پیشاندان:
5. سورة المائدة
وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَأَدْخَلْنَٰهُمْ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ65
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی خاوەنانی کتێب باوەڕیان بهێنایەو پارێزکار بوونایە، ئەوە چاوپۆشیمان لە خراپەکانیان دەکردو لێیان خۆش دەبووین و دەمانخستنە ناو بەهەشتی پڕ لە نازو نیعمەتەوە.
وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِم مِّن رَّبِّهِمْ لَأَكَلُوا۟ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِم ۚ مِّنْهُمْ أُمَّةٌۭ مُّقْتَصِدَةٌۭ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ سَآءَ مَا يَعْمَلُونَ66
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی هەستانایە بەپەیڕەو و پیادە کردنی تەورات و ئینجیل (کە مژدەی زۆری تیایە دەربارەی ئیسلام و محمد (صلی اللە علیە وسلم)و ئەو قورئانەش کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان هاتووەتە خوارەوە (ئەو کاتە بەرووبوومی درەختەکان زۆر و زەبەندە دەکەین و بەرەکەت دەخەینە جیهانی دانەوێڵەو سەوزە و خۆراکەکانی ترەوە)، ئەو کاتە خۆراکیان دەخوارد لە ڕا سەرو لەبەر پێیانەوە، دەستەیەک لەوانە کەسانێکی ژیرو دادپەروەر و میانەڕەو بە ویژدانن، کەچی زۆربەشیان ئەو کاروکردەوەی کە دەیکەن زۆر نادروست و نابەجێ یە.
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغْ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۖ وَإِن لَّمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَٰفِرِينَ67
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەرو فرستادە، هەرچی فەرمان و پەیامێکت بۆ دابەزیووە لەلایەن پەروەردگارتەوە (بێ دوودڵی، بێ ماتڵی) ڕای بگەیەنە، خۆ ئەگەر بەو کارە هەڵنەسایت، ئەوە مانای وایە پەیامەکەیت (بەتەواویی) نەگەیاندووە (دڵنیاش بە کە) خوا دەتپارێزێت لە شەڕ و خراپەی خەڵکی، چونکە بەڕاستی خوا هیدایەت و ڕێنموویی قەوم و هۆزی بێ باوەڕان نادات.
قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَىْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًۭا مِّنْهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَٰنًۭا وَكُفْرًۭا ۖ فَلَا تَأْسَ عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ68
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب، ئێوە لەسەر هیچ بەرنامەو پەیڕەوو پڕۆگرامێک نین، هەتا بەچاکی پەیڕەو و پیادەی تەورات و ئینجیل و ئەوەی (لەم دواییەدا، کە قورئانە) نەکەن کە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆتان دابەزیووە، سوێند بێت بەخوا زۆربەیان ئەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆت لە لایەن پەروەردگارتەوە یاخی بوون و ستەمیان زیاد دەکات و نغرۆیان دەکات لە بێ باوەڕیدا (کەچی لەجیاتی گوێڕایەڵی و ملکەچیی زۆربەیان هەوڵ دەدەن شت هەڵبەستن بۆ ئەو قورئانەی کە بۆمان ڕەوانە کردوویت)، جا ئیتر خەفەت و پەژارە دات نەگرێت بۆ ئەو گەلە بێ باوەڕە، (کاتێک: باوەڕ ناهێنن، کاتێک تۆڵەیان لێ دەکەینەوە لە دنیادا پێش قیامەت).
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلصَّٰبِـُٔونَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ69
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە (لە ئوممەتی محمد (صلی اللە علیە وسلم) و ئەوانەی کە بوون بە جوو و ئەوانەی صابئەن (فریشتە پەرست و ئەستێرە پەرستن) و گاورەکان، هەر یەک لەو دەستەو تاقمانە ئەگەر باوەڕی دامەزراو بەخواو بە ڕۆژی دوایی بهێنێت، و کارو کردەوەی چاک و دروست و بەسوود ئەنجام بدات، ئەوانە نەترس و بیم یەخەیان دەگرێت، نەخەم و پەژارە ڕوویان تێدەکات (کاتێک لەبەر ڕۆشنایی قورئانەوە ئەو باوەڕە دەهێنن).
لَقَدْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَأَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمْ رُسُلًۭا ۖ كُلَّمَا جَآءَهُمْ رَسُولٌۢ بِمَا لَا تَهْوَىٰٓ أَنفُسُهُمْ فَرِيقًۭا كَذَّبُوا۟ وَفَرِيقًۭا يَقْتُلُونَ70
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بێگومان ئێمە پەیمانمان لە نەوەی ئیسرائیل وەرگرتووە (کە لە ڕێبازی یەکتاناسی و چاکەکاریی لانەدەن)، چەند پێغەمبەرێکیشمان بۆ ڕەوانە کردوون، هەرکاتێک یەکێک لەو پێغەمبەرانەیان بەدڵ نەبوو بێت (بەهۆی لاساریی و دەروون ئاڵۆزیی خۆیانەوە یاخود بەئارەزووی ئەوانی نەکردبێت) دەستەیەکیان (بەرنامەی پێغەمبەرانیان) بەدرۆ زانیووە، دەستەیەکی تریشیان پەلاماریان داون و (شەهیدیان کردوون).