پیشاندان:
5. سورة المائدة
حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةُ وَٱلدَّمُ وَلَحْمُ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ وَٱلْمُنْخَنِقَةُ وَٱلْمَوْقُوذَةُ وَٱلْمُتَرَدِّيَةُ وَٱلنَّطِيحَةُ وَمَآ أَكَلَ ٱلسَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى ٱلنُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُوا۟ بِٱلْأَزْلَٰمِ ۚ ذَٰلِكُمْ فِسْقٌ ۗ ٱلْيَوْمَ يَئِسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَٱخْشَوْنِ ۚ ٱلْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِى وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلْإِسْلَٰمَ دِينًۭا ۚ فَمَنِ ٱضْطُرَّ فِى مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍۢ لِّإِثْمٍۢ ۙ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ3
تهفسیری ئاسان: لەسەرتان حەرام کراوە خواردنی گۆشتی مردارەوە بوو، خوێن، گۆشتی بەراز، هەروەها ئەو ماڵاتەش کە سەر دەبڕدرێن و ناوی غەیری خوای لەسەر دەبرێت و ماڵاتی خنکاویش، ئەوەش کە بە ئازارو لێدان مردار بۆتەوە، ئەوەش کە دەکەوێتە خوارەوە، ئەوەش کە بەلێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێتەوە، ئەوانەش کە دڕندە پالاماری دابن و لێی خواردبن مەگەر فریای چەقۆ کەوتبن، (هەر حاڵەتێک لەوانەی باسکرا ئەگەر بە چەقۆدا بگات حەڵاڵە)، هەروەها حەرام کراوە خواردنی گۆشتی ئەو ماڵاتانەی لەو شوێنانەدا سەر دەبڕدرێن کە هاناو هاواری بۆ غەیری خوا تێدا دەبرێت، هەروەها حەرامە لەسەرتان داوا کردنی چارەنووستان بەهۆی (الأزلام) وە، وەکو ئەو شتانەی کە لە ڕێگەی هەڵدانی زارەوە دەست بکەوێت و فاڵگرتنەوە، بورجەکان، قاوە گرتنەوە،... هتد) ئەو جۆرە کردارو ڕەفتارانەتان سەرپێچی و دەرچوونە لە (فەرمانی خوا)، جا ئەمڕۆ (کە ڕۆژی عەرەفەیە) کافران نائومێد بوون لە دین و ئاینی ئێوە (ئیتر ناتوانن زاڵ بن بەسەرتانداو هەرگیز نووری خوایان بۆ ناکوژێتەوە) کەواتە لەوانە مەترسن، بەڵکو هەر لە من بترسن، ئەمڕۆ ئاین و بەرنامەکەتانم بەکۆتایی گەیاندو نازو نیعمەتی خۆمم بۆ تەواو کردن و ڕازیم بەوەی کە ئیسلام ببێتە بەرنامەو دین و ئاینتان (جا لەگەڵ بڕیاردانی ئەو شتانەدا کە حەراممان کردووە) هەر کەس ناچار کرا لە گرانیی و برسێتیدا (مەترسی ئەوەی هەبوو بمرێت) دەتوانێت لەو شتانە بخوات کە حەراممان کردووە (بەمەرجێک دەست درێژکار نەبێت و بەئارەزوو ژەمی زۆری لێ نەخوات) و خۆی تووشی گوناهو تاوان نەکات، ئەوە بەڕاستی خوا لێخۆشبووەو میهرەبانە (بۆ ئەو جۆرە حاڵەتانە).
يَسْـَٔلُونَكَ مَاذَآ أُحِلَّ لَهُمْ ۖ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ ۙ وَمَا عَلَّمْتُم مِّنَ ٱلْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُ ۖ فَكُلُوا۟ مِمَّآ أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَٱذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهِ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ4
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پرسیارت لێدەکەن چی حەڵاڵکراوە بۆیان؟ پێیان بڵێ: هەرچی خۆراکی چاک و پاکە بۆتان حەڵاڵ کراوە، ئەوەش باڵندەو تانجی شکاری بۆتان ڕاو دەکەن و فێرتان کردوون (بێگومان خوا توانای بەخشیووە بە مرۆڤ بتوانێت مەشق بکات بەگیانداران و فێریان بکات ڕاوی بۆ بکەن بەتایبەتی تانجی)، دە بخۆن لەوەی بۆتان دەگرن و ناوی خوای لێ بهێنن کاتێک بەڕەڵای دەکەن و کاتێک لێی دەخۆن، هەر لە خوایش بترسن و پارێزکاربن (ئەی ڕاوچیەکان)، بەڕاستی خوا بەخێرایی لێپرسینەوە ئەنجام دەدات (ووردو درشتی کردارو ڕەفتار فەرامۆش ناکات).
ٱلْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ ۖ وَطَعَامُ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ حِلٌّۭ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّۭ لَّهُمْ ۖ وَٱلْمُحْصَنَٰتُ مِنَ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَٱلْمُحْصَنَٰتُ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ إِذَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَٰفِحِينَ وَلَا مُتَّخِذِىٓ أَخْدَانٍۢ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِٱلْإِيمَٰنِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُۥ وَهُوَ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ5
تهفسیری ئاسان: لەمڕۆوە هەرچی خۆراکی چاک و پاکە بۆتان حەڵاڵ کراوە و خواردنی ئەوانەی کە کتێبی ئاسمانیان پێدراوە بۆتان حەڵاڵە، خواردەمەنی ئێوەش حەڵاڵە بۆ ئەوان، ئافرەتانی داوێن پاک لە ئیمانداران و ئافرەتانی داوێن پاک لەوانەی کتێبیان پێدراوە پێش ئێوە (بۆتان حەڵاڵە) کاتێک مارەییان پێبدەن، بەمەرجێک ئێوە پاک داوێن بن و داوێن پیس نەبن بەئاشکراو دوورە پەرێز بن لە دۆست گرتنی نهێنی بۆ داوێن پیسی، جا ئەوەی بێ باوەڕ بێت بەشەرعی خواو لەم حەرامانە خۆی نەپارێزێت، ئەوە ئیتر کارو کردەوە چاکەکانیشی پووچ دەبێتەوە و ئەو جۆرە کەسانە لە قیامەتدا لە ڕیزی خەسارەتمەندو زەرەرمەندو دۆڕاوەکاندان.