پیشاندان:
4. سورة النساء
۞ لَّا يُحِبُّ ٱللَّهُ ٱلْجَهْرَ بِٱلسُّوٓءِ مِنَ ٱلْقَوْلِ إِلَّا مَن ظُلِمَ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا148
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا حەز ناکات لە قسەی ناشیرین و نابەجێ و ناو ناتۆرە وتن و جنێودان، مەگەر کەسێک ستەم لێکراو بێت، خوا هەمیشەو بەردەوام بیسەرو زانایە.
إِن تُبْدُوا۟ خَيْرًا أَوْ تُخْفُوهُ أَوْ تَعْفُوا۟ عَن سُوٓءٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوًّۭا قَدِيرًا149
تهفسیری ئاسان: ئەگەر کردارو گوفتارو بەخششی خۆتان ئاشکرا بکەن یان بیشارنەوە، یاخود چاوپۆشی لە هەڵەو گوناهێک بکەن، ئەوە بێگومان خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبووە بەدەسەڵاتیشە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيُرِيدُونَ أَن يُفَرِّقُوا۟ بَيْنَ ٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍۢ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍۢ وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُوا۟ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا150
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی باوەڕ بە خواو پێغەمبەران ناهێنن و دەیانەوێت جیاوازی بکەن لە نێوان خواو پێغەمبەرەکانیدا (گوایە باوەڕیان بەخوا هەیە بەڵام باوەڕیان بەپێغەمبەران نیە)، (یاخود) دەڵێن: باوەڕ دەهێنین بەهەندێک لە پێغەمبەران و باوەڕ بەهەندێکیان ناهێنین و دەیانەوێت لەو نێوانەدا ڕێگە و بەرنامەیەک بۆ خۆیان بەدەست بهێنن...
أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَٰفِرُونَ حَقًّۭا ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا151
تهفسیری ئاسان: ئا ئەو کەسانە بەڕاستی هەر بێ باوەڕن و بۆ بێ باوەڕان سزایەکی سەر شۆڕکەرمان ئامادەکردوە.
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَلَمْ يُفَرِّقُوا۟ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ أُو۟لَٰٓئِكَ سَوْفَ يُؤْتِيهِمْ أُجُورَهُمْ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا152
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی باوەڕیان بە خوا و پێغەمبەرەکانی هێناوە و هیچ جۆرە جیاوازیەکیان نەکردووە لە نێوان هیچ کامیانداو باوەڕیان بە هەموویان هەیە، ئا ئەوانە لەئایندەدا خوای گەورە پاداشتی خۆیان دەداتێ، خوای گەورەش هەمیشە و بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە (بۆ باوەڕداران).
يَسْـَٔلُكَ أَهْلُ ٱلْكِتَٰبِ أَن تُنَزِّلَ عَلَيْهِمْ كِتَٰبًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ۚ فَقَدْ سَأَلُوا۟ مُوسَىٰٓ أَكْبَرَ مِن ذَٰلِكَ فَقَالُوٓا۟ أَرِنَا ٱللَّهَ جَهْرَةًۭ فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ بِظُلْمِهِمْ ۚ ثُمَّ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ فَعَفَوْنَا عَن ذَٰلِكَ ۚ وَءَاتَيْنَا مُوسَىٰ سُلْطَٰنًۭا مُّبِينًۭا153
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) خاوەنانی کتێب داوای ئەوەت لێدەکەن کە لە ئاسمانەوە کتێبێکیان بۆ دابەزێنیت، جا ئەوانە بەڕاستی داوای لەوە گەورەتریان لە موسا کرد، وتیان: دەمانەوێت خوامان بەئاشکرا نیشان بدەیت، ئەسا هەورە بروسکەیەک لێیدان لە سەرئەنجامی ئەو ستەمە ناڕەوایەو (ئەو داخوازیە نادروسەیاندا) کەچی لەوەودوا گوێرەکە پەرستیانکرد لە دوای ئەو هەموو بەڵگە و موعجیزە ئاشکرایانە کە بۆیان هات، جا لەوەشیان خۆش بووین و بەڵگەو موعجیزە و بەرنامەی ئاشکرامان بەخشی بە موسا (تا ڕێنمووییان بکات).
وَرَفَعْنَا فَوْقَهُمُ ٱلطُّورَ بِمِيثَٰقِهِمْ وَقُلْنَا لَهُمُ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا وَقُلْنَا لَهُمْ لَا تَعْدُوا۟ فِى ٱلسَّبْتِ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظًۭا154
تهفسیری ئاسان: بۆ چەسپاندن و وەرگرتنی پەیمانەکە کێوی (طور) مان بەرز کردەوە بەسەریانداو پێمان وتن: کە لە دەروازەی شاری (قدس)ەوە بەسوژدەوە بچنە ژورەوە (هەروەها فرمانمانداو) وتمان: لە ڕۆژانی شەموواندا دەستدرێژی مەکەن و (ڕاوە ماسی مەکەن، بۆ ئەو مەبەستە) پەیمانێکی توندو بەهێزمان لێوەرگرتن.
فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَٰقَهُمْ وَكُفْرِهِم بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَقَتْلِهِمُ ٱلْأَنۢبِيَآءَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ وَقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌۢ ۚ بَلْ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَيْهَا بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا155
تهفسیری ئاسان: ئینجا بەهۆی پەیمان شکاندنیان و بێ باوەڕیان بەئایەتەکانی خواو کوشتنی بەناحەقی پێغەمبەران لەلایەن ئەوانەوە و ئەو قسەیەشیان کە دەڵێن دڵی ئێمە داخراوە و بەرگی پێوەیە (مەبەستیان ئەوەیە کە ئامادەنین گوێ بۆ هیچ ڕاستیەک بگرن، خوا خەشمی لێگرتن و نەفرینی لێکردن) نەخێر بەو جۆرە نیە کە ئەوانە دەیڵێن، بەڵکو خوا مۆری ناوە بەسەر دڵ و دەروونیاندا بەهۆی بێ باوەڕ بوونیانەوە، جا هەر بۆیە کەمێکیان نەبێت باوەڕناهێنن.
وَبِكُفْرِهِمْ وَقَوْلِهِمْ عَلَىٰ مَرْيَمَ بُهْتَٰنًا عَظِيمًۭا156
تهفسیری ئاسان: (هەروەها خوا ڕقی لێیانە) بەهۆی بێ باوەڕ بوون و ئەو بوختانە گەورەیەی کە بۆ مەریەم هەڵیانبەست...
وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا ٱلْمَسِيحَ عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ ٱللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِن شُبِّهَ لَهُمْ ۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ لَفِى شَكٍّۢ مِّنْهُ ۚ مَا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا ٱتِّبَاعَ ٱلظَّنِّ ۚ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًۢا157
تهفسیری ئاسان: بەهۆی ئەو قسەیەشیان کە دەیانوت بە ڕاستی ئێمە مەسیح پێغەمبەری خوا عیسای کوڕی مەریەممان کوشتووە، کەچی لەڕاستیدا نەکوشتوویانەو نە لە قەنارەو خاچیانداو، بەڵکو لێیان تێکچووە و (کەسێکی تریان کوشتووە لە بری ئەو)، بەڕاستی ئەوانەی کە بیرو بۆچوونی جیاوازیان لەو کێشەیەدا هەیە، خۆشیان لە گوماندان تیایدا و ئەوانە هیچ زانستیەکی ڕاستیان نیە لەو بارەیەوە، جگە لە شوێنکەوتنی گومان نەبێت و بەدڵنیاییەوە (دەڵێین) کە نەیانکوشتووەو بۆیان نەکوژراوە.
بَل رَّفَعَهُ ٱللَّهُ إِلَيْهِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا158
تهفسیری ئاسان: نەخێر، بەڵکو خوا بەرزی کردەوە بۆ لای خۆی، خوا هەمیشەو بەردەوام باڵادەست و دانایە.
وَإِن مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِۦ قَبْلَ مَوْتِهِۦ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًۭا159
تهفسیری ئاسان: هیچ کەسێک نیە لە خاوەنانی کتێب، کە باوەڕ نەهێنێت بە عیسا پێش ئەوەی گیانی دەربچێت، بەڵکو سوێند بەخوا هەر باوەڕ دەهێنێت پێی لە پێش مردنیدا (لە سەرەمەرگدا پەردە لەسەر چاویان لادەدرێت و گەلێک ڕاستی دەردەکەوێت بۆیان، یاخود کاتێک عیسا دادەبەزێت گاورو جووەکانی ئەو کاتە باوەڕی دروستی پێدەهێنن) و لە ڕۆژی قیامەتیشدا شایەتە بەسەریانەوە (کە ئەوانەی گومڕا بوون، خۆیان گومڕا بوون و ئەم کاتی خۆی هەر ڕێگەی ڕاستی نیشانداون).
فَبِظُلْمٍۢ مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَٰتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ كَثِيرًۭا160
تهفسیری ئاسان: بەهۆی زوڵم و ستەمێک لەلایەن ئەوانەی کە بوونەتە جوو و بەهۆی ئەوەی کە زۆر کۆسپیان دەخستە بەر ڕێبازی خوا، ئێمە هەندێک نازو نیعمەتمان لێ حەرام کردن کە پێشتر بۆیان حەڵاڵ بوو...
وَأَخْذِهِمُ ٱلرِّبَوٰا۟ وَقَدْ نُهُوا۟ عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلْبَٰطِلِ ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا161
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەهۆی سوو خۆریانەوە کە بەڕاستی لێیان حەرام کرابوو و بەهۆی ئەوەشەوە کە ماڵی خەڵکی بەناڕەوا دەخۆن (هەندێک شتی تری حەڵاڵمان لێ حەرام کردن)، بێگومان بۆ ئەوانەیان کە بێ باوەڕن سزایەکی بەئێشمان ئامادە کردووە.
لَّٰكِنِ ٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ مِنْهُمْ وَٱلْمُؤْمِنُونَ يُؤْمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ ۚ وَٱلْمُقِيمِينَ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ وَٱلْمُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلْمُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ أُو۟لَٰٓئِكَ سَنُؤْتِيهِمْ أَجْرًا عَظِيمًا162
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوانەیان کە لە زانستی و زانیاریدا ڕۆچوون، هەروەها ئیمانداران (لەوانیش و لەئێمەیش)، باوەڕ دەهێنن بەوەی بۆ تۆ ڕەوانەکراوە و بەوەش پێش تۆ ڕەوانە کراوە، بەتایبەت ئەوانەی کە بەچاکی نوێژەکانیان بەدروشمەکانەوە ئەنجام دەدەن و زەکاتیش دەدەن، باوەڕیشیان بەخواو بەرۆژی دوایی هەیە، ئا ئەوانە لە ئایندەیەکی نزیکدا پاداشتی گەورەو بێ سنووریان دەدەینەوە.
۞ إِنَّآ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ كَمَآ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ نُوحٍۢ وَٱلنَّبِيِّۦنَ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَعِيسَىٰ وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَٰرُونَ وَسُلَيْمَٰنَ ۚ وَءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ زَبُورًۭا163
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە (وحی)و نیگامان بۆ تۆ ناردووە هەر وەکو چۆن (وحی) و نیگامان بۆ نوح و پێغەمبەرانی دوای ئەو ناردووە، هەروەها (وحی) و نیگامان ناردووە بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و (هەندێک) لە کوڕانی یەعقوب و عیسا و ئەیوب و یونس و هاروون و سولەیمان، زەبوریشمان بە داود بەخشیووە (کتێبێک بووە زۆربەی تەسبیحات و ستایشی پەروەردگار بووە).
وَرُسُلًۭا قَدْ قَصَصْنَٰهُمْ عَلَيْكَ مِن قَبْلُ وَرُسُلًۭا لَّمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ ۚ وَكَلَّمَ ٱللَّهُ مُوسَىٰ تَكْلِيمًۭا164
تهفسیری ئاسان: بێگومان بەسەرهاتی هەندێک لە پێغەمبەرانمان بۆ گێڕاویتەوە، بەسەرهاتی هەندێکی تریشمان بۆ نەگێڕاویتەوە، بەڕاستی خوای گەورە خۆی لەگەڵ موسادا گفتوگۆی یەکسەری و ڕاستەوخۆی ئەنجامداوە.
رُّسُلًۭا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى ٱللَّهِ حُجَّةٌۢ بَعْدَ ٱلرُّسُلِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا165
تهفسیری ئاسان: پێغەمبەرانمان (ڕەوانە کردووە) کە مژدەدەرن (بە ئیمانداران) و ترسێنەرن بۆ (یاخیەکان)، تا خەڵکی هیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوە نەمێنێت (لەسەر بێ دینی و یاخی بوونیان) دوای ئەوەی خوا پێغەمبەرانی بۆ ڕەوانە کردوون، بێگومان هەمیشەو بەردەوام خوا باڵادەست و دانایە.
لَّٰكِنِ ٱللَّهُ يَشْهَدُ بِمَآ أَنزَلَ إِلَيْكَ ۖ أَنزَلَهُۥ بِعِلْمِهِۦ ۖ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَشْهَدُونَ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًا166
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، هەرچەندە ئەو خەڵکە باوەڕت پێناکەن) بەڵام خوا خۆی شایەتە لەسەر ئەو قورئانەی کە ڕەوانەی کردووە بۆت، بەئاگاداری و زانیاری خۆیشی ڕەوانەی کردووە، فریشتەکانیش شایەتی دەدەن (لەسەر ئەوە، هەرچەندە) خوا خۆی بەسە بۆ ئەو شایەتییە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ قَدْ ضَلُّوا۟ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًا167
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و ڕێبازی بێ باوەڕیان گرتۆتەبەر و بەربەستیشیان دانا لەبەردەم ڕێبازی خوادا (بەشێنەیی و نەرم و نیانی)، بێگومان ئەوانە گومڕا بوون و لە ڕاستی زۆر دوور کەوتوونەتەوە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَظَلَمُوا۟ لَمْ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ طَرِيقًا168
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و ستەمیان کردووە خوا نەیویستووە لێیان خۆش بێت، هیدایەت و ڕێنمویشیان بکات بۆ ڕێگە و ڕێبازێک (کە سوودی لێوەربگرن)...
إِلَّا طَرِيقَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًۭا169
تهفسیری ئاسان: جگە لە ڕێگەی دۆزەخ کە دەیانگەیەنێتە ناوی و ژیانی نەمریی بەناچاریی دەبێت تیایدا بەرنەسەر، ئەو سزادانەشیان لای خوا زۆر ئاسانە (چونکە ئەوانە شایستەن).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُمُ ٱلرَّسُولُ بِٱلْحَقِّ مِن رَّبِّكُمْ فَـَٔامِنُوا۟ خَيْرًۭا لَّكُمْ ۚ وَإِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا170
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە بەڕاستی لەلایەن پەروەردگارتانەوە پێغەمبەرێکتان بۆ هاتووە بەحەق و ڕاستی، دە ئێوەش ئیمان و باوەڕی پێ بهێنن، ئەوە چاکترە بۆتان، خۆ ئەگەر باوەڕ نەهێنن، ئەوە دڵنیابن کە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیانە (ئاتاجی ئیمانی ئێوە نیە)، چونکە خوا هەمیشەو بەردەوام زاناو دانایە.
يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لَا تَغْلُوا۟ فِى دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ ۚ إِنَّمَا ٱلْمَسِيحُ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ ٱللَّهِ وَكَلِمَتُهُۥٓ أَلْقَىٰهَآ إِلَىٰ مَرْيَمَ وَرُوحٌۭ مِّنْهُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۖ وَلَا تَقُولُوا۟ ثَلَٰثَةٌ ۚ ٱنتَهُوا۟ خَيْرًۭا لَّكُمْ ۚ إِنَّمَا ٱللَّهُ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ سُبْحَٰنَهُۥٓ أَن يَكُونَ لَهُۥ وَلَدٌۭ ۘ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًۭا171
تهفسیری ئاسان: ئەی خاوەنانی کتێب زیادەڕەوی مەکەن لە ئاینەکەتاندا، جگە لە حەق و ڕاستی هیچی تر بە دەم خواوە مەڵێن، بەڕاستی مەسیح، عیسای کوڕی مەریەم جگە لەوەی کە فرستادەی خوایە (شتێکی تر نەبووە)، لە دایک بوونەکەی بەفەرمانی خوا بووە کەلە مەریەمدا (بەرجەستە بوو)، عیسا ڕۆح و گیانێکی (تایبەتیە) لەلایەن خواوە بەخشراوە، دە ئیتر باوەڕی دامەزراو بە خوایەتی خواو بە پێغەمبەرانی بهێنن، هەرگیز مەڵێن خوا سیانە (لەو گوفتارە نابەجێ یە) واز بهێنن چاکترە و قازانجتانە، چونکە بەڕاستی خوا تەنها یەک تاکە خوایە، پاک و بێگەردو دوورە لەوەی کە منداڵی ببێت (بوختانی ناقۆڵای وا، چۆن دەکەن)؟! هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدا هەیە هەر هەمووی ئەو خاوەنیانە، بێگومان خوا بەسە کە بەدیهێنەرو سەرپەرشتیاری (دروستکراوانی بێت).
لَّن يَسْتَنكِفَ ٱلْمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبْدًۭا لِّلَّهِ وَلَا ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ٱلْمُقَرَّبُونَ ۚ وَمَن يَسْتَنكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَيَسْتَكْبِرْ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيْهِ جَمِيعًۭا172
تهفسیری ئاسان: هەرگیز مەسیح لاری لەوە نیە کە بەندەی خوا بێت، هەروەها فریشتە نزیکەکانیش، جا ئەوەی لاری و سەرپێچی بکات لە پەرستنی خواو خۆی بەزل بزانێت، ئەوە (با دڵنیابێت) هەمووان لە ئایندەدا لای ئەو زاتە دەبێت کۆببنەوە (بۆ لێپرسینەوە).
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضْلِهِۦ ۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسْتَنكَفُوا۟ وَٱسْتَكْبَرُوا۟ فَيُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا173
تهفسیری ئاسان: (جا ئەو کاتە) ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، ئەوە خوا بە تەواوی و بەچاکی پاداشتەکانیان دەداتەوە و لە فەزڵ و بەخششی تایبەتی خۆی بۆیان زیادیش دەکات، بەڵام ئەوانەی سەرپێچی و لاریان کردووە و خۆیان بەزل زانیووە، ئەوە خوا سزای زۆر بەئێشیان دەدات، ئەوسا بێجگە لە خوا کەسێکیان دەست ناکەوێت کە پشتیوانیان لێ بکات و سەریان بخات (ئەڵبەتە ئەو زاتەش بەزەیی پیایاندا نایەتەوە).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُم بُرْهَٰنٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ نُورًۭا مُّبِينًۭا174
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە بەڕاستی لە لایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگەو نیشانەی ئاشکراتان بۆ هاتووە (کە محمد پێغەمبەوە (صلی اللە علیە وسلم)و نوورو ڕووناکیەکی ئاشکراشمان بۆ دابەزاندوون (کە قورئان)ە.
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱعْتَصَمُوا۟ بِهِۦ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِى رَحْمَةٍۢ مِّنْهُ وَفَضْلٍۢ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا175
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی باوەڕیان بەخوا هێناوە و شوێنی بەرنامەکەی کەوتوون، ئەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا خوا دەیانخاتە ژێر سایەی فەزڵ و ڕەحمەتی تایبەتی خۆیەوە و هیدایەت و ڕێنمووییان دەکات بۆ لای خۆی لە ڕێگەی ڕێبازێکی ڕاست و دروستەوە.
يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ ٱللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِى ٱلْكَلَٰلَةِ ۚ إِنِ ٱمْرُؤٌا۟ هَلَكَ لَيْسَ لَهُۥ وَلَدٌۭ وَلَهُۥٓ أُخْتٌۭ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ ۚ وَهُوَ يَرِثُهَآ إِن لَّمْ يَكُن لَّهَا وَلَدٌۭ ۚ فَإِن كَانَتَا ٱثْنَتَيْنِ فَلَهُمَا ٱلثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ ۚ وَإِن كَانُوٓا۟ إِخْوَةًۭ رِّجَالًۭا وَنِسَآءًۭ فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۗ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ أَن تَضِلُّوا۟ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ176
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) داوای فتوات لێدەکەن دەربارەی (کلالە) کە بریتی یە: لە کەسێک باوک و نەوەی نەبێت، تۆش بڵێ: خوا وەڵامتان دەداتەوە لەو بارەیەوە، ئەگەر کەسێک (پیاوێک) وەفاتی کردو منداڵی نەبوو، هەر تەنها خوشکێکی هەبوو، ئەوە نیوەی سامانەکەی بۆ ئەوە (نیوەکەی تریشی دەخرێتە دارایی گشتی یەوە ئەگەر هەبێت و ئەگەر نەبوو لە بەرژەوەندیەکی گشتیدا بەکار دەهێنرێت)، (بەڵام ئەگەر مردووەکە ئافرەت بوو) ئەوا براکەی هەموو میراتیەکەی دەبات، ئەگەر ئافرەتەکە منداڵی لەدوا بەجێ نەمابوو، (خۆ ئەگەر پیاوە مردووەکە) دوو خوشکی لە دوا بەجێ مابوو ئەوە دووبەش لە سێ بەشی ئەوەی بەجێی هێشتووە بۆ ئەوان دەبێت، خۆ ئەگەر میراتگران پیاوان و ئافرەتان بوون هەموویشیان لە خوشک و برا پێکهاتبوون ئەوە بۆ نێرینەیەکیان ئەندازەی بەشی دوو مێینە هەیە، خوای گەورە ئەم شتانەتان بۆ ڕوون دەکاتەوە نەوەکو سرگەردان ببن، خوای گەورەش بە هەموو شتێک زانایە.
5. سورة المائدة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَوْفُوا۟ بِٱلْعُقُودِ ۚ أُحِلَّتْ لَكُم بَهِيمَةُ ٱلْأَنْعَٰمِ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ غَيْرَ مُحِلِّى ٱلصَّيْدِ وَأَنتُمْ حُرُمٌ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ1
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بەئەمەک و بەوەفا بن بەرامبەر بەڵێن و پەیمانەکانتان، (خواردنی گۆشتی) ماڵات (مەڕو بزن و گاو وشتر) بۆتان حەڵاڵ کراوە، بێجگە لەوانەی کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە (لەم سوورەتەدا)، لەکاتێکدا ڕاوتان بۆ حەڵاڵ نیە کە لە ئیحرامدان، (ئەم سنوورانە فەرمانی خوایە) بەڕاستی خوای گەورە فەرمان دەدات بە هەر شتێک کە بیەوێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُحِلُّوا۟ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ وَلَا ٱلشَّهْرَ ٱلْحَرَامَ وَلَا ٱلْهَدْىَ وَلَا ٱلْقَلَٰٓئِدَ وَلَآ ءَآمِّينَ ٱلْبَيْتَ ٱلْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّهِمْ وَرِضْوَٰنًۭا ۚ وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَٱصْطَادُوا۟ ۚ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ أَن صَدُّوكُمْ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ أَن تَعْتَدُوا۟ ۘ وَتَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْبِرِّ وَٱلتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ2
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە دەستکاری دروشمەکانی خوا مەکەن و هەڵی مەوەشێننەوە (بەتایبەت دروشمەکانی حەج و عەمرە) هەروەها مانگەکانی حەرام (کە: ڕجب، ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم)ن، تێکی مەدەن و ئەو قوربانیەش کە دەکرێت (مەرجەکانی مەشێوێنن) و ئەو ملوانکانەی (دەکرێتە ملی ئاژەڵ، کە نیشانەیە بۆ ئەوەی خاوەنیان بڕیاریداوە بکرێن بەقوربانی) لێی مەکەنەوە و ڕێگە لەوانە مەگرن کە دێن بۆ (طواف)ی کەعبەو لەکاتێکدا بەئومێدی فەزڵ و ڕەزامەندی خوان، کاتێک ئیحرام دەشکێنن، ئەوە بۆتان هەیە ڕاو بکەن، هەروەها دوژمنایەتی و ڕقەبەرایەتی کەسانێک کە نەیانهێشت کاتی خۆی (طواف)ی کەعبە بکەن، مەکەنە هۆی دەستدرێژی و بەرپاکردنی ناخۆشی، یارمەتی و کۆمەکیی یەکتر بکەن لەسەر چاکەو خواناسی، نەکەن یارمەتی وکۆمەکی یەکتر بکەن لەسەر گوناهو دەستدرێژی، لە خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکە بەڕاستی خوا زۆر بەتوندی تۆڵە دەسێنێت.
حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةُ وَٱلدَّمُ وَلَحْمُ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ وَٱلْمُنْخَنِقَةُ وَٱلْمَوْقُوذَةُ وَٱلْمُتَرَدِّيَةُ وَٱلنَّطِيحَةُ وَمَآ أَكَلَ ٱلسَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى ٱلنُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُوا۟ بِٱلْأَزْلَٰمِ ۚ ذَٰلِكُمْ فِسْقٌ ۗ ٱلْيَوْمَ يَئِسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَٱخْشَوْنِ ۚ ٱلْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِى وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلْإِسْلَٰمَ دِينًۭا ۚ فَمَنِ ٱضْطُرَّ فِى مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍۢ لِّإِثْمٍۢ ۙ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ3
تهفسیری ئاسان: لەسەرتان حەرام کراوە خواردنی گۆشتی مردارەوە بوو، خوێن، گۆشتی بەراز، هەروەها ئەو ماڵاتەش کە سەر دەبڕدرێن و ناوی غەیری خوای لەسەر دەبرێت و ماڵاتی خنکاویش، ئەوەش کە بە ئازارو لێدان مردار بۆتەوە، ئەوەش کە دەکەوێتە خوارەوە، ئەوەش کە بەلێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێتەوە، ئەوانەش کە دڕندە پالاماری دابن و لێی خواردبن مەگەر فریای چەقۆ کەوتبن، (هەر حاڵەتێک لەوانەی باسکرا ئەگەر بە چەقۆدا بگات حەڵاڵە)، هەروەها حەرام کراوە خواردنی گۆشتی ئەو ماڵاتانەی لەو شوێنانەدا سەر دەبڕدرێن کە هاناو هاواری بۆ غەیری خوا تێدا دەبرێت، هەروەها حەرامە لەسەرتان داوا کردنی چارەنووستان بەهۆی (الأزلام) وە، وەکو ئەو شتانەی کە لە ڕێگەی هەڵدانی زارەوە دەست بکەوێت و فاڵگرتنەوە، بورجەکان، قاوە گرتنەوە،... هتد) ئەو جۆرە کردارو ڕەفتارانەتان سەرپێچی و دەرچوونە لە (فەرمانی خوا)، جا ئەمڕۆ (کە ڕۆژی عەرەفەیە) کافران نائومێد بوون لە دین و ئاینی ئێوە (ئیتر ناتوانن زاڵ بن بەسەرتانداو هەرگیز نووری خوایان بۆ ناکوژێتەوە) کەواتە لەوانە مەترسن، بەڵکو هەر لە من بترسن، ئەمڕۆ ئاین و بەرنامەکەتانم بەکۆتایی گەیاندو نازو نیعمەتی خۆمم بۆ تەواو کردن و ڕازیم بەوەی کە ئیسلام ببێتە بەرنامەو دین و ئاینتان (جا لەگەڵ بڕیاردانی ئەو شتانەدا کە حەراممان کردووە) هەر کەس ناچار کرا لە گرانیی و برسێتیدا (مەترسی ئەوەی هەبوو بمرێت) دەتوانێت لەو شتانە بخوات کە حەراممان کردووە (بەمەرجێک دەست درێژکار نەبێت و بەئارەزوو ژەمی زۆری لێ نەخوات) و خۆی تووشی گوناهو تاوان نەکات، ئەوە بەڕاستی خوا لێخۆشبووەو میهرەبانە (بۆ ئەو جۆرە حاڵەتانە).
يَسْـَٔلُونَكَ مَاذَآ أُحِلَّ لَهُمْ ۖ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ ۙ وَمَا عَلَّمْتُم مِّنَ ٱلْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُ ۖ فَكُلُوا۟ مِمَّآ أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَٱذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهِ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ4
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پرسیارت لێدەکەن چی حەڵاڵکراوە بۆیان؟ پێیان بڵێ: هەرچی خۆراکی چاک و پاکە بۆتان حەڵاڵ کراوە، ئەوەش باڵندەو تانجی شکاری بۆتان ڕاو دەکەن و فێرتان کردوون (بێگومان خوا توانای بەخشیووە بە مرۆڤ بتوانێت مەشق بکات بەگیانداران و فێریان بکات ڕاوی بۆ بکەن بەتایبەتی تانجی)، دە بخۆن لەوەی بۆتان دەگرن و ناوی خوای لێ بهێنن کاتێک بەڕەڵای دەکەن و کاتێک لێی دەخۆن، هەر لە خوایش بترسن و پارێزکاربن (ئەی ڕاوچیەکان)، بەڕاستی خوا بەخێرایی لێپرسینەوە ئەنجام دەدات (ووردو درشتی کردارو ڕەفتار فەرامۆش ناکات).
ٱلْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ ۖ وَطَعَامُ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ حِلٌّۭ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّۭ لَّهُمْ ۖ وَٱلْمُحْصَنَٰتُ مِنَ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَٱلْمُحْصَنَٰتُ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ إِذَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَٰفِحِينَ وَلَا مُتَّخِذِىٓ أَخْدَانٍۢ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِٱلْإِيمَٰنِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُۥ وَهُوَ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ5
تهفسیری ئاسان: لەمڕۆوە هەرچی خۆراکی چاک و پاکە بۆتان حەڵاڵ کراوە و خواردنی ئەوانەی کە کتێبی ئاسمانیان پێدراوە بۆتان حەڵاڵە، خواردەمەنی ئێوەش حەڵاڵە بۆ ئەوان، ئافرەتانی داوێن پاک لە ئیمانداران و ئافرەتانی داوێن پاک لەوانەی کتێبیان پێدراوە پێش ئێوە (بۆتان حەڵاڵە) کاتێک مارەییان پێبدەن، بەمەرجێک ئێوە پاک داوێن بن و داوێن پیس نەبن بەئاشکراو دوورە پەرێز بن لە دۆست گرتنی نهێنی بۆ داوێن پیسی، جا ئەوەی بێ باوەڕ بێت بەشەرعی خواو لەم حەرامانە خۆی نەپارێزێت، ئەوە ئیتر کارو کردەوە چاکەکانیشی پووچ دەبێتەوە و ئەو جۆرە کەسانە لە قیامەتدا لە ڕیزی خەسارەتمەندو زەرەرمەندو دۆڕاوەکاندان.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ فَٱغْسِلُوا۟ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى ٱلْمَرَافِقِ وَٱمْسَحُوا۟ بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى ٱلْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًۭا فَٱطَّهَّرُوا۟ ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَآءَ أَحَدٌۭ مِّنكُم مِّنَ ٱلْغَآئِطِ أَوْ لَٰمَسْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمْ تَجِدُوا۟ مَآءًۭ فَتَيَمَّمُوا۟ صَعِيدًۭا طَيِّبًۭا فَٱمْسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ ۚ مَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍۢ وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ6
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: کاتێک ویستتان هەستن بۆ نوێژ (پێش ئەوە دەست نوێژ بگرن، بەم شێوەیە): ئەوە سەرەتا ڕووخسارتان بشۆن، ئینجا دەستەکانتان لەگەڵ ئەنیشکتاندا، پاشان دەستی تەڕ بهێنن بەسەر سەرتاندا، قاچەکانیشتان بشۆن لەگەڵ قولە پێتاندا، ئەگەر لەشتان گران بوو، ئەوە خۆتان خاوێن بکەن و خۆتان بشۆن، ئەگەر نەخۆش بوون یان لە سەفەردا بوون یان دەستان بەئاو گەیاندبوو (تارەتتان گرتبوو) یان لە ئافرەتی (نامەحرەم) کەوتبوون و ئاوتان دەست نەدەکەوت (بۆ خۆشتن یان بۆ دەستنوێژ، ئەوکاتە دەتوانن) بە خاکێکی پاک تەیەموم بکەن (واتە لەپی دەستان بەئاستەم بماڵن بەخاکدا)و بیهێنن بە ڕووخسارو دەستاندا (تا ئانیشکتان)، خوا نایەوێت لە ئایندا تووشی سەغڵەتی و ناڕەحەتیتان بکات بەڵکو دەیەوێت پاک و خاوێنتان بکات (لە ڕواڵەت و ناوەڕۆکدا) و دەیەوێت نازو نیعمەتی خۆیتان بەسەردا تەواوبکات بۆ ئەوەی سوپاسگوزار بن.
وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمِيثَٰقَهُ ٱلَّذِى وَاثَقَكُم بِهِۦٓ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ7
تهفسیری ئاسان: یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان، هەروەها ئەو پەیمانەش کە پێویستە ئێوە پابەندی بن، لە بیرتان نەچێت کە وتوتانە: گوێرایەڵ و ملکەچ و فەرمانبەردارین (کەواتە ئیتر هەمیشە و بەردەوام) لە خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکە خوا زانایە بەنهێنی دڵ و دەروونەکان.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوا۟ قَوَّٰمِينَ لِلَّهِ شُهَدَآءَ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ عَلَىٰٓ أَلَّا تَعْدِلُوا۟ ۚ ٱعْدِلُوا۟ هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ8
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، زۆر بەچاکی هەستن بەئەنجامدانی شایەتی دادپەروەرانە لەبەر خوا، ڕق و دوژمنایەتی هیچ کەس و هیج لایەک هەڵتان نەنێت کەلە دادپەروەریی لابدەن، دادپەروەربن، ئەوە نزیکترە لە تەقواو خواناسیەوە، دەی کەواتە لەخوا ترس و پارێزکاربن، چونکە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو کارو کردەوەیەی کە دەیکەن.
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ۙ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌ عَظِيمٌۭ9
تهفسیری ئاسان: خوا بەڵێنی داوە بەوانەی باوەڕیان هێناوەو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بە لێخۆشبوون و چاوبۆشی (لە هەڵەو گوناهەکانیان) و پاداشتی گەورەو بێ سنوور بۆ ئەوانە.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ10
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە ڕێبازی کوفریان گرتۆتەبەرو بڕوایان بەئایەتەکانی ئێمە نەهێناوە، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُوٓا۟ إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ11
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان کاتێک هەندێک ویستیان دەستدرێژی بکەنە سەرتان، خوایش دەستدرێژیەکەی ڕاگرتن و (ئێوەی پاڕاست)، دەی کەواتە لە خوا بترسن و پارێزکار بن، دەبا ئیمانداران هەر پشت بەخوا ببەستن (تا هەمیشە فریایان بکەوێت و لە پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت).
۞ وَلَقَدْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ ٱثْنَىْ عَشَرَ نَقِيبًۭا ۖ وَقَالَ ٱللَّهُ إِنِّى مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَيْتُمُ ٱلزَّكَوٰةَ وَءَامَنتُم بِرُسُلِى وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۚ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ12
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان (کاتی خۆی) خوا پەیمانی لە نەوەی ئیسرائیل وەرگرت و دوانزە ڕابەرمان تێدا هەڵبژاردن، ئینجا خوا پێی فەرموون کە: من بەڕاستی لەگەڵتاندام، سوێند بێت بە خوا ئەگەر نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن و باوەڕبهێنن بە هەموو پێغەمبەرانی من و پشتیوانییان لێبکەن، قەرزی چاک و جوان و ڕێک و پێک بدەن بەخەڵکی لەبەر خوا (لەبەر ڕەزامەندی ئەوزاتە هەموو چاکەیەک ئەنجام بدەن و چاوەڕێی پاداشت لەوبن) ئەوە بێگومان لە گوناهو هەڵەکانتان خۆشدەبم و چاوپۆشیتان لێدەکەم و دەتانخەمە باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، جا ئەوەی لەوەودوا بێ باوەڕ بێت لە ئێوە، ئەوە مانای وایە کە بەڕاستی ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و ڕەوانی لێ تێکچووە.
فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَٰقَهُمْ لَعَنَّٰهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَٰسِيَةًۭ ۖ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ ۙ وَنَسُوا۟ حَظًّۭا مِّمَّا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ ۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَآئِنَةٍۢ مِّنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۖ فَٱعْفُ عَنْهُمْ وَٱصْفَحْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ13
تهفسیری ئاسان: جا بەهۆی ئەوەوە کە نەوەی ئیسرائیل بەردەوام پەیمان و بەڵێنەکانیان دەشکاند، نەفرەتمان لێکردن و دڵەکانیانمان ڕەق و سەخت و ڕەش کرد (چونکە یەکێک لە سیفەتیان ئەوەیە) کە: قسە لە جێی خۆیدا ناکەن و جێی دەگۆڕن (بە ئارەزووی خۆیان دەستکاریی تەوراتیشیان کردووە) هەروەها بەشێک لەو شتانەی کە یاداوەری بوو بۆیان فەرامۆشیان کردو، بەردەوام دەبینیت و بۆت دەردەکەوێت کە زۆربەیان خیانەتکارو دوژمنکارن، مەگەر کەمێکیان نەبێت، (لەگەڵ ئەوەشدا قەیناکات) هەر لێیان خۆش ببەو چاوپۆشیان لێ بکە، چونکە بەڕاستی خوا چاکەکارانی خۆشدەوێت.
وَمِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّا نَصَٰرَىٰٓ أَخَذْنَا مِيثَٰقَهُمْ فَنَسُوا۟ حَظًّۭا مِّمَّا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ فَأَغْرَيْنَا بَيْنَهُمُ ٱلْعَدَاوَةَ وَٱلْبَغْضَآءَ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ وَسَوْفَ يُنَبِّئُهُمُ ٱللَّهُ بِمَا كَانُوا۟ يَصْنَعُونَ14
تهفسیری ئاسان: هەروەها پەیمانمان لەوانەش وەرگرتووە کە دەیانوت: ئێمە گاورین کەچی بەشێک لەو شتانەیان فەرامۆشکرد کەپێی یاداوەری کرابوون، (بەتایبەتی دەربارەی پێغەمبەرایەتی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئێمەش هەتا ڕۆژی قیامەت دوژمنایەتی و ڕق و کینەمان پێوەلکاندن، لە ئایندەشدا خوا هەموو ئەو کارو کردەوانەیان دەخاتەوە بەرچاوو پێیان ڕادەگەیەنێت.
يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ قَدْ جَآءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًۭا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَعْفُوا۟ عَن كَثِيرٍۢ ۚ قَدْ جَآءَكُم مِّنَ ٱللَّهِ نُورٌۭ وَكِتَٰبٌۭ مُّبِينٌۭ15
تهفسیری ئاسان: ئەی خاوەنانی کتێب: دڵنیابن کە پێغەمبەری ئێمە بۆ ئێوەش هاتووە تا زۆربەی ئەو شتانەی کە لای ئێوە ڕوون و ئاشکرانین و دەیشارنەوە، لە کتێبی (تەورات و ئینجیلدا) بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکات، هەروەها لە زۆرێک لەو شتانەی کە شاردوتانەتەوە چاوپۆشی دەکات، چونکە بەڕاستی لەلایەن خواوە ڕووناکیەکی ئاشکراتان بۆهاتووە (کە محمدی پێغەمبەرمانە (صلی اللە علیە وسلم) هاوڕێ لەگەڵ کتێبێکی ڕوونکەرەوەدا (کە قورئانە).
يَهْدِى بِهِ ٱللَّهُ مَنِ ٱتَّبَعَ رِضْوَٰنَهُۥ سُبُلَ ٱلسَّلَٰمِ وَيُخْرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِهِۦ وَيَهْدِيهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ16
تهفسیری ئاسان: (بێگومان) خوا بەو قورئانە پیرۆزە هیدایەت و ڕێنموویی ئەو کەسانە دەکات کە: شوێن ڕەزامەندی خوا کەوتوون، بەرەو ڕێبازەکانی ئاشتی و ئاسودەیی و لە تاریکایی یەکان دەریاندەهێنێت و ڕزگاریان دەکات و دەیانخاتە ناو ڕوناکیەوە بەفەرمانی خۆی و ڕێنمووییان دەکات بۆ سەر ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکە).
لَّقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا إِنْ أَرَادَ أَن يُهْلِكَ ٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُۥ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا ۗ وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ17
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان ئەوانە بێ باوەڕ بوون کە وتیان: بەڕاستی خوا، هەر مەسیحی کوڕی مەریەمە، (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵێ: ئەگەر خوا بیەوێت مەسیحی کوڕی مەریەم و دایکی و هەرچی لەسەر زەویدا هەیە لەناوی بەرێت، ئەوە کێ یە لە بەرامبەر خواوە دەسەڵاتی شتێکی هەیە؟ (کەواتە ئەویش و دایکیشی و ئەو خەڵکەش بەدیهێنراوی خوان و لە دەسەڵاتی دەرناچن، ئیتر بە چ بەڵگەیەک قسەی وا نابەجێ دەکەن؟!، بەمەرجێک) خوا زاتێکە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیاندا هەیە هەر ئەو خاوەنیانە، هەرچی بیەوێت دروستی دەکات (شتێکی ئاساییە ئەو زاتە مەسیح بێ باوک دروست بکات)، چونکە خوا دەسەڵاتی هەیە بەسەر هەموو شتێکدا (هەموو شت لای ئەو ئاسانە).
وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ وَٱلنَّصَٰرَىٰ نَحْنُ أَبْنَٰٓؤُا۟ ٱللَّهِ وَأَحِبَّٰٓؤُهُۥ ۚ قُلْ فَلِمَ يُعَذِّبُكُم بِذُنُوبِكُم ۖ بَلْ أَنتُم بَشَرٌۭ مِّمَّنْ خَلَقَ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۚ وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ وَإِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ18
تهفسیری ئاسان: جوولەکەو گاور دەیانوت: ئێمە ڕۆڵەی خواو خۆشەویست و نزیکی ئەوین، پێیان بڵێ: کەواتە بۆچی لەسەر گوناهو تاوانتان سزاتان دەدات (لە دنیادا بەئاشکرا بەڵاو ناخۆشیتان بۆ پێش دەهێنێت، سزای قیامەتیش با لەولاوە بوەستێت، ئێوە خۆتان ئاوا بەگەورەو نازدار دامەنێن و خۆتان جیا مەکەنەوە) نەخێر وانیە، چونکە ئێوەش بەشەر و ئادەمیزادێکن لەو خەڵکەی کە دروستی کردووە، ئەوەی خوا بیەوێت لێی خۆش ببێت، لێی خۆشدەبێت، ئەوەش کە بیەوێت سزای بدات سزای دەدات (ئەڵبەتە لە چوارچێوەی دادپەروەریدا) هەرچیش لە ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیاندا هەیە هەر خوا خاوەنیانە، گەڕانەوە و سەرئەنجامیش بۆ لای ئەو زاتەیە.
يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ قَدْ جَآءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَىٰ فَتْرَةٍۢ مِّنَ ٱلرُّسُلِ أَن تَقُولُوا۟ مَا جَآءَنَا مِنۢ بَشِيرٍۢ وَلَا نَذِيرٍۢ ۖ فَقَدْ جَآءَكُم بَشِيرٌۭ وَنَذِيرٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ19
تهفسیری ئاسان: ئەی خاوەنانی کتێب: بێگومان پێغەمبەرمان (محمد (صلی اللە علیە وسلم) هاتووە بۆ لاتان تا هەموو شتێکتان بۆ ڕوون بکاتەوە، دوای ئەوەی کە ماوەیەک بوو هیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردبوو (نێوان لە دایک بوونی عیسا و ناردنی محمد سەلامی خوایان لەسەر بێت، زیاتر لە شەش سەدەیە) نەوەکو بڵێن کەسمان بۆ ڕەوانە نەکرا تا مژدەدەر بێت (بەچاکان) و ترسێنەربێت بۆ (یاخیەکان)، ئەوەتە بەڕاستی مژدەدەرو ترسێنەرتان بۆ هات (ئیتر هیچ بیانوویەکتان نەماوە)، خوایش دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە (ئەگەر یاخی بن سزاتان دەدات).
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنۢبِيَآءَ وَجَعَلَكُم مُّلُوكًۭا وَءَاتَىٰكُم مَّا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًۭا مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ20
تهفسیری ئاسان: یادیان بێنەوە کاتێک موسا بەقەومەکەی وت: ئەی قەوم و عەشیرەتم یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوە لە سەرتان کە پێغەمبەرانی لەناو ئێوەدا فەراهەم هێناوە، هەروەها پاشای زۆری لەناوتاندا هەڵخستووە، ئەوەی بە ئێوەی بەخشیووە بەکەسی تری نەبەخشیووە لەو خەڵکە بێ شومارەی (ئەو سەردەمە).
يَٰقَوْمِ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْأَرْضَ ٱلْمُقَدَّسَةَ ٱلَّتِى كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَرْتَدُّوا۟ عَلَىٰٓ أَدْبَارِكُمْ فَتَنقَلِبُوا۟ خَٰسِرِينَ21
تهفسیری ئاسان: ئەی قەوم و عەشیرەتم بچنە ناو ئەو زەویە پیرۆزەی (القدس)، کە خوا پێویستی کرد لەبەر سوودی خۆتان بچنە ناوی، پاشگەز مەبنەوەو پاشەکشێ مەکەن تا خەسارەتمەندو زەرەرمەند نەبن.
قَالُوا۟ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّ فِيهَا قَوْمًۭا جَبَّارِينَ وَإِنَّا لَن نَّدْخُلَهَا حَتَّىٰ يَخْرُجُوا۟ مِنْهَا فَإِن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَا فَإِنَّا دَٰخِلُونَ22
تهفسیری ئاسان: (کەچی) وتیان: ئەی موسا بەڕاستی خەڵکێکی ئازاو بەرزو دلێری تێدایە، بێگومان ئێمە هەرگیز ناچینە ناوی تا ئەوانی لێدەرنەچن، جا ئەگەر ئەوان دەرچوون لێی، ئەوە بێگومان ئێمە دەچینە ناوی و لەوێ دەبین!!
قَالَ رَجُلَانِ مِنَ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمَا ٱدْخُلُوا۟ عَلَيْهِمُ ٱلْبَابَ فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَٰلِبُونَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَتَوَكَّلُوٓا۟ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ23
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) دوو کەس لەوانەی کە ترسی خوایان لەدڵدا بوو و خوا نازو نیعمەتی ئیمان و دڵنیایی تەواوی پێ بەخشیبوون وتیان: لە دەروازەی شارەوە بچنە سەریان و (یەک هێرشی گەورە بەرن) هەر کە چوونە ئەو دیوەوە، ئەوە بێگومان ئیتر ئێوە سەرکەوتوون (دوژمنتان شکست دەهێنێت، جا بۆ بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنە) دەبێت: بە تەواویی پشت بە خوا ببەستن ئەگەر ئێوە ئیماندارن.
قَالُوا۟ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّا لَن نَّدْخُلَهَآ أَبَدًۭا مَّا دَامُوا۟ فِيهَا ۖ فَٱذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَٰتِلَآ إِنَّا هَٰهُنَا قَٰعِدُونَ24
تهفسیری ئاسان: کەچی وتیان: ئەی موسا دڵنیابە ئێمە هەرگیز ناچینە ئەو شارەوە و ڕووی تێناکەین مادەم ئەو جەنگاوەرانەی تێدا بێت، (ئیتر تۆ کەیفی خۆتە حەز دەکەیت) بچۆ خۆت و پەروەردگارت جەنگ بکەن دژیان، ئێمە بەڕاستی ئا لێرەدا دانیشتووین (چاوەڕێی سەرئەنجامین)!!
قَالَ رَبِّ إِنِّى لَآ أَمْلِكُ إِلَّا نَفْسِى وَأَخِى ۖ فَٱفْرُقْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ ٱلْقَوْمِ ٱلْفَٰسِقِينَ25
تهفسیری ئاسان: ئینجا موسا وتی: پەروەردگارا بەڕاستی من دەسەڵاتم نیە جگە بەسەر خۆم و براکەمدا نەبێت (ئێمە ئامادەی هەموو فەرمانێکی تۆین) ئیتر داواکارین کە ئێمە جیا بکەیتەوە لەو خەڵکە تاوانکار و ستەم پیشەیە...
قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ ۛ أَرْبَعِينَ سَنَةًۭ ۛ يَتِيهُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ فَلَا تَأْسَ عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْفَٰسِقِينَ26
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: بەڕاستی ئەوە ئیتر شاری قدس لەسەریان حەرامە، دەبێت چل ساڵیش وێڵ و سەرگەردان بن لەسەر زەویدا (تا ئەو نەوە ترسنۆکە تیا بچێت و نەوەی تازە پێبگات)، ئیتر خەفەت مەخۆ بۆ گەل و هۆزی تاوانبار و ستەم پیشە.
۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱبْنَىْ ءَادَمَ بِٱلْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًۭا فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ ٱلْءَاخَرِ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ ۖ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلْمُتَّقِينَ27
تهفسیری ئاسان: بەسەرهات و هەواڵی دوو کوڕەکەی ئادەم بۆ ئەو خەڵکە بخوێنەرەوە کە: بەڕاستی ڕوویداوە، ئەوە بوو کاتێک هەردووکیان قوربانییان کرد، لە یەکێکیان وەرگیرا (کە لەسەر حەق بوو، لە خوا ترس بوو) و لەوی تریان وەرنەگیرا (چونکە ڕق ئەستوورو حەسوودو خوانەناس بوو) بەبراکەی وت: هەر دەتکوژم ئەویش لە وەڵامی هەڕەشەکەیدا وتی: خوای گەورە تەنها لە پارێزکاران قوربانی و چاکە وەردەگرێت.
لَئِنۢ بَسَطتَ إِلَىَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِى مَآ أَنَا۠ بِبَاسِطٍۢ يَدِىَ إِلَيْكَ لِأَقْتُلَكَ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلْعَٰلَمِينَ28
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر تۆ دەست درێژ بکەیت بۆ من بۆ ئەوەی بمکوژیت، من دەستدرێژ ناکەم بۆ تۆ بۆ ئەوەی بتکوژم، چونکە بەڕاستی من لەسزاو تۆڵەی خوا، پەروەردگاری جیهانەکان دەترسم.
إِنِّىٓ أُرِيدُ أَن تَبُوٓأَ بِإِثْمِى وَإِثْمِكَ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلنَّارِ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُا۟ ٱلظَّٰلِمِينَ29
تهفسیری ئاسان: (من بەو دەست درێژ نەکردنەم) بەڕاستی دەمەوێت بەگوناهی من و گوناهی خۆیشتەوە بگەڕێیتەوە، ئەوجا دەبیتە نیشتەجێی ناو ئاگر، هەر ئەوەشە پاداشتی ستەمکاران.
فَطَوَّعَتْ لَهُۥ نَفْسُهُۥ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُۥ فَأَصْبَحَ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ30
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام نەفسی سەرکەشی هانیداو کوشتنی براکەی لاسادە و ئاسان کردو کوشتی، ئیتر خۆی خستە ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.
فَبَعَثَ ٱللَّهُ غُرَابًۭا يَبْحَثُ فِى ٱلْأَرْضِ لِيُرِيَهُۥ كَيْفَ يُوَٰرِى سَوْءَةَ أَخِيهِ ۚ قَالَ يَٰوَيْلَتَىٰٓ أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَٰذَا ٱلْغُرَابِ فَأُوَٰرِىَ سَوْءَةَ أَخِى ۖ فَأَصْبَحَ مِنَ ٱلنَّٰدِمِينَ31
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا گیری خوارد بەدەست تەرمەکەیەوە، چونکە وادیارە یەکەم کەسە کوژرا بێت و شەهید بوو بێت)، ئەوسا خوای میهرەبان قەلەڕەشێکی ناردو چاڵێکی لە زەویدا هەڵکەند (بۆ قەلەرەشێکی تری مردارەوە بوو) تا نیشانی بدات چۆن لاشەی براکەی بشارێتەوە، (هەرکە ئەوەی دی) وتی: هاوار لە من، ئایا ئەوە من نەمتوانی وەکو ئەو قەلەڕەشە بکەم و بەقەدەر ئەوم لێنەهات تا لاشە و عەیب و عاری براکەم بشارمەوە، ئیتر بۆ هەمیشە چووە ڕیزی پەشیمانانەوە.
مِنْ أَجْلِ ذَٰلِكَ كَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَنَّهُۥ مَن قَتَلَ نَفْسًۢا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ ٱلنَّاسَ جَمِيعًۭا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَآ أَحْيَا ٱلنَّاسَ جَمِيعًۭا ۚ وَلَقَدْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِٱلْبَيِّنَٰتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًۭا مِّنْهُم بَعْدَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ32
تهفسیری ئاسان: لەبەر ئەوەی کارەساتی کوشتنی ناڕەوای ئاوا ڕوو نەدات ئێمە پێویستمان کرد لەسەر نەوەی ئیسرائیل ئەوەی کەسێک بەناحەق بکوژێت و لە جیاتی کوژراوێک نەبێت، یان گوناهو تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت لەزەویدا (وەکوجەردەیی و دەستدرێژی و... هتد)، ئەوە وەک ئەوە وایە هەر هەموو خەڵکی کوشتبێت، ئەوەش کەسێک لە مەرگ ڕزگار بکات، هەروەک ئەوە وایە هەموو خەڵکی لەمەرگ ڕزگار کردبێت و ژیانی پێ بەخشی بن، سوێند بێت بەخوا بەڕاستی پێغەمبەرانمان بە بەڵگەو موعجیزەی ئاشکراو دیارەوە هاتووە بۆ لایان (تا پابەندی حەق و داد بن) کەچی زۆربەیان دوای ئەو ڕێنمووییانە، هەر زیادەڕە و بوون لەم سەر زەمینەدا لە ستەم و کوشتنی ناحەقدا.
إِنَّمَا جَزَٰٓؤُا۟ ٱلَّذِينَ يُحَارِبُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَسْعَوْنَ فِى ٱلْأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوٓا۟ أَوْ يُصَلَّبُوٓا۟ أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلَٰفٍ أَوْ يُنفَوْا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْىٌۭ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ33
تهفسیری ئاسان: بێگومان پاداشتی ئەوانەی کە دەنجێگن و دوژمنایەتی خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن و بە گەرمی هەوڵ دەدەن بۆ بڵاوکردنەوەی فەسادو بەد ڕەوشتی لە زەویدا هەر ئەوەیە: (ئەوانەیان کە خەڵکیان کوشتووە) دەبێت بکوژرێن، (ئەوانەش کەخەڵکیان کوشتووە و جەردەییشیان کردووە) دەبێت لە خاچ بدرێن، (ئەوانەیان تەنها جەردەیی دەکەن) دەست و قاچێکیان بەپێچەوانەوە ببڕدرێت، (ئەوانەیان کە مەترسیان لێدەکرێت) ئەوە دوور بخرێنەوە لە وڵات، ئەوسزایە خەجاڵەتی و سەرشۆڕیە بۆیان لەدنیادا، لەقیامەتیشدا سزای سەخت و گەورەیان بۆهەیە.
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ مِن قَبْلِ أَن تَقْدِرُوا۟ عَلَيْهِمْ ۖ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ34
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەیان کە تەوبەیان کردووە، پێش ئەوەی دەستی ئێوەیان بگاتێ، ئەوە بزانن کە بەڕاستی خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە (ئەڵبەتە ئەگەر مافی خەڵکیان بەسەرەوە نەبێت).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱبْتَغُوٓا۟ إِلَيْهِ ٱلْوَسِيلَةَ وَجَٰهِدُوا۟ فِى سَبِيلِهِۦ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ35
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە لە خوا بترسن و پارێزکار بن، لە ڕێگەی هەموو هۆکارو کردەوەیەکی چاکەوە هەوڵ بدەن ڕەزامەندیی ئەو زاتە بەدەست بهێنن، هەمیشە هەوڵ و کۆشش و جیهادو خەبات بکەن لە پێناوی ڕێباز و بەرنامەی ئەو زاتەدا، بۆ ئەوەی سەرفراز بن (لە هەردوو جیهاندا).
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لِيَفْتَدُوا۟ بِهِۦ مِنْ عَذَابِ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَا تُقُبِّلَ مِنْهُمْ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ36
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون، ئەگەر هەرچی سامانی زەوی هەیە هەیان بێت و ئەوەندەی تریشی لەگەڵ بێت و بیانەوێت خۆیانی پێ ڕزگار بکەن لە سزای ڕۆژی قیامەت، لێیان وەرناگیرێت، ئەوانە سزایەکی بە ئێشیان بۆ ئامادە کراوە (دەبێت تیایدا گیر بخۆن).
يُرِيدُونَ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنَ ٱلنَّارِ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنْهَا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّقِيمٌۭ37
تهفسیری ئاسان: ئەوانە دەیانەوێت لە دۆزەخ دەرچن (بەڵام خەیاڵیان خاوە) لەکاتێکدا دەرچوونیان لێی نییە، ئەوانە سزایەکی بەردەوامیان بۆ ئامادەیە.
وَٱلسَّارِقُ وَٱلسَّارِقَةُ فَٱقْطَعُوٓا۟ أَيْدِيَهُمَا جَزَآءًۢ بِمَا كَسَبَا نَكَٰلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ38
تهفسیری ئاسان: دەستی پیاوی دزو ئافرەتی دز ببڕن لە پاداشتی کاری ناڕەوایاندا ئەمەش تۆڵەیەکە لە لایەن خواوە، خوا باڵادەست و دانایە (لە بڕیاردانی ئەو سزایەدا، ئەڵبەتە ئەم سزایە لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا جێبەجێ دەکرێت، کە: هەموو کەسێک ژیانی مسۆگەرە و هەمووان دەستی یارمەتی بۆ یەکتر درێژ دەکەن، هەروەها لە ساڵانی گرانیدا دەست نابڕدرێت).
فَمَن تَابَ مِنۢ بَعْدِ ظُلْمِهِۦ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ39
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی دوای ستەم و تاوانەکەی تەوبە بکات و چاکسازی لە خۆیدا بکات (دڵ و دەروونی خاوێن بکاتەوە، ماڵی خەڵکی بداتەوە و چاوی لە دزێتی نەمێنێت)، ئەوە بێگومان خوا تەوبەکەی لێوەردەگرێت، چونکە بەڕاستی خوای گەورە لێخۆشبوو میهرەبانە.
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ40
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) ئایا نەتزانیووە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، بەڕاستی تەنها هەر خوا خاوەنیانە، سزای هەر کەسێک کە بیەوێت دەیدات (ئەڵبەتە هەڕەمەکی نیە، بەڵکو لە ڕووی دادپەروەری تەواوەوە)، هەروەها خۆش دەبێت لەو کەسەی کە دەیەوێت و مەبەستێتی لێی خۆش ببێت، ئەو خوایە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە (شوێنی پاداشت و سزای جێگەی هەمووانی تێدا دەبێتەوە).
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ لَا يَحْزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْكُفْرِ مِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِأَفْوَٰهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِن قُلُوبُهُمْ ۛ وَمِنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ ۛ سَمَّٰعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّٰعُونَ لِقَوْمٍ ءَاخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ ۖ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ مِنۢ بَعْدِ مَوَاضِعِهِۦ ۖ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَٰذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمْ تُؤْتَوْهُ فَٱحْذَرُوا۟ ۚ وَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ فِتْنَتَهُۥ فَلَن تَمْلِكَ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَمْ يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ ۚ لَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌۭ ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ41
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) با غەمبارت نەکات ئەوانەی کە بەپەلە بەدەم بێ باوەڕی و بێ دینیەوە دەچن، لەوانەی کە بەدەم و زار دەڵێن: باوەڕمان هێناوە، بەڵام دڵیان باوەڕی نەهێناوە، هەروەها لەوانەش کە بوونەتە جولەکە و زۆر گوێگرن بۆ درۆو دەلەسە، زۆر گوێبیستن بۆ خەڵکی تریش (کە خوانەناسن و) نەهاتوون بۆ لات، قسە دەگۆڕن و قسە وەکو خۆی ناگێڕنەوە، یاخود ئاوەژووی دەکەن، دوای ئەوەی جێی خۆی گرتبوو (ئەوانەی کە خەڵک دەنێرن بۆ لای پێغەمبەرو پێی) دەڵێن: ئەگەر ئاوا بڕیاریدا لێی وەربگرن، ئەگەر وانەبوو هوشیار بن، جا ئەوەی خوای گەورە بیەوێت تووشی تاقیکردنەوە و سزای بکات، ئەوە هەرگیز تۆ خاوەنی هیچ شتێک نابیت لەلایەن خواوە بۆ ڕزگار بوونی ئەو، ئائەوانە ئەو کەسانەن خوا نەیویستووە دڵیان پاک و خاوێن بکاتەوە (چونکە خۆشیان مەبەستیان نەبووە) ئەوانە لە دنیادا سەرشۆڕیی و شەرمەزاریی بەشیانە، لە قیامەتیشدا سزای سەخت و گەورە چاوەڕێیانە.
سَمَّٰعُونَ لِلْكَذِبِ أَكَّٰلُونَ لِلسُّحْتِ ۚ فَإِن جَآءُوكَ فَٱحْكُم بَيْنَهُمْ أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ ۖ وَإِن تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَن يَضُرُّوكَ شَيْـًۭٔا ۖ وَإِنْ حَكَمْتَ فَٱحْكُم بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُقْسِطِينَ42
تهفسیری ئاسان: ئەو (جولەکانە) زۆر بە دڵ گەرمی گوێ بۆ درۆ دەگرن و کەسایەتیان ناپوختەو زۆر حەرام خۆر و سوو خۆرن، جا ئەگەر کێشەیەکیان هەبوو، هاتن بۆ لات (تۆ سەربەستی) داوەری بکەیت لەنێوانیاندا یان گوێیان پێنەدەیت، خۆ ئەگەر گوێیان نەدەیتێ، ئەوە هەرگیز ناتوانن هیچ جۆرە زیانێکت پێبگەیەنن، خۆ ئەگەر دادوەریت کرد لە نێوانیاندا دادپەروەرانە ئەنجامی بدە، چونکە بەڕاستی خوا دادپەروەرو ماف پەروەرانی خۆش دەوێت.
وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِندَهُمُ ٱلتَّوْرَىٰةُ فِيهَا حُكْمُ ٱللَّهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوْنَ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَآ أُو۟لَٰٓئِكَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ43
تهفسیری ئاسان: (سەیرە)! ئەوانە چۆن دێن و تۆ دەکەن بە دادوەر، لەکاتێکدا خۆیان تەوراتیان لایەو فەرمانی خوا بەروونی تیادایە، پاشان پشتی تێدەکەن دوای ئەوەی کە (حوکم و فەرمانی خوایان بۆ دەردەکەوێت) دیارە ئەوانە هەر ئیماندار نین (لە مەدینەدا یەکێک لە ناودارانی جوو زینای کردبوو، حوکمی زیناکەرێک هاوسەری هەبێت لە تەوراتدا بەرد باران کردنە، هاتن بۆ خزمەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، تا بەڵکو حوکمەکەی لەقورئاندا ئاسانتر بێت، بەمەرجێک باوەڕیان بە پێغەمبەرو بە قورئان نەبوو، کاتێک پێغەمبەر گێڕانیەوە بۆ لای حوکمی تەورات پشتیان هەڵکرد و بەدڵیان نەبوو...)
إِنَّآ أَنزَلْنَا ٱلتَّوْرَىٰةَ فِيهَا هُدًۭى وَنُورٌۭ ۚ يَحْكُمُ بِهَا ٱلنَّبِيُّونَ ٱلَّذِينَ أَسْلَمُوا۟ لِلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلْأَحْبَارُ بِمَا ٱسْتُحْفِظُوا۟ مِن كِتَٰبِ ٱللَّهِ وَكَانُوا۟ عَلَيْهِ شُهَدَآءَ ۚ فَلَا تَخْشَوُا۟ ٱلنَّاسَ وَٱخْشَوْنِ وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِى ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَٰفِرُونَ44
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە کاتێک تەوراتمان ناردە خوارەوە ڕێنموویی تیادا بوو (بۆ هەموو خێرو چاکەیەک)، نوور و ڕووناکیش بوو (لەناو تاریکایی یەکاندا)، ئەو پێغەمبەرانەی کە هەمیشە ملکەچ و فەرمانبەردار بوون حوکمی ئەوانەیان پێدەکرد کە ببونە جولەکە، هەروەها زانا پەروەردگار ناسەکانیان و زانا شەرع ناسەکانیشیان، حوکمیان دەکرد بەوەی داوایان لێکرابوو بیپارێزن، کە ئەویش کتێبی خوا (تەوراتە)، هەروەها شایەتیش بوون لەسەری (کەواتە ئەی زانایانی جولەکە، ئەی ئیمانداران) لە خەڵکی مەترسن بەڵکو تەنها لە من بترسن، ئایەت و فەرمانەکانی من بەنرخێکی کەم مەفرۆشن (ئەگەر نرخەکە هەموو دنیاش بێت هەر کەمە) جا ئەوەی حوکم و داوەری بەو بەرنامەیە نەکات کە خوا دایبەزاندووە، ئائەوانە بێ باوەڕن.
وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَآ أَنَّ ٱلنَّفْسَ بِٱلنَّفْسِ وَٱلْعَيْنَ بِٱلْعَيْنِ وَٱلْأَنفَ بِٱلْأَنفِ وَٱلْأُذُنَ بِٱلْأُذُنِ وَٱلسِّنَّ بِٱلسِّنِّ وَٱلْجُرُوحَ قِصَاصٌۭ ۚ فَمَن تَصَدَّقَ بِهِۦ فَهُوَ كَفَّارَةٌۭ لَّهُۥ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ45
تهفسیری ئاسان: لە تەوراتدا پێویستمان کردووە لەسەریان کە بەڕاستی هەر کەسێک کەسێک بکوژێت دەبێت بکوژرێتەوە و چاوی یەکێک کوێر بکات، دەبێت چاوی کوێر بکرێتەوە و لووتی یەکێک عەیبدار بکات دەبێت لووتی عەیبدار بکرێتەوە و گوێی یەکێک ببڕێت دەبێت گوێی ببڕدرێتەوە و ددانی یەکێک بشکێنێت دەبێت ددانی بشکێنرێتەوەو برین و زامەکانیش هەروەها تۆڵەیان بەگوێرەی خۆی بۆ دەسەنرێتەوە، جائەوەی لە تاوانبار خۆش ببێت، ئەو چاوپۆشی و لێخۆشبوونە دەبێتە کەفارەتی گوناهانی، بێگومان ئەوەی حوکم و داوەری نەکات بەو بەرنامەیەی کە خوا دایبەزاندوە، ئائەوانە هەر ستەمکارن.
وَقَفَّيْنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ ۖ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْإِنجِيلَ فِيهِ هُدًۭى وَنُورٌۭ وَمُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَهُدًۭى وَمَوْعِظَةًۭ لِّلْمُتَّقِينَ46
تهفسیری ئاسان: ئینجا بەشوێن ئاسەواری هەموو پێغەمبەرانی (نەوەی ئیسرائیلدا) عیسای کوڕی مەریەممان هێنا، کە ڕاستی تەوراتی دەردەخست و پشتیوانی لێدەکردو ئینجیلیشمان پێدا، کە هیدایەت و نوور و ڕووناکی تێدایە و پشتگیریی تەوراتی پێش خۆیەتی، هیدایەت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریە بۆ ئەو کەسانەی کە لە خوا دەترسن و پارێزکارن.
وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ ٱلْإِنجِيلِ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فِيهِ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ47
تهفسیری ئاسان: دەبا شوێنکەوتووانی ئینجیل بەو ڕێنموویی و ئامۆژگاریانە هەڵسوکەوت بکەن کە خوا لە ئینجیلدا دایبەزاندوە (گرنگترینیان شوێنکەوتنی ئاینی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلامە) ئەوەی حوکم و داوەری نەکات بەو بەرنامەیەی کە خوا دایبەزاندوە، جا ئا ئەوانە ناپاک و تاوانبارو لە سنوور دەرچوون.
وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ فَٱحْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ عَمَّا جَآءَكَ مِنَ ٱلْحَقِّ ۚ لِكُلٍّۢ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةًۭ وَمِنْهَاجًۭا ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِى مَآ ءَاتَىٰكُمْ ۖ فَٱسْتَبِقُوا۟ ٱلْخَيْرَٰتِ ۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًۭا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ48
تهفسیری ئاسان: ئێمە قورئانمان هاوڕێ لەگەڵ هەموو حەقیقەت و ڕاستیەکدا بۆ تۆ دابەزاندووە، ڕاستی و دروستی کتێبەکانی پێش خۆیشی دیاری دەکات و چاودێرە بەسەر هەموویاندا (کاتێک خاوەنانی کتێب لە گاورو جوو گیروگرفتیان دەهێنن بۆ لای تۆ) بەو بەرنامەیەی خوا ناردوویەتی داوەریی بکە لە نێوانیانداو شوێن ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوەو لەو حەقە لامەدە کە بۆت ڕەوانە کراوە، بۆ هەرلایەکتان (موسڵمانان و خاوەنانی کتێب) بەرنامە و پڕۆگرامی تایبەتمان بڕیارداوە خۆ ئەگەر خوا بیویستایە هەر هەمووتانی دەکردە یەک ئوممەت و گەلێکی یەک پارچە، بەڵام (ویستی وایە بەو جیاوازیە) تاقیتان بکاتەوە لەوەی پێی بەخشیوون (تا بەهۆی عەقڵ و ژیریتانەوە شوێنی پێغەمبەری ئیسلام بکەون)، دەی کەواتە زۆر بەپەلەبن و پێشبڕکێ بکەن بۆ هەموو خێرو چاکەیەک، دڵنیاش بن کە هەمووتان دەگەڕێنەوە بۆ لای خوا، ئەو کاتە هەواڵی تەواوتان دەداتێ دەربارەی ئەو شتانەی کە کێشەتان لەسەری هەبوو.
وَأَنِ ٱحْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ وَٱحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَنۢ بَعْضِ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَٱعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ لَفَٰسِقُونَ49
تهفسیری ئاسان: (کاتێک هەندێک لە زاناکانی جوو، هاتن بۆ لات تا داوەریی بکەی لە نێوانیاندا)، داوەری بکە بەو بەرنامەیە (قورئانە)ی کە لەلایەن خواوە بۆت دابەزیووە، شوێنی ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوە، وریابە نەوەکو ئەوان ڕێت لێ هەڵە بکەن لە هەندێک لەو ڕێنمووییانەی کە خوا بۆی ناردوویت (جا ئەگەر ئەو جولەکانە ڕازیی نەبوون) و پشتیان هەڵکرد، ئەوە بزانە بەڕاستی خوا دەیەوێت گیرۆدەی سەرئەنجامی هەندێک لە گوناهەکانی خۆیانیان بکات، بێگومان زۆربەی خەڵکی یاخی و سەرکەش و تاوانبارن.
أَفَحُكْمَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكْمًۭا لِّقَوْمٍۢ يُوقِنُونَ50
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە حوکم و فەرمانڕەوایی جاهیلیەت و نەفامیان دەوێت و ئەویان لاپەسەندە؟! (ئاخر بۆ بیرناکەنەوە) کێ هەیە بەقەدەر خوا حوکمی جوان و چاک و بەجێ بێت، (بەتایبەت) لای ئەو کەسانەی کە بەوردیی سەرنج دەدەن و ویژدان و هەستی زیندوویان هەیە.
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلْيَهُودَ وَٱلنَّصَٰرَىٰٓ أَوْلِيَآءَ ۘ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُۥ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ51
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە جولەکەو گاور مەکەنە یارو یاوەرو پشتیوانی خۆتان ئەوانە هەندێکیان پشتیوان و پشتگیری یەکترن، ئەو کەسەی پشت بەوان ببەستێت، ئەوە هەر لەوانە و (حسابی ئەوانی بۆ دەکرێت) بەڕاستی خوا هیدایەتی قەومی ستەمکار نادات...
فَتَرَى ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ يُسَٰرِعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَىٰٓ أَن تُصِيبَنَا دَآئِرَةٌۭ ۚ فَعَسَى ٱللَّهُ أَن يَأْتِىَ بِٱلْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍۢ مِّنْ عِندِهِۦ فَيُصْبِحُوا۟ عَلَىٰ مَآ أَسَرُّوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ نَٰدِمِينَ52
تهفسیری ئاسان: بە ڕوونی دەبینی ئەوانەی دڵیان نەخۆشە و (ئیمان لاوازن) بەپەلە دەچن بۆ لایان (بە زمانی حاڵ) دەڵێن: دەترسین بەڵایەکمان تووش بێت یان کارەساتێکمان بەسەر بێت، جا دوور نیە و لەوانەیە بەم نزیکانە خوا سەرکەوتن ببەخشێت (بە ئیمانداران) یاخود بەشێوەیەکی یەکسەریی بە موعجیزەیەک لەلایەن خۆیەوە (سەرکەوتنیان پێببەخشێت) ئەوکاتە باوەڕلاوازان پەشیمان دەبنەوە لەسەر ئەو نهێنی و خەتەرە و خەیاڵەی لە دڵ و دەروونیاندا شاردبوویانەوە.
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَهَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ ۙ إِنَّهُمْ لَمَعَكُمْ ۚ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فَأَصْبَحُوا۟ خَٰسِرِينَ53
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئەوانەی ئیمانیان هێناوە (لەناو خۆیاندا بەسەرسامیەوە) دەڵێن: ئایا ئەو دووڕووانە ئەوانەن کە سوێندیان بە خوا دەخوارد و جەختیان لەسەر دەکرد کە گوایە بەڕاستی لەگەڵتانداین؟! کەچی کارەکانیان پووچەڵ بوەوەو خەسارەتمەند و زەرەرمەند و مایە پووچ بوون.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِۦ فَسَوْفَ يَأْتِى ٱللَّهُ بِقَوْمٍۢ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُۥٓ أَذِلَّةٍ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ يُجَٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَآئِمٍۢ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ54
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، هەر کەس لە ئێوە لە ئاین و بەرنامەکەی وەرگەڕێت و پاشگەز ببێتەوە، ئەوە (هەر خۆی زەرەر دەکات) ئەوە لە ئایندەدا خوا کەسانێک دەهێنێتە کایەوە (ئەوەندە ڕێک و پێک و باوەڕ دامەزراون) پەروەردگاری مەزن خۆشی دەوێن، ئەوانیش ئەویان خۆش دەوێت، هەروەها ملکەچ و فەرمانبەردارو بەسۆزن بۆ ئیمانداران و سەربڵندو نەخۆرو دەروون بەرزن بەسەر بێ باوەڕاندا، لە پێناو ڕێبازی خواداو بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو هەوڵ دەدەن و خەبات دەکەن و تێدەکۆشن، لە لۆمەی لۆمەکەرانیش ناترسن (ئەم خۆشەویستی و هەڵبژاردن و سۆز و تێکۆشانە) فەزڵ و ڕێزی تایبەتی خوایە کە دەیبەخشێت بە هەر کەس کە بیەوێت و (شایستە بێت) و خوا فراوانگیرو زانایە (بەنهێنی و ئاشکرا، بەشایستەیی و ناشایستەیی هەر کەس و هەر لایەنێک).
إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُمْ رَٰكِعُونَ55
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تەنها خۆشەویست و پشتیوانی ئێوە، هەر خواو پێغەمبەرەکەی و ئەوانەن باوەڕیان هێناوە، کە نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و زەکات لە ماڵ و سامانیان دەردەکەن و هەمیشە دیاردەی کڕنوش و ملکەچییان بۆ پەروەردگار پێوە دیارە.
وَمَن يَتَوَلَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فَإِنَّ حِزْبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ56
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی خواو پێغەمبەرو ئەوانەی بڕوایان هێناوە بەپشتیوان و خۆشەویستی خۆی قەبوڵ بکات، ئەوە با دڵنیا بێت کە هەر کۆمەڵ و دەستەو تاقمی خوا، زاڵ و سەرکەوتوون.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ دِينَكُمْ هُزُوًۭا وَلَعِبًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَٱلْكُفَّارَ أَوْلِيَآءَ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ57
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: نەکەن ئەوانە بکەنە پشتیوان و جێگەی متمانەی خۆتان کە گاڵتەو گەمەیان بە ئاینەکەتان کردووە، چ لە خاوەنانی کتێبی پێش خۆتان، چ لە بێ باوەڕان، لە خواش بترسن و پارێزکاربن ئەگەر ئێوە باوەڕدارن.
وَإِذَا نَادَيْتُمْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ ٱتَّخَذُوهَا هُزُوًۭا وَلَعِبًۭا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَعْقِلُونَ58
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئێوە بانگ دەدەن بۆ نوێژ، بانگ و نوێژەکەتان دەکەنە گەمەوگاڵتە، چونکە ئەوانە کەسانێکن بەڕاستی ژیر نابن و نافامن.
قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ هَلْ تَنقِمُونَ مِنَّآ إِلَّآ أَنْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلُ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَٰسِقُونَ59
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب ئەوە بە چی عەیبدار و لەکەدارمان دەکەن و لێمان توڕە دەبن، جگە لەبەر ئەوە نەبێت کە ئێمە بڕوای ڕاست و پتەومان هێناوە بەخواو بەو قورئانەی کە دابەزیووەتە خوارەوە بۆ سەر ئێمە و بەوەی کە پێشتر دابەزیووە؟ یان ئەوەیە کە زۆربەتان یاخی و سەرەڕۆ و تاوانبارن.
قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّۢ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ ٱللَّهِ ۚ مَن لَّعَنَهُ ٱللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ ٱلْقِرَدَةَ وَٱلْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ ٱلطَّٰغُوتَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا وَأَضَلُّ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ60
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئایا هەواڵتان بدەمێ بە کردارێک کە تۆڵەکەی لای خوا خراپترە لە تۆڵەی لەکەدارکردنی موسڵمانان، ئەوەش کرداری ئەو کەسەیە کە خوا نەفرینی لێکردوە و جامی خەشم و ڕقی خۆی ڕژاندووە بەسەریداو هەندێکیشی کردن بە مەیمون و هەندێکیشیان بە بەراز و هەندێکیانیشی کردە تاغوت پەرست و بت پەرست؟! ئا ئەوانە خراپترین جێگە و ڕێگەیان هەیە و گومڕاترین کەسن لە ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَإِذَا جَآءُوكُمْ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَقَد دَّخَلُوا۟ بِٱلْكُفْرِ وَهُمْ قَدْ خَرَجُوا۟ بِهِۦ ۚ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا كَانُوا۟ يَكْتُمُونَ61
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کاتێک دێن بۆ لاتان (بە درۆوە دەڵێن) ئێمەش موسوڵمانین و باوەڕمان هێناوە، لە کاتێکدا بەڕاستی ئەوانە بە بێ باوەڕیەوە هاتبوونە ژوورەوە و بێگومان هەر بەبێ باوەڕیشەوە چوونە دەرەوە، جا خوا خۆی چاک دەزانێت کە چیان حەشارداوە لە دڵ و دەروونیاندا.
وَتَرَىٰ كَثِيرًۭا مِّنْهُمْ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَأَكْلِهِمُ ٱلسُّحْتَ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ62
تهفسیری ئاسان: زۆرێکیش لەوانە دەبینیت بەپەلەو بەهەڵپەن لە زەلکاوی تاوانی درۆو عەیبدارکردنی موسوڵمانان و دەستدرێژیی ناحەق و خواردنی حەرامیان، سوێند بێت بەخوا ئەوەی کە دەیکەن زۆر خراپ و نادروستە.
لَوْلَا يَنْهَىٰهُمُ ٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلْأَحْبَارُ عَن قَوْلِهِمُ ٱلْإِثْمَ وَأَكْلِهِمُ ٱلسُّحْتَ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا۟ يَصْنَعُونَ63
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە تاکەی خواناس و زاناکانیان قەدەغەی گوفتاری گوناهو حەرام خۆرییان لێناکەن؟ سوێند بێت ئەو کردەوەو هەڵس و کەوتەی کە دەیکەن بۆ ڕازی کردنی خەڵک زۆر نادروست و خراپ و ناپەسەندە.
وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ يَدُ ٱللَّهِ مَغْلُولَةٌ ۚ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُوا۟ بِمَا قَالُوا۟ ۘ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيْفَ يَشَآءُ ۚ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًۭا مِّنْهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَٰنًۭا وَكُفْرًۭا ۚ وَأَلْقَيْنَا بَيْنَهُمُ ٱلْعَدَٰوَةَ وَٱلْبَغْضَآءَ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ كُلَّمَآ أَوْقَدُوا۟ نَارًۭا لِّلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا ٱللَّهُ ۚ وَيَسْعَوْنَ فِى ٱلْأَرْضِ فَسَادًۭا ۚ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلْمُفْسِدِينَ64
تهفسیری ئاسان: ئەو جولەکە (نەفام و خوانەناسانە) دەیانوت: خوا دەستی دەستی بەستراوە و خێری لەدەست نابێتەوە!! دەک دەستیان بەستراو و بێ خێرو کەلەپچە و تووشی شەلەل بێت، دەک نەفرینیان لێ بێت، بۆ خۆیان و قسەیان، نەخێر، وانیە بەڵکو دوو دەستەی (پڕ لە بەرەکەتی پەروەردگار) هەمیشە و بەردەوام کراوەیە، چۆنی بوێت و چەندی بوێت دەیبەخشێت! سوێند بێت زۆربەیان ئەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆت کە قورئانە لەلایەن پەروەردگارتەوە یاخی بوون و ستەمیان زیاد دەکات و نغرۆیان دەکات لە کوفردا، ئێمەش هەتا ڕۆژی قیامەت دوژمنایەتی و ڕق و کینەمان لەنێوانیاندا بەرپاکردووە، هەر کاتێک دەیانەوێت جەنگ بەرپا بکەن و ئاگری شەڕ هەڵبگیرسێنن خوا دەیکوژێنێتەوە و نایەڵێت تەشەنە بکات، ئەوانە زۆر بەپەلە و بەگەرمی هەوڵی بڵاو بوونەوەی فەسادو تاوان دەدەن لە زەویدا، خوایش ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە تۆوی خراپە دەچێنن.
وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَأَدْخَلْنَٰهُمْ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ65
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی خاوەنانی کتێب باوەڕیان بهێنایەو پارێزکار بوونایە، ئەوە چاوپۆشیمان لە خراپەکانیان دەکردو لێیان خۆش دەبووین و دەمانخستنە ناو بەهەشتی پڕ لە نازو نیعمەتەوە.
وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِم مِّن رَّبِّهِمْ لَأَكَلُوا۟ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِم ۚ مِّنْهُمْ أُمَّةٌۭ مُّقْتَصِدَةٌۭ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ سَآءَ مَا يَعْمَلُونَ66
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی هەستانایە بەپەیڕەو و پیادە کردنی تەورات و ئینجیل (کە مژدەی زۆری تیایە دەربارەی ئیسلام و محمد (صلی اللە علیە وسلم)و ئەو قورئانەش کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان هاتووەتە خوارەوە (ئەو کاتە بەرووبوومی درەختەکان زۆر و زەبەندە دەکەین و بەرەکەت دەخەینە جیهانی دانەوێڵەو سەوزە و خۆراکەکانی ترەوە)، ئەو کاتە خۆراکیان دەخوارد لە ڕا سەرو لەبەر پێیانەوە، دەستەیەک لەوانە کەسانێکی ژیرو دادپەروەر و میانەڕەو بە ویژدانن، کەچی زۆربەشیان ئەو کاروکردەوەی کە دەیکەن زۆر نادروست و نابەجێ یە.
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغْ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۖ وَإِن لَّمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَٰفِرِينَ67
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەرو فرستادە، هەرچی فەرمان و پەیامێکت بۆ دابەزیووە لەلایەن پەروەردگارتەوە (بێ دوودڵی، بێ ماتڵی) ڕای بگەیەنە، خۆ ئەگەر بەو کارە هەڵنەسایت، ئەوە مانای وایە پەیامەکەیت (بەتەواویی) نەگەیاندووە (دڵنیاش بە کە) خوا دەتپارێزێت لە شەڕ و خراپەی خەڵکی، چونکە بەڕاستی خوا هیدایەت و ڕێنموویی قەوم و هۆزی بێ باوەڕان نادات.
قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَىْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًۭا مِّنْهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَٰنًۭا وَكُفْرًۭا ۖ فَلَا تَأْسَ عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ68
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب، ئێوە لەسەر هیچ بەرنامەو پەیڕەوو پڕۆگرامێک نین، هەتا بەچاکی پەیڕەو و پیادەی تەورات و ئینجیل و ئەوەی (لەم دواییەدا، کە قورئانە) نەکەن کە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆتان دابەزیووە، سوێند بێت بەخوا زۆربەیان ئەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆت لە لایەن پەروەردگارتەوە یاخی بوون و ستەمیان زیاد دەکات و نغرۆیان دەکات لە بێ باوەڕیدا (کەچی لەجیاتی گوێڕایەڵی و ملکەچیی زۆربەیان هەوڵ دەدەن شت هەڵبەستن بۆ ئەو قورئانەی کە بۆمان ڕەوانە کردوویت)، جا ئیتر خەفەت و پەژارە دات نەگرێت بۆ ئەو گەلە بێ باوەڕە، (کاتێک: باوەڕ ناهێنن، کاتێک تۆڵەیان لێ دەکەینەوە لە دنیادا پێش قیامەت).
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلصَّٰبِـُٔونَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ69
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە (لە ئوممەتی محمد (صلی اللە علیە وسلم) و ئەوانەی کە بوون بە جوو و ئەوانەی صابئەن (فریشتە پەرست و ئەستێرە پەرستن) و گاورەکان، هەر یەک لەو دەستەو تاقمانە ئەگەر باوەڕی دامەزراو بەخواو بە ڕۆژی دوایی بهێنێت، و کارو کردەوەی چاک و دروست و بەسوود ئەنجام بدات، ئەوانە نەترس و بیم یەخەیان دەگرێت، نەخەم و پەژارە ڕوویان تێدەکات (کاتێک لەبەر ڕۆشنایی قورئانەوە ئەو باوەڕە دەهێنن).
لَقَدْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَأَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمْ رُسُلًۭا ۖ كُلَّمَا جَآءَهُمْ رَسُولٌۢ بِمَا لَا تَهْوَىٰٓ أَنفُسُهُمْ فَرِيقًۭا كَذَّبُوا۟ وَفَرِيقًۭا يَقْتُلُونَ70
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بێگومان ئێمە پەیمانمان لە نەوەی ئیسرائیل وەرگرتووە (کە لە ڕێبازی یەکتاناسی و چاکەکاریی لانەدەن)، چەند پێغەمبەرێکیشمان بۆ ڕەوانە کردوون، هەرکاتێک یەکێک لەو پێغەمبەرانەیان بەدڵ نەبوو بێت (بەهۆی لاساریی و دەروون ئاڵۆزیی خۆیانەوە یاخود بەئارەزووی ئەوانی نەکردبێت) دەستەیەکیان (بەرنامەی پێغەمبەرانیان) بەدرۆ زانیووە، دەستەیەکی تریشیان پەلاماریان داون و (شەهیدیان کردوون).
وَحَسِبُوٓا۟ أَلَّا تَكُونَ فِتْنَةٌۭ فَعَمُوا۟ وَصَمُّوا۟ ثُمَّ تَابَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ ثُمَّ عَمُوا۟ وَصَمُّوا۟ كَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ ۚ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ71
تهفسیری ئاسان: (لەولاشەوە چونکە خۆیان بەخۆشەویستی خوا دادەنا) بەتەما بوون کە تووشی بەڵاو ناخۆشی و سزا نەبن (لە سەرنجامی لادان و یاخی بوونیان) هەر بۆیە کوێرو کەڕ بوون لە ئاستی حەق و ڕاستیدا، (دوایی کە زانیان زەرەریانە) تەوبەیان کرد، خوایش چاوپۆشی لێکردن، لەوەودوا (تێهەڵچوونەوە لە تاوان و لادان) و زۆربەیان کوێرو کەڕ بوونەوە لەئاستی حەق و ڕاستیدا، خوای گەورەش بینایە بەهەموو ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەن و (بەسەریاندا تێناپەڕێت).
لَقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ ۖ وَقَالَ ٱلْمَسِيحُ يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبَّكُمْ ۖ إِنَّهُۥ مَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ ٱلْجَنَّةَ وَمَأْوَىٰهُ ٱلنَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍۢ72
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی، ئەوانە بێ باوەڕ بوون کە وتیان: خوا هەر مەسیحی کوڕی مەریەمە (بەمەرجێک) مەسیح وتوویەتی: ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئەو خوایە بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە و دڵنیابن ئەوەی شەریک و هاوبەش بۆ خوا بڕیار بدات، ئەوە بێگومان خوا بەهەشتی لەسەر حەرامکردووە و شوێن و جێگاو سەرەنجامی ئاگرە، ئەوسا ئەوستەمکارانە هیچ جۆرە پشتیوانێکیان نی یە (کەس ناتوانێت فریایان بکەوێت).
لَّقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ ثَالِثُ ثَلَٰثَةٍۢ ۘ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّآ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۚ وَإِن لَّمْ يَنتَهُوا۟ عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ73
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بێگومان ئەوانەش بێ باوەڕ بوون کە وتیان: خوا یەکێکە لە سێ دانە خوا (لە حاڵەتێکدا): هیچ خوایەک، هیچ پەروەردگارێک نیە جگە لە خوایەکی تاکو تەنها، خۆ ئەگەر لەو گوفتارە نابەجێ و ناقۆڵایەیان کۆڵ نەدەن، سوێند بەخوا ئەوانەیان کە بێ باوەڕ بوون سزایەکی بەئێشیان تووش دەبێت.
أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى ٱللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ74
تهفسیری ئاسان: ئایا (خاوەنانی ئەو بیرو بڕوا پووچانە) حەق نیە تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خواو داوای لێخۆشبوونی لێ بکەن؟ لەکاتێکدا: خوا لێخۆشبووە و میهرەبانیشە!!
مَّا ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌۭ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ وَأُمُّهُۥ صِدِّيقَةٌۭ ۖ كَانَا يَأْكُلَانِ ٱلطَّعَامَ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ ٱلْءَايَٰتِ ثُمَّ ٱنظُرْ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ75
تهفسیری ئاسان: مەسیحی کوڕی مەریەم هیچ شتێک نی یە (نە خوایە و نە کوڕی خوایە) جگە پێغەمبەرێکی خوا نەبێت، بە ڕاستی پێش ئەو چەندەها پێغەمبەری تریش ڕابوردوون، دایکیشی ئافرەتێکی زۆر ڕاست و ڕاستگۆیە، هەردووکیان خواردنیان دەخوارد (وەکو هەموو ئینسانێک) سەیر بکە و سەرنج بدە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) چۆن هەموو فەرمان و بەڵگەیەکیان بۆ ڕوون دەکەینەوە، لەوەودوا تەماشاکا چۆن ڕوویان لە حەق وەردەچەرخێنرێت و لەڕاستی لادەدرێن!
قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًۭا ۚ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ76
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئایا (ئەوە ڕاستە) لە جیاتی خوا شتێک دەپەرستن کە نە زەرەرتانی بەدەستە نە قازانج، (بەڵکو) هەر خوا خۆی بیسەرو زانایە (ئەو شتانەی ئێوە بەدەوریدا دێن هیچیان لە دەست نایەت).
قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لَا تَغْلُوا۟ فِى دِينِكُمْ غَيْرَ ٱلْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوٓا۟ أَهْوَآءَ قَوْمٍۢ قَدْ ضَلُّوا۟ مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا۟ كَثِيرًۭا وَضَلُّوا۟ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ77
تهفسیری ئاسان: هەروەها بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب زیادەڕەوی مەکەن لە ئاینەکەتاندا بەزیادەڕەوی نابەجێ و لە سنووری حەق و ڕاستی دەرمەچن، شوێنی ئارەزووی ئەو کەسانە مەکەون کە بێگومان پێشان گومڕا بوون و زۆر کەسیشیان گومڕا کردو ئەوانیش لەو ڕێگەو ڕێبازە ڕاستە لایاندا.
لُعِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ لِسَانِ دَاوُۥدَ وَعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ ۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ78
تهفسیری ئاسان: نەفرین کراوە لەوانەی: بێ باوەڕ بوون لە نەوەی ئیسرائیل لەسەر زاری داودو عیسای کوڕی مەریەم، ئەمەش لەبەر ئەوەی کە ئەوان یاخی و سەرکەش بوون و دەستدرێژیان دەکرد.
كَانُوا۟ لَا يَتَنَاهَوْنَ عَن مُّنكَرٍۢ فَعَلُوهُ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ79
تهفسیری ئاسان: ئەوانە قەدەغەی یەکتریان نەدەکرد لە خراپەو تاوانێک کە دەیانکرد، سوێند بێت بەخوا ئەوەی کە دەیکەن زۆر خراپ و ناپەسەندە!
تَرَىٰ كَثِيرًۭا مِّنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنفُسُهُمْ أَن سَخِطَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَفِى ٱلْعَذَابِ هُمْ خَٰلِدُونَ80
تهفسیری ئاسان: زۆربەیان دەبینیت ڕازین بەخۆشەویستی و پشتیوانی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون، سوێند بە خوا دەست پێشکەرییەکی خراپیان بۆ خۆیان ئەنجامداوە کە خوایان لە خۆیان تووڕە کردووە (بەو کارەیان)، (لە قیامەتیشدا) لەناو سزای دۆزەخدا دەبێت بۆ هەمیشە بمێننەوە.
وَلَوْ كَانُوا۟ يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلنَّبِىِّ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مَا ٱتَّخَذُوهُمْ أَوْلِيَآءَ وَلَٰكِنَّ كَثِيرًۭا مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ81
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانە باوەڕیان بەخواو بەم پێغەمبەرەو ئەو قورئانە ببوایە کە بۆی دابەزیوە، ئەوە ئەوانەیان نەدەکرد بەخۆشەویست و سەرپەرشتیاری خۆیان، پشتیان بەوان نەدەبەست، بەڵام زۆربەیان تاوانبارو لادەرو یاخین و (حەق و ڕاستی مەبەستیان نیە، بەڵکو بەردەوام دژایەتی ئاینی ئیسلام دەکەن).