پیشاندان:
4. سورة النساء
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوا۟ قَوَّٰمِينَ بِٱلْقِسْطِ شُهَدَآءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ أَوِ ٱلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ ۚ إِن يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًۭا فَٱللَّهُ أَوْلَىٰ بِهِمَا ۖ فَلَا تَتَّبِعُوا۟ ٱلْهَوَىٰٓ أَن تَعْدِلُوا۟ ۚ وَإِن تَلْوُۥٓا۟ أَوْ تُعْرِضُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا135
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە هەمیشە ڕاگری دادوەری بن و شایەتیی بۆ خوا بدەن، با شایەتیەکەشتان زیانی بۆ خۆتان و دایک و باوکتان یان خزمانیش هەبێت، ئەگەر کەسانێک لەوانە دەوڵەمەندبێت یان هەژار خوا بەرژەوەندی ئەوان چاکتر دەزانێت لە ئێوە (واتە بەتەماعی دەوڵەمەندی لە دادپەروەری لامەدەن و بەهۆی نەداریی و بەزەیی بێ جێ لە حەق لامەدەن) نەکەن شوێن ئارەزووی نەفس بکەون لە دادپەروەری لابدەن، جا ئەگەر ئێوە پێچ لێ بدەن (زمان بگۆرن) و شایەتی ناحەق بدەن، یان پشت هەڵکەن، ئەوە چاک بزانن خوا ئاگادارە بە کارو کردەوەتان.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلْكِتَٰبِ ٱلَّذِى نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَٱلْكِتَٰبِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِن قَبْلُ ۚ وَمَن يَكْفُرْ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًا136
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بەردەوام و دامەزراو بن لەسەر ئیمان بە خوا و پێغەمبەرەکەی و بەو قورئانەش کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا دایبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەی و بەو کتێبانەش کە پێشتر ڕەوانەی کردوون، جا ئەوەی باوەڕی نەبێت بەخواو فریشتەکانی و بە کتێبەکانی و بەپێغەمبەرانی و بەرۆژی دوایی، ئەوە بەڕاستی گومڕابووە بەئەوپەڕی گومڕایی.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ ثُمَّ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ ثُمَّ ٱزْدَادُوا۟ كُفْرًۭا لَّمْ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ سَبِيلًۢا137
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و دوایی پاشگەز بوونەتەوە، دووبارە ئیمانیان هێنایەوە و دوایی پاشگەز بوونەوە، لەوەودوا زیاتر لە بێ دینی و کافریدا ڕۆچوون، هیچ کات خوا لەوانە خۆشنابێت و ڕێنمووییان ناکات بۆ ڕێبازێکی سوود بەخش.
بَشِّرِ ٱلْمُنَٰفِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا138
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) مژدە بە دووڕووەکان بدە کە بەڕاستی سزایەکی بەئێشیان بۆ ئامادە کراوە!!
ٱلَّذِينَ يَتَّخِذُونَ ٱلْكَٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ أَيَبْتَغُونَ عِندَهُمُ ٱلْعِزَّةَ فَإِنَّ ٱلْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًۭا139
تهفسیری ئاسان: ئەو دووڕووانەی کە بێ باوەڕەکان دەکەنە پشتیوان و یارویاوەری خۆیان لەجیاتی ئیمانداران، ئایا دەیانەوێت عیززەت و دەسەڵات و سەربەرزیان لای ئەوان دەست بکەوێت؟ (ئەوانە بەهەڵەدا چوون) چونکە بەڕاستی عیزەت و باڵاداستی و سەربەرزیی هەر هەمووی بۆ خوایە.
وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَٰبِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا۟ مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا۟ فِى حَدِيثٍ غَيْرِهِۦٓ ۚ إِنَّكُمْ إِذًۭا مِّثْلُهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْكَٰفِرِينَ فِى جَهَنَّمَ جَمِيعًا140
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی (خوای گەورە) لە قورئاندا ئەم بڕیارەی ناردووە بۆ سەرتان کە: هەر کاتێک لە جێیەکدا گوێتان لێ بوو کوفرو گاڵتە بەئایەتەکانی خوا دەکرا، ئەوە دامەنیشن لەگەڵ ئەوانەدا هەتا قسەو باسەکەیان بەگۆڕن (ئەگەر دابنیشن و گوێ نەدەنێ) ئەوە بەڕاستی ئێوەش لەو کاتەدا وەک ئەوانن و (حسابی ئەوانتان بۆ دەکرێت) بەڕاستی خوا دووڕووەکان و بێ باوەڕەکان هەموویان لە دۆزەخدا کۆدەکاتەوە.