پیشاندان:
4. سورة النساء
۞ وَٱلْمُحْصَنَٰتُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ ۖ كِتَٰبَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَآءَ ذَٰلِكُمْ أَن تَبْتَغُوا۟ بِأَمْوَٰلِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَٰفِحِينَ ۚ فَمَا ٱسْتَمْتَعْتُم بِهِۦ مِنْهُنَّ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةًۭ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَٰضَيْتُم بِهِۦ مِنۢ بَعْدِ ٱلْفَرِيضَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا24
تهفسیری ئاسان: (هەروەها حەرامە) لێتان ئەو ئافرەتانەی کە مێردیان هەیە جگە لە کەنیزەکتان (لەو زەمانەدا باو بووە، جا ئەم سنوورانە) خوا بڕیاریداوە لەسەرتان، جگە لەوانەی کە باسکران، حەڵاڵە بۆتان بەهۆی ماڵ و دارایتانەوە هاوسەر بگرن (تا چوار ئافرەت) تا پاک داوێن بن و لە سنووری ڕەوشتی بەرز دەرنەچن، جا لەگەڵ هەر ئافرەتێکدا هاوسەریتان گرت ئەوە فەرزە کە مارەییەکەیان بدەنێ و هیچ گوناهیش نیە لە سەرتان لە کەم کردنەوەی ئەو مارەییەی لەسەری ڕێککەوتبوون لە دوای دیاریکردنی، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام زاناو دانایە.
وَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ مِنكُمْ طَوْلًا أَن يَنكِحَ ٱلْمُحْصَنَٰتِ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ فَمِن مَّا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُم مِّن فَتَيَٰتِكُمُ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ ۚ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَٰنِكُم ۚ بَعْضُكُم مِّنۢ بَعْضٍۢ ۚ فَٱنكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَءَاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ مُحْصَنَٰتٍ غَيْرَ مُسَٰفِحَٰتٍۢ وَلَا مُتَّخِذَٰتِ أَخْدَانٍۢ ۚ فَإِذَآ أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَٰحِشَةٍۢ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى ٱلْمُحْصَنَٰتِ مِنَ ٱلْعَذَابِ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِىَ ٱلْعَنَتَ مِنكُمْ ۚ وَأَن تَصْبِرُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ25
تهفسیری ئاسان: ئەوەش کە نەیتوانی لە ئێوە لەبەر دەست کورتی، ئافرەتانی سەربەستی باوەڕدا مارە بکات، ئەوە با لە کچەکەنیزەکە ئیماندارەکانتان بخوازێت، خوایش زانایە کە ڕادەی ئیمانتان چەندە و چۆنە، ئێوە هەندێکتان لە هەندێکتانن (هەمووتان لە ئادەم و حەوان و ئەم جیاوازیە چینایەتیە شتێکی کاتی یە)، لەبەرئەوە ئەو کەنیزەکانە مارە بکەن لەسەر ڕەزامەندی کەس و کارو خاوەنەکانیان و مارەییان بەچاکی پێ بدەن، لەکاتێکدا ئەو کەنیزەکانەش پێویستە پاک داوێن بن و دووربن لە داوێن پیسی و دۆست گرتنەوە، خۆ ئەگەر شوویان کردو لەوەودوا داوێن پیسیەکانیان ئەنجامدا ئەوە نیوەی سزای ئافرەتانی سەربەست دەدرێن (چونکە ئازادیی تەواویان نەبووە لەو سەردەمەدا)، لەبەر ئەوە مارەکردنیان بۆ ئەوانەتانە کە دەترسێت تووشی هەڵەو گوناهـ ببێت، خۆڕاگریتان (تا خوا دەرووتان لێدەکاتەوە) چاکترە بۆتان، خوایش لێخۆشبوو و میهرەبانە.
يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمْ وَيَهْدِيَكُمْ سُنَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ وَيَتُوبَ عَلَيْكُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ26
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا دەیەوێت (بەم شێوەیە) هەموو شتێکتان بۆ ڕوون بکاتەوە و ڕێنموویتان بکات بۆ ئەو یاساو بەرنامانەی پێش خۆتان (کە پێغەمبەران هێناویانە لە جیهانی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیەکان و... هتد) و تەوبە و پەشیمانیشتان لێ وەربگرێت، خوا زاناو دانایە.
وَٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلشَّهَوَٰتِ أَن تَمِيلُوا۟ مَيْلًا عَظِيمًۭا27
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا دەیەوێت تەوبە و پەشیمانیتان لێ وەربگرێت و لە هەڵەکانتان خۆش بێت، (بەڵام) ئەوانەی شوێن ئارەزەووات و هەوەسبازی کەوتوون دەیانەوێت ئێوە لابدەن بە لادانێکی گەورە.
يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمْ ۚ وَخُلِقَ ٱلْإِنسَٰنُ ضَعِيفًۭا28
تهفسیری ئاسان: خوا دەیەوێت (بەم بەرنامە و ڕێبازانە) بارتان سووک بکات و کار ئاسانیتان بۆ بکات (چونکە) ئادەمیزاد بە لاوازی دروست کراوە (لە بەرامبەر ئارەزووەکانیەوە خۆڕاگرنیە).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَكُم بَيْنَكُم بِٱلْبَٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً عَن تَرَاضٍۢ مِّنكُمْ ۚ وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًۭا29
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ماڵ و سامانی یەکتر بەناحەق و بەبێ بەرامبەر مەخۆن لەنێوان خۆتاندا، مەگەر بازرگانیەک بێت و لەسەر ڕەزامەندی هەموولایەکتان بێت، خۆتان مەکوژن و (یەکتر بەناحەق مەکوژن، کاتێک بێزاریی و بێتاقەتی ڕووتان تێدەکات یان تووشی زیانێک دەبن)، بەڕاستی خوا میهرەبانە پێتان.
وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ عُدْوَٰنًۭا وَظُلْمًۭا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًۭا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًا30
تهفسیری ئاسان: هەر کەسێکیش کاری وابکات (سامانی خەڵکی بەناحەق بخوات یان خۆی یان خەڵک بکوژێت) بەدوژمنایەتی و ستەمکردن، ئەوە لە ئایندەدا دەیخەینە دۆزەخەوە و بەئاگر دەیسووتێنین، ئەو کارەش بۆ خوا هەمیشە و بەردەوام ئاسانە.
إِن تَجْتَنِبُوا۟ كَبَآئِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُم مُّدْخَلًۭا كَرِيمًۭا31
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خۆتان بپارێزن لەو تاوانە گەورانەی قەدەغە کراوە لێتان، ئەوە لە گوناهەکانی ترتان چاوپۆشی دەکەین و دەتانخەینە جێیەکی خۆش و سازگارو ڕێزدارەوە (کە بەهەشتی بەرینە).
وَلَا تَتَمَنَّوْا۟ مَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بِهِۦ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا ٱكْتَسَبُوا۟ ۖ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا ٱكْتَسَبْنَ ۚ وَسْـَٔلُوا۟ ٱللَّهَ مِن فَضْلِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا32
تهفسیری ئاسان: ئاواتەخوازی شتێک مەکەن کە خوا بەخشیوویەتی بەهەندێکتان و (نەیبەخشیووە بەهەندێکتان، چونکە خوا دادپەروەرە و یاساکانی لە ڕووی زانستی و حیکمەتەوەیە، کاتێک مافی داوە بەپیاوان، لە هەندێک ڕووی تریشەوە مافی داوە بەئافرەتان... هتد) پیاوان، بەشێکیان هەیە لەوەی کە بەدەستیان هێناوە، هەروەها ئافرەتانیش بەشێکیان هەیە لەوەی کە بەدەستیان هێناوە، هەمیشە و بەردەوامیش داوای زیادە بەخشش و بەهرەی خوا بکەن، چونکە بەڕاستی خوا بەهەموو شتێک زانایە.
وَلِكُلٍّۢ جَعَلْنَا مَوَٰلِىَ مِمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ ۚ وَٱلَّذِينَ عَقَدَتْ أَيْمَٰنُكُمْ فَـَٔاتُوهُمْ نَصِيبَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدًا33
تهفسیری ئاسان: بۆ هەموو کەسێک و هەموو سامانێک چەند میراتبەرێکمان داناوە لەوەی کە لە دایک و باوک و خزمان بەجێ ماوە (تا بەدادپەروەریی وەکو دیاریکراوە دابەشی بکەن) و بۆ ئەوانەش کە پەیمانتان لەگەڵ بەستوون کەوا میرات لەیەکتر بگرن، مافی ئەوانیش بدەن، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام شایەتێکی ئاگادارە بەسەر هەموو شتێکدا.
ٱلرِّجَالُ قَوَّٰمُونَ عَلَى ٱلنِّسَآءِ بِمَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ وَبِمَآ أَنفَقُوا۟ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ ۚ فَٱلصَّٰلِحَٰتُ قَٰنِتَٰتٌ حَٰفِظَٰتٌۭ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ ٱللَّهُ ۚ وَٱلَّٰتِى تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَٱهْجُرُوهُنَّ فِى ٱلْمَضَاجِعِ وَٱضْرِبُوهُنَّ ۖ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا۟ عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيًّۭا كَبِيرًۭا34
تهفسیری ئاسان: پیاوان سەرپەرشتیارن بەسەر هاوسەرەکانیانەوە، ئەمەش بەهۆی ڕێزو زیادە ئەرکێکەوە کە خوا داویەتی بەهەندێک بەسەر هەندێکی تردا (سەرەڕای ئەوەی کە)پیاوان لەماڵ و سامانیان خەرج دەکەن (لە پێناوی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی ئافرەتاندا)، لەولاشەوە ئافرەتانی ژیرو دیندارو گونجاو هەمیشە گوێڕایەڵی مێردەکانیانن، نهێنی نێوان خۆیان و مێردەکانیان دەپارێزن (بەتایبەت ئەو نهێنیانەی خوا دەیەوێت پارێزراو بن) بەهۆی ئەوەی کە خوا مافەکانی ئەوانی پاڕاستووە، ئەو ئافرەتانەش ئێوە دەترسن سەرکەشی وسەرپێچی بکەن سەرەتا ئامۆژگاریان بکەن، (ئەگەر سوودی نەبوو) لەناو جێدا پشتیان تێبکەن، (ئەگەر ئەوەش سوودی نەبوو) لێیان بدەن (بەمەرجێک لێدانەکە لە دەم و چاو نەبێت و ئاسەوار بەجێنەهێڵێت)، ئەگەر بەم هۆیانەوە لە لادان و یاخی بوون وازیان هێنا، ئەوە ئیتر ستەمیان لێمەکەن و ڕێگەی تر مەگرنەبەر (بۆ ئازاردانیان) بێگومان خوا بەرزو بڵندو گەورەیە، (ئەگەر ستەمیان لێبکەن تۆڵەتان لێدەسێنێت).
وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَٱبْعَثُوا۟ حَكَمًۭا مِّنْ أَهْلِهِۦ وَحَكَمًۭا مِّنْ أَهْلِهَآ إِن يُرِيدَآ إِصْلَٰحًۭا يُوَفِّقِ ٱللَّهُ بَيْنَهُمَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًۭا35
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ترسان لەوەی نێوان ژن و مێرد بشێوێت (کێشەیان چارەسەر نەکرێت)، دادوەرێک لە خزمی پیاوەکە و دادوەرێک لە خزمی ژنەکە بنێرن (بۆ ڕێکخستنیان) ئەگەر چاکسازی و ڕێکخستنیان بوێت، ئەوە خوا پێکهاتن فەراهەم دەهێنێت لە نێوان ژن و مێردەکەدا، بێگومان خوا هەمیشەو بەردەوام زاناو ئاگایە.
۞ وَٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا۟ بِهِۦ شَيْـًۭٔا ۖ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًۭا وَبِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱلْجَارِ ذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْجَارِ ٱلْجُنُبِ وَٱلصَّاحِبِ بِٱلْجَنۢبِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ مُخْتَالًۭا فَخُورًا36
تهفسیری ئاسان: (ئەی خەڵکینە) تەنها خوا بپەرستن و هیچ جۆرە شەریک و هاوەڵێکی بۆ بڕیار مەدەن و چاکەکار بن لەگەڵ دایک و باوکتان و خزمان و هەتیووان و هەژاران و دراوسێی خزم و دراوسێی نزیک و دراوسێی بێگانەداو هاوەڵی کارو سەفەرو ڕێبوارو ژێر دەستەکانتاندا، بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش ناوێت کە خۆدەنوێنن و فیزدەکەن و فەخر دەفرۆشن بەسەر خەڵکیدا.
ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبُخْلِ وَيَكْتُمُونَ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۗ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا37
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی ڕەزیلی دەکەن و فەرمان دەدەن بەخەڵکی کە ڕەزیل بن و ئەو شتانەی خوا لە زیادە فەزڵی خۆی پێی بەخشیوون (لە ماڵ و سامان و زانستی) دەیشارنەوە و (نایەڵن کەس سوودی لێوەربگرێت، با ئەوە بزانن) کە ئێمە بۆ خوانەناسان سزایەکی سەرشۆڕکەرمان ئامادە کردووە.
وَٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۗ وَمَن يَكُنِ ٱلشَّيْطَٰنُ لَهُۥ قَرِينًۭا فَسَآءَ قَرِينًۭا38
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە ماڵ و سامانیان بۆ ڕووپامایی خەڵکی دەبەخشن، باوەڕناهێنن نە بە خوا، نە بەرۆژی دوایی (دیارە کە شەیتان ئەوانی لە خشتە بردووە و کردوونی بەهاوەڵی خۆی) جا ئەوەی شەیتان بکاتە هاوەڵ و هاودەمی خۆی (مەگەر خوا بزانێت) چ ناپوخت و نالەبارێکی کردۆتە هاوەڵی خۆی.
وَمَاذَا عَلَيْهِمْ لَوْ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقَهُمُ ٱللَّهُ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِهِمْ عَلِيمًا39
تهفسیری ئاسان: چ زیانێکیان لێدەکەوت؟ چیان بەسەر دەهات؟ (ئەو خەڵکە) ئەگەر باوەڕیان بە خواو ڕۆژی دوایی بهێنایە و لەو ڕزق و ڕۆزیەی کە خوا پێی بەخشیوون بیانبەخشیایە (جگە لە سوود و قازانجی بێ سنوور لە هەردوو دنیادا) خۆ خوا هەمیشەو بەردەوام ئاگای لێیانەو زانیاری هیە دەربارەیان.
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍۢ ۖ وَإِن تَكُ حَسَنَةًۭ يُضَٰعِفْهَا وَيُؤْتِ مِن لَّدُنْهُ أَجْرًا عَظِيمًۭا40
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا بەقەدەر تۆزقاڵێک ستەم (لە ئادەمیزاد) ناکات، خۆ ئەگەر چاکەیەک هەبێت (بەرەکەتی بەسەردا دەڕژێت و) چەند بەرابەری دەکات و لەلایەن خۆیەوە پاداشتی گەورەو بێ سنوور دەبەخشێت (بە چاکە خوازان).
فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِن كُلِّ أُمَّةٍۭ بِشَهِيدٍۢ وَجِئْنَا بِكَ عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ شَهِيدًۭا41
تهفسیری ئاسان: ئینجا دەبێت حاڵی ئەو خەڵکە چۆن بێت کاتێک لە هەر میللەتێک شایەتێکمان هێنا و تۆشمان هێنا (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەشایەت بەسەر ئەو خەڵکەوە (کە پەیامی خوات پێڕاگەیاندوون).
يَوْمَئِذٍۢ يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَعَصَوُا۟ ٱلرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّىٰ بِهِمُ ٱلْأَرْضُ وَلَا يَكْتُمُونَ ٱللَّهَ حَدِيثًۭا42
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون و لە پێغەمبەر یاخی بوون، ئاواتەخوازن کە زەوییان پێ تەخت بکرایەو (هەر لەتوێی خاکدا ون بوونایەو زیندوو نەکرانایەتەوە) و ناتوانن هیچ گوفتارێکی پەنهانیان لە خوا بشارنەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقْرَبُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمْ سُكَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعْلَمُوا۟ مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِى سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغْتَسِلُوا۟ ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَآءَ أَحَدٌۭ مِّنكُم مِّنَ ٱلْغَآئِطِ أَوْ لَٰمَسْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمْ تَجِدُوا۟ مَآءًۭ فَتَيَمَّمُوا۟ صَعِيدًۭا طَيِّبًۭا فَٱمْسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا43
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە نزیکی نوێژ مەکەون لەکاتێکدا ئێوە سەرخۆشن ـ ئەمە کاتێک بوو هێشتا عەرەق و شەراب حەرام نەکرابوو ـ هەتا ئاسەواری سەرخۆشیی نامێنێت و دەزانن چی دەڵێن (لە نوێژەکەدا) و بە لەشی بێ نوێژیشەوە نوێژ مەکەن مەگەر ڕێبوار بن و لە سەفەردا بن، هەتا خۆتان دەشۆن، خۆ ئەگەر نەخۆش بوون یان لە سەفەردا بوون یان لەسەرئاو گەڕانەوە، یان لەگەڵ ئافرەتانی نامەحرەم لە یەککەون و ئاوتان دەست نەدەکەوت (بۆ خۆشتن و دەست نوێژ گرتن) ئەوا تەیەموم بکەن بەخاکێکی پاک و (بەو خاکە) دەست بهێنن بەسەر دەم و چاوو دەستاندا، بێگومان خوا هەمیشە و بەردەوام لێ خۆشبووەو گوزەشت و چاوپۆشی هەیە.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ يَشْتَرُونَ ٱلضَّلَٰلَةَ وَيُرِيدُونَ أَن تَضِلُّوا۟ ٱلسَّبِيلَ44
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتڕوانیوەتە ئەوانەی کە شارەزایی هەندێک لە کتێبە ئاسمانیەکانیان دراوەتێ، ئەوانە گومڕایی دەکڕن و دەیانەوێت ئێوەش گومڕاو سەرلێشێواو بن.
وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِأَعْدَآئِكُمْ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ نَصِيرًۭا45
تهفسیری ئاسان: خوای گەورەش چاک دوژمنەکانتان دەناسێت، جا تەنها خوا بەسە کە یارو یاوەر بێت و تەنها خوا بەسە پشتیوان بێت.
مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ وَيَقُولُونَ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَٱسْمَعْ غَيْرَ مُسْمَعٍۢ وَرَٰعِنَا لَيًّۢا بِأَلْسِنَتِهِمْ وَطَعْنًۭا فِى ٱلدِّينِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَٱسْمَعْ وَٱنظُرْنَا لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ وَأَقْوَمَ وَلَٰكِن لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا46
تهفسیری ئاسان: هەندێک لەوانەی کە بوونەتە جوو قسە لەجێی خۆیدا دەسکاریی دەکەن و جێ گۆرکێی پێدەکەن و بەئارەزووی خۆیان لێکی دەدەنەوە (بە کینەوگاڵتەوە) دەڵێن: بیستمان و بەقسەشمان نەکردیت!! گوێ بگرە دەک گوێت لێ نەبێت!! (هەروەها دەیان وت:) (راعنا) و دەمیان بۆ خوار دەکردەوە تا مانایەکی هەڵە ببەخشێت و ببێتە تەعنە و ڕەخنە لە دین، خۆ ئەگەر بەڕاستی ئەوان بیانوتایە: بیستمان و گوێڕایەڵین و تۆیش گوێمان بۆ بگرەو مۆڵەتمان بدە (تا تێبگەین) چاکترو ڕاستترو بەنرختر بوو بۆیان، بەڵام (چونکە پاک نین و دەروون نەخۆشن) خوا نەفرەتی لێ کردوون بەهۆی کوفریانەوە، بۆیە باوەڕناهێنن کەمێک نەبێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ ءَامِنُوا۟ بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقًۭا لِّمَا مَعَكُم مِّن قَبْلِ أَن نَّطْمِسَ وُجُوهًۭا فَنَرُدَّهَا عَلَىٰٓ أَدْبَارِهَآ أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّآ أَصْحَٰبَ ٱلسَّبْتِ ۚ وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ مَفْعُولًا47
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی کتێبتان پێ بەخشراوە باوەڕ بهێنن بەو (قورئانەی) کە ناردوومانەو بەڕاست دانەری ئەوەی ئێوەیە، پێش ئەوەی (ڕۆژێک بێت) کە ڕووخسارانێکی (بێ دین) پان و پلیش بکەینەوە و ئاسەواری دەم و چاو نەیەڵین و بەرەو پشتی بکەین و وەکو پشتی سەری لێبکەین، یاخود نەفرینیان لێبکەین وەکو چۆن نەفرینمان لە خەڵکانی شەمووان کرد (ئەوانەی کە بەفێڵ ڕاوە ماسیان کردو فەرمانی خوایان شکاند)، بێگومان هەر فەرمانی خوایە کە هەمیشەو بەردەوام ئەنجام دراوە.
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱفْتَرَىٰٓ إِثْمًا عَظِيمًا48
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا خۆش نابێت ئەگەر هاوەڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگە لەوە لە هەر گوناهێکی تر بیەوێت خۆش دەبێت، بۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێت، جا ئەوەی هاوەڵ و شەریک بۆ خوا بڕیار بدات، ئەوە ئیتر بەڕاستی تاوانێکی گەورەی هەڵبەستووە.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنفُسَهُم ۚ بَلِ ٱللَّهُ يُزَكِّى مَن يَشَآءُ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا49
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتڕوانیووەتە ئەو کەسانەی خۆیان خۆیان بە چاک دەدەنە قەڵەم (دەڵێن ئێمە هەڵبژاردەی خواین) ئەوە وا نیە، بەڵکو خوا (بەندەکانی دەناسێت)و هەرکەس (شایستە بێت، پەسەندی دەکات)و دڵ و دەروونی خاوێن دەکات و ئەوانە بە قەدەر تاڵی ناوکی خورما ستەمیان لێ ناکرێت.
ٱنظُرْ كَيْفَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۖ وَكَفَىٰ بِهِۦٓ إِثْمًۭا مُّبِينًا50
تهفسیری ئاسان: سەرنج بدەو تەماشا بکە چۆن (خاوەنانی کتێبی ئاسمانی) درۆ بە دەم خواوە دەکەن (بێباکانە دەڵێن: عوزەیر یان مەسیح کوڕی خوان) ئەو تاوان و گوناهەیان بەسە (بۆ سزادانیان چونکە تاوانێکی زۆر گەورە)ی ئاشکرایە.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ يُؤْمِنُونَ بِٱلْجِبْتِ وَٱلطَّٰغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هَٰٓؤُلَآءِ أَهْدَىٰ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ سَبِيلًا51
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتڕوانیوەتە ئەوانەی کە بەشێک لە کتێبی ئاسمانی پێدراوە (کەچی لەگەڵ ئەوەشدا) باوەڕیان بەفاڵچی و جادووگەرو بت و پەیکەرو شەیتان و... هەیە و دەربارەی ئەوانەی کە بێ باوەڕن دەڵێن: ئەوانە چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووە، تا ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان (بەئاینی ئیسلام هێناوە).
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَمَن يَلْعَنِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ نَصِيرًا52
تهفسیری ئاسان: ئەو (جوولەکانە) کەسانێکن خوا نەفرینی لێکردوون، کەسێکیش خوا نەفرینی لێ بکات، ئەوە هەرگیز هیچ کەست دەست ناکەوێت بیکەیتە پشتیوانی.
أَمْ لَهُمْ نَصِيبٌۭ مِّنَ ٱلْمُلْكِ فَإِذًۭا لَّا يُؤْتُونَ ٱلنَّاسَ نَقِيرًا53
تهفسیری ئاسان: مەگەر ئەوانە هەندێک دەسەڵاتیان بەدەستە، تا ئەوکاتە بەقەدەر تۆزقاڵێک لە ناوکی خورما بەخەڵکی نەدەن؟!
أَمْ يَحْسُدُونَ ٱلنَّاسَ عَلَىٰ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۖ فَقَدْ ءَاتَيْنَآ ءَالَ إِبْرَٰهِيمَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَءَاتَيْنَٰهُم مُّلْكًا عَظِيمًۭا54
تهفسیری ئاسان: یان هەر ئەوەیە کە حەسادەت و بەخیلی بەخەڵکی (ئیماندار) دەبەن لەسەر ئەوەی خوا لە فەزڵ و بەخششی خۆی بەشی داون (پێغەمبەری لەناویاندا هەڵبژاردووە) خۆ بێگومان ئێمە بەنەوەی ئیبراهیم کتێبمان بەخشیووە (بە موسا تەورات و بە عیسا ئینجیل و بە محمدیش (صلی اللە علیە وسلم) قورئان) هەروەها لەجۆرەها دانایی بەهرەوەرمان کردوون و (بە هەندێکیان) وەک (یوسف و داود و سولەیمان) دەسەڵات و پاشایەتیەکی گەورەمان بەخشیووە.
فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ بِهِۦ وَمِنْهُم مَّن صَدَّ عَنْهُ ۚ وَكَفَىٰ بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا55
تهفسیری ئاسان: جا لەو خەڵکە هەیە باوەڕیان بە (محمد (صلی اللە علیە وسلم) و بە قورئان) هێناوەو شوێنی کەوتوون، هەشیانە ڕێی لێگرتووە و پشتی تێکردووە، دۆزەخیش بەسە (بۆ ئەو یاخییانە) کە ئامادەیە و کڵپەی سەندووە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًۭا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُم بَدَّلْنَٰهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًۭا56
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان نەهێناوە بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە، لە ئایندەدا دەیانسوتێنین بەئاگری دۆزەخ، هەموو جارێک پێستیان داوەشاو سووتاو هەڵقرچا، پێستی تر دەکەین بەبەریاندا، بۆ ئەوەی بە چاکی سزاو ئازار بچەژن، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام باڵادەستە و (دەتوانێت تۆڵە لە خوانەناسان بسەنێت)، دانایە (کە مۆڵەتیان دەدات بەڵکو بگەرێنەوە بۆ ڕێبازی دینداری).
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ لَّهُمْ فِيهَآ أَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ ۖ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلًّۭا ظَلِيلًا57
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوەی چاکە ئەنجام دەدەن لەئایندەیەکی نزیکدا دەیانخەینە ناو باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار (بەژێر درەختەکانیداو بە بەردەم کۆشکەکانیدا) دەڕوات و لەوێدا ژیانی هەمیشەیی و بەردەوام دەبەنە سەر، هاوڕێ لەگەڵ چەندەها هاوسەری پاک و بێگەردو خاوێن و پاکیزەدا، هەروەها دەیانخەینە ژێر سایەی سێبەری جوان و ڕازاوەی هەمیشەیی یەوە (نە گەرمایان دەبێت، نە سەرما).
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا۟ ٱلْأَمَٰنَٰتِ إِلَىٰٓ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ ٱلنَّاسِ أَن تَحْكُمُوا۟ بِٱلْعَدْلِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ سَمِيعًۢا بَصِيرًۭا58
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا فەرمانتان پێدەدات کە هەموو ئەمانەتەکان (سپاردەکان) بگەڕێننەوە دەست خاوەنەکانیان و هەر کاتێکیش داوەریتان کرد لەنێوان خەڵکیدا، دادپەروەرانە فەرمانڕەوایی بکەن، چونکە بەڕاستی خوا بەجوانی و چاکی و تەواوی ئامۆژگاری و فەرمانتان پێدەدات، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام بیسەر و بینایە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَأُو۟لِى ٱلْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَٰزَعْتُمْ فِى شَىْءٍۢ فَرُدُّوهُ إِلَى ٱللَّهِ وَٱلرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا59
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، فەرمانبەردارو گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرو فەرمانڕەواکان بکەن کە لە خودی خۆتانن (لە بیروباوەڕو پابەندیدا)، خۆ ئەگەر لە شتێکدا بوو بەکێشەتان دەربارەی حوکمی خوایی، ئەوە ئەو کێشەیە بگێڕنەوە بۆ لای خواو پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) (کە قورئان و سوننەت دەگەیەنێت)، ئەگەر ئێوە باوەڕتان بەخواو بە ڕۆژی قیامەت هەیە، (ڕەفتارکردنتان) بەو شێوەیە چاکترین و جوانترین سەرچاوەیە بۆ چارەسەری کێشەکانتان.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوٓا۟ إِلَى ٱلطَّٰغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوٓا۟ أَن يَكْفُرُوا۟ بِهِۦ وَيُرِيدُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًۭا60
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتڕوانیووەتە ئەو (دوورووانەی) لافی ئەوە لێ دەدەن گوایە بەڕاستی باوەڕیان هێناوە بەوەی کە بۆ تۆ ڕەوانەکراوە و بەوەش کە پێش تۆ ڕەوانەکراوە (بۆ پێغەمبەران)! کەچی دەیانەوێت ڕووبکەنە زۆردارو جادووگەرو خوانەناسان تا دادوەریان لە نێواندا بکەن و چارەسەری کێشەکانیان بکەن، لەکاتێکدا بە ڕاستی فەرمانیان پێدراوە کە باوەڕیان بە (تاغوت) نەبێت، شەیتانیش دەیەوێت گومڕایان بکات بەگومڕاییەکی دوورو بێ سنوور.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ رَأَيْتَ ٱلْمُنَٰفِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُودًۭا61
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش پێیان بوترێ: وەرن بۆ لای ئەو (قورئانەی) کە خوا ناردوویەتی یە خوارەوە و بۆ لای پێغەمبەرەکەی (بۆ چارەسەری کێشەکانتان) کەچی دەبینی دووڕووەکان پشتت تێدەکەن و ڕووت لێ وەردەگێڕن بەتەواوی.
فَكَيْفَ إِذَآ أَصَٰبَتْهُم مُّصِيبَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثُمَّ جَآءُوكَ يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّآ إِحْسَٰنًۭا وَتَوْفِيقًا62
تهفسیری ئاسان: ئاخۆ ئەوانە حاڵیان چۆن بێت کاتێک بەهۆی ڕەفتاری نادروستیانەوە بەڵایەک دووچاریان دەبێت، کەچی لەوەودوا (کە پەنایان نامێنێت) هاوار بۆ تۆ دەهێنێن و سوێند بەخوا دەخۆن: لەو کارەماندا مەبەستمان تەنها چاکەکاریی و ڕێکخستن و ئاشتی بوو.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَعْلَمُ ٱللَّهُ مَا فِى قُلُوبِهِمْ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ وَقُل لَّهُمْ فِىٓ أَنفُسِهِمْ قَوْلًۢا بَلِيغًۭا63
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە کەسانێکن خوا دەزانێت چی لە دڵ و دەروونیاندا حەشاردراوە، کەواتە ڕەفتاری ئەوانە پشتگوێ بخە، ئامۆژگاریان بکە و قسەی بەپێزو بەتوێکڵی وایان پێ بڵێ کە بەقوڵایی دەروونیاندا بچێتە خوارەوە و بیانهەژێنێت.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ جَآءُوكَ فَٱسْتَغْفَرُوا۟ ٱللَّهَ وَٱسْتَغْفَرَ لَهُمُ ٱلرَّسُولُ لَوَجَدُوا۟ ٱللَّهَ تَوَّابًۭا رَّحِيمًۭا64
تهفسیری ئاسان: هیچ فرستادەیەکمان نەناردوە مەگەر تەنها بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی بکرێت بەفەرمانی خوا، خۆ ئەگەر ئەو خەڵکە بەڕاستی کاتێک ستەمیان لە خۆیان کرد (بە لادان لە شەریعەت) بهاتنایە بۆ لای تۆ و داوای لێخۆشبوونیان لە خوای گەورە بکردایە، پێغەمبەریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بکردنایە، ئەوە بێگومان ئەو کاتە دەیانزانی کە خوا تەوبە و پەشیمانی وەرگرەو میهرەبان و دلۆڤانە (ئەگەر بەڕاستیان بوایە).
فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ حَرَجًۭا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا۟ تَسْلِيمًۭا65
تهفسیری ئاسان: نەخێر، سوێند بە پەروەردگارت ئەوانەی (لافی بڕوا لێدەدەن) بڕوا ناهێنن هەتا لە هەموو کێشەیەکدا کە ڕوودەدا لە نێوانیاندا تۆ نەکەن بە دادوەرو گوێڕایەڵی تۆ نەکەن، دوای ئەوەش نابێت لە دڵ و دەروونیاندا هیچ ناڕەزاییەک دروست ببێت بەرامبەر ئەوەی کە داوەریت لەسەر کردووە و دەبێت بەتەواویی تەسلیم بن و ڕازیی بن.
وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ ٱقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ أَوِ ٱخْرُجُوا۟ مِن دِيَٰرِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌۭ مِّنْهُمْ ۖ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا۟ مَا يُوعَظُونَ بِهِۦ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًۭا66
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی ئێمە پێویستمان بکردایە لەسەریان کە خۆتان بکوژن، یان لە وڵات و نیشتمانتان دەرچن ئەوەیان نەدەکرد، مەگەر کەمێکیان نەبێت (چونکە بەجێ هێنانی فرمانی خوا بەبێ چەن و چوون پیشەی بەندە ڕاستەقینەکانە، ئێمەش ئەو داخوازیەمان لێ نەکردوون) جا ئەگەر بەڕاستی ئەوانە بەگوێرەی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمە ڕەفتاریان بکردایە، ئەوە چاکتر بوو بۆیان و دامەزراوترو چەسپاوتر دەبوون لەسەر حەق و ڕاستی.
وَإِذًۭا لَّءَاتَيْنَٰهُم مِّن لَّدُنَّآ أَجْرًا عَظِيمًۭا67
تهفسیری ئاسان: جا ئەوکاتە بێگومان لەلایەن ئێمەوە پاداشتی گەورەو بێ سنوورمان پێدەبەخشین...
وَلَهَدَيْنَٰهُمْ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا68
تهفسیری ئاسان: بەتەواویش هیدایەت و ڕێنموویمان دەکردن بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَعَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّۦنَ وَٱلصِّدِّيقِينَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَٱلصَّٰلِحِينَ ۚ وَحَسُنَ أُو۟لَٰٓئِكَ رَفِيقًۭا69
تهفسیری ئاسان: ئەوەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەر بکات، جا ئەوانە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەبن (لە بەهەشتی بەریندا) کەخوا نازونیعمەتی ڕژاندووە بەسەریاندا لەپێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاکان، ئای کە ئەوانە هاوەڵ و هاوڕێ و هاودەمێکی چاک و بێ وێنەن!
ذَٰلِكَ ٱلْفَضْلُ مِنَ ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ عَلِيمًۭا70
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕێزو بەهرە گەورەیە هەر لەلایەن خواوەیە (بۆ بەختەوەرانە)، خوا خۆی بەسە کە زانایە بەهەموو شتێک.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ خُذُوا۟ حِذْرَكُمْ فَٱنفِرُوا۟ ثُبَاتٍ أَوِ ٱنفِرُوا۟ جَمِيعًۭا71
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان هێناوە ئەوەی خۆتانی پێدەپارێزن بیگرنە دەست و ئامادە باش بن، ئینجا دەستە دەستە یان هەمووتان یەک پارچە (بەرەو بەرەکانی جەنگ) هەڵمەت بەرن و هێرش ببەن. (هەرکاتێک لەلایەن سەرکردایەتیەکی متمانە پێکراوەوە داواتان لێکرا).
وَإِنَّ مِنكُمْ لَمَن لَّيُبَطِّئَنَّ فَإِنْ أَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةٌۭ قَالَ قَدْ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَىَّ إِذْ لَمْ أَكُن مَّعَهُمْ شَهِيدًۭا72
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت (دەستەیەک دووڕوو هەن) لەناوتاندا بەڕاستی خۆیان دەخڵافێنن و سستی دەکەن، جا ئەگەر بەڵایەکتان تووش بێت (هەریەک لەوانە) دەڵێت: بەڕاستی خوا چاکی بۆ کردم کە لەگەڵ ئەواندا ئامادەی (ئەو جەنگە) نەبووم.
وَلَئِنْ أَصَٰبَكُمْ فَضْلٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ لَيَقُولَنَّ كَأَن لَّمْ تَكُنۢ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُۥ مَوَدَّةٌۭ يَٰلَيْتَنِى كُنتُ مَعَهُمْ فَأَفُوزَ فَوْزًا عَظِيمًۭا73
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت ئەگەر فەزڵ و دەستکەوتێکتان لەخواوە دەستکەوت بەڕاشکاوی دەڵێت ـ هەر وەک لەنێوان ئێوە و ئەو جۆرە کەسانەدا دۆستایەتی و ئاشنایەتی نەبوو بێت ـ خۆزگە لەگەڵ ئەواندا بوومایە و بۆ ئەوەی دەستکەوتێکی چاک و زۆر و زەبەندەم بەدەست بهێنایە.
۞ فَلْيُقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يَشْرُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا بِٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَمَن يُقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيُقْتَلْ أَوْ يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا74
تهفسیری ئاسان: دەبا بجگێت لە پێناوی خوادا، ئەوانەی ژیانی دنیا دەفرۆشن بەرۆژی دوایی، جا هەر کەس بجەنگێت لەپێناوی خوادا ئەوە ئەگەر بکوژرێت و شەهید ببێت، یان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوە لەئایندەدا پاداشتی گەورە و بێ سنووری پێدەبەخشین.
وَمَا لَكُمْ لَا تُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلْوِلْدَٰنِ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا مِنْ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةِ ٱلظَّالِمِ أَهْلُهَا وَٱجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيًّۭا وَٱجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِيرًا75
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیماندارن) ئەوە چیتانەو بۆچی ناجەنگن لەپێناوی ڕەزامەندی خوادا و ڕزگار کردنی لاوازکراوو چەوساوەکان، لەو پیاوان و ئافرەتان و منداڵانەی کە دەڵێن: پەروەردگارا تۆ ڕزگارمان بکە لەم شارەی کە خەڵکەکەی ستەمکارن و لەلایەن خۆتەوە پشتیوان و یارمەتیدەرێکمان بۆ ساز بکە.
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱلطَّٰغُوتِ فَقَٰتِلُوٓا۟ أَوْلِيَآءَ ٱلشَّيْطَٰنِ ۖ إِنَّ كَيْدَ ٱلشَّيْطَٰنِ كَانَ ضَعِيفًا76
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی ئیماندارن (تەنها) لە پێناوی خوادا دەجەنگن (بەڵام) ئەوانەی بێ باوەڕن لە پێناوی ستەمکارو زۆردار و (تاغوت)دا دەجەنگن، دە بجەنگن دژی یاوەرانی شەیتان (چونکە) بەڕاستی پیلان و تەڵەکەی شەیتان پووچ و لاوازە.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ قِيلَ لَهُمْ كُفُّوٓا۟ أَيْدِيَكُمْ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ ٱلْقِتَالُ إِذَا فَرِيقٌۭ مِّنْهُمْ يَخْشَوْنَ ٱلنَّاسَ كَخَشْيَةِ ٱللَّهِ أَوْ أَشَدَّ خَشْيَةًۭ ۚ وَقَالُوا۟ رَبَّنَا لِمَ كَتَبْتَ عَلَيْنَا ٱلْقِتَالَ لَوْلَآ أَخَّرْتَنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ قَرِيبٍۢ ۗ قُلْ مَتَٰعُ ٱلدُّنْيَا قَلِيلٌۭ وَٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ لِّمَنِ ٱتَّقَىٰ وَلَا تُظْلَمُونَ فَتِيلًا77
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتڕوانیووەتە ئەوانەی کە پێیان وترا: دەست بپارێزن کاتی جەنگ نیە! بەڵکو هەر نوێژ بکەن و زەکات بدەن، کەچی کاتێک جەنگیان بۆ بڕیاردرا، دەستەیەکیان لە خەڵکی دەترسان بەقەدەر ئەوەی کە لە خوا دەترسن، یاخود زیاتریش و دەیانوت: خوایە تۆ بۆچی جەنگت لەسەر فەرزکردین، خۆزگە بۆ ماوەیەک دوات دەخستین، بەوانە بڵێ: ڕابواردنی ژیانی دنیا زۆر کەم و کورتە، ژیانی قیامەت چاکترو خۆشترو نەبڕاوەیە بۆ ئەو کەسەی لە خوا دەترسێت و پارێزکارە، لەوێ بەقەدەر تاڵی ناوکی خورمایەک ستەمتان لێناکرێت.
أَيْنَمَا تَكُونُوا۟ يُدْرِككُّمُ ٱلْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِى بُرُوجٍۢ مُّشَيَّدَةٍۢ ۗ وَإِن تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌۭ يَقُولُوا۟ هَٰذِهِۦ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۭ يَقُولُوا۟ هَٰذِهِۦ مِنْ عِندِكَ ۚ قُلْ كُلٌّۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ فَمَالِ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًۭا78
تهفسیری ئاسان: (دڵنیا بن) لە هەر کوێ بن مردن یەخەتان پێ دەگرێت، با لەناو چەندەها قەڵاو شوێنی سەخت و قایمیشدا بن، (جا دووڕووەکان) ئەگەر خێریان بێتە ڕێ دەڵێن: ئەمە لە لایەن خواوەیە و ئەگەر توشی ناخۆشی و زیانێک بێن (بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەڵێن: ئەمەیان بەهۆی تۆوەیە، پێیان بڵێ: هەر هەمووی (هەرچی پێش دێت) لەلایەن خواوەیە و (بۆ تاقی کردنەوەیە) ئەوە بۆچی ئەو خەڵکە (باوەڕ لاوازە) هیچ شتێک تێناگەن و لە ڕاستیەکان حاڵیی نابن.
مَّآ أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍۢ فَمِنَ ٱللَّهِ ۖ وَمَآ أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍۢ فَمِن نَّفْسِكَ ۚ وَأَرْسَلْنَٰكَ لِلنَّاسِ رَسُولًۭا ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۭا79
تهفسیری ئاسان: (ڕاستە) کە هەرچی بۆ تۆ (بۆ هەرکەسێک) پێش دێت لە خێرو چاکە لە خواوەیە و هەرچی ناخۆشیەکیشت بۆ پێش دێت دەستی خۆتی تیایە (هەرچەندە بەبێ ویستی خوا ڕوو نادات، بەڵام پاداشتت هەیە ئەگەر خۆگر بێت) و ئێمە تۆمان ناردووە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بۆسەر خەڵی بەپێغەمبەرایەتی (تا بیرو بۆچوونیان ڕاست بکەیتەوە)، خوایش بەسە کە شایەتە بۆ ئەو مەبەستە.
مَّن يُطِعِ ٱلرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ ٱللَّهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًۭا80
تهفسیری ئاسان: ئەوەی فەرمانبەرداری پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بکات، ئەوە بەڕاستی فەرمانبەرداری خوای کردووە، ئەوەش پشتی هەڵکردووە (ئەوە خۆی زەرەرمەند دەبێت) خۆ ئێمە تۆمان نەناردوە تا ببیتە چاودێر بەسەر ئەوانەوە.
وَيَقُولُونَ طَاعَةٌۭ فَإِذَا بَرَزُوا۟ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَآئِفَةٌۭ مِّنْهُمْ غَيْرَ ٱلَّذِى تَقُولُ ۖ وَٱللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا81
تهفسیری ئاسان: (دووڕووەکان کاتێک لای تۆن) دەڵێن: ملکەچ و فەرمانبەردارین، بەڵام کاتێک لای تۆ هەستان و دوورکەوتنەوە، دەستەیەکیان قسەکانی تۆ لە شەودا دەگۆڕن و ئەوە ناڵێن کە تۆ وتوتە، جا ئەوەی شەو هەڵی دەبەستن و (پیلانی بۆ دەکێشن) خوا تۆماری دەکات، کەواتە گوێ بەوانە مەدە و پشت بە خوا ببەستە تەنها خوات بەسە کە یارو یاوەرت بێت.
أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلْقُرْءَانَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ ٱللَّهِ لَوَجَدُوا۟ فِيهِ ٱخْتِلَٰفًۭا كَثِيرًۭا82
تهفسیری ئاسان: ئەوە بۆ ئەوانە سەرنجی قورئان نادەن و لێکی نادەنەوەو لێی وردنابنەوە؟ خۆ ئەگەر لە لایەن کەسێکی ترەوە بوایە جگەلە خوا بێگومان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆریان تێدا دەدۆزیەوە.
وَإِذَا جَآءَهُمْ أَمْرٌۭ مِّنَ ٱلْأَمْنِ أَوِ ٱلْخَوْفِ أَذَاعُوا۟ بِهِۦ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى ٱلرَّسُولِ وَإِلَىٰٓ أُو۟لِى ٱلْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ ٱلَّذِينَ يَسْتَنۢبِطُونَهُۥ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ لَٱتَّبَعْتُمُ ٱلشَّيْطَٰنَ إِلَّا قَلِيلًۭا83
تهفسیری ئاسان: (لێرەدا خوا ڕەخنە دەگرێت لە هەندێک ئیمانداران): هەرکاتێک هەواڵێکیان بۆ بێت دەربارەی ئاسایش و هێمنایەتی، یاخود ترس و بیم، بڵاوی دەکەنەوە (بیر لە سەرئەنجام ناکەنەوە)، خۆ ئەگەر ئەو هەواڵەیان بڵاو نەکردایەتەوە و بیانگێڕایەتەوە بۆلای پێغەمبەرو (صلی اللە علیە وسلم)، یان بۆ لای کاربەدەستانێک کە لە خۆیانن، ئەوە ئەوانەی کەلە نهێنی هەواڵەکان تێدەگەن و دەکۆڵنەوە، نهێنی و ڕازەکانیان لێ دەردەهێنا، جا ئەگەر فەزڵ و چاودێری خواو ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی نەبوایە شوێنی شەیتان دەکەوتن، جگە لە کەمێکتان.
فَقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا تُكَلَّفُ إِلَّا نَفْسَكَ ۚ وَحَرِّضِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَكُفَّ بَأْسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ أَشَدُّ بَأْسًۭا وَأَشَدُّ تَنكِيلًۭا84
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بجەنگە لە پێناوی خوادا، چونکە ئەو ئەرکە هەر لەسەرشانی خۆتە، (واتە: هەتا ئەگەر تەنها خۆیشت بیت)، هەروەها هانی ئیماندارانیش بدە (بۆ بەشداری لە شەڕەکاندا) ئومێدە خوای گەورە هێز لە بێ باوەڕان بسەنێتەوە و بەریان بگرێت و زاڵتان بکات بەسەریاندا، چونکە خوا هێزو دەسەڵاتی زۆرترە (بەڵکو بەراورد ناکرێت) و بەتوندی و سەختی تۆڵەیان لێدەسێنێت.
مَّن يَشْفَعْ شَفَٰعَةً حَسَنَةًۭ يَكُن لَّهُۥ نَصِيبٌۭ مِّنْهَا ۖ وَمَن يَشْفَعْ شَفَٰعَةًۭ سَيِّئَةًۭ يَكُن لَّهُۥ كِفْلٌۭ مِّنْهَا ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ مُّقِيتًۭا85
تهفسیری ئاسان: ئەوەی تکایەکی باش بکات، خەڵک هان بدات بۆ چاکەخوازی، (لە نێوان خەڵکدا هەوڵی تەبایی بدات)، ئەوە بەشێک لەو پاداشتی چاکەیەی بۆ هەیەو لەو خێرەدا بەشدارە (کە ڕۆڵی تیادا هەیە) هەروەها ئەوەش کە تکایەکی خراپ دەکات و ڕۆڵێکی خراپ دەبینێت و هەوڵی فیتنە بەرپا کردن دەدات و هاندەرێتی، ئەوە ئەویش بەشێکی مسۆگەری هەیە لە سزاو لێپرسینەوە، خوایش هەمیشەو بەردەوام ئاگاو چاودێرە بەسەر هەموو شتێکدا.
وَإِذَا حُيِّيتُم بِتَحِيَّةٍۢ فَحَيُّوا۟ بِأَحْسَنَ مِنْهَآ أَوْ رُدُّوهَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَسِيبًا86
تهفسیری ئاسان: هەرکاتێک سڵاو و چاک و چۆنیەکتان لەگەڵدا کرا ئەوە بەجوانتر لە سڵاوەکەی ئەو یاخود (هیچ نەبێت) وەکو خۆی وەڵام بدەنەوە، بێگومان خوا لە هەموو شتێک دەپرسێتەوە.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۗ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ ٱللَّهِ حَدِيثًۭا87
تهفسیری ئاسان: (اللە) خوایەکە بێجگە لەو هیج خوایەکی تر نیە (شایستەی پەرستن بێت)سوێند بە خوا لە ڕۆژی قیامەتدا کۆتاندەکاتەوە و هیچ شک و گومانێکی تێدا نی یە، جا کێ هەیە قسە و گوفتاری لە فەرمایش و فەرموودەی خوا ڕاستترو دروستتر بێت؟
۞ فَمَا لَكُمْ فِى ٱلْمُنَٰفِقِينَ فِئَتَيْنِ وَٱللَّهُ أَرْكَسَهُم بِمَا كَسَبُوٓا۟ ۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَهْدُوا۟ مَنْ أَضَلَّ ٱللَّهُ ۖ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلًۭا88
تهفسیری ئاسان: جا ئەوە چیتانە (ئەی ئیمانداران) دەربارەی دووڕووەکان بوون بە دوو دەستەوە؟! لە کاتێکدا خوا (سەر شۆڕی کردوون) و وەری گێڕاونەتەوە بۆ بێ باوەڕی بەهۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە، ئایا دەتانەوێت (دڵی) کەسێک هیدایەت و ڕێنموویی بکەن کە خوا گومڕای کردووە؟! (بەهۆی باوەڕی دانەمەزراو و دڵ و دەروونی نەخۆشیەوە)، بێگومان ئەوەی خوا گومڕای بکات (بەهۆی کارو کردەوەی ناپەسەندیەوە) ئەوە هەرگیز ڕێگەیەکت دەست ناکەوێت بۆ ڕێنموویی کردنی.
وَدُّوا۟ لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا۟ فَتَكُونُونَ سَوَآءًۭ ۖ فَلَا تَتَّخِذُوا۟ مِنْهُمْ أَوْلِيَآءَ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَخُذُوهُمْ وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ ۖ وَلَا تَتَّخِذُوا۟ مِنْهُمْ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًا89
تهفسیری ئاسان: (ئەو دووڕووانە) ئاواتەخوازن کە ئێوەش بێ باوەڕ بن وەک خۆیان بێ باوەڕ بوون، ئەو کاتە (هەردوولاتان) یەکسان دەبن لە بێ باوەڕیدا، کەواتە لەوانە پشتیوان و یاوەر مەگرن هەتا کۆچ دەکەن لەپێناوی خوادا، خۆ ئەگەر یاخی بوون و پشتیان تێکردن، ئێوە بیانگرن و بیانکوژن لە هەر کوێدا ئەوانەتان دەستکەوت، هەرگیز نەکەن ئەوانە بکەنە یاوەرو هاوکار...
إِلَّا ٱلَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌ أَوْ جَآءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَن يُقَٰتِلُوكُمْ أَوْ يُقَٰتِلُوا۟ قَوْمَهُمْ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَٰتَلُوكُمْ ۚ فَإِنِ ٱعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَٰتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ فَمَا جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًۭا90
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەی کە پەنا دەبەنە بەر تیرە و هۆزێک پەیمان لەنێوان ئێوە و ئەواندا بەستراوە، یاخود هاتبن بۆ لای ئێوە لەکاتێکدا دڵیان تەنگ و بێزار بێت لەوەی جەنگتان لەگەڵ بکەن یان دژی تیرە و هۆزەکەی خۆیان بجەنگن، خۆ ئەگەر خوا بیویستایە ئەوانی زاڵ دەکرد بەسەرتانداو دژتان دەجەنگان، جا ئەگەر ئەوانە دوورە پەرێزو کەنارگیر بوون لە ئێوە و جەنگیان لەگەڵ نەکردن و ڕێبازی ئاشتیان گرتەبەرو ملکەچ بوون، ئەوە خوا هیچ ڕێگەیەکی دانەناوە بۆ ئێوە بەسەر ئەوانەوە (کە شەڕیان پێ بفرۆشن بیانکوژن یان بەدیل بیانگرن).
سَتَجِدُونَ ءَاخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا۟ قَوْمَهُمْ كُلَّ مَا رُدُّوٓا۟ إِلَى ٱلْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا۟ فِيهَا ۚ فَإِن لَّمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوٓا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ وَيَكُفُّوٓا۟ أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنًۭا مُّبِينًۭا91
تهفسیری ئاسان: (هەروەها) چەند کەسانێکی ترتان دەستدەکەوێت کە دەیانەوێت لە ئێوەش و لە هۆز و قەومی خۆشیان ئەمین بن، هەر کاتێک بانگ کرابنەوە بۆ ئاشووبنانەوە درێغیان نەکردووە و ڕۆچوون تیایدا و چاکتر تێهەڵچوونەتەوە، جا ئەگەر ئەوانە دوورە پەرێزیان نەگرت لێتان و کەنارگیر نەبوون و ڕێبازی ئاشتیان نەگرتەبەرو دەستیان نەکێشایەوە لە جەنگ کردن لەگەڵتان، ئەو کاتە بیانگرن و بیانکوژن لە هەر کوێ دەستان ڕۆیی بەسەریاندا، ئا ئەوانە گێڕاومانە بۆتان بەسەریانەوە بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرا لەسەر (ڕاست و ڕەوایی کوشتن و بەدیل کردنیان).
وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَن يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَـًۭٔا ۚ وَمَن قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَـًۭٔا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ وَدِيَةٌۭ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَصَّدَّقُوا۟ ۚ فَإِن كَانَ مِن قَوْمٍ عَدُوٍّۢ لَّكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ ۖ وَإِن كَانَ مِن قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌۭ فَدِيَةٌۭ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا92
تهفسیری ئاسان: بۆ هیچ ئیماندارێک نیە ئیماندارێکی تر بکوژێت مەگەر بە هەڵە، خۆ ئەگەر کەسێکی ئیماندار بە هەڵە ئیماندارێک بکوژێت، ئەوە دەبێت بەندەیەکی ئیماندار ئازاد بکات و خوێن باییەکەی بدات بە کەسوکاری کوژراوەکە (وەک میراتی دابەشی بکەن) مەگەر لێی ببوورن و لە خوێنەکەی خۆش ببن، خۆ ئەگەر کوژراوەکە لە ناو قەوم و دەستەیەکدا بوو دوژمنی ئێوە بوون، بەڵام ئەو (کوژراوە) ئیماندار بوو، با (بکوژەکە) بەندەیەکی ئیماندار ئازادبکات و ئەگەر ئیماندارە کوژراوەکە لەناو قەوم و دەستەیەک بوو کە پەیمان لەنێوانتاندا هەبوو، دەبێت خوێنبایی بدرێت بەکەسوکاری و بەندەیەکی ئیمانداریش ئازاد بکرێت، (خۆ ئەگەر بکوژەکە) ئەوەی بۆ نەلواو دەستی نەکەوت (بەندە ئازاد بکات و بەندایەتی باوی نەمابوو ماڵ و سامانیشی نەبوو) ئەوە دەبێت دوومانگ لەسەریەک بەڕۆژوو بێت، ئەمە بڕیارێکە بۆ ڕاستی و دروستی تەوبە و گەڕانەوەکەی، ئەمەش لەلایەن خواوەیە، بێگومان خوای گەورە هەمیشە و بەردەوام زاناو دانایە.
وَمَن يَقْتُلْ مُؤْمِنًۭا مُّتَعَمِّدًۭا فَجَزَآؤُهُۥ جَهَنَّمُ خَٰلِدًۭا فِيهَا وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُۥ وَأَعَدَّ لَهُۥ عَذَابًا عَظِيمًۭا93
تهفسیری ئاسان: هەر کەسێک بەدەستی ئەنقەست ئیماندارێک بکوژێت (بەحەلالی بزانێت)، ئەوە تۆڵەی ئەو کەسە دۆزەخە، نەمرە تیایدا، هەروەها خوا لێی توڕە بووە و نەفرینی لێکردووە و سزایەکی گەورە و بێ سنووری بۆ ئامادە کردووە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا ضَرَبْتُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَتَبَيَّنُوا۟ وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَنْ أَلْقَىٰٓ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَٰمَ لَسْتَ مُؤْمِنًۭا تَبْتَغُونَ عَرَضَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فَعِندَ ٱللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌۭ ۚ كَذَٰلِكَ كُنتُم مِّن قَبْلُ فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ فَتَبَيَّنُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا94
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، کاتێک دەرئەچن بۆ گەیاندنی ئیسلام و جیهاد لەپێناوی خوادا، وردبین بن و هەموو شتێک ڕوون بکەنەوە (دوورە پەرێزبن لە پەلەو هەڵەشەیی) و بەوکەسانە مەڵێن کە سەلامتان لێدەکەن: (ڕاست ناکەیت) تۆ ئیماندار نیت!! (بەو هەڵوێستە) مەبەستتان دەسکەوتی ژیانی دنیابێت، لای خوا دەستکەوتی زۆر هەیە، خۆ کاتی خۆی ئێوەش وابوون (باوەڕتان شاراوە بوو) تا خوا منەتی نایە سەرتان (سەرکەوتنی پێبەخشین و دەرووی لێکردنەوە) کەواتە، وردو دووربین بن، چونکە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەهەموو ئەوکاروکردەوانەی کە دەیکەن. (پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەستەیەک لە هاوەڵانی نارد بۆ گەیاندنی ئیسلام، ئوسامەی کوڕی زەیدی کردە لێپرسراویان، کابرایەک کە ناوی (مەرداس) بوو مەڕو وشتری دەلەوەڕان، ئوسامەو هاوەڵانی بینی، ترساو بەپەلە دوور کەوتەوەو خۆی کرد بە ئەشکەوتێکدا، ئەمانیش شوێنی کەوتن، کاتێک چوونە بەردەم ئەشکەوتەکە کابرا هات بەپیریانەوەو سەلامی لێکردن و شایەتمانی هێنا، بەڵام ئوسامە هێرشی کردە سەری و کوشتی.. دوایی کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بیستی تووڕە بوو لە ئوسامە و فەرمووی: بۆچی کوشتت؟ ئایا دڵ و سینەتان هەڵدڕی بوو بزانن بەڕاستێتی یان نا!!)...
لَّا يَسْتَوِى ٱلْقَٰعِدُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُو۟لِى ٱلضَّرَرِ وَٱلْمُجَٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۚ فَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلْمُجَٰهِدِينَ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ عَلَى ٱلْقَٰعِدِينَ دَرَجَةًۭ ۚ وَكُلًّۭا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَفَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلْمُجَٰهِدِينَ عَلَى ٱلْقَٰعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًۭا95
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی دانیشتوون لە ئیمانداران و (جەنگ ناکەن) ـ مەگەر ئەوانەی کە ناتەواون ـ (کوێر، شەل، نەخۆش،... هتد) لەگەڵ ئەوانەدا کە جیهادو کۆشش دەکەن لە پێناوی خوادا بە ماڵ و سامان و خۆیان چوونیەک نین، بێگومان خوا فەزڵ و ڕێزو پلەیەکی تایبەتی بڕیارداوە بۆ تێکۆشەران بە ماڵیان و خۆیان، بەسەر ئەوانەدا کە دانیشتوون و (فیداکاری ناکەن و گیان بەخت ناکەن)، خوای گەورە بەهەر دەستەیەکیان بەڵێنی چاک و بەنرخی داوە، (بێگومان) خوا فەزڵ و ڕێزو پاداشتی گەورەو بێ سنووری ئەو تێکۆشەر و موجاهیدانەی داوە بەسەر ئەو دانیشتوانەدا...
دَرَجَٰتٍۢ مِّنْهُ وَمَغْفِرَةًۭ وَرَحْمَةًۭ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًا96
تهفسیری ئاسان: ئەویش چەندەها پلەو پایەن (بەگوێرەی هەوڵ و کۆشش) لەلایەن خواوە پێشکەش دەکرێن (بەگوێرەی ڕادەی نیەت پاکیی و تێکۆشان)، هاوڕێ لەگەڵ لێخۆشبوون و ڕەحمەتدا، چونکە خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبووەو بە ڕەحم و دلۆڤانە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِىٓ أَنفُسِهِمْ قَالُوا۟ فِيمَ كُنتُمْ ۖ قَالُوا۟ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ قَالُوٓا۟ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةًۭ فَتُهَاجِرُوا۟ فِيهَا ۚ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًا97
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی لە سەرە مەرگدا فریشتە گیانیان دەکێشن لەکاتێکدا ئەوان هەمیشە ستەمیان لە خۆیان دەکرد (ئیمان و باوەڕیان لە مەترسیدا بوو کەچی کۆچیان نەدەکرد بۆ نیشتمانی ئیمان، بەتوندیی پیایاندا هەڵدەشاخێن)و دەڵێن: باشە ئێوە لە چیدا بوون و لەکوێ ژیانتان دەبردە سەر؟! لە وەڵامدا دەڵێن: ئێمە بێ دەسەڵات و لاواز کراو بووین لە زەویدا، فریشتەکان دەڵێن: باشە ئایا زەوی خوا فراوان و پان و پۆر نەبوو تا کۆچی تێدا بکەن و (کۆچ بکەن بۆ نیشتمانێک کە ئیمانداران تیایدا فەرمانڕەوان یاخود سەربەستن)؟ ئا ئەوانە شوێنەواریان دۆزەخە، کە جێگە و ڕێگە و سەرئەنجامێکی ناخۆش و ناسازو خراپە.
إِلَّا ٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلْوِلْدَٰنِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةًۭ وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًۭا98
تهفسیری ئاسان: مەگەر ئەوانەیان کە بەڕاستی بێ دەسەڵات و ناتەوان و لاوازکراون لەو پیاوانەی ژن و منداڵیان لەگەڵدایەو ناتوانن تەگبیرو گۆڕانکاریەک بۆ خۆیان بکەن و هیچ ڕێگەیەکیش شارەزانین بۆ چارەسەرو دەربازکردنی خۆیان.
فَأُو۟لَٰٓئِكَ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَفُوًّا غَفُورًۭا99
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە خوا لێبووردن و چاوپۆشی بۆ ئامادە کردوون و خوا هەمیشەو بەردەوام زۆر لێخۆشبووەو زۆریش چاوپۆشی دەکات (مەبەست لە وشەی ـ عسی ـ بۆ هاتنە دی بەڵێنە خواییەکەیە).
۞ وَمَن يُهَاجِرْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ يَجِدْ فِى ٱلْأَرْضِ مُرَٰغَمًۭا كَثِيرًۭا وَسَعَةًۭ ۚ وَمَن يَخْرُجْ مِنۢ بَيْتِهِۦ مُهَاجِرًا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ يُدْرِكْهُ ٱلْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا100
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی کۆچ بکات لە پێناوی خوادا لەو زەوییەی کە کۆچی بۆ دەکات، سەربەرزییەک بۆ خۆی و ڕیسواییەکی زۆریش بۆ دوژمنانی دروست دەکات، بەرەکەت و فراوانی ڕزق و ڕۆزی ڕووی تێدەکات، هەر کەسێکیش ماڵ و حاڵی خۆی بەجێ بهێڵێت ولە پێناو خواو پێغەمبەرەکەیدا دەرچێت (واتە بەرەو وڵاتی ئیسلام، یاخود شوێنێکی ئازاد) کۆچ بکات، پاشان مردن یەخەی پێبگرێت، ئەوە ئیتر ئەو کەسە پاداشتەکەی کەوتۆتە سەر خوا (هەر خۆی دەزانێت چۆن پاداشتی دەداتەوە)، خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە (بەتایبەت بۆ ئەو جۆرە کەسانە).
وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَقْصُرُوا۟ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱلْكَٰفِرِينَ كَانُوا۟ لَكُمْ عَدُوًّۭا مُّبِينًۭا101
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک بەسەفەر بەلایەکی زەویدا ڕۆیشتن، ئەوە گوناهبار نابن بەکورت کردنەوەی نوێژ، (بەتایبەت) ئەگەر ترسان ئەوانەی خوانەناسن پیلان و بەڵایەکتان بەسەربهێنن وئازارتان بدەن، چونکە بەڕاستی کافران دوژمنانی ئاشکرای ئێوەن.
وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَلْتَقُمْ طَآئِفَةٌۭ مِّنْهُم مَّعَكَ وَلْيَأْخُذُوٓا۟ أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُوا۟ فَلْيَكُونُوا۟ مِن وَرَآئِكُمْ وَلْتَأْتِ طَآئِفَةٌ أُخْرَىٰ لَمْ يُصَلُّوا۟ فَلْيُصَلُّوا۟ مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا۟ حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ ۗ وَدَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُم مَّيْلَةًۭ وَٰحِدَةًۭ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن كَانَ بِكُمْ أَذًۭى مِّن مَّطَرٍ أَوْ كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَن تَضَعُوٓا۟ أَسْلِحَتَكُمْ ۖ وَخُذُوا۟ حِذْرَكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا102
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش تۆ (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەناو هاوەڵاندا بویت و پێش نوێژیت بۆ دەکردن (لە کاتی جەنگدا)، ئەوە با دەستەیەکیان لەگەڵ تۆدا بوەستن بۆ نوێژ و چەکەکانیان پێ بێت، جا کاتێک ئەم دەستەیەی کە نوێژ دەکات چوونە سووژدە بائەوانی تر لە پشتانەوە بن (ئینجا کە لێبوونەوە لەو ڕکاتە) ئەو دەستەیەی تر کە پاسەوانییان دەکردو نوێژیان نەکردووە بابێن لەگەڵ تۆدا نوێژەکەیان بکەن، با هوشیارو چەکداریش بن، چونکە بێ باوەڕان ئاواتەخوازن کە ئێوە غافڵ بن لە چەکەکانتان و لە کەل و پەلتان، تایەک هێرش بکەنە سەرتان وتەفرو توناتان بکەن، بەڵام بۆتان هەیە و قەیناکات چەکەکانتان دانێن ئەگەر ناڕەحەت بوون بەهۆی بارانەوە، یان هەندێکتان نەخۆشکەوتن، هەمیشە وریابن، بەڕاستی خوا سزای ڕیسواکەرو شەرمەزاری بۆ خوانەناسان ئامادە کردووە.
فَإِذَا قَضَيْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ قِيَٰمًۭا وَقُعُودًۭا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ ۚ فَإِذَا ٱطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتْ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ كِتَٰبًۭا مَّوْقُوتًۭا103
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک لە نوێژ بوونەوە ئەوە یادی خوا بکەن بەپێوەبن یان بەدانیشتنەوە یان بە ڕاکشانەوە (بەهەرجۆرێک بۆتان گونجا) کاتێکیش ئارامی باڵی کێشا بەسەرتانداو نیشتەجێ بوون، ئەوە نوێژ بەچاکی و تەواوی ئەنجام بدەن، چونکە بەڕاستی نوێژ لەسەر ئیمانداران فەرزە لەکاتی دیاریکراودا دەبێ ئەنجام بدرێت.
وَلَا تَهِنُوا۟ فِى ٱبْتِغَآءِ ٱلْقَوْمِ ۖ إِن تَكُونُوا۟ تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ۖ وَتَرْجُونَ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا104
تهفسیری ئاسان: لە بەرامبەر (لەشکری بێ باوەڕانەوە کە شەڕتان پێ دەفرۆشن یان بەربەستن لە ڕێگەی پێگەیاندنی بانگەوازی خوادا) سستی و کەمتەرخەمی مەکەن و بکەونە دوایان، چونکە ئەگەر ئێوە ئێش و ئازارو ماندوێتی و برینداریتان بۆ پێش بێت، بۆ ئەوانیش هەرپێش دێت، بەڵام ئەوەی ئێوە بەئومێدو بەتەمان لەلایەن خواوە دەستان بکەوێت (لە بەهەشتدا) ئەوان بە تەمای نین، خوا هەمیشە و بەردەوام زاناو دانایە.
إِنَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ ٱلنَّاسِ بِمَآ أَرَىٰكَ ٱللَّهُ ۚ وَلَا تَكُن لِّلْخَآئِنِينَ خَصِيمًۭا105
تهفسیری ئاسان: ئێمە بەڕاستی قورئانمان بۆ لای تۆ دابەزاندوەتە خوارەوە، سەرتاپای حەق و ڕاستی بەردەوامە، بۆ ئەوەی دادوەری بکەیت لە نێوان خەڵکیدا بەو شێوەیەی کە خوا نیشانی داویت و ڕێنموویی کردویت و بەگونجاوی دەزانیت (بۆ چارەسەری کێشەکان و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و قازانجی خەڵکی)، نەکەیت بەرگری لە ناپاکان بکەیت... (دەگێڕنەوە جولەکەیەک لای (طعمة) ناوێک قەڵغانێک بەئەمانەت دادەنێت، بەڵام (طعمة) حاشای لێدەکات، کە دێن ماڵەکەی بگەڕێن فڕێی دەداتە ماڵە دراوسێکەیەوە، جاکە کێشەکە دەگاتە لای پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) خەریکە لایەنی (طعمة) بگرێت، چونکە زۆر بەدەم و پل بووە، بەڵام خوای گەورە ئەم چەند ئایەتە دادەبەزێنێت لە ـ (١٠٥ تا ١١٣).
وَٱسْتَغْفِرِ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا106
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەردەوام) داوای لێخۆش بوون لە خوا بکە، چونکە بەڕاستی ئەو خوایە هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە.
وَلَا تُجَٰدِلْ عَنِ ٱلَّذِينَ يَخْتَانُونَ أَنفُسَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًۭا107
تهفسیری ئاسان: بەرگری لەو کەسانەش مەکە کە ناپاکن و خیانەت لە خۆیان دەکەن، چونکە بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێت هەمیشە خیانەتکارو تاوانبارن.
يَسْتَخْفُونَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ ٱللَّهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْضَىٰ مِنَ ٱلْقَوْلِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا108
تهفسیری ئاسان: ئەوانە دەیانەوێت خیانەت و تاوانەکانیان لەخەڵکی بشارنەوە، لەکاتێکدا ناتوانن لە خوای بشارنەوە کە لەگەڵیاندایەو چاودێریانە، بەشەودا قسەی واهەڵدەبەستن خوا پێی ڕازی نیە و خوا بەردەوام گەمارۆدەری ئەو کارو کردەوانەیە کە ئەنجامی دەدەن.
هَٰٓأَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ جَٰدَلْتُمْ عَنْهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فَمَن يُجَٰدِلُ ٱللَّهَ عَنْهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًۭا109
تهفسیری ئاسان: باشە ئەوەتە ئێوە بەرگریان لێدەکەن لە ژیانی ئەم دنیایەدا، ئەی ڕۆژی قیامەت، لای خوا کێ بەرگریان لێدەکات؟ یاخود کێ پشتیوان و یاریدەدەریان دەبێت (تا لە سزای دۆزەخ ڕزگاریان بکات)؟
وَمَن يَعْمَلْ سُوٓءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُۥ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ ٱللَّهَ يَجِدِ ٱللَّهَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا110
تهفسیری ئاسان: ئەوەی خراپەیەک بکات (دژ بەخەڵکی) یان ستەم لە خۆی بکات لەوەودوا (بەخۆیدا بچێتەوە) و داوای لێخۆشبوون لە خوا بکات، ئەوە خوایەکی لێخۆشبوو و میهرەبانی دەستدەکەوێت.
وَمَن يَكْسِبْ إِثْمًۭا فَإِنَّمَا يَكْسِبُهُۥ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا111
تهفسیری ئاسان: ئەوەش کە گوناهو تاوانێک ئەنجام دەدات، ئەوە بەزیانی خۆی تەواو دەبێت، زیان بەخۆی دەگات (لە قیامەتدا)، بێگومان خوا هەمیشەو بەردەوام زاناو دانایە.
وَمَن يَكْسِبْ خَطِيٓـَٔةً أَوْ إِثْمًۭا ثُمَّ يَرْمِ بِهِۦ بَرِيٓـًۭٔا فَقَدِ ٱحْتَمَلَ بُهْتَٰنًۭا وَإِثْمًۭا مُّبِينًۭا112
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی هەڵەیەک یان تاوانێک ئەنجام بدات و لەوەودوا بیسەپێنێت بەسەر بێ تاوانێکداو بێ تاوانێکی پێ لەکەدار بکات، بێگومان ئەو کەسە بوختان و تاوانێکی ئاشکرای ئەنجامداوە و تاوانێکی گەورەی کردووە (زیاد لە گوناهەکەی خۆی).
وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكَ وَرَحْمَتُهُۥ لَهَمَّت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْهُمْ أَن يُضِلُّوكَ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ ۖ وَمَا يَضُرُّونَكَ مِن شَىْءٍۢ ۚ وَأَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُن تَعْلَمُ ۚ وَكَانَ فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكَ عَظِيمًۭا113
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر فەزڵ و ڕەحمەتی خوا نەبوایە بەسەرتەوە خەریک بوو هەندێکیان سەرت لێ بشێوێنن، بێگومان ئەوان بەو کارەیان هەر سەر لە خۆیان دەشێوێنن، دڵنیابە کە ناتوانن لە هیچ شتێکدا زیانت پێبگەیەنن، خوای گەورەش قورئان و دانایی بۆ دابەزاندوویت و فێری ئەو شتانەی کردوویت کە جاران نەتدەزانی، بەردەوامیش فەزڵ و ڕێزی خوا لەسەر تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) زۆرو فراوان و ئاشکراو دیارە و (نایەڵێت تووشی هەڵە ببیت).
۞ لَّا خَيْرَ فِى كَثِيرٍۢ مِّن نَّجْوَىٰهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَٰحٍۭ بَيْنَ ٱلنَّاسِ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا114
تهفسیری ئاسان: لە زۆربەی چپە و سرتە و قسە نهێنیەکانیاندا هیچ خێرێک بەدی ناکرێت و تیایدا نیە، مەگەر چپەی ئەو کەسەی کە فەرمان بدات بەبەخششێک، یان چاکەیەک، یان ڕێکخستن و چاکسازی و ئاشتبوونەوەیەکی نێوان خەڵکی، جا ئەوەی (ئەو شێوازە چاکەیە) ئەنجام بدات و مەبەستی تەنها دەستکەوتنی ڕەزامەندی خوا بێت، ئەوە لە ئایندەدا پاداشتی زۆرو بێ سنوور و گەورەی پێدەبەخشین.
وَمَن يُشَاقِقِ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ ٱلْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ ٱلْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِۦ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِۦ جَهَنَّمَ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًا115
تهفسیری ئاسان: ئەوەش دوژمنایەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بکات و لێی جیابێتەوە لە دوای ئەوەی ڕێگەی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆتەوە و ڕێبازێک بگرێتەبەر کە جیابێت لە ڕێگەو ڕێبازی ئیمانداران، ئەوە ڕووی وەردەچەرخێنین بۆ ئەو ڕووگەو بەرنامەیەی هەڵی بژاردووەو ڕووی تێکردووە، (لە قیامەتیشدا) دەیخاتە ناو دۆزەخەوە و دەیسوتێنین کە ئەویش سەرئەنجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکە.
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًا116
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا خۆش نابێت لەوە هاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار بدرێت و جگە لەو (هاوبەش دانانە) لە گوناهانی تر بۆ هەر کەس بیەوێت و شایستە بێت و (پەشیمان بێت) خۆش دەبێت، جا ئەوەی شەریک و هاوەڵ بۆ خوا بڕیار بدات، ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بەگومڕاییەکی زۆر دوور.
إِن يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ إِنَٰثًۭا وَإِن يَدْعُونَ إِلَّا شَيْطَٰنًۭا مَّرِيدًۭا117
تهفسیری ئاسان: (ئەو هاوەڵگەرانە) ئەوەی هاناو هاواری بۆ دەبەن و دەیپەرستن ـ جگە لەخوا ـ چەند پەرستراوێکی کار تێکراون (پەرستراو دەبێت کارتێکەر بێت نەک کارتێکراو، بۆیە بتەکانیان بەمێینە ناوناوە وەک: لات و عوززا)، تەنها هاناو هاواریشیان هەر بۆ شەیتانی سەرکەش و یاخی یە کە لە هەموو خێرێک داماڵراوە.
لَّعَنَهُ ٱللَّهُ ۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًۭا مَّفْرُوضًۭا118
تهفسیری ئاسان: ئەو شەیتانەی کە خوا نەفرینی لێکردووە وتوویەتی: سوێند بێت بە تۆ ئەی خوا بەشێکی دیاریکراو لە بەندەکانت دائەبڕم لە ئیمان و خواناسی.
وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَءَامُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ ءَاذَانَ ٱلْأَنْعَٰمِ وَلَءَامُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَتَّخِذِ ٱلشَّيْطَٰنَ وَلِيًّۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًۭا مُّبِينًۭا119
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بە تۆ گومڕایان دەکەم و بە ئاوات و خەیاڵی پووچەوە سەرگەرمیان دەکەم و خۆم فرمانیان پێدەدەم و هانیان دەدەم و ئەوجا ئەوانیش بێگومان گوێی ئاژەڵەکانیان دەبڕن، هەروەها فرمانیان پێ دەدەم ئەوانیش دروست کراوانی خوا دەستکاری بکەن و بیگۆڕن (لەم سەردەمەدا ئەڵقە لەگوێکانی بەناو زانا دەستکاریی جینات و سیفاتی ڕەچەڵەکیی دەکەن و بەگوێی شەیتان دەکەن، ئادەمیزادو زیندەوەران تێکدەدەن، جگە لەهەندێکیان نەبێت کە مەبەستیان خزمەتی ئادەمیزادە)، جا ئەوەی لە جیاتی خوا شەیتان بکاتە پشتیوانی خۆی، ئەوە بەڕاستی دووچاری زیان و خەسارەتمەندیەکی ئاشکرا بووە.
يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ ۖ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا120
تهفسیری ئاسان: (شەیتان) بەڵێنیان دەداتێ و ئاوات و ئارەزوو دەڕازێنێتەوە بۆیان، دیارە کە شەیتانیش هیچ بەڵێنێکیان پێنادات جگە لە فریودان و خەڵەتاندن نەبێت.
أُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ وَلَا يَجِدُونَ عَنْهَا مَحِيصًۭا121
تهفسیری ئاسان: ئائەوانە جێگەو سەرەنجامیان دۆزەخە و کەلێنی لێ دەرچوونیان دەست ناکەوێت.
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّۭا ۚ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ ٱللَّهِ قِيلًۭا122
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، ئەوە لەمەودوا دەیانخەینە ناو باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەخت و بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات و ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوە و بەردەوام تیایدا دەبەنەسەر، ئەوە بەڵێنێکی نەگۆڕاوی خوایی یە، جاکێ هەیە ڕاستترو دروستتر لە خوا بەڵێنی خۆی بباتەسەر؟
لَّيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَآ أَمَانِىِّ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ ۗ مَن يَعْمَلْ سُوٓءًۭا يُجْزَ بِهِۦ وَلَا يَجِدْ لَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا123
تهفسیری ئاسان: (پاداشت و ڕێزو نرخ) نە بە ئارەزووی ئێوەیە، نە بە ئارەزووی خاوەنانی کتێبە، ئەوەی خراپەو گوناهێک بکات، ئەوە بەهۆیەوە سزا دەدرێت و هیچ کەس و هیچ هێزێکی تری دەست ناکەوێت جگە لە خوا پشتگیریی بکات و یارمەتی بدات.
وَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًۭا124
تهفسیری ئاسان: ئەوەش کردەوە چاکەکان ئەنجام بدات نێر بێت یان مێ لەکاتێکدا ئیماندار بێت، جا ئەوانە دەچنە بەهەشتەوەو بەقەدەر پەردەی ناوکی خورما ستەمیان لێناکرێت.
وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًۭا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ وَٱتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا ۗ وَٱتَّخَذَ ٱللَّهُ إِبْرَٰهِيمَ خَلِيلًۭا125
تهفسیری ئاسان: کێ هەیە ئاینی چاکترە پەسەندترو جوانتر بێت لەو کەسەی ڕووی کردۆتە خوا و خۆی تەسلیمی ئەوزاتە کردووەو لەکاتێکدا کارجوان و کار پەسەندەو شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملکەچ و فەرمانبەردار کەوتبێت، کە خوا ئیبراهیمی کردۆتە خۆشەویستی خۆی ڕێزداری کردووە.
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍۢ مُّحِيطًۭا126
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیانەو دەسەڵاتی ئەو خوایە دەوری هەموو شتێکی داوە (بەوردیی و بەتەواویی لە هەموو شتێک ئاگادارە).
وَيَسْتَفْتُونَكَ فِى ٱلنِّسَآءِ ۖ قُلِ ٱللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ وَمَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَٰبِ فِى يَتَٰمَى ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِى لَا تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَن تَنكِحُوهُنَّ وَٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلْوِلْدَٰنِ وَأَن تَقُومُوا۟ لِلْيَتَٰمَىٰ بِٱلْقِسْطِ ۚ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِهِۦ عَلِيمًۭا127
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ئەوەی کە پێویستە پیاوان ئەنجامی بدەن بەرامبەر بە ژنان، پێیان بڵێ: خوای گەورە دەربارەیان وەڵامتان دەداتەوە؛ جائەوەی بەسەرتاندا دەخوێندرێتەوە لە قورئاندا (روونی کردۆتەوە لەمەوپێش لە سەرەتای ئەم سوورەتەوە) دەربارەی ئەو کچە بێ باوکانەی ئەوەی خوا بۆی داناون نایاندەنێ و ناشتانەوێت مارەیان بکەن و (رێگەش لە شووکردنیان دەگرن) و دەربارەی میراتی ئەو منداڵە بێ دەسەڵاتانەی ناتانەوێت بەدادپەروەری هەڵسوکەوت و مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و بەرپاکردنی دادگەریی لەنێوان بێ باوکاندا (ئەرکی سەرشانی ئیماندارانە)، ئەوەی کە ئەنجامی دەدەن لە چاکە ئەوە بێگومان خوای گەورە پێی ئاگادارە بەچاکەکاریی لەگەڵ منداڵانی بێ باوکدا (کە مافیان بدەن و ستەمیان لێنەکەن)، جا هەر خێرو چاکەیەک ئەنجام بدەن خوا زانایە پێی.
وَإِنِ ٱمْرَأَةٌ خَافَتْ مِنۢ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًۭا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَآ أَن يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًۭا ۚ وَٱلصُّلْحُ خَيْرٌۭ ۗ وَأُحْضِرَتِ ٱلْأَنفُسُ ٱلشُّحَّ ۚ وَإِن تُحْسِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا128
تهفسیری ئاسان: ئەگەر ئافرەتێک لە لووت بەرزی یان پشت هەڵکردنی مێردەکەی ترسا، ئەوە هیچ گوناهیان لەسەر نیە و کارێکی چاکە: ئەگەر نێوان خۆیان چاک بکەن و لەسەر شێوازێک ڕێک بکەون (وەک ئەوەی ئافرەتەکە دەست هەڵگرێت لەهەندێ مافی خۆی تابەڕێزو سەربەرزیەوە بمێنێتەوە لەگەڵ مێردەکەیدا) هەمیشە ڕێکەوتن و تەبایی شتێکی چاک و پەسەندە، هەرچەندە خەڵکی بە سروشت حەز بەرەزیلی دەکەن و تەنها بەرژەوەندی خۆیان دەوێت، (ئەگەر قیامەت و بەهەشت و دۆزەخ لەبەرچاو نەگیرێت) جا ئەگەر چاکەکارو ڕەفتارجوان بن (لەگەڵ هاوسەرانتاندا)و خاوەن تەقواو پارێزکار بن و ستەمیان لێ نەکەن، ئەوە دڵنیابن بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام ئاگایە بە کارو کردەوەتان.
وَلَن تَسْتَطِيعُوٓا۟ أَن تَعْدِلُوا۟ بَيْنَ ٱلنِّسَآءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ ۖ فَلَا تَمِيلُوا۟ كُلَّ ٱلْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَٱلْمُعَلَّقَةِ ۚ وَإِن تُصْلِحُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا129
تهفسیری ئاسان: هەرگیز ئێوە ناتوانن لە نێوان هاوسەرەکانتاندا دادپەروەرانە ڕەفتار بکەن، لە کاتێکدا ئەگەر زۆریش سوور بن لەسەری، جا کەوابوو نەکەن هەر ڕوو لە یەکێکیان بکەن بە تەواوی ئەوی تر واز لێبهێنن وەک هەڵپەسێرراو، نە ئەوەیە مێردار بێت، نە ئەوەشە بێ مێرد بێت، خۆ ئەگەر چاکسازی بکەن و ڕێک بکەون و خۆتان بپارێزن لە ستەم، ئەوە بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە.
وَإِن يَتَفَرَّقَا يُغْنِ ٱللَّهُ كُلًّۭا مِّن سَعَتِهِۦ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ وَٰسِعًا حَكِيمًۭا130
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ژن و مێرد لێک جیاببنەوە (بەگوێرەی شەرع و بەرنامەی خوا) ئەوە خوا هەریەکەیان شادو بێ نیازو بەختەوەر دەکات، لە بەخشینی فراوانی خۆی (بەهاوسەرێکی گونجاو) چونکە خوا هەمیشەو بەردەوام فراوانگیرو دانایە.
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ وَصَّيْنَا ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَإِيَّاكُمْ أَنِ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَإِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدًۭا131
تهفسیری ئاسان: هەر بۆ خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و ئەوەی لە زەویدایە، سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ئامۆژگاری و فەرمانمانداوە بەسەر ئەوانەی بەرنامەی خوایان بۆ هاتبوو لە پێش ئێوە، هەروەها ئامۆژگاری ئێوەشمان کردووە لە خوا بترسن و بە تەقواو پارێزکاربن، خۆ ئەگەر بێ باوەڕو یاخی بن (ئەوە خۆتان زیان دەکەن)، چونکە بەڕاستی هەر بۆ خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و ئەوەی لە زەویدایە، خوایش هەمیشەو بەردەوام بێ نیازەو شایستەی سوپاسە.
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا132
تهفسیری ئاسان: هەر بۆ خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و ئەوەی لە زەویدایە و هەر ئەو خوایە بەسە بۆ ئەوەی چاودێر بێت و کاروباری پێ بسپێریت (ئاسمانەکان هەر خوا خۆی فراوانییان دەزانێت و نهێنیەکانی زەویش کەمێکی زانراوە).
إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ أَيُّهَا ٱلنَّاسُ وَيَأْتِ بِـَٔاخَرِينَ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ ذَٰلِكَ قَدِيرًۭا133
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە، ئەگەر خوا بیەوێت، ئێوە لەناو دەبات و کەسانی تر دەهێنێتە مەیدانەوە و خوا هەمیشە و بەردەوام دەسەڵاتی بەسەر ئەوکارەدا هەیە.
مَّن كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ ٱلدُّنْيَا فَعِندَ ٱللَّهِ ثَوَابُ ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًۢا بَصِيرًۭا134
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی تەنها پاداشتی دنیای دەوێت (ئەوە بابزانێت) کە لای خوا پاداشتی دنیاو پاداشتی قیامەتیش هەیە، خوا هەمیشەو بەردەوام بیسەرو بینایە.
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوا۟ قَوَّٰمِينَ بِٱلْقِسْطِ شُهَدَآءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ أَوِ ٱلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ ۚ إِن يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًۭا فَٱللَّهُ أَوْلَىٰ بِهِمَا ۖ فَلَا تَتَّبِعُوا۟ ٱلْهَوَىٰٓ أَن تَعْدِلُوا۟ ۚ وَإِن تَلْوُۥٓا۟ أَوْ تُعْرِضُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا135
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە هەمیشە ڕاگری دادوەری بن و شایەتیی بۆ خوا بدەن، با شایەتیەکەشتان زیانی بۆ خۆتان و دایک و باوکتان یان خزمانیش هەبێت، ئەگەر کەسانێک لەوانە دەوڵەمەندبێت یان هەژار خوا بەرژەوەندی ئەوان چاکتر دەزانێت لە ئێوە (واتە بەتەماعی دەوڵەمەندی لە دادپەروەری لامەدەن و بەهۆی نەداریی و بەزەیی بێ جێ لە حەق لامەدەن) نەکەن شوێن ئارەزووی نەفس بکەون لە دادپەروەری لابدەن، جا ئەگەر ئێوە پێچ لێ بدەن (زمان بگۆرن) و شایەتی ناحەق بدەن، یان پشت هەڵکەن، ئەوە چاک بزانن خوا ئاگادارە بە کارو کردەوەتان.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلْكِتَٰبِ ٱلَّذِى نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَٱلْكِتَٰبِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِن قَبْلُ ۚ وَمَن يَكْفُرْ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًا136
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بەردەوام و دامەزراو بن لەسەر ئیمان بە خوا و پێغەمبەرەکەی و بەو قورئانەش کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا دایبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەی و بەو کتێبانەش کە پێشتر ڕەوانەی کردوون، جا ئەوەی باوەڕی نەبێت بەخواو فریشتەکانی و بە کتێبەکانی و بەپێغەمبەرانی و بەرۆژی دوایی، ئەوە بەڕاستی گومڕابووە بەئەوپەڕی گومڕایی.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ ثُمَّ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ ثُمَّ ٱزْدَادُوا۟ كُفْرًۭا لَّمْ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ سَبِيلًۢا137
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و دوایی پاشگەز بوونەتەوە، دووبارە ئیمانیان هێنایەوە و دوایی پاشگەز بوونەوە، لەوەودوا زیاتر لە بێ دینی و کافریدا ڕۆچوون، هیچ کات خوا لەوانە خۆشنابێت و ڕێنمووییان ناکات بۆ ڕێبازێکی سوود بەخش.
بَشِّرِ ٱلْمُنَٰفِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا138
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) مژدە بە دووڕووەکان بدە کە بەڕاستی سزایەکی بەئێشیان بۆ ئامادە کراوە!!
ٱلَّذِينَ يَتَّخِذُونَ ٱلْكَٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ أَيَبْتَغُونَ عِندَهُمُ ٱلْعِزَّةَ فَإِنَّ ٱلْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًۭا139
تهفسیری ئاسان: ئەو دووڕووانەی کە بێ باوەڕەکان دەکەنە پشتیوان و یارویاوەری خۆیان لەجیاتی ئیمانداران، ئایا دەیانەوێت عیززەت و دەسەڵات و سەربەرزیان لای ئەوان دەست بکەوێت؟ (ئەوانە بەهەڵەدا چوون) چونکە بەڕاستی عیزەت و باڵاداستی و سەربەرزیی هەر هەمووی بۆ خوایە.
وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَٰبِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا۟ مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا۟ فِى حَدِيثٍ غَيْرِهِۦٓ ۚ إِنَّكُمْ إِذًۭا مِّثْلُهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْكَٰفِرِينَ فِى جَهَنَّمَ جَمِيعًا140
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی (خوای گەورە) لە قورئاندا ئەم بڕیارەی ناردووە بۆ سەرتان کە: هەر کاتێک لە جێیەکدا گوێتان لێ بوو کوفرو گاڵتە بەئایەتەکانی خوا دەکرا، ئەوە دامەنیشن لەگەڵ ئەوانەدا هەتا قسەو باسەکەیان بەگۆڕن (ئەگەر دابنیشن و گوێ نەدەنێ) ئەوە بەڕاستی ئێوەش لەو کاتەدا وەک ئەوانن و (حسابی ئەوانتان بۆ دەکرێت) بەڕاستی خوا دووڕووەکان و بێ باوەڕەکان هەموویان لە دۆزەخدا کۆدەکاتەوە.
ٱلَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ فَإِن كَانَ لَكُمْ فَتْحٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ قَالُوٓا۟ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ وَإِن كَانَ لِلْكَٰفِرِينَ نَصِيبٌۭ قَالُوٓا۟ أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُم مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ فَٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ وَلَن يَجْعَلَ ٱللَّهُ لِلْكَٰفِرِينَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا141
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە خۆیان بۆ ئێوە مەڵاسداوە چاوەڕوانی بەسەرهاتتان دەکەن، ئەگەر سەرکەوتنێکتان لەلایەن خواوە دەست بکەوێت دەڵێن: ئەی ئێمە لەگەڵتاندا نەبووین؟! خۆ ئەگەر کافرەکان بەشێکیان ببێت لە سەرکەوتن، دووڕوەکان دەڵێن: ئایا ئێمە لەسەر ئێوەمان نەدەکردەوە و، نەمانهێشت ئیمانداران زیانتان پێبگەیەنن، ئینجا خوا لە ڕۆژی قیامەتدا دادوەریی دەکات لە نێوانتاندا (ئەی بێ باوەڕ و دووڕووەکان) دڵنیابن هەرگیز خوا نایەڵێت بێ باوەڕان بەسەر ئیمانداراندا دەست ڕۆیشتوو بن و ڕیشەکەنیان بکەن.
إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَهُوَ خَٰدِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوٓا۟ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ قَامُوا۟ كُسَالَىٰ يُرَآءُونَ ٱلنَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ ٱللَّهَ إِلَّا قَلِيلًۭا142
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی دووڕووەکان (وا دەزانن) فێڵ لە خوا دەکەن (لەکاتێکدا) ئەو زاتە فێڵەکانیان پووچ دەکاتەوە (نازانن کە دیار و نادیار، لای خوا ڕوون و ئاشکرایە)، هەر کاتێکیش (بۆ ڕیاو ڕووپامایی) هەڵدەستن بۆ نوێژ، زۆر بەلەش گرانیی و تەمەڵیی هەڵدەستن، ئەوانە ڕیایی و ڕوپامایی بۆ خەڵکی دەکەن، زۆر کەم یادی خوا دەکەن.
مُّذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَٰلِكَ لَآ إِلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ وَلَآ إِلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلًۭا143
تهفسیری ئاسان: ئەوانە گیریان خواردووە لەو نێوانەدا، نەئەوەیە پاڵ بدەن بەئیماندارانەوە، نەئەوەشە پاڵ بدەن بەکافرانەوە، هەر کەس خوا (بەهۆی نالەباریی خۆیەوە) گومڕای بکات، ئەوە هەرگیز ناتوانیت ڕێبازێکی ڕاست و ڕزگاری بۆ بدۆزێتەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلْكَٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَجْعَلُوا۟ لِلَّهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَٰنًۭا مُّبِينًا144
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە بێ باوەڕان مەکەنە یارو یاوەری خۆتان لەجیاتی ئیمانداران، ئایا دەتانەوێت بە دەستی خۆتان بەڵگەیەکی ئاشکرا بدەنە دەست خوا لەسەر خۆتان.
إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ فِى ٱلدَّرْكِ ٱلْأَسْفَلِ مِنَ ٱلنَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا145
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی دووڕووەکان لە چینی هەرە خواری ناو دۆزەخدان و هەرگیز بۆ ئەوان پشتیوانێکت دەست ناکەوێت.
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ وَأَصْلَحُوا۟ وَٱعْتَصَمُوا۟ بِٱللَّهِ وَأَخْلَصُوا۟ دِينَهُمْ لِلَّهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَسَوْفَ يُؤْتِ ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَجْرًا عَظِيمًۭا146
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەیان تەوبەی ڕاستەقینەیان کردووە و کارونیەتیان چاک کردووە و دەستیان بەئاینی خواوە گرتووە و پەیڕەوی بەرنامەکەی دەکەن و بەتەواویی دین و ئاینیان ساغ کردۆتەوە بۆ خوا، جا ئەوانە لەگەڵ ئیمانداراندا دەبن و (لەگەڵ ئەواندا حەشر دەکرێن)، بێگومان لەئایندەدا خوا پاداشتی زۆرو بێ سنوور دەبەخشێت بەئیمانداران.
مَّا يَفْعَلُ ٱللَّهُ بِعَذَابِكُمْ إِن شَكَرْتُمْ وَءَامَنتُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ شَاكِرًا عَلِيمًۭا147
تهفسیری ئاسان: خوا چ پێویستیەکی بەسزادانی ئێوە هەیە؟ ئەگەر شوکرانە بژێرو سوپاسگوزاربن و ئیمان و باوەڕی دامەزراوتان هەبێت، خوایش هەمیشەو بەردەوام سوپاسگوزاری بەندە چاکەکانیەتی و زاناو ئاگایە پێیان.