دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

8. سورة الأنفال

8:41جوزئی 10 · لاپەڕەی 182لێکچوو
۞ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَىْءٍۢ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُۥ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ إِن كُنتُمْ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ ٱلْفُرْقَانِ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ41
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) ئاگاداربن و بزانن کە: بەڕاستی هەرچیەکتان دەستکەوت (لە جەنگی بێ باوەڕاندا) ئەوە بێگومان پێنج یەکی بۆ خواو پێغەمبەرو خزمانی نزیکی پێغەمبەرو هەتیوان و هەژاران و ڕێبوارانە، (چوار بەشەکەی تریشی بۆ موجاهیدانە کە لەو غەزایەدا بەشدارییان کردووە) ئەگەر ئێوە باوەڕتان هەیە بە خواو بەوەی کە دامانبەزاندوە بۆ سەر بەندەمان (محمد(صلی اللە علیە وسلم) لە ڕۆژی جیاکردنەوەکەدا (کە غەزای بەدرە) ئەو ڕۆژەی کە هەردوو لەشکر بەرەنگاری یەک بوون، خوایش بەسەر هەموو شتێکدا دەسەڵاتدارە...
8:42جوزئی 10 · لاپەڕەی 182لێکچوو
إِذْ أَنتُم بِٱلْعُدْوَةِ ٱلدُّنْيَا وَهُم بِٱلْعُدْوَةِ ٱلْقُصْوَىٰ وَٱلرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنكُمْ ۚ وَلَوْ تَوَاعَدتُّمْ لَٱخْتَلَفْتُمْ فِى ٱلْمِيعَٰدِ ۙ وَلَٰكِن لِّيَقْضِىَ ٱللَّهُ أَمْرًۭا كَانَ مَفْعُولًۭا لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَنۢ بَيِّنَةٍۢ وَيَحْيَىٰ مَنْ حَىَّ عَنۢ بَيِّنَةٍۢ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ42
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک ئێوە لە دامێنی خواری شیوەکە و نزیکتر بوون بە مەدینە و ئەوانیش لە سەرەوەی شیوەکەوە بوون و دوورتر لە مەدینە، کاروانەکەش لەخوارترتانەوە بوو، خۆ ئەگەر بڕیارو بەڵێنتان بدایە بەیەکتر بگەن لەوکات و شوێنەدا ئەوە دوو بەرەکی لەنێوانتاندا دروست دەبوو، بەڵام خوا دەیەوێت بارودۆخێک پێش بهێنێت کە بڕیاری لەسەردراوە (کە سەرکەوتنی موسوڵمانانە و شکستی بێ باوەڕانە)، بۆ ئەوەی لەناو بچێت و بەهانەی نەمێنێت ئەوەی کە لە زانستی خوادا لەناوچووە و بۆ ئەوەی بژی لەسەر بەرچاو ڕوونی و بەڵگە، ئەوەی لە زانستی خوادا دەژی لەسەر دینداری (سەرئەنجامی شەڕی بەدر بۆ ئەوە بوو تا باوەڕو بێ باوەڕی بۆ هەردوولا ڕوون بێت)و بێگومان خوا بیسەرو زانایە.
8:43جوزئی 10 · لاپەڕەی 182لێکچوو
إِذْ يُرِيكَهُمُ ٱللَّهُ فِى مَنَامِكَ قَلِيلًۭا ۖ وَلَوْ أَرَىٰكَهُمْ كَثِيرًۭا لَّفَشِلْتُمْ وَلَتَنَٰزَعْتُمْ فِى ٱلْأَمْرِ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ سَلَّمَ ۗ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ43
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک خوا ئەوانی لە خەونتدا بەکەم نیشان ئەدایت، خۆ ئەگەر ئەوانی بەژمارەیەکی زۆر نیشانی بدایتایە ئەوە ئێوە لاواز دەبوون و تووشی نەهامەتی و کێشە دەبوون لە بارەی جەنگ کردنەوە، بەڵام خوا بە سەلامەتی و سەرکەوتوویی لەو ترس و کێشەیە ڕزگاری کردن، چونکە بەڕاستی ئەو زاتە زانایە بەهەرچی لەناو دڵ و دەروون و سینەکاندا حەشار دراوە.
8:44جوزئی 10 · لاپەڕەی 182لێکچوو
وَإِذْ يُرِيكُمُوهُمْ إِذِ ٱلْتَقَيْتُمْ فِىٓ أَعْيُنِكُمْ قَلِيلًۭا وَيُقَلِّلُكُمْ فِىٓ أَعْيُنِهِمْ لِيَقْضِىَ ٱللَّهُ أَمْرًۭا كَانَ مَفْعُولًۭا ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ44
ته‌فسیری ئاسان: کاتێکیش بەیەکگەیشتن لە گۆڕەپانی جەنگدا لەبەرچاوی ئێوە، خوا ئەوانی بەکەم نیشان دەدان و ژمارەی ئێوەشی لەبەرچاوی ئەوان بە کەم دەنواند، بۆ ئەوەی هەر ئەوە پێش بێت کە خوا بڕیاری لەسەرداوە، هەر بۆ لای خوا سەرەنجامی هەموو کارو کردەوەیەک دەگێردرێتەوە.
8:45جوزئی 10 · لاپەڕەی 182لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةًۭ فَٱثْبُتُوا۟ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ45
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە: کاتێک دەگەنە دەستەیەک و ڕوو بە ڕووتان دەبنەوە، ئەوە دەبێت خۆڕاگربن و سەنگەر چۆڵ نەکەن و زۆر یادی خوا بکەن و لێی بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی ئێوە سەرفرازو سەرکەوتوو بن...
8:46جوزئی 10 · لاپەڕەی 183لێکچوو
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَنَٰزَعُوا۟ فَتَفْشَلُوا۟ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ۖ وَٱصْبِرُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ46
ته‌فسیری ئاسان: گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەشی بکەن لە هەموو کردارو گوفتارێکداو ئاشووب و ئاژاوە مەگێڕن و مەچن بەگژ یەکدا، خۆ ئەگەر بچن بەگژ یەکداو یەکتر بشکێنن، ئەوە شکست و لاوازی ڕووتان تێدەکات و هەیبەت و شکۆداری و دەسەڵاتتان لەبەین دەچێت و دەبێت خۆگرو نەفس درێژ بن (هەم لە مەیدانی جەنگدا، هەم لەناو یەکتردا) چونکە بەڕاستی خوا یارو یاوەری خۆگرو ئارامگرانە.
8:47جوزئی 10 · لاپەڕەی 183لێکچوو
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ خَرَجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِم بَطَرًۭا وَرِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌۭ47
ته‌فسیری ئاسان: نەکەن وەک ئەو جۆرە کەسانە بن کە لە وڵات و شوێنی خۆیان دەرچوون لەبەر کەش و فش کردن و خۆ نواندن لەبەر چاوی خەڵک و دەیانەوێت کۆسپ بخەنە بەردەم ڕێبازو ئاینی خوا، لەکاتێکدا کە خوای گەورەش بەئاگایە بە سەرەتاو سەرەنجامی هەموو ئەو کاروکردەوانەی کە دەیکەن.
8:48جوزئی 10 · لاپەڕەی 183لێکچوو
وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ ٱلْيَوْمَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَإِنِّى جَارٌۭ لَّكُمْ ۖ فَلَمَّا تَرَآءَتِ ٱلْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّنكُمْ إِنِّىٓ أَرَىٰ مَا لَا تَرَوْنَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ ۚ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ48
ته‌فسیری ئاسان: کاتێکیش شەیتان (بەوەسوەسە و خەیاڵ) هەموو کردەوە ناپەسەندو ناڕەواکانی بۆ ڕازاندنەوە، وتی: ئەمڕۆ هیچ کەس دەرەقەتی ئێوە نایەت و دڵنیابن منیش پشت و پەنام بۆ ئێوە، جا کاتێک ئەو دوو لەشکرە یەکتریان بینی، دەستبەجێ شەیتان پاشەو پاش گەڕایەوەو وتی: بەڕاستی من بەریم لە ئێوە! چونکە بەڕاستی ئەوەی من دەیبینم ئێوە نایبینن، (دیارە کە شەیتان بینیوویەتی چۆن فریشتە دەستە دەستە دادەبەزن بۆ یارمەتی ئیمانداران، بۆیە لە ترسا وتی): بێگومان من لە خوا دەترسم، خوایش زۆر سەخت و بە زەبرە لە تۆڵەدا.
8:49جوزئی 10 · لاپەڕەی 183لێکچوو
إِذْ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ غَرَّ هَٰٓؤُلَآءِ دِينُهُمْ ۗ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ49
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک دووڕووەکان و ئەوانەی لە دڵیاندا نەخۆشی (بێ ئیمانی) تیا جێگیر بوو (بە ئیماندارانیان) دەوت: ئا ئەوانە ئاینەکەیان لە خۆبایی کردوون (ئەگینا بەو ژمارە کەمەوە چۆن خۆیان دەگرن)، (خوایش دەفەرمووێت) ئەوەی پشت بەخوا ببەستێت، ئەوە بەڕاستی خوا باڵادەست و دانایە.
8:50جوزئی 10 · لاپەڕەی 183لێکچوو
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ يَتَوَفَّى ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۙ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَٰرَهُمْ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ50
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر دەتبینی کاتێک فریشتەکان گیانی ئەوانەیان دەکێشا کە بێ باوەڕ بوون! کە دەیانکێشا بەدەم و چاو و پشتیاندا و (ڕاپێچیان دەکردن بۆ دۆزەخ و، پێیان دەوتن): دە بچێژن سزایەکی سوتێنەر...
8:51جوزئی 10 · لاپەڕەی 183لێکچوو
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّٰمٍۢ لِّلْعَبِيدِ51
ته‌فسیری ئاسان: (هەروەها پێیان دەوتن) ئەو لێدان و سزایە هەر بەهۆی ئەوەوەیە کە خۆتان بە دەستی خۆتان پێشتان خستووە و چونکە بەڕاستی خوا بەهیچ شێوەیەک ستەمکار نیە لە بەندەکانی.
8:52جوزئی 10 · لاپەڕەی 183لێکچوو
كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ ۙ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّۭ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ52
ته‌فسیری ئاسان: کارو کردەوەی (خوانەناسان لە هەموو سەردەمێکدا) وەکو داب و نەریتی فیرعەون و ئەو کەسانە وایە کە لە (سەردەمە) پێشووەکاندا هاتوون پێش ئەمان، ئەوانە بڕوایان نەبوو بەئایەت و فەرمانەکانی خوا، جا خوایش خەشمی لێ گرتن و لەناوی بردن بەهۆی گوناهو تاوانیانەوە، بەڕاستی خوا بە تواناو بەزەبرە لە تۆڵەدا.
8:53جوزئی 10 · لاپەڕەی 184لێکچوو
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًۭا نِّعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَىٰ قَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا۟ مَا بِأَنفُسِهِمْ ۙ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ53
ته‌فسیری ئاسان: ئەو سزاو لەناو بردنە لەبەر ئەوەیە کە (بڕیاری خوا وایە) بێگومان خوا هیچ نازو نیعمەتێکی نەگۆڕیوە کە بەخشیبێتی بەهەر قەوم و گەلێک، هەتا ئەوان ئەوەی بەخۆیان دەکرێت نەیگۆڕن و نەیکەن، چونکە بەڕاستیش خوای گەورە بیسەری (گوفتارەکانە) زانایە بەکردارەکان.
8:54جوزئی 10 · لاپەڕەی 184لێکچوو
كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ ۙ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ فَأَهْلَكْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَغْرَقْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ ۚ وَكُلٌّۭ كَانُوا۟ ظَٰلِمِينَ54
ته‌فسیری ئاسان: (رەوشتی ئەمانە) هەر وەکو داب و نەریتی دارو دەستەی فیرعەون و ئەوانەی پێشیان وایە، کە بەڵگەو فەرمانەکانی پەروەردگاریان بەدرۆ دەزانی و باوەڕیان پێی نەبوو، لە ئەنجامدا ئێمەش بەهۆی گوناهو تاوانیانەوە لەناومان بردن و دارو دەستەی فیرعەونیشمان نوقمی دەریا کرد، هەمووشیان ستەمکار بوون.
8:55جوزئی 10 · لاپەڕەی 184لێکچوو
إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ55
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی خراپترینی زیندەوەران لای خوا ئەوانەن کە بێ باوەڕ بوون، چونکە ئەوان باوەڕ ناهێنن...
8:56جوزئی 10 · لاپەڕەی 184لێکچوو
ٱلَّذِينَ عَٰهَدتَّ مِنْهُمْ ثُمَّ يَنقُضُونَ عَهْدَهُمْ فِى كُلِّ مَرَّةٍۢ وَهُمْ لَا يَتَّقُونَ56
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی کە پەیمانت لەگەڵدا بەستن (کە خیانەتت لێ ناکەن) کەچی پاشان لە هەموو جارێکدا هەر پەیمانەکەیان دەشکاند و ئەوان لە خوا ناترسن و پارێزکاری ناکەن.
8:57جوزئی 10 · لاپەڕەی 184لێکچوو
فَإِمَّا تَثْقَفَنَّهُمْ فِى ٱلْحَرْبِ فَشَرِّدْ بِهِم مَّنْ خَلْفَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ57
ته‌فسیری ئاسان: جا هەرکاتێک ڕووبەڕووی (خوانەناسان) بویتەوە لە جەنگدا، ئەوە وایان لێ بکە ئەوانەی لە دوایانەوەن و یارمەتیان دەدەن پەرش و بڵاو ببن، بەو هیوایەی ئەوان پەندو عیبرەت و ئامۆژگاریی وەربگرن.
8:58جوزئی 10 · لاپەڕەی 184لێکچوو
وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةًۭ فَٱنۢبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْخَآئِنِينَ58
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بێگومان ترسایت لە دەستەیەک (کە پەیمانت لەگەڵدا بەستوون) پەیمانەکە هەڵوەشێننەوەو خیانەتت لێ بکەن ئەوە تۆیش لەم کاتەدا پەیمانەکە بدەرەوە بەروویاندا بەشێوەیەکی ڕێک و ڕاست، (پێیان بڵێ کە) پەیمانەکەیان نرخی نەماوە، چونکە بەڕاستی خوا کەسانی پەیمان شکێن و ناپاکی خۆش ناوێت.
8:59جوزئی 10 · لاپەڕەی 184لێکچوو
وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَبَقُوٓا۟ ۚ إِنَّهُمْ لَا يُعْجِزُونَ59
ته‌فسیری ئاسان: با ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون وا نەزانن کە لە دەستمان دەرچوون، بەڕاستی ئەوانە ناتوانن دەسەوسانمان بکەن و لە دەستمان دەرناچن.
8:60جوزئی 10 · لاپەڕەی 184لێکچوو
وَأَعِدُّوا۟ لَهُم مَّا ٱسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍۢ وَمِن رِّبَاطِ ٱلْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِۦ عَدُوَّ ٱللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَءَاخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ ٱللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِن شَىْءٍۢ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ60
ته‌فسیری ئاسان: (خوا فەرمان دەدات بەکار بەدەستانی دەوڵەتی ئیسلام): هەرچی لە تواناتاندا هەیە بۆ بەهێزکردنی سوپای ئیسلام بیخەنە گەڕو ئامادەیی بکەن (هێزی ئاسمانی و دەریایی و وشکانی... هتد) و لە ئامادەکردنی هەموو جۆرە ئەسپ و (هۆکانی تری گواستنەوە) کەمتەرخەمی مەکەن تا دوژمنانی خواو دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکەن، با کەسانی تریش جگە لەم دوژمنانەی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن کە ئێستە ئێوە نازانن کێن و نایانناسن، بەڵکو هەر خوا خۆی دەیانناسێت و هەر شتێک ببەخشن لە پێناوی خوادا (بۆ بەهێز کردنی سوپای ئیسلام)، ئەوە بەزایە ناچێت و دەستان دەکەوێتەوەو ئێوە ستەمتان لێناکرێت.
8:61جوزئی 10 · لاپەڕەی 184لێکچوو
۞ وَإِن جَنَحُوا۟ لِلسَّلْمِ فَٱجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ61
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەگەر (دوژمنان) بەلای ئاشتیدا دایانشکاند و حەزیان پێکرد تۆش (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم)، ئەی پێشەوا) ئامادەیی خۆت دەربڕە و پشت بەخوا ببەستە چونکە بەڕاستی ئەو زاتە بیسەرو زانایە (لە پیلان و نەخشەی دوژمنان ئاگادارە).
8:62جوزئی 10 · لاپەڕەی 185لێکچوو
وَإِن يُرِيدُوٓا۟ أَن يَخْدَعُوكَ فَإِنَّ حَسْبَكَ ٱللَّهُ ۚ هُوَ ٱلَّذِىٓ أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِۦ وَبِٱلْمُؤْمِنِينَ62
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوانەناسان (بە داخوازی ڕێکەوتن و ئاشتی) ویستیان بتخەڵەتێنن، ئەوە دڵنیابە کە پشتیوانیی خوا بەسە (کە نەیەڵێت بکەویتە ناو پیلان و نەخشەیانەوە) چونکە هەر ئەو زاتە کاتی خۆی پشتیوانیی لێکردیت و سەری خستیت و ئیماندارانیشی کردە هۆیەک بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن...
8:63جوزئی 10 · لاپەڕەی 185لێکچوو
وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ ۚ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا مَّآ أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ63
ته‌فسیری ئاسان: دڵەکانیشیانی بەست بەیەکەوە، ئەگەر هەرچی دارایی زەوی هەیە، هەر هەموویت خەرج بکردایە تا دڵەکانیانت پەیوەند بکردایە بە یەکەوە، ئەوە نەتدەتوانی ئەو دڵانە پەیوەست بکەیت بەیەکەوە، بەڵام خوا (بەهۆی ئاینی ئیسلامەوە) خۆشی و یەکێتی و برایەتی لە نێوانیاندا بەرپاکرد، چونکە بەڕاستی ئەو زاتە باڵادەست و دانایە.
8:64جوزئی 10 · لاپەڕەی 185لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ حَسْبُكَ ٱللَّهُ وَمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ64
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم): تەنها خوا بەسە بۆ خۆت و ئەوانەی شوێنت کەوتوون لە ئیمانداران کە پشتگیر و یاریدەدەرتان بێت.
8:65جوزئی 10 · لاپەڕەی 185لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ حَرِّضِ ٱلْمُؤْمِنِينَ عَلَى ٱلْقِتَالِ ۚ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَٰبِرُونَ يَغْلِبُوا۟ مِا۟ئَتَيْنِ ۚ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّا۟ئَةٌۭ يَغْلِبُوٓا۟ أَلْفًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ65
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم): هانی ئیمانداران بدە لەسەر جەنگ (دژی ئەوانەی کە کۆسپن لە ڕێبازی گەیاندنی پەیامی خوادا) ئەگەر بیست کەسی خۆڕاگر هەبێت لە ئێوە، ئەوە زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەسدا، خۆ ئەگەر سەد کەس لە ئێوە هەبن، ئەوە بەسەر هەزار کەس لەوانەی کە بێ باوەڕن زاڵ دەبن، چونکە بەڕاستی ئەوانە کەسانێکن کە تێناگەن (چ هێزێک پشتیوانیی لە ئێوە دەکات).
8:66جوزئی 10 · لاپەڕەی 185لێکچوو
ٱلْـَٰٔنَ خَفَّفَ ٱللَّهُ عَنكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًۭا ۚ فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّا۟ئَةٌۭ صَابِرَةٌۭ يَغْلِبُوا۟ مِا۟ئَتَيْنِ ۚ وَإِن يَكُن مِّنكُمْ أَلْفٌۭ يَغْلِبُوٓا۟ أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ66
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران): ئێستە ئیتر خوا ئەرکی لەسەر کەمکردنەوە و دەیزانی کە لاوازیتان تێدایە (لە ڕووی مادی و مەعنەویەوە، لەبەرئەوە): جا ئەگەر سەد کەسی خۆڕاگر هەبێت لە ئێوە، ئەوە زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەسداو ئەگەر هەزار کەستان هەبێت، ئەوە زاڵ دەبن بەسەر دوو هەزاردا، ئەویش بەویست و یارمەتی خوا، خوایش یارو یاوەری خۆڕاگرانە.
8:67جوزئی 10 · لاپەڕەی 185لێکچوو
مَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَكُونَ لَهُۥٓ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ تُرِيدُونَ عَرَضَ ٱلدُّنْيَا وَٱللَّهُ يُرِيدُ ٱلْءَاخِرَةَ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ67
ته‌فسیری ئاسان: بۆ هیچ پێغەمبەرێک نەبووە کە دیلی هەبێت، هەتا کاتێک چاک پایەدارو جێگیر دەبێت لە زەویدا، (مەگەر) کەلوپەل و شتومەکی دنیاتان دەوێت؟! لەکاتێکدا خوا (سەرفرازیی) ئەو جیهانی دەوێت و قیامەتی مەبەستە و خوا باڵادەست و دانایە (سەرکەوتن بەئیمانداران دەبەخشێت و دانایە لە تاقی کردنەوەیاندا).
8:68جوزئی 10 · لاپەڕەی 185لێکچوو
لَّوْلَا كِتَٰبٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَآ أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ68
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بڕیارێک لەلایەن خواوە پێش نەکەوتایە (کە مرۆڤ هەتا پەیامی خوای پێنەگات خوا سزای نادات) لەسەر ئەو شتانەی کە وەرتان گرت (لە بەرامبەر ئازادکردنی دیلەکانەوە) ئەوە سزایەکی زۆر گەورەتان تووش دەبوو.
8:69جوزئی 10 · لاپەڕەی 185لێکچوو
فَكُلُوا۟ مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَٰلًۭا طَيِّبًۭا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ69
ته‌فسیری ئاسان: کەوابوو بخۆن لەو شتانەی کە دەستتان کەوتووە، بەحەڵالێکی چاک و پاک، لە خوا بترسن و دینداربن، چونکە بەڕاستی ئەو خوایە لێخۆشبوو میهرەبانە.
8:70جوزئی 10 · لاپەڕەی 186لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّمَن فِىٓ أَيْدِيكُم مِّنَ ٱلْأَسْرَىٰٓ إِن يَعْلَمِ ٱللَّهُ فِى قُلُوبِكُمْ خَيْرًۭا يُؤْتِكُمْ خَيْرًۭا مِّمَّآ أُخِذَ مِنكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ70
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم): بەو دیلانە بڵێ کە لەبەر دەستاندان، ئەگەر خوا خێر لە دڵەکانتاندا بەدی بکات، ئەوە زۆر لەوە باشترتان پێ دەبەخشێت کە لێتان وەرگیراوە، (ئەگەر باوەڕ بهێنن) لێتان خۆش دەبێت، خوایش لێخۆشبوو میهرەبانە.
8:71جوزئی 10 · لاپەڕەی 186لێکچوو
وَإِن يُرِيدُوا۟ خِيَانَتَكَ فَقَدْ خَانُوا۟ ٱللَّهَ مِن قَبْلُ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ71
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بیانەوێت خیانەت و پیلان دژ بە تۆ (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)) بگێڕن، ئەوە بەڕاستی ئەوانە پێشتر خیانەتیان لە خوا کردووە (بەوەی کە شەریک و هاوەڵیان بۆ بڕیارداوە)، ئینجا خوا دەسەڵاتی لێسەندن و ئێوەی زاڵ کرد بەسەریاندا، بێگومان خوا زانایە (بە پیلانیان) و دانایە (بە چۆنیەتی سنوور دانان بۆیان).
8:72جوزئی 10 · لاپەڕەی 186لێکچوو
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَوا۟ وَّنَصَرُوٓا۟ أُو۟لَٰٓئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۚ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَمْ يُهَاجِرُوا۟ مَا لَكُم مِّن وَلَٰيَتِهِم مِّن شَىْءٍ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا۟ ۚ وَإِنِ ٱسْتَنصَرُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ فَعَلَيْكُمُ ٱلنَّصْرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌۭ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ72
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کۆچیان کردووەو تێکۆشاون لە پێناوی ئاینی خوادا بە خۆیان و ماڵ و سامانیانەوە، ئەوانەش کە پێشوازیان لە کۆچبەران کردو لەماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان کردنەوە و پشتگیریان کردن، ئا ئەوانە هەندێکیان پشتیوانی هەندێکی تریانن، ئەوانەش کە باوەڕیان هێناوەو کۆچیان نەکردووە، ئەوە بۆتان نیە پشتگیریان بکەن لەهیچ شتێکدا هەتا ئەوانیش کۆچ دەکەن (بۆ بەهێزکردنی دەوڵەتی ئیسلام)، خۆ ئەگەر ئەو ئیماندارانەی (کە کۆچیان نەکردووە) داوای یارمەتی و پشتگیریان لە ئێوە کرد بۆ سەرخستنی ئاینی ئیسلام، ئەوە پێویستە لەسەرتان بکەن، جگە لەسەر ئەو عەشرەت و لایەنەی کەلە نێوان ئێوە و ئەواندا پەیمانێک هەبێت (ئەو پەیمانە مەشکێنن)، خوای گەورەش بینایە بەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن.
8:73جوزئی 10 · لاپەڕەی 186لێکچوو
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍ ۚ إِلَّا تَفْعَلُوهُ تَكُن فِتْنَةٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ وَفَسَادٌۭ كَبِيرٌۭ73
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون، هەندێکیان پشتیوانی هەندێکی تریانن و پشتیوانی لە یەکتر دەکەن، خۆ ئەگەر ئێوەی ئیماندار کۆمەک بەیەکتر نەکەن و پشتی یەکتر نەگرن ئەوە لەسەر زەویدا ناخۆشی و ناکۆکی و گوناهو تاوانی گەورە پێش دێت (ئازار و ناخۆشی بۆ ئێوەی ئیماندار پێش دێت).
8:74جوزئی 10 · لاپەڕەی 186لێکچوو
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَوا۟ وَّنَصَرُوٓا۟ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ حَقًّۭا ۚ لَّهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ74
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەش باوەڕیان هێناوە و کۆچیان کردوە و تێکۆشاون لە پێناوی خوادا، ئەوانەش جێگەی کۆچبەرانیان کردەوە و (پێشوازیان کردن) و یارمەتیان دان، هەر ئا ئەوانە بڕواداری ڕاستەقینەن، (لە بەهەشتی بەریندا) بۆیان ئامادەیە لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزی بەپێزو پڕ بەرەکەت و جوان و ڕازاوە.
8:75جوزئی 10 · لاپەڕەی 186لێکچوو
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ مَعَكُمْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مِنكُمْ ۚ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍۢ فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ75
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەش کە باوەڕیان هێناوە لە دوای کۆچ کردنی یەکەم و کۆچیان کردو هەوڵ و کۆششیاندا (لە پێناوی گەیاندنی بەرنامەی خوا) لەگەڵ ئێوەدا، ئا ئەوانەش لە ئێوەن (پلەی ئێوەیان هەیە)، ئەوانەش کە (سەرەڕای پەیوەندی ئیمانی) پەیوەندی خزمایەتیشیان هەیە، هەندێکیان شایستەترن بەهەندێکی تریانەوە لە بەرنامەی خوادا (واتە ئەوان شایستەترن لە میرات بەریدا بۆ یەکتری)، بەڕاستی خوا بە هەموو شتێک زاناو ئاگایە.

9. سورة التوبة

9:1جوزئی 10 · لاپەڕەی 187لێکچوو
بَرَآءَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ1
ته‌فسیری ئاسان: ئەمە بەری بوونێکی گەورە و گرنگە لەلایەن خواو پێغەمبەرەکەیەوە بۆ ئەوانەی کە پەیمانتان لەگەڵدا بەستبوون لە هاوەڵگەران (واتە پسان و نەمانی ئەو پەیمانانەیە کە لەگەڵ هاوەڵگەراندا بەستراوە، چونکە ئەوان دەست پێشخەر بوون لە شکاندنی پەیمانەکەدا).
9:2جوزئی 10 · لاپەڕەی 187لێکچوو
فَسِيحُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍۢ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى ٱللَّهِ ۙ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُخْزِى ٱلْكَٰفِرِينَ2
ته‌فسیری ئاسان: جا کەواتە ئەی هاوەڵگەران بۆتان هەیە چوار مانگ بەسەر زەویدا بگەڕێن (تا شوێنێک بۆ نیشتەجێ بوونی خۆتان دەدۆزنەوە)، بشزانن بەڕاستی ئێوە دەسەوسانکەری خوا نین و لە دەست ئەو دەرناچن، بەڕاستیش خوای گەورە ڕیسواکەری بێ باوەڕانە.
9:3جوزئی 10 · لاپەڕەی 187لێکچوو
وَأَذَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوْمَ ٱلْحَجِّ ٱلْأَكْبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِىٓءٌۭ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ۙ وَرَسُولُهُۥ ۚ فَإِن تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى ٱللَّهِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ3
ته‌فسیری ئاسان: ئەمەش بانگەوازو ڕاگەیاندنێکە لەلایەن خواو پێغەمبەرەکەیەوە بۆ هەموو خەڵکی، لە ڕۆژی حەجی گەورەدا کە: بەڕاستی خواو پێغەمبەرەکەی بەرین لە موشریک و هاوەڵگەران، جا ئەگەر ئێوە تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە لە بێ باوەڕی ئەوە چاکترە بۆتان، خۆ ئەگەر هەر یاخی بن و پشت هەڵکەن، ئەوە چاک بزانن بەڕاستی ئێوە دەسەوسانکەری خوا نین و لە دەسەڵاتی دەرناچن و مژدە بدە بەوانەی کە بێ باوەڕ بوون، بەسزایەکی پڕ ئێش و ئازار!!...
9:4جوزئی 10 · لاپەڕەی 187لێکچوو
إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ثُمَّ لَمْ يَنقُصُوكُمْ شَيْـًۭٔا وَلَمْ يُظَٰهِرُوا۟ عَلَيْكُمْ أَحَدًۭا فَأَتِمُّوٓا۟ إِلَيْهِمْ عَهْدَهُمْ إِلَىٰ مُدَّتِهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ4
ته‌فسیری ئاسان: بەڵام ئەو هاوەڵگەرانەی کە پەیمانتان لەگەڵیاندا بەستووە، پاشان پابەندی پەیمانەکە بوون و هیچیان لێ کەم نەکردووە و یارمەتی کەسیشیان نەداوە دژتان، ئەوە ئێوە پەیمانەکەیان بۆ بەرنە سەرو تەواوی بکەن، تا کاتی دیاری کراویان، چونکە بەڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش دەوێت.
9:5جوزئی 10 · لاپەڕەی 187لێکچوو
فَإِذَا ٱنسَلَخَ ٱلْأَشْهُرُ ٱلْحُرُمُ فَٱقْتُلُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَٱحْصُرُوهُمْ وَٱقْعُدُوا۟ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍۢ ۚ فَإِن تَابُوا۟ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَخَلُّوا۟ سَبِيلَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ5
ته‌فسیری ئاسان: جا کاتێک مانگە حەرامەکان بەسەرچوون (کە بریتیە لە: ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم، ڕجب) ئەوە هاوەڵگەرانی پەیمان شکێن بکوژن لەهەر کوێ دەستان لێیان گیر بوو، یاخود بەدیل بیانگرن، سنوور دانێن بۆ چالاکیان، هەروەها کەمین و بۆسەیان لە هەموو شوێنێکی لەباردا بۆ دانێن، جا ئەگەر (پێش ئەوەی دەستی ئێوەیان بگاتێ) تەوبەیان کردو وازیان هێنا لەو کارەیان و نوێژیان کردو زەکاتیاندا، ئەوە وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکەن، چونکە بەڕاستی خوا لێخۆشبوو دلۆڤانە (ئەگەر ڕاست بکەن، خۆ ئەگەر بە ڕاستیشیان نەبێت ئێوە حسابی ڕواڵەت بکەن).
9:6جوزئی 10 · لاپەڕەی 187لێکچوو
وَإِنْ أَحَدٌۭ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ٱسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُۥ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَعْلَمُونَ6
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر کەسێک لە هاوەڵگەران داوای پەنای لێ کردیت (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار)، ئەوە تۆیش پەنای بدە هەتا گوێی لە فەرموودەکەی خوا (قورئان) دەبێت، پاشان بیگەیەنە بەو شوێنەی دەیەوێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوە، ئەم میهرەبانیە لەبەر ئەوەیە ئەوانە کەسانێکن نازانن (خواناسی چیە).
9:7جوزئی 10 · لاپەڕەی 188لێکچوو
كَيْفَ يَكُونُ لِلْمُشْرِكِينَ عَهْدٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِۦٓ إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّمْ عِندَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۖ فَمَا ٱسْتَقَٰمُوا۟ لَكُمْ فَٱسْتَقِيمُوا۟ لَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ7
ته‌فسیری ئاسان: چۆن پەیمان دەبێت بۆ هاوەڵگەران (ئەوانەی کە چەندەها جار پەیمان دەشکێنن)، لای خواو لای پێغەمبەرەکەی (پەیمان نابێت)؟! جگە لەوانەی کە لە پاڵ مزگەوتی حەرام و (کەعبەدا) پەیمانتان (لەگەڵیاندا مۆرکرد) هەتا ئەوان پابەند و ڕاست و دروست بن لەسەر پەیمانەکەیان بەرامبەر ئێوەوە، ئەوە ئێوەش پابەندو ڕاست و ڕەوان بن بۆیان، چونکە بەڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش دەوێت.
9:8جوزئی 10 · لاپەڕەی 188لێکچوو
كَيْفَ وَإِن يَظْهَرُوا۟ عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا۟ فِيكُمْ إِلًّۭا وَلَا ذِمَّةًۭ ۚ يُرْضُونَكُم بِأَفْوَٰهِهِمْ وَتَأْبَىٰ قُلُوبُهُمْ وَأَكْثَرُهُمْ فَٰسِقُونَ8
ته‌فسیری ئاسان: چۆن (پابەندی پەیمان دەبن لەگەڵ ئێوەدا، کاری چاک لەوانە ناوەشێتەوە) خۆ ئەگەر لە کاتێکدا دەستیان بەسەرتاندا بڕوات ئەوە هیچ سنوورێک ناپارێزن، نەخزمایەتی دەفامن، نەپەیمان، بەدەم و زاریان ڕازیتان دەکەن، دڵەکانیشیان دژو بێزارن لەوەی کە بەدەم دەیڵێن (دژی ڕاگرتنی پەیمانەکانیانن) زۆربەشیان لە سنوور دەرچوون و پەیمان شکێنن.
9:9جوزئی 10 · لاپەڕەی 188لێکچوو
ٱشْتَرَوْا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ9
ته‌فسیری ئاسان: (هاوەڵگەران نرخیان بۆ ئایەتەکانی خوای گەورە دانەناوە) ئەوانە بە ئایەتەکانی خوا پارەو دەستمایەیەکی کەمی دنیایان کڕی و گۆڕیانەوە (ئایەتەکانی خوایان گۆڕیەوە بەنرخێکی کەم و هەرزان) و ئینجا پشتیان هەڵکرد لە ڕێگەی خوا، ڕێگری خەڵکیشیان لێ دەکرد، بەڕاستی ئەو (خوا نەناسانە) ناپەسەند بوو ئەو کارو کردەوەیەی کە دەیانکردو ئەنجامیان دەدا.
9:10جوزئی 10 · لاپەڕەی 188لێکچوو
لَا يَرْقُبُونَ فِى مُؤْمِنٍ إِلًّۭا وَلَا ذِمَّةًۭ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُعْتَدُونَ10
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە دەربارەی هیچ ئیماندارێک سنووری خزمایەتی و پەیمان ڕەچاو ناکەن و ناپارێزن، هەر ئا ئەوانەشن دەستدرێژکاران.
9:11جوزئی 10 · لاپەڕەی 188لێکچوو
فَإِن تَابُوا۟ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَإِخْوَٰنُكُمْ فِى ٱلدِّينِ ۗ وَنُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ11
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەگەر تەوبە بکەن و پەشیمانی دەربڕن و نوێژەکانیان ئەنجام بدەن و زەکات لە ماڵ و سامانیان دەرکەن، ئەوە برای دینی ئێوەن، ئێمەیش ئایەت و فەرمانەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانێک کە دەیزانن.
9:12جوزئی 10 · لاپەڕەی 188لێکچوو
وَإِن نَّكَثُوٓا۟ أَيْمَٰنَهُم مِّنۢ بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا۟ فِى دِينِكُمْ فَقَٰتِلُوٓا۟ أَئِمَّةَ ٱلْكُفْرِ ۙ إِنَّهُمْ لَآ أَيْمَٰنَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَنتَهُونَ12
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانە پەیمانەکانیان بشکێنن لەدوای بەستنی و گاڵتەو تانەوتەشەریان لە ئاین و بەرنامەکەتان دەدا، ئەوە بجەنگن دژی سەرانی کوفر، بەڕاستی ئەوان هیچ پەیمانێکیان نیە، بۆ ئەوەی کۆڵ بدەن و واز لە بێ باوەڕی خۆیان بهێنن.
9:13جوزئی 10 · لاپەڕەی 188لێکچوو
أَلَا تُقَٰتِلُونَ قَوْمًۭا نَّكَثُوٓا۟ أَيْمَٰنَهُمْ وَهَمُّوا۟ بِإِخْرَاجِ ٱلرَّسُولِ وَهُم بَدَءُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ أَتَخْشَوْنَهُمْ ۚ فَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَوْهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ13
ته‌فسیری ئاسان: باشە، ئایا ئێوە ناجەنگن دژی کەسانێک کە بەڵێن و پەیمانەکانیان هەڵوەشاندوە و هەوڵیشیاندا کە پێغەمبەر دەرکەن لە شاری (مەککە) و هەر ئەوانیش یەکەمجار دەستیان کرد بە دژایەتیتان، ئایا لەوان دەترسن؟ جا خۆ هەر خوا شایستەیە کە لێی بترسن ئەگەر ئێوە ئیماندارن.
9:14جوزئی 10 · لاپەڕەی 189لێکچوو
قَٰتِلُوهُمْ يُعَذِّبْهُمُ ٱللَّهُ بِأَيْدِيكُمْ وَيُخْزِهِمْ وَيَنصُرْكُمْ عَلَيْهِمْ وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍۢ مُّؤْمِنِينَ14
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) بجەنگن دژی بێ باوەڕان، ئەوە خوایە کە بەدەستی ئێوە سزایان دەدات و سەرشۆڕو خەجاڵەتیان دەکات و ئێوە بەسەریاندا سەر دەخات سینەی گرۆی ئیماندارانیش گوشادو ئاسوودە دەکات و دڵ و دەروونیان ساڕێژ دەکات (چونکە کاتی خۆی کافرەکانی مەککە زۆر ئازارو ئەشکەنجەی ئیماندارانیان دەداو بێ بەزەییانە هەندێکیان لێ شەهید کردن).
9:15جوزئی 10 · لاپەڕەی 189لێکچوو
وَيُذْهِبْ غَيْظَ قُلُوبِهِمْ ۗ وَيَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ15
ته‌فسیری ئاسان: هەرچی ئازارو کینەش هەیە لەدڵی ئیمانداراندا لای ببات و نەیهێڵێت، خوای گەورەش تەوبەو پەشیمانی لەو کەسە وەردەگرێت کە خۆی دەیەوێت و (شایستەیە)، خوای گەورە زاناو دانایە.
9:16جوزئی 10 · لاپەڕەی 189لێکچوو
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تُتْرَكُوا۟ وَلَمَّا يَعْلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ مِنكُمْ وَلَمْ يَتَّخِذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَا رَسُولِهِۦ وَلَا ٱلْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ16
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) ئایا پێتان وابوو و واتان دەزانی هەروا وازتان لێدەهێنرێت (بێ تاقیکردنەوە) لەکاتێکدا هێشتا خوا دەری نەخستووە ئەوانەی جیهادیان کردووەو تێکۆشاون لە ئێوەو جگەلە خواو پێغەمبەرەکەی و ئیمانداران کەسانی تریان نەکردووە بەجێی متمانەو ڕازو نهێنی خۆیان، خوایش هەمیشە ئاگادارە بە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن (بەڵام دەیەوێت هەموو ڕاستیەکان دەرکەون و بێنەروو).
9:17جوزئی 10 · لاپەڕەی 189لێکچوو
مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَن يَعْمُرُوا۟ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ شَٰهِدِينَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِم بِٱلْكُفْرِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ وَفِى ٱلنَّارِ هُمْ خَٰلِدُونَ17
ته‌فسیری ئاسان: شیاو وشایستە نەبووە بۆ موشریک و هاوەڵگەران کە مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە، لەکاتێکدا خۆیان شایەتن لەسەر خۆیان کە بێ باوەڕن، ئەوانە هەموو کارو کردەوەکانیان بێ نرخە و پووچەڵ بۆتەوە، ئەوان لەناو ئاگری دۆزەخدا (لە ژیانی کولە مەرگیدا) بەردەوامن.
9:18جوزئی 10 · لاپەڕەی 189لێکچوو
إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا ٱللَّهَ ۖ فَعَسَىٰٓ أُو۟لَٰٓئِكَ أَن يَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُهْتَدِينَ18
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی تەنها ئەو کەسە (بەدڵ و بەگیان) مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان دەکاتەوە (بە خواپەرستی و نوێکردنەوەی) کە باوەڕی پتەوی بەخواو بەرۆژی دوایی هێناوە و نوێژەکانی بەچاکی ئەنجام داوەو زەکاتیشی (لە ماڵ و سامانی) دەرکردووە و لە کەسیش نەترساوە جگە لە خوای باڵادەست، جا ئومێدە ئەو جۆرە کەسانە لە ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.
9:19جوزئی 10 · لاپەڕەی 189لێکچوو
۞ أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ ٱلْحَآجِّ وَعِمَارَةَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ كَمَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَجَٰهَدَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ لَا يَسْتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ19
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئێوە بەڕەواو دروستان دانا ئاوبەخشین بەحاجیان و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی حەرام (کەعبە)، وەک ئەو کەسە وابێت کە باوەڕی پتەوی بەخواو بەرۆژی دوایی هێناوەو تێکۆشاوە لە پێناوی ڕێبازی خوادا؟ ئەو دوو دەستەیە وەک یەکنین و لەیەک ئاستدا نین لای خوا، خوای گەورەش هیدایەت و ڕێنموویی قەومی ستەمکار نادات.
9:20جوزئی 10 · لاپەڕەی 189لێکچوو
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ20
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و کۆچیان کردووە و جیهادو هەوڵ و کۆششیان ئەنجامداوە لە پێناوی ڕێبازو ڕەزامەندیی خوادا بە ماڵیان و بەگیانیان، پلەپایەو پاداشتیان لای خوا بێ سنوور و گەورەترە، ئا ئەوانەش کە باسکران هەر ئەوانە سەرفرازو بەختەوەرن...
9:21جوزئی 10 · لاپەڕەی 190لێکچوو
يُبَشِّرُهُمْ رَبُّهُم بِرَحْمَةٍۢ مِّنْهُ وَرِضْوَٰنٍۢ وَجَنَّٰتٍۢ لَّهُمْ فِيهَا نَعِيمٌۭ مُّقِيمٌ21
ته‌فسیری ئاسان: (جا ئەوانە) پەروەردگاریان مژدەیان دەداتێ بە ڕەحمەت و میهرەبانی تایبەتی لە لایەن خۆیەوە، هاوڕێ لەگەڵ ڕەزامەندی و خۆشنوودی و بەهەشت و باخی بێ شومار، لە کاتێکدا بۆ ئەوان هەیە لەو بەهەشتەدا نازو نیعمەتی نەبڕاوە کە پێشکەشیان دەکرێت.
9:22جوزئی 10 · لاپەڕەی 190لێکچوو
خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ22
ته‌فسیری ئاسان: لەهەمان کاتدا لەو بەهەشتەدا بۆ هەمیشە و بەردەوام ژیان دەبەنە سەر، بەڕاستی خوای بەخشندە پاداشتی گەورە و بێ سنووری لەلایە.
9:23جوزئی 10 · لاپەڕەی 190لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوٓا۟ ءَابَآءَكُمْ وَإِخْوَٰنَكُمْ أَوْلِيَآءَ إِنِ ٱسْتَحَبُّوا۟ ٱلْكُفْرَ عَلَى ٱلْإِيمَٰنِ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ23
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، باو و باپیران و براکانتان مەکەنە پشتیوان و خۆشەویستی خۆتان، ئەگەر ئەوان بێ باوەڕیان خۆش ویست و هەڵیانبژارد بەسەر ئیمان و باوەڕدا، هەرکەس لە ئێوە پشت بەوان ببەستێت و خۆشی بوێن، ئائەوانە هەر ستەمکارن.
9:24جوزئی 10 · لاپەڕەی 190لێکچوو
قُلْ إِن كَانَ ءَابَآؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ وَإِخْوَٰنُكُمْ وَأَزْوَٰجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَٰلٌ ٱقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَٰرَةٌۭ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَٰكِنُ تَرْضَوْنَهَآ أَحَبَّ إِلَيْكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَجِهَادٍۢ فِى سَبِيلِهِۦ فَتَرَبَّصُوا۟ حَتَّىٰ يَأْتِىَ ٱللَّهُ بِأَمْرِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ24
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: ئەگەر باوو باپیرانتان و براکانتان و هاوسەرانتان و عەشرەت و هۆزتان و ماڵ و سامانێک کە بەدەستان هێناوە، یاخود بازرگانیەک دەترسن کە شکان و بێ بازاڕی ڕووی تێبکات و خانووبەرە و کۆشک و تەلارێک کە حەز دەکەن لێتان تێک نەچێت و دڵخۆشن پێی، لاتان خۆشەویستترو نازدارتر بێت لە خواو پێغەمبەرەکەی و جیهادو تێکۆشان لەپێناو ڕێبازی ئەو زاتەدا، دە ئەوە چاوەڕوان بن، هەتا خوای گەورە دێت بە فەرمانەکانیەوە و (تۆڵەتان لێ دەسێنێت)، خوای پەروەردگاریش هیدایەت و ڕێنموویی قەومی یاخی و لە سنوور دەرچوو نادات.
9:25جوزئی 10 · لاپەڕەی 190لێکچوو
لَقَدْ نَصَرَكُمُ ٱللَّهُ فِى مَوَاطِنَ كَثِيرَةٍۢ ۙ وَيَوْمَ حُنَيْنٍ ۙ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنكُمْ شَيْـًۭٔا وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ ٱلْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُم مُّدْبِرِينَ25
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان خوای گەورە لە زۆر شوێندا سەری خستن (بەسەر بێ باوەڕاندا)، لە ڕۆژی حونەینیش کاتێک کە زۆریی ژمارەی خۆتان سەرسامی کردبوون، جا (بینیتان) ئەو زۆریە هیچ فریاتان نەکەوت و بێ نیازی نەکردن، زەویش چەندە فراوانە لێتان هاتەوە یەک و تەنگ بوەوە، لەوەودوا هەموو پشتان هەڵکردو ڕاتانکرد.
9:26جوزئی 10 · لاپەڕەی 190لێکچوو
ثُمَّ أَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودًۭا لَّمْ تَرَوْهَا وَعَذَّبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْكَٰفِرِينَ26
ته‌فسیری ئاسان: پاشان خوای گەورە ئارامی و ئاسوودەیی دابەزاندە سەر پێغەمبەرەکەی و سەر ئیمانداران و سەربازانێکی دابەزان کە نەتاندیووە، سزای ئەوانەشیدا کە بێ باوەڕان بوون، ئەوەش سزای و پاداشتی بێ باوەڕانە.
9:27جوزئی 10 · لاپەڕەی 191لێکچوو
ثُمَّ يَتُوبُ ٱللَّهُ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ27
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا دوای ئەوە خوای گەورە لە هەر کەسێک کە بیەوێت و شایستە بێت تەوبە و پەشیمانی وەردەگرێت، خوا لێخۆشبوو میهرەبانە.
9:28جوزئی 10 · لاپەڕەی 191لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْمُشْرِكُونَ نَجَسٌۭ فَلَا يَقْرَبُوا۟ ٱلْمَسْجِدَ ٱلْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَٰذَا ۚ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةًۭ فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦٓ إِن شَآءَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ28
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە چاک بزانن کە موشریک و هاوەڵگەران ناپوخت و پیسن، ئیتر لەم ساڵەیان بەدواوە نابێت نزیکی مزگەوتی حەرام (کەعبەی پیرۆز) بکەون، خۆ ئەگەر دەترسن لە هەژاری و نەداری و بێ بازاڕی ئەوە بزانن کەلە ئایندەدا خوای گەورە لە فەزڵ و بەخشندەیی خۆی دەوڵەمەندتان دەکات هەر کاتێک بیەوێت (بێگومان سامانی نەوت و کانزاکان بەشێکن لەو مژدەیە) بەڕاستی خوا زاناو دانایە.
9:29جوزئی 10 · لاپەڕەی 191لێکچوو
قَٰتِلُوا۟ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ ٱلْحَقِّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ حَتَّىٰ يُعْطُوا۟ ٱلْجِزْيَةَ عَن يَدٍۢ وَهُمْ صَٰغِرُونَ29
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) دژی ئەوانەی کە باوەڕی (ڕاست و دروستیان) بەخواو بەرۆژی قیامەت نیە و ئەو شتانەی خواو پێغەمبەرەکەی بەحەرامیان داناوە بەحەرامی نازانن و پەیڕەوی دینی حەق نابن، لەوانەی کە کتێبیان پێدراوە لە (گاورو جوو) بجەنگن، هەتا ئەو کاتەی بەناچاری باج پێشکەش بەدەوڵەتی ئیسلام دەکەن، (لەجیاتی ئەوەی کە گیان و ماڵ و سامانیان پارێزراوە و بەشداری جەنگ ناکەن).
9:30جوزئی 10 · لاپەڕەی 191لێکچوو
وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ عُزَيْرٌ ٱبْنُ ٱللَّهِ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَى ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ ٱللَّهِ ۖ ذَٰلِكَ قَوْلُهُم بِأَفْوَٰهِهِمْ ۖ يُضَٰهِـُٔونَ قَوْلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَبْلُ ۚ قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُ ۚ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ30
ته‌فسیری ئاسان: جولەکە وتیان: عوزەیر کوڕی خوایە، گاورەکانیش وتیان: مەسیح کوڕی خوایە!! ئا ئەو بوختانە (نابەجێیانە) قسەی ئەوانە و بەدەم دەیڵێن و لێی تێناگەن (بیرێک ناکەنەوە، تیافکرن) ئەو گوفتارەیان لاسایی کردنەوەی ئەوانەیە کە پێشتر بێ باوەڕ بوون (لەوەدا کە دەیانوت فریشتەکان کچی خوان)، دەک بەکوشت چن و خوا لەناویان بەرێت، ئاخر ئەم بوختانە ناڕەوایانە چۆن هەڵدەبەستن.
9:31جوزئی 10 · لاپەڕەی 191لێکچوو
ٱتَّخَذُوٓا۟ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَٰنَهُمْ أَرْبَابًۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَمَآ أُمِرُوٓا۟ إِلَّا لِيَعْبُدُوٓا۟ إِلَٰهًۭا وَٰحِدًۭا ۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ عَمَّا يُشْرِكُونَ31
ته‌فسیری ئاسان: (گاورو جوو) حاخام و قەشەکانی خۆیان کردۆتە پەروەردگاری خۆیان لە جیاتی خوا (ملکەچ و فەرمانبەرداریانن، ئەوانیش بەئارەزووی خۆیان شتیان بۆ حەڵاڵ یان حەرام دەکەن) هەروەها مەسیحی کوڕی مەریەمیش (بەکوڕی خوا دەزانن) لەکاتێکدا کە فەرمانیان پێنەدراوە جگە لە پەرستنی تاکە خوایەک، بێگومان جگە لەوزاتە خوایەکی تر نیە، پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەیە، کە (ئەو نەفامانە) هاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن.
9:32جوزئی 10 · لاپەڕەی 192لێکچوو
يُرِيدُونَ أَن يُطْفِـُٔوا۟ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفْوَٰهِهِمْ وَيَأْبَى ٱللَّهُ إِلَّآ أَن يُتِمَّ نُورَهُۥ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْكَٰفِرُونَ32
ته‌فسیری ئاسان: (ئەوانە بەو بیروباوەڕە پووچانەیانەوە) دەیانەوێت نوورو ئاینی خوا بەقاڵەی دەمیان بکوژێننەوە و خامۆشی بکەن (بەڵام خەیاڵیان خاوە) خوا ناهێڵێت ئاواتیان بێتە دی و هیچ شتێکی تری ناوێت جگە لەوە نەبێت ئاین و نووری خۆی سەربخات و نووری خۆی تەواو بکات و دەری بخات، هەرچەندە کافرو بێ باوەڕان پێی سەغڵەت و دڵتەنگ بن.
9:33جوزئی 10 · لاپەڕەی 192لێکچوو
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلْهُدَىٰ وَدِينِ ٱلْحَقِّ لِيُظْهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُشْرِكُونَ33
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە بۆیە پێغەمبەرەکەی هاوڕێ لەگەڵ هیدایەت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕەوانە کردووە تا سەری بخات بەسەر هەموو بەرنامە و ئاینەکانی تردا، هەرچەندە موشریک و هاوەڵگەران پێی سەغڵەت و دڵتەنگ بن.
9:34جوزئی 10 · لاپەڕەی 192لێکچوو
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْأَحْبَارِ وَٱلرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلْبَٰطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۗ وَٱلَّذِينَ يَكْنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلْفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍۢ34
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، چاک بزانن کە زۆربەی حاخام و مالومەکانی جوو و قەشەی گاوران، ماڵ و سامانی خەڵکی بەناحەق دەخۆن، بەرهەڵستی ڕێباز و ئاینی خوا دەکەن، جا ئەوانەی کە ئاڵتون و زیو کۆ دەکەنەوە و قایمی دەکەن و لە پێناوی ڕێبازی خوادا و بۆ ڕەزامەندی ئەو، نایبەخشن، ئەوە مژدەی سزایەکی پڕ ئێشیان بدەرێ!!
9:35جوزئی 10 · لاپەڕەی 192لێکچوو
يَوْمَ يُحْمَىٰ عَلَيْهَا فِى نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ ۖ هَٰذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ35
ته‌فسیری ئاسان: (ئەو سزا سەختە) لە ڕۆژێکدا دەبێت ئەو پارە و سامانەی کۆیان کردۆتەوە، لە دۆزەخدا سوور دەکرێتەوە، ناوچاو و لاتەنیشت و پشتیانی پێ داخ دەکرێت، ئینجا پێیان دەوترێت: ئەمە ئەو سامانەیە کە کۆتان دەکردەوە بۆ خۆتان، دە بچێژن سزای ئەوەی کە بۆ خۆتان کۆدەکردەوە.
9:36جوزئی 10 · لاپەڕەی 192لێکچوو
إِنَّ عِدَّةَ ٱلشُّهُورِ عِندَ ٱللَّهِ ٱثْنَا عَشَرَ شَهْرًۭا فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ مِنْهَآ أَرْبَعَةٌ حُرُمٌۭ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ ۚ فَلَا تَظْلِمُوا۟ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ ۚ وَقَٰتِلُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ كَآفَّةًۭ كَمَا يُقَٰتِلُونَكُمْ كَآفَّةًۭ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ36
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ژمارەی مانگەکان لای خوا دوانزە مانگە، لەکتێبی خوادا لە (لوح المحفوظ) دا دیاریکراوە، هەر لەو ڕۆژەوە کە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، چوار مانگی بە حەرام داناوە (واتە جەنگ تیایدا نابێت بەرپا ببێت)، هەر ئەوەیە ئایین و بەرنامەی ڕاست و دروست، کەوابوو لەو مانگانەدا ستەم لە خۆتان مەکەن و جەنگ بەرپا مەکەن، بەڵکو تەنها دژی موشریکانی (شەڕەنگێز) هەمووتان بجەنگن بە گشتی هەروەکو ئەوان دژی ئێوە دەجەنگن بەگشتی، ئینجا بشزانن کە خوا یارو یاوەری ئەو کەسانەیە کە لێی دەترسن و پارێزکارن.
9:37جوزئی 10 · لاپەڕەی 193لێکچوو
إِنَّمَا ٱلنَّسِىٓءُ زِيَادَةٌۭ فِى ٱلْكُفْرِ ۖ يُضَلُّ بِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُحِلُّونَهُۥ عَامًۭا وَيُحَرِّمُونَهُۥ عَامًۭا لِّيُوَاطِـُٔوا۟ عِدَّةَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ فَيُحِلُّوا۟ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ ۚ زُيِّنَ لَهُمْ سُوٓءُ أَعْمَٰلِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَٰفِرِينَ37
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی دواخستن و دەستکاری کردنی ئەو مانگانەی کە جەنگ تیایاندا حەرامە، بۆ کاتێکی تر؛ سەرکەشی و ڕۆچونێکی زیاترە لە کوفرو خوانەناسیدا، ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون پێی گومڕا دەکرێن، ساڵێک ئەو دەستکاریە بەحەڵاڵ دادەنێن و ساڵێکیش بەحەرام، بۆ ئەوەی ئەو مانگانە ڕێک بکەون لەگەڵ ژمارەی ئەو مانگانەی کە خوا حەرامی کردوون، بەم جۆرە ئەوەی خوا حەرامی کردبوو حەڵاڵیان دەکرد، ئەوانە کردارە ناپەسەندەکانی خۆیان لا جوان کرابوو، خوایش هیدایەت و ڕێنموویی هۆزی بێ باوەڕان ناکات.
9:38جوزئی 10 · لاپەڕەی 193لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ ٱنفِرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱثَّاقَلْتُمْ إِلَى ٱلْأَرْضِ ۚ أَرَضِيتُم بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا مِنَ ٱلْءَاخِرَةِ ۚ فَمَا مَتَٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فِى ٱلْءَاخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ38
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە: ئەوە بۆچی کاتێک پێتان دەوترێت ڕاپەڕن و ئامادەبن و هێرش بەرن لە پێناوی ئاینی خوادا (دژی ئەو خوانەناسانەی کە خۆیان ئامادە کردووە بۆ کوژاندنەوەی نووری خوا) ئێوە لەشتان دادەهێزرێت و دەلکێن بەزەویداو زەمین گیردەبن (ئەڵبەتە ئەم بانگەوازە هەرکاتێک لەلایەن سەرکردایەتی حەکیم و داناو بڕوا پێ کراوەوە بڕیار درا، کە هەڵقوڵاوی ناو کۆمەڵگەی ئیماندارانە و ئەزموونی ساڵەها جیهادو خەباتی ژێر زەمینی هەیە، دەبێت لەلایەن هەموو ئیماندارانەوە پەیڕەوی بکرێت) ئایا ئێوە ڕازین بە ژیانی دنیاو بەگرنگتری دەزانن لە ژیانی نەبڕاوەی قیامەت لە بەهەشتی بەرین، بێگومان ژیانی دنیا بە بەراورد لەگەڵ ژیانی پڕ لە شادیی قیامەتدا زۆر زۆر کەم تەمەن و کەم خۆشی یە.
9:39جوزئی 10 · لاپەڕەی 193لێکچوو
إِلَّا تَنفِرُوا۟ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْـًۭٔا ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ39
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر (بۆ جیهاد) ڕانەپەڕن و دەستبەکار نەبن، ئەوە سزایەکی زۆر بەئێشتان دەدات و کەسانێکی تر دەهێنێتە کایەوە لە ئێوە نەبن، وەنەبێت ئێوە بتوانن هیچ زەرەر و زیانێک بە خوا بگەیەنن، (بەنەچوونتان بەدەم بانگەوازی خواوە، بەڵکو نافەرمانی و دنیاپەرستی هەر زیان لە خۆتان دەدات)، خوایش هەمیشە بەسەر هەموو شتێکدا دەسەڵاتدارە.
9:40جوزئی 10 · لاپەڕەی 193لێکچوو
إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ثَانِىَ ٱثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِى ٱلْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَٰحِبِهِۦ لَا تَحْزَنْ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُۥ بِجُنُودٍۢ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلسُّفْلَىٰ ۗ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِىَ ٱلْعُلْيَا ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ40
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر ئێوە پشتگیری پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نەکەن و یارمەتی نەدەن، ئەوە بەڕاستی خوا پشتگیری کردو سەری خست، کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەریان کرد لە شاری مەککە و یەکێک بوو لەو دوو کەسە کاتێک هەردووکیان لەناو ئەشکەوتەکەدا بوون (کاتێک بێ باوەڕەکان گەشتبوونە دەوروبەری ئەشکەوتەکە ئەبوبەکری هاوەڵی خەمی لێهات) پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) دڵی دایەوە و پێی وت: خەفەت مەخۆ، دڵنیابە خوامان لەگەڵە، ئەوسا ئیتر خوا ئاسوودەی و ئارامی خۆی دابەزاندە سەری و پشتگیری و بەهێزی کرد بە سەربازانێک کە ئێوە نەتاندەبینین و بەرنامەو ئاینی بێ باوەڕانی دانەواند و ڕیسواتری کرد، بەرنامەو ئاینی خوایش هەمیشە بەرزو بڵندترە، خوایش هەمیشە باڵادەست و دانایە.
9:41جوزئی 10 · لاپەڕەی 194لێکچوو
ٱنفِرُوا۟ خِفَافًۭا وَثِقَالًۭا وَجَٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ41
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران هەر کاتێک داواکران بۆ غەزا لەلایەن سەرکردایەتیەکی متمانە پێکراوەوە): ئێوە بەچەکی سووک و سەنگین و بەسوارە و پیادەتانەوە ڕاپەڕن و ئامادەبن و جیهاد و تێکۆشان بکەن بەماڵ و سامان و گیانتان لە پێناوی خوادا، ئەوە چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن و تێبگەن.
9:42جوزئی 10 · لاپەڕەی 194لێکچوو
لَوْ كَانَ عَرَضًۭا قَرِيبًۭا وَسَفَرًۭا قَاصِدًۭا لَّٱتَّبَعُوكَ وَلَٰكِنۢ بَعُدَتْ عَلَيْهِمُ ٱلشُّقَّةُ ۚ وَسَيَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ لَوِ ٱسْتَطَعْنَا لَخَرَجْنَا مَعَكُمْ يُهْلِكُونَ أَنفُسَهُمْ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ42
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر (غەزای تەبووک) دەستکەوتێکی ئاسان و نزیک بوایە، یا سەفەرێکی مامناوەندی بوایە، ئەوە دووڕووەکان شوێنت دەکەوتن، بەڵام ڕێگەی دوورو پڕ مەینەت بۆ ئەوان زەحمەتە، (جا لەوەودوا دێن) و سوێند بەزاتی خوا دەخۆن و دەڵێن: ئەگەر بمانتوانیایە ئەوە لەگەڵ ئێوەدا دەردەچووین و دەهاتین بۆ غەزا، ئەوانە بەو ڕەفتارو درۆیانەیان، خۆیان تیادەبەن، خوایش دەزانێت بەڕاستی ئەوانە درۆزنن.
9:43جوزئی 10 · لاپەڕەی 194لێکچوو
عَفَا ٱللَّهُ عَنكَ لِمَ أَذِنتَ لَهُمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ وَتَعْلَمَ ٱلْكَٰذِبِينَ43
ته‌فسیری ئاسان: خوا لێت خۆش بێت (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)! بۆ مۆڵەتت دانێ (نەدەبوایە مۆڵەتیان بدەیتێ) هەتا بەچاکی بۆت دەربکەوێت، کێ ڕاستە و باوەڕ دامەزراوە، کێش درۆزن و دوورووە.
9:44جوزئی 10 · لاپەڕەی 194لێکچوو
لَا يَسْتَـْٔذِنُكَ ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ أَن يُجَٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُتَّقِينَ44
ته‌فسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوانەی باوەڕیان بەخواو بە ڕۆژی دوایی هەیە مۆڵەتت لێ ناخوازن (خۆ نادزنەوە لە جیهادو لە غەزا)، چونکە ئامادەن ماڵ و سامان و گیانیان بەخت بکەن لە پێناوی خوادا، خوایش زانایە بە خاوەن تەقواو پارێزکاران.
9:45جوزئی 10 · لاپەڕەی 194لێکچوو
إِنَّمَا يَسْتَـْٔذِنُكَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَٱرْتَابَتْ قُلُوبُهُمْ فَهُمْ فِى رَيْبِهِمْ يَتَرَدَّدُونَ45
ته‌فسیری ئاسان: (بەڵکو) بەڕاستی تەنها ئەوانە مۆڵەتت لێ دەخوازن کە باوەڕ بەخواو بە ڕۆژی دوایی ناهێنن، ئەوانە هەمیشە دوودڵن و دڵە ڕاوکێیانە، بەردەوام لە گومانی خۆیاندا سەرگەردان و وێڵن و دێن و دەڕۆن.
9:46جوزئی 10 · لاپەڕەی 194لێکچوو
۞ وَلَوْ أَرَادُوا۟ ٱلْخُرُوجَ لَأَعَدُّوا۟ لَهُۥ عُدَّةًۭ وَلَٰكِن كَرِهَ ٱللَّهُ ٱنۢبِعَاثَهُمْ فَثَبَّطَهُمْ وَقِيلَ ٱقْعُدُوا۟ مَعَ ٱلْقَٰعِدِينَ46
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر ئەو دووڕووانە بیانویستایە دەرچن (بۆ غەزا) ئەوە خۆیان بۆ ئامادە دەکرد، بەڵام خوا چالاکی نواندن و دەرچوونی ئەوانی نەویست (چونکە دڵ و دەروون نەخۆش بوون)، لەبەر ئەوە سستی کردن و لەشی قورس کردن پێیان وترا: دانیشن بۆ خۆتان لەگەڵ پیرو مناڵ و پەککەوتەکاندا.
9:47جوزئی 10 · لاپەڕەی 194لێکچوو
لَوْ خَرَجُوا۟ فِيكُم مَّا زَادُوكُمْ إِلَّا خَبَالًۭا وَلَأَوْضَعُوا۟ خِلَٰلَكُمْ يَبْغُونَكُمُ ٱلْفِتْنَةَ وَفِيكُمْ سَمَّٰعُونَ لَهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ47
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە ئەگەر دەرچوونایە و لەناوتاندا بوونایە هیچیان بۆ ئێوە زیاد نەدەکرد بێجگە لە سستی نەبێت (لە ئاشووب و گێرە شێوێنی زیاتریان لە دەست نەدەهات) و دەستیان دەکرد بە چرپ و چاپ لەناوتاندا و دەگەران بۆ دۆزینەوەی کەلێنێک، بەئاواتی ئاشووب هەڵگیرساندن لە نێوانتاندا، کەسانێکیش هەن لەنێو ئێوەدا، گوێیان بۆ دەگرن، خوایش چاک ئاگادارە بە کاروکردەوەی ستەمکاران.
9:48جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
لَقَدِ ٱبْتَغَوُا۟ ٱلْفِتْنَةَ مِن قَبْلُ وَقَلَّبُوا۟ لَكَ ٱلْأُمُورَ حَتَّىٰ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَظَهَرَ أَمْرُ ٱللَّهِ وَهُمْ كَٰرِهُونَ48
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا (ئەو دووڕووانە) پێشتریش هەوڵیان داوە فیتنە و ئاشووب (لە نێوان ئیمانداراندا) بەرپا بکەن و چەندەها فەرمان و نەخشەیان گۆڕی بۆ ئەوەی فێڵت لێ بکەن و ورەت بڕوخێنن، هەتا خوا کردی حەق هات و سەرکەوت و دینی خوا پایەدار بوو، لەکاتێکدا ئەوان هەمیشە سەغڵەتن (بە پایەداری ئیسلام).
9:49جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ ٱئْذَن لِّى وَلَا تَفْتِنِّىٓ ۚ أَلَا فِى ٱلْفِتْنَةِ سَقَطُوا۟ ۗ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌۢ بِٱلْكَٰفِرِينَ49
ته‌فسیری ئاسان: (لەو دووڕووە بێ چاوو ڕووانە) کەسانێک هەن کە دەڵێن: مۆڵەتم بدەو تووشی گوناهو سەرپێچیم مەکە!! (بەبیانووی ئەوەی لە غەزادا، لەوانەیە تووشی گوناهو هەڵە ببێت!!) لە حاڵێکدا ئەو جۆرە کەسانە با چاک بزانن کە لە گوناهو تاواندا ڕۆچوون، بێگومان دۆزەخیش گەمارۆی بێ باوەڕانی داوە و (ڕزگاربوونیان ئەستەمە).
9:50جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
إِن تُصِبْكَ حَسَنَةٌۭ تَسُؤْهُمْ ۖ وَإِن تُصِبْكَ مُصِيبَةٌۭ يَقُولُوا۟ قَدْ أَخَذْنَآ أَمْرَنَا مِن قَبْلُ وَيَتَوَلَّوا۟ وَّهُمْ فَرِحُونَ50
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر خێرو چاکەیەکت تووش بێت، ئەوە ئەوان پێی دڵتەنگ و سەغڵەت دەبن، خۆ ئەگەر بەڵاو ناخۆشیەکت تووش بێت ئەوە دەڵێن: ئێمە پێشتر دەستی خۆمانمان وەشاند (باشمان کرد نەچووین بۆ جەنگ، پێشبینی ئەمەمان دەکرد)، ئەوسا پشت هەڵدەکەن لە کاتێکدا ئەوان دڵخۆش و شادمانن!...
9:51جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَىٰنَا ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ51
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) تۆش بڵێ: هەرگیز لەوە زیاترمان بۆ پێش نایەت جگەلەوەی کە خوا بۆی نوسیووین (هەرچیش بۆمان پێش دێت هەر خێرە بۆمان)، ئەوزاتە هەمیشە یارو پشتیوانمانە، دەبا ئیمانداران هەر پشت بەو خوایە ببەستن.
9:52جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَآ إِلَّآ إِحْدَى ٱلْحُسْنَيَيْنِ ۖ وَنَحْنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمْ أَن يُصِيبَكُمُ ٱللَّهُ بِعَذَابٍۢ مِّنْ عِندِهِۦٓ أَوْ بِأَيْدِينَا ۖ فَتَرَبَّصُوٓا۟ إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَبِّصُونَ52
ته‌فسیری ئاسان: (بە دووڕووەکان و بێ باوەڕان) بڵێ: ئایا ئێوە لە یەکێک لەو دوو سەرئەنجامە چاکە زیاتر چاوەڕوانی چیمان بۆ دەکەن، لەکاتێکدا هەردووکیان چاکن و ئاواتیان بۆ دەخوازین (کە: یان سەرکەوتنە، یان شەهید بوون) ئێمەش هەمیشە چاوەڕێی ئەوە دەکەین خوای گەورە بەڵاو سزایەکی تایبەتی خۆیتان بەسەردا ببارێنێت، یان بەدەستی ئێمە تووشی شکستی و نەهامەتی ببن، دە ئیتر ئێوە خۆتان مەڵاس بدەن و چاوەڕێ بن، بەڕاستی ئێمەش لەگەڵتاندا چاوەڕێین.
9:53جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
قُلْ أَنفِقُوا۟ طَوْعًا أَوْ كَرْهًۭا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمْ ۖ إِنَّكُمْ كُنتُمْ قَوْمًۭا فَٰسِقِينَ53
ته‌فسیری ئاسان: بە دووڕووەکان (کە دەیانەوێت لە ماڵ بەخشین خۆیان بشارنەوە) بڵێ: هەرچی دەبەخشن بە ڕەزامەندیی یان بەناچاریی هەرگیز لێتان وەرناگیرێت، چونکە بەڕاستی ئێوە کەسانێکی گوناهبارو باوەڕ دانەمەزراون.
9:54جوزئی 10 · لاپەڕەی 195لێکچوو
وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَٰتُهُمْ إِلَّآ أَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَبِرَسُولِهِۦ وَلَا يَأْتُونَ ٱلصَّلَوٰةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَٰرِهُونَ54
ته‌فسیری ئاسان: هەر بۆیەش ئەوەی کە دەیبەخشن لێیان وەرناگیرێت، چونکە ئەوانە باوەڕیان بەخواو بەپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) نیە و نایەن بۆ نوێژ، مەگەر بەلەش بەباری تەمەڵی نەبێت، ماڵ و سامانیش نابەخشن مەگەر لەکاتێکدا کە ئەوان نابەدڵ و سەخڵەتن.
9:55جوزئی 10 · لاپەڕەی 196لێکچوو
فَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُهُمْ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُم بِهَا فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنفُسُهُمْ وَهُمْ كَٰفِرُونَ55
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) نەماڵ و سامان و نە نەوەیان سەرسامت نەکات بەباشیان بزانیت، چونکە بەڕاستی خوا هەر دەیەوێت لە ژیانی دنیادا تووشی بەڵاو سزایان بکات لە ڕێگەی ماڵ و سامان و نەوەیانەوە و گیانیان دەربێت، لەکاتێکدا کە ئەوان بێ باوەڕن.
9:56جوزئی 10 · لاپەڕەی 196لێکچوو
وَيَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنَّهُمْ لَمِنكُمْ وَمَا هُم مِّنكُمْ وَلَٰكِنَّهُمْ قَوْمٌۭ يَفْرَقُونَ56
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە سوێندیش بە خوا دەخۆن کە بەڕاستی لە ئێوەن، (بەڵام درۆ دەکەن) ئەوانە هیچ کاتێک لە ئێوە نین، بەڵکو ئەوانە کەسانێکن کە لە ترسا خەریکن زیڕە بکەن و ترسنۆکن.
9:57جوزئی 10 · لاپەڕەی 196لێکچوو
لَوْ يَجِدُونَ مَلْجَـًٔا أَوْ مَغَٰرَٰتٍ أَوْ مُدَّخَلًۭا لَّوَلَّوْا۟ إِلَيْهِ وَهُمْ يَجْمَحُونَ57
ته‌فسیری ئاسان: خۆئەگەر پەنایەک یان چەند ئەشکەوتێک یان ژێر زەمینێکیان دەست بکەوێت ئەوە بەپەلە ڕووی تێدەکەن و لەکاتێکدا کە ئەوان هیچ شتێک جڵەویان ناگرێت (ئەوەندە لە بەشداربوونی غەزا دەترسن).
9:58جوزئی 10 · لاپەڕەی 196لێکچوو
وَمِنْهُم مَّن يَلْمِزُكَ فِى ٱلصَّدَقَٰتِ فَإِنْ أُعْطُوا۟ مِنْهَا رَضُوا۟ وَإِن لَّمْ يُعْطَوْا۟ مِنْهَآ إِذَا هُمْ يَسْخَطُونَ58
ته‌فسیری ئاسان: هەیانە تانەو تەشەر لە تۆ دەدات لە دابەشکردنی زەکات و دەستکەوتدا (پڕوپاگەندە دەکات کە گوایە عەدالەت و دادی تێدا نیە)، جا ئەوانە ئەگەر بەشیان بدرێت ڕازین، ئەگەر بێ بەش بکرێن لێی ئەوە خێرا ئەوان ڕق هەڵدەگرن و کینە لە سینە دەگرن.
9:59جوزئی 10 · لاپەڕەی 196لێکچوو
وَلَوْ أَنَّهُمْ رَضُوا۟ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَقَالُوا۟ حَسْبُنَا ٱللَّهُ سَيُؤْتِينَا ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ وَرَسُولُهُۥٓ إِنَّآ إِلَى ٱللَّهِ رَٰغِبُونَ59
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانە ڕازی بوونایە بەو بەشەی خوا بە نسیبی کردوون و پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێی بەخشیوون و بەدڵ بیانوتایە: خوامان بەسە (کە لێمان ڕازی بێت)، ئێمە فەرامۆش ناکات لەئایندەدا هەر پێمان دەبەخشێت لە فەزڵ و زیادە ڕێزی خۆی، پێغەمبەرەکەشی لەوەی دەستی دەکەوێت پێمان دەبەخشێت، بەڕاستی ئێمە ئاوات و مەبەستمان گەڕانەوەیە بۆ لای خواو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەوە (ئەو کاتە پاداشتی هەردوو جیهانیان بۆ خۆیان مسۆگەر دەکرد).
9:60جوزئی 10 · لاپەڕەی 196لێکچوو
۞ إِنَّمَا ٱلصَّدَقَٰتُ لِلْفُقَرَآءِ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱلْعَٰمِلِينَ عَلَيْهَا وَٱلْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِى ٱلرِّقَابِ وَٱلْغَٰرِمِينَ وَفِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ ۖ فَرِيضَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ60
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان زەکات تەنها بۆ هەژارو نەداران و ئەو کەسانەی کەکارمەندن بەسەریەوە و بەو موسڵمانە نوێیانەی کە هێشتا ئیمان جێگیر نەبووە لەدڵیاندا و بۆ ئازادکردنی کۆیلەکان و بۆ (یارمەتیدانی) قەرزدارەکان و بۆ گەیاندنی ئاینی خوا (هەر بوارێک کە خزمەت بەبانگەوازی ئیسلام بکات و ئاینی خوا بەرەو پێش و سەرکەوتن ببات) هەروەها بۆ ئەو ڕێبوارانەش کە پارەیان لێ دەبڕێت و نەدار دەکەون، (دابەشکردنی زەکات بەو شێوەیە) فەرزە لە لایەن خواوە لەگەردنی ئیمانداراندا، خواش زاناو دانایە (لە سامان بەخشین و فەرزکردنی زەکاتدا).
9:61جوزئی 10 · لاپەڕەی 196لێکچوو
وَمِنْهُمُ ٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱلنَّبِىَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٌۭ ۚ قُلْ أُذُنُ خَيْرٍۢ لَّكُمْ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَيُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِينَ وَرَحْمَةٌۭ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ ۚ وَٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ رَسُولَ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ61
ته‌فسیری ئاسان: هەندێکی تر (لە دووڕووەکان) ئەوەندە نەفامن، ئازاری دڵی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەدەن، بەوەی کە دەڵێن: (محمد) گوێ بۆ هەموو کەس دەگرێت، پێیان بڵێ: گوێ بیستی خێرە بۆتان، باوەڕی پتەوی بەخوا هەیە، باوەڕی (بە ڕاستگۆی) ئیماندارانیش هەیە، ڕەحمەتیشە بۆ ئەوانەتان کە باوەڕیان هێناوە، (بەڵام) ئەوانەی ئازاری پێغەمبەری خوا دەدەن سزایەکی بەئێش بۆیان ئامادەیە.
9:62جوزئی 10 · لاپەڕەی 197لێکچوو
يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمْ لِيُرْضُوكُمْ وَٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَحَقُّ أَن يُرْضُوهُ إِن كَانُوا۟ مُؤْمِنِينَ62
ته‌فسیری ئاسان: دووڕووەکان، سوێندتان بە خوا بۆ دەخۆن تا بڕواتان پێبکەن و ڕازیتان بکەن، لەکاتێکدا کە حەق وایە خواو پێغەمبەرەکەی ڕازی بکەن ئەگەر ئەوانە باوەڕدارن...
9:63جوزئی 10 · لاپەڕەی 197لێکچوو
أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّهُۥ مَن يُحَادِدِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَأَنَّ لَهُۥ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدًۭا فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْخِزْىُ ٱلْعَظِيمُ63
ته‌فسیری ئاسان: مەگەر ئەوانە نازانن ئەو کەسەی کە دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەی بکات، ئەوە بە ڕاستی ئاگری دۆزەخ بەشیەتی و بۆی ئامادەیە هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەشدا، ئا ئەوە ڕیسوایی و خەجاڵەتیەکی زۆر گەورەیە.
9:64جوزئی 10 · لاپەڕەی 197لێکچوو
يَحْذَرُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ أَن تُنَزَّلَ عَلَيْهِمْ سُورَةٌۭ تُنَبِّئُهُم بِمَا فِى قُلُوبِهِمْ ۚ قُلِ ٱسْتَهْزِءُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ مُخْرِجٌۭ مَّا تَحْذَرُونَ64
ته‌فسیری ئاسان: دووڕووەکان دەترسن لەوەی سوورەتێک دابەزێنرێتە سەریان، هەواڵیان بداتێ بەوەی لە دڵ و دەروونیاندایە، پێیان بڵێ: گاڵتە بکەن! بێگومان ئەوەی لێی دەترسن خوا هەر ئاشکرای دەکات (بۆ خۆتان و بۆ خەڵکیش).
9:65جوزئی 10 · لاپەڕەی 197لێکچوو
وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ۚ قُلْ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمْ تَسْتَهْزِءُونَ65
ته‌فسیری ئاسان: (کاتێک تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەگوفتاری نابەجێیان ئاگادار دەبیت) و لێیان دەپرسیت (ئەوە خەریکی چین؟!) ئەوە بێگومان دەڵێن: بەڕاستی ئێمە تەنها دەمەتەقێ و گەمەو گاڵتەمان دەکرد، پێیان بڵێ: ئایا ئێوە بە خواو ئایەت و فەرمانەکانی و پێغەمبەرەکەی گاڵتەتان دەکرد؟!
9:66جوزئی 10 · لاپەڕەی 197لێکچوو
لَا تَعْتَذِرُوا۟ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَٰنِكُمْ ۚ إِن نَّعْفُ عَن طَآئِفَةٍۢ مِّنكُمْ نُعَذِّبْ طَآئِفَةًۢ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ مُجْرِمِينَ66
ته‌فسیری ئاسان: (ئیتر بێ سوودە) پاکانە مەکەن، چونکە بەڕاستی ئێوە بێ باوەڕ بوون دوای ئەوەی لە ڕواڵەتدا باوەڕتان هێنابوو ئەگەر لە دەستەیەکتان خۆش ببین (دوای تەوبەی ڕاستەقینە) دەستەیەکتان هەر ئازار دەدەین (بەهۆی کاری نابەجێیەوە) چونکە بەڕاستی ئەوان تاوانبارو تاوانکار بوون.
9:67جوزئی 10 · لاپەڕەی 197لێکچوو
ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتُ بَعْضُهُم مِّنۢ بَعْضٍۢ ۚ يَأْمُرُونَ بِٱلْمُنكَرِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمَعْرُوفِ وَيَقْبِضُونَ أَيْدِيَهُمْ ۚ نَسُوا۟ ٱللَّهَ فَنَسِيَهُمْ ۗ إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ67
ته‌فسیری ئاسان: دووڕووەکان لە پیاوان و لە ژنان سەر بەیەکترن و وەک یەکن لەم ڕەفتارانەدا: فەرمان بەگوناهو خراپە و تاوان دەدەن و قەدەغەی خێرو چاکە دەکەن و دەستیان دەنوقێنن (ماڵ و سامان بەشی کەس نادەن)، ئەوانە خوایان فەرامۆش کردووە، خوایش ئەوانی پشت گوێ خستووە، بەڕاستی دووڕووەکان هەرخۆیان یاخی و لە ئایین دەرچوون.
9:68جوزئی 10 · لاپەڕەی 197لێکچوو
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلْكُفَّارَ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ هِىَ حَسْبُهُمْ ۚ وَلَعَنَهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّقِيمٌۭ68
ته‌فسیری ئاسان: خوا (هەڕەشەی کردوە و) بەڵێنی ئاگری دۆزەخی بە دووڕووەکان لە پیاوان و ژنان و بەبێ باوەڕانیش داوە، کە بەردەوام و نەمرن تیایدا، ئەو دۆزەخەیان بەسە و کاڵا بەقەد باڵایەو خوا نەفرەتی لێکردوون و سزای بەردەوامیش بەشیانە و بۆیان ئامادەیە.
9:69جوزئی 10 · لاپەڕەی 198لێکچوو
كَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ كَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنكُمْ قُوَّةًۭ وَأَكْثَرَ أَمْوَٰلًۭا وَأَوْلَٰدًۭا فَٱسْتَمْتَعُوا۟ بِخَلَٰقِهِمْ فَٱسْتَمْتَعْتُم بِخَلَٰقِكُمْ كَمَا ٱسْتَمْتَعَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُم بِخَلَٰقِهِمْ وَخُضْتُمْ كَٱلَّذِى خَاضُوٓا۟ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ69
ته‌فسیری ئاسان: (ئێوەش ئەی بێ باوەڕان) وەک ئەو بێ باوەڕانەن لە پێش ئێوەدا بوون، کە ئەوان لە ئێوە بەهێزتر بوون و ماڵ و منداڵیشیان لە ئێوە زیاتر بوو، ئینجا ماوەیەک بەو بەشەی کە هەیانبوو ڕایانبوارد، ئێوەش ماوەیەک ڕاتانبوارد بە بەشەکەی خۆتان، هەروەک چۆن ئەوانەی پێش ئێوە ڕایانبوارد بە بەشەکانی خۆیان!! ئێوەش ڕۆچوون لە ئارەزووبازیدا وەک چۆن ئەوان ڕۆچوون لە ئارەزووبازیدا، ئا ئەوانە هەموو کارو کردەوەیەکیان پووچەڵ بۆتەوە و بەکەڵکیان نەهات لە دنیاوقیامەتدا ئا ئەوانە هەر خۆیان ڕەنج بەخەسارن.
9:70جوزئی 10 · لاپەڕەی 198لێکچوو
أَلَمْ يَأْتِهِمْ نَبَأُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ قَوْمِ نُوحٍۢ وَعَادٍۢ وَثَمُودَ وَقَوْمِ إِبْرَٰهِيمَ وَأَصْحَٰبِ مَدْيَنَ وَٱلْمُؤْتَفِكَٰتِ ۚ أَتَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ ۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ70
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەوانە هەواڵی گرنگی قەومەکانی پێش خۆیان پێ نەگەیشتووە (بەتایبەتی) قەومی نوح و عادو ثمود، قەومی ئیبراهیم و نیشتەجێکانی مەدیەن (قەومی شوعەیب)، هەروەها ڕەفتار نزم و بێ ڕەوشتەکان (قەومی لوط)، جا هەموو ئەو نەتەوانە پێغەمبەرەکانیان بەبەڵگەو نیشانەی ئاشکرایان بۆ هێنان، جا بەڕاستی وەنەبێت خوا ستەمی لێکردبن، بەڵکو ئەوان ستەمیان لە خۆیان کرد.
9:71جوزئی 10 · لاپەڕەی 198لێکچوو
وَٱلْمُؤْمِنُونَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۚ يَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَيُطِيعُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ71
ته‌فسیری ئاسان: (لەو لاشەوە) ئیمانداران لە پیاوان و لە ئافرەتان هەندێکیان خۆشەویست و پشتگیرو هاوکاری یەکترن (کە ئەمەش سیفەتیانە): فەرمان بەچاکە دەدەن و قەدەغە لە خراپە دەکەن و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و زەکاتی ماڵیشیان دەبەخشن و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن، ئا ئەوانە لە ئایندەدا خوا ڕەحمیان پێ دەکات و سۆزی دەبێت بۆیان، بەڕاستی خوا باڵادەست و دانایە.
9:72جوزئی 10 · لاپەڕەی 198لێکچوو
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَمَسَٰكِنَ طَيِّبَةًۭ فِى جَنَّٰتِ عَدْنٍۢ ۚ وَرِضْوَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ72
ته‌فسیری ئاسان: خوای گەورە بەڵێنی داوە بە ئیمانداران لە پیاوان و لە ئافرەتان، بەوەی کە باخەکانی بەهەشتیان پێ دەبەخشێت کە چەندەها ڕوبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات و جاریە بە بەردەم کۆشکەکانیاندا، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوە تیایدا، هەروەها چەندەها جێگە و ڕێگە و کۆشک و تەلاری خۆش و ڕازاوەی تایبەتی لە بەهەشتداو لەناو باخی چڕوپڕی (عەدن) دا، لەگەڵ ڕەزامەندی خوای گەورەدا، کە لە هەموو نازو نیعمەتەکان بەنرخترو گرنگترە، ئەوە خۆی سەرفرازیەکی زۆر گەورە و بێ ئەندازەیە.
9:73جوزئی 10 · لاپەڕەی 199لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ جَٰهِدِ ٱلْكُفَّارَ وَٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ73
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دژی کافرو دووڕووەکان بجەنگە و تێ بکۆشە و توند و تیژبە لەسەریان، ئەوانە سەرئەنجام و مەنزڵگەیان دۆزەخە، ئای کە سەرئەنجامێکی خراپ و ناشرینە.
9:74جوزئی 10 · لاپەڕەی 199لێکچوو
يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ مَا قَالُوا۟ وَلَقَدْ قَالُوا۟ كَلِمَةَ ٱلْكُفْرِ وَكَفَرُوا۟ بَعْدَ إِسْلَٰمِهِمْ وَهَمُّوا۟ بِمَا لَمْ يَنَالُوا۟ ۚ وَمَا نَقَمُوٓا۟ إِلَّآ أَنْ أَغْنَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ مِن فَضْلِهِۦ ۚ فَإِن يَتُوبُوا۟ يَكُ خَيْرًۭا لَّهُمْ ۖ وَإِن يَتَوَلَّوْا۟ يُعَذِّبْهُمُ ٱللَّهُ عَذَابًا أَلِيمًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَمَا لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍۢ74
ته‌فسیری ئاسان: (دووڕووەکان) سوێند بەخوا دەخۆن کە قسەیەکی نابەجێیان نەکردووە، کەچی سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوانە درۆ دەکەن، بەڵکو گوفتاری کوفرو بێ باوەڕی هات بەدەمیاندا، ئەوانە دوای موسڵمانبوونیان بێ باوەڕ بوونەوە، خەریکی (پیلان)و نەخشەیەک بوون بەڵام بۆیان نەلواو پێی نەگەیشتن (کە شەهید کردنی پێغەمبەر بوو (صلی اللە علیە وسلم)، هیچ شتێک ئەوانی تووڕە نەکردووە، تەنها ئەوە نەبێت: خواو پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ئیماندارانیان دەوڵەمەند و بەهرەوەر کرد لە فەزڵ و زیادە ڕێزی خۆی، جا ئەو دووڕووانە ئەگەر تەوبە بکەن و لە ڕەفتاری نادروستیان پاشگەز ببنەوە ئەوە چاکترە بۆیان، خۆ ئەگەر پشت هەڵکەن و (هەر خەریکی نەخشەو پیلان بن) ئەوە بێگومان خوا سزای بە ئازاریان دەدات لە دنیاو قیامەتدا، کەسیش یارو یاوەرو پشتیوانیان نابێت لە زەویدا.
9:75جوزئی 10 · لاپەڕەی 199لێکچوو
۞ وَمِنْهُم مَّنْ عَٰهَدَ ٱللَّهَ لَئِنْ ءَاتَىٰنَا مِن فَضْلِهِۦ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ75
ته‌فسیری ئاسان: (لە دووڕووەکان) کەسانێک هەن کە پەیمان و بەڵێنی بەخوا داوە: سوێند بەخوا ئەگەر خوا ماڵ و سامان و دارایمان پێببەخشێت، بەڕاستی زەکات و خێری لێدەکەین و بێگومان لە ڕیزی کەسانی چاک و خواناسیشدا دەبین.
9:76جوزئی 10 · لاپەڕەی 199لێکچوو
فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُم مِّن فَضْلِهِۦ بَخِلُوا۟ بِهِۦ وَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ76
ته‌فسیری ئاسان: جا کاتێک خوا لە فەزڵ و بەرەکەتی خۆی پێیدان و بەهرەوەری کردن، ئەوان ڕەزیلیان تێدا کردو پشتیان لە بەڵێنەکەیان کرد لەکاتێکدا کە ئەوان هەمیشە لە بەڵێن و پەیمان پشت هەڵکەرن.
9:77جوزئی 10 · لاپەڕەی 199لێکچوو
فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًۭا فِى قُلُوبِهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ يَلْقَوْنَهُۥ بِمَآ أَخْلَفُوا۟ ٱللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا۟ يَكْذِبُونَ77
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر بەهۆی ئەو بەڵێن شکاندنەیانەوە، خوا نەخۆشی دووڕوویی لە دڵ و دەروونیاندا چەسپاندو دامەزراند تا ئەو ڕۆژەی ئامادە دەبن (لەبەردەم دادگای خوایدا) بۆ لێپرسینەوە، چونکە نافەرمانی و سەرپێچیان کردووە لەو بەڵێنەی کە دایان بە خواو و بەهۆی ئەوەشەوە کە درۆیان دەکرد.
9:78جوزئی 10 · لاپەڕەی 199لێکچوو
أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَىٰهُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ78
ته‌فسیری ئاسان: مەگەر ئایا ئەوانە نەیاندەزانی بەڕاستی خوای گەورە ئاگادارە بەنهێنی و چپەو سرتەیان؟ ئایا نەشیاندەزانی کە بەڕاستی خوا بەتەواوی زاناو ئاگایە بەهەموو نهێنی و شاراوەکان؟
9:79جوزئی 10 · لاپەڕەی 199لێکچوو
ٱلَّذِينَ يَلْمِزُونَ ٱلْمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ فِى ٱلصَّدَقَٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ فَيَسْخَرُونَ مِنْهُمْ ۙ سَخِرَ ٱللَّهُ مِنْهُمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ79
ته‌فسیری ئاسان: ئەو بێ باوەڕانەی کە پلار دەگرنە ئەو ئیماندارانەی کە زیادە بەخشن لە خێر کردندا بەویستی خۆیان لە ڕێگەی خوادا و پلاریش لە ئیماندارانی هەژار دەگرن کە بێجگە لە ڕەنجی شانی خۆیان هیچی تریان دەست ناکەوێت، ئینجا هەر گاڵتەشیان پێدەکەن، ئەوانە خوا تۆڵەیان لێ دەسێنێت و ڕیسوایان دەکات، بەهۆی ئەو گاڵتە کردنەیانەوە و سزای بە ئێش و ئازاریش بەشیانە.
9:80جوزئی 10 · لاپەڕەی 200لێکچوو
ٱسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةًۭ فَلَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ80
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) داوای لێخۆش بوون بۆ ئەو دووڕووانە بکەیت یان داوای لێخۆش بوونیان بۆ نەکەیت چوونیەکە، تەنانەت ئەگەر حەفتا جاریش داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت، ئەوە خوا هەرگیز لێیان خۆش نابێت، ئەوە چونکە بە ڕاستی ئەوان باوەڕیان بە خواو پێغەمبەرەکەی نەبوو، خوایش هیدایەت و ڕێنموویی کەسانی گوناهکارو لە سنوور دەرچوو ناکات.
9:81جوزئی 10 · لاپەڕەی 200لێکچوو
فَرِحَ ٱلْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَٰفَ رَسُولِ ٱللَّهِ وَكَرِهُوٓا۟ أَن يُجَٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَالُوا۟ لَا تَنفِرُوا۟ فِى ٱلْحَرِّ ۗ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّۭا ۚ لَّوْ كَانُوا۟ يَفْقَهُونَ81
ته‌فسیری ئاسان: (دووڕووەکان)، ئەوانەی کە بەجێهێڵران لەناو مەدینەدا شادمان بوون بەدانیشتنیان و دواکەوتنیان لە پێغەمبەرو نەچوونیان بۆ غەزا، حەزیان نەکرد جیهادو تێکۆشان بە خۆیان و ماڵیان لە پێناوی خوادا بکەن و بە ئیماندارانیان وت: لەم گەرمایەدا دەرمەچن بۆ جیهاد، ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: ئاگری دۆزەخ بەتینتر و بەهێزترە لەگەرمیدا ئەگەر تێ بگەن و بیرو هۆشیان بخەنەکار.
9:82جوزئی 10 · لاپەڕەی 200لێکچوو
فَلْيَضْحَكُوا۟ قَلِيلًۭا وَلْيَبْكُوا۟ كَثِيرًۭا جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ82
ته‌فسیری ئاسان: جا (وازیان لێ بهێنە) باکەمێک پێبکەنن (لە دنیادا) و دەبێت زۆر بگرین (لە قیامەتدا) لە پاداشتی ئەو کارو کردەوەیەی دەیکەن.
9:83جوزئی 10 · لاپەڕەی 200لێکچوو
فَإِن رَّجَعَكَ ٱللَّهُ إِلَىٰ طَآئِفَةٍۢ مِّنْهُمْ فَٱسْتَـْٔذَنُوكَ لِلْخُرُوجِ فَقُل لَّن تَخْرُجُوا۟ مَعِىَ أَبَدًۭا وَلَن تُقَٰتِلُوا۟ مَعِىَ عَدُوًّا ۖ إِنَّكُمْ رَضِيتُم بِٱلْقُعُودِ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ فَٱقْعُدُوا۟ مَعَ ٱلْخَٰلِفِينَ83
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) جا ئەگەر خوا (لە غەزای تەبووک) تۆی گەڕاندەوە بۆ مەدینە، پاشان دەستەیەک لەو (دووڕوو دنیا پەرستانە) مۆڵەتیان لێ خواستیت تا لە ئایندەدا بەشداری غەزا بکەن و دەربچن لەگەڵ ئێوەدا، ئەوە تۆش پێیان بڵێ: ئیتر هەرگیز لەگەڵ مندا دەرناچن و هەرگیز نابێت لەگەڵ مندا بجەنگن دژ بە دوژمن، چونکە بەڕاستی ئێوە لە سەرەتاوە ڕازی بوون بەدانیشتن و نەهاتن، دە ئیتر هەر دانیشن لەگەڵ ئەوانەدا کە مانەوەو دواکەوتن و نەهاتن.
9:84جوزئی 10 · لاپەڕەی 200لێکچوو
وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰٓ أَحَدٍۢ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًۭا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِۦٓ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ فَٰسِقُونَ84
ته‌فسیری ئاسان: هیچ کات لەسەر هیچ کەس لەو دووڕووانە نوێژ نەکەی کە مرد، لەسەر گۆڕەکەشی مەوەستە، چونکە بەڕاستی ئەوانە باوەڕیان بە خواو بە پێغەمبەرەکەی نەبوو و مردیشن لەکاتێکدا لە دین دەرچوو بوون.
9:85جوزئی 10 · لاپەڕەی 200لێکچوو
وَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَٰلُهُمْ وَأَوْلَٰدُهُمْ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُعَذِّبَهُم بِهَا فِى ٱلدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنفُسُهُمْ وَهُمْ كَٰفِرُونَ85
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) ماڵ و سامان و نەوەیان سەرسامت نەکات بەباشیان بزانیت، چونکە بەڕاستی خوا هەر دەیەوێت لە ژیانی دنیادا تووشی بەڵاو سزایان بکات لە ڕێگەی ماڵ و سامان و نەوەیانەوە و گیانیان دەربێت، لەکاتێکدا کە ئەوان بێ باوەڕن.
9:86جوزئی 10 · لاپەڕەی 200لێکچوو
وَإِذَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَجَٰهِدُوا۟ مَعَ رَسُولِهِ ٱسْتَـْٔذَنَكَ أُو۟لُوا۟ ٱلطَّوْلِ مِنْهُمْ وَقَالُوا۟ ذَرْنَا نَكُن مَّعَ ٱلْقَٰعِدِينَ86
ته‌فسیری ئاسان: کاتێکیش سوورەتێک لە قورئان دابەزێنرێت و (داوایان لێ بکات) کە باوەڕ بەخوا بهێنن و لەگەڵ پێغەمبەرەکەیدا جیهاد بکەن و تێ بکۆشن و بچن بۆ غەزا، ئەوە دەسەڵاتدارو سەرمایەدارەکانیان (دووڕووەکان) مۆڵەتت لێ دەخوازن و دەڵێن: وازمان لێ بێنە تا لەگەڵ پەککەوتە و دانیشتووەکاندا بین.
9:87جوزئی 10 · لاپەڕەی 201لێکچوو
رَضُوا۟ بِأَن يَكُونُوا۟ مَعَ ٱلْخَوَالِفِ وَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ87
ته‌فسیری ئاسان: (سەیرە) ئەو ـ بەناو پیاوانە ـ ڕازی بوون کە لەگەڵ پیرە ژناندا بن و بمێننەوەو دڵیان مۆری بەسەردا نرابوو، ئەوانە (لە حەقیقەتی ئاین و پاداشتی جیهاد) حاڵی نین و تێناگەن.
9:88جوزئی 10 · لاپەڕەی 201لێکچوو
لَٰكِنِ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ جَٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلْخَيْرَٰتُ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ88
ته‌فسیری ئاسان: بەڵام پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و ئەوانەی کە لەگەڵیدا باوەڕیان هێناوە، جیهادو تێکۆشانیان کردووە (بۆ چەسپاندنی ئاینی خوا) بە ماڵ و سامان و گیانیانەوە، ئا ئەوانە هەرچی خێرو خۆشی هەیە بەشیانە و ئەوانە سەرفرازو سەربەرز و ڕزگارن.
9:89جوزئی 10 · لاپەڕەی 201لێکچوو
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ89
ته‌فسیری ئاسان: (ئەو بەختەوەرانە) خوا چەندەها باخی بەهەشتی بۆ ئامادە کردوون کە چەندەها ڕوبار بەژێر (درەختەکانی و بەبەردەم کۆشکەکانیدا) دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوە تیایدا، ئەو سەرئەنجامە سەرکەوتن و سەرفرازیەکی زۆر گەورەیە.
9:90جوزئی 10 · لاپەڕەی 201لێکچوو
وَجَآءَ ٱلْمُعَذِّرُونَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ لِيُؤْذَنَ لَهُمْ وَقَعَدَ ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ90
ته‌فسیری ئاسان: (لەکاتی غەزای تەبووکدا) پاکانەکەران لە بیابان نشینانی عەرەب هاتنە (خزمەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بۆ ئەوەی مۆڵەتیان بدرێت کە نەچن بۆ جیهاد، هەروەها ئەوانیش کە درۆیان لەگەڵ خواو پێغەمبەرەکەیدا دەکرد دانیشتن و بەشداری غەزاکەیان نەکرد، ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لەناو ئەوانەدا لەئایندەدا سزایەکی پڕ ئێش و ئازاریان تووش دەبێت.
9:91جوزئی 10 · لاپەڕەی 201لێکچوو
لَّيْسَ عَلَى ٱلضُّعَفَآءِ وَلَا عَلَى ٱلْمَرْضَىٰ وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُوا۟ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۚ مَا عَلَى ٱلْمُحْسِنِينَ مِن سَبِيلٍۢ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ91
ته‌فسیری ئاسان: لاوازو نەخۆش و ئەوانەش کە خەرجییان دەست ناکەوێت، هیچ گوناهو گلەییەکیان لەسەر نیە (لە بەشداری نەکردنی غەزادا) کاتێک دڵسۆز بن بۆ خواو پێغەمبەرەکەی، لەسەر ئەو چاکەخواز و پاکانە هیچ جۆرە گلەیی و ڕەخنەیەک نیە، خوای گەورە لێخۆش بووە و میهرەبانیشە.
9:92جوزئی 10 · لاپەڕەی 201لێکچوو
وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ إِذَا مَآ أَتَوْكَ لِتَحْمِلَهُمْ قُلْتَ لَآ أَجِدُ مَآ أَحْمِلُكُمْ عَلَيْهِ تَوَلَّوا۟ وَّأَعْيُنُهُمْ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمْعِ حَزَنًا أَلَّا يَجِدُوا۟ مَا يُنفِقُونَ92
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها گلەیی و ڕەخنە نیە لەسەر ئەو کەسانەی کە دێن بۆ لای تۆ بۆ ئەوەی وڵاخی سواریان بۆ پەیدا بکەیت و بێن بۆ جیهاد، تۆش دەڵێیت: هیچ شک نابەم تا بتاندەمێ بۆ سواری (ئیتر بە نائومێدی) گەڕانەوەو چاویان فرمێسکی لێ دەڕژا لە خەفەتدا ئەسرینی لێ دەباری چونکە هیچ شک نابەن بیبەخشن و خەرجی بکەن (لە پێناوی خوادا، چۆن لە غەزا دواکەوتن)!!.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.