پیشاندان:
18. سورة الكهف
۞ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًۭا75
تهفسیری ئاسان: زاناکە وتی: پێم نەوتیت کە بەڕاستی تۆ هەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا ئارام بگریت و دان بەخۆتدا بگریت.
قَالَ إِن سَأَلْتُكَ عَن شَىْءٍۭ بَعْدَهَا فَلَا تُصَٰحِبْنِى ۖ قَدْ بَلَغْتَ مِن لَّدُنِّى عُذْرًۭا76
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: ئەگەر دوای ئەمە پرسیاری هەر شتێکی ترم لێ کردیت، ئەوە هاوڕێیەتیم مەکە، بەڕاستی بەڕای من مافی خۆتە و لەڵایەن منەوە لێ بوردراویت (چونکە من بەئاسانی لە هەڵسوکەوتی تۆ تێناگەم).
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَيَآ أَهْلَ قَرْيَةٍ ٱسْتَطْعَمَآ أَهْلَهَا فَأَبَوْا۟ أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًۭا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُۥ ۖ قَالَ لَوْ شِئْتَ لَتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًۭا77
تهفسیری ئاسان: پاشان دەرچوون و ڕۆشتن هەتا گەیشتنە ناو خەڵکی شارۆچکەیەک (برسیان بوو) داوای خۆراکیان لە خاڵکەکە کرد، کەچی دەستیان نا بە ڕوویانەوە و میوانداریان لێ نەکردن، ئەوسا لەناو شارەکەدا دیوارێکیان بەدی کرد خەریکبوو دەڕوخا، بەڵام زاناکە هەڵیچنیەوەو چاکی کردەوەو بەرزی کردەوە، موسا وتی: ئەگەر بتویستایە، ئەوە کرێیەکت بەرامبەر ئەم کارە وەردەگرت (دەماندا بەخۆراک پیی تێر دەبووین).
قَالَ هَٰذَا فِرَاقُ بَيْنِى وَبَيْنِكَ ۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِع عَّلَيْهِ صَبْرًا78
تهفسیری ئاسان: زاناکە وتی: ئیتر ئالێرە بە دواوە کاتی جیابوونەوەی نێوانی من و تۆیە، من تاوێکی تر تۆ ئاگادار دەکەم لە حەقیقەت و سەرئەنجامی ئەو شتانەی کە نەتتوانی ئارام بگریت لە بەرامبەریانەوە.
أَمَّا ٱلسَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَٰكِينَ يَعْمَلُونَ فِى ٱلْبَحْرِ فَأَرَدتُّ أَنْ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٌۭ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًۭا79
تهفسیری ئاسان: ئەو کەشتیەی (عەیبدارم کرد چەند هەژارێک خاوەنی بوون لە دەریادا کاریان دەکرد، جا منیش ویستم عەیبداری بکەم، لەکاتێکدا لەو ناوەدا پاشایەک هەبوو کە هەموو کەشتیەکی (چاک و ڕێکوپێکی) داگیر دەکرد.
وَأَمَّا ٱلْغُلَٰمُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَآ أَن يُرْهِقَهُمَا طُغْيَٰنًۭا وَكُفْرًۭا80
تهفسیری ئاسان: منداڵەکەش (کە کوشتم) دایک و باوکێکی ئیمانداری هەبوو، ترساین لەوەی کە بەسەرکەشی و بێ دینی و خوانەناسی هیلاک و ماندویان بکات (چونکە هەر لە ئێستاوە سەرکەشی و لاساریی پێوە دیار بوو).
فَأَرَدْنَآ أَن يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًۭا مِّنْهُ زَكَوٰةًۭ وَأَقْرَبَ رُحْمًۭا81
تهفسیری ئاسان: (بەو کارەمان) ویستمان کە پەروەردگاریان (لەجیاتی ئەو) پاکترو چاکتریان پێ ببەخشێت و بەمنداڵێکی خاوەن بەزەیی و میهرابانتر بەهرەوەریان بکات (منداڵەکەش بەهەشتی بێت).
وَأَمَّا ٱلْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَٰمَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِى ٱلْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُۥ كَنزٌۭ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَٰلِحًۭا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبْلُغَآ أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْرِجَا كَنزَهُمَا رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۚ وَمَا فَعَلْتُهُۥ عَنْ أَمْرِى ۚ ذَٰلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِع عَّلَيْهِ صَبْرًۭا82
تهفسیری ئاسان: دیوارەکەش کە چاکم کردەوە، خاوەنەکەی دوو منداڵی هەتیووی شارۆچکەکە بوون، لەژێریدا گەنجینەیەکی (زێڕو زیویان) هەبوو (کە باوکیان بۆی شاردبوونەوە، ئەگەر گوێمان پێ نەدایە، باران و لافاو دەری دەخست و ئەو خە ڵکە ڕەزیلەی کە میوانداریان لێ نەکردین، دەستیان دەکەوت)، باوکی ئە دوو منداڵەش خواناس و چاک بوو، جا پەروەردگارت ویستی کاتێک گەنجینەکەیان دەست بکەوێت کە گەورە و بەهێزبن، ئەوسا دەری بهێنن، ئەمەش وەکو ڕەحمەتێکی تایبەتی لەلایەن پەروەردگارتەوە (لەبەر خاتری باوکیان)، دڵنیاشبە کە هەموو ئەو کارانەم لە خۆوە نەکردووە، ئیتر ئەوە بوو ڕاز و نهێنی ئەو شتانەی کە خۆت بۆ نەدەگیرا کاتێک ئانجامم دەدان.
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَن ذِى ٱلْقَرْنَيْنِ ۖ قُلْ سَأَتْلُوا۟ عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا83
تهفسیری ئاسان: دەربارەی (ذو القرنین) یش پرسیارت لێ دەکەن، پێیان بڵێ: گۆشەیەک لە بەسەرهاتی ئەوتان بۆ باس دەکەم.
إِنَّا مَكَّنَّا لَهُۥ فِى ٱلْأَرْضِ وَءَاتَيْنَٰهُ مِن كُلِّ شَىْءٍۢ سَبَبًۭا84
تهفسیری ئاسان: ئێمە توانا و دەسەڵاتمان لە زەویدا پێ بەخشی بوو، بۆ هەرشتێکی پێویستی ئەو سەردەمە هۆکارەکەیمان بۆ ڕەخساندبوو.
فَأَتْبَعَ سَبَبًا85
تهفسیری ئاسان: ئەویش کەڵکی تەواوی لە هۆکارەکان وەردەگرت.
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ ٱلشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِى عَيْنٍ حَمِئَةٍۢ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًۭا ۗ قُلْنَا يَٰذَا ٱلْقَرْنَيْنِ إِمَّآ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّآ أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًۭا86
تهفسیری ئاسان: (خۆی و لەشکرەکەی) کەوتە ڕێ هەتا کاتێک گەیشتە ناوچەکانی خۆرئاوا، (کەوا دەهاتە بەرچاو) لە گۆمێکی قوڕاودا، ڕۆژ، ئاوا دەبێت، لەو ناوەدا ڕێی کەوت لە قەومێکی (خوانەناس و بێ دین)، ئێمەش پێمان وت: ئەی (ذو القرنین) یان ئەوەیە بە سزا لەناویان دەبەیت (ئەگەر لەسەر کوفر و تاوانیان بەردەوام بوون) یان چاکەیان لەگەڵدا دەکەیت (ئەگەر شوێنی ئیمان و چاکە نەکەوتن).
قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُۥ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِۦ فَيُعَذِّبُهُۥ عَذَابًۭا نُّكْرًۭا87
تهفسیری ئاسان: (ذو القرنین) وتی: بێگومان ئەوەی ستەمکار بێت ئێمە سزای دەدەین، لەوەودوایش کە گەڕایەوە بۆ لای پەروەردگاری سزایەکی زۆر سەخت و گرانی دەدات.
وَأَمَّا مَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلَهُۥ جَزَآءً ٱلْحُسْنَىٰ ۖ وَسَنَقُولُ لَهُۥ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًۭا88
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی ئیمان و باوەڕ بهێنێت و کارو کردەوەی چاکە ئەنجام بدات، ئەوە پاداشتی چاک بۆ ئەوە، لەمەودوا قسەی خۆش و فەرمانی ئاسان و کاری سووکی دەدەین بەسەردا.
ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا89
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا کەڵکی تەواوی لە هۆکارەکان وەرگرت و بەشوێنیاندا گەڕا.
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَطْلِعَ ٱلشَّمْسِ وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَىٰ قَوْمٍۢ لَّمْ نَجْعَل لَّهُم مِّن دُونِهَا سِتْرًۭا90
تهفسیری ئاسان: هەتا کاتێک گەیشتە ناوچەی خۆرهەڵاتی (دوور)، بینی خۆر هەڵدێت لەسەر قەومێک کە پەناگایەکیان نیە تا لەتینی خۆیان بپارێزن.
كَذَٰلِكَ وَقَدْ أَحَطْنَا بِمَا لَدَيْهِ خُبْرًۭا91
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیە ڕەفتاری کرد، کە لەگەڵ خەڵکی خۆرئاوادا کردی، بێگومان ئێمە بەتەواویی ئاگاداربووین لەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدا.
ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا92
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا هەر دەستبەرداری هۆکارەکان نەبوو، بەشوێنیاندا گەڕا.
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ بَيْنَ ٱلسَّدَّيْنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوْمًۭا لَّا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلًۭا93
تهفسیری ئاسان: هەتا کاتێک گەیشتە نێوان هەردوو بەربەستەکە، کە لە نێوانیاندا قەومێک هەبوو کە لە هیچ قسەیەک تێ نەدەگەیشتن (مەگەر زۆر بەدەگمەن).
قَالُوا۟ يَٰذَا ٱلْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَىٰٓ أَن تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّۭا94
تهفسیری ئاسان: کاتێک دەسەڵاتی (ذو القرنین) یان بینی وتیان: ئەی (ذو القرنین) بەڕاستی یەئجوج و مەئجوج تۆوی خراپە و تاوان دەچێنن لە زەویدا، تا بەربەستێک لە نێوان ئێمە و ئەواندا دروست بکەیت؟
قَالَ مَا مَكَّنِّى فِيهِ رَبِّى خَيْرٌۭ فَأَعِينُونِى بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا95
تهفسیری ئاسان: (ذو القرنین) وتی: ئەو دەسەڵات و زانیاری و شتانەی پەروەردگارم پێی بەخشیووم چاکترە بۆ من (لە پارە و سامان) جا ئێوە بەهێزی بازوو یارمەتیم بدەن تا بەربەستێکی بەهێز لە نێوان ئێوە و ئەواندا دروست بکەم.
ءَاتُونِى زُبَرَ ٱلْحَدِيدِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا سَاوَىٰ بَيْنَ ٱلصَّدَفَيْنِ قَالَ ٱنفُخُوا۟ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَعَلَهُۥ نَارًۭا قَالَ ءَاتُونِىٓ أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًۭا96
تهفسیری ئاسان: پارچە ئاسنم بۆ بهێنن و (کەڵەکەی بکەن) هەتا ئەمبەرو ئەوبەری هەردوو کێوەکەی پڕ کرد، ئەوسا فەرمانیدا، تا بە (موشەدەمە) فوو بکەن لەو ئاگرەی کە لە ژێریدا کرابۆوە، هەتا کاتێک هەمووی کرد بە ئاگر، ئینجا (ذو القرنین) وتی: ئادەی مسی تواوەم بۆ بهێنن تا بیکەم بەسەریدا (مس لەگەڵ ئاسندا تێکەڵ بکرێت پێکهاتەیەکی بەهێزی لێ دروست دەبێت).
فَمَا ٱسْطَٰعُوٓا۟ أَن يَظْهَرُوهُ وَمَا ٱسْتَطَٰعُوا۟ لَهُۥ نَقْبًۭا97
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر (یەئجوج و مەئجوج) نە توانیان سەربکەون، نە توانیان کوناو دەری بکەن.
قَالَ هَٰذَا رَحْمَةٌۭ مِّن رَّبِّى ۖ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ رَبِّى جَعَلَهُۥ دَكَّآءَ ۖ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّى حَقًّۭا98
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ذو القرنین) وتی: دروستکردنی ئەم بەربەستە ڕەحمەتێک بوو لەلایەن پەروەردگارمەوە، ئینجا کاتێک پەروەردگارم بڕیاری تێکدانی بدات، ورد و خاشی دەکات، بێگومان بەڵێنی پەروەردگارم حەقیقەت و ڕاستەقینەیە.
۞ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍۢ يَمُوجُ فِى بَعْضٍۢ ۖ وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَجَمَعْنَٰهُمْ جَمْعًۭا99
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژە بەدواوە وازمان لێهێنان تا وەک شەپۆل بەناو یەکدا بێن، یاخود وازمان لێهێنان بۆ ئەو ڕۆژەی (کە بەربەستەکە دەشکێت و بە پەلە) وەکو لێشاودێنە دەرێ و شەپۆل دەدەن بەناو یەکدا (کە یەکێکە لە نیشانەکانی کۆتایی هاتنی دنیا)، ئەوسا فوو دەکرێت بە - صور - دا، بەو هۆیەوە هەر هەموو خەڵکی بە تەواوی کۆ دەکەینەوە (بۆ موحاسەبە و لێپرسینەوە).
وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْكَٰفِرِينَ عَرْضًا100
تهفسیری ئاسان: ئیتر ئەو ڕۆژە دۆزەخ نیشانی کافران دەدەین و بەتەواوی دەری دەخەین (هەمووشیانی تیادا کۆ دەکەینەوە).
ٱلَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِى غِطَآءٍ عَن ذِكْرِى وَكَانُوا۟ لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا101
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە پەردە بەسەر چاویاندا هاتبوو (نەیاندەویست نیشانەکانی دەسەڵاتداری ئێمە ببینن) و یادی ئێمە بکەن و توانای بیستنی (قورئانی ئێمەیان نەبوو، حەزیان لێ نەدەکرد).
أَفَحَسِبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَن يَتَّخِذُوا۟ عِبَادِى مِن دُونِىٓ أَوْلِيَآءَ ۚ إِنَّآ أَعْتَدْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَٰفِرِينَ نُزُلًۭا102
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانەی کافرو بێ باوەڕ بوون وا دەزانن کە هەروا بۆیان دەچێتە سەرو چاوپۆشییان لێ دەکەین لە کاتێکدا کە ئەوان بەندەکانی ئێمە دەکەنە یارو یاوەری خۆیان و پشت بەوان دەبەستن و ئێمە فەرامۆش دەکەن، ئەوانە بابزانن کە بەڕاستی ئێمە دۆزەخمان ئامادەکردووە بۆ بێ باوەڕان کەلەوێ دادەبەزن و نیشتەجێ دەبن.
قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُم بِٱلْأَخْسَرِينَ أَعْمَٰلًا103
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە و سلم) پێیان بڵێ: ئایا هەواڵی ئەو کەسانەتان بدەمێ کە لە کارو کردەوەیاندا زۆر زەرەرمەند و خەسارەتمەندن؟!
ٱلَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا104
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە) ئەو کەسانەن کە هەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا، بەزایە و بەهەدەر چووە بەمەرجێک وایان دەزانی کە بەڕاستی کاری چاک دەکەن و کردەوەی ڕەوا ئەنجام دەدەن.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَزْنًۭا105
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کەسانێکن کە باوەڕیان بە بەڵگەو نیشانەکانی پەروەردگاریان نەبووەو بەنیازی ئامادەبوونی بەردەم بارەگای خوایی نەبوون، ئیتر هەموو کارو کردەوەکانیان بێ نرخ و پووچ بووەوە، لە ڕۆژی قیامەتیشدا هیچ جۆرە بایەخ و نرخێکیان بۆ دانانێین.
ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُمْ جَهَنَّمُ بِمَا كَفَرُوا۟ وَٱتَّخَذُوٓا۟ ءَايَٰتِى وَرُسُلِى هُزُوًا106
تهفسیری ئاسان: ئەوانە پاداشتیان ئاگری دۆزەخە بەهۆی ئەوەی کە باوەڕیان نەبوو و گاڵتەجاڕیان بەبەڵگەو نیشانەکان و پێغەمبەرانی ئێمەکرد.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّٰتُ ٱلْفِرْدَوْسِ نُزُلًا107
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوەو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، ئێمە هەر لە زووەوە بە بەهەشتی فیردەوسمان بۆ ئامادە کردوون، تا لەوێ دابەزن و ژیانی کامەرانی تیایدا بەرنەسەر.
خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يَبْغُونَ عَنْهَا حِوَلًۭا108
تهفسیری ئاسان: ژیانیان تیایدا بەردەوام و نەبڕاوەیە، نایانەوێت بگوێزرێنەوە بۆ شوێنێکی تر (لەبەر چاویان ناکەوێت).
قُل لَّوْ كَانَ ٱلْبَحْرُ مِدَادًۭا لِّكَلِمَٰتِ رَبِّى لَنَفِدَ ٱلْبَحْرُ قَبْلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَٰتُ رَبِّى وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِۦ مَدَدًۭا109
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر دەریا هەمووی مرەکەب بێت و زانست و زانیاری پەروەردگارمی پێ بنووسرایە، دەریا تەواو دەبوو پێش ئەوەی زانست و زانیاری پەروەردگارم تەواو ببێت، ئەگەر چەندەها ئەوەندەی تر دەریاش بهێنن و بیکەنە مرەکەب، چونکە زانست و زانیاری پەروەردگار کۆتایی نایە و بێ سنوورە.
قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ فَمَن كَانَ يَرْجُوا۟ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًۭا صَٰلِحًۭا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدًۢا110
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) پێیان) بڵێ: بەڕاستی من تەنها ئادەمیزادێکم وەک ئێوە، بەڵام ئەوەندە هەیە وەحی و نیگام بۆ دێت (ئەم ڕاستیەتان تێبگەیەنم) کە: بێگومان خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنهایە، جا ئەوەی دەیەوێت بەدیداری پەروەردگاری شادببێت، بەخۆشنودیەوە با کارو کردەوەی چاک و دروست ئەنجام بدات و بەهیچ شێوەیەک لە پەرستندا هیچ کەسێک نەکاتە هاوەڵ و شەریک بۆی.
19. سورة مريم
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
كٓهيعٓصٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە.
ذِكْرُ رَحْمَتِ رَبِّكَ عَبْدَهُۥ زَكَرِيَّآ2
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم)، ئەم باسە) باسی ڕەحمەتی پەروەردگارتە، دەربارەی بەندەی خۆی زەکەریا.
إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيًّۭا3
تهفسیری ئاسان: کاتێک لە (پەرستگای خۆیدا) هانا و هاواری برد بۆ پەروەردگاری بەپەنهانی.
قَالَ رَبِّ إِنِّى وَهَنَ ٱلْعَظْمُ مِنِّى وَٱشْتَعَلَ ٱلرَّأْسُ شَيْبًۭا وَلَمْ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيًّۭا4
تهفسیری ئاسان: وتی: پەروەردگارا، بەڕاستی من ئێسکەکانم لاواز بوون و قژی سەرم هەر هەمووی سپێتی دایگرتووە، بەڵام من هەرگیز لە دوعاو پاڕانەوەم لە زاتی تۆ نائومێد نەبووم و (دەستت نەناوە بەڕوومەوە).
وَإِنِّى خِفْتُ ٱلْمَوَٰلِىَ مِن وَرَآءِى وَكَانَتِ ٱمْرَأَتِى عَاقِرًۭا فَهَبْ لِى مِن لَّدُنكَ وَلِيًّۭا5
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی من لەوە ترساوەم کە خزم و خوێشان عەشرەت دوای مردنم سەگەردان بن، (چونکە کەسێکی وایان تیادا بەدی ناکەم کە شایستەی گەیاندنی پەیامەکەت بێت، خۆت دەزانیت) خێزانکەشم منداڵی نابێت، بۆیە داواکارم لە لەبەخششی خۆت بەهرەوەرم بکە و منداڵێکم پێ ببەخشیت کە بتوانێت جێگەی من بگرێتەوە.
يَرِثُنِى وَيَرِثُ مِنْ ءَالِ يَعْقُوبَ ۖ وَٱجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّۭا6
تهفسیری ئاسان: تا میراتی پێغەمبەرایەتی من و نەوەی یەعقوب وەرربگرێت، هەروەها پەروەردگارا بیکە بەکەسێکی وا، کەتۆش و بەندە چاکەکانیشت لێی ڕازی بن (ئەوەندە چاکەکارو چاکەخوازو دیندار بێت).
يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسْمُهُۥ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُۥ مِن قَبْلُ سَمِيًّۭا7
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە نزاکەی گیراکردو فەرمووی: ئەی زەکەریا بەڕاستی ئێمە مژدەت دەدەینێ بەوەی کە کوڕێکت پێ دەبەخشین و ناویشی - یەحیا - یە، پێش ئەو کەسمان هاوناوی ئەو نەکردووە.
قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَٰمٌۭ وَكَانَتِ ٱمْرَأَتِى عَاقِرًۭا وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ ٱلْكِبَرِ عِتِيًّۭا8
تهفسیری ئاسان: زەکەریا وتی: پەروەردگارا بە چ شێوەیەک کوڕم پێ دەبەخشیت، لەکاتێکدا هاوسەرەکەشم منداڵی نابێت و منیش گەیشتوومەتە ئەوپەڕی پیری و پەککەوتەیی (بەڵام هەموو شت لای تۆ ئاسانە).
قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَىَّ هَيِّنٌۭ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِن قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْـًۭٔا9
تهفسیری ئاسان: وتی: پەروەردگاری تۆ هەر بەو شێوەیە بڕیاری داوە و فەرمووشیەتی ئەوکارە لای من زۆر ئاسانە، بەڕاستی پێش تریش تۆم دروستکردووە، وەنەبێت شتێکت بوو بیت (نە ناوت هەبووە نە بوون)...
قَالَ رَبِّ ٱجْعَل لِّىٓ ءَايَةًۭ ۚ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَ لَيَالٍۢ سَوِيًّۭا10
تهفسیری ئاسان: زەکەریا وتی: پەروەردگارا نیشانەیەکم پێ ببەخشە تادڵنیابم، کە ئەو مژدەیە هاتۆتەدی، خوای گەورە فەرمووی: نیشانەو بەڵگەت ئەوەیە (لەسەر بوونی ئەو کوڕە) کە تۆ ناتوانیت سێ شەوی تەواو (بە ڕۆژەکانیەوە) قسە لەگەڵ خەڵکیدا بکەیت!
فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ مِنَ ٱلْمِحْرَابِ فَأَوْحَىٰٓ إِلَيْهِمْ أَن سَبِّحُوا۟ بُكْرَةًۭ وَعَشِيًّۭا11
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا دوای دڵنیابوون) لە پەرستگاکەی هاتە دەرەوە بۆ ناو قەومەکەی و ئاماژەی بۆ کردن (کە لە بەرامبەر نازو نیعمەت و بەخششەکانی خواوە) بەیانیان و ئێواران تەسبیحات و ستایش بکەن.
يَٰيَحْيَىٰ خُذِ ٱلْكِتَٰبَ بِقُوَّةٍۢ ۖ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْحُكْمَ صَبِيًّۭا12
تهفسیری ئاسان: (پاشان کە یەحیا گەورە بوو فەرمانمان پێدا) ئەی یەحیا کتێبی (تەورات) بەتوندی بگرەو پابەندی بەو هەر لە تەمەنی نەوجەوانیدا، توانای جیاکردنەوەی ڕاست و ناڕاستمان پێبەخشی، بە دادوەرێکی ڕێک و پێک کێشەی خەڵکەکەی چارەسەر دەکرد.
وَحَنَانًۭا مِّن لَّدُنَّا وَزَكَوٰةًۭ ۖ وَكَانَ تَقِيًّۭا13
تهفسیری ئاسان: یەحیا دڵ و دەروونێکی پڕ لە سۆزو خۆشەویستی و پاک و خاوێنی هەبوو کە لەلایەن خۆمانەوە پێمان بەخشیبوو و ئەو زۆر خواناس و پارێزگار بوو.
وَبَرًّۢا بِوَٰلِدَيْهِ وَلَمْ يَكُن جَبَّارًا عَصِيًّۭا14
تهفسیری ئاسان: هەروەها چاک ڕەفتارو جوان ڕەفتار بوو لەگەڵ باوک و دایکیدا، وەنەبێت ئەو کەسێکی دڵرەق و یاخی و نالەبار بوو بێت.
وَسَلَٰمٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ وَيَوْمَ يَمُوتُ وَيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّۭا15
تهفسیری ئاسان: درودو سەلامی خوای لەسەر بیت لە ڕۆژەدا کە لە دایک بوو و لەو ڕۆژەدا کە وەفات دەکات، لەو ڕۆژەشدا کە هەڵدەستێت و زیندوو دەبێتەوە.
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ مَرْيَمَ إِذِ ٱنتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًۭا شَرْقِيًّۭا16
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە قورئاندا باسی بەسەرهاتی مەریەم یاد بکە، کاتێک کەنارگیری کرد لە کەسوکاری و شوێنێکی لە ڕۆژهەڵاتی (بیت المقدس) هەڵبژارد (بۆ خواپەرستی).
فَٱتَّخَذَتْ مِن دُونِهِمْ حِجَابًۭا فَأَرْسَلْنَآ إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًۭا سَوِيًّۭا17
تهفسیری ئاسان: ئینجا لەنێوان خۆی و ئەواندا پەردەیەکی ڕایەڵ کرد (تادوور لەخەڵکی بەسۆزەوە خواپەرستی بکات) ئێمەش جوبرەئیلی فریشتەمان نارد بۆ لای، وەکو بەشەرێکی تەواو (خۆی خستە بەرچاوی).
قَالَتْ إِنِّىٓ أَعُوذُ بِٱلرَّحْمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيًّۭا18
تهفسیری ئاسان: مەریەم وتی: بەڕاستی من پەنا دەگرم بە خوای میهرەبان لە تۆ ئەگەر کەسێکی بە تەقواو لەخواترس بیت.
قَالَ إِنَّمَآ أَنَا۠ رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَٰمًۭا زَكِيًّۭا19
تهفسیری ئاسان: جوبرەئیل وتی: (مەترسە) دڵنیابە من تەنها نێردراوی پەروەردگاری تۆم، تا منداڵێکی خاوێنت پێ ببەخشم.
قَالَتْ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَٰمٌۭ وَلَمْ يَمْسَسْنِى بَشَرٌۭ وَلَمْ أَكُ بَغِيًّۭا20
تهفسیری ئاسان: مەریەم وتی: جا چۆن من منداڵم دەبێت، لەکاتێکدا هیچ بەشەرێک توخنم نەکەوتووە و داوێن پیسیش نەبووم.
قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَىَّ هَيِّنٌۭ ۖ وَلِنَجْعَلَهُۥٓ ءَايَةًۭ لِّلنَّاسِ وَرَحْمَةًۭ مِّنَّا ۚ وَكَانَ أَمْرًۭا مَّقْضِيًّۭا21
تهفسیری ئاسان: جوبرەئیل وتی: ئەو قسانەی تۆ ڕاست و دروستن، بەڵام ئەوە بڕیاری پەروەردگارە و دەفەرموێت: ئەوکارە لای من ئاسانە (کە بەبێ باوک ئەو منداڵە بهێنمە کایەوە)، بۆ ئەوەی بیکەمە نیشانەو موعجیزەیەک بۆ خەڵکی، هەروەها ڕەحمەتێکی تایبەتیش بێت لەلایەن ئێمەوە، ئیتر ئەو کارەش بڕیاری لەسەر دراوە و بڕاوەتەوە.
۞ فَحَمَلَتْهُ فَٱنتَبَذَتْ بِهِۦ مَكَانًۭا قَصِيًّۭا22
تهفسیری ئاسان: دەستبەجێ مەریەم سکی پڕ بوو، (بەغەم و پەژارەوە) بەرەو شوێنێکی دوور ڕۆیشت.
فَأَجَآءَهَا ٱلْمَخَاضُ إِلَىٰ جِذْعِ ٱلنَّخْلَةِ قَالَتْ يَٰلَيْتَنِى مِتُّ قَبْلَ هَٰذَا وَكُنتُ نَسْيًۭا مَّنسِيًّۭا23
تهفسیری ئاسان: ئینجا ژانی منداڵبوون گرتی و بردی بۆ لای قەدی دارخورمایەک، (بەدەم ئاهو ناڵەوە) دەیوت: پێش ئەم حاڵتە بمردمایەو وەک شتێکی بێ نرخ فەرامۆش بکرامایە.
فَنَادَىٰهَا مِن تَحْتِهَآ أَلَّا تَحْزَنِى قَدْ جَعَلَ رَبُّكِ تَحْتَكِ سَرِيًّۭا24
تهفسیری ئاسان: (ئەو منداڵەی کە لە داوێنی بەربۆوە) لە ژێریەوە (بانگی کردو وتی: دایە گیان) خەفەت مەخۆ، ئەوەتە پەروەردگارت بە بەردەمتدا جۆگەلەیەکی جاری کردووە.
وَهُزِّىٓ إِلَيْكِ بِجِذْعِ ٱلنَّخْلَةِ تُسَٰقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًۭا جَنِيًّۭا25
تهفسیری ئاسان: ئەو دارخورمایەش (کە پاڵت پێوەداوە) کەمێک ڕایوەشێنە خورمای گەییوت بەسەردا دەبارێنێت.
فَكُلِى وَٱشْرَبِى وَقَرِّى عَيْنًۭا ۖ فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ ٱلْبَشَرِ أَحَدًۭا فَقُولِىٓ إِنِّى نَذَرْتُ لِلرَّحْمَٰنِ صَوْمًۭا فَلَنْ أُكَلِّمَ ٱلْيَوْمَ إِنسِيًّۭا26
تهفسیری ئاسان: ئینجا لەو خورمایە بخۆ، لەو ئاوەیش بخۆرەوە، خەمیشت نەبێت، ئەگەر کەسێکت لە خەڵکی بینی و (پرسیاری لێ کردی)، ئەوە بە ئیشارەت تێی بگەیەنە پێی بڵێ: بەڕاستی من بڕیارمداوە و نەزرم کردووە بە ڕۆژوو بم بۆ خوای میهرەبانم، لەبەر ئەوە ئەمڕۆ من هەرگیز قسە لەگەڵ کەسدا ناکەم.
فَأَتَتْ بِهِۦ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُۥ ۖ قَالُوا۟ يَٰمَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْـًۭٔا فَرِيًّۭا27
تهفسیری ئاسان: ئەوسا مەریەم منداڵی نازداری خۆی لە باوەش گرت و بردی بۆ لای خزم و کەس و کاری (هەموو بەسەرسامیەوە) وتیان: ئەی مەریەم بەڕاستی کارێکی نالەبارو ئابڕووبەرت ئەنجامداوە.
يَٰٓأُخْتَ هَٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمْرَأَ سَوْءٍۢ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّۭا28
تهفسیری ئاسان: ئەی خوشکی هاروون (لەبەر تەقواو خواناسی ئەو ناز ناوەیان پێدابوو) تۆ نە باوکت کەسێکی خراپ و (شەرواڵ پیس بووە) نە دایکیشت ئافرەتێکی داوێن پیس!!
فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ ۖ قَالُوا۟ كَيْفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِى ٱلْمَهْدِ صَبِيًّۭا29
تهفسیری ئاسان: (مەریەمیش هیچی نەگوت) بەڵکو ئاماژەی بۆ ڕۆڵەی نازداری کرد (تا لەو بپرسن)، هەموو (بە سەرسامیەوە) وتیان: چۆن قسە لەگەڵ منداڵی ناو بێشکەدا دەکرێت.
قَالَ إِنِّى عَبْدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِىَ ٱلْكِتَٰبَ وَجَعَلَنِى نَبِيًّۭا30
تهفسیری ئاسان: (ئینجا منداڵی ساوا هاتە گفت و بەدەنگە ناسکەکەی) وتی: بەڕاستی من بەندەی خوام، کتێبی ئینجیلی پێ بەخشیووم و کردوومی بە پێغەمبەری خۆی.
وَجَعَلَنِى مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَٰنِى بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ مَا دُمْتُ حَيًّۭا31
تهفسیری ئاسان: منی موبارەک و پیرۆزیش کردووە لە هەر کوێدا بم و ئامۆژگاری کردووم کە نوێژەکانم ئەنجام بدەم و لە زەکاتدانیش درێغی نەکەم هەتا لە ژیاندا هەم.
وَبَرًّۢا بِوَٰلِدَتِى وَلَمْ يَجْعَلْنِى جَبَّارًۭا شَقِيًّۭا32
تهفسیری ئاسان: (هەروەها فەرمانی پێداوم کە) چاک ڕەفتار بم لەگەڵ دایکم دا و نەیکردووم بەکەسێکی زۆرداو بەدرەفتار..
وَٱلسَّلَٰمُ عَلَىَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّۭا33
تهفسیری ئاسان: سڵاوی پەروەردگارم لەسەرە ئەو ڕۆژەی کە لەدایک بووم و ئە ڕۆژەش کە دەمرم، ئەو ڕۆژەش کە زیندوو دەکرێمەوە.
ذَٰلِكَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ ۚ قَوْلَ ٱلْحَقِّ ٱلَّذِى فِيهِ يَمْتَرُونَ34
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوەیە عیسای کوڕی مەریەم، هەر ئەوەشە قسەی ڕاست و دروست دەربارەی، کە ئەوانە (واتە جووەکان) گومان بەدەوریدا دروست دەکەن (گاوران، بەکوڕی خوا لە قەڵەمی دەدەن).
مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٍۢ ۖ سُبْحَٰنَهُۥٓ ۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ35
تهفسیری ئاسان: بێگومان ناگونجێت بۆ خوای گەورە، کەس بکاتە ڕۆڵەی خۆی (چونکە پێوستی پێی نیە) پاکی و بێگەردی شایستەی ئەوە، کاتێک هەرشتێک بڕیار بدات، ئەوە بەڕاستی تەنها ئەوەندەی دەوێت کە فەرمان بدات و بڵێت: ببە، دەستبەجێ دەبێت.
وَإِنَّ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ36
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر خوا پەروەردگاری منیش و پەروەردگاری ئێوەشە، کەوابوو بیپەرستن، ئەمەیە ڕێبازی ڕاست و دروست (ڕێبازی دینداری و سەرفرازی هەردوو جیهان).
فَٱخْتَلَفَ ٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَيْنِهِمْ ۖ فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن مَّشْهَدِ يَوْمٍ عَظِيمٍ37
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەو هەموو ڕاستیانەدا) ئینجا یەکسەر گرۆو دەستەکان لە نێو خۆیاندا ڕاو بۆچوونی جیاوازیان بۆ پەیدا بوو، هاوارو ئاهو ناڵە بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕن و (بڕوا بەو ڕاستیانە ناکەن) کاتێک قیامەت بەرپا دەبێت و دیمەنی سامناک و بەسەرهاتی گەورە دەبینن (کە ئێستە بەدووری دەزانن).
أَسْمِعْ بِهِمْ وَأَبْصِرْ يَوْمَ يَأْتُونَنَا ۖ لَٰكِنِ ٱلظَّٰلِمُونَ ٱلْيَوْمَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ38
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی (کە ئەو خوانەناسانە) ئامادە دەکرێن و دێن بۆ لامان، (زۆر سەیرە!) ئای کە چەندە دەزگای بیستن و بینینیان بەهێزە، بەڵام ستەمکاران ئەمڕۆ لە گومڕاییەکی ئاشکرادا دەژین.
وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ ٱلْحَسْرَةِ إِذْ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ وَهُمْ فِى غَفْلَةٍۢ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ39
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ستەمکاران ئاگادار بکە لە ڕۆژی ئاهو ناڵە و پەشیمانی کاتێک کار لە کار ترازاوە، لەکاتێکدا ئەوانە لە غەفڵەتدان و باواڕ ناهێنن.
إِنَّا نَحْنُ نَرِثُ ٱلْأَرْضَ وَمَنْ عَلَيْهَا وَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ40
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی سەرەنجام هەرئێمە دەبینەوە خاوەن و میراتگری سەر زەوی و هەموو ئەوانەی کە لە سەریەتی و بۆ لای ئێمەش دەگەرێنەوە.
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ إِبْرَٰهِيمَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقًۭا نَّبِيًّا41
تهفسیری ئاسان: هەروەها لە قورئاندا باسی (گۆشەیەک لە بەسەرهاتی) ئیبراهیم بۆ ئەو خەڵکە بگێڕەوە، بەڕاستی ئەو کەسایەتیەکی ڕاستگۆ بوو، لە پێغەمبەرانیش بوو.
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِى عَنكَ شَيْـًۭٔا42
تهفسیری ئاسان: کاتێک بەباوکی وت: باوکی بەڕێزم! ئەوە تۆ بۆچی شتێک دەپەرستیت کە نەگوێ بیستە، نەکەس بەرچاو ڕوون و ڕۆشنبیر دەکات، نە هیچ سوودێکت پێ دەگەیەنێت.
يَٰٓأَبَتِ إِنِّى قَدْ جَآءَنِى مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَٱتَّبِعْنِىٓ أَهْدِكَ صِرَٰطًۭا سَوِيًّۭا43
تهفسیری ئاسان: ئەی باوکی بەنرخم! بەڕاستی ئەو زانستی و زانیاریەی کە بۆ من هاتووە، (دەربارەی دەسەڵات و توانای بەدیهێنەری ئەم جیهانە) بێگومان بۆ تۆ نەهاتووە، کەواتە پەیڕەوی من بکە ڕێنمووییت دەکەم بۆ ڕێگە و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
يَٰٓأَبَتِ لَا تَعْبُدِ ٱلشَّيْطَٰنَ ۖ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ كَانَ لِلرَّحْمَٰنِ عَصِيًّۭا44
تهفسیری ئاسان: ئەی باوکی ئازیزم! شەیتان مەپەرستە، چونکە بەڕاستی شەیتان یاخی یە لە خوای میهرەبان و سەرکەشیی کردووە.
يَٰٓأَبَتِ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌۭ مِّنَ ٱلرَّحْمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَٰنِ وَلِيًّۭا45
تهفسیری ئاسان: ئەی باوکی بەرێزم! بەڕاستی من دەترسم سزایەک لەلایەن خوای میهرەبانەوە یەخەت پێ بگرێت، ئەوکاتە ئیتر دەبیتە یارو یاوەرو پشتتگیری شەیتان.
قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنْ ءَالِهَتِى يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ ۖ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ ۖ وَٱهْجُرْنِى مَلِيًّۭا46
تهفسیری ئاسان: (باوکی ئیبراهیم بەسەغڵەتیەوە) وتی: بۆچی ئەی ئیبراهیم تۆ (ئەوەندە) لە خواکانی من بێزاری، بەڕاستی ئەگەر کۆڵ نەدەیت و واز نەهێنیت (چاوپۆشیت لێ ناکەن و) بێگومان بەرد بارانت دەکەم، بڕۆ، ون بە لەبەرچاوم هەر نەتبینمەوە.
قَالَ سَلَٰمٌ عَلَيْكَ ۖ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ بِى حَفِيًّۭا47
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من دەڕۆم) لەمەولا داوای لێخۆشبوون و (هیدایەتت) لە پەروەردگارم بۆ دەخوازم، چونکە ئەو زاتە زۆر منی خۆش دەوێت و ڕێزی بۆ داناوم.
وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَأَدْعُوا۟ رَبِّى عَسَىٰٓ أَلَّآ أَكُونَ بِدُعَآءِ رَبِّى شَقِيًّۭا48
تهفسیری ئاسان: وا من دوور دەکەومەوە و کەنارگیری دەکەم، لە ئێوە و لەو شتانەی کە لەجیاتی خوا دەیپەرستن، من تەنها هاناو هاوار بۆ پەروەردگارم دەبەم و هەر ئەو دەپەرستم، ئومێدەوارم کە پەروەردگارم نائومێد و ڕەنجەڕۆم نەکات و دوعاو نزاو پەرستنم لێ وەربگرێت.
فَلَمَّا ٱعْتَزَلَهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ ۖ وَكُلًّۭا جَعَلْنَا نَبِيًّۭا49
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ئیبراهیم ڕۆیشت و دوور کەوتەوە لەو خەڵکە گومڕایە و لەو شتانەی کە لە جیاتی خوا دەیانپەرست، ئێمە ئیسحاقمان پێبەخشی و بە ئیسحاقیش، یەعقوبمان بەخشی، هەریەک لەوانیشمان کردە پێغەمبەر.
وَوَهَبْنَا لَهُم مِّن رَّحْمَتِنَا وَجَعَلْنَا لَهُمْ لِسَانَ صِدْقٍ عَلِيًّۭا50
تهفسیری ئاسان: ئێمە لە ڕەحم و بەخشندەیی خۆشمان هەموویانمان بەهرەوەر کردو ئێمە زمانی خەڵکی دیندارمان هێناوەتە گۆ کە (هەتا دنیا دنیایە) باسی ئەوانە بەچاکی و پاکی و بڵندی بکەن.
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ مُوسَىٰٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ مُخْلَصًۭا وَكَانَ رَسُولًۭا نَّبِيًّۭا51
تهفسیری ئاسان: یادی موساش باس بکە لە قورئاندا، بەڕاستی ئەویش کەسێکی هەڵبژاردە و دڵسۆزو پێغەمبەر فرستادە بوو.
وَنَٰدَيْنَٰهُ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ ٱلْأَيْمَنِ وَقَرَّبْنَٰهُ نَجِيًّۭا52
تهفسیری ئاسان: لەلای ڕاستی کێوی - طور - ەوە بانگمان لێ کرد، لەکاتی گفتوگۆی نهێنیدا نزیکمان خستەوە.
وَوَهَبْنَا لَهُۥ مِن رَّحْمَتِنَآ أَخَاهُ هَٰرُونَ نَبِيًّۭا53
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەرەحمەت و بەخشندەیی خۆمان هاروونی برایمان کردە پێغەمبەر و (هاوکار) بۆی.
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ إِسْمَٰعِيلَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ صَادِقَ ٱلْوَعْدِ وَكَانَ رَسُولًۭا نَّبِيًّۭا54
تهفسیری ئاسان: ئیسماعیل یش باس بکە لە قورئاندا، بە ڕاستی ئەو لە بەڵێن و پەیمانەکانیدا ڕاستگۆ بوو، ئەو پێغەمبەرو ڕەوانە کراوی خوا بوو.
وَكَانَ يَأْمُرُ أَهْلَهُۥ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِۦ مَرْضِيًّۭا55
تهفسیری ئاسان: (ئیسماعیل) هەمیسشەو بەردەوام، فەرمانی دەدا بە خێزانی و خزمانی، کە نوێژەکانیان (بە ڕێک و پێکی و لە کاتی خۆیدا) ئەنجام بدەن و زەکاتیش فەرامۆش نەکەن و ئەو لای پەروەردگاری شیایستەی ڕێزو ڕەزامەندی بوو.
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ إِدْرِيسَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقًۭا نَّبِيًّۭا56
تهفسیری ئاسان: هەروەها لە قورئاندا باسی ئیدریس بکە، چونکە ئەویش پێغەمبەرێکی زۆر ڕاستکارو ڕاستگۆ بوو..
وَرَفَعْنَٰهُ مَكَانًا عَلِيًّا57
تهفسیری ئاسان: بۆیە ڕێزی زۆرمان لێگرت و پایەدارو بەرزو بڵندمان کرد لە جێگە و ڕێگەی تایبەتدا.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّۦنَ مِن ذُرِّيَّةِ ءَادَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍۢ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْرَٰٓءِيلَ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَٱجْتَبَيْنَآ ۚ إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُ ٱلرَّحْمَٰنِ خَرُّوا۟ سُجَّدًۭا وَبُكِيًّۭا ۩58
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە کەسانێکن کە خوای گەورە نازو نیعمەتی بەسەردا ڕشتوون لە پێغەمبەران، لە نەوەی ئادەم و ئەوانەش (کە لە کەشتیەکەدا) لەگەڵ نوحدا سوارمان کردن و لە نەوەی ئیبراهیم و یەعقوب و لەوانەی کە هیدایەتمان داون و هەڵمان بژاردوون، ئەوانە، هەرکاتێک ئایەتەکانی خوای میهرەبانیان بەسەردا بخوێنرێتەوە، بە پەلە سوژدە دەبەن و ئەسرین لە دیدەیان دەبارێت، (لە سۆزو خۆشەویستی پەروەردگاریان دڵانی پڕ لە نوورو ئیمانیان دەکوڵێت) و دەگرین.
۞ فَخَلَفَ مِنۢ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلشَّهَوَٰتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا59
تهفسیری ئاسان: لە دوای ئەوان کەسانێک لە نەوەکانیان بوونە جێنشین، کە نوێژەکانیان بەزایە داو شوێنی ئارەزووەکانی نەفسیان کەوتن، ئەوانە تووشی گومڕای و سەرگەردانی و سزا دەبن (لە دنیاو قیامەتدا).
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْـًۭٔا60
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەی کە تەوبە دەکەن و باوەڕی دامەزراو دەهێنن و کارو کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ئا ئەوانە دەچنە بەهەشتەوە و هیچ جۆرە ستەمێکیان لێ ناکرێت.
جَنَّٰتِ عَدْنٍ ٱلَّتِى وَعَدَ ٱلرَّحْمَٰنُ عِبَادَهُۥ بِٱلْغَيْبِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ وَعْدُهُۥ مَأْتِيًّۭا61
تهفسیری ئاسان: ئەو بەهەشتە پڕ لە باخە چڕانەی کە خوای میهرەبان بەڵێنی بە بەندەکانی داوە لە جیهانی شاراوەدا، بەڕاستی ئەو بەڵێنەی خوا، بەڕێوەیە و هەر دێتە دی.
لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا إِلَّا سَلَٰمًۭا ۖ وَلَهُمْ رِزْقُهُمْ فِيهَا بُكْرَةًۭ وَعَشِيًّۭا62
تهفسیری ئاسان: ئەوسا لەوێ هیچ گوفتارێکی نابەجێ نابیسن، جگە لە سڵاو کردن و (گوفتاری خۆش و بەجێ) نەبێت، لە بەیانیان و ئێواراندا (لە هەموو کاتێکدا) ڕزق و ڕۆزی (خواردن و خواردنەوەی خۆش و بەتام) بۆیان ئامادەیە.
تِلْكَ ٱلْجَنَّةُ ٱلَّتِى نُورِثُ مِنْ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيًّۭا63
تهفسیری ئاسان: ئەو بەهەشت و شوێنە خۆشە، بەو بەندانەمان دەبەخشین و دەیانکەینە خاوەنی، کە خواناس و پارێزکارن.
وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمْرِ رَبِّكَ ۖ لَهُۥ مَا بَيْنَ أَيْدِينَا وَمَا خَلْفَنَا وَمَا بَيْنَ ذَٰلِكَ ۚ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّۭا64
تهفسیری ئاسان: (ماوەیەک وەحی وەستا، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە فریشتە جوبرەئیلی پرسی، خوای گەورەش لە قورئاندا وەڵامی دایەوە): ئێمە تەنها بەفەرمانی پەروەردگارت نەبێت دانابەزین، هەرچی داهاتوو ڕابوردوومان هەیەو ئەوەش لە نێوانیاندا هەیە، بۆ ئەو پەروەردگارەیە، وەنەبێت پەروەردگاری تۆ هیچ شتێک فەرامۆش بکات.
رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَٱعْبُدْهُ وَٱصْطَبِرْ لِعِبَٰدَتِهِۦ ۚ هَلْ تَعْلَمُ لَهُۥ سَمِيًّۭا65
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و هەموو دروستکراوانی نێوانیانە، کەواتە، هەر ئەو بپەرستە و زۆر بەردەوام و خۆگربە لە پەرستنیدا، ئایا کەس شک دەبەیت هاوناوی ئەو و هاوتای ئەو بێت؟ (خاوەنی سیفەتی بەرزو بڵندو پیرۆز بێت وەک ئەو؟!).
وَيَقُولُ ٱلْإِنسَٰنُ أَءِذَا مَا مِتُّ لَسَوْفَ أُخْرَجُ حَيًّا66
تهفسیری ئاسان: ئادەمیزادی (بێ باوەڕ) دەڵێت: ئایا کاتێک مردم، جارێکی تر لە ئایندەدا زیندوو دەکرێمەوە؟!.
أَوَلَا يَذْكُرُ ٱلْإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقْنَٰهُ مِن قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْـًۭٔا67
تهفسیری ئاسان: باشە ئاخر ئادەمیزاد بۆ ئەوە یاد ناکات بەڕاستی ئێمە پێشتر ڕدوستمان کرد، هەر هیچ نەبوو؟
فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَٱلشَّيَٰطِينَ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّۭا68
تهفسیری ئاسان: سوێند بە پەروەردگارت خوانەناسان و شەیتانەکان کۆ دەکەینەوە، پاشان هەموویان بە دەوری دۆزەخدا بەچۆکدا دەهێنین و (دەیانخەینە ناوی).
ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى ٱلرَّحْمَٰنِ عِتِيًّۭا69
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا لە هەر گرۆ و دەستەیەک، ئەوانە دەردەکێشین کە زۆر یاخی بوون لە خوای میهرەبان (دژایەتی دین و بەرنامەکەیان دەکرد).
ثُمَّ لَنَحْنُ أَعْلَمُ بِٱلَّذِينَ هُمْ أَوْلَىٰ بِهَا صِلِيًّۭا70
تهفسیری ئاسان: پاشان زۆرچاک ئاگادارین بەوەی کەکێ لەوانە لەپێشترو شایستەترە بەوەی کە زوو بخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە (تا ببرژێت تیایدا).
وَإِن مِّنكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًۭا مَّقْضِيًّۭا71
تهفسیری ئاسان: ئێوە (خەڵکینە) کەستان نی یە تێپەڕ نەکات بەسەر دۆزەخدا، (ئیمانداران بۆ ئەوەی زیاتر قەدری بەهەشت و ڕەحمەتی خوا بزانن، کافران بۆ ئەوەی بکەونە ناوی) ئەم پێشهاتە بڕیاردراوە هەر جێبەجێ دەکرێت.
ثُمَّ نُنَجِّى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ وَّنَذَرُ ٱلظَّٰلِمِينَ فِيهَا جِثِيًّۭا72
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ئەوانە ڕزگار دەکەین کە پارێزکارو خواناس بوون، ستەمکارانیش لەناو دۆزەخدا بەچۆکدا دەهێنین.
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَىُّ ٱلْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌۭ مَّقَامًۭا وَأَحْسَنُ نَدِيًّۭا73
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئایەتەکانی ئێمە بەسەر بێ باوەڕاندا بە ڕوون و ئاشکرا بخوێنرێتەوە، ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون بەوانە دەڵێن کە باوەڕیان هێناوە: باشە کام لەو دوو دەستەیە، جێگەو ڕێگەی خۆش و ژیانی پڕ عەیش و نۆشی بۆ لواوە!! (نەفامان پێوەریان ژیانی دنیای تەمەن کۆتایە).
وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هُمْ أَحْسَنُ أَثَٰثًۭا وَرِءْيًۭا74
تهفسیری ئاسان: چەندەها قەوم و خەڵکی نالەبارمان پێش ئەمان لەناوداوە، کەلوپەل و ناوماڵیان لەمان چاکتر بووە، سیماو قیافەشیان لەمان ڕێکو پێکتر بووە (کوان؟... لە کوێن؟... بۆ دیار نین؟...).
قُلْ مَن كَانَ فِى ٱلضَّلَٰلَةِ فَلْيَمْدُدْ لَهُ ٱلرَّحْمَٰنُ مَدًّا ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوْا۟ مَا يُوعَدُونَ إِمَّا ٱلْعَذَابَ وَإِمَّا ٱلسَّاعَةَ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا وَأَضْعَفُ جُندًۭا75
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) تۆ) بڵێ: ئەوەی لە گومڕایی دایە باهەرخوای میهرەبان تەمەنی درێژو ماڵ و سامان و دنیای پێ ببەخشێت (بەچی دەچێت، بۆ کوێی دەبات، ئەپەڕی ئەوەیە) هەتا کاتێک ئەو هەڕەشانە دەبینن کەلێیان دەکرێت، یان سزاو ئازاری دنیایە، یان بەرپابوونی قیامەتە، جا خوانەناسان لەئایندەدا دەزانن کێ جێگە و ڕێگەی ناخۆشەو کێ لەشکرو سەربازانی لاوازە.
وَيَزِيدُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱهْتَدَوْا۟ هُدًۭى ۗ وَٱلْبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًۭا وَخَيْرٌۭ مَّرَدًّا76
تهفسیری ئاسان: (لەولاشەوە) ئەوانەی ڕێبازی هیدایەتیان گرتۆتەبەر خوا زیاتر هیداتیان دەدات، بەڵام دڵنیابن کردەوە چاکەکان کە بەرهەمیان دەمێنێتەوە پاداشتیان چاکترە لای پەروەردگارت باشترین سەرەنجامیشە.
أَفَرَءَيْتَ ٱلَّذِى كَفَرَ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالًۭا وَوَلَدًا77
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو جۆرە کەسانەت بینیووە، کە باوەڕی بەئایات و فەرمانەکانی ئێمە نیەو دەڵێت: سوێند بە خوا من سامان و کوڕو نەوەم پێ دەدرێت!
أَطَّلَعَ ٱلْغَيْبَ أَمِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحْمَٰنِ عَهْدًۭا78
تهفسیری ئاسان: باشە، ئاخۆ (ئەو بەندە یاخیە) بەنهێنی و شاراوەکانی زانیووە، یاخود بەڵێنی وەرگرتووە لە خوای میهرەبان (کە دنیا بە دڵی ئەو بێت؟!).
كَلَّا ۚ سَنَكْتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُۥ مِنَ ٱلْعَذَابِ مَدًّۭا79
تهفسیری ئاسان: نەخێر، وانی یە (بەدڵی ئەو نابێت) ئەوەی کە دەیڵێت لە ئاییندەدا تۆماری دەکەین لەسەری و سزای دوور و درێژی بۆ ساز دەکەین.
وَنَرِثُهُۥ مَا يَقُولُ وَيَأْتِينَا فَرْدًۭا80
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوەی ئەو دەیڵێت: بەمیراتی لێی دەسێنینەوە، بەتەنهاش دێتە لامان (بۆ لێپرسینەوە).
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةًۭ لِّيَكُونُوا۟ لَهُمْ عِزًّۭا81
تهفسیری ئاسان: ئەو بێ باوەڕانە لەجیاتی خوا جۆرەها شتی تریان کردۆتە خوای خۆیان تا پایەداری و دەسەڵاتیان (بەخەیاڵی خۆیان) دەست بکەوێت.
كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا82
تهفسیری ئاسان: نەخێر، وانی یە (خەیاڵیان خاوە)، ئەو شتانەی ئەوان دەیپەرستن، (لە ڕۆژی قیامەتدا) باواڕیان بەپەرستنی ئەوان نیە و ناڕەزایی دەردەبڕن، (بەڵکو بە سەختی) دژایەتیان دەکەن و بەرپەرچیان دەدەنەوە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّآ أَرْسَلْنَا ٱلشَّيَٰطِينَ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ تَؤُزُّهُمْ أَزًّۭا83
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینیت بەڕاستی ئێمە چۆن شەیتانەکان دەنێرینە سەر خوانەناسان، بەگەرمی هانیان دەدەن بۆ تاوان و گوناهو خراپە.
فَلَا تَعْجَلْ عَلَيْهِمْ ۖ إِنَّمَا نَعُدُّ لَهُمْ عَدًّۭا84
تهفسیری ئاسان: (ئە ی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) پەلەیان لێ مەکە، چونکە بێگومان ئێمە بەوردی هەر هەموو کارو کردەوەیان بەژمارە تۆمار دەکەین.
يَوْمَ نَحْشُرُ ٱلْمُتَّقِينَ إِلَى ٱلرَّحْمَٰنِ وَفْدًۭا85
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت ئێمە دەستە دەستە خواناس و پارێزکاران بۆ لای خوای میهرەبان بە ڕێ دەکەین (تا بەدیداری شادببن و بیانخاتە بەهەشتەوە).
وَنَسُوقُ ٱلْمُجْرِمِينَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ وِرْدًۭا86
تهفسیری ئاسان: تاوانبارو گوناهکارانیش بەپەلەو بەتینویەتی ڕابێچ دەکەین بۆ ناو دۆزەخ.
لَّا يَمْلِكُونَ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَنِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحْمَٰنِ عَهْدًۭا87
تهفسیری ئاسان: ئەوانە خاوەنی تکا نین و کەس تکایان بۆ ناکات، مەگەر ئەو کەسەی کە لەکاتی خۆیدا خوای میهرەبان بەڵێنی پێداوە کە تکا بکات یان تکای بۆ بکرێت.
وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحْمَٰنُ وَلَدًۭا88
تهفسیری ئاسان: (جوولەکە و گاورو بت پەرستان) دەیانوت: خوای میهرەبان ڕۆڵە و نەوەی بۆ خۆی داناوە!!
لَّقَدْ جِئْتُمْ شَيْـًٔا إِدًّۭا89
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی بوختانێکی ناقۆڵاو دەکەن و گوفتارێکی ناشایسە و سەرسوڕهێنەر دەڵێن.
تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ ٱلْأَرْضُ وَتَخِرُّ ٱلْجِبَالُ هَدًّا90
تهفسیری ئاسان: خەریکە ئاسمانەکان لە ناقۆڵایی ئەو گوفتارە نابەجێیە، لەت و پەت ببێت، زەوی خەریکە شەق بەرێت و ڕؤبچێت، کێوەکانیش خەریکە بکەون و ورد و خاش ببن.
أَن دَعَوْا۟ لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدًۭا91
تهفسیری ئاسان: کاتێک کە نەفامان بوونی ڕۆڵە و نەوەیان دایە پاڵ خوای میهرەبان.
وَمَا يَنۢبَغِى لِلرَّحْمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا92
تهفسیری ئاسان: لەکاتیکدا بۆ خوای میهرەبان نەهاتووە و ڕەوا نیە کە نەوە بۆ خۆی بڕیار بدات.
إِن كُلُّ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ إِلَّآ ءَاتِى ٱلرَّحْمَٰنِ عَبْدًۭا93
تهفسیری ئاسان: هیچ کەسێک نی یە لە ئاسمانەکان و زەویدا، کە بەندەی ملکەچی خوای میهرەبان نەبێت.
لَّقَدْ أَحْصَىٰهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّۭا94
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان هەر هەموویانی سەرژمێر کردووە و یەک یەک ژمارەی کردوون (کەسی لێ ون نابێت)، هەر هەموویان ڕۆژی قیامەت دێنە پێشەوە، بۆ لای بە تاک و تەنها (بێ پاسەوان و بێ کەس).
وَكُلُّهُمْ ءَاتِيهِ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فَرْدًا95
تهفسیری ئاسان: یەکە یەکەی ئەوخەڵکە بە تاک و تەنهای دێت ئامادە دەکرێت لەبەردەم دادگای پڕ لە دادوەری خوادا.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ ٱلرَّحْمَٰنُ وُدًّۭا96
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، لە ئایندەدا خوای میهرەبان سۆزو خۆشەویستی و ڕێزی (تایبەتیان) بۆ ئامادە دەکات، (هەروەها لە لایەن فریشتەکان و ئیمانداران و نیشتەجێکانی بەهەشتەوە) خۆشەویست و ڕێزدارن.
فَإِنَّمَا يَسَّرْنَٰهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ ٱلْمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِۦ قَوْمًۭا لُّدًّۭا97
تهفسیری ئاسان: جا بێگومان ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە و هەر بەزمانی تۆ ڕەوانەمان کردووە، بۆ ئەوەی مژدەی پێ بدەیت بەپارێزکارو خواناسەکان، هەروەها کەسانی سەرسەخت و کەللەڕەقی پێ بترسێنێت.
وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هَلْ تُحِسُّ مِنْهُم مِّنْ أَحَدٍ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ رِكْزًۢا98
تهفسیری ئاسان: ئێمە چەندەها قەوم و خەڵکی نالەبارمان پێش ئەمان لەناوبردووە، ئایا هەست دەکەیت کە یەکێ لەوانە مابێت، یان سرتەیەک، چرپەیەک، مشەیەکیان، لێوە بێت؟!
20. سورة طه
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
طه1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.
مَآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْقُرْءَانَ لِتَشْقَىٰٓ2
تهفسیری ئاسان: ئە ی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئێمە ئەو قورئانەمان دانەبەزاندووە بۆ سەر تۆ تاتووشی خەفەت و غەم و پەژارە ببیت.
إِلَّا تَذْكِرَةًۭ لِّمَن يَخْشَىٰ3
تهفسیری ئاسان: بەڵکو یادخەرەوەیە، بۆ ئەو کەسەی کە لە لێپرسینەوەی پەروەردگار دەترسێت.
تَنزِيلًۭا مِّمَّنْ خَلَقَ ٱلْأَرْضَ وَٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلْعُلَى4
تهفسیری ئاسان: قورئان، لەلایەن زاتێکەوە بەش بەش دابەزیووە، کە زەوی دروست کردووە و ئاسمانە بڵندەکانی بەدی هێناوە.
ٱلرَّحْمَٰنُ عَلَى ٱلْعَرْشِ ٱسْتَوَىٰ5
تهفسیری ئاسان: خوای میهرەبان بەسەر تەختی فەمانڕەوایەتی خۆیەوە وەستاوە (عەرشی ئەو زاتە لە سەرو حەوت چین ئاسمانەوەیە و لەوێوە سەرپەرشتی هەموو بە دیهێنراوەکان دەکات، سەرنجی لاپەڕە 249 ئایەتی ژمارە /2 الرعد).
لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ ٱلثَّرَىٰ6
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویداو هەرچی لە نێوانیاندا هەیە و هەرچی لە ژێر خاکدایە (هەر هەمووی) خوا خاوەنیانە.
وَإِن تَجْهَرْ بِٱلْقَوْلِ فَإِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلسِّرَّ وَأَخْفَى7
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەئاشکرا قسە بکەیت، ئەوە بێگومان ئەو زاتە بەنهێنی و لە نهێنیش پەنهانتر دەزانێت.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ8
تهفسیری ئاسان: اللە زاتێکە کە جگە لەو خوایەکی تر نیە، هەرچی ناوە پیرۆزو سیفاتە جوانەکان هەیە هەر شایستەی ئەوە.
وَهَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ9
تهفسیری ئاسان: ئە ی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئایا هەواڵی بەسەرهاتی موسات پێگەیشتووە؟!
إِذْ رَءَا نَارًۭا فَقَالَ لِأَهْلِهِ ٱمْكُثُوٓا۟ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًۭا لَّعَلِّىٓ ءَاتِيكُم مِّنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى ٱلنَّارِ هُدًۭى10
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئاگرێکی بینی (لە گەڕانەوەیدا بۆ میسر، لە شەوێکی ساردا، لە بیابانی سینادا) بەخێزانکەی وت: ئێوە لێرە بن، بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کردووە، (با برۆم) بەڵکو سەلکە بزوتێکتان بۆ بهێنم، یان کەسێکم دەست بکەوێت ڕێنموویم بکات.
فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِىَ يَٰمُوسَىٰٓ11
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک نزیکی ئاگرەکە بۆوە، بانگی لێکرا: ئەی موسا..
إِنِّىٓ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخْلَعْ نَعْلَيْكَ ۖ إِنَّكَ بِٱلْوَادِ ٱلْمُقَدَّسِ طُوًۭى12
تهفسیری ئاسان: دڵنیابە من پەروەردگاری تۆم، کەواتە پێڵاوەکانت دا بکەنە، چونکە بێگومان تۆ لە دۆڵی پیرۆزی - طوی- دایت.
وَأَنَا ٱخْتَرْتُكَ فَٱسْتَمِعْ لِمَا يُوحَىٰٓ13
تهفسیری ئاسان: منیش هەڵم بژاردوویت (بۆ ڕابەرایەتی و پێغەمبەرایەتی) جا گوێ بگرە بۆ ئەو شتانەی لە ڕێگەی وەحی و نیگاوە پێت ڕادەگەیەنرێت.
إِنَّنِىٓ أَنَا ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعْبُدْنِى وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِذِكْرِىٓ14
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر من (اللە) م، من خوام، هیچ خوایەک نیە جگە لە من، کەواتە هەر من بپەرستە و نوێژەکانیشت بەچاکی ئەنجام بدە، تا هەمیشە منت لە یاد بێت.
إِنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا تَسْعَىٰ15
تهفسیری ئاسان: بێگومان ڕۆژی قیامەت بەڕێوەیە و هەر دێت، نزیکە بیشارمەوە، بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بە گوێرەی کارو کردەوە و هەوڵ و کۆششی پاداشت بدرێتەوە.
فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَن لَّا يُؤْمِنُ بِهَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ فَتَرْدَىٰ16
تهفسیری ئاسان: (ئەی موسا): نەیەڵیت ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەقیامەت نیە و شوێنی ئارەزووی خۆیان کەوتوون، (لەو ڕاستیە) وێڵت بکەن، چونکە ئەوسا تیادەچیت و زەرەر دەکەیت.
وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَٰمُوسَىٰ17
تهفسیری ئاسان: (ئینجا خوای گەورە پرسی) ئەی موسا: ئەی ئەوە چیە، بەدەستی ڕاستەوە (گرتووتە).
قَالَ هِىَ عَصَاىَ أَتَوَكَّؤُا۟ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَىٰ غَنَمِى وَلِىَ فِيهَا مَـَٔارِبُ أُخْرَىٰ18
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: ئەوە گۆچانەکەمە، خۆمی بەسەردا دەدەم و (دەیماڵم بەدرەختدا) تا گەڵا بوەرێنم بۆ مەڕەکانم، چەند مەبەستێکی تریشم تێیدا هەیە.
قَالَ أَلْقِهَا يَٰمُوسَىٰ19
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: دە فرێی بدە ئەی موسا.
فَأَلْقَىٰهَا فَإِذَا هِىَ حَيَّةٌۭ تَسْعَىٰ20
تهفسیری ئاسان: جا هەر کە فرێی دا، یەکسەر بوو بە مارێکی زیندوو، بەخێرایی دەجوڵایەوە.
قَالَ خُذْهَا وَلَا تَخَفْ ۖ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا ٱلْأُولَىٰ21
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: بیگرە و مەترسە، وەک ئەوسای خۆی لێدەکەینەوە.
وَٱضْمُمْ يَدَكَ إِلَىٰ جَنَاحِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍ ءَايَةً أُخْرَىٰ22
تهفسیری ئاسان: دەستیشت بخەرە ژێر باڵتەوە، ئەو کاتە بەڕەنگی سپی و درەوشاوەیی دێتە دەرەوە، بێ ئەوەی عەیبدار ببێت، ئەوەش نیشانە و بەڵگەیەکی ترە.
لِنُرِيَكَ مِنْ ءَايَٰتِنَا ٱلْكُبْرَى23
تهفسیری ئاسان: (ئەم شتانە بۆ ئەوەیە) تا هەندێک لە موعجیزە گەورەکانی خۆمانت نیشان بدەین.
ٱذْهَبْ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ24
تهفسیری ئاسان: دە بچۆ بۆ لای فیرعەون چونکە بێگومان یاخی یە و لە سنوور دەرچووە.
قَالَ رَبِّ ٱشْرَحْ لِى صَدْرِى25
تهفسیری ئاسان: (موسا کەوتە نزا کردن) وتی: پەروەردگارا سینە و دڵ و دەروونم ئاسوودە و گوشاد بکە.
وَيَسِّرْ لِىٓ أَمْرِى26
تهفسیری ئاسان: ئیش و کارو هەوڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکە.
وَٱحْلُلْ عُقْدَةًۭ مِّن لِّسَانِى27
تهفسیری ئاسان: گرێی زمانم بکەرەوە و زمانم گۆیا و پاراو بکە
يَفْقَهُوا۟ قَوْلِى28
تهفسیری ئاسان: تا لە قسەو گوفتارو مەرامم تێنگەن.
وَٱجْعَل لِّى وَزِيرًۭا مِّنْ أَهْلِى29
تهفسیری ئاسان: لە کەس و کاریشم هاوکار و یارمەتیدەرێکم بۆ بڕیاربدە.
هَٰرُونَ أَخِى30
تهفسیری ئاسان: (حەز دەکەم) هاروونی برام بێت،
ٱشْدُدْ بِهِۦٓ أَزْرِى31
تهفسیری ئاسان: خوایە پشتمی پێ بەهێز بکە،
وَأَشْرِكْهُ فِىٓ أَمْرِى32
تهفسیری ئاسان: بیکە هاوبەش و یاریدەدەرم، لەگەیاندنی (پەیامەکەتدا).
كَىْ نُسَبِّحَكَ كَثِيرًۭا33
تهفسیری ئاسان: تا تەسبیحات و ستایشی تۆ زۆر بکەین،
وَنَذْكُرَكَ كَثِيرًا34
تهفسیری ئاسان: زۆر یادی تۆش بکەین و ناوی تۆ بەرین.
إِنَّكَ كُنتَ بِنَا بَصِيرًۭا35
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی تۆ هەمیشە بینای بە حاڵی ئێمە، بە هەڵس و کەوتی ئێمە، بە هەموو شتێکی ئێمە.
قَالَ قَدْ أُوتِيتَ سُؤْلَكَ يَٰمُوسَىٰ36
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورەش) فەرمووی: ئەی موسا هەموو داخوازیەکانت بەجێ یە و پەسەندە و هەموویانت پێدرا.
وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَيْكَ مَرَّةً أُخْرَىٰٓ37
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە جارێکی تریش منەتمان ناوەتە سەر تۆو لای ڕەحمەتمان لێکردوویتەوە..
إِذْ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ أُمِّكَ مَا يُوحَىٰٓ38
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئێمە ئەوەی پێوست بوو بەدایکت ڕابگەیەنرێت، پێمان گەیاند..
أَنِ ٱقْذِفِيهِ فِى ٱلتَّابُوتِ فَٱقْذِفِيهِ فِى ٱلْيَمِّ فَلْيُلْقِهِ ٱلْيَمُّ بِٱلسَّاحِلِ يَأْخُذْهُ عَدُوٌّۭ لِّى وَعَدُوٌّۭ لَّهُۥ ۚ وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةًۭ مِّنِّى وَلِتُصْنَعَ عَلَىٰ عَيْنِىٓ39
تهفسیری ئاسان: کە بیخەرە ناو تابوتێکی تایبەتەوە، ئینجا بیخەرە دەریاوە، با دەریا بەرەو کەنار بیبات، تا سەرەنجام دوژمنەکەی من و دوژمنەکەی ئەو بیگرێتەوە، خۆشەویستیم ڕژاند بەسەرتدا، تا لە ژێر چاودێری مندا گەورە ببیت.
إِذْ تَمْشِىٓ أُخْتُكَ فَتَقُولُ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ مَن يَكْفُلُهُۥ ۖ فَرَجَعْنَٰكَ إِلَىٰٓ أُمِّكَ كَىْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ ۚ وَقَتَلْتَ نَفْسًۭا فَنَجَّيْنَٰكَ مِنَ ٱلْغَمِّ وَفَتَنَّٰكَ فُتُونًۭا ۚ فَلَبِثْتَ سِنِينَ فِىٓ أَهْلِ مَدْيَنَ ثُمَّ جِئْتَ عَلَىٰ قَدَرٍۢ يَٰمُوسَىٰ40
تهفسیری ئاسان: (لەبیرت نەچێت) کاتێک خوشکەکەت دەڕۆیشت و چاودێری تۆی دەکرد، (لە نزیکی کۆشکی فیرعەونەوە، بینی گیریان خواردووە بە دەستەوە) وتی: باشە، ئایا کەسێکتان پێ بڵێم تا بۆتان بەخێو بکات، ئەوسا تۆمان گەڕاندەوە بۆ لای دایکت، تا چاوی ڕوون بێت و خەفەت نەخوات، (ئەوەبوو کە گەورە بوویت بەهەڵە) کەسێکت کوشت، ئنجا ئێمە ڕزگارمان کردیت لە غەم و پەژارە، بە جۆرەها شێوە تۆمان تاقی کردۆتەوە، ئیتر ئەوەبوو ساڵەها لەناو خەڵکی مەدینەدا مایتەوە، (بەشوانکاری ژیانی خۆتت بردە سەر) ئینجا ئەی موسا لەکاتی دیاری کراودا هاتوویت (تا پەیامی ئێمە وەربگریت و ڕای بگەیەنیت)...
وَٱصْطَنَعْتُكَ لِنَفْسِى41
تهفسیری ئاسان: (جا چاک بزانە) من تۆم دروست کردووە بۆ خۆم، (تا پەیامی من ڕابگەیەنیت).
ٱذْهَبْ أَنتَ وَأَخُوكَ بِـَٔايَٰتِى وَلَا تَنِيَا فِى ذِكْرِى42
تهفسیری ئاسان: دەی بڕۆ خۆت و براکەت هاوڕێ لەگەڵ موعجیزەکانمدا، نەکەن لەگەیاندنی پەیامی مندا سستی و خاوی بکەن.
ٱذْهَبَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ43
تهفسیری ئاسان: هەردووکتان بچن بۆ لای فیرعەون، چونکە بەڕاستی ئەو لە سنوور دەرچووە و لە مەرزی بەندایەتی ترازاوە..
فَقُولَا لَهُۥ قَوْلًۭا لَّيِّنًۭا لَّعَلَّهُۥ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ44
تهفسیری ئاسان: هەردووکتان بەنەرمی و جوانی گفتوگۆی لەگەڵدا بکەن، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرێت، یان ترسی (سزای ئێمە) لە دەروونیدا جێ بگرێت.
قَالَا رَبَّنَآ إِنَّنَا نَخَافُ أَن يَفْرُطَ عَلَيْنَآ أَوْ أَن يَطْغَىٰ45
تهفسیری ئاسان: موساو هاروون وتیان: پەروەردگارا؛ ئێمە بەڕاستی دەترسین پەلامارمان بدات و لەناومان بەرێت (پێش ئەوەی پەیامەکەتی پێ ڕابگەیەنین)، یان زیاتر سەرکەشیی بکات.
قَالَ لَا تَخَافَآ ۖ إِنَّنِى مَعَكُمَآ أَسْمَعُ وَأَرَىٰ46
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە فەرمووی: مەترسن من بەڕاستی لەگەڵتاندام، دەبیسم و دەبینم (نایەڵم دەستدرێژی بکاتە سەرتان).
فَأْتِيَاهُ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرْسِلْ مَعَنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَلَا تُعَذِّبْهُمْ ۖ قَدْ جِئْنَٰكَ بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكَ ۖ وَٱلسَّلَٰمُ عَلَىٰ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلْهُدَىٰٓ47
تهفسیری ئاسان: ئینجا بچن بۆ لای و پێی بڵێن: ئێمە هەردووکامان لەلایەن پەروەردگاری تۆوە ڕەوانە کراوین، (باوەڕی پێ بهێنە) و نەوەی ئیسرائیلیش ئازاد بکە، با لە گەڵماندا بن، سزاو ئازاریان مەدە، بەڕاستی ئێمە، هاورێ لەگەڵ موعجیزەی تایبەتی لە لایەن پەروەردگارتەوە ڕەوانەکراوین، سڵاویش لەسەر ئەو کەسانە بێت کە شوێنی هیدایەت و ڕێبازی ڕاستەقینە کەوتوون.
إِنَّا قَدْ أُوحِىَ إِلَيْنَآ أَنَّ ٱلْعَذَابَ عَلَىٰ مَن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ48
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئاگادارکراوین، کە سزاو ئازارو بەڵا لەسەر ئەوانەیە کە ڕاستیەکان بە درۆ دەزانن و پشتی تێ دەکەن لێی یاخی دەبن.
قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَٰمُوسَىٰ49
تهفسیری ئاسان: فیرعەون بە فیزەوە وتی: باسە ئەی موسا پەروەردگاری ئێوە کێیە؟!
قَالَ رَبُّنَا ٱلَّذِىٓ أَعْطَىٰ كُلَّ شَىْءٍ خَلْقَهُۥ ثُمَّ هَدَىٰ50
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: پەروەردگارمان ئەو زاتەیە کە هەموو شتێکی بەتایبەتی و ڕێکو پێکی دروست کردووە، پاشان ڕێنموویی کردووە، تا بەچاکی دەوری خۆی ببینێت و (لە خزمەتی ئادەمیزادا بێت).
قَالَ فَمَا بَالُ ٱلْقُرُونِ ٱلْأُولَىٰ51
تهفسیری ئاسان: فیرعەون وتی: ئەی ئەو هەموو خەڵکەی کە لەوەو پێش تیاچوون، چیان لێهات و سەرەنجامیان چۆنە؟!
قَالَ عِلْمُهَا عِندَ رَبِّى فِى كِتَٰبٍۢ ۖ لَّا يَضِلُّ رَبِّى وَلَا يَنسَى52
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: زانیاری ئەوانە، لای پەروەردگارمەو لە دۆسیەکانی (لوح المحفوظ) دا پارێزراوە، پەروەردگاری من، هیچی لێ ون نابێت، هیچ شتێکیش فەرامۆش ناکات.
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ مَهْدًۭا وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًۭا وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦٓ أَزْوَٰجًۭا مِّن نَّبَاتٍۢ شَتَّىٰ53
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە زەوی بۆ ئێوە بار هێناوە، وەکو لانکە و بێشکە (لەسەری دەحەوێنەوە)، هەروەها جۆرەها ڕێگەی (زەمینی و ئاسمانی و هەوایی) تیادا بۆ فەراهەم هێناون، لە ئاسمانیشەوە باران دادەبەزێنێت، کە بەهۆیەوە چاندەها جووت ڕووەکی پێ ڕواندووە.
كُلُوا۟ وَٱرْعَوْا۟ أَنْعَٰمَكُمْ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّأُو۟لِى ٱلنُّهَىٰ54
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە بخۆن (لەو بەرهەم و بەرەکەتە)، ماڵاتەکانیشتان بلەوەڕێنن، بەڕاستی ئا لەو شتانەدا بەڵگەونیشانەی زۆر هەیە بۆ کەسانی ژیرو هۆشمەند.
۞ مِنْهَا خَلَقْنَٰكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَىٰ55
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئێوەمان هەر لەم زەویە دروست کردووە، (دوای ماوەیەک) دەتانخەینەوە ناوی، پاشان جارێکی تر دووبارە لەو زەویە دەرتان دەهێنینەوە (بۆ لێپرسینەوە و وەرگرتنی ئەو پاداشتەی کە شایستەن).
وَلَقَدْ أَرَيْنَٰهُ ءَايَٰتِنَا كُلَّهَا فَكَذَّبَ وَأَبَىٰ56
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی هەرچی بەڵگە و موعجیزە هەبوو نیشانی فیرعەونماندا کەچی هەر هەمووی بەدرۆزانی و ئامادە نەبوو باوەڕ بهێنێت، بەڵکو هەر سەری باداو یاخی بوو.
قَالَ أَجِئْتَنَا لِتُخْرِجَنَا مِنْ أَرْضِنَا بِسِحْرِكَ يَٰمُوسَىٰ57
تهفسیری ئاسان: فیرعەون (بە ناڕەزاییەوە) وتی: ئەی موسا هاتووی بۆ لامان، تا لەسەر زەوی خۆمان بە دەرکردنمان بدەیت و ئاوارەمان بکەیت، بەهۆی جادووگەریەکەتەوە؟!
فَلَنَأْتِيَنَّكَ بِسِحْرٍۢ مِّثْلِهِۦ فَٱجْعَلْ بَيْنَنَا وَبَيْنَكَ مَوْعِدًۭا لَّا نُخْلِفُهُۥ نَحْنُ وَلَآ أَنتَ مَكَانًۭا سُوًۭى58
تهفسیری ئاسان: کەواتە سوێند بێت ئێمەش جادوویەکت بۆ دەهێنین وەک ئەوەی خۆت، جا شوێن و کاتێک بۆ ئێمەو بۆ خۆت دابنێ، نە ئێمە سەرپێچی لێ بکەین نە تۆش، تا لە یەک شوێن و کاتدا دەستبەکار ببین لە شوێنێکی ڕێک و پێکدا.
قَالَ مَوْعِدُكُمْ يَوْمُ ٱلزِّينَةِ وَأَن يُحْشَرَ ٱلنَّاسُ ضُحًۭى59
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: کاتی دیاریکراومان ڕۆژی ڕازاندنەوە بێت لەکاتی چێشتەنگاودا خەڵکی کۆبکرێتەوە.
فَتَوَلَّىٰ فِرْعَوْنُ فَجَمَعَ كَيْدَهُۥ ثُمَّ أَتَىٰ60
تهفسیری ئاسان: فیرعەون ئەو دانیشتنەی بەجێ هێشت و هەرچی فێڵ و تەڵەکەی هەبوو خستیەکارو پاشان (لە کاتی دیاری کراودا) هات (بە لەخۆبایی بوونەوە).
قَالَ لَهُم مُّوسَىٰ وَيْلَكُمْ لَا تَفْتَرُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا فَيُسْحِتَكُم بِعَذَابٍۢ ۖ وَقَدْ خَابَ مَنِ ٱفْتَرَىٰ61
تهفسیری ئاسان: موسا بە جادووگەرانی وت: هاوار لە ئێوە، نەکەن درۆ بە ناوی خواوە هەڵبەستن، (هاوەڵی بۆ بڕیار بدەن، باوەڕ بە پێغەمبەران نەکەن) چونکە ئەو زاتە بەتوانایە بەبەڵایەک هەمووتان لەناو ببات و بتانفەوتێنێت، چونکە بەڕاستی ئەو کەسەی کەشتی ناڕەوای هەڵبەستووە و پڕوپاگەندەی درۆی کردووە نائومێد و بێ هیواو ڕەنجەڕۆ بووە.
فَتَنَٰزَعُوٓا۟ أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّجْوَىٰ62
تهفسیری ئاسان: (گوفتاری موسا کاری تێکردن) کەوتنە باس و خواس لە نێوان خۆیاندا و بەنهێنی چپ و هوڕیان دەست پێ کرد.
قَالُوٓا۟ إِنْ هَٰذَٰنِ لَسَٰحِرَٰنِ يُرِيدَانِ أَن يُخْرِجَاكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِمَا وَيَذْهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ ٱلْمُثْلَىٰ63
تهفسیری ئاسان: (هەندێک لە دارو دەستەی فیرعەون) وتیان بە (جادووگەران) بەڕاستی ئەم دوانە، دوو جادووگەرن و دەیانەوێت، لە وڵات و نیشتمانی خۆتان دەرتانپەڕێنن بەهۆی جادووەکەیانەوە و ئەم ڕێگەو بەرنامە گرنگ و بەرزەی ئێوە لەناو بەرن...
فَأَجْمِعُوا۟ كَيْدَكُمْ ثُمَّ ٱئْتُوا۟ صَفًّۭا ۚ وَقَدْ أَفْلَحَ ٱلْيَوْمَ مَنِ ٱسْتَعْلَىٰ64
تهفسیری ئاسان: جا هەرچی تواناو دەسەڵات و جادوویەکتان هەیە بیخەنەکارو یەک پارچە و یەک دەست، دەستبەکار بن، بێگومان ئەوەی ئەمڕۆ دەیباتەوە سەرفرازو سەرکەتوو بەهرەمەندە!!
قَالُوا۟ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلْقِىَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَلْقَىٰ65
تهفسیری ئاسان: ئەوسا جادووگەران وتیان: ئەی موسا؛ یان تۆ دەستبەکاربە و (دار عەسای خۆت) فڕێ بدە، یان ئێمە سەرەتا دەست پی دەکەین و فڕێی دەدەین؟
قَالَ بَلْ أَلْقُوا۟ ۖ فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِن سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَىٰ66
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: نەخێر؛ ئێوە لە پێشدا دەست پێ بکەن، جا هەر دەستیان پێکرد پەت و گوریس و دارو چێوەکانیان وا دەهێنرایە بەرچاوی بەهۆی جادوویانەوە، بێگومان وەک مار بەخێرایی دەڕوات.
فَأَوْجَسَ فِى نَفْسِهِۦ خِيفَةًۭ مُّوسَىٰ67
تهفسیری ئاسان: ئەوسا موسا هەستی کرد بە ترسێک لە دڵ و دەروونیدا.
قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْأَعْلَىٰ68
تهفسیری ئاسان: (ئێمەش نیگامان بۆ کرد) وتمان: مەترسە و دڵنیابە چونکە بەڕاستی هەر تۆ بەرزو سەرکەتوویت.
وَأَلْقِ مَا فِى يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوٓا۟ ۖ إِنَّمَا صَنَعُوا۟ كَيْدُ سَٰحِرٍۢ ۖ وَلَا يُفْلِحُ ٱلسَّاحِرُ حَيْثُ أَتَىٰ69
تهفسیری ئاسان: ئەوەش لەدەستی ڕاستتدایە (واتە عساکەت)فڕێی بدە، هەرچی ئەوان کردوویانە دەیماشێتەوە و قووتی دەدات، چونکە بێگومان ئەوەی کردوویانە تەنها فێڵ و تەڵەکەی جادووگەرە، جادووگەریش بۆ هەر کوێ بچێت و هەرچی بکات سەرکەتوو نابێت.
فَأُلْقِىَ ٱلسَّحَرَةُ سُجَّدًۭا قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ هَٰرُونَ وَمُوسَىٰ70
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر جادووگەران، خران بە ڕووداو سوژدەیان برد بۆ خوا (ڕاستییان بۆ دەرکەوت) وتیان: ئیتر ئێمە باوەڕێکی بەتینمان هێناوە بەپەروەردگاری هاروون و موسا.
قَالَ ءَامَنتُمْ لَهُۥ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِى عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحْرَ ۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَٰفٍۢ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِى جُذُوعِ ٱلنَّخْلِ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَآ أَشَدُّ عَذَابًۭا وَأَبْقَىٰ71
تهفسیری ئاسان: فیرعەون وتی: ئایا ئێوە هەر ئاوا باوەڕتان پێ هێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم و ڕازی بم؟ بەڕاستی دیارە موسا گەورە و مامۆستاتانە و هەر ئەو فێری جادووگەری کردوون، شەرت بێت دەست و قاچتان بە پێچەوانەوە بقرتێنم و هەڵتانواسم بەقەدی دارخورمادا ئەوسا چاک دەزانن کە کاممان (من، یان خوای موسا) سزامان توندو تیژو بەردەوامە!
قَالُوا۟ لَن نُّؤْثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَآءَنَا مِنَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَٱلَّذِى فَطَرَنَا ۖ فَٱقْضِ مَآ أَنتَ قَاضٍ ۖ إِنَّمَا تَقْضِى هَٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَآ72
تهفسیری ئاسان: (جادووگەرانی تاوێک لەمەوبەر، بەباوەڕێکی بەتینەوە) وتیان: هەرگیز تازە باوی تۆ نادەین بەسەر ئەم بەڵگە و نیشانانەدا کە بۆمان هەتووە سوێند بەو کەسەی کە دروستی کردووین، چیت لەدەست دێت ئەنجامی بدە و درێغی مەکە، بەڕاستی تۆ هەر دەتوانیت ژیانی ئەم دنیایەمان لێ زەوت بکەیت.
إِنَّآ ءَامَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغْفِرَ لَنَا خَطَٰيَٰنَا وَمَآ أَكْرَهْتَنَا عَلَيْهِ مِنَ ٱلسِّحْرِ ۗ وَٱللَّهُ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰٓ73
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئیتر بەڕاستی باوەڕمان هێناوە بە پەروەردگارمان، تا لە گوناهەکانمان خۆش ببێت و لەو جادووگەریەش کە بە زۆر پێت کردین، هەمیشە خوای گەورە لە هەموو کەس چاکترە و لە هەموو کەس پایەدارترو بەردەوامترە.
إِنَّهُۥ مَن يَأْتِ رَبَّهُۥ مُجْرِمًۭا فَإِنَّ لَهُۥ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ74
تهفسیری ئاسان: ئێمە دڵنیاین لەوەی، کە ئەوەی بە تاوان و گوناهەوە بگەرێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، بێگومان ئەوە دۆزەخ بۆی ئامادەیە کە نەدەمرێت تیایدا (تا لە سزا ڕزگاری ببێت) نە دەژی (بە ئارامی و ئاسوودەیی).
وَمَن يَأْتِهِۦ مُؤْمِنًۭا قَدْ عَمِلَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلدَّرَجَٰتُ ٱلْعُلَىٰ75
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەش بە ئیمانەوە بگەرێتەوە بۆ لای و بەڕاستی کردەوە چاکەکانی ئەنجام دابێت، ئەوە بۆ ئەوانە پلەو پایەی بەرزو بڵند ئامادەیە...
جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ مَن تَزَكَّىٰ76
تهفسیری ئاسان: بەهەشتی -عەدەنە- کە باخەکەنی چڕو پڕە دەچنە ناوی، چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاورێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوەدا، ئەوەش پاداشتی کەسێکە دڵ و دەروون و ڕەوشتی خۆی خاوێن کردبێت.
وَلَقَدْ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِى فَٱضْرِبْ لَهُمْ طَرِيقًۭا فِى ٱلْبَحْرِ يَبَسًۭا لَّا تَخَٰفُ دَرَكًۭا وَلَا تَخْشَىٰ77
تهفسیری ئاسان: (دوای تێپەڕ بوونی چەند ساڵیک) سوێند بە خوا بەڕاستی نیگامان بۆ موسا کرد کە شەوڕەوی بکە بەبەندەکانم و ڕێگەیەکی وشکیان لە دەریادا بۆ دابین بکە و لەکاتێکدا ترسی ئەوەت نی یە کە پێت بگەن و خەمی نوقم بوون تیاچوونیشت نی یە.
فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ بِجُنُودِهِۦ فَغَشِيَهُم مِّنَ ٱلْيَمِّ مَا غَشِيَهُمْ78
تهفسیری ئاسان: ئەوسا فیرعەون بە سەربازانیەوە شوێنیان کەوتن، کوتوپڕ لەناو ئاوەکەدا شەپۆلی دەریا دای بەسەریانداو هەموویانی داپۆشی بەچ داپۆشینێک!
وَأَضَلَّ فِرْعَوْنُ قَوْمَهُۥ وَمَا هَدَىٰ79
تهفسیری ئاسان: فیرعەونیش قەوم و گەلەکەی خۆی گومرا کردو ڕێنموویی نەکردن.
يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ قَدْ أَنجَيْنَٰكُم مِّنْ عَدُوِّكُمْ وَوَٰعَدْنَٰكُمْ جَانِبَ ٱلطُّورِ ٱلْأَيْمَنَ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ80
تهفسیری ئاسان: (پاشان خوا؛ ڕوو بە نەوەی ئیسرائیل دەفەرموێت): ئەی نەوەی ئیسرائیل بێگومان ئێمە ئێوەمان لە دەست دوژمنەکەتان ڕزگار کردو بەڵێنیشمان دانێ کە لای ڕاستی کێوی طوردا (پەیمانتان لێ وەربگرین)، گەزۆ و شەلاقەشمان بۆ دابین کردن.
كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ وَلَا تَطْغَوْا۟ فِيهِ فَيَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبِى ۖ وَمَن يَحْلِلْ عَلَيْهِ غَضَبِى فَقَدْ هَوَىٰ81
تهفسیری ئاسان: بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزیە پاک و چاکانەی کە پێمان بەخشیوون و زیادڕەوی و گوناهکاری و فێڵ و تەڵەکەی تێدا مەکەن، بۆ ئەوەی خەشم و قینی من داتاننەگرێتەوە، بێگومان ئەوەی خەشم و قینی من دایبگرێت، ئەوە ئیتر کەوتووە و تیاچووە.
وَإِنِّى لَغَفَّارٌۭ لِّمَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا ثُمَّ ٱهْتَدَىٰ82
تهفسیری ئاسان: دڵنیاش بن بەڕاستی من زۆر لێخۆش بووم لە کەسەی کە تەوبە دەکات و باوەڕ دەهێنێت و کاروکردەوەی چاکە دەکات، لەوەودوا (تا دوا هەناسەی ژیانی) بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو ڕێبازە.
۞ وَمَآ أَعْجَلَكَ عَن قَوْمِكَ يَٰمُوسَىٰ83
تهفسیری ئاسان: (لەوەودوا موسا خۆی گەیاندە کێوی طور، خوای گەورە لێی پرسی:) ئەی موسا بۆچی تۆ پەلەت کردو قەومەکەت بەجێ هێشت.
قَالَ هُمْ أُو۟لَآءِ عَلَىٰٓ أَثَرِى وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَىٰ84
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: ئەوان لەسەر ڕێبازی من دەڕۆن، (بەڵام من ئارەزوومەندی گفتوگۆت بووم) بۆیە بەپەلە هاتم تا تۆ ئەی پەروەردگارم لێم ڕازی بیت (فەرمانە پیرۆزەکانت وەربگرم).
قَالَ فَإِنَّا قَدْ فَتَنَّا قَوْمَكَ مِنۢ بَعْدِكَ وَأَضَلَّهُمُ ٱلسَّامِرِىُّ85
تهفسیری ئاسان: پەروەرردگار فەرمووی: بێگومان ئێمە قەومەکەتمان لە دوای هاتنی تۆ تاقیکردەوە (کەچی سەرکەتوو نەبوون، باوەڕ دامەزراو نەبوون) کابرای سامیری گومڕای کردن.
فَرَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوْمِهِۦ غَضْبَٰنَ أَسِفًۭا ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ أَلَمْ يَعِدْكُمْ رَبُّكُمْ وَعْدًا حَسَنًا ۚ أَفَطَالَ عَلَيْكُمُ ٱلْعَهْدُ أَمْ أَرَدتُّمْ أَن يَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَخْلَفْتُم مَّوْعِدِى86
تهفسیری ئاسان: پاشان موسا گەڕایەوە بۆ ناو قەومەکەی، بەتووڕەیی و داخ و خەفەتێکی زۆرەوە، وتی: ئەی قەومەکەم، مەگەر پەروەردگارتان بەڵێنی چاکی نەدابوونێ (کە سەرفرازتان بکات لە دنیاو قیامەتدا) ئایا ئەو بەڵێن و پەیمانە زۆری پێچووە؟ یاخود ویستتان خەشم و قین لەلایەن پەروەردگارتانەوە دابارێت بەسەرتاندا، بۆیە ئیتر ئەو بەڵێنەی دابووتان بە من نەتان بردەسەر (کە پابەندی یەکخواناسی بن؟!).
قَالُوا۟ مَآ أَخْلَفْنَا مَوْعِدَكَ بِمَلْكِنَا وَلَٰكِنَّا حُمِّلْنَآ أَوْزَارًۭا مِّن زِينَةِ ٱلْقَوْمِ فَقَذَفْنَٰهَا فَكَذَٰلِكَ أَلْقَى ٱلسَّامِرِىُّ87
تهفسیری ئاسان: خەڵکەکە وتیان: ئێمە سەرپێچی کردنمان لە بەڵێنەکەی تۆ بەئارەزووی خۆمان نەبووە، حەزمان لە سەرپێچی نەکردووە، بەڵام ئێمە زێرو زیوێکی زۆری - قبطی- یەکان درابوو بەسەرماندا، جا ئیتر فرێمانداو سامیریش بەو شێوەیە فرێیدا..
فَأَخْرَجَ لَهُمْ عِجْلًۭا جَسَدًۭا لَّهُۥ خُوَارٌۭ فَقَالُوا۟ هَٰذَآ إِلَٰهُكُمْ وَإِلَٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِىَ88
تهفسیری ئاسان: بەو زێرو زیوە پەیکەری گوێرەکەیەکی بۆ دروست کردن (جارجار) بۆڕەیەکی دەکرد، (سامیری و بێ دینەکان بێ شەرمانە) وتیان: ئەمە خوای ئێوە و خوای موسایە، ئەو لە بیری چووە و (بەشوێنیدا دەگەرێت).
أَفَلَا يَرَوْنَ أَلَّا يَرْجِعُ إِلَيْهِمْ قَوْلًۭا وَلَا يَمْلِكُ لَهُمْ ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًۭا89
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو نەفامانە نازانن ئەو گوێرەکەیە وەڵامی هیچ قسەیەکیان ناداتەوە؛ هیچ زەرەر، یان قازانجێکی بۆتان نیە؟!
وَلَقَدْ قَالَ لَهُمْ هَٰرُونُ مِن قَبْلُ يَٰقَوْمِ إِنَّمَا فُتِنتُم بِهِۦ ۖ وَإِنَّ رَبَّكُمُ ٱلرَّحْمَٰنُ فَٱتَّبِعُونِى وَأَطِيعُوٓا۟ أَمْرِى90
تهفسیری ئاسان: بێگومان پێشتریش هاروون پێی وتن: ئەی قەومی من؛ ئێوە بەم گوێرەکە زێرینە تووشی تاقیکردنەوەیەکی سەخت بوون و تیایدا دەرنەچوون، دڵنیابن کە پەروەردگارتان خوایەکی میهرەبانە، شوێنی من بکەون و گوێڕایەڵی فەرمانی من بن.
قَالُوا۟ لَن نَّبْرَحَ عَلَيْهِ عَٰكِفِينَ حَتَّىٰ يَرْجِعَ إِلَيْنَا مُوسَىٰ91
تهفسیری ئاسان: کەچی وتیان: هەرگیز وازی لێ ناهێنین و بەدەوریدا دێین و دەیپەرستین هەتا موسا خۆی دەگەرێتەوە!!
قَالَ يَٰهَٰرُونُ مَا مَنَعَكَ إِذْ رَأَيْتَهُمْ ضَلُّوٓا۟92
تهفسیری ئاسان: (موسا، کە گەڕایەوە بە توڕەییەوە) وتی: ئەی هاروون، چی وای لێ کردیت (بێ دەنگ بیت) و هیچ نەکەیت، کاتێک بینیتن ئاوا گومرا بوون؟
أَلَّا تَتَّبِعَنِ ۖ أَفَعَصَيْتَ أَمْرِى93
تهفسیری ئاسان: چی وای لێ کردیت پەیڕەوی من نەکەیت؟! ئایا لە فەرمانی من یاخی بوویت؟!
قَالَ يَبْنَؤُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِى وَلَا بِرَأْسِىٓ ۖ إِنِّى خَشِيتُ أَن تَقُولَ فَرَّقْتَ بَيْنَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَلَمْ تَرْقُبْ قَوْلِى94
تهفسیری ئاسان: هاروون وتی: کوڕی دایکم (بۆ ئەوەی سۆزی بجوڵێنێت) ڕیشم مەگرە و قژم ڕامەکێشە، (من بۆیە زۆر لەسەری نەچووم) بێگومان ترسام دوایی پێم بڵێیت: تۆ جیاوازیت خستە ناو نەتەوەی ئیسرائیلەوە و گوێت بەقسەی من نەدا.
قَالَ فَمَا خَطْبُكَ يَٰسَٰمِرِىُّ95
تهفسیری ئاسان: (ئنجا موسا ڕووی کردە کابرای سامیری) وتی: ئەی سامیری، ئەوکارە خەتەرناکە چی یە کە ئەنجامت داوە؟ (ئەم پیلان و تەڵەکە و فێلە چی یە دروستت کردووە)؟!
قَالَ بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا۟ بِهِۦ فَقَبَضْتُ قَبْضَةًۭ مِّنْ أَثَرِ ٱلرَّسُولِ فَنَبَذْتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتْ لِى نَفْسِى96
تهفسیری ئاسان: سامیری وتی: ئەوەی من بینیم، ئەوان نەیانبینی، من مشتێکم لە شوێن پێی (ئەسپەکەی) جوبرەئیل هەڵگرت و فڕێمدایە ناو پەیکەرەکەوە، بەو شێوەیە نەفسی بەدکردارم ئەو کارەی پێکردم (یاخود دەگونجێت سامیری درۆ بکات، تا خۆی لە خەشمی حەزرەتی موسا ڕزگار بکات و جادوویەکی ئەنجام دابێت).
قَالَ فَٱذْهَبْ فَإِنَّ لَكَ فِى ٱلْحَيَوٰةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَ ۖ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِدًۭا لَّن تُخْلَفَهُۥ ۖ وَٱنظُرْ إِلَىٰٓ إِلَٰهِكَ ٱلَّذِى ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفًۭا ۖ لَّنُحَرِّقَنَّهُۥ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُۥ فِى ٱلْيَمِّ نَسْفًا97
تهفسیری ئاسان: (موسا بە سامیری) وت: دەبڕۆ تا ماوی لە ژیاندا (هەر کەسێک نزیکت کەوتەوە دەبێت) بڵێیت: بە هیچ شێوەیەک بەریەککەوتن نی یە (دیارە کە دەست هەرکەسی بەربکەوتبێت تووشی ئازارێکی زۆر بووە)، دڵنیاش بە کە کاتێکی تریشت بۆ دیاری کراوە، کە هەرگیز ناتوانیت لێی دەرباز ببیت، سەرنجی خواکەشت بدە کە بەدەوریدا دەسوڕایتەوە و دەتپەرست، دەبێت بیسوتێنین و هەلا هەلای بکەین و بیخەینە ناو دەریاوە.
إِنَّمَآ إِلَٰهُكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ وَسِعَ كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًۭا98
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە: ئێوە دڵنیابن کە پەروەردگارتان تەنها زاتی (اللە) یە، جگە لەو خوایەکی تر نیە، زانیاری و زانستی ئەو زاتە هەموو شتێکی گرتۆتەوە.
كَذَٰلِكَ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ مَا قَدْ سَبَقَ ۚ وَقَدْ ءَاتَيْنَٰكَ مِن لَّدُنَّا ذِكْرًۭا99
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم): ئێمە بێگومان ئا بەو شێوەیە هەندێک لە بەسەرهاتی ئەوانەی ڕابروود بۆت دەگێرینەوە، دڵنیابە ئێمە لەلایەن خۆمانەوە قورئانمان پێ بەخشیوویت کە یاداوەری بێت لە هەموو ڕوویەکەوە.
مَّنْ أَعْرَضَ عَنْهُ فَإِنَّهُۥ يَحْمِلُ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وِزْرًا100
تهفسیری ئاسان: ئەوەی پشتی تێ کردبێت، ئەوە بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا کۆڵیک گوناهـ هەڵدەگرێت.
خَٰلِدِينَ فِيهِ ۖ وَسَآءَ لَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ حِمْلًۭا101
تهفسیری ئاسان: (ئەو جۆرە کەسانە) لەناو سزادا بۆ هەمیشە دەمێننەوە، ئای چەند خراپە ئەو کۆڵە قورسەی کە لە قیامەتدا بەکۆڵیانەوەیە.
يَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ ۚ وَنَحْشُرُ ٱلْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍۢ زُرْقًۭا102
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت فوو دەکرێت بە - صور- دا، ئەو ڕۆژە تاوانباران چاویان کوێرەو شین هەڵگەڕاوە (دیمەنێکی ناشرین و سامناکیان هەیە).
يَتَخَٰفَتُونَ بَيْنَهُمْ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا عَشْرًۭا103
تهفسیری ئاسان: بەچپەو سرتە بەیەک دەڵێن: تەنها دە شەو نەبێت؛ (لە دنیادا یان لە جیهانی بەرزەخدا) هیچی تریان پێچووە.
نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ إِذْ يَقُولُ أَمْثَلُهُمْ طَرِيقَةً إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا يَوْمًۭا104
تهفسیری ئاسان: ئێمە چاک دەزانین سەرەنجام چی دەڵێن چونکە ژیرترین و وریاترینیان دەڵێت: تەنها ڕۆژێک نەبێت هیچی ترتان پێ نەچووە!!
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْجِبَالِ فَقُلْ يَنسِفُهَا رَبِّى نَسْفًۭا105
تهفسیری ئاسان: پرسیارت لێدەکەن دەربارەی کێوەکان (کە لە بەرپا بوونی قیامەتدا چیان بەسەر دێت)، ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) تۆ پێیان بڵێ: پەروەردگارم هەڵی دەتەکێنێت و وردو خاشی دەکات...
فَيَذَرُهَا قَاعًۭا صَفْصَفًۭا106
تهفسیری ئاسان: جا پەرش و بڵاوی دەکاتەوە و دەیکاتە زەویەکی پان و تەخت و بەرین وازی لێ دەهێنێت و بەجێ دەهێڵێت.
لَّا تَرَىٰ فِيهَا عِوَجًۭا وَلَآ أَمْتًۭا107
تهفسیری ئاسان: هیچ خوارو خێچی و بەرزی و نزمیەک لەسەر ڕووکاری نابینیت.
يَوْمَئِذٍۢ يَتَّبِعُونَ ٱلدَّاعِىَ لَا عِوَجَ لَهُۥ ۖ وَخَشَعَتِ ٱلْأَصْوَاتُ لِلرَّحْمَٰنِ فَلَا تَسْمَعُ إِلَّا هَمْسًۭا108
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا هەموو خەڵکی شوێنی جاڕدەری کۆکردنەوە دەکەون، هیچ سەرپێچی و لاریەک ناکرێت، هەموو دەنگەکان لەبەر پەروەردگاری میهرەبان نزمن و بەهێواشی دەدوێن، تەنها چپە و سرتەیەکی کەم نەبێت هیچی تر نابیستیت.
يَوْمَئِذٍۢ لَّا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحْمَٰنُ وَرَضِىَ لَهُۥ قَوْلًۭا109
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا تکاو شەفاعەت وەرناگیرێت و بێ سوودە، مەگەر لە کەسێک خوای میهرەبان مۆڵەتی بدات و ڕازی بێت بەوەی قسەی بۆ بکرێت و قسەی لێ وەربگرێت.
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِۦ عِلْمًۭا110
تهفسیری ئاسان: خوا بە هەموو ئەو شتانە دەزانێت (کە لە قیامەتدا) چاوەڕێیانەو بە هەموو ئەو شتانەی (کە لە دنیادا) ئەنجامیان داوە و ئەو خەڵکە هەرگیز ناتوانن ئاگاداری زانست و زانیاری بێ سنووری ئەو زاتە ببەن.
۞ وَعَنَتِ ٱلْوُجُوهُ لِلْحَىِّ ٱلْقَيُّومِ ۖ وَقَدْ خَابَ مَنْ حَمَلَ ظُلْمًۭا111
تهفسیری ئاسان: هەرچی ڕووخسارەکانە (لە ڕۆژو قیامەتدا) ملکەج و فەرمانبەردارن، بۆ ئەو زاتەی کەهەمیشە زیندووە و دەسەڵاتی بێ سنووری هەیە، بێگومان ئەوەی ستەمی کردووە، ڕەنج بەخەسارو نائومێدو بێ هیوایە.
وَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَلَا يَخَافُ ظُلْمًۭا وَلَا هَضْمًۭا112
تهفسیری ئاسان: ئەوەش کە کارو کردوەوە چاکەکان ئانجام دەدات و لەکاتێکدا ئیمانداریش بووبێت، ئەوە ئیتر ناترسێت لەوەی ستەمی لێ بکرێت یان مافی پێشێل بکرێت.
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَٰهُ قُرْءَانًا عَرَبِيًّۭا وَصَرَّفْنَا فِيهِ مِنَ ٱلْوَعِيدِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ أَوْ يُحْدِثُ لَهُمْ ذِكْرًۭا113
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە ئێمە قورئانێکی عەرەبی و پاراو و ڕەوانمان دابەزاندووە و جۆرەها هەڕەشەشمان تیادا باس کردووە، بۆ ئەوەی لە خوا بترسن و یاخود ببێتە هۆی ئەوەی کە یاداوەریان تێدا بەدی بهێنێت.
فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلْمَلِكُ ٱلْحَقُّ ۗ وَلَا تَعْجَلْ بِٱلْقُرْءَانِ مِن قَبْلِ أَن يُقْضَىٰٓ إِلَيْكَ وَحْيُهُۥ ۖ وَقُل رَّبِّ زِدْنِى عِلْمًۭا114
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە زۆر پایە بەرزو بڵندە و پاشای بە حەق و ڕاستەقینەیە، (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) نەکەیت لە خوێندنی قورئاندا پەلە بکەیت: لە پێش ئەوەی وەحی و نیگای ئەو قورئانە تەواو ببێت بۆ لای تۆ (چونکە ئێمە نایەڵین فەرامۆشی بکەیت) نزا بکە و بشڵێ: پەروەردگارا، بەردەوام زانست و زانیاری زۆرترو زیاترم پێ ببەخشە.
وَلَقَدْ عَهِدْنَآ إِلَىٰٓ ءَادَمَ مِن قَبْلُ فَنَسِىَ وَلَمْ نَجِدْ لَهُۥ عَزْمًۭا115
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە پێشتر پەیمانمان لە ئادەم وەرگرت (کە نزیکی درەختی قەدەغە کراو نەکەوێت) کەچی بیری چوو، بە مەرجێک نەمانبینی پێشتر بڕیاری کردنی ئەو سەرپێچییە بدات.
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰ116
تهفسیری ئاسان: سەردەمێک بەفریشتەکانمان وت: سوژدە بەرن بۆ ئادەم، هەموو سوژدەیان برد، جگە لە ئیبلیس کە سەرسەخت و یاخی بوو.
فَقُلْنَا يَٰٓـَٔادَمُ إِنَّ هَٰذَا عَدُوٌّۭ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ ٱلْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰٓ117
تهفسیری ئاسان: جا وتمان: ئەی ئادەم، بەڕاستی ئەم (ئیبلیسە) دوژمنی خۆت و هاوسەرەکەتە، وریابن لە بەهەشت بەدەرکردنتان نەدات، بە هۆیەوە تووشی ناخۆشی و نەگبەتی و دەربەدەری ببن.
إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَىٰ118
تهفسیری ئاسان: دڵنیاشبە تۆ لە بەهەشتدا نەبرسیت دەبێت نەرووت و ڕەجاڵ دەبیت و...
وَأَنَّكَ لَا تَظْمَؤُا۟ فِيهَا وَلَا تَضْحَىٰ119
تهفسیری ئاسان: نەتینووشت دەبێت و نەگەرماش زۆرت بۆ دەهێنێت.
فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ ٱلشَّيْطَٰنُ قَالَ يَٰٓـَٔادَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَىٰ شَجَرَةِ ٱلْخُلْدِ وَمُلْكٍۢ لَّا يَبْلَىٰ120
تهفسیری ئاسان: جا شەیتان گومانی خستە دڵیەوە و پێی وت: ئەی ئادەم پێت بڵێم و نیشانت بدەم درەختی نەمری و موڵک و داراییەک کە بەسەرناچێت کامەیە؟!!
فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ ٱلْجَنَّةِ ۚ وَعَصَىٰٓ ءَادَمُ رَبَّهُۥ فَغَوَىٰ121
تهفسیری ئاسان: (شەیتان هەر کۆڵی نەدا تا فریوی دان) هەردووکیان لە بەروبوومی درەختەکەیان خوارد (ئیتر جل و بەرگ و پۆشاکیان داماڵرا)، عەیب و عاریان دەرکەوت، بەپەلە هەوڵیاندا بەگەڵای درەختەکانی بەهەشت (خۆیان داپۆشن) ئابەو شێوەیە ئادەم یاخی بوو لە پەروەردگاری و فریوی خواردو ڕێگای لێ تێکچوو، پاشان پەروەردگاری هەڵی بژارد و (کردی بە پێغەمبەر) تەوبەی لێ وەرگرت و هیدایەت و ڕێنموویی کرد.
ثُمَّ ٱجْتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَىٰ122
تهفسیری ئاسان: پاشان پەروەردگاری هەڵیبژارد بۆ پێغەمبەرێتی و لەخۆی نزیک خستەوەو تەوبەشی لێ وەرگرت و شارەزا و ڕێنمایی کرد، بۆ پارانەوەو داوا کردنی لێخۆشبوون.
قَالَ ٱهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًۢا ۖ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّۭ ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّى هُدًۭى فَمَنِ ٱتَّبَعَ هُدَاىَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَىٰ123
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا خوای گەورە فەرمانیدا) وتی: ئیتر هەردووکتان لە بەهەشت دابەزن بەگشتی، هەندێکتان دەبنە دوژمنی هەندێکتان، جا ئەگەر هیدایەت و ڕێنموویی من بۆ ئێوە هات، ئەوەی شوێنی بەرنامەکەم بکەوێت، نەگومڕا دەبێت، نە ناخۆشی و ناڕەحەتی و ناسۆر دێتە ڕێی.
وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِى فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةًۭ ضَنكًۭا وَنَحْشُرُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ أَعْمَىٰ124
تهفسیری ئاسان: ئەوەیش ڕوو وەربگێرێت لە بەرنامە و یادی من پشتی تێ بکات، بێگومان بۆ ئەو جۆرە کەسانە ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، لە ڕۆژی قیامەتیشدا بەکوێری حەشری دەکەین..
قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِىٓ أَعْمَىٰ وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًۭا125
تهفسیری ئاسان: ئەو جۆرە کەسە دەڵێت: ئەی پەروەردگار بۆ بەکوێری حەشرت کردم خۆ من کاتی خۆی چاوساغ و بینا بووم.
قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتْكَ ءَايَٰتُنَا فَنَسِيتَهَا ۖ وَكَذَٰلِكَ ٱلْيَوْمَ تُنسَىٰ126
تهفسیری ئاسان: (لە وەڵامدا خوا) دەفەرموێت: تۆ ئا بەو شێوەیە بوویت (کوێت بوویت لە ئاستی) ئایەت و بەڵگەکانی ئێمەدا کاتێک پێت ڕادەگەیەنرا، ئێمەش ئەمڕۆ ئاوا مامەڵەی کەسێکی لەبیر کراوت لەگاڵدا دەکەین (لە سزاو ئازاردا دەهێڵرێیتەوە).
وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِنۢ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ ۚ وَلَعَذَابُ ٱلْءَاخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَىٰٓ127
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە، تۆڵە دەکەینەوە لەو کەسەی کە لە سنوور دەترازێت و باوەڕ بەئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاری ناهێنێت، بێگومان سزای قیامەت زۆر سەخت ترو بەردەوامترە (لە سزای دنیا).
أَفَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ ٱلْقُرُونِ يَمْشُونَ فِى مَسَٰكِنِهِمْ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّأُو۟لِى ٱلنُّهَىٰ128
تهفسیری ئاسان: ئایا بۆیان ڕوون نەبۆتەوە کە چەندەها نەوەمان پێش ئەمان لەناو بردووە، بەناو شوێنەوارو ماڵ و حاڵیاندا هاتوچۆ دەکەن، بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ خاوەن بیرو هۆشمەندەکان.
وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَكَانَ لِزَامًۭا وَأَجَلٌۭ مُّسَمًّۭى129
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بڕیارێک لەلایەن پەروەردگارتەوە پێش نەکەوتایەو مۆڵەتی دیاریکراویش نەبوایە، ئەوە لەناو بردنی خوانەناسان شتێکی ئەنجامدار دەبوو.
فَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ ٱلشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا ۖ وَمِنْ ءَانَآئِ ٱلَّيْلِ فَسَبِّحْ وَأَطْرَافَ ٱلنَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرْضَىٰ130
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار خۆڕاگر بە بەرامبەر ئەو گوفتارە نابەجێیانەیان کە دەیڵێن و تەسبیحات و ستایش و سوپاسی پەروەردگارت بکە، پێش هەڵهاتنی خۆرو پێش ئاوابوونی، لە هەندێک کاتەکانی شەودا هەر تەسبیحات و ستایشی بکە، لە بەشە جیا جیاکانی ڕۆژیشدا هەر تەسبیحات و ستایشی بکە، بۆ ئەوەی لە ڕەزامەندی پەروەردگار بەهرەماند ببیت.
وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعْنَا بِهِۦٓ أَزْوَٰجًۭا مِّنْهُمْ زَهْرَةَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ ۚ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰ131
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیماندار) تۆ چاوەکانت مەبڕە ئەو نازو نیعمەتەی کە هەندێک خەڵکمان لێ بەهرەوەر کردووە، کە زینەت و ڕازاوەی ژیانی دنیایە، بۆ ئەوەی لەو نازو نیعمەتە تاقیانبکەینەوە، بێگومان ڕزق و ڕۆزی پەروەردگارت (لە بەهەشتدا) چاکترو بەردەوامترە.
وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصْطَبِرْ عَلَيْهَا ۖ لَا نَسْـَٔلُكَ رِزْقًۭا ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكَ ۗ وَٱلْعَٰقِبَةُ لِلتَّقْوَىٰ132
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) فەرمان بدە بە هەموو تاکەکانی خێزانت، تا نوێژەکەیان (بەچاکی ئەنجام بدەن، چونکە خۆراکی ڕۆحە) و بەردەوام و کۆڵنەدەر و خۆڕاگربە لەسەری، ئێمە بێگومان داوای ڕزق و ڕۆزی لە تۆ ناکەین، بەڵکو ئێمە ڕزق و ڕۆزی بە تۆ دەبەخشین، سەرەنجامی چاک هەر بۆ خواناسی و دینداریە.
وَقَالُوا۟ لَوْلَا يَأْتِينَا بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّهِۦٓ ۚ أَوَلَمْ تَأْتِهِم بَيِّنَةُ مَا فِى ٱلصُّحُفِ ٱلْأُولَىٰ133
تهفسیری ئاسان: (کافرەکانی مەککە) وتیان: باشە، ئەوە بۆ لەلایەن پەروەردگاریەوە مەعجیزەیەکی بۆ ئێمە نەهێناو (نیشانی نەداین)، مەگەر باسی (ئەو مەعجیزانە) لە کتێبە پێشووەکاندا ڕوون نەکراوەتەوە؟ (کاتی خۆی نیشانی قەومە پێشووەکانمان داوە بەڵام خۆ باوەڕیان نەهێناوە، بۆ ئامانیشی پێش بهێنین هەر باوەڕ ناهێنن).
وَلَوْ أَنَّآ أَهْلَكْنَٰهُم بِعَذَابٍۢ مِّن قَبْلِهِۦ لَقَالُوا۟ رَبَّنَا لَوْلَآ أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًۭا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ مِن قَبْلِ أَن نَّذِلَّ وَنَخْزَىٰ134
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی ئێمەش پێش ناردنی قورئان و پێغەمبەر لەناومان ببردنایە، ئەوە دەیانوت: پەروەردگارا، بۆچی پێغەمبەرێکت بۆ ڕەوانە نەکردین، تا شوێنی بەرنامە و ئایەتەکانی تۆ بکەوین پێش ئەوەی زەلیل و ڕیسوا ببین.
قُلْ كُلٌّۭ مُّتَرَبِّصٌۭ فَتَرَبَّصُوا۟ ۖ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ أَصْحَٰبُ ٱلصِّرَٰطِ ٱلسَّوِىِّ وَمَنِ ٱهْتَدَىٰ135
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) بە دوژمنانی دین) بڵێ: هەموولایەک چاوەڕوانن، دە ئێوەش چاوەڕێ بن لە ئایندەدا دەزانن کە کێ خاوەنی بەرنامە و ڕێبازی ڕاست و دروستە و کێش ڕێبازی هیدایەتی گرتۆتە بەر.