دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

5. سورة المائدة

5:10جوزئی 6 · لاپەڕەی 109لێکچوو
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ10
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەش کە ڕێبازی کوفریان گرتۆتەبەرو بڕوایان بەئایەتەکانی ئێمە نەهێناوە، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن.
5:11جوزئی 6 · لاپەڕەی 109لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُوٓا۟ إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ11
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان کاتێک هەندێک ویستیان دەستدرێژی بکەنە سەرتان، خوایش دەستدرێژیەکەی ڕاگرتن و (ئێوەی پاڕاست)، دەی کەواتە لە خوا بترسن و پارێزکار بن، دەبا ئیمانداران هەر پشت بەخوا ببەستن (تا هەمیشە فریایان بکەوێت و لە پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت).
5:12جوزئی 6 · لاپەڕەی 109لێکچوو
۞ وَلَقَدْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ ٱثْنَىْ عَشَرَ نَقِيبًۭا ۖ وَقَالَ ٱللَّهُ إِنِّى مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَيْتُمُ ٱلزَّكَوٰةَ وَءَامَنتُم بِرُسُلِى وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۚ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ12
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان (کاتی خۆی) خوا پەیمانی لە نەوەی ئیسرائیل وەرگرت و دوانزە ڕابەرمان تێدا هەڵبژاردن، ئینجا خوا پێی فەرموون کە: من بەڕاستی لەگەڵتاندام، سوێند بێت بە خوا ئەگەر نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن و باوەڕبهێنن بە هەموو پێغەمبەرانی من و پشتیوانییان لێبکەن، قەرزی چاک و جوان و ڕێک و پێک بدەن بەخەڵکی لەبەر خوا (لەبەر ڕەزامەندی ئەوزاتە هەموو چاکەیەک ئەنجام بدەن و چاوەڕێی پاداشت لەوبن) ئەوە بێگومان لە گوناهو هەڵەکانتان خۆشدەبم و چاوپۆشیتان لێدەکەم و دەتانخەمە باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، جا ئەوەی لەوەودوا بێ باوەڕ بێت لە ئێوە، ئەوە مانای وایە کە بەڕاستی ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و ڕەوانی لێ تێکچووە.
5:13جوزئی 6 · لاپەڕەی 109لێکچوو
فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَٰقَهُمْ لَعَنَّٰهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَٰسِيَةًۭ ۖ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ ۙ وَنَسُوا۟ حَظًّۭا مِّمَّا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ ۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَآئِنَةٍۢ مِّنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۖ فَٱعْفُ عَنْهُمْ وَٱصْفَحْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ13
ته‌فسیری ئاسان: جا بەهۆی ئەوەوە کە نەوەی ئیسرائیل بەردەوام پەیمان و بەڵێنەکانیان دەشکاند، نەفرەتمان لێکردن و دڵەکانیانمان ڕەق و سەخت و ڕەش کرد (چونکە یەکێک لە سیفەتیان ئەوەیە) کە: قسە لە جێی خۆیدا ناکەن و جێی دەگۆڕن (بە ئارەزووی خۆیان دەستکاریی تەوراتیشیان کردووە) هەروەها بەشێک لەو شتانەی کە یاداوەری بوو بۆیان فەرامۆشیان کردو، بەردەوام دەبینیت و بۆت دەردەکەوێت کە زۆربەیان خیانەتکارو دوژمنکارن، مەگەر کەمێکیان نەبێت، (لەگەڵ ئەوەشدا قەیناکات) هەر لێیان خۆش ببەو چاوپۆشیان لێ بکە، چونکە بەڕاستی خوا چاکەکارانی خۆشدەوێت.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.