دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

5. سورة المائدة

5:6جوزئی 6 · لاپەڕەی 108لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ فَٱغْسِلُوا۟ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى ٱلْمَرَافِقِ وَٱمْسَحُوا۟ بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى ٱلْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًۭا فَٱطَّهَّرُوا۟ ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَآءَ أَحَدٌۭ مِّنكُم مِّنَ ٱلْغَآئِطِ أَوْ لَٰمَسْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمْ تَجِدُوا۟ مَآءًۭ فَتَيَمَّمُوا۟ صَعِيدًۭا طَيِّبًۭا فَٱمْسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ ۚ مَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍۢ وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ6
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: کاتێک ویستتان هەستن بۆ نوێژ (پێش ئەوە دەست نوێژ بگرن، بەم شێوەیە): ئەوە سەرەتا ڕووخسارتان بشۆن، ئینجا دەستەکانتان لەگەڵ ئەنیشکتاندا، پاشان دەستی تەڕ بهێنن بەسەر سەرتاندا، قاچەکانیشتان بشۆن لەگەڵ قولە پێتاندا، ئەگەر لەشتان گران بوو، ئەوە خۆتان خاوێن بکەن و خۆتان بشۆن، ئەگەر نەخۆش بوون یان لە سەفەردا بوون یان دەستان بەئاو گەیاندبوو (تارەتتان گرتبوو) یان لە ئافرەتی (نامەحرەم) کەوتبوون و ئاوتان دەست نەدەکەوت (بۆ خۆشتن یان بۆ دەستنوێژ، ئەوکاتە دەتوانن) بە خاکێکی پاک تەیەموم بکەن (واتە لەپی دەستان بەئاستەم بماڵن بەخاکدا)و بیهێنن بە ڕووخسارو دەستاندا (تا ئانیشکتان)، خوا نایەوێت لە ئایندا تووشی سەغڵەتی و ناڕەحەتیتان بکات بەڵکو دەیەوێت پاک و خاوێنتان بکات (لە ڕواڵەت و ناوەڕۆکدا) و دەیەوێت نازو نیعمەتی خۆیتان بەسەردا تەواوبکات بۆ ئەوەی سوپاسگوزار بن.
5:7جوزئی 6 · لاپەڕەی 108لێکچوو
وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمِيثَٰقَهُ ٱلَّذِى وَاثَقَكُم بِهِۦٓ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ7
ته‌فسیری ئاسان: یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان، هەروەها ئەو پەیمانەش کە پێویستە ئێوە پابەندی بن، لە بیرتان نەچێت کە وتوتانە: گوێرایەڵ و ملکەچ و فەرمانبەردارین (کەواتە ئیتر هەمیشە و بەردەوام) لە خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکە خوا زانایە بەنهێنی دڵ و دەروونەکان.
5:8جوزئی 6 · لاپەڕەی 108لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوا۟ قَوَّٰمِينَ لِلَّهِ شُهَدَآءَ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ عَلَىٰٓ أَلَّا تَعْدِلُوا۟ ۚ ٱعْدِلُوا۟ هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ8
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، زۆر بەچاکی هەستن بەئەنجامدانی شایەتی دادپەروەرانە لەبەر خوا، ڕق و دوژمنایەتی هیچ کەس و هیج لایەک هەڵتان نەنێت کەلە دادپەروەریی لابدەن، دادپەروەربن، ئەوە نزیکترە لە تەقواو خواناسیەوە، دەی کەواتە لەخوا ترس و پارێزکاربن، چونکە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو کارو کردەوەیەی کە دەیکەن.
5:9جوزئی 6 · لاپەڕەی 108لێکچوو
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ۙ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌ عَظِيمٌۭ9
ته‌فسیری ئاسان: خوا بەڵێنی داوە بەوانەی باوەڕیان هێناوەو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بە لێخۆشبوون و چاوبۆشی (لە هەڵەو گوناهەکانیان) و پاداشتی گەورەو بێ سنوور بۆ ئەوانە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.