پیشاندان:
2. سورة البقرة
۞ تِلْكَ ٱلرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۘ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ ٱللَّهُ ۖ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَٰتٍۢ ۚ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدْنَٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ ۗ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلَ ٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ وَلَٰكِنِ ٱخْتَلَفُوا۟ فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلُوا۟ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ253
تهفسیری ئاسان: ئەو پێغەمبەرانەی (باسکران) ڕێزی هەندێکیانمان داوە بەسەر هاندێکی تریاندا، هەیانە خوا گفتوگۆی (یەکسەری) لەگەڵدا کردووە (وەک موسا) و پلەوپایەی هەندێکیانی بەرز کردۆتەوە بە چەندەها پلە (وەک محمد (صلی اللە علیە وسلم) و چەندەها بەڵگەی ڕوون و ئاشکرامان بەخشیووە بەعیسای کوڕی مەریەم، (وەک زیندووکردنەوەی مردوو، چاکردنەوەی نەخۆشی زگماک،.. هتد بەویستی خوا) و پشتگیریمان کردووە بە فریشتەی سرووش کە (جوبرەئیل)ە، خۆ ئەگەر خوا ویستی لەسەر بوایە (ئەو خەڵکە هەمووی باوەڕدار دەبوون)، دوای هاتنی پێغەمبەرەکانیان جەنگیان دژبەیەک نەدەکرد، پاش ئەوەی چەندەها بەڵگەی ئاشکرایان (لەسەردەستی پێغەمبەران) بۆ هاتبوو، بەڵام دووبەرەکی کەوتە نێوانیانەوە، هەندێکیان ئیمان و باوەڕی هێناو، هەندێکیشیان بێ باوەڕ بوو، ئەگەر خوا ویستی لەسەر بوایە جەنگیان دژ بەیەک نەدەکردو یەکتریان نەدەکوشت، بەڵام خوا هەرچیەکی بوێت هەر ئەوە ئەنجام دەدات هەر ئەوە پێش دەهێنێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا بَيْعٌۭ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌۭ وَلَا شَفَٰعَةٌۭ ۗ وَٱلْكَٰفِرُونَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ254
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە لەوماڵ و سامان ودارایی و (عیلم و زانست و تواناییە)ی کە پێمان بەخشیوون؛ ببەخشن، پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت کە کڕین و فرۆشتن ودۆستایەتی و تکاکاری تیادانیە، (ئەو ڕۆژە) بێ باوەڕان هەر خۆیان لە ڕیزی ستەمکاراندان.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُۥ سِنَةٌۭ وَلَا نَوْمٌۭ ۚ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ مَن ذَا ٱلَّذِى يَشْفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَىْءٍۢ مِّنْ عِلْمِهِۦٓ إِلَّا بِمَا شَآءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۖ وَلَا يَـُٔودُهُۥ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْعَظِيمُ255
تهفسیری ئاسان: خوا زاتێکە جگە ئەو هیچ خوایەکی ترنیە کە شایەنی پەرستن بێت و ئەو هەمیشە زیندووە و ڕاگرو سەرپەرشتیاری (هەموو دروست کراوەکانیەتی)، نە وەنەوز دەیگرێت و نە خەو (چونکە ڕاگرو سەرپەرشتیاری بوونەوەرە)، هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدا هەیە هەر ئەوزاتە خاوەنیانە، کێ یە ئەوەی (دەتوانێت) تکا بکات لە لای ئەو، بەبێ مۆڵەتی خۆی، دەشزانێت چی لە ئێستاو داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوەو ڕوودەدات، هیچ کام لە دروستکراوانی زانست و زانیاری تەواویان نیە دەربارەی زانیاری و زانستەکانی ئەو، مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێت فێریان بکات (ئەم پێشکەوتن و زانستەی سەردەم بەشێکی کەمن لە بەخششەکانی خوا)، فەرمانڕەوایی و دەسەڵات و زانینی ئەوزاتە هەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە و پارێزگاریان بەلای خواوە هیچ گران نیە و ماندووی ناکات و هەر ئەو خوایەکی بەرزو بڵند و گەورەیە.
لَآ إِكْرَاهَ فِى ٱلدِّينِ ۖ قَد تَّبَيَّنَ ٱلرُّشْدُ مِنَ ٱلْغَىِّ ۚ فَمَن يَكْفُرْ بِٱلطَّٰغُوتِ وَيُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَا ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ256
تهفسیری ئاسان: بەهیچ جۆرێک زۆر کردن نیە لە وەرگرتنی بیروباوەڕی ئیسلامدا (دینداری بەزۆر نابێت بکرێت و دین بەزۆر نادرێت بەسەر کەسدا)، چونکە بەڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووە و جیابۆتەوە لە گومڕایی و سەرکەشی، جا ئەوەی باوەڕی نەبێت بە ـ تاغوت ـ (کە بریتیە لە: هەموو ڕێگەو ڕێبازو هێزو بەرنامەو لادان و بتێک)و باوەڕی دامەزراو بهێنێت بەخوا، جا بێگومان ئەوکەسە دەستی گرتووە بە بەهێزترین هۆکاری ڕزگارییەوە، شوێن دامەزراوترین بیروباوەڕ کەوتووە، کە هیچ پسان و هەڵوەشاندنەوەیەکی بۆ نی یە و هەمیشە پتەو و دامەزراوە، خوای گەورەش بیسەرو زانایە.
ٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُخْرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَوْلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّٰغُوتُ يُخْرِجُونَهُم مِّنَ ٱلنُّورِ إِلَى ٱلظُّلُمَٰتِ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ257
تهفسیری ئاسان: خوا پشت و پەنا و خاوەنی ئەو کەسانەیە باوەڕیان هێناوە، لە تاریکاییەکانی (گومان و ستەم) دەریان دەهێنێت و دەیانبات بەرەو نوورو ڕووناکی، ئەوانەش کە ڕێبازی کوفریان گرتۆتەبەر، یارمەتی دەرەکانیان تەنها ـ تاغوتەکانە، لە نوورو ڕووناکی دەریان دەهێنن و بەرەو تاریکاییەکان دەیانبەن، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن و بۆ هەمیشە تیایدا دەمێننەوە.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِى حَآجَّ إِبْرَٰهِۦمَ فِى رَبِّهِۦٓ أَنْ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ رَبِّىَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۠ أُحْىِۦ وَأُمِيتُ ۖ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأْتِى بِٱلشَّمْسِ مِنَ ٱلْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ ٱلْمَغْرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِى كَفَرَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ258
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتبیستووە و نەتڕوانیوەتە ئەو کەسەی دەمەقاڵەی دەکرد لەگەڵ ئیبراهیمدا لە بارەی پەروەردگاریەوە لەبەر ئەوەی خوا پاشایەتی پێبەخشی بوو، (لە جیاتی باوەڕهێنان و سوپاسگوزاری کەچی دەمە دەمێی دەکرد لەگەڵ ئیبراهیمدا)، (ئەم لووت بەرزیەشی کاتێک بوو بە هەواو فیزاوە پرسیوویەتی لە ئیبراهیم کە پەروەردگاری تۆ کێیە؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی: پەروەردگاری من ئەوزاتەیە کە ژیان دەبەخشێت و مردنیشی بەدەستە، (نەمروود لە وەڵامیدا) وتی: جا منیش ژیان دەبەخشم و مردنیشم بەدەستە، (ئینجا فەرمانیدا هەندێک لە نەیارانی بکوژن گوایە ئەوە دەیانمرێنێت، هەندێکیشی نەکوشت گوایە ئەوە ژیانی پێبەخشین!!)، ئەوسا ئیبراهیم وتی: بەڕاستی خوا خۆر لە ڕۆژهەڵاتەوە دەهێنێت جا (ئەگەر تۆ دەتوانیت) لە ڕۆژئاواوە بیهێنە، ئینجا ئەو بێ باوەڕە ڕەنگی پەڕی و دەمکوت کراو وەڵامی نەما، بێگومان خوا هیدایەتی قەومی زاڵم و ستەمکار نادات.
أَوْ كَٱلَّذِى مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍۢ وَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْىِۦ هَٰذِهِ ٱللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ فَأَمَاتَهُ ٱللَّهُ مِا۟ئَةَ عَامٍۢ ثُمَّ بَعَثَهُۥ ۖ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ۖ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍۢ ۖ قَالَ بَل لَّبِثْتَ مِا۟ئَةَ عَامٍۢ فَٱنظُرْ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ۖ وَٱنظُرْ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ ءَايَةًۭ لِّلنَّاسِ ۖ وَٱنظُرْ إِلَى ٱلْعِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًۭا ۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ259
تهفسیری ئاسان: یاخود وەک ئەو کەسەی تێپەڕی بەلای شارۆچکەیەکدا کە هەموو خانووەکانی بەسەر سەقفەکانیدا تەپی بوون، لەبەر خۆیەوە وتی: ئاخۆ خوای گەورە چۆن خەڵکی ئەم شارۆچکەیە دوای مردنیان زیندوو دەکاتەوە؟! (ئەو کەسە عوزەیر پێغەمبەر بوو (صلی اللە علیە وسلم) یەکسەر خوای گەورە سەد ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کردەوە و پێی فەرموو: چەند مایتەوە؟ (عوزەیر) وتی: ڕۆژێک یان کەمتر لە ڕۆژێک ماومەتەوە، (خوا) فەرمووی: نەخێر ئەوە سەد ساڵت پێچووە، جا تەماشای خواردن و خواردنەوەکەت بکە (لەو ماوە درێژەدا) نەگۆڕاوە و تێک نەچووە، تەماشای گوێدرێژەکەشت بکە، (بۆیە ئەمەمانکرد) تا بەم بەسەرهاتە بتکەینە موعجیزە بۆ خەڵکی، جا سەیری ئێسکەکانی (گوێدرێژەکەت بکە) چۆن بەرزیان دەکەینەوە و بەیەکەوەیان دەبەستین و پاشان بەگۆشت دایاندەپۆشین، کاتێک بینی و بۆی دەرکەوت وتی: چاک دەزانم و دڵنیام بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ رَبِّ أَرِنِى كَيْفَ تُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ ۖ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن ۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَٰكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِى ۖ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةًۭ مِّنَ ٱلطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ ٱجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍۢ مِّنْهُنَّ جُزْءًۭا ثُمَّ ٱدْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًۭا ۚ وَٱعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ260
تهفسیری ئاسان: بە یاد بهێنە، کاتێک ئیبراهیم وتی: پەروەردگارا نیشانم بدە چۆن مردوو زیندوو دەکەیتەوە؟ خوا فەرمووی: ئایا باوەڕت نەهێناوە؟ ئیبراهیم وتی: بەڵێ (باوەڕم هەیە) بەڵام حەزدەکەم (بەچاوی خۆم بیبینم) تا دڵم ئارام بگرێت، خوا فەرمووی: جا کەواتە چوار باڵندە بهێنەو جوان سەرنجیان بدەو دوایی هەر چواریان سەربڕەو گۆشت و پەڕ و خوێنیان تێکەڵ بکە، ئەوسا لەسەر لوطکەی هەر شاخێک هەندێک لەو تێکەڵەیە دابنێ، پاشان بانگیان بکە، بەگورجی و بەپەلە هەموویان دێنەوە بۆ لات و چاک بزانە و دڵنیابە بەڕاستی خوا باڵاداست و کار بەجێ یە.
مَّثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنۢبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِى كُلِّ سُنۢبُلَةٍۢ مِّا۟ئَةُ حَبَّةٍۢ ۗ وَٱللَّهُ يُضَٰعِفُ لِمَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ261
تهفسیری ئاسان: نمونەی ئەوانەی کە ماڵ و سامانیان دەبەخشن لە پێناوی خوادا، وەکو تۆوێک وایە کە بڕوێت و حەوت گوڵی گرتبێت، لە هەر گوڵێکدا سەد دانەی تیادا بێت، خوایش بۆ هەر کەس کە بیەوێت (بە گوێرەی نیەتی و جێگرتنی خێرەکەی) پاداشت چەند بەرامبەر دەکات و خوا فراوانگیر و زانایە.
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ لَا يُتْبِعُونَ مَآ أَنفَقُوا۟ مَنًّۭا وَلَآ أَذًۭى ۙ لَّهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ262
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی ماڵ و داراییان دەبەخشن لە ڕێگەی خوادا، بەدوای ئەوەی بەخشیوویانە هیچ جۆرە منەتێک نانێن و هیچ جۆرە ئازارێک ناگەیەنن، (ئەوانە) تەنها پاداشتیان لای پەروەردگاریانە، هیچ ترس و بیمیان لەسەرنیە (لە کەم و کووڕیی پاداشت و تەنگانەی قیامەت)، غەم و پەژارەش ڕوویان تێ ناکات.
۞ قَوْلٌۭ مَّعْرُوفٌۭ وَمَغْفِرَةٌ خَيْرٌۭ مِّن صَدَقَةٍۢ يَتْبَعُهَآ أَذًۭى ۗ وَٱللَّهُ غَنِىٌّ حَلِيمٌۭ263
تهفسیری ئاسان: قسەو گوفتاری جوان و چاوپۆشیەک (لە هەڵە)، چاکترە لە بەخشینێک کە ئازاری بەدوادا بێت و منەت بکرێت، خوایش دەوڵەمەندو بێ نیازە (لە بەخشینی بەمنەت) و خۆڕاگرو لەسەرخۆیە (زوو تۆڵە ناسێنێت لە سەرکەش و یاخییەکان).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُبْطِلُوا۟ صَدَقَٰتِكُم بِٱلْمَنِّ وَٱلْأَذَىٰ كَٱلَّذِى يُنفِقُ مَالَهُۥ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۖ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌۭ فَأَصَابَهُۥ وَابِلٌۭ فَتَرَكَهُۥ صَلْدًۭا ۖ لَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَىْءٍۢ مِّمَّا كَسَبُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَٰفِرِينَ264
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، نەکەن خێرو پاداشتی چاکەکانتان پووچ بکەنەوە بە منەت نان و دڵ ئازاردانی (هەژاران)، وەکو ئەو کەسەی ماڵ و سامانی خۆی لەبەر چاوی خەڵکی ببەخشێت بۆ ڕیاکاریی و خۆنواندن و ئیمان و باوەڕی بەخواو ڕۆژی دوایی نەبێت، جا نموونەی ئەو جۆرە کەسانە وەک بەردێکی ساف وایە کە خۆڵێکی بە سەرەوە بێت، لەوەودوا بارانێکی لێزمە ببارێت بەسەریداو هیچی بەسەرەوە نەهێڵێت و بەرەق و تەقی بەجێی بهێڵێت و حەقیقەتی دەربکەوێت، (ئینجا ئەو جۆرە ڕیابازو بێ باوەڕ منەتنەرانە) هیچ جۆرە بەهرەیەک لەو بەخشینەیان بەدەست ناهێنن، بێگومان خوای گەورە ڕێنموویی قەومی بێ باوەڕو کافران ناکات.
وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثْبِيتًۭا مِّنْ أَنفُسِهِمْ كَمَثَلِ جَنَّةٍۭ بِرَبْوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٌۭ فَـَٔاتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ فَإِن لَّمْ يُصِبْهَا وَابِلٌۭ فَطَلٌّۭ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ265
تهفسیری ئاسان: نموونەی ئەوانەی ماڵ و سامانیان دەبەخشن لە پێناوی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوادا و بۆ دامەزراندن و ڕاهێنانی خۆیان لەسەر چاکەکاری، وەکو باخچەیەک وایە: لە بەرزاییەکدا بێت و بارانێکی دڵۆپ گەورە بیگرێتەوە و ببێتە هۆی ئەوەی کە دوو بەرامبەر بەرهەمی هەبێت، خۆ ئەگەر بارانی دڵۆپ گەورەش نەیگرێتەوە، ئەوە نمە باران پاراوی دەکات، خوای گەورەش بینایە بەو کارو کردەوانەی دەیکەن.
أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَن تَكُونَ لَهُۥ جَنَّةٌۭ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَابٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ لَهُۥ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَأَصَابَهُ ٱلْكِبَرُ وَلَهُۥ ذُرِّيَّةٌۭ ضُعَفَآءُ فَأَصَابَهَآ إِعْصَارٌۭ فِيهِ نَارٌۭ فَٱحْتَرَقَتْ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ266
تهفسیری ئاسان: ئایا هیچ کەس لە ئێوە حەز دەکات باخێکی هەبێت لە دارخورماو چەندەها جۆر ڕەزە ترێ پێک هاتبێت و چەند جۆگەو ڕووبارێک بەژێر درەختەکانیدا بڕوات و هەموو جۆرە بەروبوومێکی تێدا بێت بۆ خاوەنەکەی و خۆی دووچاری پیری بووبێت و چەند نەوەو منداڵێکی لاوازی هەبێت، کەچی لەناکاو گەردەلولێک گڕوگەرمیەکی بەهێزی تێدابێت و هەڵکاتەسەری و یەکسەربسووتێت؟! (ئەمە زۆر جێی داخ و نیگەرانیە چونکە نەخۆی لەبەر پیری، نەمنداڵی، لەبەر بێ هێزی، ناتوانن باخەکە ئاوەدان بکەنەوە)، ئا بەو شێوەیە خوا ئایەت و بەڵگەو نیشانەکان دەخاتە بەرچاوتان بۆ ئەوەی تێفکرن و بیربکەنەوە (خۆتان مایەپووچ و ڕەنج بەخەسار نەکەن).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنفِقُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّآ أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ ۖ وَلَا تَيَمَّمُوا۟ ٱلْخَبِيثَ مِنْهُ تُنفِقُونَ وَلَسْتُم بِـَٔاخِذِيهِ إِلَّآ أَن تُغْمِضُوا۟ فِيهِ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ حَمِيدٌ267
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: ببەخشن لە باشترین بەروبووم و بەرهەمێک کە بەدەستان هێناوە و لەو بەروبوومانەی کە لە زەویدا بۆمان دەرهێناون و ڕواندوومانە، نەکەن نیازی بەخشینی شتی ناپوخت و بێ کەڵک بکەن و لەو ببەخشن، لەکاتێکدا خۆتان ئەو جۆرە شتانە وەرناگرن و پێی ڕازی نابن (ئەگەر بتاندرێتێ) مەگەر چاوی لێ بنوقێنن و بزانن کە خوا دەوڵەمەندو بێ نیازە و شایستەی سوپاسە (پێویستی بەبەخشینی بێ نرخ نیە).
ٱلشَّيْطَٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِٱلْفَحْشَآءِ ۖ وَٱللَّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةًۭ مِّنْهُ وَفَضْلًۭا ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ268
تهفسیری ئاسان: (کاتێ ئێوە لە ماڵ و داراییتان دەبەخشن) شەیتان بەڵێنی هەژاری و نەداریتان پێ دەدات (دەتانترسێنێت بە هەژاری) و فەرمانتان پێ دەدات بەگوناهو تاوان و خراپە و نەبەخشین، خوای گەورەش بەڵێنی لێخۆشبوونێکی تایبەتی خۆیتان پێدەدات لەگەڵ زۆری ڕۆزی و بەهرەی فراوانداو خوا فراوانگیرو زانایە.
يُؤْتِى ٱلْحِكْمَةَ مَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُؤْتَ ٱلْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِىَ خَيْرًۭا كَثِيرًۭا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ269
تهفسیری ئاسان: ئەوزاتە بەهەر کەس بیەوێت و (شایستە بێت) حیکمەت و دانایی پێ دەبەخشێت و هەر کەس حیکمەتی پێ ببەخشرێت، ئەوە بێگومان خێرێکی زۆری پێدراوە، جا بێجگە لە ژیر و هۆشمەندەکان کەسانی تر لەو بەهرەیە تێناگەن و پەند وەرناگرن.
وَمَآ أَنفَقْتُم مِّن نَّفَقَةٍ أَوْ نَذَرْتُم مِّن نَّذْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُهُۥ ۗ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ270
تهفسیری ئاسان: هەرشتێکتان بەخشی بێت یان هەر نەزرو بڕیارێکتان دابێت، ئەوە خوا پێی دەزانێت و بۆ ستەمکاران هیچ جۆرە پشتیوانیەک نیە (کە بیانپارێزێ لە تۆڵەی خوا).
إِن تُبْدُوا۟ ٱلصَّدَقَٰتِ فَنِعِمَّا هِىَ ۖ وَإِن تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا ٱلْفُقَرَآءَ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۚ وَيُكَفِّرُ عَنكُم مِّن سَيِّـَٔاتِكُمْ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ271
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خێرو چاکە و بەخشینەکانتان بە ئاشکرا ئەنجام بدەن ئەوە شتێکی چاکە، خۆ ئەگەر بیشارنەوە و بیدەن بە هەژاران بە نهێنی ئەوە چاکترە بۆتان، جا (بەو بەخشینە) خوا هەندێک لە گوناهەکانتان دەسڕێتەوە و خوا ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
۞ لَّيْسَ عَلَيْكَ هُدَىٰهُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يَشَآءُ ۗ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَلِأَنفُسِكُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُونَ إِلَّا ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ ٱللَّهِ ۚ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ272
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) هیدایەت و ڕێنموویی و موسوڵمان کردنی ئەو خەڵکە لەسەر تۆ نیە (چونکە تۆ تەنها گەیاندنی پەیامەکەت لەسەرە) بەڵام خوا هیدایەت و ڕێنموویی هەر کەسێکی بوێت دەکات، (بە مەرجێک ئەو کەسەش ڕووی دڵی بکاتە ئیمان) هەر خێرێکیش ئەنجام بدەن، ئەوە قازانجەکەی بۆ خۆتانە، ئێوە (ئەی بڕواداران) هیچ شتێک نابەخشن مەگەر بۆ ڕەزامەندی خوا نەبێت و هەر خێرو چاکەیەکیش ئەنجام بدەن پاداشتەکەیتان دەستتان دەکەوێتەوە، ئەوسا ئێوە بەهیچ شێوەیەک ستەمتان لێناکرێت.
لِلْفُقَرَآءِ ٱلَّذِينَ أُحْصِرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا يَسْتَطِيعُونَ ضَرْبًۭا فِى ٱلْأَرْضِ يَحْسَبُهُمُ ٱلْجَاهِلُ أَغْنِيَآءَ مِنَ ٱلتَّعَفُّفِ تَعْرِفُهُم بِسِيمَٰهُمْ لَا يَسْـَٔلُونَ ٱلنَّاسَ إِلْحَافًۭا ۗ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌ273
تهفسیری ئاسان: (ئەو جۆرە بەخشینانە پێشکەش بکەن) بەو هەژارانەی لە پێناوی خوادا لێبڕاون و ناتوانن بگەڕێن بە زەویدا و بازرگانی و کاسبی بکەن (بەهۆی خەریک بوونیان بەگەیاندنی پەیامی خوا)، ئەوەی نەیانناسێت، (ئەو هەژارانە ئەوەندە کەسایەتی خۆیان ڕادەگرن و نەفس بەرزن)، وادەزانێت دەوڵەمەندن، تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) (یا ئەی ئیماندار) بە ڕەنگ و ڕوخسارو سیمایاندا دەیانناسیت، داواناکەن لە خەڵکی بەزۆر شتی لێبسەنن و ڕووگیریان بکەن، هەر خێرێک ئەنجام بدەن ئەوە بێگومان خوا زانایە پێی.
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ274
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی ماڵ و سامانیان دەبەخشن، بەشەو و بە ڕۆژ، بە نهێنی و بە ئاشکرا، ئا ئەوانە هەر پاداشتیان لای پەروەردگاریانە، ترس و بیمیان لەسەر نییە و ئەوان خەفەتبار نابن (لە ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوەدا).
ٱلَّذِينَ يَأْكُلُونَ ٱلرِّبَوٰا۟ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِى يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيْطَٰنُ مِنَ ٱلْمَسِّ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْبَيْعُ مِثْلُ ٱلرِّبَوٰا۟ ۗ وَأَحَلَّ ٱللَّهُ ٱلْبَيْعَ وَحَرَّمَ ٱلرِّبَوٰا۟ ۚ فَمَن جَآءَهُۥ مَوْعِظَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ فَٱنتَهَىٰ فَلَهُۥ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَمَنْ عَادَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ275
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی سوو دەخۆن، هەڵسوکەوت ناکەن و ڕاست نابنەوە (لە گۆڕدا) مەگەر وەک ئەو کەسەی کە شەیتان دەستی لێوەشاندبێت (هەر لە دنیادا سروشتی نین، لە قیامەتیشدا وەک شێت دەبن) چونکە ئەوانە دەڵێن: کڕین و فرۆشتن وەک سوو وایە (لە حاڵێکدا): خوا کڕین و فرۆشتنی حەڵال کردوەو سووی حەرام کردووە، جا ئەوەی ئامۆژگاری پەروەردگاری پێگەیشت و وازی هێنا، ئەوەی دەستی کەوتووە، بۆ خۆی، کاری (لە لێ پرسینەوەشی) دەکەوێتەلای خوا، بەڵام ئەوەی دەست بکاتەوەبەسوو خۆریی، ئا ئەوانە جێنشینی ناو ئاگری دۆزەخن و ژیانی هەمیشەیی تیادا دەبەنەسەر.
يَمْحَقُ ٱللَّهُ ٱلرِّبَوٰا۟ وَيُرْبِى ٱلصَّدَقَٰتِ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ276
تهفسیری ئاسان: خوا، سوو، تەفروتونا دەکات و بەرەکەتی لێ هەڵدەگرێت، بەڵام پاداشتی خێر و سامان بەخشین برەو پێ دەدات و بەرەکەتی تێ دەخات بێگومان خوا هیج کافرێکی تاوانباری خۆشناوێت.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ277
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە و نوێژەکانیان بەچاکی بەجێهێناوە و زەکاتیان داوە، تەنها پاداشتیان لای پەروەردگاریانە، ئەوسا نە ترس و بیمیان لەسەرە، نەغەم و پەژارە دەیان گرێتەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَذَرُوا۟ مَا بَقِىَ مِنَ ٱلرِّبَوٰٓا۟ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ278
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، پارێزکارو خواناس بن و واز لە پاشماوەی سوو بهێنن ئەگەر ئیماندارن.
فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا۟ فَأْذَنُوا۟ بِحَرْبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۖ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَٰلِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ279
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر وانەکەن، ئەوە جەنگ لەگەڵ خواو پێغەمبەرەکەیدا ڕابگەیەنن (کە سەرئەنجامەکەی زۆر سامناکە)، خۆ ئەگەر تەوبە بکەن و (لە سوو خۆری واز بهێنن) ئەوە تەنها سەرمایەکانتان بۆ هەیە وەری بگرنەوە، نە ستەم دەکەن (لە قەرزارەکان) نە ستەمتان لێ دەکرێت.
وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍۢ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍۢ ۚ وَأَن تَصَدَّقُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ280
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر قەرزارەکە نەدار بوو، ئەوە مۆڵەتی بدرێ تا دەرووی لێ دەکرێتەوە و دەیبێت، خێر کردنتان بە قەرزارەکە و ئازاد کردنی و بەخشینی، چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن (چەندە پاداشتی خوایی بێ سنوورە).
وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى ٱللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ281
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە) لە سزاو تۆڵەی ڕۆژێک بترسن کە تیایدا بۆ لای خوا دەگەڕێنەوە، لەوەودوا هەموو کەس پاداشتی کاروکردەوەی خۆی وەردەگرێت و ستەمیان لێ ناکرێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى فَٱكْتُبُوهُ ۚ وَلْيَكْتُب بَّيْنَكُمْ كَاتِبٌۢ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَن يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ ٱللَّهُ ۚ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْـًۭٔا ۚ فَإِن كَانَ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُۥ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَٱسْتَشْهِدُوا۟ شَهِيدَيْنِ مِن رِّجَالِكُمْ ۖ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌۭ وَٱمْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ ٱلشُّهَدَآءِ أَن تَضِلَّ إِحْدَىٰهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَىٰهُمَا ٱلْأُخْرَىٰ ۚ وَلَا يَأْبَ ٱلشُّهَدَآءُ إِذَا مَا دُعُوا۟ ۚ وَلَا تَسْـَٔمُوٓا۟ أَن تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَىٰٓ أَجَلِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمْ أَقْسَطُ عِندَ ٱللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَٰدَةِ وَأَدْنَىٰٓ أَلَّا تَرْتَابُوٓا۟ ۖ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً حَاضِرَةًۭ تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا ۗ وَأَشْهِدُوٓا۟ إِذَا تَبَايَعْتُمْ ۚ وَلَا يُضَآرَّ كَاتِبٌۭ وَلَا شَهِيدٌۭ ۚ وَإِن تَفْعَلُوا۟ فَإِنَّهُۥ فُسُوقٌۢ بِكُمْ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱللَّهُ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ282
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ئەگەر قەرزێکتان کرد لە یەکتر تا ماوەیەکی دیاری کراو، ئەوە بینوسن و با نووسەرێک کە دادپەروەربێت بەڕاستی و دروستی لە نێوانتاندا بینوسێت، با هیچ نوسەرێک سەرپێچی نەکات لە نوسین، هەر وەک چۆن خوا فێری کردووە با بنووسێت، (خۆ ئەگەر کەسێک خوێندەوار نەبێت) ئەوەی کە حەقەکەی بەسەرەوەیە و قەرزەکەی لایە با بەدەمی خۆی (ئەندازەی قەرزەکەی) بە کاتبەکە بڵێت و لە خوای پەروەردگاری بترسێت و چاوپۆشی لە هیچی نەکات و لێی کەم نەکاتەوە، خۆ ئەگەر ئەوەی قەرزەکەی لەسەرە هەڵەشە بوو، یا لاواز بوو (منداڵ یان بەساڵاچوو بوو) یا نەیدەتوانی دان بە حەقەکەدا بنێت (کەڕوڵاڵ بوو) با بەخێوکەر، یا سەرپەرشتیارەکەی دادگەرانە حەقیقەت و ڕاستی قەرزەکەی بڵێت و با دوو پیاو لە خۆتان شایەتی لەسەر (قەرزو مامەڵە)بگرن، ئەگەر دووپیاو دەستنەکەوتن بۆ شایەتی، با پیاوێک و دوو ئافرەت شایەتییەکە بدەن لەو کەسانەی کە ڕازین بە شایەتیدانیان، نەوەکو یەکێک لە (ئافرەتەکان) بیری بچێت، با ئەوی تریان بیری بهێنێتەوە و شایەتەکان نابێت کە کاتێک داواکران خۆ وێڵ بکەن و ئامادە نەبن، بێزار مەبن لەوەی کە (قەرز) بنووسن، کەم بێت یان زۆر و تا ماوەی دیاری کراوی، بە ڕوونی با یاداشت بکرێت، ئەنجامدانی مەسەلەی قەرزتان بەو شێوە دادپەروەرانەیە و پەسەندترە لای خوا (لە نەنووسین)، ئەوسا چاکتر دەتوانن شایەتی ڕاگرن و نزیکترن لەوەی گومان و دوودڵی بە یەکتر نەبەن (مافی کەس تیا نەچێت)، مەگەر بازرگانیەک بێت لەبەر دەستانداو لە نێو خۆتاندا بیگێڕن و کڕین و فرۆشتن ئەنجام بدەن، ئەوە گوناهتان ناگات کە ناینووسن، (چونکە ئاسان نیەو مامەڵە دوادەخات، هەتا بۆتان دەکرێت) شایەت بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان ئەنجامدا و نابێت نووسەرو شایەت ئازار بدرێن و بێزار بکرێن، خۆ ئەگەر شتی وابکەن ئەوە بەڕاستی مانای وایە ئێوە لە چەندەها فەرمانبەرداری دەرچوون، جا لە خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئەو شتانەتان دەکات (کە خێری تیایە بۆ دنیاو پاداشتی قیامەتی لە دوایە) و خوا بە هەموو شتێک زانایە.
۞ وَإِن كُنتُمْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ وَلَمْ تَجِدُوا۟ كَاتِبًۭا فَرِهَٰنٌۭ مَّقْبُوضَةٌۭ ۖ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُم بَعْضًۭا فَلْيُؤَدِّ ٱلَّذِى ٱؤْتُمِنَ أَمَٰنَتَهُۥ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ ۗ وَلَا تَكْتُمُوا۟ ٱلشَّهَٰدَةَ ۚ وَمَن يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُۥٓ ءَاثِمٌۭ قَلْبُهُۥ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ283
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لە سەفەردا بوون و نووسەرێکتان دەست نەکەوت، ئەوە بارمتەکان وەردەگیرێن (لەباتی قەباڵە و سەنەدەکە)، خۆ ئەگەر لە یەکتری دڵنیا بوون با ئەوەی بە ئەمین و دەستپاک دادەنرێت ئەمانەتەکەی (قەرزەکە) بداتەوە و با لە خوای پەروەردگاری بترسێت، نەکەن شایەتی بشارنەوە، ئەوەی شایەتی بشارێتەوە ئەوە بەڕاستی دڵی ژەنگاوی و ناپوخت گوناهبارە، خوایش بە هەموو ئەو کردەوانەی کە دەیکەن زانایە.
لِّلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَإِن تُبْدُوا۟ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ ٱللَّهُ ۖ فَيَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ284
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیانە و ئەگەر ئەوەی لە دڵ و دەرونتاندا جێگیر بووە، دەری بخەن، یان بیشارنەوە خوا دەربارەی لێتان دەپرسێتەوە، ئەوسا لە هەر کەس بیەوێت خۆش دەبێت و هەرکەس بیەوێت سزای دەدات و خوایش بەسەر هەموو شتێکدا دەسەڵاتی هەیە (ئەوەی چرپەی دەروونیە دێت و دەڕوات و جێگیر نابێت لێپرسینەوەی لەسەر نیە).
ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّن رُّسُلِهِۦ ۚ وَقَالُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ ٱلْمَصِيرُ285
تهفسیری ئاسان: پێغەمبەرو ئیمانداران باوەڕیان هەیە بەوەی لە لایەن پەروەردگاریانەوە هاتۆتە خوارەوە، هەموویان باوەڕیان هەیە بە خواو فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی (دەڵێن) هیچ جۆرە جیاوازیەک ناکەین لە نێوان هیچ پێغەمبەرێ لە پێغەمبەرەکانی خوادا (لە باوەڕدا)، هەروەها وتیان: گوێڕایەڵ و ملکەچین (بۆ بەدیهێنەرمان) پەروەردگارا لێخۆش بوونی تۆمان دەوێت و سەرئەنجام هەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوە.
لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا ٱكْتَسَبَتْ ۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَآ إِن نَّسِينَآ أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَآ إِصْرًۭا كَمَا حَمَلْتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦ ۖ وَٱعْفُ عَنَّا وَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَآ ۚ أَنتَ مَوْلَىٰنَا فَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ286
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک مەگەر بە قەدەر توانایی خۆی نەبێت، هەر کارێکی چاک ئەنجام بدات قازانجی تەنها بۆ خۆیەتی و هەر خراپەیەکی کردبێت تەنها یەخەی خۆی دەگرێت و لەسەر خۆیەتی (هەر بۆیە ئیمانداران دەڵێن): پەروەردگارا؛ لێمان مەگرە ئەگەر فەرامۆشیمان بەسەردا هات یان گوناهو هەڵەیەکمان لە دەست قەوما، پەروەردگارا؛ ئەرکی سەخت و کاری گران مەدە بەسەرماندا وەکو ئەوەی داوتە بەسەر ئەوانەی پێش ئێمەدا، پەروەردگارا؛ ئەرکێک مەدە بەسەرماندا لە تواناماندا نەبێت، تووشی بەڵاو ناخۆشیەکمان مەکە تواناو هێزو هەناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕەوە و چاوپۆشی بکە لە هەڵەو تاوانەکانمان و دای پۆشە، (داواکارین) بەزەییت بێتەوە پیاماندا، ڕەحممان پێ بکە، هەر تۆ پشت و پەناو یاریدادەری ئێمەیت، جا بۆیە داوا دەکەین سەرمان بخەیت بەسەر قەومی کافرو خوانەناساندا، (ئا بەو شێوەیە پەروەردگاری مەزن فێری نزای ڕێک و پێکمان دەکات، ئومێدە کە لێشمان وەربگرێت..) کاتێک ئایەتی (٢٨٤) دابەزیووە هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) سەغڵەت بوون و چوون بۆ خزمەتی.. ئەویش فەرموویەتی: بڵێن گوێڕایەڵ و ملکەچین.. ئینجا خوای گەورە ئایەتی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابەزاند بۆ دڵدانەوەیان). خوای گەورە ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک مەگەر بە قەدەر توانایی خۆی نەبێت، هەر کارێکی چاک ئەنجام بدات قازانجی تەنها بۆ خۆیەتی و هەر خراپەیەکی کردبێت تەنها یەخەی خۆی دەگرێت و لەسەر خۆیەتی (هەر بۆیە ئیمانداران دەڵێن): پەروەردگارا؛ لێمان مەگرە ئەگەر فەرامۆشیمان بەسەردا هات یان گوناهو هەڵەیەکمان لە دەست قەوما، پەروەردگارا؛ ئەرکی سەخت و کاری گران مەدە بەسەرماندا وەکو ئەوەی داوتە بەسەر ئەوانەی پێش ئێمەدا، پەروەردگارا؛ ئەرکێک مەدە بەسەرماندا لە تواناماندا نەبێت، تووشی بەڵاو ناخۆشیەکمان مەکە تواناو هێزو هەناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕەوە و چاوپۆشی بکە لە هەڵەو تاوانەکانمان و دای پۆشە، (داواکارین) بەزەییت بێتەوە پیاماندا، ڕەحممان پێ بکە، هەر تۆ پشت و پەناو یاریدادەری ئێمەیت، جا بۆیە داوا دەکەین سەرمان بخەیت بەسەر قەومی کافرو خوانەناساندا، (ئا بەو شێوەیە پەروەردگاری مەزن فێری نزای ڕێک و پێکمان دەکات، ئومێدە کە لێشمان وەربگرێت..) کاتێک ئایەتی (٢٨٤) دابەزیووە هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) سەغڵەت بوون و چوون بۆ خزمەتی.. ئەویش فەرموویەتی: بڵێن گوێڕایەڵ و ملکەچین.. ئینجا خوای گەورە ئایەتی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابەزاند بۆ دڵدانەوەیان).
3. سورة آل عمران
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓ1
تهفسیری ئاسان: چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سوورەتەکانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان (١٤) پیتە، نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نیە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێ وێنە دابنێت، بەرادەیەک هەتا ئەگەر هەموو گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن، هەروەها چەندەها نهێنی تریشی تێدایە، زاناکان لە هەندێکی دواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنی ئەو پیتانە.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ2
تهفسیری ئاسان: خوا زاتێکە جگە ئەو هیچ خوایەکی تر نی یە شایەنی پەرستن بێت و ئەو هەمیشە زیندووە و ڕاگرو سەرپەرشتیاری هەموو دروستکراوەکانیەتی.
نَزَّلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَأَنزَلَ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ3
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ بەڕاست و دروست (بە چەند قۆناغێک) دابەزاندووە، بەڕاست دانەری سەرجەم کتێبە پێشووەکانی پیش خۆیەتی (پێش دەستکاری کردنیان)، هەروەها تەوراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕەوانە کردووە لە پێش قورئاندا...
مِن قَبْلُ هُدًۭى لِّلنَّاسِ وَأَنزَلَ ٱلْفُرْقَانَ ۗ إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍ4
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا هیدایەت و ڕێنموویی بەخشی خەڵکی بوون، هەروەها جیاکەرەوەی حەق و بەتاڵی ناردە خوارەوە (کە قورئانە)، بێگومان ئەوانەی بڕوایان نەهێنا بە ئایاتەکانی خوا، بۆ ئەوان سزایەکی سەخت (لە دواڕۆژدا) هەیە، بێگومان خوای گەورە باڵادەستەو خاوەنی تۆڵەو سزایە (لە بێ باوەڕان).
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَخْفَىٰ عَلَيْهِ شَىْءٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ5
تهفسیری ئاسان: بێگومان هیچ شتێک لە خوا ون نابێت نە لە زەوی و نە لە ئاسماندا.
هُوَ ٱلَّذِى يُصَوِّرُكُمْ فِى ٱلْأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَآءُ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ6
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە نەخشەی ڕووخسارتان لە منداڵدانەکاندا دەکێشێت چۆن بیەوێت، هیچ پەرستراوێکی بەڕاست نی یە جگە لەو خوایە و ئەو زاتە باڵادەست و دانا و کاربەجێ یە.
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ مِنْهُ ءَايَٰتٌۭ مُّحْكَمَٰتٌ هُنَّ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ وَأُخَرُ مُتَشَٰبِهَٰتٌۭ ۖ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِمْ زَيْغٌۭ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَٰبَهَ مِنْهُ ٱبْتِغَآءَ ٱلْفِتْنَةِ وَٱبْتِغَآءَ تَأْوِيلِهِۦ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُۥٓ إِلَّا ٱللَّهُ ۗ وَٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلٌّۭ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ7
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە کە قورئانی بۆ سەر تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ناردە خوارەوە، بەشێک لە ئایەتەکانی دامەزراو و پایەدارو ڕوون و ئاشکران، ئەوانە بنچینەو بناغەی قورئانەکەن و هەندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هەڵدەگرن و بە ئاسانی نازانرێن، جا ئەوانەی کە لە دڵیاندا لاری و لادان هەیە، حەز لە حەق و ڕاستی ناکەن، ئەوانە شوێنی ئەو ئایەتانە دەکەون کە مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هەیە، بۆ ئەوەی فیتنە و ئاشوب و ناکۆکی و دووبەرەکی دروست بکەن، یان بۆ ئەوەی لێکدانەوەی هەڵەی بۆ هەڵبەستن، لە حاڵێکدا کە لێکدانەوەی ئەو جۆرە ئایەتانە هەر خوا خۆی بە تەواوی دەیزانێت، جا ئەو کەسانەی کەلە زانستدا ڕۆچوون دەڵێن: ئێمە باوەڕی دامەزراومان بەهەر هەموو (ئەو ئایەتانە)هەیە کە لەلایەن پەروەردگارمانەوەیە و فەرمایشی ئەوە، (لەڕاستیدا) بێجگە لە خاوەن بیر و ژیرەکان یاداوەری وەرناگرن و بیرناکەنەوە (لەم قورئانە).
رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْوَهَّابُ8
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە دەڵێن) پەروەردگارا.. دوای ئەوەی کە هیدایەت و ڕێنمووییت کردین، دڵەکانمان لامەدە لە ڕێگەی ڕاست و لە ڕەحمەت و بەخششی تایبەتی خۆت بەهرەوەرمان بکە، چونکە بەڕاستی تۆ بەخشندە و بەخشێنەری.
رَبَّنَآ إِنَّكَ جَامِعُ ٱلنَّاسِ لِيَوْمٍۢ لَّا رَيْبَ فِيهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ9
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا بەڕاستی تۆ کۆکەرەوەی هەموو خەڵکیت لە ڕۆژێکدا کە هیچ گومانی تێدانیە، بێگومان خوا (زاتێک نیە) کە بەڵێنی خۆی نەباتە سەر....
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ وَقُودُ ٱلنَّارِ10
تهفسیری ئاسان: (لەو ڕۆژەدا) بەڕاستی ئەوانەی کە بێ باوەڕن هەرگیز ماڵ و منداڵیان هیچ جۆرە بەرگریەکیان لێ ناکەن لە سزای خوا، ئا ئەوانە سووتەمەنی ئاگری دۆزەخن.
كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانە داب و نەریتیان وەکو داب و نەریتی دارودەستەی فیرعەون و ئەوانەی کە پێشیان هاتوون وایە، ئایەت و موعجیزەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا، خوایش ئەوانی بەهۆی گوناهو تاوانیانەوە بەتوندی سزادا و گرفتاری کردن و خوا تۆڵەسێنەرێکی بەهێز و بەزەبرە.
قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَتُغْلَبُونَ وَتُحْشَرُونَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ12
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ بەوانەی کە بڕوایان نەهێناوە: سەرئەنجام تێکدەشکێن و ژێردەست دەخرێن (لە دنیادا، لە ڕۆژی دوایشدا) کۆ دەکرێنەوە و ڕاپێچ دەکرێن بۆ ناو دۆزەخ کە ناخۆشترین جێگەیە.
قَدْ كَانَ لَكُمْ ءَايَةٌۭ فِى فِئَتَيْنِ ٱلْتَقَتَا ۖ فِئَةٌۭ تُقَٰتِلُ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَأُخْرَىٰ كَافِرَةٌۭ يَرَوْنَهُم مِّثْلَيْهِمْ رَأْىَ ٱلْعَيْنِ ۚ وَٱللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصْرِهِۦ مَن يَشَآءُ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةًۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَبْصَٰرِ13
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەو خەڵکە بڵێ) بێگومان لەو دوو دەستەیەی کە لە (جەنگی بەدردا) ڕوو بە ڕووی یەکتر وەستان نیشانەو پەندێکی گەورە بوو بۆتان، دەستەیەکیان لە پێناوی خوادا دەجەنگان، دەستەکەی تریان بێ باوەڕ بوون، ئیمانداران لەبەر چاوی ئەواندا دوو ئەوەندەیان دەنواند (لە مەیدانی جەنگدا بەچاوی بینایی و بینین)، (خوا فریشتەیشی دابەزاند بۆ یارمەتی ئیمانداران)، خوا پشتگیری (هەر دەستەیەک)و هەرکەسێک بیەوێت دەیکات، بەڕاستی ئا لەو یارمەتیەدا پەند و ئامۆژگاری هەیە بۆ ئەوانەی کە بینایی خۆیان بەکاردەهێنن و بەوردیی بیردەکەنەوە (کە چۆن کۆمەڵێکی کەم زاڵ بوون بەسەر کۆمەڵێکی زۆردا).
زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ ٱلشَّهَوَٰتِ مِنَ ٱلنِّسَآءِ وَٱلْبَنِينَ وَٱلْقَنَٰطِيرِ ٱلْمُقَنطَرَةِ مِنَ ٱلذَّهَبِ وَٱلْفِضَّةِ وَٱلْخَيْلِ ٱلْمُسَوَّمَةِ وَٱلْأَنْعَٰمِ وَٱلْحَرْثِ ۗ ذَٰلِكَ مَتَٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسْنُ ٱلْمَـَٔابِ14
تهفسیری ئاسان: ئارەزووی ئافرەت و بوونی نەوەی نێرینە و خاوەنێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆرو زەبەندە و ئەسپی چاک و ڕەسەن و (هۆکارهی هاتووچۆ) هەروەها ماڵات و زەوی و زاری کشتوکاڵ بۆ خەڵکی ڕازێنراوەتەوە، ئەوانە هەمووی نازو نیعمەتی ژیانی دنیان، خوایش (بۆ چاکان) شوێنی گەڕانەوەی ڕازاوەو خۆشی لای خۆی ئامادە کردووە (کە بەهەشتە).
۞ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيْرٍۢ مِّن ذَٰلِكُمْ ۚ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ وَرِضْوَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ15
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەو خەڵکە) بڵێ: ئایا هەواڵی چاکتر لەو نازو نیعمەتانەتان پێ ڕابگەیەنم؟! (ئەویش ئەمەیە کە): بۆ ئەوانەی پارێزکارو خواناسن، لای پەروەردگاریان باخەکانی بەهەشت ئامادەیە بۆیان کە: چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیداو بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوە لەگەڵ هاوسەرانی پاکیزەدا و بەدەم هەست کردنی بەردەوام بەڕەزامەندیی پەروەردگاری ئازیز، بێگومان ئەو خوایە بینایە بەبەندەکانی.
ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ إِنَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ16
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە دەڵێن: پەروەردگارا، بەڕاستی ئێمە ئیمان و باوەڕمان هێناوە، دە لە گوناهەکانمان خۆش ببە و لە ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە.
ٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلْقَٰنِتِينَ وَٱلْمُنفِقِينَ وَٱلْمُسْتَغْفِرِينَ بِٱلْأَسْحَارِ17
تهفسیری ئاسان: (جا ئەو ئیماندارانە، ئەمە سیفەتیانە) خۆگرو ئارامگرن (لە بەرامبەر ناسۆر و ناخۆشیەکانی ژیانەوە)، ڕاستگۆو خواپەرستن، ماڵ و سامان دەبەخشن و، لە بەرەبەیانەکاندا داوای لێخۆشبوون (لە پەروەردگاریان دەکەن چونکە واهەست دەکەن کە وەک پێویست خواپەرستیان نەکردووە).
شَهِدَ ٱللَّهُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْعِلْمِ قَآئِمًۢا بِٱلْقِسْطِ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ18
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە (لە ڕێگەی دروست کراوانیەوە، کە هەمووی نیشانەی دەسەڵاتی دەنوێنێت) خۆی شایەتی داوە و دەریخستووە و سەلماندویەتی کە بەڕاستی جگە لەو هیچ خوایەکی تر نی یە کە شایانی پەرستن بێت، هەروەها فریشتەکان و خاوەن زانستەکانیش (لە پێغەمبەران و زانایان) کە بەڕێگەیەکی ڕاست و دروست دەیسەلمێنن خوا هەمیشە داد پەروەری ڕەهایە و جگە لەوزاتە خوایەکی تر نیە و ئەو خوایەکی باڵادەست و دانایە.
إِنَّ ٱلدِّينَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلْإِسْلَٰمُ ۗ وَمَا ٱخْتَلَفَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ19
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی دین و ئاینی پەسەند لای خوا تەنها ئاینی ئیسلامە، ئەوانەش کە کتێبە (ئاسمانیەکانیان) دراوەتێ، جیاوازیان لە نێواندا پەیدا نەبووە مەگەر لە دوای ئەوەی زانستی و زانیاری تەواویان بۆ هاتووە (دەربارەی ڕاستی محمد (صلی اللە علیە وسلم) و ئیسلام)، ئەمەش بەهۆی دنیاپەرستی و حەسوودی و ستەم کردنیان لە نێو خۆیان (چونکە ڕازی نەبوون بە پێغەمبەرێک لە غەیری خۆیان)، جا ئەوەی باوەڕی بە فەرمان و ئایەتەکانی خوا نەبێت، ئەوە بێگومان خوا بەخێرایی حسابی خۆی دەکات لەگەڵیاندا (هەر زوو بەدۆزەخیان دەگەیەنێت).
فَإِنْ حَآجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِىَ لِلَّهِ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِ ۗ وَقُل لِّلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْأُمِّيِّۦنَ ءَأَسْلَمْتُمْ ۚ فَإِنْ أَسْلَمُوا۟ فَقَدِ ٱهْتَدَوا۟ ۖ وَّإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَٰغُ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ20
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر موجادەلە و گفتوگۆی سەختیان لەگەڵدا کردیت، ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) تۆس بڵێ: من و ئەوانەی کە شوێنم کەوتوون ڕوومان کردۆتە خواو تەنها ملکەچی ئەوین، بەوانەی کە کتێبیان پێدراوە و ئەوانەش نەخوێندەوارن لە (موشریکانی عەرەب) بڵێ: ئایا ئێوە تەسلیم بوون بەخواو موسوڵمان بوون؟ خۆ ئەگەر تەسلیم بوون، ئەوە مانای وایە بەڕاستی ئەوە هیدایەتیان وەرگرتووە، خۆ ئەگەر پشت هەڵکەن و باوەڕنەهێنن، ئەوە تەنها گەیاندنی پەیامەکە لەسەرتۆیە، خوای گەورەش بینایە بەبەندەکانی.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۦنَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ وَيَقْتُلُونَ ٱلَّذِينَ يَأْمُرُونَ بِٱلْقِسْطِ مِنَ ٱلنَّاسِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ21
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی باوەڕ ناهێنن بەئایەت و فەرمانەکانی خوا و پێغەمبەرانیش بەبێ هیچ حەقێک دەکوژن و ئەو خەڵکانەش دەکوژن کە فەرمان بە دادپەروەری دەدەن، کەواتە مژدەی سزایەکی پڕ ئێشیان پێ بدە!!
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ22
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە کەسانێکن کردەوەکانیان پووچ بۆتەوە لە دنیاو قیامەتدا، کەسیش نیە پشتیوانی لەوان بکات.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ يُدْعَوْنَ إِلَىٰ كِتَٰبِ ٱللَّهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌۭ مِّنْهُمْ وَهُم مُّعْرِضُونَ23
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینی ئەو کەسانەی بەشێک لە کتێبی ئاسمانیان پێدراوە کاتێک بانگ دەکرێن بۆ لای کتێبی خوا (تەورات) تا فەرمانڕەوایی بکات لە نێوانیاندا، پاشان دەستەیەکیان پشت هەڵدەکەن و لە کاتێکدا ئەوان سەرپێچیکەرن.
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامًۭا مَّعْدُودَٰتٍۢ ۖ وَغَرَّهُمْ فِى دِينِهِم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ24
تهفسیری ئاسان: بۆیەش (وادەکەن) چونکە بەڕاستی ئەوان دەیانووت: هەرگیز ئاگری دۆزەخ چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت بەر لەشمان ناکەوێت و ئەوەی لە ئاینەکانیاندا بۆ خۆیان هەڵبەستبوو، سەری لێ شێواندن و تەفرەی دان.
فَكَيْفَ إِذَا جَمَعْنَٰهُمْ لِيَوْمٍۢ لَّا رَيْبَ فِيهِ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ25
تهفسیری ئاسان: ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت کاتێ لەو ڕۆژەدا کۆیان دەکەینەوە کە هیچ گومانێک لە هاتنیدا نیە و هەموو کەس پاداشتی کارو کردەوەی خۆی پێدەدرێت، لەکاتێکدا ئەوان ستەمیان لێناکرێت.
قُلِ ٱللَّهُمَّ مَٰلِكَ ٱلْمُلْكِ تُؤْتِى ٱلْمُلْكَ مَن تَشَآءُ وَتَنزِعُ ٱلْمُلْكَ مِمَّن تَشَآءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَآءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَآءُ ۖ بِيَدِكَ ٱلْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ26
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) بڵێ: خوایە تۆ خاوەنی هەموو شتێکیت، دەسەڵات دەبەخشیت بەهەر کەسێک بتەوێت و دەسەڵات وەردەگرێتەوە لە هەر کەسێک بتەوێت هەر کەس بتەوێت باڵادەستی دەکەیت، هەرکەسێکیش بتەوێت زەلیل و بێ دەسەڵات و ژێربەدەستی دەکەیت، هەرچی خێر هەیە هەر بە دەست تۆیە، بێگومان تۆ دەسەڵاتداری بەسەر هەموو شتێکدا.
تُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَتُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۖ وَتُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَتُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ ۖ وَتَرْزُقُ مَن تَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ27
تهفسیری ئاسان: شەو تێکهەڵکێشی ڕۆژ دەکەیت، ڕۆژ تێکهەڵکێشی شەو دەکەیت، زیندوو لە مردوو دەردێنیت، مردوو لە زیندوو دەردێنیت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار دەبەخشیت بە هەر کەس بتەوێت (کارەکانت هەر هەمووی پڕە لە حیکمەت و دانایی، بەندەکانت سەرسام و سەر سووڕماوون لە کەماڵی تۆ).
لَّا يَتَّخِذِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلْكَٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَلَيْسَ مِنَ ٱللَّهِ فِى شَىْءٍ إِلَّآ أَن تَتَّقُوا۟ مِنْهُمْ تُقَىٰةًۭ ۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفْسَهُۥ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ28
تهفسیری ئاسان: نابێت ئیمانداران، کافران بکەنە پشت و پەناو یارو یاوەری خۆیان لەجیاتی ئیمانداران، ئەوەی کاری وا بکات، ئەوکارەی دەبێتە هۆی ئەوەی هیچ پەیوەندییەکی ئیمانیی بەخواوە نەمێنێت، مەگەر لەبەر ئەوەی خۆتان بە بێگومان لە شەڕیان بپارێزن و قوتاربن (ئەویش بەوەی بەدەم ڕازییان بکەن، نەک بەدڵ و کردەوە)، خوای گەورەش بێدارتان دەکاتەوە بەسیفەتی تۆڵەسەندنەوەی خۆی دەتانترسێنێت (تا کاری ناڕەوای وانەکەن)، سەرئەنجام و گەڕانەوەتان هەر بۆ لای خوایە.
قُلْ إِن تُخْفُوا۟ مَا فِى صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ ۗ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ29
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر ئەوەی لە سینەتاندا جێگیرە بیشارنەوە یاخود ئاشکرای بکەن، ئەوە خوا پێی دەزانێت، هەرچیش لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر پێی دەزانێت و خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
يَوْمَ تَجِدُ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا عَمِلَتْ مِنْ خَيْرٍۢ مُّحْضَرًۭا وَمَا عَمِلَتْ مِن سُوٓءٍۢ تَوَدُّ لَوْ أَنَّ بَيْنَهَا وَبَيْنَهُۥٓ أَمَدًۢا بَعِيدًۭا ۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفْسَهُۥ ۗ وَٱللَّهُ رَءُوفٌۢ بِٱلْعِبَادِ30
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت هەمووکەس، کاروکردەوەکانی خۆی دەبینێت ئامادە کراون بەخێرو شەڕیەوە، تاوانبار ئاوات دەخوازێت کە لە نێوان خۆی و کردەوە خراپەکانیدا مەودایەکی دوورو درێژ هەبوایە، خوای گەورەش بێدارتان دەکاتەوە بە سیفەتی تۆڵەسەندنەوەی خۆی دەتانترسێنێت (لەوەی کە کاری ناڕەوا بکەن) و خوا بەسۆز و بە بەزەییە بۆ ئەو بەندانەی (کە بەم ئاگاداریانە دڵیان ڕادەچڵەکێت پێش هاتنی ئەو ڕۆژە).
قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِى يُحْبِبْكُمُ ٱللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ31
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە ئیمانداران) بڵێ: ئەگەر ئێوە خواتان خۆش دەوێت دە شوێنی من بکەون و لە فەرمانی من دەرمەچن، ئەوکاتە خوایش ئێوەی خۆش دەوێت و لە گوناهو هەڵەکانیشتان خۆش دەبێت، ئەو خوایە لێخۆشبوو و میهرەبانە.
قُلْ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْكَٰفِرِينَ32
تهفسیری ئاسان: (دووبارە) پێیان بڵێ: فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەر بن، خۆ ئەگەر سەپێچی بکەن و پشتی تێبکەن ئەوە دڵنیابن خوا بێ باوەڕانی خۆش ناوێت.
۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰٓ ءَادَمَ وَنُوحًۭا وَءَالَ إِبْرَٰهِيمَ وَءَالَ عِمْرَٰنَ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ33
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا ئادەم و نوح و نەوەکانی ئیبراهیم و نەوەکانی عیمرانی هەڵبژاردووەو ڕێزی داوون بەسەر خەڵکی هەموو جیهاندا.
ذُرِّيَّةًۢ بَعْضُهَا مِنۢ بَعْضٍۢ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ34
تهفسیری ئاسان: ئەوانە نەوەیەکن یەک ڕەچەڵن، هەندێکیان لە هەندێکی تریان بوون، خوا خۆی بیسەرو زانایە (چاک دەیزانی کە شایستەن بۆ ئەو کارە پیرۆزە).
إِذْ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ عِمْرَٰنَ رَبِّ إِنِّى نَذَرْتُ لَكَ مَا فِى بَطْنِى مُحَرَّرًۭا فَتَقَبَّلْ مِنِّىٓ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ35
تهفسیری ئاسان: (بەیاد بێنە) کاتێک هاوسەری عیمران وتی: پەروەردگارا؛ بەڕاستی من بڕیارم داوەو نەزرم کردووە ئەو منداڵەی لە سکمدایە ئازاد کراوبێت لە هەموو ئەرک و ئیش و کارێک (تا هەر لە خزماتی بیت المقدس دا بێت) دە تۆش لێم وەربگرە، چونکە بەڕاستی تۆ خوایەکی بیسەرو زانایت.
فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّى وَضَعْتُهَآ أُنثَىٰ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلْأُنثَىٰ ۖ وَإِنِّى سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّىٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ36
تهفسیری ئاسان: بەڵام کاتێک منداڵەکەی بوو (بە دڵشکاویەوە) وتی: پەروەردگارا خۆ من کچم بوو، بێگومان خوا خۆی چاک دەزانێت کە چی بووە، (خۆ ئاشکرایە) کوڕیش وەکو نی یە (لەگەلێ ڕووەوە و هەریەکە ئەرک و فرمانی خۆی هەیە، ئەوەی بە ئافرەت دەکرێت بەپیاو ناکرێت، بەپێچەوانەشەوە، ژن و پیاو تەواوکاری یەکترن و هیچیان لای خوا کەم ڕێزنین ئەرکی خزمەتکاری بیت المقدسیش بەو ناکرێت)، منیش بەڕاستی ناوم نا مەریەم و من ئەیپارێزم بەتۆ خۆی و وەچەکەی لە شەیتانی ڕەجم کراو.
فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍۢ وَأَنۢبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًۭا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا ٱلْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقًۭا ۖ قَالَ يَٰمَرْيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَا ۖ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ37
تهفسیری ئاسان: ئینجا پەروەردگاری بەشێوەیەکی جوان و پەسەند مەریەمی وەرگرت، زۆر بەجوانی پێی گەیاند، زەکەریای کردە مامۆستاو سەرپەرشتی (کە هەم خزم و هەم پێغەمبەر بوو، تا بەچاکی دینداری فێر بکات، پاشان کە مەریەم گەورە بوو) هەر کاتێک زەکەریا دەچوو بۆ سەردانی لە شوێنی خواپەرستیەکەیدا دەیبینی ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمەتی جۆراوجۆری لایە، زەکەریا: وتی ئەی مەریەم ئەم هەموو ڕزق و ڕۆزییەت لەکوێ بوو؟!، مەریەم لە وەڵامیدا وتی: ئەوە لە لایەن خواوەیە، ئەو بۆم دەنێرێت، بەڕاستی خوا بە هەر کەس بیەوێت ڕزق و ڕۆزیی بێ سنوورو بێ هۆکار دەبەخشێت.
هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُۥ ۖ قَالَ رَبِّ هَبْ لِى مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةًۭ طَيِّبَةً ۖ إِنَّكَ سَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ38
تهفسیری ئاسان: ئا لەو کات و شوێنەدا، زەکەریا هانا و نزای بۆ پەروەردگاری لێ بەرز بۆوە و وتی: پەروەردگارا نەوەی چاک و پاکم پێ ببەخشە، بەڕاستی تۆ بیسەری دوعا و نزایت.
فَنَادَتْهُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَهُوَ قَآئِمٌۭ يُصَلِّى فِى ٱلْمِحْرَابِ أَنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَىٰ مُصَدِّقًۢا بِكَلِمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَسَيِّدًۭا وَحَصُورًۭا وَنَبِيًّۭا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ39
تهفسیری ئاسان: جا یەکسەر فریشتە جبرئیل بانگی کرد لەکاتێکدا زەکەریا لە میحرابەکەدا وەستا بوو، نوێژی دەکرد، (وتی) بەڕاستی خوای گەورە مژدەت دەداتێ بە بەخشینی کوڕێک ناوی یەحیایە، بەڕاستدانەری فەرمانی تایبەتی خوایە و گەورە و ڕێزدارە و خۆپارێزە لە گوناهان و پێغەمبەرێکە لە چاکان.
قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَٰمٌۭ وَقَدْ بَلَغَنِىَ ٱلْكِبَرُ وَٱمْرَأَتِى عَاقِرٌۭ ۖ قَالَ كَذَٰلِكَ ٱللَّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَآءُ40
تهفسیری ئاسان: زاکەریا وتی: پەروەردگارا؛ ئاخۆ چۆن منداڵم پێ دەبەخشیت خۆ من پیری تەنگی پێ هەڵچنیووم، هاوسەرەکەشم سک ناکات، خوای گەورەش فەرمووی: کاری خوا هەر ئاوایە و هەر چیەکی بوێت، دەیکات.
قَالَ رَبِّ ٱجْعَل لِّىٓ ءَايَةًۭ ۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًۭا ۗ وَٱذْكُر رَّبَّكَ كَثِيرًۭا وَسَبِّحْ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِبْكَٰرِ41
تهفسیری ئاسان: ئینجا زەکەریا وتی: پەروەردگارا نیشانەیەکم بۆ دیاری بکە تا دڵنیابم کە خێزانم سکی بووە، خوای گەورە فەرمووی: نیشانەکەت ئەوەیەکە توانای قسە کردنت تا سێ ڕۆژ لەگەڵ خەڵکیدا نابێت (زمانت دەبەسترێت) مەگەر بە ئیشارەت و ئاماژە نەبێت، تۆش زۆر یادی پەروەردگارت و تەسبیحات و ستایشی بکە بەتایبەتی لە دەمە و ئێوارە و بەرەبەیاندا.
وَإِذْ قَالَتِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَٰمَرْيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰكِ وَطَهَّرَكِ وَٱصْطَفَىٰكِ عَلَىٰ نِسَآءِ ٱلْعَٰلَمِينَ42
تهفسیری ئاسان: (هەروەها یادیان بهێنە کاتێک) جبرئیلی فریشتە وتی: ئەی مەریەم بەڕاستی خوا تۆی هەڵبژاردوە و خاوێن و پاکیزەی کردویت، هەڵی بژاردویت و ڕێزی داویت بەسەر هەموو ئافرەتانی جیهاندا.
يَٰمَرْيَمُ ٱقْنُتِى لِرَبِّكِ وَٱسْجُدِى وَٱرْكَعِى مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ43
تهفسیری ئاسان: ئەی مەریەم ملکەچ و فەرمانبەرداری پەروەردگارت بە، سوژدە و کڕنووشی بۆ ببە لەگەڵ کڕنووشبەراندا.
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۚ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَٰمَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ44
تهفسیری ئاسان: ئەوشتانەی باسکران چەند هەواڵێک بوون لە غەیبەوە، ئێمە لەڕێگەی (وەحی) و سروشەوە بەتۆی دەگەیەنین، خۆ تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لەوێ نەبوویت کاتێک پێنوسەکانیان هەڵئەدایە (ئاوەوە، پێنوسی کێ سەرکەوت و ئاو نەیبرد) ئەوەیان مەریەم پەروەردە بکات، تۆ لەوێش نەبوویت کاتێک کێشەیان هەبوو (لەسەر ئەوەی کێ بەخێوی بکات).
إِذْ قَالَتِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَٰمَرْيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍۢ مِّنْهُ ٱسْمُهُ ٱلْمَسِيحُ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَمِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ45
تهفسیری ئاسان: (هەروەها یادیان بهێنە) کاتێک فریشەکە بە مەریەمی وت: ئەی مەریەم بەڕاستی خوا مژدەت دەداتێ: بە وشەیەکی خۆی (کە فرمانی ـ کن فیکون ـ ە، ڕۆڵەیەکت پێ ببەخشێت) کە ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مەریەمە، کە پیاو ماقووڵ و پایە بەرزە لەم دنیادا، لە قیامەتیشدا لە دەستەی نزیکانە (لە ئێمەوە).
وَيُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِى ٱلْمَهْدِ وَكَهْلًۭا وَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ46
تهفسیری ئاسان: جا عیسا لە بێشکەداو بەگەورەییش قسە دەکات بۆ خەڵکی، لە پیاو چاکانیشە.
قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى وَلَدٌۭ وَلَمْ يَمْسَسْنِى بَشَرٌۭ ۖ قَالَ كَذَٰلِكِ ٱللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ47
تهفسیری ئاسان: ئەوسا مەریەم وتی: پەروەردگارا، جا چۆن من منداڵم دەبێت: خۆ کەس توخنم نەکەوتووە، (جوبرەئیل فەرمووی): ویست و فەرمانی خوا هەروایە و چی بوێت، دروستی دەکات، هەر کاتێک شتێکی بوێت تەنها پێی بڵێ ببە، دەستبەجێ دەبێت.
وَيُعَلِّمُهُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ48
تهفسیری ئاسان: هەروەها خوای گەورە فێری کتێب و نووسین و دانایی و تەورات و ئینجیلی دەکات.
وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَنِّى قَدْ جِئْتُكُم بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ أَنِّىٓ أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ ٱلطِّينِ كَهَيْـَٔةِ ٱلطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًۢا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ ٱلْأَكْمَهَ وَٱلْأَبْرَصَ وَأُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِى بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ49
تهفسیری ئاسان: (لە ئایندەدا ڕایدەگەیەنێت) بەنەوەی ئیسرائیل کە من پێغەمبەرێکم، بۆ لای ئێوە ڕەوانەکراوم، بەڵگە و نیشانەیەکیشم پێ یە لە لایەن پەروەردگارتانەوە، (ئەویش ئەمەیە کە): من لە قوڕ شێوەی باڵندەتان بۆ دروست دەکەم، ئینجا فووی پێدا دەکەم، بەفرمانی خوا یەکسەر، دەبێتە باڵندەیەکی زیندوو و کوێری زکماک و نەخۆشی بەڵەکیی چاک دەکەمەوە بەویستی خوا و مردووانیش زیندوو دەکەمەوە بەفرمانی خوا و هەواڵی ئەو شتانەی کە دەیخۆن و هەڵی دەگرن لە ماڵەکانتاندا پێتان ڕادەگەیەنم، بەڕاستی لەو شتانەدا بەڵگەو نیشانە هەیە بۆتان ئەگەر ئیماندارن.
وَمُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَىَّ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَلِأُحِلَّ لَكُم بَعْضَ ٱلَّذِى حُرِّمَ عَلَيْكُمْ ۚ وَجِئْتُكُم بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ50
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەڕاستدانەری ئەو تەوراتەم کە لەبەر دەستمدایە، هاتووم بۆ ئەوەی هەندێک لەو شتانەی لەسەرتان حەرامکراوە (بەفەرمانی خوا) حەڵاڵی بکەم و بەڵگەشم بۆ هێناون لەلایەن پەروەردگارتانەوە (لەسەر ڕاستی پێغەمبەرایەتیم) کەواتە لە خوا بترسن و فەرمانبەرداری من بن و بە قسەم بکەن.
إِنَّ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۗ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ51
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر خوا پەروەردگاری منیش و ئێوەشە، کەواتە تەنها ئەو بپەرستن و ملکەچی ئەو بن، ئەمەیە ڕێبازی ڕاست و دروست.
۞ فَلَمَّآ أَحَسَّ عِيسَىٰ مِنْهُمُ ٱلْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنصَارِىٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ قَالَ ٱلْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ ٱللَّهِ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَٱشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ52
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک عیسا هەستی بە کوفرو بێ دینی ئەوانە کرد وتی: کێ پشتیوانمە بۆ لای خوا، (کێ دێت تا پێکەوە بەرنامەی خوا بگەیەنین)، حەوارییەکان وتیان: ئێمەین پشتیوانانی دین و ئاینی خوا، باوەڕی تەواومان بەو خوایە هێناوە، تۆش شایەتی بدە کە بەڕاستی ئێمە موسڵمان و ملکەچ و فەرمانبەردارین.
رَبَّنَآ ءَامَنَّا بِمَآ أَنزَلْتَ وَٱتَّبَعْنَا ٱلرَّسُولَ فَٱكْتُبْنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ53
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا وتیان): پەروەردگارا ئێمە باوەڕمان هێناوە، بەوەی داتبەزاندووە و ڕەوانەت کردووە، شوێنکەوتەی پێغەمبەرەکەشتین، دە تۆیش لە ڕیزی شایەتەکانی (گەیاندنی بەرنامەکەتدا) تۆمارمان بکە.
وَمَكَرُوا۟ وَمَكَرَ ٱللَّهُ ۖ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلْمَٰكِرِينَ54
تهفسیری ئاسان: (بەڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خوایش پیلانەکانی پووچ کردنەوە، چونکە خوا چاکترین و بەدەسەڵاترین زاتێکەلە هەڵوەشاندنی نەخشە و پیلانی دوژمنانیدا.
إِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَىٰٓ إِنِّى مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَىَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَجَاعِلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوكَ فَوْقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۖ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ55
تهفسیری ئاسان: (بەیادیان بهێنە) کاتێک خوا فەرمووی: ئەی عیسا من (بەشێوەیەکی ئاسایی) تۆ دەمرێنم پاشان تۆ پایەدارو بڵند دەکەمەوە لای خۆم، لە دەستی ناپاکی ئەوانەی کەبێ باوەرن ڕزگارت دەکەم و پاک ڕاتدەگرم و بەرزیی و بڵندیی دەبەخشم بەوانەی کە شوێنکەوتەی تۆن بەسەر کافراندا هەتا ڕۆژی قیامەت، لەوەودواش گەڕانەوەتان هەر بۆلای منە، ئەوسا دادوەریی و فەرمانڕەوایی دادپەروەرانە دەکەم لە نێوانتاندا لەو شتانەدا کە کێشەتان لەسەری هەبووە و ڕاتان دەربارەی جیاواز بووە.
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَأُعَذِّبُهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ56
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی بێ باوەڕ بوون سزای توند و تیژیان دەدەم لە دنیادا (بە شکستی و سەرشۆڕیان)، لە قیامەتیشدا (بە ژیانی سەختی ناو دۆزەخ)، جا لەوێ کەسیان دەست ناکەوێت کە یاریدەدەرو پشتیوانیان بێت (لە سزای من بیانپارێزێت).
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ57
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە باوەڕیان هێناوە (بە ئاینی ئیسلام) و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، ئەوە خوا بە تەواوی پاداشتیان دەداتەوە، بەڕاستی خوا ستەمکارانی خۆشناوێت.
ذَٰلِكَ نَتْلُوهُ عَلَيْكَ مِنَ ٱلْءَايَٰتِ وَٱلذِّكْرِ ٱلْحَكِيمِ58
تهفسیری ئاسان: ئەو هەواڵ و بەسەرهاتانەی کە بەسەرتدا دەیخوێنینەوە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لە ئایەتەکانی خوایە و لە یادو باسە پڕداناییەکانە.
إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ ٱللَّهِ كَمَثَلِ ءَادَمَ ۖ خَلَقَهُۥ مِن تُرَابٍۢ ثُمَّ قَالَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ59
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی نموونەی دروست بوونی عیسا لەلایەن خواوە؛ وەک نموونەی ئادەم وایە کە لە خاک دروستی کرد و لەوەودوا فەرمانی داو پێی وت: ببە (بە ئینسان) ئەویش بوو، (عیسا دایکی هەبوو، ئادەم دایک و باوکیشی نەبوو).
ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْمُمْتَرِينَ60
تهفسیری ئاسان: حەقیقەت و ڕاستی هەر ئەوەیە لەلایەن پەروەردگارتەوەیە، کاواتە نەکەیت بچیتە ڕیزی ئەوانەی کە گومان کارکردی هەیە لەسەریان.
فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا۟ نَدْعُ أَبْنَآءَنَا وَأَبْنَآءَكُمْ وَنِسَآءَنَا وَنِسَآءَكُمْ وَأَنفُسَنَا وَأَنفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَتَ ٱللَّهِ عَلَى ٱلْكَٰذِبِينَ61
تهفسیری ئاسان: (دوای ئەوەی کە هەموو ئەو ڕاستیانەت پێگەیشت دەربارەی عیسا)، جا ئەگەر کەسانێک هەر موجادەلەیان کردوو لەسەری ڕۆیشتن و شتی ناڕەوایان دەربارەی عیسا وت، تۆیش پێیان بڵێ: وەرن با کوڕانی ئێمە و کوڕانی ئێوە، ئافرەتانی ئێمە و ئافرەتانی ئێوە، خۆمان و خۆشتان بانگ بکەین و ئامادەبین (لە شوێنێکی تایبەتدا)، پاشان لە خوا بپاڕێنەوە و ئینجا داوا بکەین نەفرین و لەعنەتی خوا داببارێتە سەر درۆزنەکان.
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْقَصَصُ ٱلْحَقُّ ۚ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ62
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر ئەمەیە بەسەرهاتی ڕاست و دروست (دەربارەی عیسا و دایکی)، هیچ خوایەک نیە جگە لە (اللە)، بێگومان ئەو (اللە) یە هەر خۆی باڵادەست و دانایە.
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُفْسِدِينَ63
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگە و ڕاستیانەدا) ئەگەر هەر ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان تێکرد (ئەوە بزانە ئەوانە ڕاستیخوازنین)، خوایش زاناو ئاگایە بەوانەی کە تۆوی تاوان و خراپە دەچێنن.
قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ كَلِمَةٍۢ سَوَآءٍۭ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا ٱللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِۦ شَيْـًۭٔا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُولُوا۟ ٱشْهَدُوا۟ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ64
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی ئەوانەی کتێبتان بۆ ڕەوانەکراوە وەرن بەدەم بانگەواز و بەرنامەیەکەوە کە هاوبەش و هاوسەنگە لە نێوان ئێمەش و ئێوەشدا (ئەویش ئەمەیە): جگە لە (اللە) کەسی تر نەپەرستین، هیچ جۆرە هاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدەین، هیچ لایەکمان لاکەی ترمان (بەپیرۆز و فەرمانڕەوا دانەنێین) لەجیاتی ئەو زاتە و نەیپەرستین (خۆ ئەگەر لەم بانگەوازدا) سەرپێچیان کردو گوێیان پێنەدا، ئەوە پێیان بڵێ: کە ئێوە بەشایەت بن کە ئێمە موسڵمانین و ملکەچی فەرمانی پەروەردگارین.
يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تُحَآجُّونَ فِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَمَآ أُنزِلَتِ ٱلتَّوْرَىٰةُ وَٱلْإِنجِيلُ إِلَّا مِنۢ بَعْدِهِۦٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ65
تهفسیری ئاسان: ئەی خاوەن کتێبەکان، ئێوە بۆ لە ئیبراهیم دەدوێن و (هەریەکەتان وادادەنێت کە لەسەر ئاینی ئەوە) خۆ تەورات و ئینجیل دوای ئەو ڕەوانە کراون، ئەوە بۆ عەقڵ و ژیرتان ناخەنەکارو تاکەی ژیرنابن؟!
هَٰٓأَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ حَٰجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ فَلِمَ تُحَآجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ66
تهفسیری ئاسان: ئەوە ئێوەن موجادەلەو باس و خواستان لەسەر ئەو شتانە دەکرد کە زانیاریتان دەربارەی هەبوو.. کەوابوو بۆچی دەم لەو شتانەشەوە دەدەن کە هیچ زانیاریتان دەربارەی نی یە؟ دیارە هەر خوا ئەو شتانە دەزانێت، ئێوە نایزانن.
مَا كَانَ إِبْرَٰهِيمُ يَهُودِيًّۭا وَلَا نَصْرَانِيًّۭا وَلَٰكِن كَانَ حَنِيفًۭا مُّسْلِمًۭا وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ67
تهفسیری ئاسان: (ئاشکرایە) کە ئیبراهیم نە جوولەکە بووە و نەگاور، بەڵکو ملکەچ و فەرمانبەردارو موسڵمان بووە و لە دەستەی موشریک و هاوەڵگەران نەبووە.
إِنَّ أَوْلَى ٱلنَّاسِ بِإِبْرَٰهِيمَ لَلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ وَهَٰذَا ٱلنَّبِىُّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلْمُؤْمِنِينَ68
تهفسیری ئاسان: نزیکترین کەس لە ئیبراهیمەوە: ئەو کەسانەن کە لە سەردەمی خۆیدا شوێنی کەوتبوون، هەروەها ئەم پێغەمبەرەش (صلی اللە علیە وسلم) و ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە (بە پێغەمبەرایەتی ئیبراهیم و موسا و عیسا و محمد و هەموو پێغەمبەران بەگشتی علیهم السلام)، بێگومان خوا یارو یاوەرو پشتگیری ئیماندارانە.
وَدَّت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَوْ يُضِلُّونَكُمْ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ69
تهفسیری ئاسان: دەستەیەک لەخاوەن کتێبەکان ئاواتەخوازن و (لە هەوڵدان) کە گومڕاتان بکەن، لەکاتێکدا ئەوانە هەر خۆیان گومڕا دەکەن و هەستیشی پێناکەن و (خۆیان دەخەڵەتێنن).
يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ70
تهفسیری ئاسان: ئەی خاوەن کتێبەکان بۆ بڕواتان نی یە بەئایەتەکانی خوا (کە هەمووی بەڵگەن لەسەر ڕاستی پێغەمبەرایەتی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لەکاتێکدا ئێوە بەئاشکرا (نیشانەی پێغەمبەرایەتی ئەو) دەبینن (لە کتێبەکانتاندا).
يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تَلْبِسُونَ ٱلْحَقَّ بِٱلْبَٰطِلِ وَتَكْتُمُونَ ٱلْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ71
تهفسیری ئاسان: ئەی خاوەن کتێبەکان بۆچی بەرگی بەتاڵ و ناحەقی دەکەن بەبەری حەق و ڕاستیداو حەق و ڕاستی دەشارنەوە، لەکاتێکدا خۆتان چاک دەزانن (کەحەق و ڕاستی کامەیە).
وَقَالَت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ ءَامِنُوا۟ بِٱلَّذِىٓ أُنزِلَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَجْهَ ٱلنَّهَارِ وَٱكْفُرُوٓا۟ ءَاخِرَهُۥ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ72
تهفسیری ئاسان: دەستەیەک لە خاوەن کتێبەکان (جووەکان) وتیان بەتاقمێکیان: ئێوە لە سەرەتای ڕۆژدا (بەدرۆوە) ئیمان و باوەڕ بهێنن بەو (قورئانەی) بۆ ئیمانداران ڕەوانە کراوە، بەڵام لەکۆتایی ڕۆژداو دەمەو ئێوارە پەشیمان ببنەوە (تا دوودڵی و گومانیان تێدا دروست ببێت) بۆ ئەوەی پاشگەز ببنەوە.
وَلَا تُؤْمِنُوٓا۟ إِلَّا لِمَن تَبِعَ دِينَكُمْ قُلْ إِنَّ ٱلْهُدَىٰ هُدَى ٱللَّهِ أَن يُؤْتَىٰٓ أَحَدٌۭ مِّثْلَ مَآ أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَآجُّوكُمْ عِندَ رَبِّكُمْ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْفَضْلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ73
تهفسیری ئاسان: (هەروەها دەڵێن): بڕوا مەکەن و متمانە مەکەن بەکەس جگە بەوکەسانەی کە شوێنی ئاینی ئێوە کەوتوون! (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵێ: کە بەڕاستی هەر هیدایەت و ڕێنموویی خوایی هیدایەت و ڕێنمویی یە، (کەچی جووەکان بەیەکتر دەڵێن): دان بەوەدا مەنێن کەکەس وەکو ئێوەی پێبەخشراوە، باسی (تەورات و دواهەمین پێغەمبەریش مەکەن)!! تا لای پەروەردگارتان (سبەی لە قیامەتدا) قسەیان زاڵ نەبێت بەسەرتاندا!! (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) تۆش) بڵێ: بەڕاستی هەرچی ڕێزو بەخشش و فەزڵ هەیە بەدەست خوایەو دەیبەخشێت بەو کەسانەی کە دەیەوێت و (شایستەن) و خوا فراوانگیرو زانایە.
يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ74
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە ڕەحمەت و میهرەبانی خۆی تایبەت دەکات بۆ هەر کەسێک بیەوێت و (شایستە بێت) و خوا خاوەنی ڕێزو بەخشش و فەزڵی زۆر گەورە و بێ ئەندازەیە.
۞ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ مَنْ إِن تَأْمَنْهُ بِقِنطَارٍۢ يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيْكَ وَمِنْهُم مَّنْ إِن تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍۢ لَّا يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيْكَ إِلَّا مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَآئِمًۭا ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لَيْسَ عَلَيْنَا فِى ٱلْأُمِّيِّۦنَ سَبِيلٌۭ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ75
تهفسیری ئاسان: لە شوێنکەوتووانی کتێبە ئاسمانیەکان کەسانێک هەن ئەگەر ماڵ و داراییەکی زۆری بەئەمانەت لەلا دابنێیت (هەر کاتێک داوای بکەیت) بۆت دەگێڕێتەوە بەتەواویی، هەشیانە ئەگەر دینارێکی بەئەمانەت لادابنێیت بۆت نایگێڕێتەوە مەگەر بە سەریەوە ڕاوەستابیت و کۆڵی لێنەدەیت، ئەوانە بۆیە وادەکەن چونکە دەڵێن: لە بەرامبەر دەستەی نەخوێندەواراندا (مەبەستیان موسڵمانانە) لێپرسراو نابین (ئەگەر فێڵیان لێبکەین و ماڵیان بخۆین)، ئەوانە بەدەم خواوە درۆ هەڵدەبەستن و دەشزانن کە درۆ دەکەن...
بَلَىٰ مَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ وَٱتَّقَىٰ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ76
تهفسیری ئاسان: نەخێر وانیە؛ هەر کەس ئەو پەیمانەی کە داویەتی بەخوا جێبەیێی کردبێت و خۆی پاڕاستبێت لە حەرام، ئەوە بەڕاستی خوا پارێزکاران و دیندارانی خۆشدەوێت.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ ٱللَّهِ وَأَيْمَٰنِهِمْ ثَمَنًۭا قَلِيلًا أُو۟لَٰٓئِكَ لَا خَلَٰقَ لَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ77
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە پەیمانی خواو سوێندەکانیان بەنرخێکی کەم دەفرۆشن (لە پلەو پایەی دنیایی، پارەوپول و سامان، ئەڵبەتە هەرچەندە بێت هەرکەمە) ئەوانە لە دواڕۆژدا هیچ بەشێکیان نابێت (لە سۆزو میهرەبانی خوا)، هەروەها لە ڕۆژی قیامەتدا خوا نایاندوێنێت و تەماشایان ناکات (لە چڵک و پیسی گوناهـ) خاوێنیان ناکات و سزای پڕ ئێش و ئازاریش بۆیان ئامادەیە.
وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًۭا يَلْوُۥنَ أَلْسِنَتَهُم بِٱلْكِتَٰبِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَمَا هُوَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ78
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی دەستەیەکیش لەوانەی (کە لە چەند ئایەتی پێشوودا باسکران واتە جووەکان) زمانیان بادەدەن و بەجۆرێک شت دەڵێن، گوایە (تەورات) دەخوێننەوە، بۆ ئەوەی (ئێوە چەواشە بکەن و) وا بنوێنن کە ئەو کتێبە دەور دەکەنەوە، لەحاڵێکدا ئەوەی دەیخوێننەوە لەو کتێبە نیە (زۆر جار) دەڵێن: ئەوەی کە دەیخوێنین هەر ئەوەیە خوا ڕەوانەی کردووە، لە ڕاستیدا هەرگیز ئەوە لەلایەن خواوە نیە و بەدەم خواوە درۆ هەڵدەبەستن و دەشزانن کە درۆ و بوختان دەکەن.
مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤْتِيَهُ ٱللَّهُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحُكْمَ وَٱلنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا۟ عِبَادًۭا لِّى مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِن كُونُوا۟ رَبَّٰنِيِّۦنَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ ٱلْكِتَٰبَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ79
تهفسیری ئاسان: بۆ هیچ ئادەمیزاد و کەسێک نەگونجاوە کە خوا کتێبی ئاسمانی و فەرمانڕەوایی و پێغەمبەرایەتی پێببەخشێت، لەوەودوا بەخەڵکی بڵێت: وەرن ببنە عەبد و بەندەی من لە جیاتی ئەوەی بەندە و عەبدی خوا بن، بەڵکو (بەخەڵکیان وتووە) هەوڵ بدەن بۆ خوا بژین و لێبڕاو بن، بۆ ڕەزامەندی پەروەردگار هەوڵ بدەن، بەوەش دەبنە خواناس و ڕەبانی کە بەرنامەی خوا فێری خەڵکی بکەن و خۆشتان بەردەوام هەوڵ بدەن فێری ببن.
وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَن تَتَّخِذُوا۟ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ وَٱلنَّبِيِّۦنَ أَرْبَابًا ۗ أَيَأْمُرُكُم بِٱلْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ80
تهفسیری ئاسان: (هیچ پێغەمبەرێک) فرمانی ئەوەی نەداوە کە فریشتەکان و پێغەمبەران بکەن بە پەروەردگار (هەرگیز کاری لەو جۆرە لەوان ناوەشێتەوە) ئایا ڕاستە فرمانی بێ باوەڕیی و کوفرتان پێ بدات دوای ئەوەی کە ئێوە موسڵمانن و ملکەچی پەروەردگارن؟!
وَإِذْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلنَّبِيِّۦنَ لَمَآ ءَاتَيْتُكُم مِّن كِتَٰبٍۢ وَحِكْمَةٍۢ ثُمَّ جَآءَكُمْ رَسُولٌۭ مُّصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِۦ وَلَتَنصُرُنَّهُۥ ۚ قَالَ ءَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَىٰ ذَٰلِكُمْ إِصْرِى ۖ قَالُوٓا۟ أَقْرَرْنَا ۚ قَالَ فَٱشْهَدُوا۟ وَأَنَا۠ مَعَكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ81
تهفسیری ئاسان: (یادیان بێنە) کاتێک خوا پەیمانی لە یەکە یەکەی پێغەمبەران وەرگرت کاتێک کتێب و دانایی پێبەخشین بەوەی کە ئەگەر: لە ئایندەدا پێغەمبەرێکم بۆ ڕەوانە کردن و بەڕاستدانەری ئەوەی ئێوەش بوو، ئەوە دەبێت باوەڕی پێ بهێنن و پشتگیری بکەن، ئینجا خوا فەرمووی: ئایا بڕیارتانداو پەیمانی منتان بەو جۆرە وەرگرت کە پێم ڕاگەیاندن؟ وتیان: بڕیارمانداو (هەروا دەکەین) ئەوسا خوا پێی فەرموون: دە بەشایەت بن و منیش لەگەڵتان یەکێکم لە شایەتەکان.
فَمَن تَوَلَّىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ82
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی پشتی هەڵکردو سەرپێچی کرد دوای ئەو پەیمانە، ئەوە ئیتر هەر ئەوانەن فاسق و گوناهکار.
أَفَغَيْرَ دِينِ ٱللَّهِ يَبْغُونَ وَلَهُۥٓ أَسْلَمَ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ طَوْعًۭا وَكَرْهًۭا وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ83
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە بێجگە لە ئاینی خوا ئاینێکی تریان دەوێت؟! لەکاتێکدا کە هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە بە ڕەزامەندی بێت یان بەناچاریی تەسلیم و ملکەچی پەروەردگارن، هەمووانیش هەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە.
قُلْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ84
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: باوەڕمان هێناوەبەخواو بەوەی بۆمان نێرراوەتە خوارەوە و بەوەش کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ سەر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و نەوەکانی و بەوەش کە دراوە بە موساو عیساو پێغەمبەران لەلایەن پەروەردگاریانەوە و ئێمە جیاوازیی ناکەین لەنێوان هیچ کامیانداو هەموومان تەسلیم و ملکەچی ئەو پەروەردگارەین.
وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ ٱلْإِسْلَٰمِ دِينًۭا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ85
تهفسیری ئاسان: جائەوەی بێجگە لە ئاینی ئیسلام پەیڕەوی هەر ئاینێکی تر بکات لێی وەرناگیرێت، لەقیامەتیشدا لە خەسارەتمەندو زەرەرمەندانە.
كَيْفَ يَهْدِى ٱللَّهُ قَوْمًۭا كَفَرُوا۟ بَعْدَ إِيمَٰنِهِمْ وَشَهِدُوٓا۟ أَنَّ ٱلرَّسُولَ حَقٌّۭ وَجَآءَهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ86
تهفسیری ئاسان: چۆن خوا گەلێک هیدایەت دەدات کە دوای ئەوەی باوەڕیان هێنا، هەڵگەڕانەوە و کافر بوون؟ لە حاڵێکدا شایەتییان دابوو کەئەم پێغەمبەرە حەقەو چەندەها بەڵگەو نیشانەشیان بۆ هاتبوو (لەسەر ڕاستی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، خوای گەورەش هیدایەت و ڕێنموویی ئەو دەستەو تاقمە ستەمکارە نادات.
أُو۟لَٰٓئِكَ جَزَآؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ ٱللَّهِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ87
تهفسیری ئاسان: ئا ئەو ستەمکارانە پاداشت و تۆڵەیان ئەوەیە: نەفرینی خواو فریشتە و هەموو خەڵکییان لەسەرە بەگشتی..
خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ88
تهفسیری ئاسان: لەناو ئەو خەشم و نەفرینەدا دەمێننەوە و سزا لەسەریان سووک ناکرێت و موڵەتیش نادرێن.
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ89
تهفسیری ئاسان: مەگەر کەسانێک کە فریای خۆیان کەوتبن و تەوبەیان کردبێت لە دوای ئەو لادان و یاخیی بوونەیان و چاکسازیشیان کردبێت، ئەوە بەڕاستی خوا بۆ ئەوانە لێخۆشبوو و میهرەبانە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بَعْدَ إِيمَٰنِهِمْ ثُمَّ ٱزْدَادُوا۟ كُفْرًۭا لَّن تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلضَّآلُّونَ90
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی دوای باوەڕ هێنانیان کافر بوون و لەوەودوا زیاتر ڕۆچوون لە کوفرو بێ دینیدا، ئەوانە پەشیمانی و تەوبەیان هەرگیز لێ وەرناگیرێت، ئا ئەوانە دەستەی گومڕاو سەر لێشێواوەکانن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ كُفَّارٌۭ فَلَن يُقْبَلَ مِنْ أَحَدِهِم مِّلْءُ ٱلْأَرْضِ ذَهَبًۭا وَلَوِ ٱفْتَدَىٰ بِهِۦٓ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ91
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون و بەبێ باوەڕیی مردوون، (ئەگەر) هەریەکەیان بتوانێت پڕ بەپڕی زەوی ئاڵتون بهێنێت و بیکات بەفیدیەی خۆی هەرگیز لێی وەرناگیرێت، ئەوانە سزای بە ئێش و ئازار بۆیان ئامادەیە و کەسیش نی یە پشتیوانییان لێ بکات و فریایان بکەوێت.
لَن تَنَالُوا۟ ٱلْبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُوا۟ مِمَّا تُحِبُّونَ ۚ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِن شَىْءٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌۭ92
تهفسیری ئاسان: ئێوە هەرگیز ناگەنە پلەی چاکیی و چاکەکاری هەتا لەو شتانەی کە خۆشتان دەوێت نەبەخشن، هەر شتێکیش ببەخشن ئەوە خوا ئاگاو زانایە پێی (لێی ون نابێت و بێ پاداشت نابێت).