پیشاندان:
5. سورة المائدة
سَمَّٰعُونَ لِلْكَذِبِ أَكَّٰلُونَ لِلسُّحْتِ ۚ فَإِن جَآءُوكَ فَٱحْكُم بَيْنَهُمْ أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ ۖ وَإِن تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَن يَضُرُّوكَ شَيْـًۭٔا ۖ وَإِنْ حَكَمْتَ فَٱحْكُم بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُقْسِطِينَ42
تهفسیری ئاسان: ئەو (جولەکانە) زۆر بە دڵ گەرمی گوێ بۆ درۆ دەگرن و کەسایەتیان ناپوختەو زۆر حەرام خۆر و سوو خۆرن، جا ئەگەر کێشەیەکیان هەبوو، هاتن بۆ لات (تۆ سەربەستی) داوەری بکەیت لەنێوانیاندا یان گوێیان پێنەدەیت، خۆ ئەگەر گوێیان نەدەیتێ، ئەوە هەرگیز ناتوانن هیچ جۆرە زیانێکت پێبگەیەنن، خۆ ئەگەر دادوەریت کرد لە نێوانیاندا دادپەروەرانە ئەنجامی بدە، چونکە بەڕاستی خوا دادپەروەرو ماف پەروەرانی خۆش دەوێت.
وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِندَهُمُ ٱلتَّوْرَىٰةُ فِيهَا حُكْمُ ٱللَّهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوْنَ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَآ أُو۟لَٰٓئِكَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ43
تهفسیری ئاسان: (سەیرە)! ئەوانە چۆن دێن و تۆ دەکەن بە دادوەر، لەکاتێکدا خۆیان تەوراتیان لایەو فەرمانی خوا بەروونی تیادایە، پاشان پشتی تێدەکەن دوای ئەوەی کە (حوکم و فەرمانی خوایان بۆ دەردەکەوێت) دیارە ئەوانە هەر ئیماندار نین (لە مەدینەدا یەکێک لە ناودارانی جوو زینای کردبوو، حوکمی زیناکەرێک هاوسەری هەبێت لە تەوراتدا بەرد باران کردنە، هاتن بۆ خزمەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، تا بەڵکو حوکمەکەی لەقورئاندا ئاسانتر بێت، بەمەرجێک باوەڕیان بە پێغەمبەرو بە قورئان نەبوو، کاتێک پێغەمبەر گێڕانیەوە بۆ لای حوکمی تەورات پشتیان هەڵکرد و بەدڵیان نەبوو...)
إِنَّآ أَنزَلْنَا ٱلتَّوْرَىٰةَ فِيهَا هُدًۭى وَنُورٌۭ ۚ يَحْكُمُ بِهَا ٱلنَّبِيُّونَ ٱلَّذِينَ أَسْلَمُوا۟ لِلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلْأَحْبَارُ بِمَا ٱسْتُحْفِظُوا۟ مِن كِتَٰبِ ٱللَّهِ وَكَانُوا۟ عَلَيْهِ شُهَدَآءَ ۚ فَلَا تَخْشَوُا۟ ٱلنَّاسَ وَٱخْشَوْنِ وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِى ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَٰفِرُونَ44
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە کاتێک تەوراتمان ناردە خوارەوە ڕێنموویی تیادا بوو (بۆ هەموو خێرو چاکەیەک)، نوور و ڕووناکیش بوو (لەناو تاریکایی یەکاندا)، ئەو پێغەمبەرانەی کە هەمیشە ملکەچ و فەرمانبەردار بوون حوکمی ئەوانەیان پێدەکرد کە ببونە جولەکە، هەروەها زانا پەروەردگار ناسەکانیان و زانا شەرع ناسەکانیشیان، حوکمیان دەکرد بەوەی داوایان لێکرابوو بیپارێزن، کە ئەویش کتێبی خوا (تەوراتە)، هەروەها شایەتیش بوون لەسەری (کەواتە ئەی زانایانی جولەکە، ئەی ئیمانداران) لە خەڵکی مەترسن بەڵکو تەنها لە من بترسن، ئایەت و فەرمانەکانی من بەنرخێکی کەم مەفرۆشن (ئەگەر نرخەکە هەموو دنیاش بێت هەر کەمە) جا ئەوەی حوکم و داوەری بەو بەرنامەیە نەکات کە خوا دایبەزاندووە، ئائەوانە بێ باوەڕن.
وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَآ أَنَّ ٱلنَّفْسَ بِٱلنَّفْسِ وَٱلْعَيْنَ بِٱلْعَيْنِ وَٱلْأَنفَ بِٱلْأَنفِ وَٱلْأُذُنَ بِٱلْأُذُنِ وَٱلسِّنَّ بِٱلسِّنِّ وَٱلْجُرُوحَ قِصَاصٌۭ ۚ فَمَن تَصَدَّقَ بِهِۦ فَهُوَ كَفَّارَةٌۭ لَّهُۥ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ45
تهفسیری ئاسان: لە تەوراتدا پێویستمان کردووە لەسەریان کە بەڕاستی هەر کەسێک کەسێک بکوژێت دەبێت بکوژرێتەوە و چاوی یەکێک کوێر بکات، دەبێت چاوی کوێر بکرێتەوە و لووتی یەکێک عەیبدار بکات دەبێت لووتی عەیبدار بکرێتەوە و گوێی یەکێک ببڕێت دەبێت گوێی ببڕدرێتەوە و ددانی یەکێک بشکێنێت دەبێت ددانی بشکێنرێتەوەو برین و زامەکانیش هەروەها تۆڵەیان بەگوێرەی خۆی بۆ دەسەنرێتەوە، جائەوەی لە تاوانبار خۆش ببێت، ئەو چاوپۆشی و لێخۆشبوونە دەبێتە کەفارەتی گوناهانی، بێگومان ئەوەی حوکم و داوەری نەکات بەو بەرنامەیەی کە خوا دایبەزاندوە، ئائەوانە هەر ستەمکارن.