پیشاندان:
2. سورة البقرة
۞ سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ ٱلَّتِى كَانُوا۟ عَلَيْهَا ۚ قُل لِّلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ ۚ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ142
تهفسیری ئاسان: نەفام و دەم بەتاڵەکان لە خەڵکی (دوای گۆڕینی ڕووگە لە قودسەوە بۆ کەعبە) دەڵێن: باشە چی وای لێکردن کە واز لە ڕووگە پێشوەکە بهێنن؟! کە جاران ڕوویان تێدەکرد، پێیان بڵێ: ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و (هەموولایەک) خوا خاوەنیەتی، هەر کەسێکی بوێت ڕێنموویی دەکات بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و ڕەوان.
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَٰكُمْ أُمَّةًۭ وَسَطًۭا لِّتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ وَيَكُونَ ٱلرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًۭا ۗ وَمَا جَعَلْنَا ٱلْقِبْلَةَ ٱلَّتِى كُنتَ عَلَيْهَآ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يَتَّبِعُ ٱلرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ ۚ وَإِن كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُ ۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَٰنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ143
تهفسیری ئاسان: بەو شێوەیەش ئێوەمان بەگەلێکی میانەڕەو گێڕاوە (لە هەموو ڕوویەکەوە، لە ڕووی عیبادەت و خواپەرستیەوە، لە ڕووی دنیاو قیامەتەوە، لە ڕووی داخوازیەکانی ڕۆح و نەفسەوە.. هتد) تا ببنە شایەت بەسەر خەڵکیەوە (تا بزانن ئەم ئاین و بەرنامەیە هەمووی مایەی خێرو سەربەرزیە بۆ تاک و کۆمەڵ لە هەموو سەردەمێکدا و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا) و بۆ ئەوەی پێغەمبەریش (لە هەموو ئەو بوارانەدا مامۆستاو ڕابەری ئێوە بێت و لە ڕۆژی قیامەتدا) شایەتی بدات (بۆ دڵسۆزانی ئوممەتی لەسەر ئەوەی بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەستاون) و ئەو قیبلەو ڕووگەیەش ڕووت تێکردبوو (کە بیت المقدس بوو) گۆڕانکاریشمان بەسەردا هێنا تەنها بۆ ئەوە بوو بزانین و دەربکەوێت، کێ شوێنکەوتەی پێغەمبەر دەبێت و کێش پاشەو پاش هەڵدەگەڕێتەوە، هەرچەندە (گۆڕینی قیبلە) بوو بەهۆی ناڕەحەتییەکی گەورە، مەگەر لەسەر ئەوانەی خوا دڵیانی دامەزراندبوو و ڕێنموویی کردبوون، بێگومان خوا ئیمان و باوەڕداریی و (نوێژتان) زایە ناکات، چونکە بەڕاستی خوا بۆ خەڵکی، زۆر بەسۆزو بە بەزەیی یە.
قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِى ٱلسَّمَآءِ ۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةًۭ تَرْضَىٰهَا ۚ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُۥ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ144
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)) بەڕاستی چاوگێڕان و هەڵسورانی ڕووخسارت ڕوو بەئاسمان دەبینین (کە بە هیوای ڕووگەیەکی تایبەتیت، ئێمەش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند بەخوا ئێمەش ڕووت وەردەچەرخێنین بۆ ڕووگەیەک پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، دە ڕووت وەربچەرخێنە بەرەو لای کەعبە (المسجد الحرام) و ئێوەش ئەی موسوڵمانان لە هەر کوێ بوون، بەرەو لای ئەوێ ڕووتان وەربچەرخێنن، بەڕاستی ئەوانەش کتێبیان پێ گەیشتووە (لە گاورو جوو) چاک دەزانن کە (ئەم گۆڕانی ڕووگەیە) حەقیقەت و ڕاستیە و فەرمانی پەروەردگاریانە (لە تەورات و ئینجیلدا ئاماژەی بۆ کراوە) و خوا هەرگیز بێ ئاگا نیە لەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَلَئِنْ أَتَيْتَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ بِكُلِّ ءَايَةٍۢ مَّا تَبِعُوا۟ قِبْلَتَكَ ۚ وَمَآ أَنتَ بِتَابِعٍۢ قِبْلَتَهُمْ ۚ وَمَا بَعْضُهُم بِتَابِعٍۢ قِبْلَةَ بَعْضٍۢ ۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ۙ إِنَّكَ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ145
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئەگەر بچیت بۆ لای ئەوانەی کتێبیان بۆ هاتووە، بە هەر بەڵگەیەک بتەوێت شوێنی ڕاستی بکەون و ڕووبکەنە ڕووگەی تۆ، ڕووی تێناکەن و بەقسەت ناکەن، تۆش هەرگیز شوێنکەوتەی ڕووگەی ئەوان نابیت، ئەوانیش هەندێکیان شوێنکەوتەی ڕووگەی هەندێکی تریان نین، سوێند بەخوا ئەگەر تۆ شوێن هەواو ئارەزووی ئەوان بکەویت، دوای ئەوەی زانیاری تەواوت پێڕاگەیەنرا لەم بارەیەوە، بێگومان تۆ دەچیتە ڕیزی ستەمکارانەوە (ئەستەمە تۆ وابیت، ئەی فرستادەی خوا).
ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَعْرِفُونَهُۥ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَآءَهُمْ ۖ وَإِنَّ فَرِيقًۭا مِّنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ ٱلْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ146
تهفسیری ئاسان: ئەوانەیکتێبمان پێ بەخشیوون پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەناسن هەروەک چۆن نەوەکانی خۆیان دەناسن، بێگومان دەستەیەک لەوان ئەو ڕاستییە دەشارنەوە، لەکاتێکدا دەشزانن محمد (صلی اللە علیە وسلم) فرستادەی خوایە.
ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُمْتَرِينَ147
تهفسیری ئاسان: حەق و ڕاستی هەر ئەوەیە لەلایەن پەروەردگارتەوە پێت ڕاگەیەنراوە، نەکەی لە ڕیزی ئەو کەسانەدا بیت گومان و دوودڵی (بۆ خەڵکی) دروست دەکەن.
وَلِكُلٍّۢ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا ۖ فَٱسْتَبِقُوا۟ ٱلْخَيْرَٰتِ ۚ أَيْنَ مَا تَكُونُوا۟ يَأْتِ بِكُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ148
تهفسیری ئاسان: بۆ هەر گەل و میللەتێک ڕوگەو قیبلەیەک هەیە، خوا ڕوویان وەردەچەرخێنێت بۆ لای، (دە ئێوەی موسوڵمان) پێشبڕکێ بکەن لە چاکەکاندا، ڕوو لە هەرکوێ بن خوا هەمووتان کۆ دەکاتەوە چونکە بەڕاستی ئەو خوایە بەتوانایە بەسەر هەموو شتێکدا.
وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۖ وَإِنَّهُۥ لَلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ149
تهفسیری ئاسان: لە هەر شوێنێکەوە دەرچویتە دەرەوە (لە هەرکوێ بوویت لە ماڵ یان سەفەر، لەکاتی نوێژەکاندا) ڕوو بکەرە کەعبەی پیرۆز، بێگومان ئەو فەرمانە حەق و ڕاستیە و لەلایەن پەروەردگارتەوەیە، خوا غافل و بێ ئاگا نیە لەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُۥ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيْكُمْ حُجَّةٌ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَٱخْشَوْنِى وَلِأُتِمَّ نِعْمَتِى عَلَيْكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ150
تهفسیری ئاسان: لە هەر لایەکەوە ڕۆیشتیتە دەرەوە و لە هەرکوێ بوویت (لەکاتی نوێژەکاندا) ڕوو بکەرە کەعبەی پیرۆز و ئێوەش (ئەی موسوڵمانان) لە هەر کوێ بوون و هەن ڕووتان وەرچەرخێنن بەلای ئەودا، تا خەڵکی و میللەتانی تر هیچ بەڵگەیەکیان نەبێت بەسەرتانەوە، مەگەر ستەمکارانیان (کە بەهیچ بەڵگەیەک قایل نابن و هەر ئاشووب و پیلان دەگێڕن)، جا لەو تاوانبارو پیلانگێڕانە مەترسن، بەڵکو تەنها لە من بترسن، تا نازو نیعمەتی خۆمتان بەتەواوی بەسەردا بڕێژم (کە مانەوەیە لەسەر ڕێگەی ڕاست لە دنیادا و بەهەشتی بەرین و ڕەزامەندی خوایە لە دواڕۆژدا) بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن بەردەوام ڕێبازی هیدایەت بگرنەبەر.
كَمَآ أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًۭا مِّنكُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا۟ تَعْلَمُونَ151
تهفسیری ئاسان: هەر وەکو (بۆ تەواو کردنی نازو نیعمەتم) لە نێوتاندا پێغەمبەرێکم لە خۆتان بۆ ڕەوانە کردوون کە ئایەتەکانی منتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، دڵ و دەروون و ڕواڵەت و ئاشکراتان خاوێن دەکاتەوە، فێری قورئان و حیکمەت و داناییتان دەکات، ئەو شتانەتان فێر دەکات کە هەرگیز خۆتان نەتاندەزانی.
فَٱذْكُرُونِىٓ أَذْكُرْكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لِى وَلَا تَكْفُرُونِ152
تهفسیری ئاسان: (دەی کەواتە) ئەی ئیمانداران ئەگەر یادی من بکەن، منیش یادی ئێوە دەکەم و سوپاسگوزاری من بن و سوپاس ناپەزێرو سپڵەیی بەرامبەرم مەکەن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَعِينُوا۟ بِٱلصَّبْرِ وَٱلصَّلَوٰةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ153
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە داوای کۆمەک و یارمەتی لە خوا بکەن بەهۆی ئارامگرتن و نوێژ کردنەوو، دڵنیابن کە خوا یارو یاوەری خۆگرو ئارامگرانە.
وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَن يُقْتَلُ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمْوَٰتٌۢ ۚ بَلْ أَحْيَآءٌۭ وَلَٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ154
تهفسیری ئاسان: جا هەرگیز بەو کەسانەی لە ڕێگەی خوادا دەکوژرێن و شەهید دەبن، مەڵێن: مردوون، نەخێر ئەوانە زیندوون و بەڵام ئێوە هەست بە زیندوویەتی ئەوان ناکەن.
وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَىْءٍۢ مِّنَ ٱلْخَوْفِ وَٱلْجُوعِ وَنَقْصٍۢ مِّنَ ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَنفُسِ وَٱلثَّمَرَٰتِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلصَّٰبِرِينَ155
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا تاقیتان دەکەینەوە بە کەمێک لە ترس و بیم و برسێتی و کەم بوونی ماڵ و سامان و مردنی کەس و کارو تیاچوونی بەرو بوومی کشتوکاڵ، جا مژدە بدە بەو کەسانەی خۆگرو ئارامگرن...
ٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَٰبَتْهُم مُّصِيبَةٌۭ قَالُوٓا۟ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّآ إِلَيْهِ رَٰجِعُونَ156
تهفسیری ئاسان: کە ئەوانەن هەر کاتێک تووشی بەڵاو ناخۆشیەک دەبن دەڵێن: ئێمە موڵکی خواین و هەرچی هەمانە بەخششی خوایە، سەر ئەنجامیش تەنها هەر بۆ لای ئەو زاتەیە گەڕانەوەمان.
أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَٰتٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌۭ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُهْتَدُونَ157
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە چەندەها ستایش و ڕەحمەت و میهرەبانی هەر بەسەر ئەواندا دەبارێت لەلایەن پەروەردگاریانەوە و ئەوانە ئەو کەسانەن ڕێبازی هیدایەتیان وەرگرتووە.
۞ إِنَّ ٱلصَّفَا وَٱلْمَرْوَةَ مِن شَعَآئِرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنْ حَجَّ ٱلْبَيْتَ أَوِ ٱعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَا ۚ وَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًۭا فَإِنَّ ٱللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ158
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی سەفا و مەروە (کە دوو جێگەن لە پاڵ کەعبەدا) لە دروشمەکانی خوای پەروەردگارن، جا ئەوەی حەجی ماڵی خوا دەکات، یاخود عەمرە ئەنجام دەدات (کە لە هەموو کاتێکی ساڵدا دەکرێت) ئەوە هیچ گوناهێکی لەسەر نییە ئەگەر هاتوچۆو بکات لە نێوانیاندا، ئەوەش خۆبەخشی دەکات و (عەمرە و تەواف)ی زیاتر دەکات با بزانێت کە خوا سوپاسگوزارو زانایە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلْنَا مِنَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَٱلْهُدَىٰ مِنۢ بَعْدِ مَا بَيَّنَّٰهُ لِلنَّاسِ فِى ٱلْكِتَٰبِ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ يَلْعَنُهُمُ ٱللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ ٱللَّٰعِنُونَ159
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە بەرنامە و ڕێنمووییەکانی ئاشکرای ڕەوانە کراوی ئێمە دەشارنەوە کە ناردوومانە، دوای ئەوەی بۆ خەڵکیمان ڕوون کردۆتەوە لە کتێبەکاندا، ئا ئەوانە خوا نەفرینیان لێدەکات و نەفرین کارانیش نەفرەتیان لێدەکەن...
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ وَأَصْلَحُوا۟ وَبَيَّنُوا۟ فَأُو۟لَٰٓئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنَا ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ160
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەی کە تەوبەیان کردووە و چاکسازیان ئەنجامداوەو ئەو حەقیقەت و ڕاستیان ڕوون کردۆتەوە کە جاران شاردبوویانەوە، ئا ئەوانە گەڕانەوەکەیان لێ وەردەگرم و تەنها منیشم زۆر تەوبە وەرگرو دلۆڤان و میهرەبانم.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ كُفَّارٌ أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ ٱللَّهِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ161
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و بە بێ باوەڕی مردوون، ئا ئەوانە لەعنەت و نەفرینی خواو فریشتەکان و هەموو خەڵکیان بەگشتی بەسەردا دادەبارێت...
خَٰلِدِينَ فِيهَا ۖ لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ162
تهفسیری ئاسان: ئەوانە بەو نەفرینەوە لە ئاگری دۆزەخدا بۆ هەمیشە دەمێننەوە و ئەو سزایەیان لەسەر سووک ناکرێت و بە چاوی سۆزەوە تەماشا ناکرێن.
وَإِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلرَّحْمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ163
تهفسیری ئاسان: خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنهایە، جگە لەو زاتە خوایەکی تر نیە، هەر ئەو خوایەش بەخشندەو میهرەبان و بەبەزەییە.
إِنَّ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلْفُلْكِ ٱلَّتِى تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٍۢ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍۢ وَتَصْرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلْمُسَخَّرِ بَيْنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ164
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی و ئاڵو گۆڕی شەوو ڕۆژدا و لەو کەشتیانەدا کە دەگەڕێن بە دەریادا و بەهۆیەوە سوود بە خەڵکی دەگەیەنن و لەو ئاوەی کە خوا لە ئاسمانەوە دەیبارێنێت و ئینجا بەهۆیەوە زەوی پێ زیندوو دەکاتەوە دوای وشک بوون و مردنی، هەروەها جۆرەها زیندەوەر و گیانلەبەر و مارو مێرووی لەسەر ڕووکاری زەویدا بڵاو کردۆتەوە و گۆڕاندن و هاتووچۆ پێکردنی باو شەماڵ و ڕاگیر کردنی هەورەکان لە نێوان ئاسمان و زەویدا، ئەمانە هەموو بەڵگەو نیشانەی بەهێزن بۆ ئەوانەی کە عەقڵ و بیروهۆشیان دەخەنەکارو بیر لە دەسەڵاتی بێ سنووری خوا دەکەنەوە.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادًۭا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ ٱللَّهِ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَشَدُّ حُبًّۭا لِّلَّهِ ۗ وَلَوْ يَرَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ إِذْ يَرَوْنَ ٱلْعَذَابَ أَنَّ ٱلْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًۭا وَأَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعَذَابِ165
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگە ئاشکرایانەدا) هەندێک کەس هەیە لەجیاتی ئەوەی خواپەرست بێت، شتانی تر دادەتاشێت بۆ خۆی و (شوێن ڕێنمووییەکانی خوا ناکەوێت و) خۆشەویستی و سۆزی دەدات بەو بت و بەرنامۆلکەو توولە ڕێگەیانە و خۆشی دەوێن، وەک چۆن ئیمانداران خوایان خۆش دەوێت، بەڵام ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە زۆر زیاتر خوایان خۆش دەوێت (هەر بەراورد ناکرێت) جا ئەوانەی کە ستەمیان کردووە گەر دەیانزانی لە کاتێکدا کە بەچاوی خۆیان ڕووبەڕووی ئەو سزایە دەبنەوە، کە بەڕاستی بۆیان دەردەکەوێت کە هێزو تواناو دەسەڵات هەر هەمووی بە دەست خوایە و دڵنیا دەبوون کە ئەو خوایە سزاکەی زۆر بە ئازارە (بۆ ستەمکاران).
إِذْ تَبَرَّأَ ٱلَّذِينَ ٱتُّبِعُوا۟ مِنَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوا۟ وَرَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ ٱلْأَسْبَابُ166
تهفسیری ئاسان: لەو کاتەدا سزای ڕۆژی دوایی دەبینن، ئەوانەی کە خەڵکی شوێنیان کەوتبوون خۆیان بەریی دەکەن و لە شوێنکەوتەکانیان حاشا دەکەن، بەتایبەت کاتێک ئەو سزا توندو تیژە دەبینن، هەموو پەیوەندیەکان دەبچڕێت کە لە نێوانیاندا هەبوو و هیچ بەڵگەو بیانویەکیان بەدەستەوە نامێنێت کە خۆیانی پێ ڕزگار بکەن.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوا۟ لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةًۭ فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّءُوا۟ مِنَّا ۗ كَذَٰلِكَ يُرِيهِمُ ٱللَّهُ أَعْمَٰلَهُمْ حَسَرَٰتٍ عَلَيْهِمْ ۖ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنَ ٱلنَّارِ167
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە شوێنکەوتە بوون دەڵێن: خۆزگە نۆرەیەکمان بۆ بلوایە ئێمەش ئاوا خۆمان بەری دەکرد لەوان، هەروەک ئەوان خۆیان بەریی کرد لە ئێمە، ئا بەو شێوەیە خوا سەرئەنجامی کارو کردەوەکانیان نیشان دەدات و بۆیان دەکاتە ئاخ و حەسرەت لەسەریان، بەڕاستی ئەوانە هەرگیز لە دۆزەخ دەرچوونیان نییە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ كُلُوا۟ مِمَّا فِى ٱلْأَرْضِ حَلَٰلًۭا طَيِّبًۭا وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌ168
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە! لە ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵ و پاکی زەوی بخۆن (توخنی قەدەغە کراوەکان مەکەون) و شوێن هەنگاوەکانی شەیتان مەکەون، چونکە بێگومان ئەو دوژمنێکی ئاشکراتانە.
إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِٱلسُّوٓءِ وَٱلْفَحْشَآءِ وَأَن تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ169
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو شەیتانە هەر فەرمان بە خراپەو گوناهو تاوان دەکات و هەروەها هانتان دەدات بۆ وتنی هەندێک شت یان هەڵبەستنی هەندێک گوفتار بەدەم خواوە بێ ئەوەی بزانن (کە سەرئەنجامی ئەو کارەتان چەندە مەترسیدارە).
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ بَلْ نَتَّبِعُ مَآ أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۗ أَوَلَوْ كَانَ ءَابَآؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْـًۭٔا وَلَا يَهْتَدُونَ170
تهفسیری ئاسان: ئەگەر بەو خەڵکە نادانە بوترێت: شوێنی ئەو بەرنامەیە بکەون کە لەلایەن خواوە ڕەوانە کراوە، دەڵێن: نەخێر، هەر شوێنی ئەوە دەکەوین کە باوو باپیرانمان پێوەی ئالوودە بوون و لەسەری ڕاهاتوون، ئایا ئەگەر باوو باپیرانیشیان تێ نەگەیشتوو هیچ نەزان و ناشارەزاو ڕێنمووییش وەرنەگرن (هەر شوێنیان دەکەون؟!).
وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ كَمَثَلِ ٱلَّذِى يَنْعِقُ بِمَا لَا يَسْمَعُ إِلَّا دُعَآءًۭ وَنِدَآءًۭ ۚ صُمٌّۢ بُكْمٌ عُمْىٌۭ فَهُمْ لَا يَعْقِلُونَ171
تهفسیری ئاسان: نموونەی بێ باوەڕان (لەگەڵ پێغەمبەردا لەوەی کە سوود وەرناگرن لەم قورئانە) وەکو ئەو شوانە وایە: کە هاوار دەکات بەسەر ئاژەڵەکەیدا، بەڵام تێی ناگەن، تەنها ئەوەیە کە گوێیان لە هات و هاوارێکە، ئەوانە کەڕو لاڵ و کوێرن و ژیری و هۆشمەندیان لە دەستداوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لِلَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ172
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزیە چاک و باشانەی کە پێمان بەخشیوون و بەردەوام سوپاسگوزاری خوا بکەن ئەگەر ئێوە تەنها ئەو دەپەرستن.
إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ بِهِۦ لِغَيْرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ173
تهفسیری ئاسان: (خوای پەروەردگار) تەنها مردارەوە بوو و خوێن و گۆشتی بەراز و ئەو ماڵاتانەی کە ناوی غەیری خوایان لەکاتی سەربڕیندا لەسەر هێنراوە، حەرامی کردووە لێتان، جا ئەگەر کەسێک پێویستی ناچاری کرد بەخواردنیان بێ زیادەڕەوی و لە سنوور دەرچوون، ئەوە هیچ گوناهێکی لەسەرنی یە، بەڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو بە بەزەیی و دلۆڤانە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَشْتَرُونَ بِهِۦ ثَمَنًۭا قَلِيلًا ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ مَا يَأْكُلُونَ فِى بُطُونِهِمْ إِلَّا ٱلنَّارَ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ174
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی نیگای خوا دەشارنەوە کە لە کتێبەکانیاندا ڕەوانەی کردوون (تەورات و ئینجیل و قورئان) و بەو شاردنەوەیە نرخێکی کەم بەدەست دەهێنن (ئەگەر هەموو دنیاشیان دەستکەوێت لە بەرامبەریەوە هەرکەمە)، ئا ئەوانە تەنها ئاگر دەخۆن و سکیانی لێ پڕ دەکەن و لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە نایاندوێنێت و خاوێنیان ناکاتەوە (لە چڵک و چەپەڵی گوناهیان) و هەر سزای بەئێشیان بۆ هەیە...
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلضَّلَٰلَةَ بِٱلْهُدَىٰ وَٱلْعَذَابَ بِٱلْمَغْفِرَةِ ۚ فَمَآ أَصْبَرَهُمْ عَلَى ٱلنَّارِ175
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە کەسانێکن کە گومڕاییان وەرگرتووە لە باتی هیدایەت و سزایان کڕیوە لە باتی چاوپۆشی و لێبووردن، ئای چەندە خۆگرن لەسەر ئاگری دۆزەخ!!
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ نَزَّلَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِى ٱلْكِتَٰبِ لَفِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍۢ176
تهفسیری ئاسان: (ئەو هەڕەشەیە) لەبەر ئەوەیە بەڕاستی خوا کتێبە پیرۆزەکانی بەحەق و ڕاستی دابەزاندووە، بێگومان ئەوانەش کە ناکۆکیان لەسەری هەیەو هەر ڕایان جیاوازە لە بەرامبەر کتێبە ئاسمانیەکانەوە، ئەوانە هەر لە کێشمە کێش و بەربەرەکانیەکی دوور لە ڕاستیدان.
۞ لَّيْسَ ٱلْبِرَّ أَن تُوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ قِبَلَ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ وَلَٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلْكِتَٰبِ وَٱلنَّبِيِّۦنَ وَءَاتَى ٱلْمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ ذَوِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَٱلسَّآئِلِينَ وَفِى ٱلرِّقَابِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَٰهَدُوا۟ ۖ وَٱلصَّٰبِرِينَ فِى ٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَحِينَ ٱلْبَأْسِ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُتَّقُونَ177
تهفسیری ئاسان: کرداری چاک و کاری باش تەنها بریتی نیە لە ڕووکردنتان بەرەو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا (چونکە جولەکە زۆر لەسەر گۆڕانی قیبلە دووان و پڕو پاگەندەی زۆریان کرد)، بەڵکو کرداری چاک و کاری باش بریتیە لەوەی کە ئادەمیزاد باوەڕی هێنابێت بە خواو بە ڕۆژی دوایی و بە فریشتەکان و بەکتێبەکان و بە پێغەمبەران، هەروەها ماڵ و سامانی بەخشی بێت ـ لەگەڵ خۆشەویستیدا بۆی ـ بەخزمان و هەتیوان و هەژاران و ڕێبواران و داواکاران و لە پێناوی ئازادکرنی بەندەکاندا؛ هەروەها نوێژی بەچاکی ئەنجام دابێت و زەکاتیشی لە ماڵ و سامانی دەرکردبێت و ئەوانەی وەفاداربن بەپەیمانەکانیان کاتێک پەیمانیان دابێت، ئەوانەش کە لە کاتی نەداری و هەژاری و نەخۆشی و ناخۆشی و کاتی جەنگ و شەڕو شۆڕدا ئارامگرن، ئا ئەوانە کەسانێکن ڕاستیان کردووە و هەر ئەوانەشن پارێزکارو خواناس و دیندارن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِصَاصُ فِى ٱلْقَتْلَى ۖ ٱلْحُرُّ بِٱلْحُرِّ وَٱلْعَبْدُ بِٱلْعَبْدِ وَٱلْأُنثَىٰ بِٱلْأُنثَىٰ ۚ فَمَنْ عُفِىَ لَهُۥ مِنْ أَخِيهِ شَىْءٌۭ فَٱتِّبَاعٌۢ بِٱلْمَعْرُوفِ وَأَدَآءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَٰنٍۢ ۗ ذَٰلِكَ تَخْفِيفٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَرَحْمَةٌۭ ۗ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ178
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، پێویست کراوە لەسەرتان: تۆڵەسەندنەوە بۆ کوژراوەکان، کەسێکی ئازاد بەکەسێکی ئازاد و بەندەش لە جیاتی بەندە و ئافرەت لە جیاتی ئافرەت (واتە هەر کەسێک بە تاوانی کوشتنی ناحەق هەستا دەبێت بکوژرێتەوە)، جا ئەوەی چاوپۆشی شتێکی لێکرا لەلایەن براکەیەوە، با حەقداری کوژراوەکە چاک ڕەفتاربێت لەگەڵ بکوژەکەداو بکوژەکە بەجوانی خوێن بەهای کوژراوەکە بدات و ئەوە کار ئاسانکردن و سۆزو میهرەبانیەکە لەلایەن پەروەردگارتانەوە (کە لەجیاتی کوشتنەوە خوێنبایی وەربگیرێت) ئەوسا ئیتر ئەوەی لەوەودوا دەستدرێژی بکات و لە سنوور بترازێت سزای بەئێشی بۆ ئامادەکراوە.
وَلَكُمْ فِى ٱلْقِصَاصِ حَيَوٰةٌۭ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ179
تهفسیری ئاسان: ئەی هۆشمەندەکان ژیانتان تەنها لە تۆڵەسەندنەوەدایە (لەو کەسانەی خەڵکی بەناحەق دەکوژن)، بۆ ئەوەی تەقواو لە خوا ترسان ببێتە پیشەتان و خۆ لە دەستدرێژی و تاوان بە دوور بگرن.
كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ إِن تَرَكَ خَيْرًا ٱلْوَصِيَّةُ لِلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُتَّقِينَ180
تهفسیری ئاسان: پێویستکراوە لەسەرتان کاتێک یەکێکتان مەرگی نزیک بوەوەو سامان و ماڵ و داراییەکی بەجێ دەهێشت، با وەسیەت بکات کە هەندێکی بدرێت بە دایک و باوکی و خزمانی بەشێوەیەکی جوان و لەبارو ئەمە پێویست و ئەرکە لەسەر خواناس و پارێزکاران.
فَمَنۢ بَدَّلَهُۥ بَعْدَمَا سَمِعَهُۥ فَإِنَّمَآ إِثْمُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ181
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی ئەو وەسیەتە دەگۆڕێت دوای ئەوەی بیستی و بەباشی وەری گرت، گوناهی تەنها لەسەر ئەوانەیە کە دەیگۆڕن، بەڕاستی خوای پەروەردگار بیسەرو زانایە (بە گوفتار و نیەتیان).
فَمَنْ خَافَ مِن مُّوصٍۢ جَنَفًا أَوْ إِثْمًۭا فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ182
تهفسیری ئاسان: جا هەر کەس دەترسا لە وەسیەت کارەکە هەڵە یان گوناهێک یان ماف خۆرییەکی ئەنجام بدات (گیروگرفت بۆ وەرەسە دروست بکات) ئینجا ڕێکی خستن، ئەوە هیچ گوناهی لەسەرنیە (بەڵکو بەخێرخواز لە قەڵەم دەدرێت) بەڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ183
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەرتان پێویست کراوە هەر وەکو لەسەر گەلانی پێش ئێوە پێویست کرابوو، بۆ ئەوەی خواناسی و پارێزکاری بکەن.
أَيَّامًۭا مَّعْدُودَٰتٍۢ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ فَعِدَّةٌۭ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۚ وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدْيَةٌۭ طَعَامُ مِسْكِينٍۢ ۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًۭا فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّهُۥ ۚ وَأَن تَصُومُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ184
تهفسیری ئاسان: چەند ڕۆژێکی ژمێرراوی دیاریکراو (کە مانگی ڕەمەزانە) خۆ ئەگەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو یان لە سەفەردا بوو با بە ئەندازەی ئەو ڕۆژانەی بۆی نەگیراوە لە ڕۆژانێکی تردا بیانگێڕێتەوەو ئەوانەش کە بە زەحمەت دەتوانن بەڕۆژوو بن (وەکو پیرەمێردو نەخۆشە بەردەوامەکان) ئەوە با ژەمێک خواردن ببەخشن بە هەژارێک، ئەوەی زیاتر ببەخشێت ئەوە باشترە بۆی، بێگومان ئەگەر بەڕۆژوو بن چاکترەو پاداشتی زۆرترە ئەگەر بزانن و (بتوانن).
شَهْرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلْقُرْءَانُ هُدًۭى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٍۢ مِّنَ ٱلْهُدَىٰ وَٱلْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ فَعِدَّةٌۭ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا۟ ٱلْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ185
تهفسیری ئاسان: مانگی ڕەمەزان (ئەو مانگەیە) کە قورئانی تیادا هاتۆتە خوارەوە، لەکاتێکدا ئەم قورئانە ڕێنموویی بەخشە بە خەڵکی و بەڵگەی زۆری تیادایە، لە ڕێنموویی و جیاکردنەوەی ڕاست و ناڕاست و حەق و ناحەق، جا کەسێک لە ئێوە مانگی ڕەمەزانی بینی (یان هەواڵی بینینی پێدرا)، دەبا ئەو مانگە بەڕۆژوو بێت، ئەوەش کە نەخۆش بێت یان لە سەفەردا بێت با لەڕۆژانی تردا بەو ئەندازە بیگرێتەوە، چونکە خوا ئاسانکاری بۆ ئێوە دەوێت و نایەوێت (پەرستن و فەرزەکانتان) لەسەر قورس و گران بکات و بۆ ئەوەی ئەو ماوە دیاریکراوە تەواو بکەن و خوا بەگەورە بگرن و سوپاسگوزاریشی بکەن لەسەر ئەوەی کە ڕێنموویی کردوون (سروودی جەژن: اللە اکبر اللە اکبر اللە اکبر، لا الە الا اللە واللە اکبر، اللە اکبر وللە الحمد، بەجێهێنانی ئەم فەرمانە خواییەیە).
وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِى عَنِّى فَإِنِّى قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لِى وَلْيُؤْمِنُوا۟ بِى لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ186
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر بەندەکانم پرسیارت لێبکەن دەربارەم، ئەوە من نزیکم لێیانەوە، بە هاناو هاواری دۆعا گۆیانەوە دەچم هەر کاتێک لێم بپاڕێنەوەو نزا بکەن، دەبا ئەوانیش بەدەم بانگەوازی منەوە بێن و باوەڕی دامەزراو بە من بهێنن، بۆ ئەوەی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنەبەر (بۆ بەدەستهێنانی سەربەرزی و سەرفرازی هەردوو جیهان).
أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ ٱلصِّيَامِ ٱلرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَآئِكُمْ ۚ هُنَّ لِبَاسٌۭ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌۭ لَّهُنَّ ۗ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَخْتَانُونَ أَنفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنكُمْ ۖ فَٱلْـَٰٔنَ بَٰشِرُوهُنَّ وَٱبْتَغُوا۟ مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمْ ۚ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ ٱلْخَيْطُ ٱلْأَبْيَضُ مِنَ ٱلْخَيْطِ ٱلْأَسْوَدِ مِنَ ٱلْفَجْرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا۟ ٱلصِّيَامَ إِلَى ٱلَّيْلِ ۚ وَلَا تُبَٰشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَٰكِفُونَ فِى ٱلْمَسَٰجِدِ ۗ تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ187
تهفسیری ئاسان: لە شەوگاری ڕەمەزاندا تێکەڵ بوونتان لەگەڵ هاوسەرانتاندا حەڵاڵکراوە، ئەوان پۆشاکن بۆ ئێوە و ئێوەش پۆشاکن بۆ ئەوان، خوای گەورە دەیزانی کە ئێوە خۆتان دەخەڵەتاند (لە نزیک بوونەوەتان لە هاوسەرەکانتانەوە، چونکە دوودڵ بوون و نەتاندەزانی حەڵاڵە یان نا)، بەڵام خوای میهرەبان تۆبەی لێ وەرگرتن و لێتان خۆشبوو، کەوابوو لە ئێستە بەدواوە (لە شەوگاردا) نزیکییان بکەن و ئەوە داوابکەن خوا بۆی بڕیار داون (لە نەوەی چاک و خواناس)، دە بخۆن و بخۆنەوە هەتا بە ڕوونی بەرەبەیان و سپێدەتان بۆ دەردەکەوێت و لە ڕۆژهەڵاتەوە دیاردەدات و تاریکی شەو لادەبات، لەوەودوا ڕۆژووەکەتان ببەنە سەر تا شەو دادێت و (خۆرئاوا دەبێت) و نزیکیی لەگەڵ هاوسەرەکانتاندا مەکەن لە کاتێکدا کە ئێوە بڕیاری مانەوەتان (بۆ خوا پەرستی) لە مزگەوتەکاندا داوە، جا ئەوانەی کە باسکران چەند سنوورێکی خوان و مەیانبەزێنن و نزیکیان مەکەون، ئا بەوشێوەیە خوا ئایەت و ڕێنمووییەکانی خۆی ڕوون دەکاتەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی پارێزکاری بکەن.
وَلَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَكُم بَيْنَكُم بِٱلْبَٰطِلِ وَتُدْلُوا۟ بِهَآ إِلَى ٱلْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا۟ فَرِيقًۭا مِّنْ أَمْوَٰلِ ٱلنَّاسِ بِٱلْإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ188
تهفسیری ئاسان: نەکەن ماڵ و دارایی یەکتر لە نێوانتاندا بە ناحەق بخۆن (وەک بەرتیل و سوو، یان داگیرکردن و فڕوفێڵ...) نەکەن هەندێکی بدەن بەکاربەدەستان بۆ ئەوەی هەندێک ماڵی خەڵکی بخۆن لە ڕێگەی ناحەق و گوناهەوە، لە کاتێکدا خۆشتان دەزانن کە ئەو کارە ڕەوا نیە.
۞ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِىَ مَوَٰقِيتُ لِلنَّاسِ وَٱلْحَجِّ ۗ وَلَيْسَ ٱلْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَٰبِهَا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ189
تهفسیری ئاسان: پرسیارت لێدەکەن دەربارەی نوێ بوونەوەی مانگەکان، پێیان بڵێ ئەوە بۆ دیاریکردنی کاتەکانە بۆ خەڵکی و بۆ زانینی کاتی حەج (خوای گەورە ڕێکی خستووە)، چاکە و چاکەکاریش ئەوە نیە کە لە پشتەوە خۆتان بکەن بە ماڵاندا (کە ئەمە کارێک بوو لە سەردەمی نەفامیدا ئەنجام دەدرا دوای گەڕانەوە لە حەج) بەڵکو چاکە ئەوەیە کە ئەو کەسە لە خواترس و پارێزکار بێت، لە دەرگای ماڵەکانەوە بچنە ژورەوە، لە خوا بترسن بۆ ئەوەی سەرفراز بن.
وَقَٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ190
تهفسیری ئاسان: بجەنگن لە پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئەوانەی کە دژتان دەجەنگن، نەکەن دەستدرێژی بکەن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و... هتد) چونکە بەڕاستی خوا ئەو دەستدرێژکەرانەی خۆش ناوێت.
وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُم مِّنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ ۚ وَٱلْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلْقَتْلِ ۚ وَلَا تُقَٰتِلُوهُمْ عِندَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ حَتَّىٰ يُقَٰتِلُوكُمْ فِيهِ ۖ فَإِن قَٰتَلُوكُمْ فَٱقْتُلُوهُمْ ۗ كَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْكَٰفِرِينَ191
تهفسیری ئاسان: (دەستدرێژکەران) بکوژن لە هەر کوێدا دەستان کەوتن و دەستان بەسەریاندا ڕۆیشت و دەریان بکەن لەو شوێنەی کە دەریان کردوون (کە شاری مەککە بوو)، بێگومان هاوەڵگەری و زۆر کردن لە ئیماندار تا پاشگەز ببێتەوە لە ئاینەکەی لە کوشتن خراپترە، مەجەنگن دژی کافران لە سنووری مزگەوتی حەرام و (کەعبە)دا هەتا ئەوان شەڕتان پێ نەفرۆشن و نە جەنگن دژتان، خۆ ئەگەر شەڕیان پێ فرۆشتن و جەنگان دژتان ئێوەش بجەنگن دژیان، چونکە هەر ئاوایە پاداشتی ئەو بێباوەڕانە.
فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ192
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانە کۆڵیانداو شەڕیان وەستان، ئەوە خوا زۆر لێبوردە و میهرەبانە.
وَقَٰتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌۭ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ لِلَّهِ ۖ فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَلَا عُدْوَٰنَ إِلَّا عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ193
تهفسیری ئاسان: (خۆ ئەگەر کافران کۆڵیان نەداو هەر جەنگان و پیلانیان گێڕا) ئێوەش بجەنگن دژیان تا وەکو هاوەڵگەری و ئاشوب و ناخۆشی نەمێنێت، هەروەها تا دین و ئاین و بەرنامەو فەرمانڕەوایی هەر بۆ خوای گەورە بێت، خۆ ئەگەر کۆڵیانداو وازیان هێنا، ئەوا هیچ جۆرە دژایەتیەکیان نامێنێت تەنها دژ بە ستەمکارەکانیان نەبێت.
ٱلشَّهْرُ ٱلْحَرَامُ بِٱلشَّهْرِ ٱلْحَرَامِ وَٱلْحُرُمَٰتُ قِصَاصٌۭ ۚ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ فَٱعْتَدُوا۟ عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا ٱعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ194
تهفسیری ئاسان: ڕێزی مانگی حەرام پەیوەستە بە ڕێز گرتنی ئەوان بۆ مانگی حەرام (واتە: ئەگەر لەو مانگانەدا جەنگان دژتان کە جەنگ تیایدا حەرامە ئێوە حەقی بەرگریتان هەیە) و دەستدرێژی بۆ سەر هەر شتێکی حورمەتدار دەبێت تۆڵەی بسەنرێت بەبێ زیادەڕەوی، جا ئەوەی کە دەستدرێژی دەکاتە سەرتان، ئێوەش مافتان هەیە بەقەدەر دەست درێژییەکەی ئەو، تۆڵەی خۆتان بکەنەوە و لە خوا بترسن و، چاک بزانن کە بەڕاستی خوا یارو یاوەری پارێزکارانە.
وَأَنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا تُلْقُوا۟ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى ٱلتَّهْلُكَةِ ۛ وَأَحْسِنُوٓا۟ ۛ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ195
تهفسیری ئاسان: لە ڕێ و ڕێبازی خوادا بۆ ڕەزامەندی ئەو، ماڵ و سامانتان ببەخشن، بەدەستی خۆتان، خۆتان بەرەو تیاچوون مەبەن (چونکە ڕەزیلی و دەست نوقاوی مایەی تیاچوونە)، هەمیشە خێرو چاکە ئەنجام بدەن و چاکەخواز بن و (ماڵ و سامانتان لە پێناوی خوادا ببەخشن) چونکە بەڕاستی خوا ئەو چاکە کارانەی خۆشدەوێت.
وَأَتِمُّوا۟ ٱلْحَجَّ وَٱلْعُمْرَةَ لِلَّهِ ۚ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا ٱسْتَيْسَرَ مِنَ ٱلْهَدْىِ ۖ وَلَا تَحْلِقُوا۟ رُءُوسَكُمْ حَتَّىٰ يَبْلُغَ ٱلْهَدْىُ مَحِلَّهُۥ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ بِهِۦٓ أَذًۭى مِّن رَّأْسِهِۦ فَفِدْيَةٌۭ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍۢ ۚ فَإِذَآ أَمِنتُمْ فَمَن تَمَتَّعَ بِٱلْعُمْرَةِ إِلَى ٱلْحَجِّ فَمَا ٱسْتَيْسَرَ مِنَ ٱلْهَدْىِ ۚ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٍۢ فِى ٱلْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ۗ تِلْكَ عَشَرَةٌۭ كَامِلَةٌۭ ۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُۥ حَاضِرِى ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ196
تهفسیری ئاسان: حەج و عەمرە بەچاکی و تەواوی بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا ئەنجام بدەن، جا ئەگەر ڕێتان لێگیراو ئەرکەکانتان بۆ ئەنجام نەدرا (بەهۆی نەخۆشی یان هەر هۆیەکی تر) ئەوە دەتوانن ماڵاتێک بکەن بەقوربانی بەگوێرەی توانا، سەرتان مەتاشن و (ئیحرام مەشکێنن) تا قوربانییەکە ئەنجام نەدرێت و بەجێی خۆی نەگات، جا هەر کەسێکتان نەخۆش بوو یان برین و ئازارێک لە سەریدا هەبوو (پێویست بوو مووی سەری یان هەندێکی لاببات) با فیدیە بدات (کە بریتیە لەوەی) بەڕۆژوو بێت، یان خێرێک یان قوربانیەک بکات، جا هەر کاتێک کە لە ئاسوودەیی و ئاسایدا بوون، ئەوەی کە دەیەوێت نێوان حەج و عەمرە (ئیحرام بشکێنێت و پۆشاکی ئاسایی لەبەر بکات) دەبێت بە گوێرەی توانای خۆی قوربانییەک بکات، ئەوەش کە نەیبوو قوربانی بکات، با سێ ڕۆژ لە حەج بەرۆژوو بێت و حەوت ڕۆژیش کە گەڕانەوە (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئەوە دەکاتە، دە، ڕۆژی تەواو، جا ئەمە بۆ ئەو کەسانەیە کە خەڵکی مەککەو دەورو بەری نین، لە خوا بترسن و پارێزکاربن و بزانن کە بەڕاستی خوا سزاو تۆڵەی زۆر سەختە (لەوانەی کە سەرپێچی دەکەن).
ٱلْحَجُّ أَشْهُرٌۭ مَّعْلُومَٰتٌۭ ۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِى ٱلْحَجِّ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ ۗ وَتَزَوَّدُوا۟ فَإِنَّ خَيْرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقْوَىٰ ۚ وَٱتَّقُونِ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ197
تهفسیری ئاسان: حەج لە چەند مانگێکی دیاریکراودایە و (خۆی بۆ ئامادە دەکرێت و نیەتی لێدەهێنرێت) جا ئەوەی کە لەو مانگانەدا دەستبەکار بوو و بڕیاریدا حەج بکات، ئەوە دەبێت نزیکی هاوسەری نەکەوێت و شەڕە چەپۆک و گوناهو موجادەلە و گوفتاری نادروست ئەنجام نەدات، بێگومان هەر خێرو چاکەیەک ئەنجام بدەن خوا پێی دەزانێت و ئاگادارە لێی، بەردەوام هەوڵ بدەن کە زەخیرەو توێشوو بخەن، بێگومان چاکترین زەخیرەش تەقواو پارێزکاریە، بەردەوامیش لە من بترسن ئەی خاوەن بیرو هۆشەکان.
لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَبْتَغُوا۟ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّكُمْ ۚ فَإِذَآ أَفَضْتُم مِّنْ عَرَفَٰتٍۢ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ عِندَ ٱلْمَشْعَرِ ٱلْحَرَامِ ۖ وَٱذْكُرُوهُ كَمَا هَدَىٰكُمْ وَإِن كُنتُم مِّن قَبْلِهِۦ لَمِنَ ٱلضَّآلِّينَ198
تهفسیری ئاسان: هیچ گوناهبار نابن ئەگەر لە کاتی حەجدا لە فەزڵی پەروەردگارتان، خۆتان بەهرەوەر بکەن (وەک بازرگانی و شت کڕین) هەر کاتێک لە عەرەفات دابەزین و گەڕانەوە، یادی خوا بکەن لەلای (مشعر الحرام کە: کێوێکە لە داوێنی مزدلفة دا) و یادیشی بکەن وەک چۆن ڕێنموویی کردوون و هیدایەتی داوون، چونکە بەڕاستی ئێوە پێش ئەم ئاین و ڕێنووماییە سەرگەردان و گومڕا بوون.
ثُمَّ أَفِيضُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ ٱلنَّاسُ وَٱسْتَغْفِرُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ199
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا (روو بە قوڕەیش و سەرکردە و دەوڵەمەندان دەفەرموێت): خەڵکی لە کوێوە دابەزین و گەڕانەوە ئێوەش لەوێوە دابەزن و بگەڕێنەوەو (خۆتان جیامەکەنەوە) و داوای لێخۆشبوون لە خوا بکەن، چونکە بەڕاستی پەروەردگارتان زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.
فَإِذَا قَضَيْتُم مَّنَٰسِكَكُمْ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَذِكْرِكُمْ ءَابَآءَكُمْ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًۭا ۗ فَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِى ٱلدُّنْيَا وَمَا لَهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنْ خَلَٰقٍۢ200
تهفسیری ئاسان: جا هەر کاتێک ئەرک و مەناسیکەکانتان بەجێ هێنا، ئەوکاتە یادی خوا بکەن هەروەکو چۆن یادی باو وباپیرانتان دەکەن (کاتی خۆی عەرەب زۆر خۆیان هەڵکێشاوە بە باوو باپیریانەوەو باسیان کردوون) یاخود زۆر زیاتریش لەوان، جا هەندێک لە خەڵکی هەیە کە دەڵێت: پەروەردگارا هەرچیمان پێ دەبەخشیت لە دنیادا پێمان ببەخشە، بێگومان ئەو جۆرە کەسە لە قیامەتدا بێ بەهرەو بێ بەش و بێ ڕێزە.
وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ حَسَنَةًۭ وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ201
تهفسیری ئاسان: هەشیانە کە دەڵێت: پەروەردگارا لە دنیادا خێرو چاکەو نازو نیعمەتمان پێ ببەخشەو، لە قیامەتیشدا لە نازو نیعمەتەکانی بەهەشت بەهرەمەندمان بکەو، لە سزای ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە.
أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ نَصِيبٌۭ مِّمَّا كَسَبُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ202
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە لە هەندێک لەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامیانداوە بەهرەوەر دەبن لە دنیاو قیامەتدا و خوا زۆر بە خێرایی لێپرسینەوە ئەنجام دەدات (هەرکەسە بەو شوێنە دەگەیەنێت کە لە دنیادا دەست پێشخەری بۆ کردووە).
۞ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ فِىٓ أَيَّامٍۢ مَّعْدُودَٰتٍۢ ۚ فَمَن تَعَجَّلَ فِى يَوْمَيْنِ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ لِمَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ203
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا (کە ڕۆژانی جەژنی قوربانە) یادی خوا بکەن ئەوەی کە پەلە بکات و لە دوو ڕۆژدا شەیتان ڕەجم بکات ئەوە هیچ گوناهی لەسەرنییە، ئەوەش دوای بخات و (بە سێ ڕۆژ ئەنجامی بدات) هەرگوناهی لەسەر نییە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە خۆیان لە نافەرمانی خوا دەپارێزن، جا لە خوا بترسن و بزانن سەرئەنجام ئێوە بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، (لەبەردەم دادگای ئەودا) کۆ دەکرێنەوە.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُۥ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَيُشْهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِى قَلْبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلْخِصَامِ204
تهفسیری ئاسان: هەندێ کەس هەن قسەو گوفتارو دەم پاراوییان لە بارەی ژیانی ئەم دنیایەوە سەرسامت دەکات، خوایش بە شایەت دەگرێت و دەڵێت: دڵ و زمانم یەکسانن، لە کاتێکدا ئەو سەرسەختترین کەسە لە هەموو جۆرە دوژمنایەتیەکدا.
وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ ٱلْحَرْثَ وَٱلنَّسْلَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلْفَسَادَ205
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک ئەو جۆرە کەسە پشتی هەڵکردو دەسەڵاتی پەیدا کرد؛ هەوڵ و کۆشش دەدات لە زەویدا تا ئاشوب بەرپا بکات و خراپە بڕوێنێت و کشتوکاڵ لەناو ببات و پاکتاو کردنی ڕەگەزی ئەنجام بدات، بێگومان خوا فەسادو خراپە و تاوانی ناوێت.
وَإِذَا قِيلَ لَهُ ٱتَّقِ ٱللَّهَ أَخَذَتْهُ ٱلْعِزَّةُ بِٱلْإِثْمِ ۚ فَحَسْبُهُۥ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ206
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر پێی بوترێت: لە خوا بترسە، (هەروا بۆت نالوێت)، غەڕڕایی دەیگرێت و شانازیی بە گوناهو تاوانەوە دەکات و سوور دەبێت لەسەری، تۆڵە لە ئیماندارە دڵسۆزەکە دەسێنێت و تاوانباریشی دەکات، جا ئەو خوانەناسە دۆزەخی بەسە، سوێند بەخوا ئەو دۆزەخە شوێن و جێگەو لانکەیەکی نالەبارە.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْرِى نَفْسَهُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ رَءُوفٌۢ بِٱلْعِبَادِ207
تهفسیری ئاسان: هەندێ خەڵکیش هەن (پێچەوانەی ئەوانەی باسکران) خۆیان دەفرۆشن بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی بەخوا، خوای گەورەش بەسۆزو میهرەبانە بەرامبەر بەرامبەر ئەو جۆرە بەندانەی.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱدْخُلُوا۟ فِى ٱلسِّلْمِ كَآفَّةًۭ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ208
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی ئیمان و باواڕتان هێناوە هەر هەمووتان خۆتان بخەنە ژێر سایەی ئیسلامەوە و بە تەواوی پەیڕەوی بکەن و شوێنی هەنگاوەکانی شەیتان مەکەون، چونکە بەڕاستی ئەو دوژمنی ئاشکراتانە (هەمیشە دەیەوێت شەڕو جەنگ لە نێوان خەڵکیدا بەرپا بکات و لە ئیسلام دووریان بخاتەوە).
فَإِن زَلَلْتُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْكُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ209
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لاتانداو هەڵەو گوناهتان کرد دوای ئەوەی کە هەموو شتێکتان بۆ ڕوون کرابۆوە، ئەوە چاک بزانن کە خوا بەدەسەڵاتە (تۆڵەتان لێ بسێنێت)و دانایە (پەلە ناکات بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ سەر ڕاستە شەقام).
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن يَأْتِيَهُمُ ٱللَّهُ فِى ظُلَلٍۢ مِّنَ ٱلْغَمَامِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ210
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانەی کە ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوەڕێی چی دەکەن؟ جگە لە هاتنی خوای گەورە بۆ لایان لە نێو سێبەری پەڵە هەوری سپی لەگەڵ فریشتەکاندا، ئەوکاتە هەموو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (دەرگای تەوبە داخراو کۆتایی بە دنیا هات)، ئەوسا هەموو کارو فرمانێک هەر بۆ لای خوای پەروەردگار دەگەڕێتەوە.
سَلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ كَمْ ءَاتَيْنَٰهُم مِّنْ ءَايَةٍۭ بَيِّنَةٍۢ ۗ وَمَن يُبَدِّلْ نِعْمَةَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ211
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لە نەوەی ئیسرائیل بپرسە: چەندە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرامان پێ بەخشیوون؟ جا ئەوەی نیعمەتی خوا بگۆڕێت، (لە یەکخواناسی لابدات) دوای ئەوەی بۆی هاتووە، ئەوە بەڕاستی خوا تۆڵەی زۆر سەخت و بە ئازارە (لەو جۆرە کەسانە).
زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَيَسْخَرُونَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۘ وَٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ فَوْقَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ وَٱللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ212
تهفسیری ئاسان: ژیانی دنیا ڕازێنراوەتەوە بۆ بێ باوەڕان (بەڵام لەباتی سوپاسگوزاری) گاڵتە دەکەن بە باوەڕداران (لەبەر هەژاری و نەداری و کەم دەسەڵاتی)، بێگومان ئەوانەی کە خاوەنی تەقواو لە خوا ترسان بوون لە ڕۆژی قیامەتدا لە سەرویانەوەن (لە بەهەشتی بەرزو بەریندا، ئەوانیش لە ناخی دۆزەخدان) و خوا (لە دنیادا) ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت بە هەموو کەس بێ ئەوەی گوێ بداتە بیرو باوەڕیان.
كَانَ ٱلنَّاسُ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَبَعَثَ ٱللَّهُ ٱلنَّبِيِّۦنَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ ٱلنَّاسِ فِيمَا ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ ۚ وَمَا ٱخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ أُوتُوهُ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۖ فَهَدَى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِمَا ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ مِنَ ٱلْحَقِّ بِإِذْنِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍ213
تهفسیری ئاسان: (لە سەرەتای پەیدابونی خەڵکیدا، پێش تۆفانەکەی نوح) خەڵکی یەک ئوممەت بوون و خاوەنی تەنها بیروباوەڕی یەکتاناسین بون، (بەڵام بەرەبەرە لایاندا) خوایش وێڵی نەکردن و پێغەمبەرانی ڕەوانەکرد، تا مژدەدەرو ترسێنەربن هاوڕێ لەگەڵ کتێبی ئاسمانیدا، بۆ ڕوون کردنەوەی حەق و ڕاستی، تا لەنێوان خەڵکیدا فەرمانڕەوایی و دادوەری ئەنجام بدات لەسەر ئەو شتانەی کە بۆتە کێشەیان و ڕاو بۆچوونیان لەسەری جیاوازە، کەسیش جیاوازی و کێشەی لەسەر بەرپا نەکرد جگە لەوانەی کە ئەو کتێبانەیان پێ بەخشراوە (کە گاورو جولەکەن) دوای ئەوەی بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات (کە قورئانە، ئینجا کێشە و دووبەرەکیان تێدا دروست بوو)، ئەمەش بەهۆی حەسادەت و ستەم کردنیانەوە (بۆیە پەیڕەوی حەق و ڕاستیان نەکرد)، ئەوسا خوا هیدایەت و ڕێنمووی ئیماندارانی کرد بۆ دۆزینەوەی حەق و پەیڕەوی کردنی لە نێوان ئەو مەسەلانەی کە ئەوان کێشەیان لە سەری هەبوو و خوا ڕێنموویی هەرکەسێک دەکات کە بیەوێت و (شایستە بێت) بۆ ڕێگە و ڕێبازی ڕاست و دروست.
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِكُم ۖ مَّسَّتْهُمُ ٱلْبَأْسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلْزِلُوا۟ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصْرُ ٱللَّهِ ۗ أَلَآ إِنَّ نَصْرَ ٱللَّهِ قَرِيبٌۭ214
تهفسیری ئاسان: ئایا لاتان وایە هەروا بە ئاسانی دەچنە بەهەشتەوە (بێ تەنگانە و ناخۆشی)؟! مەگەر نموونەی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نەکراوە، کە تووشی شەڕو ناخۆشی و تەنگانەو گرانی و نەداری بوون و تەکانیان خواردوە و زۆریان بۆ هاتووە بەڕادایەک، هەتا پیغەمبەرەکەیان و ئەوانەی باوەڕیان هێناوە لەگەڵیدا، دەیانوت: کەی پەروەردگار سەرکەوتن دەبەخشێت؟! ئیتر کەی خوا یارمەتی دەنێرێت؟! ئاگاداربن و دڵنیابن بەڕاستی یارمەتی خوایی زۆر نزیکە. لە تۆ دەپرسن (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)کەچی ببەخشن و بەکێی ببەخشن؟ پێیان بڵێ: هەر خێرێک دەکەن سەرەتا دایک و باوکتان فەرامۆش مەکەن، هەروەها خزمان و هەتیوان و هەژاران و ڕێبوارانی نەداریش، هەر خێرو چاکەیەکیش ئەنجام دەدەن، دڵنیابن کە خوا زانا و ئاگادارە لێی.
يَسْـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ ۖ قُلْ مَآ أَنفَقْتُم مِّنْ خَيْرٍۢ فَلِلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌۭ215
تهفسیری ئاسان: جەنگ لەسەرتان بڕیار دراوە کەشتێکی گرانە لاتان (ئیماندار بە جەستە لای گرانە بەڵام ڕۆحی پێی ئاسوودەیە بۆ بەرگری لە ئیسلام و لابردنی کۆسپەکان) بەڵام لەوانەیە شتێکتان لا ناخۆش بێت کەچی خێر لەوەدا بێت، هەروەها لەوانەیە شتێکتان پێ خۆش بێت کەچی شەڕ لەوەدا بێت، بێگومان هەر خوا خۆی دەزانێت (خێر لە چیدایە)، ئێوە نایزانن. (جەنگ لە ئیسلامدا بۆ بەرهەڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکەرو دوژمنانی دینە و بۆ لابردنی ئەو کۆسپانەیە کە نایەڵن خەڵک ئازادانە بژین و ئازادانە ئەو ڕێبازە هەڵبژێرن کە خۆیان قەناعەتیان پێیەتی، هەرگیز بۆ ئەوە نیە کە بە زۆر خەڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایەتی حاڵەو ئەگەر کارێکی وا ڕووی دابێت ئەوە ئاینی ئیسلام لێی بەرییە).
كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌۭ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰٓ أَن تَكْرَهُوا۟ شَيْـًۭٔا وَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰٓ أَن تُحِبُّوا۟ شَيْـًۭٔا وَهُوَ شَرٌّۭ لَّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ216
تهفسیری ئاسان: جەنگ لەسەرتان بڕیار دراوە کەشتێکی گرانە لاتان (ئیماندار بە جەستە لای گرانە بەڵام ڕۆحی پێی ئاسوودەیە بۆ بەرگری لە ئیسلام و لابردنی کۆسپەکان) بەڵام لەوانەیە شتێکتان لا ناخۆش بێت کەچی خێر لەوەدا بێت، هەروەها لەوانەیە شتێکتان پێ خۆش بێت کەچی شەڕ لەوەدا بێت، بێگومان هەر خوا خۆی دەزانێت (خێر لە چیدایە)، ئێوە نایزانن. (جەنگ لە ئیسلامدا بۆ بەرهەڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکەرو دوژمنانی دینە و بۆ لابردنی ئەو کۆسپانەیە کە نایەڵن خەڵک ئازادانە بژین و ئازادانە ئەو ڕێبازە هەڵبژێرن کە خۆیان قەناعەتیان پێیەتی، هەرگیز بۆ ئەوە نیە کە بە زۆر خەڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایەتی حاڵەو ئەگەر کارێکی وا ڕووی دابێت ئەوە ئاینی ئیسلام لێی بەرییە).
يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلشَّهْرِ ٱلْحَرَامِ قِتَالٍۢ فِيهِ ۖ قُلْ قِتَالٌۭ فِيهِ كَبِيرٌۭ ۖ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَكُفْرٌۢ بِهِۦ وَٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِۦ مِنْهُ أَكْبَرُ عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَٱلْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ ٱلْقَتْلِ ۗ وَلَا يَزَالُونَ يُقَٰتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ ٱسْتَطَٰعُوا۟ ۚ وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِۦ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌۭ فَأُو۟لَٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ217
تهفسیری ئاسان: پرسیارت لێدەکەن دەربارەی جەنگ لە مانگی حەرامدا (کە بریتین لە ـ ذوالعقدة ـ ذوالحجة ـ محرم ـ ڕجب)، بڵێ: جەنگ لەو جۆرە مانگانەدا کارەسات و هەڵەیەکی گەورەیە، بەرهەڵستی ڕێبازی خواو بێ باوەڕی پێی، جەنگ لەمزگەوتی حەرامدا و دەربەدەر کردنی خەڵکەکەی زۆر گەورەترە لای خوا (لە کوشتنی کەسێک یان چەند کەسێک لە مانگی حەرامدا) هەروەها ئازاردانی ئیماندار تا هاوەڵگەر بێت پاشگەز بێتەوە تاوانێکە لە کوشتن گەورەترە، (بێگومان بێ باوەڕان) بەردەوام دژتان دەجەنگن هەتا واتان لێبکەن لە دین و ئاینتان پاشگەز ببنەوە، ئەگەر بۆیان بکرێت، جا هەر کەس لە ئێوە پاشگەز بێتەوە لە ئاینەکەی و بە کافریش بمرێت، ئا ئەو جۆرە کەسانە کارەکانیان پووچەڵ دەبێت لە دنیاو قیامەتدا و ئەوانە جێنشینی ناو ئاگری دۆزەخن و ژیانی هەمیشەیی تیایدا دەبەنە سەر.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَتَ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ218
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوەو ئەوانەی کۆچ و جیهادو تێکۆشانیان کردووە لە پێناو ڕێبازی خوادا، ئا ئەوانە بەهیوا و بەتەمای ڕەحمەت و میهرەبانی خوای پەروەردگارن، بەڕاستی خوایش زۆر لێخۆشبوو و دلۆڤانە.
۞ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْخَمْرِ وَٱلْمَيْسِرِ ۖ قُلْ فِيهِمَآ إِثْمٌۭ كَبِيرٌۭ وَمَنَٰفِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا ۗ وَيَسْـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ ٱلْعَفْوَ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ219
تهفسیری ئاسان: پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی عەرەق و قومار، پێیان بڵێ: لەو دووانەدا تاوان و گوناهێکی گەورە هەیە، هەر چەندە چەند سوودێکیشان تێدایە بۆ خەڵکانێک، بێگومان گوناهەکەیان گەورەترە لە کەڵک و سوودیان، پرسیارت لێدەکەن کە چی ببەخشن؟ پێیان بڵێ: هەرچیتان لێ زیادە دەتوانن بیبەخشن، ئا بەو شێوەیە خوای گەورە ئەم بەڵگەو فەرمانانەتان بۆ ڕوون و ئاشکرا دەکات بۆ ئەوەی بیر بکەنەوەو (واز لەو شتانە بهێنن کە زیانیان زۆرترە لە سوودیان، وەچی بۆ هەردوو جیهانتان چاکە ئەوە بکەن)...
فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۗ وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْيَتَٰمَىٰ ۖ قُلْ إِصْلَاحٌۭ لَّهُمْ خَيْرٌۭ ۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَٰنُكُمْ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ ٱلْمُفْسِدَ مِنَ ٱلْمُصْلِحِ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ220
تهفسیری ئاسان: (ئەوەی بەرژەوەندی ئێوەی تێدایە) لە دنیاو قیامەتدا (خوا ڕوونی کردۆتەوە)، هەروەها پرسیارت لێدەکەن دەربارەی هەتیوان (کە چۆن بن بۆیان) پێیان بڵێ: چاکسازی و پەروەردەکردنیان لە هەمووشت چاکترو پەسەندترە، خۆ ئەگەر تێکەڵاویان بکەن و بیانهێننە ماڵتان ئەوانە براتانن (دەبێت بەچاکی چاودێری خۆیان و ماڵیان بکەن) خوایش کەسانی خراپساز (ئەوانەی تۆوی خراپە دەچێنن) و چاکسازتان دەزانێ و جیای دەکاتەوە، ئەگەر خوا بیویستایە باری گران دەکردن و مەرجی سەختی دادەنا (دەربارەی چاودێری هەتیوان)، چونکە بەڕاستی خوا باڵادەست و داناو کاربەجێ یە.
وَلَا تَنكِحُوا۟ ٱلْمُشْرِكَٰتِ حَتَّىٰ يُؤْمِنَّ ۚ وَلَأَمَةٌۭ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌۭ مِّن مُّشْرِكَةٍۢ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ ۗ وَلَا تُنكِحُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤْمِنُوا۟ ۚ وَلَعَبْدٌۭ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌۭ مِّن مُّشْرِكٍۢ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ يَدْعُونَ إِلَى ٱلنَّارِ ۖ وَٱللَّهُ يَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱلْجَنَّةِ وَٱلْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِۦ ۖ وَيُبَيِّنُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ221
تهفسیری ئاسان: ئافرەتانی موشریک و خواناس مارە مەکەن هەتا ئیمان و باوەڕ دەهێنن، بێگومان کەنیزەکێکی ئیماندار چاکترە لە ئافرەتێکی موشریک و خوانەناس، هەرچەندە (جوانییەکەی، یان سامانەکەی، یان پلەو پایەکەی) سەرسامی کردبن و ژن مارە مەبڕن لە پیاوانی موشریک و خوانەناس هەتا ئیمان و باوەڕ دەهێنن و بەڕاستی بەندەیەکی ئیماندار چاکترە لە موشریک و خوانەناسێک، هەرچەندە سەرسامی کردبن (قەدو قیافەو پلەوپایەو سامانەکەی)، ئائەو خوانەناسانە بانگەوازی مەردوم دەکەن بەرەو دۆزەخ، خوایش بانگهێشتی مەردومان دەکات بەرەو بەهەشت و لێخۆشبوون بە فەرمان و ئیزنی خۆی (کە گوێڕایەڵی ڕێبازەکەیەتی) و خوا ئایەتەکانی (قورئانەکەی) بەروونی دەخاتە بەرچاو بۆ خەڵکی، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و تێبگەن.
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًۭى فَٱعْتَزِلُوا۟ ٱلنِّسَآءَ فِى ٱلْمَحِيضِ ۖ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ ۖ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلتَّوَّٰبِينَ وَيُحِبُّ ٱلْمُتَطَهِّرِينَ222
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی (عادەتی مانگانەی ئافرەت) پێیان بڵێ: ئەوە ئازارو زەرەرە، کەوابوو خۆتان بە دوور بگرن لە هاوسەرەکانتان کە لەو حاڵەتەدا بن و نزیکیان مەکەون تا پاک دەبنەوە، جاکاتێک پاک و خاوێن بوونەوەو خۆیان شت بچنە لایان، بەو شێوەیەی کە خوا فەرمانی داوە، بەڕاستی خوا تەوبەکاران و پاکانی خۆشدەوێت (ئەوانەی ڕواڵەت و ناوەڕۆکیان پاکە).
نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌۭ لَّكُمْ فَأْتُوا۟ حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ ۖ وَقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُم مُّلَٰقُوهُ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ223
تهفسیری ئاسان: ژنانی هاوسەرتان کێڵگەن بۆتان و شوێنی چاندنی وەچەن، جا بە هەر شێوەیەک دەتانەوێت تۆو بوەشێننە ناو کێڵگەکەتانەوە (بە هیوای بەرهەم) و بۆ خۆتان دەست پێشکەری بکەن (سەرەتا هاوسەری خواناس و چاک هەڵبژێرن، لەوەودواش دوعاو نزاو خواپەرستی بەردەوام فەرامۆش مەکەن)و لە خوابترسن و خۆتان لە خراپە بپارێزن و چاک بزانن و دڵنیابن کە بە دیداری خوا شاد دەبن و ئەم مژدەیەش بدە بە ئیمانداران.
وَلَا تَجْعَلُوا۟ ٱللَّهَ عُرْضَةًۭ لِّأَيْمَٰنِكُمْ أَن تَبَرُّوا۟ وَتَتَّقُوا۟ وَتُصْلِحُوا۟ بَيْنَ ٱلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ224
تهفسیری ئاسان: نەکەن سوێند خواردن بەخوا بکەنە کۆسپ لەبەرامبەر چاکەکاری و ئاینداری و ڕێکخستنی خەڵکیدا (واتە کەفارەتی سوێندەکانتان بدەن و لە چاکەو چاکەکاری درێغی مەکەن) چونکە خوا زۆر بیسەرو زانایە.
لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَٰنِكُمْ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ225
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە ئەو سوێندانەتان لێناگرێت کە لە دەمتان دەردەچێت و لەسەری ڕاهاتوون، بەڵکو لەسەرئەوە لێتان دەگرێت و موحاسەبەتان دەکات کە نیەتی دڵتانی لەسەرە و خوا لێخۆشبووە (لە گوناهەکەتان) و ئارامگرو خۆڕاگرە (زوو تۆڵە لە یاخی و سوێند خۆران ناسێنێت).
لِّلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِن نِّسَآئِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍۢ ۖ فَإِن فَآءُو فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ226
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوانەی کە سوێند دەخۆن نزیکی هاوسەریان نەکەون، بۆیان هەیە تا چوار مانگ چاوەروانی بکەن (دەبێت لەو ماوەیەدا بڕیاری یەکجاری بدەن)، خۆ ئەگەر ئاشت بوونەوە و ڕێککەوتن، ئەوە خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە.
وَإِنْ عَزَمُوا۟ ٱلطَّلَٰقَ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ227
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر سوور بوون لەسەر تەڵاق دانیان، ئەوە بەڕاستی خوا بیسەری (بڕیاریانە)و زانایە (بە نیەتیان).
وَٱلْمُطَلَّقَٰتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَٰثَةَ قُرُوٓءٍۢ ۚ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِىٓ أَرْحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤْمِنَّ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِى ذَٰلِكَ إِنْ أَرَادُوٓا۟ إِصْلَٰحًۭا ۚ وَلَهُنَّ مِثْلُ ٱلَّذِى عَلَيْهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ228
تهفسیری ئاسان: ژنانی تەڵاقدراو، دەبێت تا سێ جار عادەتی مانگانە چاوەڕێ بکەن و (شوونەکەنەوە) و حەڵاڵ نیە بۆیان ئەوەی خوا لە منداڵدانیاندا دروستی کردووە (منداڵ یان حەیز) بیشارنەوە، ئەگەر باوەڕیان بە خواو بەرۆژی دوایی دامەزراوە، (لەو ماوەیەدا) هاوسەرەکانیان شایستەن بەگێڕانەوەیان لە ماوەی چاوەروانی و عیدەدا، ئەگەر ویستیان چاکسازی لە ژیانی خۆیاندا بکەن (ئەمەش بۆ تەڵاقی ڕەجعی یە)، ژنان مافیان هەیە بەسەر پیاوانەوە بەوێنەی ئەو مافانەی کە بۆ پیاوانە لەسەر ژنان بەگوێرەی باو و نەریتێک کە پەسەندە لە ئیسلامدا و پیاوان بەسەر ئافرەتانەوە یەک پلەیان هەیە (ئەویش دەسەڵاتی گێڕانەوەی ژنەکانیانە لەکاتی تەڵاقی ڕەجعیدا)و خوا باڵادەست و دانایە (باڵادەستە بەسەر هەموواندا و دانایە لە دابەشکردنی ماف و ئەرکەکاندا).
ٱلطَّلَٰقُ مَرَّتَانِ ۖ فَإِمْسَاكٌۢ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌۢ بِإِحْسَٰنٍۢ ۗ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَأْخُذُوا۟ مِمَّآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ شَيْـًٔا إِلَّآ أَن يَخَافَآ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ ۖ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا ٱفْتَدَتْ بِهِۦ ۗ تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا ۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ229
تهفسیری ئاسان: تەڵاقێک (کە پیاو بتوانێت هاوسەرەکەی تێدا بگێڕێتەوە) دووجارە، دووکەڕەتە (پیاو بۆی هەیە تەڵاقی هاوسەرەکەی بدات و چاکترین شێوازی ئەوەیە کە لە سوننەتی پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) ڕوون کراوەتەوە)، لەوەودوا واتە بۆ سێهەم جار ئیتر ئەگەر دەیەوێت ژیانی هاوسەریی بباتە سەر (نابێت تەڵاق بێت بەدەمیداو ئەگەر هات) دەبێت بەچاکی و بەڕێک و پێکی دەست بەرداری ببێت و بۆتان حەڵاڵ نیە هیچ شتێکیان لێ بسێننەوە لە مارەیی و ئەو شتانەی پێتان بەخشیوون، مەگەر بترسن لەوەی کە نەتوانن سنوورەکانی خوا چاودێری بکەن و (ستەم لە یەک بکەن)، خۆ ئەگەر (ئەی قازییەکان، ئەی خێرخوازان) ترسان لەوەی کە ژن ومێردەکە سنووری خوا ڕاناگرن و (خۆیان گوناهبار دەکەن) ئەوە ئێوە هیچ گوناهبار نابن کاتێک کە دڵنیان ئافرەتەکە دەیەوێت (بە هەندێک سامان، یان دەست هەڵگرتن لە هەندێک مارەیی) خۆی ڕزگار بکات، دڵنیابن ئەو شتانەی کە باسکران سنوورەکانی خوای پەروەردگارن، لێی مەترازێن و سنوورشکێنی مەکەن، ئەوەی دەستدرێژی بکاتە سەر سنوورەکانی خوا، ئا ئەو جۆرە کەسانە ستەمکارن.
فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا تَحِلُّ لَهُۥ مِنۢ بَعْدُ حَتَّىٰ تَنكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُۥ ۗ فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَآ أَن يَتَرَاجَعَآ إِن ظَنَّآ أَن يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ ۗ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ يُبَيِّنُهَا لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ230
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر (بۆ جاری سێهەم، پیاو ژنەکەی خۆی) تەڵاقدا، ئەوە ئیتر جارێکی تر بۆی حەڵاڵ نابێت مەگەر دوای ئەوەی شوویەکی تر بکات و (هاوسەری دووهەمی بەشێوەیەکی ئاسایی تەڵاقی بدات، یان بمرێت)، ئەوە بۆیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ لای یەکترو (ژیانی ژن و مێردایەتی دەست پێبکەنەوە)، ئەگەر گومان و ڕایان وابوو دەتوانن سنوورەکانی خوا ڕاگرن و (ژیانێکی ئاسودەیی ببەنە سەر)، جا ئەوەی کە باسکرا سنوورەکانی خوای گەورەن، ڕوونیان دەکاتەوە بۆ گەلێک کە بزانن و تێبگەن.
وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍۢ ۚ وَلَا تُمْسِكُوهُنَّ ضِرَارًۭا لِّتَعْتَدُوا۟ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ ۚ وَلَا تَتَّخِذُوٓا۟ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوًۭا ۚ وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمَآ أَنزَلَ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ وَٱلْحِكْمَةِ يَعِظُكُم بِهِۦ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ231
تهفسیری ئاسان: کاتێک ژنانی هاوسەرتان تەڵاقداو ئەوانیش گەیشتنە کۆتایی (عیددەیان) ئەوسا یان بیانهێڵنەوە لای خۆتان بەچاکە و ڕێزەوە، یان دەست بەرداریان ببن بە چاکە و ڕێزەوە، مەیان هێڵنەوە بە ئێش و ئازارەوە بۆ ئەوەی دەست درێژی و ستەمیان لێبکەن، هەرکەس ئەوە بکات ئەوە ستەمی لە خۆی کردووە، نەکەن ئایەت و ڕێنمووییەکانی خوا بەگاڵتە بگرن، یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان، هەروەها یادی ئەو شتانە بکەنەوە کە لە قورئاندا بۆتان ڕەوانە کراوە کە پڕە لە دانایی، لەکاتێکدا ئامۆژگاریتان دەکات بەوانە و هەوڵ بدەن خواناس و ئاین پەروەر بن و چاک بزانن کە: بەڕاستی، خوا بە هەموو شتێک زانایە.
وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَٰجَهُنَّ إِذَا تَرَٰضَوْا۟ بَيْنَهُم بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمْ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۗ ذَٰلِكُمْ أَزْكَىٰ لَكُمْ وَأَطْهَرُ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ232
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەگەر ژنانتان تەڵاقداو گەیشتنە کۆتایی عادەی مانگانەیان، ئێوە (ئەی کەسوکاری ژن) مەبنە کۆسپ لە ڕێگەیاندا ئەگەر ویستیان شوو بکەنەوە بە هاوسەرەکانیان، (یاخود ویستیان شوویەکی تر بکەن)، کاتێک ئەوان لە نێوان خۆیاندا ڕەزامەندییان نواند بە شێوەیەکی جوان، ئەم (فەرمان و ڕێنمووییانە) ئامۆژگاری ئەو کەسانەی پێ دەکرێت لە ئێوە کە باوەڕی بە خواو ڕۆژی قیامەت هەبێت، ئەو جۆرە ڕەفتار و کردەوانەتان جوانترو پەسەندترو خاوێنترە، خوای پەروەردگاریش چاک دەزانێرت (چی خێرە بۆتان) و ئێوە نایزانن و دەرکی ناکەن.
۞ وَٱلْوَٰلِدَٰتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَٰدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ ٱلرَّضَاعَةَ ۚ وَعَلَى ٱلْمَوْلُودِ لَهُۥ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ لَا تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَا تُضَآرَّ وَٰلِدَةٌۢ بِوَلَدِهَا وَلَا مَوْلُودٌۭ لَّهُۥ بِوَلَدِهِۦ ۚ وَعَلَى ٱلْوَارِثِ مِثْلُ ذَٰلِكَ ۗ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَن تَرَاضٍۢ مِّنْهُمَا وَتَشَاوُرٍۢ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا ۗ وَإِنْ أَرَدتُّمْ أَن تَسْتَرْضِعُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُمْ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُم مَّآ ءَاتَيْتُم بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ233
تهفسیری ئاسان: دایکان (تەڵاقدراو بن یان نەء) دوو ساڵی تەواو با شیر بە منداڵەکانیان بدەن بۆ هەر کەس کە دەیەوێت شیری تەواو بدات و پێویستە لەسەر ئەو کەسەی خاوەنی منداڵەکەیە (واتە باوکی یان بەخێوکەری) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاک بە شێوەیەکی جوان و پەسەندی ئایین ئامادە بکات، ئەرک لەسەر هیچ کەس دانانرێت جگە لە توانای خۆی، نابێت هیچ دایکێک زیانی پێ بگەیەنرێت بەهۆی منداڵەکەیەوە، هەروەها باوکیشی نابێت زیانی پێ بگەیەنرێت بەهۆیمنداڵەکەیەوە و لەسەر میراتگری منداڵەکەشە وێنەی ئەو مافانەی کە باسکران، خۆ ئەگەر دایک و باوک هەر کاتێک بە ڕەزامەندی و پرس و ڕای هەردوولایان ویستیان منداڵەکەیان لە شیر ببڕنەوە، ئەوە قەیناکات و هیچ گوناهیان لەسەر نی یە لەو بارەیەوە، خۆ ئەگەر ویستتان دایەن بۆ شیر پێدانی منداڵەکانتان بگرن، ئەوەش قەیناکات و هیچ گوناهتان لەسەر نی یە، بەمەرجێک ماف و کرێیان بەجوانی و شایستە پێ بدەن، لە خوا بترسن و پارێزکاربن و چاک بزانن بەڕاستی خوا زۆر بینایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَٰجًۭا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍۢ وَعَشْرًۭا ۖ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِىٓ أَنفُسِهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ234
تهفسیری ئاسان: ئەو پیاوانەتان کە دەمرن و هاوسەران بەجێ دەهێڵن، پێویستە ئەو هاوسەرانە چوارمانگ و دە شەو خۆیان بگرن و چاوەڕێ بکەن (شوو نەکەنەوە)، جا کە گەیشتنە کۆتایی ماوەی عیددەکەیان، ئەوە ئیتر هیچ گوناهتان لەسەر نی یە ئەی کەس و کاری ژن کە ڕێ بدەن ئەو ئافرەتانە بچنەوە دۆخی جارانیان لەوەی کە شەرع حەڵاڵی کردووە بۆیان پێش عیددە، خوای پەروەردگاریش زۆر ئاگادارە بەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن.
وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُم بِهِۦ مِنْ خِطْبَةِ ٱلنِّسَآءِ أَوْ أَكْنَنتُمْ فِىٓ أَنفُسِكُمْ ۚ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ سَتَذْكُرُونَهُنَّ وَلَٰكِن لَّا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا إِلَّآ أَن تَقُولُوا۟ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا ۚ وَلَا تَعْزِمُوا۟ عُقْدَةَ ٱلنِّكَاحِ حَتَّىٰ يَبْلُغَ ٱلْكِتَٰبُ أَجَلَهُۥ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ فَٱحْذَرُوهُ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ235
تهفسیری ئاسان: هیچ گوناهێکیشتان لەسەر نی یە لەوەی بە ناڕاستەوخۆ خوازبێنی ژنانی مێرد مردوو بکەن (کە هێشتا ماوەی دیاریکراویان تەواو نەبووە و دروست نیە شوو بکەنەوە)، یاخود لە دڵی خۆتاندا بڕیاری خوازبێنیتان دابێت، خوای گەورە بەڕاستی زانیویەتی کە ئێوە لەمەودوا ناویان دەبەن و باسیان دەکەن، بەڵام نەکەن بە نهێنی بەڵێنیان لێ واربگرن، مەگەر بەشێوازی گوفتارێکی چاک و دروست و باو نەبێت، نەکەن بڕیاری تەواوی مارەبڕینیان بدەن هەتا ماوەی دیاری کراو تەواو نەبێت و چاکیش بزانن بەڕاستی خوا دەزانێت بەوەی کە لە دڵ و دەروونتاندایە، کەواتە خۆتان بپارێزن (لە قەدەغە کراوەکانی خوا)، دڵنیابن و چاک بزانن کە خوا زۆر لێخۆشبوو و خۆڕاگرو لەسەرخۆیە.
لَّا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ مَا لَمْ تَمَسُّوهُنَّ أَوْ تَفْرِضُوا۟ لَهُنَّ فَرِيضَةًۭ ۚ وَمَتِّعُوهُنَّ عَلَى ٱلْمُوسِعِ قَدَرُهُۥ وَعَلَى ٱلْمُقْتِرِ قَدَرُهُۥ مَتَٰعًۢا بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُحْسِنِينَ236
تهفسیری ئاسان: هیچ گوناهتان لەسەرنی یە ئەگەر ژنانێک تەڵاق بدەن کە هێشتا نەچووبنە لایان، یاخود مارەیتان بۆ دیاری نەکرد بوون، پێویستە لەسەرتان هەندێک سامانیان بدەنێ، جا ئەوەی دەوڵەمەندەو زۆری هەیە و ئەوەی کە هەژارو کەم دەستە (هەرکەس) بەپێی توانای خۆی، ئەم دیاری و یارمەتییانە بەشێوەیەک بێت کە باوو پەسەندی شەرع بێت، ئەمەش ئەرکێکی پێویستە لەسەر چاکەکاران.
وَإِن طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةًۭ فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّآ أَن يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَا۟ ٱلَّذِى بِيَدِهِۦ عُقْدَةُ ٱلنِّكَاحِ ۚ وَأَن تَعْفُوٓا۟ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۚ وَلَا تَنسَوُا۟ ٱلْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ237
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ژنانتان تەڵاقدا پێش ئەوەی بچنە لایان، لە هەمان کاتیشدا مارەییتان بۆ دیاری کردبوون، ئەوە دەبێت نیوەی مارەییە دیاری کراوەکەیان بدەنێ، مەگەر خۆیان نەیانەوێت و چاوپۆشی لێبکەن، یان ئەو کەسە چاوپۆشی بکات کە مارە بڕینەکەی بەدەستە، چاوپۆشی و لێبووردنتان لە مافی خۆتان لە پارێزکاریەوە نزیکترەو چاکەو پیاوەتی نێوان یەکتر فەرامۆش مەکەن، بەڕاستی خوا بینایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
حَٰفِظُوا۟ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلْوُسْطَىٰ وَقُومُوا۟ لِلَّهِ قَٰنِتِينَ238
تهفسیری ئاسان: کەمتەرخەمی مەکەن و پارێزگاری لە ئەنجامدانی نوێژەکاندا بکەن بەتایبەتی نوێژی ناوەند (کە نوێژی عەسرە) هەمیشەو بەردەوامیش هەستن بە ئەنجامدانی فەرمانەکان بۆ خوا بەگەردن کەچیەوە.
فَإِنْ خِفْتُمْ فَرِجَالًا أَوْ رُكْبَانًۭا ۖ فَإِذَآ أَمِنتُمْ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا۟ تَعْلَمُونَ239
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەگەر ترسان (کە نوێژەکەتان وەکو پێویست ئەنجام نەدەن بەهۆی جەنگ یان مەترسیەکەوە) دەتوانن بەدەم ڕۆیشتنەوە یان بە سواری ئەنجامی بدەن، هەرکاتێک ئەمین بوونەوە و هەستتان بە هێمنی کرد، ئینجا یادی خوا بکەن و (نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن) بەو شێوەیەی کە فێری کردوون پێشتر نەتاندەزانی.
وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَٰجًۭا وَصِيَّةًۭ لِّأَزْوَٰجِهِم مَّتَٰعًا إِلَى ٱلْحَوْلِ غَيْرَ إِخْرَاجٍۢ ۚ فَإِنْ خَرَجْنَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِى مَا فَعَلْنَ فِىٓ أَنفُسِهِنَّ مِن مَّعْرُوفٍۢ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ240
تهفسیری ئاسان: ئەو پیاوانەتان کە دەمرن و هاوسەران بەجێ دەهێڵن، (دەبێت بەفەرمانی خوا) وەسیەت بکەن بۆ هاوسەرانیان کە تا ساڵێک لە ماڵی هاوسەریاندا ڕێزیان لێبگیرێت و بەخێو بکرێن و دەرنەکرێن، خۆ ئەگەر بەویستی خۆیان دەرچوون ئەوە ئیتر هیچ گوناهتان لەسەرنی یە ئەی کەس و کاری ژن کە ڕێ بدەن ئەو ئافرەتانە بچنەوە دۆخی جارانیان لەوەی کە شەرع حەڵاڵی کردووە بۆیان پێش عیددە، دڵنیاش بن کە خوا باڵادەستە (ئەگەر ستەمیان لێبکەن)و دانایە (لە ڕێنموویی و دانانی سنوورەکانیدا).
وَلِلْمُطَلَّقَٰتِ مَتَٰعٌۢ بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُتَّقِينَ241
تهفسیری ئاسان: بۆ ژنانی تەڵاقدراو بڕێک سامان و پارە پێویستە لەسەر پیاوانی لە خواترس و پارێزکار.
كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ242
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە خوا فەرمانەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە (دەربارەی مافی ژنان) بۆ ئەوەی ژیربن و بیرو هۆشتان بخەنەکار.
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ خَرَجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ ٱلْمَوْتِ فَقَالَ لَهُمُ ٱللَّهُ مُوتُوا۟ ثُمَّ أَحْيَٰهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ243
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتبیستووە و نەتڕوانیوەتە ئەوانەی لە ترسی مردن لە ماڵ و شوێنەواریان دەرچوون، لەکاتێکدا کە هەزارەها کەسیش بوون، (ترسان لە بەرەنگار بوونەوەی دوژمن)، خوایش فەرمووی پێیان: بمرن! (دوای ئەوەی مردن) پاشان زیندووی کردنەوە (تا بزانن ڕاکردن و خۆشاردنەوە لە جیهادو بەرەنگار بوونەوەی دوژمن مانای ڕزگار بوون لە مردن نیە)، بەڕاستی خوا خاوەنی چاکەو بەخشش و فەزڵی زۆرە بەسەر خەڵکییەوە (چاوپۆشی لە کەم تەرخەمییان دەکات و مۆڵەتیان دەدات)، هەرچەندە زۆربەی خەڵکی سوپاسی خوا ناکەن و سپڵەن.
وَقَٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ244
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئیتر مەترسن و) لە ڕێگەی خوادا بجەنگن، چاک بزانن و دڵنیابن بەڕاستی خوا بیسەرو زانایە (بە هەموو گفتوگۆو هەوڵ و کۆشش و چالاکی و جیهادو خەباتتان).
مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥٓ أَضْعَافًۭا كَثِيرَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْصُۜطُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ245
تهفسیری ئاسان: کێیە ئەو کەسە قەرز دەدات بەخوای پەروەردگار بە قەرزێکی چاک (بەخشراوەکە لە ماڵی حەڵاڵ و بێ منەت و نازدار بێت)، خوایش بەو هۆیەوە بۆی چەند بەرامبەر دەکات و پاداشتی بێ سنووری پێ دەبەخشێت، (بەڕاستی خوایەکی بەڕێزو دلۆڤانمان هەیە، جێگەی سەرسوڕمان و سەرنجە ئەو شێوازەی کە هانی ئیماندارانی پێ دەدات، بۆ بەخشین بە یەکترو بۆ بەخشین بۆ ڕزگاری گرۆی ئادەمیزاد)، خوایش ڕزق و ڕۆزیی و دەرامەت دەگرێتەوە و فراوانی دەکات (بە حیکمەت و ویستی خۆی) هەر بۆ لای ئەو زاتەش دەگەڕێنەوە.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلْمَلَإِ مِنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مِنۢ بَعْدِ مُوسَىٰٓ إِذْ قَالُوا۟ لِنَبِىٍّۢ لَّهُمُ ٱبْعَثْ لَنَا مَلِكًۭا نُّقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِتَالُ أَلَّا تُقَٰتِلُوا۟ ۖ قَالُوا۟ وَمَا لَنَآ أَلَّا نُقَٰتِلَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَٰرِنَا وَأَبْنَآئِنَا ۖ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ ٱلْقِتَالُ تَوَلَّوْا۟ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ246
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتبیستووە و نەتڕوانیوەتە بەسەرهاتی دەستەیەک لە گەورە پیاوانی نەوەی ئیسرائیل لە دوای موسا لەکاتێکدا بە پێغەمبەرەکەی خۆیانیان وت: پاشایەک، سەرکردەیەکمان بۆ دیاری بکە و بینێرە تا لە پێناوی خوادا بجەنگین، پێغەمبەرەکە وتی: باشە؛ ئەی ئەگەر جەنگتان لەسەر بڕیاردراو خەریک بوو یەخەتان بگرێت و پەشیمان بوونەوە و نەجەنگان؟ (لە وەڵامدا) وتیان: چیمانە کە لە پێناوی خوادا نەجەنگین، لە کاتێکیشدا ئەوەتە دەربەدەرکراوین و لە ماڵ و منداڵ و وڵاتمان بووین، کەچی کاتێک جەنگیان لەسەر بڕیاردا، تەنها کەمێکیان نەبێت ئەوانی تر هەموویان پشتیان هەڵکردو پەشیمان بوونەوە، خوایش زاناو بەئاگایە بە ستەمکاران.
وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ ٱللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًۭا ۚ قَالُوٓا۟ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ ٱلْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِٱلْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةًۭ مِّنَ ٱلْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُۥ بَسْطَةًۭ فِى ٱلْعِلْمِ وَٱلْجِسْمِ ۖ وَٱللَّهُ يُؤْتِى مُلْكَهُۥ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ247
تهفسیری ئاسان: ئینجا پێغەمبەرەکەیان (بەوانەی کە ئامادەی جەنگ بوون) وتی: ئەوە ئیتر خوا بە ڕاستی بڕیاری داوەو طالوطی ڕەوانە کردووە کە پاشا و سەرکردەتان بێت، کەچی (هەندێکیان) وتیان: چۆن ئەو ببێتە سەرکردە بەسەرمانەو، ئێمە شایستەترین بە سەرکردەیی لەو، ئەو ماڵ و سامانێکی زۆری نیە! (جوولەکە هەمیشە ماڵ و سامان دەکەنە پێوەر لە هەموو شتێکدا)، (پێغەمبەرەکە لە وەڵامیاندا) وتی: بەڕاستی خوا (طالوط)ی هەڵبژاردووە و پەسەندی کردووە بەسەرتانداو زانست و زانیاری زۆرو لاشەیەکی بەهێزو گەورەشی داوەتێ، خوای گەورەش پاشایەتی دەبەخشێت بە هەر کەس کە بیەوێت و (شایستە بێت) و خوا فراوانگیرو زانایە.
وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ ءَايَةَ مُلْكِهِۦٓ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلتَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَبَقِيَّةٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ءَالُ مُوسَىٰ وَءَالُ هَٰرُونَ تَحْمِلُهُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ248
تهفسیری ئاسان: ئەوسا پێغەمبەرەکەیان پێی وتن: بەڕاستی نیشانەی پاشایەتی طالوط ئەوەیە: سندووقەکەتان بۆ دێتەوەو، ئاسوودەیی و ئارامی تێدایە لە لایەن پەروەردگارتانەوەیە، هەروەها هەندێک پاشماوەی بەنرخ و کەلپوری تێدایە لەوەی کە بنەماڵەی موسا و بنەماڵەی هاروون بەجێیان هێشتووەو لەکاتێکدا کە فریشتە هەڵیدەگرن و دەیهێننەوە بۆتان، بەڕاستی هەر لەوەدا بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیە بۆتان ئەگەر باوەڕدارن.
فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِٱلْجُنُودِ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍۢ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّى وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُۥ مِنِّىٓ إِلَّا مَنِ ٱغْتَرَفَ غُرْفَةًۢ بِيَدِهِۦ ۚ فَشَرِبُوا۟ مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۚ فَلَمَّا جَاوَزَهُۥ هُوَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ قَالُوا۟ لَا طَاقَةَ لَنَا ٱلْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَٰقُوا۟ ٱللَّهِ كَم مِّن فِئَةٍۢ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةًۭ كَثِيرَةًۢ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ249
تهفسیری ئاسان: ئینجا لەکاتێکدا طالوط سەربازانی جیاکردەوەو پێی وتن (وا ئێمە دەڕۆین)، بێگومان خوا (لە ڕێ گوزەرماندا) تاقیتان دەکاتەوە بە ڕووبارێک (دوای ماندوو بوون و تینوویەتی)، جا ئەوەی لێی بخواتەوە (ئەوە سەربازی) من نیە و (بگەڕێتەوە) و ئەوەی ئەیچێژێت یان تەنها لوێچێک بەدەستی خۆی بخواتەوە ئەوە بەڕاستی سەربازی منە و (دەپەڕێتەوەو دەڕۆین، جا لەگەڵ ئەو ڕوون کردنەوەیەشدا) زۆربەیان (لە ئاوی ڕووبارەکەیان) خواردەوە، کەمێکیان نەبێت، جا کاتێک لێی پەڕینەوە خۆی و ئەوانەی باوەڕیان هێنابوو لەگەڵیدا (هەندێکیان) وتیان: ئەمڕۆ (زەحمەتە بەم ژمارە کەمەوە) دەرەقەتی جالوط و سەربازانی بێین، (بەڵام) ئەوانەی دڵنیا بوون بە خزمەتی پەروەردگاریان دەگەن وتیان: (مەترسن) چونکە چەندەها جار دەستەی کەم، زاڵ بوون بەسەر دەستەی زۆردا بەفەرمانی خواو خوا یارو یاوەری خۆگرو ئارامگرانە.
وَلَمَّا بَرَزُوا۟ لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ قَالُوا۟ رَبَّنَآ أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًۭا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ250
تهفسیری ئاسان: کاتێک لە بەرامبەر جالوط و سەربازانیەوە وەستان (نزایان کردو) وتیان: پەروەردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببەخشە، (دڵ و دەروون و) پێکانمان دامەزراو بکە و سەرمان بخە بەسەر قەوم و هۆزی بێباوەڕاندا.
فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ ٱللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ وَءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ وَٱلْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُۥ مِمَّا يَشَآءُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لَّفَسَدَتِ ٱلْأَرْضُ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ251
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر بە فەرمانی خوا لەشکری جالوطیان بەزاند و داود (کە یەکێک بوو لە سەربازانی طالوط) جالوطی کوشت، لەوەودوا خوای گەورە پاشایەتی و دانایی پێبەخشی و هەرچی ویستی بوو فێری کرد، خۆ ئەگەر خوا هەندێک لە خەڵکانی بە هەندێکی تری لەناو نەبات، هەر هەموو سەر زەوی پڕ دەبێت لە تاوان و خراپە، بەڵام خوا فەزڵ و ڕێزی زۆرە بۆ هەموو گرۆی ئادامیزاد (بەشێوەیەکی گشتی).
تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ ۚ وَإِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ252
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانەی کە باسکران ئایات و بەڵگەو موعجیزەی خوای گەورەن بەڕاستی و دروستی بەسەر تۆدا دەیخوێنینەوە و بەڕاستی تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) یەکێکیت لە پێغەمبەرانی خاوەن پەیام.