پیشاندان:
9. سورة التوبة
۞ إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَسْتَـْٔذِنُونَكَ وَهُمْ أَغْنِيَآءُ ۚ رَضُوا۟ بِأَن يَكُونُوا۟ مَعَ ٱلْخَوَالِفِ وَطَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ93
تهفسیری ئاسان: بەڵکو تەنها گلەیی و ڕەخنە لەسەر ئەوانەیە کە مۆڵەتت لێ دەخوازن و خۆ دەدزنەوە، لە کاتێکدا کە دەوڵەمەند و دەست ڕۆیشتوویشن، ڕازین لەگەڵ پیرە ژنان و پەککەوتواندابن و بمێننەوە، خوایش مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا، بۆیە ئەوانە نازانن (خێر لە چیدایە).
يَعْتَذِرُونَ إِلَيْكُمْ إِذَا رَجَعْتُمْ إِلَيْهِمْ ۚ قُل لَّا تَعْتَذِرُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ لَكُمْ قَدْ نَبَّأَنَا ٱللَّهُ مِنْ أَخْبَارِكُمْ ۚ وَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُۥ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ94
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئێوە لە غەزا دەگەڕێنەوە دووڕووەکان دێن بۆ لاتان و داوای لێ بووردنتان لێ دەکەن!! پێیان بڵێ: داوای لێ بووردن مەکەن، هەرگیز باوەڕتان پێناکەین، خوایش ئاگاداری کردووین لە هەموو هەواڵ و هەڵس و کەوت و گوفتار و نیەتێکتان، لە ئایندەدا خوا و پێغەمبەرەکەی کارو کردەوەتان دەبینن (لەسەر کوفر دەمێننەوە یاخود پەشیمان دەبنەوە؟)، پاشان دەبرێنەوە بۆ لای ئەو زاتەی کە زانا و ئاگای پەنهان و ئاشکرایە، ئینجا ئاگادارتان دەکاتەوە بەو کارو کردەوەیەی کە دەیکەن.
سَيَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمْ إِذَا ٱنقَلَبْتُمْ إِلَيْهِمْ لِتُعْرِضُوا۟ عَنْهُمْ ۖ فَأَعْرِضُوا۟ عَنْهُمْ ۖ إِنَّهُمْ رِجْسٌۭ ۖ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ95
تهفسیری ئاسان: کە ئێوە گەڕانەوە (لە غەزا) بۆ لایان سوێندتان بۆ دەخۆن بە خوا بۆ ئەوەی وازیان لێ بهێنن و سەرزەنشتیان نەکەن، جا ئێوەش وازیان لێ بهێنن و پشتیان تێبکەن، چونکە بەڕاستی ئەوانە (دڵ و دەروون) پیسن، شوێن و جێگەیان دۆزەخە لە پاداشتی ئەو کارو کردەوەی کە دەیانکرد.
يَحْلِفُونَ لَكُمْ لِتَرْضَوْا۟ عَنْهُمْ ۖ فَإِن تَرْضَوْا۟ عَنْهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَرْضَىٰ عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْفَٰسِقِينَ96
تهفسیری ئاسان: هەر سوێندتان بۆ دەخۆن تا لێیان ڕازی بن و چاوپۆشییان لێبکەن، خۆ ئەگەر ئێوە ڕازی بن لێیان، ئەوە بێگومان خوا لە کەسانی لە ئایین دەرچوو ڕازی نابێت.
ٱلْأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًۭا وَنِفَاقًۭا وَأَجْدَرُ أَلَّا يَعْلَمُوا۟ حُدُودَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ97
تهفسیری ئاسان: زۆربەی عەرەبە کۆچەری و دێهاتی و بیابان نشینەکان (لە عەرەبە شارنشینەکان) دڵ ڕەقترن لە بارەی کوفرو دووڕووییەوە (چونکە دوورن لە سەرچاوەکانی زانست و مەدەنیەتەوە)، شایستەترن ئەو سنوورانە نەزانن کە: خوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی (دەربارەی حەڵاڵ و حەرام) خوای گەورەش زانا و دانایە (بە بەندەکانی).
وَمِنَ ٱلْأَعْرَابِ مَن يَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ مَغْرَمًۭا وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ ٱلدَّوَآئِرَ ۚ عَلَيْهِمْ دَآئِرَةُ ٱلسَّوْءِ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ98
تهفسیری ئاسان: هەر لەو عەرەبە بیابان نشینانە، کەسانێک هەیە کە ئەوەی دەیبەخشێت بەسەرانە و غەرامەی دەزانێت چاوەڕێی ئەوە دەکەن چەندەها بەڵاو ناخۆشی بێتە سەرتان، یاخوا مەینەتی خراپ بەسەر ئەواندا بێت، خوایش هەمیشە بیسەرە (بە گوفتاریان)، زانایە (بە نیەتیان).
وَمِنَ ٱلْأَعْرَابِ مَن يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَيَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ قُرُبَٰتٍ عِندَ ٱللَّهِ وَصَلَوَٰتِ ٱلرَّسُولِ ۚ أَلَآ إِنَّهَا قُرْبَةٌۭ لَّهُمْ ۚ سَيُدْخِلُهُمُ ٱللَّهُ فِى رَحْمَتِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ99
تهفسیری ئاسان: لەو عەرەبە بیابان نشینانە کەسانی تریان هەیەکە ئیمان و باوەڕ بەخواو بەڕۆژی دوایی ئەهێنن و ئەوەی خەرجی دەکەن و دەیبەخشن بەچەندەها هەنگاوی نزیک بوونەوەی لای خوای دادەنێن و بۆ ئەوەی بەهرەمەند بن لە چەندەها دۆعای خێری پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، - ئاگاداربن- بەڕاستی ئەو بەخشینەیان مایەی سەرفرازی و نزیک بوونەوەیانە لە خواوە، سەرئەنجام خوا دەیانخاتە ژێر سایەی ڕەحمەتیەوە، بەڕاستی لێخۆشبوو میهرەبانە.
وَٱلسَّٰبِقُونَ ٱلْأَوَّلُونَ مِنَ ٱلْمُهَٰجِرِينَ وَٱلْأَنصَارِ وَٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُم بِإِحْسَٰنٍۢ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى تَحْتَهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ100
تهفسیری ئاسان: خوای میهرەبان لەوانەی کە پێشکەوتن و یەکەم کەس بوون لە ئیسلام بوون و خزمەت کردنی ئیسلامدا لەکاروانی کۆچبەران و پشتیوانان و ئەوانەی کە بە ڕێکوپێکی شوێنیان کەوتوون، ڕازی بووەو ئەوانیش لەو ڕازی بوون، باخەکانی بەهەشتی بۆ ئامادە کردوون کە چەندەها ڕووبار بە بەردەم کۆشکەکانی و بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ نەمریدا بۆ هەمیشەیش تیایدا دەمێننەوە، ئەو سەرئەنجامە سەر کەوتنێکی زۆر گەورەیە.
وَمِمَّنْ حَوْلَكُم مِّنَ ٱلْأَعْرَابِ مُنَٰفِقُونَ ۖ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْمَدِينَةِ ۖ مَرَدُوا۟ عَلَى ٱلنِّفَاقِ لَا تَعْلَمُهُمْ ۖ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ ۚ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٍۢ101
تهفسیری ئاسان: لەو ناوچانەی دەووروبەرتان هەندێ عەرەبی بیابان نشینی دووڕوو هەن و هەندێ لە دانیشتوانی شار (المدینة) ڕاهاتوون لەسەر دووڕووی و زرنگن لەو بارەیەوە، تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) نایانناسیت، بەڵکو ئێمە دەیانناسین، لەمەودوا ئەوانە هەر لە دنیادا دوو جار ئازاریان دەدەین، پاشان دەبرێنەوە بەرەو سزاو ئازارێکی زۆر سەخت و دژوار.
وَءَاخَرُونَ ٱعْتَرَفُوا۟ بِذُنُوبِهِمْ خَلَطُوا۟ عَمَلًۭا صَٰلِحًۭا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ102
تهفسیری ئاسان: (بێجگە لەوانە) کەسانێکی تریش هەن کە دان بەگوناهو هەڵەکانیاندا دەنێن و کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکەڵ کردووە، ئەمانە نزیکە خوا تەوبەیان لێ وەربگرێت، چونکە بەڕاستی خوا لێخۆشبوو میهرەبانە.
خُذْ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ صَدَقَةًۭ تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ ۖ إِنَّ صَلَوٰتَكَ سَكَنٌۭ لَّهُمْ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ103
تهفسیری ئاسان: لە هەندێ ماڵ و سامانی ئەو (ئیماندارانە) زەکات و خێر وەربگرە، چونکە دەبێتە هۆی خاوێن کردنەوەی ماڵەکانیان و پاککردنەوەی دڵ و دەروونیان و دۆعای دابارینی ڕەحمەت بکە بەسەریاندا و ئەگەر مردیشن نوێژیان لەسەر بکە، چونکە بەڕاستی دۆعاو نوێژ کردنی تۆ مایەی دڵنیایی و ئارامییە بۆیان، خوایش هەمیشە بیسەر و زانایە.
أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ ٱلتَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِۦ وَيَأْخُذُ ٱلصَّدَقَٰتِ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ104
تهفسیری ئاسان: ئایا نەیانزانیووە کە بەڕاستی خوا خۆی تەوبە قبوڵ دەکات لە بەندەکانی و هەموو خێر و سەدەقەیەکیشیان لێ وەردەگرێت و بەڕاستی خوا خۆی تەوبە وەرگرو میهرەبانە.
وَقُلِ ٱعْمَلُوا۟ فَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُۥ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ105
تهفسیری ئاسان: بەو خەڵکە بڵێ: ئێوە هەرچی دەتوانن لە کارو کردەوە ئەنجامی بدەن، چونکە خوا کارو کردەوەتان دەبینێت و (ئاگادارە بە نهێنی و ئاشکرای)، هەروەها پێغەمبەرەکەشی (ئاگادار دەکات کاتێک لە ژیاندایە، دوای وەفاتیشی بۆ خوای گەورە ئاسانە کە نیشانی بدات)، هەروەها ئیماندارانیش (ئاسەوارو دەرئەنجامی دەبینن)، پاشان دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای ئەو خوایەی کە زانایە بەنهێنی و ئاشکرا، ئەوسا ئاگادارتان دەکات لە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَءَاخَرُونَ مُرْجَوْنَ لِأَمْرِ ٱللَّهِ إِمَّا يُعَذِّبُهُمْ وَإِمَّا يَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ106
تهفسیری ئاسان: کەسانێکی تریش هەن (لە بەجێ ماوەکان) ئەنجامی کردەوەیان دواخراوە بۆ فەرمانی خوا، یان سزایان دەدات (ئەگەر بەردەوام بن لەسەر دووڕووی) یاخود تەوبەیان لێ وەردەگرێت (ئەگەر پەشیمان بن)، خوای گەورەش هەمیشە زاناو دانایە.
وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مَسْجِدًۭا ضِرَارًۭا وَكُفْرًۭا وَتَفْرِيقًۢا بَيْنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَإِرْصَادًۭا لِّمَنْ حَارَبَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ مِن قَبْلُ ۚ وَلَيَحْلِفُنَّ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّا ٱلْحُسْنَىٰ ۖ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ107
تهفسیری ئاسان: ئەو (دووڕووانەی) کە مزگەوتێکیان دروستکرد لەبەر زەرەردان و بڵاوکردنەوەی بێ باوەڕی و دووبەرەکی بەرپاکردن لەنێوان ئیمانداراو بۆ چاوەڕوان کردنی هاتنی ئەو کەسانەی کە پێشتر دووژمنایەتی و جەنگیان دژی خواو پێغەمبەرەکەی دەکرد و بێگومان سوێند دەخۆن کە: ئێمە تەنها مەبەستمان چاکە بووە، (لە کاتێکدا) خوایش شایەتی دەدات کە بەڕاستی ئەوانە درۆزنن.
لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًۭا ۚ لَّمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى ٱلتَّقْوَىٰ مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِ ۚ فِيهِ رِجَالٌۭ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُطَّهِّرِينَ108
تهفسیری ئاسان: هەرگیز لەو مزگەوتەدا ڕامەوەستە بۆ نوێژ کردن (چونکە) بەڕاستی مزگەوتێک شایستەیە کە تۆ تیایدا بوەستیت بۆ نوێژ کردن تیایدا کە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە لەسەر بنچینەی تەقواو خواناسی دروست کراوە، (چونکە) لەو مزگەوتەدا چەند کەسانێکی مەردی تیادایە کە زۆر حەز دەکەن خۆیان خاوێن ڕابگرن (لە دەروون و ڕواڵەتدا)، خوایش بەردەوام ئەوانەی خۆش دەوێت کە خۆیان پاک ڕادەگرن.
أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَٰنَهُۥ عَلَىٰ تَقْوَىٰ مِنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنٍ خَيْرٌ أَم مَّنْ أَسَّسَ بُنْيَٰنَهُۥ عَلَىٰ شَفَا جُرُفٍ هَارٍۢ فَٱنْهَارَ بِهِۦ فِى نَارِ جَهَنَّمَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ109
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو کەسەی کە مزگەوت و کارو شوێنی لەسەر بنچینەی تەقواو لە خوا ترسان دروست کرد بێت و ڕەزامەندی خوای مەبەست بێت چاکترە؟! یاخود ئەو کەسەی کە بینای مزگەوت شوێن و بەرنامە و کاری لەسەر لێواری کەندەڵانێکی بێ هێز و ڕووخاو دامەزراند بێت، ئینجا لەگەڵ خۆیدا بڕوخێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، خوای گەورەش ڕێنموویی ئەو دەستە ستەمکارە ناکات.
لَا يَزَالُ بُنْيَٰنُهُمُ ٱلَّذِى بَنَوْا۟ رِيبَةًۭ فِى قُلُوبِهِمْ إِلَّآ أَن تَقَطَّعَ قُلُوبُهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ110
تهفسیری ئاسان: ئەو بینایەی دووڕووەکان دروستیان کرد بەردەوام هۆی گومان و زیاد بوونی دڵە ڕاوکێیە لە دڵیاندا، هەتا ئەو کاتەی کە دڵیان دەپچڕێت و دەمرن، بێگومان خوا زانایە (بە پیلانی دووڕووەکان) دانایە (لە هەڵوەشاندنەوە و پووچ کردنەوەیاندا).
۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱشْتَرَىٰ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَٰلَهُم بِأَنَّ لَهُمُ ٱلْجَنَّةَ ۚ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ ۖ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّۭا فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ وَٱلْقُرْءَانِ ۚ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ مِنَ ٱللَّهِ ۚ فَٱسْتَبْشِرُوا۟ بِبَيْعِكُمُ ٱلَّذِى بَايَعْتُم بِهِۦ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ111
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا، گیان و ماڵی لە ئیمانداران کڕیوە بەوەی کە بەهەشت بۆ ئەوانەو بەشیانە (بەڕاستی پەروەردگارێکی بەخشندەیە، هەر خۆی بەخشێنەری گیان و ماڵ و سامانە، کەچی ئاوا مامەڵە دەکات لەگەڵ ئیماندارانداو نرخێکی نەبڕاوە، نرخێکی زۆر گەورەی بۆ بڕیارداوە، کاتێک لە پێناوی ئەودا دەیبەخشن) ئەوانە دەجەنگن لە پێناوی ئاینی خوادا، دوژمنانی ئاینی خوا دەکوژن (لە گۆڕەپانی جەنگدا)، یان دەکوژرێن و (شەهید دەکرێن)، ئەو پاداشت و بەڵێنە بەڕاستی لەسەر خوایە و باس کراوە لە تەورات و ئینجیل و قورئاندا، جا کێ هەیە بە قەدەر خوا بەوەفاو بەئەمەک بێت بۆ جێ بەجێکردنی بەڵێنەکانی، کەواتە زۆر دڵخۆش و کامەران بن بەو مامەڵەیەی کە ئەنجامتانداوە و بەو فرۆشتن و کڕینەی کە لەسەری ڕێککەوتوون، بێگومان هەر ئەوەشە سەرفرازی و سەرکەوتنی نەبڕاوە و بێ سنوور.
ٱلتَّٰٓئِبُونَ ٱلْعَٰبِدُونَ ٱلْحَٰمِدُونَ ٱلسَّٰٓئِحُونَ ٱلرَّٰكِعُونَ ٱلسَّٰجِدُونَ ٱلْءَامِرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَٱلنَّاهُونَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَٱلْحَٰفِظُونَ لِحُدُودِ ٱللَّهِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ112
تهفسیری ئاسان: (جا ئەوانەی ئەو مامەڵەیە دەکەن پێشتر بەم سیفەتە پیرۆزانە خۆیان ڕازاندۆتەوە): تەوبەکارن و لەهەڵەکانیان پەشیمانن، خواپەرستن (لە هەموو هەڵس و کەوتیاندا)، سوپاسگوزارن (لەسەر هەموو نازو نیعمەتێک)، گەڕۆکن (لەسەر زەویدا، ئەندێشەو بیرو هۆش بەکاردەهێنن بۆ بیر کردنەوە لە بونەوەرو دەوروبەر)، سوژدەبەرو کڕنوشبەرو نوێژ خوێنن، فەرماندەرن بەهەموو چاکەیەک، قەدەغەی خراپەو هەموو نادروستیەک دەکەن و پارێزەرن بۆ سنوورەکانی خواو قەدەغەکراوەکانی، ئینجا مژدە بدە بەئیمانداران (ئەوانەی ئەو سیفاتانە لە خۆیاندا دەهێننە دی).
مَا كَانَ لِلنَّبِىِّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن يَسْتَغْفِرُوا۟ لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوٓا۟ أُو۟لِى قُرْبَىٰ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ113
تهفسیری ئاسان: بۆ پێغەمبەرو ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە، ڕەوا نیە داوای لێ خۆشبوون بۆ موشریک و هاوەڵگەڕان بکەن هەر چەندە ئەوانە خزمی نزیکیش بن، دوای ئەوەی کە بۆیان ڕوون بۆتەوە کە بەڕاستی ئەوانە نیشتەجێی دۆزەخن (بەهۆی بێ دینی و تاوان و گوناهیانەوە).
وَمَا كَانَ ٱسْتِغْفَارُ إِبْرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَن مَّوْعِدَةٍۢ وَعَدَهَآ إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥٓ أَنَّهُۥ عَدُوٌّۭ لِّلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ۚ إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ لَأَوَّٰهٌ حَلِيمٌۭ114
تهفسیری ئاسان: جا دوای لێخۆش بوونی ئیبراهیم بۆ باوکی لەبەر بەڵێنێک بوو کە پێی دابوو، کاتێک بۆی دەرکەوت بەڕاستی باوکی دووژمنی خوایە، ئیتر خۆی لێ بەری کرد، بەڕاستی ئیبراهیم زۆر بەسۆزو دڵ نەرم بوو و زۆر خاوەن حیلم بوو.
وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِلَّ قَوْمًۢا بَعْدَ إِذْ هَدَىٰهُمْ حَتَّىٰ يُبَيِّنَ لَهُم مَّا يَتَّقُونَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ115
تهفسیری ئاسان: هەرگیز خوا کەسانێک گومڕا ناکات دوای ئەوەی کە هیدایەتی داون، هەتا بۆیان ڕوون نەکاتەوە کە دەبێت لەچی خۆیان بپارێزن، بەڕاستی خوا بە هەموو شتێک زانایە.
إِنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۚ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍۢ116
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر بۆ خوایە خاوەنداریەتی ئاسمانەکان و زەوی، ئەو خوایە ژیان دەبەخشێت و مردنیش پێش دەهێنێت، هەرگیز جگە لە خوا کەستان دەست ناکەوێت کە یارو یاوەرتان بێت و پشتیوانیتان لێ بکات.
لَّقَد تَّابَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلنَّبِىِّ وَٱلْمُهَٰجِرِينَ وَٱلْأَنصَارِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ فِى سَاعَةِ ٱلْعُسْرَةِ مِنۢ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٍۢ مِّنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّهُۥ بِهِمْ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ117
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی خوا تەوبەی قبوڵ کرد لە پێغەمبەرو کۆچبەران و پشتیوانان، ئەوانەی کە شوێنی پێغەمبەر کەوتن لەکاتی سەغڵەتی و تەنگانەدا (لە غەزای تەبووکدا)، دوای ئەوەی کە خەریک بوو دڵی دەستەیەکیان لە خشتە بچێت و (بێزاری دەربڕێت)، لەوەودوا تەوبەو پەشیمانی ئەوانیشی قبوڵ کرد، چونکە بەڕاستی ئەو پەروەردگارە بەسۆزو میهرەبانە لەگەڵیاندا.
وَعَلَى ٱلثَّلَٰثَةِ ٱلَّذِينَ خُلِّفُوا۟ حَتَّىٰٓ إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ ٱلْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنفُسُهُمْ وَظَنُّوٓا۟ أَن لَّا مَلْجَأَ مِنَ ٱللَّهِ إِلَّآ إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ لِيَتُوبُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ118
تهفسیری ئاسان: هەروەها تەوبەی ئەو سێ کەسەشی وەرگرت کە (لە غەزای تەبووک) دواخران دوای ئەوەی کە زەوی چەندە فراوانە لێیان تەنگ بۆوە، خۆیشیان لە خۆیان بێزار بوون، دڵنیاش بوون کە هیج پەنایەک نیە (لەخەشم و قینی خوا بیانپارێزێت) جگە لەوەی خۆیان بدەنە پەنای ئەو زاتە، پاشان تەوبەی لێوەرگرتن، تا تەوبە بکەن، بەڕاستی هەر خوا تەوبە وەرگرو میهرەبانە. (لە غەزای تەبووکدا سیان لە هاوەڵان بێ هیچ بیانوویەک خۆیان دواخست کە بریتی بوون لە {کەعبی کوڕی مالیک} و {مەرارەی کوڕی ڕەبیع} و {هیلالی کوڕی ئومەییە}، کاتێک پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم گەڕایەوە، دووڕووەکان دەهاتن و هەریەک بە بیانویەک پاکانەیان دەکرد، بەڵام ئەو سێ ئیماندارە هیچ بیانویەکیان نەبوو، دانیان بەهەڵەی خۆیاندا نا، پێغەمبەریش صلی اللە علیە وسلم فەرمانیدا کەکەس قسەیان لەگەڵدا نەکات و دەبێت نەچن بەلای خێزانەکانیاندا، ئەم تەمێ کردنەش، پەنجا شەوی خایاند.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَكُونُوا۟ مَعَ ٱلصَّٰدِقِينَ119
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە لەخوا بترسن و پارێزکار بن، هەوڵ بدەن هەمیشە لەگەک ڕاستگۆیان و ڕاستاندا بن.
مَا كَانَ لِأَهْلِ ٱلْمَدِينَةِ وَمَنْ حَوْلَهُم مِّنَ ٱلْأَعْرَابِ أَن يَتَخَلَّفُوا۟ عَن رَّسُولِ ٱللَّهِ وَلَا يَرْغَبُوا۟ بِأَنفُسِهِمْ عَن نَّفْسِهِۦ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ لَا يُصِيبُهُمْ ظَمَأٌۭ وَلَا نَصَبٌۭ وَلَا مَخْمَصَةٌۭ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَطَـُٔونَ مَوْطِئًۭا يَغِيظُ ٱلْكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنْ عَدُوٍّۢ نَّيْلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُم بِهِۦ عَمَلٌۭ صَٰلِحٌ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ120
تهفسیری ئاسان: ڕەوا نەبوو بۆ دانیشتوانی مەدینە و بیابان نشینانی دەوروبەری دوا بکەون (لە جیهاد و غەزا) لە خزمەتی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم و خۆیان خۆشتر بوێت لەو، چونکە ئەوە بەڕاستی هیچ تینوویەتی و ماندوو بوون و برسێتیەکیان تووش نەدەهات لەپێناوی خوادا (بەزایە بچێت) و نەدەچوونە هیچ شوێنێک و پێیان نەدەخستە هیچ جێیەک بێ باوەڕان پێی سەغڵەت بن و دەستیان لە هیچ دوژمنێک نەدەوەشان، کە نەبێتە هۆی ئەوەی بەکارو کردەوەیەکی چاک بۆیان تۆمار نەکرێت، بەڕاستی خوا پاداشتی چاکەکاران بە زایە نادات.
وَلَا يُنفِقُونَ نَفَقَةًۭ صَغِيرَةًۭ وَلَا كَبِيرَةًۭ وَلَا يَقْطَعُونَ وَادِيًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ لِيَجْزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحْسَنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ121
تهفسیری ئاسان: هەروەها هیچ بەخششێکیان پێشکەش نەدەکرد بچوک یان گەورە و بەهیچ دۆل و شیوێکدا تێ نەدەپەڕین، بە چاکە بۆیان تۆمار نەکرێت، تا خوا بەچاکترین شێوە پاداشتی ئەو کردەوانەیان بداتەوە کە دەیانکرد.
۞ وَمَا كَانَ ٱلْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُوا۟ كَآفَّةًۭ ۚ فَلَوْلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍۢ مِّنْهُمْ طَآئِفَةٌۭ لِّيَتَفَقَّهُوا۟ فِى ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُوا۟ قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوٓا۟ إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ122
تهفسیری ئاسان: جا ڕەوا نیە هەرچی ئیمانداران هەیە بەجارێک بچن بۆ غەزا (یان بۆ هەرکارێکی پێویست)، دەی بۆچی لە هەر هۆزو دەستەیەک، کەسانێک نەچوون بۆ خوێندن تا شارەزابن لە ئایین تێبگەن و فێر ببن و قەومەکەشیان تێبگەیەنن و فێریان بکەن کاتێک کە گەڕانەوە بۆ لایان، بۆ ئەوەی ئەوان هوشیار ببنەوە خۆیان بپارێزن لە گوناهو خوا لە خۆ نەڕەنجێنن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَٰتِلُوا۟ ٱلَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ ٱلْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا۟ فِيكُمْ غِلْظَةًۭ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ123
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە بجەنگن دژی ئەو بێ باوەڕانەی کەلێتان نزیک دەبنەوە بەدەوروبەرتاندا (نیازی شەڕ فرۆشتنیان هەیە) و باتوندو تیژی و هێزو تواناتان تیادا بەدی بکەن، بشزانن بەڕاستی خوا یارو یاوەری پارێزکارانە.
وَإِذَا مَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌۭ فَمِنْهُم مَّن يَقُولُ أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَٰذِهِۦٓ إِيمَٰنًۭا ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فَزَادَتْهُمْ إِيمَٰنًۭا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ124
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش سورەتێک لە قورئان دابەزێنرا، هەندێک لە (دووڕووەکان بەگاڵتە پێکردنەوە) دەڵێن: کێتان ئەم سورەتە باوەڕی زیاد کردووە؟! جا ئەوانەی کە باوەڕیان هێنا بوو ئەوەندەی تر ئیمان و باوەڕی پتەو تر کردن، ئەوانیش مژدە بەیەکتر دەدەن (دەربارەی سەرکەوتن و خۆشی هەردوو جیهان).
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ فَزَادَتْهُمْ رِجْسًا إِلَىٰ رِجْسِهِمْ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ كَٰفِرُونَ125
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە نەخۆشی بێ دینی و دووڕوویی لە دڵیاندایە، ئەوە سەرباری پیسی و ناپوختی خۆیان ئەوەندەی تر سورەتەکە پیسی و ناپوختیان زیاد دەکات، دەشمرن لەکاتێکدا کە بێ باوەڕن.
أَوَلَا يَرَوْنَ أَنَّهُمْ يُفْتَنُونَ فِى كُلِّ عَامٍۢ مَّرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمْ يَذَّكَّرُونَ126
تهفسیری ئاسان: ئایا (دووڕووەکان) نابینن و نازانن بەڕاستی ئەوان لە هەموو ساڵێکدا جارێک یان دوو جار تاقی دەکرێنەوە، پیلان و نەخشەیان دەردەکەوێت و (سووک و ڕیسوا دەبن)، پاشان تەوبە ناکەن و پەشیمان نابنەوەو یاداوەریش وەرناگرن و ئەوان بیرناکەنەوە.
وَإِذَا مَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌۭ نَّظَرَ بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ هَلْ يَرَىٰكُم مِّنْ أَحَدٍۢ ثُمَّ ٱنصَرَفُوا۟ ۚ صَرَفَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُم بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ127
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش سورەتێک لە قورئان دابەزێنرا (ئەوان سەغڵەتن)، ئەوە هەندێکیان تەماشای هەندێکی تریان دەکەن (حەز دەکەن زوو ئەو شوێنە جێ بهێڵن، بەچپە یان بەئیشارەت) دەڵێن: ئایا هیچ کەس دەتانبینێت (لە ئیمانداران)، پاشان بەنهێنی خۆیان دزیەوەو ڕۆیشتن، لەکاتێکدا خوای باڵادەستیش دڵی ئەوانی وەرچەرخاندووە، چونکە بەڕاستی ئەوانە کەسانێکن کە تێناگەن وحاڵی نین (ناشیانەوێت تێبگەن).
لَقَدْ جَآءَكُمْ رَسُولٌۭ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِٱلْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ128
تهفسیری ئاسان: (ئەی خەڵکینە) سوێند بە خوا بێگومان پێغەمبەرێکتان بۆ ڕەوانە کراوە کە هەر یەکێکە لە خۆتان، زۆر سەختە بەلایەوە تووش بوونتان بەبەڵاو ناخۆشی، زۆر بەتەنگیشتانەوەیە و پەرۆشە لەسەرتان، زۆر دڵسۆزی ئیماندارانە و میهرەبان و دلۆڤانە بۆیان.
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُلْ حَسْبِىَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ129
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر ئەوانە (لەگەڵ ئەو هەموو دڵسۆزیی و میهرەبانیەی تۆدا) هەر پشت هەڵکەن و گوێت بۆ نەگرن، ئەوە ئیتر تۆ بڵێ: من خوام بەسە یارو یاوەرم بێت، کە پشتگیرو یاریدەدەرم بێت، هیچ خوایەک نیە جگە لەو، هەر پشت بەو دەبەستم، ئەو زاتەش پەروەردگاری عەرشی گەورەیە.
10. سورة يونس
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْحَكِيمِ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە، ئەو ئایەت و فەرمانانەی (لەم سوورەتەدا هەیە) چەند ئایەت و فەرمانێکی ئەو قورئانەپڕ لەدانایی یەیە.
أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنْ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنْهُمْ أَنْ أَنذِرِ ٱلنَّاسَ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنَّ لَهُمْ قَدَمَ صِدْقٍ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ قَالَ ٱلْكَٰفِرُونَ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌۭ مُّبِينٌ2
تهفسیری ئاسان: ئایا چ سەر سوڕمانێکی بۆ خەڵکی تێدایەکەوەحی و نیگامان نارد بۆ پیاوێک لەخۆیان کە: خەڵکیبێدار بکەرەوەو دایان بچڵەکێنە (تا خواناس و خواپەرەست بن) و مژدەبدەبەوانەی باوەڕیان هێناوەکەبێگومان پلەو پایەی بەرزو بڵندیان بۆ هەیەلای پەروەردگاریان وتیان: بەڕاستی ئەم (محمد ناوە) جادووگەرێکی ئاشکرایە.
إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ إِذْنِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ3
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە (اللە) یە، ئەو زاتەیە کەئاسمانەکان و زەوی لەشەش ڕۆژدا دروست کردووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی وەستا (ئەڵبەتەچۆنێتی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایەتی و گەلێ شتی لەو بابەتانە لەڕادەی بۆچوونی ئێمە بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لەپێشەوا مالیک و ئەحمەد پرسیووە، لەوەڵامدا وتوویانە: وەستانەکە حەقیقەتی هەیە، چۆنیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیار کردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، هەر خۆیشی پلانی هەموو شتێک دائەنێت و هەموو شتێک ڕێک ئەخات، هیچ کەس نیە شەفاعەتخواز و تکا کار بێت، مەگەر دوای مۆڵەتی ئەو زاتە، ئەو خوایە پەروەردگارتانە، کەوابوو بیپەرستن، جا ئایا بۆچی یادەوەری وەرناگرن و بیر ناکەنەوە؟!.
إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًۭا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّا ۚ إِنَّهُۥ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ بِٱلْقِسْطِ ۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ شَرَابٌۭ مِّنْ حَمِيمٍۢ وَعَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ4
تهفسیری ئاسان: گەڕانەوەی هەر هەمووتان بۆ لای ئەو زاتەیە، بەڵێنی خوا هەمیشە ڕاستەو دروستەو نەگۆڕە، بەڕاستی خۆی سەرەتا دروست کراوان بەدی دەهێنێت و دوایش وەک خۆیان لێدەکاتەوە (تا لەقیامەتدا) ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوەو کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوەبەدادپەروەری پاداشتیان بداتەوە، ئەوانەش کەبێ باوەڕ بوون خواردنەوەی لەکوڵ و سزای بەئێش و ئازاریان بۆ ئامادەیە بەهۆی ئەوەی کەباوەڕیان پێ نەئەکرد.
هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ ٱلشَّمْسَ ضِيَآءًۭ وَٱلْقَمَرَ نُورًۭا وَقَدَّرَهُۥ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۚ يُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ5
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیەکەخۆری کردووەبەسەرچاوەی تیشک و ڕووناکیەکی پرشنگدار، مانگیشی کردووە بەسەرچاوەی ڕووناکی، چەندەها جێگەی هەڵهاتن و ئاوابوونیشی بۆ دیاری کردووە (جگە لەوەی هەرشەوە بەشێوەیەک خۆی دەنوێنێت) تا بزانن و بیکەنە بنەمای ساڵژمێری و حساب ڕاگرتن، خوای گەورە ئەوەی بەبێ مەبەست دروست نەکردووە، بەڵکو هەمووی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی بەدیهێناوە، بەو شێوەیەئەو زاتە ئایەت و بەڵگەو موعجیزەکانی ڕوون دەکاتەوە بۆ کەسانێک کەبیانزانن و تێی بگەن.
إِنَّ فِى ٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَّقُونَ6
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لەجیاوازی شەوو ڕۆژو ئەو شتانەدا کەخوا لەئاسمانەکان و زەویدا دروستی کردوون، بەڵگەو نیشانەی زۆرن بۆ کەسانێک کەلەخوا بترسن و دینداری بکەن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا وَرَضُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَٱطْمَأَنُّوا۟ بِهَا وَٱلَّذِينَ هُمْ عَنْ ءَايَٰتِنَا غَٰفِلُونَ7
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کەبەتەمای ئامادەبوونی بەر بارەگای ئێمەنین و (باوەڕیان پێی نیە) و ڕازی بوون بەژیانی ئەم دنیایەو دڵنیا بوون پێی و دڵیان پێی خۆشبوو و ئەوانەش کەخۆیان غافڵ و بێ ئاگان لەئایەت و نهێنی دروست کراوەکانی ئێمە، (سەرنجی نادەن و بیری لێناکەنەوە)...
أُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ8
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانەشوێن و جێگەیان ئاگرە بە هۆی ئەو کار و کردەوانەی کە دەیانکرد.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُم بِإِيمَٰنِهِمْ ۖ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ فِى جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ9
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوەو کارو کردەوەچاکەکانیان ئەنجامداوە، پەروەردگاریان بەهۆی ئیمان و باوەڕی (ڕێک و پێک و دامەزراویانەوە) هیدایەت و ڕێنموییان دەکات (بۆ ئەنجامدانی هەموو کارو کردەوەیەکی چاک، لەو جیهانیشدا) لەناو بەهەشتە جۆراو جۆرەپڕ لەنازو نیعمەتەکاندا چەندەها ڕوبار بەبەردەمیاندا دەڕوات.
دَعْوَىٰهُمْ فِيهَا سُبْحَٰنَكَ ٱللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَٰمٌۭ ۚ وَءَاخِرُ دَعْوَىٰهُمْ أَنِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ10
تهفسیری ئاسان: دوعاو پاڕانەوەیان (لەبەهەشدا ئەمەیە: پەروەردگارا، پاکی و بێگەردی و ستایش شایستەی تۆیە ئەی خوای میهرەبان، چاک و چۆنیشیان لەوێ سەلامکردنە، دواهەمین گوفتاریشیان دوای هەموو نازو نیعمەتێک، دوای هەموو بەخششێک ئەوەیەکە: پڕ بەدڵ، لەناخی دەروونیانەوە بەڕاستی دەڵێن: الحمد للە رب العالمین.
۞ وَلَوْ يُعَجِّلُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ ٱلشَّرَّ ٱسْتِعْجَالَهُم بِٱلْخَيْرِ لَقُضِىَ إِلَيْهِمْ أَجَلُهُمْ ۖ فَنَذَرُ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ11
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خوا خەڵکی تووشی شەڕو ناخۆشی بەزوویی بکردایە (لەسەر داخوازی خۆیان کاتێک تەنگەتاو دەبن) هەروەکو چۆن بۆ داخوازی خێر پەلەیانە، ئەوە هەر هەموویان کۆتایی بەژیانیان دەهێنرا (بەڵام خوای گەورە واناکات، بەڵکو دەفەرموێت) جا ئەوانەی بەتەمانین ئامادەی بەردەم بارەگای ئێمەببنەوە (باوەڕیان پێی نیە)، ماوەیەک وازیان لێدەهێنین تا لەستەمیاندا ڕۆبچن و سەرگەردان بن.
وَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَٰنَ ٱلضُّرُّ دَعَانَا لِجَنۢبِهِۦٓ أَوْ قَاعِدًا أَوْ قَآئِمًۭا فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُ ضُرَّهُۥ مَرَّ كَأَن لَّمْ يَدْعُنَآ إِلَىٰ ضُرٍّۢ مَّسَّهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْمُسْرِفِينَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ12
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ئادەمیزاد (ئەوانەیان کەباوەڕ لەدەروونیاندا بەچاکی دانەمەزراوە) زیان و ناخۆشیەکی تووش بێت، ئەوە هاناو هاوار بۆ ئێمە دەهێنێت بۆ لابردنی، لەکاتی ڕاکشاندا، یان بەدانیشتنەوە، یان بەپێوەبێت، جا کاتێک زەرەر و زیانەکەی لێ دوور دەخەینەوەو دەکەوێتەوە باری ئاسایی، هەروا دەڕوات بەڕێدا و بارودۆخی ئەوسای فەرامۆش دەکات، هەروەک ڕۆژێ لەڕۆژان هاواری لە ئێمە نەکردبێت و ل ەئێمە نەپاڕابێتەوە تا ناخۆشی و زیانێک کەتووشیبووە لێی دوور بخەینەوە، ئا بەو شێوەیە بۆ لەسنوور دەرچووان ئەو کارو کردەوانەی کەدەیانکرد ڕازێنراوەتەوە.
وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا ٱلْقُرُونَ مِن قَبْلِكُمْ لَمَّا ظَلَمُوا۟ ۙ وَجَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْقَوْمَ ٱلْمُجْرِمِينَ13
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە لەسەدەکانی پێش ئێوەدا خەڵکێکی زۆرمان لەناو بردووە کاتێک ستەمیان کردووەو ڕۆچوون تیایدا، لەکاتێکیشدا پێغەمبەرەکانیان بەبەڵگەی زۆرەوە بۆ هات و (پەیامی خوایان پێ ڕاگەیاندن) وەنەبوو باوەڕیشیان پێبهێنن، (ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن) ئا بەو شێوەیە تۆڵە لەقەوم و گەلانی تاوانبار دەکەینەوە.
ثُمَّ جَعَلْنَٰكُمْ خَلَٰٓئِفَ فِى ٱلْأَرْضِ مِنۢ بَعْدِهِمْ لِنَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ14
تهفسیری ئاسان: پاشان ئێمە ئێوەمان کردە جێنشین لەزەویدا لەدوای لەناوبردنی ئەوان، تا ببینین ئێوە چی دەکەن و چۆن دەکەن!
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَاتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ ۙ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا ٱئْتِ بِقُرْءَانٍ غَيْرِ هَٰذَآ أَوْ بَدِّلْهُ ۚ قُلْ مَا يَكُونُ لِىٓ أَنْ أُبَدِّلَهُۥ مِن تِلْقَآئِ نَفْسِىٓ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ15
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ئایەتەکانی ئێمە کە ڕوون و ئاشکرایە بەسەریاندا بخوێنرێتەوە، ئەوە ئەوانەی کە بەتەمانین ئامادەی بەردەم بارەگای ئێمە ببن دەڵێن: قورئانێکی جگە لەمە بهێنەو بیخوێنەرەوە، یان بیگۆڕە (بەشێوەیەکی تر)، تۆیش ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: من بۆم نیە لەخۆمەوە ئەوە بیگۆڕم، من شوێنی هیچ شتێک ناکەوم جگە ئەوە نەبێت کە بەوەحی پێم دەگات، بەڕاستی من دەترسم ئەگەر یاخی بم لە پەروەردگارم و نا فەرمانی بکەم گیرۆدەی سزایەکی سەختی ڕۆژێکی زۆر گەورەببم.
قُل لَّوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا تَلَوْتُهُۥ عَلَيْكُمْ وَلَآ أَدْرَىٰكُم بِهِۦ ۖ فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرًۭا مِّن قَبْلِهِۦٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ16
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر خوا بیویستایە ئەوە قورئانم بەسەردا نەدەخوێندەوە، خوایش ئاگاداری نەدەکردن پێی، چونکە بەڕاستی ئاشکرایە کەمن تەمەنێکی دوورو درێژم لەناوتاندا بەسەر بردووە پێش هاتنی قورئان (بێ ئەوەی وشەیەک لەم قورئانە بزانم) کەواتە بۆچی عەقڵ وبیرو هۆشتان ناخەنەکار (کەسێکی نەخوێندەوار تا تەمەنی چل ساڵی هیچ نەڵێت، بەمەرجێک ناو بانگی دەرکرد بێت بەڕاستگۆیی و ئەمینداری، کەچی لەو تەمەنە بەدواوە ئەم قورئانە ڕێک و پێکە ڕابگەیەنێت، ئایا ڕەوا نیە هەر کەس دەیبیستێت خێرا بڕوا بهێنێت بەنێرەری قورئان و ئەو کەسەش کەبۆی ڕەوانەکراوە؟)
فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْمُجْرِمُونَ17
تهفسیری ئاسان: جا کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆ بە دەم خواوە هەڵدەبەستێت، یاخود ئایاتەکانی بە درۆ بزانێت و بڕوای پێی نەبێت، بەڕاستی تاوانباران سەرفراز نابن.
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَٰٓؤُلَآءِ شُفَعَٰٓؤُنَا عِندَ ٱللَّهِ ۚ قُلْ أَتُنَبِّـُٔونَ ٱللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ18
تهفسیری ئاسان: (بێ باوەڕان وخوانەناسان) شتێک دەپەرستن لەجیاتی خوا نە زیانیان پێدەگەیەنێت نە قازانج، دەشڵێن: ئا ئەو بت و شتانە تکا کارمانن لای خوا، پێیان بڵێ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم): باشە ئایا ئێوە خوا ئاگادار دەکەنەوە بەشتێک کە لەئاسمانەکان و لەزەویدا هەبێت و خوا نەیزانێت؟! پاک و بێگەردەو بەرزو بڵندەو دوورە لەوەی کەنەفامان دەیکەن بەهاوەڵی.
وَمَا كَانَ ٱلنَّاسُ إِلَّآ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَٱخْتَلَفُوا۟ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ19
تهفسیری ئاسان: خەڵکی لەسەرەتای پەیدا بوونیاندا بەش بەش نەبوون بەڵکو تەنها یەک پارچەبوون، یەک ئاین بوون، یەک بیرو باوەڕ بوون، جا کە (زەمان تێپەڕی و زۆر بوون و لەسەرچاوەی نووری پێغەمبەرایەتی دوورکەوتنەوە) ناکۆکی و جیاوازی لەنێوانیاندا پەیدا بوو بەش بەش بوون، خۆ ئەگەر بڕیاردادەی پێشتر لەلایەن پەروەردگارتەوە نەبوایە، ئەوە دادپەروەری هەر لەدنیادا لەنێوانیاندا ئەنجامدەدرا، (حەق و ڕاستی ڕوون دەکرایەوە) لەو شتانەدا کەکێشەو جیاوازی تێدا دەکەن.
وَيَقُولُونَ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۖ فَقُلْ إِنَّمَا ٱلْغَيْبُ لِلَّهِ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ20
تهفسیری ئاسان: (هەروەها بێ باوەڕان) دەڵێن: بۆ موعجیزەو بەڵگەیەک دانەبەزێنرایە سەری لەلایەن پەروەردگاریەوە، ئەوە لەوەڵامیاندا بڵێ: بەڕاستی موعجیزەو نهێنی و شاراوەکان تەنها بەدەست خوایە، جا ئێوە چاوەڕوانی بکەن، بێگومان منیش لەگەڵتاندا لەچاوەڕوانانم.
وَإِذَآ أَذَقْنَا ٱلنَّاسَ رَحْمَةًۭ مِّنۢ بَعْدِ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُمْ إِذَا لَهُم مَّكْرٌۭ فِىٓ ءَايَاتِنَا ۚ قُلِ ٱللَّهُ أَسْرَعُ مَكْرًا ۚ إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ21
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش خەڵکی لەدوای ناخۆشیەک کە بۆیان پێش دێت لەڕەحمەت و بەخششی خۆمان بەهرەوریان دەکەین، ئەوە یەکسەر پیلانگێڕی کاریانە دژ بەئاین و فەرمانەکانی ئێمە، ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: خوا خێراترە لەوان لە نەخشەو پلاندا، بەڕاستی فریشتەکانمان هەموو پیلان و فێڵێک کەدەیکەن تۆماری دەکەن.
هُوَ ٱلَّذِى يُسَيِّرُكُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا كُنتُمْ فِى ٱلْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍۢ طَيِّبَةٍۢ وَفَرِحُوا۟ بِهَا جَآءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌۭ وَجَآءَهُمُ ٱلْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍۢ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ22
تهفسیری ئاسان: (ئەی هاوەڵگەڕان) خوا ئەو زاتەیە کە لەوشکانی و دەریادا هاتو چۆتان پێدەکات، هەتا ئەو کاتەی کە لەکەشتیەکاندا دەبن و دەیانگوێزنەوە بەهۆی باو شەماڵێکی پاک و ئارامەوەو هەمووان دڵخۆشن پێی، ئەوە بایەکی توندو بەهێز و سەخت بەرەو کەشتیەکە بێت و هەڵبکات، لەهەموو لایەکەوە شەپۆل بۆیان بێت، ئیتر وابزانن کە دەورەدراون و (ڕزگار بوونیان ئەستەمە، ئا لەو کاتەدا خەڵکەکە بەسۆزەوە) هاناو هاوار بۆ خوا دەبەن، دڵنیان خوا نەبێت کەس ناتوانێت فریایان بکەوێت، لەکاتێکدا بیرو باوەڕو ئاینیان بەتەواویی پاک و پوخت و یەکلایی دەکەنەوە بۆ خوا، بۆیە بەسۆزەوە دەڵێن: سوێند بەخوا ئەگەر لەم بەڵایە، لەم تەنگانەیە، ڕزگارمان بکەیت، ئەوە بەڕاستی دەچینە ڕیزی سوپاسگوزارانتەوە.
فَلَمَّآ أَنجَىٰهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۗ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُم ۖ مَّتَٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ23
تهفسیری ئاسان: جاکاتێک خوا ڕزگاری کردن، خێرا ئەوان بەناحەق دەست دەکەنەوە بەستەمکاری لەزەویدا، ئەی خەڵکینە: بەڕاستی ستەم کردنتان تەنها لەسەر خۆتان دەکەوێت و بەزیانی خۆتان تەواو دەبێت، ئێوە بەو ستەمکاریە خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دنیاتان دەوێت، لەوەودوا گەڕانەوەتان هەر بۆ لای ئێمەیەو ئەوسا ئاگادارتان دەکەینەوە بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی کەدەتانکرد.
إِنَّمَا مَثَلُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَآءٍ أَنزَلْنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخْتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلْأَرْضِ مِمَّا يَأْكُلُ ٱلنَّاسُ وَٱلْأَنْعَٰمُ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذَتِ ٱلْأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَٱزَّيَّنَتْ وَظَنَّ أَهْلُهَآ أَنَّهُمْ قَٰدِرُونَ عَلَيْهَآ أَتَىٰهَآ أَمْرُنَا لَيْلًا أَوْ نَهَارًۭا فَجَعَلْنَٰهَا حَصِيدًۭا كَأَن لَّمْ تَغْنَ بِٱلْأَمْسِ ۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ24
تهفسیری ئاسان: بێگومان نموونەی ژیانی ئەم دنیایە، هەر لەو بارانە دەچێت لەئاسمانەوە دامانباراندووە جا بەهۆیەوە ڕووەکی زەوی گەشەدەکات و بەیەکدا چوون (بەرو بوومی خۆی پێشکەش دەکات) لەوخۆراکانەی کەهەم خەڵکی و هەم ئاژەڵیش لێی دەخۆن، هەتا کاتێک وای لێ دێت زەوی، بەجوانی نەخش و نیگاری خۆی دەردەخات و خۆی دەڕازێنێتەوە، خەڵکەکەی وا گومان دەبەن بەڕاستی هەمیشە دەسەڵاتداری تەواون بەسەریدا (ئا لەوکاتەدا کەخەڵکی خراپ و غافڵن و دڵیان بەدنیا خۆشەو هەرچی گوناهو تاوانە دەیکەن) ئەوە فەرمانی ئێمەیان بۆ دەردەچێت لەشەودا یان لەڕۆژدا، ئەوسا وەک کشتوکاڵی دروێنەکراوی لێ دەکەین، هەروەکو دوێنێ نەبووبێت، ئابەو شێوەیە ئایەتەکانی خۆمان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانێک بیر بکەنەوەو تێفکرن (وا دیارە ڕۆژێک دێت پێشکەوتنی زانستی دەگاتە ئاستێکی زۆر باڵا، خەڵکی ئەو سەردەمە زۆر غەڕا دەبن، بەڵام لەپڕێکدا خوا کۆتایی بەهەموو شتێک دەهێنێت).
وَٱللَّهُ يَدْعُوٓا۟ إِلَىٰ دَارِ ٱلسَّلَٰمِ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ25
تهفسیری ئاسان: خوای گەورەش بانگەواز دەکات بۆ بەهەشتی پڕ لەشادی و ئاشتی و ئاسایش، هەر کەسێک ئەو زاتە بیەوێت (خۆیشی هەوڵ بدات بۆ بەدەستهێنانی) ڕێنموویی دەکات بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.
۞ لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ ٱلْحُسْنَىٰ وَزِيَادَةٌۭ ۖ وَلَا يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌۭ وَلَا ذِلَّةٌ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ26
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوانەی چاکەیان کردووە، پاداشتی چاکترو بەهەشتی بەرین و زیاتریش ئامادەیە بەچەندەها قات، (لەڕیوایەتێکدا کەپێشەویان ئەحمەد و موسلیم ڕیوایەتیان کردووە، ئەو زیادەیە، تەماشا کردنی ڕوخساری پڕ لەنوورو قەشەنگی زاتی پەروەردگارە) ڕووخساریشیان ڕەشی و تاڵی و ڕیسوایی و زەلیلی و ماندوێتی پێوە دیارنییە، ئا ئەوانە نیشتەجێی بەهەشتن و بۆ هەمیشە ژیانی تیادا دەبەنەسەر.
وَٱلَّذِينَ كَسَبُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ جَزَآءُ سَيِّئَةٍۭ بِمِثْلِهَا وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌۭ ۖ مَّا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِنْ عَاصِمٍۢ ۖ كَأَنَّمَآ أُغْشِيَتْ وُجُوهُهُمْ قِطَعًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ مُظْلِمًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ27
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش گوناهو تاوانەکانیان ئەنجامداوە، هەرچەندە پاداشتی هەر گوناهو تاوانێک بەقەدەر خۆی دەدرێتەوە (بەڵام هەندێک ئەوەندە تاوانبارن) خەجاڵەتی و سەرشۆڕی و ڕوو ڕەشی ماندووی کردوون، کەس نیە پەنایان بدات و بیانپارێزێت لە (خەشم و قینی) خوا، ئەوەندە ڕوو ڕەشن هەر دەڵێی پارچەیەک لەشەوی تاریک ڕووخساری داپۆشیوون، ئائەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن و بۆ هەمیشە ژیان لەناویدا دەبەنەسەر.
وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَآؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَآؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ28
تهفسیری ئاسان: ئەمانەش لەڕۆژێکدا دەبێت کەهەر هەموو خەڵکی کۆدەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە، پاشان بەوانە دەڵێین: کەشەریک و هاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە: خۆتان و ئەو شتانەی کەدەتانپەرست، لەجێی خۆتان بوەستن و مەجوڵێن، ئەوسا موشریکەکان لەپەرستراوەکانیان جیا دەکەینەوە، خوا بت و پەرستراوەکان، دەهێنێتە قسەو ئەوانیش بە یەک دەنگ دەڵێن: ئێوە ئێمەتان نەئەپەرست!!
فَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَٰفِلِينَ29
تهفسیری ئاسان: ئینجا خوا بەسە کەشایەت بێت لەنێوان ئێمە و ئێوەدا، بەڕاستی ئێمە ئاگاداری پەرستن و پاڕانەوەی ئێوە نەبووین.
هُنَالِكَ تَبْلُوا۟ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّآ أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ مَوْلَىٰهُمُ ٱلْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ30
تهفسیری ئاسان: ئا لەوێدا (لەگۆڕەپانی مەحشەرو لێپرسینەوەدا) هەموو کەس دەرئەنجامی کاروکردەوەی ڕابووردووی هەست پێ دەکات کەپێش خۆی ڕەوانەی کردووە، ئەوسا هەمووان دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای خوا، خاوەنی ڕاستەقینەو پەروەردگاری حەق، هەر چیەکیش بەناحەق دەیانپەرست و هەڵیاندەبەست و پێی هەڵخەڵەتاو بوون، ون دەبێت و لەناو دەچێت..
قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَمَن يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ وَمَن يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ ٱللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ31
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێعەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ): کێ هەیە لەئاسمانەوە (بەهۆی تیشکی خۆرو بارانەوە) و لەزەویەوە (بەهۆی خاک و ئاوو هەواوە) ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فەراهەم بهێنێت و پێتان ببەخشێت، ئەی کێ هەیەخاوەنی دەزگاکانی بیستن و بینین بێت (توانای بیستن و بینینیان پێ ببەخشێت) ئەی کێ زیندوو لەمردوو دەردەهێنێت و مردوو لەزیندوو دەردەهێنێت، هەرواها کێیە کەهەموو کارو فرمانەکان جێبەجێ دەکات و گۆڕانکاریان بەسەردا دەهێنێت (لەبەرامبەر هەموو ئەو پرسیارانەوە) خەڵکی دەڵێن: اللە، خوا (هەموو ئەو کارانەو زیاتریش زۆر بەئاسانی ئەنجام دەدات لەڕێگەی یاساو بەرنامەیەکەوەکەهەر خۆی دایڕشتووە)، کەواتەپێیان بڵێ: ئایا ناترسن لەسەرەنجامی یاخی بوونتان، ئایا ناترسن لەخەشم و قینی خوا؟!
فَذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ ٱلْحَقِّ إِلَّا ٱلضَّلَٰلُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ32
تهفسیری ئاسان: جا هەر ئەو زاتەیە پەروەردگاری ڕاست و دروستتان، (باشە) دوای حەق و ڕاستی چی هەیە جگە لەگومڕایی و سەر گەردانی؟ (ئیتر ئێوە بۆ بیرناکەنەوە) چۆن لادەدرێن (لەڕێبازی حەقەوە بۆ ڕێبازی بەتاڵ)؟!
كَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ فَسَقُوٓا۟ أَنَّهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ33
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە (چونکە لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگەیەدا هەر تاوانبارن و سەر کەشی دەکەن) بڕیاری پەروەردگارت لەسەر ئەوانەی کە لەسنوور دەرچوون بڕاوەتەوە، کە ئەوانە بەڕاستی هەر ئیمان و باوەڕناهێنن.
قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ۚ قُلِ ٱللَّهُ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ34
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: باشە ئایا لەو شتانەی کە ئێوە لەجیاتی خوا (دەیپەرستن) کەسێک هەیە کە بتوانێت شتێک دروست بکات لەسەرەتاوە، یان ئەگەر دروستی کردوو دوایی نەما، ئایا دەتوانێت سەر لەنوێ بیهێنێتەوە کایە؟! ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) تۆ بڵێ: هەر خوا، اللە، هەر ئەو دەتوانێت لەسەرەتاو نەبوونەوە خەڵکی و هەموو شت دروست بکات و پاشان دوای مردن و نەمان دووبارەی بکاتەەوە، کەوابوو چۆن لائەدرێن لەحەق بەهۆی درۆو پڕوپاگەندەوە؟!
قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ ۚ قُلِ ٱللَّهُ يَهْدِى لِلْحَقِّ ۗ أَفَمَن يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ أَحَقُّ أَن يُتَّبَعَ أَمَّن لَّا يَهِدِّىٓ إِلَّآ أَن يُهْدَىٰ ۖ فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ35
تهفسیری ئاسان: هەروەها پێیان بڵێ: ئایا کەسێک یان شتێک هەیە لە پەرستراوەکانتان، هیدایەت و ڕێنموویی بکات بۆ ڕێبازی حەق و ڕاستی (بێگومان نەخێر) دەی پێیان بڵێ: خوا ڕێنموویی بۆ حەق و ڕاستی دەکات، جا ئایا کەسێک ڕێنموویی بکات بۆ حەق و ڕاستی شایستەترە کەپەیڕەوی بکرێ یان کەسێک ڕێنمووی وەرناگرێت مەگەر ڕێنموویی بکرێ؟ ئەوە چیتانە چۆن بڕیاری وا دەدەن؟ فەرمانی وا دەردەکەن.؟
وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلَّا ظَنًّا ۚ إِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغْنِى مِنَ ٱلْحَقِّ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَفْعَلُونَ36
تهفسیری ئاسان: زۆر بەیان شوێنی هیچ شتێک ناکەون تەنها گومان نەبێت، بەڕاستی گومانیش هیچ سوودێک بەخاوەنەکەی ناگەیەنێت لەبارەی حەق و ڕاستیەوە، بەڕاستی خوا زانایە بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی کەئەنجامی دەدەن.
وَمَا كَانَ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانُ أَن يُفْتَرَىٰ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ ٱلْكِتَٰبِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ37
تهفسیری ئاسان: وەنەبێت ئەم قورئانە لەلایەن کەسێکەوە داڕێژرا بێت و هەڵبەسترا بێت جگە لەخوا، بەڵکو ڕاستی و ڕەوانی کتێبە ئاسمانیەکانی پێش خۆشی دووپات دەکاتەوە، هەروەها ڕوونکەرەوەی بیرو باوەڕو ئەرکەکانە، بەڕاستی هیچ گومان لەوەدا نیە کە ئەم قورئانەلەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە ڕەوانەکراوە.
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا۟ بِسُورَةٍۢ مِّثْلِهِۦ وَٱدْعُوا۟ مَنِ ٱسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ38
تهفسیری ئاسان: بەڵکو (لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا) ئەوانە دەڵێن کە محمد (صلی اللە علیە وسلم) قورئانی هەڵبەستووە، بڵێ: دەئێوەش سوورەتێک وەک سوورەتەکانی داڕێژن و بیهێنن، داوا بکەن لەهەر کەسێکی تر کە دەتوانن جگە لەخوا (کەیارمەتیتان بدات) درێغی مەکەن ئەگەر ڕاستگۆن.
بَلْ كَذَّبُوا۟ بِمَا لَمْ يُحِيطُوا۟ بِعِلْمِهِۦ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ39
تهفسیری ئاسان: بەڵکو سەرەڕای ئەو هەموو بەڵگانە ئەوانە بڕوایان بەقورئان نەکردووە کەهیچ شتێکیان نەزانیووە دەربارەی، هێشتا بۆیان نەهاتووە سەرئەنجامی ئەو بەڵێنانەی کە بەڵێنی پێداون، هەر بەو شێوەیە ئەوانەی پێش ئەمان بەرنامەی خوایان بەدرۆزانی و بڕوایان پێی نەبوو، دەتەماشا بکەو سەرنج بدە بزانە سەرئەنجامی ستەمکاران چۆن بووە.
وَمِنْهُم مَّن يُؤْمِنُ بِهِۦ وَمِنْهُم مَّن لَّا يُؤْمِنُ بِهِۦ ۚ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِٱلْمُفْسِدِينَ40
تهفسیری ئاسان: لەو خەڵکەدا کەسانێک هەن ئیمان و باوەڕ بەقورئان ئەهێنن و هەشیانە ئیمان و باوەڕی پێناهێنێت، پەروەردگاری تۆیش هەمیشە ئاگادارە بەوانەی کەتۆوی خراپە دەچێنن.
وَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل لِّى عَمَلِى وَلَكُمْ عَمَلُكُمْ ۖ أَنتُم بَرِيٓـُٔونَ مِمَّآ أَعْمَلُ وَأَنَا۠ بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تَعْمَلُونَ41
تهفسیری ئاسان: ئەگەر بڕواشیان پێنەکردیت و بەرنامەکەی تۆیان بەدرۆزانی، ئەوە تۆش بڵێ: کارو کردەوەی خۆم هەر بۆ خۆمەو کارو کردەوەی خۆتان هەر بۆ خۆتانە، ئێوە بەرین و لێپرسراو نین لەهەرچی من دەیکەم، منیش بەریم و لێپرسراو نیم لەهەرچی کە ئێوە دەیکەن.
وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يَعْقِلُونَ42
تهفسیری ئاسان: (لەو بێ باوەڕانە) کەسانێک هەیە گوێت بۆ هەڵدەخات (کاتێک قورئان دەخوێنیت)، جا ئایا تۆ دەزانیت قسەو گوفتاری خۆت بدەی بەگوێی کەسانێکدا کە کەڕەواڵەن نایبیستن و ئەگەر چی تێ نەئەگەیشتن و عەقڵ و ژیریان نەدەخستەکار.
وَمِنْهُم مَّن يَنظُرُ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تَهْدِى ٱلْعُمْىَ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يُبْصِرُونَ43
تهفسیری ئاسان: هەشیانە سەرنجی تۆ دەدات و لە هەڵس و کەوت و گوفتارو ڕەفتاری تۆ ورد دەبێتەوە، جا ئایا تۆ هیدایەتی کوێرو نابینایان دەدەیت؟! ئەگەر کوێراییان داهات بێت و نەبینن؟! (دیارە کە ئەوانە دڵیان کوێرەو دەروونیان تاریکە و نایانەوێت نووری ئیسلام دڵ و دەروونیان ڕووناک بکاتەوە).
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظْلِمُ ٱلنَّاسَ شَيْـًۭٔا وَلَٰكِنَّ ٱلنَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ44
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا هیچ جۆرە ستەمێک ناکات لە خەڵکی، بەڵکو خەڵکی خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن.
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَن لَّمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا سَاعَةًۭ مِّنَ ٱلنَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ ۚ قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱللَّهِ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ45
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت خوا هەر هەمووانیان کۆدەکاتەوە، وا هەست دەکەن تەنها سەعاتێک لە ڕۆژیان پێچووە (خزمان و ناسیاوان) هەمووان یەکتر دەناسنەوە، بێگومان ئەوانەی کە بڕوایان نەبوو بە ئامادە بوونی بەردەم دادگای خوا، خەسارەت مەندی و زەرەرمەندیەکی زۆر ڕویان تێدەکات، بەڕاستی ئەوانە هیدایەت وەرگر نەبوون.
وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ ٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ46
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر هەندێک لە هەڕەشەکانی خۆمان (بۆ خوا نەناسان) پێش بهێنین و نیشانی تۆی بدەین، یاخود پێشتر گیانت بکێشین و ئاکامیان نەبینیت، ئەوە گەڕانەوەیان هەر بۆ لای ئێمەیە (لەدەستمان دەرباز نابن)، لەوەو دواش خوا خۆی شایەتە لەسەر هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَلِكُلِّ أُمَّةٍۢ رَّسُولٌۭ ۖ فَإِذَا جَآءَ رَسُولُهُمْ قُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ47
تهفسیری ئاسان: بۆ هەموو قەوم و گەلێک پێغەمبەرێک هەبووە، جا کاتێک (لەگۆڕەپانی مەحشەردا) ئەو پێغەمبەرەیان ئامادە دەبێت، لەسەر بنچینەی دادپەروەری داوەری دەکرێت لە نێوانیاندا و هیچ جۆرە ستەمێکیان لێناکرێت.
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ48
تهفسیری ئاسان: (بێباوەڕان) دەڵێن: کوا، کەی ئەو بەڵێنە پێش دێت؟ کەی ڕۆژی قیامەت بەرپا دەبێت؟! ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن!
قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۗ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۚ إِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَـْٔخِرُونَ سَاعَةًۭ ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ49
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ (من تەنها پێغەمبەرم) توانای ئەوەشم بەر دەست نیە کە زەرەرێک یان قازانجێک بە خۆم بگەیەنم مەگەر ئەوەی کە ویستی خوای لەسەر بێت، هەموو قەومێک کاتی دیاری کراوی خۆی هەیە بۆ کۆتایی هاتنی، هەر کاتێک ئەو ساتە گەیشت، ئەوا نەتاوێک دوادەکەون، نەساتێکیش پێش دەکەون.
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُهُۥ بَيَٰتًا أَوْ نَهَارًۭا مَّاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ ٱلْمُجْرِمُونَ50
تهفسیری ئاسان: بڵێ: هەواڵم بدەنێ باشە ئەگەر سزاو تۆڵەی خوا لەشەوگاردا یان لە ڕۆژگاردا یەخەی پێگرتن، تاوانباران (بەتەمای چین!) ئاخۆ بۆچی پەلە دەکەن؟!
أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ ءَامَنتُم بِهِۦٓ ۚ ءَآلْـَٰٔنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِۦ تَسْتَعْجِلُونَ51
تهفسیری ئاسان: دوای ئەوە ئایا کە (قیامەت) ڕوویداو بەرپا بوو باوەڕی پێ دەهێنن؟!. ئەوسا پێیان دەوترێت: ئا ئێستا باوەڕی پێ دەهێنن؟! خۆ بەڕاستی کاتی خۆی (بەگاڵتە پێ کردنەوە) پەلەتان دەکرد لە پێش هاتنی و (بڕواتان پێی نەبوو)!
ثُمَّ قِيلَ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْخُلْدِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ52
تهفسیری ئاسان: ئەوسا بەوانەی کە ستەمیان لە خۆیان کرد دەوترێت: دەبچێژن سزاو ئازاری نەبڕاوە، مەگەر پاداشتان لەبەرامبەری کارو کردەوە و هەوڵەکانی خۆتانەوە نادرێتەوە کە دەتانکرد؟!
۞ وَيَسْتَنۢبِـُٔونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ۖ قُلْ إِى وَرَبِّىٓ إِنَّهُۥ لَحَقٌّۭ ۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ53
تهفسیری ئاسان: (بێباوەڕان بەگاڵتەوە لێت دەپرسن): ئایا بەرپا بوونی قیامەت ڕاستە؟ (شتی وا پێش دێت؟!). بڵێ: بەڵێ، ڕاستە، سوێند بەپەروەردگارم بەڕاستی ئەوە حەقیقەتێکی و (هەر پێش دێت و) ئێوە ناتوانن خوا دەستەوسان بکەن.
وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍۢ ظَلَمَتْ مَا فِى ٱلْأَرْضِ لَٱفْتَدَتْ بِهِۦ ۗ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ۖ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ54
تهفسیری ئاسان: ئەگەر هەرچی لەزەویدا هەیە کەسێک کە ستەمی کردووە خاوەنی بێت (لە قیامەتدا) ئامادەیە هەر هەمووی بکاتە قوربانی خۆی و بیبەخشێت، ئەوانە لە دەروونەوە زۆر پەشیمانن کاتێک سزاو ئازاری چاوەڕوان نەکراو دەبینن، ئەوسا داوەری لە نێوانیاندا لەسەر بنچینەی دادپەروەری ئەنجام دەدرێت و ئەوانە هیچ جۆرە ستەمێکیان لێناکرێت.
أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ55
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە) ئاگاداربن و بیرتان نەچێت کە بەڕاستی هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر هەمووی بۆ خوایە، ئاگاداربن کە بەڵێنی خوا ڕاست و دروستە (قیامەت بەرپا دەکات و پاداشت و سزا لەسەر بنچینەی ئیمان و کردەوە دیاری دەکات) بەڵام زۆربەی خەڵکی لەم ڕاستیە بێ ئاگان و نایزانن.
هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ56
تهفسیری ئاسان: هەر خوا ژیان دەبەخشێت و مردن پێش دەهێنێت، هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَتْكُم مَّوْعِظَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَآءٌۭ لِّمَا فِى ٱلصُّدُورِ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ57
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە، بەڕاستی ئێوە ئامۆژگاریەکی گەورە و گرنگتان لە لایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە کە (قورئانە) شیفا و چارەسەریشە بۆ نەخۆشی دڵ و دەروونەکان و ڕێ نیشاندەرو ڕەحمەتیشە بۆ ئیمانداران.
قُلْ بِفَضْلِ ٱللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِۦ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا۟ هُوَ خَيْرٌۭ مِّمَّا يَجْمَعُونَ58
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) بە ئیماندارن بڵێ: با دڵشاد و شادومان بن بەفەزڵ و بەخشش و ڕەحمەتی خوایی (کە قورئان و بەرنابەی خوایە)، کەوا بوو با هەر بەوە دڵ خۆش بن، هەر ئەوەش چاکترە بۆیان لە هەموو ئەو شتانەی کە خەڵکی خەریکن کۆی دەکەنەوەو کەڵەکەی دەکەن.
قُلْ أَرَءَيْتُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ لَكُم مِّن رِّزْقٍۢ فَجَعَلْتُم مِّنْهُ حَرَامًۭا وَحَلَٰلًۭا قُلْ ءَآللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ ۖ أَمْ عَلَى ٱللَّهِ تَفْتَرُونَ59
تهفسیری ئاسان: بڵێ پێیان: هەواڵم بدەنێ، ئێوە چۆن لە خۆتانەوە ئەو ڕزق و ڕۆزیەی کە خوا پێی بەخشیوون دابەشی دەکەن و هەندێکی بە حەرام دادەنێن و هەندێکی بە حەڵاڵ (کە چی باوەڕتان بە بەرنامەی خوا نیە)، پێیان بڵێ: ئایا خوا خۆی مۆڵەتی ئەو کارەی پێداون؟! یا خود لە خۆتانەوە شت بەدەم خواوە هەڵدەبەستن؟!
وَمَا ظَنُّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ60
تهفسیری ئاسان: باشە، ئاخۆ لە ڕۆژی قیامەتدا گومان و بۆچوونی ئەو کەسانە چۆن بێت کە درۆ بەدەم خواوە هەڵدەبەستن؟ (ئایا وادەزانن لێ پرسینەوە نیە؟) بەڕاستی (لەگەڵ لاری زۆربەی خەڵکیدا) خوا هەر خاوەنی فەزڵە بەسەریانەوە، هەر چەندە زۆربەیان سوپاس ناپەزێرو بێ ئەمەکن.
وَمَا تَكُونُ فِى شَأْنٍۢ وَمَا تَتْلُوا۟ مِنْهُ مِن قُرْءَانٍۢ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ ۚ وَمَا يَعْزُبُ عَن رَّبِّكَ مِن مِّثْقَالِ ذَرَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَلَآ أَصْغَرَ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْبَرَ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍ61
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) تۆ بەهیچ کارێک هەڵناسی، هیچ بەشێک لە قورئان ناخوێنیتەوە (کە ئێمە ئاگادار نەبین، ئێوەش ئەی خەڵکینە) بە هیچ هەڵسوکەوتێک هەڵناسن کە ئێمە شایەت نەبین بەسەریەوە لەکاتێکدا ئەنجامی دەدەن و تیایدا ڕۆدەچن، هیچ شتێکیش لە پەروەردگاری تۆ، ون نابێت لە پارچە ئەتۆمێکەوە بگرە لە زەوی یان لە ئاسماندا، بچوک تر بێت یان گەورە تر، کە لە دۆسیەیەکی تایبەتی ئاشکرادا لای ئێمە تۆمار نەکرا بێت.
أَلَآ إِنَّ أَوْلِيَآءَ ٱللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ62
تهفسیری ئاسان: ئاگادار بن کە بەڕاستی چاکان و خۆ شەویستانی خوای میهرەبان نەترس و بیم ڕوویان تێدەکات (لە سەرە مەرگ و لە ڕۆژی لێ پرسینەوەدا)، نەغەم و پەژارە و دڵتەنگی دایان دەگرێت (بەڵکو فریشتوەکان بەڕوو خۆشیەوە مژدەی سەرفرازی و خۆشنوودیان دەدەنێ)...
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ63
تهفسیری ئاسان: (ئەو بەختەوەرانە) ئەو کەسانەن باوەڕی بەتین و دامەزراوو پڕ سۆزیان هێناوە بە پەروەوردگاریان و خۆشیان دەپارێزن لە خەشم و قینی خوا (بە هۆی ئەنجامدانی فەرمانەکانی خوا و تەرێز کردنیان لە حەرام)...
لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ ۚ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ64
تهفسیری ئاسان: هەر بۆ ئەوانە مژدەی (کامەرانی و بەختەوەری) لەژیانی دنیادا (کە مژدەی قورئان و فەرموودەیە) لە قیامەتیشدا (مژدەکان هەموو دەبنە واقع و، هەموو مژدە قورئانیەکان بە زیادەوە دینە دی)، بێگومان ئەو بەڵێنانەی خوا هەر دێنەدی و هیچ گۆڕانێکیان بەسەردا نایەت، ئا ئەوەیە سەرفرازی و کامەرانی گەورەو مەزن.
وَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّ ٱلْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ۚ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ65
تهفسیری ئاسان: گوفتاری نابەجێ و نادروستی خوانەناسان خەفەت بارو غەمگینت نەکات، چونکە بەڕاستی عیزەت و بەرزی و بڵندی هەر هەمووی هی خوایە، ئەو زاتە هەمیشە بیسەر و زانایە.
أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَمَا يَتَّبِعُ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُرَكَآءَ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ66
تهفسیری ئاسان: ئاگادار بن کە بەڕاستی هەر کەس لە ئاسمانەکان و لە زەویدا هەیە خوا خاوەنیانە، ئەوانەی جگە لە خوا شتی تر دەپەرستن و پەیڕەوی ڕێبازی تر دەکەن (وەنەبێت شوێن ڕێبازێکی چاک کەوت بن) ئەوانە تەنها شوێنی گومان کەوتوون، ئەوانە جگە لە درۆ کردن و گۆترەکاری هیچی تر ناکەن.
هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَسْمَعُونَ67
تهفسیری ئاسان: هەر زاتی خوایە کە شەوی بۆ بەدیهێناون تاوەکو تیایدا بحەوێنەوە، ڕۆژیشی کردووە بەڕووناککەرەوە، (تا کارە کاسپی تیادا ئەنجام بدەن)، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن (لەسەر دەسەڵات و توانایی پەرووەردگار) بۆ کەسانێک کە ببیستن وتێبگەن.
قَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَٰنَهُۥ ۖ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ۖ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَٰنٍۭ بِهَٰذَآ ۚ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ68
تهفسیری ئاسان: (خوانەناسان) دەڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە! پاکی و بێگەردی شایستەی ئەو خوایەیە، ئەو زاتە بێ نیازە (پێویستی بە کوڕو کچ نیە)، هەرچی لە ئاسمانەکان و لە زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیانە، بێگومان هیچ بەڵگە و نیشانەیەکتان نیە بۆ ئەم بوختانە ناڕەوایە، ئایا شتێک هەڵدەبەستن بۆ خواو (بێ باکانە) دەیڵێن، کە هیچی لێ نازانن و هیچ بنەمایەکی نیە؟!
قُلْ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ69
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تۆ) بڵێ: بەڕاستی ئەوانەی درۆو بوختان بەدەم خواوە هەڵدەبەستن، ئەوە سەرفرازو ڕزگار نابن.
مَتَٰعٌۭ فِى ٱلدُّنْيَا ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ نُذِيقُهُمُ ٱلْعَذَابَ ٱلشَّدِيدَ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ70
تهفسیری ئاسان: (بەڵکو هەموو دەسکەوتەکەیان) ژیانی دنیاو ڕابواردنی دنیایە، لەوەو دوا گەڕانەوەیان بۆ لای ئێمەیە، ئەوسا سزای بە ئێشیان دەدەین و تاڵاو دەکەین بەگەروویاندا بەهۆی ئەوەی کە بێباوەڕ ئەبوون پێی.
۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِى وَتَذْكِيرِى بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوٓا۟ أَمْرَكُمْ وَشُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةًۭ ثُمَّ ٱقْضُوٓا۟ إِلَىَّ وَلَا تُنظِرُونِ71
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) بەسەرهات و هەواڵی نوح بەسەر ئەو خەڵکەدا بخوێنەرەوە، کاتێک بە قەومەکەی خۆی وت: ئەی قەوم و کەسم، ئەگەر ئێوە سەغڵەتن، بەمانەوەی من لەناوتاندا و یادخستنەوەی ئایەتەکانی خواتان لاکرانە ئەوە دڵنیابن کە من کۆڵ نادەم، پشتم بە خوا بەستووە لەو کارەمدا، (ئیتر ئێوە چیتان لەدەست دێت درێغی مەکەن) خۆتان و بتەکانتان و هاوبیرو باوەڕەکانتان بکەونە خۆو ڕای خۆتان کۆبکەنەوە، پاشان بەئاشکرا چی دەکەن بیکەن، هەرچیان لە دەست دێت دژ بە من ئەنجامی بدەن (منەتتان نەبێت)، مۆڵەتم مەدەن.
فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ72
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر پشتم تێبکەن و باوەڕم پێنەکەن (پێم سەیرە چونکە): ئەوە من هیچ پاداشتێک و هیچ شتێکم لە ئێوە داوا نەکردووە، بەڵکو پاداشتم تەنها لەسەر خوایە و من فەرمانم پێ دراوە کە لە ڕێزی موسڵماناندا بم.
فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ وَجَعَلْنَٰهُمْ خَلَٰٓئِفَ وَأَغْرَقْنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُنذَرِينَ73
تهفسیری ئاسان: کەچی بانگەوازەکەیان بەدرۆ زانی، ئینجا ئێمەش نوح و هەموو ئەوانەی کە لەگەڵیدا بوون لە کەشتیەکەدا ڕزگارمان کردن و کردیشمانن بە جێنشین و هەموو ئەوانەمان نوقمی ڕەهێڵ و زریانەکە کرد کە بڕوایان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبوو، ئینجا تەماشاکەو سەرنج بدەو بزانە سەرئەنجامی ئەو کەسانە چۆن بوو کە بێدار کرابوونەوە و هۆشیاریان پێدرابوو.
ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَآءُوهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ بِهِۦ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ نَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْمُعْتَدِينَ74
تهفسیری ئاسان: پاشان دوای نوح، پێغەبەرانی ترمان نارد بۆ سەر قەومەکەیان، جا ئەوانیش بە چەندەها بەڵگەو نیشانەو موعجیزەی زۆرەوە هاتن، کەچی ئەو خەڵکە باوەڕیان نەدەهێنا بەوەی کە پێشتر باوەڕیسن پێی نەبوو، ئابەو شێوەیە ئێمە مۆر دەنێین بەسەر دڵی دەستدرێژکاراندا.
ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِم مُّوسَىٰ وَهَٰرُونَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ بِـَٔايَٰتِنَا فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًۭا مُّجْرِمِينَ75
تهفسیری ئاسان: جا دوای ئەوان موسا و هاروونمان ڕەوانە کرد بۆ فیرعەون و دارودەستەکەی، هاوڕێ لەگەل موعجیزەی زۆردا کە چی ئەوان خۆیان بە گەورە زانی و بڕوایان پێ نەکردن، ئەوانە کەسانێکی تاوانبار و گوناهباربوون.
فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوٓا۟ إِنَّ هَٰذَا لَسِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ76
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک حەقیقەتیان لەلایەن ئێمەوە (لەڕێگەی موساوە) بۆ هات وتیان: بەڕاستی ئەمە جادوویەکی ئاشکرایە!!
قَالَ مُوسَىٰٓ أَتَقُولُونَ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَكُمْ ۖ أَسِحْرٌ هَٰذَا وَلَا يُفْلِحُ ٱلسَّٰحِرُونَ77
تهفسیری ئاسان: موسا پێی وتن: باشە ئێوە بەم حەقیقەت و ڕاستیەی کە بۆم هێناون دەڵێن: (جادوو)؟! ئایا ئەم موعجیزە جۆراو جۆرانە جادوون؟! خۆ جادووگەران سەرفراز نابن؟!
قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا ٱلْكِبْرِيَآءُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ78
تهفسیری ئاسان: (فیرعەون و دارو دەستەی) وتیان: باشە تۆ بۆ ئەوە هاتوویت کە وێڵمان بکەیت لەو بیروباوەڕو بەرنامەیەی کە باوو باپیرانمان لەسەری بوون و لەوانەوە بۆ ئێمە ماوەتەوە؟ (ئایا بەم ڕێبازە) دەتانەوێت دەسەڵاتداری و گەورەیی بۆ خۆتان لەسەر زەویدا بەدەست بهێنن؟! ئێمە بڕواتان پێ ناکەین!!
وَقَالَ فِرْعَوْنُ ٱئْتُونِى بِكُلِّ سَٰحِرٍ عَلِيمٍۢ79
تهفسیری ئاسان: (ئینجا فیرعەون فەرمانیدا) وتی: ئادەی هەرچی جادووگەری زاناو شارەزا هەیە بهێنن و بۆم کۆبکەنەوە.
فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلْقُوا۟ مَآ أَنتُم مُّلْقُونَ80
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک جادووگەران هاتن و (بڕیاردرا جادووگەریی خۆیان بنوێنن و موعجیزەی موسا بەتاڵ بکەنەوە) موسا پێی وتن: دەی چیتان هەیە فڕێی بدەن و بیخەنە ڕوو!!
فَلَمَّآ أَلْقَوْا۟ قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئْتُم بِهِ ٱلسِّحْرُ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ سَيُبْطِلُهُۥٓ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ ٱلْمُفْسِدِينَ81
تهفسیری ئاسان: ئەوسا (جادووگەران، جادووی خۆیان نواند) موسا وتی: هەرچی کردووتانە و نیشانی ئەو خەڵکەتانداوەهەمووی جادووە و هیچی تر، بێگومان خوا دوای تاوێکی تر پووچی دەکاتەوە، بەڕاستی خوا کردەوەی ئەوانەی کە تۆوی خراپە دەچێنن چاک و سەرکەوتوو ناکات.
وَيُحِقُّ ٱللَّهُ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُجْرِمُونَ82
تهفسیری ئاسان: بەڵکو خوا حەق و ڕاستی دەچەسپێنێت بەفەرمان و ویستەکانی خۆی ئەگەر چی تاوانکارو تاوانباران پێیان ناخۆش بێت.
فَمَآ ءَامَنَ لِمُوسَىٰٓ إِلَّا ذُرِّيَّةٌۭ مِّن قَوْمِهِۦ عَلَىٰ خَوْفٍۢ مِّن فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِمْ أَن يَفْتِنَهُمْ ۚ وَإِنَّ فِرْعَوْنَ لَعَالٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلْمُسْرِفِينَ83
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام کەس باوەڕی بە موسا نەهێنا جگە لە چەند لاوێک (چونکە زۆربەی خەڵکەکە) دەترسان لە فیرعەن و دارودەستەکەی کە بەڵایان بەسەربهێنن و تووشی ئازارو ئەشکەنجەیان بکەن، بەڕاستی فیرعەون خۆی بەگەورەو بڵند دەزانی لە زەویدا، بەڕاستی ئەو لە سنوور ترازاوان بوو.
وَقَالَ مُوسَىٰ يَٰقَوْمِ إِن كُنتُمْ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ فَعَلَيْهِ تَوَكَّلُوٓا۟ إِن كُنتُم مُّسْلِمِينَ84
تهفسیری ئاسان: موساش بە قەومەکەی وت: ئەی قەوم و عەشرەتم، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان بەخوا هێناوە، ئەوە ئیتر پشت بەو ببەستن ئەگەر موسڵمان و ملکەچن.
فَقَالُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةًۭ لِّلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ85
تهفسیری ئاسان: ئەوسا (ئیمانداران) وتیان: ئێمە ئیتر هەر پشتمان بەخوا بەوستووە، پەروەردگارا مەمانگێڕە بەهۆکاری سەرگەردانی بۆ قەومی ستەمکاران (کە هەم ئێمە ئازار بدەن هەم خۆشیان گوناهبار ببن و دوور بکەونەوە لە ئیمان).
وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ86
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەڕەحمەت و میهرەبانی خۆت (دەرووی خێرمان لێ بکەرەوە) ڕزگارمان بکە لە دەست هۆزو دەستەی بێباوەڕان.
وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰ وَأَخِيهِ أَن تَبَوَّءَا لِقَوْمِكُمَا بِمِصْرَ بُيُوتًۭا وَٱجْعَلُوا۟ بُيُوتَكُمْ قِبْلَةًۭ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ87
تهفسیری ئاسان: ئێمە وەحیشمان نارد بۆ موسا (علیە السلام) و براکەی تا لە میسردا چەند ژوورێک ئامادە بکەن و ئەو ژوورانەش بکەنە شوێنی خواپەرستی و ڕووی تێبکەن و پێمان وتن نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن، مژدەش بدە بە ئیمانداران.
وَقَالَ مُوسَىٰ رَبَّنَآ إِنَّكَ ءَاتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُۥ زِينَةًۭ وَأَمْوَٰلًۭا فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا۟ عَن سَبِيلِكَ ۖ رَبَّنَا ٱطْمِسْ عَلَىٰٓ أَمْوَٰلِهِمْ وَٱشْدُدْ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا۟ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ88
تهفسیری ئاسان: (جا کاتێک ستەمی فیرعەون لە سنوور دەرچوو) موسا نزای کردوو وتی: پەروەردگارا، بەڕاستی تۆ لە ژیانی دنیادا ناز و نیعمەت و ماڵ و حاڵ و جێگە و ڕێگەی خۆش و ڕازاوەت بەخشیووە بەفیرعەون و دارودەستەکەی، پەروەردگارا، ئەو شتانە بووەتە هۆی ئەوەی کە (خەڵکی) لە ڕێبازو بەرنامەی تۆ وێڵ و گومڕابن، پەوەردگارا: ماڵ و سامانیان تەفرو تونا بکەو کوێری بکەرەوە، دڵیان بگوشە، (تا هەست بەخۆشی نەکەن)، ئەمانە باوەڕ ناهێنن هەتا سزاو ئازاری بەئێش ئەبینن.
قَالَ قَدْ أُجِيبَت دَّعْوَتُكُمَا فَٱسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَآنِّ سَبِيلَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ89
تهفسیری ئاسان: پەوەردگار فەرمووی: بێگومان دوعای هەردووکتان وەرگیرا (وادیارە هاروون (علیە السلام) بەکوڵ ئامینی کردوە)، بەڵام ئێوە هەر بەردەوام بن لەسەر ڕێبازی ڕاست و دروستی هیدایەت و شوێن ڕێبازی ئەوانە مەکەون کە حەق نازانن و نافامن.
۞ وَجَٰوَزْنَا بِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْبَحْرَ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُۥ بَغْيًۭا وَعَدْوًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَدْرَكَهُ ٱلْغَرَقُ قَالَ ءَامَنتُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱلَّذِىٓ ءَامَنَتْ بِهِۦ بَنُوٓا۟ إِسْرَٰٓءِيلَ وَأَنَا۠ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ90
تهفسیری ئاسان: ئەوسا نەوەی ئیسرائیلمان بەدەریادا پەڕاندەوە، فیرعەون و سەربازانی بۆ ستەم و دەستدرێژی شوێنیان کەوتن، تا ئەو کاتەی (کە ئاوەکە چوەوە باری ئاسایی خۆی) فیرعەون خەریک بوو دەخنکا ئا لەو کاتەدا وتی: وا ئیتر باوەڕم هێنا بەوەی کە هیچ خوایەک نیە جگە لەو خوایەی کە نەوەی ئیسرائیل باوەڕیان پێهێناوە و من ئیتر لە موسڵمان و ملکەچانم.
ءَآلْـَٰٔنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ ٱلْمُفْسِدِينَ91
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا پێی وترا) ئایا ئێستە، (باوەڕ دەهێنیت!) لەکاتێکدا بەڕاستی پێشتر یاخی بوویت و لە ڕیزی ئەوانەدا بوویت کە تۆوی خراپەیان دەچاند؟!
فَٱلْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ ءَايَةًۭ ۚ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ عَنْ ءَايَٰتِنَا لَغَٰفِلُونَ92
تهفسیری ئاسان: ئەمڕۆ ئیتر لاشەی تۆ ڕزگار دەکەین تا ببێتە موعجیزە و پەند و ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی دوایتۆ دێن (دیارە خوای گەورە پاڕاستویەتی لەوەی کە ماسی بیخوات، شەپۆلی دەریا گەیاندیە کەنار، تا ئەوانەی کە بەخوایان دەزانی بەچاوی خۆیان ببینن کە فیرعەون ئادەمیزادێکە وەک ئەو خەڵکە و ببێتە پەند، بۆ هەموو پاشاو زۆردارەکانی سەر زەوی کە ئەوە سەرئەنجامی مسۆگەری هەموویانە)، بەڵام بەڕاستی زۆربەی خەڵکی لە ئایەت و موعجیزەکانی ئێمە غافڵ و بێئاگان.
وَلَقَدْ بَوَّأْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مُبَوَّأَ صِدْقٍۢ وَرَزَقْنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ فَمَا ٱخْتَلَفُوا۟ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ93
تهفسیری ئاسان: (لەوەودوا) ئێمە دەروومان لە نەوەی ئیسرائیل کردەوە و شوێن و جێگەو ڕێگەی خۆشمان پێبەخشین و لە چەندەها ڕزق و ڕۆزی چاک بەهرەوەرمان کردن، جا ئەوان جیاوازی و ناکۆکیان نەبوو هەتا زانست و زانیاری تەواویان بۆ هات (کەچی ئەوان دینی خوا کە هۆی یەکبوون و یەکگرتووییە کردیانە هۆی دووبەرەکی و جیاوازی هەرچەندە زانست و زانیاریشیان لەو بارەیەوە هەبوو)، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ (ئەی محمد صلی الە علیە وسلم) داوەی دەکات لە نێوانیاندا لە ڕۆژی قیامەتدا لەوکێشەو شتانەدا کە ئەوان جیاوازی و ناکۆکی تێدا دەکەن.
فَإِن كُنتَ فِى شَكٍّۢ مِّمَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ فَسْـَٔلِ ٱلَّذِينَ يَقْرَءُونَ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكَ ۚ لَقَدْ جَآءَكَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُمْتَرِينَ94
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر تۆ (دەربارەی ئەو شتانەی کە بۆمان دابەزاندوویت لەبارەی نەوەی ئیسرائیلەوە لە شک و گوماندایت، ئەوە پرسیار بکە لەو کەسانەی کە پێش تۆ لە تەورات شارەزان و دەیخوێننەوە، سوێند بەخوا بەڕاستی حەق و ڕاستیت لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆ هاتووە، کەوابوو بەهیچ شێوەیەک گومانت نەبێت و مەچۆرە ڕیزی گوماندارانەوە.
وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَتَكُونَ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ95
تهفسیری ئاسان: (هەروەها) نەکەیت بچیتە ڕیزی کەسانێکەوە کە باوەڕیان بە موعجیزە و نیشانەکانی (دەسەڵاتدارێتی) خوا نییە، چونکە ئەگەر وابیت، دەچیتە ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ حَقَّتْ عَلَيْهِمْ كَلِمَتُ رَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ96
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە وەک فیرعەون و دارو دەستەی ستەمکارو تاوانبارو گوناهکارن، بڕیاردادەی پەروەردگارت لەسەریان چەسپا، ئەوانە: باوەڕ ناهێنن.
وَلَوْ جَآءَتْهُمْ كُلُّ ءَايَةٍ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ97
تهفسیری ئاسان: ئەگەر چی هەرچی بەڵگەو موعجیزە هەیە بۆیان پێش بێت، ئەوانە هەر باوەڕ ناهێنن هەتا سزای بەئێش و ئازار دەبینن.
فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ ءَامَنَتْ فَنَفَعَهَآ إِيمَٰنُهَآ إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّآ ءَامَنُوا۟ كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ ٱلْخِزْىِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَتَّعْنَٰهُمْ إِلَىٰ حِينٍۢ98
تهفسیری ئاسان: جا دەبوایە خەڵکی ئەو شارو شارۆچکانەی هەڕەشەیان لێکرابوو باوەڕیان بهێنایە و باوەڕەکەیان سوود بەخش بوایە بۆیان، بەڵام باوەڕی هیچ کامیان سوودی پێنەگەیاندن جگە لە قەومی یونس (علیە السلام) نەبێت کاتێک کە باوەڕیان هێنا سزای سەرشۆڕیمان لە ژیانی دنیادا لەسەر هەڵگرتن و تا ماوەیەک لە نازو نیعمەت بەهرەوەرمان کردن.
وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ لَءَامَنَ مَن فِى ٱلْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا ۚ أَفَأَنتَ تُكْرِهُ ٱلنَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ99
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە (دەیتوانی بەزۆرو بەناچاری) هەر هەموو دانیشتوانی سەر زەوی باوەڕ بهێنن (بەڵام پەروەردگاری مەزن ڕێزی بۆ ئادەمیزاد داناوە و سەرپشکی کردووە)، جا ئایا تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) ئەتەوێ زۆر لەخەڵکی بکەی بۆ ئەوەی بڕواداربن؟!
وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تُؤْمِنَ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَيَجْعَلُ ٱلرِّجْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ100
تهفسیری ئاسان: هیچ کەس بۆی نیە باوەڕ بهێنێت (هەتا هەوڵ نەدات و خۆی ماندوو نەکات و بیر نەکاتەوە و) ویستی خوایشی لەسەر نەبێت و سزای (توند و ڕیسواکەر) دەخاتە سەر ئەو کەسانەی کە عەقڵ و ژیری بەکار ناهێنن.
قُلِ ٱنظُرُوا۟ مَاذَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَا تُغْنِى ٱلْءَايَٰتُ وَٱلنُّذُرُ عَن قَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ101
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: تەماشا بکەن و سەرنج بدەن: خوا چی دروست کردووە لە ئاسمانەکان و زەویدا، کەچی بەڵگە و نیشانەو ئاگاداریەکان سوودیان نیە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنەبەر).
فَهَلْ يَنتَظِرُونَ إِلَّا مِثْلَ أَيَّامِ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِهِمْ ۚ قُلْ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ102
تهفسیری ئاسان: (ئەو بێباوەڕانە) چاوەڕێی چی دەکەن، مەگەر چاوەڕێی ئەوە ناکەن کە ڕۆژگارێکیان بەسەر بهێنین وەک ئەوەی بەسەر ئەوانەی پێشیاندا هێنامان؟. بڵێ: جا ئێوە چاوەڕێ بن، بەڕاستی منیش لەگەڵ ئێوەدا لە چاوەڕوانانم.
ثُمَّ نُنَجِّى رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ حَقًّا عَلَيْنَا نُنجِ ٱلْمُؤْمِنِينَ103
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا (کاتێک بڕیارماندا خوانەناسان لەناو بەرین) پێغەمبەرانمان و ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە ڕزگار دەکەین، هەر بەو شێوەیە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە ئیمانداران ڕزگار بکەین.
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى شَكٍّۢ مِّن دِينِى فَلَآ أَعْبُدُ ٱلَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِنْ أَعْبُدُ ٱللَّهَ ٱلَّذِى يَتَوَفَّىٰكُمْ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ104
تهفسیری ئاسان: بڵێ: ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە گومانتان هەیە لە ئاین و بەرنامەی من، ئەوە چاک بزانن کە: من هەرگیز ئەو شتانە ناپەرستم کە ئێوە لە جیاتی خوا دەیانپەرستن، بەڵکو ئەو خوایە دەپەرستم، کە مردنی ئێوەی بەدەستە و من فەرمانم پێدراوە کە لە دەستەی باوەڕداران بم.
وَأَنْ أَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًۭا وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ105
تهفسیری ئاسان: هەروەها فەرمانم پێدراوە کە بەڕاست و ڕەوان ڕووت بکەرە ئاین و دینداری بەوپەڕی ملکەچی و دڵسۆزیەوە، هەروەها فەرمانم پێدراوە کە: نەکەیت لە دەستەی موشریک و هاوەڵگەڕان بیت.
وَلَا تَدْعُ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًۭا مِّنَ ٱلظَّٰلِمِينَ106
تهفسیری ئاسان: هاناو هاواریش نەبەیت بۆ کەسێک یان شتێک لە جیاتی خوا، کە نە قازانجت پێ دەگەیەنێت نە زیان (چونکە قازانج و زیان هەر بەدەست خوایە)، خۆ ئەگەر کاری وا ئەنجام بدەیت، ئەوە بەڕاستی تۆ لە ستەمکارانیت.
وَإِن يَمْسَسْكَ ٱللَّهُ بِضُرٍّۢ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍۢ فَلَا رَآدَّ لِفَضْلِهِۦ ۚ يُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ107
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئینسان) ئەگەر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئەوە هیچ کەس ناتوانێت فریات بکەوێت و لەسەرتی لابەرێت جگە لەو زاتە، یاخود ئەگەر بیەوێت تووشی خێر و خۆشیەکت بکات، ئەوە هیچ کەس ناتوانێت بەری فەزڵ و بەخششی خوا بگرێت، هەر کام کە بیەوێت لە بەندەکانی بەهرەوەر دەکات (لە نازو نیعمەتانی بێشومار) ئەو زاتە هەمیشە لێخۆشبوو میهرەبانە.
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُمُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍۢ108
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی خەڵکینە بەڕاستی حەق و ڕاستیتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە، ئەوەی ڕێبازی هیدایەتی وەرگرتبێت ئەوە سوودی بۆ خۆیەتی، ئەوەش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت، ئەوە گومڕاییەکەی لەسەر خۆی دەکەوێت و من لێپرسراوو چاودێر نیم بەسەر کارو کردەوەی ئێوەوە.
وَٱتَّبِعْ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَٱصْبِرْ حَتَّىٰ يَحْكُمَ ٱللَّهُ ۚ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَٰكِمِينَ109
تهفسیری ئاسان: تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) هەر شوێنی ئەو (بەرنامەیە) بکەوە کە لە ڕێگەی وەحی و نیگاوە بە تۆ دەگات و ئارامگرو خۆگربە (لەبەرامبەر هەر کێشەیەکەوە کە خوانەناسان بۆت پێش دەهێنن) هەتا خوا خۆی داوەری دەکات و ئەو زاتە چاکترین و دادپەروەرترینی دادوەرانە.
11. سورة هود
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓر ۚ كِتَٰبٌ أُحْكِمَتْ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ1
تهفسیری ئاسان: (الر) لەسەرەتای سورەتی (البقرة) ڕاڤە کراوە. ئەمە کتێب و پەیامێکە (لەو پیتانە پێکهاتووە) کە ئایەت و یاساکانی بەشێوەیەکی ڕاست و دروست پێکەوە پەیوەست کراون و جۆشدراون، پاشان درێژەیان پێدراوە و ڕوون کراونەتەوە لەلایەن زاتێکەوە کە داناو بە ئاگاو لێزانە.
أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۚ إِنَّنِى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌۭ وَبَشِيرٌۭ2
تهفسیری ئاسان: (گرنگترین پەیامی ئەوەیە) کە: جگە لە خوا کەس مەپەرستن، بەڕاستی من (واتە محمد صلی اللە علیە وسلم) لەلایەن خواوە ترسێنەرو مژدەدەرم بۆتان.
وَأَنِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِى فَضْلٍۢ فَضْلَهُۥ ۖ وَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍۢ كَبِيرٍ3
تهفسیری ئاسان: هەروەها (خەڵکینە)! داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارتان بکەن، لەوەودوا بگەڕێنەوە بۆ لای، ئەوکاتە بەچاکی دەتانژێنێت بەژیانێکی چاک، تا کاتێکی دیاریکراو، هەروەها پاداشتی هەموو خاوەن چاکەیەک بەزیادەوە دەداتەوە، خۆ ئەگەر (ئێوە) پشت هەڵکەن و گوێڕایەڵی فەرمانی خوا نەبن، ئەوە بەڕاستی من دەترسم کە سزای ڕۆژێکی گەورە و سەخت یەخەتان پێ بگرێت (کە ڕۆژی قیامەتە، یان ئەو ڕۆژەی خوای گەورە لە ناوتان دەبات).
إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ4
تهفسیری ئاسان: گەڕانەوەتان هەر بۆ لای خوایە، هەر ئەویش دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
أَلَآ إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا۟ مِنْهُ ۚ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ5
تهفسیری ئاسان: ئاگاداربن بەڕاستی ئەو (خوانەناسانە) خۆیان دادەنەوێنن، بۆ ئەوەی (بەخەیاڵی خۆیان) بەوە خۆیان لەخوای گەورە یان لە پێغەمبەر بشارنەوە، ئاگاداربن کە خوا ئاگای لێیانە کاتێک دەچنە ناو جێگەوە و خۆیان دادەپۆشن، هەروەها دەزانێت چی دەشارنەوە و چی ئاشکرا دەکەن (لە کردارو گوفتارو نیەتیان) چونکە بەڕاستی ئەو خوایە زانایە بەوەی لە دڵ و دەروون و سینەکاندا حەشار دراوە.