پیشاندان:
21. سورة الأنبياء
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِى غَفْلَةٍۢ مُّعْرِضُونَ1
تهفسیری ئاسان: موحاسەبەو لێ پرسینەوەی خەڵکی نزیک بۆتەوە، لە کاتێکدا (زۆربەی) ئەوان بێ ئاگا وغافڵن وپشتیان لە ئاینی خوا کردووە و ڕوو وەرگێرن (لەبەرنامەکەی).
مَا يَأْتِيهِم مِّن ذِكْرٍۢ مِّن رَّبِّهِم مُّحْدَثٍ إِلَّا ٱسْتَمَعُوهُ وَهُمْ يَلْعَبُونَ2
تهفسیری ئاسان: هیچ یاداوەریەکی تازەیان لەلایەن پەروەردگاریەنەوە بۆ نایەت کە ئەوان گوێ بیستی نەبوو بن و لەوکاتەدا یاری و گەمەی پێنەکەن...
لَاهِيَةًۭ قُلُوبُهُمْ ۗ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّجْوَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ هَلْ هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ ۖ أَفَتَأْتُونَ ٱلسِّحْرَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ3
تهفسیری ئاسان: دڵەکانیان بێ ئاگاو سەرگەردانە، ئەوانەش کە ستەمیان کرد، قسەکانیان شاردەوە (بەنهێنی دەیانوت) ئایا ئەمە تانها بەشەرێک نیە وەک ئێوە؟! ئایا ئێوە بەدەم جادووگەریەوە دەچن؟! لەکاتێکدا ئێوە چاوتان هەیە و دەیبینن!!
قَالَ رَبِّى يَعْلَمُ ٱلْقَوْلَ فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ4
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورە پێغەمبەرەکەی لە باس و خواسیان ئاگادارکرد بۆیە) وتی: پەروەردگارم ئاگاداری هەموو قسە و گوفتارێکە لە ئاسمان و زەویدا و ئەو زاتە بیسەرو زانایە.
بَلْ قَالُوٓا۟ أَضْغَٰثُ أَحْلَٰمٍۭ بَلِ ٱفْتَرَىٰهُ بَلْ هُوَ شَاعِرٌۭ فَلْيَأْتِنَا بِـَٔايَةٍۢ كَمَآ أُرْسِلَ ٱلْأَوَّلُونَ5
تهفسیری ئاسان: بەڵکو (شتی تریشیان) دەوت: (وەک ئەوەی کە گوایە ئەم قورئانە): خەوو خەیاڵی بێ سەر و بنە، یاخود خۆی هەڵی بەستووە، بەڵکو ئەو کەسێکی شاعیرە، دەبا بەڵگە و موعجیزەیەک بهێنێت وەک پێغەمبەرانی پێشوو!!
مَآ ءَامَنَتْ قَبْلَهُم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَٰهَآ ۖ أَفَهُمْ يُؤْمِنُونَ6
تهفسیری ئاسان: ئەو شارو شارۆچکە و دێهاتانەی پێش ئەمان (کە داوای موعجیزەیان کردووە و دوایی باوەڕیان نەهێناوە) لە ناومان بردوون، ئایا ئەمان باوەڕ دەهێنن؟! (ئایا ئەوان باوەڕ دەهێنن)؟
وَمَآ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ إِلَّا رِجَالًۭا نُّوحِىٓ إِلَيْهِمْ ۖ فَسْـَٔلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ7
تهفسیری ئاسان: ئێمە پێش تۆ کەسانی ترمان ڕەوانە نەکردووە، جگە لە پیاوانێک (کە هەڵمانبژاردوون)، وەحی و نیگایان بۆ ڕەوانە دەکەین، دەبپرسن لە خاوەنی کتێبەکانی پێشوو ئەگەر ئێوە ئەم ڕاستیانە نازانن.
وَمَا جَعَلْنَٰهُمْ جَسَدًۭا لَّا يَأْكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَمَا كَانُوا۟ خَٰلِدِينَ8
تهفسیری ئاسان: ئێمە وە نەبێت ئەو پێغەمبەرانەمان لە پەیکەر و لاشەیەک دروست کردبێت کە خواردن نەخۆن و ژیانی هەمیشەییشمان پێ نەبەخشیوون.
ثُمَّ صَدَقْنَٰهُمُ ٱلْوَعْدَ فَأَنجَيْنَٰهُمْ وَمَن نَّشَآءُ وَأَهْلَكْنَا ٱلْمُسْرِفِينَ9
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا بەڵێنی خۆمانمان بۆ بردوونەتە سەر، جا ڕزگارمان کردوون لەگەڵ ئەوانەدا کە دەمانەوێت و (باوەڕیان هێناوە) سەرکەش و لەسنور دەرچووەکانیشمان لەناوبردووە.
لَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ كِتَٰبًۭا فِيهِ ذِكْرُكُمْ ۖ أَفَلَا تَعْقِلُونَ10
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە کتێبێکمان ڕەوانە کردووە بۆتان کە یاداوەریە و سەربەرزی ئێوە لە شوێنکەوتنیایەتی، ئایا ئەوە بیرو هۆشتان ناخەنەکار و ژیر نابن؟
وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْيَةٍۢ كَانَتْ ظَالِمَةًۭ وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْمًا ءَاخَرِينَ11
تهفسیری ئاسان: چەندەها شارو شارۆچکەمان کاول کرد کە خەڵکەکەی ستەمکار بوون و بەدوایاندا گەلانی ترمان هێناوەتە مەیدانەوە.
فَلَمَّآ أَحَسُّوا۟ بَأْسَنَآ إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْكُضُونَ12
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ئەو خوا نەناسانە هەستیان کردووە کە تۆڵە و سزای ئێمە بەرەو ڕوویان هاتووە و نزیکە یەخەیان بگرێت، ئەوە دەست بەجێ ڕایان کردووە لێی و سەریان لێشێواوە.
لَا تَرْكُضُوا۟ وَٱرْجِعُوٓا۟ إِلَىٰ مَآ أُتْرِفْتُمْ فِيهِ وَمَسَٰكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْـَٔلُونَ13
تهفسیری ئاسان: )ئەوسا بە گاڵتە پێکردنەوە پێیان وتراوە) ڕامەکەن و بگەڕێنەوە بۆ ئەو ڕابواردنە و بۆ ئەو ماڵ و حاڵەی کە تیایدا دەژیان، بۆ ئەوەی پرس و ڕاتان پێ بکرێت و کارێک یان ئیشێک چاوەڕێتان بکات!!
قَالُوا۟ يَٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ14
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا بە دەم ڕاکردنەوە) دەیانوت: هاوار بۆ ئێمە بەڕاستی ئێمە ستەمکار بووین.
فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَىٰهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَٰهُمْ حَصِيدًا خَٰمِدِينَ15
تهفسیری ئاسان: جا بەردەوام هەر ئەوە قسەیانە، هەتا هەموویانمان دروێنە و خامۆش کرد.
وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَٰعِبِينَ16
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئاسمان و زەوی، هەرچیش لە نێوانیاندایە بە گاڵتە (بێ مەبەست) دروستمان نەکردووە.
لَوْ أَرَدْنَآ أَن نَّتَّخِذَ لَهْوًۭا لَّٱتَّخَذْنَٰهُ مِن لَّدُنَّآ إِن كُنَّا فَٰعِلِينَ17
تهفسیری ئاسان: ئەگەر بمانویستایە یاری و گەمەیەک بسازێنین، لەلایەن خۆمانەوە دەمانسازاند، ئەگەر بڕیار بێت کاری وا بکەین...
بَلْ نَقْذِفُ بِٱلْحَقِّ عَلَى ٱلْبَٰطِلِ فَيَدْمَغُهُۥ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌۭ ۚ وَلَكُمُ ٱلْوَيْلُ مِمَّا تَصِفُونَ18
تهفسیری ئاسان: (جا ئەوە لە ئێمە ناوەشێتەوە) بەڵکو حەق دەماڵین بەسەر بەتاڵ و ناحەقیداو دەست بەجێ داغانی دەکەین، هاوارو واوەیلا لە ئێوە، بۆ ئەو بوختان و قسە نابەجێیانەی کە دەیکەن.
وَلَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَنْ عِندَهُۥ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَلَا يَسْتَحْسِرُونَ19
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە هەر خوا خاوەنیانە و لە خزمەتی ئەودان، بێگومان ئەو فریشتانەی کە لە خزمەتیدان، خۆیان بەگەورە نازانن لە پەرستنیدا و هەرگیز ماندوو بێ تاقەت و بێزار نابن لە ستایشی ئەو زاتە.
يُسَبِّحُونَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ لَا يَفْتُرُونَ20
تهفسیری ئاسان: (بەردەوام) بەشەو و بە ڕۆژ تەسبیحات و ستایشی دەکەن و لەکاتێکدا ساردبوونەوەش ڕوویان تێناکات.
أَمِ ٱتَّخَذُوٓا۟ ءَالِهَةًۭ مِّنَ ٱلْأَرْضِ هُمْ يُنشِرُونَ21
تهفسیری ئاسان: ئایا خەڵکی نالەبار پەرستراوی ساختەیان بڕیارداوە لەزەویدا و ئەو پەرستراوانە دەتوانن ژیان ببەخشن؟
لَوْ كَانَ فِيهِمَآ ءَالِهَةٌ إِلَّا ٱللَّهُ لَفَسَدَتَا ۚ فَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ22
تهفسیری ئاسان: ئەگەر لە هەردووکیاندا (لە ئاسمان و زەویدا) چەند خوایەکی تر هەبوایە غەیری (اللە)، ئەوە کاول و وێران دەبوون و تێک دەچوون بەسەر یەکدا، پاکی و بێگەردی بۆ خوا کە پەروەردگاری عەرشە، لەو باس و خواسانەدا (کە خوانەناسان) دەیڵێن (هاوەڵ بۆ ئەو زاتە بڕیار دەدەن).
لَا يُسْـَٔلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْـَٔلُونَ23
تهفسیری ئاسان: پرسیار ناکرێت لەوەی کە خوا دەیکات، لە کاتێکدا ئەوان پرسیاریان لێ دەکرێت و موحاسەبە دەکرێن.
أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةًۭ ۖ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَٰنَكُمْ ۖ هَٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِىَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِى ۗ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ٱلْحَقَّ ۖ فَهُم مُّعْرِضُونَ24
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە خوایەکی تریان لە جیاتی پەروەردگار بۆ خۆیان ڕەخساندووە؟! (یاخود خۆیان دەخەڵەتێنن و گێلن؟!) ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: بەڵگەتان بهێنن لەسەر ئەو بیروباوەڕەتان، من دڵنیام کە ئەم قورئانە یادخەرەوەیە، بۆ ئەوانەی کە هاوەڵی منن و ڕێبازی منیان گرتۆتەبەر، هەروەها لە بەسەرهاتی پێغەمبەران و قەومەکانی پێش منیش دەدوێت، بەڵام زۆربەی خەڵکی حەق و حەقیقەت ناناسن و دژایەتی دەکەن و ڕووی لێ وەردەچەر خێنن.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِىٓ إِلَيْهِ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعْبُدُونِ25
تهفسیری ئاسان: ئێمە پێش تۆ هیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردووە، کە وەحیمان بۆ نەناردبێت بەوەی کە: بێگومان هیچ خوایەک نیە جگە لە من و دەبێت هەر من بپەرستن.
وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحْمَٰنُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَٰنَهُۥ ۚ بَلْ عِبَادٌۭ مُّكْرَمُونَ26
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان دەیانوت: خوای میهرەبان کوڕی بۆ خۆی بڕیارداوە (فریشتەکان ڕۆڵەی ئەون)، پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەیە، بەڵکو ئەوانە بەندەی ڕێزداری ئەون.
لَا يَسْبِقُونَهُۥ بِٱلْقَوْلِ وَهُم بِأَمْرِهِۦ يَعْمَلُونَ27
تهفسیری ئاسان: (ئەو فریشتانە ئەوەندە ڕەوشت بەرزن) هەرگیز (نافەرمانی ناکەن و) قسە لەقسەیدا ناکەن و لە گوفتاردا پێشی ناکەون، ئەوانە بە فەرمانی ئەو دەجوڵێنەوە و فەرمانی ئە جێبەجێ دەکەن.
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ٱرْتَضَىٰ وَهُم مِّنْ خَشْيَتِهِۦ مُشْفِقُونَ28
تهفسیری ئاسان: هەر خوا دەزانێت ئە خەڵکە لە ڕابوردوودا چیان ئەنجامداوە و لە داهاتووشدا چی ئەنجام دەدەن (دنیا و قیامەت، ڕابوردوو و داهاتوو، بۆ ئەو زاتە چوونیەکە)، فریشتەکانیش تکاکار نابن تەنها بۆ ئەو کەسانە نەبێت خوا پێی ڕازییە و ئەو فریشتانە لە ترسی ئەو زاتە ناوێرن هیچ سەرپێچیەک ئەنجام بدەن.
۞ وَمَن يَقُلْ مِنْهُمْ إِنِّىٓ إِلَٰهٌۭ مِّن دُونِهِۦ فَذَٰلِكَ نَجْزِيهِ جَهَنَّمَ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّٰلِمِينَ29
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر یەکێک لە فریشتەکان (لە خۆی غەڕڕا بێت) بڵێت: بەڕاستی منیش خوام بێجگە لەو، ئەوە پاداشتی دەدەینەوە بە دۆزەخ، هەر بەو شێوەیە پاداشتی ستەمکاران و یاخیەکان دەدەینەوە
أَوَلَمْ يَرَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًۭا فَفَتَقْنَٰهُمَا ۖ وَجَعَلْنَا مِنَ ٱلْمَآءِ كُلَّ شَىْءٍ حَىٍّ ۖ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ30
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانەی بێباوەڕ بوون نەیانبینیووە و بۆیان ڕوون نەبۆتەوە بەڕاستی ئاسمانەکان و زەوی یەک پارچە بوون لەوەودوا لێکمان جیا کردنەوە (کە ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ڕاستەقینە لەلایەن ئەوانەوە پەی پێ دەبرێت)، لە ئاویش هەموو شتێکی زیندوومان فەراهەم هێناوە (ئاو زۆربەی پێکهاتەی لەشی ئادەمیزاد و زیندەواران و ڕووەک پێکدەهێنێت)، ئایا ئەوانە هەر باوەڕ ناهێنن (بەو ڕاستیانە و بەو دەسەڵاتە بێ سنوورەی ئێمە)؟!
وَجَعَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِهِمْ وَجَعَلْنَا فِيهَا فِجَاجًۭا سُبُلًۭا لَّعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ31
تهفسیری ئاسان: لە زەویشدا کەژو کێوەکانمان چەسپاندووە، تا لاسەنگ نەبێت و لار نەبێتەوە و هەڵیان نەگێرێتەوە، لە لاپاڵی چیاکان و لە دۆڵەکاندا ڕێگاو بانی فراوانمان سازاندووە، بۆ ئەوەی خەڵکی ژیان بۆ خۆیان دابین بکەن و هەروەها ڕێیان لە گەنجینە و ناز و نیعمەتە شاراوەکان بکەوێت.
وَجَعَلْنَا ٱلسَّمَآءَ سَقْفًۭا مَّحْفُوظًۭا ۖ وَهُمْ عَنْ ءَايَٰتِهَا مُعْرِضُونَ32
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئاسمانمان کردووە بە سەقفێکی پارێزراو، کەچی ئەوانە ڕوو وەردەگێڕن لە هەموو نیشانە و بەڵگەکانی ئاسمان.
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ فِى فَلَكٍۢ يَسْبَحُونَ33
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە شەوو ڕۆژی بەدیهێناوە، خۆر مانگیش دروست کردووە، هەریەکەیان لە خولگەیەکدا دەسوڕێتەوە (زوەی بە دەوری خۆردا و مانگیش بەدەوری زەویدا).
وَمَا جَعَلْنَا لِبَشَرٍۢ مِّن قَبْلِكَ ٱلْخُلْدَ ۖ أَفَإِي۟ن مِّتَّ فَهُمُ ٱلْخَٰلِدُونَ34
تهفسیری ئاسان: ئێمە پێش تۆ ژیانی هەمیشەیی و نەمریمان بە هیچ کەسێک نەبەخشیووە، جا ئایا ئەگەر تۆ بمریت، (دوای مەرگی تۆ) ئەوە ئەو خەڵکە ژیانی هەمیشەیی دەبەنەسەر و نامرن؟!
كُلُّ نَفْسٍۢ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۗ وَنَبْلُوكُم بِٱلشَّرِّ وَٱلْخَيْرِ فِتْنَةًۭ ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ35
تهفسیری ئاسان: هەموو کەسێک دەبێت مردن بچێژێت و شەرابی مەرگ بنۆشێت، بێگومان ئێمە ئێوە تاقی دەکەینەوە بەشەڕ و ناخۆشی و بەڵاو بەخێرو خۆشی و دارایی و توانایی، سەرەنجام هەر بۆ لای ئێمە دەهێنرێنەوە (تا پاداشتتان بدەینەوە).
وَإِذَا رَءَاكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا ٱلَّذِى يَذْكُرُ ءَالِهَتَكُمْ وَهُم بِذِكْرِ ٱلرَّحْمَٰنِ هُمْ كَٰفِرُونَ36
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون تۆ دەبینن، هیچ کارێکیان لە دەست نایەت لەگەڵ تۆی بکەن جگە لە گاڵتە و گاڵتە جاڕیی، (جا بەیەکتر دەڵێن): لەکاتێکدا ئەوان هەمیشە بێباوەڕن بە قورئانی خوای میهرەبان.
خُلِقَ ٱلْإِنسَٰنُ مِنْ عَجَلٍۢ ۚ سَأُو۟رِيكُمْ ءَايَٰتِى فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ37
تهفسیری ئاسان: ئەوەندە ئینسان بە پەلە تاڵوکەیە. (هەر دەڵێیت) لە پەلەو تاڵوکە دروستکراوە، لە ئاییندە من نیشانەی و بەڵگەکانی خۆمتان نیشان دەدەم، جا پەلەم لێ مەکەن.
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ38
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان دەڵێن: باشە، کەی ئەم بەڵێنە دێتە دی ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن؟
لَوْ يَعْلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ39
تهفسیری ئاسان: ئەگەر بێ باوەڕان هەواڵی ئەو ڕۆژەیان بزانیایە (کە بەڕێوەیە و نزیکە و دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە)، کاتێک ناتوانن بڵێسەی ئاگر لە دەم و چاو و ڕوخسارو لە پشتیان دوور بخەنەوە، بەڕاستی ئەوانە سەرکەوتوو ڕزگار نابن (ئەوانە نەگاڵتەیان دەکردو نە بێ باوەڕ دەبوون و نەپەلەیان دەکرد).
بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةًۭ فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ40
تهفسیری ئاسان: بەڵکو قیامەت کتوپڕ یەخەیان دەگرێت و سەرسام و ڕیسوایان دەکات، ئەوسا ناتوانن بەرەنگاری بوەستن و بیگێرنەوە، مۆڵەتیشیان نادرێت.
وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُوا۟ مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ41
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) سوێند بەخوا بێگومان پێش تۆ گاڵتە کراوە بە پێغەمبەرانی تریش، ئەوسا ئەوەی ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد، یەخەی پێگرتن و بەهۆی ئەوانەیانەوە گاڵتەیان کرد.
قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ مِنَ ٱلرَّحْمَٰنِ ۗ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِم مُّعْرِضُونَ42
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: کێ دەتوانێت ئێوە بپارێزێت لە شەوو ڕۆژدا لە سزاو تۆڵەی خوای میهرەبان، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانە هەمیشە ڕوو وەرگێڕن لە یادی پەروەردگاریان.
أَمْ لَهُمْ ءَالِهَةٌۭ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا ۚ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ43
تهفسیری ئاسان: یان ئەو بێباوەڕانە چەند خوایەکیان هەیە کە دەتوانن لە سزامان ڕزگاریان بکات جگە لە ئێمە؟! (ئەو کۆلکە خوایانە) نە دەتوانن خۆیان ڕزگار بکەن و خۆیان ڕزگار بکەن و خۆیان سەربخەن، نە پەنا دەدرێت لەلایەن ئێمەوە و نەکۆمەکیان دەکرێت.
بَلْ مَتَّعْنَا هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ ۗ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَآ ۚ أَفَهُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ44
تهفسیری ئاسان: ئێمە (بەپەلە تۆڵەناسێنین) بەڵکو ئەوانە خۆیان و باوو باپیرانیان لە نازو نیعمەتی دنیا بەهرەوەر کردووە، هەتا تەمانیان درێژ بۆتەوە، جا ئایا ئەوانە نابینن و نازانن کە بەڕاستی ئێمە وردە وردە دێین و دەسەڵاتیان لەملاو لای وڵاتیاندا کەم دەکەینەوە، (کاتێک ئوممەتی ئیسلام شایستە دەبێت، خوای باڵا دەست دەسەڵاتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کەم دەکاتەوە) جا ئایا ئەو بێباوەڕانە هەمیشە سەرکەوتوو و زاڵن؟!
قُلْ إِنَّمَآ أُنذِرُكُم بِٱلْوَحْىِ ۚ وَلَا يَسْمَعُ ٱلصُّمُّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ45
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: بەڕاستی من تەنها لە ڕێگەی وەحی و نیگاوە ئێوە بێدار دەکەمەوە، کەسانێکیش هەن کەڕن لە ئاستی حەقدا و سەدای پەیامی خوا نابیستن کاتێک بێدار دەکرێنەوە.
وَلَئِن مَّسَّتْهُمْ نَفْحَةٌۭ مِّنْ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ46
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئەگەر کەمێک لە هاڵاوی سزای پەروەردگارت ڕوویان تێ بکات و لێیان بدات، ئەوە خوانەناسان بە کوڵ دەڵێن: هاوارو ئاهو ناڵە بۆ ئێمە، بە ڕاستی ئێمە کەسانێکی ستەمکار بووین.
وَنَضَعُ ٱلْمَوَٰزِينَ ٱلْقِسْطَ لِيَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌۭ شَيْـًۭٔا ۖ وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍۢ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا ۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَٰسِبِينَ47
تهفسیری ئاسان: ئێمە پێوەر و تەرازووەکانی دادپەروەری لە ڕۆژی قیامەتدا دادەنێین، جا هیچ کەس بە هیچ شێوەیەک ستەمی لێ ناکرێت، ئەگەر بە قەدەر تۆوە خەرتەلەیەک (کە زۆر بچووک و وردە، کارێکی چاک یان خراپی ئەنجام دابێت) دەیهێنینە مەیدان، جا ئەوەندە بەسە بۆ ئێمە کە ئاوا بە وردی حساب و لێپرسینەوە ئەنجام دەدەین.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ٱلْفُرْقَانَ وَضِيَآءًۭ وَذِكْرًۭا لِّلْمُتَّقِينَ48
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە بە موساو هاروون کتێبی تەوراتمان بەخشی کە جیاکەرەوەی حەق و بەتاڵە، هەروەها ڕووناکی و یادخەرەوەشە بۆ پارێزکاران...
ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَهُم مِّنَ ٱلسَّاعَةِ مُشْفِقُونَ49
تهفسیری ئاسان: ئەوانەن لە پەروەردگاریان دەترسن لە کاتێکدا کە کەس دیار نیە و پەروەردگاریش لێیان پانهانە، هەروەها ئەوانە لە قیامەت و لێپرسینەوە بیمیان هەیە (بێگومان ئەوانە لە قیامەتدا دڵنیا و ئاسوودە و دڵخۆشن).
وَهَٰذَا ذِكْرٌۭ مُّبَارَكٌ أَنزَلْنَٰهُ ۚ أَفَأَنتُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ50
تهفسیری ئاسان: جا ئەم قورئانەش یادخەرەوەیەکی موبارەک و بەفەڕ و پیرۆزە دامان بەزاندووە، جا ئایا ئێوە خۆتانی لێ وێڵ دەکەن و نایناسن؟!
۞ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَآ إِبْرَٰهِيمَ رُشْدَهُۥ مِن قَبْلُ وَكُنَّا بِهِۦ عَٰلِمِينَ51
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ژیری و هۆشمەندیمان پێشتر بە ئیبراهیم بەخشی، ئێمە چاک ئەومان دەناسی.
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَا هَٰذِهِ ٱلتَّمَاثِيلُ ٱلَّتِىٓ أَنتُمْ لَهَا عَٰكِفُونَ52
تهفسیری ئاسان: کاتێک بە باوک و قەومەکەی دەوت: ئەم بتانە چیە؟! ئێوە هەمیشە بەدەوریدا دێن و دەیانپەرستن!
قَالُوا۟ وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا لَهَا عَٰبِدِينَ53
تهفسیری ئاسان: لەوەڵامدا (تەنها بەڵگەیان ئەوە بوو، کە) وتیان: ئێمە باوو باپیرانمان بینیووە ئەمانەیان پەرستووە.
قَالَ لَقَدْ كُنتُمْ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُمْ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ54
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: بەڕاستی ئێوە و باوو باپیرانی ئێوە لە گومڕاییەکی ئاشکرادا بوون.
قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا بِٱلْحَقِّ أَمْ أَنتَ مِنَ ٱللَّٰعِبِينَ55
تهفسیری ئاسان: خەڵکەکە وتیان: بەڕاست، تۆ حەقیقەتت بۆ ئێمە هێناوە یان گاڵتە دەکەیت؟!
قَالَ بَل رَّبُّكُمْ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ٱلَّذِى فَطَرَهُنَّ وَأَنَا۠ عَلَىٰ ذَٰلِكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ56
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: (من گاڵتە ناکەم) بەڵکو دەمەوێت تێتان بگەیەنم کە پەروەردگارتان پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە و بەدی هێناون و من لەسەر ئەو بیروباوەڕە لەشایەت و ئاگاکانم.
وَتَٱللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصْنَٰمَكُم بَعْدَ أَن تُوَلُّوا۟ مُدْبِرِينَ57
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئیبراهیم لەبەر خۆیەوە سوێندی خوارد و وتی: بەخوا نەخشەیەک دەکێشم و داوێک دەنێمەوە بۆ بتەکانتان دوای ئەوەی ئێوە بەجێتان هێشتن و پشتتان هەڵکرد.
فَجَعَلَهُمْ جُذَٰذًا إِلَّا كَبِيرًۭا لَّهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ يَرْجِعُونَ58
تهفسیری ئاسان: ئینجا هەموو وردو خاش کرد جگە لە گەورەکەیان، بەڵکو کە گەڕانەوە (پرسیار بکەن) و ئیبراهیم ڕاستیان بۆ ڕوون بکاتەوە.
قَالُوا۟ مَن فَعَلَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَآ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ59
تهفسیری ئاسان: بت پەرستان (کە هاتنەوە بینیان بتەکانیان وردوخاش کراوە) وتیان: ئەوەی ئەمەی کردووە بە خواکانمان، بەڕاستی لە ستەمکارانە!!
قَالُوا۟ سَمِعْنَا فَتًۭى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُۥٓ إِبْرَٰهِيمُ60
تهفسیری ئاسان: هەندێکیان وتیان: بیستومانە لاوێک بە خراپە باسیان دەکات پێی دەڵێن ئیبراهیم.
قَالُوا۟ فَأْتُوا۟ بِهِۦ عَلَىٰٓ أَعْيُنِ ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ61
تهفسیری ئاسان: وتیان: کەوابوو بیهێنن بەبەرچاوی خەڵکەوە (موحاسەبەی بکەین و لێی بکۆڵینەوە) بائەوانیش ئاگاداربن و بیبینن.
قَالُوٓا۟ ءَأَنتَ فَعَلْتَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَا يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ62
تهفسیری ئاسان: (ئیتر چوون ئیبراهیمیان هێناو لێیان پرسی) وتیان باشە، ئەی ئیبراهیم ئایا تۆ ئەمەت کردووە بە خواکانمان؟!
قَالَ بَلْ فَعَلَهُۥ كَبِيرُهُمْ هَٰذَا فَسْـَٔلُوهُمْ إِن كَانُوا۟ يَنطِقُونَ63
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: (بۆچی لە من دەپرسن، خۆ بتە گەورەکە ساغ و سەلیمە) نەخێر؛ هەر کاری ئەو بتە زلەیە، دە لێیان بپرسن ئەگەر قسە دەکەن و تێ دەگەن!!
فَرَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ فَقَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ أَنتُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ64
تهفسیری ئاسان: (کەمیک داچڵەکان و) لە دڵی خۆیاندا لێکیان دایەوە، سەرەنجام وتیان بە خۆیان: بەڕاستی ئێوە هەمیشە ستەمکارن (ئیبراهیم ڕاست دەکات، ئەمانە ناتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن جۆن دەتوانن بەرگری لە ئێمە بکەن).
ثُمَّ نُكِسُوا۟ عَلَىٰ رُءُوسِهِمْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَٰٓؤُلَآءِ يَنطِقُونَ65
تهفسیری ئاسان: پاشان بەسەرشۆڕی پاشگەزکرانەوە بۆ بیرو باوەڕە کۆنەکەیان وتیان: بێگومان تۆ زانیووتە کە ئەوانە قسە ناکەن و تێ ناگەن!! (زۆرزان و کاربەدەستانیان چەواشەیان کردوونە).
قَالَ أَفَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمْ شَيْـًۭٔا وَلَا يَضُرُّكُمْ66
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: باشە، ئاخر، چۆن شتێک دەپەرستن لە جیاتی خوا کە ناتوانێت هیچ جۆرە قازانج یان زیانێکتان پێ بگەیەنێت، (تەنانەت ئەوەتا نەیانتوانی بەرگری لە خۆشیان بکەن).
أُفٍّۢ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ أَفَلَا تَعْقِلُونَ67
تهفسیری ئاسان: ئۆن لە دەستان و لەو شتانەش کە لەجیاتی خوا دەیپەرستن، جا ئایا ئەوە تێناگەن و بیرو هۆشتان ناخەنەکار؟!
قَالُوا۟ حَرِّقُوهُ وَٱنصُرُوٓا۟ ءَالِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَٰعِلِينَ68
تهفسیری ئاسان: هەندێکیان وتیان: ئیبراهیم بسوتێنن و پشتیوانی لە خواکانتان بکەن، ئەگەر ئێوە شتێکتان بۆ دەکرێت.
قُلْنَا يَٰنَارُ كُونِى بَرْدًۭا وَسَلَٰمًا عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ69
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورە دەفەرموێت، ئێمەش فەرمانمان دەرکرد و) وتمان: ئەی ئاگر ساردو سەلامەت لەسەر ئیبراهیم (هەرچەندە ئاگر سوتێنەرە باڵام بە فەرمانی خوا توانای سووتاندنی نەماو ئەگەر پەروەردگار فەرمانی بەسەلامەتی نەدایە حەزرەتی ئیبراهیم لەناو ئاگرەکەدا سەرمای دەبوو).
وَأَرَادُوا۟ بِهِۦ كَيْدًۭا فَجَعَلْنَٰهُمُ ٱلْأَخْسَرِينَ70
تهفسیری ئاسان: ئەوانە ویستیان پیلان بگێڕن دژی ئیبراهیم ئینجا ئێمەش ئەوانمان بە ڕەنجەڕۆترین کەس گێڕا.
وَنَجَّيْنَٰهُ وَلُوطًا إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلَّتِى بَٰرَكْنَا فِيهَا لِلْعَٰلَمِينَ71
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئەویش و - لوط - ی برازایشمان ڕزگار کرد و ناردمانن بۆ (وڵاتی شام) ئەو سەرزەمینەی کە بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاندووە بۆ هەموو خەڵکی.
وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ نَافِلَةًۭ ۖ وَكُلًّۭا جَعَلْنَا صَٰلِحِينَ72
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئێمە ئیسحاقمان بەخشی بە ئیبراهیم و یەعقوبیش بەنەوەی (وەک زیادە ڕێزێک بۆ ئیبراهیم)، هەر یەک لەوانمان کرد بە پیاوچاک و خواناس.
وَجَعَلْنَٰهُمْ أَئِمَّةًۭ يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا وَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِمْ فِعْلَ ٱلْخَيْرَٰتِ وَإِقَامَ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءَ ٱلزَّكَوٰةِ ۖ وَكَانُوا۟ لَنَا عَٰبِدِينَ73
تهفسیری ئاسان: هەموو ئەوانیشمان کردە پێشەواو بە فەرمانی ئێمە ڕێنموویی خەڵکیان دەکردو نیگامان بۆ کردن بە ئەنجامدانی کارو کردەوە چاکەکان و ڕاگرتنی نوێژ و زەکات دان، (بەڕاستی) ئەوان هەر ئێمەیان دەپەرست و هەر بەندایەتی ئێمەیان دەکرد.
وَلُوطًا ءَاتَيْنَٰهُ حُكْمًۭا وَعِلْمًۭا وَنَجَّيْنَٰهُ مِنَ ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِى كَانَت تَّعْمَلُ ٱلْخَبَٰٓئِثَ ۗ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمَ سَوْءٍۢ فَٰسِقِينَ74
تهفسیری ئاسان: بە لوط پێغەمبەریش حیکمەت و دانایی و زانیاریمان بەخشی و ڕزگارمان کرد لەو شارەی کردەوە پیسەکانیان تێدا ئەنجام دەدا، بێگومان ئەوانە قەومێکی نالەبار و خراپ و بەدخوو تاوانکار بوون...
وَأَدْخَلْنَٰهُ فِى رَحْمَتِنَآ ۖ إِنَّهُۥ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ75
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئەومان خستە ژێر سایەی ڕەحمەت و میهرەبانی خۆمانەوە، بەڕاستی ئەو لە ڕیزی بەندە چاک و باشەکاندایە.
وَنُوحًا إِذْ نَادَىٰ مِن قَبْلُ فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ فَنَجَّيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥ مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ76
تهفسیری ئاسان: یادی نوح پێغەمبەریش بکەرەوە کاتێک هاناو هاواری بۆ هێناین لەمەو پێش، جا ئێمەش نزامان گیرا کردو خۆی ه خێزانەکەیمان لە تەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد...
وَنَصَرْنَٰهُ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمَ سَوْءٍۢ فَأَغْرَقْنَٰهُمْ أَجْمَعِينَ77
تهفسیری ئاسان: سەرکەوتنیشمان پێبەخشی بەسەر ئەو قەوم و هۆزەی بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆ دەزانی و بڕوایان پێی نەبوو، چونکە بەڕاستی ئەوانیش قەومێکی نالەبارو خراپ بوون، بە گشتی نوقمی ئاوی زریانەکەمان کردن.
وَدَاوُۥدَ وَسُلَيْمَٰنَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِى ٱلْحَرْثِ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ ٱلْقَوْمِ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَٰهِدِينَ78
تهفسیری ئاسان: یادی داودو سلەیمانیش بکەرەوە کاتێک بڕیاردرا دەربارەی ئەو کێلگە کشتوکاڵیە، کاتێک کە مەڕو ماڵاتی خەڵکی تیایدا بڵاو بوونەوە بەشەو و زیانیان بە کێلگەکە گەیاند، ئێمەیش شایەت بووین لەسەر ئەو داوەری و بڕیارەی ئەوان. (لەسەردەمی حوکمی حەزرەتی داوددا ڕانەمەڕێک زەوی و زاری کابرایەکی کاولکرد، کابراش چوو سکاڵای خۆی گەیاندە داود، ئەویش بڕیاریدا کە هەموو ڕانە مەڕەکە بدرێت بە خاوەن زەویەکە، بەڵام حەزرەتی سولەیمانی کوڕی ڕایەکی پەسەندتری هەبوو وتی: با بەروبومی ماڵاتەکە بدرێت بە خاوەن زەویەکە تا زیانەکەی پڕ دەکاتەوە).
فَفَهَّمْنَٰهَا سُلَيْمَٰنَ ۚ وَكُلًّا ءَاتَيْنَا حُكْمًۭا وَعِلْمًۭا ۚ وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُۥدَ ٱلْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَٱلطَّيْرَ ۚ وَكُنَّا فَٰعِلِينَ79
تهفسیری ئاسان: جا ئێمە چارەسەری کێشەکەمان لە سولەیمان گەیاند، بەڵام هەریەکە (لەم باوک و کوڕە) بەهرەوەرمان کردبوو لە حیکمەت و دانایی وعیلم و زانستی، هەروەها باڵندەو چیاکانیشمان لەگەڵ داودا ملکەچ وفەرمانبەردار کردبوو، هەمووان پێکەوە تەسبیحات و ستایشی ئێمەیان دەکرد، ئێمەش ئەوەمان کرد.
وَعَلَّمْنَٰهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍۢ لَّكُمْ لِتُحْصِنَكُم مِّنۢ بَأْسِكُمْ ۖ فَهَلْ أَنتُمْ شَٰكِرُونَ80
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئێمە داودمان فێری دروستکردنی زرێ و قەڵغان کرد، تا لە توندو تیژی کاتی شەڕ بتانپارێزێت، ئایا (لە بەرامبەر ئەم هەموو نازو نیعمەتانەوە) ئێوە سوپاسگوزار دەبن؟!
وَلِسُلَيْمَٰنَ ٱلرِّيحَ عَاصِفَةًۭ تَجْرِى بِأَمْرِهِۦٓ إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلَّتِى بَٰرَكْنَا فِيهَا ۚ وَكُنَّا بِكُلِّ شَىْءٍ عَٰلِمِينَ81
تهفسیری ئاسان: بۆ سولەیمانیش بایەکی بەهێزو تیژمان ڕەخساند کە بەرمانی ئەو، جاروبار هاتووچۆی دەکرد بۆ ئەو زەویەی کە بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاندبوو و ئێمە بەهەموو شتێک زاناو شارەزاین.
وَمِنَ ٱلشَّيَٰطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُۥ وَيَعْمَلُونَ عَمَلًۭا دُونَ ذَٰلِكَ ۖ وَكُنَّا لَهُمْ حَٰفِظِينَ82
تهفسیری ئاسان: لە پەریەکانیش هەندێکمان بۆ ڕام هێنابوو کە بچنە ناو بنی دەریاوە (تا گەوهەر و مرواری و شتی بە نرخی بۆ دەربهێنن) و جگە لەوە کاری تریشیان دەکرد (وەکو دروستکردنی کۆشک وتەلارو پەیکەرو... هتد) و ئێمەش چاودێریمان دەکردن (تا کارەکانیان بە چاکی ئەنجام بدەن و زیان بەخەڵک نەگەیەنن).
۞ وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَسَّنِىَ ٱلضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ83
تهفسیری ئاسان: یادی - ئەیوب- یش بکە کاتێک هاناو هاواری بۆ پەروەردگاری برد (دوای ئەوەی ماوەیەکی دوورو درێژ نەخۆش کەوتبوو، جگە لەوە پێشتریش ماڵ و سامان ومنداڵەکانی تیاچوو بوون) وتی: پەروەردگارا، بەڕاستی من ئازارو ناخۆشیم تووش بووە، تۆش لە هەموو کەس میهرەبانترو لە هەموو کەس دلۆڤانتریت.
فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ فَكَشَفْنَا مَا بِهِۦ مِن ضُرٍّۢ ۖ وَءَاتَيْنَٰهُ أَهْلَهُۥ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةًۭ مِّنْ عِندِنَا وَذِكْرَىٰ لِلْعَٰبِدِينَ84
تهفسیری ئاسان: جا ئێمە نزامان گیراکردو بەهاواریەوە چووین وهەموو ناخۆشی و نەخۆشیەکمان لە کۆڵ کردەوە، هەموو ماڵ و منداڵیمان پێبەخشیوە و ئەوەندەی تریش لەگەڵیاندا (دەکرێت خوای گەورە هەر هەمان ماڵ و منداڵی پێشووی بۆ زیندوو کردبێتەوە، یاخود نەوەی نوێی پێبەخشیبێت)، ئەوە ڕەحمەتێکی تایبەتی بوو لە لایەن ئێمەوە، یاداوەریشە بۆ بەندە خواپەرستەکان (کە ئەگەر ئەوانیش تووشی بەڵاو ناخۆشی بوون وەک ئەم، لەوەودوا نزایان کرد، خوای میهرەبان بە هاناو هاواری ئەوانیشەوە دەچێت).
وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِدْرِيسَ وَذَا ٱلْكِفْلِ ۖ كُلٌّۭ مِّنَ ٱلصَّٰبِرِينَ85
تهفسیری ئاسان: یادی (اسماعیل و ادریس و ذوالکفل) یش بکەرەوە، هەریەکە لەوان (لە تاقیکردنەوە جۆراو جۆرەکاندا سەرکەوتووبوون) لە خۆگرو ئارامگران بوون.
وَأَدْخَلْنَٰهُمْ فِى رَحْمَتِنَآ ۖ إِنَّهُم مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ86
تهفسیری ئاسان: ئێمە هەموویانمان خستە ژێر سایەی ڕەحمەت و میهرەبانی خۆمانەوە، چونکە بەڕاستی ئەوانە لە چاک و پاکانن.
وَذَا ٱلنُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَٰضِبًۭا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَىٰ فِى ٱلظُّلُمَٰتِ أَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنتَ سُبْحَٰنَكَ إِنِّى كُنتُ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ87
تهفسیری ئاسان: یادی (ذو النون)یش بکەرەوە (کە یونس پێغەمبەرە) کاتێک بە توڕەیییەوە ڕۆیشت، گومانی وابوو کە هەرگیز دنیای لێ تەنگ ناکەینەوە (بەڵام بە پێچەوانەی گومانەکەیەوە خوا خستیە ناو سکی نەهەنگەوە)، جا لە ناو تاریکایەکاندا، (تاریکای شەوو دەریا و ناوسکی نەهەنگەکەدا) هاوارو نزای لێ بەرز بۆوەو وتی: پەروەردگارا هیچ خوایەک نیە جگە لە تۆ، پاکی و بێگەردی هەر بۆ تۆیە، بەڕاستی من لە ستەمکاران بووم (کاتێک بە بێ فەرمانی تۆ قەومەکەم بەجێهێشت).
فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ وَنَجَّيْنَٰهُ مِنَ ٱلْغَمِّ ۚ وَكَذَٰلِكَ نُۨجِى ٱلْمُؤْمِنِينَ88
تهفسیری ئاسان: ئێمەش بەهانایەوە چووین و ڕزگارمان کرد؛ لەو غەم و پەژارەو تەنگانەیەی کە تێی کەوتبوو، بەو شێوەیەش ئیمانداران ڕزگار دەکەین (کاتێک کە دەکەونە تەنگانەوەو هاناو هاوار بۆ ئێمە دەهیێنن).
وَزَكَرِيَّآ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥ رَبِّ لَا تَذَرْنِى فَرْدًۭا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْوَٰرِثِينَ89
تهفسیری ئاسان: یادی (زکریا) ش بکەرەوە کاتێک هاناو هاواری بۆ پەروەردگاری بردو وتی: پەروەردگارا؛ من بە تەنهای مەهێڵەرەوە (نەوەیەکی چاک و پاکم پێ ببەخشە) تۆیش چاکترین زاتێکی لە پاش من و هەموو مردوویەک دەمێنیتەوە.
فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ وَوَهَبْنَا لَهُۥ يَحْيَىٰ وَأَصْلَحْنَا لَهُۥ زَوْجَهُۥٓ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًۭا وَرَهَبًۭا ۖ وَكَانُوا۟ لَنَا خَٰشِعِينَ90
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئێمە نزاکەیمان گیرا کردو (یحیی)مان پێبەخشی، هاوسەرەکەشیمان بۆ چاککرد کە منداڵی ببێ، چونکە بەڕاستی ئەوانە چالاک و گورجو گۆڵ بوون لە ئەنجامدانی هەموو خێرو چاکەیەکدا و نزای بەکوڵیان دەکرد، بە ئومێدی ڕەحمەت و بەهەشتی ئێمە و لە دۆزەخ و خەشمی ئێمە دەترسانو ئەوانە هەمیشە گەردن کەچ بوون بۆ ئێمە.
وَٱلَّتِىٓ أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلْنَٰهَا وَٱبْنَهَآ ءَايَةًۭ لِّلْعَٰلَمِينَ91
تهفسیری ئاسان: یادی (مریم) یش بکەرەوە، ئەو ئافرەتەی داوێنی خۆی بە خاوێنی ڕاگرت، ئێمەش لەو ڕۆحەی خاوەنی بووین پێمان بەخشی و خۆی و کوڕەکەیمان کرد بە (موعجیزە) و بەڵگە بۆ هەموو خەڵکی.
إِنَّ هَٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَأَنَا۠ رَبُّكُمْ فَٱعْبُدُونِ92
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە! بەڕاستی ئەم ئایینەی کە ئەم پێغەمبەرانە هێناویانە ئایینەکەی ئێوەیە، کە یەک ئایینە و منیش پەروەردگارتانم، تەنها من بپەرستن
وَتَقَطَّعُوٓا۟ أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ ۖ كُلٌّ إِلَيْنَا رَٰجِعُونَ93
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەوەشدا، لە ڕێبازی یەکتاناسی و ئاینی ئیسلام لایانداو) بەش بەشیان کرد لە نێوانی خۆیاندا. جۆرەها دەستەو گرۆ دروست بوو، بە مەرجێک هەر هەمووشیان بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە (لەدەستمان دەرناچن).
فَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَلَا كُفْرَانَ لِسَعْيِهِۦ وَإِنَّا لَهُۥ كَٰتِبُونَ94
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی کارو کردەوە چاکەکان ئەنجام بدات لە کاتێکدا کە ئەو کەسە باوەڕدارە، جا ئەوە هەوڵ و کۆششەکەی پشتگوێ ناخرێت و بەزایە ناچێت بەڕاستی ئێمە بۆی یاداشت و تۆمار دەکەین.
وَحَرَٰمٌ عَلَىٰ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَٰهَآ أَنَّهُمْ لَا يَرْجِعُونَ95
تهفسیری ئاسان: جارێکی تر حەرامە و ئەستەمە لە دانیشتوانی هەر شارو شارۆچکەیەک کە کاولمان کردووە، بێگومان ناگەڕێنەوە...
حَتَّىٰٓ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍۢ يَنسِلُونَ96
تهفسیری ئاسان: هەتا ئەو کاتەی بەربەستەکەی (ذو القرنین) لەسەر دوو تیرەی یاجوج و ماجوج دەکرێتەوە (کە ئەمەش یەکێکە لە نیشانەکانی نزیک بوونەوەی کۆتای دنیا) و ئەوانە ئەو کاتە لە هەموو کون و کەلێنێکەوە بە لێشاو پەیدا دەبن و زۆر دەبن.
وَٱقْتَرَبَ ٱلْوَعْدُ ٱلْحَقُّ فَإِذَا هِىَ شَٰخِصَةٌ أَبْصَٰرُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَٰوَيْلَنَا قَدْ كُنَّا فِى غَفْلَةٍۢ مِّنْ هَٰذَا بَلْ كُنَّا ظَٰلِمِينَ97
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر بەڵێنی ڕاستی نزیک دەبێتەوە و دەست پێ دەکات، ئینجا دەبینیت چاوی ئەوانەی بێباوەڕن ئەبڵەق و زەق دەبێت، (بێ پەروا دەڵێن) هاوار بۆ ئێمە، چاک غافڵ بووین لەم ڕۆژە، لەم سەرەنجامە، نەک هەر ئەوە! بەڵکو ئێمە هەر ستەمکاربووین.
إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمْ لَهَا وَٰرِدُونَ98
تهفسیری ئاسان: (پاشان پێیان دەوترێت) بێگومان ئێوە و ئەو شتانەی لە جیاتی خوا دەتانپەرست سووتەمەنی دۆزەخن و سەلکە بزوتی ئاگرن، دەبێت هەر بچنە ناوی و هەمیشە تێیدان.
لَوْ كَانَ هَٰٓؤُلَآءِ ءَالِهَةًۭ مَّا وَرَدُوهَا ۖ وَكُلٌّۭ فِيهَا خَٰلِدُونَ99
تهفسیری ئاسان: (هەروەها بەهاوەڵگەڕان دەوترێت) ئەوانەی ئێوە دەتانپەرست ئەگەر خوا بوونایە ئاوا نەدەخرانە ناو دۆزەخەوە، بێگومان هەرهەموویان (هاوەڵگەران و پەرستراوەکانیان) لە دۆزەخدا بۆ هەمیشە دەمێننەوە.
لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌۭ وَهُمْ فِيهَا لَا يَسْمَعُونَ100
تهفسیری ئاسان: ئەوانە؛ بەهەناسەی قورس و لرخەلرخ ئاهو ناڵەوە (ژیانی سەختی تیایدا دەبەنەسەر) و مژدە و هیواو قسەیەکی خۆش نابیستن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُم مِّنَّا ٱلْحُسْنَىٰٓ أُو۟لَٰٓئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ101
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانە کە هەر زوو بڕیارمانداوە چاکە بهێنینەوە ڕێیان (بەهۆی ئیمان و باوەڕو کردەوەی چاکیانەوە) ئەوانە دوورە پەرێز کراون لە دۆزەخەوە.
لَا يَسْمَعُونَ حَسِيسَهَا ۖ وَهُمْ فِى مَا ٱشْتَهَتْ أَنفُسُهُمْ خَٰلِدُونَ102
تهفسیری ئاسان: قرچە قرچ و ورشە و دەنگی بڵێسەی نابیستن، (بەڵکو ئەوان لە نازو نیعمەتدا) کە حەزیان لێی بوو و ئارەزوویان دەکرد بۆ هەتا هەتایی دەمێنن
لَا يَحْزُنُهُمُ ٱلْفَزَعُ ٱلْأَكْبَرُ وَتَتَلَقَّىٰهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ هَٰذَا يَوْمُكُمُ ٱلَّذِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ103
تهفسیری ئاسان: (ئەو بەختەوەرانە) لێقەومانی گەورە و تەنگانەی بێ سنوور (قیامەت) تووشی غەمباری و پەژارەیان ناکات، بەڵکو فریشەکان (بە ڕووی خۆشەوە پێشوازیان لی دەکەن و) دەڵێن ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە کاتی خۆی بەڵێنیان پێدەدرا (ئێوە ئیتر ڕزگارتان بوو لە تەنگانە و ناخۆشی دنیا، بۆ هەمیشە کەونەتە خۆشیەوە).
يَوْمَ نَطْوِى ٱلسَّمَآءَ كَطَىِّ ٱلسِّجِلِّ لِلْكُتُبِ ۚ كَمَا بَدَأْنَآ أَوَّلَ خَلْقٍۢ نُّعِيدُهُۥ ۚ وَعْدًا عَلَيْنَآ ۚ إِنَّا كُنَّا فَٰعِلِينَ104
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت ئێمە ئاسمان دەپێچینەوە، وەکو چۆن کتێبی کراوە دادەخرێت و دەپێچرێتەوە هەروەک چۆن لە سەرەتاوە دروستمان کرد، وەک ئەوسای خۆی لێ دەکەینەوە (بۆ ئەوەی سەر لەنوێ بە شێوەیەکی تر دروستی بکەینەوە) جا ئەوە پەیمان و بەڵێنی ئێمەیە، بێگومان ئێمە ئەو کارە ئەنجام دەدەین.
وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِى ٱلزَّبُورِ مِنۢ بَعْدِ ٱلذِّكْرِ أَنَّ ٱلْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِىَ ٱلصَّٰلِحُونَ105
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بە ڕاستی ئێمە لە کتێبی زەبووردا دوای تەورات بڕیارمان داوە کە: بێگومان بەندە شیاو و چاکەکانم دەبنە خاوەنی زەوی.
إِنَّ فِى هَٰذَا لَبَلَٰغًۭا لِّقَوْمٍ عَٰبِدِينَ106
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئا لەم باسەدا مژدەو ڕاگەیاندن بۆ کەسانی خواپەرست و بەندە ملکەچەکان.
وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا رَحْمَةًۭ لِّلْعَٰلَمِينَ107
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە ببیتە ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ هەموو جیهانەکان (جیهانی ئادەمیزاد و گیاندار و ڕووەک و پەری و... هتد)
قُلْ إِنَّمَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ108
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تۆ) بڵێ: بەڕاستی من تەنها ئاگادار دەکرێم کە بێگومان خوای ئێوە هەر خوایەکی تاک و تەنهایە، ئایا ئێوە تەسلیمی ئەم بڕیارە دەبن و مسوڵمان دەبن؟!
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُلْ ءَاذَنتُكُمْ عَلَىٰ سَوَآءٍۢ ۖ وَإِنْ أَدْرِىٓ أَقَرِيبٌ أَم بَعِيدٌۭ مَّا تُوعَدُونَ109
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر پشتیان هەڵکردو گوێیان نەگرت (بۆ گوفتارو بەرنامەی ڕوون و ئاشکرای تۆ، ئەوە پێیان) بڵێ: من پەیامی خوام بە یەکسانی بە هەمووتان گەیاندووە (هیچ شتێکم لە کەس نەشاردۆتەوە) من ئیتر نازانم ئەو هەڕەشەیەی کە لە ئێوە دەکرێت نزیکە یان دوورە (دەربارەی شکستی ئێوە، یان بەرپا بوونی قیامەت).
إِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلْجَهْرَ مِنَ ٱلْقَوْلِ وَيَعْلَمُ مَا تَكْتُمُونَ110
تهفسیری ئاسان: (دڵنیا بن) بە ڕاستی هەر ئەو زاتە خۆی دەزانێت و ئاگایە بە گوفتاری ئاشکراو هەر ئەویش دەزانێت و ئاگادارە لەوەی کە دەیشارنەوە (لە کارو کردەوەتان).
وَإِنْ أَدْرِى لَعَلَّهُۥ فِتْنَةٌۭ لَّكُمْ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٍۢ111
تهفسیری ئاسان: من نازانم لەوانەیە ئەم دواخستنی تۆڵە و بەڵێنی پەروەردگارە بۆ تاقیکردنەوە و سزاتان بێت و ڕابواردنێکیش بێت تا کاتێکی دیاریکراو (لە دنیای کۆتا تەمەندا، یاخود بەڵکو بە خۆدا بچنەوە و ڕێبازی دینداری بگرنە بەر).
قَٰلَ رَبِّ ٱحْكُم بِٱلْحَقِّ ۗ وَرَبُّنَا ٱلرَّحْمَٰنُ ٱلْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ112
تهفسیری ئاسان: (دوای گەیاندنی پەیامی خوا و گوێ پێنەدانی خوانەناسان) پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)ووتی: پەروەردگارا دادگەرانە لە نێوان من و ئەمانەدا داوەری بفەرموو لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی، پەروەردگارمان بەخشندە و میهرەبانەوە داوای یارمەتی لێکراوە بۆ ئەوەی سەرمان بخات بەسەر ئەو پێناسەیەی کە ئێوە دەیکەن دەربارەی خواو پێغەمبەر و پەیامەکەی
22. سورة الحج
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ ۚ إِنَّ زَلْزَلَةَ ٱلسَّاعَةِ شَىْءٌ عَظِيمٌۭ1
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە لە پەروەردگارتان بترسن و خۆتان لە خەشمی بپارێزن چونکە بەڕاستی زەوی لەرزەی قیامەت و کاول بوونی بوونەوەر کارەساتێکی زۆر گەورەیە و ڕووداوێکی سامناکە.
يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّآ أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى ٱلنَّاسَ سُكَٰرَىٰ وَمَا هُم بِسُكَٰرَىٰ وَلَٰكِنَّ عَذَابَ ٱللَّهِ شَدِيدٌۭ2
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا کە کارەساتەکە دەبینن، هەموو شیردەرێک لە شیر خۆرەکەی بێئاگا دەبێت و فەرامۆشی دەکات، هەموو سک پڕو دوو گیانێکش کۆرپەلەکەی دەدانێت، خەڵکی دەبینیت، وەکو سەرخۆشن، لە ڕاستیدا سەرخۆشیش نین، بەڵکو سزای خوایی زۆر سەخت و سامناکە و سەری لێ شێواندوون.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَٰنٍۢ مَّرِيدٍۢ3
تهفسیری ئاسان: هەندێ لە خەڵکی دەبینیت بەبێ هیچ زانستی و زانیاریەک دەربارەی (گەورەیی و دەسەڵاتی) خوای پەروەردگار موجادەلە دەکەن و باس و خواس دەکەن و شوێن هەموو شەیتانێکی یاخی و سەرکەش دەکەون.
كُتِبَ عَلَيْهِ أَنَّهُۥ مَن تَوَلَّاهُ فَأَنَّهُۥ يُضِلُّهُۥ وَيَهْدِيهِ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ4
تهفسیری ئاسان: لەسەر شەیتان بڕیاردراوە، بێگومان ئەوەی شوێنی بکەوێت و بەگوێی بکات، ئەوە بەڕاستی گومڕای دەکات و ڕێگەی بۆ خۆش دەکات تا بەرەو سزای دۆزەخ بیبات.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى رَيْبٍۢ مِّنَ ٱلْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَٰكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍۢ ثُمَّ مِن مُّضْغَةٍۢ مُّخَلَّقَةٍۢ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍۢ لِّنُبَيِّنَ لَكُمْ ۚ وَنُقِرُّ فِى ٱلْأَرْحَامِ مَا نَشَآءُ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًۭا ثُمَّ لِتَبْلُغُوٓا۟ أَشُدَّكُمْ ۖ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِنۢ بَعْدِ عِلْمٍۢ شَيْـًۭٔا ۚ وَتَرَى ٱلْأَرْضَ هَامِدَةًۭ فَإِذَآ أَنزَلْنَا عَلَيْهَا ٱلْمَآءَ ٱهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنۢبَتَتْ مِن كُلِّ زَوْجٍۭ بَهِيجٍۢ5
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە گومانتان لە زیندوو بوونەوە هەیە، ئەوە چاک بزانن کە ئێمە سەرەتا ئێوەمان لە خاک و خۆڵ دروستکردووە، لەوەودوا (نەوەکان) لە نوتفەیەک (پەیدا بوون)، پاشان نوتفەش دەبێتە خۆهەڵواسەرێک لەناو منداڵداندا، لەوەودوا دەبێتە گۆشتپارەیەکی تەواوو سەرو سیمادار، یان ناتەواو، (هەموو ئەم شتانە دەهێنینەوە یادتان) تا بۆتان ڕوون بکەینەوە کە ئێمە ئاوا ئێوەمان دروستکدووە و دووبارە دروستکردنەوەشتان لامان ئاسانە، ئەوەش بمانەوێت لە منداڵدانەکاندا جێگیری دەکەین، تا کاتێکی دیاریکراو، لەوەودوا بەساوایی و بەبچووکی دەرتاندەهێنین (لە سکی دایکتان) دوایی بۆ ئەوەی گەورە ببن و بگەنە ئەوپەڕی هێزو تواناتان، هەتانە دەمرێنرێت بەگەنجی، هەشتانە دەگەڕێنرێتەوە بۆ پەرپووتترنی تەمەنەکان، بۆ ئەوەی هیچ شتێک نەزانێت دوای ئەوەی جاران دەیزانی، (بەڵگەیەکی تریش لەسەر زیندووبوونەوە ئەوەیە کە ئەی ئینسان) تۆ زەویش دەبینیت وشک و برنگە، جا کاتێک ئاوی بارانمان بەسەردا باراند، دادەچڵەکێت و دەلەرزێت و تۆوەکان چەکەرە دەکەن و ڕەگ و چڵ دەردەکەن و دەڕوێن، ئەوسا لە هەموو جۆرە گژوگیاو گوڵ و گوڵزارێکی جوان جووت دەڕوێنێت.
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّهُۥ يُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَأَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ6
تهفسیری ئاسان: (ئەم شتانەی کە باسکران) بۆ ئەوەیە کە دڵنیابن هەر خوا زاتێکی حەق و ڕاستە، بێگومان هەر ئەویش بەئاسانی مردووان زیندوو دەکاتەوە و بەڕاستی ئەو پەروەردگارە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌۭ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَأَنَّ ٱللَّهَ يَبْعَثُ مَن فِى ٱلْقُبُورِ7
تهفسیری ئاسان: بێگومان قیامەتیش هەر بەرپا دەبێت و پێش دێت و هیچ گومانی تێدا نیە و بەڕاستی ئەو خوایە هەر هەموو ئەوانەی کە لەناو گۆڕدان زیندوویان دەکاتەوە و دەیانهێنێتە دەرەوە.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَلَا هُدًۭى وَلَا كِتَٰبٍۢ مُّنِيرٍۢ8
تهفسیری ئاسان: هەندێک خەڵکی هەن موجادەلە دەربارەی زاتی خواو سیفاتە پیرۆژەکانی دەکەن دوور لە هەموو زانست و زانیاری بۆچوون و کتێب و سەرچاوەیەکی ڕوون و ئاشکرا.
ثَانِىَ عِطْفِهِۦ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ لَهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌۭ ۖ وَنُذِيقُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ9
تهفسیری ئاسان: (هەندێک لەو جۆرە کەسانە) ڕوو وەردەگێرێت و شان هەڵدەتەکێنێت و فیز دەکات تا خۆی و خەڵکی لە ڕێبازی خوا وەربگێرێت، ئەو جۆرە کەسانە هەر لە دنیادا ڕیسوایی و خەجاڵەتی و سەرشۆڕی دەیانگرێتەوە، لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزای سوتێنەری پێ دەچێژین.
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ يَدَاكَ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّٰمٍۢ لِّلْعَبِيدِ10
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا پێی دەوترێت) ئەم سەرئەنجامە دەستپێشکەری خۆتە تووشت هاتۆتەوە، بێگومانیش خوا بەهیچ جۆرە ستەم لە بەندەکانی ناکات.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَعْبُدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍۢ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُۥ خَيْرٌ ٱطْمَأَنَّ بِهِۦ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ ٱنقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ خَسِرَ ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ11
تهفسیری ئاسان: هەندێک لە خەڵکی هەیە تەنها لە یەک حاڵەتدا خواپەرستی دەکات (ئەویش ئەو حاڵەتەیە کە دنیا بەدڵی ئەو بێت)، ئەگەر تووشی خێرو خۆشی بوو دڵی پێی خۆشە، خۆ ئەگەر تووشی تاقیکردنەوەیەک هات، سواری سەری خۆی دەبێت و هەڵدەگەرێتەوە، ئا بەو حاڵەتەی دنیا و قیامەت لە دەست خۆی دەدات و زەرەرمەندی هەردوو لایە و هەر ئەوەشە خەسارەتمەند و زەرەرمەندی ڕوون و ئاشکرا.
يَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُۥ وَمَا لَا يَنفَعُهُۥ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلْبَعِيدُ12
تهفسیری ئاسان: (ئەو جۆرە کەسانە) هاناو هاوار لەکەسێک دەکەن لەجیاتی خوا، یاخود پەنا بۆ کەسێک دەبەن نە زەرەرو نە قازانجی پێدەگەیەنێت، ئەو حاڵەتە گومڕایی و سەرلێشێواویەکی زۆر نابەجێ و دوورە.
يَدْعُوا۟ لَمَن ضَرُّهُۥٓ أَقْرَبُ مِن نَّفْعِهِۦ ۚ لَبِئْسَ ٱلْمَوْلَىٰ وَلَبِئْسَ ٱلْعَشِيرُ13
تهفسیری ئاسان: (نەفامان هاناو هاوار) لەکەسێک دەکەن کە زەرەری زیاتر و نزیکترە لە قازانجی، ئای کە چەندە یارو یاوەر و هاودەمێکی ناڕەسەن و خراپیان هەیە.
إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ14
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە دەخاتە باخەکانی بەهەشتەوە، چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، بێگومان خوای گەورە هەرشتێکی بوێت ئەنجامی دەدات.
مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ ٱللَّهُ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى ٱلسَّمَآءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُۥ مَا يَغِيظُ15
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی وادەزانێت و واگومان دەبات کە خوا هەرگیز سەری ناخات و پشتیوانی لێناکات، نە لەدنیادا نەلە قیامەتدا، دەبا پەتێک بە بەرزیەوە هەڵبواسێت (ملی خۆی پیادا بکات) ئینجا بیبڕێت و خۆی بخنکێنێت (یاخود کەسێک واگومان دەبات کە هەرگیز خوا پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و پەیامەکەی سەرناخات لە دنیاو قیامەتدا، با بڕوا بهێنێت بەئایینێکی ئاسمانی پاشان پاشگەز بێتەوە) با تەماشا بکات و بزانێت ئەو پیلان و فێڵ و نەخشەیەی، ڕق و کینە و بوغزی لادەبات؟!
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَٰهُ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ وَأَنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يُرِيدُ16
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە قورئانمان دابەزاندووە، کە ئایەتەکانی هەمووی ڕوون و ئاشکران، بەڕاستی خوا هەر کەسێکی بوێت (شایستە بێت، بەم قورئانە) هیدایەتی دەدات.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلْمَجُوسَ وَٱلَّذِينَ أَشْرَكُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ17
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و ئەوانەش کە بوونەتە جوو، لەگەڵ صابئەکاندا کە فریشتە پەرست؛ یان ئەستێرە پەرستن و گاورەکان و ئاگرپەرستەکان و ئەوانەی کە هەوەڵایان (بۆ خوا) بڕیارداوە، بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا جیایان دەکاتەوە لەیەکترو بڕیاری خۆی دەدات لەسەریان، بەڕاستی خوا شایەتە بەسەر هەموو شتێکەوە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَسْجُدُ لَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ وَٱلنُّجُومُ وَٱلْجِبَالُ وَٱلشَّجَرُ وَٱلدَّوَآبُّ وَكَثِيرٌۭ مِّنَ ٱلنَّاسِ ۖ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ ٱلْعَذَابُ ۗ وَمَن يُهِنِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّكْرِمٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَآءُ ۩18
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتبینیوە و نەتبیستووە کە بەڕاستی هەرکەس و هەرچی هەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا سوژدە بۆ خوا دەبەن، هەروەها خۆرو مانگ و ئەستێرە و چیاکان و درەخت و ماڵات و زۆرێک لەخەڵکی، زۆرێکیش خۆی شایستەی سزاو تۆڵە کردووە، جا ئەوەی خوا قەدرو ڕێزی بشکێنێت و ڕیسوای بکات ئەوە هیچ ڕێز لێنەرێکی نیە، بەڕاستی خوا ئەوەی بیەوێت دەیکات.
۞ هَٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ ۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌۭ مِّن نَّارٍۢ يُصَبُّ مِن فَوْقِ رُءُوسِهِمُ ٱلْحَمِيمُ19
تهفسیری ئاسان: ئەمانە دوودەستەی دژبەیەکن (ئیمانداران و بێ باوەڕان) کردیانە کێشە لەبارەی پەروەردگاریانەوە (لە زات و سیفات و قەزاو قەدەری و... هتد): جا ئەوانەیان کە بێ باوەڕ بوون پارچە پۆشاک لە ئاگر بڕڕاوە بەباڵایان، ئاوی زۆر لەکوڵ لەسەرویانەوە دەکرێت بەسەریاندا (لە دەرئەنجامی سەر سەختی و سەرکەشییاندا).
يُصْهَرُ بِهِۦ مَا فِى بُطُونِهِمْ وَٱلْجُلُودُ20
تهفسیری ئاسان: ئەو ئاوە لەکوڵە هەرچی لەناو سکیاندا هەیە بەپێستەکانەوە دەیتوێنێتەوە.
وَلَهُم مَّقَٰمِعُ مِنْ حَدِيدٍۢ21
تهفسیری ئاسان: گورزیش لە ئاسن (بۆ پیاماڵین و لێدانیان) ئامادەکراوە.
كُلَّمَآ أَرَادُوٓا۟ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا۟ فِيهَا وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ22
تهفسیری ئاسان: هەر کە هەوڵ بدەن و بیانەوێت خۆیان ڕزگار بکەن و لەو سزایە هەڵبێن (بەقامچی و تێهەڵدان) دەگێڕدرێنەوە ناوی و پێیان دەوترێت: بچێژن سزای سووتان و ئاگر.
إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍۢ وَلُؤْلُؤًۭا ۖ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌۭ23
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە دەخاتە ناو باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا و بەبەردەم کۆشکەکانیدا جاری و ڕەوانە، دەستیان دەرازێنرێتەوە بەبازنی ئاڵتون و مرواری (لەشێوەی سەعاتی دەست و هەر جۆرێکدا کە حەزی لێ بکەن)، پۆشاکیشیان لەو بەهەشتەدا ئاوریشمی جوان و نایاب و هەمەڕەنگە.
وَهُدُوٓا۟ إِلَى ٱلطَّيِّبِ مِنَ ٱلْقَوْلِ وَهُدُوٓا۟ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْحَمِيدِ24
تهفسیری ئاسان: ئەو بەختەوەرانە ڕێنموویی کراون بۆ گوفتاری جوان و پەسەند، هەروەها پێشتر ڕێنموویی کرابوون بۆ ڕێبازی ئەو پەروەردگارەی کە شایستەی شوکرو سوپاسە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ٱلَّذِى جَعَلْنَٰهُ لِلنَّاسِ سَوَآءً ٱلْعَٰكِفُ فِيهِ وَٱلْبَادِ ۚ وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍۭ بِظُلْمٍۢ نُّذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍۢ25
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و دژایەتی ڕێبازی خوا بەجۆرەها شێوە دەکەن و نایەڵن خەڵکی ڕووبکاتە مزگەوتی حەرام کە بڕیارمانداوە بۆ هەموو خەڵکی بێت چوونیەکە بۆ ئەوانی کە لەوێ دەژین، یان ئەوانەی لە شوێنانی ترەوە بۆی دەچن، جا ئەوەی بیەوێت بەهۆی یاخی بوون و لادانەوە ستەم بکات، ئەوە سزایەکی بە ئازاری پێ دەچێژین.
وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَٰهِيمَ مَكَانَ ٱلْبَيْتِ أَن لَّا تُشْرِكْ بِى شَيْـًۭٔا وَطَهِّرْ بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْقَآئِمِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ26
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەیاد بێنە) کاتێک شوێنی کەعبەمان دیاری کرد بۆ ئیبراهیم (دوای تەواوبوونی، فەرمانمان پێدا) کە هیچ جۆرە هاوەڵێکم بۆ بڕیار نەدەیت و (بیکە بە بنکەی یەکخواناسی) و ماڵی من پاک بکەرەوە بۆ ئەوانەی بەدەوریدا دەسوڕێنەوە، یاخود بە پێوەن یان لە کڕنووش و سوژدە بردندان.
وَأَذِّن فِى ٱلنَّاسِ بِٱلْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًۭا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٍۢ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍۢ27
تهفسیری ئاسان: جا بانگی خەڵکی بکە و جاڕ بدە لە ناویاندا با بێن بۆ حەج، ئەوانیش بەپیادە دێن بەدەم بانگەوازەکەتەوە، یان بەسواری (ئەو وشترانەی کە دووری ماوەکە) لاوازی کردوون و لە هەموو ڕێگەیەکی دوورەوە هەر دێن...
لِّيَشْهَدُوا۟ مَنَٰفِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ فِىٓ أَيَّامٍۢ مَّعْلُومَٰتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلْأَنْعَٰمِ ۖ فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْبَآئِسَ ٱلْفَقِيرَ28
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی سوود و کەڵکی ماددی و مەعنەوی بەدەست بهێنن و ببینن و یادی خواش بکەن و ناوی پیرۆزی بەردەوام لەسەر زاریان بێت لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا (کە ڕۆژانی عەرەفە و جەژنی قوربانە، سروودی (لبیک أللهم لبیک، لبیک لا شریک لک لبیک، إن الحمد و النعمة لک والملک، لا شریک لک)، لە حەجدا (أللە أکبر، أللە أکبر، أللە أکبر، لا إلە إلاأللە و أللە أکبر وللە الحمد) لە ڕۆژانی جەژندا، فەرامۆش نەکەن، هەروەها ناوی خوا (بسم اللە) بکەن لەکاتی سەربڕینی ئەو ماڵاتانەدا کە پێمان بەخشیوون، ئەوسا لە گۆشتەکەی بخۆن و بەشی هەژارو نەدارانیشی لێ بدەن.
ثُمَّ لْيَقْضُوا۟ تَفَثَهُمْ وَلْيُوفُوا۟ نُذُورَهُمْ وَلْيَطَّوَّفُوا۟ بِٱلْبَيْتِ ٱلْعَتِيقِ29
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا با چڵک و ئارەق و موو و نینۆک لە خۆیان دووربخەنەوە (ئیحرام بشکێنن)، هەروەها وەفا بکەن بە نەزرەکانیان و جێبەجێی بکەن و بەدەوری ماڵی دێرین و بەنرخی خوا (کەعبە)دا، با (طواف) بکەن.
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ حُرُمَٰتِ ٱللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ ۗ وَأُحِلَّتْ لَكُمُ ٱلْأَنْعَٰمُ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ ۖ فَٱجْتَنِبُوا۟ ٱلرِّجْسَ مِنَ ٱلْأَوْثَٰنِ وَٱجْتَنِبُوا۟ قَوْلَ ٱلزُّورِ30
تهفسیری ئاسان: (جەج ئەوەبوو کە باسکرا) جا ئەوەی کە سنوورەکانی خوا بپارێزێت و بەگەورە دایانبنێت و ڕێزی لێ بگرێت، بێگومان ئەوە چاکترە لای پەروەردگاری (بێ پاداشت نیە)... کۆشتی مەڕو بزن و گاو و وشتر بۆتان حەڵالە جگە لەوانەی کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە و قەدەغەکراوە (کە لە سوورەتی ألمائدة دا باسکرا)، جا لەبەرئەوە خۆتان لە پەرستنی بتە ناپوخت و بێ نرخەکان بپارێزن، هەروەها لەگوفتاری درۆو قسەی هەڵبەستراو خۆتان دووربگرن.
حُنَفَآءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِۦ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَتَخْطَفُهُ ٱلطَّيْرُ أَوْ تَهْوِى بِهِ ٱلرِّيحُ فِى مَكَانٍۢ سَحِيقٍۢ31
تهفسیری ئاسان: هەوڵ بدەن هەمیشە شوێن ڕاستی بکەون و ملکەچ بن بۆ حەق لەبەر خاتری زاتی خوا، نەکەن هیچ شەریک و هاوەڵێکی بۆ بڕیار بدەن، جا ئەوەی هاوەڵ و شەریک بۆ خوا بڕیار بدات، وەکو ئەوە وایە لە ئاسمانەوە بەر ببێتەوە و باڵندە پەلاماری بدات و (پارچە پارچەی بکات) یاخود ڕەشەبایەکی بەهێز بیفڕێنێت و بیبات بۆشوێنێکی دوور و قوڵ.
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى ٱلْقُلُوبِ32
تهفسیری ئاسان: بەو شێوەیە کە حەج باسکرا پێویستە ئەنجام بدرێت جا ئەوەی ڕێز دادەنێت بۆدروشم و بەرنامەکانی خوا، ئەوە نیسانەی پارێزکاری و لە خواترسانی دڵەکانە.
لَكُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ثُمَّ مَحِلُّهَآ إِلَى ٱلْبَيْتِ ٱلْعَتِيقِ33
تهفسیری ئاسان: بۆتان هەیە چەندەها سوود وەرگرن لەو ماڵاتەی دانراوە بۆ قوربانی، تا کاتی دیاریکرا (کە ڕۆژانی جەژنی قوربانە) لەوەودوا شوێنی سەربڕینیان بەرەو ماڵە دێرینەکەی خوای گەورەیە.
وَلِكُلِّ أُمَّةٍۢ جَعَلْنَا مَنسَكًۭا لِّيَذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلْأَنْعَٰمِ ۗ فَإِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ فَلَهُۥٓ أَسْلِمُوا۟ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُخْبِتِينَ34
تهفسیری ئاسان: بۆ هەر ئوممەتێک (لە ئوممەتانی پێشوو) ڕێ و شوێن و بەرنامەیەکمان بۆ داناون (بۆ خواپەرستی و قوربانی) تا ناوی خوا بەرن لەکاتی سەربڕینی مەڵاتەکاندا، خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنهایە، هەمووتان تەسلیم و ملکەچی ئەون، مژدەش بدە بەبەندە ملکەچ و فەرمانبەردارو دڵ ئاوەدانەکان...
ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَٱلصَّٰبِرِينَ عَلَىٰ مَآ أَصَابَهُمْ وَٱلْمُقِيمِى ٱلصَّلَوٰةِ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ35
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کاتێک ناوی خوا برا (یا باسی دەسەڵات و ڕەحمەت و زات و سیفاتی کرا) دڵکانیان دادەچڵەکێت و تەزووی پیادا دێت، ئەوانەی خۆگرو ئارامگرن لە بەرامبەر ئەو ناخۆشیانەوە کە تووشیان دەبێت، ئەوانەی کە نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و لەو ڕزق و ڕۆزیەی کە پێمان بەخشیوون دەبەخشن.
وَٱلْبُدْنَ جَعَلْنَٰهَا لَكُم مِّن شَعَٰٓئِرِ ٱللَّهِ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌۭ ۖ فَٱذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهَا صَوَآفَّ ۖ فَإِذَا وَجَبَتْ جُنُوبُهَا فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْقَانِعَ وَٱلْمُعْتَرَّ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرْنَٰهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ36
تهفسیری ئاسان: ئێمە سەربڕینی قوربانییە دابەستەکانمان بڕیارداوە کە هەندێک بن لە دروشمەکانی خوا (کە لەکاتی حەخ و جەژنی قورباندا ئەنجام دەدرێت) بێگومان خێرو بێری زۆری تێدایە بۆتان (بازاڕی کڕین و فرۆشتن دەجولێنێت و هەژاران تێر دەبن لە گۆشت، پاداشتی زۆری قیامەتیش مسۆگەر دەکات... هتد) دە ناوی خوا ببەن لەکاتی سەربڕینیدا (بڵێن بسم اللە... اللە أکبر) کاتێک ئامادە کراون و ڕیزکراون بۆ سەربڕین، جاکاتێک کە سەربڕان و گیانیان تیادا نەماو پاک کران و پارچە پارچە کران لێیان بخۆن و بەشی هەژاران و سواڵکەرانی لێ بدەن، ئا بەو شێوەیە ئێمە ماڵاتمان بۆ ئێوە ڕامهێناوە بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکەن.
لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقْوَىٰ مِنكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ لِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُحْسِنِينَ37
تهفسیری ئاسان: دڵنیابن هەرگیز گۆشتەکەی و خوێنەکەی بەخوا ناگات، بەڵکو تەقواو پارێزکاری ئێوە بەو دەگات و (حسابی بۆ دەکات)، ئا بەو شێوەیە دەبینن بەچاوی خۆتان ماڵاتی بۆ ئێوە ڕام هێناوە، تا لەکاتی سەر بڕینیدا، أللە أکبر بڵێن و قەدری پەروەردگاری گەورە بزانن کە هیدایەتی داون و مژدەیش بدە بە چاکەکاران و خێرخوازان.
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُدَٰفِعُ عَنِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍۢ كَفُورٍ38
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا پشتگیری دەکات لەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە چونکە بەڕاستی خوا هەموو خیانەتکارو کافرو بێ باوەڕێکی خۆش ناوێت.
أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَٰتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا۟ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ39
تهفسیری ئاسان: مۆڵەت دراوە بەو ئیماندارانەی شەڕیان پێدەگێرن، کە بجەنگن و بەرهەڵستی بکەن چونکە بەڕاستی ستەم لێکراون، بێگومان خوا دەسەڵاتی هەیە کە سەریان بخات و سەرکەوتنیان پێببەخشێت...
ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّآ أَن يَقُولُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لَّهُدِّمَتْ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٌۭ وَصَلَوَٰتٌۭ وَمَسَٰجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا ٱسْمُ ٱللَّهِ كَثِيرًۭا ۗ وَلَيَنصُرَنَّ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ40
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بەناحەق لە وڵاتیان دەربەدەر کران (تەنها تاوانیان ئەوەبوو) کە دەیانوت: پەروەردگارمان (أللە) یە، خۆ ئەگەر خوا خەڵکی نەدا بەیەکداو حەق دژی بەتاڵ نەوەستێت، هەرچی شوێنی خواپەرستی جوولەکە و گاور هەیە لە خەڵوەتگە و کڵێساو کەنیسە، هەروەها مزگەوتانیش کەناوی خوای زۆر تێدا دەبرێت، هەمووی کاول دەکرێت، سوێند بێت بێگومان خوا ئەو کەسە سەردەخات کە پشتگیری ئاین و بەرنامەکەی دەکات و هەواڵی سەرخستنی دەدات، بەڕاستی خوا زۆر بەهێز و باڵادەستە.
ٱلَّذِينَ إِن مَّكَّنَّٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ أَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَمَرُوا۟ بِٱلْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا۟ عَنِ ٱلْمُنكَرِ ۗ وَلِلَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلْأُمُورِ41
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە ئەگەر پایەدارمان کردن لە زەویدا نوێژ و دروشمەکانی بەچاکی ڕادەگرن، زەکاتیش بەتەواوی دەدەن، فەرمان بەچاکە دەکەن، قەدەغە لە خراپە دەکەن، سەرئەنجامی هەموو کارێکیش هەر بۆ لای خوا دەگەرێتەوە.
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ وَعَادٌۭ وَثَمُودُ42
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خوانەناسان بڕوا بە تۆ ناکەن و بەدرۆت دەزانن، ئەوە دڵنیابە کە پێش ئەوان هۆزی نوح و عاد و ثەموود پێغەمبەرەکانی خۆیان بەدرۆ زانیوەو بڕوایان پێ نەکردوون.
وَقَوْمُ إِبْرَٰهِيمَ وَقَوْمُ لُوطٍۢ43
تهفسیری ئاسان: هۆزی ئیبراهیم و هۆزی لوطیش (بڕوایان بە پێغەمبەرانی خۆیان نەکردووە).
وَأَصْحَٰبُ مَدْيَنَ ۖ وَكُذِّبَ مُوسَىٰ فَأَمْلَيْتُ لِلْكَٰفِرِينَ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ44
تهفسیری ئاسان: هەروەها دانیشتوانی مەدیەن (بڕوایان بەشوعەیب نەکرد)، موساش بڕوای پێنەکراو بەدرۆ زانرا، منیش مۆڵەتی کافرانمدا (تا ماوەیەک) لەوەودوا هەمویانم گرت، ئیتر ڕوون و ئاشکرایە کە تۆڵەو خەشم و قینم چۆن بوو.
فَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَٰهَا وَهِىَ ظَالِمَةٌۭ فَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَبِئْرٍۢ مُّعَطَّلَةٍۢ وَقَصْرٍۢ مَّشِيدٍ45
تهفسیری ئاسان: چەندەها شارو شارەچکەمان لەناوبرد لەکاتێکدا دانیشتوانی ستەمکار بوون، (ئەوەتە دەبینیت) خانووبەرەکانیان بەسەریەکدا تەپیووە، بیری ئاوی لەکار خراو، کۆشک و تەلاری بەرزو بڵندی زۆریشمان بەچۆڵی هێشەتەوە و بێ خاوەن ماوەتەوە (کە بەڵگەیە لەسەر خەشم و قینی خوا لێیان).
أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌۭ يَعْقِلُونَ بِهَآ أَوْ ءَاذَانٌۭ يَسْمَعُونَ بِهَا ۖ فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى ٱلْأَبْصَٰرُ وَلَٰكِن تَعْمَى ٱلْقُلُوبُ ٱلَّتِى فِى ٱلصُّدُورِ46
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە بەسەر زەویدا نەڕۆشتوون بەدڵ و دەروونێکی هۆشیارەوە تا بیرێک بکەنەوە... (کوان: خەڵکانی ڕابوردوو؟ ئەو شارانە بۆ کاولکران؟ کێ ئێمەی دروست کردووە؟ ئامانج لە ژیان چیە؟؟) یان خاوەنی گوێ و دەزگای بیستن نەبوون بەسەرهاتەکانیان ببستن و لێکی بدەنەوە، جا وەنەبێت چاوان کوێر بووبێت، بەڵکو ئەو دڵانە کوێر دەبن کە وان لە سینەکاندا (چونکە هەر ڕواڵەت دەبینن و ناوەڕۆک لێک نادەنەوە).
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥ ۚ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍۢ مِّمَّا تَعُدُّونَ47
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان پەلەت لێدەکەن کە ئەو سزایە زوو یەخەیان پێ بگرێت، بێگومان هەرگیز خوا لە بەڵێنی خۆی لانادات (لەسەر داخوازی نەفامان پاش و پێشی ناخات، چونکە کات و زەمان بایەخی نیە لای خوا) بەڕاستی ڕۆژێک لەلای ئەو پەروەردگارەت وەکو هەزار ساڵ وایە لەوەی کە دەیژمێرن.
وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَمْلَيْتُ لَهَا وَهِىَ ظَالِمَةٌۭ ثُمَّ أَخَذْتُهَا وَإِلَىَّ ٱلْمَصِيرُ48
تهفسیری ئاسان: چەندەها شارو شارۆچکە هەبوون کە من مۆڵەتمداون لەکاتێکدا دەنیشتوانی ستەمکاریش بوون، دوای ماوەیەک لەناوم بردوون، سەرئەنجام و گەڕانەوەش هەر بۆ لای منە.
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَآ أَنَا۠ لَكُمْ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ49
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەی خەڵکینە من تەنها ترسێنەرو بێدارخەرەوەیکی ئاشکرام بۆتان.
فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ50
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە لێخۆش بوون و ڕۆزی بەنرخ و فراوان بۆیان ئامادەیە.
وَٱلَّذِينَ سَعَوْا۟ فِىٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ51
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەش هەوڵ دەدەن بەربەست دابنێن لەبەردەم ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەدا لە کاتێکدا دەستەوسانن، ئەوانە نیشتەجێی ناو دۆزەخن.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍۢ وَلَا نَبِىٍّ إِلَّآ إِذَا تَمَنَّىٰٓ أَلْقَى ٱلشَّيْطَٰنُ فِىٓ أُمْنِيَّتِهِۦ فَيَنسَخُ ٱللَّهُ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَٰنُ ثُمَّ يُحْكِمُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ52
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێش تۆ هیچ پێغەمبەرێکی پەیامدار و بێ پەیاممان ڕەوانە نەکردووە ئاواتی نەخواستبێت بەباوەڕ هێنانی قەومەکەی، بەڵام کاتێک ئاواتی خواستووە شەیتان ئەوەی بە فرسەت زانیووە، شتی نابەجێی تێکەڵ بەئاواتەکەی کردووە، ئینجا خوایش فریای کەوتووە و ئەوەی شەیتان فڕێی داوەتە نا ئاواتەکەیەوە، سڕیویەتیوە، لەوەودوا خوای گەورە ئایەت و فەرمانەکەی خۆی چەسپاو دامەزراو کردووە، خوا خۆی زاناو دانایە.
لِّيَجْعَلَ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَٰنُ فِتْنَةًۭ لِّلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ وَٱلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَفِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍۢ53
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورە بۆیە ئەو دەسەڵاتەی داوە بەشەیتان) تا ئەو (خەتەرە و خەیاڵ و وەسوەسەیەی) شەیتان فڕێ دەداتە نێو ئاواتی پێغەمبەرانەوە ببێتە هۆی سزاو تاقیکردنەوە بۆ ئەوانەی لە دڵ و دەروونیاندا نەخۆشی دووڕوویی و ناپاکی هەیە و بۆ ئەوانەش کە بەرامبەر ئایینی خوا دڵ ڕەقن، بەڕاستی ستەمکاران لە دژایەتی و شەڕەنگێزیەکی قووڵ و بێ بندا ڕۆچوون.
وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤْمِنُوا۟ بِهِۦ فَتُخْبِتَ لَهُۥ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ54
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەش ئەوانەی زانست و زانیاریان پێ بەخشراوە دڵنیابن و بزانن کە بێگومان ئەم قورئانە حەقیقەت و ڕاستە و لەلایەن پەروەردگاری تۆوە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانە کراوە، ئینجا بڕوای پتەوی پێ دەهێنن و دڵەکانیشیان ملکەچ دەبێت بۆ خوا، بێگومان خوا هیدایەتدەری ئەوانەیە کە باوەڕیان هێناوە بۆ ڕێگە و ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى مِرْيَةٍۢ مِّنْهُ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ55
تهفسیری ئاسان: بەردەوام ئەوانەی کە بێ باوەڕن دەربارەی قورئان لە شک و گوماندان، هەتا کوتوپڕ قیامەت بەرپا دەبێت، یاخود تا ئەو کاتەی کە سزاو ئازار لە ڕۆژێکی بێ خێردا یەخەیان پێدەگرێت.
ٱلْمُلْكُ يَوْمَئِذٍۢ لِّلَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِى جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ56
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە پاشایەتی و دەسەڵات تەنها بە دەست خوایە و فەرمانڕەوای لە نێوانیاندا دەکات، جا ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە لە چەندەها باخی پڕ لە نازو نیعمەتەکاندان.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا فَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ57
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون و ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانیووە، ئا ئەوانە بەهۆی بیروباوەڕی ناپەسەندیانەوە سزای پڕ لە خەجاڵەتی و ڕیسواکەریان بۆ ئامادەیە.
وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوٓا۟ أَوْ مَاتُوا۟ لَيَرْزُقَنَّهُمُ ٱللَّهُ رِزْقًا حَسَنًۭا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ58
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە لەبەر ڕەزامەندی خواو لە پێناوی سەرخستنی ڕێبازەکەی ئەودا کۆچیان کرد لەوەودوا کوژران و شەهیدکران یاخود مردن، سوێند بێت بێگومان خوا لە ڕزق و ڕۆزی چاک بەهرەوەریان دەکات، بەڕاستی خوا هەر خۆی چاکترین ڕزق و ڕۆزی بەخشە.
لَيُدْخِلَنَّهُم مُّدْخَلًۭا يَرْضَوْنَهُۥ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٌۭ59
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت خوای گەورە ئەو جۆرە کەسانە دەخاتە شوێنێکەوە کە زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود دەبن، بەڕاستی خوا زانایە (بەهەوڵ و کۆشش و نیەت و چاکەیان) و خۆگرە (زۆر پەلە ناکات لە تۆڵەسەندندا).
۞ ذَٰلِكَ وَمَنْ عَاقَبَ بِمِثْلِ مَا عُوقِبَ بِهِۦ ثُمَّ بُغِىَ عَلَيْهِ لَيَنصُرَنَّهُ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌۭ60
تهفسیری ئاسان: ئەوە بڕیادادەی خوابوو، هەرکەسێک تۆڵە بسێنێت لە ستەمکار بەئەندازەی ئەوەی کە ستەمی لێکراوە، لەوەودوا دەستدرێژیی بکرێتەوە سەرو ستەمی لێ بکرێت، ئەوە بێگومان خوا سەری دەخات بەسەر ئەو ستەمکارەدا، بەڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی دەکات و لێخۆش بووە (لەو کەسانەی واز لە ستەم دەهێنن، یاخود توانای تۆڵەسەندیان هەیە و چاوپۆشی دەکەن).
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌۭ61
تهفسیری ئاسان: ئەو سەرکەوتنە بەهۆی ئەوەوەیە کە بەڕاستی خوای گەورە زاتێکە (ئەوەندە بەتوانایە) شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات و ڕۆژ تێهەڵکێشی شەو دەکات، بەڕاستی خوا بیسەرو بینایە (بەهەڵسوکەوت و قسەو گوفتاری بەندەکانی).
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ هُوَ ٱلْبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ62
تهفسیری ئاسان: ئەو بیستن و ببینینەش بە هۆی ئەوەیە چونکە بەڕاستی خوا خۆی حەق و ڕاستە، ئەوانەش کە ئەوان هاناو هاواری بۆ دەبەن لە جیاتی ئەو هەر ئەوە خۆی باتاڵ و ناحەقیە. بێگومان ئەو خوایە بڵندو بەرزو مەزن و گەورەیە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَتُصْبِحُ ٱلْأَرْضُ مُخْضَرَّةً ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌۭ63
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتبینیووە کە بەڕاستی خوا بارانی لە ئاسمانەوە باراندووە و زەوی زۆر پێ سەوز دەبێت، بەڕاستی خوا وردبین و بەسۆزو دلۆڤان و ئاگایە.
لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ64
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکاندایە و هەرچی لە زەویدا هەیە هەمووی ئەو زاتە خاوەنیانە، بەڕاستی هەر خوا خۆی دەوڵەمەند و بێ نیازە و هەر خۆی شایستەی سوپاس و ستایشە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلْفُلْكَ تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ وَيُمْسِكُ ٱلسَّمَآءَ أَن تَقَعَ عَلَى ٱلْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ65
تهفسیری ئاسان: ئایا بەچاوی خۆت نەتبینیووە چۆن خوای گەورە هەرچی لە زەویدا هەیە بۆ ئێوەی ڕام هێناوە، هەروەها کەشتیەکانیش کە لە دەریاکاندا دەڕوات بەفەرمانی ئەو زاتە، ئاسمانیش ڕاگیر دەکات لەوەی کە بکەوێت بەسەر زەویدا مەگەر بەویست و فەرمانی خۆی، بەڕاستی خوا بۆ خەڵکی زۆر بەسۆزو میهرەبان و لێخۆشبوو بەخشندەیە.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ۗ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَكَفُورٌۭ66
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە ژیانی پێبەخشیوون، لەوەودوا ئەو دەتانمرێنێت، پاشان زیندووتان دەکاتەوە، (لەگەڵ ئەم هەموو شتانەدا) زۆربەی خەڵکی سپڵەو بەدنمەکە.
لِّكُلِّ أُمَّةٍۢ جَعَلْنَا مَنسَكًا هُمْ نَاسِكُوهُ ۖ فَلَا يُنَٰزِعُنَّكَ فِى ٱلْأَمْرِ ۚ وَٱدْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ ۖ إِنَّكَ لَعَلَىٰ هُدًۭى مُّسْتَقِيمٍۢ67
تهفسیری ئاسان: بۆ هەر میللەتێک بەرنامە و پرۆگرامێکمان دیاری کردووە پەیڕەوی دەکەن و لەسەری دەڕۆن (بەگوێرەی کات و شوێن و بارودۆخیان، ئەم بەرنامەیەشمان ناردووە بۆ هەتا هەتایی) کەواتە با خاوەن ئایینەکانی تر نەکەینە کێشە و ئاژاوە لەگەڵتدا لەبارەی ئەم ئایینەوە، ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەردەوام بەنگەوازی خەڵکی بکە بۆ لای پەروەردگارت چونکە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕێگە و ڕێباز و هیدایەتێکی ڕاست و دروستیت.
وَإِن جَٰدَلُوكَ فَقُلِ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ68
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر موجادەلەت لەگەڵدا بکەن (ئەوە تۆ موجادەلە مەکە بەڵکو) بڵێ: خوا خۆی چاک زانایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
ٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ69
تهفسیری ئاسان: هەر خوا خۆی لە ڕۆژی قیامەتدا داوەری دەکات لە نێوانتاندا لەسەر ئەو شتانەی کە ئێوە کێشە و جیاوازیتان لەسەر دەکرد (لەوێ ڕاستیەکان بەتەواوی دەردەکەوێت).
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۗ إِنَّ ذَٰلِكَ فِى كِتَٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ70
تهفسیری ئاسان: (ئەی هۆشمەند) مەگەر نەتزانیووە کە بەڕاستی خوا ئاگاو زانایە بەهەرچی لە ئاسمان و زەویدا هەیە و هەموو ئەو شتانەی (کە دەیکەن) لە کتێب و دۆسیەی (لوح المحفوظ) دا تۆمارکراوە، بەڕاستی ئەوکارە بۆ خوا زۆر ئاسانە.
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًۭا وَمَا لَيْسَ لَهُم بِهِۦ عِلْمٌۭ ۗ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍۢ71
تهفسیری ئاسان: (موشریک و هاوەڵگەران) لە جیاتی خواپەرستی شتێک دەپەرستن کە خوا هیچ بەڵگەیەکی ڕەوانە نەکردووە لەسەری (کە ڕەوایە بیپەرستن) و خۆیشیان هیچ زانیاریەکیان دەربارەی نیە، ستەمکارانیش هیچ جۆرە پشتیوانێکیان نیە (تا لە قیامەتدا فریایان بکەوێت).
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ تَعْرِفُ فِى وُجُوهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلْمُنكَرَ ۖ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِٱلَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِنَا ۗ قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّۢ مِّن ذَٰلِكُمُ ۗ ٱلنَّارُ وَعَدَهَا ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ72
تهفسیری ئاسان: کاتێک کە ئایەتەکانی ئێمە بەروونی و ئاشکرایی بەسەریاندا دەخوێنرێتەوە، لە ڕووخساری ئەوانەدا کە بێ باوەڕن بێزاری و تاڵی و گرژی بەدی دەکەیت، بەجۆرێک خەریکە هێرش بەرنە سەر ئەوانەی کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێننەوە، پێیان بڵێ: ئایا هەواڵتان بدەمێ بە خراپتر لەو کینەو بوغزەتان؟! ئەویش ئاگری دۆزەخە!! کە خوای گەورە بەڵێنی داوە بەوانەی کە بێ باوەڕ پێی، ئای کە سەرەنجام و چارەنووسێکی خراپە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌۭ فَٱسْتَمِعُوا۟ لَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَن يَخْلُقُوا۟ ذُبَابًۭا وَلَوِ ٱجْتَمَعُوا۟ لَهُۥ ۖ وَإِن يَسْلُبْهُمُ ٱلذُّبَابُ شَيْـًۭٔا لَّا يَسْتَنقِذُوهُ مِنْهُ ۚ ضَعُفَ ٱلطَّالِبُ وَٱلْمَطْلُوبُ73
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە: نموونەیەک هێنراوەتەوە چاک گوێی بۆ بگرن؛ بەڕاستی ئەوانەی کە هاناو هاواریان لێدەکەن لەجیاتی خوا، هەرگیز ناتوانن تاکە مێشێک دروست بکەن، هەرچەندە بۆ ئەو کارە کۆببنەوە و (یارمەتی یەکتریش بدەن) و ئەگەر مێشەکە شتێکیان لێ بفڕێنێت، ناتوانن لێی بسەننەوە، داواکارو داوالێکراو هەردووکیان لاواز و بێ دەسەڵاتن.
مَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ74
تهفسیری ئاسان: ئەوانە (وەکو پێویست) قەدری خوایان بەچاکی نەزانی، ڕێزی پەروەردگاریان بەتەواوی نەگرت، لەکاتێکدا بەڕاستی خوا زۆر بەهێزو بە توانا و باڵادەستە.
ٱللَّهُ يَصْطَفِى مِنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًۭا وَمِنَ ٱلنَّاسِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌۭ75
تهفسیری ئاسان: هەر خوا بە ویستی خۆی لە فریشتەکان و لەخەڵکیش فرستادە هەڵدەبژێرێت، بەڕاستی خوا بیسەرو بینایە (چاک دەزانێت کێ هەڵدەبژێرێت بۆ گەیاندنی پەیامەکەی).
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ76
تهفسیری ئاسان: خوا ئاگایە بەوەی کە لە پێشیانەوە ڕووی داوە بەوەش کە لە ئایندە و داهاتوودا ڕوو دەدات و هەموو کارو هەموو شتێک بۆ لای خوا دەبرێتەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱرْكَعُوا۟ وَٱسْجُدُوا۟ وَٱعْبُدُوا۟ رَبَّكُمْ وَٱفْعَلُوا۟ ٱلْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ۩77
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێنەوە کڕنووش و سوژدە بەرن و (نوێژەکانتان بەجوانی بکەن) و پەروەردگارتان بپەرستن لە هەموو بارودۆخێکداو تا دەتوانن چاکە و چاکەکاری ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی سەرفرازو سەرکەوتووبن...
وَجَٰهِدُوا۟ فِى ٱللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِۦ ۚ هُوَ ٱجْتَبَىٰكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلدِّينِ مِنْ حَرَجٍۢ ۚ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَٰهِيمَ ۚ هُوَ سَمَّىٰكُمُ ٱلْمُسْلِمِينَ مِن قَبْلُ وَفِى هَٰذَا لِيَكُونَ ٱلرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ ۚ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱعْتَصِمُوا۟ بِٱللَّهِ هُوَ مَوْلَىٰكُمْ ۖ فَنِعْمَ ٱلْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ ٱلنَّصِيرُ78
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەردەوام بن لە خەبات و جیهاد و هەوڵ و کۆشش لە پێناوی خوادا بەو شێوەیەی کە شایستەیەتی، لەبەر خاتری ئەو بێت، ئەو زاتە بۆ ئەوە هەڵی بژاردوون و لە ئاین و بەرنامەکەیدا هیچ جۆرە شتێکی ناڕەواو قورس و گرانی لەسەر دانەناون (کە نەتوانن ئەنجامی بدەن، جا ئەم بەرنامەیە) ڕێ و شوێن و بەرنامەی ئیبراهیمی باواتانە کە پێشتر هەر خوای گەورە ناوی ناون موسڵمان و لەم قورئانەشدا بەموسڵمان ناوی بردوون، تا پێغەمبەر ببێتە شایەت بەسەرتانەوە (کە پەیامی خوای پێ ڕاگەیاندوون) و ئێوەش (بە گەیاندنی ئەو پەیامە) ببنە شایەت بەسەر خەڵکیوە، کەواتە نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکاتیش (لە ماڵ و سامان و زانستی و هێزتان) دەربکەن و پشت بەخوا ببەستن، چونکە هەر ئەو زاتە یارو یاوەرتانە، جا دڵنیابن کە خوا چەندە یارمەتیدەرێکی چاکە و چەندە پشت و پەنایەکی بەهێزو بە نرخە.