پیشاندان:
2. سورة البقرة
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ62
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی باوەڕیان هێناوە (لە ئوممەتی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوانەش کە بوونە جوولەکە (شوێنکەوتەی ڕاستەقینەی موسان)، گاورەکانیش (کە شوێنکەوتەی ڕاستەقینەی عیسان)، (ێابئە)ش کە شوێنکەوتەی ڕاستەقینەی داودن)، ئەوانە هەر دەستەیەکیان باوەڕی دامەزراوی هێنا بێت بە خواو ڕۆژی دوایی و کارو کردەوەی چاکەی ئەنجام دابێت، جا ئەوانە پاداشتیان لای پەروەردگاریانە، نە ترس و بیمیان دەبێت، نە غەم و پەژارەش ڕوویان تێدەکات.
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱذْكُرُوا۟ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ63
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتەش بکەنەوە کاتێک پەیمانمان لێوەرگرتن (کە پەیڕەوی تەورات بکەن) و کێوی گورمان بەڕاسەرتانەوە ڕاگرت و پێمان وتن: ئەو بەرنامەیەی پێمانداون بە توندی بیگرن (ئەگینا ئەم چیایە دەدەین بەسەرتاندا)، هەمیشەش با لە بیرتان بێت چی تێدایەو چیتان لێدەخوازێت، بۆ ئەوەی لە خوا ترس و پارێزکاربن
ثُمَّ تَوَلَّيْتُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۖ فَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ لَكُنتُم مِّنَ ٱلْخَٰسِرِينَ64
تهفسیری ئاسان: کەچی پاش ئەوانە هەمووی ڕووتان وەرچەرخاند لە ڕێبازی خوا، (پەیمانەکەتان شکاند)، ئەوکاتە ئەگەر بەزەیی و یارمەتی و فەزڵی خوا نەبوایە لە سەرتان، ئەوە دەچوونە ڕیزی خەسارەتمەندانەوە.
وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعْتَدَوْا۟ مِنكُمْ فِى ٱلسَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ65
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان زانیووتانە و ئاگادارن چیمان بەسەر ئەوانەتاندا هێنا ڕۆژانی شەممە دەستدرێژییان دەکردو لە سنوور دەردەچوون، (لەبەر ئەوە بڕیارمانداو) وتمان: ببنە مەیموونی دوورخراوە لە ڕەحمەتی خوا (بڕیار بوو جوولەکەکانی شارەکەی قەراغ دەریا ـ ئیلیە ـ ڕۆژانی شەممە تەرخان بکەن بۆ خواپەرستی و ڕاوەماسی تیادانەکەن، دیارە ماسییەکانیش هەستیان بەوە کردووە، بۆیە لەو ڕۆژەدا خۆیان نواندووە، جولەکەش بەسروشت زۆر بەتەماعن، بیریان کردەوە لە تەگبیرو فێڵێک، ئەویش بەوەی کە لە ڕۆژی هەینیدا داوو تۆڕیان بۆ بنێنەوە تا لە شەممەدا تێی بکەون، ڕۆژی یەک شەممە چی کەوتۆتە داوو تۆڕەکانەوە دەری بهێنن (لە تەفسیری ئایەتی ١٦٣ تا ١٦٦، لە سوورەتی ـ الأعراف ـ دا ئەم ڕووداوە باسکراوە).
فَجَعَلْنَٰهَا نَكَٰلًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةًۭ لِّلْمُتَّقِينَ66
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەو بە مەیموون کردنەمان گێڕا بە پەندو عیبرەت بۆ ئەوانەی کە: هاوچەرخی ڕووداوەکە بوون و بۆ ئەوانەش لە دوای ئەوان دێن، هەروەها کردمانە ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزکاران.
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تَذْبَحُوا۟ بَقَرَةًۭ ۖ قَالُوٓا۟ أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًۭا ۖ قَالَ أَعُوذُ بِٱللَّهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْجَٰهِلِينَ67
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کاتێک موسا بە قەومەکەی وت: بێگومان خوا فەرمانتان پێدەدات کە مانگایەک سەر ببڕن (کاتێک یەکێکیان لێ کوژرا بوو، بکوژەکەش لای زۆربەیان نادیاربوو، هاناو هاواریان برد بۆموسا) وتیان: ئایا دەمانکەیتە گاڵتە جاڕی خۆت؟ موسا وتی: پەنا دەگرم بەخوا بچمە ڕیزی نەفامانەوە (گاڵتە بە خەڵکی بکەم).
قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِىَ ۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ لَّا فَارِضٌۭ وَلَا بِكْرٌ عَوَانٌۢ بَيْنَ ذَٰلِكَ ۖ فَٱفْعَلُوا۟ مَا تُؤْمَرُونَ68
تهفسیری ئاسان: ئینجا وتیان: (جا کەوایە) لە پەروەردگارت داوا بکە بۆمان ڕوون بکاتەوە ئەو مانگایە کامەیە؟ موسا وتی: بەڕاستی خوا دەفەرموێت: ئەو مانگایە نە پیرەو نە پارێنە بەڵکو میانە ساڵە، (ئیتر ئەوەندە قووڵی مەکەنەوەو لەسەری مەرۆن) چ فەرمانێکتان پێدراوە جێ بەجێی بکەن.
قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوْنُهَا ۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ صَفْرَآءُ فَاقِعٌۭ لَّوْنُهَا تَسُرُّ ٱلنَّٰظِرِينَ69
تهفسیری ئاسان: کەچی وتیان: لە پەروەردگارت داوا بکە بزانین ڕەنگی چۆنە؟ موسا وتی: بێگومان خوا دەفەرموێت: ئەو مانگایە مانگایەکی ڕەنگ زەردی تۆخە، تەماشاکارانی دڵخۆش دەکات.