جوزئی 1
دواتر ←پیشاندان:
1. سورة الفاتحة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ1
تهفسیری ئاسان: بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان (بە ناوی ئەو خوایەی کانگای ڕەحمەت و سۆزو بەزەییە).
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ2
تهفسیری ئاسان: سوپاس و ستایش هەر شایستەی خوایە و بۆ خوایە، کە خاوەن و پەروەردگاری هەموو جیهانیان و هەموو بوونەوەرە.
ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ3
تهفسیری ئاسان: بەخشندەی میهرەبان، کانگای ڕەحمەت و میهرەبانیە (ڕەحمەتی لە دنیادا هەموو شتێکی گرتۆتەوە، بەڵام لە قیامەتدا تەنها بۆ ئیماندارانە).
مَٰلِكِ يَوْمِ ٱلدِّينِ4
تهفسیری ئاسان: خاوەن و سەرداری ڕۆژی پاداشت و سزایە (پادشای ڕۆژی قیامەتە کە دادپەروەری ڕەهاو بێ سنووری تێدا بەرپا دەکات).
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ5
تهفسیری ئاسان: خوایە، تەنها هەر تۆ دەپەرستین و هەر لەتۆش داوای یارمەتی و پشتیوانی دەکەین (لە کاروباری دین و دنیاماندا، بەکەسی تر لە بەدەکانت ناکرێت).
ٱهْدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلْمُسْتَقِيمَ6
تهفسیری ئاسان: خوایە بەردەوام ڕێنمووییمان بفەرموو بۆ ئەم ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامە.
صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ ٱلْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ7
تهفسیری ئاسان: کە بەرنامە و ڕێبازی ئەوانەیە لە نازو نیعمەتی خۆت بەهرەوەرت کردوون، نەمانخەیتە سەر ڕێبازی ئەوانەی خەشم و قینیان لێگیراوە (بەهۆی ئەوەوە دەیزانن و لایانداوە)، هەروەها نەمانخاتە سەر ڕێبازی ئەوانەش، کە سەرگەردان و گومڕان (بەهۆی لاساری و یاخی بوون و نەزانینیانەوە)
2. سورة البقرة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓ1
تهفسیری ئاسان: چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سوورەتەکانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان (14) پیتە، نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نیە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێ وێنە دابنێت، بەرادەیەک هەتا ئەگەر هەموو گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن، هەروەها چەندەها نهێنی تریشی تێدایە، زاناکان لە هەندێکی دواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنی ئەو پیتانە.
ذَٰلِكَ ٱلْكِتَٰبُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًۭى لِّلْمُتَّقِينَ2
تهفسیری ئاسان: ئەو قورئانە کتێبێکە هیچ گومانێکی تێدا نیە، (کە لە لایەن خوای پەروەردگارەوە ڕەوانە کراوە بە جبرەئیلدا بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە مایەی ڕێنمووی و سەرچاوەی هیدایەتە بۆ خواناسان و پارێزکاران (کە ئەوانەن فەرزەکان جێبەجێ دەکەن و لە حەرام خۆیان دەپارێزن، لە ڕووی بیروباوەڕو کردارو گوفترەوە).
ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱلْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی باوەڕ بە نەبینراوەکان دەهێنن (وەک خوا و فریشتە و ئەوانەی خوا باسی کردوون و ئێمە نایانبینین)، هەروەها نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و لەو ڕزق و ڕۆزییە (حەڵاڵەی) پێمان بەخشیوون، دەبەخشن.
وَٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَبِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ4
تهفسیری ئاسان: (لە هەمان کاتدا) ئەوانە باوەڕ دەهێنن بەو (پەیامەی) کە بۆ تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزێنراوە و بەو پەیامانەش کە بۆ (پێغەمبەرانی (سەلامی خوایان لێ بێت) پێش تۆ دابەزێنراوە، دڵنیاش دەبن کە ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامەت هەر بەرپا دەبێت.
أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدًۭى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ5
تهفسیری ئاسان: ئەوانە لە سەر شا ڕێگەی هیدایەتی پەروەردگاریانن و هەر ئەوانیش سەرفراز و سەرکەوتوو (ئەمانە بنەما سەرەکیەکانی ئیمان و ئیسلامن).
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْهِمْ ءَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ6
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون ئاگاداریان بکەیت یان ئاگاداریان نەکەیت یەکسانە بۆیان، باوەڕ و ئیمان ناهێنن...
خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰٓ أَبْصَٰرِهِمْ غِشَٰوَةٌۭ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ7
تهفسیری ئاسان: (چونکە) خوا مۆری ناوە بەسەر دڵ و گوێیاندا و پەردەی بەسەر چاویاندا هێناوە، (نە بیردەکەنەوە، نە ئامادەن حەق ببیستن و ڕاستییەکان نابینن)، هەر بۆیە سزایەکی سەخت چاوەڕێیانە (ئەمانەش دەستەیەکن لە بێ باوەڕان کە هەر خوا خۆی دەیانناسێت).
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ8
تهفسیری ئاسان: لە ناو خەڵکیدا کەسانێک هەن کە دەڵێن: ئیمان و باوەڕمان بە خوا و بە ڕۆژی قیامەت هێناوە (لەڕاستیدا ئەوانە درۆ دەکەن) ئەوانە هەمیشە باوەڕدار نین).
يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئەوانە (بەخەیاڵی خۆیان وا دەزانن) خوا و ئەو کەسانە دەخەڵەتێنن کە باوەڕداری ڕاستەقینەن!! کەچی جگە لە خۆیان کەسیان پێ ناخەڵەتێنرێ، بەڵام هەست ناکەن و تێناگەن و بیرناکەنەوە.
فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ فَزَادَهُمُ ٱللَّهُ مَرَضًۭا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْذِبُونَ10
تهفسیری ئاسان: ئەوانە لە دڵ و دەروونیاندا نەخۆشی بێ باوەڕی و حەسوودی و کینە هەیە، خوایش دەردیان گران و کاریگەر دەکات و سزایەکی سەختیش (لە دینا و قیامەتدا) چاوەڕێنانە بە هۆی درۆکردن و (دژایەتییان بۆ ئیسلام).
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ قَالُوٓا۟ إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کاتێک پێیان دەوترێت تۆوی گوناهو تاوان و خراپەکاری مەچێنن لە زەویدا، دەڵێن: بەڕاستی ئێمە تەنها چاکسازی دەکەین!!
أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلْمُفْسِدُونَ وَلَٰكِن لَّا يَشْعُرُونَ12
تهفسیری ئاسان: ئاگادار بن، کە ڕاستی هەر ئەوانە تۆوی خراپە دەچێنن، بەڵام (بەهۆی لووت بەرزی و دەردەدارییانەوە) هەستی پێ ناکەن و (خۆیانی لێ گێل دەکەن).
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ ءَامِنُوا۟ كَمَآ ءَامَنَ ٱلنَّاسُ قَالُوٓا۟ أَنُؤْمِنُ كَمَآ ءَامَنَ ٱلسُّفَهَآءُ ۗ أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلسُّفَهَآءُ وَلَٰكِن لَّا يَعْلَمُونَ13
تهفسیری ئاسان: کاتێک پێیان دەوترێت ئیمان و باوەڕ بهێنن وەکو ئەوە هەموو خەڵکە (بێ فێڵ و ڕاستگۆیانە) کە باوەڕیان هێناوە، دەڵێن: چۆن ئێمە وەکو ئەو خەڵکە عەقڵ و گێلانە باوەڕ دەهێنین، (خەڵکینە) چاک بزانن و ئاگاداربن کە هەر ئەوانە خۆیان کەم عەقڵ و گێل و نەفامن، بەڵام بۆ خۆیان نازانن.
وَإِذَا لَقُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوْا۟ إِلَىٰ شَيَٰطِينِهِمْ قَالُوٓا۟ إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِءُونَ14
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش (دووڕووەکان) دەگەن بەوانەی باوەڕیان هێناوە دەڵێن: ئێمە ئیماندارین و باوەڕمان هێناوە!!، کەچی کاتێک بە تەنها دەمێننەوە لە لای شەیتانە گەورە و فێڵبازەکانیان دەڵێن: بەڕاستی ئێمە لەگەڵ ئێوەین، بێگومان ئێمە تەنها گاڵتەیان پێدەکەین و پێیان ڕادەبوێرین!!
ٱللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ15
تهفسیری ئاسان: (بەڵام خەیاڵیان خاوە چونکە) خوا سزای گاڵتەجارییەکەیان لێدەستێنێت و (دەیانکاتە پەندو گاڵتەجاڕ)، ئەوە جارێ بەرەڵای کردوون تا کوێرانە مل بنێن و درێژە بەگومڕایی خۆیان بدەن.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلضَّلَٰلَةَ بِٱلْهُدَىٰ فَمَا رَبِحَت تِّجَٰرَتُهُمْ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ16
تهفسیری ئاسان: ئەوانە گومڕاییان کڕی بەڕێنموویی و هیدایەت، بازرگانیەکەیان قازانجی نەکرد، سەرمایەکەشیان کە هیدایەتە لە دەستیانداو مایەپووچ بوون و وەرگری ڕێبازی هیدایەت نەبوون...
مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ ٱلَّذِى ٱسْتَوْقَدَ نَارًۭا فَلَمَّآ أَضَآءَتْ مَا حَوْلَهُۥ ذَهَبَ ٱللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِى ظُلُمَٰتٍۢ لَّا يُبْصِرُونَ17
تهفسیری ئاسان: نموونە و وێنەی ئەوانە وەک کەسێک وایە: ئاگرێک دابگیرسێنێت (بۆ سوودی خۆی و هاوڕێکانی) کەچی کاتێک هەڵگیرساو دەوروبەری خۆی ڕووناک کردەوە، خوا ڕووناکیەکەیان لێ بکوژێنێتەوە و لە چەندەها تاریکیدا جێیان بهێڵێت و هیچ تروسکاییەک نابینین و ڕێ دەرناکەن.
صُمٌّۢ بُكْمٌ عُمْىٌۭ فَهُمْ لَا يَرْجِعُونَ18
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کەڕو لاڵ و کوێرن (لە ئاستی حەق و ڕاستیداو)، ناشگەڕێنەوە (بۆ سەر هیدایەت).
أَوْ كَصَيِّبٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فِيهِ ظُلُمَٰتٌۭ وَرَعْدٌۭ وَبَرْقٌۭ يَجْعَلُونَ أَصَٰبِعَهُمْ فِىٓ ءَاذَانِهِم مِّنَ ٱلصَّوَٰعِقِ حَذَرَ ٱلْمَوْتِ ۚ وَٱللَّهُ مُحِيطٌۢ بِٱلْكَٰفِرِينَ19
تهفسیری ئاسان: یاخود وێنەیان وەک کەسانێک وایە بە دەست بارانێکی لێزمەوە گیریان خواردبێت، کە پەڵە هەوری تاریک و هەورە تریشقە و بروسکەی هەبێت، لە تاو دەنگی بروسکەکە پەنجەیان دەئاخنن بەگوێچکەیاندا لە ترسی مردن، خوایش گەمارۆی کافرانی داوە (بارانەکە قورئانە و بروسکەکان، ترساندنی دووڕووەکانە کە حەز بەبیستنی ناکەن).
يَكَادُ ٱلْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَٰرَهُمْ ۖ كُلَّمَآ أَضَآءَ لَهُم مَّشَوْا۟ فِيهِ وَإِذَآ أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا۟ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَٰرِهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ20
تهفسیری ئاسان: خەریکە تیشکی بروسکەکە بینایی چاویان بەرێت، هەر کاتێک بەر پێیان ڕۆشن دەکاتەوە، دەڕۆن، هەر کە تیشکەکە نەماو تاریک بوو لێیان، (دەسڵەمێنەوە و) هەڵوێستە دەکەن، خۆ ئەگەر خوا بیویستایە بیستن و بینینیانی لەناو دەبرد، بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱعْبُدُوا۟ رَبَّكُمُ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ21
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە پەروەردگاری خۆتان بپەرستن، ئەو زاتەی کە ئێوە و پێشینانی ئێوەشی بەدی هێناوە، بۆ ئەوەی ڕێبازی خواناسی و تەقوا و پارێزکاری بگرنە بەر.
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ فِرَٰشًۭا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءًۭ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزْقًۭا لَّكُمْ ۖ فَلَا تَجْعَلُوا۟ لِلَّهِ أَندَادًۭا وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ22
تهفسیری ئاسان: هەر ئەوزاتە زەوی کردووە بە فەرش و جێگای نیشتەجێ بوون و ژیان بۆتان، ئاسمانی وەکو سەقفێک بەسەرتانەوە ڕاگیر کردووە، لە ئاسمانەوە ئاوی بۆ باراندوون، جا بەهۆیەوە جۆرەها بەرهەمی (درەخت و گژوگیای) بەدەرهێناوە تا ببێتە ڕزق و ڕۆزی بۆتان، کەواتە شەریک و هاوتا بۆ خوا بڕیار مەدەن، کە خۆشتان دەزانن پەرستراو دەبێت بەدیهێنەر بێت.
وَإِن كُنتُمْ فِى رَيْبٍۢ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا فَأْتُوا۟ بِسُورَةٍۢ مِّن مِّثْلِهِۦ وَٱدْعُوا۟ شُهَدَآءَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ23
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر ئێوە لە دوو دڵیدان و گومانتان لەم (قورئانە پیرۆزە) هەیە کە دامانبەزاندووە بۆ بەندەی خۆمان محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر بۆتان دەکرێت ئێوەش هەوڵ بدەن سوورەتێکی وەک ئەو بهێنن، هاوپەیمان و هاوکارەکانیشتان جگە لە خوا (بۆ ئەو مەبەستە) بانگ بکەن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.
فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا۟ وَلَن تَفْعَلُوا۟ فَٱتَّقُوا۟ ٱلنَّارَ ٱلَّتِى وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلْحِجَارَةُ ۖ أُعِدَّتْ لِلْكَٰفِرِينَ24
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر نەتانتوانی و هەرگیز نایشتوانن (کەواتە باوەڕبهێنن و) خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی: سووتەمەنیەکەی خڵکی و بەردە، کە بۆ بێ باوەڕ و خوانەناسان ئامادە کراوە.
وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ كُلَّمَا رُزِقُوا۟ مِنْهَا مِن ثَمَرَةٍۢ رِّزْقًۭا ۙ قَالُوا۟ هَٰذَا ٱلَّذِى رُزِقْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَأُتُوا۟ بِهِۦ مُتَشَٰبِهًۭا ۖ وَلَهُمْ فِيهَآ أَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ ۖ وَهُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ25
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) مژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بەوەی باخەکانی بەهەشت کە چەندەها ڕوبار بەژێردرەخت و بەناو باخەکانیدا دەڕوات، بەڕاستی بۆیان ئامادەیە، هەرکاتێک لە میوەو بەرهەمێکی ئەو باخانەیان بۆ دەهێنن، دەڵێن: ئێستا لەوەتان هێنا، تاوێک لەمەو پێش خواردمان، هەر دەیهێنین و لەیەکتریش دەچن، (لە ڕەنگ و ڕواڵەتدا، بەڵام لەتام و بۆندا زۆر جیاوازن)، هەروەها لەوێدا هاوسەرانی پاک و بێ گەردیان بۆ ئامادەکراوە (ئەو بەختەوەرانە) ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوە لەو بەهەشتەدا دەبەنە سەر.
۞ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسْتَحْىِۦٓ أَن يَضْرِبَ مَثَلًۭا مَّا بَعُوضَةًۭ فَمَا فَوْقَهَا ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَيَقُولُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًۭا ۘ يُضِلُّ بِهِۦ كَثِيرًۭا وَيَهْدِى بِهِۦ كَثِيرًۭا ۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِۦٓ إِلَّا ٱلْفَٰسِقِينَ26
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا باکی نیەو نەنگ نیە بەلایەوە هەر نموونەیەک بهێنێتەوە بە مێشولەیەک، لەویش بچووکتر بێت یان گەورەتر، جا ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە، ئەوە چاک دەزانن ئەم نمونەیە ڕاستە و لە لایەن پەروەردگاریانەوەیە، ئەوانەش کافرو بێ باوەڕن دەڵێن: خوا مەبەستی چی بوو لەم نموونەیەدا؟ (خوای گەورەش دەفەرموێت) زۆرێکی پێ گومڕا دەکات و زۆرێکی تریشی پێ هیدایەت و ڕێنمووی دەکات، بەڵام دیارە جگە لە لارو وێرو یاخی و تاوانباران کەسی تر گومڕا ناکات...
ٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ27
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی پەیمانی خوا (کە لە ڕووی فیترەت و سروشت و پەیامەکانی خواوە) هەیانە، (کە دەبێت خواناس بن) هەڵدەوەشێننەوە و پەیڕەوی ناکەن لەدوای بەهێزو پتەو بوونی، ئەو پەیوەندییانەش دەپسێنن کە خوا فەرمانی گەیاندنی داوە، لەزەویشدا تاوان و خراپە دەچێنن، ئا ئەوانە خۆیان زەرەرمەند و خەسارەتمەندن.
كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِٱللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَٰتًۭا فَأَحْيَٰكُمْ ۖ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ28
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە)، چۆن بێ بڕوا دەبن بە خوا لەکاتێکدا ئێوە بێ گیان بوون (لە توێی خاکدا) خوا (دروستی کردوون) و گیانی بەبەردا کردن، پاشان دەتانمرێنێت و دوایی زیندووتان دەکاتەوە، ئەوسا هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ لَكُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا ثُمَّ ٱسْتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَسَوَّىٰهُنَّ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ ۚ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ29
تهفسیری ئاسان: هەر ئەوزاتە هەموو شتێکی لە زەویدا بۆ ئێوە دروست کردووە، پاشان ویستی ئاسمان دروست بکات، بۆیە بە حەوت چین بەدی هێناو ڕێکی خستن، هەر خۆیشی بە هەموو شتێک زاناو ئاگادارە.
وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّى جَاعِلٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ خَلِيفَةًۭ ۖ قَالُوٓا۟ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ ٱلدِّمَآءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ30
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) باسی ئەوە بکە لە دێرین زەماندا) پەروەردگارت بە فریشتەکانی وت: بەڕاستی من دەمەوێت لە زەویدا جێنشینێک دابنێم (بۆ ئاوەدانی و دینداری)، فریشتەکان وتیان: ئایا کەسێکی تیادا دەکەیتە جێنشین کە خراپەو تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئەنجام بدات؟! لەکاتێکدا ئێمە تەسبیحات و سوپاس و ستایشت دەکەین و قەدرو ڕێزی تۆ چاک دەزانین و بەدوورت دەگرین لەو شتانەی شایستەی تۆ نین، (لەوەڵامیاندا) خوا فەرمووی: بێگومان ئەوەی ئێوە نایزانن من دەیزانم.
وَعَلَّمَ ءَادَمَ ٱلْأَسْمَآءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ فَقَالَ أَنۢبِـُٔونِى بِأَسْمَآءِ هَٰٓؤُلَآءِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ31
تهفسیری ئاسان: (ئینجا ئادەمی درووست کرد، ویستی توانایی و لێهاتووی بۆ فریشتەکان ڕوون بکاتەوە) ناوی هەرچی پێویستی دەوروبەر هەیە فێری کرد، لەوەودوا بە فریشتەکانی ڕانواند و پێی فەرموون: ئادەی ئێوە ناوی ئەو شتانەم پێ بڵێن ئەگەر ڕاست دەکەن و (توانای ئاوەدانکردنەوەی زەویتان هەیە؟).
قَالُوا۟ سُبْحَٰنَكَ لَا عِلْمَ لَنَآ إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ32
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: پاکی و بێگەردی و ستایش هەر شایستەی تۆیە، ئێمە هیچ زانستێکمان نیە، تەنها ئەوە دەزانین کە تۆ فێرت کردووین، بەڕاستی تۆ پەروەردگارێکی زاناو دانایت.
قَالَ يَٰٓـَٔادَمُ أَنۢبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ ۖ فَلَمَّآ أَنۢبَأَهُم بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ غَيْبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ33
تهفسیری ئاسان: ئەوسا خوا فەرمووی ئەی ئادەم ئادەی تۆ ئاگاداریان بکە بە ناوەکانیان، جا کاتێک ئادەم هەواڵی ناوەکانی پێدان.. خوا فەرمووی: ئەی پێم نەوتن بەڕاستی من خۆم ئاگادارم بە نهێنی ئاسمانەکان و زەوی، دەشزانم ئێوە چی دەردەخەن و چی دەشارنەوە؟!
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَٱسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ34
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش بەفریشتەکانمان وت: سوژدە بەرن بۆ ئادەم (سوژدەی ڕێزو بەفەرمانی خوا، وەکو ڕووگەیەک) سوژدەیان برد، جگە ئیبلیس نەبێت کە سەرپێچی کردو خۆی بە گەورەزانی و خۆی خستە ڕیزی کافرەکانەوە.
وَقُلْنَا يَٰٓـَٔادَمُ ٱسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ ٱلْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ35
تهفسیری ئاسان: ئینجا وتمان: ئەی ئادەم خۆت و هاوسەرت لەم بەهەشتەدا ژیان بەرنەسەرو نیشتەجێ بن لەهەر کوێ حەزدەکەن بخۆن و بخۆنەوە بەتێرو تەسەلی، بەڵام نزیکی ئەم درەختە مەکەون (درەختێکی دیاری کراو بۆ تاقی کردنەوە لێیان قەدەغە کرا) ئەگینا دەچنە ڕیزی ستەمکارانەوە.
فَأَزَلَّهُمَا ٱلشَّيْطَٰنُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ۖ وَقُلْنَا ٱهْبِطُوا۟ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّۭ ۖ وَلَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّۭ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٍۢ36
تهفسیری ئاسان: شەیتان (فرسەتی لێهێنان) و لە خشتەی بردن (وای لێکردن لە بەرو بوومی درەختە قەدەغە کراوەکە بخۆن) و لەو شوێنە (خۆش و پڕ لە نازو نیعمەتە) بەدەرکردنی دان، ئەوسا پێمان وتن: (مادەم سەرپێچیتان کرد ئیتر لێرە جێتان نابێتەوە)، دەبێت دابەزنە خوارەوە بۆ سەر زەوی، جا (لەوێ) هەنێدکتان دوژمنی هەندێکتانن (شەیتان دوژمنی ئێوەیە و بەردەوام هەوڵ دەدات دوژمنایەتی لە نێوانتاندا بەرپا بکات)، تاماوەیەکی دیاری کراو نیشتەجێ دەبن لەزەویداو لە نازو نیعمەتەکان سوود وەردەگرن و بەهرەوەر دەبن.
فَتَلَقَّىٰٓ ءَادَمُ مِن رَّبِّهِۦ كَلِمَٰتٍۢ فَتَابَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ37
تهفسیری ئاسان: پاشان ئادەم لەلایەن پەروەردگاریەوە چەند وشەو نزایەکی وەرگرت (بەدڵ و بەکوڵ پاڕایەوە خوای میهرەبانیش) نزاکەی وەرگرت و لێی خۆش بوو، چونکە بەڕاستی تەنها ئەو، زاتێکی ئێجگار میهرەبان و تۆبە وەرگرە. (نزاکەش لە ئایەتی 23 ی سوورەتی ئەعراف دا هاتووە).
قُلْنَا ٱهْبِطُوا۟ مِنْهَا جَمِيعًۭا ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّى هُدًۭى فَمَن تَبِعَ هُدَاىَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ38
تهفسیری ئاسان: ئنجا وتمان: هەمووتان دەبێ دابەزن (بۆ سەر زەوی) جا ئەگەر هەرکاتێک لە لایەن منەوە ڕێنوماییتان بۆهات، هەرکەس شوێن ڕێنوومایی من بکەوێت، ئەوە نە ترس و بیمیان لەسەر دەبێت، نە غەمگین و دڵتەنگ دەبن.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ39
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش بێ باوەڕ بوون و باوەڕیان بە ئایەتەکانی ئێمە نەبوو، ئەوانە نیشتەجێی دۆزەخن و بۆ هەتا هەتایی تیایدا دەمێننەوە.
يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِىٓ أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّٰىَ فَٱرْهَبُونِ40
تهفسیری ئاسان: ئەی نەوەی ئیسرائیل (نەوەی حەزرەتی یەعقوب (سەلامی خوای لەسەر بێت) یادی نازو نیعمەتی من بکەنەوە کە بەسەرتاندا ڕژاندومەو بەوەفاو بەئەمەک بن و پەیمانەکەم جێبەجێ بکەن (کە ئیمان و کردەوەی چاک و باوەڕکردنە بەهەموو پێغەمبەران بەبێ جیاوازی) ئەوسا منیش پەیمانی خۆم بەجێ دەهێنم (کە جێنشین کردنتانە لە دنیاداو، بەهەشتی بەرینە لە قیامەتدا) باترس و بیمتان تەنها لە من هەبێت (تا ئاسوودەیی ڕەهاتان پێ ببەخشم)...
وَءَامِنُوا۟ بِمَآ أَنزَلْتُ مُصَدِّقًۭا لِّمَا مَعَكُمْ وَلَا تَكُونُوٓا۟ أَوَّلَ كَافِرٍۭ بِهِۦ ۖ وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِى ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا وَإِيَّٰىَ فَٱتَّقُونِ41
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئیمان بهێنن بەو قورئانەی کە ناردومەتە خوارە کە پاڵپشتی پەیامەکەی لای ئێوەیە (تەورات و ئینجیلی دەستکاری نەکراو) مەبنە یەکەم بێ بڕوا پێی (لە جیاتی یەکەم باوەڕدار) و ئایەتەکانم بە نرخێکی کەم مەگۆڕنەوە (لە پێناوی بەدەستهێنانی هەندێ مەرامی کەم نرخی دنیادا)، تەنها لە من بترسن و خۆتان لە خەشمی من بپارێزن.
وَلَا تَلْبِسُوا۟ ٱلْحَقَّ بِٱلْبَٰطِلِ وَتَكْتُمُوا۟ ٱلْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ42
تهفسیری ئاسان: نەکەن ڕاستی و بەتاڵ، حەق و ناحەق بەیەکەوە بئاڵێنن و حەق مەشارنەوە، درۆ دامەپۆشن بەڕاست لەکاتێکدا خۆشتان حەق و ڕاستی دەزانن کامەیە.
وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱرْكَعُوا۟ مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ43
تهفسیری ئاسان: نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن بە دروشمەکانیەوەو زەکاتیش بدەن، لەگەڵ کڕنووش بەراندا کڕنووش ببەن (بۆ پەروەردگارتان).
۞ أَتَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ ٱلْكِتَٰبَ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ44
تهفسیری ئاسان: (کەی ئەوە ڕاستە) فەرمانی چاکە بەخەڵکی بدەن و خۆتان فەرامۆش بکەن؟! لەکاتێکدا خۆ ئێوە کتێبی خوا ـ تەورات ـ دەخوێننەوە، (دەزانن سزای گوفتاری بێ ڕەفتار چۆنە) جا ئایا ژیریتان ڕێتان لێناگرێت لەو هەڵوێستە ناشرینە؟!
وَٱسْتَعِينُوا۟ بِٱلصَّبْرِ وَٱلصَّلَوٰةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى ٱلْخَٰشِعِينَ45
تهفسیری ئاسان: (ئێوە هەوڵ بدەن) پشت ببەستن بەئارامگرتن و نوێژکردن (بۆ گەیشتن بە ئامانج) بەڕاستی نوێژ ئەرکێکی گەورەو گرانە، مەگەر لەسەر ئەو کەسانەی کە بە خۆشەویستی و سۆزەوە خواپەرستی ئەنجام دەدەن و (باوەڕی دامەزراویان هەیە)...
ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَٰقُوا۟ رَبِّهِمْ وَأَنَّهُمْ إِلَيْهِ رَٰجِعُونَ46
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی دەزانن بێگومان بە دیداری پەروەردگاریان شاد دەبن و باوەڕی پتەویان هەیە و کە بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە.
يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّى فَضَّلْتُكُمْ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ47
تهفسیری ئاسان: ئەی نەوەی ئیسرائیل: یادی نازو نیعمەتەکانم بکەنەوە کە ڕشتومە بەسەرتاندا بێگومان من گرنگی زۆرم پێداون و نازونیعمەتی زۆرم پێبەخشیوون (لەخواردن و خواردنەوە لە موعجیزەی جۆراوجۆر، لەچارەسەرکردنی کێشەکانیان،... هتد) من زیادە ڕێزی ئێوەم داوە بەسەر هەموو خەڵکیدا (ئەڵبەتە لەسەردەمی خۆیاندا و ئەوانەی کە پابەندی ئاینی خوا بوون، بە تایبەتی پێغەمبەران و پیاوچاکان)...
وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا لَّا تَجْزِى نَفْسٌ عَن نَّفْسٍۢ شَيْـًۭٔا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَٰعَةٌۭ وَلَا يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌۭ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ48
تهفسیری ئاسان: خۆتان بپارێزن لە ڕۆژێک کە کەس فریای کەس ناکەوێت و کەس هیچی لەدەست نایەت و تکاکاری کەسیش وەرناگیرێت و بارمتەو گۆڕانکاری تیادا ئەنجام نادرێت و ئەو کەسانەی خوانەناسن یارمەتی نادرێن و سەرناخرێن.
وَإِذْ نَجَّيْنَٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ يُذَبِّحُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ ۚ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌۭ49
تهفسیری ئاسان: بیری نیعمەتی ڕزگاربونیشتان بکەنەوە کاتێک ڕزگارمان کردن و لەدەست دارو دەستەی فیرعەون کە خراپترین سزاو ئازاریان دەدان، کوڕەکانتانیان سەردەبڕین و ئافرەتەکانتانیان دەهێشتنەوە (بۆ کارەکەری و خزمەت) ئەوەش بۆ ئێوە توشهات و تاقیکردنەوەیەکی گەورە بوو بۆتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە (تا پشت بەو زاتە ببەستن و بڕوای تەواوتان پێی هەبێت).
وَإِذْ فَرَقْنَا بِكُمُ ٱلْبَحْرَ فَأَنجَيْنَٰكُمْ وَأَغْرَقْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ50
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کە لەبەر خاتری ئێوە دەریاکەمان لەت کرد، ئینجا ڕزگارمان کردن، دارو دەستەی فیرعەونمان نغرۆ کرد، لەکاتێکدا ئێوە بەچاوی خۆتان بینیتان و تەماشاتان دەکردن.
وَإِذْ وَٰعَدْنَا مُوسَىٰٓ أَرْبَعِينَ لَيْلَةًۭ ثُمَّ ٱتَّخَذْتُمُ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَأَنتُمْ ظَٰلِمُونَ51
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو (نیعمەتە) بکەنەوە کاتێک چل شەو وادەمان دانا بۆ موسا (بۆ پاڕانەوەو نزا) پاشان گوێرەکەکەتان کردە خواتان، بێگومان ئێوە ستەمکار بوون.
ثُمَّ عَفَوْنَا عَنكُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ52
تهفسیری ئاسان: پاشان (لەو هەموو هەڵانەتان) خۆشبووین بۆ ئەوەی سوپاسگوزاریی بکەن.
وَإِذْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْفُرْقَانَ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ53
تهفسیری ئاسان: یادی ئەونیعمەتە بکەنەوە کاتێک کتێبی (تەورات) و جیاکەرەوەی (رەواو، ناڕەوامان) بەخشی بە موسا بۆ ئەوەی ڕێبازی هیدایەت بگرنەبەر (لە گومڕایی ڕزگارتان ببێت).
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ إِنَّكُمْ ظَلَمْتُمْ أَنفُسَكُم بِٱتِّخَاذِكُمُ ٱلْعِجْلَ فَتُوبُوٓا۟ إِلَىٰ بَارِئِكُمْ فَٱقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ عِندَ بَارِئِكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ54
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کاتێک موسا بە قەوم و هۆزی خۆی وت: ئەی قەوم و هۆزەکەم بەڕاستی ئێوە بەو گوێرەکە پەرستی یە ستەمتان لە خۆتان کردووە، دەی بگەڕێنەوە بۆ لای بەدیهێنەرتان و تەوبە بکەن و ئینجا خۆتان بکوژن (بێ تاوان تاوانبان بکوژێت)، ئەوە باشترە بۆتان (چونکە تاوانەکەتان زۆر گەورەیە) پاشان ئەویش (واتە خوا دوای لەناوبردنی هەندێک لە تاوانباران) تۆبەی وەرگرت (لەوانەی مابوون)، لە ڕاستیدا تەنها ئەو زاتە هێجگار تەوبە وەرگرو بە ڕەحم و دلۆڤانە.
وَإِذْ قُلْتُمْ يَٰمُوسَىٰ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى ٱللَّهَ جَهْرَةًۭ فَأَخَذَتْكُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ55
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کە وتتان: ئەی موسا هەرگیز باوەڕت پێناهێنین تاوەکو بە ئاشکراو بە چاوی خۆمان خوا نەبینین، ئیتر یەکسەر هەورەبروسکەکە لێی دان، لە کاتێکدا کە تەماشاتان دەکرد و بەدەورو بەری خۆتاندا دەتانڕوانی (بەسەرسامیەوە بیرتان دەکردەوە).
ثُمَّ بَعَثْنَٰكُم مِّنۢ بَعْدِ مَوْتِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ56
تهفسیری ئاسان: پاشان زیندوومان کردنەوەو ژیانمان پێبەخشینەوە لەدوای ئەو مەرگەتان بۆ ئەوەی سوپاسگوزاریی بکەن.
وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ ۖ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ57
تهفسیری ئاسان: (هەروەها) لە نازو نیعمەتەکانی خوا بۆتان ئەوەیە: ئێمە هەورمان بۆ کردن بە سێبەرو گەزۆمان بۆ باراندن و پەلەوەری شەلاقەمان بۆ ناردن، دە بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزییە چاکانەی کە پێمان بەخشیوون (بەڵام لەبەر بێ دینی و ستەمیان تۆڵەمان لێسەندن)، جا وەنەبێت ئەوانە ستەمیان لە ئێمە کرد بێت بەڵکو هەر ستەمیان لە خۆیان دەکرد.
وَإِذْ قُلْنَا ٱدْخُلُوا۟ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ فَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَدًۭا وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا وَقُولُوا۟ حِطَّةٌۭ نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطَٰيَٰكُمْ ۚ وَسَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ58
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کاتێک وتمان: بچنە ئەم شارەوە (کە قودسە)، جا هەرچی حەزی لێدەکەن لەوێ لە هەر جێییەکی بەفراوانی و خۆشی بیخۆن، لە دەروازەی شارەکە بەرێزو کڕنووشی (پێزانینیەوە) بچەنە ژورەوە و بڵێن: خوایە لە تاوانەکانمان ببوورە، ئەو کاتە ئێمەش لە هەڵە و تاوانەکانتان دەبوورین، ئێمە پاداشتی چاکەکاران لە ئایندەدا زۆر بە زیادەوە دەدەینەوە.
فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ قَوْلًا غَيْرَ ٱلَّذِى قِيلَ لَهُمْ فَأَنزَلْنَا عَلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ رِجْزًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ59
تهفسیری ئاسان: کەچی ئەوانەی ستەمیان کردبوو یەکسەر گوفتارەکەیان گۆڕی بەشتێک بێجگە لەوەی پێیان وترا بوو (واتە بە لووت بەرزیەوە چوونە ژوورەوە)، جا ئێمەش لە ئاسمانەوە سزایەکمان دابەزاندە سەر ئەوانەی ستەمیان کرد بەهۆی ئەوەی لە فەرمانی خوا دەردەچوون.
۞ وَإِذِ ٱسْتَسْقَىٰ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ فَقُلْنَا ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْحَجَرَ ۖ فَٱنفَجَرَتْ مِنْهُ ٱثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًۭا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍۢ مَّشْرَبَهُمْ ۖ كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ مِن رِّزْقِ ٱللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ60
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کاتێک موسا بۆ قەوم و گەلەکەی خۆی داوای بارینی بارانی کرد، ئێمەش پێمان وت: بە گۆچانەکەت بدە بە (تاشە) بەردەکەدا (جا هەر ئەو کارەی ئەنجامدا) بەردەکە دوانزە کانی لێ هەڵقوڵا، بێگومان هەر هۆزێک چاوگەی خۆی ناسی (ئینجا پێمان وتن) دە بخۆن و بخۆنەوە لە ڕزق و ڕۆزی و بەخششی خواو تاوان و خراپە مەکەن لەسەر زەویدا لە کاتێکدا کە بەچاندنی تۆوی خراپەوە خەریکن.
وَإِذْ قُلْتُمْ يَٰمُوسَىٰ لَن نَّصْبِرَ عَلَىٰ طَعَامٍۢ وَٰحِدٍۢ فَٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ مِنۢ بَقْلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا ۖ قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ ٱلَّذِى هُوَ أَدْنَىٰ بِٱلَّذِى هُوَ خَيْرٌ ۚ ٱهْبِطُوا۟ مِصْرًۭا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلْتُمْ ۗ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلْمَسْكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۦنَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۗ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ61
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کاتێک بە موساتان وت: ئێمە هەرگیز لەسەر یەک جۆر خۆراک ئۆقرە ناگرین و بەتەنها جۆرێک خواردەمەنی ڕازی نین، لەبەرئەوە داوا لە پەروەردگارت بکە لە ڕزق و ڕۆزی و بەرو بوومی زەویمان بۆ بەرهەم بهێنێت لە ڕوەکی پاقلەیی وخەیارو سیرو نیسک و پیاز، موسا پێی وتن: باشە چۆن ئێوە شتی کەم و ئایەخ و ناتەواو وەردەگرن لەجیاتی شتی لەو چاکترو باشتر؟ دە دابەزن بۆ شارێک (بیابانی سینا، بەجێبهێڵن) ئینجا بەڕاستی ئەوەی داوای دەکەن دەستتان دەکەوێت. (جا بەهۆی ئەو بیروباوەڕو بیانوو گرتن و لاسارییەیانەوە) سوکیی و ڕیسوایی و لاتی و زەبوونی درا بەسەریاندا و شایانی خەشم و قینی خوایش بوون، چونکە ئەوان بەڕاستی باوەڕیان نەدەکرد بەئایەتەکانی خواو، پێغەمبەرەکانیان بەناحەق دەکوشت، ئەوەش بەهۆی ڕۆچوونیانەوە لەیاخی بوون و نافەرمانیدا، هەمیشە دەستدرێژیان دەکرد (ئێستەش بەردەوامن لەسەر بەرنامەی باوو باپیرانی خوانەناسیان).
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ62
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی باوەڕیان هێناوە (لە ئوممەتی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوانەش کە بوونە جوولەکە (شوێنکەوتەی ڕاستەقینەی موسان)، گاورەکانیش (کە شوێنکەوتەی ڕاستەقینەی عیسان)، (ێابئە)ش کە شوێنکەوتەی ڕاستەقینەی داودن)، ئەوانە هەر دەستەیەکیان باوەڕی دامەزراوی هێنا بێت بە خواو ڕۆژی دوایی و کارو کردەوەی چاکەی ئەنجام دابێت، جا ئەوانە پاداشتیان لای پەروەردگاریانە، نە ترس و بیمیان دەبێت، نە غەم و پەژارەش ڕوویان تێدەکات.
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱذْكُرُوا۟ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ63
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتەش بکەنەوە کاتێک پەیمانمان لێوەرگرتن (کە پەیڕەوی تەورات بکەن) و کێوی گورمان بەڕاسەرتانەوە ڕاگرت و پێمان وتن: ئەو بەرنامەیەی پێمانداون بە توندی بیگرن (ئەگینا ئەم چیایە دەدەین بەسەرتاندا)، هەمیشەش با لە بیرتان بێت چی تێدایەو چیتان لێدەخوازێت، بۆ ئەوەی لە خوا ترس و پارێزکاربن
ثُمَّ تَوَلَّيْتُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۖ فَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ لَكُنتُم مِّنَ ٱلْخَٰسِرِينَ64
تهفسیری ئاسان: کەچی پاش ئەوانە هەمووی ڕووتان وەرچەرخاند لە ڕێبازی خوا، (پەیمانەکەتان شکاند)، ئەوکاتە ئەگەر بەزەیی و یارمەتی و فەزڵی خوا نەبوایە لە سەرتان، ئەوە دەچوونە ڕیزی خەسارەتمەندانەوە.
وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعْتَدَوْا۟ مِنكُمْ فِى ٱلسَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ65
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان زانیووتانە و ئاگادارن چیمان بەسەر ئەوانەتاندا هێنا ڕۆژانی شەممە دەستدرێژییان دەکردو لە سنوور دەردەچوون، (لەبەر ئەوە بڕیارمانداو) وتمان: ببنە مەیموونی دوورخراوە لە ڕەحمەتی خوا (بڕیار بوو جوولەکەکانی شارەکەی قەراغ دەریا ـ ئیلیە ـ ڕۆژانی شەممە تەرخان بکەن بۆ خواپەرستی و ڕاوەماسی تیادانەکەن، دیارە ماسییەکانیش هەستیان بەوە کردووە، بۆیە لەو ڕۆژەدا خۆیان نواندووە، جولەکەش بەسروشت زۆر بەتەماعن، بیریان کردەوە لە تەگبیرو فێڵێک، ئەویش بەوەی کە لە ڕۆژی هەینیدا داوو تۆڕیان بۆ بنێنەوە تا لە شەممەدا تێی بکەون، ڕۆژی یەک شەممە چی کەوتۆتە داوو تۆڕەکانەوە دەری بهێنن (لە تەفسیری ئایەتی ١٦٣ تا ١٦٦، لە سوورەتی ـ الأعراف ـ دا ئەم ڕووداوە باسکراوە).
فَجَعَلْنَٰهَا نَكَٰلًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةًۭ لِّلْمُتَّقِينَ66
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەو بە مەیموون کردنەمان گێڕا بە پەندو عیبرەت بۆ ئەوانەی کە: هاوچەرخی ڕووداوەکە بوون و بۆ ئەوانەش لە دوای ئەوان دێن، هەروەها کردمانە ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزکاران.
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تَذْبَحُوا۟ بَقَرَةًۭ ۖ قَالُوٓا۟ أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًۭا ۖ قَالَ أَعُوذُ بِٱللَّهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْجَٰهِلِينَ67
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کاتێک موسا بە قەومەکەی وت: بێگومان خوا فەرمانتان پێدەدات کە مانگایەک سەر ببڕن (کاتێک یەکێکیان لێ کوژرا بوو، بکوژەکەش لای زۆربەیان نادیاربوو، هاناو هاواریان برد بۆموسا) وتیان: ئایا دەمانکەیتە گاڵتە جاڕی خۆت؟ موسا وتی: پەنا دەگرم بەخوا بچمە ڕیزی نەفامانەوە (گاڵتە بە خەڵکی بکەم).
قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِىَ ۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ لَّا فَارِضٌۭ وَلَا بِكْرٌ عَوَانٌۢ بَيْنَ ذَٰلِكَ ۖ فَٱفْعَلُوا۟ مَا تُؤْمَرُونَ68
تهفسیری ئاسان: ئینجا وتیان: (جا کەوایە) لە پەروەردگارت داوا بکە بۆمان ڕوون بکاتەوە ئەو مانگایە کامەیە؟ موسا وتی: بەڕاستی خوا دەفەرموێت: ئەو مانگایە نە پیرەو نە پارێنە بەڵکو میانە ساڵە، (ئیتر ئەوەندە قووڵی مەکەنەوەو لەسەری مەرۆن) چ فەرمانێکتان پێدراوە جێ بەجێی بکەن.
قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوْنُهَا ۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ صَفْرَآءُ فَاقِعٌۭ لَّوْنُهَا تَسُرُّ ٱلنَّٰظِرِينَ69
تهفسیری ئاسان: کەچی وتیان: لە پەروەردگارت داوا بکە بزانین ڕەنگی چۆنە؟ موسا وتی: بێگومان خوا دەفەرموێت: ئەو مانگایە مانگایەکی ڕەنگ زەردی تۆخە، تەماشاکارانی دڵخۆش دەکات.
قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِىَ إِنَّ ٱلْبَقَرَ تَشَٰبَهَ عَلَيْنَا وَإِنَّآ إِن شَآءَ ٱللَّهُ لَمُهْتَدُونَ70
تهفسیری ئاسان: کەچی هەر وتیان: لە پەروەردگارت داوا بکە تا بەتەواوی بۆمان ڕوون بکاتەوە بزانین کامەیە؟! چونکە بەڕاستی ئەم گا گەلە سەری لێ تێک داوین و ڕەنگی زۆربەیان لە یەک دەچێت، ئەو مانگایەمان بۆ نادۆزیرێتەوە، بەڕاستی ئێمە ـ ئەگەر خوا ویستی لەسەر بێت ـ ڕێنموویی وەردەگرین.
قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ لَّا ذَلُولٌۭ تُثِيرُ ٱلْأَرْضَ وَلَا تَسْقِى ٱلْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌۭ لَّا شِيَةَ فِيهَا ۚ قَالُوا۟ ٱلْـَٰٔنَ جِئْتَ بِٱلْحَقِّ ۚ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُوا۟ يَفْعَلُونَ71
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: بەڕاستی خوا دەفەرموێت: ئەوە مانگایەکە هێشتا ڕانەهێنراوە زەوی بکێڵێت و جووت بکات، ئاودێری کشتوکاڵیش ناکات، بێ عەیبەو یەک ڕەنگەو هیچ پەڵەیەکی تێدانی یە، ئەوسا وتیان: ئا ئێستە ئیتر هەواڵی ڕاستەقینەت پێداین (ئیتر دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر بەدەستیان هێنا) و سەریان بڕی، هەرچەندە خەریک بوو ئەو کارەش نەکەن.
وَإِذْ قَتَلْتُمْ نَفْسًۭا فَٱدَّٰرَْٰٔتُمْ فِيهَا ۖ وَٱللَّهُ مُخْرِجٌۭ مَّا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ72
تهفسیری ئاسان: (یادی نیعمەتی ئاشکرا بوونی بکوژەکە بکەنەوە) چۆن کاتێک کەسێکتان کوشت و یەکسەر ئاژاوە لە نێوانتاندا بەرپابوو، خوایش ئەوەی دەتانشاردەوە دەریخست و ئاشکرای کرد (کە بکوژ کێیە).
فَقُلْنَا ٱضْرِبُوهُ بِبَعْضِهَا ۚ كَذَٰلِكَ يُحْىِ ٱللَّهُ ٱلْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ73
تهفسیری ئاسان: ئینجا وتمان: بە پارچەیەک لەو مانگا سەربڕاوە بدەن بە لاشەی کوژراوەکەدا (دیارە بەویستی خوا وەک موعجیزەیەک کوژراوەکە زیندوو بۆتەوەو ڕاستی بکوژەکەی خۆی وتووە)، جا ئا بەو شێوەیەو بە ئاسانی، خوا مردوان زیندوو دەکاتەوەو دەسەڵاتی خۆیتان نیشان دەدات بۆ ئەوەی تێبگەن و ژیر بن.
ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ فَهِىَ كَٱلْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةًۭ ۚ وَإِنَّ مِنَ ٱلْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ ٱلْأَنْهَٰرُ ۚ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ ٱلْمَآءُ ۚ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ ٱللَّهِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ74
تهفسیری ئاسان: پاشان لەوەودوا دڵەکانتان ڕەق بوو، (ئەی جولەکەکان) هەر وەک بەرد، بەلچکو ڕەقتریش (چونکە) بەڕاستی بەرد هەیە ڕووباری لێ هەڵدەقوڵێت، هەشیانە لەت لەت دەبێت و ئاوی لێ دێتە دەرەوە، هەشیانە لە ترسی خوا لە لوطکەی شاخەکان بەر دەبێتەوە، خوایش بێئاگا نیە لەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن.
۞ أَفَتَطْمَعُونَ أَن يُؤْمِنُوا۟ لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌۭ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُۥ مِنۢ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ75
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە (ئەی گرۆی ئیمانداران) بە تەمان و ئومێدەوارن کە جولەکە ئیمان و باوەڕ بهێنن بە ئاینەکەی ئێوە، لە کاتێکدا بێگومان دەستەیەک لە شارەزاکانیان گوفتاری خوایان دەبیست لە (تەورات)دا، لەوەودوا دەستکاریان دەکرد دوای ئەوەی کە تێی گەیشتبوون و دەیانزانی ڕاستیەکەی کامەیە.
وَإِذَا لَقُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَا بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍۢ قَالُوٓا۟ أَتُحَدِّثُونَهُم بِمَا فَتَحَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ لِيُحَآجُّوكُم بِهِۦ عِندَ رَبِّكُمْ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ76
تهفسیری ئاسان: (لە مەدینەدا جووەکان) هەر کاتێک تووشی ئیمانداران دەهاتن دەیانوت: ئێمەش ئیمانمان هێناوەو (موسوڵمان بووین)، بەڵام کاتێک پێکەوە کۆ دەبوونەوە لەگەڵ (بەناو زاناو دڵرەقەکانیان) بە یەکتریان دەوت: ئەوە بۆ ئێوە ئەو شتانەیان بۆ باس دەکەن کە خوا بۆ ئێوەی لە (تەورات)دا باسکردووە (دەربارەی پێغەمبەرایەتی محمد (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو بیکەنە بەڵگە بەسەرتانەوە لای پەروەردگارتان!! ئایا ئێوە عەقڵتان بەو شتانە ناشکێت و ژیریتان ناخەنەکار؟!
أَوَلَا يَعْلَمُونَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ77
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە نازانن کە بەڕاستی خوا دەزانێت چی پەنهان دەکەن و چیش ئاشکرا دەکەن؟ (لە گوفتارو کردارو نیەتیان).
وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لَا يَعْلَمُونَ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّآ أَمَانِىَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ78
تهفسیری ئاسان: هەندێ لەو جوولەکانە نەشارەزا و نەخوێندەوارن، وادەزانن کتێبی (تەورات) بێجگە لە چەند ئاوات و هیوایەک هیچی تر نیە، ئەوانە هەر گومانیان کردۆتە پیشەی خۆیان (وا دەزانن بەهەشتیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە).
فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ يَكْتُبُونَ ٱلْكِتَٰبَ بِأَيْدِيهِمْ ثُمَّ يَقُولُونَ هَٰذَا مِنْ عِندِ ٱللَّهِ لِيَشْتَرُوا۟ بِهِۦ ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا ۖ فَوَيْلٌۭ لَّهُم مِّمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ وَوَيْلٌۭ لَّهُم مِّمَّا يَكْسِبُونَ79
تهفسیری ئاسان: سا واوەیلا بۆ ئەو کەسانەی کتێب دەنووسن بەدەستی خۆیان و پاشان دەڵێن: ئا ئەمە لەلایەن خواوەیە، تا کەمێک لە ماڵی دنیا بەدەست بهێنن، جا وەیل بۆ ئەو دەست و (قەڵەمانەی) کە شتی وا دەنووسن و وەیل بۆ ئەو کەسانەی کە کەسابەتی ئاوا ئەنجام دەدەن.
وَقَالُوا۟ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامًۭا مَّعْدُودَةًۭ ۚ قُلْ أَتَّخَذْتُمْ عِندَ ٱللَّهِ عَهْدًۭا فَلَن يُخْلِفَ ٱللَّهُ عَهْدَهُۥٓ ۖ أَمْ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ80
تهفسیری ئاسان: جوولەکەکان دەڵێن: (چەندە گوناهباربین) تەنها چەند ڕۆژیکی کەم لە دۆزەخدا دەمێنینەوە!! پێیان بڵێ: باشە، ئێوە پەیمانتان لە خوا وەرگرتووە، تا هەرگیز خوای گەورە پەیمان شکێنی نەکات؟! یان هەر دەتانەوێت شتێک بڵێن بەدەم خواوە کە هیچ بناغەیەکی نیەو هەر نازانن (چی دەڵێن)!!
بَلَىٰ مَن كَسَبَ سَيِّئَةًۭ وَأَحَٰطَتْ بِهِۦ خَطِيٓـَٔتُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ81
تهفسیری ئاسان: نەخێر وانییە، ئەو کەسەی گوناهو تاوان ئەنجام بدات و تاوانەکانی هەموولایەکی دابگرێت (ئاشکراو نادیاری) ئەو جۆرە کەسانە نیشتەجێی ئاگری دۆزەخن و بۆ هەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە (لە هەر نەتەوەو هۆزو تیرەو تایەفەیەک بن).
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ82
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەش باوەڕیان هێناوەو کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن، هەر ئەوانن نیشتەجێی بەهەشتن و تیایدا ژیانی هەتا هەتایی دەبەنە سەر (لە هەر چین و توێژو ڕەگەزێک بن).
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَانًۭا وَذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَقُولُوا۟ لِلنَّاسِ حُسْنًۭا وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنكُمْ وَأَنتُم مُّعْرِضُونَ83
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کاتێک پەیمانمان وەرگرت لەنەوەی ئیسرائیل کەجگە لەخوا کەسی تر نەپەرستن و لەگەڵ دایک و باوکدا چاکەکار بن، هەروەها لەگەڵ خزمان و هەتیوان و هەژارانیشداو گوفتاری چاک و جوان ڕوو بە خەڵکی بڵێن، هەروەها نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکاتیش بدەن، پاشان ئێوە (لەجیاتی گوێڕایەڵی) پشتتان تێکرد، جگە لەکەمێکتان نەبێت، لەکاتێکدا زۆربەتان (لەو هەموو ئامۆژگارییە بەسوودانە) ڕوو وەردەچەرخێنن و پشتی تێدەکەن.
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَكُمْ لَا تَسْفِكُونَ دِمَآءَكُمْ وَلَا تُخْرِجُونَ أَنفُسَكُم مِّن دِيَٰرِكُمْ ثُمَّ أَقْرَرْتُمْ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ84
تهفسیری ئاسان: یادیئەو نیعمەتە بکەنەوە کاتێک پەیمانمان لە ئێوە وەرگرت کە ئیتر خوێنی یەکتر (بە ناحەق) نەڕێژن و یەکتر لە ماڵ و حاڵی خۆتان دەربەدەر نەکەن، پاشان بڕیاریشتان لەسەر ئەوەداو لەکاتێکدا خۆیشتان شایەتی لەسەر ئەمە دەدەن.
ثُمَّ أَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ تَقْتُلُونَ أَنفُسَكُمْ وَتُخْرِجُونَ فَرِيقًۭا مِّنكُم مِّن دِيَٰرِهِمْ تَظَٰهَرُونَ عَلَيْهِم بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَإِن يَأْتُوكُمْ أُسَٰرَىٰ تُفَٰدُوهُمْ وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيْكُمْ إِخْرَاجُهُمْ ۚ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ ٱلْكِتَٰبِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍۢ ۚ فَمَا جَزَآءُ مَن يَفْعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُمْ إِلَّا خِزْىٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰٓ أَشَدِّ ٱلْعَذَابِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ85
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ئێوە هەر ئەوانەن (ئاماژەیە بۆ جوولەکەکانی سەردەمی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)خەریکی یەکترکوشتنن، دەستەیەک لە (خزمانی) خۆتان لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەربەدەر دەکەن پشتی یەکتر دەگرن دژ بە دەستەیەکتان بە تاوان و دوژمنایەتی، کەچی ئەگەر بەدیلی دەستی دوژمن بکەوتنایە ئەوا ئێوە فیدیەتان بۆ دەدان و ئازادتان دەکردن، لە حاڵێکدا دەربەدەرکردنەکەیان لەسەرتان حەرامە، کەوابوو چۆن دەبێت باوەڕتان بە بەشێکی (تەورات) هەبێت و بەشێکی تری باوەڕتان نەبێت؟ ئایا پاداشتی ئەوەتان کە ئەوکارە دەکات جگە لەسەر شۆڕیی و سووکی نەبێت لە ژیانی دنیادا هیچی تر هەیە؟ لە ڕۆژی قیامەتیشدا دەگەڕێنرێنەوە بۆ ناو سەختترین سزا، خوایش بێ ئاگانیە لەو کارانەی کە ئێوە ئەنجامی دەدەن.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا بِٱلْءَاخِرَةِ ۖ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ86
تهفسیری ئاسان: ئەوانە، ئەوانەن کە ژیانی دنیایان کڕی و گۆڕیویانەتەوە بە ژیانی (بەهەشت)و دوارۆژ، لەبەر ئەوە سزایان لەسەر کەم ناکرێتەوەو ئەوانە هەرگیز یارمەتی نادرێن و سەرناخرێن.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ وَقَفَّيْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ بِٱلرُّسُلِ ۖ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدْنَٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ ۗ أَفَكُلَّمَا جَآءَكُمْ رَسُولٌۢ بِمَا لَا تَهْوَىٰٓ أَنفُسُكُمُ ٱسْتَكْبَرْتُمْ فَفَرِيقًۭا كَذَّبْتُمْ وَفَرِيقًۭا تَقْتُلُونَ87
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان ئێمە تەوراتمان بەخشی بە موساو بەردەوام دوای ئەویش پێغەمبەرانمان ڕەوانە کردو بە عیسای کوری مەریەم بەڵگەو نیشانەو موعجیزەی جۆراو جۆرمان بەخشی هەروەها پشتگیریمان کرد بە فریشتە (جبرئیل)، ئایا چۆن دەبێت هەر کاتێک پێغەمبەرێکمان ڕەوانە کردبێت، بەڵام لەگەڵ ئارەزووەکانی ئێوەدا نەگونجا بێت، خۆتان بەزل زانیوەو لووتتان بەرز کردۆتەوەو بڕواتان نەهێناوە، ئەوسا دەستەیەکتان (بەرنامەی خواتان) بە درۆ زانیووەو هەندێکیشتان پێغەمبەرانتان دەکوشت.
وَقَالُوا۟ قُلُوبُنَا غُلْفٌۢ ۚ بَل لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَقَلِيلًۭا مَّا يُؤْمِنُونَ88
تهفسیری ئاسان: هەروەها (جولەکەکانی سەردەمی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وتیان: دڵەکانمان داخراوە (لە گوفتاری تۆ، تێناگەین) نەخێر وانی یە، ئەوانە خوا نفرینی لێکردوون بەهۆی کوفرو خوانەناسیانەوە، کەوابوو بە کەم شت بڕوا دەکەن.
وَلَمَّا جَآءَهُمْ كِتَٰبٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَهُمْ وَكَانُوا۟ مِن قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَلَمَّا جَآءَهُم مَّا عَرَفُوا۟ كَفَرُوا۟ بِهِۦ ۚ فَلَعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ89
تهفسیری ئاسان: کاتێک لە لایەن خواوە کتێبێک (قورئان) هات بۆیان، کە: ئەو کتێبانەی ئەوانیش پەسەند دەکات و بەڕاستی دەزانێت، ئەوان پێشتر داوای سەرکەوتن و زاڵ بونیان بەسەر ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لە خوا دەکرد بە هۆی شوێنکەوتنیان بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، کەچی کاتێک ئەو پێغەمبەرەیان بۆ هات کە دەیانناسی، بڕوایان پێ نەکرد، کەواتە با نەفرین و لەعنەتی خوا لەسەر کافران بێت.
بِئْسَمَا ٱشْتَرَوْا۟ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمْ أَن يَكْفُرُوا۟ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بَغْيًا أَن يُنَزِّلَ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ فَبَآءُو بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٍۢ ۚ وَلِلْكَٰفِرِينَ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ90
تهفسیری ئاسان: (ئەو جوولەکانە) خۆیان بەشتێکی ناپەسەند فرۆشت (هەڵوێستێکی نادروستیان نواند) کاتێک کافر بوون بەو قورئانەی خوا ناردوویەتی، (لە حەسوودی)و سەرکەشیدا (رەخنەیان گرت و وتیان): بۆچی خوای گەورە دەرگای فەزڵ و لای ڕەحمەت دەکاتەوە لە هەرکەسێک بیەوێت لە بەندەکانی!! ئەوسا ئیتر دووچاری یەک لە دوای یەکی ڕق و خەشمی خوا بوون (چونکە وەنەبێت تەنها کافر بوو بن بە محمد (صلی اللە علیە وسلم) و بەقورئان، بەڵکو کافربوون بە موساو تەوراتیش کە داوای شوێنکەوتنی محمدیان لێدەکات)و بۆ کافرو خوانەناسان سزایەکی ڕیسواکەر ئامادەیە.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ ءَامِنُوا۟ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ نُؤْمِنُ بِمَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا وَيَكْفُرُونَ بِمَا وَرَآءَهُۥ وَهُوَ ٱلْحَقُّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا مَعَهُمْ ۗ قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنۢبِيَآءَ ٱللَّهِ مِن قَبْلُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ91
تهفسیری ئاسان: کاتێک پێیان دەوترێت باوەڕ بهێنن بەوەی کە لە لایەن خواوە ڕەوانەکراوە، دەڵێن: ئێمە تەنها باوەڕمان بەوە هەیە کە بۆ ئێمە ڕەوانەکراوە و باوەڕ ناهێنن بە هەموو ئەوانەی کە دوای (تەورات) هاتووە وەکو (ئینجیل و قورئان) لەکاتێکدا کە هەر ئەو قورئانە حەق و ڕاستی یەو بەڕاست دانەری (تەورات)ی ئەوانیشە، پێیان بڵێ: ئەی کەواتە بۆچی پێشتر پێغەمبەرەکانی خواتان دەکوشت ئەگەر ئێوە ئیماندارن بە تەورات؟!
۞ وَلَقَدْ جَآءَكُم مُّوسَىٰ بِٱلْبَيِّنَٰتِ ثُمَّ ٱتَّخَذْتُمُ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَأَنتُمْ ظَٰلِمُونَ92
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی موسا نیشانەی فرەو موعجیزەی بۆ هێنان، کەچی (کاتێ کەچوو بۆ نزای پەروەردگار، لە کێوی گور) ئێوە گوێرەکەکەتان پەرست، بەڕاستی ئێوە ستەمکارن.
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱسْمَعُوا۟ ۖ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَأُشْرِبُوا۟ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْعِجْلَ بِكُفْرِهِمْ ۚ قُلْ بِئْسَمَا يَأْمُرُكُم بِهِۦٓ إِيمَٰنُكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ93
تهفسیری ئاسان: (یادیان بێنەرەوە ئەو سەردەمەی) کە پەیمانمان لێ وەرگرتن و کێوی گورمان بەسەردا بەرزکردنەوە و (فەرمانمان پێدان): ئەوەی پێمان بەخشیوون (لە تەورات) بە توندی بیگرن و لێی لامەدەن و گوێ بیستبن، (بەدەم) وتیان: گوێڕایەڵین، (بەڵام بەکردەوە) پێچەوانەیان کردو یاخی بوون و گوێرەکە پەرستی لە دڵ و دەروونیاندا ڕوابوو بە هۆی بێ باوەڕییانەوە، پێیان بڵێ: ئیمانەکەتان شتی ناڕەواتان پێ دەکات ئەگەر ئێوە ئیماندارن؟! (باوو باپیرانتان گوێرەکە پەرست و پێغەمبەر کوژ، ئێوەش سەرسەخت و بێ باوەڕ).
قُلْ إِن كَانَتْ لَكُمُ ٱلدَّارُ ٱلْءَاخِرَةُ عِندَ ٱللَّهِ خَالِصَةًۭ مِّن دُونِ ٱلنَّاسِ فَتَمَنَّوُا۟ ٱلْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ94
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵێ: ئەگەر ڕاست دەکەن و باوەڕتان وایە کە ماڵی ئەو دنیا (بەهەشت) لای خوا تایبەتمەندە بە ئێوە نەک خەڵکی تر، دە ئاواتی مردن بخوازن ئەگەر ڕاست دەکەن (تا زوو بچنە ناو بەهەشت)!!
وَلَن يَتَمَنَّوْهُ أَبَدًۢا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ95
تهفسیری ئاسان: (بەڵام ئەوانە) هەرگیز بەهۆی ڕەفتاری نادروست و دەست پێشخەری ناپەسەندیانەوە ئاواتی مەرگ ناخوازن، خوایش چاک ئاگادارە لە حاڵی ستەمکاران.
وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ ٱلنَّاسِ عَلَىٰ حَيَوٰةٍۢ وَمِنَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ ۚ يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍۢ وَمَا هُوَ بِمُزَحْزِحِهِۦ مِنَ ٱلْعَذَابِ أَن يُعَمَّرَ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ96
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت ئەو جوولەکانە دەبینیت کە لە هەموو خەڵک بە پەرۆشترن لەسەر دنیاو ژیانی دنیا بەهەر جۆرێک بێت، هەتا بگرە لە هاوەڵپەرست و موشریکەکانیش، هەریەک لەوانە ئاوات دەخوازێت کە: هەزار ساڵ تەمەنی ببێت، هەر چەندە وەنەبێت تەمەنی درێژیان لە سزا ڕزگاریان بکات، خوایش زۆر بینایە بەو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
قُلْ مَن كَانَ عَدُوًّۭا لِّجِبْرِيلَ فَإِنَّهُۥ نَزَّلَهُۥ عَلَىٰ قَلْبِكَ بِإِذْنِ ٱللَّهِ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَهُدًۭى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ97
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: هەر کەسێک دوژمنی جوبرەئیلە، (با بزانێت) کە هەر ئەو جوبرەئیلە بە فەرمانی خوا ئەو قورئانەی دابەزاندۆتە سەر دڵت کە کتێبە پێشووەکان بەڕاست دادەنێت و ڕێنموویی (بۆ چاکە) دەکات و مژدە بەخشیشە بە ئیمانداران.
مَن كَانَ عَدُوًّۭا لِّلَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَجِبْرِيلَ وَمِيكَىٰلَ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَدُوٌّۭ لِّلْكَٰفِرِينَ98
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی دوژمن بێت بە خواو فریشتەکانی و پێغەمبەرەکانی، بەتایبەت جوبرەئیل و میکائیل، ئەوە با بزانێت و دڵنیا بێت کە خوای گەورە دوژمنی کافرو بێباوەڕانە.
وَلَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ ۖ وَمَا يَكْفُرُ بِهَآ إِلَّا ٱلْفَٰسِقُونَ99
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بە خوا ئێمە بێگومان نیشانەو ئایەتی ڕوونمان بۆ تۆ ناردووە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) کەس باوەڕی پێی لەق نابێت، جگە لە دەروون نەخۆش و یاخی بووەکان.
أَوَكُلَّمَا عَٰهَدُوا۟ عَهْدًۭا نَّبَذَهُۥ فَرِيقٌۭ مِّنْهُم ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ100
تهفسیری ئاسان: ئەوە بۆ هەر جارێک پەیمانێکیان بەستبێت (لەگەڵ خواو پێغەمبەرو موسوڵماناندا) خێرا دەستەیەکیان پەیمانەکەیان شکاندووە، بەڵکو زۆربەی زۆریان باوەڕ ناهێنن (ڕێزو قەدری پەیمان و ئیمان ناگرن).
وَلَمَّا جَآءَهُمْ رَسُولٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَهُمْ نَبَذَ فَرِيقٌۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَرَآءَ ظُهُورِهِمْ كَأَنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ101
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کە پێغەمبەرێکیان لە لایەن خواوە بۆ هات (مەبەست حەزرەتی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لەگەڵ ئەوەشدا کە پشتگیری لە ڕاستی تەورات دەکات، دەستەیەک لە خاوەن کتێبەکان (جووەکان) کتێبی خوایان پشتگوێ خست و خۆیان لێ گێل کرد، هەروەک هەواڵی وا نەزانن و (نەیان بیستبێت).
وَٱتَّبَعُوا۟ مَا تَتْلُوا۟ ٱلشَّيَٰطِينُ عَلَىٰ مُلْكِ سُلَيْمَٰنَ ۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَٰنُ وَلَٰكِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ كَفَرُوا۟ يُعَلِّمُونَ ٱلنَّاسَ ٱلسِّحْرَ وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَٰرُوتَ وَمَٰرُوتَ ۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَآ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌۭ فَلَا تَكْفُرْ ۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِۦ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَزَوْجِهِۦ ۚ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِۦ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ ۚ وَلَقَدْ عَلِمُوا۟ لَمَنِ ٱشْتَرَىٰهُ مَا لَهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنْ خَلَٰقٍۢ ۚ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا۟ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمْ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ102
تهفسیری ئاسان: جا جووەکان (وازیان لە کتێبی خوا ـ تەورات ـ هێناو) شوێنی ئەوە کەوتن، کە شەیتانەکان دەیانخوێندەوە دەربارەی دەسەڵات و حکومەتی سولەیمان، (ئاشکرایە کە) هەرگیز سولەیمان کافر نەبووە، بەڵکو شەیتانەکان کافربوون و خەڵکیان فێری سیحرو جادوو دەکرد، هەروەها مەردومیان فێری ئەوە دەکرد کە بۆ هاروت و ماروت دابەزی بوو (کە دوو فریشتە بوون) لە بابل (مەبەستیشیان تێگەیاندنی خەڵکی بوو لە سیحرو جادوو). ئەوانیش کەسیان فێری هیچ شتێک نەدەکرد تا پێیان نەوتایە: ئەم کارەی ئێمە بۆ تاقی کردنەوەیەو خۆت کافر مەکە (کەچی هەندێک هەر کۆڵیان نەداو) لەو فریشتانەوە شتی وافێر دەبوون کە ژن و مێردی پێ لە یەک جوودا بکەن، (هەر چەندە) ئەو جادووگەرانە ناتوانن هیچ زیانێک بە کەس بگەیەنن، مەگەر ویستی خوای لەسەر بێت، ئەو خەڵکە سەرگەردانە هەمیشە فێری شتێک دەبن کە زیانیان لێدەداو سوودی نیە بۆیان، بێگومان دەشزانن ئەوەی کاڵای وای کڕی بێت و شتی وافێر ببێت لەو دونیا هیچ بەهرەیەکی دەست ناکەوێت، (بەڕاستی) ئەو شتەی ئەوان خۆیان پێ فرۆشتووە و کەوتونەتە داوییەوە شتێکی زۆر ناپەسەندە ئەگەر بزانن و تێبگەن (چونکە سیحرو جادوو چەواشە کاریە و کارێکی نادروستە).
وَلَوْ أَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَمَثُوبَةٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ ۖ لَّوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ103
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی ئەو جوولەکانە ئیمان و باوەڕیان بهێنایە و خۆیان بپاڕاستایە و جوانکار بوونایە (کە بێگومان ئەمەش نایەتە دی) ئەوا پاداشتێکیان لە لایەن خوای گەورەوە کە چاکترو بەفەڕتر بوو دەست دەکەوت، ئەگەر بیانزانیایە (بیرو هۆشیان بەکار بهێنایە).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقُولُوا۟ رَٰعِنَا وَقُولُوا۟ ٱنظُرْنَا وَٱسْمَعُوا۟ ۗ وَلِلْكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ104
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە مەڵێن (راعِنا) (چونکە لە زمانی عیبریدا واتاکەی ناشرینە بۆ توانج و پلار بەکار دێت، بەڵکو) بڵێن: (انڤرنا) چاوەڕێ و سەیرمان بکە و بە چاکی ئەو فەرمانە لەگوێ بگرن، (چونکە) بۆ کافرو بێباوەران سزایەکی بە ئێشمان ئامادە کردووە (بەتایبەت ئەوانەی گاڵتە بەدین و ئیمان و موقەددەسات دەکەن).
مَّا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ وَلَا ٱلْمُشْرِكِينَ أَن يُنَزَّلَ عَلَيْكُم مِّنْ خَيْرٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ105
تهفسیری ئاسان: چ ئەوانەی کە کافرن لە خاوەن کتێبە ئاسمانیەکان، چ موشریک و هاوەڵگەران حەز ناکەن لەلایەن پەروەردگارتانەوە هیچ خێرو بەرەکەتێک دابارێت بۆتان و ڕوتان تێبکات، لەگەڵ ئەوەشدا خوا ڕەحمەتی خۆی تایبەت دەکات بە هەر کەسێک (بیەوێت و شایستە بێت) هەر خوایش خاوەنی فەزڵ و بەخششی گەورەیە.
۞ مَا نَنسَخْ مِنْ ءَايَةٍ أَوْ نُنسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍۢ مِّنْهَآ أَوْ مِثْلِهَآ ۗ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ106
تهفسیری ئاسان: هەر ئایەتێکبسڕینەوە، یان بیخەینە بارودۆخی فەرامۆشییەوە و پشتگوێی بخەین، چاکتر لەو، یان وێنەی ئەو دەخەینە ڕوو، مەگەر نەتزانیوە کە خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە؟
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍ107
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتزانیوە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) کە بەڕاستی هەر خوا خاوەنی هەموو ئاسمانەکان و زەوییە، جگە لەو خوایە هیچ پشتیوان و یاریدەدەرێکتان نیە؟
أَمْ تُرِيدُونَ أَن تَسْـَٔلُوا۟ رَسُولَكُمْ كَمَا سُئِلَ مُوسَىٰ مِن قَبْلُ ۗ وَمَن يَتَبَدَّلِ ٱلْكُفْرَ بِٱلْإِيمَٰنِ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ108
تهفسیری ئاسان: (ئەی هاوەڵان) ئاخۆ ئێوەش دەتانەوێت داخوازی (گەورەو ناقۆڵا) لە پێغەمبەرەکەتان (محمد (صلی اللە علیە وسلم) بکەن، هەر وەک کاتی خۆی داخوازی لە موسا کرا، جا هەر کەسێک ئیمان و باوەڕ بگۆرێتەوە بە کوفر، ئەوە بێگومان ڕێبازی ڕاست و دروستی ون کردووە.
وَدَّ كَثِيرٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّنۢ بَعْدِ إِيمَٰنِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًۭا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَٱعْفُوا۟ وَٱصْفَحُوا۟ حَتَّىٰ يَأْتِىَ ٱللَّهُ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ109
تهفسیری ئاسان: زۆرێک لە خاوەن کتێبەکان ئاواتە خوازن لەبەر حەسوودی و ناپاکی خۆیان ئەگەر بۆیان بکرێت بتانگێڕنەوە ڕیزی بێ باوەڕان ئەمەش دوای ئەوەی کە حەق و ڕاستییان بە تەواوی بۆ ڕوون بۆتەوە، بەڵام ئێوە هەر لێیان ببورن و لێیان مەگرن و چاوپۆشییان لێ بکەن، تا خوا کاری خۆی ئەنجام دەدات و ویستی خۆی جێبەجێ دەکات، بێگومان خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ۚ وَمَا تُقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍۢ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ110
تهفسیری ئاسان: (کەواتە ئەی ئیمانداران) نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکاتیش بدەن (بە خاوەن مافەکان) و دڵنیا بن کە هەر کارێکی چاکە بۆ خۆتانی دەکەن، لای خوا بزر نابێت و دەستتان دەکەوێتەوە چونکە بەڕاستی خوا بیناو بە ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَقَالُوا۟ لَن يَدْخُلَ ٱلْجَنَّةَ إِلَّا مَن كَانَ هُودًا أَوْ نَصَٰرَىٰ ۗ تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ ۗ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَٰنَكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ111
تهفسیری ئاسان: (جوولەکە و گاورەکان) دەڵێن: هەرگیز کەس ناچێتە بەهەشتەوە بێجگە لە جوولەکە یان گاور، جا ئەوە ئاوات و خەیاڵی خۆیانە (تۆش ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، یان ئەی ئیماندار) پێیان بڵێ: ئەگەر ڕاستگۆن، بەڵگەتان لەسەر ئەم قسەیە بهێننە مەیدانەوە (ئەگەر ئێوە بەهەشتی بن، ئەوا موسوڵمانانیش بەهەشتیە چونکە باوەڕیان بە موسا و عیسا هەیە).
بَلَىٰ مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ فَلَهُۥٓ أَجْرُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ112
تهفسیری ئاسان: نەخێر وانی یە، هەرکەس بەڕاستی خۆی بداتە دەست خواو لەهەمان کاتدا چاکەکارو موسوڵمان بێت، ئەوە پاداشتی خۆی لای پەروەردگاری دەست دەکەوێت و نەترسیان دەبێت و نەغەم و پەژارە دایان دەگرێت.
وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ لَيْسَتِ ٱلنَّصَٰرَىٰ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَىٰ لَيْسَتِ ٱلْيَهُودُ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَهُمْ يَتْلُونَ ٱلْكِتَٰبَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ113
تهفسیری ئاسان: جولەکە دەڵێن: گاورەکان لەسەر هیچ بنەماو ڕاستییەک نین، گاورەکانیش دەڵێن جوولەکە لەسەر هیچ بنەماو ڕاستییەک نین، لە کاتێکدا ئەوانە کتێبی (تەورات و ئینجیلیش دەخوێننەوە) هەروەها ئەوانەش کە هیچ نازانن (لە بتپەرستانی عەرەب) هەروا دەڵێن (بڕوایان بەئایینی ئیسلام و ئەوانەش نیە) خوایش لە ڕۆژی قیامەتدا دادگایی نێوانیان دەکات لەوەی کە ناکۆکن تیایدا.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا ٱسْمُهُۥ وَسَعَىٰ فِى خَرَابِهَآ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَآ إِلَّا خَآئِفِينَ ۚ لَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌۭ وَلَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ114
تهفسیری ئاسان: جا کێ لەوە تاوانبارترو ستەمکارترە مزگەوتەکانی خوا قەدەغە دەکات لەوەی ناوی پیرۆزی ئەوی تیادا ببرێت باسی ئاینی ئەوی تێدا بکرێت و هەوڵ بدات بۆ وێران کردنیان، ئەوانە بۆیان نیە بچنە مزگەوتەکانەوە مەگەر ترسی خوایان لەدڵدا بێت، ئەوانە تەنها سوکی و ڕیسوایی بەشیانە لە دنیاداو لە قیامەتیشدا سزای گەورەیان بۆ هەیە.
وَلِلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا۟ فَثَمَّ وَجْهُ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ115
تهفسیری ئاسان: ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواو (هەموولایەک) هەر خوا خاوەنیەتی، جا ڕوو بکەنە هەر لایەک خوا لەو جێ یە ئاگای لێتانە، بەڕاستی خوا فراوانگیرو زانایە.
وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَٰنَهُۥ ۖ بَل لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ كُلٌّۭ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ116
تهفسیری ئاسان: (جوولەکەو گاورو بت پەرستان) دەڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی داناوەو فەراهەمی هێناوە (لەکاتێکدا خوا پێویستی بەکەس نیە) نەخێر وانی یە، بێگومان هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر خۆی خاوەنیەتی و هەر هەمووشیان ملکەچ و فەرمانبەرداری ئەوزاتەن.
بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَإِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ117
تهفسیری ئاسان: (هەر ئەو زاتە) بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە بەجوانترین شێوە، جا هەر کاتێک بڕیاری هەر شتێک بدات، تەنها ئەوەندەی بەسە کە فەرمانی بوون یان پێشهاتنی بدات، ئیتر خێرا ئەو شتە، یان ئەو کارە، دەبێت و ئەنجام دەدرێت.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ لَوْلَا يُكَلِّمُنَا ٱللَّهُ أَوْ تَأْتِينَآ ءَايَةٌۭ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ ۘ تَشَٰبَهَتْ قُلُوبُهُمْ ۗ قَدْ بَيَّنَّا ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يُوقِنُونَ118
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی نەفام و نەزانن دەیانگوت: بۆ خوا لەگەڵ ئێمە گفتوگۆ ناکات؟! یان موعجیزەو نیشانەیەکمان بۆ نایەت؟!! (شایانی باسە) کەسانی تریش پێش ئەمان هەمان شتیان دەوت، ئەمانە دڵەکانیان چوونیەکەو لەیەک دەچێت (شێوازی دەربڕینیان جیاوازە)، بێگومان ئێمە چەنندەها بەڵگەو نیشانەی ئاشکراو ڕوونمان دیاری کردووە بۆ ئەو کەسانەی کە ڕاستی خوازن و بە شوێن حەقیقەتدا دەگەڕێن.
إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا ۖ وَلَا تُسْـَٔلُ عَنْ أَصْحَٰبِ ٱلْجَحِيمِ119
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئێمە تۆمان هاوڕێ لەگەڵ حەق و ڕاستەقینەکاندا ڕەوانە کردووە تا مژدەدەر بیت بە ئیمانداران و ترسێنەر بیت بۆ بێ باوەران، بێگومان تۆ هەرگیز بەرپرسیار نیت لە نیشتە جێکانی دۆزەخ.
وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ ٱلْيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلْهُدَىٰ ۗ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَ ٱلَّذِى جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍ120
تهفسیری ئاسان: هەرگیز جولەکە و گاورەکان لە تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) ڕازی نابن، هەتا بە تەواوی شوێن ئاین و بەرنامەیان نەکەویت، پێیان بڵێ: بەڕاستی هەر بەرنامەی خوا (ئاینی ئیسلام، شایستەی ئەوەیە کە هەموولایەکمان شوێنی بکەوین) هیدایەتی ڕاست و دروست هەر لای ئەوە، خۆ ئەگەر شوێن ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت پاش ئەوەی زانیاری و زانستیت پێگەیشتووە، ئەوە بزانە کە لە لایەن خواوە هیچ سەرپەرشتیاری و یارمەتییەکت دەست ناکەوێت.
ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَتْلُونَهُۥ حَقَّ تِلَاوَتِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ121
تهفسیری ئاسان: دەستەیەک لەوانەی کتێبمان پێبەخشیون (قورئان) بەچاکی و بەوردی دەوری دەکەنەوە، ئەوانە باوەڕیان پێی هەیەو باوەڕی پێ دەهێنن بەڵام ئەوەی بڕوای پێی نەبێت، ئا ئەو جۆرە کەسانە لە خەسارەتمەندو زەرەرمەندەکانن.
يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّى فَضَّلْتُكُمْ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ122
تهفسیری ئاسان: ئەی نەوەی ئیسرائیل یادی ئەو نازو نیعمەتانە بکەن کە بەسەرتاندا ڕژاندوومە و من کاتی خۆی ڕێزی ئێوەم دابوو بەسەر هەموو دانیشتوانی ئەم جیهانەدا.
وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا لَّا تَجْزِى نَفْسٌ عَن نَّفْسٍۢ شَيْـًۭٔا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌۭ وَلَا تَنفَعُهَا شَفَٰعَةٌۭ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ123
تهفسیری ئاسان: خۆتان بپارێزن لە ڕۆژێک کە کەس لە جیاتی کەس تۆڵەو پاداشت ناداتەوە، بە هیچ شێوەیەک کەس فریای کەس ناکەوێت، کەس بارمتەی لێوەرناگیرێت و، تکاو پاڕانەوەی کەس بۆ کەسانی تر سوودی نابێت (یاخی و ستەمکارانیش) سەرکەوتوونابن و سەرناخرێن...
۞ وَإِذِ ٱبْتَلَىٰٓ إِبْرَٰهِۦمَ رَبُّهُۥ بِكَلِمَٰتٍۢ فَأَتَمَّهُنَّ ۖ قَالَ إِنِّى جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًۭا ۖ قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِى ۖ قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِى ٱلظَّٰلِمِينَ124
تهفسیری ئاسان: (یادی ئەوە بکەنەوە) پەروەردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی تاقیکردەوە بە چەند فەرمان و بڕیارێک، ئەویش زۆر بە جوانی ئەنجامیدان، دوایی (کە لە هەموو تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوت) خوا فەرمووی: من بڕیارمداوە بتکەمە پێشەوای خەڵکی، ئیبراهیم وتی: حەز دەکەم نەوەکانیشم لەوکارە پیرۆزە بێ بەهرە نەبن، خوا فەرمووی: پەیام و پەیمانی من بۆ ستەمکاران نابێت (با نەوەی تۆش بن)
وَإِذْ جَعَلْنَا ٱلْبَيْتَ مَثَابَةًۭ لِّلنَّاسِ وَأَمْنًۭا وَٱتَّخِذُوا۟ مِن مَّقَامِ إِبْرَٰهِۦمَ مُصَلًّۭى ۖ وَعَهِدْنَآ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْعَٰكِفِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ125
تهفسیری ئاسان: (یادی ئەوەش بکەنەوە) چۆن ئەم ماڵەمان (کەعبە) کردە جێگای کۆبوونەوەی خەڵکی، کە بەوپەڕی هێمنی و ئاسایش و ئاسوودەییەوە لەوێ بەیەک بگەن (دە ئێوەش، خەڵکینە) مەقامی ئیبراهیم کە شوێنی تایبەتی خواپەرستی ئەو بوو، بیکەنە جێگای خواپەرستی و نوێژ، ئینجا فەرمانماندا بە ئیبراهیم و ئیسماعیل کە ئەو ماڵەم خاوێن بکەنەوە (لە چەپەڵی ماددی و مەعنەوی) بۆ ئەوانەی بەدەوریدا دەسوڕێنەوەو (طواف) دەکەن و تیایدا دەمێننەوەو (اعتکاف) دەکەن هەروەها بۆ کڕنووشبەران و سووژدەبەران.
وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ رَبِّ ٱجْعَلْ هَٰذَا بَلَدًا ءَامِنًۭا وَٱرْزُقْ أَهْلَهُۥ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ مَنْ ءَامَنَ مِنْهُم بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۖ قَالَ وَمَن كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُۥ قَلِيلًۭا ثُمَّ أَضْطَرُّهُۥٓ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلنَّارِ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ126
تهفسیری ئاسان: (یادی ئەوە بکەنەوە) کاتێک ئیبراهیم دۆعای کردو وتی: پەروەردگارا دەوروبەری ئەم ماڵەت بگێڕە بەشارێکی پڕ لە ئاسایش و ڕزق و ڕۆزی هەمەجۆر ببەخشە بەدانیشتوانی، (بەتایبەت) بەوانەی باوەڕیان بەخواو ڕۆژیی دوایی هێناوە. (خوای گەورە وەڵامی دایەوە کە دۆعات گیرایەو) فەرمووی: بەڵام ئەوەش کافرە بێ بەشی ناکەم لە بەرهەم و نازو نیعمەتی کەم تەمەنی ئەم دنیایە، بەڵام لەوەودوا بە ناچاریی تووشی سزای ئاگری دەکەم کە سەرئەنجام و چارەنووسێکی خراپە.
وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَٰهِۦمُ ٱلْقَوَاعِدَ مِنَ ٱلْبَيْتِ وَإِسْمَٰعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ127
تهفسیری ئاسان: بە یاد بهێنن ئەو کاتەی ئیبراهیم پایەکانی کەعبەی بەرز دەکردەوە لەگەڵ ئیسماعیلدا و (دەیانوت): پەروەردگارا ئەم کارەمان لێ وەربگرەو لە ڕیزی چاکەکانماندا تۆماری بکە، چونکە بەڕاستی تۆ خوایەکی زۆر بیسەرو زانایت.
رَبَّنَا وَٱجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَآ أُمَّةًۭ مُّسْلِمَةًۭ لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ128
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا، هەردووکمان وا لێ بکە تەنها فەرمانبەردارو ملکەچی تۆبین و لە نەوەکانیشمان ئوممەتێکی موسوڵمان و فەرمانبەردار بۆ خۆت فەراهەم بهێنە و چۆنیەتی ڕێبازی بەندایەتیمان فێربکە و نیشانمان بدەو تەوبە و پەشیمانیمان لێ وەربگرە، بێگومان تۆ خوایەکی زۆر تەوبە وەرگرو میهرەبان و دلۆڤانیت.
رَبَّنَا وَٱبْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًۭا مِّنْهُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ129
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا، بۆ ئەو خەڵکەی کە لە ئایندەدا دێن پێغەمبەرێک لە خۆیان ڕەوانە بکە، تا ئایەتەکانی تۆیان بەسەردا بخوێنێتەوەو فێری کتێبە پیرۆزەکەی تۆ (واتە قورئان) و داناییان بکات، تا دڵ و دەروونیان لە ژەنگ و کردەوەیان لە ڕەوشتی ناپەسەند پاک بکاتەوە، بەڕاستی هەر تۆ خوایەکی باڵادەست و دانایت.
وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَٰهِۦمَ إِلَّا مَن سَفِهَ نَفْسَهُۥ ۚ وَلَقَدِ ٱصْطَفَيْنَٰهُ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ130
تهفسیری ئاسان: ئایا کێ لە ئاینی ئیبراهیم پشت هەڵ دەکات، جگە لەو کەسەی کەخۆی گێل و نەفام بکات، سوێندبێت بێگومان ئێمە ئیبراهیممان لەم دنیایەدا هەڵبژاردوەو (کردوومانە بەپێشەوا) بەڕاستی لەو دنیاش لە ڕیزی پیاو چاکاندایە.
إِذْ قَالَ لَهُۥ رَبُّهُۥٓ أَسْلِمْ ۖ قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ131
تهفسیری ئاسان: کاتێک پەروەردگاری پێی وت: ملکەچ و فەرمانبەردار بە، (ئەویش خێرا) وتی: تەسلیمی پەروەردگاری هەموو جیهان بووم (باوەڕی پتەوم پێی هەیە).
وَوَصَّىٰ بِهَآ إِبْرَٰهِۦمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَٰبَنِىَّ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰ لَكُمُ ٱلدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ132
تهفسیری ئاسان: جا ئیبراهیم و یەعقوب ئەم وەسێتەیان کرد بۆ کوڕەکان و نەوەکانیان، (هەریەک لەوان فەرموویەتی): ڕۆڵەکانم؛ بەڕاستی خوا هەر ئەم ئاینەی بۆ ئێوە بڕیارداوەو هەڵی بژاردووە، ئیتر ئێوەش هەوڵ بدەن بە موسوڵمانی نەبێت مەمرن (تا دوا هەناسەتان پەیڕەوی بکەن).
أَمْ كُنتُمْ شُهَدَآءَ إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ ٱلْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِنۢ بَعْدِى قَالُوا۟ نَعْبُدُ إِلَٰهَكَ وَإِلَٰهَ ءَابَآئِكَ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ إِلَٰهًۭا وَٰحِدًۭا وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ133
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە (ئەی جوولەکەو گاورانێک کە باوەڕ بەمحمد ناکەن و خۆشتان بەشوێنکەوتەی ئیبراهیم و یەعقوب دەزانن) ئامادەی سەرەمەرگی یەعقوب بوون؟ ئەو کاتەی بەکوڕەکانی وت: دوای مردنی من چی دەپەرستن؟! هەموو وتیان: خوای تۆ و باوو باپیرانت دەپەرستین، کە ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاقن، خوایەکی تاک و تەنهایەو ئێمە هەموو تەسلیم و فەرمانبەرداری ئەوین.
تِلْكَ أُمَّةٌۭ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْـَٔلُونَ عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ134
تهفسیری ئاسان: ئەوانە ئوممەتێک بوون ڕۆشتن بەخۆیان و کردەوەی چاکیانەوە، ئێوەش هەرچی دەیکەن لە چاکە بۆ خۆتانە و بەرپرس نابن لە کارو کردەوەی ئەوان.
وَقَالُوا۟ كُونُوا۟ هُودًا أَوْ نَصَٰرَىٰ تَهْتَدُوا۟ ۗ قُلْ بَلْ مِلَّةَ إِبْرَٰهِۦمَ حَنِيفًۭا ۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ135
تهفسیری ئاسان: (کەچی هێشتا ئەوان بە موسوڵمانان) دەڵێن: وەرن ببنە جولەکە یان گاور تا بکەونە سەر ڕێگەی ڕاست!! (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵێ: (نەخێر وانابین) بەڵکو شوێن ئاین و بەرنامەی ئیبراهیم دەکەوین کە پاک و دروستەو هەرگیز لە ڕیزی بت پەرستان و هاوەڵگەراندا نەبووە.
قُولُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَآ أُوتِىَ ٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ136
تهفسیری ئاسان: (ئەی پەیڕەوانی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئێوە) بڵێن: ئێمە باوەڕمان بە خوا هێناوەو بەو قورئانەش کە دابەزیوە بۆمان و بەوەش کە دابەزیوە بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و نەوەکانی یەعقوب، هەروەها بەو پەیامەی کە بۆ موساو عیسا هاتووە و بەو پەیامانەی کە بۆ پێغەمبەران بەگشتی ڕەوانە کراوە لە لایەن پەروەردگاریانەوە و ئێمە جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ کام لەو پێغەمبەرانەدا، ئێمە هەموومان تەنها تەسلیمی فەرمانی پەروەردگارین.
فَإِنْ ءَامَنُوا۟ بِمِثْلِ مَآ ءَامَنتُم بِهِۦ فَقَدِ ٱهْتَدَوا۟ ۖ وَّإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا هُمْ فِى شِقَاقٍۢ ۖ فَسَيَكْفِيكَهُمُ ٱللَّهُ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ137
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر ئەوان (جولەکەو گاورەکان) باوەڕیان هێنا، وەک ئەوەی ئێوە باوەڕتان پێ هێناوە، ئەوە بەڕاستی مانای وایە ڕێبازی هیدایەتیان دۆزیوەتەوە، بەڵام ئەگەر پشتیان تێکرد، ئەوە بێگومان دەکەونە دژایەتی و دوبەرەکی یەوە (بەڵام دڵنیابە ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) خوا تۆ دەپارێزێت لە پیلان و تەڵەکەیان چونکە ئەو خوایە زۆر بیسەرو زانایە.
صِبْغَةَ ٱللَّهِ ۖ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ ٱللَّهِ صِبْغَةًۭ ۖ وَنَحْنُ لَهُۥ عَٰبِدُونَ138
تهفسیری ئاسان: (ئەم ئاین و بەرنامەیە) ئەو ڕەنگ و نەخشەیەیە کە خوا دایڕشتووە، کێ هەیە لە خوا چاکتر ڕەنگ و نەخشەی جوان بکێشێت و دایڕێژێت، لە هەموو بارو دۆخێکدا ئێمەی ئیماندار هەر ئەو دەپەرستین.
قُلْ أَتُحَآجُّونَنَا فِى ٱللَّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ وَلَنَآ أَعْمَٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَٰلُكُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُخْلِصُونَ139
تهفسیری ئاسان: (بەو جوولەکانە) بڵێ: ئایا ڕەوایە ئێوە دەربارەی ئاینی خوا قڕەو گاڵەو کێشەمان لەگەڵ دەکەن (دەتانەوێت پێغەمبەرایەتی هەر لەناو ئێوەدا بێت! لەکاتێکدا کە قەدری خوایش نازانن و کوڕو هاوسەری بۆ بڕیار دەدەن!!)، خۆ خۆتان چاک دەزانن کە ئەو خوایە پەروەردگاری ئێمە و ئێوەشە، کاروکردەوەی خۆمان بۆ خۆمان و کارو کردەوەی ئێوەش بۆ خۆتانە (ئێمە لە بۆچوون و کاروکردەوەتان بەرین)، ئێمە تەنها دڵسۆزو ملکەچی ئەو پەروەردگارەین.
أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطَ كَانُوا۟ هُودًا أَوْ نَصَٰرَىٰ ۗ قُلْ ءَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ ٱللَّهُ ۗ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَتَمَ شَهَٰدَةً عِندَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ140
تهفسیری ئاسان: چۆن دەڵێن کە: ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و کوڕەکانی، جولەکە یان گاور بوون؟!! پێیان بڵێ: باشە ئایا ئێوە دەزانن یان خوا؟ جا کێ لەوە ستەمکارترە کە شایەتیەکی خوایی لەلابێت و شاردبێتیەوە، بێگومان خوا بێ ئاگانیە لەو کاروکردەوانەی ئەنجامی دەدەن.
تِلْكَ أُمَّةٌۭ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْـَٔلُونَ عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ141
تهفسیری ئاسان: ئەوانە ئوممەتێک بوون ڕۆشتن بەخۆیان و کردەوەی چاکیانەوە، ئێوەش هەرچی دەیکەن لە چاکە بۆ خۆتانە و بەپرس نابن لە کاروکردەوەی ئەوان.