پیشاندان:
33. سورة الأحزاب
۞ وَمَن يَقْنُتْ مِنكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتَعْمَلْ صَٰلِحًۭا نُّؤْتِهَآ أَجْرَهَا مَرَّتَيْنِ وَأَعْتَدْنَا لَهَا رِزْقًۭا كَرِيمًۭا31
تهفسیری ئاسان: ئەوەشتان فەرمانبەردارو ملکەچی خواو پێغەمبەرکەی بێت، کردەوەی چاکیش ئەنجام بدات ئەوەدوو جار پاداشتی دەدەینەوە، هەروەها ڕزق و ڕۆزیەکی بەنرخ و پیرۆزمان بۆ ئامادەکردووە.
يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِىِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍۢ مِّنَ ٱلنِّسَآءِ ۚ إِنِ ٱتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِٱلْقَوْلِ فَيَطْمَعَ ٱلَّذِى فِى قَلْبِهِۦ مَرَضٌۭ وَقُلْنَ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا32
تهفسیری ئاسان: ئەی ژنانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم)، ئێوە وەک هیچ ئافرەتێکی تر نین، ئەگەر بەتەواوی ترسی خوا لەدڵ و دەرونتاندا قسە بەناسکی و شێوەیەک مەکەن، نەوەکو ئەوەی دڵی نەخۆشە بووروژێت و نیازی خراپ بکات، هەمیشەو بەردەوامیش قسەی چاک و بەجێ بکەن (کە هیچ کەس نەتوانێت ڕخنەی لێبگرێت).
وَقَرْنَ فِى بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ ٱلْأُولَىٰ ۖ وَأَقِمْنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعْنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجْسَ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًۭا33
تهفسیری ئاسان: ئەی هاوسەرانی پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم) لەماڵەکانی خۆتاندا بەسەنگینی و سەلاری بسرەون، زینەت و جوانی خۆتان دەرمەخن وەکوو سەردەمی نەفامی یەکەم، نوێژەکانیشتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن (لەماڵ و سامان)، فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەشی بکەن، چونکە بەڕاستی خوا تەنها دەیەوێت هەموو ناپاکی و ناسازی و نادروستیەک لە ئێوە دوور بخاتەوە ئەی خاوخێزانی ماڵی پێغەمبەرو بەتەواوی پاکتان بکاتەوە (دوور لەهەموو ناتەواوی و قسەو قسەڵۆکێک).
وَٱذْكُرْنَ مَا يُتْلَىٰ فِى بُيُوتِكُنَّ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ وَٱلْحِكْمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا34
تهفسیری ئاسان: هەرچی لەماڵەکانتاندا دەخوێنرێتەوە لەقورئان و فەرموودە یادی بگرن و فەرامۆشی مەکەن و باسی بکەن بۆ خەڵکی، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام بەلوطف و وردبین و بەئاگایە (لە هەڵسوکەوتی بەندەکانی).
إِنَّ ٱلْمُسْلِمِينَ وَٱلْمُسْلِمَٰتِ وَٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَٱلْقَٰنِتِينَ وَٱلْقَٰنِتَٰتِ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلصَّٰدِقَٰتِ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰبِرَٰتِ وَٱلْخَٰشِعِينَ وَٱلْخَٰشِعَٰتِ وَٱلْمُتَصَدِّقِينَ وَٱلْمُتَصَدِّقَٰتِ وَٱلصَّٰٓئِمِينَ وَٱلصَّٰٓئِمَٰتِ وَٱلْحَٰفِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَٱلْحَٰفِظَٰتِ وَٱلذَّٰكِرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا وَٱلذَّٰكِرَٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةًۭ وَأَجْرًا عَظِيمًۭا35
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پیاوان و ئافرەتانی موسوڵمان، پیاوان و ئافرەتانی ئیمان دار، پیاوان و ئافرەتانی ملکەچ و فەرمانبەردار، پیاوان و ئافرەتانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافرەتانی خۆگر، پیاوان و ئافرەتانی لەخوا ترس، پیاوان و ئافرەتانی بەخشەندە، پیاوان و ئافرەتانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافرەتانی داوێن پاک و ئەو پیاو و ئافرەتانەی کە زۆر یادی خوا دەکەن، بەخشین و لێ بوردەیی و پاداشتی زۆر مەزن و بێ سنووریان لەلایەن خوای گەورەوە بۆ ئامادەکراوە (هەر کە دنیایان بەجێهێشت پێی شاد دەبن).
وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍۢ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ۗ وَمَن يَعْصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَٰلًۭا مُّبِينًۭا36
تهفسیری ئاسان: بۆ هیچ پیاوێکی ئیماندار یان ژنێکی ئیماندار، نیە کاتێک کە خواو پێغەمبەرەکەی بڕیاری شتێک بدەن ئەوان سەرپشک بن (لە ئەنجامدانی ئەو کارە، چونکە) ئەوەی سەرپێچی بکات لە فەرمانی خواو پێغەمبەرەکەی ئەوە ئیتر بە ئاشکرا گومڕاو سەرلێشێواوە.
وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِىٓ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَٱتَّقِ ٱللَّهَ وَتُخْفِى فِى نَفْسِكَ مَا ٱللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى ٱلنَّاسَ وَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَىٰهُ ۖ فَلَمَّا قَضَىٰ زَيْدٌۭ مِّنْهَا وَطَرًۭا زَوَّجْنَٰكَهَا لِكَىْ لَا يَكُونَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌۭ فِىٓ أَزْوَٰجِ أَدْعِيَآئِهِمْ إِذَا قَضَوْا۟ مِنْهُنَّ وَطَرًۭا ۚ وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ مَفْعُولًۭا37
تهفسیری ئاسان: تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) کاتێ بەو کەسەی کە (زید) ەو خوا نیعمەتی ئیمانی پێبەخشیوە، تۆش نیعمەتی ئازادیی و پەروەردەت لە نزیکی خۆتەوە پێداوە دەڵێت: هاوسەری خۆت بهێڵەرەوە لای خۆت کە (زەینەب)ە، لە خوا بترسەو (تەڵاقی مەدە)، وە شتێک لە دڵ و دەروونی خۆتدا دەشاریتەوە کە خوا دەیەوێت ئاشکرای بکات، لە خەڵکی دەترسیت، (لەبەر ئەوە) کاتێ کە زەید خواستی و بوو بە هاوسەری (پاشان ڕێک نەکەوتن و جیابوونەوەو تەڵاق کەوەتە نێوانیان)، ئێمە (زەینەب)مان لە تۆ مارەکرد، بۆ ئەوەی هیچ جێپێلێژبوون و دڵتەنگییەک بۆ ئیمانداران دروست نەبێت، لە هێنانی هاوسەرانی بەناو کوڕیان کاتێک کە پێشتر هاوسەرو حەڵالیان بوون، فەرمانی خواش دەبێت جێبەجێ بکرێت.
مَّا كَانَ عَلَى ٱلنَّبِىِّ مِنْ حَرَجٍۢ فِيمَا فَرَضَ ٱللَّهُ لَهُۥ ۖ سُنَّةَ ٱللَّهِ فِى ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلُ ۚ وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ قَدَرًۭا مَّقْدُورًا38
تهفسیری ئاسان: هیچ گوناهو هەڵەیەک لە سەر پێغەمبەر نیە لە بەرانبەر کارێکەوە کە خوا خستوویەتە سەرشانی، (وە ئەم جۆرە گۆڕانکاریانە) بەرنامەی خوایەو لە پێغەمبەران و قەومە پێشووەکانیشدا ڕوەیداوە (کە عەقیدەو بیروباوەڕیان ڕاستکردووەتەوە هەروەها پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و ئابووری و ڕامیاریەکانیشیان بەگوێرەی بەرنامەی خوا سازدراوە)، بەردەوامیش فەرمانەکانی خوا بەوردی و ڕێکوپێکی دەبێت جێبەجێ بکرێت.
ٱلَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَٰلَٰتِ ٱللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُۥ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا ٱللَّهَ ۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبًۭا39
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە پەیامەکانی خوا دەگەیەنن، وە لەو دەترسن و جگە لەو لە هێچ کەسی تر ناترسن، خوا خۆی بەسە کە پاداشتی (چاکەکاران بداتەوەو لە بێ باوەڕانیش بپرسێتەوە).
مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَآ أَحَدٍۢ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِيِّۦنَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا40
تهفسیری ئاسان: محمد وەنەبی باوکی هیچ کەس لە پیاوانتان بێت بەڵکو پێغەمبەری خوایەو دواهەمینی پێغەمبەرانە، هەمیشەو بەردەوامیش خوا بە هەموو شتێک زانایە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ ذِكْرًۭا كَثِيرًۭا41
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە زۆر زۆر یادی خوا بکەن (هەمیشە ناوی پیرۆزی ئەوتان لەیاد بێ لە دڵ و دەروونتانا جۆش بخواو بێتە سەر زارتان).
وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةًۭ وَأَصِيلًا42
تهفسیری ئاسان: وە (تەسبیحات) و ستایشی بکەن لە بەیانیان و دەمەو ئێواراندا.
هُوَ ٱلَّذِى يُصَلِّى عَلَيْكُمْ وَمَلَٰٓئِكَتُهُۥ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَكَانَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًۭا43
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە خۆی (صلوات) و ڕەحمەتی خۆیتان هەمیشەو بەردەوام بەسەردا دەبارێنێت، هەروەها فریشتەکانیشی (داوای لێخۆشبونتان بۆ دەکەن) بۆ ئەوەی لە تاریکستانەکان دەرتان بکات و ڕزگارتان بکات وە بتانخاتە ناو نوورو ڕووناکی (دینداریەوە لە دنیادا، وە بەهەشتی بەرینی لە قیامەتدا، جا ئەو پەروەردگارە) هەمیشەو بەردەوام بۆ ئیمانداران بەڕەحم و میهرەبان و دلۆڤانە.
تَحِيَّتُهُمْ يَوْمَ يَلْقَوْنَهُۥ سَلَٰمٌۭ ۚ وَأَعَدَّ لَهُمْ أَجْرًۭا كَرِيمًۭا44
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەش کە بەدیداری شاد دەبن، بە سەلام کردن پێشوازیتان لێ دەکات وە پاداشتی زۆر بەنرخ و پیرۆزی بۆ ئامادە کردوون.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ شَٰهِدًۭا وَمُبَشِّرًۭا وَنَذِيرًۭا45
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) ئێمە تۆمان ڕەوانە کردووە کە شایەت بیت (بەسەر ئومەتی ئیسلامەوە لە پەیامی خوات پێ ڕاگەیاندوون) وە مژدە بەخشیت (بە ئیمانداران بەوەی کە ڕەزامەندی خواو بەهەشتی بەرین چاوەڕێیانە) ەو ترسێنەریشیت (بێ باوەڕان دەترسێنیت لە خەشم و قینی خواو دۆزەخ).
وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ بِإِذْنِهِۦ وَسِرَاجًۭا مُّنِيرًۭا46
تهفسیری ئاسان: هەروەها بانگەواز دەکەی بۆلای خوا لەسەر مۆڵەتی ئەو، چرایەکی ڕووناکیشی (بۆ سەرجەم سەرگەردانان).
وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ بِأَنَّ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَضْلًۭا كَبِيرًۭا47
تهفسیری ئاسان: (بەردەوام) مژدە بدە بە ئیمانداران، کە لەلایەن خواوە ڕێز و قەدرێکی زۆریان هەیە.
وَلَا تُطِعِ ٱلْكَٰفِرِينَ وَٱلْمُنَٰفِقِينَ وَدَعْ أَذَىٰهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًۭا48
تهفسیری ئاسان: ملکەچ و فەرمانداری کافرو دووڕووەکان مەبە گوێ مەدە بەو یازارو ناخۆشیانەی (کە پێشی دەهێنن بۆ خۆت و بانگەوازەکەت)، هەمیشە پشت بەخوا ببەستە، تەنها خواش بەسە کە پشتیوان و یاریدەدەربێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نَكَحْتُمُ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍۢ تَعْتَدُّونَهَا ۖ فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًۭا جَمِيلًۭا49
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە ئەگەرئافرەتانی ئیماندارانتان مارەکرد، لەوەودوا جیابوونەوەو تەڵاقدانتان پێش ئەوەی بچنە لایان، ئەوە هیچ (عـــدة)و ماوەیەکیان ناوێ تا حیسابی بۆ بکەن و (ماوەی چاوەڕوانی ناوێ بۆ ئەوەی شوو بکات بە یەکێکی تر)، (لەگەڵ ئەوەشدا) هەندێک دیاریان پێشکەش بکەن و بە جوانی دەستبەرداریان ببن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِنَّآ أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَٰجَكَ ٱلَّٰتِىٓ ءَاتَيْتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَيْكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّٰتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَٰلَٰتِكَ ٱلَّٰتِى هَاجَرْنَ مَعَكَ وَٱمْرَأَةًۭ مُّؤْمِنَةً إِن وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِىِّ إِنْ أَرَادَ ٱلنَّبِىُّ أَن يَسْتَنكِحَهَا خَالِصَةًۭ لَّكَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۗ قَدْ عَلِمْنَا مَا فَرَضْنَا عَلَيْهِمْ فِىٓ أَزْوَٰجِهِمْ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُمْ لِكَيْلَا يَكُونَ عَلَيْكَ حَرَجٌۭ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا50
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) ئێمە ئەو هاوسەرانەتمان بۆ حەڵاڵ کردویت کە مارەییت پێ بەخشیون، ئەو ئافرەتانەش کە کەنیزەکی تۆن و لە جەنگدا بەدیل گیراون (لەو سەردەمەدا کەنیزەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی سروشتی بووە، ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەجۆرەها شێوە هەوڵی نەهێشتنی ئە دیاردەیە داوە)، هەروەها کچە مامەکانت، کچە پوورەکانت، کچە خاڵەکانت، کچی ئەو پوورانەت کە کۆچیان کرد لە تەک تۆدا، وە هەر ئافرەتێکی بڕوادار کە ئەگەر ویستی خۆی پێشکەشی پێغەمبەر بکات، وە پێغەمبەریش ویستی مارەی بکات، کە ئەمەیان تایبەتی تۆیە (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە و سلم) نەک ئیمانداران، ئێمە ڕێ و شوێنمان بۆ ئەوان (واتە ئیمانداران) ڕوونکردۆتەوە بەرانبەر هاوسەران و کەنیزەکانیان (ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ئەوەیە کە:) هیچ دڵتەنگی و غەمبارییەک ڕووت تێ نەکات (وابزانی کە تۆ لە سنوور دەرچوویت بەوەی کە لە چوار هاوسەر زیاترت هەیە) هەمیشەو بەردەوام خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە (بۆ ئیمانداران).
۞ تُرْجِى مَن تَشَآءُ مِنْهُنَّ وَتُـْٔوِىٓ إِلَيْكَ مَن تَشَآءُ ۖ وَمَنِ ٱبْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ وَيَرْضَيْنَ بِمَآ ءَاتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِى قُلُوبِكُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمًۭا51
تهفسیری ئاسان: هەرکامێکیان لابخەیت (لە هاوسەرانت) یا هەرکامێکیان نزیک بکەیتەوە، یاخود ئەوەیان کە بتەوێت و ئەوەیان کە وازت لێ هێنابێ، پێی گونهبار نابیت (چونکە تۆ ستەمکار نیت) ئا بەم شێوەیە (خوای میهرەبان ئەم بارودۆخە خێزانییەی پێغەمبەر باس دەفەرموێت) تا (خێزانەکانت) دڵیان پێی ئارام بگرێت (چونکە ئەو هەموو ئەرکەی کە لەسەر شانی پێغەمبەرە، ئەوە دەخوازێت کە جۆرە سەربەستییەکی هەبێت)، هاوسەرانیش غەم و خەفەت نەخۆن و (وابزانن کە پێغەمبەرە لێیان زویرە) وە هەمووان ڕازی بن بەو بارودۆخە خێزانییەی کە بۆ پێغەمبەر لەبار و گونجاوە، خا خۆی دەزانێ کە چی لە دڵەکاندا حەشار داوە، بێگومان هەمیشە و بەردەوام خوا زانا و دانایە.
لَّا يَحِلُّ لَكَ ٱلنِّسَآءُ مِنۢ بَعْدُ وَلَآ أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَٰجٍۢ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلَّا مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ رَّقِيبًۭا52
تهفسیری ئاسان: لەمەودوا هێنانی ئافرەتانی تر بۆ تۆ حەڵاڵ نیە، یان واز هێنان لە هەندێکیان، تا هاوسەرانی تر بخەیتە جێیان، هەرچەندە ئەو ئافرەتانەی دەتەوێ بیانخیتە جێگەی هاوسەرانت سەرسام بیت لە ڕێک و پێکییان جگە کەنیزەک، هەمیشە و بەردەوام خوا چاودێری هەموو شتێک دەکات.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَدْخُلُوا۟ بُيُوتَ ٱلنَّبِىِّ إِلَّآ أَن يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَىٰ طَعَامٍ غَيْرَ نَٰظِرِينَ إِنَىٰهُ وَلَٰكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَٱدْخُلُوا۟ فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَٱنتَشِرُوا۟ وَلَا مُسْتَـْٔنِسِينَ لِحَدِيثٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ يُؤْذِى ٱلنَّبِىَّ فَيَسْتَحْىِۦ مِنكُمْ ۖ وَٱللَّهُ لَا يَسْتَحْىِۦ مِنَ ٱلْحَقِّ ۚ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَٰعًۭا فَسْـَٔلُوهُنَّ مِن وَرَآءِ حِجَابٍۢ ۚ ذَٰلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ ۚ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَن تُؤْذُوا۟ رَسُولَ ٱللَّهِ وَلَآ أَن تَنكِحُوٓا۟ أَزْوَٰجَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦٓ أَبَدًا ۚ إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمًا53
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە مەچن بۆ سەردانی ماڵەکان پێغەمبەر مەگەر مۆڵەتتان بدرێت و مۆڵەت بخوازن، (ئەگەر مۆڵەت دران بۆ نانخواردنێک) چاوەڕێی پێگەیشتنی مەکەن ئەگەر پێنەگەیشتبوو (مەبەست ئەوەیە کە زوو مەچن کە هێشتا خواردنەکە پێنەگەیشتووە)، بەڵام بانگ کران ئەوە بچنە ژوورەوە، خۆتان بە گفتوگۆوە سەرگەرم مەکەن، چونکە ئەو کارەتان پێغەمبەر ئازار دەدات (هەرچەندە) شەرمتان لێدەکات و (داوای چوونە دەرەوەتان لێناکات، بێگومان) خوا شەرم لە (ڕاگەیاندنی) حەق و دروستی ناکات خۆ ئەگەر داوای شتێکی پێویستان (لە خێزانەکانی پێغەمبەر کرد) لە پشتی پەردەوە داوای لێبکەن، ئا ئەو جۆرە ڕەفتارە چاکتر و پاکترە بۆ دلی ئیوە و ئەوانێش، بێگومان هیچ کات بۆتان نیە ئازارو دڵتەنگی بۆ پێغەمبەری خوا پێش بێنن، هەرگز بۆتان نیە هاوسەرانی دوای خۆی بە هیچ جۆرێک مارە بکەن چونکە ئەو کارەتان لای خوا زۆر گەورەیەو (زۆر نابەجێیە، چونکە ئەوان دایکتانن، دایکیش لە ڕۆڵەی حەرامە).
إِن تُبْدُوا۟ شَيْـًٔا أَوْ تُخْفُوهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا54
تهفسیری ئاسان: ئەگەر شتێک دەرببڕن و ئاشکرای بکەن یان بیشارنەوەو دەری نەبڕن، ئەوا بێگومان خوا بە هەموو شتێک ئاگاو زانایە (نهێنی و ئاشکرا لای ئەو زاتە چوون یەکە).
لَّا جُنَاحَ عَلَيْهِنَّ فِىٓ ءَابَآئِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآئِهِنَّ وَلَآ إِخْوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآءِ إِخْوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآءِ أَخَوَٰتِهِنَّ وَلَا نِسَآئِهِنَّ وَلَا مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُنَّ ۗ وَٱتَّقِينَ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدًا55
تهفسیری ئاسان: (ئافرەتان) چاوپۆسییان لێدەکرێت و قەیناکا باوانیان بیانبینن، یان کوڕەکانی خۆیان، یان براکانیان، یان برازاکانیان، یان خوشکەزاکانیان، یان ئەو ئافرەتانەیان (کە ئیشیان بۆ دەکەن لە ماڵدا)، یان ئەوکەسانەی کە لە ماڵەکانیاندا دەژین، لە خوا بترسن (ئەو سنوورانەی کە بۆی داناون مەیشکێنن)، بێگومان خوا شایەتە بەسەر هەموو شتێکەوە.
إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِىِّ ۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ صَلُّوا۟ عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا۟ تَسْلِيمًا56
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خواو فرێشتەکانی (صلوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ئێوەش (صلوات)ی لەسەر بدەن و (بەردەوام یادی خێری بکەن).
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا57
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی ئازاری خواو پێغەمبەەکەی دەدەن (مەبەست ئازاردانی پێغەمبەرە صلی اللە علیە وسلم) یان ئەوانەی کە هاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن و کوفر دەکەن و جوێنی پێدەدەن) خوا نەفرینی لێکردوون لە دونیاو قیامەتدا سزایەکی زۆر خەجاڵەتئاوەرو سەرشۆڕکەریشی بۆ ئامادە کردوون.
وَٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ بِغَيْرِ مَا ٱكْتَسَبُوا۟ فَقَدِ ٱحْتَمَلُوا۟ بُهْتَٰنًۭا وَإِثْمًۭا مُّبِينًۭا58
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە ئازاری پیاوانی ئیماندارو ئافرەتانی ئیماندار دەدن بێئەوەی تاوانێکیان ئەنجامدابێت، ئەوانە بوختان و گوناهو تاوانێکی ئاشکرا دەگرنە ئەستۆ.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّأَزْوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَٰبِيبِهِنَّ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا59
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) بە هاوسەرانت و کچەکانت و ئافرەتانی ئیماندار بڵێ: کە بە پۆشاکی باڵا پۆش خۆیان داپۆشن ئەوە لەبارترین شتە کە پێی بناسرێن، تا ئازار نەدرێن و (توشی گیروگرفت نەبن)، هەمیشەو بەردەوام خوا لێخۆشبوو میهرەبانە (لە کەم و کووڕی ڕابوردووتان خۆش دەبێت).
۞ لَّئِن لَّمْ يَنتَهِ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ وَٱلْمُرْجِفُونَ فِى ٱلْمَدِينَةِ لَنُغْرِيَنَّكَ بِهِمْ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَآ إِلَّا قَلِيلًۭا60
تهفسیری ئاسان: ئەگەر دووڕووەکان و دڵ بیمارەکان و پڕوپاگەندەچیەکان لە مەدینەدا کۆڵ نەدەن، مۆڵەت و هانی تۆ دەدەین کە تۆڵەیان لێ بسێنیت، (لەوەودوا زۆربەیان دەربەدەر بکەیت)و کەمێکیان نەبێت لە شاردا نەمیننەوە.
مَّلْعُونِينَ ۖ أَيْنَمَا ثُقِفُوٓا۟ أُخِذُوا۟ وَقُتِّلُوا۟ تَقْتِيلًۭا61
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە) نەفرین لێکراون لە هەرکوێ بژین، دەبیت دەستگیر بکرێن و دەبێت بکوژرێن، (چونکە لە خراپەو پیلان و تاوان و کوشتن و دزی و درۆزنی زیاتر هیچیان لێ نەوەشاوەتەوە).
سُنَّةَ ٱللَّهِ فِى ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلُ ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًۭا62
تهفسیری ئاسان: (دژایەتی ئەو دووڕووانە) لەبەرنامەی خوادایەو لە ڕابوردووشدا ئەنجامدراوە، هەرگیز گۆڕانکاری نابینی لە یاساو بەرنامەکانی خوادا.
يَسْـَٔلُكَ ٱلنَّاسُ عَنِ ٱلسَّاعَةِ ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا63
تهفسیری ئاسان: خەلکی پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ڕۆژی قیامەت (کەی بەرپا دەبێت) پێیان بڵێ: ئەی پێغەمبەر: (کاتی بەرپابوونی) هەر خوا خۆی دەزانێ، جا تۆ چووزانی لەوانەیە ڕۆژی قیامەت زۆر نزیکیش بێت.
إِنَّ ٱللَّهَ لَعَنَ ٱلْكَٰفِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمْ سَعِيرًا64
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو خوایە نەفرینی کردوە لە کافرەکان (لە ڕۆژە قیامەتیشدا) دۆزەخێکی زۆر گەرمی بۆ ئامادە کردوون.
خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ لَّا يَجِدُونَ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا65
تهفسیری ئاسان: بۆ هەمیشە تیایدا دەبێ بژین، لەوێش نە پشتیوانێک شکدەبەن فریایان بکەوێت نە کەسێک ڕزگاریان بکات.
يَوْمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمْ فِى ٱلنَّارِ يَقُولُونَ يَٰلَيْتَنَآ أَطَعْنَا ٱللَّهَ وَأَطَعْنَا ٱلرَّسُولَا۠66
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت ڕوخساریان ئەم دیودیوی پێدەکرێت لەناو ئاگردا (تا چاک ببرژێن و بسوتێن) (بەدەم ئاهو ناڵەوە دەڵێن): ئای خۆزگە فەرمانبەرداری خوا بووینایە، گوێڕایەڵی پێغەمبەر بووینایە.
وَقَالُوا۟ رَبَّنَآ إِنَّآ أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَآءَنَا فَأَضَلُّونَا ٱلسَّبِيلَا۠67
تهفسیری ئاسان: (هەروەها) دەڵێن: ئێمە ملکەچ و فەرمانبەرداری ئاغاو گەورەکانمان بووین، هەر ئەوان ڕێگەو ڕێبازی (ڕاستیان) لە ئێمە شێوان و ون کرد (خوا ڕسوایان دەکات).
رَبَّنَآ ءَاتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ ٱلْعَذَابِ وَٱلْعَنْهُمْ لَعْنًۭا كَبِيرًۭا68
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا: دووبەرابەرو دوو جەندابە سزای ئەوان بدەو نەفرینێکی زۆر بێئەندازەیان لێ بکە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ ءَاذَوْا۟ مُوسَىٰ فَبَرَّأَهُ ٱللَّهُ مِمَّا قَالُوا۟ ۚ وَكَانَ عِندَ ٱللَّهِ وَجِيهًۭا69
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان هێناوە: وەکو ئەوانە مەبن کە ئازاری موسایان دا (تۆمەتیان بۆ دروستکرد، بوختانیان بۆ هەڵبەست) خوای گەورەش (لەو تۆمەت و بوختانەیان) پاڕاستی و پاکیی ئاشکرا کرد وە ئەو لای خوا زۆر بەڕێزو ئازیزە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَقُولُوا۟ قَوْلًۭا سَدِيدًۭا70
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان هێناوە لە خوا بترسن و پارێزکاربن، هەمیشە قسە و گوفتاری بەجێ و بەسوود بکەن.
يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَٰلَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا71
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ئیتر) کردەوەکانتان چاک و بەجێ و پەسەند دەکات، لە گوناهەکانیشتان خۆش دەبێت، جا ئەوەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بێت، ئەوە ئیتر سەرکەوتن و سەرفەرازیەکی بێ ءەندازەو بێ سنووری بەدەست هێناوە.
إِنَّا عَرَضْنَا ٱلْأَمَانَةَ عَلَى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱلْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا ٱلْإِنسَٰنُ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ ظَلُومًۭا جَهُولًۭا72
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئەمانەتی (عەقیدە و بیروباوڕ، ئەمانتی سەرپشکیمان) نیشانی ئاسمانەکان و زەوی و کێوەکان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد کە ئێوە هەڵگری ئەم ئەمانەتە بن)، بەڵام هەمووان دەستیان پێوەناو ترسان لێی (هەر پێیان چاک بوو ئاوا (مسیر بن، سەرپشک نەبن) کەچی ئادەمیزاد هەڵیگرت و گرتیە ئەستۆی، بەڕاستی زۆر ستەمکار و نەفام بوو (ئەگەر زۆرینە ڕەچاو بکەین).
لِّيُعَذِّبَ ٱللَّهُ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلْمُشْرِكِينَ وَٱلْمُشْرِكَٰتِ وَيَتُوبَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۢا73
تهفسیری ئاسان: تا خوا سزای پیاوان و، وە ئافرەتانی دووڕوو، وە هاوەڵپەرستان لە پیاوان و لە ئافرەتان بدات، هەروەها تەوبەو پەشیمانی لە پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار وەردەگرێت، بێگومان خوای گەورە (بۆ ئەوان) زۆر لێخۆشبوو و بەڕەحم و میهرەبانە.
34. سورة سبإ
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْخَبِيرُ1
تهفسیری ئاسان: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، هەر هەمووی، ئەو خاوەنێتی، ستایش و سوپاس لە قیامەتدا (لە بەهەشتدا) هەر پێشکەش بەو دەکرێت، ئەو (خوایە) زۆر داناو ئاگایە.
يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۚ وَهُوَ ٱلرَّحِيمُ ٱلْغَفُورُ2
تهفسیری ئاسان: دەزانی چی دەچێ بەناخی زەویداو چیشی لێ دێتە دەرەوە، چی لە ئاسمان دێتە خوارەوەو چیش پیایدا بەرزدەبێتەوە، ئەو زاتە زۆر میهرەبان و لێخۆشبووە (بەنیسبەت ئیمانداران و تەوبەکارانەوە).
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَا تَأْتِينَا ٱلسَّاعَةُ ۖ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّى لَتَأْتِيَنَّكُمْ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ ۖ لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَآ أَصْغَرُ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْبَرُ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍۢ3
تهفسیری ئاسان: ئەوهانەی کافرو حەقپۆشن دەڵێن: قیامەت هەر نایەت و نامانگاتێ، (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: (وانیە) ئەرێ!! سوێند بە پەروەردگارم هەر یەخەتان دەگرێت (چونکە ئەو زاتە) زانایە بە نهێنی و شاراوەکان و (هەر خۆی دەزانێ کەی بەرپای دەکات)، بەقەدەر ئەتۆمێک لە ئاسمانەکان و زەویدا ناتوانێتلەو پەنهان بێت، وە لەوەش بچووکتر بێت یان گەورەتر (چونکە هەموو شتێک) لە کتێبی تایبەتیدا ڕوون و ئاشکرایە (لوح المحفوظ)دا کە وەک دەسگایەکی کۆمپیوتەری وایە، هەموو شتێک تۆمارە).
لِّيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ4
تهفسیری ئاسان: ئەمەش بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانە بداتەوە کە باوەڕیان هێناوە و کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، هەر بۆ ئەوانیش لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزوی ناسک و نازدار (لە بەهەشتی بەریندا) بۆیان ئامادەیە.
وَٱلَّذِينَ سَعَوْ فِىٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌۭ مِّن رِّجْزٍ أَلِيمٌۭ5
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە هەوڵ و کۆشش دەدەن تا بەربەست دروست بکەن لە ڕێگەی پەیامی ئێمەداو خەڵکی وێڵ دەکەن لە بەرنامەی ئێمە، ئەوانە سزاو تۆڵەیەکی زۆر بەئێش و پڕ ئازاریان بۆ ئامادەیە.
وَيَرَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ ٱلْحَقَّ وَيَهْدِىٓ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ6
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە زانستی و زانیاریان هەیە (چ زانستییە ئایینیەکان وەک گاوڕو جوو یان ئەوانەی ڕۆدەچن لەزانستیە مادییەکانا) چاک دەزانن کە ئەوەی لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆت ڕەوانەکراوە حەق و ڕاستەقینەیە، هیدایەتبەخشەو ڕێنمونی بەخشە بۆ ڕێبازی پەروەردگاری خاوەن دەسەڵات و شایەستەی سوپاس و ستایش.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هَلْ نَدُلُّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍۢ يُنَبِّئُكُمْ إِذَا مُزِّقْتُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمْ لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍ7
تهفسیری ئاسان: بێ بڕواکان (بەگاڵتەپێکردنەوە) دەڵێن: ئایا پیاوێکتان پێبناسێنین کە هەواڵتان دەداتێ، کە کاتێک پارچە پارچە بوون و هەلا هەلا بوون لە توێی خاکدا، ئێوە سەرلەنوێ دروستدەکرێنەوە!!.
أَفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَم بِهِۦ جِنَّةٌۢ ۗ بَلِ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ فِى ٱلْعَذَابِ وَٱلضَّلَٰلِ ٱلْبَعِيدِ8
تهفسیری ئاسان: ئایا درۆ بەدەم خواوە هەڵدەبەستی، یا شێت بووە؟! (نەخێر..!!) ئەوانەی کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و قیامەت نیە، لە سزای سەختا دەبێ ژیان بەرنەسەر (چونکە لەدنیادا) زۆر گومڕاو سەرلێشێواوبوون.
أَفَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَىٰ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِن نَّشَأْ نَخْسِفْ بِهِمُ ٱلْأَرْضَ أَوْ نُسْقِطْ عَلَيْهِمْ كِسَفًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّكُلِّ عَبْدٍۢ مُّنِيبٍۢ9
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە نابینن چی دەوری داون لە ئاسمانەکان و زەویدا، سەرنجی بەردەمیان نادەن؟! ئاوڕێک لو دواوە نادەنەوە؟! ئەگەر بمانەوێ لە ناخی زەویدا نوقمیان دەکەین، یان پارچەیەکیان لە ئاسمانەوە بەسەردا بەردەدەینەوە، ئا لەو تواناو دەسەڵاتدارییەدا نیشانەی ڕوون و ئاشکرا هەیە بۆ هەر بەندەیەک کە دڵی لای خوا بێت و هۆشی لای ڕەزامەندی ئەوبێت.
۞ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ مِنَّا فَضْلًۭا ۖ يَٰجِبَالُ أَوِّبِى مَعَهُۥ وَٱلطَّيْرَ ۖ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلْحَدِيدَ10
تهفسیری ئاسان: (ئێمە) ڕێزێک و بایەخێکی زۆرمان بەخشیوە بە داود (فەرمانمان داوە کە): ئەی کێوەکان و باڵندەکان (تەسبیحات و سرودی ستایشی) لەگەڵدا بڵێنەوە، هەروەها ئاسنیشمان بۆ نەرم کردووە (وەکو (معجزة)یەک تا پێداویستیەکانی بە ئاسانی لێ دروست بکات).
أَنِ ٱعْمَلْ سَٰبِغَٰتٍۢ وَقَدِّرْ فِى ٱلسَّرْدِ ۖ وَٱعْمَلُوا۟ صَٰلِحًا ۖ إِنِّى بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ11
تهفسیری ئاسان: (هەروەها فەرمانمان پێدا) کە قەڵغانی دەرەدامان دروست بکات، ئەڵقەکانی بەڕێک و پێکی ڕێک بخات و لە یەکیان تێهەڵکێش بکات، (نە زۆر تەنک بێت و بەرگە نەگرێت، نە زۆر سەنگین بێت و هەڵگری بێزار بکات)، (هەروەها فەرمانمان پێ دان): کارو کردەوەی چاکە ئەنجام بدەن، دڵنیاشبن کە من بینام بە کارو کردەوەتان.
وَلِسُلَيْمَٰنَ ٱلرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهْرٌۭ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌۭ ۖ وَأَسَلْنَا لَهُۥ عَيْنَ ٱلْقِطْرِ ۖ وَمِنَ ٱلْجِنِّ مَن يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِۦ ۖ وَمَن يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْرِنَا نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ12
تهفسیری ئاسان: بۆ سولەیمانیش بامان خستە ژێر فەرمانیەوە، بەیانیان یەک مانگە ڕێ دەڕۆیشت و ئێواران یەک مانگە ڕێ دەهاتەوە، کانی مسیشمان بۆ تواندەوە، لە پەرییانیش هەندێکمان بۆ ڕاهێنا کە لەبەردەستیدا کار بکەن بە مۆڵەتی پەروەردگاری، جا ئەوەی لە فەرمانی ئێمە دەرچێت سزای دۆزەخی پێ دەچێژێت.
يَعْمَلُونَ لَهُۥ مَا يَشَآءُ مِن مَّحَٰرِيبَ وَتَمَٰثِيلَ وَجِفَانٍۢ كَٱلْجَوَابِ وَقُدُورٍۢ رَّاسِيَٰتٍ ۚ ٱعْمَلُوٓا۟ ءَالَ دَاوُۥدَ شُكْرًۭا ۚ وَقَلِيلٌۭ مِّنْ عِبَادِىَ ٱلشَّكُورُ13
تهفسیری ئاسان: سولەیمان هەرچی بویستایە، پەرییەکان بۆیان دروست دەکرد، لە شوێنی خوا پەرستی و پەیکەرو حەوزو مەنجەڵی گەورەی بەجۆرێک کە لە جێگەی خۆی دامەزراوەو ناجوڵێت. ئەی نەوەو شوێنکەوتوانی داوود: ئێوە بە کردارو گوفتار سوپاسگوزاربن، هەرچەندە کەمێک لە بەندەکانم سوپاسگوزارن.
فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ ٱلْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَىٰ مَوْتِهِۦٓ إِلَّا دَآبَّةُ ٱلْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنسَأَتَهُۥ ۖ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ ٱلْجِنُّ أَن لَّوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ٱلْغَيْبَ مَا لَبِثُوا۟ فِى ٱلْعَذَابِ ٱلْمُهِينِ14
تهفسیری ئاسان: کاتێ کە بریاری مردنی (سولەیمانماندا، پەرییەکان نەیانزانی کە مردووە)، تا مۆرانە گۆچانەکەی کلۆر کرد، کاتێ کە کەوت ئەوسا پەرییەکان بۆیان دەرکەوت کە ئەگەر غەیب زان و نهێنیزان بوونانیە ئاوا لە کارو فرمانی ناخۆشدا بەردەوام نەدەبوون، (هەر کە زانیان سولەیمان وەفاتی کردووە دەستیان لە کار هەڵدەگرت).
لَقَدْ كَانَ لِسَبَإٍۢ فِى مَسْكَنِهِمْ ءَايَةٌۭ ۖ جَنَّتَانِ عَن يَمِينٍۢ وَشِمَالٍۢ ۖ كُلُوا۟ مِن رِّزْقِ رَبِّكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لَهُۥ ۚ بَلْدَةٌۭ طَيِّبَةٌۭ وَرَبٌّ غَفُورٌۭ15
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی بۆ خەڵکی سەبەء لەشوێنەواریاندا بەڵگەو نیشانەی (دەسەڵاتی خوا هەیە)، باخی زۆر گەورەلەلای ڕاست و چەپی ناوجەکەیاندا خەمڵی بوو، (مۆڵەت درابوون کە): بخۆن لەڕزق و ڕۆزی پەروەردگارتان و سوپاسگوزاری بن، وڵاتێکی خۆش و ئاوەدان و پەروەردگارێکی لێخۆشبوو و لێبوردەتان هەیە.
فَأَعْرَضُوا۟ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ سَيْلَ ٱلْعَرِمِ وَبَدَّلْنَٰهُم بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ذَوَاتَىْ أُكُلٍ خَمْطٍۢ وَأَثْلٍۢ وَشَىْءٍۢ مِّن سِدْرٍۢ قَلِيلٍۢ16
تهفسیری ئاسان: (بەڵام ئەمان لەباتی شوکرانەبژێری و خواپەرەستی) پشتیان هەڵکردو (بەدەم بانگەوازی خواوەنەچوون)، ئێمەش لافاوێکی وێرانکەرمان بۆ ناردن، (کەباخ و بێستانی کاولکردن) لەجیاتی ئەو دوو باخەگەورەیەدوو باخی دڕکاوی بەروبووم تاڵ و درەختی بێبەرو کەمێک درەختی (سدر)یش کەبەروبوومێکی کەمی هەیە، پێمان بەخشین.
ذَٰلِكَ جَزَيْنَٰهُم بِمَا كَفَرُوا۟ ۖ وَهَلْ نُجَٰزِىٓ إِلَّا ٱلْكَفُورَ17
تهفسیری ئاسان: (ئەو بارودۆخەی کە بەسەریاندا هات) دەرئەنجامی بێئیمانی و کافرێتیاندا بوو، مەگەر ئێمە تۆڵە هەر لە کافران ناسێنین؟!).
وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ ٱلْقُرَى ٱلَّتِى بَٰرَكْنَا فِيهَا قُرًۭى ظَٰهِرَةًۭ وَقَدَّرْنَا فِيهَا ٱلسَّيْرَ ۖ سِيرُوا۟ فِيهَا لَيَالِىَ وَأَيَّامًا ءَامِنِينَ18
تهفسیری ئاسان: (لەوەودوا) ئێمە لە نێوان ئەوان و ئەو شوێنەدا کە بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاندبوون دێهات و ئاوەدانی ئاشکرا هەبوون، کە بەبێ ماندوبوون ئەو سەفەرانەیان دەکرد لە نێوان شام و یەمەندا) ماوەی نێوان دێهاتەکانیان دەبڕی بە ئاسانی و بێ ماندوبوون، وە (پێمان وتبوون، دە سەفەرو بازرگانی بکەن)، بڕۆن چەندەها شەو و ڕۆژ بێ ئەوەی هیچ ترس و بیمتان هەبێت.
فَقَالُوا۟ رَبَّنَا بَٰعِدْ بَيْنَ أَسْفَارِنَا وَظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَجَعَلْنَٰهُمْ أَحَادِيثَ وَمَزَّقْنَٰهُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍۢ19
تهفسیری ئاسان: (کەچی لەو نازو نیعمەتەش بێزار بوونو) وتیان: پەروەدگارا نێوانی ڕێگەو سەفەرەکانمان لەیەک دوور بخەرەوە، (بەم داخوازییەیان) ستەمیان لە خۆیان کرد ئێمەش کردمانن بە داستان و باسی سەرزاری خەڵکی، وە پاجە پارچەمان کردن، بەڕاستی ئا لەو)ڕووداو حاڵەتانەدا) بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیە بۆ کەسانێک کە خۆگربن لەکاتی ناخۆشی و تەنگانەدا، وە سوپاسگوزاربن لە کاتی خۆشیدا (وە هەوڵ بدەن وەکو ئەو قەومە نالەبارە بیانووگرە نەبن).
وَلَقَدْ صَدَّقَ عَلَيْهِمْ إِبْلِيسُ ظَنَّهُۥ فَٱتَّبَعُوهُ إِلَّا فَرِيقًۭا مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ20
تهفسیری ئاسان: لە ڕاستیدا گومانی شیتان بەڕاست دەرچوو بەرامبەر ئەو جۆرە کەسانە (کە وتبووی: دەبینی زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزار نابن) بێ پەروا شوێنی کەوتن، جگە لە دەستەیەک لە بڕواداران.
وَمَا كَانَ لَهُۥ عَلَيْهِم مِّن سُلْطَٰنٍ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يُؤْمِنُ بِٱلْءَاخِرَةِ مِمَّنْ هُوَ مِنْهَا فِى شَكٍّۢ ۗ وَرَبُّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَفِيظٌۭ21
تهفسیری ئاسان: جا وەنەبێ (ئیبلس) هیچ دەسەڵاتێکی بەسەریاندا بێت، بەڵکو ئێمە (ویستومانە) کە کێ باوەڕی بەقیامەت و ڕۆژی دوایی هەیەو کێش لەشک و گوماندایە دەربکەوێت، (دڵنیابە ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) کەپەرەردگاری تۆ ئاگادارو چاودێرە بەسەر هەموو شتێکداو هیچ شتێکی لێ بزر نابێت.
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۖ لَا يَمْلِكُونَ مِثْقَالَ ذَرَّةٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا لَهُمْ فِيهِمَا مِن شِرْكٍۢ وَمَا لَهُۥ مِنْهُم مِّن ظَهِيرٍۢ22
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە هاوەڵپەرستان) بڵێ: با هاناو هاوار ببەن بۆ ئەو شتانەی کە لەجیاتی خوا (دەیانپەرستن)!! (ئەوانە) خاوەنی بچوکتر لە ئەتۆمێک نین نە لە ئاسمانەکان، نە لە زەویدا، وەهیچ هاوبەشی و هاوکاریەکیشیان نیە تیایاندا، دەسەڵاتی هیچ پشتیوانی و یارمەتیەکیشیان نیە.
وَلَا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ عِندَهُۥٓ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُۥ ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا۟ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ ۖ قَالُوا۟ ٱلْحَقَّ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ23
تهفسیری ئاسان: هیچ تکاو پاڕانەوەیەک سودی نیە لای (خوا) مەگەر خۆی مۆڵەت بدات هەتا ئەوکاتەی ئیتر (ئەوانەی تکاکارن و ئەوانەش کە تکایان بۆ دەکرێت دڵیان دێتەوە جێ و هۆشیان پیادێتەوە و لەیەکتر دەپرسن): پەروەردگارتان فەرمانی بەچی داو چی فەرموو: (لە وەڵامیاندا) دەڵێن: حەق و ڕاست و دروست، بەڕاستی ئەو (پەروەردگارە) زۆر بەرزو بڵندو گەورەیە.
۞ قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ قُلِ ٱللَّهُ ۖ وَإِنَّآ أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَىٰ هُدًى أَوْ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ24
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە هاوەڵپەرستان) بڵێ: کێ ڕزق و ڕۆزیتان پێدەبەخشێت لە ئاسمانەکان و زەویدا (ئەگەر بەهۆی سپڵەییانەوە وەڵامیان نەدایتەوە تۆ) بڵێ: (مەگەر هەر) زاتی اللە (نیە ڕۆزیبەخش)، ئەوسا پێیان بڵێ: بێگومان ئێمە، یا ئێوە لەسەر ڕێگەی (ڕاست و دروستی) هیدایەتین، یاخود لە گومڕاییەکی ئاشکرادا ڕۆچووین!! (خۆتان ببنە دادوەر).
قُل لَّا تُسْـَٔلُونَ عَمَّآ أَجْرَمْنَا وَلَا نُسْـَٔلُ عَمَّا تَعْمَلُونَ25
تهفسیری ئاسان: هەروەها پێیان بڵێ: ئێوە پرسیارتان لێناکرێت دەربارەی گوناگی ئێمە، ئێمەش پرسیارمان لێناکرێت دەربارەی ئەو کارو کردەوانەتان کە ئەنجامی دەدەن (هەرکەس بەرپرسی کارو کردەوەو بیروباوەڕی خۆیەتی).
قُلْ يَجْمَعُ بَيْنَنَا رَبُّنَا ثُمَّ يَفْتَحُ بَيْنَنَا بِٱلْحَقِّ وَهُوَ ٱلْفَتَّاحُ ٱلْعَلِيمُ26
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: (ڕۆژێک دێت) پەروەردگارمان هەموو لایەکمان کۆدەکاتەوە، لەوەودوا لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی جیامان دەکاتەوە، (باوەڕداران بۆ بەهەشت و بەختەوەری، کافرو هاوەڵپەرەستان بۆ دۆزەخ و دەردی سەری)، (ئەو ڕۆژە) ئەو زاتە هەر خۆی دادوەری دادپەروەرەو زانای بێسنوورە.
قُلْ أَرُونِىَ ٱلَّذِينَ أَلْحَقْتُم بِهِۦ شُرَكَآءَ ۖ كَلَّا ۚ بَلْ هُوَ ٱللَّهُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ27
تهفسیری ئاسان: (دووبارە پێیان) بڵێ: ئادەی ئەوەانەم نیشان بدەن کە دابووتانە پاڵ خواو بە هاوبەشی ئەوتان دادەنا، هەرگیز کاری وا ڕەوا نیە، بەڵکو ئەو خوایە، زۆر باڵادەست و دانایە (بەهیچ شێوەیەک پێویستی بە هاوەڵ نیە).
وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةًۭ لِّلنَّاسِ بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ28
تهفسیری ئاسان: ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە، مەگەر بۆ ئەوە نەبێ کە بۆ هەموو خەڵکی ببیتە مژدەدەرو ترسێنەر.
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ29
تهفسیری ئاسان: (بێبڕواکان) دەڵێن: (باشە) کەی ئەم بەڵێنە (قیامەت و زیندوبونەوە) دێتە دی ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.
قُل لَّكُم مِّيعَادُ يَوْمٍۢ لَّا تَسْتَـْٔخِرُونَ عَنْهُ سَاعَةًۭ وَلَا تَسْتَقْدِمُونَ30
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: کاتێک دێت کە ناتوانن نە تاوێک دوا بکەون نە تاوێک پێش بکەون (بەڵکو لەکاتی خۆیدا ئامادە دەکرێن).
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ بِهَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ وَلَا بِٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ ۗ وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمْ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ ٱلْقَوْلَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ لَوْلَآ أَنتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ31
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بێبڕوان دەڵێن: هەرگیز باوەڕ بەم قورئانەو بەو (کتێبانەش) ناکەین کە پێش ئەم (ڕەوانە کراوە)، خۆ ئەگەر دەبینی (لە ڕۆژی قیامەتدا) چۆن ستەمکاران وەستێنراون لەبەردەم (دادگای) پەروەردگاریاندا قسە دەڵێن بە یەکترو (یەکتری تاوانبار دەکەن)، لاوازکراوەکان بە زۆردارو دەسەڵاتدارەکان دەڵێن: ئەگەر ئێوە نەبوونایە ئێمە باوەڕدار دەبووین.
قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوٓا۟ أَنَحْنُ صَدَدْنَٰكُمْ عَنِ ٱلْهُدَىٰ بَعْدَ إِذْ جَآءَكُم ۖ بَلْ كُنتُم مُّجْرِمِينَ32
تهفسیری ئاسان: دەسەڵاتدارو زۆردارەکانیش بەلاوازکراوو ژێردەستەکان دەڵێن: بۆچی ئێمە ڕێگەی هیدایەتمان لێبەستبوون و نەماندەهێشت دوای ئەوەی کە بۆتان هاتبوو؟! نا، وا نیە، خۆتان تاوانبارو تاوانکارن.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ بَلْ مَكْرُ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَآ أَن نَّكْفُرَ بِٱللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُۥٓ أَندَادًۭا ۚ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ وَجَعَلْنَا ٱلْأَغْلَٰلَ فِىٓ أَعْنَاقِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ33
تهفسیری ئاسان: (دووبارە) لاوازکراو ژێردەستەکان بە زۆردارو دەسەڵاتدارەکان دەڵێن: نا، وانیە، بەڵکو پیلان و نەخشەی شەوانە ڕۆژ بوو کە فەرمانتان پیادەداین کە بڕوامان بە خوا نەبێ و (شوێنی ڕێگەو ڕێبازی نەکەوین)، هاوەڵی بۆ بریار بدەین، (پاشان هەموان) پەشیمانی لە دەرونیاندا دەشارنەوە (بەتایبەتی کاتێک کە) ئەو سزاو تۆڵەیان بینی کە بۆیان ئامادەیە، (ئەوسا ئیتر) کۆت و زنجیرمان کردە گەردنی ئەوانەی کە بێبڕوا بوون، مەگەر پاداشتیان لەبری کارو کردوەکانیان نیە؟!.
وَمَآ أَرْسَلْنَا فِى قَرْيَةٍۢ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَآ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ34
تهفسیری ئاسان: (ئێمە) بۆ هەر شوێنێک (پێغەمبەرێکی) بێدارخەرەوەمان نەناردووە، خۆشگوزەرانان نەیانووتبێ: ئێمە بڕوامان بەم (بیروباوەڕە) نیە کە بەئێوەدا ڕەوانەکراوە!!.
وَقَالُوا۟ نَحْنُ أَكْثَرُ أَمْوَٰلًۭا وَأَوْلَٰدًۭا وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ35
تهفسیری ئاسان: هەروەها وتوویانە: ئێمە سامان و نەوەی زۆرترمان هەیە (لەئیمانداران، دیارە کە خوا ئێمەی خۆش دەوێت!!)، ئێمە (لە قیامەتدا) سزاو ئەشکەنجە نادرێین!!.
قُلْ إِنَّ رَبِّى يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ36
تهفسیری ئاسان: (پێیان بڵێ ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) بەڕاستی ئەوە، پەروەردگاری منە کە ڕزق و ڕۆزی زۆر دەبەخشێت بە هەرکەسێک کە بیەوێ، یان کەمی دەکاتەوەو تەنگی دەکاتەوە (بێگومان هەردوو حاڵەتەکە بۆ تاقیکردنەوەیە) بەڵام زۆربەی خەڵکی بە (نهێنی کارەکانمان) نازانن و پەی پێ نابەن.
وَمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُكُم بِٱلَّتِى تُقَرِّبُكُمْ عِندَنَا زُلْفَىٰٓ إِلَّا مَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ جَزَآءُ ٱلضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا۟ وَهُمْ فِى ٱلْغُرُفَٰتِ ءَامِنُونَ37
تهفسیری ئاسان: (لەڕاستیدا) نە ماڵتان و، نە نەوەتان شتێک نین کە ببنە هۆی نزیکبوونەوەتان لە ئێمە، (یا ڕازیبوونی ئێمە لێتان)، بەڵکو ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوەو کاروکردەوەی چاکە ئەنجامدەدەن (ئەوانە نزیکن لە ئێمەوەو ڕێزیان لای ئێمە هەیە) ئا ئەوانە پاداشتیان چەند بەرابەرە بەهۆی کردەوەی چاکیانەوە، هەر ئەوانیش لە کۆشک و تەلارەکانی (بەهەشتدا) بە ئاسودیی و ئارامیی و خۆشیی، ژیان دەبەنە سەر.
وَٱلَّذِينَ يَسْعَوْنَ فِىٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ٱلْعَذَابِ مُحْضَرُونَ38
تهفسیری ئاسان: ئەوانەس کە هەوڵ و کۆشش دەدەن (تا بەربەست بخەنە ڕێی) ئایەتەکان ئێمە، ئا ئەوانە بۆ ناو سزاو ئازار ڕاپێچ دەکرێن.
قُلْ إِنَّ رَبِّى يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ لَهُۥ ۚ وَمَآ أَنفَقْتُم مِّن شَىْءٍۢ فَهُوَ يُخْلِفُهُۥ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ39
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: بەڕاستی پەروەردگارم ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت بە هەرکەس لە بەندەکانی یا لێی دەگرێتەوە، ئێوەش هەر شتێک دەبەخشن ئەو زاتە پێتان دەبەخشێتەوە (هەندێک جار لە دینادا، پاداشتی قیامەتیش با بوەستێت)، چونکە ئەو خوایە چاکترین ڕزق و ڕۆزیی بەخشە.
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ أَهَٰٓؤُلَآءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ40
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کە هەموان کۆدەکرێنەوە (ئەوسا خوا بە فریشتەکان دەفەرموێت: (بەڕاست)، ئەوانە ئێوەیان دەپەرست؟!
قَالُوا۟ سُبْحَٰنَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ ٱلْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ41
تهفسیری ئاسان: (لە وەڵامدا) دەڵێن: پاکیی و ستایش بۆ تۆ (ئەی پەروەردگار) تۆ یارو یاوەری ئێمەی نەک ئەوان، بەڵکو ئەوانە پەرییان دەپەرست، زۆربەیان باوەڕیان پێیان هەبوو (باوەڕیان بە جادووگەرو دەجالەکان هەبوو).
فَٱلْيَوْمَ لَا يَمْلِكُ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍۢ نَّفْعًۭا وَلَا ضَرًّۭا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّتِى كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ42
تهفسیری ئاسان: ئەوە ئیتر ئەمڕۆ کەستان دەسەڵاتی ئەوەی نیە کە قازانجێک یا زەرەرێک بە کەسیترتان بگەیەنێت، بەوستهمکارانیش دەڵێین: بچێژن سزای ئەو ئاگرەی کە ئێوە بە درۆتان دەزانی و باوەڕتان پێی نەبوو.
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ قَالُوا۟ مَا هَٰذَآ إِلَّا رَجُلٌۭ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمْ عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُكُمْ وَقَالُوا۟ مَا هَٰذَآ إِلَّآ إِفْكٌۭ مُّفْتَرًۭى ۚ وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ43
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر ئایەتە ئاشکەاو ڕوونەکانی ئێمە بەسەریاندا بخوێنرێتەوە، (کافران) دەڵێن: ئەمە کابرایەکەو دەیەوێت لە ڕێگەو ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات، هەروەها دەڵێن: ئەمە شتێکی دەستهەڵبەست و هەڵبەستراوە، ئەوانەش کە کافرن دەربارەی ئەو حەق و ڕاستییەی کە بۆیان هاتووە دەڵێن: ئا ئەمە سیحرو جادوویەکی ئاشکرایە!!.
وَمَآ ءَاتَيْنَٰهُم مِّن كُتُبٍۢ يَدْرُسُونَهَا ۖ وَمَآ أَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمْ قَبْلَكَ مِن نَّذِيرٍۢ44
تهفسیری ئاسان: (جا خۆ ئێمە) هیچ کتێب و نامەیەکمان بۆ نەناردوون تا بیخوێنن (تا لەڕووی ئەوەوە تۆ بەدرۆ بخەنەوەو بڕوات پێ نەکەن)، وە پێش تۆش هیچ پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانە نەکردوون (تا لە سزای بێئیمانی بیانترسێنێت).
وَكَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَمَا بَلَغُوا۟ مِعْشَارَ مَآ ءَاتَيْنَٰهُمْ فَكَذَّبُوا۟ رُسُلِى ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ45
تهفسیری ئاسان: ئەو خەڵکەی پێش ئەمانێش (پێغەمبەرانی خوایان) بەدرۆ خستەوە بە مەرجێک بەقەدەر دەیەکی ئەوانە، ئەمانە دەسەڵاتدارو خاوەن دارایی نین، کەچی پێغەمبەرەکانی منیان بەدرۆ خستەوە، ئایا نابینن چۆن تۆڵەم لێ سەندن و چیم بەسەرهێنان؟!
۞ قُلْ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍ ۖ أَن تَقُومُوا۟ لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا۟ ۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌۭ لَّكُم بَيْنَ يَدَىْ عَذَابٍۢ شَدِيدٍۢ46
تهفسیری ئاسان: (پێیان) بڵێ: من ئەک ئامۆژگاری ئێوە دەکەم، کە، بۆ خواو لەبەر خوا، دوو قۆڵی و بەتەنهایی، دانیشن و بیرکەنەوە (لەم قورئانە، لەم پێغەمبەرە، لەم بەرنامەیە) ئەم هاوەڵەی ئێوە (محمد صلی اللە علیە وسلم)، شێت نیە، بەڵکو ئەو تەنها ترسێنەری ئێوەیە پێش ئەوەی سزایەکی سەخت ڕووبەڕووتان ببێت..
قُلْ مَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍۢ فَهُوَ لَكُمْ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌۭ47
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: هەرچی پاداشت و کرێیەکم داواکردووە هەر بۆ خۆتان، من پاداشتم تەنها لەسەر خوایە، ئە خوایەش شایەتە بەسەر هەموو شتێکەوە.
قُلْ إِنَّ رَبِّى يَقْذِفُ بِٱلْحَقِّ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ48
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: بەڕاستی پەروەردگارم (سەرئەنجام) حەق دەماڵی بەسەر (بەتاڵ و ناحەقیدا) بەڕاستی ئەو زاتە زۆر شارەزایە بە نهێنی و شاراوەکان.
قُلْ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَمَا يُبْدِئُ ٱلْبَٰطِلُ وَمَا يُعِيدُ49
تهفسیری ئاسان: هەروەها بڵێ: حەق و ڕاستی هات و بەتاڵ و ناحەقی بوی نەما.. نە دەتوانێ دەست پێبکاتەوە، نە دەتوانێ بگەڕێتەوە دۆخی جارانی.
قُلْ إِن ضَلَلْتُ فَإِنَّمَآ أَضِلُّ عَلَىٰ نَفْسِى ۖ وَإِنِ ٱهْتَدَيْتُ فَبِمَا يُوحِىٓ إِلَىَّ رَبِّىٓ ۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٌۭ قَرِيبٌۭ50
تهفسیری ئاسان: بڵێ: ئەگەر من گومڕابم ئەوە گومڕاییەکەم زەرەری بۆ خۆم هەیە، خۆ ئەگەر ڕێگەی هیدایەتم گرتبێت ئەوە بەهۆی نیگاو وەحیی پەروەردگارمەوەیە، بەڕاستی ئەو زاتە زۆر بیسەرو نزیکە.
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ فَزِعُوا۟ فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا۟ مِن مَّكَانٍۢ قَرِيبٍۢ51
تهفسیری ئاسان: (ڕۆژێک دێت کافران) دەبینیت لەترسا خەریکن زیڕە دەکەن، دڵنیان کە لە دەست دەرناچن و ڕزگار بوونیان ئەستەمە، ئیتر هەر لە نزیکەوە دەستگیر دەکرێن و باڵبەست دەکرێن.
وَقَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِهِۦ وَأَنَّىٰ لَهُمُ ٱلتَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ52
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە (بە ناچاریی) دەڵێن: ئیمانمان (بە پەروەردگارمان) هێنا، بەڵام لەو شوێنە دوورەوە ئیمان چۆن دەستدەکەوێت (تازە کار لەکار ترازراوە).
وَقَدْ كَفَرُوا۟ بِهِۦ مِن قَبْلُ ۖ وَيَقْذِفُونَ بِٱلْغَيْبِ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ53
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کاتی خۆی باوەڕیان بەخوا نەبوو، هەر لەدوورەوە باسی نهێنی و شاراوەکانیان دەکردو، دەمیان لێدەدا.
وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ فِى شَكٍّۢ مُّرِيبٍۭ54
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ئیتر) لەنێوان ئەمان و ئارەزوکانیاندا (بەربست دانرا)، هەروەکو پێشتر بە هاوشێوەی ئەمان کرا، بەڕاستی ئەوانە هەمیشەو بەردەوام لە گومان و دوودڵیدا بوون (بەرانبەر ئیمان و خۆیان بۆ دینداری یەکلایی نەدەکردەوە).
35. سورة فاطر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ جَاعِلِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُو۟لِىٓ أَجْنِحَةٍۢ مَّثْنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَ ۚ يَزِيدُ فِى ٱلْخَلْقِ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ1
تهفسیری ئاسان: سوپاس وستایش بۆ خوایە، کە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە، فریشتەکانی کردووە بە فرستادەی خۆی کە خاوەنی چەندەها باڵن، هەیانە دوو، یان سێ، یان چوار باڵە، لە دروستکردندا هەرچی بوێت زیادی دەکات (لە ژمارەی فریشتەکان، لە ئەستێرە و هەسارەکان، لە ئادەمیزاد و پەری... هتد) بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
مَّا يَفْتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍۢ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ۖ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ2
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک خوا دەروازەی ڕەحمەت و بەخششی خۆی لە خەڵکی بکاتەوە، ئەوە هیچ کەس و هیچ شتێک ناتوانێت بەری بگرێت، هەر کاتێکیش دەروازەی ڕەحمەتی بگرێتەوە و دای بخات، کەس ناتوانێت لە دوای گرتنەوەکەی خوا بێجگە لە خۆی بیکاتەوە، ئەو زاتە هەر خۆیشێ باڵادەست و دانایە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ هَلْ مِنْ خَٰلِقٍ غَيْرُ ٱللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە بیربکەنەوە لە چاکەی خوا بەسەرتانەوە، ئایا دروستکارو بە دیهێنەرێکی تر هەیە جگە لە خوا لە ئاسمان و زەویەوە ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببەخشێت؟ جگە لەو زاتە خوایەکی تر نیە، جا ئەوە چۆن لەو بیروباوەڕە دروستە لا دەدرێن؟ (روو دەکەنە گومڕایی).
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ4
تهفسیری ئاسان: (پاشان دڵخۆشی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەداتەوە و دەفەرموێت): خۆ ئەگەر خوانەناسان بڕوات پێنەکەن، ئەوە دڵنیایە کە پێغەمبەرانی تریش پێش تۆ بروایان پێ نەکراوە، بەڵام غەمت نەبێت هەر بۆ لای خوا هەموو کارێک دەبرێتەوە و ئەوانە لە دەستی دەرناچن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ5
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە: دڵنیابن بەڵێنی خوا ڕاست و دروستە (قیامەت بەرپا دەکات و لە هەموو کەس دەپرسێتەوە) کەوابوو ژیانی ئەم دنیایە سەرتان لی نەشێوێنێت و شەتیان نەتانخەڵتێنێت بە ناوی ڕەحم و بەزەیی خواوە (کە گوایە هەرچی بکەن خوا بەبەزەیییە و لێتان خۆش دەبێت).
إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمْ عَدُوٌّۭ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُوا۟ حِزْبَهُۥ لِيَكُونُوا۟ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ6
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی شەیتان دوژمنتانە ئێوەش بە دوژمنی خۆتانی دابنێن، بێگومان بانگی تاقم و دارودەستەی خۆی دەکات بۆ ئەوەی ببنە نیشتەجیی دۆزەخ.
ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌ7
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بێ بڕوا بوون سزای زۆر پڕ ئێش و ئازار چاوەڕێیانە، ئەوانەش باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەجامداوە لێخۆشبوون و پاداشتی بێ سنوور چاوەڕێیانە بۆ بۆیان ئامادەیە.
أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنًۭا ۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۖ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَٰتٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ8
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی کە کردەوە ناشیرینەکانی بۆ ڕازێنراوەتەوە و بە جوان و چاک دەیبینێت؟! (وەک ئەو کەسە وایە کە پێوەری خوایی پێیە بۆ چاکە و خارپە)؟ بەڕاستی خوا بیەوێت هەر کەس گومڕا بکات دەیکات، هەر کەسێکیش هیدایەت بدات دەیدات، (ئەڵبەتە نەک بەشێوەی هەڕەمەکی) کەواتە تۆ بە خەفەرتیانەوە خۆت مەفەوتێنە، چونکە بەڕاستی خوا ئاگاو زانایە بەو کاروکردەوانەی ئەنجامی دەدەن.
وَٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًۭا فَسُقْنَٰهُ إِلَىٰ بَلَدٍۢ مَّيِّتٍۢ فَأَحْيَيْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ كَذَٰلِكَ ٱلنُّشُورُ9
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە بای ڕەحمەت دەنێرێت و هەڵمی دەریاکانی پێ دەگوێزێتەوە و دەیکاتە هەور، جا دەینێرین بۆ وڵاتێکی وشک و مردوو، دەفەرموێت: ئینجا ئەو زەویەمان پێ زیندوو کردوە دوای ئەوەی کە مردبوو، زیندو کردنەوەی ئێوەش هەر بەو شێوەیە دەبێت.
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ جَمِيعًا ۚ إِلَيْهِ يَصْعَدُ ٱلْكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلْعَمَلُ ٱلصَّٰلِحُ يَرْفَعُهُۥ ۚ وَٱلَّذِينَ يَمْكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَمَكْرُ أُو۟لَٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ10
تهفسیری ئاسان: ئەوەی سەربەرزی وپایەبڵندی دەوێت، با بزانێت کە هەموو سەربەرزی و پایە بڵندیەک هەر بۆ خوایە، گوفتاری چاک و جوان و بەجێ بۆ لای ئەو زاتە بەرز دەبێەوە، کاروکردەوەی چاکیش گوفتاری شیرین بەرز دەکاتەوە (هەروەها پێچەوانەکەشی هەروایە)، جا ئەوانەی کە پیلانی خراپ دەگێڕن سزای زۆر توندو تیژ بۆتان ئامادەیە، پیلانی ئەوانە هەر خۆی پووچ دەبێتەوە و بێ بەروو و ناکامە.
وَٱللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَٰجًۭا ۚ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ ۚ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٍۢ وَلَا يُنقَصُ مِنْ عُمُرِهِۦٓ إِلَّا فِى كِتَٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ11
تهفسیری ئاسان: خوا؛ ئێوەی لە خاک دروستکردووە، لەوەودواش لە نوتفەیەک (کە بریتیە لە بەیەکگەیشتنی سەرەمێکوتەیەک لەگەڵ هیلکۆکەیەکدا) لەوەودوا کردوونی بە جووت (بە نێرو مێ)، هیچ مێننەیەک ئاوس نابێت و نازێت و سکەکەی دانانێت تەنها بە ئاگاداری ئەو زاتە نەبێت، هیچ تەمەن درێژێک، تەمەنی درێژ نابێت و لە تەمەنی کەم نابێتەوە، بێ ئەوەی لە زانستی خوادا یاداشت نەکرابێت، بێگومان ئەو شتە لەسەر خوا ئاسانە.
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْبَحْرَانِ هَٰذَا عَذْبٌۭ فُرَاتٌۭ سَآئِغٌۭ شَرَابُهُۥ وَهَٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌۭ ۖ وَمِن كُلٍّۢ تَأْكُلُونَ لَحْمًۭا طَرِيًّۭا وَتَسْتَخْرِجُونَ حِلْيَةًۭ تَلْبَسُونَهَا ۖ وَتَرَى ٱلْفُلْكَ فِيهِ مَوَاخِرَ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ12
تهفسیری ئاسان: هەر دوو خۆرە دەریا وەکو یەک نین، یەکێکیان ئاوی سازگار و خۆش، ئەوی تریان سوێر و تاڵ، لە هەردووکیان گۆشتی ئەڕو تازە دەخۆن، جۆرەها شتی گرانبەها (وەک گەوهەرو مرواری و یاقووت و... هتد) ەردەهێنن و لەبەری دەکەن و خۆتانی پێ دەڕازێننەوە، ئینجا کەشتییەکان دەبینیت ئاوەکە لەت دەکەن و (بە ئاسانی پیایدا دەڕۆن) تا لە بەخششەکانی پەروەردگار بەهرەوەر ببن، بۆ ئەوەی سوپاسگوزریش بن.
يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۚ وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ13
تهفسیری ئاسان: (هەر خوایە کە): شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات، ڕۆژیش تێهەڵکێشی شەو دەکات، خۆرو مانگی ڕامهێناوە، هەریەکەیان تاکاتێکی دیاری کراو لە سووڕانەوەدایە، ئائەو خوایە پەروەردگارتانە خاوەنی هەموو موڵک و بەدیهاتووەکانە، (بەڵام) ئەوانەی جگە لەو هاناو هاواری بۆ دەبەن ولێی دەپارێنەوە تەنانەت خاوەنی توێکڵە تەنکەکەی دەوری ناوکی خورمانیش نین.
إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا۟ دُعَآءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا۟ مَا ٱسْتَجَابُوا۟ لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍۢ14
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر هاناو هاواریان بۆ بەرن گۆێیان لێتان نییە و نابیستن، ئەگەر بشبیستن بە دەمتانەوە نایە، ڕۆژی قیامەتیش حاشا دەکەن لێتان و لەوەی کە بە (خواتان) زانیوون، بێگومان کەس نییە وەک (خوا) ئاگاو زانا بێت و هەواڵی ڕاست و دروست بگەیەنیت.
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ أَنتُمُ ٱلْفُقَرَآءُ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ15
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە ئێوە هەژارو نەدارن و هەمیشە ئاتاجی خوان، (لە هەموو کات و شوێنێکدا و بۆ هەموو شتێک) هەر تەنها خوایە کە بێ نیازە و شایانی سوپاسە.
إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍۢ جَدِيدٍۢ16
تهفسیری ئاسان: ئەگەر بیەوێت ئێوە لەناو دەبات و کەسانی تر سەرلەنوێ دەهێنێتە کایەوە.
وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٍۢ17
تهفسیری ئاسان: ئەمەش بۆ خوا زۆر کارێکی ئاسانە و (ئەنجامدانی هیچی پێ ناچێت).
وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ وَإِن تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَىٰ حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَىْءٌۭ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰٓ ۗ إِنَّمَا تُنذِرُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ وَمَن تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفْسِهِۦ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ18
تهفسیری ئاسان: هیچ گوناهبارێکیش گوناهی کەسانی تر هەڵناگرێت (لە قیامەتیشدا)ئەگەر بارگرانێک (گوناهبارێک) هاوار لە کەسێک بکات تا باری سەرشانی سووک بکات هیچ باری سووک ناکات هەتا ئەگەر خزمیشی بێت (جا تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) تەنها ئەوانە بێدار دەکەیتەوە کە لە پەروەردگاریان دەترسن لەغەیب و پەنهانیدا و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن، ئەوسا ئەوەی دڵ و دەروون و گوفتارو کردەوەی خۆی پاک بکاتەوە، ئەوە بەڕاستی سوودەکەی بۆ خزمەتی، گەڕانەوە و سەرئەنجامیش بۆ لای خوای گەورەیە.
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ19
تهفسیری ئاسان: ئاشکرایە کە کوێرو چاوساغ وەک یەک نین.
وَلَا ٱلظُّلُمَٰتُ وَلَا ٱلنُّورُ20
تهفسیری ئاسان: تاریکیەکان و ڕوناکیش چون یەک نین.
وَلَا ٱلظِّلُّ وَلَا ٱلْحَرُورُ21
تهفسیری ئاسان: سێبەرو خۆرەتاویش وەک یەک نین.
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَحْيَآءُ وَلَا ٱلْأَمْوَٰتُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُسْمِعُ مَن يَشَآءُ ۖ وَمَآ أَنتَ بِمُسْمِعٍۢ مَّن فِى ٱلْقُبُورِ22
تهفسیری ئاسان: زیندووان و مردووانیش هاوتای یەک نین بێگومان خوا ڕاستی دەدات بەگوێی هەر کەسێکدا بیەوێت بەڵام تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ناتوانیت پەیامەکەت بگەیەنیت بەو کەسانەی کە لەناو گۆڕدان (مەبەست کافرانە کە وەک مردوو نابیستن و ئەگەر بشبیستن سوودی لێ وەرناگرن).
إِنْ أَنتَ إِلَّا نَذِيرٌ23
تهفسیری ئاسان: بەڵکو تۆ ئەی پێغەمبەر تەنها بێدارکەرەوە و ترسێنەریت و بەس.
إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا ۚ وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌۭ24
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە تۆمان ڕەوانەکردووە بەحەق و ڕاستیەکی تەواوەوە، تۆ مژدەدەری (ئیماندارانیت)، ترسێنەری (بێ بڕواکانیت) هیچ گەل و نەتەوەیەکیش نەبووە کە فرستادە و بێدارکەرەوەیەکی بۆ ڕەوانە نەکرابێت.
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَبِٱلزُّبُرِ وَبِٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُنِيرِ25
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم خۆ ئەگەر بڕوایان بە تۆ نەکرد ئەوە دڵت لە خۆت دانەمێنێت، بەڕاستی ئەوانەی پێش ئەمانیش هەر هەڵویستیان وابووە، بڕوایان بە پێغەمبەران نەبووە، هەرچەندە ئەوان بە موعجیزەو بەڵگەی بەهێزەوە، بە پەیام و کتێبی ڕوون و ئاشکراوە بۆیان ڕەوانە کرابوون.
ثُمَّ أَخَذْتُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ26
تهفسیری ئاسان: پاشان ئەوانەی بێ باوەڕبوون خەشم و قینی خۆمم لێگرتن و لەناوم بردن، جا چۆن بوو بەڵاو تۆڵەی من.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ ثَمَرَٰتٍۢ مُّخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهَا ۚ وَمِنَ ٱلْجِبَالِ جُدَدٌۢ بِيضٌۭ وَحُمْرٌۭ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌۭ27
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجت نەداوە کە بەڕاستی خوا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، جا ئێمە بەو بارانە جۆرەها بەروبوومی جیاوازمان دەرهێنا کە (رەنگیان، قەبارەیان، تامیان، بۆنیان، شێوەیان، شوێنیان، وەرزیان) جیاوازە... هەروەها هەندێ لەکەژو کێوەکانمان بەزنجیرە کێشاوە، هەیانە چین و هێڵ و نەخشی سپی و سوورە و ئەوانیش ڕەنگیان جیاوازە، هەشیانە ڕەشێکی تاریک و تۆخە...
وَمِنَ ٱلنَّاسِ وَٱلدَّوَآبِّ وَٱلْأَنْعَٰمِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ كَذَٰلِكَ ۗ إِنَّمَا يَخْشَى ٱللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ ٱلْعُلَمَٰٓؤُا۟ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ28
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەو شێوەیە لە خەڵکیش، لە گیانداران و ماڵاتیش، جۆرەها ڕەنگ و شێوە و قەبارەی جیاواز هەیە. بەڕاستی هەر زاناکان پەی بەو نهێنییانە دەبەن و لەناو بەندەکانی خوادا هەر ئەوان لەخوا دەترسن (لە سەردەمی علم و زانستیدا ئەم ڕاستیە ڕوونە چونکە زانا و پسپۆڕان کاتێک وردەکاری بەدیهێنراوان پەی پێ دەبەن، زۆر هەست بە گەورەیی و دەسەڵاتی خوا دەکەن)، بەڕاستی ئەو خوایە زۆر باڵادەستە و، زۆریش لێخۆشبووە (کاتێک ڕووی تێ دەکەن و باوەڕی پێ دەهێنن).
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ يَرْجُونَ تِجَٰرَةًۭ لَّن تَبُورَ29
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە پەیامی خوا، قورئان دەخوێننەوە و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجامداوەو لەو ڕزق و ڕۆزی و سامانە جۆراو جۆرانەی پێمان بەخشیوون، بەخشیوویانە، بەنهێنی و بەئاشکرا... (بەنهێنی بۆ ئەوەی ڕیاو ڕووپامایی تێکەڵ نەبێت، بە ئاشکراش بۆ هاندانی خەڵکی) ئەوانە بەئومێدی بازرگانیەک ئەو کارە دەکەن کە هەرگیز نائومێد و زەرەمەند نابن.
لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ غَفُورٌۭ شَكُورٌۭ30
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی خوای میهرەبانیش وەفا بکات بە بەخشینی پاداشت بۆیان و لەخەڵات و بەخششی زیاتریش بەهرەمەندیان بکات، بەڕاستی ئەو خوایە لێخۆشبوو و سوپاسگوزارە...
وَٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ هُوَ ٱلْحَقُّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِعِبَادِهِۦ لَخَبِيرٌۢ بَصِيرٌۭ31
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەوەی کە بەوەحی و نیگا بۆمان ڕەوانەکردیت لەم قورئانە، ئەوە حەق و ڕاستیەو بەڕاست دانەری کتێبە پێشەواکانیشە، بەڕاستی خوا ئاگاو بینایە بە بەندەکانی.
ثُمَّ أَوْرَثْنَا ٱلْكِتَٰبَ ٱلَّذِينَ ٱصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا ۖ فَمِنْهُمْ ظَالِمٌۭ لِّنَفْسِهِۦ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌۭ وَمِنْهُمْ سَابِقٌۢ بِٱلْخَيْرَٰتِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْكَبِيرُ32
تهفسیری ئاسان: پاشان کەسانێکمان کردە خاوەن و ڕاگەیەنەری ئەم قورئانە کە هەڵمانبژاردوون لە بەندەکانمان، جا هەیانە ستەمی لە خۆی کردووە (چاکەی کەمەو گوناهی زۆرە)، هەشیانە مام ناوەندیە، هەشیانە زۆر گەرم و گوڕە لە چاکەکاریدا بە ویست و یارمەتی خوا، ئا ئەو هەڵبژاردنەو ئەو گەرم و گوڕیە لە چاکەکاریدا، ڕێزو خەڵاتێکی زۆر گەورەیە..
جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ يَدْخُلُونَهَا يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍۢ وَلُؤْلُؤًۭا ۖ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌۭ33
تهفسیری ئاسان: ئەو بەختەوەرانە (لە پاداشتی ئەو هەوڵ و کۆششانەیاندا) دەچنە باخەکانی بەهەشتی- عدن-ەوە، لەوێ دەستبەندی ئاڵتون و مرواری دەکرێتە دەستیان، پۆشاکیشیان لەو بەهەشتەدا ئاوریشمە.
وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِىٓ أَذْهَبَ عَنَّا ٱلْحَزَنَ ۖ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌۭ شَكُورٌ34
تهفسیری ئاسان: ئینجا هەمووان لە خۆشیدا دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە هەرچی غەم و پەژارەیە لە دڵ و دەروونی دەرکردین، بەڕاستی پەروەردگارمان زۆر لێ خۆشبوو سوپاسگوزارە.
ٱلَّذِىٓ أَحَلَّنَا دَارَ ٱلْمُقَامَةِ مِن فَضْلِهِۦ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٌۭ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٌۭ35
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایەی کە جێنشینی کردین لە ماڵی هەمیشەیدا بە بەخشش و ڕێزی تایبەتی خۆی ئیتر هیچ نەخۆشی و ناخۆشیەک توخنمان ناکەوێت، هیچ ئازارو ئێشێکی دەروونی توشمان نابێت و هیچ بێزاری و ماندوو بوونێکیش ڕومان تێناکات.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقْضَىٰ عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا۟ وَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُم مِّنْ عَذَابِهَا ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى كُلَّ كَفُورٍۢ36
تهفسیری ئاسان: لەو لاشەوە ئەوانەی کە کافرو بێ باوەڕ بوون، دۆزەخ بۆیان ئامادەیە، بڕیاری لەناو چوونیان نادرێت، تا بمرن و ڕزگاریان ببێت!! تەنانەت بەشێک لە سزاکەش لەسەریان کەم ناکرێتەوە، ئا بەو شێوەیە هەموو کافرو بێ باوەڕە سەرسەختەکان سزا دەدرێن و تۆڵەیان لێ دەستێنین.
وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَٰلِحًا غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ ۚ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَآءَكُمُ ٱلنَّذِيرُ ۖ فَذُوقُوا۟ فَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍ37
تهفسیری ئاسان: ئەوانە گریەو زاری و هاوارو قیژەو ناڵەیان لەناو دۆزەخدا لێ بەرز دەبێتەوەو بەکەساسیەوە دەڵێن پەروەردگارا: دەرمان بهێنەو ڕزگارمان بکە لەم حاڵە، مەرج بێت کارو کردەوەی چاک ئەنجام بدەین، نەک ئەوەی کە جاران دەمانکرد، لە وەڵامیاندا خوا دەفەرموێت: ئایا ئەوەندە تەمەنمان پێ نەبەخشین؟ ئەوەی بیەوێت بیرێک بکاتەوە تیایدا بیربکاتەوە؟! بێدارکەرەوەشتان بۆ هات، (دیارە هەموویان خەجاڵەت و سەرشۆڕدەبن و قسەیان نامێنێت)، بۆیە پێیان دەوترێت: کەواتە دە بچێژن سزای دۆزەخ، چونکە ستەمکاران هیچ پشتیوانێکیان نیە.
إِنَّ ٱللَّهَ عَٰلِمُ غَيْبِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ38
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا زاناو شارەزای نهێنیەکانی ئاسمانەکان و زەویە، بەڕاستی ئەو زاتە زانایە بەوەی کە لە سینەو دڵ و دەروونەکاندا حەشاردراوە..
هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَكُمْ خَلَٰٓئِفَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ فَمَن كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُۥ ۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلْكَٰفِرِينَ كُفْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ إِلَّا مَقْتًۭا ۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلْكَٰفِرِينَ كُفْرُهُمْ إِلَّا خَسَارًۭا39
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە ئێوەی کردە جێنشین لە زەویدا، جا ئەوەی کە کافرو بێ بڕوا بێت، ئەوە کافر بوونەکەی لەسەری دەکەوێت، بێ باوەڕیی کافران، هیچیان لای پەروەردگاریان بۆ زیاد ناکات، جگە لە خەشم و قینی خوا لێیان، خوانەناسی کافران هیچ دەستکەوتێکی نیە جگە لە خەسارەت مەندی و زەرەرمەنی نەبڕاوە.
قُلْ أَرَءَيْتُمْ شُرَكَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِى مَاذَا خَلَقُوا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌۭ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَمْ ءَاتَيْنَٰهُمْ كِتَٰبًۭا فَهُمْ عَلَىٰ بَيِّنَتٍۢ مِّنْهُ ۚ بَلْ إِن يَعِدُ ٱلظَّٰلِمُونَ بَعْضُهُم بَعْضًا إِلَّا غُرُورًا40
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ دەربارەی ئەو شتانەی کردوتانە بە هاوەڵ بۆ خواو هاناو هاواریان بۆ دەبەن جگە لە خوا، پیشانم بدەن کام شوێنی زەویان دروست کردووە، ئایا بەشداریەکیان هەیە لەگەڵ خوادا لە دروستکردنی ئاسمانەکاندا!! یاخود کتێبێکمان پێبەخشیوون تا دڵنیابن لە هاوکاریی بتەکان!! نەخێر وانی یە، بەڵکو ئەو ستەمکارانە هیچ بەڵێنێک بە یەکتری نادەن، تەنها خەڵەتاندن نەبێت.
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُمْسِكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ أَن تَزُولَا ۚ وَلَئِن زَالَتَآ إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍۢ مِّنۢ بَعْدِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًۭا41
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر خوایە کە ئاسمانەکان و زەوی ڕادەگرێت و نایەڵێت لەناو بچێت و لەیەک بترازێت، سوێند بە خوا ئەگەر تێک بچن و لەیەک بترازێن، ئەوە هیچ کەسێک نی یە بتوانێت دوای ئەو زاتە فریایان بکەوێت، بەڕاستی هەر ئەو هەمیشەو بەردەوام خۆگرو ئارامگرو لێخۆشبووە.
وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَئِن جَآءَهُمْ نَذِيرٌۭ لَّيَكُونُنَّ أَهْدَىٰ مِنْ إِحْدَى ٱلْأُمَمِ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُمْ نَذِيرٌۭ مَّا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا42
تهفسیری ئاسان: ئەو کافرو هاوەڵگەرانەی قوڕەیش زۆر بەگەرمی بەخوا سوێندیان دەخواردو دەیانوت: ئەگەر پێغەمبەرێکی بێدارکەرەوە بۆیان بێت، بێگومان لە هەموو گەلانی تر باوەڕدارتر دەبن، کەچی کاتێ کە پێغەمبەرێکیان بۆ هات لەسەر کەشی و دوورە پەرێزی زیاتر هیچی تریان لێ نەوەشایەوە...
ٱسْتِكْبَارًۭا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَكْرَ ٱلسَّيِّئِ ۚ وَلَا يَحِيقُ ٱلْمَكْرُ ٱلسَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِۦ ۚ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ ٱلْأَوَّلِينَ ۚ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًۭا ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَحْوِيلًا43
تهفسیری ئاسان: چونکە خۆیان بەزل و گەورە دەزانی لە زەویداو پیلانی شەڕو تاوانیان کێشا، بەمەرجێک پیلانی شەڕو تاوان تەنها بەسەر ئەوانەدا دەشکێتەوە کە نەخشەی بۆ دەکێشن، مەگەر ئەمانە بەدژایەتی ئیسلام تەنها چاوەڕێی ئەو کارەساتانە بکەن کە بەسەر گەلانی پێش ئەماندا هاتووە، (کاتێ بڕوایان بە پێغەمبەران نەهێناوە، لەناوبران) ئیتر تۆ نابینیت هەرگیز لە یاساو بەرنامەکانی خوادا گۆڕانکاری پێش بێت، هەرگیز نابینیت یاساو بەرنامەکانی خوا لە نەخشەی خۆیان لابدەن. (کە بەشێکی ڕیسواکردنی پیلانگێڕانە).
أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَكَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةًۭ ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعْجِزَهُۥ مِن شَىْءٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَلِيمًۭا قَدِيرًۭا44
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە نەگەڕاون بە زەویدا، تا سەرنج بدەن و تەماشا بکەن، چۆن بوو سەرئەنجامی گەلانی پێس ئەمان و چیمان بەسەر هێنان، ئەوانە هێزو دەسەڵاتیان لەمان زیاتر بوو، وەنەبێت خوا هیچ شتێک دەستەوسانی بکات لە ئاسمانەکان، یان لە زەویدا چونکە بەڕاستی ئەو زاتە هەمیشەو بەردەوام زانایەو بەدەسەڵات و توانایە.
وَلَوْ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِمَا كَسَبُوا۟ مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهْرِهَا مِن دَآبَّةٍۢ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِۦ بَصِيرًۢا45
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوا تۆڵەی لە خەڵکی بسەندایە لە سەرەنجامی کارو کردەوەی نادروستیاندا، هەرچی زیندەوەر هەیە لەسەر ڕووکاری زەوی نەدەما، بەڵام خوا ئەوەندە بەپەلە نیە لە تۆڵەسەندن، بەڵکو دوایان دەخات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا کاتێک ڕۆژی خۆی هات، بێگومان ئەو کاتە خوای گەورە بینایە بە بەندەکانی (کارو کردەوەیانی هەموو لەبەردەست دایە).
36. سورة يس
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يسٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.
وَٱلْقُرْءَانِ ٱلْحَكِيمِ2
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو قورئانەی کە هەموو فەرمانێکی لە شوێنی خۆیایەتی...
إِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ3
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لە فرستادە و پێغەمبەرانیت...
عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ4
تهفسیری ئاسان: لەسەر ڕێگەو ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت.
تَنزِيلَ ٱلْعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ5
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە لەلایەن زاتێکی خاوەن دەسەڵات و میهرەبانەوە دابەزیووە و ڕەوانە کراوە...
لِتُنذِرَ قَوْمًۭا مَّآ أُنذِرَ ءَابَآؤُهُمْ فَهُمْ غَٰفِلُونَ6
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی گەل و هۆزێکی پێ بێدار بکەیتەوە کە باوو باپیرانیان بێدار نەکراونەتەوەو بێ ئاگایی و نەشارەزایی ماونەتەوە.
لَقَدْ حَقَّ ٱلْقَوْلُ عَلَىٰٓ أَكْثَرِهِمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ7
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بە ڕاستی بڕیاری خوا هاتە دی لەسەر زۆربەیان کە دۆزەخ پڕ دەکەین لێیان، لەبەر ئەوە ئیمان و باوەڕ ناهێنن (بەهۆی سەرسەختی و گوێ نەگرتنیانەوە).
إِنَّا جَعَلْنَا فِىٓ أَعْنَٰقِهِمْ أَغْلَٰلًۭا فَهِىَ إِلَى ٱلْأَذْقَانِ فَهُم مُّقْمَحُونَ8
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر دەڵێیت ئێمە کۆت و زنجیرمان کردۆتە گەردنیان و لە ژێر چەناگەیان توندکراوە و بە ناچاری سەریان بەرز ڕاگیراوە و ئەم لاولایان پێناکرێت و بەرپێی خۆیان نابینن.
وَجَعَلْنَا مِنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّۭا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّۭا فَأَغْشَيْنَٰهُمْ فَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ9
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەربەستمان لە بەردەمیانەوە و لە پشتیانەوە داناوە، پەردەشمان هێناوە بەسەر چاویاندا (مەبەست ئەو بەربەستانەشە کە لە دەروونیاندا هەیە و نایەڵێت ڕێگەی ڕاست بدۆزنەوە) ئیتر ئەوانە حەق و ڕاستی نابینن.
وَسَوَآءٌ عَلَيْهِمْ ءَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ10
تهفسیری ئاسان: ئەوانە چونیە کە بۆیان، بێداریان بکەیتەوە یان بێداریان نەکەیتەوە، هەر باوەڕ ناهێنن.
إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّكْرَ وَخَشِىَ ٱلرَّحْمَٰنَ بِٱلْغَيْبِ ۖ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍۢ وَأَجْرٍۢ كَرِيمٍ11
تهفسیری ئاسان: بێگومان تۆ تەنها دەتوانیت ئەوانە بێدار بکەیتەوە کە شوێنی قورئان و بەرنامەی خوا کەوتوون، لە پەنهانیشدا لە خوا دەترسن، بەو هۆیەوە مژدەی لێخۆشبوون و پاداشتی بایەخدار و بەنرخ بدە بەو جۆرە کەسانە.
إِنَّا نَحْنُ نُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا۟ وَءَاثَٰرَهُمْ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍ أَحْصَيْنَٰهُ فِىٓ إِمَامٍۢ مُّبِينٍۢ12
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەر ئێمە مردووەکان زیندوو دەکەینەوە، هەرچی کردوویانە و دەیکەن تۆماری دەکەین لەگەڵ ئاسەوارەکانیشیاندا، هەموو شتێکمان لە کتێبێکی ئاشکرادا (تۆمارگەی تایبەتدا) بەوردی تۆمار و ئامارکردووە.
وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَٰبَ ٱلْقَرْيَةِ إِذْ جَآءَهَا ٱلْمُرْسَلُونَ13
تهفسیری ئاسان: نموونەیان بۆ بهێنەرەوە بە خەڵکی شاری (انطاکیة) کاتێک دەستەیەک پێغەمبەریان بۆ هات.
إِذْ أَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمُ ٱثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍۢ فَقَالُوٓا۟ إِنَّآ إِلَيْكُم مُّرْسَلُونَ14
تهفسیری ئاسان: سەرەتا دووانمان بۆ ڕەوانە کردن، کەچی بروایان پێنەکردن، ئێمەش سێهەمێکمان بۆ پشتگیریان ڕەوانە کرد، هەموویان وتیان: ئێمە بێگومان بۆ لای ئێوە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەوانە کراوین.
قَالُوا۟ مَآ أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُنَا وَمَآ أَنزَلَ ٱلرَّحْمَٰنُ مِن شَىْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ15
تهفسیری ئاسان: خەڵکەکە وتیان: ئێوە تەنها ئادەمیزادێکن وەکو ئێمە، خوای میهرەبانیش هیچ شتێکی ڕەوانە نەکردووە، ئێوە هەر درۆ دەکەن.
قَالُوا۟ رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّآ إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ16
تهفسیری ئاسان: پێغەمبەرەکان وتیان: پەروەردگارمان خۆی چاک دەزانێت ئێمە بەڕاستی بۆ لای ئێوە ڕەوانە کراوین بە پێغەمبەرایەتی.
وَمَا عَلَيْنَآ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ17
تهفسیری ئاسان: تەنها ئەوەشمان لەسەرە کە بە ڕوون و ئاشکرا پەیمانی خواتان پێ ڕابگەیەنین.
قَالُوٓا۟ إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ ۖ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا۟ لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌۭ18
تهفسیری ئاسان: خەڵکەکە وتیان: ئێمە بە ڕاستی بەهاتنتان تووشی نەگبەتی بووین، سوێند بە خوا ئەگەر واز نەهێنن و کۆڵ نەدەن، بەرد بارانتان دەکەین و لە لایەن ئێمەوە توشی ئازارێکی بە ئێش دەبن.
قَالُوا۟ طَٰٓئِرُكُم مَّعَكُمْ ۚ أَئِن ذُكِّرْتُم ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ مُّسْرِفُونَ19
تهفسیری ئاسان: پێغەمبەرەکان وتیان: ئێوە نەگبەتی و شوومیتان لەگەڵ خۆتاندایە (بەهۆی بێ باوەڕیتانەوە)، ئایا ئەگەر ئامۆژگاری و یاداوەری بکرێن ئەوە دەبێتە نەگبەتی و شووم بۆتان؟! نەخێر، وانییە، ئێوە هەر خۆتان قەوم و هۆزێکی سەرەڕۆن و لە گوناهدا ڕۆچوون بۆیە شووم و نەگبەتی یەخەی گرتوون.
وَجَآءَ مِنْ أَقْصَا ٱلْمَدِينَةِ رَجُلٌۭ يَسْعَىٰ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱتَّبِعُوا۟ ٱلْمُرْسَلِينَ20
تهفسیری ئاسان: ئەوسا لەوپەڕی شارەوە پیاوێکی ئیماندار بەپەلە، بە گورج و گۆڵی هات و وتی: ئەی قەوم و هۆزم ئەم پێغەمبەرانە ڕاست دەکەن، ئەم فرستادانە ڕاست دەڵێن شوێنیان بکەون، بڕوایان پێ بکەن، ئیمانیان پێ بهێنن...
ٱتَّبِعُوا۟ مَن لَّا يَسْـَٔلُكُمْ أَجْرًۭا وَهُم مُّهْتَدُونَ21
تهفسیری ئاسان: شوێنی ئەو کەسانە بکەون کە پاداشت و کرێتان لێ داوا ناکەن، ئەوانە هیدایەت دراون و لەسەر بەرنامەیەکی ڕاست و دروستن.
وَمَا لِىَ لَآ أَعْبُدُ ٱلَّذِى فَطَرَنِى وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ22
تهفسیری ئاسان: دیارە خەڵکەکە کردویانە بە گاڵە، بۆیە پیاو چاکەکە وتوویەتی: جا ئەوە بۆچی من ئەو زاتە نەپەرستم کە بەدی هێناوم، ئێوەش خەڵکینە هەر بۆ لای ئەو دەبرێنەوە.
ءَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً إِن يُرِدْنِ ٱلرَّحْمَٰنُ بِضُرٍّۢ لَّا تُغْنِ عَنِّى شَفَٰعَتُهُمْ شَيْـًۭٔا وَلَا يُنقِذُونِ23
تهفسیری ئاسان: ئایا ڕەوایە لە جیاتی خوا چەند پەرستراوێکی تر بۆ خۆم بڕیار بدەم کە هیچیان بەدەست نیە خۆ ئەگەر خوای میهرەبان بیەوێت تووشی ناخۆشیەکەم بکات، تکاو پاڕانەوەی ئەو پەرستراوانە هیچ سوودێکم پێ ناگەیەنن و فریام ناکەون و ڕزگارم ناکەن.
إِنِّىٓ إِذًۭا لَّفِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ24
تهفسیری ئاسان: بێگومان من ئەگەر شتی وا بکەم، ئەو کاتە من لە گومڕاییەکی ئاشکرا دەبم.
إِنِّىٓ ءَامَنتُ بِرَبِّكُمْ فَٱسْمَعُونِ25
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی من بڕیارم داوە کە ئیمان بە پەروەردگارتان بهێنم، با چاک گوێتان لی بێت.
قِيلَ ٱدْخُلِ ٱلْجَنَّةَ ۖ قَالَ يَٰلَيْتَ قَوْمِى يَعْلَمُونَ26
تهفسیری ئاسان: (دیارە، خوانەناسان پەلاماریان داوە و شەهیدیان کردووە) بۆیە پێی وتراوە: فەرموو بۆ ناو بەهەشت، لەوێشەوە هەر دڵسۆزانە وتویەتی: خۆزگە قەومەکەم بیازنانیایە سەرئەنجامی ئیمان چۆنە و کەوتومەتە ناو چ ناز و نیعمەتێکەوە.
بِمَا غَفَرَ لِى رَبِّى وَجَعَلَنِى مِنَ ٱلْمُكْرَمِينَ27
تهفسیری ئاسان: بەهۆی ئەوەوە کە پەروەردگارم لێم خۆشبووە و خستمیە ڕیزی ڕێزلێگیراوانەوە.