پیشاندان:
5. سورة المائدة
وَقَفَّيْنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ ۖ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْإِنجِيلَ فِيهِ هُدًۭى وَنُورٌۭ وَمُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَهُدًۭى وَمَوْعِظَةًۭ لِّلْمُتَّقِينَ46
تهفسیری ئاسان: ئینجا بەشوێن ئاسەواری هەموو پێغەمبەرانی (نەوەی ئیسرائیلدا) عیسای کوڕی مەریەممان هێنا، کە ڕاستی تەوراتی دەردەخست و پشتیوانی لێدەکردو ئینجیلیشمان پێدا، کە هیدایەت و نوور و ڕووناکی تێدایە و پشتگیریی تەوراتی پێش خۆیەتی، هیدایەت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریە بۆ ئەو کەسانەی کە لە خوا دەترسن و پارێزکارن.
وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ ٱلْإِنجِيلِ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فِيهِ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ47
تهفسیری ئاسان: دەبا شوێنکەوتووانی ئینجیل بەو ڕێنموویی و ئامۆژگاریانە هەڵسوکەوت بکەن کە خوا لە ئینجیلدا دایبەزاندوە (گرنگترینیان شوێنکەوتنی ئاینی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلامە) ئەوەی حوکم و داوەری نەکات بەو بەرنامەیەی کە خوا دایبەزاندوە، جا ئا ئەوانە ناپاک و تاوانبارو لە سنوور دەرچوون.
وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ فَٱحْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ عَمَّا جَآءَكَ مِنَ ٱلْحَقِّ ۚ لِكُلٍّۢ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةًۭ وَمِنْهَاجًۭا ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِى مَآ ءَاتَىٰكُمْ ۖ فَٱسْتَبِقُوا۟ ٱلْخَيْرَٰتِ ۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًۭا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ48
تهفسیری ئاسان: ئێمە قورئانمان هاوڕێ لەگەڵ هەموو حەقیقەت و ڕاستیەکدا بۆ تۆ دابەزاندووە، ڕاستی و دروستی کتێبەکانی پێش خۆیشی دیاری دەکات و چاودێرە بەسەر هەموویاندا (کاتێک خاوەنانی کتێب لە گاورو جوو گیروگرفتیان دەهێنن بۆ لای تۆ) بەو بەرنامەیەی خوا ناردوویەتی داوەریی بکە لە نێوانیانداو شوێن ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوەو لەو حەقە لامەدە کە بۆت ڕەوانە کراوە، بۆ هەرلایەکتان (موسڵمانان و خاوەنانی کتێب) بەرنامە و پڕۆگرامی تایبەتمان بڕیارداوە خۆ ئەگەر خوا بیویستایە هەر هەمووتانی دەکردە یەک ئوممەت و گەلێکی یەک پارچە، بەڵام (ویستی وایە بەو جیاوازیە) تاقیتان بکاتەوە لەوەی پێی بەخشیوون (تا بەهۆی عەقڵ و ژیریتانەوە شوێنی پێغەمبەری ئیسلام بکەون)، دەی کەواتە زۆر بەپەلەبن و پێشبڕکێ بکەن بۆ هەموو خێرو چاکەیەک، دڵنیاش بن کە هەمووتان دەگەڕێنەوە بۆ لای خوا، ئەو کاتە هەواڵی تەواوتان دەداتێ دەربارەی ئەو شتانەی کە کێشەتان لەسەری هەبوو.
وَأَنِ ٱحْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ وَٱحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَنۢ بَعْضِ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَٱعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ لَفَٰسِقُونَ49
تهفسیری ئاسان: (کاتێک هەندێک لە زاناکانی جوو، هاتن بۆ لات تا داوەریی بکەی لە نێوانیاندا)، داوەری بکە بەو بەرنامەیە (قورئانە)ی کە لەلایەن خواوە بۆت دابەزیووە، شوێنی ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوە، وریابە نەوەکو ئەوان ڕێت لێ هەڵە بکەن لە هەندێک لەو ڕێنمووییانەی کە خوا بۆی ناردوویت (جا ئەگەر ئەو جولەکانە ڕازیی نەبوون) و پشتیان هەڵکرد، ئەوە بزانە بەڕاستی خوا دەیەوێت گیرۆدەی سەرئەنجامی هەندێک لە گوناهەکانی خۆیانیان بکات، بێگومان زۆربەی خەڵکی یاخی و سەرکەش و تاوانبارن.
أَفَحُكْمَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكْمًۭا لِّقَوْمٍۢ يُوقِنُونَ50
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە حوکم و فەرمانڕەوایی جاهیلیەت و نەفامیان دەوێت و ئەویان لاپەسەندە؟! (ئاخر بۆ بیرناکەنەوە) کێ هەیە بەقەدەر خوا حوکمی جوان و چاک و بەجێ بێت، (بەتایبەت) لای ئەو کەسانەی کە بەوردیی سەرنج دەدەن و ویژدان و هەستی زیندوویان هەیە.