پیشاندان:
25. سورة الفرقان
۞ وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ أَوْ نَرَىٰ رَبَّنَا ۗ لَقَدِ ٱسْتَكْبَرُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ وَعَتَوْ عُتُوًّۭا كَبِيرًۭا21
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بە ئومێدی دیداری ئێمە نین وتیان: ئەوە بۆ فریشە دانەبەزێنرا بۆ لامان (تا دڵنیا بین لە حەقیقەتی قورئان و پێغەمبەر) یاخود پەروەردگارمان بە چاوی خۆمان ببینین، سوێند بە خوا بێگومان ئەوانە لە دەروونی خۆیاندا خۆیان بەگەورە دەزانن، لە سنوور ترازاون و سەرکەشیان بێ ئەندازەیە.
يَوْمَ يَرَوْنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ لَا بُشْرَىٰ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُجْرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجْرًۭا مَّحْجُورًۭا22
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە فریشتە کان دەبینن هیچ جۆرە مژدەیەک بۆ تاوانباران نیە (بۆیە بە کزی و خەجاڵەتی و کەساسیەوە) دەڵێن: خۆزگە بۆ پەنایەک، یان شوێنێکی داڵدەدارو پارێزراو!!
وَقَدِمْنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُوا۟ مِنْ عَمَلٍۢ فَجَعَلْنَٰهُ هَبَآءًۭ مَّنثُورًا23
تهفسیری ئاسان: کاتێک هاتین و تەماشای ئەوەمان کرد کە کردوویانە (هەمووی تاوان بوو) بەربامانداو کردمانە تەپوتۆزێکی پەرش و بڵاو.
أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ يَوْمَئِذٍ خَيْرٌۭ مُّسْتَقَرًّۭا وَأَحْسَنُ مَقِيلًۭا24
تهفسیری ئاسان: بەهەشتیەکان لەو ڕۆژەدا جێگەو ڕێگەیان زۆر خۆش و ڕازاوەیە و شوێنی حەوانەوەیان چاک و لەبارە.
وَيَوْمَ تَشَقَّقُ ٱلسَّمَآءُ بِٱلْغَمَٰمِ وَنُزِّلَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ تَنزِيلًا25
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت ئاسمان لەت وپەت دەبێت بە هۆی هەورێکی تایبەتییەوە، بەڕاستی فریشتەکانیش دادەبەزێنرێن دەستە دەستە و گرۆ گرۆ بە شێوەیەکی تایبەت.
ٱلْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ ٱلْحَقُّ لِلرَّحْمَٰنِ ۚ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ عَسِيرًۭا26
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ئیتر موڵک و دەسەڵاتداری ڕاستەقینە بە دەست خوای میهرەبانە، بێگومان ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی زۆر سەخت و دژوار دەبێت لەسەر بی باوەڕ و خوانەناسان (زۆر پەشیمان دەبن).
وَيَوْمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَٰلَيْتَنِى ٱتَّخَذْتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلًۭا27
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت ستەمکار قەپ دەکات بەهەردوو دەستی خۆیدا وگاز لە هەردوو دەستی خۆی دەگرێت (لە پەشیمانیدا و) دەڵێت: خۆزگە لەگەڵ پێغەمبەردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایە.
يَٰوَيْلَتَىٰ لَيْتَنِى لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًۭا28
تهفسیری ئاسان: مەرگ بۆ خۆم، خۆزگە فڵان کەسم نەکردایەتە هاوەڵ و دۆستی خۆم (چونکە سەری لێشێواندم).
لَّقَدْ أَضَلَّنِى عَنِ ٱلذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَآءَنِى ۗ وَكَانَ ٱلشَّيْطَٰنُ لِلْإِنسَٰنِ خَذُولًۭا29
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی گومڕاو وێلی کردم لە بەرنامەی خوا دوای ئەوەی پێم ڕاگەیەنرا بوو، شەیتان هەمیشە و بەردەوام هانی مرۆڤ دەدات بۆ گوناهو تاوان، لەکاتی تەنگانەشدا پشتی بەردەدات.
وَقَالَ ٱلرَّسُولُ يَٰرَبِّ إِنَّ قَوْمِى ٱتَّخَذُوا۟ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ مَهْجُورًۭا30
تهفسیری ئاسان: (دوای دوور کەوتنەوەی ئوممەت لە قورئان) پیغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سکاڵا دەکات و دەفەرموێت: پەروەردگارا بەڕاستی قەومەکەم وازیان لەم قورئانە هێناوە و پشت گوێیان خستووە و گرنگی پێ نادەن.
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِىٍّ عَدُوًّۭا مِّنَ ٱلْمُجْرِمِينَ ۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ هَادِيًۭا وَنَصِيرًۭا31
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیەی (کە تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم دژایەتی دەکرێیت) بۆ هەر پێغەمبەرێک دوژمن و مڵۆزممان لە تاوانباران فەراهەم هێناوە، (بەڵام دلنیابە کە)پەروەردگات بەسە کە ڕێنموویت بکات و پشتیوانیت لێ بکات.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ ٱلْقُرْءَانُ جُمْلَةًۭ وَٰحِدَةًۭ ۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِۦ فُؤَادَكَ ۖ وَرَتَّلْنَٰهُ تَرْتِيلًۭا32
تهفسیری ئاسان: کافرەکان (بیانوویەکی تریان گرت و) وتیان: ئەوە بۆ قورئان بە یەک کەڕەت بۆی ڕەوانە ناکرێت، بێگومان ئێمە هەر بەو شێوەیە ڕەوانەی دەکەین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بکەین، بەردەوام بەجوانی دایدەڕێژین و دەیگەیەنین.
وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا33
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان هیچ ڕەخنەیەکت لێ ناگرن، لە بەرامبەریەوە ئێمە حەقیقەت و ڕاستیمان بۆ تۆ نەهێنا بێت و بەجوانی هەموو شتێکت بۆ ڕوون نەکەینەوە.
ٱلَّذِينَ يُحْشَرُونَ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ أُو۟لَٰٓئِكَ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا وَأَضَلُّ سَبِيلًۭا34
تهفسیری ئاسان: ئەو تاوانبارانەی (دژایەتی بەرنامەی خوا دەکەن)، لەسەر ڕووخساریان کێش دەکرێن بۆ دۆزەخ و تیایدا کۆدەکرێنەوە، ئا ئەوانە ناخۆشترین جێگەیان هەیە، چونکە گومڕاترین ڕێبازیان کاتی خۆی گرتبووە بەر.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ وَجَعَلْنَا مَعَهُۥٓ أَخَاهُ هَٰرُونَ وَزِيرًۭا35
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە کاتی خۆی کتێبی تەوراتمان بەخشی بە موسا و هاروونی برایشیمان کردە وەزیرو یاریدەدەری.
فَقُلْنَا ٱذْهَبَآ إِلَى ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا فَدَمَّرْنَٰهُمْ تَدْمِيرًۭا36
تهفسیری ئاسان: ئەوسا پیمان وتن: هەردووکتان بچن بۆ سەر ئەو قەومەی کە ئایەتەکانی ئیمە بەدرۆ دەزانن و بڕوای پێ ناکەن (ئەوسا دوای ساڵەها سەرکەشی و یاخی بوون) بە توندو تیژی تێکمان شکاندن بەسەر یەکداو لەناومان بردن.
وَقَوْمَ نُوحٍۢ لَّمَّا كَذَّبُوا۟ ٱلرُّسُلَ أَغْرَقْنَٰهُمْ وَجَعَلْنَٰهُمْ لِلنَّاسِ ءَايَةًۭ ۖ وَأَعْتَدْنَا لِلظَّٰلِمِينَ عَذَابًا أَلِيمًۭا37
تهفسیری ئاسان: قەومی_ نوح_یش کاتێک بەرنامەی پێغەمبەرانیان بەدرۆ زانی (چونکە بڕوا نە بوون بە پێغەمبەرێک بڕوا نەبوونە بە هەموویان) ئەوسا ئێمە نوقمی زریانەکەمان کردن و کردمانن بە پەندو عیبرەت بۆ خەڵکی و سزایەکی بە ئێشمان بۆ ستەمکاران ئامادە کردووە.
وَعَادًۭا وَثَمُودَا۟ وَأَصْحَٰبَ ٱلرَّسِّ وَقُرُونًۢا بَيْنَ ذَٰلِكَ كَثِيرًۭا38
تهفسیری ئاسان: هەروەها هۆزی عاد و ثمود خاوەن چاڵ و بیرەکان، چەندەها قەومی زۆری تریش لە نێوانیاندا (کە خوانەناس بوون لەناومان بردن، ستەمکارانی هەموو سەردەمێک لە دەستی بە توانای ئێمە دەرناچن).
وَكُلًّۭا ضَرَبْنَا لَهُ ٱلْأَمْثَٰلَ ۖ وَكُلًّۭا تَبَّرْنَا تَتْبِيرًۭا39
تهفسیری ئاسان: بۆ هەمووانیان نمونەمان هێنایەوە (ساڵەهای دوورو درێژ پێغەمبەرەکەیان لەناویاندا بوو، بەڵام کە هەر ڕێبازی بێباوەڕیان بەرنەدا) هەمووانیانمان بە سەختی لە ناو برد و وردو خاشمان کردن.
وَلَقَدْ أَتَوْا۟ عَلَى ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِىٓ أُمْطِرَتْ مَطَرَ ٱلسَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا۟ يَرَوْنَهَا ۚ بَلْ كَانُوا۟ لَا يَرْجُونَ نُشُورًۭا40
تهفسیری ئاسان: خۆ (قورەیشیەکان و خەڵکێکی زۆر) سەردانی ئەو شارۆچکەیان کردووە کەکاتی خۆی بەرد بارانی سەخت و دژواری بەسەردا باری، ئایا ئاسەواری ئەو کاول کاریەیان نەبینیووە؟ نەخێر هۆی نە بینین نییە، بەڵکو ئەوانە بەتەمای لێپرسینەوە و زیندوو بوونەوە نین؟
وَإِذَا رَأَوْكَ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا ٱلَّذِى بَعَثَ ٱللَّهُ رَسُولًا41
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک خوانەناسان تۆ دەبینن بێجگە لە گاڵتە پێکردنت نەبێت هیچ ڕێزیکت بۆ دانانێن دەڵێن: ئا ئەمەیە کە خوا کردوویەتی بە پێغەمبەرو ڕەوانەی کردووە؟!
إِن كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنْ ءَالِهَتِنَا لَوْلَآ أَن صَبَرْنَا عَلَيْهَا ۚ وَسَوْفَ يَعْلَمُونَ حِينَ يَرَوْنَ ٱلْعَذَابَ مَنْ أَضَلُّ سَبِيلًا42
تهفسیری ئاسان: هەروەها دەڵێن: خەریک بوو لە پەرستنی خواکانمان وێڵمان بکات، ئەگەر ئێمە خۆڕاگر نەبووینایە لە سەر پەرستنیان، جا لە داهاتوودا چاک بۆیان دەردەکەوێت، کاتێک کە سزاو ئازار دەبینن کێ زۆر گومڕاو سەرلێشێواوە؟!
أَرَءَيْتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلًا43
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینیت ئەو کەسەی کە ئارەزووی خۆی کردۆتە خوای خۆی (شوێن نەفسی بەدکردار کەوتووە) ئایا تۆ دەتوانیت ئەوانە بپارێزیت لە لادان و سەرکەشی؟! (یاخود سنوورێکیان بۆ دابنێیت؟ خەمت نەبێ بۆ کوێ دەچن؟).
أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ ۚ إِنْ هُمْ إِلَّا كَٱلْأَنْعَٰمِ ۖ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا44
تهفسیری ئاسان: ئایا وادەزانیت زۆربەی ئەوانە ڕاستیەکان دەبیستن، یان بیرو هۆشیان دەخەنە کار؟ ئەوانە ماڵات نە بێت، هیچی تر نین، بەڵکو گومڕاتریشن لە ماڵات.
أَلَمْ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ ٱلظِّلَّ وَلَوْ شَآءَ لَجَعَلَهُۥ سَاكِنًۭا ثُمَّ جَعَلْنَا ٱلشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًۭا45
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینیت چۆن پەروەردگارت سێبەر درێژ دەکاتەوە، ئەگەر بیویستایە جێگیری دەکرد، پاشان خۆریشمان کردووە بەبەڵگە و نیشانە لەسەر سێبەر (بە هۆیەوە دیمەنی جوانی جۆراو جۆر بە دروست کراوان دەبەخشن).
ثُمَّ قَبَضْنَٰهُ إِلَيْنَا قَبْضًۭا يَسِيرًۭا46
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا بە شێنەیی ئەو سێبەرە بۆ لای خۆمان دەگێڕینەوە و دەیگرینەوە (دیارە کە خوا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو دیاردەیەوە زاتی مەزنی فەرامۆش نەکەین).
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِبَاسًۭا وَٱلنَّوْمَ سُبَاتًۭا وَجَعَلَ ٱلنَّهَارَ نُشُورًۭا47
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە شەوی کردووە بە پۆشاک بۆتان و خەویشی کردووە بە هۆی ماتیی و بێ دەنگیی و ئارامیی و ڕۆژیشی کردووە بە هۆی بڵاو بوونەوە و کار و کۆشش.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ طَهُورًۭا48
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە بای شەماڵ دەنێرێت کە مژدەیەکە لەلایەن خوای میهرەبانەوە، (ئینجا دەفەرمووێت): ئێمەش لە ئاسمانەوە ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووە (بە شێوەی باران و بەفرو تەرزە)...
لِّنُحْۦِىَ بِهِۦ بَلْدَةًۭ مَّيْتًۭا وَنُسْقِيَهُۥ مِمَّا خَلَقْنَآ أَنْعَٰمًۭا وَأَنَاسِىَّ كَثِيرًۭا49
تهفسیری ئاسان: تا بەهۆیەوە سەرزەوی نیشتمانی مردوو زیندوو بکەینەوە، هەتا ئاوی خواردنەوەش ببەخشین بە ماڵات و خەڵکانێکی زۆر کە دروستمان کردوون.
وَلَقَدْ صَرَّفْنَٰهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا۟ فَأَبَىٰٓ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورًۭا50
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئێمە قورئانمان ڕاگەیاندوە و بە چەندەها شێوە خستومانەتە بەردەمیان تا یاداوەری وەربگرن، کەچی زۆربەی خەڵکی هەر ڕێبازی بێ باوەڕی دەگرنە بەر، هەر شوێنی بێباوەڕی دەکەون و هیچی تر.
وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِى كُلِّ قَرْيَةٍۢ نَّذِيرًۭا51
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بمانویستایە بۆ هەر شارو شارۆچکەیەک پێغەمبەرێک و یادخەرەوەیەکمان ڕەوانە دەکرد.
فَلَا تُطِعِ ٱلْكَٰفِرِينَ وَجَٰهِدْهُم بِهِۦ جِهَادًۭا كَبِيرًۭا52
تهفسیری ئاسان: (تۆ ئەی پێغەمبەر بەردەوام بە لەسەر گەیاندنی پەیامەکەت) و بە گوێی بێ باوەڕان مەکە و ملکەچیان مەبە و بەم قورئانە هەوڵ و کۆشش و خەباتێکی گەورەیان لەگەڵدا بکە.
۞ وَهُوَ ٱلَّذِى مَرَجَ ٱلْبَحْرَيْنِ هَٰذَا عَذْبٌۭ فُرَاتٌۭ وَهَٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌۭ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًۭا وَحِجْرًۭا مَّحْجُورًۭا53
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە ئاوی دوو دەریا یان دوو ڕووبار لە پاڵ یەکدا (وەک خۆیان دەهێلێتەوە و تێکەڵ نابن، چونکە چڕیان جیاوازە)، ئەمەیان شیرین و خۆش و سازگار، ئەوی تریان تفت و تاڵە، لە نێوانیاندا بەربەست و کۆسپی فەراهەم هێناوە ناهێڵێت تیکەڵ ببن.
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ مِنَ ٱلْمَآءِ بَشَرًۭا فَجَعَلَهُۥ نَسَبًۭا وَصِهْرًۭا ۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًۭا54
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە ئاوی (مەنی) بەشەر دروست دەکات (لەوەودواش زۆربەی پێکهاتەی لەشی هەر ئاوە) و کردوویەتی بە هۆی خزمایەتی (لە ڕێگەی پیاوەوە کۆمەڵێک خزم دروست دەبێت هەروەها لە ڕێگەی ئافرەتەوە کۆمەڵێک)، بێگومان پەروەردگاری تۆ بەردەوام دەسەڵاتی بێ سنوورە (لە هەموو بوارێکدا).
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمْ وَلَا يَضُرُّهُمْ ۗ وَكَانَ ٱلْكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرًۭا55
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان لە جیاتی خوا شتیک دەپەرستن کە نە سوودیان پێدەگەیەنێت نە زیان و هەمیشە و بەردەوام بێباوەڕ دژ بە بەرنامەی پەروەردگاری دەوەستێت.
وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرًۭا وَنَذِيرًۭا56
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم تۆمان ڕەوانە کردووە، مەگەر بۆ ئەوەی مژدەدەر بیت بە (ئیمانداران) ترسێنەر بیت (بۆ بێباوەڕان).
قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِلَّا مَن شَآءَ أَن يَتَّخِذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًۭا57
تهفسیری ئاسان: بەو خەلکە بڵێ: من هیچ کرێ و پاداشتێکم لە ئێوە ناوێت جگە جگە لەوە کە ڕی نیشاندەرم بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت ڕێگەی بەرەو پەروەردگاری بگرێتەبەرو مەبەستی ڕەزامەندی ئەو بێت.
وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱلْحَىِّ ٱلَّذِى لَا يَمُوتُ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِۦ ۚ وَكَفَىٰ بِهِۦ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًا58
تهفسیری ئاسان: تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم، پشت ببەستە بەو زاتەی کە هەمیشە زیندووە و هەرگیز نامرێت، بەردەوام تەسبیحات و سوپاس و ستایشی بکە، ئەوەندە بەسە بۆ ئەو زاتە کە بە هەموو گوناهو تاوانی بەندەکانی ئاگایە و (هیچی لێ پەنهان نیە).
ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۚ ٱلرَّحْمَٰنُ فَسْـَٔلْ بِهِۦ خَبِيرًۭا59
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی وا لە نێوانیاندایە لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستی کردووە، لەوەودوا لەسەر عەرش وتەختی فەرمانڕەوایی وەستاوە (سەرنجی ئایەتی_2_سورەتی- الرعد- بدە)، خوا پەروەردگارێکی میهرەبانە، (جا بۆ تێگەیشتن لە وردەکاری و گرنگی بەدیهێنراوەکانی لە جیهانی ئەستێرەکان و کۆمەڵەی خۆر و ئادەمیزاد و گیانلەبەران و ڕووەک و... هتد) لە کەسێکی ئاگاو زانا بپرسە!!
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱسْجُدُوا۟ لِلرَّحْمَٰنِ قَالُوا۟ وَمَا ٱلرَّحْمَٰنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًۭا ۩60
تهفسیری ئاسان: کاتێک بە خوانەناسان بوترێت سوژدە ببەن بۆ خوای میهرەبان (ئەو نەفامانە بەسەرکەشیەوە) دەڵێن: ڕەحمان کێیە؟ خوای میهرەبان کامەیە؟ ئایا سوژدە بەرین بۆ کەسێک کە تۆ فەرمانمان پێ دەدەیت؟! تا بێت فەرمانی خوا زیاتر ئەوانە تەرەو وێڵ دەکات.
تَبَارَكَ ٱلَّذِى جَعَلَ فِى ٱلسَّمَآءِ بُرُوجًۭا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَٰجًۭا وَقَمَرًۭا مُّنِيرًۭا61
تهفسیری ئاسان: زۆر گەورەو مەزنە ئەو زاتەی لە ئاسماندا چەندەها خولگەی گەورەی (بۆ هەسارەو ئەستێرەکان) بەدیهێناوە، هەروەها چرایەکی پڕشنگدار، کە خۆرە و مانگێکی ڕوناکیشی بۆ زەوی دابین کردووە.
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ خِلْفَةًۭ لِّمَنْ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوْ أَرَادَ شُكُورًۭا62
تهفسیری ئاسان: خوا؛ ئەو زاتەیە کە شەو و ڕۆژی بە شوێن یەکدا ڕێکخستووە کە فرسەتێکە بۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێت یاداوەری وەربگرێت و دەیەوێت سوپاسگوزاری ئەنجام بدات.
وَعِبَادُ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى ٱلْأَرْضِ هَوْنًۭا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ ٱلْجَٰهِلُونَ قَالُوا۟ سَلَٰمًۭا63
تهفسیری ئاسان: بەندەکانی خوای میهرەبان ئەو کەسانەن کە زۆر بە هێمنی و سەلاری بەسەر زەویدا دەڕۆن، کاتێکیش نەفامان بە قسە و قسەڵۆکی ناخۆش بەرەنگاریان دەبن، لە وەڵامیاندا دەڵێن: سڵاو (ڕەوشت بەرزی خۆیان دەنوێنن).
وَٱلَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًۭا وَقِيَٰمًۭا64
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە شەوگار بۆ پەروەردگاریان بە سوژدە و وەستاون و نوێژ دەبەنە سەر.
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ ۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا65
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە دەڵێن: پەروەردگارا، لەسزای ئاگری دۆزەخ بەدوورمان بکە و پەنامان بدە، چونکە سزاو ئازاری لە کۆڵ نابێتەوە و بەردەوامە (بۆ ئەوکەسەی خوانەناس و یاخیە).
إِنَّهَا سَآءَتْ مُسْتَقَرًّۭا وَمُقَامًۭا66
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو دۆزەخە شوێن و نیشتەجێیەکی زۆر ناخۆش و ناسازە (ئاهو ناڵەو پەشیمانی بێ سنوورە تیایدا).
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَنفَقُوا۟ لَمْ يُسْرِفُوا۟ وَلَمْ يَقْتُرُوا۟ وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًۭا67
تهفسیری ئاسان: (هەروەها بەندەکانی خوای میهرەبان) ئەوانەن کە: کاتێک ماڵو سامانیان دەبەخشن و خەرجی دەکەن، نە زیادەڕەوی تێدا دەکەن و بازایەی دەدەن، نە دەست نوقاو ڕەزیلیشن، بەڵکو لەو نێوانەدان (مام ناوەندین و لە شتی بەسوود بەکاری دەهێنن).
وَٱلَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًۭا68
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەوانەی هیچ جۆرە خوایەکی تر لەگەڵ خوادا ناپەرستن، کەسیش ناکوژن کە خوا کوشتنی حەرام کردبێت مەگەر بە حەق و ڕەوا، هەروەها زینا ناکەن و نزیکی ناکەون، جا ئەوەی ئەو جۆرە کارە خراپانە ئەنجام بدات، ئەوە توشی سزا و ئازارو ڕیسوایی دەبێت.
يُضَٰعَفْ لَهُ ٱلْعَذَابُ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِۦ مُهَانًا69
تهفسیری ئاسان: لە قیامەتیشدا ئازارو سزای بۆ چەند بەرابەر دەکرێت وبە زەلیلی و خەجاڵەتی و شەرمەزارییەوە دەبێت ژیانی تێدا بەرێتە سەر.
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ عَمَلًۭا صَٰلِحًۭا فَأُو۟لَٰٓئِكَ يُبَدِّلُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِهِمْ حَسَنَٰتٍۢ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا70
تهفسیری ئاسان: مەگەر ئەو کەسەی تەوبە بکات و باوەڕ بهێنێت وکار وکردەوەی چاکە ئەنجام بدات، ئا ئەو جۆرە کەسانە خوا کار و کردەوە خراپەکانیشیان بۆ دەگۆڕێت بە چاکە، چونکە هەمیشە و بەردەوام خوا لێخۆشبوو میهرەبانە (بەرامبەر خەڵکی بە گشتی و ئەو جۆرە کەسانە بە تایبەتی).
وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَإِنَّهُۥ يَتُوبُ إِلَى ٱللَّهِ مَتَابًۭا71
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی کە تەوبە دەکات و کارو کردەوەی چاکە ئەنجام دەدات و بەتەمایە پەروەردگار تەوبەکەی لێوەربگرێت؛ ئەوە بێگومان دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا بە تەوبەیەکی ڕاست ودروستەوە.
وَٱلَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ ٱلزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا۟ بِٱللَّغْوِ مَرُّوا۟ كِرَامًۭا72
تهفسیری ئاسان: (بەندەکانی خوای میهرەبان) ئەوانەشن کە شایەتی ناحەق نادەن، هەرگیز لە شوێنێکدا ئامادە نابن کە شایەتی ناحەقی تێدا ئەنجام دەدرێت و یان درۆی تێدا دەکرێت، کاتێکیش بە لای گەمە و گاڵە و چەپۆکانی نەفاماندا تێدەپەڕن، بە هێمنی و لەسەرخۆیی و سەربەرزیەوە تێدەپەڕن.
وَٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا۟ عَلَيْهَا صُمًّۭا وَعُمْيَانًۭا73
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەوانەش؛ کاتێک بە ئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاریان بێدار بکرێنەوە، هەروا بەکەڕی و کوێری بەلایاندا تێناپەڕن (بەڵکو تێدەفکرن و لێکی دەدەنەوەو پاشان پەیڕەوی دەکەن).
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَٰجِنَا وَذُرِّيَّٰتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍۢ وَٱجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا74
تهفسیری ئاسان: ئەوانەشن کە دەڵێن: پەروەردگارا لە هاوسەران و نەوەکانمان کەسانێکمان پێ ببەخشە کە ببنە مایەی ڕووناکی دیدەمان و شادمانی دڵمان و بمان کە بە پێشەوا بۆ پارێزکاران و خواناسان.
أُو۟لَٰٓئِكَ يُجْزَوْنَ ٱلْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا۟ وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةًۭ وَسَلَٰمًا75
تهفسیری ئاسان: ئەو جۆرە کەسانەی (کە باسکران) پاداشتیان ژوورە (ڕازاوە و بەرزو خۆشەکانی بەهەشتە) لە بەرامبەر خۆگرتن و ئارامگرتنیانەوە، جا لەوێ بە سڵاو و دروود پێشوازیان لێدەکرێت (بۆ هەمیشە دەحەوێنەوە تیایدا).
خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّۭا وَمُقَامًۭا76
تهفسیری ئاسان: بێگومان لە ناو ژوورەکانی بەهەشتدا ژیانی کامەرانی و بەردەوام دەبەنە سەر، بەڕاستی جێگە وڕێگە و نیشتەجێییەکی خۆش و سازگار و ڕازاوەیە.
قُلْ مَا يَعْبَؤُا۟ بِكُمْ رَبِّى لَوْلَا دُعَآؤُكُمْ ۖ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًۢا77
تهفسیری ئاسان: تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: (خەڵکینە) پەروەردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت، ئەگەر دوعاو نزاو خواپەرستیتان نەبێت، کەچی زۆربەتان هەر پێغەمبەر و قورئانتان بە درۆزانی، ئەگەر بەردەوام وابن، ئەوا سزاو تۆڵەی خوایی لە ئایندەدا یەخەتان پێ دەگرێت لە کۆڵتان نابێتەوە.
26. سورة الشعراء
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
طسٓمٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە.
تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُبِينِ2
تهفسیری ئاسان: ئەو سوورەتە چەندین ئایەتە لە ئایەتەکانی قورئانی ئاشکرا و ڕوون
لَعَلَّكَ بَٰخِعٌۭ نَّفْسَكَ أَلَّا يَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ3
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم خەریکیت لە داخ و خەفەتدا خۆت دەفەوتێنیت کاتێک دەبینیت خوانەناسان باوەڕناهێنن.
إِن نَّشَأْ نُنَزِّلْ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةًۭ فَظَلَّتْ أَعْنَٰقُهُمْ لَهَا خَٰضِعِينَ4
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بمانەوێت موعجیزەیەکیان لە ئاسمانەوە بۆ دابەزێنین ئەوسا بەردەوام گەردنیان بۆی ملکەچ و زەلیل دەبێت
وَمَا يَأْتِيهِم مِّن ذِكْرٍۢ مِّنَ ٱلرَّحْمَٰنِ مُحْدَثٍ إِلَّا كَانُوا۟ عَنْهُ مُعْرِضِينَ5
تهفسیری ئاسان: هیچ یاد خستنەوە و ئامۆژگاریەکی گۆیا لە خوای میهرەبانەوە بۆیان نەهاتووە، پشتیان تێ نەکردبێت و سەرپێچیان لێ نەکردبێت.
فَقَدْ كَذَّبُوا۟ فَسَيَأْتِيهِمْ أَنۢبَٰٓؤُا۟ مَا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ6
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانە (بەرنامەی ئێمەیان) بەدرۆ زانی، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەواڵی هەموو ئەو سەرەنجامەیان پێ دەگات، کە گاڵتەیان پێ دەکرد.
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلْأَرْضِ كَمْ أَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍۢ كَرِيمٍ7
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجی زەوییان نەداوە و لێی ورد نەبونەتەوە، چەندەها جووت گژوگیاو ڕووەکی بە نرخی هەموو جۆرو و ڕازاوەمان تێدا ڕواندووە.
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ8
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی ئا لەوەدا بەڵگە و نیشانەی (بەهێز هەیە لەسەر دەسەڵاتی خوای پەروەردگار) کەچی زۆربەیان باوەڕدار نەبوون.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ9
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر پەروەردگاری تۆ (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) باڵا دەستە (بەسەر بێ باوەڕاندا) بەسۆز و میهرەبانیشە (بە ئیمانداران).
وَإِذْ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئْتِ ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ10
تهفسیری ئاسان: (بیریان بخەرەوە) کاتێک پەروەردگارت (لە لاپاڵی کێوی طوردا) فەرمانیدا بە موسا کە بچۆ بۆ لای قەومی ستەمکار و ستەم پیشە...
قَوْمَ فِرْعَوْنَ ۚ أَلَا يَتَّقُونَ11
تهفسیری ئاسان: کە قەومی فیرعەونە... وە پێیان بڵێت: ئایا لە خوا ناترسن؟ پارێزکار نابن؟
قَالَ رَبِّ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ12
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: پەروەردگارا، بێگومان من دەترسم بڕوام پێ نەکەن..
وَيَضِيقُ صَدْرِى وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِى فَأَرْسِلْ إِلَىٰ هَٰرُونَ13
تهفسیری ئاسان: تەنگە نەفەس وسینە نەنگیش ببم و زمانم پاراو نەبێت، بەڵکو پەیام بۆ هارونی براشم بنێرێت (تا هاوکاریم بکات و یاریدەدەرم بێت)...
وَلَهُمْ عَلَىَّ ذَنۢبٌۭ فَأَخَافُ أَن يَقْتُلُونِ14
تهفسیری ئاسان: تۆڵەی تاوانێکیشان وا بەسەرمەوە (کاتێک بە هەڵە قبطیەکەم کوشت) بۆیە دەترسم بمکوژنەوە...
قَالَ كَلَّا ۖ فَٱذْهَبَا بِـَٔايَٰتِنَآ ۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسْتَمِعُونَ15
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: نەخێر (ناتوانن بتکوژن)، کەواتە بڕۆن هەردووکتان هاوڕێ لەگەڵ موعجیزەکانماندا، ئێمە بەڕاستی لەگەڵتانداین و چاودێرو گوێگرین...
فَأْتِيَا فِرْعَوْنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ16
تهفسیری ئاسان: بچن بۆ لای فیرعەون و بڵێن: ئێمە بەڕاستی هەردووکمان نێردراوی پەروەردگاری جیهانیانین
أَنْ أَرْسِلْ مَعَنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ17
تهفسیری ئاسان: داوات لێ دەکەین کە دەستبەرداری نەوەی ئیسرائیل ببیت و ئازادیان بکەیت با لەگەڵ ئێمەدا بن...
قَالَ أَلَمْ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًۭا وَلَبِثْتَ فِينَا مِنْ عُمُرِكَ سِنِينَ18
تهفسیری ئاسان: کاتێک موسا و هاروون پەیامی خوایان گەیاند، فیرعەون بە موسای وت: (ئەمە پاداشتی پیاوەتییە) ئایا ئێمە بە منداڵی بە خێومان نەکردیت؟ چەندەها ساڵی تەمەنت لەناوماندا نەبردەسەر؟...
وَفَعَلْتَ فَعْلَتَكَ ٱلَّتِى فَعَلْتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ19
تهفسیری ئاسان: ئەوەشت کرد کە کردت (مەبەست کوشتنی قبطیەکەیە) دیارە کە تۆ لە ڕیزی ئەو کەسانەدایت کە ناشکورن و پاداشتی پیاوەتی نازانن...
قَالَ فَعَلْتُهَآ إِذًۭا وَأَنَا۠ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ20
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: ئەو کاتە ئەوەمکرد، لە نەزانەکان بووم، (نەمدەزانی بەوە دەمرێت)...
فَفَرَرْتُ مِنكُمْ لَمَّا خِفْتُكُمْ فَوَهَبَ لِى رَبِّى حُكْمًۭا وَجَعَلَنِى مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ21
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەوە بوو لە دەست ئێوە هەڵاتم کاتێک ترسام (لەسەر کوشتنی هەڵە بمکوژنەوە)، ئیتر پەروەردگارم دانایی پێبەخشیووم و کردوومی بە یەکێک لە پێغەمبەران.
وَتِلْكَ نِعْمَةٌۭ تَمُنُّهَا عَلَىَّ أَنْ عَبَّدتَّ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ22
تهفسیری ئاسان: جا ئەوە نازو نیعمەتە منەتم بەسەردا دەکەیت کە تۆ نەوەی ئیسرائیلت کردۆتە بەندەی خۆت و زەلیلت کردوون؟ (چونکە بەهۆی ستەمی تۆوە من لە ماڵی ئێوەدا بەخێوکرام).
قَالَ فِرْعَوْنُ وَمَا رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ23
تهفسیری ئاسان: ئینجا فیرعەوون وتی: باشە، پەروەردگاری جیهانەکان چییە و کێیە؟...
قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَآ ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ24
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: ئەو پەروەردگارە، بەدیهێنەری هەموو ئاسمانەکان و زەویەو هەرچیش وا لە نێوانیاندایە ئەگەر ئێوە بڕوا دەکەن و دڵنیا دەبن.
قَالَ لِمَنْ حَوْلَهُۥٓ أَلَا تَسْتَمِعُونَ25
تهفسیری ئاسان: (فیرعەون بە لە خۆبایی بوونێکەوە) بەوانەی دەوروبەری وت: ئەوە گوێ ناگرن چی دەڵێت.
قَالَ رَبُّكُمْ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ26
تهفسیری ئاسان: (موسا ڕووی کردە خەڵکەکە) وتی: پەروەردگاری من پەروەردگاری ئێوەش و پەروەردگاری باو باپیرانی دێرینیشتانە.
قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ ٱلَّذِىٓ أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌۭ27
تهفسیری ئاسان: فیرعەون (بە گاڵتە پێکردنەوە) وتی: بە ڕاستی (وا دیارە) ئەو پێغەمبەرەی بۆ ئێوە ڕەوانە کراوە شێتە!!
قَالَ رَبُّ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ وَمَا بَيْنَهُمَآ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ28
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: پەروەردگاری خۆرهەڵات و خۆرئاواو هەموو ئەو شتانەشە کەوا لە نێوانیاندایە ئەگەر عەقڵ و بیروهۆشتان بخەنە کار!!
قَالَ لَئِنِ ٱتَّخَذْتَ إِلَٰهًا غَيْرِى لَأَجْعَلَنَّكَ مِنَ ٱلْمَسْجُونِينَ29
تهفسیری ئاسان: فیرعەون سوێندی خوارد و وتی: ئەگەر جگە لە من کەسێکی تر بکەیتە خوای خۆت و فەرمانبەرداری بیت، دەتخەمە ڕیزی بەندکراوەکانەوە و زیندانیت دەکەم...
قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَىْءٍۢ مُّبِينٍۢ30
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: باشە، ئەگەر بەڵگە و شتێکی ئاشکرات پیشان بدەم (لەسەر ڕاستگۆیی خۆم هەر بەندم دەکەیت)...
قَالَ فَأْتِ بِهِۦٓ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ31
تهفسیری ئاسان: فیرعەون وتی: ئادەی بزانم چیت پێ دەکرێت ئەنجامی بدە ئەگەر ڕاست دەکەیت!!...
فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِىَ ثُعْبَانٌۭ مُّبِينٌۭ32
تهفسیری ئاسان: ئەویش گۆچانەکەی فڕێدا، دەستبەجێ بوو بە هەژدیهایەکی گەورەی ئاشکرا (فیرعەون و دار و دەستەی تۆقان)!!...
وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِىَ بَيْضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ33
تهفسیری ئاسان: دەستیشی (خستە بن باڵی) و دەریهێنا خێرا بوو بە (کافوری) سپی و دەدرەوشایەوە لە بەر چاوی تەماشاکاران!!...
قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُۥٓ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٌۭ34
تهفسیری ئاسان: فیرعەون (هیچی بۆ نەمایەوە) بە دانیشتوانی دەوروبەری خۆی وت: ئەم (فرستادەیە) جاودووگەرێکی زاناو شارەزایە!!...
يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِۦ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ35
تهفسیری ئاسان: دەیەوێت لەسەر زەوی خۆتان دەرتان بکات بە هۆی جادوەکەیەوە، فەرمانتان بە چییە؟ (چی بکەین باشە تا سنورێکی بۆ دابنێین).
قَالُوٓا۟ أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَٱبْعَثْ فِى ٱلْمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ36
تهفسیری ئاسان: دارو دەستەی فیرعەون وتیان: مۆڵەتێک بدە بە موساو براکەی، فەرمانیش بنێرە بۆ کاربەدەستانی هەموو شارەکان تا خەڵکی کۆبکەنەوە و لە پیلانەکە ئاگاداریاین بکەین!!...
يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍۢ37
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی فەرمانبەران هەرچی جادووگەری شارەزا هەیە بۆت بهێنن...
فَجُمِعَ ٱلسَّحَرَةُ لِمِيقَٰتِ يَوْمٍۢ مَّعْلُومٍۢ38
تهفسیری ئاسان: سەرەنجام جادوگەران لە ڕۆژێکی دیاریکراو و کاتێکی دیاریکراودا کۆکرانەوە...
وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلْ أَنتُم مُّجْتَمِعُونَ39
تهفسیری ئاسان: پاشان بە خەڵکی وترا: ئایا (بۆ دیتنی ئەم دیمەن و شانۆیە) کۆنابنەوە؟!...
لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ ٱلسَّحَرَةَ إِن كَانُوا۟ هُمُ ٱلْغَٰلِبِينَ40
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی شوێنی جادووگەران بکەوین ئەگەر ئەوان سەرکەوتن و بردیانەوە!...
فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالُوا۟ لِفِرْعَوْنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِن كُنَّا نَحْنُ ٱلْغَٰلِبِينَ41
تهفسیری ئاسان: کاتێک جادووگەران هاتن بۆ لای فیرعەون، وتیان: ئایا پاداشتمان دەبێت ئەگەر ئێمە سەرکەوتین و بردمانەوە؟!
قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ42
تهفسیری ئاسان: فیرعەون وتی: بەڵێ بێگومان ئێوە لەو کاتەدا سەرەڕای ئەوە لە نزیکانی من دەبن...
قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلْقُوا۟ مَآ أَنتُم مُّلْقُونَ43
تهفسیری ئاسان: (پاشان لە ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا) موسا بە جادووگەرانی وت: چیتان پێیە فڕێی بدەن و چیتان لە دەست دێت درێغی مەکەن؟!
فَأَلْقَوْا۟ حِبَالَهُمْ وَعِصِيَّهُمْ وَقَالُوا۟ بِعِزَّةِ فِرْعَوْنَ إِنَّا لَنَحْنُ ٱلْغَٰلِبُونَ44
تهفسیری ئاسان: ئەوانیش هەرچی پەت و گوریس و دارو گۆچانیان هەیە فڕێیاندا و وتیان: بە یارمەتی و دەسەڵاتی فیرعەون، بێگومان هەر ئێمە سەردەکەوین و هەر ئێمە دەیبەینەوە.
فَأَلْقَىٰ مُوسَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِىَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ45
تهفسیری ئاسان: ئینجا موسا عەساکەی فڕێدا، هەرچی درۆ و دەلەسە و گوریس و داریان هەبوو، هەر هەمووی هەڵلووشی و لە ناوی برد.
فَأُلْقِىَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ46
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر هەموو جادووگەران، خران بە ڕووداو سوژدەیان برد بۆ خوا...
قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ47
تهفسیری ئاسان: وتیان: ئێمە باوەڕمان هێناوە بە پەروەردگاری جیهانەکان.
رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ48
تهفسیری ئاسان: پەروەردگاری موساو هاروون.
قَالَ ءَامَنتُمْ لَهُۥ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِى عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحْرَ فَلَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَٰفٍۢ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ49
تهفسیری ئاسان: فیرعەون وتی: هەروا باوەڕتان پێ هێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم بێگومان ئەم جادووگەرە، گەورەکەتانە، کە فێری جادووگەری کردوون، خۆتان دەبیننەوە، دەبێت دەست قاچتان بە پێچەوانەوە بقرتێنم و هەمووتان لە جاچ بدەم.
قَالُوا۟ لَا ضَيْرَ ۖ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ50
تهفسیری ئاسان: جادووگەرانی ئەوسا و ئیماندارانی ئێستا، بێ ترس وتیان: هیچ زەرەرو زیانی بۆمان نابێت (لە هەڕەشە ناترسین) چونکە ئێمە دڵنیاین کە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە.
إِنَّا نَطْمَعُ أَن يَغْفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَٰيَٰنَآ أَن كُنَّآ أَوَّلَ ٱلْمُؤْمِنِينَ51
تهفسیری ئاسان: ئێمە بە ڕاستی بەتەماین و ئومێدەوارین کە پەروەردگارمان لە گوناهەکانمان خۆش ببێت هەر بەوەی یەکەم دەستەین لە ئیمانداران (چاوپۆشی لە ڕابووردووی ناپەسەندمان دەکات).
۞ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِىٓ إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ52
تهفسیری ئاسان: (دوای ساڵەها) وەحیمان نارد بۆ موسا (ئیتر وڵات بەجێ بهێڵێت) شەوڕەویی بکە بە بەندەکانم و دڵنیاش بن کە (دوژمنان) شوێنتان دەکەون...
فَأَرْسَلَ فِرْعَوْنُ فِى ٱلْمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ53
تهفسیری ئاسان: فیرعەون (کە هەواڵی زانی) ناردی بۆ شارەکان کە هێز کۆبکەنەوە و (نەیەڵن نەوەی ئیسرائیل کۆچ بکەن)...
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَشِرْذِمَةٌۭ قَلِيلُونَ54
تهفسیری ئاسان: (جاڕی داو وتی) بێگومان ئەوانە دەستەیەکی کەمن و زوو باڵبەستیان دەکەین...
وَإِنَّهُمْ لَنَا لَغَآئِظُونَ55
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی ئەوانە سەرکەشییان کردووە و ئێمەیان تووڕە کردووە...
وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَٰذِرُونَ56
تهفسیری ئاسان: (خەمتان نەبێت) بێگومان ئێمە هەموومان بێدارو ئاگادارین (لە نەخشەیان)...
فَأَخْرَجْنَٰهُم مِّن جَنَّٰتٍۢ وَعُيُونٍۢ57
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئێمە (بەو شێوەیە فیرعەون ودارو دەستەیمان) دەرهێنا لە ناو باخ و باخات و کانیاوەکان...
وَكُنُوزٍۢ وَمَقَامٍۢ كَرِيمٍۢ58
تهفسیری ئاسان: لە نێو گەنجینەی جۆراو جۆر و جێگە و ڕێگەی خۆش و ڕازاوەدا...
كَذَٰلِكَ وَأَوْرَثْنَٰهَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ59
تهفسیری ئاسان: نەوەی ئیسرائیلمان کرد بە خاوەنی (زۆربەی) ماڵ و سامانیان...
فَأَتْبَعُوهُم مُّشْرِقِينَ60
تهفسیری ئاسان: ئەوسا (فیرعەون و دارو دەستەی) شوێنیان کەوتن، لەگەڵ خۆرهەڵاتندا پێیان گەیشتن...
فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلْجَمْعَانِ قَالَ أَصْحَٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدْرَكُونَ61
تهفسیری ئاسان: کاتێک هەردوولا یەکتریان بەدی کرد، یارانی موسا وتیان: بەڕاستی پێمانگەیشتن و ئێمە تیا چووین.
قَالَ كَلَّآ ۖ إِنَّ مَعِىَ رَبِّى سَيَهْدِينِ62
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: نەخێر، وا نیە، من بەڕاستی پەروەردگارم لەگەڵدایەو ڕێنموویم دەکات (بۆ ڕزگاری و سەرفرازی)
فَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْبَحْرَ ۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍۢ كَٱلطَّوْدِ ٱلْعَظِيمِ63
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئێمە وەحیمان نارد بۆ موسا کە: بە عەساکەت بماڵە بە دەریاکەدا، (هەر کە ئەو کارەی کرد) دەریا شەق بوو و هەر ڕێگە و شەقامێکی دەورە درا بە شەپۆلی گەورەی ئاو، کە وەک کێوی گەورە و مەزن وابوو (ئاوەکە هەڵدرایەوە دوانزە کۆڵانی بۆ دوانزە تایەفەکەی نەوەی ئیسرائیل دروست کردو بە نێوانیاندا پەڕینەوە)...
وَأَزْلَفْنَا ثَمَّ ٱلْءَاخَرِينَ64
تهفسیری ئاسان: پاشان ئەوانی ترمان لەو شوێنە نزیک کردەوە...
وَأَنجَيْنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجْمَعِينَ65
تهفسیری ئاسان: موسا و هەموو ئەوانەش لەگەڵیدا بوون ڕزگارمان بوو...
ثُمَّ أَغْرَقْنَا ٱلْءَاخَرِينَ66
تهفسیری ئاسان: پاشان ئەوانی ترمان نوقمی دەریا کرد.
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ67
تهفسیری ئاسان: تەماشای ئایەتی 8، 9 بکە.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ68
تهفسیری ئاسان: تەماشای ئایەتی 8، 9 بکە.
وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ إِبْرَٰهِيمَ69
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەسەرهات وهەواڵی ئیبراهیم بۆ ئەو خەڵکە باس بکە.
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَا تَعْبُدُونَ70
تهفسیری ئاسان: کاتێک بە باوکی و بە قەومەکەی وت: باشە، ئەوە ئێوە چی دەپەرستن؟!
قَالُوا۟ نَعْبُدُ أَصْنَامًۭا فَنَظَلُّ لَهَا عَٰكِفِينَ71
تهفسیری ئاسان: وتیان (ئاشکرایە) ئێمە کۆمەڵێ بت دەپەرستین و بەردەوام دەورو خولیان دەدەین.
قَالَ هَلْ يَسْمَعُونَكُمْ إِذْ تَدْعُونَ72
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: ئایا کاتێک کە هاناو هاواریان بۆ دەبەن و دوعا و نزا دەکەن، گوێیان لە ئاهو ناڵە و داخوازیەکانتان هەیە؟!...
أَوْ يَنفَعُونَكُمْ أَوْ يَضُرُّونَ73
تهفسیری ئاسان: یاخود دەتوانن ئەوانە قازانجێک یان زیانێکتان پێبگەیەنن؟...
قَالُوا۟ بَلْ وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ74
تهفسیری ئاسان: بت پەرستان وتیان: (ئێمە ئەوە نازانین) باو باپیرانمان بینیوە ئاوایان کردووە (ئێمەش وا دەکەین)...
قَالَ أَفَرَءَيْتُم مَّا كُنتُمْ تَعْبُدُونَ75
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: باشە ئاخر ئێوە نابینن چی دەپەرستن (کەی ئەو شتانە شایستەی پەرستنن)...
أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلْأَقْدَمُونَ76
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی ئێوەش و باو باپیرانی دێرینیشتان (بە هەڵەدا چوون)...
فَإِنَّهُمْ عَدُوٌّۭ لِّىٓ إِلَّا رَبَّ ٱلْعَٰلَمِينَ77
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەموو ئەوانە دوژمنی منن، بە دوژمنی خۆمیان دەزانم جگە لە پەروەردگاری جیهانەکان...
ٱلَّذِى خَلَقَنِى فَهُوَ يَهْدِينِ78
تهفسیری ئاسان: ئەوەی دروستی کردووم هەر ئەو ڕێنموییم دەکات (بۆ بەختەوەری هەردوو جیهان)...
وَٱلَّذِى هُوَ يُطْعِمُنِى وَيَسْقِينِ79
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەش خۆی خۆراکم پێ دەبەخشێت و تینویەتیم دەشکێنێت...
وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ80
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کە نەخۆش دەکەوم، ئەوە هەر ئەو چارەسەرم دەکات و شیفام بۆ دەنێرێت...
وَٱلَّذِى يُمِيتُنِى ثُمَّ يُحْيِينِ81
تهفسیری ئاسان: هەر ئەویش دەممرێنێت و لەوەودواش زیندووم دەکاتەوە...
وَٱلَّذِىٓ أَطْمَعُ أَن يَغْفِرَ لِى خَطِيٓـَٔتِى يَوْمَ ٱلدِّينِ82
تهفسیری ئاسان: هەر ئەوە ئومێدم پێیەتی کە لە گوناهم خۆش ببێت لە ڕۆژی قیامەتدا...
رَبِّ هَبْ لِى حُكْمًۭا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّٰلِحِينَ83
تهفسیری ئاسان: (ئینجا ئیبراهیم نزای کردو وتی) پەروەردگارا: زانیاری ودانایی و دەسەڵاتی تەواوم پێ ببەخشە و پەیوەستم بکە بە چاکەکارانەوە.
وَٱجْعَل لِّى لِسَانَ صِدْقٍۢ فِى ٱلْءَاخِرِينَ84
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا؛ یادی خێرم با لەسەر زاری نەوەکانی داهاتوودا بمێنێت.
وَٱجْعَلْنِى مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ ٱلنَّعِيمِ85
تهفسیری ئاسان: بمگێڕە لە ئەو کەسەناش کە بەهەشتی پڕ لە نازو نیعمەت بەدەست دەهێنن و دەبنە خاوەنی.
وَٱغْفِرْ لِأَبِىٓ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ86
تهفسیری ئاسان: لە باوکیشم خۆش ببە بەڕاستی ئەو لە ڕیزی گومڕاکاندا بوو (دیارە هێشتا لێی نا ئومێد نەبووە)
وَلَا تُخْزِنِى يَوْمَ يُبْعَثُونَ87
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژی زیندوو بوونەوەی ئەو خەڵکەدا شەرمەزارو خەجاڵەتم مەکە.
يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌۭ وَلَا بَنُونَ88
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی نە ماڵ سوود دەبەخشێت و (فریای ئادەمیزاد دەکەوێت) نە منداڵ و نەوە.
إِلَّا مَنْ أَتَى ٱللَّهَ بِقَلْبٍۢ سَلِيمٍۢ89
تهفسیری ئاسان: مەگەر کەسێک بە دڵ و دەروونی پاک و بێگەردو پڕ لە ئیمان، بە خزمەت پەروەردگار گەیشتبێت.
وَأُزْلِفَتِ ٱلْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ90
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە، بەهەشت لە چاکەکاران و خواناسان نزیک کراوەتەوە.
وَبُرِّزَتِ ٱلْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ91
تهفسیری ئاسان: دۆزەخیش بۆ گومڕاو سەرلێشێواوەکان دەرخراوە...
وَقِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تَعْبُدُونَ92
تهفسیری ئاسان: پێشیان دەوترێ: لە کوێن ئەوانەی دەتانپەرست؟...
مِن دُونِ ٱللَّهِ هَلْ يَنصُرُونَكُمْ أَوْ يَنتَصِرُونَ93
تهفسیری ئاسان: لە جیاتی خوا، ئایا یارمەتی ئێوەیان پێ دەدرێت یان فریای خۆیان دەکەون؟
فَكُبْكِبُوا۟ فِيهَا هُمْ وَٱلْغَاوُۥنَ94
تهفسیری ئاسان: ئینجا هەموویان بە پاڵەپەستۆو توندو تیژییەوە، بتەکان و گومڕاکان بەسەر ڕوودا فڕێ دەدرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە...
وَجُنُودُ إِبْلِيسَ أَجْمَعُونَ95
تهفسیری ئاسان: (هاوڕێ لەگەڵ) هەر هەموو سەربازان و دەست و پێوەندی شەیتاندا.
قَالُوا۟ وَهُمْ فِيهَا يَخْتَصِمُونَ96
تهفسیری ئاسان: (بت پەرستان: بە بتەکان و پەرستراوەکانیان) دەڵێن: بە ڕق و کینەوە، لە کاتێکدا کە ئاژاوەو کێشە دەگێڕن لە دۆزەخدا...
تَٱللَّهِ إِن كُنَّا لَفِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ97
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بە ڕاستی ئێمە لە گومڕاییەکی ئاشکرادا دەژیاین...
إِذْ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ98
تهفسیری ئاسان: کاتێک کە ئێوەمان دەبردە ڕیزی پەروەردگاری جیهانیانەوە و یەکسانمان دەکردن لەگەڵیدا...
وَمَآ أَضَلَّنَآ إِلَّا ٱلْمُجْرِمُونَ99
تهفسیری ئاسان: ئێمە کەس گومڕای نەکردین تەنها گوناهکار و تاوانبارەکان نەبێت...
فَمَا لَنَا مِن شَٰفِعِينَ100
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئێمە هیچ تکاکارێکمان بۆ نییە...
وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٍۢ101
تهفسیری ئاسان: یاخود هاوڕێیەکی دلسۆز هەوڵێکمان بۆ بدات، یان دڵخۆشیمان بداتەوە...
فَلَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةًۭ فَنَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ102
تهفسیری ئاسان: جا خۆزگە جارێکی تر مۆڵەتمان بدرایە و (بگەڕاینەوە بۆ دنیا) و بە هۆی ئەوەوە بچینە ڕیزی ئیماندارانەوە.
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ103
تهفسیری ئاسان: سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ104
تهفسیری ئاسان: سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.
كَذَّبَتْ قَوْمُ نُوحٍ ٱلْمُرْسَلِينَ105
تهفسیری ئاسان: قەومی - نوح - یش بەرنامەی هەر هەموو پێغەمبەرانیان بە درۆ زانی.
إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ106
تهفسیری ئاسان: کاتێک - نوح - ی برایان پێی وتن: باشە، ئەوە ئێوە لە خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟!
إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ107
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی دڵنیابن کە من فرستادەیەکی ئەمین و دڵسۆزم بۆتان...
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ108
تهفسیری ئاسان: کەوابوو لە خوا بترسن و فەرمانبەرداری من بکەن...
وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ109
تهفسیری ئاسان: من داوای هیچ جۆرە پاداشتێکتان لێ ناکەم لەسەری، من تەنها پاداشتی خۆم لە پەروەردگاری جیهانەکان دەخوازم.
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ110
تهفسیری ئاسان: هەمیشە لە خوا بترسن و فەرمانبەرداری من بن...
۞ قَالُوٓا۟ أَنُؤْمِنُ لَكَ وَٱتَّبَعَكَ ٱلْأَرْذَلُونَ111
تهفسیری ئاسان: هەندێک لە دەمدارانی قەوموکەی) وتیان: ئێمە چۆن باوەڕ لە بەر خاتری تۆ بهێنین، لە کاتێکدا کە کەسانی هەژارو داماو شوێنت کەوتوون.
قَالَ وَمَا عِلْمِى بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ112
تهفسیری ئاسان: نوح وتی: جا من چوزانم، ئەوان چ کارو کردەوەیەکیان ئەنجامدەدا (من بانگم کردن بۆ ئیمان و بڕوایان هێناوە).
إِنْ حِسَابُهُمْ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّى ۖ لَوْ تَشْعُرُونَ113
تهفسیری ئاسان: حساب و پرسینەوەیان تەنها لەسەر پەروەردگاری منەو لەسەر کەسی تر نییە، ئەگەر هەست و هۆشیاریتان هەیە...
وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلْمُؤْمِنِينَ114
تهفسیری ئاسان: من هەرگیز ئیمانداران دەرناکەم و (دڵیان نائێشێنم)...
إِنْ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ115
تهفسیری ئاسان: بەڵکو من تەنها بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرا نەبێت هیچی تر نیم...
قَالُوا۟ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ يَٰنُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمَرْجُومِينَ116
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا دەسەڵاتداران) وتیان: ئەی نوح ئەگەر کۆڵ نەدەیت و کۆتای بەم باسانە نەهێنیت، بەڕاستی لە ڕەجم کراوان دەبیت و (بەرد بارانت دەکەین).
قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوْمِى كَذَّبُونِ117
تهفسیری ئاسان: (نوح سکاڵای کردو) وتی: پەروەردگارا بەڕاستی قەومەکەم بڕوایان پێنەکردم.
فَٱفْتَحْ بَيْنِى وَبَيْنَهُمْ فَتْحًۭا وَنَجِّنِى وَمَن مَّعِىَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ118
تهفسیری ئاسان: کەواتە داواکارم سەرکەوتنم پێببەخشیت بەسەریاندا و دەروم لێ بکەیتەوە و خۆم و ئیماندارانی یاوەریشم ڕزگار بکەیت.
فَأَنجَيْنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ119
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئێمە) خۆی و هەرچی لەگەڵیدا بوون ڕزگارمان کرد لە کەشتیە بارهەڵگرەکەدا.
ثُمَّ أَغْرَقْنَا بَعْدُ ٱلْبَاقِينَ120
تهفسیری ئاسان: پاشان دوای ئەوان هەرچی مایەوە (لەخەڵکە گومڕاکە) نوقمی ئاوی زریانەکەمان کرد.
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ121
تهفسیری ئاسان: سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ122
تهفسیری ئاسان: سەرنجی ئایەتی 8-9 بدە.
كَذَّبَتْ عَادٌ ٱلْمُرْسَلِينَ123
تهفسیری ئاسان: قەومی عادیش بەرنامەی هەر هەموو پێغەمبەرانیان بە درۆزانی.
إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ124
تهفسیری ئاسان: کاتێک (هود)ی پێغەمبەری برایان پێی وتن: باشە، ئێوە لە خوا ناترسن، پارێزکار نابن.
إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ125
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی دڵنیابن کە من فرستادەیەکی ئەمین و دڵسۆزم بۆتان.
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ126
تهفسیری ئاسان: لە خوا بترسن و فەرمانبەردارم بن...
وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ127
تهفسیری ئاسان: سەرنجی ئایەتی 109 بدە...
أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةًۭ تَعْبَثُونَ128
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە لە هەموو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشک و تەلار دروست دەکەن و خۆتان سەرگەرمی کەیف و شادی دەکەن؟! (ئایا بۆ ئەوە دروست کراون؟)...
وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ129
تهفسیری ئاسان: هەر خەریکی دروستکردنی کارگەو کارخانەن و بە ئومێدی ئەوەن هەمیشە بژین و نەمرن...
وَإِذَا بَطَشْتُم بَطَشْتُمْ جَبَّارِينَ130
تهفسیری ئاسان: کاتێک پەلامار دەدەن، بە شێوەیەکی زۆر دڵ ڕەق و دڕندانە پەلامار دەدەن دەست دەوەشێنن!...
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ131
تهفسیری ئاسان: کەواتە لە خوا بترسن و فەرمانبەردارم بن...
وَٱتَّقُوا۟ ٱلَّذِىٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعْلَمُونَ132
تهفسیری ئاسان: لەو زاتە بترسن کە خۆتان دەزانن چی پێبەخشیوون...
أَمَدَّكُم بِأَنْعَٰمٍۢ وَبَنِينَ133
تهفسیری ئاسان: ماڵاتی زۆر و نەوەی زۆری پێبەخشیوون...
وَجَنَّٰتٍۢ وَعُيُونٍ134
تهفسیری ئاسان: هەروەها باخچە و باخات و کانی و سەرچاوەی زۆر...
إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ135
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی من دەترسم لە ڕۆژێکی زۆر سەختدا بەڵایەکی گەورە یەخەتان پێ بگرێت...
قَالُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُن مِّنَ ٱلْوَٰعِظِينَ136
تهفسیری ئاسان: (ستەمکاران) وتیان: چوونیەکە بەلای ئێمەوە ئامۆژگاری کردبێت یانەتکردبێت؟!...
إِنْ هَٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلْأَوَّلِينَ137
تهفسیری ئاسان: ئەم بیر و باوەڕەی ئێمە هەمانە ڕەوشتی پێشینانمانەو هیچی تر.
وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ138
تهفسیری ئاسان: (ئێمە بڕوا ناکەین کە وەک تۆ دەڵێیت) لە سزادراوان وئازاردراوان بین.
فَكَذَّبُوهُ فَأَهْلَكْنَٰهُمْ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ139
تهفسیری ئاسان: ئەوان بڕوایان پێنەکرد، ئێمەش لەناومان بردن، بەڕاستی لە بەسەرهاتیاندا بەڵگە و نیشانەو عیبرەت هەیە، هەرچەندە زۆربەشیان باوەڕدار نەبوون.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ140
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگاری تۆ (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) باڵا دەستە (بەسەر بێ باوەڕاندا) و بەسۆزو میهرەبانە (بە ئیمانداران).
كَذَّبَتْ ثَمُودُ ٱلْمُرْسَلِينَ141
تهفسیری ئاسان: قەومی (ثمود) یش بڕوایان بە پێغەمبەرانیان نەکرد.
إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ صَٰلِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ142
تهفسیری ئاسان: کاتێک صالحی برایان پێی وتن: باشە ئەوە ئێوە لە خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟
إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ143
تهفسیری ئاسان: سەرنجی ئایەتی 107 بدە.
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ144
تهفسیری ئاسان: لە 108 دا مانا کراوە.
وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ145
تهفسیری ئاسان: لە 109 دا مانا کراوە.
أَتُتْرَكُونَ فِى مَا هَٰهُنَآ ءَامِنِينَ146
تهفسیری ئاسان: ئایا وادەزانن هەروا ئالێرەدا بە خۆشی و ئاسوودەیی دەهێلرێنەوە (ژیانتان کۆتای نایەت)؟.
فِى جَنَّٰتٍۢ وَعُيُونٍۢ147
تهفسیری ئاسان: لە ناو باخ و باخات و کانیاوی سازگاردا؟!!
وَزُرُوعٍۢ وَنَخْلٍۢ طَلْعُهَا هَضِيمٌۭ148
تهفسیری ئاسان: لە ناو بێستان و دارخورمادا کە خورمای نەرم و ناسک و بەتام دەگرێت؟!!
وَتَنْحِتُونَ مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًۭا فَٰرِهِينَ149
تهفسیری ئاسان: (هەروەها بۆتان دەلوێت) ماڵو شوێنی خۆش لە چیاکان دابتاشن و بە جوانی دروستی بکەن و بەخۆشی تیایدا کەشخە بکەن؟!
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ150
تهفسیری ئاسان: لە خوا بترسن و فەرمانبەرداری من بکەن.
وَلَا تُطِيعُوٓا۟ أَمْرَ ٱلْمُسْرِفِينَ151
تهفسیری ئاسان: بە فەرمانی موسریف ولە سنوور دەرچووەکان هەڵس وکەوت مەکەن...
ٱلَّذِينَ يُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ152
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە تۆوی فەسادو تاوان لە زەویدا دەچێنن و هەرگیز چاکسازی ناکەن.
قَالُوٓا۟ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلْمُسَحَّرِينَ153
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان وتیان: وادیارە تۆ بەڕاستی لەوانەی کە فێڵ و جادووت لێکراوە!!
مَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُنَا فَأْتِ بِـَٔايَةٍ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ154
تهفسیری ئاسان: تۆ جگە لەوەی کە هەر بەشەرێکی وەک ئێمە، هیچی تر نیت، بەڵگەیەکمان نیشان بدە ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت؟!
قَالَ هَٰذِهِۦ نَاقَةٌۭ لَّهَا شِرْبٌۭ وَلَكُمْ شِرْبُ يَوْمٍۢ مَّعْلُومٍۢ155
تهفسیری ئاسان: جا خوای بە توانا حوشترێکی بۆ بەدیهێنان، تا دەمکوتیان بکات و بیانویان ببڕێت)، ئینجا _ صالح_ پێغەمبەر پێی وتن: ئەمە وشترێکەو موعجیزەیەکە دەبێت ڕۆژێک ئاو تەنها بۆ ئەم بێت، ڕۆژێکیش بۆ ئێوە دیاریکراو بێت.
وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍۢ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ156
تهفسیری ئاسان: نەکەن دەستدرێژی بکەنە سەرو ئازاری بدەن، بەهۆی ئەوەوە سزایەکی سەخت لە ڕۆژێکی سامناکدا یەخەتان نەگرێت.
فَعَقَرُوهَا فَأَصْبَحُوا۟ نَٰدِمِينَ157
تهفسیری ئاسان: بەڵام گوێیان نەدا بە ئامۆژگاریەکانی صالح)، جا سەریان بڕی و دەستبەجێ لە بەیانیدا پەشیمان بوونەوە...
فَأَخَذَهُمُ ٱلْعَذَابُ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ158
تهفسیری ئاسان: ئەوسا بەهۆی ئەوەوە خێرا سزای خوایی یەخەی گرتن، بەڕاستی ئا لەوەدا بەڵگە و نیشانە هەیە (لەسەر تۆڵەی خوایی) هەرچەندە زۆربەشیان باوەڕدار نەبوون.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ159
تهفسیری ئاسان: سەرنجی ئایەتی 9 بدە.
كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ ٱلْمُرْسَلِينَ160
تهفسیری ئاسان: قەومی لوطیش بڕوایان بە پێغەمبەران نەکرد...
إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ161
تهفسیری ئاسان: کاتێک (لوط) ی برایان پێی وتن: باشە ئەوە ئێوە لە خوا ناترسن.
إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ162
تهفسیری ئاسان: ئایەتەکانی (162)، (163)، (164) لە (107 - 108 - 109) دا مانا کراوە.
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ163
تهفسیری ئاسان: ئایەتەکانی (162)، (163)، (164) لە (107 - 108 - 109) دا مانا کراوە
وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ164
تهفسیری ئاسان: ئایەتەکانی (162)، (163)، (164) لە (107-108-109) دا مانا کراوە.
أَتَأْتُونَ ٱلذُّكْرَانَ مِنَ ٱلْعَٰلَمِينَ165
تهفسیری ئاسان: ئایا لە ناو ئەو هەموو خەڵکەدا ئێوە بە شوێن نێرینەدا دەگەڕێن و دەتانەوێت ئارەزووی جووت بوون لەگەڵ ئەواندا جێبەجێ بکەن؟...
وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمْ رَبُّكُم مِّنْ أَزْوَٰجِكُم ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ166
تهفسیری ئاسان: وازیش دەهێنن لە هاوسەران و هاوجووتانی خۆتان کە پەروەردگارتان بۆی دروست کردوون، بەڵکو ئێوە هەر قەومێکی نالەبارو بەدڕەوشت و ناڕەسەنن.
قَالُوا۟ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ يَٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُخْرَجِينَ167
تهفسیری ئاسان: تاوانباران وتیان: ئەی لوط، ئەگەر کۆڵ نەدەیت لە دەربەدەر کراوان دەبیت.
قَالَ إِنِّى لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلْقَالِينَ168
تهفسیری ئاسان: لوط وتی: بەڕاستی من بێزارم لە کارو کردەوەتان و نەفرەتی لێدەکەم و بێدەنگ نابم.
رَبِّ نَجِّنِى وَأَهْلِى مِمَّا يَعْمَلُونَ169
تهفسیری ئاسان: ئەوسا کە نائومێد بوو لێیان، نزای کردو وتی: پەروەردگارا خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکە لەو کاروکردەوانەی ئەمانە دەیکەن.
فَنَجَّيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ أَجْمَعِينَ170
تهفسیری ئاسان: جا ئێمەش نزامان گیرا کرد و خۆی و ماڵ و خێزانیمان هەمووی ڕزگار کرد...
إِلَّا عَجُوزًۭا فِى ٱلْغَٰبِرِينَ171
تهفسیری ئاسان: جگە لە پیرەژنێک (کە هاوسەری بوو) لە تیا چووەکان بوو (چونکە باوەڕی بە پەیامەکەی نەبوو)
ثُمَّ دَمَّرْنَا ٱلْءَاخَرِينَ172
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ئەوانی ترمان ڕیشەکەن کرد.
وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًۭا ۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلْمُنذَرِينَ173
تهفسیری ئاسان: بەسەختیش بەرد بارانمان کردن، ئای کە خراپ و سەخت و دژوارە بارانی بێدارکراوەکان.
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ174
تهفسیری ئاسان: (174)، (175) سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ175
تهفسیری ئاسان: (175)، (174) سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.
كَذَّبَ أَصْحَٰبُ لْـَٔيْكَةِ ٱلْمُرْسَلِينَ176
تهفسیری ئاسان: خاوەنی باخ و باخاتە چڕو پڕەکانیش بەرنامەی گشت پێغەمبەرانیان بەدرۆزانی.
إِذْ قَالَ لَهُمْ شُعَيْبٌ أَلَا تَتَّقُونَ177
تهفسیری ئاسان: کاتێک شوعەیب پێغەمبەر پێی وتن: باشە، ئەوە ئێوە لە خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟
إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ178
تهفسیری ئاسان: سەرنجی ئایەتی 107 بدە.
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ179
تهفسیری ئاسان: سەرنجی ئایەتی 108 بدە.
وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ180
تهفسیری ئاسان: سەرنجی ئایەتی 109 بدە.
۞ أَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ وَلَا تَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُخْسِرِينَ181
تهفسیری ئاسان: لە کێشان و پێواندا وەفادار بن و فێڵ مەکەن و لەو کەسانە مەبن کە زەرەر بە خەڵکی دەگەیەنن و شتیان بێ نرخ دەکەن و (هەر بەرژەوەندی خۆیانیان دەوێت).
وَزِنُوا۟ بِٱلْقِسْطَاسِ ٱلْمُسْتَقِيمِ182
تهفسیری ئاسان: بە تەرازوو پێوەری ڕاست و دروستیش کێشانە بکەن.
وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ183
تهفسیری ئاسان: نرخی کەلوپەل و شتومەکی خەڵکی مەشکێننو سووکی مەکەن و لە زەویدا فەساد و تاوان ئەنجام مەدەن.
وَٱتَّقُوا۟ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ وَٱلْجِبِلَّةَ ٱلْأَوَّلِينَ184
تهفسیری ئاسان: هەر لەو زاتە بترسن کە ئێوەش و نەوەکانی پێش ئێوەشی دروست کردووە.
قَالُوٓا۟ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلْمُسَحَّرِينَ185
تهفسیری ئاسان: (نەفامان) وتیان: بەڕاستی تۆ ئەی شوعەیب هەر لە جادوو لێکراوانیت.
وَمَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُنَا وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ186
تهفسیری ئاسان: تۆ تەنها مرۆڤێکی وک ئێمەیت و هیچی تر، بەڕاستی واگومان دەبەین کەلە درۆزنان بیت!!
فَأَسْقِطْ عَلَيْنَا كِسَفًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ187
تهفسیری ئاسان: دە پارچەیەک لە ئاسمانەوە بەسەرماندا دابارێنە ئەگەر تۆ لە ڕیزی ڕاستگۆیاندایت؟!
قَالَ رَبِّىٓ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ188
تهفسیری ئاسان: شوعەیب وتی: من دڵنیام لەوەی کە پەروەردگارم ئاگادارە بەوەی کە دەیکەن.
فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمْ عَذَابُ يَوْمِ ٱلظُّلَّةِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ189
تهفسیری ئاسان: سەرەنجام، قەومی نالەبار بڕوایان بە شوعەیب نەکرد، ئیتر سزای هەورو سێبەر (کە لە ژێریدا ئاگر باران کران) دایگرتن، بەڕاستی ئەو سزایە سزای ڕۆژێکی گەورەو سەخت بوو.
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ190
تهفسیری ئاسان: سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ191
تهفسیری ئاسان: سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.
وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ192
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری جیهانەکانەوە ڕەوانە کراوە.
نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلْأَمِينُ193
تهفسیری ئاسان: جوبرەئیلی ئەمین (فریشتەی وەحی) دایبەزاندووە.
عَلَىٰ قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلْمُنذِرِينَ194
تهفسیری ئاسان: بۆ سەر دڵی تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم تا بچیتە ڕیزی ئەو کەسانەوە کە خەڵکی بێداردەکەنەوە و لە خەوی غەفڵەت دایاندەچڵەکێنن.
بِلِسَانٍ عَرَبِىٍّۢ مُّبِينٍۢ195
تهفسیری ئاسان: بە زمانی عەرەبی ڕوون و ئاشکرا، یاخود بە زمانێکی پاراو و شیرین و ڕوون.
وَإِنَّهُۥ لَفِى زُبُرِ ٱلْأَوَّلِينَ196
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەواڵی ڕاستی و دروستی ئەم قورئانە لە کتێبە پێشووەکاندا باسکراوە.
أَوَلَمْ يَكُن لَّهُمْ ءَايَةً أَن يَعْلَمَهُۥ عُلَمَٰٓؤُا۟ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ197
تهفسیری ئاسان: ئایا لەوەدا بەڵگە و نیشانە نەبوو بۆ ئەو خەڵکە کە زاناکانی نەوەی ئیسرائیل دەربارەی پێغەمبەر و قورئان، گەلێ شت دەزانن.
وَلَوْ نَزَّلْنَٰهُ عَلَىٰ بَعْضِ ٱلْأَعْجَمِينَ198
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر قورئانمان دابەزاندایە بۆ سەر کەسانێکی تر جگە لە عەرەبەکان...
فَقَرَأَهُۥ عَلَيْهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ مُؤْمِنِينَ199
تهفسیری ئاسان: بیشخوێندایە بەسەریاندا هەر باوەڕیان پێ نەدەکرد...
كَذَٰلِكَ سَلَكْنَٰهُ فِى قُلُوبِ ٱلْمُجْرِمِينَ200
تهفسیری ئاسان: هەر ئابەو شێوەیە، بەردەوام کارکردی قورئان لە دڵی تاوانباراندا جێگیر دەکەین...
لَا يُؤْمِنُونَ بِهِۦ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ201
تهفسیری ئاسان: کە هەر باوەڕیان پێی نابێت هەتا سزایەکی بە ئێش و ئازار دەبینن...
فَيَأْتِيَهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ202
تهفسیری ئاسان: کە کوتوپڕ یەخەیان دەگرێت و ئەوان هەست بە نزیک بوونەوەی ناکەن.
فَيَقُولُوا۟ هَلْ نَحْنُ مُنظَرُونَ203
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە هاوار دەکەن و) دەڵێن: ئایا ئیتر مۆڵەتمان دەدرێت، ئایا ئیتر جارێکی تر فرسەتمان دەدرێتێ؟!.
أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ204
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە پەلەیانە زوو سزای ئێمە یەخەیان بگرێت؟!
أَفَرَءَيْتَ إِن مَّتَّعْنَٰهُمْ سِنِينَ205
تهفسیری ئاسان: باشە ئایا ئەگەر ساڵەها مۆڵەتیان بدەین و ژیانی دنیا بەخۆشی ببەنە سەر، باوەڕ دەهێنن؟!
ثُمَّ جَآءَهُم مَّا كَانُوا۟ يُوعَدُونَ206
تهفسیری ئاسان: پاشان ئەگەر ئەو هەڕەشە و سزایەی کە لەوان کراوە هاتە دی و پێش هات، دەتوانن چی بکەن؟!
مَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يُمَتَّعُونَ207
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر ئەو ڕابواردنەی دنیایان هیچ فریایان ناکەوێت و بێ سوود دەبێت.
وَمَآ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ208
تهفسیری ئاسان: ئێمە هەر شارو شارۆچکەیەکمان کاول کردبێت بەبێ فرستادە و بێدارخەرەوە نەبووە.
ذِكْرَىٰ وَمَا كُنَّا ظَٰلِمِينَ209
تهفسیری ئاسان: تا دابچڵەکێن و بیر بکەنەوە، بێگومان هەرگیز ئێمە ستەمکار نەبووین و نابین.
وَمَا تَنَزَّلَتْ بِهِ ٱلشَّيَٰطِينُ210
تهفسیری ئاسان: دڵنیا بن کە ئایەتەکانی ئەم قورئانە وەنەبێت لە ڕێگەی شەیتانەکانەوە ڕەوانە کرابێت
وَمَا يَنۢبَغِى لَهُمْ وَمَا يَسْتَطِيعُونَ211
تهفسیری ئاسان: شتی وا بەوان ناکرێت و هەرگیز ناتوانن بە کاری وا هەستن.
إِنَّهُمْ عَنِ ٱلسَّمْعِ لَمَعْزُولُونَ212
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو شەیتانانە لە بیستنی وەحی و فەرمانەکانی خوا کە ڕادەگەیەنرێت بە فریشتەکان دوور و بەرکەنارن.
فَلَا تَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلْمُعَذَّبِينَ213
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئەی ئیمانداران، لەگەڵ خوادا هانا و هاوار بۆ بەناو خوایەکی تر مەبە، چونکە بەهۆی ئەوەوە تۆش لە سزا دراوان دەبیت.
وَأَنذِرْ عَشِيرَتَكَ ٱلْأَقْرَبِينَ214
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) سەرەتا عەشرەت و تایەفە و کەس و کاری نزیکت بێدار بکەرەوە و بترسێنە.
وَٱخْفِضْ جَنَاحَكَ لِمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ215
تهفسیری ئاسان: باڵی بەزەیی و میهرەبانی خۆت نەوی بکە بۆ ئەو ئیماندارانەی کە شوێنت کەوتوون.
فَإِنْ عَصَوْكَ فَقُلْ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تَعْمَلُونَ216
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خوانەناسان یاخی بوون و سەرپێچیان کرد، ئەوە پێیان بڵێ: کە بەڕاستی من بەریم لە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن.
وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱلْعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ217
تهفسیری ئاسان: محمد (صلی اللە علیە وسلم) پشت بە خوای باڵا دەست ومیهرەبانت ببەستە.
ٱلَّذِى يَرَىٰكَ حِينَ تَقُومُ218
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە دەتبینێت کاتێک هەڵدەستیت لە شەوگاردا دەیپەرستیت.
وَتَقَلُّبَكَ فِى ٱلسَّٰجِدِينَ219
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە تۆ دەبینێت کە چۆن لە ڕیزی سوژدەبەراندا هەڵس و کەوت دەکەیت.
إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ220
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو خوایە زاتێکی بیسەرو زانایە (بەگوفتارو نیەتتان).
هَلْ أُنَبِّئُكُمْ عَلَىٰ مَن تَنَزَّلُ ٱلشَّيَٰطِينُ221
تهفسیری ئاسان: ئایا پێتان بڵێم کە شەیتانەکان دادەبەزنە سەر کێ؟
تَنَزَّلُ عَلَىٰ كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍۢ222
تهفسیری ئاسان: دادەبەزنە سەر هەموو کەسێکی بوختانچی و تاوانبار و گوناهکار.
يُلْقُونَ ٱلسَّمْعَ وَأَكْثَرُهُمْ كَٰذِبُونَ223
تهفسیری ئاسان: شەیتانەکان گوێ هەڵدەخەن بۆ هەواڵی ئاسمان و زۆربەشیان درۆزنن.
وَٱلشُّعَرَآءُ يَتَّبِعُهُمُ ٱلْغَاوُۥنَ224
تهفسیری ئاسان: سەرگەردان و سەرلێشێواوەکانیش شوێنی شاعیران دەکەون.
أَلَمْ تَرَ أَنَّهُمْ فِى كُلِّ وَادٍۢ يَهِيمُونَ225
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینیت کە ئەوانە لە هەموو دۆڵێکدا سەرهەڵدەدەن و لە هەموو شتێک دەدوێن.
وَأَنَّهُمْ يَقُولُونَ مَا لَا يَفْعَلُونَ226
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانە شتێک دەڵێن و بەکردەوە نایکەن (کردارو گوفتاریان دوورە لە یەکەوە).
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَذَكَرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا وَٱنتَصَرُوا۟ مِنۢ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا۟ ۗ وَسَيَعْلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَىَّ مُنقَلَبٍۢ يَنقَلِبُونَ227
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەیان کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە و یادی خوایان زۆر کردووە، (بەو تواناییەی کە هەیانە) پشتیوانیان کردووە لەو ئیماندارانەی کە ستەمیان لێکراوە، سەرئەنجام ئەوانەی ستەمیان کردووە دەزانن کە بەچۆن تێکشکاویەک دەگەڕێنەوە بۆ لای خواو چۆن ژێرەو ژوور دەبن و تیادەچن.
27. سورة النمل
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
طسٓ ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْقُرْءَانِ وَكِتَابٍۢ مُّبِينٍ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سورەتی (1لبقرە) بدە، ئەوە ئایەتەکانی ئەم قورئانەن و فەرمانی کتێبێکی پیرۆزو ئاشکرا و ڕوونە.
هُدًۭى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ2
تهفسیری ئاسان: ڕێنمووی بەخش و مژدە بەخشە بە ئیمانداران (لە هەموو سەردەمێکدا).
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە نوێژەکانیان بە چاکی ئەنجام دەدەن و زەکات دەبەخشن و باوەڕێکی بەتین و دامەزراویان بە ڕۆژی قیامەت هەیە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمْ أَعْمَٰلَهُمْ فَهُمْ يَعْمَهُونَ4
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی باوەڕ بە قیامەت ناهێنن، کارو کردەوە خراپەکانمان لەبەرچاو جوان کردوون، لەبەر ئەوە چاوی دڵیان کوێر بووە خراپی کردارەکانیان نابینن.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَهُمْ سُوٓءُ ٱلْعَذَابِ وَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ هُمُ ٱلْأَخْسَرُونَ5
تهفسیری ئاسان: ئائەوانە ئەوانەن ناخۆشترین و ناسۆرترین سزا بۆیان ئامەدەیە و ئەوان لە قیامەتدا هەموو کەس خەسارەتمەندترن.
وَإِنَّكَ لَتُلَقَّى ٱلْقُرْءَانَ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ عَلِيمٍ6
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەڕاستی تۆ لەلایەن زاتێکی داناو زاناوە قورئان فێر دەکرێیت و پێت دەردرێت.
إِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِأَهْلِهِۦٓ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًۭا سَـَٔاتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ ءَاتِيكُم بِشِهَابٍۢ قَبَسٍۢ لَّعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ7
تهفسیری ئاسان: یادیان بهێنە، کاتێک موسا (لەڕێگای گەڕانەوەیدا بۆ میسر) بە هاوسەرەکەی وت: (ئێوە لێرەدا بمێننەوە) بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کردووە و دڵم پێی خۆشە، لەوێوە هەواڵێکتان بۆ دەهێنم، یان سەلکە بزوتێکتان بۆ دەهێنم، بۆ ئەوەی خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە.
فَلَمَّا جَآءَهَا نُودِىَ أَنۢ بُورِكَ مَن فِى ٱلنَّارِ وَمَنْ حَوْلَهَا وَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ8
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک گەیشتە لای ئەوەی بە ئاگری زانی (بینی نوورو ڕووناکیەکی بێ وێنەیە) بانگی لێکرا: پیرۆزە ئەو کەسەی کە لەپاڵ ئاگرەکەدایە و ئەو فریشتانەش کە لەجێی ئاگرە تایبەتیەکەدا هەن، پاکی و بێگەردی بۆ خوایە، کە پەروەردگاری هەموو جیهانیانە.
يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّهُۥٓ أَنَا ٱللَّهُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ9
تهفسیری ئاسان: ئەی موسا ئەو کەسەی قسەت بۆ دەکات ئەوە بەڕاستی منم، ئەو خوایەی کە باڵا دەست و دانایە.
وَأَلْقِ عَصَاكَ ۚ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنٌّۭ وَلَّىٰ مُدْبِرًۭا وَلَمْ يُعَقِّبْ ۚ يَٰمُوسَىٰ لَا تَخَفْ إِنِّى لَا يَخَافُ لَدَىَّ ٱلْمُرْسَلُونَ10
تهفسیری ئاسان: عەساکەت فڕێ بدە، جاکاتێک فڕێیدا بینی، وەکو تولەمار بەخێرایی دەجووڵا، موسا هەڵات و پشتی تێکردو ئاوڕی نەدایەوە، (ئەوسا خوای گەورە فەرمووی): ئەی موسا مەترسە، چونکە بەڕاستی پێغەمبەران لە لای من ناترسن و بیمیان نیە...
إِلَّا مَن ظَلَمَ ثُمَّ بَدَّلَ حُسْنًۢا بَعْدَ سُوٓءٍۢ فَإِنِّى غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ11
تهفسیری ئاسان: مەگەر کەسێک ستەمێکی کردبێت و پاشان چاکەکاری ئەنجام بدات دوای ئەوەی پێشتر هەڵەی هەبووە، ئەوە من بۆ ئەو جۆرە کەسانە لێخۆشبوو میهرەبانم.
وَأَدْخِلْ يَدَكَ فِى جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍۢ ۖ فِى تِسْعِ ءَايَٰتٍ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَقَوْمِهِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًۭا فَٰسِقِينَ12
تهفسیری ئاسان: جا دەستەکەت بخەرە گیرفانتەوە، هەر کە دەرتهێنا بە سپییەکی بێ عەیب دێتە دەرەوە، ئەم دوو _ موعجیزە _یە لە ڕیزی نۆ _ موعجیزە _ دایە بۆ فیرعەون و قەومەکەی، بەڕاستی ئەوانە قەومێکی لە سنوور دەرچوو بوون.
فَلَمَّا جَآءَتْهُمْ ءَايَٰتُنَا مُبْصِرَةًۭ قَالُوا۟ هَٰذَا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ13
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک _ موعجیزە _ کانی ئێمەیان بە ڕوونی و ئاشکرا بۆ هات و خرایە بەرچاویان وتیان: ئەمە جادوویەکی ئاشکرایە...
وَجَحَدُوا۟ بِهَا وَٱسْتَيْقَنَتْهَآ أَنفُسُهُمْ ظُلْمًۭا وَعُلُوًّۭا ۚ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ14
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی هەر ڕق ئەستوورییان کردو باوەڕیان پێی نەبوو، بە زۆرداری و خۆبەزلزانی، لە کاتێکدا لە ناخی دەروونیانەوە هەستیان دەکرد حەقیقەتەو ڕاستە، دە تەماشا بکە و سەرنج بدە بزانە سەرەنجامی تاوانباران و گوناهکاران چۆن بوو (چۆن تۆڵەمان لێ سەندن).
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ وَسُلَيْمَٰنَ عِلْمًۭا ۖ وَقَالَا ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٍۢ مِّنْ عِبَادِهِ ٱلْمُؤْمِنِينَ15
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە داود و سولەیمان زانیاری و زانستیمان بەخشی، هەردووکیان وتیان: سوپاس وستایش بۆ ئەو خوایەی کە زیادە ڕێزی ئێمەی داوە بەسەر زۆرێک لە بەندە ئیماندارەکانیدا.
وَوَرِثَ سُلَيْمَٰنُ دَاوُۥدَ ۖ وَقَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ عُلِّمْنَا مَنطِقَ ٱلطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَىْءٍ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْمُبِينُ16
تهفسیری ئاسان: سولەیمان جێنشینی داودی باوکی بوو، ڕۆژێک وتی: ئەی خەڵکینە ئێمە فێری زمانی باڵندە کراوین و لە هەموو شتێکمان پێدراوە، بەڕاستی ئەمە هەر فەزڵ و ڕێزێکی ئاشکرایە (لەلایەن خواوە پێمان بەخشراوە).
وَحُشِرَ لِسُلَيْمَٰنَ جُنُودُهُۥ مِنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ وَٱلطَّيْرِ فَهُمْ يُوزَعُونَ17
تهفسیری ئاسان: هەرچی سەربازو لەشکری سولەیمان هەبوو لە پەری و ئادەمیزاد و باڵندە کۆکرانەوە و نمایشیان کرد بە ڕیزو ڕێک و پێکی هەموویان بەسەرەتاو کۆتاییان یەکیان گرت.
حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَوْا۟ عَلَىٰ وَادِ ٱلنَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌۭ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّمْلُ ٱدْخُلُوا۟ مَسَٰكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَٰنُ وَجُنُودُهُۥ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ18
تهفسیری ئاسان: هەتا گەیشتە دۆڵی مێروولە، مێروولە مێچکەیەک (هاواری کرد و) وتی: ئەهای مێروولەینە، بچنە ماڵ و کون و کەلەبەرەکانتانەوە نەوەکو سولەیمان و سەربازانی پێشێلتان بکەن، لەکاتێکدا هەستتان پێناکەن.
فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًۭا مِّن قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِىٓ أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَىَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَٰلِحًۭا تَرْضَىٰهُ وَأَدْخِلْنِى بِرَحْمَتِكَ فِى عِبَادِكَ ٱلصَّٰلِحِينَ19
تهفسیری ئاسان: سولەیمان (کە گوێی لە هاواری مێروولەکە بوو) زەردەخەنە گرتی و پێکەنی بە هاوارو قسەکەی، بۆیە وتی: پەروەردگارا، یارمەتیم بدە دڵ و دەروون و ڕۆح وگیانم کۆبکەرەوە، تا سوپاسگوزاری نازو نیعمەتەکانت بم کە بەسەر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووتە، هەروەها کۆمەکیم بکە تا کاروکردەوەی چاکە ئەنجام بدەم کە تۆ پێی ڕازیی بیت و بە ڕەحمەت و میهرەبانی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانتەوە.
وَتَفَقَّدَ ٱلطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِىَ لَآ أَرَى ٱلْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ ٱلْغَآئِبِينَ20
تهفسیری ئاسان: (ئینجا سولەیمان) کەوتە بەسەر کردنەوە و پشکنینی دەستەو تاقمی باڵندەکان و وتی: ئەوە بۆچی من پەپوو نابینم؟ یاخود لێرە نیە و خۆی دزیوەتەوە و لە نادیارەکانە!!
لَأُعَذِّبَنَّهُۥ عَذَابًۭا شَدِيدًا أَوْ لَأَا۟ذْبَحَنَّهُۥٓ أَوْ لَيَأْتِيَنِّى بِسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍۢ21
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت ئەبێت سزایەکی زۆر سەختی بدەم یان سەری ببڕم، یان دەبێت بە بەڵگەیەکی ئاشکراوە بێت بۆ لام.
فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍۢ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِۦ وَجِئْتُكَ مِن سَبَإٍۭ بِنَبَإٍۢ يَقِينٍ22
تهفسیری ئاسان: (سولەیمان) زۆر چاوەڕێی نەکرد (پەپوو پەیدابوو، یەکسەر هات و نیشتەوە و) وتی: ئەوەی من پێم زانیووە تۆ پێت نەزانیووە، من لە وڵاتی سەبەئەوە هەواڵێکی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت!!
إِنِّى وَجَدتُّ ٱمْرَأَةًۭ تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَىْءٍۢ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌۭ23
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی من بۆم دەرکەوت ئافرەتێک فەرمانڕەواییان دەکات و لە هەموو جۆرە دەسەڵات و نازو نیعمەتێکی پێبەخشراوە، تەختێکی پاشایەتی گەورەشی هەیە، بینیم خۆی و قەومەکەی سوژدە بۆ خۆر دەبەن لە جیاتی خوا، شەیتان کارو کردەوەی چەوتیانی بۆ ڕازاندوونەتەوە، بەو هۆیەوە ڕێبازی ڕاست و دروستی لێگرتوون، بۆیە ئەوان ڕێنمووی وەرناگرن.
وَجَدتُّهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ24
تهفسیری ئاسان: بینیم کە خۆی قەومەکەی سوجەدەیان دەبرد بۆ ڕۆژ لە جیاتی خوا، وە (شەیتان) کاروکردەوەکانیانی شیرین و جوان کردبوو لە بەرچاویان هەر بۆیە بە هۆی ئەوە لە ڕێگا لایان داوەو هیدایەتیان وەرنەگرتووە.
أَلَّا يَسْجُدُوا۟ لِلَّهِ ٱلَّذِى يُخْرِجُ ٱلْخَبْءَ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ25
تهفسیری ئاسان: (شەیتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئەوەی سوژدە نەبەن بۆ ئەو خوایەی کە نهێنی دەردەکێشێت لە ئاسمانەکان و زەویداو دەزانێت ئێوە چی دەشارنەوە و چیش ئاشکرا دەکەن...
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ ۩26
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە جگە لەو خوایەکی تر نیە، خاوەنی تەختی مەزن وگەورەیە.
۞ قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ27
تهفسیری ئاسان: سولەیمان وتی بە پەپوو: ئێمە لەمەودوا لەو گوفتارەی تۆ دەکۆلینەوە، تابزانین ڕاست دەکەیت یان لە ڕیزی درۆزنانیت.
ٱذْهَب بِّكِتَٰبِى هَٰذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَٱنظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ28
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا سولەیمان نامەیەکی نووسی و دای بە پەپوو فەرمانی پێدا کە): بڕۆ ئەم نامەیە ببە و (لە شوێنێکی بەرچاودا) بۆیان فڕێ بدە و پاشان (لە پەنایەکدا) خۆت حەشار بدە و بزانە دەڵێن چی و ج باس و خواسێک دەکەن.
قَالَتْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ إِنِّىٓ أُلْقِىَ إِلَىَّ كِتَٰبٌۭ كَرِيمٌ29
تهفسیری ئاسان: (شاژن هات ونامەی بینی و خوێندیەوە، پاشان وەزیران و ئەنجومەنەکەی خۆی کۆکردەوە و) وتی: ئەی ڕێزداران، بەڕاستی من نامەیەکی پیرۆزو بەڕێزم بۆ دانراوە.
إِنَّهُۥ مِن سُلَيْمَٰنَ وَإِنَّهُۥ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ30
تهفسیری ئاسان: نامەکە لە سولەیمانەوە و بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبانەوە (دەست پێ دەکات و دەڵێت):
أَلَّا تَعْلُوا۟ عَلَىَّ وَأْتُونِى مُسْلِمِينَ31
تهفسیری ئاسان: خۆتان بەگەورە مەزانن و لێم یاخی مەبن و وەرن موسوڵمان ببن (واز لە خۆر پەرستی بهێنن و بەدیهێنەری خۆر و مانگ و ئەستێرەو زەوی و... هتد بپەرستن).
قَالَتْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ أَفْتُونِى فِىٓ أَمْرِى مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّىٰ تَشْهَدُونِ32
تهفسیری ئاسان: ئینجا بەڵقیس بە ئامادە بووانی وت: ئەی ڕێزداران ڕاتان چیە، چی بکەم باشە، خۆ من هیچ بڕیارێکم نەداوە هەتا ئێوە لێی ئاگادار نەبوو بن و ڕاتان لەسەری نەدابێت.
قَالُوا۟ نَحْنُ أُو۟لُوا۟ قُوَّةٍۢ وَأُو۟لُوا۟ بَأْسٍۢ شَدِيدٍۢ وَٱلْأَمْرُ إِلَيْكِ فَٱنظُرِى مَاذَا تَأْمُرِينَ33
تهفسیری ئاسان: ئەنجومەنەکەی وتیان: خۆت دەزانیت کە ئێمە خاوەنی هێزو تواناو دەسەڵاتی توندو تیژین، فەرمانیش فەرمانی تۆیە، بیر بکەرەوە و تێفکرە چ فەرمانێک دەدەیت (ئێمە ئامادەین).
قَالَتْ إِنَّ ٱلْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا۟ قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوٓا۟ أَعِزَّةَ أَهْلِهَآ أَذِلَّةًۭ ۖ وَكَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ34
تهفسیری ئاسان: بەڵقیس وتی: بەڕاستی لەشکری پاشاکان کاتێک چووبنە شارو دێهاتەکانەوە، وێران وکاولیان کردووە و تۆوی خراپەیان چاندووە، کەسانی خاوەن دەسەڵات و پیاوی ناوداری ئەو شوێنەیان زەلیل و ڕیسوا کردووە و هەمیشە ئەوە پیشەیانە و بەو جۆرە دەکەن و هەرواش دەبن (بێگومان من حەز لە کارەساتی وا ناکەم)...
وَإِنِّى مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍۢ فَنَاظِرَةٌۢ بِمَ يَرْجِعُ ٱلْمُرْسَلُونَ35
تهفسیری ئاسان: بێگومان لەبەرئەوە من بڕیارمداوە کە: دیاریەکیان بۆ بنێرم، جا چاوەڕێ دەکەم بزانم نوێنەرەکان چ هەواڵێکم بۆ دەهێننەوە و (هەڵوێستی سولەیمان جۆن دەبێت).
فَلَمَّا جَآءَ سُلَيْمَٰنَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍۢ فَمَآ ءَاتَىٰنِۦَ ٱللَّهُ خَيْرٌۭ مِّمَّآ ءَاتَىٰكُم بَلْ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ36
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک (نوێنەری) نێردراوەکان گەیشتە لای سولەیمان، (هەواڵی دیاریەکەی گەیاند، سولەیمان بە تووڕەییەوە) پێی وت: ئێوە دەتانەوێت بە ماڵ و سامان ودیاری کۆمەکیم بکەن؟! من دڵنیام کە ئەو شتانەی خوا پێی بەخشیووم لەوە چاکتر و بەنرخترە کە بە ئێوەی بەخشیووە، نەخێر من بەو دیاریە دڵشاد نابم، بەڵکو ئێوە بە دیاریەکەتان شاد دەبن.
ٱرْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُم بِجُنُودٍۢ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُم مِّنْهَآ أَذِلَّةًۭ وَهُمْ صَٰغِرُونَ37
تهفسیری ئاسان: (ئەی نوێنەری بەڵقیس) بگەڕێرەوە بۆ لایان بە خۆت و دیاریەکەتەوە، سوێند بە خوا دەبێت بە سەربازانێکەوە بچینە سەریان کە نەیان دیبێت و نەتوانن بەرگری بکەن، دەبێت دەریان بکەین لە وڵاتیان لە کاتێکدا ئەوان زەلیل و ڕیسواو شکاون.
قَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ أَيُّكُمْ يَأْتِينِى بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِى مُسْلِمِينَ38
تهفسیری ئاسان: (سولەیمان زانی هەڕەشەکەی کاریگەر دەبێت بۆیە ڕوو بەئەندامانی حکومەتەکەی) وتی: ئەی خەڵکینە کامتان دەتوانێت تەختی شاژنە بەڵقیسم بۆ بهێنێت پێش ئەوەی بێن بۆ لام و تەسلیم ببن.
قَالَ عِفْرِيتٌۭ مِّنَ ٱلْجِنِّ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّى عَلَيْهِ لَقَوِىٌّ أَمِينٌۭ39
تهفسیری ئاسان: دێوێک لە پەریەکان وتی: من بۆت دەهێنم پێش ئەوەی دەوام تەواو ببێت و لە جێی خۆت هەستیت، بەڕاستی من بۆ ئەو کارە خۆم بە بەهێزو ئەمین دەزانم.
قَالَ ٱلَّذِى عِندَهُۥ عِلْمٌۭ مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ فَلَمَّا رَءَاهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّى لِيَبْلُوَنِىٓ ءَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّى غَنِىٌّۭ كَرِيمٌۭ40
تهفسیری ئاسان: (بەڵام یەکێک لە پیاو چاکان) کە زانستی و زانیاری لە (نهێنیەکانی) کتێبی تەورات هەبوو وتی: من بۆت دەهێنم بە چاو تروکاندنێک (دەستی کرد بە نزاو پاڕانەوە و داوای لە خوا کرد)، ئەوسا کتو پڕ سولەیمان بینی تەختی پاشایەتی لەلایدا دانراوە وتی: ئەمە فەزڵ و بەخششەکانی پەروەردگارمە بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە.. کە: ئایا سوپاسگوزار دەبم یان ناشکورو بەدنمەک، جا ئەوەی سوپاسگوزار بێت ئەوە بەڕاستی سوپاسگوزارە بۆ خۆی، ئەوەش کە سپڵەیە، ئەوە بێگومان پەروەردگارم دەوڵەمەند و بێ نیازە و خاوەنی بەخششە بە هەمووان (ڕایەکیش هەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو کەسە سولەیمان خۆی بووە).
قَالَ نَكِّرُوا۟ لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِىٓ أَمْ تَكُونُ مِنَ ٱلَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ41
تهفسیری ئاسان: (ئینجا سولەیمان فەرمانیدا و) وتی: تەختی پاشایەتیەکەی دەستکاری بکەن (هەندێک ڕەنگ و نەخشی بگۆڕن) سەرنج دەدەین بزانین بەڵقیس دەیناسێتەوە، یان لەو کەسانە دەبێت کە نایناسنەوە.
فَلَمَّا جَآءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُۥ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا ٱلْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ42
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک بەڵقیس گەیشت، پێی وترا: تەختی پاشایەتی تۆ ئاوایە؟! هەر دەڵێی ئەوەو لەو دەچێت، ئێمە پێش ئەمەش زانیاریمان هەبوو (دەربارەی تواناو دەسەڵاتی سولەیمان) ئێمە تەسلیم بووین (نیازی جەنگمان نیە).
وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعْبُدُ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهَا كَانَتْ مِن قَوْمٍۢ كَٰفِرِينَ43
تهفسیری ئاسان: ئەو شتانەی کە بەڵقیس دەیپەرست لە جیاتی خوا بووبوونە بەربەست لە دڵ و دەروونیدا لە بەرامبەر ئاینی خوادا بەڕاستی ئەو کاتی خۆی لە ڕیزی قەومێکی بێ باوەڕ و خوا نەناساندا بوو.
قِيلَ لَهَا ٱدْخُلِى ٱلصَّرْحَ ۖ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةًۭ وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا ۚ قَالَ إِنَّهُۥ صَرْحٌۭ مُّمَرَّدٌۭ مِّن قَوَارِيرَ ۗ قَالَتْ رَبِّ إِنِّى ظَلَمْتُ نَفْسِى وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَٰنَ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ44
تهفسیری ئاسان: ئەوسا پێی وترا بچۆرە کۆشکەکەوە، (کاتێک بەرەو کۆشک کەوتە ڕێ، ئاوێک لەبەردەم کۆشکەکەدا بوو، بە شووشە سەری گیرا بوو) جا کە بەڵقیس بینی وای زانی ئاوێکی زۆرە و قاچی خۆی هەڵکرد تا تەڕ نەبێت، سولەیمان وتی: ئەو پانتاییە بە شووشە سەری گیراوە (بەڵقیس سەرسام بوو لەدەسەڵات و کۆشک و تەلارو نازو نیعمەتی مادی و مەعنەوی کە خوای گەورە بە سولەیمانی بەخشیووە بۆیە) وتی: پەروەردگارا من بەڕاستی تا ئێستا ستەمم لە خۆم کردووە، ئیتر وا لەگەڵ سولەیماندا تەسلیمی خوای پەروەردگاری جیهانیان بووم.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًا أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ فَإِذَا هُمْ فَرِيقَانِ يَخْتَصِمُونَ45
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بۆ هۆزی (ثمود) یش صاڵحی برایانمان نارد، فەرمانمان پێدا کە پێیان بڵێ: تەنها خوا بپەرستن، کەچی دەستبەجێ خەڵکەکە بوون بە دوو دەستەوە و کێشە و ناخۆشی لە نێوانیاندا بەرپا بوو.
قَالَ يَٰقَوْمِ لِمَ تَسْتَعْجِلُونَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبْلَ ٱلْحَسَنَةِ ۖ لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ46
تهفسیری ئاسان: صاڵح پێی وتن: ئەی قەوم و کەسم بۆچی ئێوە پەلەی خراپەتانە پێش چاکە و حەز دەکەن بەڵاو ناخۆشیتان بەسەر بێت، ئەی بۆچی داوای لێخۆشبوون لە خوا ناکەن بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت (خوای گەورە دەرووی زیاترتان لێ بکاتەوە).
قَالُوا۟ ٱطَّيَّرْنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَ ۚ قَالَ طَٰٓئِرُكُمْ عِندَ ٱللَّهِ ۖ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ تُفْتَنُونَ47
تهفسیری ئاسان: خەڵکەکە وتیان: ئێمە تووشی شووم و نەگبەتی بووین بە هۆی تۆو ئەوانەی لەگەڵ تۆدان، صاڵح وتی: نەخێر وا نییە، نەگبەتی و شوومتان لەلایەن خواوە بۆ دێت (ئەگەر بەردەوام بن لەسەر یاخی بوونتان)، بەڵکو ئێوە قەومێکن کە تاقی دەکرێنەوە.
وَكَانَ فِى ٱلْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَهْطٍۢ يُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ48
تهفسیری ئاسان: لەو شارەدا نۆ دەستە هەبوو کە گوناهو تاوانیان ئەنجام دەداو تۆوی خراپەیان لە وڵاتدا دەچاندو بەلای چاکەو چاکەکاریدا نەدەچاوون.
قَالُوا۟ تَقَاسَمُوا۟ بِٱللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُۥ وَأَهْلَهُۥ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِۦ مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِۦ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ49
تهفسیری ئاسان: هەموویان سوێندیان بە خوا بۆ یەکتر خوارد کە لە شەودا بدەن بەسەر صاڵح و ماڵ و منداڵیدا و لەناویان بەرن، پاشان (ئەگەر گومانیان لێکردین) سوێند دەخۆین و بە کەس و کاری دەڵێین: ئێمە ئاگامان لە تیاچوونی ئەوان نیە و دڵنیا بن ئێمە ڕاستگۆشین.
وَمَكَرُوا۟ مَكْرًۭا وَمَكَرْنَا مَكْرًۭا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ50
تهفسیری ئاسان: (ئەو تاوانبارانە) پیلان و تەڵەکەیان گێڕا (بۆ لەناو بردنی صاڵح و شوێنکەوتوانی) ئێمەش نەخشەیەکی ترمان کێشا (بۆ ڕزگار کردنی ئیمانداران و لەناوبردانی خوا نەناسان) ئەوان ئاگایان لێ نەبوو، هەستیان پێ نەدەکرد.
فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ مَكْرِهِمْ أَنَّا دَمَّرْنَٰهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ51
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر سەرنج بدە و تەماشاکە، سەرەنجامی پیلانەکەیان چیان بەسەرهات، بەڕاستی ئێمە ئەوانیش و هەموو قەومەکەیانمان لە ناوبرد (بەهۆی بومەلەرزەوە).
فَتِلْكَ بُيُوتُهُمْ خَاوِيَةًۢ بِمَا ظَلَمُوٓا۟ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ52
تهفسیری ئاسان: ئەوەتە ماڵەکانیان کاول و چۆڵە بە هۆی ئەو ستەمەی کە کردیان، بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتەدا بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیە بۆ کەسانێک کە لەشت تێبگەن و بزانن.
وَأَنجَيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ53
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئێمە ئەو کەسانەمان ڕزگار کرد کە باوەڕیان هێنابوو و ئەوانە پارێزکار بوون و لە خوا دەترسان.
وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَٰحِشَةَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ54
تهفسیری ئاسان: (لوط پێغەمبەریش) کاتی خۆی بە قەومەکەی وت: باشە ئێوە ئەوکارە نابەجێ وتاوان و گوناهە ئەنجام دەدەن؟!، لەکاتێکدا ئێوە چاوتان هەیە و دەزانن (چۆن شەرمەزار و خەجاڵەت و ڕیسوا نابن).
أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهْوَةًۭ مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِ ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ تَجْهَلُونَ55
تهفسیری ئاسان: ئایا ڕەوایە کە ئارەزووی خۆتان لەگەڵ پیاواندا ئەنجام بدەن لە جیاتی ژنان؟! نەخێر ئێوە ژیر نین، بەڵکو ئێوە گەلێکن سەرەنجامی ئەم ئیشە خراپە نازانن.