پیشاندان:
12. سورة يوسف
۞ وَمَآ أُبَرِّئُ نَفْسِىٓ ۚ إِنَّ ٱلنَّفْسَ لَأَمَّارَةٌۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ53
تهفسیری ئاسان: (دەشێت یوسف یان ژنەکەی عەزیزی میسر وتبێتی) منیش نەفسی خۆم بەری ناکەم، چونکە بەڕاستی نەفس (ئەگەر بە نووری خواناسی ئاوەدان نەبێت) زۆر فەرماندەرە بەگوناهو هەڵەو تاوان، مەگەر نەفسێک کە پەروەردگارم میهرەبانی پێ کردبێت، بەڕاستی پەروەردگارم لێ خۆشبوو میهرەبانە.
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦٓ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِى ۖ فَلَمَّا كَلَّمَهُۥ قَالَ إِنَّكَ ٱلْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌۭ54
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا پاشا کە ڕاستیەکانی بە تەواویی بۆ دەرکەوت ئەوەندەی تر یوسفی لا بەڕێزو بەنرخ بوو بۆیە) فەرمانیدا وتی: ئادەی بچن بۆم بهێنن، ئەو (لاوە پاکە ژیرە زانایە) تایبەتی دەکەم بۆخۆم و لە نزیکانی من بێت، جا کاتێک (هێنایان) و پاشا قسەی لەگەڵ کرد، وتی: ئەمڕۆ ئیتر بەڕاستی تۆ لای ئێمە خاوەنی پلەو جێگەی متمانە و باوەڕی.
قَالَ ٱجْعَلْنِى عَلَىٰ خَزَآئِنِ ٱلْأَرْضِ ۖ إِنِّى حَفِيظٌ عَلِيمٌۭ55
تهفسیری ئاسان: یوسف وتی: پێم باشە بمکەیت بەلێپرسراو بەسەر گەنجینەکان و سامانی سەر زەوی ئەم وڵاتە، (میسر) بەڕاستی من پارێزەرێکی زانام (لەخۆم ڕادەبینم کە شت بپارێزم و زاناشم کە چۆن دەیپارێزم).
وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَآءُ ۚ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا نُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ56
تهفسیری ئاسان: (خوا دەفەرموێت) ئا بەو شێوەیە دەسەڵاتمان دا بە یوسف و جێگیر وپایەدارمان کرد لە خاکی میسردا، هەر پلەو پایەیەکی دەویست لەو وڵاتەدا دەستی دەکەوت بۆی ساز دەبوو، هەر کەسێک، هەر دەستەیەک بمانەوێت بەهرەوەری دەکەین لە ڕەحمەت و بەخششەکانمان و پاداشتی چاکەکاران بەزایە نادەین.
وَلَأَجْرُ ٱلْءَاخِرَةِ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ57
تهفسیری ئاسان: بێگومان پاداشتی ئەو جیهان (لە بەهەشتی بەریندا) چاکترە بۆ ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە و خۆیان دەپاڕاست.
وَجَآءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ وَهُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ58
تهفسیری ئاسان: (ساڵانی گرانی هاتە پێشەوە) براکانی یوسف (هاتن بۆ میسر) جا چوونە دیوانی، ئەو ئەوانی ناسێوە، بەڵام ئەوان ئەمیان نەناسێوە (چونکە پۆشاکی وەزیری لە بەردا بوو، هەرگیز شتی وایان چاوەڕوان نەدەکرد).
وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ قَالَ ٱئْتُونِى بِأَخٍۢ لَّكُم مِّنْ أَبِيكُمْ ۚ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّىٓ أُوفِى ٱلْكَيْلَ وَأَنَا۠ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ59
تهفسیری ئاسان: (ئەویش ڕێزی گرتن و دواندنی و پێی دەرخستن کە برایەکی باوکییان هەیە و نەیانهێناوە لەبەئەوە) لە کاتێکدا ڕێکی خستن و بارگە و بنەی بۆ پێچانەوە وتی: (من حەز دەکەم) برایەکی باوکیتان هەیە بۆم بهێنن، ئایا نابینن بەڕاستی من چۆن کێشانە و پێوانەم تێرو تەواوە و، چۆن ڕێز لە میوان دەگرم (یارمەتی هەژاران دەدەم).
فَإِن لَّمْ تَأْتُونِى بِهِۦ فَلَا كَيْلَ لَكُمْ عِندِى وَلَا تَقْرَبُونِ60
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەو برایەتانم بۆ نەهێنن، ئەوە ئیتر هیچ موعامەلە و کێشانە و پێوانەی ئیوە لای من نی یە و نزیکم مەکەونەوە.
قَالُوا۟ سَنُرَٰوِدُ عَنْهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَٰعِلُونَ61
تهفسیری ئاسان: (لە وەڵامیدا) وتیان: ئێمە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین و نەخشە دەکێشین بۆ ئەو مەبەستە (هەتا) باوکی ڕازی بکەین (ئەم جارە بیهێنین)، بێگومان ئێمە ئەو کارە دەکەین.
وَقَالَ لِفِتْيَٰنِهِ ٱجْعَلُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ فِى رِحَالِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَآ إِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ62
تهفسیری ئاسان: (لە فرسەتێکدا) یوسف بە لاوەکانی بەردەستی وت: هەرچی شتومەک و کەلو پەلێکیان هێناوە بیخەنەوە ناو بارەکانیان، بۆ ئەوەی بیناسنەوە کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ لای کەس و کاریان بۆ ئەوەی (ببێتە هاندەرێک و) بێنەوە.
فَلَمَّا رَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيهِمْ قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مُنِعَ مِنَّا ٱلْكَيْلُ فَأَرْسِلْ مَعَنَآ أَخَانَا نَكْتَلْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ63
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک گەڕانەوە بۆ لای باوکیان وتیان: باوکی بەڕێزمان، (کێشان و) پێوانمان لێ قەدەغە کراوە (تا بنیامینی برامان لەگەڵ خۆماندا نەبەین)، کەواتە براکەمان لەگەڵ بنێرە تاپێوانە بکەین (بەدەست بەتاڵی نەگەڕێنەوە)، بەڵێن بێت پارێزەرین بۆی.
قَالَ هَلْ ءَامَنُكُمْ عَلَيْهِ إِلَّا كَمَآ أَمِنتُكُمْ عَلَىٰٓ أَخِيهِ مِن قَبْلُ ۖ فَٱللَّهُ خَيْرٌ حَٰفِظًۭا ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ64
تهفسیری ئاسان: یەعقوبی باوکیان وتی: (ئەمە داخوازیەکی سەیرە) ئایا هەروا متمانەتان پێ بکەم لەسەری مەگەر هەروەک پێشتر متمانەم پێکردن لەسەر یوسفی برای؟! (سەرئەنجام ڕازیان کرد و، ئەویش وتی) کەواتە خوا چاکترین پارێزەرە هەر ئەو میهرەبانترینی میهرەبانانە.
وَلَمَّا فَتَحُوا۟ مَتَٰعَهُمْ وَجَدُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ ۖ قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مَا نَبْغِى ۖ هَٰذِهِۦ بِضَٰعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا ۖ وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍۢ ۖ ذَٰلِكَ كَيْلٌۭ يَسِيرٌۭ65
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کەلوپەل و بارگە و بنەکانیان کردەوە بینیان هەرچی شتومەکیانە هەر ئەوە خراوەتەوە بارەکانیان و گەڕێنراوەتەوە بۆیان، (ئینجا باوکیان بانگ کردو) وتیان: باوکی بەڕێزمان ئێمە چی بکرین، چی بڵێین (لە بەرامبەر ئەو پاشا بەڕێزەوە) ئەوەتە هەرچی کەل و پەلمان هەیە گەڕێنراوەتەوە بۆمان و (تۆ ئەگەر مۆڵەتی بنیامین بدەی) ڕزق و ڕۆزیی زۆر دەهێنین بۆ کەس و کارمان، براکەشمان دەپارێزین و باری وشترێکیش زیاتر دەهینین، ئەو بارەش شتێکی ئاسانە.
قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُۥ مَعَكُمْ حَتَّىٰ تُؤْتُونِ مَوْثِقًۭا مِّنَ ٱللَّهِ لَتَأْتُنَّنِى بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يُحَاطَ بِكُمْ ۖ فَلَمَّآ ءَاتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ قَالَ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌۭ66
تهفسیری ئاسان: یەعقوب وتی: هەرگیز لەگەڵتاندا ناینێرم هەتا پەیمانێکی خواییم پێ نەدەن (سوێند نەخۆن) کە بێگومان بیهێننەوە بۆ لام، مەگەر دەورە بدرێن و هیچ دەسەڵاتتان نەمێنێت، جا کاتێک پەیمانەکەیان دایە و سوێندیان بۆ خوارد، یەعقوب وتی: خوا خۆی ئاگادارو چاودێرە بەو پەیمانەی کە بڕیارمان لەسەر داوە.
وَقَالَ يَٰبَنِىَّ لَا تَدْخُلُوا۟ مِنۢ بَابٍۢ وَٰحِدٍۢ وَٱدْخُلُوا۟ مِنْ أَبْوَٰبٍۢ مُّتَفَرِّقَةٍۢ ۖ وَمَآ أُغْنِى عَنكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ ۖ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ67
تهفسیری ئاسان: هوروەها وتی: کوڕەکانم، هەمووتان لە یەک دەروازەوە مەچنە ژوورەوە و لە چەند دەروازەیەکی جیا جیاوە بچنە ژوورەوە (خۆتان بکەن بە شاردا)، دڵنیاش بن کە من ناتوانم هیچ شتێک لەو بەڵاو پێشهاتانەی کە بڕیاری خوای لەسەر بگێڕمەوە لە ئێوە، هیچ فەرمان و بڕیارێک بۆ کەس نی یە، تەنها بۆ خوا نەبێت، پشتم هەر بەو بەستووە و پشت و پەنام هەر ئەوە، جا دەبا ئەوانەی کە پاڵپشت و پشتیوانیان دەوێت هەر پشت بەو ببەستن.
وَلَمَّا دَخَلُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُم مَّا كَانَ يُغْنِى عَنْهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ إِلَّا حَاجَةًۭ فِى نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَىٰهَا ۚ وَإِنَّهُۥ لَذُو عِلْمٍۢ لِّمَا عَلَّمْنَٰهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ68
تهفسیری ئاسان: کاتیک چوونە ناوەوە بەو شێوەیەی کە باوکیان فەرمانی پێدابوون، جا وەنەبێت باوکیان توانیبێتی فریایان بکەوێت و لە هیچ پێشهاتێک ڕزگاریان بکات کە بڕیاردادەی خوای لەسەرە، (ئەو ڕێنمووییە) تەنها پێداویستیەکی دەروونی یەعقوب خۆی بوو، ڕایگەیاند، بەڕاستی یەعقوب خاوەنی زانستێک بوو، چونکە ئێمە فێرمان کردبوو و بەڵام زۆربەی خەڵکی ڕاستەیەکان نازانن.
وَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَخَاهُ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَنَا۠ أَخُوكَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ69
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کە کوڕەکان چونە ژورەوە بۆ لای یوسف، بنیامینی برای نزیک کردەوە لە خۆی و (لە فرسەتێکدا) وتی: بەڕاستی من یوسفی براتم، جا خەفەت مەخۆو خەمت نەبێت بەو هەڵس و کەوتەی ئەوان دەیانکرد (چونکە من نەخشەم کێشاوە تۆ لێرە بهێڵمەوە، تا لە لای خۆم ژیان بەسەر بەریت).
فَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ ٱلسِّقَايَةَ فِى رَحْلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا ٱلْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَٰرِقُونَ70
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک یوسف بارگە و بنەی بۆ پێچانەوە و سازی کردن (خۆراک و دانەوێڵەی پێویستی) پێبەخشین جامولکەی کێشان و پێوانی خستە ناو باری بنیامینی برایەوە، پاشان جارچیەک کە بەدەنگی بەرز وتی: ئەی کاروانچیان ئێوە بەڕاستی دزن؟!
قَالُوا۟ وَأَقْبَلُوا۟ عَلَيْهِم مَّاذَا تَفْقِدُونَ71
تهفسیری ئاسان: ئەوانیش بەپەلە گەڕانەوە و هاتن بەرەو ڕوویان وتیان: چی دیار نیە؟ چیتان لێ ون بووە؟
قَالُوا۟ نَفْقِدُ صُوَاعَ ٱلْمَلِكِ وَلِمَن جَآءَ بِهِۦ حِمْلُ بَعِيرٍۢ وَأَنَا۠ بِهِۦ زَعِيمٌۭ72
تهفسیری ئاسان: پاساوانەکان وتیان: جامولکە و دەفری پاشامان لێ ون بووەو بۆی دەگەڕێن، هەر کەسێک هێنای باری وشترێکی بۆ هەیە (لێپرسراوەکەیان وتی): من دەبمە زامنی ئەو بەڵینە.
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ عَلِمْتُم مَّا جِئْنَا لِنُفْسِدَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كُنَّا سَٰرِقِينَ73
تهفسیری ئاسان: کوڕەکان وتیان: سوێند بە خوا، بەڕاستی ئێوە چاک دەزانن کە ئێمە بۆ ئەوە نەهاتووین فەسادو خراپە لە زەویدا بکەین و ئێمە دزنین.
قَالُوا۟ فَمَا جَزَٰٓؤُهُۥٓ إِن كُنتُمْ كَٰذِبِينَ74
تهفسیری ئاسان: پاسەوانەکان وتیان: ئەگەر (دەرکەوت) ئێوە درۆزن بوون، کەوابوو پاداشتی ئەودزە چیە؟
قَالُوا۟ جَزَٰٓؤُهُۥ مَن وُجِدَ فِى رَحْلِهِۦ فَهُوَ جَزَٰٓؤُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّٰلِمِينَ75
تهفسیری ئاسان: کوڕەکان وتیان: پاداشتەکەی ئەو کەسەی کە دەفرە دزراوەکە لەبارەکەیدا دەدۆزرێتەوە، ئەوە پاداشتەکەیەتی (کە بریتیە لەوەی بارمتە بێت لای خاوەنی شتە دزراوەکە)، ئێمە ئا بەو شێوەیە تۆڵە لە ستەمکاران دەسێنین.
فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَآءِ أَخِيهِ ثُمَّ ٱسْتَخْرَجَهَا مِن وِعَآءِ أَخِيهِ ۚ كَذَٰلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ ۖ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِى دِينِ ٱلْمَلِكِ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَٰتٍۢ مَّن نَّشَآءُ ۗ وَفَوْقَ كُلِّ ذِى عِلْمٍ عَلِيمٌۭ76
تهفسیری ئاسان: ئینجا یوسف خۆی دەستی کرد بەگەڕان بەبارەکاندا پێش ئەوەی باری بنیامینی برای بپشکنێت، لەوەودوا لەباری براکەیدا دەری هێنا، ئا بەو شێوەیە یوسفمان فێری نەخشەی گلدانەوەی براکەی کرد، نەدەبوو بەدەستووری پاشا براکەی گل بداتەوە، مەگەر ویستی خوای گەورەی لەسەر بێت، بەو شێوەیە چەندەها جار پلەو پاییەی هەر کەس کە بمانەوێت بەرزو بڵند دەکەینەوە و لە سەروو هەموو خاوەن زانست و زانیارێکەوە زانا و شارەزاتر هەیە.
۞ قَالُوٓا۟ إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌۭ لَّهُۥ مِن قَبْلُ ۚ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِى نَفْسِهِۦ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ ۚ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا ۖ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ77
تهفسیری ئاسان: براکانی وتیان: ئەگەر ئەو دزی بکات، ئەوە براکەشی بێگومان دزی کردووە لەمەوپێش، ئینجا یوسف ئەو قسە ناڕەواو تۆمەتە ناقۆڵایەی لەدڵی خۆیدا هێشتەوە و نەیخستە ڕوو بۆ ئەوان، وتی: ئێوە لە کەسانێکی باش ناچن، جا خوا خۆی لە هەموو کەس زاناترە بەوەی کە دەیڵێن و باسی دەکەن.
قَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ إِنَّ لَهُۥٓ أَبًۭا شَيْخًۭا كَبِيرًۭا فَخُذْ أَحَدَنَا مَكَانَهُۥٓ ۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ78
تهفسیری ئاسان: براکانی وتیان: جەنابی پاشا، بەڕاستی ئەم کوڕە باوکێکی پیری بەساڵاچووی هەیە، کەواتە یەکێک لە ئێمە لەجیاتی ئەو گل بدەرەوە، چونکە بێگومان ئێمە تۆ بە پیاو چاک و چاکەخواز دەزانین.
قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ أَن نَّأْخُذَ إِلَّا مَن وَجَدْنَا مَتَٰعَنَا عِندَهُۥٓ إِنَّآ إِذًۭا لَّظَٰلِمُونَ79
تهفسیری ئاسان: یوسف وتی: پەنا بەخوا، ئەگەر هەڵەی وا بکەین تەنها ئەو کەسە گل ئەدەینەوە کە شتومەکەکانمان لەلای دۆزیوەتەوە، خۆ ئەگەر وا نەکەین، ئەوە ئیتر ئێمە بەڕاستی ستەمکارین.
فَلَمَّا ٱسْتَيْـَٔسُوا۟ مِنْهُ خَلَصُوا۟ نَجِيًّۭا ۖ قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُم مَّوْثِقًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَمِن قَبْلُ مَا فَرَّطتُمْ فِى يُوسُفَ ۖ فَلَنْ أَبْرَحَ ٱلْأَرْضَ حَتَّىٰ يَأْذَنَ لِىٓ أَبِىٓ أَوْ يَحْكُمَ ٱللَّهُ لِى ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَٰكِمِينَ80
تهفسیری ئاسان: ئینجا کاتێک کە نائومێد بوون لە پاشا، لە کەنارێکەوە بۆ خۆیان دەستیان کرد بەچپەو ڕا گۆڕینەوە گەورەکەیان وتی: باشە، ئەی نەتان زانی کە بێگومان باوکتان بەڕاستی پەیمانێکی لێ وەرگرتوون و خوایشی کردووە بە شایەت بەسەرتانەوە، پێشتریش ئاشکرایە کە چیتان کرد بە یوسف و پیلانتان گێڕا دژی، ئیتر من هەرگیز ئەم سەر زەمین و وڵاتە بەجێ ناهێڵم هەتا باوکم مۆڵەتم دەدات، یاخود خوا فەرمانێک بدات لە قازانجم بێت، ئەو زاتەش چاکترینی دادوەرانە.
ٱرْجِعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيكُمْ فَقُولُوا۟ يَٰٓأَبَانَآ إِنَّ ٱبْنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدْنَآ إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَٰفِظِينَ81
تهفسیری ئاسان: بگەڕێنەوە بۆ لای باوکتان و پێ بڵێن: ئەی باوکی بەڕێزمان، بێگومان کوڕەکەت دزی کردوو ئێمە ئاگامان لێ نەبووە، جگە لەوەی کە زانیومانە، ئێمە لە شاراوە و نهێنیەکان شارەزا نین (نازانین ئەو کوڕە بۆ وای کرد).
وَسْـَٔلِ ٱلْقَرْيَةَ ٱلَّتِى كُنَّا فِيهَا وَٱلْعِيرَ ٱلَّتِىٓ أَقْبَلْنَا فِيهَا ۖ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ82
تهفسیری ئاسان: (حەز دەکەیت، لە خەڵکی) ئەو شارەش بپرسە کە ئێمەی لێ بووین، لەو کاروانەش بپرسە کە ئێمەی تێدا بووین و پیکەوە هاتینەوە ئێمە بەدڵنیایەوە ڕاست دەڵێن و ڕاستگۆشین.
قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًۭا ۖ فَصَبْرٌۭ جَمِيلٌ ۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَأْتِيَنِى بِهِمْ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ83
تهفسیری ئاسان: (کاتێک کوڕەکان گەیشتنەوە لای باوکیان و بەسەرهاتەکەیان بۆ گێڕایەوە) وتی: (وانیە) بەڵکو دیسانەوە خۆتان پیلانێکی ترتان ڕێک خستووە، جا چارم نیە خۆگریەکی جوان نەبێت، ئومێدە پەروەردگار هەموویانم بۆ بهێنێتەوە و بەهەموویان شاد ببم، بەڕاستی ئەو زاتە زاناو دانایە.
وَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَٰٓأَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَٱبْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ ٱلْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌۭ84
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا چووە کەنارێکەوە) و لێیان دوور کەوتەوەو (بەدەم هەناسەی ساردو ئەسرینەوە) وتی: ئەی داخم بۆ یوسفی نازدار، (لە دڵم دەرناچێت یوسفی جوان خاس و خوا ناسم ئەوەندە گریاو فرمێسکی هەڵوەران)، چاوەکانی سپی هەڵگەڕاو ئاوی سپی تێزاو بینینی نەما لە ئاخ و داخ و خەفەت و ئێشدا، هەر خەم و پەژارەی خۆی دەخواردەوە.
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ تَفْتَؤُا۟ تَذْكُرُ يُوسُفَ حَتَّىٰ تَكُونَ حَرَضًا أَوْ تَكُونَ مِنَ ٱلْهَٰلِكِينَ85
تهفسیری ئاسان: (کوڕەکان بەزەییان بە باوکیاندا هاتەوەو) وتیان: سوێند بە خوا تۆ هەر واز ناهێنیت یادی یوسف دەکەیت و ناوی دەبەیت تا وات لێ دێت پەکت دەکەوێت یاخود تیا لە تیاچوون دەبیت.
قَالَ إِنَّمَآ أَشْكُوا۟ بَثِّى وَحُزْنِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ86
تهفسیری ئاسان: (لە وەڵامیاندا) وتی: بەڕاستی من باسی سکاڵا و غەم و پەژارەم هەر بۆ لای خوا دەبەم، ئەوەی من دەیزانم لە لایەن خواوە (لە نەخشە و حیکمەتەکانی، لە پێشهات و ڕووداوەکاندا) ئێوە نایزانن.
يَٰبَنِىَّ ٱذْهَبُوا۟ فَتَحَسَّسُوا۟ مِن يُوسُفَ وَأَخِيهِ وَلَا تَا۟يْـَٔسُوا۟ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ لَا يَا۟يْـَٔسُ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْكَٰفِرُونَ87
تهفسیری ئاسان: (دوای چەند ڕۆژێک یەعقوب فەرمانیدا بەکوڕەکانی) و وتی: کوڕەکانم بچنەوە و گوێ هەڵخەن بۆ یوسف و براکەی، لە سۆزو میهرەبانی خوایش نائومێد مەبن، چونکە بەڕاستی کەس نائومێد نابێت لە سۆزو میهرەبانی خوا جگە لە کەسانی خوانەناس و بێ باوەڕ.
فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ قَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا ٱلضُّرُّ وَجِئْنَا بِبِضَٰعَةٍۢ مُّزْجَىٰةٍۢ فَأَوْفِ لَنَا ٱلْكَيْلَ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَجْزِى ٱلْمُتَصَدِّقِينَ88
تهفسیری ئاسان: کاتێک (گەشتنە میسر) و چوونە بارەگای یوسف وتیان: جەنابی پاشا ئێمە و کەس و کارمان نەهاتی و گرانی و کوێرەوەریی زۆرمان تووش هاتووە وکەل و پەلێکی تێکەڵ و پێکەڵ و بێ نرخیشمان هێناوە، کەواتە چیمان پێویستە بۆمان بپێوە و خێریشمان پێ بکە، بێگومان خوا پاداشتی خێر خوازان دەداتەوە.
قَالَ هَلْ عَلِمْتُم مَّا فَعَلْتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنتُمْ جَٰهِلُونَ89
تهفسیری ئاسان: (ئینجا یوسف زانی کاتی ئەوە هاتووە کە خۆی بناسێنێت بۆیە) وتی: ئایا زانیتان و لە بیرتانە چیتان کرد بە یوسف و بەبراکەی کاتێک ئێوە نەفام بوون و ترسی خواتان لە دڵدا نەبوو؟
قَالُوٓا۟ أَءِنَّكَ لَأَنتَ يُوسُفُ ۖ قَالَ أَنَا۠ يُوسُفُ وَهَٰذَآ أَخِى ۖ قَدْ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّهُۥ مَن يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ90
تهفسیری ئاسان: (هەموو بەسەرسوڕمانەوە چاویان ئەبڵەق بوو سەرنجیان داو) وتیان: ئایا بەڕاست، بۆچی تۆ یوسفیت؟! وتی: بەڵێ، من یوسفم و ئەمەش (بنیامین) ی برامە، بەڕاستی خوای میهرەبان ڕێزی لێناوین و بەهرەمەندی کردووین، بێگومان ئەوەی خۆپارێز بێت لە گوناهو خۆگر بێت (لە بەرامبەر پێشهاتەکانەوە، خوای گەورە دەرووی لێ دەکاتەوە) ئەوە بەڕاستی خوا پاداشتی چاکەکاران و چاکەخوازان بەزایە نادات.
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ ءَاثَرَكَ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَإِن كُنَّا لَخَٰطِـِٔينَ91
تهفسیری ئاسان: ئینجا براکانی وتیان: سوێندمان بەخوا بەڕاستی خوای گەورە ڕێزی تۆی داوە بەسەر ئێمەدا، ئێمە بەڕاستی کاتی خۆی بەهەڵەدا چووین و گوناهبارین.
قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ92
تهفسیری ئاسان: یوسف وتی: خەمتان نەبێت ئەمڕۆ ئیتر هیچ سەر زەنشتێکتان لەسەر نی یە، خوا لێتان خۆش بێت، بێگومان ئەو زاتە لە هەموو میهرەبانان میهرەبانترە.
ٱذْهَبُوا۟ بِقَمِيصِى هَٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِى يَأْتِ بَصِيرًۭا وَأْتُونِى بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ93
تهفسیری ئاسان: (یوسف هەواڵی باوکی پرسی، کە زانی نابینا بووە وتی): بڕۆن ئەم کراسەم بەرن و بیدەن بەسەرو ڕووی باوکمدا بینایی بۆ دەگەڕێتەوە و چاوی چاک دەبێتەوە، پاشان هەموو کەس و کارتانم بۆ بهێنن بەگشتی.
وَلَمَّا فَصَلَتِ ٱلْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّى لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَآ أَن تُفَنِّدُونِ94
تهفسیری ئاسان: کاتێک کاروان ئاوەدانی بەجێهێشت و کەوتە ڕێ، باوکیان وتی: بەڕاستی من هەست بە بۆنی یوسف دەکەم ئەگەر بەبێ هۆش و خەڵەفاوم نەزانن و (بڕوام پێبکەن).
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ إِنَّكَ لَفِى ضَلَٰلِكَ ٱلْقَدِيمِ95
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەی کە لە لای بوون وتیان: سوێند بەخوا بێگومان تۆ هەر لە ناو سەرگەردانی و خەیاڵە کۆنەکەی خۆتدایت!!
فَلَمَّآ أَن جَآءَ ٱلْبَشِيرُ أَلْقَىٰهُ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ فَٱرْتَدَّ بَصِيرًۭا ۖ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ96
تهفسیری ئاسان: ئینجا کە مژدە هێنەرەکە گەیشت و کراسەکەیدا بەسەر دەم و چاویدا، خێرا بینای بۆ گەڕایەوە، چاوەکانی گەشایەوە، وتی: ئایا من پێم نەوتن، بەڕاستی ئەوەی من دەیزانم لە لایەن خواوە، ئێوە نایزانن؟!
قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا ٱسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَآ إِنَّا كُنَّا خَٰطِـِٔينَ97
تهفسیری ئاسان: (دوای ماوەیەک کوڕەکان گەیشتن وهەموو شتێک ئاشکرا بوو) وتیان: ئەی باوکی بەڕێزمان داوای لێخۆشبوونی گوناهەکانمان بۆ بکە (لە خوای میهرەبان) بەڕاستی ئێمە گوناهکار بووین و بەهەڵەدا چوو بووین.
قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ98
تهفسیری ئاسان: باوکیان وتی: لە ئایندەدا داوای لێ خۆشبوونتان لە پەروەردگارم بۆ دەکەم، بەڕاستی ئەو زاتە لێخۆشبوو میهرەبانە.
فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ٱدْخُلُوا۟ مِصْرَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ99
تهفسیری ئاسان: ئینجا (کە هەموویان گەیشتنە میسر) چوونە لای یوسف، باوک و دایکی هێنایە نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ دەڕبڕین، ئاخۆ چەندە دڵخۆش و کامەران بووبن، دوای ئەو ماوە دوور و درێژە بە کوڕی جوان کردارو خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسرە) و پێی وتن: انشاءاللە، ئەگەر خوا ویستی بێت بەیەکجاریی وەرن بۆ میسر، بەوپەڕی شادی و ئارامی و کامەرانی نیشتەجێ ببن.
وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى ٱلْعَرْشِ وَخَرُّوا۟ لَهُۥ سُجَّدًۭا ۖ وَقَالَ يَٰٓأَبَتِ هَٰذَا تَأْوِيلُ رُءْيَٰىَ مِن قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّى حَقًّۭا ۖ وَقَدْ أَحْسَنَ بِىٓ إِذْ أَخْرَجَنِى مِنَ ٱلسِّجْنِ وَجَآءَ بِكُم مِّنَ ٱلْبَدْوِ مِنۢ بَعْدِ أَن نَّزَغَ ٱلشَّيْطَٰنُ بَيْنِى وَبَيْنَ إِخْوَتِىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى لَطِيفٌۭ لِّمَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ100
تهفسیری ئاسان: ئەوسا دایک وباوکی بەرز کردەوە بۆ سەر تەختی پاشایەتی و حوکمڕانی خۆی، هەمووان کڕنووشیان بۆ برد (دیارە کە ئەوسا دروست بووە و نیشانەی ڕێزو پێزانین بووە)، یوسف کە ئەمەی دی وتی: باوکی بەڕێزم ئەمە لێکدانەوەی خەونەکەی ئەوسامە کە بەمنداڵی بینیم، ئەوەتە بێگومان پەروەردگارم هێنایەدی و بەڕاست دەرچوو، بەڕاستی ئەو زاتە چاکەی لەگەڵدا کردم و بەسۆز بوو بۆم، کاتێک لە زیندان ڕزگاری کردم، ئەوەتە ئێوەی لە بیابانەوە هێنایەوەو (بەیەک شادی کردینەوە) دوای ئەوەی شەیتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، بەڕاستی پەروەردگارم بەسۆزو بەلوطفە بۆ هەرشتێک کە دەیەوێت (پەلەی نیەو ڕێگەی بەشێنەیی بۆخۆش دەکات)، بێگومان ئەو زاتە زانایە (بەنهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایە (بەنەخشەی ورد، هەرچی بیەوێت ئەنجامی دەدات).
۞ رَبِّ قَدْ ءَاتَيْتَنِى مِنَ ٱلْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِى مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَنتَ وَلِىِّۦ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِى مُسْلِمًۭا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّٰلِحِينَ101
تهفسیری ئاسان: (ئینجا یوسف پێغەمبەر چووە کەنارەوە و دەستەکانی هەڵبڕی و نزای کردو وتی): پەروەردگارا بەڕاستی تۆ پاشایەتیت پێ بەخشیم و لە لێکدانەوەی خەو شارەزات کردم، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، تۆ پشت و پەنا و یارو یاوەری منیت لە دنیاو قیامەتدا، داواکارم کە بە موسڵمانی بم مرێنیت و بمخەیتە ڕیزی پاکانەوە و بمگەیەنیت بەکاروانی چاکان.
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۖ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوٓا۟ أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ102
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد ئەم بەسەر هات و سەرگوزشتەیەی یوسف کە بۆت نیگا دەکەین لە هەواڵ و بەسەرهاتە شاراوەکانە، خۆ تۆ لە لای براکانی یوسف نەبوویت کاتێک کە هەموویان بڕیاریاندا و پیلانیان دەگێڕا....
وَمَآ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ103
تهفسیری ئاسان: (دڵنیاش بە) کە زۆربەی خەڵکی باوەڕدار نین، هەرچەندە تۆ زۆر بەپەرۆش بیت و هەوڵ بدەیت و تێ بکۆشیت.
وَمَا تَسْـَٔلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ104
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) خۆ تۆ هیچ پاداشت و بەخششێکت لێیان ناوێت لەسەر گەیاندنی پەیامەکە، ئەم قورئانە هیچی تر نی یە جگە لەوەی کە یادخەرەوەیە بۆ هەموو خەڵکی جیهان.
وَكَأَيِّن مِّنْ ءَايَةٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ105
تهفسیری ئاسان: چەندەها بەڵگەو نیشانە لە ئاسمانەکان و زەویدا هەن (لەسەر دەسەڵاتدارێتی و جوانکاری خوای پەروەردگار) کەچی زۆربەی خەڵکی بەلایدا تێدەپەڕن و تێنافکرن و پشتی تێدەکەن.
وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ106
تهفسیری ئاسان: جا زۆربەی زۆری خەڵکی باوەڕناهێنن بە خوای تاک و تەنها، بێ ئەوەی هاوەڵی بۆ بڕیار نەدەن (بێگومان ئیمان و باوەڕی وا هیچ نرخی نیە و خوای گەورە لەو تاوانە خۆش نابێت).
أَفَأَمِنُوٓا۟ أَن تَأْتِيَهُمْ غَٰشِيَةٌۭ مِّنْ عَذَابِ ٱللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ107
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە لەوە ئەمینن و ناترسن کە سزایەکی خوایی هەموویان بگرێتەوە و (لەناویان بەرێت)، یاخود کوتوپڕ قیامەت بەرپا ببێت لە کاتێکدا ئەوان هەست بەنزیکی بەرپابوونی نەکەن.
قُلْ هَٰذِهِۦ سَبِيلِىٓ أَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِى ۖ وَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ108
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم! تۆ) بڵێ: ئا ئەمە ڕێگەو ڕێبازمە: من و شوێنکەوتوانم بانگ دەکەین بۆ لای خوای پەروەردگار لەسەر بنچینەو بناغەیەکی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگەردیش بۆ زاتی پەروەردگارە، من هیچ کاتێک لە موشریک و هاوەڵگەران نیم.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًۭا نُّوحِىٓ إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰٓ ۗ أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۗ وَلَدَارُ ٱلْءَاخِرَةِ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ109
تهفسیری ئاسان: ئێمە کەسمان نەناردووە لە پێش تۆدا جگە لە پیاوانێک کە هەڵمان بژاردوون لە خەڵکی شارو شوێنەکان و نیگایان بۆ دەنێرین (تا پەیامی ئێمە بەڕوونی بگەیەنن)، ئایا نەگەڕاون لە زەویدا، تا تەماشا بکەن و سەرنج بدەن کە: چۆن بوو سەرئەنجامی ئەوانەی پێش ئەمان (کاتێک یاخی بوون)، بێگومان جێگەو ڕێگەو خانووبەرەی بەهەشت لە قیامەتدا چاکترە بۆ ئەوانەی کە خواناس بوون و پارێزگاریان کردووە، ئایا ئەوە عەقڵ و ژیریتان ناخەنەکار؟!.
حَتَّىٰٓ إِذَا ٱسْتَيْـَٔسَ ٱلرُّسُلُ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا۟ جَآءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّىَ مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْمُجْرِمِينَ110
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی الللە علیە وسلم وا مەزانە کە ئەم ڕێگەیە بەگوڵ و گوڵزار چێنراوە، بەڵکو پڕە لە ناخۆشی و ئازارو گەیشتووەتە ڕادەیەک کە): هەتا بگرە کاتێک پێغەمبەران تووشی نائومێدی و بێ هیوایی دەبن و گومان وادەبەن کە بە ڕاستی ئەوان (بەرنامەکەیان) بە درۆ زانراوە، ئەوە ئا لەو کاتی بێ هیواییەدا، سەرکەوتنی تایبەتی ئێمەیان بۆ دێت، ئەوسا ئەوەی بمانەوێت و شایستەبێت ڕزگاری دەکەین، جا کەس نیە بتوانێت تۆڵەی توندو تیژی ئێمە لە کەسانی تاوانبارو تاوانکار بگێڕێتەوە و بەرپەرچی بداتەوە.
لَقَدْ كَانَ فِى قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ ۗ مَا كَانَ حَدِيثًۭا يُفْتَرَىٰ وَلَٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ111
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بەڕاستی لە سەرگوزەشتە و بەسەرهاتی پێغەمبەران پەندو ئامۆژگاری هەیە بۆ کەسانی ژیرو هۆشمەند، وەنەبێت ئەم قورئانە قسەو باسێک بێت هەڵبەسترابێت، بەڵکو بەڕاست دانەری ئەوەیە کە لە پێش خۆیەوە هاتووە (تەورات و ئینجیل) و ڕوونکەرەوە و جیاکردنەوەی هەموو شتێکی پێویستە لەئایندا، ڕێنمومیی و ڕەحمەتیشە بۆ کەسانێک باوەڕ دەهێنن.
13. سورة الرعد
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ۗ وَٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە، ئەوەی لەم کتێبەدا هەیە ئایاتەکانی قورئانی پیرۆزە و ئەوەی کە لە سەرانسەری ئەم قورئانەدا بۆ تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللەعلیە وسلم دابەزێنراوە لە لایەن پەروەردگارتەوە، ڕاستی و حەقیقەتە، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناهێنن.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى رَفَعَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍۢ تَرَوْنَهَا ۖ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ يُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُم بِلِقَآءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ2
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە بەچاوی خۆتان دەبینن چۆن ئاسمانەکانی بەبێ کۆڵەکە و ستوون بەرز کردۆتەوە و ڕایگرتووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی وەستاوە (ئەڵبەتە چونیەتی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایی و گەلێ شتی لەو بابەتانە لە ڕادەی بۆچوونی ئێمە بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لە پێشەوا مەلیک پرسیووە، لە وەڵامدا وتوویەتی: وەستانەکە حەقیقەتی هەیە، چونیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیارکردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، خۆرو مانگیشی ڕام هێناوە، هەر یەکەیان لە چەرخ و خۆلی خۆیدا بێ وچان تا ماوەیەکی دیاریکراو دەسوڕێنەوە، هەر ئەو زاتە کاروباری جیهان هەر هەمووی بەڕێ دەکات و ڕێکی دەخات، هەروەها ئایەتەکانی قورئان بەوردی و دوورو درێژی دەخاتە بەرچاو بۆ ئەوەی دڵنیابن لە بە خزمەت گەیشتن و ئامادە بوونی بەردەم دادگای پەروەردگارتان (بۆ لێپرسینەوە).
وَهُوَ ٱلَّذِى مَدَّ ٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنْهَٰرًۭا ۖ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ ۖ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ3
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەشە کە زەوی پان و بەرین کردوە و (هەرچەندە لە شێوەی گۆدایە)، کەژو چیاو ڕووباری زۆری تێدا دابین کردووە، لە هەموو بەرو بوومێک جووتی فەراهەم هێناوە لە هەردوو جۆرە، شەوی والێکردووە کە ڕۆژ داپۆشێت، بەڕاستی ئا لەو شتانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک بیربکەنەوە.
وَفِى ٱلْأَرْضِ قِطَعٌۭ مُّتَجَٰوِرَٰتٌۭ وَجَنَّٰتٌۭ مِّنْ أَعْنَٰبٍۢ وَزَرْعٌۭ وَنَخِيلٌۭ صِنْوَانٌۭ وَغَيْرُ صِنْوَانٍۢ يُسْقَىٰ بِمَآءٍۢ وَٰحِدٍۢ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَىٰ بَعْضٍۢ فِى ٱلْأُكُلِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ4
تهفسیری ئاسان: لەسەر ڕووکاری زەوی پارچەی جۆراوجۆر هەیە لە پاڵ یەکدا (کە کارکردیان هەیە لەسەر چۆنێتی و بەرهەمی ڕووەک، جگە لەوەی جیاوازیان نیشانەن بۆ کانزا جۆراو جۆرەکان)، هەرەها باخی ڕەزی ترێ، کشتوکاڵی هەمە جۆر لە دانەوێڵە و بێستانەکاندا، دارخورمای یەک قەدو دوو قەد، هەموو ئەمانە بەیەک ئاو ئاودێر دەکرێن و لە یەک جۆر ئاو دەخۆنەوە (بەڵام سەوئەنجام ئەو هەموو بەروبومە جیاوازە لە قەبارەو تام و بۆن و ڕەنگ و شێوازدا، پەیدا دەبن) و هەندێکیانمان لە هەندێکی تر بۆ خۆراکی ئادەمیزاد نازدارتر و پەسەندتر کردووە، بەڕاستی ئا لەو شتانەشدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک عەقڵ و ژیری خۆیان بخەنەکار.
۞ وَإِن تَعْجَبْ فَعَجَبٌۭ قَوْلُهُمْ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبًا أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلْأَغْلَٰلُ فِىٓ أَعْنَاقِهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ5
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر تۆ بەشتێک سەرسام بیت و پێت سەیربێت، ئەوە قسەی بێ باوەڕان جێگەی سەرسامییە کە دەڵێن: ئایا کاتێک بووینەوە بە خاک و خۆڵ، سەرلەنوێ ئایا زیندوو دەکرێینەوەو دروست دەبینەوە؟ ئا ئەوانە (کە ئەو قسەیە دەکەن) ئەوانەن کە بێ باوەڕ بوون بە پەروەردگاریان، ئا ئەوانە زنجیرەکان لە گەردنیاندان و ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن و هەمیشە دەبێ تیایدا بمێنەوە.
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبْلَ ٱلْحَسَنَةِ وَقَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِمُ ٱلْمَثُلَٰتُ ۗ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍۢ لِّلنَّاسِ عَلَىٰ ظُلْمِهِمْ ۖ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ ٱلْعِقَابِ6
تهفسیری ئاسان: (لارو وێری خوانەناسان گەیشتۆتە ڕادەیەک کە): پەلەت لێدەکەن لە پێشهاتنی بەڵاو ناخۆشی پێش ئەوەی داوای چاکە و خۆشی بکەن، لەکاتێکدا بێگومان لە پێشینانەوە نموونەی تیاچوون و ڕیسوا بوونی خوانەناسان تێپەڕ بووە، بێگومان پەروەردگاری تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم)خاوەنی چاوپۆشی و لێخۆشبوونە بۆ خەڵکی، سەرەڕای ستەمیان (ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ لای ئیمان و خواناسی)، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ زۆر تۆڵە سێنەرێکی بەهێزە (لەو کەسانەی کە دژایەتی بەرنامە بە نرخەکەی دەکەن.
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦٓ ۗ إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرٌۭ ۖ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ7
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون دەڵێن: ئەوە بۆ بەڵگەو نیشانەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە دانەبەزێنرایە سەری (کە پێغەمبەری خوایە) بێگومان، ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) تۆ تەنها ترسێنەرو بێدارکەرەوەی ئەو خەڵکەیت، بۆ هەر میللەتێک پێغەمبەرو چاوساغ و ڕێپیشاندەرێک هەیە.
ٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنثَىٰ وَمَا تَغِيضُ ٱلْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ ۖ وَكُلُّ شَىْءٍ عِندَهُۥ بِمِقْدَارٍ8
تهفسیری ئاسان: خوا چاک دەزانێت بەوەی هەموو مێینەیەک چی لە سکیدا هەڵگرتووە (نێرە یان مێ، تەواوە، یان ناتەواو، ڕەنگی ڕووخساری، قەبارەی.... تد) هەروەها دەزانێت بەوەش کە دەپوکێتەوەو لەبار دەچێت و بەوەش کە زیاد دەکات و گەورە دەبێت، هەموو شتێک لای ئەو زاتە بەئەندازە و پێوانەیە.
عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلْكَبِيرُ ٱلْمُتَعَالِ9
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە زانای نهێنی و شاراوەکانە هەروەها زانای ئاشکراو بینراوەکانیشە، زاتێکی زۆر گەورەو بەشکۆو بڵندو پایەدارە.
سَوَآءٌۭ مِّنكُم مَّنْ أَسَرَّ ٱلْقَوْلَ وَمَن جَهَرَ بِهِۦ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍۭ بِٱلَّيْلِ وَسَارِبٌۢ بِٱلنَّهَارِ10
تهفسیری ئاسان: چونیەکە لای ئەو زاتە، ئەگەر کەسێکتان قسە بشارێتەوە، یان بیڵێت و ئاشکرای بکات، هەروەها ئاگاداری ئەو کەسەیە کە لە تاریکی شەودا خۆی دەشارێتەوە، ئەوەش کە بەڕۆژدا دەڕواو ئاشکراو دیارە.
لَهُۥ مُعَقِّبَٰتٌۭ مِّنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦ يَحْفَظُونَهُۥ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا۟ مَا بِأَنفُسِهِمْ ۗ وَإِذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِقَوْمٍۢ سُوٓءًۭا فَلَا مَرَدَّ لَهُۥ ۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَالٍ11
تهفسیری ئاسان: بۆ خوا هەیە فریشتەی بێ شومار کە بە نۆرە بەدوای یەکدا دێن تا چاودێری ئادەمیزاد بکەن لە بەرو پشت و لە هەموو لایەکەوە بیپارێزن بە فەرمانی خوا، بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قەوم و گەلێک ناگۆڕێت (لە خۆشیەوە بۆ ناخۆشی، یان لە زەلیلیەوە بۆ سەربەرزی، یان لە گرانیەوە بۆ هەرزانی)هەتا ئەوان ئەوەی بە خۆیان دەکرێت نەیگۆڕن و نەیکەن، کاتێکیش خوا بیەوێت بەڵایەک بەسەر هەر میللەتێکدا بهێنێت (لە دەرئەنجامی سەرکەشی و یاخی بوونیان)، ئەوە هیچ هێزێک ناتوانێت بەری بگرێت، هیچ کەسیش ناتوانێت جگە لە خوا فریایان بکەوێت و ڕزگاریان بکات.
هُوَ ٱلَّذِى يُرِيكُمُ ٱلْبَرْقَ خَوْفًۭا وَطَمَعًۭا وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ12
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە هەورە بروسکەتان نیشان دەدات، هاوڕێ لەگەڵ ترسدا (بەهۆی ڕووناکی بەهێزو دەنگی سامناکی، کە دەوریان هەیە لە بەپێز کردنی خاکی زەوی و تەقاندنەوەی تۆوەکاندا) هەروەها ئومێد و هیوا بەخشیشە (بە ساڵێکی پڕ بەرەکەت)، هەر ئەو زاتە هەوری قورس و سەنگین و ئاودار بەدی دەهێنێت.
وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعْدُ بِحَمْدِهِۦ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِۦ وَيُرْسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ وَهُمْ يُجَٰدِلُونَ فِى ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلْمِحَالِ13
تهفسیری ئاسان: هەورە تریشقە (بەدەنگی گەورە و سامناکی) تەسبیحات و سوپاس و ستایشی (بەدیهێنەری دەکات) و فریشتەکانیش لە ترسی ئەو زاتە (سەر گەرمی تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هەروەها (جاری وا هەیە) هەورە بروسکە دەنێرێت و دەیماڵێت بەکەسێکدا کە خوا ویستی لەسەرە و ڕۆژی تەواو بووە (جا لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگەو نیشانە بەهێزەدا) ئەوانە هەر لە دەمەدەمێ و مشتومڕدان دەربارەی خوا (دوور لە بنەمای زانستی) لەکاتێکدا ئەو زاتە دەسەڵاتی زۆر بەهیزەو تۆڵەسەندنی (لە خوانەناسان) توندو تیژە.
لَهُۥ دَعْوَةُ ٱلْحَقِّ ۖ وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسْتَجِيبُونَ لَهُم بِشَىْءٍ إِلَّا كَبَٰسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَٰلِغِهِۦ ۚ وَمَا دُعَآءُ ٱلْكَٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍۢ14
تهفسیری ئاسان: هەر بۆ خوایە بانگەوازی حەق و ڕاستی، (بەڵام) ئەوانەی هاناو هاوار بۆ کەسێکی تر دەبەن جگە لەو زاتە، هاوار لێکراوان بە هیچ شێوەیەک بەهانایانەوە نایەن و وەڵامیان نادەنەوە، مەگەر وەکو کەسێک (تینووی بێت لە دوورەوە) دەستەکانی درێژە بکات بۆ ئاو تا بیگەیەنێتە دەمی، کەچی بێسوودەو ناگاتە دەمی، بێگومان دوعا نزای بێ باوەڕان تەنها لەناو تاریکی و گومڕایدایە و هیچی تر نی یە.
وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ طَوْعًۭا وَكَرْهًۭا وَظِلَٰلُهُم بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْءَاصَالِ ۩15
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، لەسەر ڕەزامەندیی خۆیان بێ یان بە ناچاریی سوژدە بۆ خوای بەدیهێنەر دەبەن هاوڕێ لەگەڵ سێبەرەکانیاندا لە بەرەبەیان و دەمەو ئێواراندا.
قُلْ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ قُلِ ٱللَّهُ ۚ قُلْ أَفَٱتَّخَذْتُم مِّن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ لَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ نَفْعًۭا وَلَا ضَرًّۭا ۚ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ أَمْ هَلْ تَسْتَوِى ٱلظُّلُمَٰتُ وَٱلنُّورُ ۗ أَمْ جَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ خَلَقُوا۟ كَخَلْقِهِۦ فَتَشَٰبَهَ ٱلْخَلْقُ عَلَيْهِمْ ۚ قُلِ ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُوَ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّٰرُ16
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم بە خوانەناسان) بڵێ: کێ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە؟ (ئەگەر ئەوان بێ دەنگ بوون) تۆ بڵێ: اللە پەروەردگاریانە، (چونکە ئەوانە کەڕ کوێرو ڵاڵن لەوانەیە دان بەو ڕاستیەدا نەنێن) پاشان پێیان بڵێ: ئایا ڕەوایە جگە لەو خوایە پشت بە شتانی تر ببەستن و بیانکەنە پشتیوان و خۆشەویست، کە ئەوانە تەنانەت بۆ خۆشییان قازانج و زەرەریان بەدەست نیە؟! هەروەها بڵێ: باشە ئاخر کوێر و چاوساغ وەک یەکن؟! تاریکی و ڕووناکی چوونیەکن؟! (دیارە خوانەناسی و بێ دینی کوێری و تاریکیە، ئیمان و باوەڕو خواناسیش چاو ساغی و ڕووناکیە)، بەڵکو چەند هاوبەشێکیان داناوە بۆ خوا، کەشتیان دروستکردووە وەک دروستکراوەکانی خواو جا دروستکراوەکەیان لێ شێواوە، پێیان بڵێ: اللە بەدیهێنەرو دروستکاری هەموو شتێکە و ئەوزاتە تاکوتەنهاو بەدەسەڵات و بەهێزو بە توانایە.
أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌۢ بِقَدَرِهَا فَٱحْتَمَلَ ٱلسَّيْلُ زَبَدًۭا رَّابِيًۭا ۚ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِى ٱلنَّارِ ٱبْتِغَآءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَٰعٍۢ زَبَدٌۭ مِّثْلُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْحَقَّ وَٱلْبَٰطِلَ ۚ فَأَمَّا ٱلزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَآءًۭ ۖ وَأَمَّا مَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ فَيَمْكُثُ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ17
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، بەئەندازەی ئەو دۆڵ و نشێوە بەهۆی ئەو بارانە پڕ دەبن (ئینجا لافاوێک دروست دەبێت)، ئەو لافاوە کەف و کوڵی بەرز هەڵگرتووە، (ئەمە نموونەی یەکەمی حەق و ناحەقە، بۆ نمونەی دووەم دەفەرمووێت) هەروەها لەسەر ڕووی ئەو کانزایانەی کە ئاگری تێبەردەدەن و دەیتوێننەوە بەئاگر بۆ دروستکردنی خشڵ وەکو (ئاڵتوون و زیوو پلاتین) یاخود بۆ پێویستی تر (وەکو ئاسن و مس و قوڕقوشم) کەف و کوڵ دروست دەبێت وەک کەف و کوڵی سەر ئاوەکە، ئا بەو شێوەیە خوا نموونە دەهێنێتەوە بۆ حەق و ناحەق، بۆ ڕاست و ناڕاست، جا ئەوەی کەف و کوڵە وبێسوود و بێ کەڵکە دەڕوات و دەپوکێتەوە، بەڵام ئەوەی کە سوود بەخش و بەکەڵکە بۆ خەڵکی لەسەر زەویدا هەر ئەوە دەمێنێتەوە، ئا بەو شێوەیە خوا نموونە جۆراوجۆرەکان دەهێنێتەوە، (دیارە کە بەتاڵ و ناحەقی کەف و کوڵن و تەمەن کۆتان، حەق و ڕاستیش ئاوە پاکەکەیەو و کانزا بەسوودەکانن دەمێننەوە لە زەویدا).
لِلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِرَبِّهِمُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَٱلَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُۥ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفْتَدَوْا۟ بِهِۦٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ سُوٓءُ ٱلْحِسَابِ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ18
تهفسیری ئاسان: (هەڵویستی ئەو خەڵکە لە بەرامبەر بانگەوازی پەروەردگاریانەوە دوو جۆرە) بۆ ئەوانەی کە بەدەم بانگەوازی پەروەردگاریانەوە چوون، هەموو خۆشی و شادی و کامەرانی و ئاسوودەییەکان بۆ ئامادەیە، ئەوانەش کە بەدەم بانگەوازەکەیەوە نەچوون، ئەگەر بەڕاستی خاوەنی هەر هەموو شتێک بن لە زەویداو ئەوەندەی تریشی لەگەڵدا بێت، ئەوە دەیانکردە قوربانی خۆیان، لە پێناوی ڕزگاری خۆیاندا دەیانبەخشی، (چونکە) ئا ئەو جۆرە کەسانە بە خراپترین شێوە حسابیان لەگەڵدا دەکرێت، سەرئەنجامیش، جێگەیان دۆزەخە، ئای کە شوێنێکی خراپە.
۞ أَفَمَن يَعْلَمُ أَنَّمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَىٰٓ ۚ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ19
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو کەسەی کە دڵنیایە و دەزانێت بێگومان ئەم قورئانەی کە لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆت دابەزێنراوە حەق و ڕاستەقینەیە، وەکو ئەو کەسە وایە کە کوێرە لە ئاستیدا؟، بەڕاستی هەر خاوەن بیرو هۆشەکان لەڕاستی تێدەگەن و تێدەفکرن.....
ٱلَّذِينَ يُوفُونَ بِعَهْدِ ٱللَّهِ وَلَا يَنقُضُونَ ٱلْمِيثَٰقَ20
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەن وەفا دەکەن و بەئەمەکن لە بەرامبەر ئەو پەیمانەوە کە هەیانە لەگەڵ خوای پەروەردگارداو، ئەو پەیمانەش ناشکێن و بەڵێن هەڵناوەشێننەوە....
وَٱلَّذِينَ يَصِلُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ وَيَخَافُونَ سُوٓءَ ٱلْحِسَابِ21
تهفسیری ئاسان: ئەوانەشن کە هەرچی خوا فەرمانی بە گەیاندنی داوە دەیگەیەنن و بەدڵ لە پەروەردگاریان دەترسن (نەوەکو لێیان برەنجێت) و لە لێپرسینەوەو حسابی توند و تیژی قیامەتیش سڵ دەکەنەوە.
وَٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ وَيَدْرَءُونَ بِٱلْحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عُقْبَى ٱلدَّارِ22
تهفسیری ئاسان: ئەوانەشن کە دانیان بەخۆدا گرت و بە ئارام بوون بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی پەروەردگاریان و نوێژەکەشیان بە چاکی ئەنجام داوەو لەو ڕزق و ڕۆزیەش کە پێمان بەخشیوون بەخشیویانە، بەنهێنی و بە ئاشکراو بەچاکەکاری و شێوازی جوان پاڵ بە نادروستی و هەڵە و خراپکارایەوە دەنێن، ئا ئەوانە سەرئەنجامەکەیان ئەو خانووبەرە (ڕازاوەیەیە لە بەهەشتدا)....
جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ يَدْخُلُونَهَا وَمَن صَلَحَ مِنْ ءَابَآئِهِمْ وَأَزْوَٰجِهِمْ وَذُرِّيَّٰتِهِمْ ۖ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِم مِّن كُلِّ بَابٍۢ23
تهفسیری ئاسان: کە باخەکانی بەهەشتی_عەدنە_ بۆیان ڕازاوەتەوە، بە شادیەوە دەچنە ناوی، هاوڕێ لەگەڵ هەر کەسێک چاک و پاک و خواناسە لە باووباپیران و هاوسەرانیان و نەوەکانیان، جا فریشتەکان دەچن بۆ سەردانیان لە هەموو دەروازەکانەوە....
سَلَٰمٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ ۚ فَنِعْمَ عُقْبَى ٱلدَّارِ24
تهفسیری ئاسان: دەڵێن: سڵاوتان لێ بێت بە هۆی خۆگرتنتانەوە (لە بەرامبەر کێشەکانی ژیان، لەبەرامبەر گاڵتەجاڕیی خوانەناسان...) کەوابوو ئای چەندە جێگە و ڕێگەیەکی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگەر کرد.
وَٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوٓءُ ٱلدَّارِ25
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوانەی کە پەیمانی خوا دەشکێنن دوای ئەوەی کە پێشتر توندو تۆڵ بوو (لە سەروو هەموویانەوە پەیمانی فیترەت و بەندایەتی)، هەرچی پەیوەندیەکیش خوا فەرمانیدا بەگەیاندنی ئەوان دەیبڕن و دەیپچڕێنن، هەروەها تۆوی فەسادو گوناهو تاوان دەچێنن لە زەویدا، ئا ئەوانە نەفرەت و خەشمی خوایان لەسەرەو هەروەها جیگە و ڕێگەی ناخۆش و نالەبار (لەدۆزەخدا) بۆ ئەوان هەیە.
ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ وَفَرِحُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا فِى ٱلْءَاخِرَةِ إِلَّا مَتَٰعٌۭ26
تهفسیری ئاسان: هەر خوایە، ڕزق و ڕۆزی فراوان دەبەخشێت بە هەر کەس کە بیەوێت و تەنگ و کەمی دەکاتەوە (بەشێوەیەک کە حیکمەت و دانای تێدا بەدی دەکرێت) کەچی زۆربەی خەڵکی دڵخۆشن بەژیانی دنیا، لەکاتێکدا کە ژیانی دنیا لە بەرامبەر ژیانی قیامەتەوە (لەبەهەشتی بەریندا) تەنها ڕابواردنێکی کەم نەبێت هیچی تر نی یە.
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۗ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِىٓ إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ27
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان دەڵێن: ئەوە بۆچی موعجیزەیەک بۆ محمد صلی اللە علیە وسلم لەلایەن پەروەردگاریەوە دانەبەزێنرایە سەری، (بەمەرجێک_موعجیزە_ هیچ کات نەبووەتە هۆی ئیمان هێنانی خەڵکی، بەڵکو بیانویەکە و هەمیشە خوانەناسان وڕکیان لێ گرتووە) تۆش پێیان بڵێ: بەڕاستی خوا، هەرکەسێک کەبیەوێت گومڕاو سەرلێشێواوی دەکات، لەهەمان کاتدا هیدایەتی ئەو کەسانە دەدات کە ڕوو لە پەیامەکەی دەکەن و بەندایەتی دەکەن و گەڕاونەتەوە بۆ لای...
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ ٱللَّهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ ٱللَّهِ تَطْمَئِنُّ ٱلْقُلُوبُ28
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی باوەڕیان هیناوەو دڵ و دەروونیان ئارام دەبێت بە قورئان و پەیامەکەی خوای پەروەردگار، ئاگاداربن دڵەکان: هەر بە قورئان و یادی خواو (پاپەندبوون بە ئاینەکەیەوە) خۆشنوود دەبن و دەحەوێنەوە.
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ طُوبَىٰ لَهُمْ وَحُسْنُ مَـَٔابٍۢ29
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەی کە باوەڕیان هیناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، بەهەشت و نازو نیعمەتی جوان و ڕازاوە و جێگە و ڕێگەی خۆش بۆیان ئامادەیە.
كَذَٰلِكَ أَرْسَلْنَٰكَ فِىٓ أُمَّةٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهَآ أُمَمٌۭ لِّتَتْلُوَا۟ عَلَيْهِمُ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِٱلرَّحْمَٰنِ ۚ قُلْ هُوَ رَبِّى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ مَتَابِ30
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە تۆمان ڕەوانە کردووە بۆ سەر ئوممەتێک کە پێش ئەمان میللەتانی تریش هەبوون، تا ئەم قورئانەی کە بەوەحی بۆمان ڕەوانە کردویت بەسەریاندا بخوێنیتەوە، کەچی زۆربەیان باوەڕ بەخوای میهرەبان ناهێنن، ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تۆ بڵێ: ئەو زاتە پەروەردگاری منە و بێجگە لەو خوایەکی تر نیە، من هەر پشتم بەو زاتە بەستووە، گەڕانەوەشم هەر بۆ لای ئەوە.
وَلَوْ أَنَّ قُرْءَانًۭا سُيِّرَتْ بِهِ ٱلْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ ٱلْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ ٱلْمَوْتَىٰ ۗ بَل لِّلَّهِ ٱلْأَمْرُ جَمِيعًا ۗ أَفَلَمْ يَا۟يْـَٔسِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن لَّوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَهَدَى ٱلنَّاسَ جَمِيعًۭا ۗ وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا۟ قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًۭا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِىَ وَعْدُ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ31
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی لە جیاتی ئەم قورئانە، خوا قورئانێکی ڕەوانە بکردایە کە کێوەکان پێی بڕۆشتنایە، یان زەوی پێ هەڵکەنرایە و لەت بکرایە، یان مردووەکانی پێ بهاتایە قسەو گفتوگۆی لەگەڵدا بکرایە، خوانەناسان هەر بڕوایان نەدەهێنا، بەڵام دڵنیابن کە هەموو کارێک و هەموو شتێک بەدەست خوایە، باشە، ئایا ئەوانەی ئیمانیان هێناوە نائومێد نەبوون (لە بێ دین و خوانەناسان، خۆ هیدایەت بە زۆر نیە؟) جا ئەگەر خوا بیوستایە هەموو خەڵکی ناچار دەکرد کە هیدایەت وەربگرن (خوانەناسان وەنەبێت ژیانی دنیا بەخۆشی بەرنە سەر، بەڵکو) بەردەوام ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون بەڵای سەخت و ناخۆشیان تووش دەبێت بەهۆی ئەو کارو پیشەیەوە کە ئەنجامیان داوە، یاخود ئەو بەڵا سەختانە لە نزیک ماڵەکانیانەوە دادەبەزێت و سەرهەڵدەدات، هەتا بەڵێنی خوا دێتە دی، بەڕاستی خوا پەیمانی ناشکێنێت و دەیهێنێتە دی.
وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَأَمْلَيْتُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ32
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەگەر خوا نەناسان گاڵتە دەکەن بە تۆ یان بە ئایینەکەی تۆ، خەفەت مەخۆ چونکە) سوێند بەخوا بەڕاستی گاڵتەکراوە بە پێغەمبەرانی پێش تۆش، جا من ماوەیەک مۆڵەتمدا بەوانەی کە بێ باوەڕ بوون پاشان خەشم و قینی خۆمم لێگرتن، جا چۆن تۆڵەیەک بوو تۆڵەکەم؟ (لە مێژوو بپرسە و سەرنجی ئاسەواریان بدە)!
أَفَمَنْ هُوَ قَآئِمٌ عَلَىٰ كُلِّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ ۗ وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ قُلْ سَمُّوهُمْ ۚ أَمْ تُنَبِّـُٔونَهُۥ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِى ٱلْأَرْضِ أَم بِظَٰهِرٍۢ مِّنَ ٱلْقَوْلِ ۗ بَلْ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مَكْرُهُمْ وَصُدُّوا۟ عَنِ ٱلسَّبِيلِ ۗ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍۢ33
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو زاتەی کە سەرپەرشتیاری کارو کردەوەی هەموو کەسێک و دەزانێت چیان کردووە (وەکو پەرستراو و بتەکانی تر وایە کە خەڵکی هاناو هاواری بۆ دەبەن؟)، لەگەڵ گەورویی و باڵادەستی ئەو پەروەردگارەدا نەفامان شەریکیان بۆ خوا بڕیارداوە، تۆش بڵێ: ئادەی ئاوی ئەو بت و هاوەڵانەم بۆ بنێن کە لەجیاتی خوا دەیانپەرستن؟ یاخود (بەهەموو عەقلێکیانەوە) دەتانەوێت خوا ئاگادار بکەنەوە بەشتێک کە ئەو زاتە نایزانێت لە زەویدا؟!!، یان هەر ئەتانەوێت ئاگاداری بکەنەوە بەقسەی سەرزارەکیتان، نەخێر ڕاستی هەر ئەوەیە کە فێڵ و تەڵەکە و پیلانی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون بۆیان ڕازێنراوەتەوە و لە ڕێبازی ڕاست وێڵ کراون، جا هەر کەس بەهۆی کارو کردەوەی خراپیەوە ڕێبازی خوا ون بکات، ئیتر کەس نیە هیدایەتی بدات.
لَّهُمْ عَذَابٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْءَاخِرَةِ أَشَقُّ ۖ وَمَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن وَاقٍۢ34
تهفسیری ئاسان: ئەوانە هەر لە دنیادا تووشی سزایەکیان دەکەین، بێگومان سزای قیامەتیشیان سەختترە و هیچ شتێک نیە لە سزای خوایی ڕزگاریان بکات و پەنایان بدات.
۞ مَّثَلُ ٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ ۖ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ أُكُلُهَا دَآئِمٌۭ وَظِلُّهَا ۚ تِلْكَ عُقْبَى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ ۖ وَّعُقْبَى ٱلْكَٰفِرِينَ ٱلنَّارُ35
تهفسیری ئاسان: وێنەی نمونەیی ئەو بەهەشتەی بەڵێن دراوە بە پارێزگاران (کە جوان و ڕازاوەیە) چەندەها ڕووبار ڕەوان و جاریە (بەژێر درەختەکان و بە بەردەم کۆشکەکانیدا)، خواردن و خواردنەوەی (هەمەجۆر و هەمەڕەنگی) بەردەوامە هاوڕێ لەگەڵ سێبەری خۆش و (هەوای سازگارو شنەی شەماڵدا) ئەوەیە سەر ئەنجامی ئەوانەی لەتوڕەیی خوا خۆیان پاڕاست، سەر ئەنجامی بێ باوەڕو خوانەناسانیش ئاگری دۆزەخە.
وَٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَفْرَحُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ ۖ وَمِنَ ٱلْأَحْزَابِ مَن يُنكِرُ بَعْضَهُۥ ۚ قُلْ إِنَّمَآ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱللَّهَ وَلَآ أُشْرِكَ بِهِۦٓ ۚ إِلَيْهِ أَدْعُوا۟ وَإِلَيْهِ مَـَٔابِ36
تهفسیری ئاسان: دەستەیەک لەوانەی کە کتێبی ئاسمانیان پێ بەخشیوون (شوینکەوتەی حەق و ڕاستین) دڵخۆش و شادمان دەبن بەو قورئانەی کە بۆ تۆ دابەزێنراوە، هەندێ گرۆ دەستەی تریش هەیە ئینکاری هەندێکی دەکات.. پێیان بڵێ: بەڕاستی من فەرمانی ئەوەم پێ دراوە کە تەنها خوا بپەرستم و هیچ شەریک و هاوەڵیشی بۆ بڕیار نەدەم، هەر بۆ لای ئەو خەڵک بانگ بکەم، گەڕانەوەش هەر بۆ لای ئەوە.
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَٰهُ حُكْمًا عَرَبِيًّۭا ۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَمَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا وَاقٍۢ37
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیە (پێشتر کتێبی ئاسمانیمان بە زمانی جۆراو جۆر ڕەوانە کردووە) قورئانمان وەکو داوەرێک بەعەرەبیەکی پاراو دابەزاندووە، سوێند بەخوا ئەگەر شوێنی ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت، دوای ئەوەی زانستی و زانیاری تەواوت (لەلایەن خواوە) بۆ هات، ئەوە هیچ پشتیوان و پارێزەرێکت نی یە لە سزای خوا بتپارێزێت.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًۭا مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَٰجًۭا وَذُرِّيَّةًۭ ۚ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِىَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ لِكُلِّ أَجَلٍۢ كِتَابٌۭ38
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان پێش تۆ پێغەمبەرانی ترمان ڕەوانە کردووە و هاوسەرو نەوەشمان پێداون، هیچ پێغەمبەرێکیش بۆی نەبووە بەویستی خۆی موعجیزە نیشان بدات ئەگەر ویستی خوای لەسەر نەبووبێت، بۆ هەموو کارو ڕووداوێکیش بڕیارێکی تایبەت هەیە.
يَمْحُوا۟ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ وَيُثْبِتُ ۖ وَعِندَهُۥٓ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ39
تهفسیری ئاسان: خوا ویستی نەمانی لەسەر هەرچییەک بێت، لەناوی دەبات و دەیکوژێنێتەوە، یان دەیهێڵێتەوە و پایەداری دەکات، سەرچاوەی تۆمارکراوی هەموو ڕووداوەکان لای ئەو زاتەیە، (یاخود خوا ئایینە پێشووەکان لە مەیداندا ناهێڵێت و دواهەمین ئاین و بەرنامەی کە ئایینی ئیسلامە دەیچەسپێنێت و پایەداری دەکات).
وَإِن مَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَٰغُ وَعَلَيْنَا ٱلْحِسَابُ40
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر هەندێ لە هەڕەشەکانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بدەین، یاخود بتمرێنین و سەرئەنجامی ئەوان نەبینیت، خەفەت مەخۆ چونکە بەڕاستی تۆ تەنها گەیاندنی پەیامەکەت لەسەرە، لێپرسینەوەش لەسەر ئێمەیە.
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ وَٱللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ41
تهفسیری ئاسان: ئایا خوا نەناسان نەیانبینیوە، ئێمە چۆن ئەم لاو ئەو لای زەوی کەم دەکەینەوە (دەسەڵاتی خوانەناسان ناهێڵین لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زەویدا، سەرئەنجام بەرنامە و ئوممەتی میانەڕە و سەر دەخەین) خوا خۆی داوەریی دەکات و (گۆڕانکاریەکان تاوتۆی دەکات)، کەس ناتوانێت موحاسەبەی بکات و کۆسپ و تەگەرە بهێنێتە ڕێی وئەوزاتە زۆر بەخێراییهەموو شتێک تاوتۆی دەکات و لە هەمووان دەپرسێتەوە.
وَقَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ ٱلْمَكْرُ جَمِيعًۭا ۖ يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍۢ ۗ وَسَيَعْلَمُ ٱلْكُفَّٰرُ لِمَنْ عُقْبَى ٱلدَّارِ42
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا نەناسان پێش ئەمانیش پیلانیان گێڕا، بەمەرجێک پیلانەکانیان هەر هەمووی لای خوا ڕوون و ئاشکرایە، دەزانێت هەر کەس چی دەکات و چی دەستپێشخەری دەکات، بێ باوەڕ خوانەناسانیش لەئایندەدا دەزانن کە سەرئەنجامی ئەم جیهانە و ئەو جیهانیش بۆ کێ دەبێت.
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَسْتَ مُرْسَلًۭا ۚ قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلْكِتَٰبِ43
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون دەڵێن: تۆ پێغەمبەرو ڕەوانە کراوی خوا نیت، لە وەڵامیاندا بڵێ: هەر خوا بەسە کە شایەت بێت لە نێوان منیش و ئێوەشدا، هەروەها ئەو کەسەش کە شارەزای قورئان و کتێبە ئاسمانیەکانە.
14. سورة ابراهيم
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓر ۚ كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ ٱلنَّاسَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە، ئەم قورئانە کتێبێکە دامانبەزاندووە بۆت ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم تا خەڵکی لە تاریکیەکانی (بێ باوەڕی و نەزانی و سەرلێشێواوی) دەربهێنێت، بەرەو نوورو ڕێبازی ڕۆشنایی ئیمان، بەویستی پەروەردگاریان، تا دەگەنە ڕێبازی ڕاستی خوای باڵادەست و شایستەی سوپاسگوزاری.
ٱللَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَوَيْلٌۭ لِّلْكَٰفِرِينَ مِنْ عَذَابٍۢ شَدِيدٍ2
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایەی کە هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدا هەیە هەر ئەو خاوەنیانە، هاوار و ئاهو ناڵە بۆ ئەو کەسانەی کە بێ باوەڕن لە سزایەکی زۆر توندو تیژ....
ٱلَّذِينَ يَسْتَحِبُّونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا عَلَى ٱلْءَاخِرَةِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ضَلَٰلٍۭ بَعِيدٍۢ3
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە ژیانی دنیایان لە بە نرخترو خۆشەویسترە لە ژیانی جیهانی دوایی، هەمیشە بەربەست دەخەنە بەر ڕێبازی خواو دەیانەوێت لە ڕێڕەوی خۆی دەربچێت و بترازێت، (یاخود پەسەندە لایان، بەڵام بەمەرجێک لە خزمەت پلان و نەخشەی ئەواندا بێت) ئا ئەوانە لە گومڕاییەکی قووڵ و بێ سەرو بندا سەرگەردانن و دەمێننەوە.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِۦ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ ۖ فَيُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ4
تهفسیری ئاسان: ئێمە هیچ فرستادیەکمان ڕەوانە نەکردووە تەنها بەزمانی قەومەکەی نەبێت، (یەکێک بووە لە خۆیان و بە زمانی ئەوان دواوە) تا هەموو شتێکیان بۆ ڕوون بکاتەوە، ئینجا خوای گەورە ئەو کەسەی گومڕا کردووە کە وستوویەتی (چونکە گوێی بۆ بانگەوازی حەق نەگرتووە)، ئەوەش کە وستویەتی هیدایەتی داوە (پەروەردگار پاڵپشتی ژیرو هۆشمەندانە)، ئەو زاتەش باڵا دەستە (ویستی ئەو لە سەروو هەموو ویستەکانەوەیە)، دانایە و (دەزانێت کێ شایستەی ئەو ڕەحمەتە بەنرخەیە).
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ وَذَكِّرْهُم بِأَيَّىٰمِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍۢ5
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە موسامان ڕەوانە کرد، هاوڕێ لەگەڵ موعجیزەی زۆردا (فەرمانما پێدا) کە قەوم و عەشیرتت لە تاریکیەکان ڕزگار بکەو بەرەو نوورو ڕووناکی بیانبە، ڕۆژەکانی خوایان بهێنەرەوە یاد (ئەو ڕۆژانەی کە تۆڵەی لە بێ باوەڕان سەند و ئیماندارانی سەرسەخت)، بێگومان ئا لەو بەسەرهاتانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن، بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە زۆر خۆگرن (لەکاتی تەنگانەدا)، زۆر سوپاسگوزاریشن (لەکاتی خۆشیدا).
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ أَنجَىٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ وَيُذَبِّحُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ ۚ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌۭ6
تهفسیری ئاسان: (یادیان بهێنەرەوە) کاتێک موسا بە قەومەکەی وت: یادی نازو نیعمەتەکانی خوا بکەنەوە لەسەرتان، کاتێک لە دارو دەستەی فیرعەون ڕزگاری کردن کە بەناخۆشترین شێوە سزای دەدات، کوڕانی ئێوەیان سەر دەبڕی و ئافرەتانی ئێوەیان دەهێشتەوە (بۆ کارەکەری)، بێگومان ئا لەو پێشهاتانەدا بەڵاو تاقی کردنەوەیەکی گەورە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆتان ساز درابوو.
وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِى لَشَدِيدٌۭ7
تهفسیری ئاسان: لەیادتان بێت کە: پەروەردگارتان بڕیاری داوە، سوێند بەخوا ئەگەر سوپاسگوزارو شوکرانە بژێر بن، ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمەتتان بەسەردا دەڕێژێنم و زیادی دەکەم، بەڵام: ئەگەر ناشوکرو سوپاس ناپەزێڕ بن، بەڕاستی ئەو کاتە ئیتر تۆڵە و سزای من زۆر بە ئازار دەبێت.
وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِن تَكْفُرُوٓا۟ أَنتُمْ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا فَإِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِىٌّ حَمِيدٌ8
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: خەڵکینە ئەگەر ئێوە و هەموو دانیشتوانی سەر زەوی بەگشتی خوانەناس و بێ باوەڕ بن، ئەوە بێگومان هەر خۆتان زەرەر دەکەن، چونکە خوا هەر خۆی بێ نیازە و شایستەی سوپاسە.
أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَؤُا۟ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ قَوْمِ نُوحٍۢ وَعَادٍۢ وَثَمُودَ ۛ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۛ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا ٱللَّهُ ۚ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَرَدُّوٓا۟ أَيْدِيَهُمْ فِىٓ أَفْوَٰهِهِمْ وَقَالُوٓا۟ إِنَّا كَفَرْنَا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ وَإِنَّا لَفِى شَكٍّۢ مِّمَّا تَدْعُونَنَآ إِلَيْهِ مُرِيبٍۢ9
تهفسیری ئاسان: باشە، ئایا هەواڵی قەومە پێشووەکانتان پێ نەگەشتووە، قەومی (نوح و عاد و ثمود)، ئەوانەش کە لە دوای ئەوان هاتوون، تەنها خوا نەبێت کەس نازانێت چەندە بوون و چیان بەسەر هاتووە، ئەوانە فرستادەکانیان بە بەڵگەی زۆرەوە هاتن دووپاتیان دەکردەوە کە پێغەمبەری پەروەردگارن، کەچی خوانەناسان یان بەدەستیان ئاماژەیان دەکرد بۆ پێغەمبەران کە بێدەنگ بن، یاخود دەستیان دەبرد بۆ دەمی خۆیان و (دەیانکردە فیکە و هۆسە و گاڵتەجاڕی) و دەیانوت: بێگومان ئێمە باوەڕمان بەم پەیام و بەرنامەیە نیە کە بە ئێوەدا ڕەوانە کراوە، بەڕاستی ئێمەش لە دوو دڵیەکدان کە خەڵکیش دەخاتە گومانەوە لەوەی کە ئێوە بەنگەوازی ئێمەی بۆ دەکەن.
۞ قَالَتْ رُسُلُهُمْ أَفِى ٱللَّهِ شَكٌّۭ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرَكُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ قَالُوٓا۟ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُنَا تُرِيدُونَ أَن تَصُدُّونَا عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا فَأْتُونَا بِسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍۢ10
تهفسیری ئاسان: پێغەمبەرانیان وتیان: باشە، ئاخر گومان لە چی دەکەن؟ ئایا لە خوای پەروەردگاردا گومان هەیە؟! بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی؟! ئەو زاتە بانگتان دەکات بۆ ئەوەی لێتان خۆش ببێت، بۆ ئەوەی هەڵەو گوناهەکانتان چاوپۆشی بکات و مۆڵەتیشیتان دەدات تا کاتێکی دیاریکراو، کەچی (خوا نەناسان ڕوو بەپێغەمبەران) وتیان: ئێوە تەنها بەشەرن وەکو ئێمە هیچی تر نین (لەباتی سوپاسی خوا بکەن کە ئەوەندە ئادەمیزاد ڕێزدارە، نوێنەر لە خۆیان هەڵدەبژێرێت)، کەچی ڕەخنەیان گرت و وتیان: ئێوە دەتانەوێت ڕێگرو دژ بەوە بن کە باو و باپیرانمان دەیانپەرست (دەی ئەگەر ڕاست دەکەن) بەڵگەیەکی ئاشکرامان بۆ بهێنن و نیشانمان بدەن؟!
قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِن نَّحْنُ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَمُنُّ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ وَمَا كَانَ لَنَآ أَن نَّأْتِيَكُم بِسُلْطَٰنٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ11
تهفسیری ئاسان: پێغەمبەرانیان پییان وتن: ئێمە تەنها بەشەرێکین وەکو ئێوە و هیچی تر، بەڵام خوا ویستی هەر کەسێکی ببێت لە بەندەکانی خۆی منەت دەخاتەسەری (هەڵیاندەبژێرێ بۆ گەیاندنی پەیامە پیرۆزەکەی)، ئێمە بۆمان نەبووە هیچ بەڵگە و موعجیزەیەکتان بۆ بهێنین مەگەر بە ویست و مۆڵەتی خوا نەبێت، دەبا ئەوانەی کە ئیماندارن هەر پشت بەخوا ببەستن.
وَمَا لَنَآ أَلَّا نَتَوَكَّلَ عَلَى ٱللَّهِ وَقَدْ هَدَىٰنَا سُبُلَنَا ۚ وَلَنَصْبِرَنَّ عَلَىٰ مَآ ءَاذَيْتُمُونَا ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ12
تهفسیری ئاسان: جا ئەوە چیمان هەیە ئێمە ئەگەر پشت بە پەروەردگاری مەزن نەبەستین، لەکاتێکدا کە بەڕاستی ئەو زاتە هیدایەت و ڕێنموویی کردووین بۆ هەموو ڕێگەو ڕێبازێکی چاک و بەسوود، مەرج بێت لە بەرامبەر ئەو هەموو نەخۆشی و ئازارەوە کە ئێوە بۆ ئێمەتان پێش هێنە، خۆگرو بەئارام بین، دەبا ئەوانەی کە پشتیوانیان پێویستە هەر پشت بەخوا ببەستن.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُم مِّنْ أَرْضِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِى مِلَّتِنَا ۖ فَأَوْحَىٰٓ إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ13
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون بە پێغەمبەرانی خۆیانیان وت: (ئەگەر کۆڵ نەدەن) بەڕاستی لە وڵاتمان دەرتان دەکەین، یان دەبێت بێنەوە ڕیزی ئاینەکەی ئێمە، ئەوسا پەروەردگاریان پەیامی بۆ ناردن کە: دڵنیابن ئێمە ستەمکاران (بەم زووانە) لەناو دەبەین و دەیانفەوتێنین...
وَلَنُسْكِنَنَّكُمُ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِى وَخَافَ وَعِيدِ14
تهفسیری ئاسان: بێگومان نیشتەجێتان دەکەین لەو وڵاتەدا لە دوای ئەوان، ئەوەش بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە لە وەستانیان لە بەردەم دەسەڵاتی مندا دەترسن و هەڕەشەکانی من بیم و ترسیان هەیە.
وَٱسْتَفْتَحُوا۟ وَخَابَ كُلُّ جَبَّارٍ عَنِيدٍۢ15
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر پێغەمبەران داوای سەرکەوتنیان لە پەروەردگاریان کردو هەموو زۆردارو ستەمکارو سەرسەخت و دڵ ڕەشێک نائومێد و مایەپووچ بوو.
مِّن وَرَآئِهِۦ جَهَنَّمُ وَيُسْقَىٰ مِن مَّآءٍۢ صَدِيدٍۢ16
تهفسیری ئاسان: (هەریەک لەوانە) لە داهاتوودا دۆزەخ چاوەڕێیەتی و تیایدا کێم و زووخاوی دەرخوارد دەدرێت....
يَتَجَرَّعُهُۥ وَلَا يَكَادُ يُسِيغُهُۥ وَيَأْتِيهِ ٱلْمَوْتُ مِن كُلِّ مَكَانٍۢ وَمَا هُوَ بِمَيِّتٍۢ ۖ وَمِن وَرَآئِهِۦ عَذَابٌ غَلِيظٌۭ17
تهفسیری ئاسان: جا ئەو کێم و زووخاوە قوم قوم بەناچاری دەخواتەوە و بەئاسانی بۆی قوت نادرێت، مەرگیش لە هەموو لایەکەوە هێرشی بۆ دەهێنێت، کەچی ناشمرێت، لەوەودواش سزاو ئازاری هەمەجۆرو ناخۆش و گران یەخەی بەرنادات.
مَّثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ ۖ أَعْمَٰلُهُمْ كَرَمَادٍ ٱشْتَدَّتْ بِهِ ٱلرِّيحُ فِى يَوْمٍ عَاصِفٍۢ ۖ لَّا يَقْدِرُونَ مِمَّا كَسَبُوا۟ عَلَىٰ شَىْءٍۢ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلْبَعِيدُ18
تهفسیری ئاسان: نموونەی ئەوانەی کە باوەڕیان نەهێناوە بەپەروەردگاریان، کردەوەکانیان وەکو خۆڵەمێشێک وایە کە لە ڕەشەبایەکی سەخت لە ڕۆژێکی گەردەلوودا بەتوندی لێی بدات، لەو هەوڵ و کۆششەی کە داویانە بۆ دنیا هیچیان دەست ناکەوێت، ئا ئەوەیە گومڕایەک کە لە حەق و ڕاستیەوە دوورە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۚ إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍۢ جَدِيدٍۢ19
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتبینیوە و نەتزانیوە کە بێگومان خوا ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی بەدیهێناوە، ئەگەر بیەوێت ئەوە ئێوە لەناودەبات و ناتانهێڵێت و کەسانی تازە دەهێنێتە کایەوە.
وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٍۢ20
تهفسیری ئاسان: ئەو گۆڕانکاری و ئەو جۆرە شتانە لای خوای بەدەسەڵات گران نیە و زۆر ئاسانە.
وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ جَمِيعًۭا فَقَالَ ٱلضُّعَفَٰٓؤُا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًۭا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ ۚ قَالُوا۟ لَوْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ لَهَدَيْنَٰكُمْ ۖ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَجَزِعْنَآ أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٍۢ21
تهفسیری ئاسان: (ئەو ڕۆژەی کە قیامەت بەرپا دەبێت) هەمووان لەبەردەم دەسەڵاتی خوادا دەردەکەون، ئینجا لاوازو بێ دەسەڵاتەکان (ئەوانەی کوێرانە شوێن ملهوڕو ستەمکاران کەوتبوون) دەڵێن: بەوانەی کە خۆیان بەزل و گەورە دانابوو، بێگومان خۆ ئێمە شوێن ئێوە کەوتبووین! (ئێمە گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری ئێوە بووین!) جا ئایا ئێوە ئەمڕۆ ناتوانن هەوڵێک بدەن تائەندازەیەک سزای خوا لەسەرمان کەم ببێتەوە، لەوەڵامیاندا وتیان: ئەگەر خوا هیدایەتی ئێمەی بدایە، ئێمەش هیدایەتی ئێوەمان دەدا، (ئەڵبەت ڕوون و ئاشکرایە کەئەوانە بە دەسەڵاتدارو بێ دەسەڵاتیانەوە لە دنیادا نەک هیدایەتیان نەدەویست بەڵکو دژی دەوەستان و پیلانیان دەگێڕا، ئیتر چۆن خوای گەرورە هیدایەتی ئەو جۆرە کەسانە دەدات، خۆ هیدایەت بەزۆر نیە) ئێستەش بۆ ئێمە چوونیەکە، هاوارو ئاهو ناڵە بکەین، یان دان بەخۆدا بگرین، چارمان نیە و ڕزگار بوونمان ئەستەمە.
وَقَالَ ٱلشَّيْطَٰنُ لَمَّا قُضِىَ ٱلْأَمْرُ إِنَّ ٱللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ ٱلْحَقِّ وَوَعَدتُّكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ ۖ وَمَا كَانَ لِىَ عَلَيْكُم مِّن سُلْطَٰنٍ إِلَّآ أَن دَعَوْتُكُمْ فَٱسْتَجَبْتُمْ لِى ۖ فَلَا تَلُومُونِى وَلُومُوٓا۟ أَنفُسَكُم ۖ مَّآ أَنَا۠ بِمُصْرِخِكُمْ وَمَآ أَنتُم بِمُصْرِخِىَّ ۖ إِنِّى كَفَرْتُ بِمَآ أَشْرَكْتُمُونِ مِن قَبْلُ ۗ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ22
تهفسیری ئاسان: (کاتێ هەمووشت تەواو دەبێت بەهەشتیەکان دەچنە بەهەشتەوە و دۆزەخیەکان دەخرێنە دۆزەخەوە) شەیتان (بەفەرمانی خوا) دێتە قسەو (ڕوو بە پەیڕەوانی) دەڵێت: بەڕاستی خوا بەڵێنی ڕاست و دروستی پێ ڕاگەیاندبوون منیش بەڵێنی درۆو نادروستم پێدان و جا توانیم گومڕاتان بکەم و لە ڕێبازی ڕاست و وێڵتان بکەم، وەنەبێت من هیچ زۆرو دەسەڵاتێکم بەسەر ئێوەدا هەبووبێت، جگە لەوەی (بەوەسوە سەوخەتەرەو خەیاڵ) بانگم کردن (بۆ خوانەناسی و تاوان) ئێوەش بەدەممەوە هاتن و بەقسەتان کردم، ئیتر سەرزەنشت و لۆمەی من مەکەن، بەڵکو سەرزەنشت و لۆمەی خۆتان بکەن (کە ئاوا گێلانە، بێ بیرکردنەوە بەقسەتان کردم، ئەمڕۆ) من ناتوانم بەهاناو هاواری ئێوەوە بێم، ئێوەش ناتوانن بە هاناو هاواری منەوە بێن، بێگومان من باوەڕم نەبوو بەوەی کە کاتی خۆی منتان کردبوو بەشەرێک و هاوبەش لە پێشدا، بەڕاستی ئەمڕۆ ستەمکاران سزای زۆر بەئێش دەدرێن.
وَأُدْخِلَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ ۖ تَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَٰمٌ23
تهفسیری ئاسان: (لەولاشەوە) ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێنابوو، کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجام دابوو بەرەو بەهەشت بەڕێ کران، چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکان و بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات، لەوجێگەو ڕێگە خۆشەدا ژیانی هەمیشەیی و بەردەوام دەبەنە سەر بەفەرمان و ڕەزامەندی پەروەردگاریان و چاک و چۆنیان لەو بەهەشتەدا _سڵاوکردنە_.
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا كَلِمَةًۭ طَيِّبَةًۭ كَشَجَرَةٍۢ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌۭ وَفَرْعُهَا فِى ٱلسَّمَآءِ24
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتانبینیوە و نەتانزانیوە چۆن خوا نموونە دەهێنێتەوە بەگوفتاری چاک و پاک، کەوەک درەختی چاک و بەردار وایە، ڕەگی بەتوندی داکوتاوە لە زەویدا، لق و پۆپەکانیشی بەئاسماندا بڵاوبونەتەوە.
تُؤْتِىٓ أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍۭ بِإِذْنِ رَبِّهَا ۗ وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ25
تهفسیری ئاسان: ئەو درەختە هەموو کات و دەمێک بەرو بوومی (پاکو جوان و بێگەردی) دەبەخشێت بە ویستی پەروەردگاری، جا خوای پەروەردگار ئەم نموونانە دەهێنێتەوە بۆ خەڵکی، بەڵکو یاداوەری وەرگرن (لەڕاستیدا دین و بەرنامەی خوا درەختێکی ئاوا پیرۆزە، ڕەگ و ڕیشاڵی خێر بەخشە، چونکە خاکی زەوی لە داماڵین دەپارێزێت، لق و پۆپی بەسوودە، سێبەر دەکات، گەڵاوگوڵ بۆ داوو دەرمان و ماڵات، بەروبوومی بۆ ئادەمیزاد، باڵندەکان بەئاوازی خۆش لەسەری دەخوێنن و تەسبیحات دەکەن و دڵخۆشمان دەکەن، ئۆکسجین دەبەخشێت... هتد).
وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٍۢ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ ٱجْتُثَّتْ مِن فَوْقِ ٱلْأَرْضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٍۢ26
تهفسیری ئاسان: نموونەی قسەو گوفتاری پیس و ناپوختیش وەکو درەختی زرو پیس و بێ سوود وایە، کە هەڵکێشرابێت و لەسەر ڕووکاری زەوی فڕێ درابێت، بەهیچ بارێکدا خۆی نەگرێت (بۆ سووتاندن نەبێت بۆ هیچی تر چاک نیە، ئەم نموونەیەش ئاماژەیە بۆ هەموو سەرگەردانێک کە لە دنیادا خێر نەداتەوە، لە قیامەتیشدا شوێنکەوتوانیان لە دۆزەخەوە سەریان دەردەچێت).
يُثَبِّتُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱلْقَوْلِ ٱلثَّابِتِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَيُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلظَّٰلِمِينَ ۚ وَيَفْعَلُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ27
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە ئەوانەی باوەڕیان هێناوە پایەدار دەکات لەسەر گوفتاری بەجێ و دروستیان لە ژیانی دنیادا، لەسەرەمەرگ و لە قیامەتیشدا، (باوەڕی دامەزراو فریایان دەکەوێت و) گوفتاریان ڕێک و پێک و دامەزراو دەبێت و بەئیمانەوە دەمرن، لەولاشەوە هەر ئەو خوایە ستەمکاران گومڕا دەکات و ئەوەی پەروەردگار بیەوێت هەر ئەوە پێش دێت و دەکرێت.
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ بَدَّلُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ كُفْرًۭا وَأَحَلُّوا۟ قَوْمَهُمْ دَارَ ٱلْبَوَارِ28
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجی ئەوانە نادەیت کە نازو نیعمەتەکانی خوایان بە حەرام گێڕاوە (بۆ گوناهو خراپە باکاری دەهێنن) و بوونەتە هۆی سەرگەردانی و تیاچوونی قەومەکەی خۆیان.
جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا ۖ وَبِئْسَ ٱلْقَرَارُ29
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە) سەرئەنجام دەچنە ناو دۆزەخ، کە جێگەیەکی زۆر ناخۆشە بۆ نیشتەجێ بوون.
وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ أَندَادًۭا لِّيُضِلُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦ ۗ قُلْ تَمَتَّعُوا۟ فَإِنَّ مَصِيرَكُمْ إِلَى ٱلنَّارِ30
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان هاوەڵ و شەریکیان بۆ خوا بڕیاردا، بۆ ئەوەی خەڵک وێڵ بکەن لە بەرنامەو ئاین و ڕێبازی خوا، پێیان بڵێ: ڕابوێرن و ژیان بەسەربەرن، چونکە سەرئەنجامتان بەرەو دۆزەخە.
قُل لِّعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا بَيْعٌۭ فِيهِ وَلَا خِلَٰلٌ31
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) بەو بەندانەم کە باوەڕیان هێناوە بڵێ: با نوێژەکانیان بە چاکی ئەنجام بدەن و لەو ڕزق و ڕۆزیەی کە پێمان بەخشیوون ببەخشن بەنهێنی (بۆ ئەوەی ڕیاو ڕووپامایی تێکەڵ نەبێت) و بەئاشکرا (بۆ هاندانی کەسانی تر)، پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت نە کڕینی تیادایە، نەفرۆشتن (تا بەهۆی پارەو سامانەوە خۆتان دەرباز بکەن) نە دۆستایەتیشی تێدایە (تا دۆستان و هاوەڵان هەوڵێک بدەن).
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزْقًۭا لَّكُمْ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلْفُلْكَ لِتَجْرِىَ فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلْأَنْهَٰرَ32
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیهێناوە، لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە بەهۆیەوە بەروبوومی لەناخی زەوی بۆ ئێوە دەرهێناوە، هەروەها کەشتی لە دەریادا بۆ ئێوە بار هێناوە تا فەرمانی ئەو زاتە بڕوات (بەسەریەوە، هەر خوایە بەدیهێنەری ئەو مادە سەرەتاییانەی کە کەشتی لێ دروست دەکرێت، هەر ئەوزاتەیە بەدیهێنەری وزەو ئاوو هەوا... هتد)، هەروەها ڕووبارەکانیشی بۆ ڕام کردوون (کە جۆرەها سوودیان هەیە بۆتان).
وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ دَآئِبَيْنِ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ33
تهفسیری ئاسان: خۆرو مانگیشی بۆ ڕام هێناون کە بەردەوام لە چەرخ و خولدان، شەو و ڕۆژیشی بۆ خزمەتگوزاری ئێوە ڕام هێنا.
وَءَاتَىٰكُم مِّن كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ ۚ وَإِن تَعُدُّوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ لَا تُحْصُوهَآ ۗ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَظَلُومٌۭ كَفَّارٌۭ34
تهفسیری ئاسان: لەهەرچی شتێک داواتان کردبێت و پێوستان بێت، پێی بەخشیوون، خۆ ئەگەر نازو نیعمەت و بەخششەکانی خوا ئاماژە بکەن، ناتوانن بیانژمێرن (بەڵکو یەک نیعمەت ناژمێردرێت، ئەوەندە لق و پۆپی لێ دەبێتەوە)، بەڕاستی زۆربەی ئینسانەکان زۆر ستەمکارو خوانەناس و سپڵەن.
وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ رَبِّ ٱجْعَلْ هَٰذَا ٱلْبَلَدَ ءَامِنًۭا وَٱجْنُبْنِى وَبَنِىَّ أَن نَّعْبُدَ ٱلْأَصْنَامَ35
تهفسیری ئاسان: (بەیاد بێنە) کاتێک ئیبراهیم نزای کردو وتی: پەروەردگارا، باڵی هێمنی و ئاسایش بکێشە بەسەر ئەم شارو وڵاتەداو خۆم و نەوەکانیشم بپارێزە لەوەی کە بتەکان بپەرەستین.
رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ ۖ فَمَن تَبِعَنِى فَإِنَّهُۥ مِنِّى ۖ وَمَنْ عَصَانِى فَإِنَّكَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ36
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا، بەڕاستی ئەو بتانە زۆر کەسیان گومڕا کردو، زۆر خەڵکیان سەرلێشێواو کرد، جا ئەوەی شوێنی من بکەوێتە و بەگوێی من بکات، ئەوە بێگومان لە پەیڕەوانی منە، ئەوەش کە لێم یاخی دەبێت، ئەوە بێگومان تۆ زۆر لێخۆش بوو میهرەبانیت.
رَّبَّنَآ إِنِّىٓ أَسْكَنتُ مِن ذُرِّيَّتِى بِوَادٍ غَيْرِ ذِى زَرْعٍ عِندَ بَيْتِكَ ٱلْمُحَرَّمِ رَبَّنَا لِيُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱجْعَلْ أَفْـِٔدَةًۭ مِّنَ ٱلنَّاسِ تَهْوِىٓ إِلَيْهِمْ وَٱرْزُقْهُم مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ37
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا بەڕاستی من هەندێ لە وەچە و خێزانم لە دۆڵێکی وشکی بێ کشتوکاڵدا جێنشین کردووە، لەپاڵ ماڵە پیرۆزەکەتدا، لە پاڵ (بیت الحرام) دا، پەروەردگارا، بۆیە لێرە نیشتەجێم کردن تا بەچاکی نوێژو خواپەرستی ئەنجام بدەن، جاداواکارم دڵی هەندێک لەو خەڵکە کەمەندکێش بکەیت بۆ لایان و لە ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆر بەهرەمەندیان بکەیت، بۆئەوەی سوپاسگوزاری بکەن.
رَبَّنَآ إِنَّكَ تَعْلَمُ مَا نُخْفِى وَمَا نُعْلِنُ ۗ وَمَا يَخْفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ38
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا، بەڕاستی تۆ دەزانیت چی دەشارینەوە و چی ئاشکرا دەکەین (لە کارو کردەوەمان) و هیچ شتێک لە زەوی و لە ئاسماندا لە خوای گەورە پەنهان نابێت.
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى وَهَبَ لِى عَلَى ٱلْكِبَرِ إِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ ۚ إِنَّ رَبِّى لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ39
تهفسیری ئاسان: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە لە تەمەنی پیریدا ئیسماعیل و ئیسحاقی پێ بەخشیم، بەڕاستی پەروەردگارم بیسەری دوعا و نزایە.
رَبِّ ٱجْعَلْنِى مُقِيمَ ٱلصَّلَوٰةِ وَمِن ذُرِّيَّتِى ۚ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَآءِ40
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا، خۆم و نەوەکانم بگێڕە لەو کەسانەی کە ئەنجامدەری نوێژ بین بەچاکی، پەروەردگارا، دوعاو نزام گیرا بکە.
رَبَّنَا ٱغْفِرْ لِى وَلِوَٰلِدَىَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ ٱلْحِسَابُ41
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا، لەخۆم و دایک و باوکم و ئیمانداران خۆش ببە، لەو ڕۆژەدا کە لێپرسینەوە بەرپا دەبێت.
وَلَا تَحْسَبَنَّ ٱللَّهَ غَٰفِلًا عَمَّا يَعْمَلُ ٱلظَّٰلِمُونَ ۚ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍۢ تَشْخَصُ فِيهِ ٱلْأَبْصَٰرُ42
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) واگومان مەبە کە خوا بێ ئاگایە لەو کاروکردەوەیەی ستەمکاران دەیکەن، بەڕاستی خوا سزاکەیان دوا دەخات بۆ ڕۆژیک کە چاوەکانیان تیایدا ئەبڵەق دەبن (جاری وایش هەیە هەر لە دنیادا ستەمکاران ڕیسوا دەکات و تۆڵەیان لێدەسێنێت).
مُهْطِعِينَ مُقْنِعِى رُءُوسِهِمْ لَا يَرْتَدُّ إِلَيْهِمْ طَرْفُهُمْ ۖ وَأَفْـِٔدَتُهُمْ هَوَآءٌۭ43
تهفسیری ئاسان: بە پەلە و شپرزەییەوە دێن، سەریان بەرز کردۆتەوە و لە ترس و سامناکی ئەو ڕۆژەدا چاویان ناتروکێت، دڵە ڕاوکێیانەو دڵ و دەروونیان بەتاڵە و هیچ حاڵی نین.
وَأَنذِرِ ٱلنَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ ٱلْعَذَابُ فَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ رَبَّنَآ أَخِّرْنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ قَرِيبٍۢ نُّجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ ٱلرُّسُلَ ۗ أَوَلَمْ تَكُونُوٓا۟ أَقْسَمْتُم مِّن قَبْلُ مَا لَكُم مِّن زَوَالٍۢ44
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم خەڵک بترسێنە و بێداریان بکەرەوە لەو ڕۆژەی کە سزاو ئازار یەخەیان پێ دەگرێت، جا ئەوانەی کە ستەمیان کردووە دەڵێن: پەروەردگارا بۆ ماوەیەکی کەم و نزیک مۆڵەتمان بدا (بمانگێڕەوە بۆ دنیا) تا بە دەم بانگەوازەکەتەوە بچین و شوێنی پێغەمبەران بکەین، (بەڵام تازە کار لەکار ترازاوەو گەڕانەوە ئەستەمە، بۆیە پێیان دەوترێت) مەگەر کاتی خۆی سوێندتان نەدەخوارد کە دنیا بەردەوامەو ئێوە تیاچونتان نابێت؟!.
وَسَكَنتُمْ فِى مَسَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ وَضَرَبْنَا لَكُمُ ٱلْأَمْثَالَ45
تهفسیری ئاسان: ئێوە کاتی خۆیشی نیشتەجێ بوون لە ماڵ و حاڵ و شوێنی ئەوانەدا کە ستەمیان لە خۆیان کردو (ڕێگەی ئیمان و خواناسیان نەگرت) بۆتان دەرکەوت کە چیمان پێکردن و چیمان بەسەر هێنان و نموونە و باسی زۆرمان بۆ هێناونەتەوە (دەربارەی سەرئەنجامیان).
وَقَدْ مَكَرُوا۟ مَكْرَهُمْ وَعِندَ ٱللَّهِ مَكْرُهُمْ وَإِن كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ ٱلْجِبَالُ46
تهفسیری ئاسان: بێگومان (خوانەناسان) پیلان و تەڵەکەی خۆیانیان گێڕا، فێڵ و فڕی زۆریان کرد، بەڵام هەموو پیلان و فێڵیان لای خوا ئاشکراو دیارە (بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە) هەرچەندە پیلان و فێڵیان کێوەکانیش لە بن بهێنێت.
فَلَا تَحْسَبَنَّ ٱللَّهَ مُخْلِفَ وَعْدِهِۦ رُسُلَهُۥٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍۢ47
تهفسیری ئاسان: کەواتە، وا حساب مەکە (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) خوای گەورە بەڵێنی خۆی بۆ پێغەمبەران ناباتە سەر (بە سەرخستن و مانەوەی بەرنامەیان لە دنیاداو سەرفرازی هەمیشەییان لە بەهەشتی بەریندا) چونکە بەڕاستی خوا باڵادەستە و خاوەنی تۆڵەیە (لە ستەمکارو خوانەناسان).
يَوْمَ تُبَدَّلُ ٱلْأَرْضُ غَيْرَ ٱلْأَرْضِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ ۖ وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ ٱلْوَٰحِدِ ٱلْقَهَّارِ48
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژێکدا کە ئەم زەویە دەگۆڕێت بە زەویەکی ترو هەروەها ئاسمانەکانیش دەگۆڕێن بە شێوەو شێوازێکی ترو هەموو ئەو خەڵکە دەردەکەون و ئامادەن لە بەردەم دادگای خوای تاک و تەنهاو بەدەسەڵات و خەشیمگیر لە کافران.
وَتَرَى ٱلْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍۢ مُّقَرَّنِينَ فِى ٱلْأَصْفَادِ49
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا تاوانباران و گوناهکاران دەبینێت کۆت و زنجیر کراوەتە دەست و پێ و گەردنیان و بەیەکەوە بەستراون.
سَرَابِيلُهُم مِّن قَطِرَانٍۢ وَتَغْشَىٰ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ50
تهفسیری ئاسان: کراسەکانیان لە قەترانە (کە ماددەیەکی ڕەشی بۆن ناخۆشە و بەخێرایش دەسووتێت) و بڵێسەی ئاگریش ڕووخساریانی داپۆشیوە (زۆر لە سەغڵەتیدان).
لِيَجْزِىَ ٱللَّهُ كُلَّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ51
تهفسیری ئاسان: (ئەم تۆڵە سەندنە لە ستەمکاران) بۆ ئەوەیە کە خوا پاداشتی هەر کەسێک بەگوێرەی ئەوەی کردویەتی بداتەوە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە بەخێرایی لێپرسینەوەکان ئەنجام دەدات.
هَٰذَا بَلَٰغٌۭ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُوا۟ بِهِۦ وَلِيَعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ وَلِيَذَّكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ52
تهفسیری ئاسان: ئەم (قورئانە) ڕاگەیاندنێکە بۆ خەڵکی بەگشتی تا بەهۆیەوە وریا بکرێنەوە و ئامۆژگاری پێ وەربگرن، بۆ ئەوەی بزانن بێگومان ئەو زاتە خوایەکی تاک و تەنیایە، (هەروەها بۆ ئەوەیە کە) خاوەنی بیرو هۆشەکان یاداوەری وەربگرن و تێفکرن (لە هەوڵی ئەوەدا بن خۆشیان و خەڵکیش لە سزای دۆزەخ ڕزگار بکەن).