پیشاندان:
58. سورة المجادلة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
قَدْ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوْلَ ٱلَّتِى تُجَٰدِلُكَ فِى زَوْجِهَا وَتَشْتَكِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَآ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ1
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بێگومان خوا بیستی و وەریگرت وتووێژی ئەو ئافرەتەی کە گفتوگۆت لەگەلدا دەکات دەربارەی هاوسەرەکەی، سکاڵای خۆیشی بۆلای خوا دەبات، خوایش گوێی لە گفتوگۆکەتان بوو، بەڕاستی خوا بیسەرو بینایە. (چوار ئایەتی سەرەتای ئەم سوورەتە دەربارەی خەولەی کچی ثەعلەبەو مێردەکەی هاتۆتە خوارەوە... ڕۆژێک مێردەکەی لێی تووڕە دەبێت و پێی دەڵێت: تۆ لەجێگەی دایکمی، خەولە دێت بۆ خزمەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، باسەکەی بۆ دەگێڕێتەوە، دوای تاوێک حالەتی وەحی بەسەر پێغەمبەردا دێت و چوار ئایەتی سەرەتای ئەم سوورەتە دادەبەزێت).
ٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَآئِهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَٰتِهِمْ ۖ إِنْ أُمَّهَٰتُهُمْ إِلَّا ٱلَّٰٓـِٔى وَلَدْنَهُمْ ۚ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنكَرًۭا مِّنَ ٱلْقَوْلِ وَزُورًۭا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌۭ2
تهفسیری ئاسان: ئەوانەتان بەهاوسەرانیان دەڵێن: تۆ لە جێگەی دەیکمدایت، هاوسەرەکەیان بەو `قسەیە نابنە دایکیان، چونکە دایکیان تەنها ئەوانەن کە ئەوانیان لێ بووە، ئەوانە قسەیەکی نابەجێ دەکەن وبوختانێکی ناپەسەند دەڵێن، بێگومان خوا چاوپۆشی دەکات و لێخۆش دەبێت (ئەگەر ئەوانە پەشیمان ببنەوە و داوای لێخۆشبوون بکەن)...
وَٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِن نِّسَآئِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا۟ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مِّن قَبْلِ أَن يَتَمَآسَّا ۚ ذَٰلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِۦ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ3
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی وا بە هاوسەرەکانیان دەڵێن و دوایی پەشیمان دەبنەوە لەوەی کە وتویانە، ئەوە دەبێت کۆیلەیەک ئازاد بکەن پێش ئەوەی ئەو ژن و مێردە بەیەک بگەن، ئەو بڕیارە ئێوەی پێ ئامۆژگاری دەکرێت، خوایش ئاگادارە بەو کاروکردەوانەی ئەنجامی دەدەن...
فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِن قَبْلِ أَن يَتَمَآسَّا ۖ فَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِينًۭا ۚ ذَٰلِكَ لِتُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۗ وَلِلْكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ4
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەوەی کۆیلەی دەست نەکەوت، ئەوە دەبێت دوو مانگ لەسەر یەک بەڕۆژوو بێت پێش بەیەکگەیشتنیان، جا ئەوەی ناتوانێت بە ڕۆژوو بێت، با شەست هەژار تێر بکات لە ژەمێک خواردن، ئەوەی کە باسکرا بۆ ئەوەیە باوەڕتان پتەو بێت بەخواو پێغەمبەرەکەی (چونکە خوا چارەسەر دادەنێت بۆ گیروگرفتەکان)، ئەو بڕیارانەش سنووری خوان، بۆ ئەوانەش کە کافرن (ملکەچی فەرمانی خوا نابن) سزای بە ئێش و ئازار بۆیان ئامادەیە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ كُبِتُوا۟ كَمَا كُبِتَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ وَقَدْ أَنزَلْنَآ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ ۚ وَلِلْكَٰفِرِينَ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ5
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی دژایەتی و دوژمنایەتی خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن، سەرشۆڕ و خەجاڵەت و شکست خوردەن، هەروەک ئەوانەی پێش ئەمان کە سەرشۆر و خەجاڵەت کران و تێکشکان، بێگومان ئێمە بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرامان ناردۆتە خوارەوە لەسەر ئەم ڕاستیانە، جا بۆ ئەوانەی کە کافرو بێ باوەڕن سزای ڕیسواکەر ئامادەیە...
يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًۭا فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓا۟ ۚ أَحْصَىٰهُ ٱللَّهُ وَنَسُوهُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ6
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژێکدا کە خوا هەموویان زیندوو دەکاتەوە پێکەوە، ئەوسا هەواڵی هەموو کاروکردەوەکانیان پێ ڕادەگەیەنێت، خوا ئاماری کردووە ئەوان فەرامۆشیان کردووە، خوایش شایەت و ئاگایە بەسەر هەموو شتێکدا.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ مَا يَكُونُ مِن نَّجْوَىٰ ثَلَٰثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَآ أَدْنَىٰ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا۟ ۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا۟ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ7
تهفسیری ئاسان: ئایە سەرنجت نەداوە کە بەڕاستی خوا بە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەریدا هەیە زانا و ئاگایە، سێ کەس نیە چپە بکەن بەیەکەوە خوا جوارهەمیان نەبێت، پێنج کەس نیە ئەو زاتە شەشەمیان نەبێت، لەو ژمارانە کەمتر یان زیاتریش نیە کە ئەو لایان نەبێت و ئاگادار نەبێت بە سرتە و چپەیان، لەهەر شوێنێک و لەهەر کوێدا بن، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ئاگاداریان دەکاتەوە بە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامیانداوە، چونکە بەڕاستی خوا بە هەموو شتێک زانایە.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نُهُوا۟ عَنِ ٱلنَّجْوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُوا۟ عَنْهُ وَيَتَنَٰجَوْنَ بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَمَعْصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَإِذَا جَآءُوكَ حَيَّوْكَ بِمَا لَمْ يُحَيِّكَ بِهِ ٱللَّهُ وَيَقُولُونَ فِىٓ أَنفُسِهِمْ لَوْلَا يُعَذِّبُنَا ٱللَّهُ بِمَا نَقُولُ ۚ حَسْبُهُمْ جَهَنَّمُ يَصْلَوْنَهَا ۖ فَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ8
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجت نەداوە لەوانەی قەدەغەی چپەیان لێ کراوە، کەچی لەوەودوا هەر دەگەڕێنەوە سەر ئەو ڕەفتارەی کە لێیان قەدەغەکراوە، بەردەوام خەریکی چپەیەکن کە هەمووی گوناهو دوژمنایەتی و نافەرمانی پێغەمبەرە، کاتێکیش دێن بۆ لات جۆرێک سڵاوت لێ دەکەن، کە خوا بەو شێوەیە سڵاوی لێ نەکردویت!! بەگاڵتەوە دەڵێن: ئەوە بۆچی خوا سزامان نادات بەهۆی ئەو قسانەوە کە دەیڵێین!! ئەوانە دۆزەخیان بەسە کە بچنە ناوی و ببرژێنرێن تیایدا، ئای کە سەرنجامێکی خراپە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا تَنَٰجَيْتُمْ فَلَا تَتَنَٰجَوْا۟ بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَمَعْصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَتَنَٰجَوْا۟ بِٱلْبِرِّ وَٱلتَّقْوَىٰ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە کاتێک چپە دەکەن بەیەکەوە، چپەیەک مەکەن کە گوناهو دوژمنایەتی و نافەرمانی پێغەمبەر بێت، با چپەکانتان هەمووی دەربارەی چاکە و خواناسی و پارێزکاری بێت، لەو خوایە بترسن کە هەر بۆ لای ئەو کۆدەکرێنەوە (بۆ لێپرسینەوە).
إِنَّمَا ٱلنَّجْوَىٰ مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ لِيَحْزُنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَيْسَ بِضَآرِّهِمْ شَيْـًٔا إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ10
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی چپەی خراپ و نابەجێ هەر لە شەیتانەوەیە، تا ئەوانە غەمبار بکات کە باوەڕیان هێناوە، وە نەبێت ئەو چپەیە هیچ زیانێکیان پێ بگەیەنێت مەگەر ویستی خوای لەسەر بێت، دەبا ئیمانداران هەر پشت بە خوا ببەستن تا لە زیان بە دوور بن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا۟ فِى ٱلْمَجَٰلِسِ فَٱفْسَحُوا۟ يَفْسَحِ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَإِذَا قِيلَ ٱنشُزُوا۟ فَٱنشُزُوا۟ يَرْفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ دَرَجَٰتٍۢ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ11
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە کاتێک لە دانیشتن و کۆبونەوەکاندا پێتان دەوترێت: ڕێ بدەن بەکەسانی ترو ئەڵقەی دانیشتنەکە فراوان بکەن، ئەوە ئێوەش فراوانی بکەن، ئەگەر ئێوە واتان کرد خوا پاداشتی فراوانتان پێ دەبەخشێت، کاتێکیش پێتان دەوترێت هەستن و جێگە چۆڵ بکەن، (بۆ پیاوماقووڵ و ڕیش سپی و گەورەکانتان) جێگە چۆڵ بکەن، جا ئەگەر واتان کرد خوای گەورە ئەوانەی ئیمانیان هێناوە لە ئێوە و ئەوانەشتان زانست و زانیاریان پێدراوە چەندەها پلەو پایە بەرزیان دەکاتەوە، خوایش ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نَٰجَيْتُمُ ٱلرَّسُولَ فَقَدِّمُوا۟ بَيْنَ يَدَىْ نَجْوَىٰكُمْ صَدَقَةًۭ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ وَأَطْهَرُ ۚ فَإِن لَّمْ تَجِدُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ12
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە کاتێک ویستتان چپەیەک یان قسەیەکی نهێنی لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) بکەن، پێش ئەو کارە خێرێک بکەن (بەگوێرەی توانا شتێک ببەخشن بەهەژاران)، ئەوە چاکترە بۆتان و خاوێنترە، خۆ ئەگەر نەتان بوو، ئەوە چاک بزانن کە خوا لێ خۆشبوو میهرەبانە.
ءَأَشْفَقْتُمْ أَن تُقَدِّمُوا۟ بَيْنَ يَدَىْ نَجْوَىٰكُمْ صَدَقَٰتٍۢ ۚ فَإِذْ لَمْ تَفْعَلُوا۟ وَتَابَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ13
تهفسیری ئاسان: ئایا دەترسان لە هەژاری پێش ئەوەی کە بە نهێنی قسە بکەن، خێرو چاکەیەک ئەنجام بدەن؟! جا کاتێکیش کە نەتانکرد خوا هەر لێتان خۆش بوو، دە ئیتر ئێوە نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن و فەرمانبەرداریی خواو پێغەمبەرەکەی بکەن، خوایش زۆر ئاگایە بەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ تَوَلَّوْا۟ قَوْمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مَّا هُم مِّنكُمْ وَلَا مِنْهُمْ وَيَحْلِفُونَ عَلَى ٱلْكَذِبِ وَهُمْ يَعْلَمُونَ14
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجی ئەوانەت نەداوە پشتگیریان لە هۆزێک کرد، کە خوا خەشمی لێ گرتوون و ڕقی لێیانە، ئەو دووڕووانە نە سەر بە ئێوەن، نە سەر بەوانیشن، سوێند لەسەر درۆ دەخۆن لە کاتێکدا کە خۆشیان دەزانن...
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًا ۖ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ15
تهفسیری ئاسان: خوا سزایەکی سەخت و بەتینی بۆ ئامادە کردوون، بەڕاستی ئەوەی ئەوان دەیانکرد ڕەفتارێکی ناشیرین و کارێکی نابەجێ بوو.
ٱتَّخَذُوٓا۟ أَيْمَٰنَهُمْ جُنَّةًۭ فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ16
تهفسیری ئاسان: ئەوانە سوێندەکانیان کردووە بەقەڵغان بۆ خۆیان تا سەروماڵیان سەلامەت بێت، بەو هۆیەشەوە بەربەستیان داناوە لەبەردەم بەرەو پێش چوونی ڕێبازی خوادا، هەر بۆیەش سزاو ئازارێکی سەرشۆرکەر بۆیان ئامادەیە.
لَّن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ17
تهفسیری ئاسان: نە ماڵ و سامانیان نە ڕۆڵەکانیان هەرگیز نابنە هۆی ئەوەی کە لە دەست تۆڵەی خوا ڕزگاریان بکات، ئەوانە نیشتەجێی ناو دۆزەخن و تیایدا بۆ هەمیشە بەزیندوویی دەمێننەوە.
يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًۭا فَيَحْلِفُونَ لَهُۥ كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ ۖ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَىْءٍ ۚ أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلْكَٰذِبُونَ18
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا کە خوا هەموویان زیندوو دەکاتەوە، دەست دەکەنەوە بە سوێند خواردن هەروەک بۆ ئێوە سوێندیان دەخوارد، لە کاتێکدا وادەزانن کە ڕزگاریان دەبێت و شتێکیان دەست دەکەوێت!! (خوای گەورە لە ناو خەڵکیدا ڕیسوایان دەکات و دەفەرموێت): ئاگاداربن کە بەڕاستی هەر ئەوانن درۆزنن.
ٱسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ ٱلشَّيْطَٰنُ فَأَنسَىٰهُمْ ذِكْرَ ٱللَّهِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ حِزْبُ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ أَلَآ إِنَّ حِزْبَ ٱلشَّيْطَٰنِ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ19
تهفسیری ئاسان: ئەوانە شەیتان زاڵ بووە بەسەریانداو داگیری کردوون، بەو هۆیەوە یادی خوای لەبیر بردوون، ئا ئەوانە دەستە و تاقم و حزبی شەیتانن، ئاگاداربن کە بێگومان دەستە و تاقم و حزبی شەیتان خەسارەتمەند و زەرەرمەندن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ٱلْأَذَلِّينَ20
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن ئا ئەوانە لە نزمترینترینی خەڵکین لە دنیاو قیامەتدا.
كَتَبَ ٱللَّهُ لَأَغْلِبَنَّ أَنَا۠ وَرُسُلِىٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّ عَزِيزٌۭ21
تهفسیری ئاسان: خوا بڕیاریداوە کە: بێگومان هەر خۆم و پێغەمبەرەکانم سەرکەوتوو دەبین، چونکە بەڕاستی هەر خوا خۆی بەهێزو باڵادەستە.
لَّا تَجِدُ قَوْمًۭا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ يُوَآدُّونَ مَنْ حَآدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَوْ كَانُوٓا۟ ءَابَآءَهُمْ أَوْ أَبْنَآءَهُمْ أَوْ إِخْوَٰنَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ كَتَبَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْإِيمَٰنَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍۢ مِّنْهُ ۖ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ رَضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ حِزْبُ ٱللَّهِ ۚ أَلَآ إِنَّ حِزْبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ22
تهفسیری ئاسان: کەسانێکت دەست ناکەوێت باوەڕ بهێنن بە خواو بە ڕۆژی دوایی، لەکاتێکدا کەسانێکیان خۆش بوێت کە دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەیان کردبێت، ئەگەرچی ئەو دوژمنانە باوو باپیریان بن یان نەوەیان بن یان برایان بن یان عەشیرەتیان بن، ئەوانەی کە بەو شێوەیەن (ئیمان و باوەڕیان لە هەموو کەسێک لا بە نرخترو پیرۆزترە)، خوا ئیمان و باوەڕی لەدڵیاندا چەسپاندووەو جێگیری کردووەو لە بەهرەو میهرەبانی تایبەتی خۆی، وە بە هێزو گیانێکی تایبەتی لەلایەن خۆیەوە (مەبەست قورئان و ئیمانە) پشتگیری کردوون و یارمەتی داون، سەرنجامیش دەیانخاتە باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕوبار بەژێر درەخت و کۆشکەکانیدا تێ دەپەڕێت، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی بەبڕاوەدا، ئەوانە خوا لێیان ڕازیە و ئەوانیش لە خوا ڕازین، ئا ئەوانە دەستەو تاقم و حزب و لایەنی خوای گەورەن، ئاگاداربن کە بەڕاستی هەر لایەن و حزب و دەستە و تاقمی خوا سەرکەوتوو و سەرفرازن.
59. سورة الحشر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ1
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە بەپاکی و بێگەردی یادی خوایان کردووە، هەر ئەویش باڵادەست و دانایە.
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَخْرَجَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ مِن دِيَٰرِهِمْ لِأَوَّلِ ٱلْحَشْرِ ۚ مَا ظَنَنتُمْ أَن يَخْرُجُوا۟ ۖ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمْ حُصُونُهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَأَتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا۟ ۖ وَقَذَفَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعْبَ ۚ يُخْرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِى ٱلْمُؤْمِنِينَ فَٱعْتَبِرُوا۟ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَبْصَٰرِ2
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە ئەو زاتەیە، ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لە خاوەنانی کتێب، هەڵیکەندن لە شوێنەواریان و ناچاری کۆچی کردن لە یەکەم دەست پێکردنی کۆکردنەوەو دەرکردنیاندا، ئێوە بەتەما نەبوون و گومانتان نەدەبرد ئاوا بەئاسانی بڕۆن، ئەوانیش گومانیان وابوو کە بەڕاستی قەڵاکانیان بەرگریان دەکات لە ویست و فەرمانی خوا، ئەوسا ئیتر لە لایەکەوە خوا بەڵای بەسەر هێنان کە بەخەیاڵیاندا نەهاتبوون و حسابیان بۆ نەکردبوو، ئەوسا خوا ترسێکی فڕێدایە دڵیانەوە، بەناچاری دەستیان کرد بەکاولکردنی خانووبەرەو ماڵەکانیان بەدەستی خۆیان و دەستی ئیمانداران، کەواتە: ئەی خاوەن بیروهۆش و دوور بینەکان دەرس و پەندو ئامۆژگاری وەربگرن (جوولەکە هەروا بۆیان ناچێتە سەر).
وَلَوْلَآ أَن كَتَبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمُ ٱلْجَلَآءَ لَعَذَّبَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابُ ٱلنَّارِ3
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوا چۆڵکردنی لەسەر بڕیار نەدانایە، ئەوە هەر لە دنیادا سزای دەدان، لە قیامەتیشدا سزای ئاگری دۆزەخ بۆیان ئامادەیە (چونکە زۆر دڵڕەق و پیلانگێرن).
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَآقُّوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۖ وَمَن يُشَآقِّ ٱللَّهَ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ4
تهفسیری ئاسان: ئەو سزایە بەهۆی ئەوەوە بوو بەڕاستی ئەوانە دوژمنایەتی خواو پێغەمبەرەکەیان کرد، ئەوەش دژایەتی ئاینی خوا بکات، با چاک بزانێت خوا سزاو تۆڵەی زۆر بەئێش و ئازارە.
مَا قَطَعْتُم مِّن لِّينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَآئِمَةً عَلَىٰٓ أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ ٱللَّهِ وَلِيُخْزِىَ ٱلْفَٰسِقِينَ5
تهفسیری ئاسان: هەر درەختێکی تەڕتان بڕی بێت یان وازتان لێ هێنابێت و لەسەر بنجی خۆی ما بێت (لە خەیبەردا)، بەفەرمانی خوا بووە و ویستی ئەوی لەسەرە، تا تاوانباران و لە سنوور دەرچووەکان سەرشۆڕ و خەجاڵەت بکات.
وَمَآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْهُمْ فَمَآ أَوْجَفْتُمْ عَلَيْهِ مِنْ خَيْلٍۢ وَلَا رِكَابٍۢ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُۥ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ6
تهفسیری ئاسان: ئەو دەستکەوتانە، خوا لە جوولەکەی سەندووە و بەخشیوویەتی بەپێغەمبەرەکەی، ئێوە هیچ خۆتان ماندوو نەکردبوو بۆ بەدەست هێنانی، نە بەسواری ئەسپ بۆی چووبوون نە بە سواری وشتر، بەڵکو ئەوە خوایە کە پێغەمبەرەکەی زاڵ دەکات بەسەر هەر دەستە و تاقمێکدا کە بیەوێت، خوایش دەستەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ كَىْ لَا يَكُونَ دُولَةًۢ بَيْنَ ٱلْأَغْنِيَآءِ مِنكُمْ ۚ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمْ عَنْهُ فَٱنتَهُوا۟ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ7
تهفسیری ئاسان: ئەو دەستکەوتانەی، خوا بەخشی بە پێغەمبەرەکەی لە خەڵکی دێهات و شارەکانی جوو، ئەوە خوا بڕیاری لەسەرداوە کە بۆ پێغەمبەر و خزمانیەتی، بۆ هەتیوان و هەژاران و ڕێبوارانیشە، بۆ ئەوەی ئەو سامانە تەنها لە نێوان دەوڵەمەندەکانی ئێوەدا نەبێت، جا ئەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێی بەخشیوون وەری بگرن، هەر فەرمانێکی پێدان بەگوێی بکەن، قەدەغەی هەر شتێکی لێ کردن مەیکەن، لە خوا بترسن؛ چونکە بەڕاستی خوا بەتوندی تۆڵە دەسێنێت.
لِلْفُقَرَآءِ ٱلْمُهَٰجِرِينَ ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِمْ وَأَمْوَٰلِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنًۭا وَيَنصُرُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ8
تهفسیری ئاسان: هەروەها لەو دەستکەوتانە، بەشی کۆچبەرانی هەژار دەبێت بدرێت، ئەوانەی لە شوێنەوارو سامانیان دوور خراونەتەوەو دەرکراون، ئەوانە بەتەمای بەخششی خواو ڕەزامەندیی ئەون و بەبێ هیچ تەماعێک پشتیوانی لە خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن و هەوڵی سەرخستنی بەرنامەکەیان دەدەن، هەر ئا ئەوانە ڕاستگۆو ڕاستانن.
وَٱلَّذِينَ تَبَوَّءُو ٱلدَّارَ وَٱلْإِيمَٰنَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِى صُدُورِهِمْ حَاجَةًۭ مِّمَّآ أُوتُوا۟ وَيُؤْثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌۭ ۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئامادە کرد بۆ پێشوازیی لە کۆچبەران و دڵ و دەروونی خۆیان ڕازاندەوە بەئیمان، ئەوانەشیان خۆش دەوێت کە کۆچیان کردووە بۆ لایان و لە دڵ و دەرونیاندا جێی هیچ جۆرە حەسوودی و بەخیلیەک نابێتەوە (لەسەر ئەوەی کە بەشی کۆچبەران دراوە و بەشی ئەوان نەدراوە)، حەز بە بەخشینی دەستکەوتەکان بەوان دەکەن، فەزڵی ئەوان دەدەن بەسەر خۆیاندا هەرچەندە هەژارو نەداریشن، جا ئەوەی خۆی لە نەفسی ڕەزیلی بپارێزێت و زاڵ بێت بەسەریدا، ئا ئەوانە هەر سەرفرازن.
وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلْإِيمَٰنِ وَلَا تَجْعَلْ فِى قُلُوبِنَا غِلًّۭا لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ رَبَّنَآ إِنَّكَ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌ10
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بە شوین کۆچبەران و پشتیواناندا هاتن (تا کۆتایی دنیا ئەمە دۆعا و نزایانە و بەردەوام) دەڵێن: پەروەردگارا لە ئێمە و لە برایانەشمان خۆش ببە کە پێش ئێمە ڕێبازی ئیمانیان گرتەبەر و لە دڵەکانماندا هیچ جۆرە بوغزو کینەیەک مەخەرە دڵمانەوە لە ئاستی ئەوانەی ئیمانیان هێناوە، پەروەردگارا تۆ بەڕاستی بەسۆزو بەخشندە و میهرەبانیت.
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُوا۟ يَقُولُونَ لِإِخْوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَئِنْ أُخْرِجْتُمْ لَنَخْرُجَنَّ مَعَكُمْ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمْ أَحَدًا أَبَدًۭا وَإِن قُوتِلْتُمْ لَنَنصُرَنَّكُمْ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ11
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجت نەداوە لەوانەی کە دووڕوو بوون و بەبرا بێباوەڕەکانیان لە خاوەن کتێب دەڵێن: ئەگەر ئێوە دەربکرێن ئێمەش لەگەڵتاندا دەردەچین، هەرگیز دژی ئێوە بەقسەی کەس ناکەین، خۆ ئەگەر جەنگتان دژ بکرێت ئێمە پشتیوانیتان لێ دەکەین، بەمەرجێک؛ خوا خۆی شایەتە کە ئەوانە بێگومان درۆزنن.
لَئِنْ أُخْرِجُوا۟ لَا يَخْرُجُونَ مَعَهُمْ وَلَئِن قُوتِلُوا۟ لَا يَنصُرُونَهُمْ وَلَئِن نَّصَرُوهُمْ لَيُوَلُّنَّ ٱلْأَدْبَٰرَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ12
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر دەربکرێن لەگەڵیاندا دەرناچن و ئەگەر جەنگیان دژبکرێت، پشتیوانییان لێناکەن و ئەگەر پشتیوانیشیان لێکردن، دوای تاوێک پشت هەڵدەکەن و پاشان سەرکەوتوو نابن.
لَأَنتُمْ أَشَدُّ رَهْبَةًۭ فِى صُدُورِهِم مِّنَ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ13
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێوەی ئیماندار ترستان زیاترە لە دڵ و دەروونیاندا تا خوای گەورە، چونکە بێگومان ئەوانە کەسانێکی ناحاڵی و تێ نەگەیشتوون (هەمیشە لە دڵەڕاوکێدان).
لَا يُقَٰتِلُونَكُمْ جَمِيعًا إِلَّا فِى قُرًۭى مُّحَصَّنَةٍ أَوْ مِن وَرَآءِ جُدُرٍۭ ۚ بَأْسُهُم بَيْنَهُمْ شَدِيدٌۭ ۚ تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًۭا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَعْقِلُونَ14
تهفسیری ئاسان: هۆزی جوولەکە هەرگیز بەیەک پارچەیی ناوێرن دژی ئێوە بجەنگن، مەگەرلە شوێنی قایم و قەڵای سەختدا، یان لە پشتی دیواری بەرزو قایمەوە، چونکە ئەو جووانە نێوانیان زۆر ناخۆشە و چارەی یەکتریان ناوێت، هەرچەندە وا دەزانیت یەکپارچەن، بەڵام لەڕاستیدا دڵەکانیان دوورن لە یەکەوە، چونکە ئەوانە ژیر و هۆشمەند نین.
كَمَثَلِ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ قَرِيبًۭا ۖ ذَاقُوا۟ وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ15
تهفسیری ئاسان: نموونەیان وەک نموونەی بێباواڕانی ئەم نزیکانە وایە (کە لە جەنگی بەدردا) بەئەنجامی کارو کردەوەی خۆیان گەیشتن، لە قیامەتیشدا سزای بە ئێش و ئازار بۆیان ئامادەیە.
كَمَثَلِ ٱلشَّيْطَٰنِ إِذْ قَالَ لِلْإِنسَٰنِ ٱكْفُرْ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّنكَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلْعَٰلَمِينَ16
تهفسیری ئاسان: (نێوانی دووڕووەکان لە گەڵ جووەکان) وەک شەیتان وایە کە هانی ئادەمیزاد دەدات لە ڕێی خەیاڵ و وەسوەسەوە؛ پێی دەڵێت: وەرە کافربە (بە جوانکردنی هەموو جۆرە تاوانێک کە خوا پێی ناخۆشە)، جا کاتێک کە کافر بوو (واتە ئەو کارانەی ئەنجام دا کە شەیتان پێی ڕازیە) پێی دەڵێت: بەڕاستی من بەریم لە تۆ من لە پەروەردگاری جیهانیان دەترسم!!.
فَكَانَ عَٰقِبَتَهُمَآ أَنَّهُمَا فِى ٱلنَّارِ خَٰلِدَيْنِ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُا۟ ٱلظَّٰلِمِينَ17
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجامی هەردووکیان (شەیتان و ئادەمیزادی کافر) ئەوەیە کە هەردوو لە دۆزەخدا بۆ هەمیشە، بەنەمریی دەمێننەو، ئەوەش پاداشتی ستەمکارانە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌۭ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍۢ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ18
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، خواناس و پارێزکاربن و لە سنوورەکانی مەترازێن، با هەموو کەسێک سەرنج بدات و بزانێت چی بۆ سبەی دەست پێشکەری کردووە، هەوڵ بدەن هەمیشەو بەردەوام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکە بەڕاستی خوا زۆر ئاگایە بەهەموو ئەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ نَسُوا۟ ٱللَّهَ فَأَنسَىٰهُمْ أَنفُسَهُمْ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ19
تهفسیری ئاسان: نەکەن وەکو ئەو کەسانە بن کە خوایان فەرامۆش کرد، شوێنی بەرنامەکەی نەکەوتن، خوایش ئەوانی لە بیر خۆیان بردەوە، ئەوانە لە سنوور دەرچوو تاوانبارەکانن.
لَا يَسْتَوِىٓ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ وَأَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۚ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ20
تهفسیری ئاسان: (بێگومان) نیشتەجێکانی دۆزەخ وەک بەهەشتیەکان نین، چونکە هەر بەهەشتیەکان سەرفرازو کامەران و بەختەوەرن.
لَوْ أَنزَلْنَا هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ عَلَىٰ جَبَلٍۢ لَّرَأَيْتَهُۥ خَٰشِعًۭا مُّتَصَدِّعًۭا مِّنْ خَشْيَةِ ٱللَّهِ ۚ وَتِلْكَ ٱلْأَمْثَٰلُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ21
تهفسیری ئاسان: ئەگەر ئەم قورئانەمان داببەزاندایە سەر کەژو کێوێک، دەتبینی ملکەچ دەبوو، وردو و خاش دەبوو، شەق و پەق دەبوو، لە ترسی فەرمانی خوا، لە هەیبەتی گەورەیی و دەسەڵاتی خوا، ئێمە ئەم نموونانە دەهێنینەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی بیربکەنەوە و ژیرییان بخەنە کار و شوین قورئانی پیرۆز بکەون.
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ۖ هُوَ ٱلرَّحْمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ22
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە جگە لەو خوایەکی تر نیە زانایە بە هەموو نهێنی و ئاشکراکان، ئەو خوایە بەخشندە و میهرەبان و دلۆڤانە کانگای ڕەحم و بەزەییە.
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْمَلِكُ ٱلْقُدُّوسُ ٱلسَّلَٰمُ ٱلْمُؤْمِنُ ٱلْمُهَيْمِنُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْجَبَّارُ ٱلْمُتَكَبِّرُ ۚ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ23
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە جگە لەو خوایەکی تر نیە پاشای هەموو بوونەوەرە، پاک و بێگەردو پوختە، ئاشتی خواز و ئاشتی پەروەرە، ئاسایش بەخش و پەناگای ئیماندارانە، دەسەڵاتدارە و چاودێری دروستکراوەکانیەتی، باڵادەستە، خاوەنی خێری بێسنوورە، گەورەیە و خۆی بەگەورە دەزانێت، پاکی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەیە لەوەی تینەگەیشتوان شەریک و هاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن.
هُوَ ٱللَّهُ ٱلْخَٰلِقُ ٱلْبَارِئُ ٱلْمُصَوِّرُ ۖ لَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ24
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خوایە بەدیهێنەرو دروستکراوە، (لە نەبوون هەرچی بۆی بەدی دەهێنێت)، نەخشە و وێنە کێشەرە، ناوە پیرۆزو جوانەکان، هەمووی شایستەی ئەون، هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە ستایشی ئەو دەکەن، بەڕاستی ئەو زاتە خوایەکی باڵادەست و دانایە.
60. سورة الممتحنة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ عَدُوِّى وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَآءَ تُلْقُونَ إِلَيْهِم بِٱلْمَوَدَّةِ وَقَدْ كَفَرُوا۟ بِمَا جَآءَكُم مِّنَ ٱلْحَقِّ يُخْرِجُونَ ٱلرَّسُولَ وَإِيَّاكُمْ ۙ أَن تُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ رَبِّكُمْ إِن كُنتُمْ خَرَجْتُمْ جِهَٰدًۭا فِى سَبِيلِى وَٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِى ۚ تُسِرُّونَ إِلَيْهِم بِٱلْمَوَدَّةِ وَأَنَا۠ أَعْلَمُ بِمَآ أَخْفَيْتُمْ وَمَآ أَعْلَنتُمْ ۚ وَمَن يَفْعَلْهُ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ1
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان مەکەنە دۆستی گیانی بەگیانی، لەکاتێکدا خۆشەویستی و سۆزی خۆتانیان بۆ دەردەبرن، بەڕاستی ئەوان بێ باوەڕیش بوون بەوەی لە لایەن خواوە بۆتان هاتووە، ئەوانە پێغەمبەرو ئێوەش دەردەکەن لە مەککە، لەبەر ئەوەی کە باوەڕ دەهێنن بەخوای پەروەردگارتان، (ئەمەم بەگوێ بکەن) ئەگەر ئێوە دەرچوون بۆ تێکۆشان لە پێناوی من و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی مندا، بەنهێنی خۆشەویستی خۆتانیان پێدەگەیەنن، لەکاتێکدا من ئاگادارم بەوەی شاردوتانەتەو و بەوەش کە ئاشکراتان کردووە، جا هەر کەس لە ئێوە کاری وابکات ئەوە بەڕاستی ڕێبازی ڕاستی ون کردووە.
إِن يَثْقَفُوكُمْ يَكُونُوا۟ لَكُمْ أَعْدَآءًۭ وَيَبْسُطُوٓا۟ إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ وَأَلْسِنَتَهُم بِٱلسُّوٓءِ وَوَدُّوا۟ لَوْ تَكْفُرُونَ2
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک خوانەناسان دەسەڵاتیان هەبێت و ئێوەیان دەست بکەوێت، ئەوە دەبنە دوژمنتان و دەست و زمانیان بەخراپە درێژ دەکەن بۆتان (بەهەرچی بۆیان بکرێت) ئەوانە پێیان خۆش بووە و ئاواتیان خواستووە کە ئێوە لە ئایینەکەتان هەڵگەڕێنەوە.
لَن تَنفَعَكُمْ أَرْحَامُكُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُكُمْ ۚ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَفْصِلُ بَيْنَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ3
تهفسیری ئاسان: خزمان و ڕۆڵەکانتان هەرگیز فریاتان ناکەون، چونکە لە ڕۆژی قیامەتدا لە یەکتان جیادەکاتەوە، بەڕاستی خوا بینایە بەو کارو کردەوەی کە دەیکەن.
قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌۭ فِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذْ قَالُوا۟ لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُا۟ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ ٱلْعَدَٰوَةُ وَٱلْبَغْضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَحْدَهُۥٓ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَآ أَمْلِكُ لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ ۖ رَّبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ ٱلْمَصِيرُ4
تهفسیری ئاسان: ئەی ئیمانداران، بەڕاستی لە ئیبراهیم و ئەوانەی کە لەگەڵیدا بوون نموونەیەکی چاکتان خراوەتە بەرچاو، کاتێک کە بە قەومەکەی خۆیانیان وت: دوای ساڵەها بانگەواز، ئێمە بەرین لە ئێوە و لەو شتانەش کە لەجیاتی خوا دەیپەرستن، ئێمە باوەڕمان بەو دین و ئاینەی ئێوە نیە، ئیتر دوژمنایەتی و ڕقەبەرایەتی لەنێوانماندا بەرپا بووە تا ئەو کاتەی کە باوەڕ بە خوای تاک و تەنها دەهێنن، جگە لەو بەڵێنەی ئیبراهیم دای بە باوکی و وتی: بێگومان داوای لێخۆشبوونت بۆ دەکەم، دەسەڵاتی خوایشم نیە ئەگەر کارەساتێکت بەسەر بهێنێت، ئینجا وتی: پەروەردگارا، هەر پشتمان بە تۆ بەستووە و هەر بۆ لای تۆش گەڕاوینەتەوە، سەرەنجامیش هەر بۆ لای تۆیە.
رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةًۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَٱغْفِرْ لَنَا رَبَّنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ5
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا مەمانکە بەمایەی گومڕایی بۆ ئەوانی بێ باوەڕ بوون، لێشما خۆش ببە پەروەردگارمان، بەڕاستی هەر تۆ خوایەکی باڵادەست و دانایت.
لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِيهِمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌۭ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْءَاخِرَ ۚ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ6
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی لە سەرگوزەشتە و ژیانی ئیبراهیم و ئەواندا نموونە و پێشەنگێگی چاک هەیە بۆ ئەوەی چاویان لێ بکەن، بۆ ئەو کەسەی کە ئاوات و ئومێدی ڕەزامەندی خوایەو لە ڕۆژی دوایی دەترسێت و حسابی بۆ دەکات، جا ئەوەش کە پشت هەڵدەکات و شوێن ڕێبازی ئەوان ناکەوێت ئەوە بابزانێت خۆی زەرەر دەکات چونکە خوا هەر خۆی بێنیازە و شایستەی هەموو جۆرە سوپاسێکە.
۞ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَجْعَلَ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَ ٱلَّذِينَ عَادَيْتُم مِّنْهُم مَّوَدَّةًۭ ۚ وَٱللَّهُ قَدِيرٌۭ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ7
تهفسیری ئاسان: نزیکە خوا خۆشەویستی و سۆز بەرپا بکات لە نێوان ئێوە و ئەوانەدا کە دوژمنایەتیتان لەگەڵ کردن لەوان و هەندێکیان باوەڕ بهێنن، هەمیشە خوا بە دەسەڵاتە، هەر ئەو خوایەش لێخۆشبوو میهرەبانە چاوپۆشی لە ڕابوردوو دەکات.
لَّا يَنْهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ لَمْ يُقَٰتِلُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوٓا۟ إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُقْسِطِينَ8
تهفسیری ئاسان: دڵنیاش بن کە خوا قەدەغەی ئەوەتان لێ ناکات کە چاک ڕەفتاری و دادپەروەری بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەدا جەنگیان دژ نەکردون و دژایەتی ئاینیان نەکردون و لە شوێنەوارتان دەریان نەکردون، چونکە بەڕاستی خوا دادپەروەرانی خۆش دەوێت.
إِنَّمَا يَنْهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ قَٰتَلُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَأَخْرَجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمْ وَظَٰهَرُوا۟ عَلَىٰٓ إِخْرَاجِكُمْ أَن تَوَلَّوْهُمْ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ9
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا تەنها قەدەغەی ئەوەتان لێ دەکات کە پشتیوانیی بکەن لەوانەی کە جەنگیان بەرپا کرد دژی ئاین و دەریان کردن لە شوێنەواری خۆتان و پشتیوانی ئەوانیان کرد ڕۆڵیان هەبوو لە دەرکردنتاندا، ئەوەش پشتیوانیان لێ بکات و خۆشی بوێن، جا ئائەوانە هەر ستەمکارن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلْمُؤْمِنَٰتُ مُهَٰجِرَٰتٍۢ فَٱمْتَحِنُوهُنَّ ۖ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَٰنِهِنَّ ۖ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَٰتٍۢ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلْكُفَّارِ ۖ لَا هُنَّ حِلٌّۭ لَّهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ ۖ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُوا۟ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ۚ وَلَا تُمْسِكُوا۟ بِعِصَمِ ٱلْكَوَافِرِ وَسْـَٔلُوا۟ مَآ أَنفَقْتُمْ وَلْيَسْـَٔلُوا۟ مَآ أَنفَقُوا۟ ۚ ذَٰلِكُمْ حُكْمُ ٱللَّهِ ۖ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ10
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە کاتێک ئافرەتە ئیماندارەکان کۆچ دەکەن و دێن بۆ لاتان تاقیان بکەنەوەو بەوردیی پرسیاریان لێ بکەن سەبارەت بەکۆچ و هۆی هاتنەکەیان، خوا ئاگادارە بە ئیمانەکەیان، جا ئەگەر زانیتان باوەڕدارن، ئەوە مەیانگێڕنەوە بۆ لای مێردە بێ باوەڕەکانیان، نە ئەم ئافرەتە حەڵاڵی ئەو بێ باوەڕانەن، نەئەو بێ باوەڕانەش حەڵاڵن بۆ ئەم ئافرەتە ئیماندارانە، ئەو مارەییەی مێردە کافرەکانیان خەرجیان کردووە بۆیان بگێڕنەوە، ئیتر هیچ ڕەخنەیەکیش لەسەرتان نیە ئەو ئافرتە مارە بکەن کاتێک مارەییان بدەنێ، ئافرەتانی کافرمەهێڵنەوە لای خۆتان، واتە مارەیان مەکەن، ئێوەش ئەی ئیمانداران ئەگەر مەسرەفێکتان کردووە لە ئافرەتێکی کافردا داوای بکەنەوە، ئەوانیش ئەگەر مەسرەفێکیان کردووە لە ئافرەتێکی ئیمانداردا با داوای بکەنەوە، ئائەوە حوکم و فەرمانی خوایە، کە خۆی فەرمانڕەوایی دەکات لە نێوانتاندا، خوای گەورەش هەمیشە زانا و دانایە.
وَإِن فَاتَكُمْ شَىْءٌۭ مِّنْ أَزْوَٰجِكُمْ إِلَى ٱلْكُفَّارِ فَعَاقَبْتُمْ فَـَٔاتُوا۟ ٱلَّذِينَ ذَهَبَتْ أَزْوَٰجُهُم مِّثْلَ مَآ أَنفَقُوا۟ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤْمِنُونَ11
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر یەکێک یان هەندێک لە هاوسەرانتان گەڕانەوە بۆ ناو کافران، لەوەودوا جەنگ لە نێوان ئێوە و کافراندا بەرپابوو و سەرکەوتن بەسەریاندا، ئێوە لە دەستکەوتی ئەو جەنگە زەرەری ئەو ئیماندارانە ببژێرن کە خێزانەکانیان ڕۆشتوون، لەو خوایە بترسن کە ئێوە هەمیشە بڕوادارن پێی.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِذَا جَآءَكَ ٱلْمُؤْمِنَٰتُ يُبَايِعْنَكَ عَلَىٰٓ أَن لَّا يُشْرِكْنَ بِٱللَّهِ شَيْـًۭٔا وَلَا يَسْرِقْنَ وَلَا يَزْنِينَ وَلَا يَقْتُلْنَ أَوْلَٰدَهُنَّ وَلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَٰنٍۢ يَفْتَرِينَهُۥ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ وَلَا يَعْصِينَكَ فِى مَعْرُوفٍۢ ۙ فَبَايِعْهُنَّ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُنَّ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ12
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کاتێک ئافرەتانی ئیماندار هاتن بۆ لات و پەیمانیان پێدایت کە: هیچ جۆرە هاوەڵێک بۆ خوا بڕیار نەدەن، دزی نەکەن، زینا نەکەن، ڕۆڵەکانی خۆیان نەکوژن، هیچ جۆرە بوختانێک نەکەن لەنێوان دەست و پێی خۆیاندا (واتە دوورە پەرێزبن لە هەموو جۆرە خیانەتێک) و فەرمانبەردارت بن لە هەموو چاکەیەکداو یاخی نەبن لێت، جا ئەوە تۆ پەیمانیان لەگەڵ ببەستن و لە خوا داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکە، چونکە بەڕاستی خوا لێخۆشبوو میهرەبانە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَوَلَّوْا۟ قَوْمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ قَدْ يَئِسُوا۟ مِنَ ٱلْءَاخِرَةِ كَمَا يَئِسَ ٱلْكُفَّارُ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلْقُبُورِ13
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە پشت مەبەستن بەکەسانێک خوا خەشمی لێگرتوون و دۆستایەتیان مەکەن، بێگومان ئەوانە نائومێد و بێ هیوا بوون لە پاداشتی قیامەت، هەروەکو کافران، نائومێد بوون لە گەڕانەی نیشتەجێکانی گۆڕستان.
61. سورة الصف
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ1
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە بەپاکی و بێگەردی یادی خوایان کردووە، هەر ئەویش باڵادەست و دانایە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ2
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە بۆچی شتێک دەڵێن و ئەنجامی نادەن؟ بۆچی گوفتارتان دژی کردارتانە؟
كَبُرَ مَقْتًا عِندَ ٱللَّهِ أَن تَقُولُوا۟ مَا لَا تَفْعَلُونَ3
تهفسیری ئاسان: خەشم و ڕقێکی گەورەیە لای خوا ئەوەی کە دەیڵێن و نایکەن.
إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِهِۦ صَفًّۭا كَأَنَّهُم بُنْيَٰنٌۭ مَّرْصُوصٌۭ4
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی خۆس دەوێت کە دەجەنگن لەپێناو ڕێبازی خوادا بەیەک ڕیزو یەک پارچە و یەک دڵ، چونکە هەروەک کۆشکێکی بەرزی قایمی داڕێژراون بە قوڕقوشم.
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ لِمَ تُؤْذُونَنِى وَقَد تَّعْلَمُونَ أَنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُمْ ۖ فَلَمَّا زَاغُوٓا۟ أَزَاغَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمْ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ5
تهفسیری ئاسان: بیریان نخەرەوە، کاتێک کە موسا بە قەومەکەی وت: ئەی قەوم و هۆزم ئێوە بۆچی ئازاری ڕۆح و دڵم دەدەن، لە کاتێکدا بێگومان دەزانن کە من پێغەمبەر و ڕەوانەکراوی خوام بۆتان، جا کاتێک ئەوان گوێیان بۆ ڕاستی نەگرت و لەحەق لایاندا، خوایش دڵەکانیانی لەخشتە بردو مۆری پێدا نا، چونکە خوا ڕێنموویی قەوم و هۆزی تاوانکارو تاوانبارو لەسنوور دەرچوو ناکات.
وَإِذْ قَالَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُم مُّصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَىَّ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَمُبَشِّرًۢا بِرَسُولٍۢ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِى ٱسْمُهُۥٓ أَحْمَدُ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ قَالُوا۟ هَٰذَا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ6
تهفسیری ئاسان: بیریان بخەرەوە، کاتێک عیسای کوری مەریەم بەنەوەی ئیسرائیلی وت: منیش بەڕاستی پێغەمبەری خوام بۆ سەر ئێوە، ڕاستی تەوراتیش دەسەلمێنم کەلە پێش مندا هاتووە، هەروەها مژدەدەریشم بەپێغەمبەرێک کە دوای من دێت و ناوی - ئەحمەد - ە، کەچی کاتێک بە بەڵگە و نیشانەی تێر و تەواوو موعجیزەی ئاشکراوە پێی ڕاگەیاندن، وتیان: ئەمە جادوویەکی ئاشکرایە.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُوَ يُدْعَىٰٓ إِلَى ٱلْإِسْلَٰمِ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ7
تهفسیری ئاسان: جا کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە درۆی بۆ خوا هەڵبەستووە، لەکاتێکدا ئەو بانگ دەکرێت بۆ لای ئیسلام و موسڵمان بوون، خوایش هیدایەت و ڕێنموویی قەومی ستەمکار ناکات.
يُرِيدُونَ لِيُطْفِـُٔوا۟ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفْوَٰهِهِمْ وَٱللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْكَٰفِرُونَ8
تهفسیری ئاسان: ئەوانە دەیانەوێت بەفوو، بەقەڵەی دەم، نووری خوا بکوژێننەوە!! (خەیاڵیان خاوە) خوا نووری خۆی، ئاینی خۆی، تەواو دەکات و دەیچەسپێنێت هەرجەندە کافرو بێ بڕواکان پێی سەغڵەت بن و پێیان ناخۆش بێت.
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلْهُدَىٰ وَدِينِ ٱلْحَقِّ لِيُظْهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُشْرِكُونَ9
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خوایە پێغەمبەرەکەی خۆی ڕەوانە کردووە هاوڕێ لەگەڵ هیدایەت و ڕێنموویی و ئاینی حەق و ڕاستیدا، تا سەری بخات بەسەر هەموو ئاین و بەرنامەکاندا، هەرجەندە موشریک و هاوەڵگەڕان پێیان ناخۆش بێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ تِجَٰرَةٍۢ تُنجِيكُم مِّنْ عَذَابٍ أَلِيمٍۢ10
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، دەستنیشانی بازرگانیەکتان بۆ بکەم، کە لە سزایەکی بە ئێش ڕزگارتان بکات؟!
تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُجَٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمْوَٰلِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ11
تهفسیری ئاسان: سەرەتا باوەڕهێنانتانە بە خواو پێغەمبەرەکەی، ئینجا هەوڵ و تێکۆشانتانە لەڕێگەی خوادا بە بەخشینی ماڵ و سامانتان، وە بەخشینی خۆتان (واتە: ماندووکردنی جەستە و بیروهۆشتان، تا بەخت کردنیان لەپێناوی خوادا) بێگومان ئەو کارەتان چاکتر و بەفڕترە بۆتان ئەگەر بزانن و تێبگەن.
يَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَيُدْخِلْكُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ وَمَسَٰكِنَ طَيِّبَةًۭ فِى جَنَّٰتِ عَدْنٍۢ ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ12
تهفسیری ئاسان: ئەوسا خوا لە گوناهو هەڵەکانتان خۆش دەبێت و دەتانخاتە باخەکانی بەهەشتەوە لە چەندەها ڕوبار بەژێر درەختەکانیدا تێ دەپەڕێت و جاریە، هەروەها کۆشک و تەلاری خۆش و ڕازاوە و پاک و خاوێن لە باخەکانی بەهەشتی عەدندا، بەڕاستی ئا ئەوەیە سەرکەوتن و سەرفرازی و دەستکەوتی گەورە و بێسنوور.
وَأُخْرَىٰ تُحِبُّونَهَا ۖ نَصْرٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَتْحٌۭ قَرِيبٌۭ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ13
تهفسیری ئاسان: جا شتێکی تریش هەیە کە حەزی لێ دەکەن، ئەویش بەخشینی سەرکەوتنە لەلایەن خواوە و کردنەوەی وڵاتان و دڵەکانە، ئەو مژدەیەش بدە بە ئیمانداران (لە هەموو سەردەمێک، گەر ئیمانداران لێ ببڕێن بۆ ئاینی خوای مەزن).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوٓا۟ أَنصَارَ ٱللَّهِ كَمَا قَالَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ لِلْحَوَارِيِّۦنَ مَنْ أَنصَارِىٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ قَالَ ٱلْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ ٱللَّهِ ۖ فَـَٔامَنَت طَّآئِفَةٌۭ مِّنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَكَفَرَت طَّآئِفَةٌۭ ۖ فَأَيَّدْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ عَلَىٰ عَدُوِّهِمْ فَأَصْبَحُوا۟ ظَٰهِرِينَ14
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی کە ئیمان و باوەڕتان هێنەوە ببنە پشتیوانی بەرنامە و دینی خوا ببینە لایەنگری پەروەردگار، هەروەکو عیسای کوڕی مەریەم بە حەواریەکانی هاوەڵی وت: کێ پشتیوان و یارو یاوەرمە بۆ ڕێبازی خوا، حەواری و هاوەڵەکانی وتیان: ئێمە ئامادەین ببینە پشتیوان و لایەنگیری خوا، ئەوسا ئیتر خەڵکی بوون بە دوو دەستەوە، دەستەیەک لە نەوەی ئیسرائیل باوەڕی هێناو شوین بەرنامەی خوا کەوت، دەستەیەکیش ڕێبازی کوفری گرتەبەر، جا ئێمەش پشتیوانیمان لە ئیمانداران کردو بەو هۆیەوە سەرکەوتنمان بەسەر دوژمنەکانیاندا پێبەخسین و زاڵ بوون.
62. سورة الجمعة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ٱلْمَلِكِ ٱلْقُدُّوسِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ1
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە تەسبیحات و ستایشی خوا دەکەن.. ئەو خوایەی کە پاشایە و شاهی شاهانە، پاک و بێگەردو پوختە، باڵادەست و دانەیە..
هُوَ ٱلَّذِى بَعَثَ فِى ٱلْأُمِّيِّۦنَ رَسُولًۭا مِّنْهُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلُ لَفِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ2
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە لەناو خەڵکێکی نەخوێندەواردا پێغەمبەرێکی لە خۆیان ڕەوانە کرد، ئایەتەکانی قورئانەکەی ئەویان بەسەردا دەخوێنێتەوە و دڵ و دەروون و ڕواڵەت و ئاشکرا و نادیاریان پوختە دەکات، فێری قورئان و دانایی و شەریعەتیان دەکات، بەڕاستی ئەوانە پێشتر لەگوامڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادا گیریان خواردبوو.
وَءَاخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا۟ بِهِمْ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ3
تهفسیری ئاسان: لەئایندەدا خەڵکی تریش دێن (موسڵمان دەبن لە گەل و میللەتان) پەیوەست دەبن بەمانەوە، بێگومان ئەو زاتە باڵادەست و دانا و کار دروستە.
ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ4
تهفسیری ئاسان: ئەوە ڕێزو بەهرەیەکی خواییە دەیبەخشێت بەو کەسەی کە خوا خۆی ئارەزووی بکات و شایستە بێت، خوایش خاوەنی بەخشش و بەهرەی گەورە و بێسنوورە.
مَثَلُ ٱلَّذِينَ حُمِّلُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ ٱلْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًۢا ۚ بِئْسَ مَثَلُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ5
تهفسیری ئاسان: وێنەی ئەوانەی کە تەوراتیان درا بەسەردا تا پەیڕەوی بکەن، پاشان هەڵیان نەگرت و پەیڕەویان نەکرد، وەک: گوێدرێژێک وایە کە بارە کتێبێکی هەڵگرتبێت، ئای کە چەندە ناشیرینە وێنەو نموونەی ئەوانەی کە ئایەتەکانی خوایان بەدرۆ زانیووە و بڕوایان پێی نەبوو، بێگومان خوا هیدایەت و ڕێنموویی ستەمکاران ناکات.
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ هَادُوٓا۟ إِن زَعَمْتُمْ أَنَّكُمْ أَوْلِيَآءُ لِلَّهِ مِن دُونِ ٱلنَّاسِ فَتَمَنَّوُا۟ ٱلْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ6
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: ئەی ئەوانەی لەسەر دینی جوولەکەن، ئەگەر ئێوە بڕواتان وایە، کە بەڕاستی ئێوە دۆست و لایەنگری خوان، جگە لە خەڵکی تر، کەواتە داوای مردن بکەن و ئاواتی مەرگ بخوازن، (تا لە ژیانی پڕ مەینەتی دنیا ڕزگارتان ببێت و بە بەهەشت و دیداری پەروەردگار شاد ببن)!
وَلَا يَتَمَنَّوْنَهُۥٓ أَبَدًۢا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ7
تهفسیری ئاسان: کەچی ئەوانە هەرگیزاو هەرگیز ئاواتی وا ناخوازن و مردن داوا ناکەن، چونکە خۆیان دەزانن چیان دەست پێشکەری کردووە، خوایش زانایە بە کارو کردەوەی ستەمکاران.
قُلْ إِنَّ ٱلْمَوْتَ ٱلَّذِى تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُۥ مُلَٰقِيكُمْ ۖ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ8
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم): بەڕاستی ئەو مردنەی کە ڕادەکەن لە دەستی هەر یەخەتان پێ دەگرێت، لەوەودوایش دەگەرێنرێنەوە بۆ لای کەسێک کە زانایە بەنهێنی و ئاشکرا، ئەوسا ئاگادارتان دەکات بەوەی کە دەتانکرد.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نُودِىَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوْمِ ٱلْجُمُعَةِ فَٱسْعَوْا۟ إِلَىٰ ذِكْرِ ٱللَّهِ وَذَرُوا۟ ٱلْبَيْعَ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوڕتان هێناوە کاتێ کە بانگ درا بۆ نوێژ لە ڕۆژی هەینیدا، ئێوە بە پەلە بچن بەدەم یادی خواوە و واز لە کڕین و فرۆشتن بهێنن، چونکە ئەو کارەتان چاکترە بۆتان ئەگەر بزانن و تێبگەن.
فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَٱبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ10
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک نوێژ تەواو بوو، ئەوە بڵاو ببنەوە بەزەویدا و بەتەمای بەخششی خوا هەوڵ و کۆشش بدن، یادی خوا زۆر بکەن لە هەموو چالاکیەکانی ژیاندا با ناوی ئەو زاتە لەسەر زارو لەناو دڵتاندا بێت، بۆ ئەوەی سەرفرازیی هەمیشەیی بەدەست بهێنن.
وَإِذَا رَأَوْا۟ تِجَٰرَةً أَوْ لَهْوًا ٱنفَضُّوٓا۟ إِلَيْهَا وَتَرَكُوكَ قَآئِمًۭا ۚ قُلْ مَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ مِّنَ ٱللَّهْوِ وَمِنَ ٱلتِّجَٰرَةِ ۚ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ11
تهفسیری ئاسان: (پاشان خوا گلەیی لەزۆربەی ئیمانداران دەکات، ئەوانەی کە قافڵەی بازرگانیان بینی دەوری پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) یان چۆڵ کرد:) کاتێک بازرگانیەک، یان یاری و گەمەیەک ببینن، ئەوە دەجن بەدەمیوە تۆیش بەجێ دێڵن لەکاتێکدا تۆ وەستاوی بەپێوە وتار دەخوێنیتەوە، پێیان بڵێ: ئەو پاداشت و بەشەی کەلای خوایە بۆ ئیمانداران، چاکترە لەو یاری و گەمە و بازرگانیە، خوایش چاکترین ڕۆزی بەخشە بە سەرجەم خەڵکی.
63. سورة المنافقون
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا جَآءَكَ ٱلْمُنَٰفِقُونَ قَالُوا۟ نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُۥ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ لَكَٰذِبُونَ1
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کاتێک ناپاک و دووڕووەکان دێن بۆ لات و دەڵێن: ئێمە شایەتی دەدەین کە تۆ پێغەمبەری خوایت!! لەحاڵێکدا کە خوا خۆی چاک دەزانێت کە تۆ پێغەمبەر و فرستادەی ئەویت، لە هەمان کاتدا، خوا شایەتی دەدا کە ئەو ناپاک و دووڕووانە درۆزنن.
ٱتَّخَذُوٓا۟ أَيْمَٰنَهُمْ جُنَّةًۭ فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ2
تهفسیری ئاسان: ئەوانە سوێندی درۆیان کردووە بە قەڵغانی خۆیان و بەو هۆیەوە بەربەستی خەڵکیان کردووە لە ڕێبازی خوا، بەڕاستی ئەوەی ئەوان دەیانکرد، کارێکی زۆر ناپەسەندو نابەجێ بوو.
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ فَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئەو حاڵەتەشیان بۆیە تێدا دروست بووە چونکە سەرەتا باوەڕیان هێنا؛ لەوەودوا حەقیان پۆشی و کافر بوونەوە، بەهۆی ئەوەوە مۆر نرا بەسەر دڵیاندا (بۆیە تێگەیشتن و بیروبۆچوونیان شێواوە و) لە ڕاستیەکان تێ ناگەن.
۞ وَإِذَا رَأَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ۖ وَإِن يَقُولُوا۟ تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ۖ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌۭ مُّسَنَّدَةٌۭ ۖ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ۚ هُمُ ٱلْعَدُوُّ فَٱحْذَرْهُمْ ۚ قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُ ۖ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ4
تهفسیری ئاسان: کاتێک دەیانبینیت سیما و لەش و لاریان سەرسامت دەکات، کاتێکیش دێنە قسە (ئەوەندە دەم بازو قسەزانن) ئەوە گوێ دەگرێت بۆ قسەیان، دەڵێی داری وشکی بەدیواردا هەڵپەسێردراون، ئەوەندە لە ترس و بیمدا دەژین، هەر هاوارو و بانگێک بکرێت، هەر باسێک بێتە پێشەوە، وەدەزانن دژی ئەوانە، ئا ئەوانە هەر دوژمنن، کەوابوو خۆتیان لێ بپارێزە، وریایان بە، خوا بیانکوژێت و لەناویان بەرێت، ئاخر بۆچی وادەکەن، بەرەو کوێ لادران (بۆچی باوەڕی دامەزراو ناهێنن و لە ڕێبازی ڕاست لادەدەن).
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ يَسْتَغْفِرْ لَكُمْ رَسُولُ ٱللَّهِ لَوَّوْا۟ رُءُوسَهُمْ وَرَأَيْتَهُمْ يَصُدُّونَ وَهُم مُّسْتَكْبِرُونَ5
تهفسیری ئاسان: کاتێک پێیان بوترێت وەرن پێغەمبەری خوا، داوای لێخۆشبوونتا بۆ دەکات، سەر بادەدەن و لووت بەرزی دەکەن، دەیانبینیت ڕوو وەردەگێڕن و بەرهەڵستی دەکەن، لەکاتێکدا ئەوانە خۆیان لا گەورە دەبێت و خۆ بەزلزانن.
سَوَآءٌ عَلَيْهِمْ أَسْتَغْفَرْتَ لَهُمْ أَمْ لَمْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ لَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ6
تهفسیری ئاسان: چونیەکە بۆیان داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت یان نەیکەیت، هەرگیز خوا لێیان خۆش نابێت، چونکە بەڕاستی خوا ڕێنموویی قەومی تاوانبارو لەسنوور دەرچوو نادات.
هُمُ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ لَا تُنفِقُوا۟ عَلَىٰ مَنْ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ حَتَّىٰ يَنفَضُّوا۟ ۗ وَلِلَّهِ خَزَآئِنُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَٰكِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ لَا يَفْقَهُونَ7
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کەسانێکن دەڵێن بە خەڵکی: ماڵ و سامان مەبەخشن بەو کەسانەی کە لە دەوری پێغەمبەری خوادان، تا بڵاوەی لێ بکەن!! (مەبەستیان هەژارانی کۆچبەرانە، ئەی نازانن) هەرچی گەنجیەنەکان هەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا هەر خوا خاوەنیانە، بەڵام دووڕوەکان ئەم ڕاستیە تێناگەن و لە نهێنیەکان سەردەرناکەن.
يَقُولُونَ لَئِن رَّجَعْنَآ إِلَى ٱلْمَدِينَةِ لَيُخْرِجَنَّ ٱلْأَعَزُّ مِنْهَا ٱلْأَذَلَّ ۚ وَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِۦ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَٰكِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ لَا يَعْلَمُونَ8
تهفسیری ئاسان: ئەو دووڕووانە دەڵێن: سوێند بە خوا ئەگەر گەڕاینەوە بۆ مەدینە (دیارە کە بەو حاڵەشەوە بەشداری غەزایان کردووە، بە ناچاری، یان بۆ تەماع و ئاشووب نانەوە) دەبێت ئەوەی کە دەسەڵاتدارو بەڕێز و پیاوماقووڵە، ئەوە دەر بکات لە شار کە بێ ڕێزو بێ دەسەڵاتە، ئە دووڕووانە نازانن کە: عیززەت و دەسەڵات و پایەداری هەر شایستەی خواو پێغەمبەرەکەی و ئیماندارانە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُلْهِكُمْ أَمْوَٰلُكُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُكُمْ عَن ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، هەوڵ بدەن نە ماڵ و سامانتان، نە ڕۆڵەکانتان، نەبنە هۆی ئەوەی کە لەیادی خواو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو کەمتەرخەمی و بێ ئاگاتان بکەن، جا هەرکەس لە یادی خوا کەم تەرخەمی بکات، ئا ئەوانە هەر خۆیان خەسارەتمەندو زەرەرمەندن.
وَأَنفِقُوا۟ مِن مَّا رَزَقْنَٰكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَآ أَخَّرْتَنِىٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ قَرِيبٍۢ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ10
تهفسیری ئاسان: لەو ماڵ و سامان و زانستی و هێزو دەسەڵاتەی کە پێمان بەخشیوون، ئێوەش لێی ببەخشن و دەستی بەسەردا مەگرن و قۆرخی مەکەن؛ پێش ئەوەی کە مردن یەخە بەیەکێکتان بگرێت و بڵێت: پەروەردگارا، خۆزگە ماوەیەکی کەمی تر مۆڵەتت بدامایە تا خێرو چاکەم بکردایە و ماڵ و سامانم ببەخشیایە و بچوومایەتە ڕیزی چاکانەوە...
وَلَن يُؤَخِّرَ ٱللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَآءَ أَجَلُهَا ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ11
تهفسیری ئاسان: جا ئەو داخوازیە بەجێ نیە، چونکە ڕۆژی هەرکەسێک تەواو بوو، کاتی مەرگی هەر کەسێک هات، هەرگیز خوا دوای ناخات و مۆڵەتی بۆ تازە ناکاتەوە، خوایش زۆر ئاگایە بە هەموو ئەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
64. سورة التغابن
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ لَهُ ٱلْمُلْكُ وَلَهُ ٱلْحَمْدُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ1
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدا هەیە یادی خوا بەپاکی و بێگەردی دەکەن، دەسەڵات هەر بۆ ئەوە و هەر بۆ ئەویش سوپاس، هەر ئەویش دەسەڵاتدارە بەسەر هەموو شتێکدا.
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ فَمِنكُمْ كَافِرٌۭ وَمِنكُم مُّؤْمِنٌۭ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ2
تهفسیری ئاسان: ئەوزاتە ئەوەیە ئێوەی دروست کردووە، جا هەتانە بێ باوەڕەو هەتانە باوەڕدا، خوایش بینایە بەهەموو ئەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ ۖ وَإِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ3
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، وێنەی ڕووخساری ئێوەشی کێشاوە بەجوانترین شێوە، گەرانەوەو سەرئەنجامیش هەر بۆ لای ئەوە.
يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ4
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە و دەگوزەرێت، خوا ئاگاو زانایە پێی، هەروەها دەزانێت چی پەنهان دەکەن و چی ئاشکرا دەکەن، هەمیشە ئەو خوایە زانایە بە هەرچی لە پێچ و پەنای سینەکاندا حەشاردراوە.
أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَؤُا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَبْلُ فَذَاقُوا۟ وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ5
تهفسیری ئاسان: ئایا هەواڵی ئەوانەتان پێ نەگەیشتووە کە پێشتر بێ بڕوا بوون، چۆن سزاو ئازاری کارو کردەوەکانیان چەشت لە دنیادا، لە قیامەتیشدا سزای بەئێش و ئازار بۆتان ئامادەیە (چونکە تاوانی بێ باوەڕی زۆر گەورەیە و سەرچاوەیە بۆ هەموو گوناهـ و تاوانێک).
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُۥ كَانَت تَّأْتِيهِمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَقَالُوٓا۟ أَبَشَرٌۭ يَهْدُونَنَا فَكَفَرُوا۟ وَتَوَلَّوا۟ ۚ وَّٱسْتَغْنَى ٱللَّهُ ۚ وَٱللَّهُ غَنِىٌّ حَمِيدٌۭ6
تهفسیری ئاسان: ئەوەش بۆیە پێشهات چونکە پێغەمبەران بەجۆرەها بەڵگەو موعجیزە، پەیامی خوایان پێڕاگەیاندن کەچی وتیان: ئەمانە بەشەرن وەکو ئێمە، چۆن دەبنە پێغەمبەرو چاوساغمان؟ بەو بیانووە ڕێبازی بێ باوەڕیان هەڵبژاردو پشتیان هەڵکرد، خوایش پێویستی بەئیمانی ئەوان نیە چونکە خوا خۆی دەوڵەمەندەو بێنیازە و شایستەی سوپاسە.
زَعَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَن لَّن يُبْعَثُوا۟ ۚ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّى لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ ۚ وَذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ7
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بێ باوەڕ بوون بە بۆچوونی خۆیان وتیان: هەرگیز زیندوو ناکرێنەوە، پێیان بڵێ: وا نیە، سوێند بە پەروەردگارم، بەڕاستی هەر زیندوو دەکرێنەوە، پاشان ئاگادار دەکرێن لە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامتان دەدا، ئەوەش بۆ خوا زۆر ئاسان و سادەیە.
فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلنُّورِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلْنَا ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ8
تهفسیری ئاسان: کەواتە تا زووە باوەڕ بهێنن بەخواو بە پێغەمبەرەکەی و بەو نوور و ڕۆشناییەی کە ناردوومانەتە خوارەوە (کە قورئانە)، دڵنیاش بن کە خوا ئاگایە بە هەموو ئەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
يَوْمَ يَجْمَعُكُمْ لِيَوْمِ ٱلْجَمْعِ ۖ ذَٰلِكَ يَوْمُ ٱلتَّغَابُنِ ۗ وَمَن يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعْمَلْ صَٰلِحًۭا يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُدْخِلْهُ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ9
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت خوا هەمووانتان کۆدەکاتەوە، بۆ ڕۆژی کۆبوونەوەکە، ئەوە ڕۆژی زیان باریە، جا ئەوەی ئیمان و باوەر بهێنێت بە خواو کردەوەی چاکیش ئەنجام بدات، ئەوە خوا چاوپۆشی دەکات لە گوناهو هەڵەکانی و دەیخاتە باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕوبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەدا بۆ هەمیشەو هەتا هەتایی، ئەوەیە سەرکەوتن و سەرفرازی گەورەو بێسنوور.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ10
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون و ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆزانی، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگرن و ژیانی نەبڕاوە تیایدا دەبنە سەر، ئای کە سەرئەنجامێکی زۆر ناخۆش و نالەبارە.
مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَمَن يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ11
تهفسیری ئاسان: بەفەرمانی خوا نەبێت هیچ خۆشی و ناخۆشیەک پێش نەهاتووە، جا ئەوەی باوەڕی تەواو بهێنێت، خوا دڵی ڕێنموویی دەکات بۆ لای خۆی، (هەر بارودۆخێکی بەسەردا بێت، لە خۆشی و ناخۆشی بەتاقیکردنەوەی دەزانێت) خوای گەورەش هەمیشە بەهەموو شتێک زانایە.
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ ۚ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ12
تهفسیری ئاسان: فەرمانبەرداریی خوا بکەن و فەرمانبەرداریی پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) بکەن، جا ئەگەر پشت هەڵکەن و گوێڕایەڵ نەبن ئەوە خۆتان زەرەر دەکەن، ئەگینا تەنها گەیاندنی ڕوون و ئاشکرایی پەیـامەکەی، ئەرکی سەرشانی پێغەمبەرەکەمانە.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ13
تهفسیری ئاسان: -اللە- خوایەکە جگە لە خوایەکی تر نیە کە دروستکار بێت و خاوەنی فەرمان بێت، دەبا ئەوانەی ئیماندارن هەر پشت بەو خوایە ببەستن و داوای یارمەتی هەر لەو بکەن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ مِنْ أَزْوَٰجِكُمْ وَأَوْلَٰدِكُمْ عَدُوًّۭا لَّكُمْ فَٱحْذَرُوهُمْ ۚ وَإِن تَعْفُوا۟ وَتَصْفَحُوا۟ وَتَغْفِرُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ14
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە.. هەندێک لە هاوسەرانتان یان هەندێک لە ڕۆڵەو نەوەکانتان دوژمنتانن.. جا ئێوەش وریابن و خۆتان بپارێزن لێیان، جا ئەگەر چاوپۆشی لە هەڵەیان بکەن و واز لە ئازاردانیان بهێنن و لێیان ببورن، ئەوە چاک بزانن کە خوا لێخۆسبووە و میهرەبانە.
إِنَّمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَأَوْلَٰدُكُمْ فِتْنَةٌۭ ۚ وَٱللَّهُ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ15
تهفسیری ئاسان: دڵنیابن کە ماڵ و سامان و ڕۆڵە و نەوەکانتان بۆ تاقی کردنەوەتانن، (ئەگەر لەو بوارانەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن)، خوای میهرەبان پاداشتی گەورەو و زۆری لە لایە بۆ خۆگرو لێبوردەکان.
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ مَا ٱسْتَطَعْتُمْ وَٱسْمَعُوا۟ وَأَطِيعُوا۟ وَأَنفِقُوا۟ خَيْرًۭا لِّأَنفُسِكُمْ ۗ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ16
تهفسیری ئاسان: کەوابوو هەتا دەتوانن بەتەقواو خواناس بن، گوێڕایەڵ و فەرمانبەردار بن، خێرو چاکەش بکەن، ئەوانە هەمووی بۆ خۆتان چاکە، جا ئەوەی خۆی بپارێزێت لە ڕەزیلی و ڕژدی نەفسی خۆی، ئا ئەوانە هەر خۆیان سەرفرازن.
إِن تُقْرِضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا يُضَٰعِفْهُ لَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ شَكُورٌ حَلِيمٌ17
تهفسیری ئاسان: ئەگەر قەرز بدەن بە خوا، بەشێوەکی چاک (مەبەست بەخشینی ماڵ و سامانە لە پێناوە خوادا) ئەوە خوا چەند بەرابەری دەکات بۆتان، هەروەها لێتان خۆش دەبێت خوایش سوپاسگوزارە (لەسەر بەخشن کە هەر بەخششی خۆیەتی) و خۆڕاگرە (مۆڵەتی ڕەزیلەکانیش دەدات تا کاتی خۆی).
عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ18
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە ئاگاداری نهێنی و ئاشکرایە، خوایەکی باڵادەست و دانایە.
65. سورة الطلاق
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحْصُوا۟ ٱلْعِدَّةَ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ رَبَّكُمْ ۖ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنۢ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخْرُجْنَ إِلَّآ أَن يَأْتِينَ بِفَٰحِشَةٍۢ مُّبَيِّنَةٍۢ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ ۚ لَا تَدْرِى لَعَلَّ ٱللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَٰلِكَ أَمْرًۭا1
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) (بە ئوممەتت ڕابگەیەنە) کاتێک ژنانتان تەڵاق دەدەن لەتاتی دیاری کراویاندا تەڵاقیان بدەن (کە بریتیە لەو کاتەی کە ئافرەت لە عادەی مانگانە پاک بۆتەوە)، حسابی ئەوکاتەش بە وردی ڕابگرن، لە پەروەردگاریشتان بترسن و ماوەکەیان بۆ درێژ مەکەنەوە (ئەگەر لەو کاتە دیاریکراوانەدا یەکجار تەڵاقتان دان، ئەوە با ئەو ئافرەتە لە ماڵەکەی خۆیدا بمینێتەوە و) دەریان مەکەن لەماڵەکانی خۆیاندا، ئافرەتەکانیش با لە ماڵ دەرنەچن، مەگەر کارێکی ناشیرین و ناڕەوای ئاشکرا ئەنجام بدەن، (ئەوکاتە با لە ماڵ نەمێنن و بچن بۆ ماڵی مەحرەمێکیان)، ئا ئەوەیە سنووری خوا لە بارەی تەڵاقەوە، ئەوەی لە سنووری خوا بترازێت ئەوە ستەم لە خۆی دەکات، ئەی ئیماندار: تۆ نازانیت لەوانەیە دوای ئەو (تێکچوون و ساردییە) خوای گەورە بارودۆخێک پێش بهێنێت (کە ئاشت ببنەوە و ڕێک بکەونەوە و بۆیە نابێت لە ماڵ دەرچن).
فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍۢ وَأَشْهِدُوا۟ ذَوَىْ عَدْلٍۢ مِّنكُمْ وَأَقِيمُوا۟ ٱلشَّهَٰدَةَ لِلَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مَخْرَجًۭا2
تهفسیری ئاسان: کاتێک گەیشتنە ماوەی دیاریکراوی خۆیان (دوای یەک، یان ئەو دوو تەڵاقە کە خواردویانە)، ئینجا یان بیانهێڵنەوە لای خۆتان هاوڕێ لەگاڵ ڕەفتارو هەڵسوکەوتی چاکدا، یاخود وازیان لێبهێنن و لێیان جیاببنەوە (لە سێهەم جاردا کە تەڵاقتان خوارد) بەشێوەیەکی جوان کە مافیان پارێزراو بێت، لە کاتی جیابوونەوەی یەکجاریدا با دوو شایەتی دادپەروەرو خواناس لە خۆتان لە نێواندا هەبێت و ئامادەی شایەتی ببن و بیپارێزن بۆ خواو لەبەر خوا، بەوەی کەباسکرا ئامۆژگاری دەکرێت ئەو کەسەی باوەڕ بە خواو ڕۆژی دوایی دەهێنیت، جا ئەوەی لە خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئەوە خوا دەرووی لێ دەکاتەوە...
وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ۚ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَٰلِغُ أَمْرِهِۦ ۚ قَدْ جَعَلَ ٱللَّهُ لِكُلِّ شَىْءٍۢ قَدْرًۭا3
تهفسیری ئاسان: لە شوێنێکەوە ڕزق و ڕۆزی پێ دەبەخشێت کە حسابی بۆ نەکردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئەوەی پشت بە خوا ببەستێت، ئەو زاتەی بەسە، بۆ ئەوەی یاریدەدەری بێت، چونکە بەڕاستی خوا کارو فەرمانی خۆی بە ئەنجام دەگەیەنێت، بێگومان خوا بۆ هەموو شتێک نەخشەیەکی دیاریکراوی بڕیارداوە (کە دەبێت پەیڕەوی بکرێت).
وَٱلَّٰٓـِٔى يَئِسْنَ مِنَ ٱلْمَحِيضِ مِن نِّسَآئِكُمْ إِنِ ٱرْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَٰثَةُ أَشْهُرٍۢ وَٱلَّٰٓـِٔى لَمْ يَحِضْنَ ۚ وَأُو۟لَٰتُ ٱلْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مِنْ أَمْرِهِۦ يُسْرًۭا4
تهفسیری ئاسان: ئەو ئافرەتانەی کە نائومێد بوون لە عادەتی مانگانە لە هاوسەرەکانتان، ئەگەر کەوتنە گوناهەوە کە ئاخۆ عادەتی مانگانەیان مابێت یان نا، ئەوە سێ مانگ چاوەڕێ بکەن، هەروەها ئەوانەش کە بەهۆی کەم تەمەنیوە هێشتا نەکەوتونەتە عادەوە، ئەوانیش سێ مانگ چاوەڕێ بکەن، ئەو ئافرەتانەش کە سکیان هەیە ماوەکەیان ئەوەندەیە تا سکەکەیان دادەنێن، جا ئەوەی کە لە خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئەوە خوا کاری بۆ ئاسان دەکات.
ذَٰلِكَ أَمْرُ ٱللَّهِ أَنزَلَهُۥٓ إِلَيْكُمْ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُعْظِمْ لَهُۥٓ أَجْرًا5
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوە فەرمان و سنووری خوایە کە ناردوویەتییە خوارەوە بۆتان، ئەوەی لە خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهەکانی دەسڕێتەوە و چاوپۆشی لێ دەکات و پاداشتەکەی بۆ گەورەو بێ سنوور دەکات.
أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنتُم مِّن وُجْدِكُمْ وَلَا تُضَآرُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُوا۟ عَلَيْهِنَّ ۚ وَإِن كُنَّ أُو۟لَٰتِ حَمْلٍۢ فَأَنفِقُوا۟ عَلَيْهِنَّ حَتَّىٰ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ۚ فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ۖ وَأْتَمِرُوا۟ بَيْنَكُم بِمَعْرُوفٍۢ ۖ وَإِن تَعَاسَرْتُمْ فَسَتُرْضِعُ لَهُۥٓ أُخْرَىٰ6
تهفسیری ئاسان: ئەو ئافرەتانەی کە تەڵاقێک یان دووانیان ماوە، بەگوێرەی تواناتان جێگە و ڕێگەیان بۆ دابین بکەن لەلای خۆتان، نەکەن ئازاریان بدەن و تەنگەتاویان بکەن و زۆریان بۆ بهێنن، خۆ ئەگەر سکیان هەبوو، (ئەگەر سێ تەڵاقەش درابوون) هەر بەخێوان بکەن و مەسرەفیان بکێشن هەتا سکەکەیان دادەنێن، خۆ ئەگەر هاتوو منداڵەکەیان بەشیر گۆشکردو بەخێویان کرد ئەوە حەقی خۆیان بدەنێ، دەکرێت بەشێوەیەکی جوان و چاک ڕاوێژ لەناویەکدا بکەن بۆ بەخێو کردنی منداڵەکە، خۆ ئەگەر پێک نەهاتن و ناکۆک بوون، ئەوە دەکرێت ئافرەتێکی تر منداڵەکەی بۆ بەخێو بکات و شیری پێ بدات.
لِيُنفِقْ ذُو سَعَةٍۢ مِّن سَعَتِهِۦ ۖ وَمَن قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُۥ فَلْيُنفِقْ مِمَّآ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ۚ لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَآ ءَاتَىٰهَا ۚ سَيَجْعَلُ ٱللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍۢ يُسْرًۭا7
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی دەوڵەمەندە با بەگوێرەی دەوڵەمەندیەکەی بەخشندەبێت، ئەوەیش کە کەم دەستەو هەژارە، با لەوە ببەخشێت کە خوا پێی بەخشیووە، چونکە خوا بە گوێرەی دارایی هەر کەسێک داوی بەخشین دەکات، دڵنیاس بن کە خوا دوای تەنگانە هەرزانی دەهێنێت، دوای ناخۆشی خۆشی دەهێنێت.
وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ عَتَتْ عَنْ أَمْرِ رَبِّهَا وَرُسُلِهِۦ فَحَاسَبْنَٰهَا حِسَابًۭا شَدِيدًۭا وَعَذَّبْنَٰهَا عَذَابًۭا نُّكْرًۭا8
تهفسیری ئاسان: لە سەدەکانی پێشوودا چەنداها شارو شارۆچکە یاخی بوون لە فەرمانی پەروەردگاریان و فرستادەکانی، ئێمە زۆر بەتوندیی حسابمان بۆ کردن و سزایەکی توندو پڕئێشمان بۆ پێشهێنان.
فَذَاقَتْ وَبَالَ أَمْرِهَا وَكَانَ عَٰقِبَةُ أَمْرِهَا خُسْرًا9
تهفسیری ئاسان: ئیتر گیرۆدەی بەڵای خۆیان بوون و ئەو سزایەیان چەشت کە خۆیان دەست پێشکەریان بۆ کردبوو، سەرئەنجامی کارو کردەوەی خەڵکی ئەو شوێنانەش زیانێکی گەورە بوو. (ئەویش ئەمەیە کە)...
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ قَدْ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيْكُمْ ذِكْرًۭا10
تهفسیری ئاسان: لە قیامەتیشدا خوا سزای بەئێش لەناو دۆزەخدا بۆ ئامادەکردوون، دەی کاواتە ئەی ڕۆشنبیرەکان، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە؛ لە خوا بترسن پارێزکار بن دڵنیابن خوای گەورە قورئانی بۆ ئێوە دابەزاندووە...
رَّسُولًۭا يَتْلُوا۟ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ مُبَيِّنَٰتٍۢ لِّيُخْرِجَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَمَن يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعْمَلْ صَٰلِحًۭا يُدْخِلْهُ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ قَدْ أَحْسَنَ ٱللَّهُ لَهُۥ رِزْقًا11
تهفسیری ئاسان: هەروەها پێغەمبەرێک کە ئایەتە ڕوونەکانی خواتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، تا ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە لە تاریکیەکان دەریان بهێنێت و ڕزگاریان بکات و بیانخاتە ناو نوورو ڕوناکیەوە، جا ئەوەی باوەڕ بهێنێت بە خواو کردەوەی چاک ئەنجام بدات، ئەوە دەیخاتە باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕوبار بە ژێر درەخت و بەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات و لەوێ ژیانی هەمیشەیی و هەتاهەتایی دەبنە سەر، بێگومان خوا ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک و فرەو فراوانی بۆ ئامادە کردوون.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ وَمِنَ ٱلْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ ٱلْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ وَأَنَّ ٱللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَىْءٍ عِلْمًۢا12
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە حەوت چین ئاسمانی دروست کردووە و فەرمانی خوا لە نێوانیاندا دادەبەزێت، هەروەها بەوینەی ئەوان فەرمانی خوا بۆ زەویش دادەبەزێت و جێ بە جێ دەکرێت، بۆ ئەوەی بزانن کە بەڕاست خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە، بێگومان خوا بە زانستی و زانیاری خۆی گەمارۆی هەموو شتێکی داوە.
66. سورة التحريم
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَآ أَحَلَّ ٱللَّهُ لَكَ ۖ تَبْتَغِى مَرْضَاتَ أَزْوَٰجِكَ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ1
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر تۆ بۆچی شتێک لە خۆت حەرام دەکەیت کە خوا بۆی حەڵاڵ کردویت، دەتەوێت بەو کارە هاوسەرەکانت ڕازی بکەیت؟! لەکاتێکدا هەر خوا لێخۆشبوو میهرەبانە.
قَدْ فَرَضَ ٱللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَٰنِكُمْ ۚ وَٱللَّهُ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ2
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا هەڵوەشاندنەوەی سوێدەکانتانی بۆ بڕیارداون (بەوەی کەفارەتی بدەن)، ئەو خوایە گەورەتانە و پشتیوان و یارمەتی دەرتانە، هەر ئەویش زاتێکی زاناو دانایە.
وَإِذْ أَسَرَّ ٱلنَّبِىُّ إِلَىٰ بَعْضِ أَزْوَٰجِهِۦ حَدِيثًۭا فَلَمَّا نَبَّأَتْ بِهِۦ وَأَظْهَرَهُ ٱللَّهُ عَلَيْهِ عَرَّفَ بَعْضَهُۥ وَأَعْرَضَ عَنۢ بَعْضٍۢ ۖ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِۦ قَالَتْ مَنْ أَنۢبَأَكَ هَٰذَا ۖ قَالَ نَبَّأَنِىَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْخَبِيرُ3
تهفسیری ئاسان: کاتێک پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) قسەیەکی نهێنی لای هەندێک لە خێزانەکانی درکان (کە ئەویش دایکە حفصە بوو)، جا کاتێک ئەویش باسەکەی گەیاندە دایکە عائیشە خوایش پێغەمبەری ئاگادارکرد لە ڕازو نیازیان و باسی هەندیک لە ڕازەکەی کردو باسی هەندێکی نەکرد، (پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) گلەیی لە دایکە حفصە کرد، دەربارەی درکاندنی نهێنیکە) دایکە حفصە پرسی: کێ ئەم هەواڵەی پێگەیاندیت؟ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وتی: خوای زاناو ئاگا منی ئاگادار کرد، (ئەم چەند ئایەتە دەربارەی ڕووداوێکی تایبەتیە لە ژیانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە لەکتێبەکانی سیرەدا باس کراوە).
إِن تَتُوبَآ إِلَى ٱللَّهِ فَقَدْ صَغَتْ قُلُوبُكُمَا ۖ وَإِن تَظَٰهَرَا عَلَيْهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ مَوْلَىٰهُ وَجِبْرِيلُ وَصَٰلِحُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ بَعْدَ ذَٰلِكَ ظَهِيرٌ4
تهفسیری ئاسان: (بۆیە خوا گەورە پێیان دەفەرموێت:) ئەگەر هەردووکتان داوای تەوبە و پەشیمانی بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا، ئەوە باشە، چونکە دڵەکانتان لەخشتە چوو بوو و ترازا بوو، خۆ ئەگەر پشتی یەکتر بگرن دژ بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوە چاک بزانن کە خوا خۆی یاریدەدەرێتی و هەروەها جوبرەئیل و ئیماندارە چاکەکان، فریشتەکانیش لەوەودوا پشتیوانن بۆی.
عَسَىٰ رَبُّهُۥٓ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبْدِلَهُۥٓ أَزْوَٰجًا خَيْرًۭا مِّنكُنَّ مُسْلِمَٰتٍۢ مُّؤْمِنَٰتٍۢ قَٰنِتَٰتٍۢ تَٰٓئِبَٰتٍ عَٰبِدَٰتٍۢ سَٰٓئِحَٰتٍۢ ثَيِّبَٰتٍۢ وَأَبْكَارًۭا5
تهفسیری ئاسان: ئەگەر پیغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) تەڵاقتان بدات، ئەوە نزیکە خوا هاوسەرانی چاکتر لە ئێوەی پی ببەخشتێت، موسڵمان و باوەڕدار، ملکەچی پەروەردگار، زوو لە هەڵە پەشیمان، خواپەرست و دیندار، ڕۆژووەوان، یان بیرو هۆشیان لەکاردایە و سەرنجی دروست کراوانی خوا دەدەن، هەروەها ئەو ئافرەتانە هەیانە بێوەن و هەیانە کچن...
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًۭا وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَٰٓئِكَةٌ غِلَاظٌۭ شِدَادٌۭ لَّا يَعْصُونَ ٱللَّهَ مَآ أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ6
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کاسانەی کە باوەڕتان هێناوە خۆتان و کەسوکارتان بپارێزن لە ئاگرێک کە سووتەمەنیەکەی خەڵکی و بەردە، سەرپەرشتیاری ئەو دۆزەخ و ئاگرە، جۆرە فریشتەیەکن کە زۆر دڵڕەق و توندو تیژن، نافەرمانی خوا ناکەن لە هیچ شتێکدا کە فەرمانیان پێ بدات و هەرچی فەرمانێکیان پێ بدرێت ئەنجامی دەدەن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَا تَعْتَذِرُوا۟ ٱلْيَوْمَ ۖ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ7
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی کە بی باوەڕ بوون ئەمڕۆ هیچ پاکانەیەک مەکەن، چونکە ئێوە بەڕاستی تەنها پاداشتی ئەو کارو کردەوانەتان دەدرێتەوە کە ئەنجامتان دەدا.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ تُوبُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ تَوْبَةًۭ نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ يَوْمَ لَا يُخْزِى ٱللَّهُ ٱلنَّبِىَّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ ۖ نُورُهُمْ يَسْعَىٰ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَٰنِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَٱغْفِرْ لَنَآ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ8
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان هێناوە، ئێوە بە تەوبەو پەشیمانیەکی پەخت و دڵسۆزانەوە ڕوو بکەنەوە خوا، نزیکە پەروەردگارتان لە هەڵە و گوناهەکانتان خۆش ببێت و بتانخاتە باخەکانی بەهەشتەوە کە چەنداها و ڕوبار بەژێر درەخت و کۆشکەکانیدا دەڕوات، ڕۆژێک دێت کە خوا پێغەمبەر و ئەوانەی لە خزمەتیدا خەجاڵەت و شەرمەزار ناکات، نوورو ڕوناکیان دەدرەوشێتەوەو دێت و دەچێت لە بەردەم و لای ڕاستیانەوە و دەڵێن: پەروەردگارا ئەم نوورو ڕوناکیەمان بۆ زیاد بکەو لێمان خۆش ببە، چونکە بەڕاستی تۆ دەسەڵاتت بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ جَٰهِدِ ٱلْكُفَّارَ وَٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ9
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کۆشش بکە و بجەنگە دژی کافر و دووڕوەکان و توندو تیژبە لەسەریان، ئەوانە شوێنیان دۆزەخە، ئای کە سەرنجامێکی خواپە.
ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱمْرَأَتَ نُوحٍۢ وَٱمْرَأَتَ لُوطٍۢ ۖ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَٰلِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمْ يُغْنِيَا عَنْهُمَا مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا وَقِيلَ ٱدْخُلَا ٱلنَّارَ مَعَ ٱلدَّٰخِلِينَ10
تهفسیری ئاسان: خوا نموونەی هێناوەتەوە بە ژنی نوح و لوط بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون، کە ئەو دوو ئافرەتە هاوسەری دوو بەندەی چاک و پاکی ئێمە بوون، کەچی خیانەتیان لێ کردن (باوەڕیان پێیان نەبوو، غەیبەتیان دەکردن، گاڵتەیان پێدەکردن...)، ئیتر ئەو پێغەمبەرانە فریای هاوسەرەکانیان نەکەوتن، لە قیامەتدا بەو ژنانە دەوترێت: بچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە لەگەڵ ئەوانەدا کە دەچنە ناوی.
وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱمْرَأَتَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ٱبْنِ لِى عِندَكَ بَيْتًۭا فِى ٱلْجَنَّةِ وَنَجِّنِى مِن فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِۦ وَنَجِّنِى مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ11
تهفسیری ئاسان: هەروەها خوا نموونەی هێناوەتەوە بە هاوسەرەکەی فیرعەون بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە، کاتێک وتی: پەروەردگارا لەلای خۆت لە بەهەشتدا ماڵێکم بۆ دروست بکە (تا بەردەوام بەدیدارت شاد ببم) و لە دەست فیرعەون و کاروکردەوەی ڕزگارم بکە و لەدەست ئەم قەومە ستەمکارەش دەربازم بکە.
وَمَرْيَمَ ٱبْنَتَ عِمْرَٰنَ ٱلَّتِىٓ أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهِ مِن رُّوحِنَا وَصَدَّقَتْ بِكَلِمَٰتِ رَبِّهَا وَكُتُبِهِۦ وَكَانَتْ مِنَ ٱلْقَٰنِتِينَ12
تهفسیری ئاسان: هەروەها نموونەی هێناوەتەوە بە مەریەمی کچی عیمرانیش کە داوێنی خۆی بەپاکی ڕاگرت، ئێمەش لەو ڕۆحەی کە بەدەستمانە، فوومان پێداکرد، ئەویش باوەڕی تەواوی هەبوو بە گوفتارو فەرمانەکانی پەروەردگاری و هەمیشە و بەردەوام ملکەچ و فەرمانبەردارو خواناس و نزاکار بوو.