جوزئی 30
→ پێشووپیشاندان:
78. سورة النبإ
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ1
تهفسیری ئاسان: (ئەی خەڵکە) دەربارەی چی لە یەکتر دەپرسن؟
عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلْعَظِيمِ2
تهفسیری ئاسان: دەربارەی هەواڵە گەورە و گرنگەکە!! (کە ڕۆژی قیامەتە).
ٱلَّذِى هُمْ فِيهِ مُخْتَلِفُونَ3
تهفسیری ئاسان: لە حاڵێکدا لە ئەوانە ڕاو بۆچوونیان جیاوازە دەربارەی.
كَلَّا سَيَعْلَمُونَ4
تهفسیری ئاسان: نەخێر، وا بۆیان نالوێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا خۆیان دەبیننەوە و هەموو ڕاستیەکانیان بۆ دەردەکەوێت.
ثُمَّ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ5
تهفسیری ئاسان: بەڵێ! لەوەو دوا، لە داهاتوویەکی نزیکدا خۆیان دەبیننەوە و ڕاستیەکانیان بۆ دەردەکەوێت.
أَلَمْ نَجْعَلِ ٱلْأَرْضَ مِهَٰدًۭا6
تهفسیری ئاسان: (پێش باسی قیامەت پەروەردگار گەشتێکیان بە ناو دروستکراوەکان و دیاردەکاندا پێدەکات دەپرسێت: ئایا زەویمان وەک لانکە بۆ فەراهەنگ نەهێناون؟
وَٱلْجِبَالَ أَوْتَادًۭا7
تهفسیری ئاسان: (ئایا) کێوەکانمان وەک مێخ بۆ دانەکوتاون؟ (تا زەوی بپارێزێت لە فشاری بورکان و مادە تواوەکانی ناو ناخی، هەروەرها هەتا لەنگەری ڕابگرێت و چەندەها سودی ترتان پێ بگەیەنێت).
وَخَلَقْنَٰكُمْ أَزْوَٰجًۭا8
تهفسیری ئاسان: (ئایا) نێوەمان بە جووت دروست نەکردووە؟
وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتًۭا9
تهفسیری ئاسان: خەوتنمان بۆ نەکردوون بەهۆی سرەوتن؟
وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ لِبَاسًۭا10
تهفسیری ئاسان: (ئایا) شەوگارمان بۆ نەکردوون بەداپۆشەر وەک پۆشاک، تاتیایدا بشاردرێنەوە؟
وَجَعَلْنَا ٱلنَّهَارَ مَعَاشًۭا11
تهفسیری ئاسان: (ئایا) ڕۆژیشمان بۆ نەکردوونەتە کاتی بە دەستهێنانی ڕزق و ڕۆزی؟
وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعًۭا شِدَادًۭا12
تهفسیری ئاسان: (ئایا) حەوت چین ئاسمانی بە هێز و پتەومان بە ڕا سەرتانەوە دروست نەکردووە؟
وَجَعَلْنَا سِرَاجًۭا وَهَّاجًۭا13
تهفسیری ئاسان: چرایەکی پرشنگدارمان بۆ فەراهەم نەهێناون؟ (کە مەبەست خۆرە)
وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلْمُعْصِرَٰتِ مَآءًۭ ثَجَّاجًۭا14
تهفسیری ئاسان: (ئایا) لە هەورە گوشراوەکان بارانێکی زۆرمان نەباراندووە؟
لِّنُخْرِجَ بِهِۦ حَبًّۭا وَنَبَاتًۭا15
تهفسیری ئاسان: تا بە هۆی ئەو بارانەوە جۆرەها دانەوێڵە و ڕووەک بڕوێنین.
وَجَنَّٰتٍ أَلْفَافًا16
تهفسیری ئاسان: هەروەها چەندەها باخی چڕو پڕو لەیەک ئاڵاو بەدی نەهێناوە.
إِنَّ يَوْمَ ٱلْفَصْلِ كَانَ مِيقَٰتًۭا17
تهفسیری ئاسان: (ئینجا دێتە سەر باسی هەواڵە گرنگ و سامناکەکە): بەڕاستی ڕۆژی جیاکرنەوە، کاتێکیدیاری کراوە (بۆ جیاکردنەوەی چاکان لە خراپان، ئیمانداران لە کافران، ستەمکاران لە ستەملێکراوان).
يَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًۭا18
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە فوو دەکرێت بە (صور) دا، جا پۆل پۆل و دەستە دەستە بەرەو مەیدانی لێپرسینەوە بێ پەروا دێن.
وَفُتِحَتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتْ أَبْوَٰبًۭا19
تهفسیری ئاسان: ئاسمان دەکرێتەوە و دەبێتە دەروازە و دەرگا (بۆ دابەزینی فریشتەکان).
وَسُيِّرَتِ ٱلْجِبَالُ فَكَانَتْ سَرَابًا20
تهفسیری ئاسان: کێوەکانیش هەڵدەکەنرێن و دەڕۆن بە ئاسماندا وەک تراویلکە و سەرابێکی گەورە.
إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَادًۭا21
تهفسیری ئاسان: بێگومان دۆزەخیش دەمێکە چاوەڕێی ئەو ڕۆژەیە و خۆی بۆ مەڵاسداوە.
لِّلطَّٰغِينَ مَـَٔابًۭا22
تهفسیری ئاسان: دەبێتە مەنزڵگای خوانەناس و یاخیەکان.
لَّٰبِثِينَ فِيهَآ أَحْقَابًۭا23
تهفسیری ئاسان: هەزارەها ساڵی دوورو درێژ و نەبڕاوەی تێدا دەبەنەسەر...
لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًۭا وَلَا شَرَابًا24
تهفسیری ئاسان: لەناویدا ناچێژن فێنکاییەک، یا خواردنەوەیەکی بەتام...
إِلَّا حَمِيمًۭا وَغَسَّاقًۭا25
تهفسیری ئاسان: جگە لە ئاوی لە کوڵ و کێم و زووخاو.
جَزَآءًۭ وِفَاقًا26
تهفسیری ئاسان: کە ئەوەش پاداشتێکی لەبارو پڕاو پڕە (بۆ خوانەناسان).
إِنَّهُمْ كَانُوا۟ لَا يَرْجُونَ حِسَابًۭا27
تهفسیری ئاسان: چونکە ئەوانە کاتی خۆی بەتەمای ئەم ڕۆژە و لێپرسینەوەیە نەبوون، حەزیان لە باسی نەدەکرد.
وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا كِذَّابًۭا28
تهفسیری ئاسان: بەڵکو زۆر بەتوندی دژایەتی ئایەتەکانی ئێمەیان دەرکرد و بە درۆیان دەزانی..
وَكُلَّ شَىْءٍ أَحْصَيْنَٰهُ كِتَٰبًۭا29
تهفسیری ئاسان: ئێمەش هەموو شتێکمان لەسەریان سەرژمێری کردووە و بەوردیی تۆمارمان کردووە.
فَذُوقُوا۟ فَلَن نَّزِيدَكُمْ إِلَّا عَذَابًا30
تهفسیری ئاسان: (پاشان پێیان دەوترێت) دە بچێژن (ئەی خوانەناسان) لە سزاو ئازار و ئەشکەنجە بەولاوە، جا هەرگیز هیچی ترتان بۆ زیاد ناکەین.
إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا31
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سەرفرازی و خۆشێ و شادی و کامەرانی فراوان ئامادەیە.
حَدَآئِقَ وَأَعْنَٰبًۭا32
تهفسیری ئاسان: چەندەها باخچەی جوان و جۆری ترێ.
وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًۭا33
تهفسیری ئاسان: (لەو جێگە و ڕێگە خۆشانەدا هاوسەر و هاودەمی) ئافرەتانی سینە جوان و (دیمە جوان) هاوتەمەن ئامادەیە.
وَكَأْسًۭا دِهَاقًۭا34
تهفسیری ئاسان: لەگەڵ کاسەی پڕ لە شەرابی تایبەتیدا.
لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًۭا وَلَا كِذَّٰبًۭا35
تهفسیری ئاسان: لەو بەهەشتەدا هیچ جۆرە قسەیەکی پڕو پووچ و درۆ و دەلەسەیەک نابیستن.
جَزَآءًۭ مِّن رَّبِّكَ عَطَآءً حِسَابًۭا36
تهفسیری ئاسان: ئەمەش هەمووی پاداشتێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە (ئەی ئیماندار)، بەخششێکە بە حسابێکی ورد دەبەخشرێت (بە بەختەوەران).
رَّبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ٱلرَّحْمَٰنِ ۖ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًۭا37
تهفسیری ئاسان: (لەلایەن) پەروەردگاری میهرەبانی ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی لە نێوانیاندا هەیە، (ئەو ڕۆژە) کەس ناتوانێت لەبەردەم زاتی پەروەردگاردا بدوێت.
يَوْمَ يَقُومُ ٱلرُّوحُ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ صَفًّۭا ۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحْمَٰنُ وَقَالَ صَوَابًۭا38
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت جوبڕەئیل و فەریشتەکان بە ڕیز دەوەستن و ورتەیان لێنایەت و هیچ قسە ناکەن، مەگەر ئەوەیان کە خوای میهرەبان مۆڵەتی بدات و قسەی جوان و بەجێ پێشکەش بکات.
ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ مَـَٔابًا39
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی حەق و ڕاستە و بەڕێوەیە.. جا ئەوەی دەیەوێت با بەرەو لای پەروەردگاری ڕێگە بگرێتە بەر.
إِنَّآ أَنذَرْنَٰكُمْ عَذَابًۭا قَرِيبًۭا يَوْمَ يَنظُرُ ٱلْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلْكَافِرُ يَٰلَيْتَنِى كُنتُ تُرَٰبًۢا40
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ئێوەمان ئاگادار کردووە لەوەی کە سزایەکی نزیک بەڕێوەیە، ئەو ڕۆژە ڕۆژێکە کە ئادەمیزاد سەیری دەستپێشخەری خۆی دەکات، خوانەناسیش دەڵێت.. خۆزگە هەر خاک بوومایە (ئاوا زیندوو نەکرامایەتەوە و گیرم نەخواردایە).
79. سورة النازعات
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلنَّٰزِعَٰتِ غَرْقًۭا1
تهفسیری ئاسان: سویند بەو فریشتانەی کە گیانی خەڵکی دەکێشن، یان بەو ئەستێرانەی کە لە قوڵایی ئاسماندا دەدرەوشێنەوە و دەسوڕێنەوە.
وَٱلنَّٰشِطَٰتِ نَشْطًۭا2
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو فریشتانەی کە گیانی ئیمانداران دەکێشن بە چالاکی و بێ وچان دەسوڕێنەوە (کەس فەرامۆش ناکەن).
وَٱلسَّٰبِحَٰتِ سَبْحًۭا3
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو فریشتانەی کە بە گورجی فەرمانی خوا جێبەجێ دەکەن، یان بەو ئەستێرانەی کە لە بۆشایی دا مەلە دەکەن و دەسوڕێنەوە.
فَٱلسَّٰبِقَٰتِ سَبْقًۭا4
تهفسیری ئاسان: هەروەها سوێند بەو فریشتانەی کە ڕۆحی ئیمانداران بەپەلە بە بەهەشت شاد دەکەن و ڕۆحی کافرانیش بە دۆزەخ دەگەیەنن، هەروەها پێشبڕکێ دەکەن و گورج و گۆڵ و ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک پێیان دەسپێردرێت.
فَٱلْمُدَبِّرَٰتِ أَمْرًۭا5
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو فریشتانەی (کە بەویستی خوا) کارو فەرمان جێبەجێ دەکەن بە رێک و پێکی.
يَوْمَ تَرْجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ6
تهفسیری ئاسان: (سوێند بەوانە هەمووی) لە ڕۆژێکدا (فوو دەکرێت بە صوردا، دەستبەجێ) زەوی بە توندی تەکان دەدات و دەکەوێتە لەرزە و ژێرەو ژوور دەبێت.
تَتْبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ7
تهفسیری ئاسان: دوایی دووبارە فووی پیادەکرێتەوە (مردووان زیندوو دەکرێنەوە و جیهانی هەمیشەیی بەرپا دەبێت).
قُلُوبٌۭ يَوْمَئِذٍۢ وَاجِفَةٌ8
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا دڵانێک بە خێرایی لێ دەدەن، زۆر دەترسن و زۆر پەرێشانن.
أَبْصَٰرُهَا خَٰشِعَةٌۭ9
تهفسیری ئاسان: خاوەنی ئەو دڵانە لە ڕیسوایی و خەجاڵەتی و شەرمەزاریدا چاویان شۆڕە و ڕوویان نایەت سەر هەڵببڕن.
يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرْدُودُونَ فِى ٱلْحَافِرَةِ10
تهفسیری ئاسان: (ئەمانە کاتی خۆی) دەیانوت: باشە ئێمە لەم گۆڕانە دەردێین و زیندوودەکرێینەوە؟...
أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًۭا نَّخِرَةًۭ11
تهفسیری ئاسان: کاتێک بووینە ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو؟!
قَالُوا۟ تِلْكَ إِذًۭا كَرَّةٌ خَاسِرَةٌۭ12
تهفسیری ئاسان: (بە گاڵتە پێکردن و بێ بڕواییەوە) دەیانوت: ئەگەر وابێت، گەڕانەوەیەکی زۆر زیانبەخشە!!
فَإِنَّمَا هِىَ زَجْرَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ13
تهفسیری ئاسان: (با خوانەناسان چاک بزانن) بەڕاستی تەنها گەڕانەوەیە یەک تێخوڕینە.
فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ14
تهفسیری ئاسان: جا دەستبەجێ هەر هەموو ئەو خەڵکە بێداردەبنەوە و زیندوودەبنەوە و لە گۆڕەپانی لێپرسینەوەدا ئامادە دەبن.
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ15
تهفسیری ئاسان: (ئینجا دێتە سەر باسی سەرگوزەشتەی حەزرەتی موساو دڵخۆشی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەداتەوە و دەفەرموێت): ئایا بەسەرهاتی موسات پێگەیشتووە؟!
إِذْ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلْوَادِ ٱلْمُقَدَّسِ طُوًى16
تهفسیری ئاسان: کاتێک پەروەردگاری لە دۆڵی (طوی) دا بانگی کرد و گفتوگۆی لەگەڵدا کرد و فەرمانی پێدا:
ٱذْهَبْ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ17
تهفسیری ئاسان: بچۆ بۆ لای فیرعەون (چونکە) بەڕاستی لە سنوور دەرچووە و ستەمی بێ ئەندازەیە.
فَقُلْ هَل لَّكَ إِلَىٰٓ أَن تَزَكَّىٰ18
تهفسیری ئاسان: پێی بڵێ: باشە ئەوە ناکرێت دڵ و دەروون و کردارو رەفتارت پاک و جوان و پوختە بێت!
وَأَهْدِيَكَ إِلَىٰ رَبِّكَ فَتَخْشَىٰ19
تهفسیری ئاسان: تا ڕێنموویت بکەم بۆ ناسینی پەروەردگارت، تا ترسی (سزای) ئەو زاتەت هەبێت و ستەم نەکەیت).
فَأَرَىٰهُ ٱلْءَايَةَ ٱلْكُبْرَىٰ20
تهفسیری ئاسان: (دیارە فیرعەون داوای بەڵگەی کردوە) ئەویش موعجیزە گەورەکەی نیشانداوە (کە دار عاساکەیە).
فَكَذَّبَ وَعَصَىٰ21
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) بە درۆی زانی و یاخی بوو.
ثُمَّ أَدْبَرَ يَسْعَىٰ22
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا پشتی هەڵگردو کەوتە هەوڵ و تێکۆشان (بۆ بەرهەڵستی موسا و دژایەتی ئیمان).
فَحَشَرَ فَنَادَىٰ23
تهفسیری ئاسان: خەڵکی کۆکردەوە و بەدەنگی بەرز وتی:
فَقَالَ أَنَا۠ رَبُّكُمُ ٱلْأَعْلَىٰ24
تهفسیری ئاسان: من پەروەردگاری هەرە بەرزو بڵندی ئێوەم!!
فَأَخَذَهُ ٱللَّهُ نَكَالَ ٱلْءَاخِرَةِ وَٱلْأُولَىٰٓ25
تهفسیری ئاسان: ئەوسا خوا دووچاری سزای قیامەت و دنیای کرد.
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةًۭ لِّمَن يَخْشَىٰٓ26
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتەدا پەندو ئامۆژگاری هەیە بۆ هەرکەسێک لە خوا بترسێت. (ئینجا دێتە سەر باسی هەندێک لە دروستکراوانی کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵات و گەورەیی ئەو زاتە).
ءَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُ ۚ بَنَىٰهَا27
تهفسیری ئاسان: باشە ئاخر زیندووکردنەوەی ئێوە سەخترو گرانترە، یان بەدیهێنانی ئەم ئاسمانە، کە هەر خۆی بەرپای کردووە (کە پڕە لە ئەستێرەوهەسارەی گەورەی هەمەجۆر).
رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّىٰهَا28
تهفسیری ئاسان: بەبەرزیەوە رایگرتووە و بەوپەڕی ڕێکو پێکی بەدیهێناوە (بە ڕاسەرتانەوە).
وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَىٰهَا29
تهفسیری ئاسان: شەوگارەکەی تاریک کردووە، کاتی چێشتەنگاویش ڕووناک خۆری دەرخستووە.
وَٱلْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ30
تهفسیری ئاسان: دواتر زەویشی بەشێوەیەکی هێلکەیی بەدیهێناوە.
أَخْرَجَ مِنْهَا مَآءَهَا وَمَرْعَىٰهَا31
تهفسیری ئاسان: ئاوی لێدەرهێناوە و لەوەڕگای بۆ ماڵات فەراهەم هێناوە.
وَٱلْجِبَالَ أَرْسَىٰهَا32
تهفسیری ئاسان: کێوەکانیشی بە تۆکمەیی دامەزراندووە.
مَتَٰعًۭا لَّكُمْ وَلِأَنْعَٰمِكُمْ33
تهفسیری ئاسان: (هەموو ئەمانەمان دروست کردووە) تا ببێتە هۆی ئەوەی کە خۆتان و ماڵاتەکانیشتان سوودی لێ وەربگرن.
فَإِذَا جَآءَتِ ٱلطَّآمَّةُ ٱلْكُبْرَىٰ34
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک بەڵا گەورەکە پێشهات، کە تەنگانە سامناکەکە ڕوویدا، (مەبەست ڕۆژی قیامەتە).
يَوْمَ يَتَذَكَّرُ ٱلْإِنسَٰنُ مَا سَعَىٰ35
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ئادەمیزاد دێتەوە یادی کە چی کردووە و چی ئەنجامداوە.
وَبُرِّزَتِ ٱلْجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ36
تهفسیری ئاسان: دۆزەخ نیشان دەدرێت و دەردەخرێت بۆ هەرکەسێک کە ببینێت...
فَأَمَّا مَن طَغَىٰ37
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی خوانەناس و یاخی و لەسنوور دەرچوو بێت...
وَءَاثَرَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا38
تهفسیری ئاسان: ژیانی دنیای زیاتر لە قیامەت مەبەست بووبێت...
فَإِنَّ ٱلْجَحِيمَ هِىَ ٱلْمَأْوَىٰ39
تهفسیری ئاسان: ئەوە بێگومان ئەو دۆزەخە جێگەی مانەوە و حەوانەوەیەتی!!
وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفْسَ عَنِ ٱلْهَوَىٰ40
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی لە پایەو شکۆی پەروەردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵەوی نەفسی گرتبێتەوە لە هەموو هەواو هەوەس و ئارەزوویەکی نادروست...
فَإِنَّ ٱلْجَنَّةَ هِىَ ٱلْمَأْوَىٰ41
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەر بەهەشت جێگەی مانەوە و حەوانەوە و گوزەرانیەتی.
يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَىٰهَا42
تهفسیری ئاسان: پرسیارت لێ دەکەن { ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) } دەربارەی قیامەت، کە کەی؟ چ کاتێک بەرپا دەبێت؟
فِيمَ أَنتَ مِن ذِكْرَىٰهَآ43
تهفسیری ئاسان: جا تۆ لەکوێ دەزانیت کەی بەرپا دەبێت!! تۆ لە کوی و ئەو باسە لەکوێ؟
إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَىٰهَآ44
تهفسیری ئاسان: بێگومان کۆتایی دنیاو بەرپابوونی قیامەت، هەر پەروەردگارت دەیزانێت.
إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخْشَىٰهَا45
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەرکی تۆ تەنها بێدارکەرەوەی ئەو کەسانەیە کە لەو زاتە دەترسن.
كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا لَمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا عَشِيَّةً أَوْ ضُحَىٰهَا46
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە قیامەت بەرپا دەبێت، بێ باوەڕان وادەزانن کە تەنها سەر لە ئێوارەیەک یان سەر لە بەیانیەک درێژەی ژیانی دنیایان بووە.
80. سورة عبس
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ1
تهفسیری ئاسان: ڕووی گرژکردو ڕووی وەرگێڕا (مەبەست پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم) کاتێک (عبداللە ی کوڕی ام مکتوم) کە ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمەتی، ئەویش هەندێک لە سەرانی قورەیشی کۆ کردبۆوە بە ئومێدی هیدایەتیان، عبداللە وتی: ئەی پێغەمبەری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکە، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێی ناخۆش بوو کە قسەکانی پێ دەبڕێت، لەبەرئەوە ڕووی گرژکرد و ڕووی وەرگێڕا. بۆیە سەرەتای ئەم سوورەتە دابەزی کە گلەییە لە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم).
أَن جَآءَهُ ٱلْأَعْمَىٰ2
تهفسیری ئاسان: لەبەرئەوەی نابیناکە هات بۆ لای.
وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ3
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چوزانیت بەڵکو ئەو هاتبێت تا دڵ و دەروونی خاوێن بکاتەوە.
أَوْ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكْرَىٰٓ4
تهفسیری ئاسان: یاخود ئامۆژگاری وەربگرێت، تا ئامۆژگاریەکە سوودی پێبگەیەنێت.
أَمَّا مَنِ ٱسْتَغْنَىٰ5
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی کە خۆی بێ نیاز نیشان دەدات و نایەوێت ڕێنموومایی وەربگرێت.
فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ6
تهفسیری ئاسان: تۆ لەگەڵ ئەودا کۆدەبیتەوە و گرنگی بەو دەدەیت و ڕوو لەو دەکەیت.
وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ7
تهفسیری ئاسان: جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت کە ئەو ئیمانی نەوێت و پاک و پوختەکردنی دەروونی نەوێت.
وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسْعَىٰ8
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی کە خۆی هاتوەتە لات و کۆشش دەکات و مەبەستێتی کە شارەزای بەرنامەی خوا ببێت...
وَهُوَ يَخْشَىٰ9
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا ئەو لە خوا دەترسێت.
فَأَنتَ عَنْهُ تَلَهَّىٰ10
تهفسیری ئاسان: ئەوە تۆ گوێ بەو نادەیت و خۆتی لێ بێ ئاگا دەکەیت.
كَلَّآ إِنَّهَا تَذْكِرَةٌۭ11
تهفسیری ئاسان: نەخێر وامەکەو وامەبە، چونکە بەڕاستی ئەم ئایەتانە، ئەم سورەتە، یادخستنەوە و ئامۆژگاریە.
فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ12
تهفسیری ئاسان: جا کەسێک بیەوێت ڕێنموویی وەرگرێت، ئەوە یادی دەکات.
فِى صُحُفٍۢ مُّكَرَّمَةٍۢ13
تهفسیری ئاسان: (ئەو قورئانە) لە چەندین لاپەڕەی بەڕێزو پیرۆزدا هەڵگیراوە و لە (لوح المحفوظ) وەرگیراوە.
مَّرْفُوعَةٍۢ مُّطَهَّرَةٍۭ14
تهفسیری ئاسان: کە بەرزو بڵند و پاک و خاوێنن.
بِأَيْدِى سَفَرَةٍۢ15
تهفسیری ئاسان: بەدەستی فریشتە نووسەرەکان.
كِرَامٍۭ بَرَرَةٍۢ16
تهفسیری ئاسان: کە بەڕێزو خواناس و ملکەچ و فەرمانبەرداران.
قُتِلَ ٱلْإِنسَٰنُ مَآ أَكْفَرَهُۥ17
تهفسیری ئاسان: ئەی ئادەمیزاد، بەکوشت بچیت، چەندە کافرە، سپڵەیە، چەندە خوانەناس و یاخیە، یاخود بەکوشت چێت ئادەمیزاد چی وای لێکردووە کە کافر بێت؟! چ پاساوێکی هەیە بۆ خوانەناسی و یاخی بوون.
مِنْ أَىِّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ18
تهفسیری ئاسان: (بۆ بیرناکاتەوە) خوا لەچی دروستی کردووە؟!
مِن نُّطْفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ19
تهفسیری ئاسان: لە نوتفەیەک (لە خاڵێکی زۆر بچووک کە بە چاو نابینرێت) دروستی کردووە و هەموو ئەندامانی دەر و ناوی پێ بەخشیوە و ئەندازەگیری وردی لە دروستکردنیدا ئەنجام داوە، (کات و شوێنی لەدایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووە).
ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ20
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووە و سەرپشکی کردووە لە پەیڕەوی کردنی ڕێگەی چاکە یان خراپە، ئیمان یان کوفر، (دوای ئەوەی کە دەست نیشانی هەردووکیانی بۆ کردووە و سەرەنجامی ڕوون کردۆتەوە).
ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقْبَرَهُۥ21
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا دەیمرێنێت و دەیخاتە ناو گۆڕەوە.
ثُمَّ إِذَا شَآءَ أَنشَرَهُۥ22
تهفسیری ئاسان: پاشان کاتێک بیەوێت زیندووی دەکاتەوە.
كَلَّا لَمَّا يَقْضِ مَآ أَمَرَهُۥ23
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی، ئەوەی کە خوا فەرمانی پێداوە هێشتا ئادەمیزاد بەجێی نەهێناوە.
فَلْيَنظُرِ ٱلْإِنسَٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ24
تهفسیری ئاسان: دەبا ئادەمیزاد سەیری خواردنەکەی بکات و سەرنجی بدات و بیری لێ بکاتەوە.
أَنَّا صَبَبْنَا ٱلْمَآءَ صَبًّۭا25
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئاومان بۆ داباراندەوەتە خوارەوە، چۆن دابارینێت.
ثُمَّ شَقَقْنَا ٱلْأَرْضَ شَقًّۭا26
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا زەویمان بۆ لەت لەت بە چەکەرەی ناسکی ڕووەک.
فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا حَبًّۭا27
تهفسیری ئاسان: ئینجا دانەوێڵەمان تێادا ڕوواند.
وَعِنَبًۭا وَقَضْبًۭا28
تهفسیری ئاسان: هەروەها ترێ و سەوزەمان.
وَزَيْتُونًۭا وَنَخْلًۭا29
تهفسیری ئاسان: هەروەها زەیتوون و دارخورمایش.
وَحَدَآئِقَ غُلْبًۭا30
تهفسیری ئاسان: باخچەی دەورەدراو بە دارخورما یان درەختی تر، یاخود باخی چڕو پڕ.
وَفَٰكِهَةًۭ وَأَبًّۭا31
تهفسیری ئاسان: جۆرەها میوە، هاوڕێ لەگەڵ هەموو ئەو گژو گیایانەی کە خواکردە و ماڵات دەیخوات لە لەوەڕگاکاندا.
مَّتَٰعًۭا لَّكُمْ وَلِأَنْعَٰمِكُمْ32
تهفسیری ئاسان: (هەموو ئەمانە ئامادەمان کردووە) تا خۆتان و ماڵاتەکانتان سوودی لێ وەربگرن.
فَإِذَا جَآءَتِ ٱلصَّآخَّةُ33
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک قیامەت بەرپا بوو بەهۆی دەنگێکی بەهێزی گوێ کپ کەرەوە.
يَوْمَ يَفِرُّ ٱلْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ34
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە (هێندە سامناکە) برا لەدەست براکەی هەڵدێت و ڕادەکات و خۆی لێ دەشارێتەوە.
وَأُمِّهِۦ وَأَبِيهِ35
تهفسیری ئاسان: هەروەها لەدەست دایک و باوکی...
وَصَٰحِبَتِهِۦ وَبَنِيهِ36
تهفسیری ئاسان: لەدەست هاوسەرو کوڕەکانی...
لِكُلِّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُمْ يَوْمَئِذٍۢ شَأْنٌۭ يُغْنِيهِ37
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا هەرکەسێک لەوانە ئەوەندە سەرگەرمی کێشەی خۆیەتی، ناتوانێت فریای کەسی تر بکەوێت.
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۢ مُّسْفِرَةٌۭ38
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا ڕووخسارانێک گەش و جوان و ڕوون و شادن.
ضَاحِكَةٌۭ مُّسْتَبْشِرَةٌۭ39
تهفسیری ئاسان: دەم پێکەنینن، مژدە و شادییان لێ دەدرەوشێتەوە.
وَوُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌۭ40
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا ڕووخسارانێکیش هەن کە گژو تاڵ و تۆزاوی و پەست غەمگینن.
تَرْهَقُهَا قَتَرَةٌ41
تهفسیری ئاسان: دێزی و ڕەشی و تاریکی دایپۆشیوون.
أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَفَرَةُ ٱلْفَجَرَةُ42
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە بێ باوەڕو خوانەناس و تاوانبارو گوناهکارەکانن.
81. سورة التكوير
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا ٱلشَّمْسُ كُوِّرَتْ1
تهفسیری ئاسان: کاتێک خۆر دەپێچرێتەوە و ڕووناکی نامێنێت.
وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتْ2
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ئەستێرەکان (لە خولگەی خۆیان) دەترازێن و دەدەن بەیەکدا.
وَإِذَا ٱلْجِبَالُ سُيِّرَتْ3
تهفسیری ئاسان: کاتێک کێوەکان لە شوێنی خۆیان هەڵدەکەنرێن و بەملاولادا دەبرێن.
وَإِذَا ٱلْعِشَارُ عُطِّلَتْ4
تهفسیری ئاسان: کاتێک حوشترانی ئاوس کە تەمەنی باردارییان دە مانگە گوێیان پێنادرێت (بێگومان ئەو وشترانە لای عەرەب زۆر نازدارن).
وَإِذَا ٱلْوُحُوشُ حُشِرَتْ5
تهفسیری ئاسان: کاتێک گیانلەبەرانی کێوی و وەحشی و دڕندە بە دەوری یەکدا کۆدەکرێنەوە (ئەوانیش دڕندایەتی خۆیانیان لە بیر دەچێتەوە لە سامناکی ئەو ڕۆژە).
وَإِذَا ٱلْبِحَارُ سُجِّرَتْ6
تهفسیری ئاسان: کاتێک دەریاکان گڕ دەدرێن (دیارە کە تەقینەوەی ئەتۆمی ڕوودەدات و ئاوی دەریاکان دەبنەوە بە هایدرۆجین و ئۆکسجین).
وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتْ7
تهفسیری ئاسان: کاتێک گیانی هەر کەس دەگەرێتەوە بۆ لاشەی و جووت دەبێتەوە لەگەڵیدا.
وَإِذَا ٱلْمَوْءُۥدَةُ سُئِلَتْ8
تهفسیری ئاسان: کاتێک کچی زیندە بەچاڵکراو پرسیاری لێدەکرێت.
بِأَىِّ ذَنۢبٍۢ قُتِلَتْ9
تهفسیری ئاسان: بە چ گوناهێک، بە چ تۆمەتێک کوژرا؟!
وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتْ10
تهفسیری ئاسان: کاتێک نامەی کردەوەکان واڵا دەکرێت.
وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتْ11
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئاسمان لادەبرێن و دادەماڵرێن.
وَإِذَا ٱلْجَحِيمُ سُعِّرَتْ12
تهفسیری ئاسان: کاتێک دۆزەخ دادەگیرسێت و تاودەدرێت.
وَإِذَا ٱلْجَنَّةُ أُزْلِفَتْ13
تهفسیری ئاسان: کاتێک بەهەشت نزیک دەخرێتەوە (لە خواناسان).
عَلِمَتْ نَفْسٌۭ مَّآ أَحْضَرَتْ14
تهفسیری ئاسان: ئیتر ئەو کاتە هەرکەس دەزانێت چی ئامادە کردووە و چ توێشوویەکی پێیە.
فَلَآ أُقْسِمُ بِٱلْخُنَّسِ15
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو ئەستێرانەی کە پەنهان دەبن و ون دەبن لەچاو، یاخود بەهۆی سوڕانەوەی زەوی و خۆیانەوە (بەهۆی هەڵهاتنی خۆرەوە) ون دەبن.
ٱلْجَوَارِ ٱلْكُنَّسِ16
تهفسیری ئاسان: بەو هەسارانەی کە پەنا دەگرن و دیار نامێنن.
وَٱلَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ17
تهفسیری ئاسان: بەو شەوەی کە دادێت و تاریکایەکەی ڕوومان تێدەکات.
وَٱلصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ18
تهفسیری ئاسان: بە بەرەبەیان کە پشووی تێدێت، وەکو زیندەوەرێک ئاهی تێدێتەوە و دەست دەکات بە هەناسەدان و ژیان و ڕووناکیەکەی دەردەکەوێت.
إِنَّهُۥ لَقَوْلُ رَسُولٍۢ كَرِيمٍۢ19
تهفسیری ئاسان: (سوێند بەوانە هەمووی) بەڕاستی، بێ دوودڵی ئەم قورئانە لەزاری نێردراوێکی بەڕێزەوەیە (کە جوبرەئیلە).
ذِى قُوَّةٍ عِندَ ذِى ٱلْعَرْشِ مَكِينٍۢ20
تهفسیری ئاسان: خاوەنی هێزو دەسەڵاتە و لای خاوەنی عەرش، فریشتەیەکی پایەدارە.
مُّطَاعٍۢ ثَمَّ أَمِينٍۢ21
تهفسیری ئاسان: فەرمانڕەوایە لەوێ، هەروەها ئەمین و دڵسۆزە لە کارەکانیدا.
وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجْنُونٍۢ22
تهفسیری ئاسان: دڵنیابن کە هاورێکەتان { محمد (صلی اللە علیە وسلم) } شێت نیە و (لەکەماڵی ژیریدایە).
وَلَقَدْ رَءَاهُ بِٱلْأُفُقِ ٱلْمُبِينِ23
تهفسیری ئاسان: بێگومان محمد (صلی اللە علیە وسلم) جوبرەئیلی بینی بە ئاشکرا لە ئاسۆی نومایاندا.
وَمَا هُوَ عَلَى ٱلْغَيْبِ بِضَنِينٍۢ24
تهفسیری ئاسان: هەرچی پێ دەگات، لە جیهانی نهێنی و شاراوەکانەوە، لێتان ناشارێتەوە و ڕاستیتان پێ ڕادەگەیەنێت چونکە هەرگیز لە گەیاندنی پەیامەکەیدا ڕژدو ڕەزیل نیە.
وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَٰنٍۢ رَّجِيمٍۢ25
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە گوفتاری شەیتانی نەفرین لێکراو نیە.
فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ26
تهفسیری ئاسان: ئیتر بۆ کوێ دەچن؟ ڕوو دەکەنە کوێ؟ ڕوو دەکەنە کێ؟
إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ27
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە تەنها یادخەرەوەیە بۆ سەرجەم دانیشتووانی زەوی (بۆ پەری و ئادەمیزاد لە هەموو سەردەمەکاندا).
لِمَن شَآءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ28
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوانەتان کە دەیانەوێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنەبەر.
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ29
تهفسیری ئاسان: ویستی ئێوەش نایەتە دێتە دی مەگەر کاتێک خوای پەروەردگاری جیهانیان بیەوێت، (هەرکەس ویستی خێری هەبێت خوای گەورە سەربەرستی لێ زەوت ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا هەر ئەوە پێش دێت کە ویستی خوای لەسەرە و توانای تێگەیشتنمان لە نهێنی و شاراوەکان زۆر سنووردارە).
82. سورة الإنفطار
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتْ1
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئاسمان لەت لەت و پارچە پارچە دەبێت.
وَإِذَا ٱلْكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتْ2
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئەستێرە و هەسارەکان پەرش و بلاو دەبنەوە و ورد و خاش دەبن.
وَإِذَا ٱلْبِحَارُ فُجِّرَتْ3
تهفسیری ئاسان: کاتێک دەریاکان دەتەقێنرێنەوە.
وَإِذَا ٱلْقُبُورُ بُعْثِرَتْ4
تهفسیری ئاسان: کاتێک کە گۆرەکان ژێرە و ژوور دەکرێن (مردووەکانی ناویان دەهێنرێنە دەرەوە و زیندوو دەکرێنەوە).
عَلِمَتْ نَفْسٌۭ مَّا قَدَّمَتْ وَأَخَّرَتْ5
تهفسیری ئاسان: ئەوسا هەرکەس دەزانێت چی پێشخستووە و چی دواخستووە، چی دەستپێشکەری کردووە و چیشی هێشتۆتەوە (لە کارو کردەوەی چاک، یان خراپ کە خەڵکی دوای خۆی چاویان لێ کردووە).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلْإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلْكَرِيمِ6
تهفسیری ئاسان: ئەی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت کە سەرکەش بیت بەرامبەر پەروەردگاری میهرەبان و بەڕێزت؟ چی وای لێکردویت کە وەکو پێویست قەدری نەزانیت؟ (نافەرمان و یاخی بیت؟).
ٱلَّذِى خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ7
تهفسیری ئاسان: (بەمەرجێک) ئەو پەروەردگارە تۆی دروست کردووە، بە ڕێکوپێکترین شێوە، بەجوانترین شێواز (ئەندامەکان هەموو لەشوێنی تایبەتی خۆیاندا دانراون کە بتوانن کارو فرنانی خۆیان بەچاکی ئەنجام بدەن و ئەو ئەندامانەش کە جووتن قەبارە و درێژی و شێوەیان چوونیەکە، جگە لەوەی کە یارمەتی و تەباییەکی تەواو هەیە لەنێوانیاندا و هەمووان هاوکارن).
فِىٓ أَىِّ صُورَةٍۢ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ8
تهفسیری ئاسان: لەهەر شێوە و شێوازێکدا کە ویستوویەتی تۆی ڕێکخستووە و ئەندامەکانتی بەیەکەوە لکاندووە.
كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ9
تهفسیری ئاسان: واز بهێنن لە بێ ئاگایی، (نەدەبوو وابێت بەرامبەر ئەو پەروەردگارە جوانکارەت، سەرەڕای ئەو هەموو ڕوون کردنەوانە) بەڵکو بڕوا بەڕۆژی پاداشت ناکەن!!
وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَٰفِظِينَ10
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێوە چاودێرتان لەسەر دانراوە.
كِرَامًۭا كَٰتِبِينَ11
تهفسیری ئاسان: لە فریشتە بەڕێزە تۆمارکارەکان.
يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ12
تهفسیری ئاسان: کە ئاگاو زانان بەهەوو ئەو کردەوە و ڕەفتارانەی کە ئەنجامی دەدەن.
إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ لَفِى نَعِيمٍۢ13
تهفسیری ئاسان: (سەرئەنجام) بەڕاستی چاکان، خواناسان لەناو نازو نیعمەتدا ژیانی پڕ لە شادی و خۆشی دەبەنەسەر.
وَإِنَّ ٱلْفُجَّارَ لَفِى جَحِيمٍۢ14
تهفسیری ئاسان: بێگومان تاوانبارو تاوانکارەکانیش لەناو دۆزەخدا ژیانی پڕ لە ئێش و ئازار دەبەنەسەر.
يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ ٱلدِّينِ15
تهفسیری ئاسان: کە لە ڕۆژی قیامەتدا دەخرێنە ناوی و دووچاری دەبن.
وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَآئِبِينَ16
تهفسیری ئاسان: لەناویدا ئەوان بەهیچ شێوەیەک ڕزگاریان نابێت و ناتوانن لێی دووربکەنەوە و خۆیانی لێ بشارنەوە.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلدِّينِ17
تهفسیری ئاسان: جا تۆ ئەی ئینسان چووزانیت ڕۆژی قیامەت چیە و چۆنە؟!
ثُمَّ مَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلدِّينِ18
تهفسیری ئاسان: پاشان تۆ چووزانیت ئەو ڕۆژە چۆن ڕۆژێکە، (چەند سەختە، چەند سامناکە، چەندە پڕ لە مەینەتە).
يَوْمَ لَا تَمْلِكُ نَفْسٌۭ لِّنَفْسٍۢ شَيْـًۭٔا ۖ وَٱلْأَمْرُ يَوْمَئِذٍۢ لِّلَّهِ19
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە کەس فریای کەس ناکەوێت، کەس هیچ شتێکی لە دەست نایەت بۆ کەسانی تر، ئەو ڕۆژە هەموو شتێک بەدەست خوایە، فەرمان تەنها فەرمانی پەروەردگاری دادپەروەرە.
83. سورة المطففين
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَيْلٌۭ لِّلْمُطَفِّفِينَ1
تهفسیری ئاسان: هاوارو ئاهو ناڵە بۆ تەرازووبازەکان، بۆ ئەوانەی کە لەکێشان و پێواندا لەکڕین و فرۆشتندا تەرازوو بازی و فێڵ دەکەن (یان لە هەڵسەنگاندنی خەڵکیدا ڕاست ناڵێن).
ٱلَّذِينَ إِذَا ٱكْتَالُوا۟ عَلَى ٱلنَّاسِ يَسْتَوْفُونَ2
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کاتێک شت لە خەڵکی دەکڕن بە تەواوی، بە زیادەوە ڵێیان وەردەگرن.
وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ3
تهفسیری ئاسان: بەڵام کاتێک شتیان بۆ دەپێون یان دەکێشن لێی دەدزنەوە و کەمیان دەدەنێ و فێڵیان لێدەکەن.
أَلَا يَظُنُّ أُو۟لَٰٓئِكَ أَنَّهُم مَّبْعُوثُونَ4
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە گومان نابەن کە بەڕاستی زیندوو دەکرێنەوە (تا سەرئەنجامی خیانەت و فێڵیان وەربگرن).
لِيَوْمٍ عَظِيمٍۢ5
تهفسیری ئاسان: بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گەورە.
يَوْمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ6
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە هەموو خەڵکی بە پێوە دەوەستن لەبەردەم دەسەڵاتی پەروەردگاری جیهانیاندا.
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلْفُجَّارِ لَفِى سِجِّينٍۢ7
تهفسیری ئاسان: واز بهێنن لە تەرازووبازی، چونکە بەڕاستی نامەی کردەوەی تاوانباران لە (سجین) دایە.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا سِجِّينٌۭ8
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی (سجین) چیە؟
كِتَٰبٌۭ مَّرْقُومٌۭ9
تهفسیری ئاسان: نامەیەکی (دیاری و ئاشکرایە هەر بەڕواڵەتیدا دیارە کە خێری تیادا نیە)، مۆرکراوو لۆک کراویشە.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ10
تهفسیری ئاسان: هاوارو ئاهوناڵە لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی بڕوایان نیە و، بەرنامەی خوا بەدرۆ دەزانن.
ٱلَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بڕوایان بە ڕۆژی قیامەت و زیندوو بوونەوە نیە و هەمیشە بەدرۆی دەزانن.
وَمَا يُكَذِّبُ بِهِۦٓ إِلَّا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ12
تهفسیری ئاسان: کەسیش بەرپا بوونی ئەو ڕۆژە بەدرۆ نازانێت، مەگەر هەموو ستەمکارێکی گوناهبار نەبێت.
إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ13
تهفسیری ئاسان: ئەوجۆرە کەسانەی کاتێک ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنرێتەوە، دەڵێن: ئەمە ئەفسانەی پێشینانە و (بەسەرچووە)...!!
كَلَّا ۖ بَلْ ۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ14
تهفسیری ئاسان: نەخێر، وانیە (ئەو نەفامانە تێناگەن و داناچڵەکێن) بەڵکو دڵیان ژەنگی هێناوەو چڵکی گوناە دایپۆشیوە لە سەرەنجامی ئەو کاروکردەوانەی کە دەیانکرد.
كَلَّآ إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍۢ لَّمَحْجُوبُونَ15
تهفسیری ئاسان: نەخێڕ، ڕزگاربوونیان نیە، چونکە بەڕاستی ئەو ڕۆژە بەربەست هەیە لەنێوان تاوانباران و پەروەردگاریاندا و بێ بەش دەبن لەبینینی ئەو زاتە.
ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُوا۟ ٱلْجَحِيمِ16
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا بێگومان دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ17
تهفسیری ئاسان: پاشان پێیان دەوترێت: ئائەمە ئەو شوێنەیە کە بڕواتان پێی نەبوو بەڕاستتان نەدەزانی.
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلْأَبْرَارِ لَفِى عِلِّيِّينَ18
تهفسیری ئاسان: نەخێر (دەستەی سەرفرازان دوورن لەو تەنگانەیە) بەڵکو نامەی کردەوەکانیان، دۆسیەی ڕەفتاریان وا لە شوێنە بەرزو بڵندەکاندا.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا عِلِّيُّونَ19
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی (علیون) چیەو چۆنە.
كِتَٰبٌۭ مَّرْقُومٌۭ20
تهفسیری ئاسان: نامەیەکی (دیارو ئاشکرایە، هەر بە ڕواڵەتیدا دیارە کە خاوەنی سەرفرازو بەختەوەرە) مۆرکراوو لۆک کراویشە.
يَشْهَدُهُ ٱلْمُقَرَّبُونَ21
تهفسیری ئاسان: ئەو نامەیە فریشتە نزیکە بەڕێزەکانی لای خوا دەیکەنەوەو (بەسەرسامی و خۆشیەوە سەرنجی چاکە و خواپەرستی چاکان دەدەن و) شایەتی لەسەر دەدەن.
إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ لَفِى نَعِيمٍ22
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی چاکان، خواناسان لەناو نازو نیعمەتدا ژیانی خۆشی و شادی دەبەنە سەر.
عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ23
تهفسیری ئاسان: لەسەر کورسی و قەنەفە ڕازاوەکان تەماشای دەوروبەری خۆیان دەکەن (سەرنجی دیمەنی جوان و باخات و باخچە و گوڵ و گوڵزارو تاڤگە و ڕووبارو نازو نیعمەتە نەبڕاوە و بێشومارەکان دەدەن).
تَعْرِفُ فِى وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ ٱلنَّعِيمِ24
تهفسیری ئاسان: خۆشی و خۆشگوزەرانی ناسک پەروەری لە ڕووخساریاندا دەبینیت.
يُسْقَوْنَ مِن رَّحِيقٍۢ مَّخْتُومٍ25
تهفسیری ئاسان: شەرابێکیان پێشکەش دەکرێت، کە پاک و سەرمۆرە.
خِتَٰمُهُۥ مِسْكٌۭ ۚ وَفِى ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ ٱلْمُتَنَٰفِسُونَ26
تهفسیری ئاسان: کە نۆشکرا بۆنی میسک ئەو ناوە پڕدەکات، (پێچەوانەی شەرابی دنیایە کە بخۆرو دەوروبەریش بۆگەن دەکات)، جا با لە پێناوی ئەوەدا پێشبڕکێکەران پێشبڕکێ بکەن.
وَمِزَاجُهُۥ مِن تَسْنِيمٍ27
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەو شەرابە ئاوێتەکەی لە (تسنیم)ە.
عَيْنًۭا يَشْرَبُ بِهَا ٱلْمُقَرَّبُونَ28
تهفسیری ئاسان: (تسنیم) یش سەرچاوەیەکە تەنها خۆشەویستان و نزیککراوەکان لێی دەخۆنەوە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ كَانُوا۟ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يَضْحَكُونَ29
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی کە تاوانیان دەکرد گاڵتەیان بە ئیمانداران دەهات و پێیان پێدەکەنین.
وَإِذَا مَرُّوا۟ بِهِمْ يَتَغَامَزُونَ30
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش بەلایاندا تێپەڕ بوونایە دەیانکردە چپەچپ و سرتە سرت و بە چاو ئیشارەتیان دەکرد.
وَإِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمُ ٱنقَلَبُوا۟ فَكِهِينَ31
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش دەگەڕانەوە بۆ باڵەوە، بەدەم پێکەنین و گاڵتەوە دەگەڕانەوە (هەر باسیان دەکردن)...
وَإِذَا رَأَوْهُمْ قَالُوٓا۟ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ32
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ئیمانداران دەبیننەوە، دەڵێن: بەڕاستی ئەوانە گومران و لەڕێگەی باو وباپیران لایانداوە!!
وَمَآ أُرْسِلُوا۟ عَلَيْهِمْ حَٰفِظِينَ33
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەو خوانەناسانە ڕەوانە نەکراون تا چاودێربن بەسەر ئیماندارانەوە.
فَٱلْيَوْمَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنَ ٱلْكُفَّارِ يَضْحَكُونَ34
تهفسیری ئاسان: (ئەمڕۆ ئیتر نۆرەی ئیماندارانە) جا ئەمڕۆ ئەوانەی باوەڕدار بوون بەکافران پێدەکەنن.
عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ35
تهفسیری ئاسان: لەسەر کورسی و قەنەفە (ڕازاوەکان) تەماشا دەکەن (دۆزەخیەکان دەبینن لەسەر شاشەی تایبەتی پێیان دەڵێن):
هَلْ ثُوِّبَ ٱلْكُفَّارُ مَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ36
تهفسیری ئاسان: باشە ئایا کافران پاداشتی ئەوەی کە دەیانکرد درانەوە؟!
84. سورة الإنشقاق
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتْ1
تهفسیری ئاسان: کاتێک دێت ئاسمان لەت و پەت دەبێت.
وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ2
تهفسیری ئاسان: گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاری دەبێت، حەق وایە و پێویستە لەسەری ئاوا فەرمانبەردار بێت.
وَإِذَا ٱلْأَرْضُ مُدَّتْ3
تهفسیری ئاسان: هەروەها کاتێک دێت زەویش پان و بەرین دەبێتەوە (تا جێگەی هەمووانی لەسەر ببێتەوە، کە ئەمە ئاماژەیە، بۆ تەخت بوونی).
وَأَلْقَتْ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتْ4
تهفسیری ئاسان: هەرچی لەناویدا هەیە فڕێی دەداتە سەر ڕووکاری و خۆی خاڵی دەکات.
وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ5
تهفسیری ئاسان: گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاری دەبێت، حەق وایە و پێویستە لەسەری ئاوا فەرمانبەردار بێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلْإِنسَٰنُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدْحًۭا فَمُلَٰقِيهِ6
تهفسیری ئاسان: ئەی ئینسان بەڕاستی تۆ خۆت زۆر ماندوو دەکەیت، زۆر ڕەنج و زەحمەت دەکێشیت، سەرئەنجامیش دەبێ بگەڕێیتەوە بۆ لای پەروەردگارت (تا پاداشتی ڕەنج و هەوڵەکەت وەربگریت).
فَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ7
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی دۆسیەی کردەوەکانی درایە دەستی ڕاستی...
فَسَوْفَ يُحَاسَبُ حِسَابًۭا يَسِيرًۭا8
تهفسیری ئاسان: ئەوە لەمەودا لێپرسینەوەیەکی زۆر ئاسانی لەگەڵدا دەکرێت.
وَيَنقَلِبُ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ مَسْرُورًۭا9
تهفسیری ئاسان: بەدڵی خۆش و ڕووی خۆشەوە دەگەڕێتەوە بۆ ناو کەسوکاری چاکو خواناسی، بۆ ناو ئیمانداران (سەرەڕای حۆری و غلمان و ولدان).
وَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ وَرَآءَ ظَهْرِهِۦ10
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوەی دۆسیەی کردەوەکانی لە پشتیەوە درایە دەستی.
فَسَوْفَ يَدْعُوا۟ ثُبُورًۭا11
تهفسیری ئاسان: ئەوە لەمەولا هاوارو دادی لێبەرزدبێتەوە و دەڵێت: خوایە مەرگ، خوایە بمکوژە، خوا لەناوم بەرە.
وَيَصْلَىٰ سَعِيرًا12
تهفسیری ئاسان: دەخرێتە ناو دۆزەخ.
إِنَّهُۥ كَانَ فِىٓ أَهْلِهِۦ مَسْرُورًا13
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی ئەو جۆرە کەسە کاتی خۆی لەناو ماڵ و خێزانیدا بەکەیف و ئاهەنگی ناشەرعی، بە بەرپاکردنی سفرەو خوانی حەرام دڵی خۆش بوو (مەبەستی ڕابواردنی حەرام بوو).
إِنَّهُۥ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ14
تهفسیری ئاسان: بڕوای وابوو کە هەرگیز زیندوو بوونەوە و گەڕانەوە و لێپرسینەوە نیە.
بَلَىٰٓ إِنَّ رَبَّهُۥ كَانَ بِهِۦ بَصِيرًۭا15
تهفسیری ئاسان: نەخێر بەگومانی ئەو نەبوو، پەروەردگاری چاک ئاگاداری کارو کردەوەکانی بوو و دەیبینی چی دەکات.
فَلَآ أُقْسِمُ بِٱلشَّفَقِ16
تهفسیری ئاسان: سوێندم (بەو کاتەی دوای خۆرئاوا بوون) ئاسۆ سوور هەڵدەگەڕێت.
وَٱلَّيْلِ وَمَا وَسَقَ17
تهفسیری ئاسان: بە شەوو ئەوەی کە کۆی دەکاتەوە (شەوگار ئادەمیزاد لەماڵی خۆیدا و، گیانداران لە شوێنی خۆیان و باڵندەکان لە هێلانەکانیاندا کۆدەکاتەوە).
وَٱلْقَمَرِ إِذَا ٱتَّسَقَ18
تهفسیری ئاسان: بەمانگی چواردەش کاتێک تێرو تەواوو گەورە و درەخشان دەبێت.
لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍۢ19
تهفسیری ئاسان: ئێوە تێدەپەڕن و گۆڕانکاری و حاڵاتی زۆرتان بەسەردێت (بۆ نموونە: لە مناڵی، بۆ لاوی، بۆ پیری، بۆ مەرگ، بۆ بەرزەخ، بۆ قیامەت، لەوەودواش بۆ بەهەشت یان دۆزەخ)، یاخود لە ساغی، بۆ نەخۆشی یان بەپێچەوانەوە.. لە هەژاریی، بۆ دەوڵەمەندی یان پێچەوانەوە، لە قیامەتیشدا لە بەهەشتدا ئیمانداران بەردەوام بەرەو تەواوترو چاکتر دەبرێن).
فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ20
تهفسیری ئاسان: کەواتە، ئەو خوانەناسانە چیانە و بۆچی ئیمان ناهێنن؟
وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ ٱلْقُرْءَانُ لَا يَسْجُدُونَ ۩21
تهفسیری ئاسان: کاتێک قورئانیش بەسەریاندا دەخوێنرێتەوە، سوژدە نابەن و ملکەچ نابن؟
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُكَذِّبُونَ22
تهفسیری ئاسان: دیارە کە بێ باوەڕان بەردەوام ڕاستیەکان بەدرۆ دەزانن، بەڵکو باوەڕی پێناکەن.
وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ23
تهفسیری ئاسان: خوایش چاک ئاگاو زانایە بەوەی کە لە دڵ و دەروونیاندا شاردوویانەتەوە (لە بوغزو کینە و پیلان، دژی ئیسلام و موسڵمانان).
فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ24
تهفسیری ئاسان: (کەواتە)، مژدەی ئازارو سزایەکی بەئێشیان پێ بدە!!
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍۭ25
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوەی چاکیان ئەنجامداوە، پاداشتی نەبڕاوە و بێ منەت چاوەڕێیانە.
85. سورة البروج
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلْبُرُوجِ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە ئاسمانی خاوەن ئەستیرە و هەسارەی گەورە...
وَٱلْيَوْمِ ٱلْمَوْعُودِ2
تهفسیری ئاسان: بەو ڕۆژەی کە بەڵێن دراوە پێش بێت (واتە ڕۆژی قیامەت)...
وَشَاهِدٍۢ وَمَشْهُودٍۢ3
تهفسیری ئاسان: بەشایەت و شایەتی لەسەردراوە، یاخود بە شایەت و بینراوەکان، (تاوانباران ئامادەن و هەرچی ئەنجامیانداوە تۆمار کراوە لەسەریان).
قُتِلَ أَصْحَٰبُ ٱلْأُخْدُودِ4
تهفسیری ئاسان: بەکوشت چن، نەفرینیان لێ بێت، ئەوانەی کە چاڵیان هەڵکەند (بۆ ئیمانداران)...
ٱلنَّارِ ذَاتِ ٱلْوَقُودِ5
تهفسیری ئاسان: ئاگری داگیرساو و بەتینیان تێدا کردەوە...
إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌۭ6
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتەی کە بە دەوریدا دانیشتبوون...
وَهُمْ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌۭ7
تهفسیری ئاسان: لە نزیکەوە چاودێری ئەو کارەساتەیان دەکرد کە بەسەر باوەڕداراندا دەهێنرێت و خۆیان لە نزیکەوە سەرپەرشتیان دەکرد.
وَمَا نَقَمُوا۟ مِنْهُمْ إِلَّآ أَن يُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ8
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕق و داخەیان لە ئیمانداران تەنها لەبەر ئەوەبوو کە ئەوان باوەڕی بەتینیان دەهێنا بە خوای باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری...
ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ9
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە خاوەنی هەموو شتێکە لە ئاسمانەکان و زەویدا، ئەو خوایەی شایەتە لەسەر هەموو شتێک و ئاگای لە هەموو شتێکە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ فَتَنُوا۟ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا۟ فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمْ عَذَابُ ٱلْحَرِيقِ10
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە بەڵاو ناخۆشی وتەنگانە و پیلان دژی پیاوانی ئیماندارو ئافرەتانی ئیماندار خستەکارو پاشان هەر بەردەوام دەبن و کۆڵ نادەن و پەشیمان نابنەوە سزای دۆزەخ و سزای سووتێنەر بۆ ئەوانەیە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْكَبِيرُ11
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، باخەکانی بەهەشت کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات بۆیان ئامادەیە، هەر ئەوە خۆی لە خۆیدا سەرکەوتن و سەرفرازیەکی زۆر گەورە و بێ سنوورو بێ وێنەیە.
إِنَّ بَطْشَ رَبِّكَ لَشَدِيدٌ12
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تۆڵەی پەروەردگارت (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیمانداران) زۆر توندو تیژ و بەزەبرە.
إِنَّهُۥ هُوَ يُبْدِئُ وَيُعِيدُ13
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر ئەو زاتەیە سەرەتا هەموو شتێکی دروست دەکات و دوای نەمانیش دووبارە دروستی دەکاتەوە.
وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلْوَدُودُ14
تهفسیری ئاسان: هەر ئەویش زاتێکی زۆر لێخۆشبوو بەسۆزو دڵۆڤان و دڵسۆزە (بۆ ئیمانداران).
ذُو ٱلْعَرْشِ ٱلْمَجِيدُ15
تهفسیری ئاسان: خاوەنی تەختی بڵند و بەرزو پایەدارە.
فَعَّالٌۭ لِّمَا يُرِيدُ16
تهفسیری ئاسان: هەرچی بیەوێت ئەنجامی دەدات، هەرچی بیەوێت کەس ناتوانێت دەست بهێنێتە ڕێی.
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلْجُنُودِ17
تهفسیری ئاسان: ئایا هەواڵی لەشکرو سوپاکانت پێگەیشتووە؟ (ئەوانەی یاخی بوون لە پێغەمبەران و بەرنامەی یەکخواناسی).
فِرْعَوْنَ وَثَمُودَ18
تهفسیری ئاسان: کە لەشکری فیرعەون و ثمودە.
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى تَكْذِيبٍۢ19
تهفسیری ئاسان: بەڵکو ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون تەمێ نابن بەڵکو هەر سەرگەرمی بە درۆ لە قەلەمدان و دژایەتی ئەم ئایین و بەرنامە و قورئانەن.
وَٱللَّهُ مِن وَرَآئِهِم مُّحِيطٌۢ20
تهفسیری ئاسان: (بەڵام با بزانن)، دەسەڵاتی خوا لە پشتیانەوە دەورەی داون لە دەستی دەرناچن
بَلْ هُوَ قُرْءَانٌۭ مَّجِيدٌۭ21
تهفسیری ئاسان: (ئەوەی ئەوان دژایەتی دەکەن) ئەو قورئانە بەرزو بڵندو پایەدارەیە.
فِى لَوْحٍۢ مَّحْفُوظٍۭ22
تهفسیری ئاسان: کە لە لاپەڕەی تایبەتی و لەسەر تابڵوی پیرۆز، پارێزراوە لە (لوح المحفوظ) دا.
86. سورة الطارق
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلسَّمَآءِ وَٱلطَّارِقِ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە ئاسمان و ئەو ئەستێرانەی بەشەودا دەردەکەون.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلطَّارِقُ2
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی (طارق) چیە.
ٱلنَّجْمُ ٱلثَّاقِبُ3
تهفسیری ئاسان: ئەستێرەیەکە بە ڕووناکیەکەی تاریکی دەبڕێت.
إِن كُلُّ نَفْسٍۢ لَّمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌۭ4
تهفسیری ئاسان: (سوێند بەوانە) هیچ کەس نیە چاودێری نەبێت، (سەرەتا خوا چاودێری هەمووانە، فریشتەکانیشی کردووە بە چاودێرو پارێزەرمان).
فَلْيَنظُرِ ٱلْإِنسَٰنُ مِمَّ خُلِقَ5
تهفسیری ئاسان: کەواتە با ئادەمیزاد تەماشا بکات و سەرنج بدات کە لە چی دروستکراوە؟!
خُلِقَ مِن مَّآءٍۢ دَافِقٍۢ6
تهفسیری ئاسان: دروستکراوە لە ئاوێکی هەڵقوڵاو (کە مەنی پیاوە و هێلکۆکەی ئافرەتە، هەردوولایان هەڵدەقوڵێن بۆ پێکهاتنی ئادەمیزاد، بەویستی خوا).
يَخْرُجُ مِنۢ بَيْنِ ٱلصُّلْبِ وَٱلتَّرَآئِبِ7
تهفسیری ئاسان: لە نێوان بڕبڕەکانی پشت و ئێسکەکانی سینەدا دەردەچێت.
إِنَّهُۥ عَلَىٰ رَجْعِهِۦ لَقَادِرٌۭ8
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو زاتە دووبارە (دروستکردنەوەی ئادەمیزادی) زۆر لائاسانە و توانای تەواوی هەیە.
يَوْمَ تُبْلَى ٱلسَّرَآئِرُ9
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە هەموو نهێنیەکان دەردەکەوێت و ئاشکرا دەکرێت.
فَمَا لَهُۥ مِن قُوَّةٍۢ وَلَا نَاصِرٍۢ10
تهفسیری ئاسان: ئادەمیزاد هیچ هێزو پشتیوانیەکی نیە.
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلرَّجْعِ11
تهفسیری ئاسان: سوێند بە ئاسمانێک کە خاوەنی گێڕانەوەیە (سوڕی ئاو لە سروشتدا، شەپۆلەکانی تەلەفون و ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن... هتد).
وَٱلْأَرْضِ ذَاتِ ٱلصَّدْعِ12
تهفسیری ئاسان: هەروەها سوێند بە زەوی کە درزی تێ دەبێت بەهۆی ڕووەکەوە.
إِنَّهُۥ لَقَوْلٌۭ فَصْلٌۭ13
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە گوفتارێکی جیاکەرەوەیە (جیاکەرەوەی حەق و ناحەق، ڕاست و درۆ، چاک و خراپ و،... هتد).
وَمَا هُوَ بِٱلْهَزْلِ14
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە گوفتارێکی گەڵتە نیە.
إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًۭا15
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانە سەرگەرمی پیلانن و خەریکی داونانەوەن (بۆ ئیمانداران).
وَأَكِيدُ كَيْدًۭا16
تهفسیری ئاسان: (بەڵام خوا دەفەرموێت): منیش پلان و نەخشەی خۆم دەخەمەکار.
فَمَهِّلِ ٱلْكَٰفِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًۢا17
تهفسیری ئاسان: کەواتە تۆیش تاوێک مۆڵەتی بێ باوەڕان بدە، کەمێک لێیان بوەستە (بزانە چیان بەسەر دەهێنم).
87. سورة الأعلى
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَبِّحِ ٱسْمَ رَبِّكَ ٱلْأَعْلَى1
تهفسیری ئاسان: تەسبیحات و ستایشی پەروەردگاری بەرزو بڵند و پایەدارت بکە.
ٱلَّذِى خَلَقَ فَسَوَّىٰ2
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی هەموو شتێکی دروستکردووە بەجوانی و ڕێکوپێک و تێرو تەواویی کردووە.
وَٱلَّذِى قَدَّرَ فَهَدَىٰ3
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە نەخشەی کێشاوە بۆ هەموو شتێک و جا ڕێنموویی کردووە.
وَٱلَّذِىٓ أَخْرَجَ ٱلْمَرْعَىٰ4
تهفسیری ئاسان: ئەوەی کە گژوگیای لە لەوەڕگا دەرهێناوە.
فَجَعَلَهُۥ غُثَآءً أَحْوَىٰ5
تهفسیری ئاسان: (بەڵام دوای ماوەیەک) دەیکاتە پووش و پەڵاشتێکی زەردە و وشک و ڕەشهەڵگەڕاو.
سَنُقْرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰٓ6
تهفسیری ئاسان: { ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) } ئێمە قورئانت لە ڕێگەی جوبرەئیلەوە بەسەردا دەخوێنینەوە، ئیتر هەرگیز بیرت ناچێت.
إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۚ إِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلْجَهْرَ وَمَا يَخْفَىٰ7
تهفسیری ئاسان: مەگەر شتێک ویستی خوای لەسەربێت، چونکە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو شتانەی کە ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوەن.
وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَىٰ8
تهفسیری ئاسان: جا دڵنیابە ئێمە یارمەتیت دەدەین بۆ ئەنجامدانی هەموو چاکەیەک، هەموو کارێکی لەبارت بۆ ئاسان دەکەین.
فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكْرَىٰ9
تهفسیری ئاسان: کەواتە تۆ ئیتر لەسەر یادخستنەوە و یاداوەری ئەو کەسانە بەردەوام بە کە سوودیان وەرگرتووە و ئامادەن زیاتر تێبگەن.
سَيَذَّكَّرُ مَن يَخْشَىٰ10
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو کەسەی کە ترسی خوای لە دڵدا بێت یادەوەری وەردەگرێت.
وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلْأَشْقَى11
تهفسیری ئاسان: خراپترین کەس خۆی لێ دوور دەگرێت...
ٱلَّذِى يَصْلَى ٱلنَّارَ ٱلْكُبْرَىٰ12
تهفسیری ئاسان: ئەوەی دەچێتە ناو ئاگرەکە گەورەکەوە و دەسوتێت تیایدا.
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ13
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا نە ئەوەیە بمرێت و (ڕزگاری بێت، نە ئەوەشە کە) ژیانێکی ئاسایی بەسەر بەرێت.
قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّىٰ14
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو کەسە سەرفرازە کە دەروونی خۆی پاک ڕاگرتووە و...
وَذَكَرَ ٱسْمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ15
تهفسیری ئاسان: ناوی پەروەردگاری دەبات و نوێژی بۆ دەکات و کڕنووش و سوژدەی بۆ بردووە.
بَلْ تُؤْثِرُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا16
تهفسیری ئاسان: کەچی ئێوە ڕێبازی ڕزگاری ناگرنە بەرو بەڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مەبەستە.
وَٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰٓ17
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا قیامەت و بەدەست هێنانی بەهەشت چاکترە و بەردەوامیشە (هەر بەراورد ناکرێت لەگەڵ تەمەنی کورتی دنیادا).
إِنَّ هَٰذَا لَفِى ٱلصُّحُفِ ٱلْأُولَىٰ18
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەم یادخستنەوانە لە پەڕاوە دێرینەکانیشدا باسکراوە.
صُحُفِ إِبْرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ19
تهفسیری ئاسان: (لەوانە) کتێبە پیرۆزەکانی ئیبراهیم و موسا.
88. سورة الغاشية
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلْغَٰشِيَةِ1
تهفسیری ئاسان: ئایا هەواڵ و دەنگوباسی ڕۆژی قیامەتت پێگەیشتووە؟! (ڕۆژێکە سەختیەکەی هەموو کەسێک داگیر دەکات).
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍ خَٰشِعَةٌ2
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا چەند ڕووخسارانێک خەجاڵەت و ڕەنگ زەرد و شەرمەزار و زەبوونن.
عَامِلَةٌۭ نَّاصِبَةٌۭ3
تهفسیری ئاسان: (هەریەک لە خاوەنی ئەو ڕووخسارانە) ئیشکەرێکی شەکەت و ماندوون (بۆ بەدەستهێنانی دنیای دوور لە ئیمان).
تَصْلَىٰ نَارًا حَامِيَةًۭ4
تهفسیری ئاسان: دەچنە ناو ئاگرێکی سووتێنەرەوە (کە جەستەکە لەناو نابات بۆئەوەی هەر لە سزادا بمێنێتەوە).
تُسْقَىٰ مِنْ عَيْنٍ ءَانِيَةٍۢ5
تهفسیری ئاسان: لە سەرچاوەیەکی لە کوڵ و زۆر گەرم خواردنەوەی دەدرێتێ.
لَّيْسَ لَهُمْ طَعَامٌ إِلَّا مِن ضَرِيعٍۢ6
تهفسیری ئاسان: هیچ خۆراکیشیان نیە تەنها لە دڕکێکی ووشک و تفت و تاڵە (جۆرە ڕوەکێکی بیابانیە بەتەڕی تەنها وشتر دەیخوات، بە وشکی وشتریش نایخوات).
لَّا يُسْمِنُ وَلَا يُغْنِى مِن جُوعٍۢ7
تهفسیری ئاسان: نە ئەوەیە گۆشتی پێبگرن و پێی قەڵەو ببن، نە ئەوەشە پێی تێرببن.
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۢ نَّاعِمَةٌۭ8
تهفسیری ئاسان: لەولاشەوە ڕوخسارانێکی تر ناسک و ڕووخۆش و گەشاوە و ڕووناکن.
لِّسَعْيِهَا رَاضِيَةٌۭ9
تهفسیری ئاسان: لە هەوڵ و کۆششەکانیان (بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا لە دنیادا) ڕازی و ئاسوودەن.
فِى جَنَّةٍ عَالِيَةٍۢ10
تهفسیری ئاسان: لە بەهەشتێکی بەرزو بڵندا ژیان دەبەنە سەر.
لَّا تَسْمَعُ فِيهَا لَٰغِيَةًۭ11
تهفسیری ئاسان: لەو شوێنەدا قسە و گوفتارێکی ناخۆش و نابەجێ نا بیستن.
فِيهَا عَيْنٌۭ جَارِيَةٌۭ12
تهفسیری ئاسان: لەو بەهەشتەدا کانی و سەرچاوە و تاڤگەی ڕەوانی تێدایە.
فِيهَا سُرُرٌۭ مَّرْفُوعَةٌۭ13
تهفسیری ئاسان: هەروەها چرپا و سیستەم و جێگەی حەوانەوەی بەرز و بڵند کراوەی لێیە.
وَأَكْوَابٌۭ مَّوْضُوعَةٌۭ14
تهفسیری ئاسان: ( لە نزیک ئەو بەختەوەرانەوە لە هەر کوێدا بن) کوپ و سوراحی و پەرداخی (جوان و ڕازاوە و نەخشین) دانراوە.
وَنَمَارِقُ مَصْفُوفَةٌۭ15
تهفسیری ئاسان: هەروەها پشتی و سەرین و پاڵپشتی جوان و ڕازاوەی تیادایە کە بە ڕێکو پێکی ڕیزکراون.
وَزَرَابِىُّ مَبْثُوثَةٌ16
تهفسیری ئاسان: فەرش و ئۆرتە و ڕایەخی قەشەنگ و نەخشینی تیادا ڕاخراوە (هەموو کۆشک و تەلارو ڤێلاکانی پێرازێنراوەتەوە).
أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى ٱلْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ17
تهفسیری ئاسان: (ئینجا خوای دروستکار لە ڕوانگەی هەندێک دروستکراوانیەوە دەیەوێت بێ باوەڕان دابچڵەکێنێت)، بۆیە دەفەرموێت: ئایا ئەوە سەرنجی وشتر نادەن چۆن دروستکراوە؟! (قەبارەی، ملی درێژی، قاچە درێژەکانی کە بە سمێکی ئیسفەنجی کۆتایی هاتووە، ئینجا خۆگرتنی لەسەر برسێتی و تینویەتی،...)
وَإِلَى ٱلسَّمَآءِ كَيْفَ رُفِعَتْ18
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجی ئاسمان نادەن چۆن بەرزکراوەتەوە (ئەو هەموو ئەستێرە و کاکەشان و هەسارە بێ شومارە دەورەی زەویداوە لە بڵندیەوە ڕاگیراون).
وَإِلَى ٱلْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ19
تهفسیری ئاسان: ئەی سەرنجی کێوەکان نادەن، چۆن داکوتراون و دامەزرێنراون.
وَإِلَى ٱلْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ20
تهفسیری ئاسان: ئەی سەرنجی دەشتەکانی زەوی نادەن چۆن تەخت کراوە (لەبار هێنراوە بۆ کشتوکاڵ و ڕێگەوبان و ژیان)؟!
فَذَكِّرْ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٌۭ21
تهفسیری ئاسان: کەواتە { تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) } ئەم شتانە بخەرەوە یادیان و ئامۆژگاریان بکە، بەڕاستی تۆ هەر یادخەرەوەیت.
لَّسْتَ عَلَيْهِم بِمُصَيْطِرٍ22
تهفسیری ئاسان: هیچ دەسەڵاتێکت نیە بەسەر دڵ و دەروونیاندا (تا بە زۆر باوەڕداریان بکەیت).
إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ23
تهفسیری ئاسان: بەڵاو ئەو کەسەی کە پشت هەڵکردووە و کوفر هەڵبژاردووە...
فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَكْبَرَ24
تهفسیری ئاسان: ئەوە خوا سزاو تۆڵەیەکی زۆرسەخت و بەئازارو بێ سنووریان لێ دەسێنێت.
إِنَّ إِلَيْنَآ إِيَابَهُمْ25
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانە گەڕانەوەیان هەر بۆ لای ئێمە (بیانەوێت و نەیانەوێت).
ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُم26
تهفسیری ئاسان: لەوەودوایش بەڕاستی حیساب و لێپرسینەوە و دادگاییان لەسەر ئێمەیە.
89. سورة الفجر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلْفَجْرِ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە بەرەبەیان.
وَلَيَالٍ عَشْرٍۢ2
تهفسیری ئاسان: سوێندم بەو شەوانەی کە دە شەون (هەندێک دەڵێن دە شەوی کۆتایی ڕەمەزانە، هەندێکیش دەڵێن دە شەوی سەرەتای مانگی ذی الحجەیە کە کاتی ئەنجامدانی حەجە، هەردوو بۆنەکەش پیرۆزن).
وَٱلشَّفْعِ وَٱلْوَتْرِ3
تهفسیری ئاسان: سوێند بە ئەو شتانە کە جووتن، هەروەها سوێند بە هەموو ئەو شتانەی کە تاکن (یاخود سوێند بە شەوە جووت و شەوە تاکەکان)
وَٱلَّيْلِ إِذَا يَسْرِ4
تهفسیری ئاسان: بە هەموو شەوێک کاتێک تێدەپەڕێت (لە سەرەنجامی سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا).
هَلْ فِى ذَٰلِكَ قَسَمٌۭ لِّذِى حِجْرٍ5
تهفسیری ئاسان: ئایا لەو شتانەدا سوێندی شایستە نییە بۆ کەسێک خاوەنی عەقڵ و بیروهۆش بێت؟!
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ6
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتزانیووە پەروەردگاری تۆ چی کرد بە هۆزی عاد.
إِرَمَ ذَاتِ ٱلْعِمَادِ7
تهفسیری ئاسان: کە ئەویش هۆزی (ارم) و خاوەنی پایەی بەرزو کۆڵەکە و نیرگەی درێژ بوون (قەومی عاد لە شاری ئیرەم کە باڵابەرزو تێکسمڕاو بوون، خانووبەرە و کۆشک و تەلاری گەورە و بەرزیان دروست دەکرد).
ٱلَّتِى لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِى ٱلْبِلَٰدِ8
تهفسیری ئاسان: لە سەردەمی ئەواندا لە هیچ شار و شوێنێکدا، کۆشک و تەلاری وەک ئەوەی ئەوان دروست نەکراوە.
وَثَمُودَ ٱلَّذِينَ جَابُوا۟ ٱلصَّخْرَ بِٱلْوَادِ9
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتزانیووە قەومی ثمودیش خوا چی لێکردن، ئەوانەی لە دۆڵ و شیوەکانەوە بەردیان دەتاشی و دەیانگواستەوە بۆ ناو قەدی چیاکان و لەوێ خانوویان دروست دەکرد؟
وَفِرْعَوْنَ ذِى ٱلْأَوْتَادِ10
تهفسیری ئاسان: هەروەها فیرعەونی خاوەن ئەهرامەکان، (چ کۆشک و بینایەکی مەحکەمیان وەکو مێخ دادەکوتی بە زەویدا).
ٱلَّذِينَ طَغَوْا۟ فِى ٱلْبِلَٰدِ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە ستەمیان بەرپاکرد لە وڵاتداو خەڵکیان دەچەوسانەوە.
فَأَكْثَرُوا۟ فِيهَا ٱلْفَسَادَ12
تهفسیری ئاسان: جا خراپە و تاوان و گوناهی زۆریان ئەنجامدەدا.
فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَبُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ13
تهفسیری ئاسان: (دوای ماوەیەکی دیاریکراو) پەروەردگاری تۆ سزاو خەشـم و قینی خۆی ڕژاند بەسەریاندا و تەفرو تونای کردن.
إِنَّ رَبَّكَ لَبِٱلْمِرْصَادِ14
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگاری تۆ هەمیشە و بەردەوام ئامادەیە کە تۆڵە لە ستەمکاران بسێنێت.
فَأَمَّا ٱلْإِنسَٰنُ إِذَا مَا ٱبْتَلَىٰهُ رَبُّهُۥ فَأَكْرَمَهُۥ وَنَعَّمَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّىٓ أَكْرَمَنِ15
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ئادەمیزاد لەلایەن پەروەردگاریەوە تاقی دەکرێتەوە، زێزی لێ دەنێت و نازو نیعمەتی بەسەردا دەڕێژێت، دەڵێت: (بە خوا وا دیارە) پەروەردگارم خۆشی دەوێم ڕێزم هەیە لای.
وَأَمَّآ إِذَا مَا ٱبْتَلَىٰهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّىٓ أَهَٰنَنِ16
تهفسیری ئاسان: بەڵام کاتێک تاقی دەکاتەوە و ڕزق و ڕۆزی کەمی پێدەبەخشێت و لێی دەگرێتەوە دەڵێت: وا دیارە پەروەردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمە و ڕیسوای کردووم.
كَلَّا ۖ بَل لَّا تُكْرِمُونَ ٱلْيَتِيمَ17
تهفسیری ئاسان: نەخێر ئەو شتانە، هیچی وا نیە، (نەبەخشین مانی ڕێز و قەدرە، نەلێگرتنەوە مانای بێ ڕێزی و بێ قەدرییە، بەڵکو ئێوە (سەرەڕای ئەو بیرو بۆچوونە چەوتانەتان) ڕێزی هەتیو ناگرن ونازی پێنادەن.
وَلَا تَحَٰٓضُّونَ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلْمِسْكِينِ18
تهفسیری ئاسان: هانی یەکتر نادەن بۆ ئەوەی خۆراک ببەخشن بەهەژار و نەداران.
وَتَأْكُلُونَ ٱلتُّرَاثَ أَكْلًۭا لَّمًّۭا19
تهفسیری ئاسان: میڕاتی دەخۆن و هەمووی دەماشنەوە (حەق خزمان و نەدارانی لێ نادەن).
وَتُحِبُّونَ ٱلْمَالَ حُبًّۭا جَمًّۭا20
تهفسیری ئاسان: ماڵ و سامان و دارایشتان زۆر خۆشدەوێت (رەچاوی حەڵاڵ و حەرام ناکەن).
كَلَّآ إِذَا دُكَّتِ ٱلْأَرْضُ دَكًّۭا دَكًّۭا21
تهفسیری ئاسان: نەخێر، (هەر ئاوا بۆتان نالوێت)، کاتێک دێت کە زەوی ورد و خاش دەکرێت و لەناکاو دەدرێت بەیەکدا.
وَجَآءَ رَبُّكَ وَٱلْمَلَكُ صَفًّۭا صَفًّۭا22
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارت دێت و فریشتەکانیش پۆل پۆل (هاتنی پەروەردگاری مەزن خۆی نەبێت کەس نازانێت چۆنە).
وَجِا۟ىٓءَ يَوْمَئِذٍۭ بِجَهَنَّمَ ۚ يَوْمَئِذٍۢ يَتَذَكَّرُ ٱلْإِنسَٰنُ وَأَنَّىٰ لَهُ ٱلذِّكْرَىٰ23
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە دۆزەخ دەهێنرێت و نیشان دەدرێت، جا ئەو ڕۆژە (ئادەمیزادی بێ باوەڕ) دەزانێت چ پەندێکی بەسەر خۆی هێناوە، بەڵام تازە بەخۆدا هاتنەوە و پەشیمانی هیچ سوودێکی نیە و دادی نادات؟!
يَقُولُ يَٰلَيْتَنِى قَدَّمْتُ لِحَيَاتِى24
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا بە کەساسی و هەناسەی ساردەوە) دەڵێت: خۆزگە بۆ ئەم ژیانەم دەست پێشخەریم بکردایە.
فَيَوْمَئِذٍۢ لَّا يُعَذِّبُ عَذَابَهُۥٓ أَحَدٌۭ25
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر ئەو ڕۆژە کەس وەک خوا بەخشم و قین نیە لە بێ باوەڕان، لەبەرئەوە سزایەکیان دەدات کە کەس ناتوانێت سزای لەو چەشنە بدات.
وَلَا يُوثِقُ وَثَاقَهُۥٓ أَحَدٌۭ26
تهفسیری ئاسان: کەسیش وەک ئەو زاتە (بێ باوەڕان) نابەستێتەوە و بەندیان ناکات.
يَٰٓأَيَّتُهَا ٱلنَّفْسُ ٱلْمُطْمَئِنَّةُ27
تهفسیری ئاسان: (شایانی باسە بە ئیماندارای سەرفراز لە سەرەمەرگدا دەوترێت) ئەی خاوەنی دڵ و دەروونی پڕ لە ئارامی (ئەی ئادەمیزادی ژیر و هۆشمەند کە لە تەمەنی کۆتای دنیادا پەروەردگارت ناسی و بەجوانی دەتپەرست...).
ٱرْجِعِىٓ إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةًۭ مَّرْضِيَّةًۭ28
تهفسیری ئاسان: بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگارت کە تۆ لەو ڕازیت و ئەویش لە تۆ ڕازیە.
فَٱدْخُلِى فِى عِبَٰدِى29
تهفسیری ئاسان: دە بچۆرە ڕیزی بەندە چاکە نازدار و بەڕێزەکانمەوە.
وَٱدْخُلِى جَنَّتِى30
تهفسیری ئاسان: بچۆرە بەهەشتە خۆشە ڕازاوەکەمەوە.
90. سورة البلد
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
لَآ أُقْسِمُ بِهَٰذَا ٱلْبَلَدِ1
تهفسیری ئاسان: سوێندم بەم شارە (واتە شاری مەککە).
وَأَنتَ حِلٌّۢ بِهَٰذَا ٱلْبَلَدِ2
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا تۆ نیشتەجێی تیایدا.
وَوَالِدٍۢ وَمَا وَلَدَ3
تهفسیری ئاسان: سوێند بە باوک و ڕۆڵەکەی.
لَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ فِى كَبَدٍ4
تهفسیری ئاسان: (سوێند بەوانە) بەڕاستی ئێمە ئینسانمان دروست کردووە و بەردەوام لە ناڕەحەتی و سەغڵەتی و کێشە و ناخۆشیدا..
أَيَحْسَبُ أَن لَّن يَقْدِرَ عَلَيْهِ أَحَدٌۭ5
تهفسیری ئاسان: ئایا ئادەمیزاد وادەزانێت کە هەرگیز کەس دەسەڵاتی بەسەریدا نابێت؟
يَقُولُ أَهْلَكْتُ مَالًۭا لُّبَدًا6
تهفسیری ئاسان: (زۆرجار) دەڵێت: من پارەی زۆرم لە ناوداوە!! من ماڵی زۆرم خەرج کردووە!!
أَيَحْسَبُ أَن لَّمْ يَرَهُۥٓ أَحَدٌ7
تهفسیری ئاسان: ئایا وا دەزانێت کەس ئاگاداری نیەو نەیبینیووە (کە ئەو سەرمایەیەی لە کوێوە پەیداکردووە و لە چیدا خەرجی کردووە؟! ).
أَلَمْ نَجْعَل لَّهُۥ عَيْنَيْنِ8
تهفسیری ئاسان: ئایا جووتێک چاومان پێنەبەخشیووە؟ (چاو: زۆر گرنگترە لە دوو دەزگای کامێرای ئەلەکترۆنی خودکار لە هەر چرکەیەکدا هەزاران وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ دەگرێت و دەینێرێت بۆ مێشک، ئەویش هەندێکی هەڵدەگرێت).
وَلِسَانًۭا وَشَفَتَيْنِ9
تهفسیری ئاسان: هەروەها زمان و دوو لێوەشمان پێ نەبەخشیووە؟
وَهَدَيْنَٰهُ ٱلنَّجْدَيْنِ10
تهفسیری ئاسان: ئایا بە منداڵی ڕێنموویمان نەکردووە بۆ ئەوەی شیر لە مەمکەکانی دایکی بخوات؟، لە گەورەیشدا بۆ ئەوەی سەرپشک بێت لە شوێنکەوتنی ڕێبازی ڕاست، یان چەوت؟!
فَلَا ٱقْتَحَمَ ٱلْعَقَبَةَ11
تهفسیری ئاسان: کەچی (زۆربەی ئەو خەڵکە) نەیتوانی بەسەر کۆسپ و لەپەرەکاندا زاڵ ببێت و ڕێگای سەرفەرزای بگرێتەبەر.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْعَقَبَةُ12
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی ئەو کۆسپ و لەمپەرانە کامەن؟!...
فَكُّ رَقَبَةٍ13
تهفسیری ئاسان: ئازاد؛ ردنی بەندە و کۆیلەیە (یان ئازادکردنی گەردنی خۆیەتی لە گوناهو یاخی بوون و سەرکەشی).
أَوْ إِطْعَٰمٌۭ فِى يَوْمٍۢ ذِى مَسْغَبَةٍۢ14
تهفسیری ئاسان: یاخود خۆراک بەخشینە لە ڕۆژێکدا کە گرانی و پرسێتی هەبێت.
يَتِيمًۭا ذَا مَقْرَبَةٍ15
تهفسیری ئاسان: بەتایبەتی بەو هەیتوەی کە خزمایەتی هەیە لەگەڵیدا.
أَوْ مِسْكِينًۭا ذَا مَتْرَبَةٍۢ16
تهفسیری ئاسان: یان بە هەژارێک کە لە هەژاریدا لەسەر خاک دانیشێت، یان پەککەوتە و کەفتەکارێک.
ثُمَّ كَانَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلصَّبْرِ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلْمَرْحَمَةِ17
تهفسیری ئاسان: سەرەڕای ئەوانەش ئادەمیزاد دەبێت لەوانەبێت کە باوەڕیان هێناوە و ئامۆژگاری یەکتریان کردووە لەسەر خۆگری و ئارامگری و هەروەها ئامۆژگاری یەکتریان کردووە لەسەر ڕەحم و بەزەیی و میهرەبانی.
أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْمَيْمَنَةِ18
تهفسیری ئاسان: (ئەوانەی بەو سیفەتە جوانانە خۆیان دەڕازێننەوە) ئەوانە دەستەی ڕاست و (دەستەی بەختەوەرانن).
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا هُمْ أَصْحَٰبُ ٱلْمَشْـَٔمَةِ19
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە باوەڕیان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبووە، ئەوانە دەستەی خوارو چەپ و چەوت و نالەباران، دەستەی نەگبەت و سەرلێشیواوەکانن.
عَلَيْهِمْ نَارٌۭ مُّؤْصَدَةٌۢ20
تهفسیری ئاسان: ئەوانە دەرگا و قاپیەکانی دۆزەخ لەسەریان داخراوە و هیچ هیوایەکی ڕزگارییان نیە.
91. سورة الشمس
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلشَّمْسِ وَضُحَىٰهَا1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خۆر و تیشکی خۆراکە لە سەرەتایی ڕۆژدا سەرهەڵدەدا).
وَٱلْقَمَرِ إِذَا تَلَىٰهَا2
تهفسیری ئاسان: سوێند بە مانگ، کاتێک بەشوێنیدا دێت.
وَٱلنَّهَارِ إِذَا جَلَّىٰهَا3
تهفسیری ئاسان: سوێند بە ڕۆژ کاتێک کە خۆر دەردەخات.
وَٱلَّيْلِ إِذَا يَغْشَىٰهَا4
تهفسیری ئاسان: سوێند بە شەو کە خۆر دادەپۆشیت.
وَٱلسَّمَآءِ وَمَا بَنَىٰهَا5
تهفسیری ئاسان: سوێند بە ئاسمان و بەو زاتە بە دەسەڵاتەی دروستی کردووە.
وَٱلْأَرْضِ وَمَا طَحَىٰهَا6
تهفسیری ئاسان: سوێند بە زەوی و بەو زاتەی کە بەشێوەی هێلکەیی دایناوە.
وَنَفْسٍۢ وَمَا سَوَّىٰهَا7
تهفسیری ئاسان: سوێند بە دەروون و ئەو زاتەی کە بە ڕێک و پێکی بەدیهێناوە.
فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَىٰهَا8
تهفسیری ئاسان: جا توانای خراپە و چاکە و خوانەناسی و خواناسی تێدا دابین کردووە.
قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّىٰهَا9
تهفسیری ئاسان: (سوێند بەوانە هەموو) بەڕاستی ئەو کەسە سەرفرازە کە نەفسی پاک و پوختە کردووە و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووە.
وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّىٰهَا10
تهفسیری ئاسان: بێگومان نائومێد بوو ئەو کەسەی نەفسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵودەی گوناهو تاوان و خراپەی کرد.
كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِطَغْوَىٰهَآ11
تهفسیری ئاسان: قەومی ثمود بەهۆی سەرکەشی و یاخی بوونیانەوە، بڕوایان بە پێغەمبەرەکەیان نەهێنا.
إِذِ ٱنۢبَعَثَ أَشْقَىٰهَا12
تهفسیری ئاسان: کاتێک شەقاوە و خوانەناسترین کەسیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سەربڕینی وشترەکە).
فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ ٱللَّهِ نَاقَةَ ٱللَّهِ وَسُقْيَٰهَا13
تهفسیری ئاسان: جا پێغەمبەری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن لەم وشترە کە موعجیزەی خوایە، مۆڵەتی بدەن لە نۆرە ئاوەکەی خۆیدا ئاو بخواتەوە.
فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمْدَمَ عَلَيْهِمْ رَبُّهُم بِذَنۢبِهِمْ فَسَوَّىٰهَا14
تهفسیری ئاسان: کەچی بڕوایان بە هەرەشەکانی نەکرد، ئینجا وشترەکەیان سەربڕی، ئەوسا ئیتر پەروەردگاریان وڵاتی کاولکردن و لەگەڵ زەویدا تەختی کرد بەسەریاندا و کەسیان ڕزگاری نەبوو (بەهۆی گوناهو تاوانیانەوە).
وَلَا يَخَافُ عُقْبَٰهَا15
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا کە خوای بەدەسەڵات لە سەرەنجامی ئەو کارەیشی هەرگیز ناترسێت.
92. سورة الليل
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلَّيْلِ إِذَا يَغْشَىٰ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە شەو کاتێک دنیا دادەگرێت...
وَٱلنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ2
تهفسیری ئاسان: بە ڕۆژ کاتێک دنیا ڕووناک دەبێت و تاریکی دەڕەوێنێتەوە.
وَمَا خَلَقَ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰٓ3
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو زاتەی کە نێر و مێی دروست کردووە.
إِنَّ سَعْيَكُمْ لَشَتَّىٰ4
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەوڵ و کۆششی ئێوە جۆراو جۆرە (هەتانە هەوڵ و کۆششی بۆ بەدەستهێنانی بەهەشتە، هەتانە بە پێچەوانەوە بە دەست و بردە بۆ ئەنجامدانی تاوان و خراپکاری، هەتانە گوێڕایەڵ و هەتانە یاخی... هتد).
فَأَمَّا مَنْ أَعْطَىٰ وَٱتَّقَىٰ5
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) دەبەخشێت و پارێزکار و لە خوانرسە...
وَصَدَّقَ بِٱلْحُسْنَىٰ6
تهفسیری ئاسان: بڕوای بتەوی بە پاداشتی چاک و بەنرخی خوایی هەیە...
فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلْيُسْرَىٰ7
تهفسیری ئاسان: ئەوە ڕێگەی چاکە و چاکەکاری بۆ ئاسان دەکەین و سەرئەنجام دەیخەینە خێر و خۆشیەوە.
وَأَمَّا مَنۢ بَخِلَ وَٱسْتَغْنَىٰ8
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی ڕەزیل و دەست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (رەزامەندی خوایی مەبەست نەبێت)...
وَكَذَّبَ بِٱلْحُسْنَىٰ9
تهفسیری ئاسان: بڕوای نەبێت بە پاداشت و بەهرەی چاکی خوایی و بەدرۆی بزانێت...
فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلْعُسْرَىٰ10
تهفسیری ئاسان: ئەوە ئێمە ڕێبازی تەنگانە و ناخۆشی بۆ ئاسان دەکەین و سەرئەنجام بە دۆزەخی دەگەیەنین.
وَمَا يُغْنِى عَنْهُ مَالُهُۥٓ إِذَا تَرَدَّىٰٓ11
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتەی کە دەمرێت و لە گۆڕ دەنرێت، ئەو کاتەش کە فڕێ دەدرێتە دۆزەخەوە ماڵ و سامان هیچ فریای ناکەوێت.
إِنَّ عَلَيْنَا لَلْهُدَىٰ12
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ڕوون کردنەوەی ڕێبازی هیدایەت و دیاریکردنی بۆ خەڵکی لەسەر ئێمەیە.
وَإِنَّ لَنَا لَلْءَاخِرَةَ وَٱلْأُولَىٰ13
تهفسیری ئاسان: بێگومان دەسەڵاتی بێ سنورمان هەیە بەسەر پاشەڕۆژ و قیامەتدا، هەروەها بەسەر دنیادا.
فَأَنذَرْتُكُمْ نَارًۭا تَلَظَّىٰ14
تهفسیری ئاسان: جا من ئەوەتە ئاگادارتان دەکەم و دەتانترسێنم لە ئاگرێک کە زۆر بڵێسە دەسێنێت.
لَا يَصْلَىٰهَآ إِلَّا ٱلْأَشْقَى15
تهفسیری ئاسان: ناچێتە ناوی مەگەر کەسانی ناپوخت و دڕندە و خوانەناس نەبێت.
ٱلَّذِى كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ16
تهفسیری ئاسان: ئەوەی حەقیقەت و ڕاستی بە درۆ داناوە و پشتی هەڵکردووە (لە بەرنامەی خوا).
وَسَيُجَنَّبُهَا ٱلْأَتْقَى17
تهفسیری ئاسان: جا خواناس و پارێزکاران لەو سزاو ناگرو ناخۆشیە دوور دەخرێنەوە.
ٱلَّذِى يُؤْتِى مَالَهُۥ يَتَزَكَّىٰ18
تهفسیری ئاسان: ئەو جۆرە کەسەی ماڵ و سامانی دەبەخشێت بەوە دڵ و دەروونی خۆی خاوێن ڕادەگرێت...
وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُۥ مِن نِّعْمَةٍۢ تُجْزَىٰٓ19
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا کەکەس چاکەیەکی وای بەسەریەوە نی یە کە پاداشت بدرێتەوە.
إِلَّا ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ رَبِّهِ ٱلْأَعْلَىٰ20
تهفسیری ئاسان: (چونکە) تەنها مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی پەروەردگاری بەرزو بڵندە.
وَلَسَوْفَ يَرْضَىٰ21
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ڕازی و خۆشنوود دەبێت پێی.
93. سورة الضحى
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلضُّحَىٰ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە چێشتەنگاو (کاتێک خۆر بەرز دەبێتەوەو کاتی جوڵەو چالاکیە).
وَٱلَّيْلِ إِذَا سَجَىٰ2
تهفسیری ئاسان: سوێند بە شەو کاتێک بەتاریکیەکەی زەوی دادەپۆشێت.
مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ3
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارت دەستبەرداری تۆ نەبووەو وازی لە تۆ نەهێناوەو خەشمی لێ نەگرتوویت (ماوەیەک وەحی نەهات بۆ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کافرانی قوڕەیش وتیان، پەروەردگاری محمد وازی لێ هێناوە، ئیتر خوای گەورە بەدرۆی خستەوە).
وَلَلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ لَّكَ مِنَ ٱلْأُولَىٰ4
تهفسیری ئاسان: بێگومان قیامەت و دواڕۆژ چاکترە بۆ تۆ لە دنیا.
وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَىٰٓ5
تهفسیری ئاسان: لە ئایندەدا پەروەردگارت ئەوەندە نازو نیعمەتت پێدەبەخشێت کە زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود دەبیت.
أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًۭا فَـَٔاوَىٰ6
تهفسیری ئاسان: ئایا پەروەردگارت نەیبینیت بە هەتیوی و خێرا دەرووی لێکردیتەوە و لانەی بۆ سازاندیت و حەواندیتیەوە؟!
وَوَجَدَكَ ضَآلًّۭا فَهَدَىٰ7
تهفسیری ئاسان: ئەی سەرگەردان نەبوویت و نەت دەزانی چی بکەیت، هیدایەتی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!
وَوَجَدَكَ عَآئِلًۭا فَأَغْنَىٰ8
تهفسیری ئاسان: ئەی نەیبینیت کە هەژارو نەداریت، جا ماڵ و سامانی پێبەخشیت و دەوڵەمەندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!
فَأَمَّا ٱلْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ9
تهفسیری ئاسان: کەواتە تۆش (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) هەتیو مەچەوسێنەرەوەو دڵی مەڕەنجێنە.
وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنْهَرْ10
تهفسیری ئاسان: هەڵمەشاخێ بە هەژارو داماوو سواڵکەراندا.
وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ11
تهفسیری ئاسان: (بەڵکو) دەربارەی نازو نیعمەتەکانی پەروەردگارت هەمیشە بدوێ و باسیان بکە لە جێی خۆیاندا بەکاریان بهێنە.
94. سورة الشرح
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ1
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) ئایا دڵ و دەروون و سینەمان گوشادو ئاسوودە نەکردیت؟!
وَوَضَعْنَا عَنكَ وِزْرَكَ2
تهفسیری ئاسان: ئایا باری گرانمان لەسەر شانی تۆ لانەبرد؟!
ٱلَّذِىٓ أَنقَضَ ظَهْرَكَ3
تهفسیری ئاسان: ئەوەی کە پشتی تۆی هیلاک و ماندوو کردبوو؟!
وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ4
تهفسیری ئاسان: ناوو ناوبانگی تۆمان بەرزو بڵند نەکردەوە (لە شایەتماندا هاوڕێ لەگەڵ ناوی ئێمەدا ناوت دەبرێت، ناوت لەسەر زاری فریشتە و پەری و گرۆی ئادەمیزادە).
فَإِنَّ مَعَ ٱلْعُسْرِ يُسْرًا5
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هاوڕێ لەگەڵ تەنگانەدا خۆشی و ئاسوودەیی دێت.
إِنَّ مَعَ ٱلْعُسْرِ يُسْرًۭا6
تهفسیری ئاسان: بێگومان بە دڵنیاییەوە هاوڕێ لەگەڵ تەنگانەدا خۆشی و ئاسوودەیی هەر دەبێت.
فَإِذَا فَرَغْتَ فَٱنصَبْ7
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک لەکارێکی خێر دەبیتەوە، خۆت ماندوو بکە بەکارێکی خێری ترەوە.
وَإِلَىٰ رَبِّكَ فَٱرْغَب8
تهفسیری ئاسان: با هەمیشەو بەردەوام حەزو ئارەزووت بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا بێت، بەردەوام خەڵکیش هان بدە تا پەروەردگارت بناسن و لە هەوڵی ڕەزامەندی ئەودا بن.
95. سورة التين
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلتِّينِ وَٱلزَّيْتُونِ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە هەنجیرو زەیتوون (کە دوو میوەی بەسوودو بەکەڵکن، سوێند خواردنی خوا بە دروستکراوانی بۆ سەرنج ڕاکێشانمانە، بەڵام سوێند خواردنی ئێمە گەورەیی و گرنگی سوێند پێ خۆراوەکە دەگەیەنێت).
وَطُورِ سِينِينَ2
تهفسیری ئاسان: بەکێوی طوری سینا (کە خوا گفتوگۆی لەگەڵ حەزرەتی موسا، لەوێدا کرد).
وَهَٰذَا ٱلْبَلَدِ ٱلْأَمِينِ3
تهفسیری ئاسان: سوێند بەم شارە ئەمینە، کە (مەککە) یە.
لَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ فِىٓ أَحْسَنِ تَقْوِيمٍۢ4
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ئینسانمان لە جوانترین شێوە و ڕێکوپێکترین شێوازدا دروست کردووە لە هەموو ڕوویەکەوە.
ثُمَّ رَدَدْنَٰهُ أَسْفَلَ سَٰفِلِينَ5
تهفسیری ئاسان: (ئەگەر ڕێبازی خواناسی نەگرێت) سەرەنجام دەیخەینە نزمترینی شوێنە نزمەکانەوە (لە دۆزەخدا).
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَلَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍۢ6
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەی کە باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، پاداشتی هەمیشەو نەبڕاوە بۆیان ئامادەیە.
فَمَا يُكَذِّبُكَ بَعْدُ بِٱلدِّينِ7
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر (ئەی ئینسانی سەر کەش) چی وای لێکردوویت باوەڕت بەڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوە نەبێت دوای ئەو هەموو نازو نیعمەتە؟
أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِأَحْكَمِ ٱلْحَٰكِمِينَ8
تهفسیری ئاسان: ئایا خوا چاکترین فەرمانڕەوا نیە؟ دادپەروەرترین فەرمانڕەوا نیە؟ (کەچی تۆی سەر کەش پێی ڕازیی نیت!!).
96. سورة العلق
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱقْرَأْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلَّذِى خَلَقَ1
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) بخوێنە بەناوی ئەو پەروەردگارەتەوە کە هەموو شتێکی دروست کردووە.
خَلَقَ ٱلْإِنسَٰنَ مِنْ عَلَقٍ2
تهفسیری ئاسان: ئادەمیزادی لە چەند خانەیەکی هەڵواسراو (لەناو منداڵداندا) دروست کردووە.
ٱقْرَأْ وَرَبُّكَ ٱلْأَكْرَمُ3
تهفسیری ئاسان: بخوێنە، لەکاتێکدا هەر پەروەردگاری تۆ بەخشندەیە.
ٱلَّذِى عَلَّمَ بِٱلْقَلَمِ4
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەیە کە بەهۆی قەڵەمەوە زانستی و زانیاری فێر کردووە.
عَلَّمَ ٱلْإِنسَٰنَ مَا لَمْ يَعْلَمْ5
تهفسیری ئاسان: ئادەمیزادی فێری ئەو شتانە کردووە کە نەیزانیوون.
كَلَّآ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَيَطْغَىٰٓ6
تهفسیری ئاسان: نەخێر (لەگەڵ ئەو هەموو چاکەو ڕێزەدا کە خوا بەخشیویەتی بە ئینسان) بەڕاستی خەڵکی سەرکەشی دەکەن، یاخی دەبن، ستەم دەکەن.
أَن رَّءَاهُ ٱسْتَغْنَىٰٓ7
تهفسیری ئاسان: لەبەر ئەوەی هەر ئادەمیزاد هەستی کرد دەوڵەمەندو بێ نیازە (لەڕووی ئابووری، یان تەندروستی، یان زانستی... هتد)یەوە.
إِنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلرُّجْعَىٰٓ8
تهفسیری ئاسان: (ئەوە فەرامۆش دەکات کە): بێگومان سەرەنجام گەڕانەوە هەر بۆ لای پەروەردگارتەو (لەسەر کەش و یاخیەکان دەپرسێتەوە).
أَرَءَيْتَ ٱلَّذِى يَنْهَىٰ9
تهفسیری ئاسان: باشە، پێم بڵێ ئایا ئەو کەسەی کە فەرمان دەدات و ڕێگری دەکات؟!...
عَبْدًا إِذَا صَلَّىٰٓ10
تهفسیری ئاسان: لە بەندەیەکی خوا کاتێک نوێژ دەکات!!...
أَرَءَيْتَ إِن كَانَ عَلَى ٱلْهُدَىٰٓ11
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەگەر ئەو کەسەی قەدەغەی لێدەکرێت لەسەر ڕێبازی هیدایەت و چاکە بێت!!
أَوْ أَمَرَ بِٱلتَّقْوَىٰٓ12
تهفسیری ئاسان: یان فەرمان بە خواناسی بکات!!...
أَرَءَيْتَ إِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰٓ13
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەگەر (کابرای خوانەناس) بەرنامەی خوا بەدرۆ بزانێت و پشتی تێ بکات.
أَلَمْ يَعْلَم بِأَنَّ ٱللَّهَ يَرَىٰ14
تهفسیری ئاسان: ئایا نەیزانیووە کە خوا دەیبینێت و ئاگای (لە گوفتارو کرداریەتی)؟!
كَلَّا لَئِن لَّمْ يَنتَهِ لَنَسْفَعًۢا بِٱلنَّاصِيَةِ15
تهفسیری ئاسان: نەخێر.. سوێند بەخوا ئەگەر کۆڵ نەدات و کۆتایی (بە دوژمنکاری نەهێنێت)، ئێمە پێشە سەری دەگرین (بۆ دۆزەخ کێشی دەکەین).
نَاصِيَةٍۢ كَٰذِبَةٍ خَاطِئَةٍۢ16
تهفسیری ئاسان: ئەو پێشە سەرە درۆزنە تاوانکارە (پێشە سەر: جێگەی بیر کردنەوەو تێفکرانە).
فَلْيَدْعُ نَادِيَهُۥ17
تهفسیری ئاسان: ئینجا وازی لێبهێنە، با هاوەڵ و هاوبیرو باوەڕانی بانگ بکات و (کۆیان بکاتەوە بۆ دژایەتی ئیمانداران).
سَنَدْعُ ٱلزَّبَانِيَةَ18
تهفسیری ئاسان: ئێمەش فریشتەکانی کاربەدەستی دۆزەخی بۆ بانگ دەکەین (تا تۆڵەی لێ بسێنن و لە دۆزەخ توندی بکەن).
كَلَّا لَا تُطِعْهُ وَٱسْجُدْ وَٱقْتَرِب ۩19
تهفسیری ئاسان: نەخێر بەگوێی ئەو جۆرە کەسانە مەکە، تۆ هەر سەرگەرمی نوێژو سوژدە ببەو بە بەندایەتی خۆت لە پەروەردگارت نزیک بکەرەوە.
97. سورة القدر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِنَّآ أَنزَلْنَٰهُ فِى لَيْلَةِ ٱلْقَدْرِ1
تهفسیری ئاسان: ئێمە بەڕاستی قورئانمان دابەزاندۆتە خوارەوە لە شەوێکی بەفەڕو ڕێزداردا.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا لَيْلَةُ ٱلْقَدْرِ2
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی شەوی بەفەڕ کامەیەو چ خێرو بەرەکەتێکە.
لَيْلَةُ ٱلْقَدْرِ خَيْرٌۭ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍۢ3
تهفسیری ئاسان: شەوی قەدری بەڕێز لە هەزار مانگ ڕێزدارو خێردارترە (واتە پاداشتی عیبادەت و خواپەرستی ئەو شەوە بێ سنوورە).
تَنَزَّلُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍۢ4
تهفسیری ئاسان: لەو شەوەدا فریشتەکان کە جوبرەئیلیشیان لەگەڵدایە، دادەبەزن لەسەر ڕووخسەت و مۆڵەتی پەروەردگاریان، بەجۆرەها فرمان و کار (بەتایبەت بۆ سەردانی خواپەرستان، بۆ سەردانی مزگەوتەکان، بۆ گوێگرتن لە قورئان و... هتد).
سَلَٰمٌ هِىَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ ٱلْفَجْرِ5
تهفسیری ئاسان: ئەو شەوە ئاسوودەیی و ئاشتی و هێمنی و ڕەحمەت و میهرەبانیە، هەتا کاتی بەرەبەیان. پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر لە ما تقدم من زنبە). واتە: ئەوەی شەوی قەدر بەخواپەرستی و یادی خوا بباتە سەر بە ئیمان و باوەڕی دامەزراوو بەتەمابوونی پاداشت و ڕەحمەت، خوای گەورە لە هەموو گوناهانی ڕابردووی خۆش دەبێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایەتیان کردووە.
98. سورة البينة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
لَمْ يَكُنِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ وَٱلْمُشْرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ ٱلْبَيِّنَةُ1
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لە خاوەنی کتێبەکان لەگەڵ موشریک و هاوەڵگەران، وازیان لە بیرو باوەڕی خۆیان هێنا، هەتا بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نەهات (دەربارەی دواهەمین پێغەمبەر).
رَسُولٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ يَتْلُوا۟ صُحُفًۭا مُّطَهَّرَةًۭ2
تهفسیری ئاسان: (ئەویش) پێغەمبەرێکە لەلایەن خواوە کتێب و نامەی پاک و بێگەردیان بەسەردا دەخوێنێتەوە (کە قورئانە).
فِيهَا كُتُبٌۭ قَيِّمَةٌۭ3
تهفسیری ئاسان: چەندەها پەیامی پڕ لە ڕێنموویی بە نرخی لە توێدا هەیە.
وَمَا تَفَرَّقَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَةُ4
تهفسیری ئاسان: جا خاوەن کتێبەکان دەستە دەستەو پارچە پارچە نەبوون، دوای ئەوە نەبێت کە بەڵگەو نیشانەی ئاشکرایان بۆ هات (دەربارەی پێغەمبەرو قورئان).
وَمَآ أُمِرُوٓا۟ إِلَّا لِيَعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ وَيُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ۚ وَذَٰلِكَ دِينُ ٱلْقَيِّمَةِ5
تهفسیری ئاسان: فەرمانیشیان پێنەدرابوو جگە بەوەی کە خواپەرستی بکەن و بەپاکی و دڵسۆزی و ملکەچی فەرمانبەرداری ئاین و بەرنامەکە بن و لابدەن لە هەموو ئایینێک و تەنها پابەندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش بەڕێک و پێکی ئەنجام بدەن، زەکاتیش لە ماڵ و سامانیان دەربکەن، ئەوەیە ئاینی نامە ڕاست و بەنرخەکانی خوا.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ وَٱلْمُشْرِكِينَ فِى نَارِ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ شَرُّ ٱلْبَرِيَّةِ6
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لە خاوەن کتێبەکان و موشریک و هاوەڵگەران دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوەو بە نەمری تیایدا بۆ هەمیشە دەمێننەوە، هەر ئەوانەن تاوانبارترین و خراپترینی خەڵکانی سەرزەوی.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ خَيْرُ ٱلْبَرِيَّةِ7
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، هەر ئەوانەن چاکترین و پاکترینی خەڵکانی سەر زەوی.
جَزَآؤُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِىَ رَبَّهُۥ8
تهفسیری ئاسان: پاداشتیان لای پەروەردگاریان بەهەشتی پڕ لە باخی چڕە (کە کۆشک و تەلارەکان تیایدا ون بوون)، چەندەها ڕووباریش بەژێر درەخت و بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات و لەوێ ژیانی هەمیشەیی و بەردەوام بۆ هەتا هەتایی دەبەنە سەر، ئەوانە خوا ڕازیە لێیان، ئەوانیش لەو ڕازین (چۆن ڕازی نابن ئەی پەروەردگاری ئازیز، بەڕاستی نازانین بەچ زمانێک سوپاسگوزارت بین) بێگومان ئەو ڕێزو قەدرە بۆ ئەو کەسەیە کە لە پەروەردگاری ترساوەو فەرمانەکانی بەجێ هێناوە.
99. سورة الزلزلة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا زُلْزِلَتِ ٱلْأَرْضُ زِلْزَالَهَا1
تهفسیری ئاسان: کاتێک زەوی دەهێنرێتە لەرزەو بوومەلەرزە زۆر بەهێزەکەی بۆ پێشهات.
وَأَخْرَجَتِ ٱلْأَرْضُ أَثْقَالَهَا2
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە زەویدا هەبوو لە ماددە سەنگینەکانی ناوی دەری پەڕاندو هێنایە دەرەوە.
وَقَالَ ٱلْإِنسَٰنُ مَا لَهَا3
تهفسیری ئاسان: (ئەو کاتە) ئادەمیزادیش دەڵێت: ئەوە چیەتی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هەست دەکات کۆتایی دنیایەو بەرپابوونی ڕۆژی قیامەتە، بێ ئیمانیش سەری لێدەشێوێت و نازانێت بەرەو کوێ ڕابکات).
يَوْمَئِذٍۢ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا4
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا زەوی هەواڵەکانی خۆی دەگێڕێتەوە...
بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا5
تهفسیری ئاسان: بەهۆی ئەوەی کە پەروەردگارت ڕایگەیاندووە (ئەی ئینسان) فەرمانی بۆ دەرکردووە (کاتی کۆتایی هاتنیەتی).
يَوْمَئِذٍۢ يَصْدُرُ ٱلنَّاسُ أَشْتَاتًۭا لِّيُرَوْا۟ أَعْمَٰلَهُمْ6
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە خەڵکی دەستە دەستە بەرەو گۆڕەپانی لێپرسینەوە دەردەچن، بەپەرش و بڵاوی، تا کارو کردەوەکانیان ببیننەوە (دیارە کە نامەی کردەوەکان تۆمار کراوە بەدەنگ و ڕەنگەوە).
فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًۭا يَرَهُۥ7
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی بەقەدەر سەنگی گەردیلەیەک خێرو چاکەی ئەنجام دابێت دەیبینێتەوە.
وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍۢ شَرًّۭا يَرَهُۥ8
تهفسیری ئاسان: ئەوەش کە بەقەدەر سەنگی گەردیلەیەک شەڕو خراپەی هەبێت، دەیبینێتەوە.
100. سورة العاديات
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلْعَٰدِيَٰتِ ضَبْحًۭا1
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو هۆکارانەی کە تیژڕەون و نرکەو ناڵەیان لێوە دێت.
فَٱلْمُورِيَٰتِ قَدْحًۭا2
تهفسیری ئاسان: بەو هۆکارانەی کاتێک کە ئاگر دەکەنەوەو بریسکە دەدەن.
فَٱلْمُغِيرَٰتِ صُبْحًۭا3
تهفسیری ئاسان: بەو هۆکارانەی کە لە بەرەبەیاندا هێرش دەبەنە سەر (ئۆردووی دوژمنان).
فَأَثَرْنَ بِهِۦ نَقْعًۭا4
تهفسیری ئاسان: ئینجا دەبنە هۆی بەرپاکردنی تەپ و تۆزو گەردەلوول.
فَوَسَطْنَ بِهِۦ جَمْعًا5
تهفسیری ئاسان: لەو کاتەدا خۆیان دەکەن بەناو جەرگەی دوژمناندا.
إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لِرَبِّهِۦ لَكَنُودٌۭ6
تهفسیری ئاسان: سوێند بەوانە هەمووی، بەڕاستی ئادەمیزاد لە ئاستی پەروەردگاریدا زۆر ناسوپاس و حەق نەناسە.
وَإِنَّهُۥ عَلَىٰ ذَٰلِكَ لَشَهِيدٌۭ7
تهفسیری ئاسان: خۆیشی شایەتە لەسەر ئەو حاڵەی خۆی، (ڕۆژی قیامەت دان بە کەمتەر خەمی خۆیدا دەنێت).
وَإِنَّهُۥ لِحُبِّ ٱلْخَيْرِ لَشَدِيدٌ8
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئادەمیزاد لە خۆشەویستی ساماندا زۆر بەتین و هەڵپەیە (کە دەستی لێی گیربوو ڕەزیل و ڕژد و چرووکە).
۞ أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِى ٱلْقُبُورِ9
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو جۆرە کەسانە نازانن چی پێش دێت کاتێک لە گۆڕەکان هێنرانە دەرەوەو (زیندوو کرانەوە)؟!
وَحُصِّلَ مَا فِى ٱلصُّدُورِ10
تهفسیری ئاسان: هەرچیش لە سینەکاندا هەیە هەر هەمووی لە (کارنامەکاندا) بە تۆمار کراوی ئاشکرا کران و خرانە بەردەست!!
إِنَّ رَبَّهُم بِهِمْ يَوْمَئِذٍۢ لَّخَبِيرٌۢ11
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگاریان لەو ڕۆژەدا ئاگادارو شارەزایە پێیان (بەوردی دەپرسێتەوە).
101. سورة القارعة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلْقَارِعَةُ1
تهفسیری ئاسان: (یەکێکە لە ناوەکانی ڕۆژی قیامەت) واتە: ئەو گرمەیەیی دڵان دەلەرزێنێت.
مَا ٱلْقَارِعَةُ2
تهفسیری ئاسان: ئاخۆ_القارعە_چی بێت؟
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْقَارِعَةُ3
تهفسیری ئاسان: (تۆ ئەی ئینسان) چی فێری کردویت کە_القارعە_چی یە!!
يَوْمَ يَكُونُ ٱلنَّاسُ كَٱلْفَرَاشِ ٱلْمَبْثُوثِ4
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە خەڵکی وەکو پەپوولەی سەرگەردان پەرش و بڵاو دەبنەوە.
وَتَكُونُ ٱلْجِبَالُ كَٱلْعِهْنِ ٱلْمَنفُوشِ5
تهفسیری ئاسان: کێوەکانیش وەکو خوری شیکراوەیان لێ دێت (سووک دەبن و چاڵ و چۆڵیان پێ پڕ دەکرێتەوە).
فَأَمَّا مَن ثَقُلَتْ مَوَٰزِينُهُۥ6
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی تەرازووی خێری سەنگین بێت.
فَهُوَ فِى عِيشَةٍۢ رَّاضِيَةٍۢ7
تهفسیری ئاسان: ئەوە لە بارودۆخێکی خۆش و ئاسوودەدا ژیان دەباتە سەرو زۆر پێی ڕازیە.
وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ8
تهفسیری ئاسان: ئەوەش تەرازووی (خێرو چاکەی) سووک بێت (گوناهی زۆر بێت).
فَأُمُّهُۥ هَاوِيَةٌۭ9
تهفسیری ئاسان: ئەوە دایکی ئەو دۆزەخە (باوەشی بۆ کردۆتەوە)
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا هِيَهْ10
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی (هاویە) چیە؟!
نَارٌ حَامِيَةٌۢ11
تهفسیری ئاسان: ئاگرێکی زۆر سوتێنەرو بڵێسەدارە (هەرگیز خامۆش نابێت و تینی کەم ناکات و لە کۆڵی نابێتەوە).
102. سورة التكاثر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
أَلْهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ1
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە!!) هەڵپەکردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشک و تەلارو... هتد) ئێوەی سەرگەرم و سەرگەردان و بێ ئاگا کردووە لە خواناسی و دینداری.
حَتَّىٰ زُرْتُمُ ٱلْمَقَابِرَ2
تهفسیری ئاسان: تا ئەو کاتەی کە دەمرن و دەبرێنە گۆڕستان (دەخرێنە ناو گۆڕێکی تەنگ و تەسک و تاریکەوە).
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ3
تهفسیری ئاسان: واز بهێنن، لەمەودوا دەزانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆتەوە، چ بەڵایەکتان بەسەر خۆتان هێناوە).
ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ4
تهفسیری ئاسان: دیسانەوە دەڵێم: واز بهێنن.
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ ٱلْيَقِينِ5
تهفسیری ئاسان: واز بهێنن، ئەگەر ئێوە دەتانزانی، بەزانین و دڵنیایەکی تەواوەوە (وا بێ ئاگا نەدەبوون لە خواناسی).
لَتَرَوُنَّ ٱلْجَحِيمَ6
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان دۆزەخ دەبینن (دۆزەخێکی تۆقێنەرو پڕ لە ئازارو ناسۆرە).
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ ٱلْيَقِينِ7
تهفسیری ئاسان: دووبارە سوێند بەخوا دۆزەخ بەچاوی سەرتان دەیبینن بە ئاشکراو دڵنیا دەبن (کە چەندە سامناکە).
ثُمَّ لَتُسْـَٔلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ8
تهفسیری ئاسان: پاشان سوێند بەخوا لەو ڕۆژەدا پرسیارتان لێ دەکرێت دەربارەی هەموو نازو نیعمەتەکانی دنیا (چۆنتان پەیدا کردووەو لە چیدا بەکارتان هێناوە).
103. سورة العصر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلْعَصْرِ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە زەمانە، سوێند بەکاتی عەسر.
إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَفِى خُسْرٍ2
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئادەمیزاد لە زەرەرمەندی و خەسارەتمەندیدایە.
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلْحَقِّ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلصَّبْرِ3
تهفسیری ئاسان: بێجگە لەوانەی کە باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوەو ئامۆژگاری یەکتریشیان کردووە کە هەمیشە پابەندی حەق بن (پابەندی حەقیش پێویستی بە خۆگری هەیە)، لەبەر ئەوە بەردەوام ئامۆژگاری یەکتریان کردووە تا هەمیشە و بەردەوام، خۆگرو ئارامگریش بن.
104. سورة الهمزة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَيْلٌۭ لِّكُلِّ هُمَزَةٍۢ لُّمَزَةٍ1
تهفسیری ئاسان: هاوارو ئاهو ناڵە بۆ هەر کەسێک کە بە شوێن کەم و کووڕیدا دەگەڕێت و لە عەیب و عاری خەڵکی دەدوێت.
ٱلَّذِى جَمَعَ مَالًۭا وَعَدَّدَهُۥ2
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی ماڵ و سامانی زۆری کۆ کردۆتەوەو هەر خەریکی ژماردنێتی و (دڵی پێی خۆشە، ڕەزیلەو بەخشندە نیە).
يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُۥٓ أَخْلَدَهُۥ3
تهفسیری ئاسان: وادەزانێت بەڕاستی کە ماڵ و سامانەکەی دەبێتە هۆی تەمەن درێژی و نەمریی بۆی؟
كَلَّا ۖ لَيُنۢبَذَنَّ فِى ٱلْحُطَمَةِ4
تهفسیری ئاسان: نەخێر سوێند بەخوا بە سووکی و ڕیسوایی فڕێ دەدرێتە ناو (حطمة) وە.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْحُطَمَةُ5
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی (حطمة) چیە؟
نَارُ ٱللَّهِ ٱلْمُوقَدَةُ6
تهفسیری ئاسان: بریتی یە لە ئاگری داگیرساوو بڵێسەداری خوا.
ٱلَّتِى تَطَّلِعُ عَلَى ٱلْأَفْـِٔدَةِ7
تهفسیری ئاسان: ئەو ئاگرەی ڕوو دەکاتە ناو جەرگەی دڵ و دەروونەکان (کە مەڵبەندی کوفرو خوانەناسی و ڕەزیلی یە)
إِنَّهَا عَلَيْهِم مُّؤْصَدَةٌۭ8
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو ئاگرو دۆزەخە لە شوێنێکدایە کە سەرگیراوو دەرگا داخراوە لەسەریان (ڕێگەی قوتار بوونی نیە).
فِى عَمَدٍۢ مُّمَدَّدَةٍۭ9
تهفسیری ئاسان: (خوا نەناسان لەوێ) لەناو چەند ستوونێکی ئاگرینی درێژدان (هیچ جم و جوڵێکیان بۆ ناکرێت).
105. سورة الفيل
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَٰبِ ٱلْفِيلِ1
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتزانیووە (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) پەروەردگارت چی کرد بەخاوەن فیلەکان؟!
أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِى تَضْلِيلٍۢ2
تهفسیری ئاسان: ئایا سەری لێ نەشێواندن و پیلان و نەخشەکانیانی پووچ نەکردەوە؟!
وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ3
تهفسیری ئاسان: پۆل پۆل باڵندەی نەناردە سەریان؟!
تَرْمِيهِم بِحِجَارَةٍۢ مِّن سِجِّيلٍۢ4
تهفسیری ئاسان: تا بەبەردی سەنگگڵ (وەک خشتی سوورەوە کراو)، بەرد بارانیان بکەن.
فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍۢ مَّأْكُولٍۭ5
تهفسیری ئاسان: سەرەنجام وەکو پووش و پەڵاش و کاری خوراوی لێکردن، (درێژەی ئەم بەسەرهاتە لە { ژیان نامەی پێغەمبەری مەزندا} لە نووسینی مامۆستا عبدالعزیز پاڕەزانی دا تەماشا بکە).
106. سورة قريش
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
لِإِيلَٰفِ قُرَيْشٍ1
تهفسیری ئاسان: لەبەر ئەوەی قوڕەیش هۆگر بووەو...
إِۦلَٰفِهِمْ رِحْلَةَ ٱلشِّتَآءِ وَٱلصَّيْفِ2
تهفسیری ئاسان: خوی گرتووە بە کاروانی زستانەی (یەمەن)و کاروانی هاوینەی (شام) بۆ بازرگانی و (دابین کردنی بژێوی).
فَلْيَعْبُدُوا۟ رَبَّ هَٰذَا ٱلْبَيْتِ3
تهفسیری ئاسان: کەواتە با پەروەردگارو خاوەنی ئەم ماڵە پیرۆزە (کەعبە) بپەرستن.
ٱلَّذِىٓ أَطْعَمَهُم مِّن جُوعٍۢ وَءَامَنَهُم مِّنْ خَوْفٍۭ4
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی لەبرسێتی ڕزگاری کردن و خۆراکی پێبەخشین و لە ترس و بیمی (جەردە و ڕێگران) پاڕاستوونی و ئاسایشی بۆ دابین کردوون.
107. سورة الماعون
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
أَرَءَيْتَ ٱلَّذِى يُكَذِّبُ بِٱلدِّينِ1
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجت نەداوە لەو کەسەی ئاینی خوا بە درۆ دەزانێت؟!
فَذَٰلِكَ ٱلَّذِى يَدُعُّ ٱلْيَتِيمَ2
تهفسیری ئاسان: کەوابوو ئەو جۆرە کەسە ئەوەیە کە پاڵ بە هەتیوەوە دەنێت و پیایدا هەڵدەشاخێت.
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلْمِسْكِينِ3
تهفسیری ئاسان: هانی کەسیش نادات تا خواردن و خۆراک ببەخشێت بە هەژارو نەداران.
فَوَيْلٌۭ لِّلْمُصَلِّينَ4
تهفسیری ئاسان: جا هاوارو واوەیلا بۆ نوێژگەرانێک...
ٱلَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ5
تهفسیری ئاسان: ئەو نوێژگەرانەی گوێ نادەن بە نوێژەکانیان و کارکردی نیە لەسەریان و دڵی نادەنێ و لێی غافڵن...
ٱلَّذِينَ هُمْ يُرَآءُونَ6
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە ڕیا بازن و بە ڕووکەش نوێژ دەکەن و دەیانەوێت خۆیان دەربخەن و (ئیمانداران بخەڵەتێنن).
وَيَمْنَعُونَ ٱلْمَاعُونَ7
تهفسیری ئاسان: (هەمیشەش هەوڵ دەدەن بۆ) قەدەغە کردنی هەموو چاکەو یارمەتی و کۆمەکی و هاوکاریەک.
108. سورة الكوثر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِنَّآ أَعْطَيْنَٰكَ ٱلْكَوْثَرَ1
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە خێر و چاکە و خۆشی (هەر دوو جیهان و ناوبانگی چاکەی) تۆمان (محمد (صلی اللە علیە وسلم) بێ ئەندازە و بێ سنور کردوە (لە هەموو جەرخ و زەمانێکدا).
فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَٱنْحَرْ2
تهفسیری ئاسان: کەواتە نوێژ تەنها لەبەر خوا و بۆ خوا و بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی پەروەردگارت ئەجام بدەو قوربانیش بکە (هەر بەو شێوەیە بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی پەروەردگارت).
إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ ٱلْأَبْتَرُ3
تهفسیری ئاسان:
109. سورة الكافرون
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْكَٰفِرُونَ1
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی کۆمەڵی بێ باوەڕ و خوانەناسان.
لَآ أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ2
تهفسیری ئاسان: من هەرگیز ئەو شتانەی کە ئێوە دەیپەرستن نایپەرستم (چونکە من خواپەرستم).
وَلَآ أَنتُمْ عَٰبِدُونَ مَآ أَعْبُدُ3
تهفسیری ئاسان: ئێوەش دیارە ئەوەی من دەیپەرستم نای پەرستن (چونکە بت پەرستن).
وَلَآ أَنَا۠ عَابِدٌۭ مَّا عَبَدتُّمْ4
تهفسیری ئاسان: ئەوەی ئێوە پەرستوتانە من هیچ کات نایپەرستم.
وَلَآ أَنتُمْ عَٰبِدُونَ مَآ أَعْبُدُ5
تهفسیری ئاسان: ئێوەش، ئەو زاتەی من دەیپەرستم نای پەرستن.
لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِىَ دِينِ6
تهفسیری ئاسان: کەواتە دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆم بۆ خۆم.
110. سورة النصر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا جَآءَ نَصْرُ ٱللَّهِ وَٱلْفَتْحُ1
تهفسیری ئاسان: کاتێ یارمەتی و کۆمەکی خوا دێت، شاری مەککە ڕزگار دەکرێت و دەرگای ئازادی واڵا دەکرێت.
وَرَأَيْتَ ٱلنَّاسَ يَدْخُلُونَ فِى دِينِ ٱللَّهِ أَفْوَاجًۭا2
تهفسیری ئاسان: خەڵکیشت بینی پۆل پۆل دەچنە ڕیزی ئاینی خواوە.
فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَٱسْتَغْفِرْهُ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ تَوَّابًۢا3
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر تۆ سوپاس و ستایشی پەروەردگارت بکە و داوای لێ خۆش بوونی لێ بکە، چونکە بەڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی دەکات و تۆبە وەرگرە (.. ئومێدە لە ئایندەیەکی نزیکدا، خوای باڵادەست سەرکەوتنێک ببەخشێت، ئەو کاتە ئیمانداران هەست دەکەن ئەم سورەتە تازە دابەزیوە).
111. سورة المسد
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
تَبَّتْ يَدَآ أَبِى لَهَبٍۢ وَتَبَّ1
تهفسیری ئاسان: دەستەکانی بشکێت ئەبو لەهەبو ڕسوا بێت، ئاشکرایە کە هەر ڕاسوایش دەبێت و (لەناو دەچێت).
مَآ أَغْنَىٰ عَنْهُ مَالُهُۥ وَمَا كَسَبَ2
تهفسیری ئاسان: ماڵ و دارای و ئەو شتانەی کە بە دەستی هێناوە، فریای نەکەوت.
سَيَصْلَىٰ نَارًۭا ذَاتَ لَهَبٍۢ3
تهفسیری ئاسان: لە ئایندەدا دەخرێتە ناو ئاگرێکی بڵێسەدارەوە.
وَٱمْرَأَتُهُۥ حَمَّالَةَ ٱلْحَطَبِ4
تهفسیری ئاسان: هەروەها ژنەکەشی کە هەمیشە هەڵگری کۆڵە دارە و (ئازاری پێغەمبەر دەدات).
فِى جِيدِهَا حَبْلٌۭ مِّن مَّسَدٍۭ5
تهفسیری ئاسان: هەمیشە گوریسێکی چنراو لە پوشی خورما لە گەردنیایەتی (لە قیامەتیش دا زنجیری ئاسن دەکرێتە گەردنی).
112. سورة الإخلاص
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
قُلْ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ1
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: ئەو خوای کە ناوی _ اللە_ خوایەکی تاک و تەنهایە (بێ هاوەڵ و هاوتایە).
ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ2
تهفسیری ئاسان: خوا زاتێکی پایەدار و دەسەڵاتدارە، نیازی بە کەس نییەو هەموویان ئاتاجی ئەون، هەر ئەو دەتوانێ بەڵاو و ناخۆشی لابەرێت و پێویستی و داخوازیەکانمان جێ بە جێ بکات.
لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ3
تهفسیری ئاسان: هیچ کەسی لێ نەبووە و خۆشی لە کەس نەبووە.
وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدٌۢ4
تهفسیری ئاسان: هەرگیز هاوتاو هاوشێوە و دەسەڵاتدارێکی تر نییە کە لەبەرامبەریەوە بەوەستێت و هاوشانی بێت.
113. سورة الفلق
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلْفَلَقِ1
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: پەنا دەگرم بەو پەروەردگارەی کە بەرەبەیان پێش دەهێنێت.
مِن شَرِّ مَا خَلَقَ2
تهفسیری ئاسان: لە شەڕ و خراپەی هەرچی کە دروستی کردووە (لە پەری و ئادەمیزاد و مار و مێرو).
وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ3
تهفسیری ئاسان: لە شەڕ و خراپەی شەو کاتێ کە دادێت و دنیا تارک دەبێت و دەبێتە شەوەزەنگ.
وَمِن شَرِّ ٱلنَّفَّٰثَٰتِ فِى ٱلْعُقَدِ4
تهفسیری ئاسان: لە شەڕ و خراپەی ئەو کەسانەی کە جادو دەکەن و پەت و دەزو گرێ دەدەن و فوی پیادەکەن (بەفێڵ و جادو نێوانی خەڵکی تێک دەدەن).
وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ5
تهفسیری ئاسان: لە شەڕ و خراپەی حەسود و بەخیل، کاتێ کە حەسودی و بەخیلی دەبات.
114. سورة الناس
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ1
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خەڵکی.
مَلِكِ ٱلنَّاسِ2
تهفسیری ئاسان: پادشای خەڵکی
إِلَٰهِ ٱلنَّاسِ3
تهفسیری ئاسان: بە خوای خەڵکی.
مِن شَرِّ ٱلْوَسْوَاسِ ٱلْخَنَّاسِ4
تهفسیری ئاسان: لە شەڕ و خراپەی ئەوەی کە وەسوەسە و خەتەرە و خەیاڵ دەخاتە دڵەوە کە (خەناسە). بریتیە لەوەی کە وەسوەسە فڕێ دەداتە سینە و دڵ و دەرونی خەڵکییەوە.
ٱلَّذِى يُوَسْوِسُ فِى صُدُورِ ٱلنَّاسِ5
تهفسیری ئاسان: لە پەری و خەڵکی، لە جنۆکە و ئادەمیزاد (ئەوانەی کە شەیتان سیفەتن).
مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ6
تهفسیری ئاسان: لە پەری و خەڵکی (لە جنۆکە و ئینسان ئەوانەی شەیتان سیفەتن).