دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

17. سورة الإسراء

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
17:1جوزئی 15 · لاپەڕەی 282لێکچوو
سُبْحَٰنَ ٱلَّذِىٓ أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِۦ لَيْلًۭا مِّنَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ إِلَى ٱلْمَسْجِدِ ٱلْأَقْصَا ٱلَّذِى بَٰرَكْنَا حَوْلَهُۥ لِنُرِيَهُۥ مِنْ ءَايَٰتِنَآ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ1
ته‌فسیری ئاسان: پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی کە شەوڕەوی کرد لە بەشێکی کەمی شەودا بەبەندەی خۆی (محمد صلی اللە علیە وسلم) لە مزگەوتی (حرام، کەعبەی پیرۆزەوە) بۆ مزگەوتی (الاقصی) لە (بیت المقدس) کە دەوروبەریمان پیرۆزو پڕ بەرەکەت کردووە، تا هەندێک نیشانەو بەڵگەو دەسەڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بدەین، بەڕاستی ئەو زاتە بیسەرو بینایە.
17:2جوزئی 15 · لاپەڕەی 282لێکچوو
وَءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ وَجَعَلْنَٰهُ هُدًۭى لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَلَّا تَتَّخِذُوا۟ مِن دُونِى وَكِيلًۭا2
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە کتێبی (تەوراتمان) بەخشی بە موساو کردمانە هۆی هیدایەت و ڕێنموویی بۆ نەوەی ئیسرائیل، بۆ ئەوەی کەسی تر جگە لە من نەکەنە پشتیوان و یاریدەدەر بۆ خۆیان.
17:3جوزئی 15 · لاپەڕەی 282لێکچوو
ذُرِّيَّةَ مَنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَبْدًۭا شَكُورًۭا3
ته‌فسیری ئاسان: (ئەمانەو خەڵکی تریش) نەوەی ئەو کەسانەن کە (لە کەشتیەکەدا) لەگەڵ نوح دا هەڵمان گرتن (تا سوپاسگوزار بن و قەدری نازو نیعمەت و بەخششەکان بزانن)، چونکە بەڕاستی (نوح) بەندەیەکی زۆر سوپاسگوزار بوو.
17:4جوزئی 15 · لاپەڕەی 282لێکچوو
وَقَضَيْنَآ إِلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ فِى ٱلْكِتَٰبِ لَتُفْسِدُنَّ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَّتَيْنِ وَلَتَعْلُنَّ عُلُوًّۭا كَبِيرًۭا4
ته‌فسیری ئاسان: لە کتێبی تەوراتدا یان لە لوح المحفوظ دا بڕیارمان داوەو پێمان ڕاگەیاندوون کە سوێند بە خوا ئێوە (لە بەرنامەی ئێمە لادەدەن و یاخی دەبن) و فەسادو خراپە دووجار لە زەویدا بەرپا دەکەن، (لە غەفڵەتی خەڵکیدا) زۆر گەشە دەکەن و دەسەڵاتێکی زۆر گەورە بەدەست دەهێنن (لەم سەردەمەدا دووبارە ئەم هەواڵە قورئانیە هاتۆتەوە دی).
17:5جوزئی 15 · لاپەڕەی 282لێکچوو
فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ أُولَىٰهُمَا بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًۭا لَّنَآ أُو۟لِى بَأْسٍۢ شَدِيدٍۢ فَجَاسُوا۟ خِلَٰلَ ٱلدِّيَارِ ۚ وَكَانَ وَعْدًۭا مَّفْعُولًۭا5
ته‌فسیری ئاسان: جا کاتێک (ئەی جووەکان) بەڵێنی یەکەمیان دێت (کە تۆڵەیان لێ بکەینەوە) بەندە تایبەتیەکانی خۆمان دەنێرینە سەرتان کە خاوەنی هێزو توانای زۆرن، ئیتر ئەوان بە هەموو کون و کەلێنێکی قەڵاو شارۆچکەکاندا دەسوڕێنەوەو دەگەڕێن بە شوێنیانداو ئەم هەڕەشەی تۆڵەیە بەڵێنی خوایەو دەبێت بێتە دی (زانایانی سەردەم دەڵێن_عبادا لنا_ مەبەست هاوەڵانی پێغەمبەرە کە قورئان وەسفی کردوون بە توندو تیژی دژ بە خوا نەناسان لە کاتی جەنگدا).
17:6جوزئی 15 · لاپەڕەی 282لێکچوو
ثُمَّ رَدَدْنَا لَكُمُ ٱلْكَرَّةَ عَلَيْهِمْ وَأَمْدَدْنَٰكُم بِأَمْوَٰلٍۢ وَبَنِينَ وَجَعَلْنَٰكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا6
ته‌فسیری ئاسان: لە دوای ئەو لاوازیەتان (ئەی جووەکان، لە غەفڵەت و دواکەوتنی جیهانی ئیسلامدا) نۆرەتان دەدەینەوەو دەسەڵاتمان بەسەر وڵاتی ئیامانداراندا پێدەدەین و ماڵ و سامان و کوڕی زۆرتان پێدەبەخشین و واتان لێدەکردن کە زۆر ئامادە بن بۆ هێرش بردن و پەلاماردان و پڕو پاگەندە کردن.
17:7جوزئی 15 · لاپەڕەی 282لێکچوو
إِنْ أَحْسَنتُمْ أَحْسَنتُمْ لِأَنفُسِكُمْ ۖ وَإِنْ أَسَأْتُمْ فَلَهَا ۚ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ ٱلْءَاخِرَةِ لِيَسُۥٓـُٔوا۟ وُجُوهَكُمْ وَلِيَدْخُلُوا۟ ٱلْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَلِيُتَبِّرُوا۟ مَا عَلَوْا۟ تَتْبِيرًا7
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر (لە کاتی دەسەڵاتدا) چاکە بکەن، ئەوە هەر بۆ خۆتان چاک و بەسوودە، ئەگەر خراپەو تاوانیش بکەن ئەوە هەر یەخەی خۆتان دەگرێتەوە، جا کاتێک کە نۆرەی ئەنجامدانی بەڵێنی دواجار دێت، ئیمانداران کارێکتان پێ دەکەن کە لە ڕوخسارتاندا ڕەنگ بداتەوە، (چونکە ئەوان دڵنیان کە هەموو ئەو بەڵاو ناخۆشیانەی بەسەر گەلانی موسوڵماندا بە گشتی، هاتووە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستی ئەوانی تیادایە)، ئەوسا دەبا ئیماندار بچنە مزگەوتەوە وەکو یەکەمجار چوونە ناوی، دەبا ئیتر ئیمانداران تۆڵەی خۆیان بکەنەوەو دەستیان بەسەر هەر چیەکدا دەڕوات درێغی نەکەن (چونکە ئەوان لە ستەم و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نەکرد).
17:8جوزئی 15 · لاپەڕەی 283لێکچوو
عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يَرْحَمَكُمْ ۚ وَإِنْ عُدتُّمْ عُدْنَا ۘ وَجَعَلْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَٰفِرِينَ حَصِيرًا8
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا دوور نی یە، پەروەردگارتان بەزەیی پیاتاندا بێتەوەو ڕەحمتان پێ بکات ئەگەر بەخۆتاندا بێنەوەو تەوبە بکەن، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ پیلانگێڕان و خوێنڕێژی ئێمەش دەست دەکەینەوە بە تۆڵە سەندن و تەمێکردنتان، جگە لەوە دۆزەخیش دەکەین بە زیندان بۆ کافران کە تیایدا گیر بخۆن.
17:9جوزئی 15 · لاپەڕەی 283لێکچوو
إِنَّ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ يَهْدِى لِلَّتِى هِىَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًۭا كَبِيرًۭا9
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە هیدایەت بەخشە بۆ چاکترین ڕێگەو ڕێبازو بەرنامە، مژدەیش دەدات بەو ئیماندارانەی کە کارو کردەوە چاکەکان دەکەن کە بێگومان پاداشتی زۆرو بێ سنوور چاوەڕێیانە.
17:10جوزئی 15 · لاپەڕەی 283لێکچوو
وَأَنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا10
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەش کە باوەڕ بە ڕۆژی دوایی ناهێنن، سزایەکی بە ئێش و ئازارمان بۆ ئامادە کردوون.
17:11جوزئی 15 · لاپەڕەی 283لێکچوو
وَيَدْعُ ٱلْإِنسَٰنُ بِٱلشَّرِّ دُعَآءَهُۥ بِٱلْخَيْرِ ۖ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ عَجُولًۭا11
ته‌فسیری ئاسان: ئینسان (کاتێک تەنگەتاو دەبێت) دوعاو نزای شەڕ دەکات، هەروەک چۆن لە کاتی ئاسایدا دوعای خێر دەکات، ئینسان هەمیشەو بەردەوام بە پەلەو هەڵەشەیە.
17:12جوزئی 15 · لاپەڕەی 283لێکچوو
وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَآ ءَايَةَ ٱلَّيْلِ وَجَعَلْنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبْصِرَةًۭ لِّتَبْتَغُوا۟ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍۢ فَصَّلْنَٰهُ تَفْصِيلًۭا12
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە دیاردەی شەوو ڕۆژمان کردووە بە دوو بەڵگەو نیشانە (لەسەر دەسەڵاتی خۆمان و بۆ حەسانەوە و ئەنجامدانی کاروبارتان و ڕاگرتنی پلەیەکی گەرمای لەبار بۆ ژیانتان)، ئینجا ئێمە تاریکیمان بەسەر دیاردەی شەودا هێناوەو دیاردەی ڕۆژیشمان بە ئاشکراو دیارو بینراو سازاندووە، تا لە نازو نیعمەتی پەروەردگارتان بەهرەوەر ببن، تا ژمارەی ساڵەکان بزانن و حساب ڕاگرن (کە زۆر پێویستە بۆ ڕێکخستنی کاروباری ژیان) ئێمە هەموو شتێکی پێویستی ئێوەمان بە فراوانی و بەر بڵاوی ڕوون کردۆتەوە.
17:13جوزئی 15 · لاپەڕەی 283لێکچوو
وَكُلَّ إِنسَٰنٍ أَلْزَمْنَٰهُ طَٰٓئِرَهُۥ فِى عُنُقِهِۦ ۖ وَنُخْرِجُ لَهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ كِتَٰبًۭا يَلْقَىٰهُ مَنشُورًا13
ته‌فسیری ئاسان: نامەی کردەوەی هەر کەسێکیشمان هەڵواسیووە بە گەردنیداو لە ڕۆژی دوایدا کارنامەی کردەوەکانی بۆ دەردەهێنین و بە کراوەیی دەخەینە بەردەستی (ئاشکرایە کە ئەو دەزگایانەی کارو کردەوەی ئێمەی لەسەر تۆمار دەکرێت زۆر پێشکەوتوو ترە لەوەی کە ئادەمیزاد تا ئێستا پەی پێ بردووە).
17:14جوزئی 15 · لاپەڕەی 283لێکچوو
ٱقْرَأْ كِتَٰبَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ ٱلْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًۭا14
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا پێی دەوترێت: دەی نامەی کردەوەکانت بخوێنەرەوە و تەماشای بکە، ئەمڕۆ هەر خۆت بڕیار بدەو حساب بۆ خۆت بکە (شایستەی چ جۆرە پاداشتێکیت؟!)
17:15جوزئی 15 · لاپەڕەی 283لێکچوو
مَّنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًۭا15
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەی هەوڵی دابێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرێت، ئەوە بەڕاستی بەقازانجی خۆی تەواو دەبێت و هەر خۆی بەهرە لە هیدایەتەکەی وەردەگرێت، ئەوەش گومڕا بووەو ڕێبازی سەرلێشێواوی گرتۆتەبەر، ئەوە بێگومان هەر خۆی زەرەر دەکات و گومڕاییەکەی لەسەری دەکەوێت، کەس گوناهی کەس هەڵناگرێت، کەس بەرپرسیار نیە لە هەڵەی کەسانی تر، ئێمەش سزای کەسمان نەداوە تا پیغەمبەرێکی بۆ دەنێرین.
17:16جوزئی 15 · لاپەڕەی 283لێکچوو
وَإِذَآ أَرَدْنَآ أَن نُّهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا۟ فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا ٱلْقَوْلُ فَدَمَّرْنَٰهَا تَدْمِيرًۭا16
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک بمانەوێت دانیشتوانی شارو شارۆچکەیەک لەناو ببەین، ئەوە سەرەتا فەرمانی گوێڕایەڵی دەدەین بە دەوڵەمەندەکان (کە گوێ بەحەرام و حەڵاڵ نادەن، کە چاکەو چاکەکاری بکەن) کەچی ئەوان یاخی دەبن و خراپەکاری دەکەن لە شارەکەدا، ئەوسا ئیتر شایستەی ئەوە دەبن کە بڕیاری ئێمە بەسەریاندا بسەپێنرێت، ئینجا ئێمەش کاولی دەکەین بەسەر یەکداو داروبەردی بەسەر یەکەوە ناهێڵین.
17:17جوزئی 15 · لاپەڕەی 283لێکچوو
وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنَ ٱلْقُرُونِ مِنۢ بَعْدِ نُوحٍۢ ۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًۭا17
ته‌فسیری ئاسان: چەندەها نەوەمان لە دوای نوح لەناو بردووە، ئەوەندەش بەسە بۆ پەروەردگاری تۆ کە ئاگادارو بینایە بە گوناهو تاوانی بەندەکانی، هیچ شتێکی لێ شاراوە نیە.
17:18جوزئی 15 · لاپەڕەی 284لێکچوو
مَّن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُۥ فِيهَا مَا نَشَآءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُۥ جَهَنَّمَ يَصْلَىٰهَا مَذْمُومًۭا مَّدْحُورًۭا18
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەی مەبەستی تەنها دنیابێت کە بەپەلەو بەخێرایی تێدەپەڕێت، ئەوە ئێمە (بە ئارەزووی کەس ناکەین بەڵکو) هەرچیمان بوێت بە زوویی، بەویستی خۆمان و بەهەرکەس کە بمانەوێت دەیبەخشین، پاشان (لەو جیهان) ئەو جۆرە کەسانە (واتە دنیا پەرستان) دەخەینە ناو دۆزەخەوە، بە سەرزەنشت کراوی و ڕاونراویەوە (کە بەردەوام فریشتەکان ئێش دەکەن بەدڵیانداو نایەڵن پشوو بدەن، هەر ڕاویان دەنێن بەناو تونێل و شوێنە سامناکەکاندا).
17:19جوزئی 15 · لاپەڕەی 284لێکچوو
وَمَنْ أَرَادَ ٱلْءَاخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَأُو۟لَٰٓئِكَ كَانَ سَعْيُهُم مَّشْكُورًۭا19
ته‌فسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوەش مەبەستی بەشی ئەو جیهان بێت و هەوڵ و کۆششی چاکی بۆ بدات، لە هەمان کاتیشدا ئیماندار بێت، هەوڵ و کۆششی ئەو جۆرە کەسانە جێگەی ڕێزو سوپاسە و سوپاسکراون.
17:20جوزئی 15 · لاپەڕەی 284لێکچوو
كُلًّۭا نُّمِدُّ هَٰٓؤُلَآءِ وَهَٰٓؤُلَآءِ مِنْ عَطَآءِ رَبِّكَ ۚ وَمَا كَانَ عَطَآءُ رَبِّكَ مَحْظُورًا20
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە هەردوولا (دنیا پەرستان و خوا پەرستان) لە بەخششی پەروەردگارت بەهرەوەر دەکەین، بێگومان بەخششی پەروەردگارت سنووردارو قەدەغە کراو نیە لە دنیادا.
17:21جوزئی 15 · لاپەڕەی 284لێکچوو
ٱنظُرْ كَيْفَ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ وَلَلْءَاخِرَةُ أَكْبَرُ دَرَجَٰتٍۢ وَأَكْبَرُ تَفْضِيلًۭا21
ته‌فسیری ئاسان: تەماشا بکەو سەرنج بدە چۆن ڕێزو پلەو پایەی هەندێکیانمان داوە بەسەر هەندێکی تریاندا، بێگومان پلەو جیاوازیەکانی ئەو جیهان زۆر گەورەترو زۆر زیاترن.
17:22جوزئی 15 · لاپەڕەی 284لێکچوو
لَّا تَجْعَلْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَقْعُدَ مَذْمُومًۭا مَّخْذُولًۭا22
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی ئینسان) هەرگیز نەکەیت خوایەکی تر بکەیتە هاوتای خواو هاوەڵی بۆ بڕیار بدەیت چونکە بەو کارەت زەبوون و خەجاڵەت دەبیت.
17:23جوزئی 15 · لاپەڕەی 284لێکچوو
۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ ٱلْكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّۢ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًۭا كَرِيمًۭا23
ته‌فسیری ئاسان: پەروەردگاری تۆ بڕیاریداوە کە جگە لەو کەسی تر نەپەرستن، هەروەها بڕیاریداوە چاکەکاریش بن لەگەڵ دایک و باوکتاندا، هەر کاتێک یەکێکیان یان هەردووکیان بە پیری کەوتنە لای تۆ (تەنانەت) ئۆفیان لە دەست مەکەو (هەرگیز) پیایاندا هەڵمەشاخێ و هاواریان بەسەردا مەکە، بەردەوامیش قسەو گفتو گۆت لەگەڵیاندا با چاک و جوان و بەجێ بێت.
17:24جوزئی 15 · لاپەڕەی 284لێکچوو
وَٱخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِى صَغِيرًۭا24
ته‌فسیری ئاسان: باڵی میهرەبانی خۆتیان بۆ ڕاخەو ملکەچ بە بۆیان، نزا بکەو بڵێ: پەروەردگارا ڕەحمیان پێ بکەو میهرەبان بە بۆیان، هەروەکو چۆن ئەوان ڕەحمیان بە من کردوو و منیان پەروەردە کردووە بە بچووکی و منداڵی.
17:25جوزئی 15 · لاپەڕەی 284لێکچوو
رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا فِى نُفُوسِكُمْ ۚ إِن تَكُونُوا۟ صَٰلِحِينَ فَإِنَّهُۥ كَانَ لِلْأَوَّٰبِينَ غَفُورًۭا25
ته‌فسیری ئاسان: پەروەردگارتان زۆر زاناترە لە خۆتان بەوەی کە لەدڵ و دەروونتاندا هەیە، خۆ ئەگەر چاک و پاک و ڕێکو پێک بن، ئەوە بەڕاستی ئیتر ئەو زاتە بۆ تەوبەکاران و پەشیمانان زۆر لێخۆشبوو بەخشندەیە.
17:26جوزئی 15 · لاپەڕەی 284لێکچوو
وَءَاتِ ذَا ٱلْقُرْبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلْمِسْكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا26
ته‌فسیری ئاسان: مافی خزم و خوێشان بەجێ بهێنە و پەیوەندیەکان (لە چوار چێوەی شەرعدا چاودێری بکە) هەروەها مافی هەژارانیش (بە یارمەتیدانیان بە گوێرەی توانا) ئەنجام بدە هەروەها مافی ڕێبواریش (بەدەستگیرۆیی و ڕێ نیشاندان) جێبەجێ بکە، دەست بڵاویش مەبەو ماڵ و سامانت بەفیڕۆ مەدە.
17:27جوزئی 15 · لاپەڕەی 284لێکچوو
إِنَّ ٱلْمُبَذِّرِينَ كَانُوٓا۟ إِخْوَٰنَ ٱلشَّيَٰطِينِ ۖ وَكَانَ ٱلشَّيْطَٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُورًۭا27
ته‌فسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی ئەوانەی ماڵ و سامانیان بەفیڕۆ دەدەن (لە ڕێگەی خراپدا سەرفی دەکەن)، ئەوانە هەمیشە وەک برای شەیتانەکان وان، شەیتانیش لە بەرامبەر (نازو نیعمەتەکانی) پەروەردگاریەوە زۆر ناشوکرو بەد نمەکە.
17:28جوزئی 15 · لاپەڕەی 285لێکچوو
وَإِمَّا تُعْرِضَنَّ عَنْهُمُ ٱبْتِغَآءَ رَحْمَةٍۢ مِّن رَّبِّكَ تَرْجُوهَا فَقُل لَّهُمْ قَوْلًۭا مَّيْسُورًۭا28
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر نەتتوانی یارمەتی ناوبراوان بدەیت و بەئومێدی ڕەحمەتی پەروەردگارو بەخششی ئەو بوویت ئەوە دەکرێت بە گوفتاری جوان و قسەی خۆش ڕازییان بکەیت.
17:29جوزئی 15 · لاپەڕەی 285لێکچوو
وَلَا تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبْسُطْهَا كُلَّ ٱلْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُومًۭا مَّحْسُورًا29
ته‌فسیری ئاسان: نەکەیت ئەوەندە دەست نوقاو بیت وەک ئەوەی کە دەستی بەکۆت و زنجیر بەگەردنیدا هەڵواسرابێت، هەروەها ئەوەندەش دەست بڵاو مەبە (هیچیت بەدەستەوە نەمێنێت) لەوەودوا بکەویتە بەردەم لۆمەو سەزەنشتی ئەمو ئەوو هیچت بە دەستەوە نەمێنێت و بە هەناسە ساردی و نائومێدی بۆی دانیشیت.
17:30جوزئی 15 · لاپەڕەی 285لێکچوو
إِنَّ رَبَّكَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًۭا30
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگارت بە هەر کەس کە بیەوێت ڕزق و ڕۆزی فراوان دەبەخشێت، یاخود کەم و سنوورداری دەکات، بێگومان ئەو زاتە ئاگادارو بینایە بەبەندەکانی، (بەخشین و نەبەخشینی هەڕەمەکی نیە).
17:31جوزئی 15 · لاپەڕەی 285لێکچوو
وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَٰقٍۢ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ ۚ إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْـًۭٔا كَبِيرًۭا31
ته‌فسیری ئاسان: نەکەن منداڵەکانتان لە ترسی گرانی و برسێتی بکوژن (چونکە پەروەردگارتان ڕۆزی بەخش و میهرەبانە)، ئێمە ڕزق و ڕۆزی دەبەخشین بەوانیش و بە ئێوەش، چونکە بەڕاستی کوشتنی ئەوان گوناهو تاوانێکی زۆر گەورەیە.
17:32جوزئی 15 · لاپەڕەی 285لێکچوو
وَلَا تَقْرَبُوا۟ ٱلزِّنَىٰٓ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةًۭ وَسَآءَ سَبِيلًۭا32
ته‌فسیری ئاسان: هەرگیز نەکەن توخنی زینا بکەون و لێی نزیک ببنەوە، چونکە ئەوە بەڕاستی گوناهو تاوان و هەڵە و ڕێچکەیەکی زۆر ناقۆڵایە.
17:33جوزئی 15 · لاپەڕەی 285لێکچوو
وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۗ وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًۭا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلْطَٰنًۭا فَلَا يُسْرِف فِّى ٱلْقَتْلِ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورًۭا33
ته‌فسیری ئاسان: کەسێک نەکوژن کە خوا کوشتنەکەی حەرام کردبێت مەگەر بەهۆی تاوانێکەوە شایستە بێت و کوشتنی ڕەوا بێت، ئەوەش کە مەزڵومانەو بێ تاوان دەکوژێت، ئەوە ئێمە بەڕاستی ماف و دەسەڵاتمان داوە بەنزیکترین کەسی کە تۆڵەی بۆ بسێنێت، ئەویش نابێت زیادەڕەویی بکات لە کوشتن و تۆڵەسەندنەوەدا، (خۆ ئەگەر لەخواترس و فەرمانبەردار بوو لەو کارەیدا) ئەوە بێگومان سەرکەوتوو و پشتیوانی لێکراوە لە لایەن دەسەڵاتی ڕەواوە.
17:34جوزئی 15 · لاپەڕەی 285لێکچوو
وَلَا تَقْرَبُوا۟ مَالَ ٱلْيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُۥ ۚ وَأَوْفُوا۟ بِٱلْعَهْدِ ۖ إِنَّ ٱلْعَهْدَ كَانَ مَسْـُٔولًۭا34
ته‌فسیری ئاسان: نزیک ماڵی هەتیوو مەکەون مەگەر بەجوانترین شێوە نەبێت (وەک ئەوەی بیخەنە بازرگانیەکەوە تا گەشە بکات) هەتا ئەگاتە هەڕەتی لاوی، وەفا بکەن بە بەڵێن و پەیمان، چونکە بەڕاستی بەرپرسیارن لە بەرامبەر بەڵێن و پەیمانەوە.
17:35جوزئی 15 · لاپەڕەی 285لێکچوو
وَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ إِذَا كِلْتُمْ وَزِنُوا۟ بِٱلْقِسْطَاسِ ٱلْمُسْتَقِيمِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًۭا35
ته‌فسیری ئاسان: هەر کاتێک کێشان و پێوانتان ئەنجامدا بەڕێک و پێکی و تێرو تەواوی ئەنجامی بدەن، ئەو شێوەیە چاکترەو جوانترین ئەنجامی هەیە (لە دنیادا ئاسوودە دەبن و پاداشتی قیامەتیش بەدەست دەهێنن).
17:36جوزئی 15 · لاپەڕەی 285لێکچوو
وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ ۚ إِنَّ ٱلسَّمْعَ وَٱلْبَصَرَ وَٱلْفُؤَادَ كُلُّ أُو۟لَٰٓئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْـُٔولًۭا36
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی ئینسان) لە شتێک مەدوێ و شوێنی شتێک مەکەوە کە زانست و زانیاریت دەربارەی نیە، چونکە بەڕاستی دەزگاکانی بیستن و بینین و تێگەیشتن هەر هەمووی، بەر پرسیارە لە بەرامبەریەوە.
17:37جوزئی 15 · لاپەڕەی 285لێکچوو
وَلَا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّكَ لَن تَخْرِقَ ٱلْأَرْضَ وَلَن تَبْلُغَ ٱلْجِبَالَ طُولًۭا37
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها بەسەر زەویدا بەکەش و فش و لە خۆبایی بوونەوە مەڕۆ، چونکە تۆ هەرگیز ناتوانیت زەوی کوناودەر بکەیت، ناشگەیتە بەرزی چیاکان (ئیتر ئەم کەشخەو شانازیەت لەچی یە؟).
17:38جوزئی 15 · لاپەڕەی 285لێکچوو
كُلُّ ذَٰلِكَ كَانَ سَيِّئُهُۥ عِندَ رَبِّكَ مَكْرُوهًۭا38
ته‌فسیری ئاسان: هەموو ئەو شتانەی کە لە ئایەتەکانی پێشوودا باسمان کرد، خراپەکانی لای پەروەردگارت ناپەسەندو نابەجێیە (هەوڵ بدە هەمیشە دوورە پەرێزبیت لێیان).
17:39جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
ذَٰلِكَ مِمَّآ أَوْحَىٰٓ إِلَيْكَ رَبُّكَ مِنَ ٱلْحِكْمَةِ ۗ وَلَا تَجْعَلْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتُلْقَىٰ فِى جَهَنَّمَ مَلُومًۭا مَّدْحُورًا39
ته‌فسیری ئاسان: ئەو ڕێنموییانەی کە پەروەردگارت بە وەحی بۆی ڕەوانە کردیت بەشێکن لە حیکمەت و دانایی، نەکەیت خوایەکی تر بەهاوتای خوای باڵادەست بزانیت، چونکە ئەگەر وابیت، فڕێ دەدرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بە سەرزەنشت کراوی و ڕیسوایی و شەرمەزاری و دوور خراوەی لە بەزەیی خوایی.
17:40جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
أَفَأَصْفَىٰكُمْ رَبُّكُم بِٱلْبَنِينَ وَٱتَّخَذَ مِنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنَٰثًا ۚ إِنَّكُمْ لَتَقُولُونَ قَوْلًا عَظِيمًۭا40
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا ڕوو بەهاوەڵگەران دەفەرموێت: ئایا ڕەوایە خوا ئێوەی هەڵبژاردبێت تا کوڕتان پێ ببەخشێت و خۆی فریشتەکانی هەڵبژاردبێت تا بیانکات بەکچی خۆی؟ (ئەم بیرو باوەڕە پووچ و بێ سەروبنانە کەی ڕەوایە، مەگەر کوڕو کچ هەر خوا نایانبەخشێت؟)، بەڕاستی ئێوە قسەو گوفتارێکی نابەجێ و گەورە و ناقۆڵا دەکەن.
17:41جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لِيَذَّكَّرُوا۟ وَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا نُفُورًۭا41
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە لەم قورئانەدا بە چەندەها شێوە لە هەموو مەبەستەکان دواوین تا بیربکەنەوەو یاداوەری وەربگرن، کەچی قورئان بۆ خوانەناسان تەنها دوورە پەرێزی نەبێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.
17:42جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
قُل لَّوْ كَانَ مَعَهُۥٓ ءَالِهَةٌۭ كَمَا يَقُولُونَ إِذًۭا لَّٱبْتَغَوْا۟ إِلَىٰ ذِى ٱلْعَرْشِ سَبِيلًۭا42
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەو موشریکانە) بڵێ: ئەگەر خوای تریش هەبوایە لەگەڵ خوای پەروەردگاردا هەروەکو ئەوان دەڵێن.. ئەو کاتە هەموان هەوڵیاندەدا بۆ ئەوەی دەسەڵات لە خاوەنی عەرش و تەختی فەرمانڕەوایەتی بسەنن و لێی زەوت بکەن.
17:43جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوًّۭا كَبِيرًۭا43
ته‌فسیری ئاسان: ستایش و پاکی و بڵندی بۆ ئەو پەروەردگارەیە (کە ئەو نەفامانە دەربارەی ئەو هەموو ناڕەواییە دەڵێن) و ئەو زاتە زۆر بەرزو بڵندو گەورەترە (لە بۆچوونی ئەوان).
17:44جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبْعُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ ۗ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًۭا44
ته‌فسیری ئاسان: هەر حەوت ئاسمانەکان و زەوی و هەموو ئەوانەی کە تیایاندا هەن، تەسبیحات و ستایشی ئەو زاتە دەکەن، هیچ شتێک نی یە لەم بوونەوەرەدا کە تەسبیحات و ستایش و سوپاسی ئەو زاتە نەکات، بەڵام ئێوە لە تەسبیحات و ستایشی ئەو شتانە تێناگەن، بەڕاستی ئەو زاتە هەمیشەو بەردەوام خۆگرو بە حەوسەڵەیە (لە بەرامبەر لادانی خەڵکیەوە) لێخۆشبووەو چاوپۆشی دەکات (ئەگەر ڕووی تێبکەن و باوەڕی پێ بهێنن).
17:45جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
وَإِذَا قَرَأْتَ ٱلْقُرْءَانَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ حِجَابًۭا مَّسْتُورًۭا45
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک کە قورئان دەخوێنیت ئێمە بەربەستێکی نادیارو شاراوە، دەخەینە نێوان تۆو ئەوانەی باوەڕ بە ڕۆژی دوایی ناهێنن.. (چونکە سوودی لێ وەرناگرن)
17:46جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًۭا ۚ وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِى ٱلْقُرْءَانِ وَحْدَهُۥ وَلَّوْا۟ عَلَىٰٓ أَدْبَٰرِهِمْ نُفُورًۭا46
ته‌فسیری ئاسان: (چونکە مەبەستیان نیە تێبگەن) ئێمەش پەردە دەهێنین بەسەر دڵیاندا تا هەرتێی نەگەن، گوێشیان سەنگین دەکەین تا نەیبیستن، جا کاتێک لە قورئاندا تەنها ناوی پەروەردگارت دەبەیت (باسی بت و بەرنامەیان ناکەیت)، ئەوە پشت هەڵدەکەن و ڕوو وەردەگێڕن و بێزاری دەردەبڕن و دەڕۆن.
17:47جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَسْتَمِعُونَ بِهِۦٓ إِذْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ وَإِذْ هُمْ نَجْوَىٰٓ إِذْ يَقُولُ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًۭا مَّسْحُورًا47
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە لە هەموو کەس چاکتر دەزانین کە خوانەناسان بۆ گوێت بۆ دەگرن، ئەوانە کاتێک گوێت لێ دەگرن، چپە چپ و سرتە سرت دەکەن، ئەوسا ستەمکاران بەیەکتر دەڵێن: ئێوە شوێن کەس ناکەون تەنها پیاوێکی جادوو لێکراو نەبێت!!
17:48جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
ٱنظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا۟ لَكَ ٱلْأَمْثَالَ فَضَلُّوا۟ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًۭا48
ته‌فسیری ئاسان: سەرنج بدە چۆن تۆ دەکەن بە نموونە (تاوێک دەڵێن: جادووگەر، دەمێک دەڵێن: شاعیر.... هتد) سەرئەنجام خۆیان گومڕا کردووەو ناتوانن ڕێگەو ڕێبازێکی چاک و دروست بگرنەبەر.
17:49جوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًۭا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًۭا جَدِيدًۭا49
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە بە سەرسامیەوە دەڵێن: باشە ئەگەر بووینە ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو، ئەوە سەر لە نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟!
17:50جوزئی 15 · لاپەڕەی 287لێکچوو
۞ قُلْ كُونُوا۟ حِجَارَةً أَوْ حَدِيدًا50
ته‌فسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: ببنە بەرد یان ئاسن...
17:51جوزئی 15 · لاپەڕەی 287لێکچوو
أَوْ خَلْقًۭا مِّمَّا يَكْبُرُ فِى صُدُورِكُمْ ۚ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَا ۖ قُلِ ٱلَّذِى فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ ۚ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُءُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَ ۖ قُلْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَرِيبًۭا51
ته‌فسیری ئاسان: یان هەر شتێک و هەر دروستکراوێک کە زۆر سەخت و گرنگ و گەورەیە لە بیرو هۆشتاندا، ئەوسا ئەوانە (بە سەرسامیەوە) دەڵێن: دەی باشە، کێ زیندوومان دەکاتەوە؟ بڵێ: ئەو زاتەی کە یەکەمجار بەدیهێناون (زۆر لای ئاسانە زیندووتان بکاتەوە)، ئەوسا سەریان شۆڕدەکەنەوە بۆ لات و سەر بادەدەن و دەڵێن: ئەوە کەی زیندوو دەکرێینەوە؟ کەی قیامەت بەرپا دەبێت؟ پێیان بڵێ: دوور نیەو لەوانەیە بەم نزیکانە پێش بێت.
17:52جوزئی 15 · لاپەڕەی 287لێکچوو
يَوْمَ يَدْعُوكُمْ فَتَسْتَجِيبُونَ بِحَمْدِهِۦ وَتَظُنُّونَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا52
ته‌فسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت پەروەردگارتان بانگتان لێ دەکات، بەدەم سوپاس و ستایشیەوە (زیندوو دەبنەوەو ملکەچ و فەرمانبەردارن) واگومان دەبەن کە ماوەیەکی کەم نەبێت لە دنیادا نەژیاون (یاخود دوای مردنتان ماوەیەکی زۆر کەم لە گۆڕدا بوون).
17:53جوزئی 15 · لاپەڕەی 287لێکچوو
وَقُل لِّعِبَادِى يَقُولُوا۟ ٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ كَانَ لِلْإِنسَٰنِ عَدُوًّۭا مُّبِينًۭا53
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەبەندەکانم بڵێ: چاکترین گوفتار بڵێن (جوانترین گوفتار بنووسن) چونکە شەیتان بەڕاستی دەیەوێت نێوانیان تێک بدات (هەمیشە هانیان دەدات بۆ وتنی گوفتاری هەڵەو خراپ)، بەڕاستی شەیتان دوژمنی ئاشکرای ئینسانەو (دەبێت وریابێت ئەو دوژمنە تووشی هەڵەی نەکات).
17:54جوزئی 15 · لاپەڕەی 287لێکچوو
رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ۖ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ۚ وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًۭا54
ته‌فسیری ئاسان: پەروەردگارتان چاکتان دەناسێت خۆ ئەگەر بیەوێت ڕەحمتان پێ دەکات (کاتێک ڕێبازی چاکە دەگرنە بەر)، یان ئەگەر بیەوێت سزاتان دەدات (کاتێک ڕێبازی خراپە دەگرنە بەر)و ئێمە تۆمان بۆ ئەوە ڕەوانە نەکردووە کە چاودێرو پارێزەری ئەوان بیت (تا ئەوان بە ناچاریی باوەڕ بهێنن).
17:55جوزئی 15 · لاپەڕەی 287لێکچوو
وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ ٱلنَّبِيِّۦنَ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۖ وَءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ زَبُورًۭا55
ته‌فسیری ئاسان: پەروەردگارت چاک دەزانێت بەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە (هەریەکەیان سەرگەرمی چین)، بێگومان ئێمە ڕێزی هەندێ لە پێغەمبەرانمان لەلا زیاترە لە هەندێکی تریان و (کتێبی) زەبووریشمان بە_داوود_بەخشیووە.
17:56جوزئی 15 · لاپەڕەی 287لێکچوو
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِۦ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ ٱلضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا56
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە هاوەڵگەران بڵێ: ئادەی هاناو هاوار بکەن لەو بت و شتانەی کە لەجیاتی خوا دەیانپەرستن (ئایا هیچیان لە دەست دێت؟ دڵنیابن کە ئەوانە) نە دەتوانن بەڵاو ناخۆشیەکتان لەسەر لابەرن. نەدەتوانن بارودۆخ بگۆڕن.
17:57جوزئی 15 · لاپەڕەی 287لێکچوو
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ ٱلْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُۥ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًۭا57
ته‌فسیری ئاسان: ئا ئەوانەی کە ئەوان هاناو هاواریان لێ دەکەن، کامیان لە خوا نزیکترە؟! لە کاتێکدا کە ئەوان خۆیان هاوار لە خوا دەکەن و داوای نزیک بوونەوە لە پەروەردگاریان دەخوازن و چاوەڕوانی ڕەحمەتی دەکەن، لە سزاو تۆڵەشی دەترسن، بەڕاستی سزای پەروەردگارت مەترسی لێکراوە.
17:58جوزئی 15 · لاپەڕەی 287لێکچوو
وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًۭا شَدِيدًۭا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْكِتَٰبِ مَسْطُورًۭا58
ته‌فسیری ئاسان: هیچ شارو شارۆچکەیەک نی یە کە ئێمە بڕیارمان دابێت پێش بەرپابوونی ڕۆژی قیامەت لە ناوی بەرین، یان سزایەکی سەختی بدەین، لە کتێب و دۆسیەی (تایبەتدا، لە لوح المحفوظ دا) تۆمار نەکرا بێت.
17:59جوزئی 15 · لاپەڕەی 288لێکچوو
وَمَا مَنَعَنَآ أَن نُّرْسِلَ بِٱلْءَايَٰتِ إِلَّآ أَن كَذَّبَ بِهَا ٱلْأَوَّلُونَ ۚ وَءَاتَيْنَا ثَمُودَ ٱلنَّاقَةَ مُبْصِرَةًۭ فَظَلَمُوا۟ بِهَا ۚ وَمَا نُرْسِلُ بِٱلْءَايَٰتِ إِلَّا تَخْوِيفًۭا59
ته‌فسیری ئاسان: هیچ شتێک نەبووە، بەهۆی ئەوەی کە ئێمە موعجیزە بەرپا بکەین و نیشانی بدەین لەوەی کە ئەوان داوایان کردووە، تەنها ئەوە نەبێت کە (جۆرەها موعجیزەمان نیشانی پێشینەکان دا)، بەڵام ئەوان هەر بڕوایان پێ نەکرد؛ ئێمەش لە ناومان بردن، حوشترە تایبەتیەکەشمان بە ئاشکراو ڕوون بە قەومی (ثمود) بەخشی، کەچی ستەمیان لێکردو (سەریان بڕی)، بەڕاستی ئێمە تەنها بۆ ترس و داچڵەکاندن نەبێت، هیچ جۆرە موعجیزەیەک نانێرین.
17:60جوزئی 15 · لاپەڕەی 288لێکچوو
وَإِذْ قُلْنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِٱلنَّاسِ ۚ وَمَا جَعَلْنَا ٱلرُّءْيَا ٱلَّتِىٓ أَرَيْنَٰكَ إِلَّا فِتْنَةًۭ لِّلنَّاسِ وَٱلشَّجَرَةَ ٱلْمَلْعُونَةَ فِى ٱلْقُرْءَانِ ۚ وَنُخَوِّفُهُمْ فَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا طُغْيَٰنًۭا كَبِيرًۭا60
ته‌فسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم یادی ئەوە بکە کاتێک پێمان وتی: کە بەڕاستی پەروەردگاری تۆ دەوری خەڵکی داوەو ئاگادارە بەهەموو شتێکیان و ئەو شتانەش کە لە خەوندا نیشانمان دایت تەنها تاقیکردنەوە بوو بۆ خەڵکی، هەروەها بەباسی درەختە نەفرین لێ کراوەکەش کە لەقورئاندا ناو بڕاوە تاقیاندەکەینەوە (کافرەکان کردیانە گاڵتەجاڕو وتیان: چۆن درەخت لەناو ئاگردا دەڕوێت، عەقڵیان کول بوو لەئاستی توانای بێ سنووری خواییدا)، بەمەرجێک ئێمە دەمانەوێت بەم باسانە بیانترسێنین، دایانبچەڵەکێنین، کەچی ئەو باسانە هیچیان بۆ زیاد ناکات تەنها لادان و یاخی بوونێکی گەورە و بێ سنوور نەبێت.
17:61جوزئی 15 · لاپەڕەی 288لێکچوو
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ قَالَ ءَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًۭا61
ته‌فسیری ئاسان: (بیریان بهێنەرەوە) کاتێک بە فریشتەکانمان وت: ئادەی سوژدە بەرن بۆ ئادەم، هەموو سوژدەیان برد جگە لە (ئیبلیس)، کە وتی: ئایا چۆن سوژدە دەبەم بۆ ئەو کەسەی کە لە قوڕ دروستت کردووە؟!
17:62جوزئی 15 · لاپەڕەی 288لێکچوو
قَالَ أَرَءَيْتَكَ هَٰذَا ٱلَّذِى كَرَّمْتَ عَلَىَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلًۭا62
ته‌فسیری ئاسان: (پاشان بێ شەرمانە) وتی: پێم بڵێ؛ ئا ئەمەیە کە ڕێزت داوە بەسەر مندا؟! سوێند بە خوا ئەگەر دوام بخەیت تا ڕۆژی قیامەت ئەوە بێگومان هەموو نەوەکانی گومڕاو سەرگەردان دەکەم جگە لە کەمێکیان (کە دەسەڵاتم بەسەریاندا نیە).
17:63جوزئی 15 · لاپەڕەی 288لێکچوو
قَالَ ٱذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَآؤُكُمْ جَزَآءًۭ مَّوْفُورًۭا63
ته‌فسیری ئاسان: خوای پەروەردگار فەرمووی: بڕۆ ئەوەی شوێنی تۆ بکەوێت لەوان، ئەوە بێگومان دۆزەخ پاداشتی هەموانتانە، کە پاداشتێکی مسۆگەرەو جێگەی هەمووتانی تێدا دەبێتەوە...
17:64جوزئی 15 · لاپەڕەی 288لێکچوو
وَٱسْتَفْزِزْ مَنِ ٱسْتَطَعْتَ مِنْهُم بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَٰدِ وَعِدْهُمْ ۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا64
ته‌فسیری ئاسان: بڕۆ چیت لە دەست دێت درێغی مەکە، هەرکەس کە توانیت (لەو بەدبەختانە) بە بانگ کردن و هاندانیان بۆ تاوانکاری، دایانبڕە، بەهۆی لەشکری سوارەو پیادەی خۆتەوە هێرشیان بۆ بەرەو هاوبەشییان بکە لە ماڵ و سامان و منداڵ و نەوەیاندا (بەسامانی حەرام و منداڵی زۆڵ،.. هتد)، ئەوەندەش بەڵێن و ئومێدیان پێ بدە، سەریان لێ بشێوێنە، هەرچەندە بەڵێن و هاندانی شەیتان جگە لە فریودان و فێڵکردن و ساختە، شتێکی تر نیە.
17:65جوزئی 15 · لاپەڕەی 288لێکچوو
إِنَّ عِبَادِى لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنٌۭ ۚ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ وَكِيلًۭا65
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی بەندەکانی من (ئەی شەیتانی نەفرین لێکراو) هیچ دەسەڵاتی تۆیان لەسەر نابێت و هەوڵ و کۆششی تۆ کاریان تێ ناکات و پەروەردگاری تۆ (ئەی ئیماندار) بەسە بۆ پارێزگاری و پاڕاستنت.
17:66جوزئی 15 · لاپەڕەی 288لێکچوو
رَّبُّكُمُ ٱلَّذِى يُزْجِى لَكُمُ ٱلْفُلْكَ فِى ٱلْبَحْرِ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًۭا66
ته‌فسیری ئاسان: پەروەردگارتان ئەو زاتەیە کە کەشتی بە دەریادا هاتوچۆ پێ دەکات بۆتان، تا لە فەزڵ و بەخششی (بێشوماری) بەهرەوەر ببن، بەڕاستی ئەو زاتە هەمیشە و بەردەوام بەڕەحم و میهرەبانە بۆتان.
17:67جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
وَإِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فِى ٱلْبَحْرِ ضَلَّ مَن تَدْعُونَ إِلَّآ إِيَّاهُ ۖ فَلَمَّا نَجَّىٰكُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ كَفُورًا67
ته‌فسیری ئاسان: (خەڵکینە ئێوە) کاتێک لە دەریادا ناخۆشی و تەنگانە تووشتان دەبێت، ئەوە هەرچی پەرستراو هەیە لە بیرو هۆش و باوەڕتاندا نامێنێت و ون دەبێت جگە لەو زاتە (هاناو هاوار هەر بۆ زاتی خوا دەبەن تا ڕزگارتان بکات) بەڵام کاتێک (فریاتان دەکەوێت) و ڕزگارتان دەکات و دەتانخاتە وشکانیەوە، ئێوە پشت لە بەرنامەکەی دەکەن و ڕوو وەردەگێڕن و نایناسن، بەڵکو زۆربەی ئینسانەکان ناشوکرو سپڵەن.
17:68جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
أَفَأَمِنتُمْ أَن يَخْسِفَ بِكُمْ جَانِبَ ٱلْبَرِّ أَوْ يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًۭا ثُمَّ لَا تَجِدُوا۟ لَكُمْ وَكِيلًا68
ته‌فسیری ئاسان: خەڵکینە ئایا ئێوە لە خۆتان ئەمینن خوا نەتانبات بەناخی زەویداو لایەکی وشکانی نەڕوخێنێت بەسەرتاندا، یاخود بەرد بارانتان نەکات؟! لەوەودوا هیچ کەستان دەست ناکەوێت فریاتان بکەوێت و پەناتان بدات!!؟
17:69جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
أَمْ أَمِنتُمْ أَن يُعِيدَكُمْ فِيهِ تَارَةً أُخْرَىٰ فَيُرْسِلَ عَلَيْكُمْ قَاصِفًۭا مِّنَ ٱلرِّيحِ فَيُغْرِقَكُم بِمَا كَفَرْتُمْ ۙ ثُمَّ لَا تَجِدُوا۟ لَكُمْ عَلَيْنَا بِهِۦ تَبِيعًۭا69
ته‌فسیری ئاسان: ئایا دڵنیان و ناترسن لەوەی کە جارێکی تر لە کەشتیدا ڕێتان بکەوێتە ناو دەریاوە، ئەوسا بایەکی بەهێزی سەخت هەڵکاتە سەرتان، ئینجا بە هۆی کافر بوون و یاخی بوونتانەوە نوقمی دەریاتان بکات؟! لەوەودوا کەسیشتان دەست نەکەوێت بتوانێت داکۆکیتان لێ بکات لای ئێمە!!
17:70جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
۞ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِىٓ ءَادَمَ وَحَمَلْنَٰهُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَرَزَقْنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلْنَٰهُمْ عَلَىٰ كَثِيرٍۢ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًۭا70
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرتووەو بەسەر وشکانی و دەریادا (بە جۆرەها هۆکاری گواستنەوە) هەڵمان گرتوون و لە ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاکی جۆراو جۆر بەهرەوەرمان کردوون (لە خۆراک و پۆشاک و ماڵ و ناوماڵ و.. هتد) بەڕاستی ئێمە ڕێزی زیادەی ئەوانمان داوە بەسەر زۆربەی ئەو بەدی هێنراوانەدا کە دروستمان کردوون (لە هەموو ڕوویەکەوە، تا قەدرو ڕێزی خۆیان بزانن).
17:71جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
يَوْمَ نَدْعُوا۟ كُلَّ أُنَاسٍۭ بِإِمَٰمِهِمْ ۖ فَمَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَقْرَءُونَ كِتَٰبَهُمْ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًۭا71
ته‌فسیری ئاسان: یادی ئەو ڕۆژە بکە کە هەموو کۆمەڵە خەڵکێک بەناوی پێشەواکەیانەوە بانگ دەکەین، جا ئەوەی نامەو دۆسیەی کردەوەکانی بدرێتە دەستی ڕاستی، ئەوانە (بەخۆشیەوە) سەیری نامەی کردەوەکانی خۆیان دەکەن و دەیخوێننەوەو بەقەدەر تاڵە باریکەکەی ناوکی خورما ستەمیان لێ ناکرێت (کە شتێکی بێ نرخە).
17:72جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
وَمَن كَانَ فِى هَٰذِهِۦٓ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِى ٱلْءَاخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًۭا72
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەوەی لەم دنیایەدا (دڵ و دەروون و بیرو هۆشی) کوێر بێت، ئەوە لە قیامەتدا چاوی کوێرەو زۆر سەرگەردانترو سەرلێشێواوترە، چونکە چاوی سەری بۆ بینایی و تێفکران بەکار نەهێناوە لە دنیادا.
17:73جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
وَإِن كَادُوا۟ لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ لِتَفْتَرِىَ عَلَيْنَا غَيْرَهُۥ ۖ وَإِذًۭا لَّٱتَّخَذُوكَ خَلِيلًۭا73
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم موشریک و هاوەڵگەران خەریک بوو تۆ لابدەن لەوەی کە بەوەحی و نیگا بۆمان ڕەوانە کردوویت، تاشتێکی ترمان بۆ هەڵببەستیت و شێوازی کارو بانگەوازت بگۆڕیت، ئیتر ئەو کاتە ئەگەر بەقسەی ئەوان بکەیت ئەوان تۆ دەکەنە هاوەڵ و خۆشەویستی خۆیان (چونکە بەدڵی ئەوانت کردووە)!!.
17:74جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
وَلَوْلَآ أَن ثَبَّتْنَٰكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْـًۭٔا قَلِيلًا74
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئێمە تۆمان پایەدارو دامەزراو نەکردایە، ئەوە بەڕاستی نزیک بوویت (بەمەزەندەی خۆت، بۆ بەرژەوەندیی بانگەوازەکەت) کەمێک بە لایاندا مەیل بکەیت و بەدڵی ئەوان بکەیت!!
17:75جوزئی 15 · لاپەڕەی 289لێکچوو
إِذًۭا لَّأَذَقْنَٰكَ ضِعْفَ ٱلْحَيَوٰةِ وَضِعْفَ ٱلْمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرًۭا75
ته‌فسیری ئاسان: ئەو کاتە ئیتر دوو بەرامبەری (هاوەڵگەران) لە دنیاداو بە دوو بەرامبەری ئەوان لە دوای مردن سزاو ئازارمان پێ دەچەشتیت، پاشان کەسیشت دەست نەدەکەوت فریات بکەوێت و لەدەستی ئێمە ڕزگارت بکات.
17:76جوزئی 15 · لاپەڕەی 290لێکچوو
وَإِن كَادُوا۟ لَيَسْتَفِزُّونَكَ مِنَ ٱلْأَرْضِ لِيُخْرِجُوكَ مِنْهَا ۖ وَإِذًۭا لَّا يَلْبَثُونَ خِلَٰفَكَ إِلَّا قَلِيلًۭا76
ته‌فسیری ئاسان: ئەو موشریکانە خەریکبوو زۆرت بۆ بهێنن و ئازارو ناخۆشیت بۆ پێش بهێنن تا لەسەر زەوی (مەککە) دەرت پەڕێنن و دەربەدەرت بکەن، ئەو کاتە ئیتر نەدەمانەوە دوای تۆ تەنها ماوەیەکی کەم نەبێت (زوو بە زوو بە بەڵایەکی سەخت لەناومان دەبردن).
17:77جوزئی 15 · لاپەڕەی 290لێکچوو
سُنَّةَ مَن قَدْ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِن رُّسُلِنَا ۖ وَلَا تَجِدُ لِسُنَّتِنَا تَحْوِيلًا77
ته‌فسیری ئاسان: (لەناوبردن) بڕیارو یاسای ئێمە بووە پێش تۆ (بۆ قەومە خوانەناسەکان) کاتێک پێغەمبەرانیان دەرکردبێت، بێگومان نابینیت سوننەت و بەرنامەی ئێمە گۆڕانی بەسەردا بێت).
17:78جوزئی 15 · لاپەڕەی 290لێکچوو
أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِدُلُوكِ ٱلشَّمْسِ إِلَىٰ غَسَقِ ٱلَّيْلِ وَقُرْءَانَ ٱلْفَجْرِ ۖ إِنَّ قُرْءَانَ ٱلْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًۭا78
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) نوێژ ئەنجام بدە کاتێک خۆر نیوەی ئاسمان بەجێ دەهێڵێت (ئاماژەیە بۆ نوێژی نیوەڕۆو عەسر) لە تاریکی شەویشدا نوێژی (مەغریب و عیشا) ئەنجام بدە، نوێژی بەیانیانیش (کە زۆر قورئانی تێدا دەخوێنرێت فەرامۆشی مەکە) بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی دەبینرێت (لە لایەن فریشتەکانیشەوە).
17:79جوزئی 15 · لاپەڕەی 290لێکچوو
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِۦ نَافِلَةًۭ لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًۭا مَّحْمُودًۭا79
ته‌فسیری ئاسان: لە بەشێکی شەوگاردا خۆت ماندوو بکە بە دەورکردنەوەی قورئانەوە لە شەونوێژدا کە زیادە ئەرکێکە لەسەر تۆ، ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، بۆ ئەوەی پەروەردگارت بتخاتە شوێن و جێگەی بەڕێزەوە کە تیایدا سوپاسکراو بیت.
17:80جوزئی 15 · لاپەڕەی 290لێکچوو
وَقُل رَّبِّ أَدْخِلْنِى مُدْخَلَ صِدْقٍۢ وَأَخْرِجْنِى مُخْرَجَ صِدْقٍۢ وَٱجْعَل لِّى مِن لَّدُنكَ سُلْطَٰنًۭا نَّصِيرًۭا80
ته‌فسیری ئاسان: بڵێ: پەروەردگارا یارمەتیم بدە تا هەرکاتێک دەستبەکاری (هەر خێرێک بووم) بەچاکی و ڕاستی و دروستی ئەنجامی بدەم و لە هەرکارێک بوومەوەو ئەنجاممدا سەرەنجامێکی چاکی هەبێت و بەجوانی لێی دەرچم و هەمیشەو بەردەوام لەلایەن خۆتەوە دەسەڵاتێکم پێ ببەخشە کە ببێتە هۆی سەرکەوتنی بەردەوامم.
17:81جوزئی 15 · لاپەڕەی 290لێکچوو
وَقُلْ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَزَهَقَ ٱلْبَٰطِلُ ۚ إِنَّ ٱلْبَٰطِلَ كَانَ زَهُوقًۭا81
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها بڵێ: تازە حەق و ڕاستی هاتووەو بەرپا بووەو بەتاڵ و ناحەقی، پووچ و تەفرو توونا بووە، بەڕاستی ناحەق و بەتاڵ هەرتیاچووەو جێگیر نەبووەو بەزیووە.
17:82جوزئی 15 · لاپەڕەی 290لێکچوو
وَنُنَزِّلُ مِنَ ٱلْقُرْءَانِ مَا هُوَ شِفَآءٌۭ وَرَحْمَةٌۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ ۙ وَلَا يَزِيدُ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا خَسَارًۭا82
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە لە قورئان ئایەت و سوورەتانێک دادەبەزێنین، کە ببێتە هۆی شیفاو چارەسەر بۆ نەخۆشیە دەروونی و جەستەییەکان هەروەها ڕەحمەت و میهرەبانیش، بۆ ئیمانداران، بۆ ستەمکارو خوانەناسانیش تەنها زیادکردنی زەرەرو زیان نەبێت هیچی تر نی یە، هیچ بەهرەو سوودێکی لێ نابەن.
17:83جوزئی 15 · لاپەڕەی 290لێکچوو
وَإِذَآ أَنْعَمْنَا عَلَى ٱلْإِنسَٰنِ أَعْرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ ۖ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ كَانَ يَـُٔوسًۭا83
ته‌فسیری ئاسان: کاتێکیش نازو نیعمەت ببەخشین بە ئینسانی (خوانەناس) ڕوو وەردەگێڕێت و فیز دەکات و هەر خەمخۆری خۆیەتی، کاتێکیش ناخۆشی و تەنگانەی تووش دێت، ئەوە نائومێدو پەست و غەمگین دەبێت.
17:84جوزئی 15 · لاپەڕەی 290لێکچوو
قُلْ كُلٌّۭ يَعْمَلُ عَلَىٰ شَاكِلَتِهِۦ فَرَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَنْ هُوَ أَهْدَىٰ سَبِيلًۭا84
ته‌فسیری ئاسان: بڵێ: هەموو کەس لەسەر سروشت و فیترەتی خۆی کاردەکات، جا پەروەردگارتان چاک دەزانێت کێ ڕێگەو ڕێبازو بەرنامەی ڕاست و دروستی گرتۆتە بەر.
17:85جوزئی 15 · لاپەڕەی 290لێکچوو
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِ ۖ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّى وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًۭا85
ته‌فسیری ئاسان: پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی ڕۆح (کە چیەو چۆنە؟) بڵێ: ڕۆح بەشێکە لەفەرمانی پەروەردگارم و بەدەست ئەوە (من نازانم چیەو چۆنە)و هیچتان پێنەبەخشراوە لە عیلم و زانست تەنها شتێکی کەم نەبێت.
17:86جوزئی 15 · لاپەڕەی 290لێکچوو
وَلَئِن شِئْنَا لَنَذْهَبَنَّ بِٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِۦ عَلَيْنَا وَكِيلًا86
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر بمانەوێت هەموو ئەو قورئانەی کە بە وەحی بۆمان ڕەوانە کردوویت، ئەوە لە دڵ و دەروون و لاپەڕەکاندا نایهێڵین، پاشان کەسێکت دەست ناکەوێت بتپارێزێت و بەرگریت لێ بکات و هەوڵێکت بۆ بدات تا لەو بەهرەیە بێ بەهرە نەبیت.
17:87جوزئی 15 · لاپەڕەی 291لێکچوو
إِلَّا رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّ فَضْلَهُۥ كَانَ عَلَيْكَ كَبِيرًۭا87
ته‌فسیری ئاسان: )بەڵام ئێمە ئەو کارە ناکەین) چونکە ئەمە ڕەحمەتێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە، بەڕاستی فەزڵ و بەخشندەی ئەو زاتە (بۆ تۆو بۆ هەموو ئیماندارێک) زۆر گەورەو فراوانە.
17:88جوزئی 15 · لاپەڕەی 291لێکچوو
قُل لَّئِنِ ٱجْتَمَعَتِ ٱلْإِنسُ وَٱلْجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأْتُوا۟ بِمِثْلِ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِۦ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍۢ ظَهِيرًۭا88
ته‌فسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: سوێند بە خوا ئەگەر هەموو ئادەمیزادو پەریەکان کۆ ببنەوەو (هەوڵی بەردەوام بدەن تا) قورئانێکی وەکو ئەمە دانێن و بیهێننە (مەیدان) ناتوانن کاری وابکەن و ناتوانن لە وێنەی بهێنن، ئەگەر چی هەموو لایەکیان ببنە پشتگیرو یارمەتیدەری یەکتر.
17:89جوزئی 15 · لاپەڕەی 291لێکچوو
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ فَأَبَىٰٓ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورًۭا89
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە لەم قورئانەدا لە هەموو جۆرە نموونەیەکمان بۆ خەڵکی هێناوەتەوە (تا تێفکرن و بیر بکەنەوە) کەچی زۆربەی خەڵکی تەنها ڕێبازی کوفرو خوانەناسی نەبێت هیچی تر وەرناگرن...
17:90جوزئی 15 · لاپەڕەی 291لێکچوو
وَقَالُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفْجُرَ لَنَا مِنَ ٱلْأَرْضِ يَنۢبُوعًا90
ته‌فسیری ئاسان: (هەندێکیان بیانوویان گرت و) وتیان: هەرگیز ئێمە باوەڕ بە تۆ ناکەین تا کانی و سەرچاوەیەکمان لە زەویەوە بۆ هەڵنەقوڵێنیت.
17:91جوزئی 15 · لاپەڕەی 291لێکچوو
أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌۭ مِّن نَّخِيلٍۢ وَعِنَبٍۢ فَتُفَجِّرَ ٱلْأَنْهَٰرَ خِلَٰلَهَا تَفْجِيرًا91
ته‌فسیری ئاسان: یاخود دەبێت خاوەنی باخێک بیت کە پڕ بێت لە دارخورماو ڕەزو چەندەها ڕووبار لەناویدا هەڵبقوڵێنیت و بەخوڕو ڕەوان بەژێریاندا بڕوات.
17:92جوزئی 15 · لاپەڕەی 291لێکچوو
أَوْ تُسْقِطَ ٱلسَّمَآءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِىَ بِٱللَّهِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ قَبِيلًا92
ته‌فسیری ئاسان: یاخود ئاسمان پارچە پارچە بەسەرماندا، هەر وەکو خۆت پڕوپاگەندە دەکەی دابارێنە، یاخود خوای گەورەو فریشتەکانی بهێنەو ڕوو بەڕوومانی بکە!!
17:93جوزئی 15 · لاپەڕەی 291لێکچوو
أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌۭ مِّن زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَىٰ فِى ٱلسَّمَآءِ وَلَن نُّؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَٰبًۭا نَّقْرَؤُهُۥ ۗ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّى هَلْ كُنتُ إِلَّا بَشَرًۭا رَّسُولًۭا93
ته‌فسیری ئاسان: یان کۆشک و تەلارو ماڵێکت هەبێت کە بە (ئاڵتون و زیوو شتی جوان) نەخشێنرابێت و زەخرەفە کرابێت، یان (ببینین)کە بەرەو ئاسمان بڵندو بەرز دەبیتەوە، ئێمە هەرگیز بەوەش باوەڕ ناکەین هەتا کتێبێک دانەبەزێنیت و بیخوێنینەوە، تۆش پێیان بڵێ: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارم.. (باشە، کەی ئەوانە لە دەست مندایە) من تەنها پێغەمبەرێکم لەگرۆی ئادەمیزادو هیچی تر نیم (ئێوەش لەو ئاستەدا نین ئەو بیانوانەتان جێبەجێ بکەین).
17:94جوزئی 15 · لاپەڕەی 291لێکچوو
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤْمِنُوٓا۟ إِذْ جَآءَهُمُ ٱلْهُدَىٰٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَبَعَثَ ٱللَّهُ بَشَرًۭا رَّسُولًۭا94
ته‌فسیری ئاسان: هیچ شتێک نەبووەتە کۆسپ لە ڕێگەی ئەوەدا خەڵکی باوەڕ بهێنن_ کاتێک هیدایەتیان بۆ هات_ تەنها ئەوە نەبێت کە وتیان: ئایا خوا مرۆڤێکی بە فرستادە ناردووە؟! (لەباتی ئەوەی زوو بەدەم بانگەوازی خواوە بچن و ئەوە بەڕێز بۆ خۆیان بزانن، کە نوێنەریان لێ هەڵدەبژێرێت و ئیمانی پێ بهێنن، زۆربەی خەڵکی لە سەردەمەکانی عەقڵیان کول بووە لە ئاستی ئەو ڕێزە تایبەتیەدا).
17:95جوزئی 15 · لاپەڕەی 291لێکچوو
قُل لَّوْ كَانَ فِى ٱلْأَرْضِ مَلَٰٓئِكَةٌۭ يَمْشُونَ مُطْمَئِنِّينَ لَنَزَّلْنَا عَلَيْهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَلَكًۭا رَّسُولًۭا95
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر لەسەر زەویدا فریشتە هەبوونایەو بەدڵنیاییەوە هاتوچۆیان بکردایەو ژیانیان ببردایەتە سەر، ئەوە ئێمە هەر لە ئاسمانەوە فریشتەیەکمان دادەبەزاندە سەریان کە پێغەمبەرو فرستادە بێت بۆیان (چونکە فرستادە دەبێت لە جۆری خۆیان بێت).
17:96جوزئی 15 · لاپەڕەی 291لێکچوو
قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًۭا96
ته‌فسیری ئاسان: بڵێ: هەر خوا بەسە کە شایەت بێت لە نێوان من و ئێوەدا کە چۆن بە ڕێکوپێکی پەیامی پەروەردگارم پێ ڕاگەیاندوون، بەڕاستی ئەو زاتە هەمیشە بە بەندەکانی ئاگادارو بینایە.
17:97جوزئی 15 · لاپەڕەی 292لێکچوو
وَمَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِهِۦ ۖ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ عُمْيًۭا وَبُكْمًۭا وَصُمًّۭا ۖ مَّأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَٰهُمْ سَعِيرًۭا97
ته‌فسیری ئاسان: ئەو کەسەش خوا ڕێنموویی بکات و (شایستە بێت) ئەوە ئیتر هیدایەت دراوەو ڕێنموویی وەرگرتووە، ئەوەش کە سەرگەردانی بکات، ئەوە هەرگیز کەسێکت دەست ناکەوێت جگە لەو زاتە کە پشتیوانی بکات و ڕزگاری بکات و فریای بکەوێت، لە ڕۆژی قیامەتیشدا (ئەو جۆرە کەسانە) لەسەر ڕوو کۆدەکەینەوەو لەکاتێکدا کوێرو لاڵ و کەڕن، ئەوانە شوێنیان ناو ئاگری دۆزەخە، هەر کاتێک بڵێسەی کوژایەوە، بڵێسەی زیاد دەکەینەوە بۆیان.
17:98جوزئی 15 · لاپەڕەی 292لێکچوو
ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُم بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًۭا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًۭا جَدِيدًا98
ته‌فسیری ئاسان: ئەو دۆزەخە پاداشتیانە چونکە بەڕاستی ئەوانە بڕوایان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبوو (لە بوونەوەرو لە قورئاندا) دەشیانوت: باشە، ئایا ئەگەر ئێمە بووینە ئێسک و پڕتووکاین، ئایا ئێمە بەڕاستی جارێکی تر سەرلەنوێ زیندوو دەکرێینەوە؟!
17:99جوزئی 15 · لاپەڕەی 292لێکچوو
۞ أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ وَجَعَلَ لَهُمْ أَجَلًۭا لَّا رَيْبَ فِيهِ فَأَبَى ٱلظَّٰلِمُونَ إِلَّا كُفُورًۭا99
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەوانە نەیانبینیووە بەڕاستی ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە بەتوانایە کە وەک ئەوان دروست بکات و (وەک خۆیان بەدیان بهێنێتەوە)، دیارە کە ڕۆژو کاتێکی تایبەتی دیاری کردووە (بۆ مراندنیان و زیندوو کردنەوەیان) کە هیچ گومانی تێدا نیە (لەگەڵ ئەو بەڵگە بەهێزانەدا) کەچی ستەمکاران هەر بڕیاری یاخی بوون و سەرکەشی و کوفریانداوەو هیچی تر.
17:100جوزئی 15 · لاپەڕەی 292لێکچوو
قُل لَّوْ أَنتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَآئِنَ رَحْمَةِ رَبِّىٓ إِذًۭا لَّأَمْسَكْتُمْ خَشْيَةَ ٱلْإِنفَاقِ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ قَتُورًۭا100
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر ئێوە خاوەنی گەنجینەکانی بەخشین و ڕەحمەتی پەروەردگارم بن، ئەوکاتە دەستان دەگرتەوە لە ترسی بەخشین، ئادەمیزادیش دەست نوقاوو ڕەزیلە (ئەگەر پەروەردەی خوایی نەبێت).
17:101جوزئی 15 · لاپەڕەی 292لێکچوو
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ تِسْعَ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ ۖ فَسْـَٔلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِذْ جَآءَهُمْ فَقَالَ لَهُۥ فِرْعَوْنُ إِنِّى لَأَظُنُّكَ يَٰمُوسَىٰ مَسْحُورًۭا101
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە نۆ موعجیزەو بەڵگەو نیشانەی ئاشکرامان بە موسا بەخشی، (جا ئە ی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە نەوەی ئیسرائیلی (زەمانی خۆت) بپرسە کاتێک موسایان بۆ هات (چیان وت؟) جا فیرعەون پێی وت: ئەی موسا بەڕاستی من واگومان دەبەم کە تۆ جادووت لێکراوە.
17:102جوزئی 15 · لاپەڕەی 292لێکچوو
قَالَ لَقَدْ عَلِمْتَ مَآ أَنزَلَ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّى لَأَظُنُّكَ يَٰفِرْعَوْنُ مَثْبُورًۭا102
ته‌فسیری ئاسان: موسا وتی: سوێند بە خوا (ئەی فیرعەون) تۆ چاک زانیوتە کە ئەو (معجزانە) کەس ئاوا پێشی ناهێنێت جگە لە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی، تا بەرچاو ڕوونکەرەوە بێت و (خەڵکی بەڕۆشنی حەق و ناحەق ببینن و لە یەکی جیا بکەنەوە)و من دڵنیام بەڕاستی ئەی فیرعەون کە تۆ تیا دەچیت و لەناو دەبرێیت (ئەگەر هەر ئاوا بیر بکەیتەوە).
17:103جوزئی 15 · لاپەڕەی 292لێکچوو
فَأَرَادَ أَن يَسْتَفِزَّهُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ فَأَغْرَقْنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ جَمِيعًۭا103
ته‌فسیری ئاسان: جا فیرعەون ویستی لەسەر زەوی میسر بەیەکجاری و بەسوکایەتی کردنەوە دەربەدەریان بکات، ئێمەش نوقمی دەریامان کرد، خۆی و هەرچی ئەوانەی کە لە گەڵیدا بوون.
17:104جوزئی 15 · لاپەڕەی 292لێکچوو
وَقُلْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ لِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱسْكُنُوا۟ ٱلْأَرْضَ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ ٱلْءَاخِرَةِ جِئْنَا بِكُمْ لَفِيفًۭا104
ته‌فسیری ئاسان: لەدوای لەناوبردنیشی فەرمانماندا بەنەوەی ئیسرائیل و وتمان: کە لەسەر زەوی (فەڵەستین) نیشتەجێ ببن (کاتێک بەتەواوی ڕێبازی خوایان گرتەبەرو، ئیمانداری چاک و پاکی زۆریان تێدا هەڵکەوت، هەندێ جار پێغەمبەرەکانیان فەرمانڕەوایەتیان دەکردن، وەک لە سەردەمی حەزرەتی داودو سڵێماندا بووە، بەڵام بەداخەوە جوولەکەی ئەم سەردەمە ڕێبازی دوژمنایەتی هەموو خەڵکیان گرتۆتە بەر، بە تایبەتی ئوممەتی ئیسلام، بەڵام بە پشتیوانی خوای گەورە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتیان نزیکە)، کاتێک بەڵێنی دوایی هات دەستە دەستەو پۆل پۆل (لەسەر زەوی فەڵەستین) کۆتان دەکەینەوە.
17:105جوزئی 15 · لاپەڕەی 293لێکچوو
وَبِٱلْحَقِّ أَنزَلْنَٰهُ وَبِٱلْحَقِّ نَزَلَ ۗ وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرًۭا وَنَذِيرًۭا105
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە قورئانمان لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی دابەزاندووە، بۆ چەسپاندنی حەق و ڕاستیش دابەزیوە، ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە مژدە بەخش بیت (بە ئیمانداران) و ترسێنەر بیت (بۆ خوانەناسان).
17:106جوزئی 15 · لاپەڕەی 293لێکچوو
وَقُرْءَانًۭا فَرَقْنَٰهُ لِتَقْرَأَهُۥ عَلَى ٱلنَّاسِ عَلَىٰ مُكْثٍۢ وَنَزَّلْنَٰهُ تَنزِيلًۭا106
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە قورئانیشمان بەش بەش کردووە تا بە شێنەیی و بە ئارامی بیخوێنیتەوە بەسەر خەڵکیدا، هەر ئێمەش بەو شێوەیە دامانبەزاندووە (کە تۆ ڕایدەگەیەنیت).
17:107جوزئی 15 · لاپەڕەی 293لێکچوو
قُلْ ءَامِنُوا۟ بِهِۦٓ أَوْ لَا تُؤْمِنُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ مِن قَبْلِهِۦٓ إِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ يَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ سُجَّدًۭا107
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: (ئەی خوانەناسان) باوەڕ بە قورئان بهێنن یان باوەڕی پێ نەهێنن (بەدەست خۆتانە و ئەمڕۆ سەربەستن، بەڵام بزانن) بەڕاستی ئەوانەی پێشتر زانیاریان پێدراوە، (دەربارەی تەورات و ئینجیلی دەستکاری نەکراو، چاک دەزانن کە ئەم قورئانە لە هەمان سەرچاوەوەیە، هەر بۆیە) کاتێک بەسەریاندا دەخوێندرێتەوە (خۆیان پێناگیرێت) خێرا سەری ڕێزو نەوازشی بۆ دادەنەوێنن و سوژدە (بۆ نێرەری قورئان دەبەن).
17:108جوزئی 15 · لاپەڕەی 293لێکچوو
وَيَقُولُونَ سُبْحَٰنَ رَبِّنَآ إِن كَانَ وَعْدُ رَبِّنَا لَمَفْعُولًۭا108
ته‌فسیری ئاسان: دەشڵێن: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارمانە، بەڕاستی بەڵێنی پەروەردگارمان هەر دێتە دی (بەسەر خستنی ئیمانداران لە دنیاداو سەرفرازیان لە قیامەتدا).
17:109جوزئی 15 · لاپەڕەی 293سوجدەلێکچوو
وَيَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعًۭا ۩109
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە سوژدە و کڕنووش دەبەن و دەگرین و ئەسرینی خۆشەویستی پەروەردگار لە چاوانیان دەبارێت، فرمێسکی ئیمان و شادی هەڵدەوەرێنن و تا دێت زیاتر ملکەچ و فەرمانبەردار دڵ پڕ لە ئیمان دەبن.
17:110جوزئی 15 · لاپەڕەی 293لێکچوو
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱللَّهَ أَوِ ٱدْعُوا۟ ٱلرَّحْمَٰنَ ۖ أَيًّۭا مَّا تَدْعُوا۟ فَلَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَٱبْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًۭا110
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئێوە لە نزاو دوعاتاندا هاوار لە (اللە) بکەن، یان بەسیفەتی پیرۆزی (الرحمن) هانای بۆ بەرن، بەهەر ناوو سیفەتێکی جوان و بەرز هاواری لێبکەن و نزا بکەن دروستە، چونکە ئەو خاوەنی هەموو سیفات و ناوە پیرۆزو جوانەکانە، بەهەر سیفەتێک کە لەگەڵ داخوازیەکانتاندا گونجا، داوای لێ بکەن، لەکاتی داواکردنی ڕزق و ڕۆزیدا بە (یا ڕزاق، یا وهاب) لەکاتی داوای سەرکەوتندا بە (یا قوی یا متین یا عزیز یا.... هتد، ئەی ئیماندار) لەکاتی خوێندنی قورئان لە نوێژەکاندا دەنگ بەرز مەکەو زۆریش نزمی مەکە، لەو نێوانەدا حاڵەتێکی لەبارو مامناوەندی ئەنجام بدە.
17:111جوزئی 15 · لاپەڕەی 293لێکچوو
وَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًۭا وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٌۭ فِى ٱلْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ وَلِىٌّۭ مِّنَ ٱلذُّلِّ ۖ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًۢا111
ته‌فسیری ئاسان: بشڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە کەسی نەکردووە بەڕۆڵەی خۆی و ڕۆڵەشی هەر نی یە، هەروەها لە موڵک و مەملەکەتیدا کەسی نەکردووە بەشەریک و هاوتای خۆی، هەرگیز بەهۆی بێ دەسەڵاتی و کەم توانینەوە کەسی نەکردووە بە یاوەرو یاریدەدەری خۆی، (لەبەر ئەوە) هەمیشە (اللە اکبر) بڵێ و ئەو زاتە بەگەورە و مەزن بزانە.

18. سورة الكهف

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
18:1جوزئی 15 · لاپەڕەی 293لێکچوو
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ ٱلْكِتَٰبَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُۥ عِوَجَا ۜ1
ته‌فسیری ئاسان: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی ئەم کتێبە کە قورئانە بۆ سەر بەندەی خۆی (محمد صلی اللە علیە وسلم ) دابەزاندووە، هیچ کەم و کووڕی و ناتەواویەکیشی بۆ ڕەوا نەداوە.
18:2جوزئی 15 · لاپەڕەی 293لێکچوو
قَيِّمًۭا لِّيُنذِرَ بَأْسًۭا شَدِيدًۭا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًۭا2
ته‌فسیری ئاسان: کردوویەتی بەچاودێری هەرچی بەرژەوەندیەکانی ئادەمیزادەو ڕێک و ڕاستە لە هەموو شتێکدا، بۆ ئەوەی یاخیەکان لە سزایەکی سەخت بێدار بکاتەوە کە لەلایەن خواوە ( لە دنیاو قیامەتدا) یەخەیان پێ دەگرێت و مژدەش بدات بەو ئیماندارانەی کە کارو کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن بەوەی کەبەڕاستی پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ئامادەیە.
18:3جوزئی 15 · لاپەڕەی 293لێکچوو
مَّٰكِثِينَ فِيهِ أَبَدًۭا3
ته‌فسیری ئاسان: بەردەوام و بۆ هەمیشە لەو بەهەشتە سازگارەدا دەمێننەوە.
18:4جوزئی 15 · لاپەڕەی 293لێکچوو
وَيُنذِرَ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا4
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها بۆ ئەوەی ئەوانە بترسێنێت و بێداریان دەکاتەوە، کە دەیانوت: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە!!
18:5جوزئی 15 · لاپەڕەی 294لێکچوو
مَّا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍۢ وَلَا لِءَابَآئِهِمْ ۚ كَبُرَتْ كَلِمَةًۭ تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَٰهِهِمْ ۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًۭا5
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەوانە نە خۆیان و نە باوو باپیرانیان لە ڕووی زانست و زانیاری و تێگەیشتنەوە ئەو گوفتارە ناقۆڵایە ناڵێن، ئەو بوختانەیان قسەیەکی زۆر گەورەو ناڕێکە کە لە دەمیان دەردەچێت، ئەوانە جگە لە درۆو گوفتاری نابەجێ هیچی تر ناڵێن.
18:6جوزئی 15 · لاپەڕەی 294لێکچوو
فَلَعَلَّكَ بَٰخِعٌۭ نَّفْسَكَ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا۟ بِهَٰذَا ٱلْحَدِيثِ أَسَفًا6
ته‌فسیری ئاسان: جا تۆ لەوانەیە لە خەم و پەژارەدا لە سەرەنجامی ڕەشی ئەوانەی کە باوەڕ بەم قورئان و فەرموودەیە ناهێنن خۆت لەناو بەریت و لە داخ و خەفەتدا بمریت.
18:7جوزئی 15 · لاپەڕەی 294لێکچوو
إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى ٱلْأَرْضِ زِينَةًۭ لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا7
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئێمە هەرچی لەسەر ڕووی زەویدا هەیە کردوومانە بەهۆی ڕازاندنەوەی، تا تاقیان بکەینەوە کامیان کارو کردەوەی چاکترو ڕێک و پێک تر ئەنجام دەدات (نازو نیعمەتەکان بۆ چاکە بەکار دەهێنێت).
18:8جوزئی 15 · لاپەڕەی 294لێکچوو
وَإِنَّا لَجَٰعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًۭا جُرُزًا8
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئێمە سەرئەنجام هەرچی لەسەر ئەم زەویەدا هەیە تەختی دەکەین و دەیکەینە گۆڕەپانێکی وشک و برنگ و ساف.
18:9جوزئی 15 · لاپەڕەی 294لێکچوو
أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَٰبَ ٱلْكَهْفِ وَٱلرَّقِيمِ كَانُوا۟ مِنْ ءَايَٰتِنَا عَجَبًا9
ته‌فسیری ئاسان: (بەڵگەیەکی تر لەسەر زیندوو بوونەوە ئەوەیە کە خوای گەورە دەپرسێت) ئایا وا دانانێییت کە بەڕاستی یارانی ئەشکەوت و تابلۆ (کە ناویانی لەسەر نووسراوە) لە نیشانەو بەڵگە سەرسوڕهێنەرەکانی ئێمەن؟! (لە سەردەمی پاشایەکی زۆرداری خوانەناسدا چەند لاوێکی ئیماندار هەست دەکەن کە ئیمان و ژیانیان لە مەترسیدایە بۆیە ڕوو دەکەنە ئەشکەوتێک، لەوێدا ماوەیەکی دوورو درێژ خوای گەورە خەویان لێ دەخات)...
18:10جوزئی 15 · لاپەڕەی 294لێکچوو
إِذْ أَوَى ٱلْفِتْيَةُ إِلَى ٱلْكَهْفِ فَقَالُوا۟ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةًۭ وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًۭا10
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک لاوەکان پەنایان بردە بەر ئەشکەوتەکەو نزایان کرد، جا وتیان: پەروەردگارا لەلایەن خۆتەوە ڕەحمەت و میهرەبانی تایبەتیمان پێ ببەخشە و لە سۆزی خۆت بەهرەوەرمان بکەو ڕێگەی ڕزگاری و سەرفرازیمان بۆ بسازێنە لەم کارەماندا.
18:11جوزئی 15 · لاپەڕەی 294لێکچوو
فَضَرَبْنَا عَلَىٰٓ ءَاذَانِهِمْ فِى ٱلْكَهْفِ سِنِينَ عَدَدًۭا11
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا (ئێمەش نزامان گیراکردن) پەردەمان هێنا بەسەر گوێیاندا، (تا بەئارامی) چەندەها ساڵ لە ئەشکەوتەکەدا بۆ خۆیان (بە خەوتوویی) بمێننەوە.
18:12جوزئی 15 · لاپەڕەی 294لێکچوو
ثُمَّ بَعَثْنَٰهُمْ لِنَعْلَمَ أَىُّ ٱلْحِزْبَيْنِ أَحْصَىٰ لِمَا لَبِثُوٓا۟ أَمَدًۭا12
ته‌فسیری ئاسان: پاشان (دوای ماوەیەکی دوورو درێژ) لە خەو خەبەرمان کردنەوەو لە نوستن هەستان، تا بزانین کام دەستەیەیان دەزانن کە چەندە خەویان لێکەوتووە (ئەوانەیان کە دەڵێن ڕۆژێک یان کەمتر، یان ئەوانەیان کە دەڵێن مەگەر هەر خوا بزانێت چەندە خەوتووین).
18:13جوزئی 15 · لاپەڕەی 294لێکچوو
نَّحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُم بِٱلْحَقِّ ۚ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ ءَامَنُوا۟ بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَٰهُمْ هُدًۭى13
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە بەڕاستی و دروستی هەواڵی بەسەرهاتی ئەو لاوانەت بۆ دەگێڕینەوە، بەڕاستی ئەوانە لاوانێک بوون باوەڕی دامەزراویان هێنابوو بە پەروەردگاریان، ئێمەش زیاتر لە نووری ئیمان و هیدایەت بەهرەوەرمان کردن.
18:14جوزئی 15 · لاپەڕەی 294لێکچوو
وَرَبَطْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا۟ فَقَالُوا۟ رَبُّنَا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَن نَّدْعُوَا۟ مِن دُونِهِۦٓ إِلَٰهًۭا ۖ لَّقَدْ قُلْنَآ إِذًۭا شَطَطًا14
ته‌فسیری ئاسان: ئێمەش دڵەکانیانمان دامەزراو کردو ترسمان تێدا نەهێشت (بڕیاریاندا کۆمەڵگەی نەفامی بەجێبهێڵن) کاتێک هەستان و وتیان: پەروەردگاری ئێمە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە، هەرگیز هاناو هاوار بۆ هیچ خوایەکی تر نابەین جگە لەو، ئەگەر لەو ڕاستی یە لابدەین، سوێند بە خوا ئەوە بێگومان ئێمە لەو کاتەدا قسەی نابەجێ و نادروستمان کردووە.
18:15جوزئی 15 · لاپەڕەی 294لێکچوو
هَٰٓؤُلَآءِ قَوْمُنَا ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةًۭ ۖ لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَٰنٍۭ بَيِّنٍۢ ۖ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا15
ته‌فسیری ئاسان: ئا ئەوانە قەومەکەی خۆمانن (لە ڕێبازی ڕاست لایانداوە لەجیاتی خواناسی) شتی تریان کردووە بە خوای خۆیان، دەبا بەڵگەیەکی ئاشکراش بهێنن لەسەریان، جا کێ ستەمکارترە لەوەی کە درۆ بۆ خوا هەڵدەبەستێت؟!
18:16جوزئی 15 · لاپەڕەی 295لێکچوو
وَإِذِ ٱعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ فَأْوُۥٓا۟ إِلَى ٱلْكَهْفِ يَنشُرْ لَكُمْ رَبُّكُم مِّن رَّحْمَتِهِۦ وَيُهَيِّئْ لَكُم مِّنْ أَمْرِكُم مِّرْفَقًۭا16
ته‌فسیری ئاسان: (هەندێکیان وتیان) جا ئێستە کە ئێوە بڕیارتانداوە خۆتان دوورە پەرێزبگرن لەم خەڵکەو لەوشتانە کە لە جیاتی خوا دەیانپەرستن، تەنها خواپەرستی بکەن، دە پەنا بەرنە ئەشکەوتەکە، ئەو کاتە پەروەردگارتان ڕەحمەت و میهرەبانی خۆیتان بەسەردا پەخش دەکاتەوەو هۆکاری حەوانەوەتان بۆ دابین دەکات.
18:17جوزئی 15 · لاپەڕەی 295لێکچوو
۞ وَتَرَى ٱلشَّمْسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَٰوَرُ عَن كَهْفِهِمْ ذَاتَ ٱلْيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقْرِضُهُمْ ذَاتَ ٱلشِّمَالِ وَهُمْ فِى فَجْوَةٍۢ مِّنْهُ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ ۗ مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ وَلِيًّۭا مُّرْشِدًۭا17
ته‌فسیری ئاسان: کاتێکیش کە خۆر هەڵدێت، تیشکەکەی دەبینیت لە لای ڕاستی ئەشکەوتەکەوە دەدات و تێپەڕ دەبێت، کاتێکیش کە ئاوا دەبێت لە لای چەپی دەدات و تیشکەکەیان بەسەردا تێپەڕ دەبێت، لەو کاتەدا ئەو لاوانە لەناو بۆشایی فراوانی ئەشکەوتەکەدا ڕاکشاون، ئەوە هەمووی بەڵگەو نیشانەیەکە لە بەڵگەو نیشانەکانی خوا، ئەوەی خوا هیدایەتی بدات هەر ئەو هیدایەت دراوەو ڕێنموویی وەرگرتووە، ئەوەش خوا گومڕای بکات، ئەوە هەرگیز کەسێکت دەست ناکەوێت کە پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات.
18:18جوزئی 15 · لاپەڕەی 295لێکچوو
وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًۭا وَهُمْ رُقُودٌۭ ۚ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ ٱلْيَمِينِ وَذَاتَ ٱلشِّمَالِ ۖ وَكَلْبُهُم بَٰسِطٌۭ ذِرَاعَيْهِ بِٱلْوَصِيدِ ۚ لَوِ ٱطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًۭا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًۭا18
ته‌فسیری ئاسان: (پاشان دیمەنیان دەهێنێتە بەرچاوو دەفەرموێت): وادەزانیت بەخەبەرن لەکاتێکدا بەخەوتویی ڕاکشاون، ئێمە ئەم دیوو ئەو دیویان پێدەکەین و بەلای ڕاست و چەپیاندا هەڵیان دەگێڕینەوە (بۆ ئەوەی زەوی جەستەیان نەخوات و هەوای پاک لێیان بدات)، سەگەکەشیان چەمۆڵەی داداوە لەبەردەم کەلەبەری ئەشکەوتەکەدا، ئەگەر تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) سەرێکت بکێشایە بۆ سەر دیمەنیان، ئەوە بە پەلە هەڵدەهاتیت و ترسێکی زۆر لە دیمەنیان دەچووە دڵتەوە.
18:19جوزئی 15 · لاپەڕەی 295لێکچوو
وَكَذَٰلِكَ بَعَثْنَٰهُمْ لِيَتَسَآءَلُوا۟ بَيْنَهُمْ ۚ قَالَ قَآئِلٌۭ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ ۖ قَالُوا۟ لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍۢ ۚ قَالُوا۟ رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَٱبْعَثُوٓا۟ أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَٰذِهِۦٓ إِلَى ٱلْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَآ أَزْكَىٰ طَعَامًۭا فَلْيَأْتِكُم بِرِزْقٍۢ مِّنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا19
ته‌فسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیەش کە بەدەسەڵاتی خۆمان خەومان لێخستن، خەبەرمان کردنەوە، بۆ ئەوەی (لە ماوەی خەوتنەکەیان) لەیەکتر بپرسن، یەکێکیان وتی: باشە ئەوە ئێوە وادەزانن چەندە خەوتوون، هەندێکیان وتیان: ڕۆژێک یان کەمتر لە ڕۆژێک خەوتووین، هەندێکی تریان وتیان: مەگەر پەروەردگارتان خۆی بزانێت چەندە خەوتوون، دیارە هەستیان بەبرسێتی کردووە، بۆیە لاوێکیان پێشنیاری کردو وتی: دە یەکێکتان بنێرن با ئەم پارە زیوەتان ببات بۆ شار، جا سەرنج بدات، بزانێت کێ خۆراکی خاوێن تری هەیە، با لەو خۆراکەتان بۆ بکڕێت و بۆتان بهێنێت، با وریاو نەرم و نیان و لەسەر خۆش بێت، با کەسیش ئاگادار نەکات بە کارو بارتان.
18:20جوزئی 15 · لاپەڕەی 295لێکچوو
إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا۟ عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِى مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوٓا۟ إِذًا أَبَدًۭا20
ته‌فسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی ئەو بت پەرستانە ئەگەر پێتان بزانن، ئەوە بەرد بارانتان دەکەن، یان دەتانگێڕنەوە بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئەو کاتە ئیتر هەرگیز سەرفراز نابن.
18:21جوزئی 15 · لاپەڕەی 296لێکچوو
وَكَذَٰلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَآ إِذْ يَتَنَٰزَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ ۖ فَقَالُوا۟ ٱبْنُوا۟ عَلَيْهِم بُنْيَٰنًۭا ۖ رَّبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ غَلَبُوا۟ عَلَىٰٓ أَمْرِهِمْ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيْهِم مَّسْجِدًۭا21
ته‌فسیری ئاسان: (وادیارە کە یەکێکیان ناردووە بۆ کڕینی خواردەمەنی و پارە زیوەکەی دەرهێناوە، کابرای دوکاندار خەڵکی لە دەور کۆ دەکاتەوە، چونکە مێژووی سکەی پارەکە زۆر کۆن بوو، ئەوسا بۆیان دەرکەوت، ئەم لاوە یەکێکە لەوانەی کە چەند سەدەیەک لەمەوبەر لە دەست پاشای بت پەرست و ستەمکار هەڵاتوون، خەڵکەکە لەگەڵ لاوەکەدا بەرەو ئەشکەوتەکە بۆ سەردانی ئەوانی تر چون)، تا بەو شێوەیەش خەڵکیمان ڕێنموویی کرد تا بیاندۆزنەوە و بزانن و دڵنیابن کە بەڕاستی بەڵێنی خوا لە زیندوو کردنەوەی مردووەکاندا حەق و ڕاستەو بێگومان قیامەتیش هەر دێت و هیچ گومانی تێدا نیە (لەوێ کە بەدیداریان شادبوون)، لاوەکان خەوی یەکجاریان لێکەوت) لەکاتێکدا ئەو خەڵکە کێشەیان بوو لەسەر مەسەلەی زیندوو بوونەوە، ئینجا هەندێکیان وتیان: با چەند خانوویەکیان لەسەر دروست بکەن، پەروەردگاریان زانایە پێیان، بەڵام ئەوانەی کە دەسەڵاتیان هەبوو بەسەر کارو باریاندا، وتیان: بێگومان مزگەوتێکیان بەسەرەوە دروست دەکەین (کە ئەمەش شتێکی داهێنراو بوو لە ئایینی گاوڕیدا کە لەسەر گۆڕی پیاو چاکان پەرستگایان دروست دەکرد).
18:22جوزئی 15 · لاپەڕەی 296لێکچوو
سَيَقُولُونَ ثَلَٰثَةٌۭ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌۭ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًۢا بِٱلْغَيْبِ ۖ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌۭ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ ۚ قُل رَّبِّىٓ أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌۭ ۗ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَآءًۭ ظَٰهِرًۭا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًۭا22
ته‌فسیری ئاسان: جا (دەربارەی ژمارەی یارانی ئەشکەوت) لە ئاییندەدا دەڵێن: سیانن و چوارهەمیان سەگەکەیانە، هەندێکی تر دەڵێن: پێنجن و شەش هەمیان سەگەکەیانە، کە هەموو ئەمانە قسەیەکی بێ بەڵگەن و چێو لە تاریکی کوتانە، هەندێکی تر دەڵێن حەوتن و هەشتەمیان سەگەکەیانە، ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: هەر پەروەردگارم خۆی دەزانێت ژمارەیان چەندە، تەنها کەمێک نەبێت کەس ژمارەیان نازانێت، لەبەر ئەوە موجادەلە مەکە لەبارەی ئەوانەوە جگە لە موجادەلەیەکی ئاشکراو ئاسان نەبێت، دەربارەشیان لەهیچ کەسێک لە خاوەنانی کتێب مەپرسە، (چونکە ئەوەی بەوەحی بەتۆ گەییووە بەسە لەو بارەیەوە).
18:23جوزئی 15 · لاپەڕەی 296لێکچوو
وَلَا تَقُولَنَّ لِشَا۟ىْءٍ إِنِّى فَاعِلٌۭ ذَٰلِكَ غَدًا23
ته‌فسیری ئاسان: هەرگیز دەربارەی هیچ شتێک و هیچ کارێک مەڵێ، من بەڕاستی سبەینێ ئەنجامدەری ئەو کارەم...
18:24جوزئی 15 · لاپەڕەی 296لێکچوو
إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَٱذْكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلْ عَسَىٰٓ أَن يَهْدِيَنِ رَبِّى لِأَقْرَبَ مِنْ هَٰذَا رَشَدًۭا24
ته‌فسیری ئاسان: مەگەر بڵێیت: ئەگەر خوا بیەوێت و ویستی پەروەردگاری لەسەر بێت، یادی پەروەردگاریشت بکە کاتێک کە لە بیرت چوو بڵێیت (ان شاء اللە) لە ئەنجامدانی هەر کارێکدا بڵێ: ئومێدەوارم پەروەردگارم ڕێنموویم بکات بۆ بەڵگەیەکی نزیکتر لەمە تا بەو شێوەیەی کە پێی چاکەو لای پەسەندە جێبەجێی بکەم.
18:25جوزئی 15 · لاپەڕەی 296لێکچوو
وَلَبِثُوا۟ فِى كَهْفِهِمْ ثَلَٰثَ مِا۟ئَةٍۢ سِنِينَ وَٱزْدَادُوا۟ تِسْعًۭا25
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر یارانی ئەشکەوت سێ سەد ساڵی تەواوی (هەتاوی) لە ئەشکەوتەکەیاندا مانەوە (ئەگەر بە ساڵی مانگی حسابی بکەیت) نۆ دانە ساڵی تریشیان خستە سەر (واتە دەکاتە 309 ساڵ خەویان لێکەوت).
18:26جوزئی 15 · لاپەڕەی 296لێکچوو
قُلِ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا۟ ۖ لَهُۥ غَيْبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ أَبْصِرْ بِهِۦ وَأَسْمِعْ ۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا يُشْرِكُ فِى حُكْمِهِۦٓ أَحَدًۭا26
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: خوا خۆی دەزانێت بەماوەی مانەوەیان لە ئەشکەوتەکەدا، هەر بۆ خوایە زانینی نهێنی ئاسمانەکان و زەوی، ئای کە چەندە بینەرو بیسەرە خوای گەورە! هیچ کەس نیە جگە لەو زاتە پشت و پەنای خەڵکی بێت، بێگومان ئەو خوایە لە کارو فەرمانڕەوایەتیەکەیدا هیچ کەس ناکات بەهاوتاو هاوبەشی خۆی.
18:27جوزئی 15 · لاپەڕەی 296لێکچوو
وَٱتْلُ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَ ۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلْتَحَدًۭا27
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) ئەوەی بەوەحی ڕەوانە کراوە بۆ تۆ، لە قورئانی پەروەردگارت دەوری بکەرەوە، هیچ کەس نی یە فەرموودەو گوفتاری ئەو زاتە بگۆڕێت، دڵنیاش بە کە هەرگیز پەناگاو یاریدەدەرێکی وەکو ئەو زاتەت دەست ناکەوێت.
18:28جوزئی 15 · لاپەڕەی 297لێکچوو
وَٱصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِٱلْغَدَوٰةِ وَٱلْعَشِىِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُۥ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُۥ عَن ذِكْرِنَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ وَكَانَ أَمْرُهُۥ فُرُطًۭا28
ته‌فسیری ئاسان: ئارام بگرەو خۆت ڕابگرە لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە خواپەرستی دەکەن و یادی پەروەردگاریان ویردی سەرزاریانە لە بەرەبەیان و دەمەو ئێواراندا، مەبەستیانەو دەیانەوێت کە ئەو زاتە لە خۆیان ڕازی بکەن، ڕوو لەوان وەرمەگێڕەو (ڕوو مەکە دنیاپەرستان و دەوڵەمەندان) لەکاتێکدا تۆ زینەت و ڕازاوەیی ژیانی دنیات بوێت و بەگوێی ئەوجۆرە کەسە مەکە کە دڵیمان غافڵ کردووە لە یادی خۆمان (بەهۆی دنیاپەرستیەوە) شوێنی ئارەزووی خۆی کەوتووەو هەرچی کاروباری هەیە بێ سەرو بنەو لە سنوور دەرچووە.
18:29جوزئی 15 · لاپەڕەی 297لێکچوو
وَقُلِ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَن شَآءَ فَلْيُؤْمِن وَمَن شَآءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ إِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلظَّٰلِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۚ وَإِن يَسْتَغِيثُوا۟ يُغَاثُوا۟ بِمَآءٍۢ كَٱلْمُهْلِ يَشْوِى ٱلْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ ٱلشَّرَابُ وَسَآءَتْ مُرْتَفَقًا29
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: حەق هەر ئەوەیە کە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆتان ڕەوانەکراوە، جا ئەوەی دەیەوێت با باوەڕ بهێنێت و ئەوەی دەیەوێت با کافرو بێ باوەڕ بێت، بێگومان ئێمە دۆزەخێکمان ئامادە کردووە بۆ ستەمکاران کە لە هەموولایەکەوە دەورەیان دەدات و دیواری بڵێسەی ئابڵوقەی داون، خۆ ئەگەر هاوار بکەن لە ئازارو تینویەتیدا، ئەوە ئاو دەدرێن بە ئاوێکی گەرمی پیس و بۆن ناخۆش کە وەکو خڵتەی کانزایی تواوە وایە، ئەوەندەش گەرمە دەم و چاویان هەڵدەکوڕوزێنێت و دەیبرژێنێت، ئای کە چەند خواردنەوەیەکی تاڵ و ناخۆشە، چەندە جێگەو ڕێگەیەکی پڕ لە ئازارە.
18:30جوزئی 15 · لاپەڕەی 297لێکچوو
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ مَنْ أَحْسَنَ عَمَلًا30
ته‌فسیری ئاسان: لەولاشەوە، بۆ ئەوانەی کە بەڕاستی ئیمان و باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، با دڵنیابن ئێمە پاداشتی ئەو کەسە بەزایە نادەین کە کردارو ڕەفتاری جوان و پەسەندە...
18:31جوزئی 15 · لاپەڕەی 297لێکچوو
أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍۢ وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًۭا مِّن سُندُسٍۢ وَإِسْتَبْرَقٍۢ مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ ۚ نِعْمَ ٱلثَّوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًۭا31
ته‌فسیری ئاسان: ئا ئەوانە باخەکانی بەهەشتی_عەدن_بۆیان ئامادەیە، کە چەندەها ڕووبار بەبەردەمیاندا جاری و ڕەوانە، بازن و دەستەبەندو (سەعاتی) ئاڵتونیان لە دەست دەکرێت، پۆشاکی سەوزی جوان دەپۆشن کە دووتوێیە، چینی ژێرەوە ئاوریشمی ئەستوورە، چینی سەرەوە ئاوریشمی تەنکە، (جا بەکەماڵی شادیەوە) لەسەر کورسی و قەنەفە ڕازاوەکان شانیان داداوە، بەڕاستی ئەو بەختەوەرانە چاکترین و جوانترین و خۆشترین پاداشتیان دەستکەوتووە، هاوڕێ لەگەڵ خۆشترین و سازگارترین جێگەو ڕێگەدا.
18:32جوزئی 15 · لاپەڕەی 297لێکچوو
۞ وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلًۭا رَّجُلَيْنِ جَعَلْنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَٰبٍۢ وَحَفَفْنَٰهُمَا بِنَخْلٍۢ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمَا زَرْعًۭا32
ته‌فسیری ئاسان: (دەربارەی دۆزەخیان و بەهەشتیان) ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم، نموونەیان بۆ بهێنەرەوە بەدوو پیاو کە یەکێکیانمان کردووە بەخاوەنی دوو باخی ڕەزو، دەوری هەردوو باخەکەمان بەدار خورما تەنیوەو لە نێوانیاندا باخ و بێستانمان فەراهەم هێناوە...
18:33جوزئی 15 · لاپەڕەی 297لێکچوو
كِلْتَا ٱلْجَنَّتَيْنِ ءَاتَتْ أُكُلَهَا وَلَمْ تَظْلِم مِّنْهُ شَيْـًۭٔا ۚ وَفَجَّرْنَا خِلَٰلَهُمَا نَهَرًۭا33
ته‌فسیری ئاسان: هەردوو باخەکەش میوەی چاکیان بەرهەم هێناوەو هیچیان لێ خەسار نەبووەو لە نێوان هەردوو باخەکەشدا ڕووبارێکمان هەڵقوڵاندووە...
18:34جوزئی 15 · لاپەڕەی 297لێکچوو
وَكَانَ لَهُۥ ثَمَرٌۭ فَقَالَ لِصَٰحِبِهِۦ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَنَا۠ أَكْثَرُ مِنكَ مَالًۭا وَأَعَزُّ نَفَرًۭا34
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەو خاوەن باخە، زۆر سەروەت و سامانی تری هەبوو، (کابرای خاوەن باخ غەڕابوو بەسامانەکەی) بۆیە بە هاوەڵە هەژارە ئیماندارەکەی وت کاتێک گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرد: من سامانی زۆر زیاترم هەیە لە تۆ، ماڵ و منداڵیشم بەهێز ترە لەوانەی تۆ.
18:35جوزئی 15 · لاپەڕەی 298لێکچوو
وَدَخَلَ جَنَّتَهُۥ وَهُوَ ظَالِمٌۭ لِّنَفْسِهِۦ قَالَ مَآ أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَٰذِهِۦٓ أَبَدًۭا35
ته‌فسیری ئاسان: ڕۆژێک چوو بۆ سەردانی یەکێک لە باخەکانی (لەگەڵ هاوەڵەکەیدا) لەکاتێکدا کە ستەمکار بوو لە خۆی (بەهۆی لە خۆبایی بوونیەوە)، بۆیە لەبەرخۆیەوە وتی: گومان نابەم کە ئەم باخ و باخاتە هەرگیز لەناو بچێت...
18:36جوزئی 15 · لاپەڕەی 298لێکچوو
وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةًۭ وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّى لَأَجِدَنَّ خَيْرًۭا مِّنْهَا مُنقَلَبًۭا36
ته‌فسیری ئاسان: واشنازانم قیامەت بەرپا دەبێت، سوێند بە خوا ئەگەر بمگێڕنەوە بۆ لای پەروەردگارم دوای مردنم، ئەوە دڵنیام کەلای ئەویش جێگەو ڕێگەو چەندەها باخی ڕازاوەی لەمە باشترم بۆ ئامادە کراوە.
18:37جوزئی 15 · لاپەڕەی 298لێکچوو
قَالَ لَهُۥ صَاحِبُهُۥ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَكَفَرْتَ بِٱلَّذِى خَلَقَكَ مِن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ سَوَّىٰكَ رَجُلًۭا37
ته‌فسیری ئاسان: هاوەڵە ئیماندارەکەی لەکاتێکدا کە گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرد پێی وت: ئایا باوەڕت نەماوە بەو زاتەی کە سەرەتا تۆی لە خاک دروست کردووە؟! لەوەودوا نوفتەیەک بوویت، پاشان کردیتی بە پیاو؟!
18:38جوزئی 15 · لاپەڕەی 298لێکچوو
لَّٰكِنَّا۠ هُوَ ٱللَّهُ رَبِّى وَلَآ أُشْرِكُ بِرَبِّىٓ أَحَدًۭا38
ته‌فسیری ئاسان: بەڵام من دەڵێم کە: _اللە_ (بەدیهێنەری هەموو بوونەوەر)، هەر ئەو پەروەردگارمە، هیچ جۆرە هاوەڵ و شەریکێک بۆ ئەو پەروەردگارەم بڕیار نادەم.
18:39جوزئی 15 · لاپەڕەی 298لێکچوو
وَلَوْلَآ إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَآءَ ٱللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِٱللَّهِ ۚ إِن تَرَنِ أَنَا۠ أَقَلَّ مِنكَ مَالًۭا وَوَلَدًۭا39
ته‌فسیری ئاسان: دەبوا کاتێک چوویتە ناو باخەکەتەوە، بتوتایە: ما شاء اللە، هەرچی خوا ویستی لەسەر بێت هەر ئەوە پێش دێت ئەم هەموو نازو نیعمەتە بەخششی خوایەو بەهەرکەس بیەوێت دەیبەخشێت، هیچ هێزو توانایەک بۆ هیچ کەس نی یە تەنها بەهۆی خواوە نەبێت، ئەگەر تۆ من دەبینیت ماڵ و سامان و نەوەم لە تۆ کەمترە...
18:40جوزئی 15 · لاپەڕەی 298لێکچوو
فَعَسَىٰ رَبِّىٓ أَن يُؤْتِيَنِ خَيْرًۭا مِّن جَنَّتِكَ وَيُرْسِلَ عَلَيْهَا حُسْبَانًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَتُصْبِحَ صَعِيدًۭا زَلَقًا40
ته‌فسیری ئاسان: ئەوە نزیکە و ئومێدەوارم پەروەردگارم لەو باخەی تۆ چاکترم پێ ببەخشێت (لە دنیادا یان لە قیامەتدا) بەڵایەکیش لە ئاسمانەوە بۆ باخەکەت بنێرێت و، بیکاتە زەویەکی ڕووت و خلیسک و وشک...
18:41جوزئی 15 · لاپەڕەی 298لێکچوو
أَوْ يُصْبِحَ مَآؤُهَا غَوْرًۭا فَلَن تَسْتَطِيعَ لَهُۥ طَلَبًۭا41
ته‌فسیری ئاسان: یاخود (دوور نیە) ئاوی باخەکە ڕۆبچێت و هەرگیز نەتوانیت بەدەستی بهێنیت.
18:42جوزئی 15 · لاپەڕەی 298لێکچوو
وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِۦ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَىٰ مَآ أَنفَقَ فِيهَا وَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَٰلَيْتَنِى لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّىٓ أَحَدًۭا42
ته‌فسیری ئاسان: (سەرئەنجام پێشبینی هاوەڵی خواناسی هاتەدی) سەروەت و سامانی بەبا دراو لەناو برا، ئینجا (بەدەم ئاخ و داخ و هەناسەی ساردەوە)، دەستی دەدا بەیەکداو لەسەر ئەو مەسرەفەی کەتێدا کردبوو، لەکاتێکدا باخەکە بەسەریەکدا تەپی بوو، لە جێی خۆیدا کاول بوو، ئەوسا دەیوت: خۆزگە من هیچ جۆرە هاوەڵێکم بۆ خوا بڕیار نەدایە (باوەڕی دامەزراوم تەنها بەو هەبوایە).
18:43جوزئی 15 · لاپەڕەی 298لێکچوو
وَلَمْ تَكُن لَّهُۥ فِئَةٌۭ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا43
ته‌فسیری ئاسان: ئیتر هیچ دەستەو تاقمێک نەبوو جگە لە خوا فریای بکەوێت و لەخەشمی خوا دەربازی بکات، سەرکەوتووش نەبوو.
18:44جوزئی 15 · لاپەڕەی 298لێکچوو
هُنَالِكَ ٱلْوَلَٰيَةُ لِلَّهِ ٱلْحَقِّ ۚ هُوَ خَيْرٌۭ ثَوَابًۭا وَخَيْرٌ عُقْبًۭا44
ته‌فسیری ئاسان: ئا لەو کاتانەداو لەو جۆرە حاڵانەدا یارمەتی و کۆمەک تەنها لە خوا، پەروەردگاری حەق و ڕاست و دروست وەردەگیرێت، هەر خۆی چاکترین پاداشتی ئامادە کردووە، چاکترین سەرئەنجامیش چاوەڕێی بەختەوەرانە.
18:45جوزئی 15 · لاپەڕەی 298لێکچوو
وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَآءٍ أَنزَلْنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخْتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًۭا تَذْرُوهُ ٱلرِّيَٰحُ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ مُّقْتَدِرًا45
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) نموونەیان بۆ بهێنەرەوە کە ژیانی دنیا وەک ئەو ئاوی بارانە وایە کە لە ئاسمانەوە دەیبارێنین و ڕووەکی زەوی بەهۆیەوە بەیەکدا دێن، لە دوای ماوەیەکی کەم (هەموو ئەو ڕووەک و گژو گیایە) دەبێتە پووش و پەڵاشێکی وردو خاش، ڕەشەبا بەم لاو لادا بڵاوی دەکاتەوە، خوای گەورەش هەمیشەو بەردەوام دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
18:46جوزئی 15 · لاپەڕەی 299لێکچوو
ٱلْمَالُ وَٱلْبَنُونَ زِينَةُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَٱلْبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًۭا وَخَيْرٌ أَمَلًۭا46
ته‌فسیری ئاسان: ماڵ و سامان و وەچە، زینەت و جوانین بۆ ژیانی دنیا، بەڵام دڵنیابن کردەوە چاکەکان کە بەرهەمیان دەمێنێتەوە پاداشتیان چاکترە لای پەروەردگارت و ئومێدو هیوای چاکتریشی لێ دەکرێت بۆ خاوەنەکانیان.
18:47جوزئی 15 · لاپەڕەی 299لێکچوو
وَيَوْمَ نُسَيِّرُ ٱلْجِبَالَ وَتَرَى ٱلْأَرْضَ بَارِزَةًۭ وَحَشَرْنَٰهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَدًۭا47
ته‌فسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کە کێوەکان لە جێگەی خۆیان هەڵدەکەنین و گۆشەو کەناری زەوی بەزەقی دەبینیت، لەکاتێکدا هەموو خەڵکیشمان کۆ کردۆتەوەو کەسیشمان لێ بەجێ نەهێشتوون.
18:48جوزئی 15 · لاپەڕەی 299لێکچوو
وَعُرِضُوا۟ عَلَىٰ رَبِّكَ صَفًّۭا لَّقَدْ جِئْتُمُونَا كَمَا خَلَقْنَٰكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۭ ۚ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّن نَّجْعَلَ لَكُم مَّوْعِدًۭا48
ته‌فسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە سەرجەم نەوەی ئادەم، ڕیز کراون لەبەردەم پەروەردگارا، خوای گەورە ڕوو بەکافران دەفەرموێت: سوێند بێت واهاتنەوە بۆ لامان هەر وەک لە سەرەتادا دروستمان کردوون (بەڕووتی بێ ماڵ و سامان و... هتد) لەحاڵێکدا کە ئێوە گومانتان وابوو، واشتان دەوت کە هەرگیز کاتێکمان دیاری نەکردووە بۆ لێپرسینەوەتان.
18:49جوزئی 15 · لاپەڕەی 299لێکچوو
وَوُضِعَ ٱلْكِتَٰبُ فَتَرَى ٱلْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَٰوَيْلَتَنَا مَالِ هَٰذَا ٱلْكِتَٰبِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةًۭ وَلَا كَبِيرَةً إِلَّآ أَحْصَىٰهَا ۚ وَوَجَدُوا۟ مَا عَمِلُوا۟ حَاضِرًۭا ۗ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًۭا49
ته‌فسیری ئاسان: نامەی کردەوەی هەر کەس دادەنرێت، (ئیمانداران دڵخۆشن) بەڵام تاوانباران دەبینیت دڵە لەرزێ و دڵە ڕاوکێیانە لە کارو کردەوەی ناپەسەندی تۆمار کراویان، بۆیە دەڵێن: هاوار لە ئێمە ئەم نامەو دۆسیەیە چیە؟! هیچ گوناهێکی وردو درشت بەجێ ناهێڵێت بەڵکو هەمووی تۆمار کردوە، ئەو خەڵکە هەرچیان کردووە (بەدەنگ و ڕەنگەوە) ئامادەیە، بێگومان پەروەردگاری تۆ ستەم لە هیچ کەس ناکات.
18:50جوزئی 15 · لاپەڕەی 299لێکچوو
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِۦٓ ۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِى وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّۢ ۚ بِئْسَ لِلظَّٰلِمِينَ بَدَلًۭا50
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە کاتێک بە فریشتەکانمان وت سوژدەبەرن بۆ ئادەم، هەر هەموو سوژدەیان برد جگە لە ئیبلیس کە لە دەستەی پەریەکان بوو بەهۆی ئەوەوە لە فەرمانی پەروەردگاری یاخی بوو، ئایا ڕەوایە کە ئەوو نەوەکەی بکەنە پاڵپشت و یارو یاوەری خۆتان لە جیاتی من، لەحاڵێکدا ئەوان دوژمنی هەمیشەیی ئێوەن، ئای کە چەندە کارێکی خراپ و ناڕەوایە بۆ ستەمکاران کە لە جیاتی خوا دوژمنێکی وەک شەیتانیان داناوەو گوێڕایەڵی دەکەن.
18:51جوزئی 15 · لاپەڕەی 299لێکچوو
۞ مَّآ أَشْهَدتُّهُمْ خَلْقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَا خَلْقَ أَنفُسِهِمْ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ ٱلْمُضِلِّينَ عَضُدًۭا51
ته‌فسیری ئاسان: وەنەبێت من لەکاتی دروستکردنی ئاسمانەکان و زەویدا ئەوانم ئامادە کردبێت، بگرە هەتا لە دروست بوونی خۆشیان ئاگادارنین، بەڕاستی من هەرگیز ئەوانەی خەڵک گومڕا دەکەن نەمکردووە بەیارمەتیدەری خۆم و پشتم پێ نەبەستوون.
18:52جوزئی 15 · لاپەڕەی 299لێکچوو
وَيَوْمَ يَقُولُ نَادُوا۟ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُمْ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُم مَّوْبِقًۭا52
ته‌فسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کە خوا لە هاوەڵگەران دەپرسێت و پێیان دەڵێت: کوا ئەو شەریک و هاوەڵانەی کە بۆ منتان بڕیار دەدا، جا بانگیان لێ دەکەن و هاواریان لێدەکەن، (بەڵام بێ سوودە) هەر وەڵامیشیان نادەنەوە، ئیتر بۆ هەمیشە سزای سەخت دەخەینە نێوانیانەوە.
18:53جوزئی 15 · لاپەڕەی 299لێکچوو
وَرَءَا ٱلْمُجْرِمُونَ ٱلنَّارَ فَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُم مُّوَاقِعُوهَا وَلَمْ يَجِدُوا۟ عَنْهَا مَصْرِفًۭا53
ته‌فسیری ئاسان: (ئا لەو گیر خواردنەدا) تاوانباران دۆزەخ دەبینن و دڵنیان بێگومان دەچنە ناوی و تێکەڵی دەبن، هیچ پەناگاو کەلێنێکیش نیە کە لێی دەربازبن.
18:54جوزئی 15 · لاپەڕەی 300لێکچوو
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ أَكْثَرَ شَىْءٍۢ جَدَلًۭا54
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە لەم قورئانەدا لە هەموو جۆرە نموونەیەکمان هێناوەتەوە بۆ خەڵکی (تا پەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرن) لە کاتێکدا ئینسان لە هەموو شتێک زیاتر موجادەلە دەکات و لە شت دەکۆڵێتەوە.
18:55جوزئی 15 · لاپەڕەی 300لێکچوو
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤْمِنُوٓا۟ إِذْ جَآءَهُمُ ٱلْهُدَىٰ وَيَسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّهُمْ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ ٱلْأَوَّلِينَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ ٱلْعَذَابُ قُبُلًۭا55
ته‌فسیری ئاسان: خەڵکی خوانەناس هیچ شتێک نەبووەتە کۆسپ لە ڕێیاندا تا باوەڕ بهێنن کاتێک کە هیدایەتیان بۆ ڕەوانە کراوەو داوای لێخۆشبوون بکەن لە پەروەردگاریان، مەگەر تەنها ئەوە نەبێت کە یاسای پێشینان بەسەریاندا بسەپێت (بە لەناو بردنیان) یاخود سزا ڕوو بەڕوویان بێتەوە (لە قیامەتدا).
18:56جوزئی 15 · لاپەڕەی 300لێکچوو
وَمَا نُرْسِلُ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۚ وَيُجَٰدِلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِٱلْبَٰطِلِ لِيُدْحِضُوا۟ بِهِ ٱلْحَقَّ ۖ وَٱتَّخَذُوٓا۟ ءَايَٰتِى وَمَآ أُنذِرُوا۟ هُزُوًۭا56
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە پێغەمبەران تەنها بەمژدەدەرو ترسێنەر نەبێت نانێرین کەچی ئەوانەی کافرو بێ باوەڕ بوون هەر موجادەلەو دەمبازی دەکەن بە بەڵگەی پڕوپووچ، بۆ ئەوەی حەق و ڕاستی بەتاڵ بکەنەوەو بیترازێنن، هەروەها نایەت و فەرمانەکانی من و ئەوەی ئەوانی پێ هۆشیار کراوەتەوە کردویانە بەگاڵتە.
18:57جوزئی 15 · لاپەڕەی 300لێکچوو
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِىَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ۚ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًۭا ۖ وَإِن تَدْعُهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ فَلَن يَهْتَدُوٓا۟ إِذًا أَبَدًۭا57
ته‌فسیری ئاسان: کێ لەوە ستەمکارترە کە یاداوەری کرابێت بە ئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاری، کەچی ڕووی لێ وەرگێڕاون و لووتی بەرز گرتووەو ئەوەشی لە یاد کردووە کە چ دەستپێشکەریەکی کردووە لە گوناهو تاوان، ئێمە بەڕاستی پەردەمان هێناوە بەسەر دڵیاندا تا لە ئایەتەکانی ئێمە تێنەگەن و قورسی و کەڕیشمان کردۆتە گوێیانەوە، خۆ ئەگەر بانگیان بکەیت بۆ ڕێبازی هیدایەت و دینداری، ئەوە هەرگیز ئەوانە ئەو هیدایەتە وەرناگرن.
18:58جوزئی 15 · لاپەڕەی 300لێکچوو
وَرَبُّكَ ٱلْغَفُورُ ذُو ٱلرَّحْمَةِ ۖ لَوْ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُوا۟ لَعَجَّلَ لَهُمُ ٱلْعَذَابَ ۚ بَل لَّهُم مَّوْعِدٌۭ لَّن يَجِدُوا۟ مِن دُونِهِۦ مَوْئِلًۭا58
ته‌فسیری ئاسان: پەروەردگاری تۆ لێخۆشبووەو خاوەنی ڕەحمەت و میهرەبانیە، ئەگەر بەکردەوەی ئەو خەڵکە بکات هەموویان بە خێرایی دەپێچێتەوەو بەسزای سەخت دایاندەگرێت، بەڵکو کاتی دیاریکراویان بۆ هەیە (هەر کاتێک یەخەی پێگرتن) هەرگیز پەنایەکیان دەست ناکەوێت بێجگە لە پەنای خوا.
18:59جوزئی 15 · لاپەڕەی 300لێکچوو
وَتِلْكَ ٱلْقُرَىٰٓ أَهْلَكْنَٰهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا۟ وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًۭا59
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەتە ئەو شارو شارۆچکانە (کە باسیانتان بیستووە، یاخود بەچاوی خۆتان دەیبینن) لەناومان بردوون و کاولمان کردوون کاتێک کە (دانیشتوانی) ستەمیان کردووەو بۆ لەناوبردنیان کاتی دیاریکراومان بڕیارداوە.
18:60جوزئی 15 · لاپەڕەی 300لێکچوو
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَىٰهُ لَآ أَبْرَحُ حَتَّىٰٓ أَبْلُغَ مَجْمَعَ ٱلْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِىَ حُقُبًۭا60
ته‌فسیری ئاسان: (یادیان بێنە) کاتێک موسا بەهاوەڵانی لاوی خۆی وت: من کۆڵ نادەم و دەڕۆم، ئەگەر چەندەها ڕۆژم پێ بچێت تا دەگەمە ئەو شوێنەی کە دوو دەریاکە یەکدەگرن یان دەگەمە ئەنجام، یاخود ماوەیەکی زۆر دەڕۆم و دەگەڕێم (خوای گەورە ویستوویەتی موسا پێغەمبەر علیە السلام تێبگەیەنێت کە بەندەی هەیە لە بواری تردا شارەزان، لەبەر ئەوە ڕێنموویی کردووە تا بگەڕێت بەشوێن ئەو جۆرە کەسانەدا و لەوانیش سوود وەربگرێت).
18:61جوزئی 15 · لاپەڕەی 300لێکچوو
فَلَمَّا بَلَغَا مَجْمَعَ بَيْنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِى ٱلْبَحْرِ سَرَبًۭا61
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی کە دوو دەریاکە بەیەک دەگەن، ماسیەکان کە لەگەڵ خۆیاندا هەڵیان گرتبوو بۆ توێشووی سەفەر، فەرامۆشیان کردبوو، ئەویش هەڵبەزی بۆوەو ڕێگەی ناو دەریای بۆ خۆی گرتەبەر.
18:62جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَىٰهُ ءَاتِنَا غَدَآءَنَا لَقَدْ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبًۭا62
ته‌فسیری ئاسان: جا کاتێک تێپەڕین (لەو شوێنەو، لە جێیەکی تر لایاندا) موسا بەهاوەڵەکەی وت: ئادەی خواردنەکەمان بهێنە، چونکە بەڕاستی لەم سەفەرەماندا زۆر هیلاک و ماندوو بووین.
18:63جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
قَالَ أَرَءَيْتَ إِذْ أَوَيْنَآ إِلَى ٱلصَّخْرَةِ فَإِنِّى نَسِيتُ ٱلْحُوتَ وَمَآ أَنسَىٰنِيهُ إِلَّا ٱلشَّيْطَٰنُ أَنْ أَذْكُرَهُۥ ۚ وَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِى ٱلْبَحْرِ عَجَبًۭا63
ته‌فسیری ئاسان: لاوەکە وتی: ئەگەر لە بیرت بێت ئەو کاتەی کە چووینە سەر بەردە گەورەکە (بۆ حەوانەوە) من بیرم چوو باسی ماسیەکەت بۆ بکەم، کەسیش لە بیری نەبردمەوە شەیتان نەبێت، کە بۆتی باس بکەم، لەڕاستیدا ئەو ماسیە (زیندوو بۆوەو) بە شێوەیەکی زۆر سەیر خۆی کرد بەناو دەریادا.
18:64جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبْغِ ۚ فَٱرْتَدَّا عَلَىٰٓ ءَاثَارِهِمَا قَصَصًۭا64
ته‌فسیری ئاسان: موسا علیە السلام وتی: هەر ئەوەبوو کە ئێمە دەمانویست (واتە: دەبوو ئا لەو شوێنەدا چاوەڕێ بوینایە) ئیتر بە ناچاری گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەی کە بە جێیان هێشتبوو.
18:65جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
فَوَجَدَا عَبْدًۭا مِّنْ عِبَادِنَآ ءَاتَيْنَٰهُ رَحْمَةًۭ مِّنْ عِندِنَا وَعَلَّمْنَٰهُ مِن لَّدُنَّا عِلْمًۭا65
ته‌فسیری ئاسان: لەوێ بە بەندەیەک لە بەندەکانی ئێمە ئاشنا بوو کە لە ڕەحمەتی تایبەتی خۆمان بەهرەوەرمان کردبووو زانست و زانیاری تایبەتی خۆمانمان پێ بەخشیبوو، موسا علیە السلام پێی وت: ئایا مۆڵەتم دەدەیت کە شوێنت بکەوم تا لەو زانست و زانیاریەی پێت بەخشراوە منیش بەهرەدار بکەیت؟
18:66جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰ هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰٓ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًۭا66
ته‌فسیری ئاسان: موسا (علیە وسلام) پێی گوت: ئاخۆ مۆڵتم دەدەیت شوێنت بکەوم؟ تا لەو زانستەی -لەلایەن پەروەردگارتەوە- فێرکراویت، منیش فێر بکەیت و نیشانمی بدەی، بەڵکو کەڵکی لێ وەرگرم لە کاروبارمدا.
18:67جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
قَالَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًۭا67
ته‌فسیری ئاسان: زاناکە وتی: بەڕاستی تۆ هەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا خۆڕاگر بیت (بێدەنگ بیت بەرامبەر ڕەفیتارو کردارم، چونکە من شتی سەرسوڕهێنەر دەکەم و تۆ لە نهێنیەکەی تێناگەیت).
18:68جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَىٰ مَا لَمْ تُحِطْ بِهِۦ خُبْرًۭا68
ته‌فسیری ئاسان: جا چۆن خۆدەگریت لە بەرامبەر شتێکەوە کە هەواڵت لێی نیە و ئەم سەرو ئەو سەری نازانیت.
18:69جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
قَالَ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ صَابِرًۭا وَلَآ أَعْصِى لَكَ أَمْرًۭا69
ته‌فسیری ئاسان: موسا وتی: دەمبینیت ئەگەر خوا ویستی لەسەر بێت خۆڕاگر دەبم و لە هیچ فەرمانێکت دەرناچم.
18:70جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
قَالَ فَإِنِ ٱتَّبَعْتَنِى فَلَا تَسْـَٔلْنِى عَن شَىْءٍ حَتَّىٰٓ أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْرًۭا70
ته‌فسیری ئاسان: زاناکە وتی: جا ئەگەر شوێنم کەوتیت ئەوە پرسیارم لەهیچ شتێک لێ مەکە، هەتا خۆم لە نهێنیەکەی ئاگادارت نەکەم.
18:71جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا رَكِبَا فِى ٱلسَّفِينَةِ خَرَقَهَا ۖ قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْـًٔا إِمْرًۭا71
ته‌فسیری ئاسان: هەتا کاتێک پێکەوە دەرچوون و سواری کەشتیەکە بوو‌ن، زاناکە دەستی کرد بە کون کردن و عەیبدار کردنی، موسا (خۆی پێنەگیراو) وتی: باشە، ئاخر، ئەوە تۆ ئەم کەشتیە کون دەکەیت، دەتەوێت هەرچی سەرنشینەکانی هەیە نوقمی بکەیت، سوێند بەخوا بەڕاستی کارێکی ناشایستەی گەورەت کرد!!
18:72جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
قَالَ أَلَمْ أَقُلْ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًۭا72
ته‌فسیری ئاسان: زاناکە وتی: نەم وت: تۆ هەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا خۆڕاگر بیت!!.
18:73جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
قَالَ لَا تُؤَاخِذْنِى بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرْهِقْنِى مِنْ أَمْرِى عُسْرًۭا73
ته‌فسیری ئاسان: موسا وتی: لێم مەگرە چونکە مەرجەکەم فەرامۆش کردو فێربوونی ئەم زانیاریەی کە دەمەوێت لە تۆوە فێربم لەسەرم قورس و گران مەکە.
18:74جوزئی 15 · لاپەڕەی 301لێکچوو
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا لَقِيَا غُلَٰمًۭا فَقَتَلَهُۥ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًۭا زَكِيَّةًۢ بِغَيْرِ نَفْسٍۢ لَّقَدْ جِئْتَ شَيْـًۭٔا نُّكْرًۭا74
ته‌فسیری ئاسان: (دوایی دابەزینە سەر وشکانی) کەوتنە ڕێ، هەتا گەیشتنە منداڵێک، زاناکە گرتی و کوشتی، موسا وتی: سەیرە، ئەوە بۆچی کەسێکی بێ گوناهت کوشت بێ ئەوەی ئەو تاوانێکی وای کردبێت و (شایستەی کوشتن بێت) سوێند بەخوا بەڕاستی کارێکی ناپەسەندو ناڕەوات ئەنجامدا!!
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.