پیشاندان:
4. سورة النساء
ٱلَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ فَإِن كَانَ لَكُمْ فَتْحٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ قَالُوٓا۟ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ وَإِن كَانَ لِلْكَٰفِرِينَ نَصِيبٌۭ قَالُوٓا۟ أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُم مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ فَٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ وَلَن يَجْعَلَ ٱللَّهُ لِلْكَٰفِرِينَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا141
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە خۆیان بۆ ئێوە مەڵاسداوە چاوەڕوانی بەسەرهاتتان دەکەن، ئەگەر سەرکەوتنێکتان لەلایەن خواوە دەست بکەوێت دەڵێن: ئەی ئێمە لەگەڵتاندا نەبووین؟! خۆ ئەگەر کافرەکان بەشێکیان ببێت لە سەرکەوتن، دووڕوەکان دەڵێن: ئایا ئێمە لەسەر ئێوەمان نەدەکردەوە و، نەمانهێشت ئیمانداران زیانتان پێبگەیەنن، ئینجا خوا لە ڕۆژی قیامەتدا دادوەریی دەکات لە نێوانتاندا (ئەی بێ باوەڕ و دووڕووەکان) دڵنیابن هەرگیز خوا نایەڵێت بێ باوەڕان بەسەر ئیمانداراندا دەست ڕۆیشتوو بن و ڕیشەکەنیان بکەن.
إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَهُوَ خَٰدِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوٓا۟ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ قَامُوا۟ كُسَالَىٰ يُرَآءُونَ ٱلنَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ ٱللَّهَ إِلَّا قَلِيلًۭا142
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی دووڕووەکان (وا دەزانن) فێڵ لە خوا دەکەن (لەکاتێکدا) ئەو زاتە فێڵەکانیان پووچ دەکاتەوە (نازانن کە دیار و نادیار، لای خوا ڕوون و ئاشکرایە)، هەر کاتێکیش (بۆ ڕیاو ڕووپامایی) هەڵدەستن بۆ نوێژ، زۆر بەلەش گرانیی و تەمەڵیی هەڵدەستن، ئەوانە ڕیایی و ڕوپامایی بۆ خەڵکی دەکەن، زۆر کەم یادی خوا دەکەن.
مُّذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَٰلِكَ لَآ إِلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ وَلَآ إِلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلًۭا143
تهفسیری ئاسان: ئەوانە گیریان خواردووە لەو نێوانەدا، نەئەوەیە پاڵ بدەن بەئیماندارانەوە، نەئەوەشە پاڵ بدەن بەکافرانەوە، هەر کەس خوا (بەهۆی نالەباریی خۆیەوە) گومڕای بکات، ئەوە هەرگیز ناتوانیت ڕێبازێکی ڕاست و ڕزگاری بۆ بدۆزێتەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلْكَٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَجْعَلُوا۟ لِلَّهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَٰنًۭا مُّبِينًا144
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە بێ باوەڕان مەکەنە یارو یاوەری خۆتان لەجیاتی ئیمانداران، ئایا دەتانەوێت بە دەستی خۆتان بەڵگەیەکی ئاشکرا بدەنە دەست خوا لەسەر خۆتان.
إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ فِى ٱلدَّرْكِ ٱلْأَسْفَلِ مِنَ ٱلنَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا145
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی دووڕووەکان لە چینی هەرە خواری ناو دۆزەخدان و هەرگیز بۆ ئەوان پشتیوانێکت دەست ناکەوێت.
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ وَأَصْلَحُوا۟ وَٱعْتَصَمُوا۟ بِٱللَّهِ وَأَخْلَصُوا۟ دِينَهُمْ لِلَّهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَسَوْفَ يُؤْتِ ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَجْرًا عَظِيمًۭا146
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەیان تەوبەی ڕاستەقینەیان کردووە و کارونیەتیان چاک کردووە و دەستیان بەئاینی خواوە گرتووە و پەیڕەوی بەرنامەکەی دەکەن و بەتەواویی دین و ئاینیان ساغ کردۆتەوە بۆ خوا، جا ئەوانە لەگەڵ ئیمانداراندا دەبن و (لەگەڵ ئەواندا حەشر دەکرێن)، بێگومان لەئایندەدا خوا پاداشتی زۆرو بێ سنوور دەبەخشێت بەئیمانداران.
مَّا يَفْعَلُ ٱللَّهُ بِعَذَابِكُمْ إِن شَكَرْتُمْ وَءَامَنتُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ شَاكِرًا عَلِيمًۭا147
تهفسیری ئاسان: خوا چ پێویستیەکی بەسزادانی ئێوە هەیە؟ ئەگەر شوکرانە بژێرو سوپاسگوزاربن و ئیمان و باوەڕی دامەزراوتان هەبێت، خوایش هەمیشەو بەردەوام سوپاسگوزاری بەندە چاکەکانیەتی و زاناو ئاگایە پێیان.