پیشاندان:
29. سورة العنكبوت
۞ وَلَا تُجَٰدِلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ ۖ وَقُولُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَأُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَإِلَٰهُنَا وَإِلَٰهُكُمْ وَٰحِدٌۭ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ46
تهفسیری ئاسان: گفتوگۆ و (مجادلـة) مەکەن لەگەڵ خاوەنی کتێبە ئاسمانیەکاندا مەگەر بەجوانترین شێوە نەبێت، جگە لەوانەیان کە ستەمیان کردووە (ئەوە ڕەفتارتان لە بەرامبەریانەوە دەبێت جیاواز بێت) پێشیان بڵێن: ئێمە باوەڕمان هێناوە بەوەی بۆ ئێمە و ئێوە دابەزێنراوە، خوای ئێمە و خوای ئێوە تەنها یەکێکە، ئێمە فەرمانبەرداری ئەو زاتەین.
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۖ وَمِنْ هَٰٓؤُلَآءِ مَن يُؤْمِنُ بِهِۦ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلْكَٰفِرُونَ47
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) هەر بە شێوەیەی کتێبەکانی پێشوو ئێمە قورئانمان بۆ دابەزاندوویت، جا ئەوانەی کتێبمان پێداون و بە ڕاستی خوێندوویانەتەوە، ئەوە باوەڕ دەهێنن بە قورئان و هەندێک لە و خەڵکەی تریش هەن باوەڕ دەهێنن پێی و موسڵمان دەبن، جا کەس نیە ئینکاری ئایەت و بەڵگە و نیشانەی ئێمە بکات (دوای لابردنی گومان) جگە لە خوانەناسان.
وَمَا كُنتَ تَتْلُوا۟ مِن قَبْلِهِۦ مِن كِتَٰبٍۢ وَلَا تَخُطُّهُۥ بِيَمِينِكَ ۖ إِذًۭا لَّٱرْتَابَ ٱلْمُبْطِلُونَ48
تهفسیری ئاسان: تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێش ناردنی ئەم قورئانە هیچ کتێبێکت نەدەخوێندەوە، بە دەستی خۆیشت هیچ شتێکت نەنووسیووە، (چونکە نەخوێندەوار بوویت) خۆ ئەگەر شتیکی وات ئەنجام بدایە، لەو کاتەدا نەفام و دەم بە تاڵەکان دنیایان پڕ دەکرد لە شک و گومان (کە گوایە قورئان لە دانان و داڕشتنی تۆیە).
بَلْ هُوَ ءَايَٰتٌۢ بَيِّنَٰتٌۭ فِى صُدُورِ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلظَّٰلِمُونَ49
تهفسیری ئاسان: نەخێر هی تۆ نییە، بەڵکو قورئان چەند ئایەتێکی ڕوون و ئاشکران لە سێنەو دڵ و دەروونی ئەو کەسانەدا عیلم و زانستیان پێبەخشراوە و لەبەریانە، بەڕاستی جگە لە ستەمکاران، کەس بەرهەڵستی و نکوڵی لە ئایەتەکانی ئێمە نیە.
وَقَالُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَٰتٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۖ قُلْ إِنَّمَا ٱلْءَايَٰتُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ50
تهفسیری ئاسان: کافران (وادیارە قورئان بە بەڵگە دانانێن بۆیە) دەڵێن: باشە چی دەبوو: ئەگەر نیشانە و بەڵگەی لەلایەن پەروەردگاریەوە بۆ ڕەوانە بکرایە، تۆش ئەی پێغەمبەری لە وەڵامیاندا بڵێ: موعجیزە و نیشانە و بەڵگە ماددیەکان بە دەست خوا خۆیەتی و من تەنها ئاگادارکەرەوە و بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام بۆتان.
أَوَلَمْ يَكْفِهِمْ أَنَّآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَرَحْمَةًۭ وَذِكْرَىٰ لِقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ51
تهفسیری ئاسان: ئایا بەس نیە بۆیان کە بەڕاستی ئێمە قورئانمان دابەزاندووە بۆت و بەسەریاندا دەخوێنرێتەوە، بێگومان ئا لەو قورئانە دا ڕەحمەت و یاداوەری ئاشکرا هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە ئیمان دەهێنن.
قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ شَهِيدًۭا ۖ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱلْبَٰطِلِ وَكَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ52
تهفسیری ئاسان: (لەوەودوا ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: تەنها خوا بەسە شایەت بێت لە نێوانماندا (کە من پەیامەکەیم پێ ڕاگەیاندوون)، جا هەر ئەو زاتە زانا و ئاگایە بەهەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، ئەوانەش باوەڕ بە ناحەق و بە تاڵ هێناوە و باوەڕیان بەخوای (تاک و تەنها) نەهێناوە، ئا ئەوانە هەر خۆیان خەسارەتمەند و زەرەرمەندن.
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ ۚ وَلَوْلَآ أَجَلٌۭ مُّسَمًّۭى لَّجَآءَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَيَأْتِيَنَّهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ53
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕان پەلەت لێ دەکەن و داوای هاتنی سزات لێ دەکەن،، خۆ ئەگەر کاتی تایبەتیمان دیاری نەکردایە بۆ پێشهاتنی، یەکسەر سزایان بۆ دەهات، بێگومان ئەو سزاو تۆڵەیە، لە ناکاو یەخەیان پێدەگرێت و لەکاتێکدا ئەوان هەست بە نزیک بوونەوەشی ناکەن.
يَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌۢ بِٱلْكَٰفِرِينَ54
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕان پەلەت لێ دەکەن و داوای هاتنی سزات لێدەکەن، بێگومانیش دۆزەخ دەوری کافرانی داوەو هەرگیز لە سزای دەرباز نابن...
يَوْمَ يَغْشَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ وَيَقُولُ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ55
تهفسیری ئاسان: لەڕۆژێکدا کە سزا دایاندەگرێت لە سەرویانەوە، لە ژێر پێیانەوە خوای گەورە پێیان دەفەرموێت: بچێژن سەرئەنجامی ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامتان دەدا.
يَٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ أَرْضِى وَٰسِعَةٌۭ فَإِيَّٰىَ فَٱعْبُدُونِ56
تهفسیری ئاسان: (پەروەردگار بەئیماندارانی بەگیرهاتوو لەناو کافراندا ڕادەگەیەنێت): ئەی بەندەکانم زەوی من فراوانە، موڵکی من بەربڵاوە (کۆچ بکەن، خۆتان ڕزگار بکەن)، تەنها هەر من بپەرستن.
كُلُّ نَفْسٍۢ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ57
تهفسیری ئاسان: (لەوانەئە ترسی مەرگ لە ئارادا هەبێت بۆیە ترسیان دەڕەوێنێەوە و دەفەرموێت): هەموو کەس دەبێت مردن بچێژێت (کەی، لە کوێ، بەچی، خوا نەبێت کەس نازانێت) لەوەودوا تەنها بۆ لای دەبرێنەوە.
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ غُرَفًۭا تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ نِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَٰمِلِينَ58
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، سوێند بە خوا ئەوانە لە بەهەشتدا لە چەندەها کۆشک و تەلارو ژووری بەرزدا دادەبەزێنین، کە چەندەها ڕووبارو تاڤگە بەژێر درەختەکانیدا و بە بەردەم کۆشک و تەلارەکانیدا دەڕوات، (ئەو بەختەوەرانە) ژیانی نەبڕاوە لەو (شوێنە خۆشانەدا) دەبەنە سەر، ئای چەند جوانە پاداشتی ئیشکەران بۆ خوا...
ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ59
تهفسیری ئاسان: ئەوانەن خۆگربوون لەبەردەم ئەشکەنجە و ئازاری بێ باوەڕاندا و هەر پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن...
وَكَأَيِّن مِّن دَآبَّةٍۢ لَّا تَحْمِلُ رِزْقَهَا ٱللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ60
تهفسیری ئاسان: (هەروەها خوای گەورە دەیەوێت لە گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیە دەفەرموێت): زۆر زیندەوەر هەیە ڕزق و ڕۆزی خۆیان نەداوە بەکۆڵی خۆیاندا (کەچی خوا پەکیان ناخات و لە برساندا نامرن)، چونکە خوا ڕزقی ئەوانیش و ئێوەش دەدات، بێگومان ئەوزاتە بیسەر (بە قسە و گوفتارتان) و زانایە (بەخەیاڵی دڵ و دەروونتان).
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ61
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر پرسیار لە بێ باوەڕان بکەیت: کێ ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، ڕۆژو مانگی ڕام کردووە، بەدڵنیایی و بێ دوودڵی دەڵێن: (اللە) دروستی کردوون، جا چۆن لادەدرێن لە یەکتاپەرستی و فریو دەخۆن؟!
ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ لَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ62
تهفسیری ئاسان: هەر خوایە ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت بە هەر کام بیەوێت لە بەندەکانی، یان دەیگرێتەوە و کەمی دەکاتەوە (بۆ تاقی کردنەوە)، بەڕاستی خوا خۆی بەهەموو شتێک زاناو ئاگایە (دەزانێت چ حاڵەتێک چاک و لەبارە بۆ هەر بەندەیەک).
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ مَوْتِهَا لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ63
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لێیان بپرسیت: کێ ئاو لە ئاسمانەوە دەبارێنێت، جا زەوی پێ دەبوژێنێتەوە، دوای ئەوەی خامۆش و مردوو بوو، ئەوە بەدڵنیاییەوە دەڵێن.. (اللە) (تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلام)، ئەی ئیماندار) بڵێ: سوپاس بۆ خوا، کە ئاوا، دان بە دەسەڵاتیدا دەنێن، نەخێر بەڕاستیا نیە، بەڵکو هێشتا زۆربەیان بێ بیرو هۆشن و ژیریان ناخەنەکار.
وَمَا هَٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا لَهْوٌۭ وَلَعِبٌۭ ۚ وَإِنَّ ٱلدَّارَ ٱلْءَاخِرَةَ لَهِىَ ٱلْحَيَوَانُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ64
تهفسیری ئاسان: ژیانی ئەم دنیایە جگە لە گەمە و گاڵتە و یاری شتێکی تر نیە... (واتە بێ نرخە و ئەوە ناژی خەڵکی ئاوا پەلاماری دەدەن و ستەم لە پێناویدا دەکەن) بەڕاستی ماڵی قیامەتیش و ژیانی ناو بەهەشت، هەر ئەوە ژیانە (شایستەی ئەوەیە کە ئادەمیزاد هەوڵ و کۆششی بۆ بدات)، ئەگەر بیانزانیایە و تێبگەیشتنایە.
فَإِذَا رَكِبُوا۟ فِى ٱلْفُلْكِ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ65
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک خەڵکی (باوەڕ لاواز) سواری کەشتی دەبن، مەترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێدەکات، زۆر بەکوڵ، هاناو هاوار بۆ خوا دەبەن و بە دڵسۆزی و ملکەچیەوە باوەڕ دەهێنن، بەڵام کاتێک خوا ڕزگاریان دەکات و دەگەنەوە وشکانی دەستبەجێ لە ڕێبازی یەکتاپەرستی دەترازێن و هاوەڵ و هاوبەش بۆ خوا بڕیار دەدەن.
لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَٰهُمْ وَلِيَتَمَتَّعُوا۟ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ66
تهفسیری ئاسان: جا با ئەوانە هەر ناشوکرو بەدنمەک بن لە بەرامبەر ئەو هەموو بەخششانەی ئێمەوە، با نازو نیعمەتەکانی خوا بەکار بهێنن بەو شێوازەی کە پێی ڕازی نیە، سەرەنجام لە داهاتوودا خۆیان دەبیننەوە و بەئاگا دێنەوە..!
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا ءَامِنًۭا وَيُتَخَطَّفُ ٱلنَّاسُ مِنْ حَوْلِهِمْ ۚ أَفَبِٱلْبَٰطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَةِ ٱللَّهِ يَكْفُرُونَ67
تهفسیری ئاسان: (باشە، خوانەناسانی مەککە) هەست ناکەن، نابینن کە چۆن شوێنێکی ئەمین و پڕ لە ئاسایشمان بۆ فەراهەم هێناون لەکاتێکدا، لە دەوروبەریانەوە خەڵکی دەفڕێنرێت، ئایا هەر باوەڕ بە بەتاڵ و ناحەقی دەهێنن و هەست بە نازو نیعمەتەکانی خوا ناکەن و سپڵەیی دەکەن؟!
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُۥٓ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًۭى لِّلْكَٰفِرِينَ68
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆ هەڵدەبەسێت و هاوەڵی بۆ بڕیار دەدات، یان ئەو حەق و ڕاستیەی کە بۆی هاتووە بە درۆی دەزانێت، مەگەر هەر دۆزەخ شایستە بێت، ئایا لە دۆزەخدا جێگە و ڕێگەیەکی هەمیشەیی بۆ بێ باوەڕان دابین نەکراوە؟ (بێگومان ئامادە کراوە).
وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ69
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش لە پێناوی ئێمەداو بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئێمە؛ هەوڵ و کۆششیان کردووە و خۆیان ماندوو کردووە، سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوانە ڕێنموویی دەکەین بۆ هەموو ڕێگەیەکی چاک و دروستی خۆمان (کە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئێمەی لەدوایە)، بێگومان خوای پەروەردگار هەمیشە لەگەڵ جاکەکارانە.
30. سورة الروم
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.
غُلِبَتِ ٱلرُّومُ2
تهفسیری ئاسان: ڕۆمەکان تێکشکێنران (بەدەستی فارسەکان).
فِىٓ أَدْنَى ٱلْأَرْضِ وَهُم مِّنۢ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ3
تهفسیری ئاسان: لە نزیکترین و نزمترین وڵاتیاندا، بەڵام لە ئایندەدا (نۆرەیان دێتەوە) ڕۆمەکان دوای شکستیان سەردەکەونەوە.
فِى بِضْعِ سِنِينَ ۗ لِلَّهِ ٱلْأَمْرُ مِن قَبْلُ وَمِنۢ بَعْدُ ۚ وَيَوْمَئِذٍۢ يَفْرَحُ ٱلْمُؤْمِنُونَ4
تهفسیری ئاسان: لە چەند ساڵێکدا (چەند ساڵێکی داهاتوو نێوان 3-9 ساڵ)، هەموو کارو فرمانێک تەنها بەدەست خوایە، لەوەو پێش و لەوەو دوایش (لە هەموو کات و هەموو شوێنێک)، جا ئەو ڕۆژە ئیمانداران خۆشحاڵ و شاد دەبن...
بِنَصْرِ ٱللَّهِ ۚ يَنصُرُ مَن يَشَآءُ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ5
تهفسیری ئاسان: بە سەرکەوتنی خوا، (کە بەخشی بە ئیمانداران و بە ڕۆمەکان)، هەر کەسێک یان هەر دەستەیەک ئەو زاتە بیەوێت، سەری دەخات، هەر ئەو خوایەش خاوەنی دەسەڵاتی بێ سنوورە و زۆریش دلۆڤان و میهرەبانە.
وَعْدَ ٱللَّهِ ۖ لَا يُخْلِفُ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ6
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوە بەڵێنی خوا خۆیەتی (کە ئیمانداران و ڕۆمەکان سەردەخات بەسەر فارسەکاندا)، خوا سەرپێچی ناکات لە بەڵێنەکەی، بەڵام زۆربەی خەڵکی تەنها ڕواڵەت لە دنیا دەزانن (عەقڵیان لە چاویاندایە)، ئەوانە بێ ئاگاو بێ خەبەرن لە ڕۆژی دوایی و قیامەت...
يَعْلَمُونَ ظَٰهِرًۭا مِّنَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ ٱلْءَاخِرَةِ هُمْ غَٰفِلُونَ7
تهفسیری ئاسان: ئەوانە هەر ڕواڵەت لە ژیانی دنیا بەدی دەکەن، لە بەرامبەر قیامەتیشەوە بێ ئاگان.
أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِم ۗ مَّا خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۗ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ بِلِقَآئِ رَبِّهِمْ لَكَٰفِرُونَ8
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە لە ناخی خۆیاندا بیرێکیان نەکردۆتەوە، کە خوا ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی لە نێوانیاندا هەیە تەنها بە حەق و سنووردار نەبێت دروستی نەکردوون؟ لە ڕاستیدا زۆربەی خەڵکی بێ باوەڕن بە گەیشتنە خزمەتی پەروەردگاریان.
أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةًۭ وَأَثَارُوا۟ ٱلْأَرْضَ وَعَمَرُوهَآ أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ ۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئایا بەسەر زەویدا نەگەڕاون، تا تەماشا بکەن و سەرنج بدەن چیمان بەسەر ئەو نەتەوانەی پێش ئەماندا هێناوە، لەمان زۆر بەهێزترو بە دەسەڵات تر بوون، زەویان ژێرەو ژوور دەکرد (واتە دەیان کێڵا بۆ کشتوکاڵ و کانزایان لێ دەردەهێنا)و ئاوەدانیان کردبۆوە زیاتر لەمان، پێغەمبەرەکانیشیان کاتی خۆی بەڵگەی زۆرو ئاشکرایان بۆ هێنان؟ (بەڵام بێ سوود بوو، زۆربەیان بڕوایان نەکرد) جا وەنەبێت خوا ستەمی لێکردبن، بەڵکو هەر خۆیان ستەمیان لە خۆیان دەکرد.
ثُمَّ كَانَ عَٰقِبَةَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔوا۟ ٱلسُّوٓأَىٰٓ أَن كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَكَانُوا۟ بِهَا يَسْتَهْزِءُونَ10
تهفسیری ئاسان: پاشان ئەو تیاچوونە سەرئەنجامی ئەوانە بوو کە تاوان و گوناهیان کرد؛ چونکە ئەوانە بڕوایان بە ئایەت و فەرمانەکانی خوا نەهێناو گاڵتەیان پێ دەکرد.
ٱللَّهُ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ11
تهفسیری ئاسان: هەر خوا خۆی دروستکراوان دەهێنێتە مەیدان و دوایی وەک خۆیان لێدەکاتەوە، (سەرەتا هەر ئەو دروستی کردوون و هەر ئەویش دوای مردن دووبارە زیندوویان دەکاتەوە)، سەرئەنجامیش هەر بۆ لای ئەو زاتە دەبرێنەوە.
وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُبْلِسُ ٱلْمُجْرِمُونَ12
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی قیامەت بەرپا دەبێت، تاوانباران و تاوانکاران نائومێد و بێ هیوا دەبن (چونکە دەزانن چیان چاندووەو چیان کێڵاوە و چیان دەست پێشکەری کردوە).
وَلَمْ يَكُن لَّهُم مِّن شُرَكَآئِهِمْ شُفَعَٰٓؤُا۟ وَكَانُوا۟ بِشُرَكَآئِهِمْ كَٰفِرِينَ13
تهفسیری ئاسان: کەسیان دەست نەکەوت لەوانەی بە شەریک و هاوەڵیان دەزانی تا تکایان بۆ بکات و فریایان بکەوێت، ئەوسا ئیتر بەناچاری، بێ باوەڕ دەبن بە شەریک و هاوەڵ (کە لە دنیادا پشتیان پێ دەبەستن و هاناو هاواریان بۆ دەبردن).
وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوْمَئِذٍۢ يَتَفَرَّقُونَ14
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی قیامەت بەرپا دەبێت، لەو ڕۆژەدا؛ ئەو خەڵکە؛ لە یەک دادەبڕێن و دەبنە دوو دەستەوە.
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَهُمْ فِى رَوْضَةٍۢ يُحْبَرُونَ15
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی باوەڕیان هێناوەو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، ئەوانە لە باخچەو باخاتی بەهەشتدا ژیانی پڕ لە کامەرانی و بەختەوەری و ئاسوودەیی شاد دەکرێن.
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَلِقَآئِ ٱلْءَاخِرَةِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ فِى ٱلْعَذَابِ مُحْضَرُونَ16
تهفسیری ئاسان: ئەوانە بێ بڕوا بوون، کاتی خۆی بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی و بروایان بەگەیشتنی قیامەت و زیندوو بوونەوە نەبوو، ئەوانە ئامادەن لەناو سزایەکی سەخت و دۆزەخێکی پڕ ئەشکەنجەو ئازاردا.
فَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ حِينَ تُمْسُونَ وَحِينَ تُصْبِحُونَ17
تهفسیری ئاسان: کەواتە پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ خوا، کاتێک کە ئێوارەو بەیانی دەکەنەوە.
وَلَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَعَشِيًّۭا وَحِينَ تُظْهِرُونَ18
تهفسیری ئاسان: شوکرو سوپاسگوزاری هەر شایستەی زاتی خوایە لە ئاسمانەکان و زەویدا، لەکاتی عیشاو تاریکیدا، هەروەها کاتێک کە نیوەڕۆ دەکەنەوە.
يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ وَيُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ وَكَذَٰلِكَ تُخْرَجُونَ19
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زیندوو لە مردوو دەردەهێنێت (لە ماددە بێ گیانەکان زیندەواران دروست دەکات)، مردوویش لە زیندو دەردەهێنێت (ژیان و مردن بەردەوامە و تێهەڵکێشی یەکن)، زەوی دوای مردنی زیندو دەکاتەوە (زەوی لە وەرزی پایزو زستاندا جۆرە مردنێکی بەسەردا دێت، لە وەرزی بەهارو هاویندا جۆرە زیندوو بوونەوەیەکی تێدا ئاشکرایە)، جا هەر ئا بەو شێوەیە ئێوەش لە گۆڕەکان دەردەهێنرێنەوە. (لەوە دەچێت وەکو زۆربەی زانایان دەفەرموون: زیندوو بوونەوەی دووەم جار وێنەی ڕوەک لەم خاکە سەردەربهێنین).
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنْ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ إِذَآ أَنتُم بَشَرٌۭ تَنتَشِرُونَ20
تهفسیری ئاسان: لە نیشانەو بەڵگەکانی خوا ئەوەیە ئێوەی لە خاک دروست کردووە، لەوەودوا دوای بڕینی چەند قۆناغێک کوتوپڕ بوونەتە مرۆڤێک و بڵاو دەبنەوە بە زەویدا.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًۭا لِّتَسْكُنُوٓا۟ إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةًۭ وَرَحْمَةً ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ21
تهفسیری ئاسان: یەکێک لە نیشانەو بەڵگەکانی تری ئەوەیە: کە هەر لە خۆتان هاوسەری بۆ دروست کردوون بۆ ئەوەی ئارام بگرن لەلایداو لە نێوانتاندا خۆشەویستی و سۆزو میهرەبانی فەراهەم هێناوە، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا نیشانەو بەڵگە هەیە بۆ کەسانێک بیردەکەنەوەو تێدەفکرن.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦ خَلْقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَٰنِكُمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّلْعَٰلِمِينَ22
تهفسیری ئاسان: (یەکێکی تر) لە نیشانەو بەڵگەکانی، دروستکردنی ئاسمانەکان و زەویە (کە زاناکانی ئەستێرەناسی لە ئاستیدا سەرسام و سەرگەردانن) و جیاوازی زمان و ڕەنگتانە (دەنگی هیچ کەس لە کەسی تر ناکات، سەرەڕای سەدەها جۆر زمان، کە جۆری قسەکردن و داڕشتنی هەر گەلێک تایبەتمەندی خۆی هەیە، جگە لە هەزاران شێواز کە لەو زمانە سەرەکیانە دەبێتەوە)، بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەشدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەیە بۆ زانایان و شارەزایان.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦ مَنَامُكُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱبْتِغَآؤُكُم مِّن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَسْمَعُونَ23
تهفسیری ئاسان: یەکێکی تر لە نیشانەو بەڵگەکانی خەوتنتانە لە شەوو ڕۆژدا (ئەڵبەتە خەو دیاردەیەکی سەرنج ڕاکێشەو جێگەی ورد بوونەوەو تێڕامانە)، لە کاتی بێداریشدا هەوڵ و کۆششتانە بۆ بەهرە وەرگرتن لە بەخششەکانی خوا، جا بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەشدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک کە دەبیستن و تێدەگەن.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦ يُرِيكُمُ ٱلْبَرْقَ خَوْفًۭا وَطَمَعًۭا وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَيُحْىِۦ بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ24
تهفسیری ئاسان: هەروەها لە بەڵگەو نیشانەکانی تری ئەوەیە کە هەورە بروسکەتان نیشان دەدات کە ترسی لێ دەکرێت و ئومێد بەخشیشە (ترس لە دەنگ و ڕوناکی بەهێزی، ترس لەوەی ببێتە مایەی تەرزەو لافاو، هەروەها بەئومێدی فەرو بەرەکەت) و لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت، زەوی پێ زیندوو دەکاتەوە دوای ئەوەی کە مردبوو (ڕوەک و کژو گیاکان وشک بوون) بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەشدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک ژیریان بخەنە کار.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن تَقُومَ ٱلسَّمَآءُ وَٱلْأَرْضُ بِأَمْرِهِۦ ۚ ثُمَّ إِذَا دَعَاكُمْ دَعْوَةًۭ مِّنَ ٱلْأَرْضِ إِذَآ أَنتُمْ تَخْرُجُونَ25
تهفسیری ئاسان: لە نیشانەو بەڵگەکانی تری خوا ئەوەیە کە ئاسمان و زەوی ڕاوەستاون بە فەرمانی ئەو (خۆرو هەسارەو ئەستێرەکانی لە بۆشایدا ڕاگرتووە بێ کۆڵەکەو بێ پاڵپشتێکی دیار)، لەوەودوا کاتێک بانگێکی لێکردن، کە ئێوە لە توێی خاکدان، دەستبەجێ هەمووتان دەردەچن لە زەویداو زیندوو دەبنەوە.
وَلَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ كُلٌّۭ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ26
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەمووی ئەو بەدیهێنەریانەو خاوەنیانە، هەر هەمووشیان ملکەچ و فەرمانبەرداری ئەون.
وَهُوَ ٱلَّذِى يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ ۚ وَلَهُ ٱلْمَثَلُ ٱلْأَعْلَىٰ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ27
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە لە سەرەتاوە بەدیهێنراوەکان بەدی دەهێنێت، پاشان بە جۆرێکی تر دروستیان دەکاتەوە، ئەو کارەش بۆ خوا ئاسانە، نموونەی بەرزو وەسفی بڵند هەر شایستەی ئەو زاتەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا، هەر ئەویش زاتێکی باڵادەست و دانایە.
ضَرَبَ لَكُم مَّثَلًۭا مِّنْ أَنفُسِكُمْ ۖ هَل لَّكُم مِّن مَّا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُم مِّن شُرَكَآءَ فِى مَا رَزَقْنَٰكُمْ فَأَنتُمْ فِيهِ سَوَآءٌۭ تَخَافُونَهُمْ كَخِيفَتِكُمْ أَنفُسَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ28
تهفسیری ئاسان: هەر لە خۆتان نموونەی بۆ هێناونەتەوە (کە چەندە بڕیاردانی هاوەڵ و شەریک بۆ خوا نادروست و نابەجێیە) ئایا ئێوە ڕازین بەندەو بەردەستەکانتان ببنە هاوبەشتان و لەو ماڵ و سامانەی پێمانداون شەریک بن و وەک یەک سوودی لێوەربگرن و دەستی تێبخەن و لێیان بترسن و حسابیان بۆ بکەن، هەروەک چۆن ئێوە لە یەکتر سڵدەکەنەوەو حساب بۆ یەکتر دەکەن؟! ئا بەو شێوەیە بەڵگەو نموونەی زۆر ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانێک کە ژیرو هۆشمەند بن...
بَلِ ٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَهْوَآءَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۖ فَمَن يَهْدِى مَنْ أَضَلَّ ٱللَّهُ ۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ29
تهفسیری ئاسان: نەخێر، ئەوانە ژیر نابن، بەڵکو ئەوانەی ستەمیان کردووە شوێنی ئارەزووی خۆیان دەکەون دوور لە هەموو بنەمایەکی زانستی و زانیاری، جا ئیتر کێ دەتوانێت ڕێنموویی ئەو کەسانە بکات خوا گومڕای کردوون (ئەڵبەتە خۆیان ڕێگەی گومڕاییان هەڵبژاردووە، خوای گەورەش بە زۆر هیدایەتی کەس نادات)، کەسیش پشتیوان و یارمەتیدەریان لە سزای سەخت بیانپارێزێت.
فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًۭا ۚ فِطْرَتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى فَطَرَ ٱلنَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ30
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئینسان بەدڵێکی پاک و بێگەردەوە) ڕوو بکەرە بەرنامەو ئاینی خواو ئەملاولا مەکە، خەڵکینە ئێوەش پابەندی ئەو نەخشەیە بن کە خوا ئێوەی لەسەر دروست کردووە (واتە قورئان کەتەلۆک و نەخشەی ژیانی ئادەمیزادەکانە لێی لامەدەن)، هیچ جۆرە گۆڕانکاریەک لە هیچ نەخشەو دروستکراوێکی خوادا نی یە، ئا ئەوەیە دینی ڕاست و دروست، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەم ڕاستیانە نازانن.
۞ مُنِيبِينَ إِلَيْهِ وَٱتَّقُوهُ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَلَا تَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ31
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە: ڕوو بکەنە پەروەردگارتان، بەملکەچی بگەڕێنەوە بۆلای، لەو بترسن و خۆتان لە سزای بپارێزن، نوێژەکانیشتان بەچاکی ئەنجام بدەن، مەبن بەو کەسانەی کە شەریک و هاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن...
مِنَ ٱلَّذِينَ فَرَّقُوا۟ دِينَهُمْ وَكَانُوا۟ شِيَعًۭا ۖ كُلُّ حِزْبٍۭ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ32
تهفسیری ئاسان: لەوانەی کە ئاینەکەیان بەش بەش کردووەو بوونەتە چەندەها گرۆو دەستە (بڕوایان بەهەندێکی هەیەو بڕوایان بەهەندێکی نی یەو کوێرانە شوێن ڕابەرەکەیان دەکەون) هەر گرۆو پارتێکیش دڵخۆش بە بەرنامەو نەخشەو پلانی خۆیان (وا دەزانن چاکترین ڕێبازیان گرتۆتەبەر).
وَإِذَا مَسَّ ٱلنَّاسَ ضُرٌّۭ دَعَوْا۟ رَبَّهُم مُّنِيبِينَ إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَآ أَذَاقَهُم مِّنْهُ رَحْمَةً إِذَا فَرِيقٌۭ مِّنْهُم بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ33
تهفسیری ئاسان: کاتێک تەنگانەو ناخۆشی تووشی خەڵکی دەبێت، هاناو هاوار بۆ پەروەردگاریان دەبەن و هەر لەو دەپاڕێنەوە، پاشان کە ناخۆشی و تەنگانەکە نەماو خوا دەوری ڕەحمەت و میهرەبانی خۆی لێکردنەوە، یەکسەر دەستەیەکیان هاوەڵ بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن.
لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَٰهُمْ ۚ فَتَمَتَّعُوا۟ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ34
تهفسیری ئاسان: با ئەوانە هەر بەدنمەک بن و قەدری نازو نیعمەت و بەخششەکانمان نەزانن، با ڕابوێرن، لە ئایندەدا دەزانن چ پەنێکیان داوەو چ بەڵایەکیان بەسەر خۆیان هێناوە.
أَمْ أَنزَلْنَا عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنًۭا فَهُوَ يَتَكَلَّمُ بِمَا كَانُوا۟ بِهِۦ يُشْرِكُونَ35
تهفسیری ئاسان: ئایا مەگەر بۆ سەر ئەو هاوەڵگەرانە بەڵگەمان ناردووە تا وێڵ بن لە خواپەرستی و شوێنی نادروستی بکەون؟! بەڵگەکەش قسە بکات و شەریک بۆ خوا دانانەکەیان پەسەند بکات؟!
وَإِذَآ أَذَقْنَا ٱلنَّاسَ رَحْمَةًۭ فَرِحُوا۟ بِهَا ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ إِذَا هُمْ يَقْنَطُونَ36
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ڕەحمەتێک بەخەڵکی بچێژین، ئەوا لە خۆیان بایی دەبن (زۆربەیان دینداری فەرامۆش دەکەن)، خۆ ئەگەر بەڵاو ناخۆشیەکیشیان تووش بێت لە سەرئەنجامی کارو کردەوەو دەست پێشخەری خۆیاندا، دەست بەجێ نائومێد دەبن لە ڕەحمەتی خوا.
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ37
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە سەرنجیان نەداوە کە بەڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی و سامان فراوان دەکات بۆ هەر کەس کە بیەوێت، یاخود دەیگرێتەوەو کەمی دەکاتەوە، بێگومان ئا لەو حاڵەتانەشدا بەڵگەی زۆر هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕ دەهێنن.
فَـَٔاتِ ذَا ٱلْقُرْبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلْمِسْكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ يُرِيدُونَ وَجْهَ ٱللَّهِ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ38
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئەی ئیماندار: مافی خزمان بدە، لە هەر ڕوویەکەوە مافیان دەکەوێتە سەرت جێبەجێی بکە، هەروەها مافی هەژاران و ڕێبوارانیش فەرامۆش مەکە، ئەو ڕەفتارانە چاکترو پەسەندترە بۆ ئەو کەسانەی کە مەبەستیان ڕەزامەندی خوایە، بێگومان هەر ئەوانەش سەرفرازو سەرکەوتوون.
وَمَآ ءَاتَيْتُم مِّن رِّبًۭا لِّيَرْبُوَا۟ فِىٓ أَمْوَٰلِ ٱلنَّاسِ فَلَا يَرْبُوا۟ عِندَ ٱللَّهِ ۖ وَمَآ ءَاتَيْتُم مِّن زَكَوٰةٍۢ تُرِيدُونَ وَجْهَ ٱللَّهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُضْعِفُونَ39
تهفسیری ئاسان: هەر پارەو سامانێکتان بە سوو دابێت بە خەڵکی بۆ ئەوەی زیاد بکات لەناو سامانەکەیاندا، ئەوە بەرەکەت ناکات و پاداشتی نابێت لای خوا (بەڵکو موحاسەبەشی لە دوایە)، ئەوەش بە زەکات داوتانەو مەبەستان ڕەزامەندی خوایە، ئا ئەو جۆرە کەسانە پاداشتیان چەند بەرامبەر کردۆتەوە.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ ثُمَّ رَزَقَكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ۖ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَفْعَلُ مِن ذَٰلِكُم مِّن شَىْءٍۢ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ40
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە دروستی کردوون و پاشان ڕزق و ڕۆزی پێبەخشیون (ئاوو هەواو خۆرو خاک و هۆکارەکانی بەدەست هێنانی سامان بەشێکن لە بەخششەکانی) لەدوایدا دەتانمرێنێت، پاشان زیندووتان دەکاتەوە، ئایا هیچ کام لەوانەی کە کردوتانن بە هاوبەشی خوا، شتی وایان لە دەست دێت؟! پاکی و بڵندی بۆ ئەو زاتەیە لەوەی ئەوانە دەیکەن بە هاوبەشی.
ظَهَرَ ٱلْفَسَادُ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِى ٱلنَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ ٱلَّذِى عَمِلُوا۟ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ41
تهفسیری ئاسان: تاوان و خراپە دەرکەوتووەو هەموو سەر زەوی و دەریاکانیشی گرتۆتەوە، بەهۆی ئەو تاوان و گوناهانەوە کە خەڵکی دەستیان داوەتێ، سەرئەنجام دەبێت تاڵاوی هەندێک لە کردەوەکانیان بچێژن (کە بەرپابوونی جەنگ و کارەساتە سروشتیەکانە) بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ڕێبازی پاکی و خواناسی.
قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلُ ۚ كَانَ أَكْثَرُهُم مُّشْرِكِينَ42
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: بگەڕێن بەسەر زەویدا و تەماشا بکەن و سەرنج بدەن و بزانن چۆن بوو سەرئەنجامی پێشینەکان، ئەوانەی زۆربەیان هاوەڵگرو بت پەرست بوون.
فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ ٱلْقَيِّمِ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ ۖ يَوْمَئِذٍۢ يَصَّدَّعُونَ43
تهفسیری ئاسان: کەواتە ڕووی خۆت بکەرە ئەم ئاینە پتەوو چاک و دامەزراوە، پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت هیچ کەس نەتوانێت جڵەوی بگرێت و دژایەتی بەرنامەی خوا بکات، ئەو ڕۆژە خەڵکی هەموو لە یەک جیادەبنەوە (بەهەشتیان بۆ بەهەشت بە ڕێ دەکرێن، دۆزەخیەکانیش بۆ دۆزەخ).
مَن كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُۥ ۖ وَمَنْ عَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلِأَنفُسِهِمْ يَمْهَدُونَ44
تهفسیری ئاسان: ئەوەی کافر بێت ئەوە کافر بوونەکەی لەسەری دەکەوێت، ئەوانەش کە کارو کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ئەوە ڕێگە بۆ خۆیان خۆش دەکەن (بەرەو بەهەشت).
لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْكَٰفِرِينَ45
تهفسیری ئاسان: تا خوا زۆر بە زیادەوە پاداشتی ئەوانە بداتەوە کە ئیمانیان هێناوەو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، بەڕاستی ئەو زاتە کافرانی خۆش ناوێت.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن يُرْسِلَ ٱلرِّيَاحَ مُبَشِّرَٰتٍۢ وَلِيُذِيقَكُم مِّن رَّحْمَتِهِۦ وَلِتَجْرِىَ ٱلْفُلْكُ بِأَمْرِهِۦ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ46
تهفسیری ئاسان: لە بەڵگەو نیشانەکانی (گەورەیی پەروەردگار) ئەوەیە چەندەها جۆر با دەنێرێت وەک مژدە بەخشێک (لە کاتێکدا کە هەڵگری هەورو هەڵمی ئاوە)، تا ڕەحمەت و میهرەبانی خۆیتان پێ بچێژێت، تا کەشتیەکان بە دەریادا بە فەرمانی ئەو هاتوچۆ بکەن و تا لە بەخششەکانی بەهرەوەر ببن، بۆ ئەوەش سوپاسگوزاری بکەن.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَآءُوهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَٱنتَقَمْنَا مِنَ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ ۖ وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ ٱلْمُؤْمِنِينَ47
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی پێش تۆ (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) پێغەمبەرانێکمان ڕەوانە کردووە، بۆ سەر هۆزو گەلەکانیان، بەڵگەو نیشانەی زۆریان بۆ هێنان، بەڵام زۆریان باوەڕیان نەهێنا، بۆیە ئێمەش تۆڵەمان سەند لەوانەی کە تاوانیان کرد، ئەوسا ئیتر سەر خستنی ئیمانداران بە ئەرکی سەرشانی خۆمان زانی و سەرکەوتنمان پێ بەخشین.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًۭا فَيَبْسُطُهُۥ فِى ٱلسَّمَآءِ كَيْفَ يَشَآءُ وَيَجْعَلُهُۥ كِسَفًۭا فَتَرَى ٱلْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَٰلِهِۦ ۖ فَإِذَآ أَصَابَ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦٓ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ48
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە چەندەها جۆر - با - دەنێرێت، ئەو - با - یە هەور هەڵدەگرێت و لەگەڵ خۆیدا ڕاپێچی دەکات، جا خوا پەخشی دەکاتەوە بە ئاسماندا بەهەر شێوازو شێوەیەک کە بیەوێت، هەورەکان پارچە پارچە دەکات، ئینجا دەبینیت باران لە نێوانیاندا دەردەچێت و دادەبەزێتە سەر زەوی، جا کاتێک بارانەکەی باراند بۆ هەر تاقمێک لە بەندەکانی کە بیەوێت، ئەوانیش یەکسەر خۆشحاڵ و دڵخۆش دەبن و مژدە دەدەن بە یەکتری...
وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلِ أَن يُنَزَّلَ عَلَيْهِم مِّن قَبْلِهِۦ لَمُبْلِسِينَ49
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پێش ئەوەی دابارێتە سەریان، زۆر نائومێدو بێ هیوا بوون.
فَٱنظُرْ إِلَىٰٓ ءَاثَٰرِ رَحْمَتِ ٱللَّهِ كَيْفَ يُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ50
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر سەرنج بدەو تەماشای چەندەها ئاسەواری ڕەحمەتی خوا بکە، کە چۆن زەوی زیندوو دەکاتەوە دوای مردنی، بێگومان ئەو زاتەی کە ئەو کارانە ئەنجام دەدات، مردووان زیندوو دەکاتەوەو هەر ئەو زاتە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە، (مردووانیش وەک ڕوەک لە کاتی خۆیدا لە زەوی دەردەهێنێتەوە بۆ لێپرسینەوە).
وَلَئِنْ أَرْسَلْنَا رِيحًۭا فَرَأَوْهُ مُصْفَرًّۭا لَّظَلُّوا۟ مِنۢ بَعْدِهِۦ يَكْفُرُونَ51
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا خۆ ئەگەر ڕەشەبایەکی زەرەرمەند بنێرن و ببینن کشتوکاڵ و باخەکانیانی زەرد هەڵگەڕان، ئەوە ئەوانە ئیتر دەست دەکەن بە ناشوکری و لە دین وەردەگەڕێن.
فَإِنَّكَ لَا تُسْمِعُ ٱلْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوْا۟ مُدْبِرِينَ52
تهفسیری ئاسان: جا بەڕاستی تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ناتوانیت دەنگی خۆت، واتە: بانگەوازەکەت، بە مردووەکان ڕابگەیەنیت، هەروەها ناتوانیت کەڕو گوێ گرانەکانی لێ تێبگەیەنیت (کافران وەک مردوو، وەک کەڕن)، کاتێک ڕوو وەردەگێڕن و پشت هەڵدەکەن و بایەخ بە بانگەوازەکەت نادەن.
وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِ ٱلْعُمْىِ عَن ضَلَٰلَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ53
تهفسیری ئاسان: هەروەها ناتوانیت ڕێنموویی کوێرو نابینایان بکەیت (ئەوانەی دڵیان داخستووەو نایانەوێت تێبینی بکەن) تۆ ناتوانیت لە گومڕایی ڕزگاریان بکەیت، بەڵکو تۆ تەنها دەتوانیت ئایەتەکانی قورئانی ئێمە بدەی بەگوێی ئەو کەسانەدا باوەڕیان پێیەتی و هیچی تر، چونکە ئەوانە هەمیشە ملکەچی فەرمانی خوان.
۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن ضَعْفٍۢ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعْدِ ضَعْفٍۢ قُوَّةًۭ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعْدِ قُوَّةٍۢ ضَعْفًۭا وَشَيْبَةًۭ ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْقَدِيرُ54
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە ئێوەی بە لاوازی دروست کردووە (سەرەتا نوتفەیەکی لاواز، دوایی وەک دیل لە سکی دایکدا، پاشان هەر منداڵی لاوازیت تا دەگەیتە تەمەنی لاوی)، ئەوسا خوا هێزو دەسەڵاتێکت پێ دەبەخشێت، دوای هێزو توانایی دووبارە نۆرەی لاوازی و پیری دێت، بێگومان ئەو خوایە هەرچی بوێت دروستی دەکات (ئەم هێزو بێ هێزیە بەشێکە لە ویستی ئەو زاتە)، ئەو پەروەردگارە زاناو بە توانایە.
وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُقْسِمُ ٱلْمُجْرِمُونَ مَا لَبِثُوا۟ غَيْرَ سَاعَةٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ كَانُوا۟ يُؤْفَكُونَ55
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە قیامەت بەرپا دەبێت تاوانباران سوێند دەخۆن (کە: لە جیهانی بەرزەخدا، یان لە ژیانی دنیادا) تەنها کاژێرێک ماونەتەوە، ئا ئەوانە کاتی خۆی لە ڕاستی لادەدران.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ وَٱلْإِيمَٰنَ لَقَدْ لَبِثْتُمْ فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْبَعْثِ ۖ فَهَٰذَا يَوْمُ ٱلْبَعْثِ وَلَٰكِنَّكُمْ كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ56
تهفسیری ئاسان: (لە ڕۆژی قیامەتدا کە تاوانباران سەریان لێشێواوەو سوێندی درۆ دەخۆن) ئەوانەی زانیاری و ئیمانیان پێبەخشرابوو دەڵێن: سوێند بەخوا بێگومان ئێوە بەڕادەی ئەوەی خوا بڕیاری لەسەر بووە ماونەتەوە (لە دنیاداو لە جیهانی بەرزەخیشدا) تا ڕۆژی زیندووبوونەوە، جا ئەمە ڕۆژی زیندووبوونەوەکەیە، بەڵام ئێوە بەم ڕاستیەتان نەدەزانی و بڕواتان پێی نەبوو.
فَيَوْمَئِذٍۢ لَّا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَعْذِرَتُهُمْ وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ57
تهفسیری ئاسان: جا لەو ڕۆژەدا تکاو پاڕانەوەو بڕو بیانووی ئەوانەی ستەمیان کردووە، هیچ سوودێکی نیە بۆیان، بەهیچ شێوەیەک خوا لێیان ڕازی نابێت و ئەوانەش داوای لابردنی ڕق و قینی خوایان لێ ناکرێت، بەهۆی تۆبەوە خۆیان ڕزگار بکەن.
وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ ۚ وَلَئِن جِئْتَهُم بِـَٔايَةٍۢ لَّيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُبْطِلُونَ58
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە لەم قورئانەدا لە هەموو بابەتێک نموونەمان بۆ خەڵکی هێناوەتەوە، کەچی هەر ئایەتێکیشیان بۆ بهێنیت و بەسەریاندا بخوێنیتەوە، ئەوە بێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕن دەڵێن: ئێوە تەنها پێشێلکەری حەقن و هیچی تر نین!!
كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ59
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەدا کە نازانن و بەشوێن حەق و ڕاستیدا ناگەڕێن، (شوێن ڕاستی و حەقیقەت ناکەون).
فَٱصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۖ وَلَا يَسْتَخِفَّنَّكَ ٱلَّذِينَ لَا يُوقِنُونَ60
تهفسیری ئاسان: جا (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) دان بەخۆدا بگرەو ئارام بگرە، چونکە بێگومان وەعدو بەڵێنی خوا حەق و ڕاستە و هەر دێتەدی، ئەوانەش کە باوەڕیان نیە بێ ئارامت نەکەن و ساردت نەکەنەوە.
31. سورة لقمان
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە.
تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْحَكِيمِ2
تهفسیری ئاسان: ئەوە چەندەها ئایەت و فەرمانێکن لە قورئانی پڕ لە حیکمەت و دانایی.
هُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّلْمُحْسِنِينَ3
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە هیدایەت بەخش و ڕێنموویی بەخش و ڕەحمەت و میهرەبانیە بۆ چاکەکاران...
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ4
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە نوێژەکانیان بە چاکی ئەنجام دەدەن، زەکاتیش (لە ماڵ و سامانیان) دەردەکەن، دڵنیاش دەبن بەهاتنە دیی ڕۆژی قیامەت (خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن).
أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدًۭى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ5
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە لەسەر ڕێنموویی و ڕێبازی پەروەردگاریانن، ئا ئەوانەشن ڕزگار و سەرفراز.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْتَرِى لَهْوَ ٱلْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ6
تهفسیری ئاسان: هەندێک لە خەڵکی هەن قسەی بێ خێر و بێ مانا دەکڕن (وەک گۆرانیە ناپوختەکان، کتێب و شریتە بێ خێرەکان... هتد) تا خۆی و کەسانی تریش لە ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئەوەی هەست بکات بەمەترسی کارەکەی و بزانێت چ کەتنێک دەکات بە خۆی و خەڵکی و بۆیە ئەو شتە بێ نرخو خێرانە دەکرێت تا گاڵتە بە پەیام و ڕێبازی خوا بکات، ئا ئەوانە سزا و تۆڵەیەکی ڕیسواکەرو ئابڕووبەر چاوەڕێیانە.
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَٰتُنَا وَلَّىٰ مُسْتَكْبِرًۭا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا كَأَنَّ فِىٓ أُذُنَيْهِ وَقْرًۭا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ7
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێکیش ئایەتەکانی ئێمەی بەسەردا دەخوێنرێتەوە، فیز دەکات و فوو دەکاتە خۆی و پشت هەڵدەکات، هەروەک نەیبیستبێت، هەروەک لە گوێیدا قورسی و گرانیی هەبێت، کەوابوو مژدە بدە بەو جۆرە کەسانە بەوەی سزای بە ئێش چاوەڕێیانە!!
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ جَنَّٰتُ ٱلنَّعِيمِ8
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانە ئیمانیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، چەندەها باخچەی بەهەشتی پڕ لە نازو نیعمەت بۆیان ئامادەیە...
خَٰلِدِينَ فِيهَا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّۭا ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ9
تهفسیری ئاسان: هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوە و نەمریی تیایدا، ئەو بەڵێنەی خوا پیی داوون، وەعدە و بەڵێنێکی حەق و ڕاستە و هەر دێتە دی، بەڕاستی ئەو زاتە بە دەسەڵات و دانایە.
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍۢ تَرَوْنَهَا ۖ وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍۢ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍۢ كَرِيمٍ10
تهفسیری ئاسان: ئاسمانەکانی دروست کردووە بەبێ کۆڵەکە بەچاوی خۆتان دەیانبینن، لە زەویشدا کێوەکانی دامەزراندوە کە لەنگەری زەویان ڕاگرتووە و (چەندەها سوودی تریان هەیە) ئەوەکو ژێرە و ژوورببن و لارببنەوە، جۆرەها زیندەوەر و گیانلەبەریشی تیادا بڵاوکردۆتەوە، (هەروەها دەفەرموێت): لە ئاسمانیشەوە ئاومان دابەزاند، جۆرەها وەک و گژوگیای هاو جووتی بەسوود و بە کەڵک و جوان و ڕازاوەمان لە زەویدا پێ ڕواند.
هَٰذَا خَلْقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِى مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ ۚ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ11
تهفسیری ئاسان: ئا ئەمەیە دروستکراوانی خوا، وەرن نیشانم بدەن بزانم ئەوانی ترجگە لەوزاتە، چیان دروست کردووە، نەخێر هیچیان دروست نەکردووە، بەڵکو ستەمکاران هەمیشە لە گومڕاییەکی ئاشکرادان.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا لُقْمَٰنَ ٱلْحِكْمَةَ أَنِ ٱشْكُرْ لِلَّهِ ۚ وَمَن يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ حَمِيدٌۭ12
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بە ڕاستی ئێمە حیکمەت و دانایمان بە _لوقمان_ بەخشی، بەم شێوەیە (پێمان وت) شوکرانە بژێرو سوپاسگوزاریەکەی هەر بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، ئەوەش سوپاسی خوای نەکرد، ئەوە بێگومان خوا بێ نیازەو سوپاسکراوە (پێویستی بەسوپاسی کەس نیە).
وَإِذْ قَالَ لُقْمَٰنُ لِٱبْنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَٰبُنَىَّ لَا تُشْرِكْ بِٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱلشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌۭ13
تهفسیری ئاسان: جا لوقمان بە کوڕەکەی خۆی وت لە کاتێکدا کە ئامۆژگاری دەکرد: کوڕە شیرینەکەم; نەکەیت شتێک یان کەسێک بە هاوتاو هاوبەشی خوا بڕیار بدەیت، چونکە بەڕاستی هاوتاو هاوبەش بڕیاردان ستەمێکی زۆر گەورە و ناڕەوایە.
وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُۥ وَهْنًا عَلَىٰ وَهْنٍۢ وَفِصَٰلُهُۥ فِى عَامَيْنِ أَنِ ٱشْكُرْ لِى وَلِوَٰلِدَيْكَ إِلَىَّ ٱلْمَصِيرُ14
تهفسیری ئاسان: (لێرەدا خوا ئامۆژگاریەکان لە دەمی لوقمان دەفەرموێت): ئێمە فەرمانمانداوە بە ئادەمیزاد بە چاک ڕەفتاری لەگەڵ دایک و باوکیدا، دایکی بە ئێش و ئازارو لاوازی و بێتاقەتیەکی زۆرەوە، (بە پێستی سکی نۆ مانگ) هەڵی گرتووە، بڕینەوەشی لە دوای دوو ساڵە، فەرمانمان پێدا کە ئەی ئینسان سوپاسگوزاری منیش و دایک و باوکیشت بە، دڵنیابن کە گەڕانەوەتان هەر بۆ لای منە.
وَإِن جَٰهَدَاكَ عَلَىٰٓ أَن تُشْرِكَ بِى مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌۭ فَلَا تُطِعْهُمَا ۖ وَصَاحِبْهُمَا فِى ٱلدُّنْيَا مَعْرُوفًۭا ۖ وَٱتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَىَّ ۚ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ15
تهفسیری ئاسان: ئەگەر دایک و باوکت کۆششیان لەگەڵتا کرد، تا بەبێ هیچ بەڵگە و زانیاریەک هاوەک بۆ من قسەیان مەکە، لە دنیاشدا هاوڕێ و هاوەڵ و خزمەتگوزارێکی چاک بە بۆیان لە هەموو بارو دۆخێکدا، شوێنی ڕێبازی ئەوانە بکەوە کە بۆلای من گەڕاونەتەوە، لەوەوداو گەڕانەوەتان هەر بۆ لای منە، جا هەواڵتان دەدەمێ بەو کارو کردەوانەی کە دەتانکرد.
يَٰبُنَىَّ إِنَّهَآ إِن تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍۢ مِّنْ خَرْدَلٍۢ فَتَكُن فِى صَخْرَةٍ أَوْ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَوْ فِى ٱلْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌۭ16
تهفسیری ئاسان: پاشان لەسەر زاری لوقمان دەفەرموێت: ئەی کوڕی ئازیزم: بەڕاستی ئەگەر گوناهێک بە قەدەر تۆوی خەرتەلەیەک (کە زۆر وردە) هەبێت و لەناو بەردێکدا لە ئاسمانەکان یان لەو زەویدا حەشاردرا بێت، (لای خوا شاراوە نیە) و دەیهێنێتە مەیدان، چونکە بەڕاستی خوا هیچ شتێکی لێ شاراوە نیە و زۆریش ئاگایە.
يَٰبُنَىَّ أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ وَأْمُرْ بِٱلْمَعْرُوفِ وَٱنْهَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَآ أَصَابَكَ ۖ إِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ17
تهفسیری ئاسان: کوڕی شیرینم نوێژەکانت بە چاکی ئەنجام بدە، فەرمان بە چاکە بدە، قەدەغە لە گوناهو خراپە بکە، بە ئارامبە لە بەرامبەر ئەو ناخۆشیانەی کە تووشت دەبێت، بەڕاستی ئەوانەی کە باسکران هەندێکن لەوانەی هەر دەبێت بکرێن.
وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍۢ فَخُورٍۢ18
تهفسیری ئاسان: هەورەها ڕووت وەرمەگێڕە لە خەڵکی و (لووت بەرز مەبە و بەچاوی سووک سەیریان مەکە)، بەسەر زەویدا بەناز و فیزەوە مەڕۆ، بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە خۆهەڵکێش و فەخر فرۆش و فیزاوین.
وَٱقْصِدْ فِى مَشْيِكَ وَٱغْضُضْ مِن صَوْتِكَ ۚ إِنَّ أَنكَرَ ٱلْأَصْوَٰتِ لَصَوْتُ ٱلْحَمِيرِ19
تهفسیری ئاسان: هەوڵ بدە لە ڕۆیشتنتدا مام ناوەندیانە بڕۆ، بەرەو ئامانجێکی چاک هەنگا و بنێ، بەدەنگی هێواش و لەبار گفتوگۆ بکە و بدوێ، چونکە بەڕاستی بێزارترین و ناخۆشترینی دەنگەکان دەنگی گوێ درێژەکانە.
أَلَمْ تَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُۥ ظَٰهِرَةًۭ وَبَاطِنَةًۭ ۗ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَلَا هُدًۭى وَلَا كِتَٰبٍۢ مُّنِيرٍۢ20
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجتان نەداوە کە بەڕاستی هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر هەمووی خوا بۆ خزمەتی ئێوەی دروست کردووە و ملکەچی کردووە، هەروەها بەفراوانی نازو نیعمەتی ئاشکراو پەنهانی بەسەردا ڕژاندون، (لەگەڵ ئەوەشدا) هەندێک لە خەڵکی موجادەلە و گفتوگۆی نابەجێ دەربارەی خوا وبەرنامەکەی دەکەن، بێ هیچ بەڵگەیەکی زانستی و ڕێنموویەکی پێغەمبەران و کتێببێکی ڕوونکەرەوەی خوایی.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۚ أَوَلَوْ كَانَ ٱلشَّيْطَٰنُ يَدْعُوهُمْ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ21
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش پێیان بوترێت شوێنی ئەو بەرنامەیە بکەون کە خوا ناردویەتی، ئەوە هەر شوێنی ئەو شتانە دەکەوین کە باو و باپیران و مامۆستایانمان پەیڕەوییان لی کردووە، ئایا ئەگەر شەیتانیش بانگی کردبن بۆ سزای داگیرساوی دۆزەخ، هەر پەیڕەوی دەکەن؟!
۞ وَمَن يُسْلِمْ وَجْهَهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلْأُمُورِ22
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی ڕوو بکاتە پەروەردگاری و کارەکانی هەمووی بگێڕێتەوە بۆ لای ئەو، لە کاتێکدا ئادەمیزادێکی چاکەخوازە، ئەوە بەڕاستی مانای وایە کە دەستی بە بە هێزترین کارێکیش هەر بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە.
وَمَن كَفَرَ فَلَا يَحْزُنكَ كُفْرُهُۥٓ ۚ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ فَنُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ23
تهفسیری ئاسان: ئەوەش کافر بووە، ئەوە کافربوونەکەی، خەفەتبارت نەکات، گەڕانەوەیان هەر بۆ لای ئێمەیە، جا ئاگاداریان دەکەینەوە بەوەی کە کردوویانە، بێگومان خوا ئاگادارە بە هەموو ئەو شتانەی کە لە سینەو دڵ و دەروونەکاندا حەشاردراون.
نُمَتِّعُهُمْ قَلِيلًۭا ثُمَّ نَضْطَرُّهُمْ إِلَىٰ عَذَابٍ غَلِيظٍۢ24
تهفسیری ئاسان: کەمێک ماوەیان دەدەین، تا تاوێک ڕابوێرن، پاشان ناچاریان دەکین کە بچنە ناو سزای توندو سەختەوە.
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ25
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر پرسیار لە خوانەناسان بکەیت: کێ ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، ئەوە بە دڵنیاییەوە دەڵێن: (اللە)، دروستی کردوون، تۆش ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوا (لەسەر وتنی ڕاستی)، نەخێر وانییە، ئەو وەڵامە لە قەناعەتەوە هەڵنەقوڵاوە، بەڵکو زۆربەیان نازانن (لە خۆیانەوە قسە دەکەن).
لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ26
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، هەر خوا خاوەنیانە، بەڕاستی هەر ئەو خوایە خۆی بێ نیازە و سوپاسگوزاریی هەر شایستەی ئەوە (ئەگەر خەڵکی بەوەفا و بە ئەمەک بن).
وَلَوْ أَنَّمَا فِى ٱلْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَٰمٌۭ وَٱلْبَحْرُ يَمُدُّهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ سَبْعَةُ أَبْحُرٍۢ مَّا نَفِدَتْ كَلِمَٰتُ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ27
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی هەرچی درەخت هەیە لە زەویدا ببنە پێنووس، دەریاش چەندەیە ببێتە حەوت ئەوەندە و (ببێتە مرەکەف و زانستی ونهێنی دروستکاوەکانی خوا بنووسنەوە)، ئەوە هێشتا زانست و زانیاری و فەرمانەکانی خوا هەر تەواو نابێت، بەڕاستی خوای گەورە بەدەسەڵاتە و دانایە.
مَّا خَلْقُكُمْ وَلَا بَعْثُكُمْ إِلَّا كَنَفْسٍۢ وَٰحِدَةٍ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ28
تهفسیری ئاسان: دروستکردن و بە دیهێنانی هەمووتان و زیندو کردنەوەتان، تەنها وەک دروستکردن و زیندووکردنەوەی تاکەکەسێک وایە، بەڕاستی خوا بیسەرە و بینایە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّۭ يَجْرِىٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى وَأَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ29
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجت نەداوە کە بەڕاستی خوا شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات و ڕۆژیش تێهەڵکێشی شەو دەکات، خۆر و مانگی بۆ تەرخان و ملکەچ کردون. هەریەکەیان تاکاتێکی دیاریکراو لە سوڕانەوەیاندا بەردەوام دەبن، بەڕاستی خوا بەکارو کردەوەتان زۆر ئاگادارە.
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ ٱلْبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ30
تهفسیری ئاسان: ئەو شتانە دەریدەخەن کە: بێگومان هەر خوا خۆی حەق و ڕاستەقینەیە، بەڕاستی هەرچی خەڵکی لەباتی و ناحەقیە، دڵنیا بن خوا هەر خۆی هەمیشە بەرز و پایە بڵندو گەورەیە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱلْفُلْكَ تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِنِعْمَتِ ٱللَّهِ لِيُرِيَكُم مِّنْ ءَايَٰتِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍۢ31
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجت نەداوە کە بەڕاستی کەشتیەکان بە دەریادا هاتوچۆ دکەن و ناز و نیعمەتی خوا دهێنن و دەیبەن و دەسەڵاتی خوا دەخەنە ڕوو، بەڕاستی ئا لەو شتانە دا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ ئەو کەسانەی زۆر دان بە خۆدا دەگرن و زۆر سوپاسگوزارن.
وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌۭ كَٱلظُّلَلِ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌۭ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍۢ كَفُورٍۢ32
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش لە دەریادا شەپۆلێک ئابڵوقەی هاوەڵگەرو کارەکان بدات، وەک کێوەکان گەورە بێت، ئەوە هاناو هاوار هەر بۆ خوا دەبەن زۆر بە دڵسۆزانە ملکەچن بۆ خوا، جا کاتێک فریایان دەکەوێت و ڕزگاریان دەکات و دەیانگەیەنێتە وشکانی، جا هەیانە بەردەوام دەبێت لە سەر ڕێبازی ئیمان و دەمێنێتەوە لەسەر یەکتاناسینی خوای میهرەبان، (هەشیانە ڕێگەی نادروستی خۆی دەگرێتەوە)، جا کەس لە ئایات و بەڵگەکانی ئێمە نکول و پەیمان شکێنی ناکت جگە لە زۆردار و ناپاک و سپڵە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ وَٱخْشَوْا۟ يَوْمًۭا لَّا يَجْزِى وَالِدٌ عَن وَلَدِهِۦ وَلَا مَوْلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِۦ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ33
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە لە پەروەردگارتان بترسن (خۆتان لە خەشم و قینی بپارێزن) و لە ڕۆژێک بترسن کە باوک فریای ڕۆڵەی خۆی ناکەوێت، ڕۆڵەیش هیچی لە دەست نایەت کە بۆ باوکی ئەنجامی بدات، بەڕاستی بەڵێنی خوا بە بەرپابوونی قیامەت، حەقیقەت و ڕاستەقینەیە، کەوابوو وریا بن ژیانی دنیا لە خشتەیان نەبات، (نەفسی بەدکار و شەیتانی بەدرەفتار) سەرگەردانتان نەکات و غەڕاتان نەکات لە ڕێبازی خوا.
إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ ٱلْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلْأَرْحَامِ ۖ وَمَا تَدْرِى نَفْسٌۭ مَّاذَا تَكْسِبُ غَدًۭا ۖ وَمَا تَدْرِى نَفْسٌۢ بِأَىِّ أَرْضٍۢ تَمُوتُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌۢ34
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر خوا خۆی زانیاری بەرپابوونی ڕۆژی قیامەت دەزانێت، بارانیش هەر ئەو دەیبارێنێت، دەزانێت چی لە سکی دایکاندا هەیە، هیچ کەس نازانێت سبەی چی بەسەردێت و چی دەست دەکەوێت (لەبەرهەمی مادی دنیایی یان لە زەخیرە و توێشووی قیامەت)، هیچ کەسیش نازانێت لەسەر چ زەویەک دەمرێت و کۆتای بەژیانی دێت (هەروەها کاتی مردن و چۆنیەتیەکەیشی شاراوەیە) بەڕاستی خوا بە هەموو شتێک زانایە و ئاگادارە.
32. سورة السجدة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.
تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ2
تهفسیری ئاسان: دابەزاندنی ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری جیهانیانەوە هیچ گومانی تێدانیە.
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۚ بَلْ هُوَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوْمًۭا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٍۢ مِّن قَبْلِكَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئایا خوانەناسان دەڵێن: (محمد صلی اللە علیە وسلم) ئەم قورئانەی هەڵبەستووە؟ نەخێر وانی یە، بەڵکو قورئان حەق و ڕاستە و لەلایەن پروەردگارتەوە نێردراوە، بۆ ئەوەی قەوم و هۆزێک بێدار بکەیتەوە کە پێش تۆ بێدارخەرەوەیەکیان بۆ نەهاتووە، تاڕێگەی هیدایەت و ئیمان بگرنەبەر.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا شَفِيعٍ ۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ4
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی لە نێوانیاندا هەیە لە شەش ڕۆژدا دروستی کردووە (مەرج نیە دڕێژی ئەو ڕۆژانە بەقەدەر دڕێژی شەو و ڕۆژی زەوی بێت کە بە بیست و چوار سەعات جارێک بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە، چونکە هەندێک ڕۆژ هەروەک قورئان خۆی ئاماژەی بۆ دەکات هەزار ساڵە، هەندێکی تری پەنجا هەزار ساڵە)، پاشان خوا لەسەر تەختی فەرمانڕەواییەوە سەرپەرشتی کارو فرمانی دروستکراوانی دەکات و ئەوەی ئەو عیلمی پێی هەیە و دەیزانێت و دەیەوێت، هەر ئەوە پێش دێت، (سەرنجی ئایەتی _2_الرعد بدە)، خەڵکینە جگە لەو خوایەکەس نیە پشتیوانیتان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایە یاداوەری وەردەگرن و تێدەگەن.
يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ إِلَى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍۢ كَانَ مِقْدَارُهُۥٓ أَلْفَ سَنَةٍۢ مِّمَّا تَعُدُّونَ5
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە لە ژوور ئاسمانەوە کاروباری زەوی ڕێک دەخات و سەرپەرشتی دەکات، لەوەودوا ڕووداوەکان و بەسەرهاتەکان و کارو کردەوەی بەندەکان دەگەرێتەوە بۆ لای، لە ڕۆژێکدا کە بەرامبەر هەزار ساڵە بەو حسابەی ئێوە کە دەیکەن.
ذَٰلِكَ عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ6
تهفسیری ئاسان: ئا ئەو خوایە زانایە بە نهێنی و ئاشکراکان، لە هەمان کاتدا خاوەن دەسەڵات و میهرەبانیشە.
ٱلَّذِىٓ أَحْسَنَ كُلَّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ ۖ وَبَدَأَ خَلْقَ ٱلْإِنسَٰنِ مِن طِينٍۢ7
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە هەموو شتێکی بەچاکی و ڕێکوپێکی بەدیهێناوە، لەسەرەتاوە ئادەمیزادی لە قوڕ دروست کردووە.
ثُمَّ جَعَلَ نَسْلَهُۥ مِن سُلَٰلَةٍۢ مِّن مَّآءٍۢ مَّهِينٍۢ8
تهفسیری ئاسان: پاشان زنجیرەی نەوەکانی لە ئاوێکی سادە و بێنرخ بەدیهێناوە.
ثُمَّ سَوَّىٰهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِۦ ۖ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ9
تهفسیری ئاسان: پاشان ئادەمیزادە بەڕێک و پێکی ڕێکخست، لە ڕوح و گیانێک کە خۆی خاوەنیەتی فووی پێداکرد، ئینجا دەزگای بیستن و بینین و لێکدانەوەی پێبەخشیون، کەمتان سوپاسگوزارن.
وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا ضَلَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍۭ ۚ بَلْ هُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمْ كَٰفِرُونَ10
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگە بەهێزانەدا) خوانەناسان دەیانوت: ئایە ئەگەر مردین و بزر بووین لە توێی خاکی زەویدا، ئایا جارێکی تر سەرلەنوێ دروست دەکرێینەوە؟! نەخێر ون نابن! بەڵکو ئەوانە (هەر قسەی بەتاڵ و پڕوپوچ دەکەن ئەگینا لە بنەڕەتدا بە ئامادە بوونی بەردەم بارەگای پەروەردگاریان) بێ باوەڕن...
۞ قُلْ يَتَوَفَّىٰكُم مَّلَكُ ٱلْمَوْتِ ٱلَّذِى وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ11
تهفسیری ئاسان: جا پێیان بڵێ: فریشتەی گیان کێشان کە کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوە دەتانمرێنێت، لەوەودوا بۆلای پەروەردگارتان دەبرێنەوە.
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلْمُجْرِمُونَ نَاكِسُوا۟ رُءُوسِهِمْ عِندَ رَبِّهِمْ رَبَّنَآ أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا فَٱرْجِعْنَا نَعْمَلْ صَٰلِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ12
تهفسیری ئاسان: ئەگەر دەتبینی کاتێک ئەو تاوانبارانە (کە باوەڕیان بەزیندوو بوونەوە نەبوو) خەجاڵەت و سەرشۆڕن لەبەردەم دادگای خواییدا، دەڵێن: پەروەردگارا ئەوە ئیتر بەچاوی خۆمان بینیمان، بە گوێی خۆمان بیستمان ئەوەی بڕوامان پێی نەبوو، ئێستەش ئێمە بگێڕەوە بۆ دنیا مەرج بێت هەر کارو کردەوەی چاکە ئەنجام بدەین، ئێمە ئێستە تەواو دڵنیاین..!!
وَلَوْ شِئْنَا لَءَاتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَىٰهَا وَلَٰكِنْ حَقَّ ٱلْقَوْلُ مِنِّى لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ13
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەگەر بمانوویستایە هەموو کەسێکمان هیدایەت و ڕێنموویی دەکرد (بەناچاری و بەبێ ویستی خۆیان)، بەڵام بڕیاری من ئەوەیە (کە ئادەمیزاد و پەریەکان سەربەست و سەرپشک و ئازاد بکەم، سەرئەنجامیش) هەر دۆزەخ پڕ دەکەم لە پەریەکان و لە خەڵکی تێکرا، (لەوانەی بڕوایان بە خواو پێغەمبەرەکانی نەبوو).
فَذُوقُوا۟ بِمَا نَسِيتُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَآ إِنَّا نَسِينَٰكُمْ ۖ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْخُلْدِ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ14
تهفسیری ئاسان: دەی کەواتە بچێژن مادەم ئێوە ئەم ڕۆژەتان فەرامۆش کرد، ئێمەش بەڕاستی ئێوە پشتگوێ دەخەین، بچێژن ئێش و سزای نەبڕاوە، لە سەرئەنجامی کارو کردەوەیەک کە دەتانکرد.
إِنَّمَا يُؤْمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا۟ بِهَا خَرُّوا۟ سُجَّدًۭا وَسَبَّحُوا۟ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ۩15
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تەنها ئەوانە بڕوا بە ئایەتەکانی ئێمە دەهێنن، کاتێک یاداوەری دەکرێن پێی، خێرا سوژدە دەبەن تەسبیحات و سوپاسگوزاری پەروەردگاریان دەکەن، لە کاتێکدا ئەوانە بە هیچ شێوەیەک فیزیان نیە و خۆیان بەگەورە نازانن.
تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمْ عَنِ ٱلْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًۭا وَطَمَعًۭا وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ16
تهفسیری ئاسان: (ئەو ئیماندارە بەختەوەرانە) نێوانیان خۆش نیە لەگەڵ ڕاکشان لە جێگەو ڕێگەو ڕێگەی گەرم و نەرما (واتە بەنوێژو خواپەرستی بەشێکی شەو دەبەنە سەر)، هەمیشە نزاو پاڕانەوەیان ڕوو بە پەروەردگاریانە لە خەشم و قین و دۆزەخی دەترسن، ئاواتی ڕەزامەندی و بەهەشتیان هەیە و لەو ڕزق و ڕۆزی و توانایی و زانیاریەی پێمەن بەخشیوون دەبەخشن.
فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌۭ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍۢ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ17
تهفسیری ئاسان: جا هیچ کەس لەو بەختەوەرانە نازانێت چی بۆهەڵگیراوە وشاراوەتەوە لە نازو نیعمەتی جۆراوجۆر لای پەروەردگاری، کە چاوان پێی گەش دەبنەوە و بەدیتنی شاد دەبن، لە پاداشتی کارو کردەوەی چاک و پاکیاندا کە ئەنجامیان دەدا.
أَفَمَن كَانَ مُؤْمِنًۭا كَمَن كَانَ فَاسِقًۭا ۚ لَّا يَسْتَوُۥنَ18
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی ئیماندار بوو بێت وەک ئەو کەسەیە کە تاوانبار بوو بێت؟ وەک یەک نین...
أَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَلَهُمْ جَنَّٰتُ ٱلْمَأْوَىٰ نُزُلًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ19
تهفسیری ئاسان: بەڵکو ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، شوێنیان باخچەکانی بەهەشتە (کە بۆ هەمیشە جێگەی حەوانەوە و حەسانەوەیانە)، هەر لەوێ دادەبەزن، لە پاداشتی کارو کردەوەیەک کە دەیانکرد.
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فَسَقُوا۟ فَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۖ كُلَّمَآ أَرَادُوٓا۟ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَآ أُعِيدُوا۟ فِيهَا وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ20
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش تاوانبار یاخی بوون، شوێنیان ناو ئاگری دۆزەخە، هەر کاتێک ویستیان لێی دەرچن، دەگێڕدرێنەوە بۆ ناوی، پێیان دەوترێت: بچێژن سزای ئەو ئاگرەی کە بڕواتان پێی نەبوو.
وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنَ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَدْنَىٰ دُونَ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ21
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئێمە تاڵاو لە دنیادا دەکەین بەگەرویاندا، بێجگە لە سزای ڕیشەکەنکردنیان، بۆئەوەی هۆش و بیربکەنەوەو بیرێک بکەنەوە و بگەڕێنەوە بۆ لای ئیمان.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَآ ۚ إِنَّا مِنَ ٱلْمُجْرِمِينَ مُنتَقِمُونَ22
تهفسیری ئاسان: جا کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە بە فەرموودەکانی خوا یاداوەری و ئامۆژگاری کرابێت، پاشان پشتی لێ هەڵکربێت و گوێی پێنەدات، بەڕاستی ئێمە تۆڵە لە تاوانبارو تاوانکاران دەستێنین.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ فَلَا تَكُن فِى مِرْيَةٍۢ مِّن لِّقَآئِهِۦ ۖ وَجَعَلْنَٰهُ هُدًۭى لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ23
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە تەوراتمان بەخشی بە موسا، تۆ (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) هیچ گومانت نەبێت لە دیداری موساو لەوەش کە تەورات لەلایەن ئێمەوە بەخشراوە بەو، ئەو کاتە ئێمە تەوراتمان کرد بە ڕێنموویی بۆ نەوەی ئیسرائیل.
وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةًۭ يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا لَمَّا صَبَرُوا۟ ۖ وَكَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يُوقِنُونَ24
تهفسیری ئاسان: پاشان کە نەوەی ئیسرائیل خۆگری و ئارامیان کردە پیشەیان کردمانن بە پێشەواو دەسەڵاتمان پێبەخشین، ئەو کاتە دڵنیایی و بڕوایەکی تەواویان هەبوو بە ئایەتەکانی ئێمە (شایستەی ئەو ڕێزە بوون).
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ25
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگارت خۆی (دوای ئەوەی کە بوونە چەندەها دەستە و گرۆ) لە ڕۆژی قیامەتدا لەیەک جیایان دەکاتەوە، چاک و خراپیان دیاری دەکات لەو شتانەدا کەوا ئەوان کێشەیان تێدا دەکرد و ڕووبەڕوی یەک دەبوونەوە و بەرامبەر یەک دەوەستانەوە.
أَوَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْقُرُونِ يَمْشُونَ فِى مَسَٰكِنِهِمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍ ۖ أَفَلَا يَسْمَعُونَ26
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە پەندو ئامۆژگاری وەرناگرن لەوەی: ئێمە پێش ئەمان چەندەها جیل و نەوەمان لەناوبردوە، بەناو ماڵەکانیاندا دێن و دەچن، بەڕاستی ئا لەو دیمەنانەدا بەڵگەی زۆر بەهێز هەیە لەسەر دەسەڵاتی ئێمە، ئایا ئەوە نابیستن؟!
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَسُوقُ ٱلْمَآءَ إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلْجُرُزِ فَنُخْرِجُ بِهِۦ زَرْعًۭا تَأْكُلُ مِنْهُ أَنْعَٰمُهُمْ وَأَنفُسُهُمْ ۖ أَفَلَا يُبْصِرُونَ27
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجیان نەداوە کە بەڕاستی چۆن ئێمە ئاوکێش دەکەین و دەیبەین بۆ زەوی وزاری وشک و بێ ڕوەک جا بەو ئاوە ڕوەک و گژوگیا دەردەهێنین کە ماڵاتیان و خۆیشیان لێی دەخۆن، ئایا ئەوە نابینن و سەرنج نادەن؟!
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْفَتْحُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ28
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕان دەڵێن: باشە، ئەوە کەی ئەم جیاکردنەوە و سەرکەوتنی ئیماندارە پێش دێت، ئەگەر ڕاست دەکەن؟!
قُلْ يَوْمَ ٱلْفَتْحِ لَا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِيمَٰنُهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ29
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژی جیاکردنەوە و سەرکەوتنی ئیمان، باوەڕهێنانی کافران هیچ سوودی نابێت بۆیان، هیچ مۆڵەتیشیان نادرێت (پەشیمانییش سوودی نابێت).
فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَٱنتَظِرْ إِنَّهُم مُّنتَظِرُونَ30
تهفسیری ئاسان: جا تۆ ڕوویان لێ وەرگێڕە و گوێیان مەدەرێ، بەڵکو چاوەڕوان بە، بەڕاستی ئەوانە چاوەڕوانن!!
33. سورة الأحزاب
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ ٱتَّقِ ٱللَّهَ وَلَا تُطِعِ ٱلْكَٰفِرِينَ وَٱلْمُنَٰفِقِينَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا1
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەخوا بترسەو بەردەوام بەلەسەر تەقواو پارێزکاری، هەرگیز ملکەچی بێ باوەڕان و دوورووەکان مەبە (کەدەیانەوێت لەڕێگەی ڕاست وێڵت بکەن، چونکە) بەڕاستی خوا هەمیشە و بەردەوام زاناو دانایە.
وَٱتَّبِعْ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا2
تهفسیری ئاسان: بەڵکو تەنها شوێنی ئەو (ڕێنموونییانە) بکەوە کە لەلایەن پەروەردگارتەوە بەنیگا بۆت ڕەوانەدەکرێت، بەڕاستی خوا هەمیشە ئاگادارە بەو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًۭا3
تهفسیری ئاسان: هەمیشەو بەردەوام پشت بەخوا ببەستە، تەنها خوا بەسە کە پشتیوان و یاریدەدەر بێت.
مَّا جَعَلَ ٱللَّهُ لِرَجُلٍۢ مِّن قَلْبَيْنِ فِى جَوْفِهِۦ ۚ وَمَا جَعَلَ أَزْوَٰجَكُمُ ٱلَّٰٓـِٔى تُظَٰهِرُونَ مِنْهُنَّ أُمَّهَٰتِكُمْ ۚ وَمَا جَعَلَ أَدْعِيَآءَكُمْ أَبْنَآءَكُمْ ۚ ذَٰلِكُمْ قَوْلُكُم بِأَفْوَٰهِكُمْ ۖ وَٱللَّهُ يَقُولُ ٱلْحَقَّ وَهُوَ يَهْدِى ٱلسَّبِيلَ4
تهفسیری ئاسان: خوا دوو دڵی دروست نەکردووە لە دەروونی هیچ کەسێکدا (دوو بیروباوەڕ جێی نابێتەوە)، کەواتە هاوسەرانیشتان کە بەدەم پێیان دەڵێن: (ئێوە لەجێی دایکمانن) بەو قسەیە نابنە دایکتان، ئەوانەش بە کوڕی خۆتانی دەزانن (لە کاتێکدا ڕاستیەکەی وا نیە)، خوا حەق وێژەو هەر ئەو ڕێبازی ڕاست و دروست، نیشانی (بەندەکانی) دەدات.
ٱدْعُوهُمْ لِءَابَآئِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِندَ ٱللَّهِ ۚ فَإِن لَّمْ تَعْلَمُوٓا۟ ءَابَآءَهُمْ فَإِخْوَٰنُكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَمَوَٰلِيكُمْ ۚ وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌۭ فِيمَآ أَخْطَأْتُم بِهِۦ وَلَٰكِن مَّا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًا5
تهفسیری ئاسان: ئەو کوڕانە بەناوی باوکی خۆیانەوە ناویان بەرن و بانگیان بکەن، ئەوە پەسەندە لای خوا، ئەگەر باوکیانتان نەدەناسی، خۆ برای دینیتانن، سەربە ئێوەن و لە ئێوەن (ئەگەر دوور لەسووکایەتی) هەڵەیەکتان کرد ئەوە قەیناکات، بەڵام ئەگەر لەدڵتاندا، نیەتێکی ناپاک هەبێت بۆ سووکایەتی پێکردنیان ئەوە لێپرسینەوەی دەبێت، هەمیشەو بەردەوامیش خوا لێ خۆشبوو میهرەبانە (لەهەڵەکانتان دەبوورێت، ئەگەر لێی پەشیمان بنەوە).
ٱلنَّبِىُّ أَوْلَىٰ بِٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَأَزْوَٰجُهُۥٓ أُمَّهَٰتُهُمْ ۗ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍۢ فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُهَٰجِرِينَ إِلَّآ أَن تَفْعَلُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَوْلِيَآئِكُم مَّعْرُوفًۭا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْكِتَٰبِ مَسْطُورًۭا6
تهفسیری ئاسان: پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نزیکترە بەئیمانداران لەخودی خۆیان (واتەدەبێت لەخۆیان زیاتر خۆشیان بوێت و فەرمانەکانی لەسەرو فەرمان و داخوازی خۆیانەوەبێت) خێزانەکانیشی دایکیانن (دایکی ئیماندارانن، دایکی مەعنەویانن) خزمانیش هەندێکیان لەهەندێکی تریان لەپێشترن، لەققورئانی خوادا، لەئیمانداران و کۆچبەران، مەگەر لەگەڵ دۆستان و خزامان و ئاشنایانی خۆتان کارێکی چاک ئەنجام بدەن، ئەو چاکەیەتان لەنامەی کردەوەکانتاندا بۆتان تۆمار کراوە.
وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ ٱلنَّبِيِّۦنَ مِيثَٰقَهُمْ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٍۢ وَإِبْرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ ۖ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظًۭا7
تهفسیری ئاسان: (بیریان بخەرەوە کە ئێمە) پەیمانمان لەپێغەمبەران وەرگرتووە پەیمانی یەکتاپەرەستی، پەیمانی گەیاندنی بانگەوازی خوا، بەتایبەت تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیەوسلم) و لەنوح و ئیبراهیم و موسا و عیسای کوڕی مەریەم، بێگومان پەیمانێکی بەهێز و بتەومان لێ وەرگرتن...
لِّيَسْـَٔلَ ٱلصَّٰدِقِينَ عَن صِدْقِهِمْ ۚ وَأَعَدَّ لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًا أَلِيمًۭا8
تهفسیری ئاسان: تا لەڕۆژی قیامەتدا، خوا پرسیار بکات لەڕاستگۆیان دەربارەی ڕاستیەکەیان (واتە لە پێغەبەران دەربارەی گەیاندنی پەیامەکەیان)، بۆ کافرانیش سزاو تۆڵەیەکی بەئێشی ئامادەکردووە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَآءَتْكُمْ جُنُودٌۭ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًۭا وَجُنُودًۭا لَّمْ تَرَوْهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا9
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە یادی نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان (مەبەست جەنگی خەندەقە کە خوای گەورە فریای ئیمانداران کەوت)، کاتێک سەربازانی کوفر هاتنە سەرتان ئێمەش ڕەشەبایەکی بەهێز و سەربازانێکمان ناردەسەریان کە نەتاندەبینین، خوای گەورەبینا بوو بەهەوڵ و کۆششتان (چۆن پاسەوانیتان دەکرد، چۆن ئەو چاڵەقووڵ و درێژەتان هەڵکەند هتد).
إِذْ جَآءُوكُم مِّن فَوْقِكُمْ وَمِنْ أَسْفَلَ مِنكُمْ وَإِذْ زَاغَتِ ٱلْأَبْصَٰرُ وَبَلَغَتِ ٱلْقُلُوبُ ٱلْحَنَاجِرَ وَتَظُنُّونَ بِٱللَّهِ ٱلظُّنُونَا۠10
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش دوژمنان لەسەرو خوارتانەوە هاتنە سەرتان، کاتێکیش چاوەکان ئەبلەق بوون، دڵەکان گەشتبوونە گەروو، گومانی جۆراو جۆرتان دەبرد بەبەڵێنەکانی خوای گەورە (بەسەرکەوتنی ئیمانداران).
هُنَالِكَ ٱبْتُلِىَ ٱلْمُؤْمِنُونَ وَزُلْزِلُوا۟ زِلْزَالًۭا شَدِيدًۭا11
تهفسیری ئاسان: لەوێدا ئیمانداران تاقی کرانەوە و تووشی تەنگانە و سەختیەکی زۆر توندو بەهێز بوون، تووشی دڵەلەرزەیەکی زۆر سەخت کران.
وَإِذْ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ مَّا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ إِلَّا غُرُورًۭا12
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش دووڕووەکان و ئەوانەی دڵیان نەخۆشی گومانی تێدابوو دەیانوت بەڵێنی خوا و پێغەمبەرەکەی تەنها بۆ خەڵەتاندن بوو، هیچی تر نەبوو؟!
وَإِذْ قَالَت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْهُمْ يَٰٓأَهْلَ يَثْرِبَ لَا مُقَامَ لَكُمْ فَٱرْجِعُوا۟ ۚ وَيَسْتَـْٔذِنُ فَرِيقٌۭ مِّنْهُمُ ٱلنَّبِىَّ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوْرَةٌۭ وَمَا هِىَ بِعَوْرَةٍ ۖ إِن يُرِيدُونَ إِلَّا فِرَارًۭا13
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش هەندێک لە دووڕووەکان وتیان: ئەی خەڵکی یثریب، ئەمە هیچ شوێنی ئێوە نییە، بگەڕێنەوە ناوشار، دەستەیەکێش لەوان مۆڵەتیان لەپێغەمبەر دەخواست و دەیانوت: ماڵەکانمان بەدەرەوەیە (گوایە دوژمن بەئاسانی دەتوانێت هەڵکوتێتە سەری)، لەڕاستیدا وانییە، ماڵەکانیان بەدەرەوەنین (دوژمن ناتوانێت زەفەریان پێبەرێت)، تەنها ڕاکردنیان مەبەستەو هیچی تر.
وَلَوْ دُخِلَتْ عَلَيْهِم مِّنْ أَقْطَارِهَا ثُمَّ سُئِلُوا۟ ٱلْفِتْنَةَ لَءَاتَوْهَا وَمَا تَلَبَّثُوا۟ بِهَآ إِلَّا يَسِيرًۭا14
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لەشکری دوژمنان لەچوارلای یثریبەو ەبچونایەتە سەریان، لەوەو دوا داوای جەنگیان لێبکرایە دژی موسوڵمانان، ئەوەدەچوون بەدەمییەوە، تەنها کەمێک نەبێت وەڵامەکەیان دوانەدەخست.
وَلَقَدْ كَانُوا۟ عَٰهَدُوا۟ ٱللَّهَ مِن قَبْلُ لَا يُوَلُّونَ ٱلْأَدْبَٰرَ ۚ وَكَانَ عَهْدُ ٱللَّهِ مَسْـُٔولًۭا15
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی زووتر ئەوانە پەیمانیان بەخوای گەورە دابوو پشت هەڵنەکەنن لەکاتی بەرەنگاری دوژمندا، بێگومان بەڵێنێک بەخوا درابێت لێی دەپرسرێتەوە.
قُل لَّن يَنفَعَكُمُ ٱلْفِرَارُ إِن فَرَرْتُم مِّنَ ٱلْمَوْتِ أَوِ ٱلْقَتْلِ وَإِذًۭا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا16
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) هەرگیز ڕاکردن، سوودبەخش نابێت بۆتان ئەگەر هەڵبێن لە مردن، یان لەکوشتن، ئەوسا تەنها کەمێک نەبێت دواناخرێن و ڕابواردن و ژیانتان زۆر کەمووکۆتایە.
قُلْ مَن ذَا ٱلَّذِى يَعْصِمُكُم مِّنَ ٱللَّهِ إِنْ أَرَادَ بِكُمْ سُوٓءًا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ رَحْمَةًۭ ۚ وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا17
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: کێ هەیە پەناتان بدات لەخواو پتانپارێزێت لە تۆڵە سەندنەوەی، ئەگەر بییەوێت ناخۆشییەکتان بۆ پێش بهێنێت، یا خود کێ هەیە دەتوانێت بەری میهرەبانی و سۆزی بگرێت، ئەگەر بیەوێت بەزەیی و ڕەحمەتی خۆیتان پێ ببەخشێت، ئەوکاتە ئیتر ئەوانە جگە لە خوا کەسیان دەست ناکەوێت پشتیوانیان لێ بکات و سەریان بخات.
۞ قَدْ يَعْلَمُ ٱللَّهُ ٱلْمُعَوِّقِينَ مِنكُمْ وَٱلْقَآئِلِينَ لِإِخْوَٰنِهِمْ هَلُمَّ إِلَيْنَا ۖ وَلَا يَأْتُونَ ٱلْبَأْسَ إِلَّا قَلِيلًا18
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا ئەو کەسانە دەناسێت کە کۆسپ و تەگەرە درووست دەکەن لەئێوە، ئەوانەی بە براکانیان دەڵێن وەرن بۆ لای ئێمە، (خۆتان بدزنەوە لە سوپای ئیمانداران)، ئەوانە تەنها کەم نەبێت خۆیان ناخەنە ناو تاڵوکەی جەنگەوە.
أَشِحَّةً عَلَيْكُمْ ۖ فَإِذَا جَآءَ ٱلْخَوْفُ رَأَيْتَهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ كَٱلَّذِى يُغْشَىٰ عَلَيْهِ مِنَ ٱلْمَوْتِ ۖ فَإِذَا ذَهَبَ ٱلْخَوْفُ سَلَقُوكُم بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى ٱلْخَيْرِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ لَمْ يُؤْمِنُوا۟ فَأَحْبَطَ ٱللَّهُ أَعْمَٰلَهُمْ ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًۭا19
تهفسیری ئاسان: بەرامبەر ئێوە دەست نوقاوو بێ هیمەتن، جا کاتێک ترس وبیمی جەنگیان بۆ دێت ئەوە دەیانبینێت، تەماشات دەکەن، چاوەکانیان دەسوڕێتەوە و ئەبڵەق دەبێت وەک کەسێک لەترسی مەرگ بێ هۆشی بەسەردا هاتبێت، جا کاتێک ئەو ترس و بیمە نەما، زمان درێژەکانیان ئازارتان دەدن بەقسەی ڕەق و ناخۆش، لەکاتێکدا ئەوان چاوبرسی و بەهەڵپەن بۆ پارە، ئائەوانە باوەڕیان نەهێناوە، بەو هۆیەوە خوا کردەوەکانیان پووچ کردنەوە، ئەوکارەش هەمیشە بۆ خوا ئاسانە.
يَحْسَبُونَ ٱلْأَحْزَابَ لَمْ يَذْهَبُوا۟ ۖ وَإِن يَأْتِ ٱلْأَحْزَابُ يَوَدُّوا۟ لَوْ أَنَّهُم بَادُونَ فِى ٱلْأَعْرَابِ يَسْـَٔلُونَ عَنْ أَنۢبَآئِكُمْ ۖ وَلَوْ كَانُوا۟ فِيكُم مَّا قَٰتَلُوٓا۟ إِلَّا قَلِيلًۭا20
تهفسیری ئاسان: ئەوانە هێشتا وادەزانن کە لەشکر و گرۆ و دەستەکان نەڕۆیشتوون، ئەگەر لەشکری گرۆکان هات، ئاوات دەخوازن بریا لەناو عەرەبە بیابان نشینەکاندا بوونایەو لەوێوەهەواڵی ئێوەیان بپرسیایە!! خۆ ئەگەر لەناو ئێوەدا بوونایەتەنها کەم نەبێت جەنگیان نەدەکرد.
لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِى رَسُولِ ٱللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌۭ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْءَاخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا21
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی لەپێغەمبەری خوادا چاکترین نموونەی تەواو ڕێک پێک هەیەتا چوی لێ بکەن و شوێنی بکەون، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی ڕەزامەندی خوایان مەبەستە، سەرفرازی قیامەت ئاواتیانە، هەمیشە و بەردەوام یادی خوا بە زۆری ئەنجام دەدەن و زمانیان پاراوە بەیادی ئەو.
وَلَمَّا رَءَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلْأَحْزَابَ قَالُوا۟ هَٰذَا مَا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَصَدَقَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ ۚ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّآ إِيمَٰنًۭا وَتَسْلِيمًۭا22
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئیمانداران ئەو هەموو دەستە و گرۆهانەیان بینی وتیان: ئەمە ئەوەیە کە خوا و پێغەمبەرەکەی بەڵێنی پێداوین (کەئاوا دژایەتی ئایینەکەی دەکرێت و کافران ودووڕووەکان نەخشەو پیلان دەکێشن بۆ ڕیشەکەن کردنی)، دیارە کە خوا و پێغەمبەرەکەی ڕاستیان فەرموو لەپێش هاتنیدا، بێگومان ئەو دژایەتییە باوەڕو ملکەچی نەبێت هیچی تری بۆ زیاد نەکردن (واتەسوورتر بوون لەسەر ئیمان).
مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌۭ صَدَقُوا۟ مَا عَٰهَدُوا۟ ٱللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُۥ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا۟ تَبْدِيلًۭا23
تهفسیری ئاسان: مەردانێکی زۆر هەن لەئیمانداران ئەو پەیمانەی داویانە بە خوا، ڕاستیان کرد لەسەری ژیان و پابەند بوون پێوەی و لایان نەدا لێی، جا هەیانە پەیمانەکەی جێبەجێ کرد و مرد لەسەری، هەشیانە چاوەڕوانە، بەهیچ شێوەیەک گۆڕان و لاری ڕووی تێ نەکردوون.
لِّيَجْزِىَ ٱللَّهُ ٱلصَّٰدِقِينَ بِصِدْقِهِمْ وَيُعَذِّبَ ٱلْمُنَٰفِقِينَ إِن شَآءَ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا24
تهفسیری ئاسان: تا خوای گەورە پاداشتی ڕاسگۆیان بەهۆی ڕاستیەکەیان بداتەوە، هەروەها سزاو تۆڵەی دووڕووەکانیش بدات ئەگەر بیەوێت، یان تۆبەو پەشیمانیان لێ وەردەگرێت، چونکە بەڕاستی خوا هەمیشە و بەردەوام لێ خۆشبوو میهرەبانە.
وَرَدَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِغَيْظِهِمْ لَمْ يَنَالُوا۟ خَيْرًۭا ۚ وَكَفَى ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلْقِتَالَ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًۭا25
تهفسیری ئاسان: خوا کافرانی تێکشکاند و گێڕانیەوە دواوە بەخۆیان و کینە و بوغزیانەوە، هیچ جۆرە خەیرێکیان دەست نەکەوت، هەر خوا خۆی ئیماندارانی لەجەنگ پاڕاست (هەر خۆێشی بە باو باران و لەشکری تایبەتی کافرانی تێکشکان)، جا هەمیشەو بەردەوام خوا بەهێزەو بەدەسەڵاتە.
وَأَنزَلَ ٱلَّذِينَ ظَٰهَرُوهُم مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ مِن صَيَاصِيهِمْ وَقَذَفَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعْبَ فَرِيقًۭا تَقْتُلُونَ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًۭا26
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی پشتگیری قوڕەیشیەکانیان کرد لەخاوەنی کتێبە ئاسمانیەکان، لەجووەکانی (بنی قریزة) خوای گەورە لە قڵاکانیان دایگرتن، ترس و بیمی فڕێدایە دڵیان، تا وایان لێهات، دەستەیەکتان کوشتن و دەستەیەکیشتان بەدیل گرتن.
وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَٰرَهُمْ وَأَمْوَٰلَهُمْ وَأَرْضًۭا لَّمْ تَطَـُٔوهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرًۭا27
تهفسیری ئاسان: سەرەنجام هەرچی زەوی و زارو ماڵ و خانوو سامانێکیان هەبوو خوا بەخشی بەئێوە، هەروەها شوێنی تریش کەهێشتا تا ئێستا پێیدا نەڕۆشتوون، هەمیشەو بەردەوامیش خوا دەستی بەسەر هەموو شتێکدا دەڕوات. (بەپشتیوانی خوای گەورە ڕۆژێک دێت، پیلان گێڕان سەرشۆڕ و ڕیسوا دەکات وە هەرچی سامان و ماڵێک کە بەخیانەت و فێڵ بەدەستیان هێناوە، دەدرێتەوە بەخاوەنەکانی... جا ئەو ڕۆژە ئەم ئایەتانەی سورەتی (أحزاب)21-27 دەڵێی ئەو ساتەهاتووەتەخوارەوە).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّأَزْوَٰجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًۭا جَمِيلًۭا28
تهفسیری ئاسان: ئەپێغەمبەر بەهاوسەرانت بڵێ: ئەگەر ئێوە تەنها ژیانی دونیا و ڕازاوەیەکەیتان دەوێت، وەرن با هەندێک شتومەک و پارە و سامانتان پێ ببەخشم، لەوەودواش بە جوانترین شێوە دەست بەردارتان ببم.
وَإِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلدَّارَ ٱلْءَاخِرَةَ فَإِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَٰتِ مِنكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًۭا29
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئێوە خوا و پێغەمەرەکەی و پاداشتی ڕۆژی قیامەتان دەوێت، ئەوە دڵنیا بن کە خوا بۆ چاکەکارانتان پاداشتی زۆر گەورە و بێ ئەندازەی ئامادەکردووە (پێغەمبەر هەموو هاوسەرانی یەک یەک تاقی کردەوە هەموانیان خواو پێغەمبەرو پاداشتی قیامەتیان هەڵبژارد).
يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِىِّ مَن يَأْتِ مِنكُنَّ بِفَٰحِشَةٍۢ مُّبَيِّنَةٍۢ يُضَٰعَفْ لَهَا ٱلْعَذَابُ ضِعْفَيْنِ ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًۭا30
تهفسیری ئاسان: ئەی هاوسەرانی پێغەمبەر: هەرکەس لەئێوە بە گوناهێکی گەورەی ئاشکرا هەستێت، ئەوە بابزانێت کە دووبەرابەر سزا دەدرێت، ئەوەش لەلای خوا زۆر ئاسانە چونکە ئێوە قەدرو ڕێزی تایبەتیتان هەیە.