دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

5. سورة المائدة

5:71جوزئی 6 · لاپەڕەی 120لێکچوو
وَحَسِبُوٓا۟ أَلَّا تَكُونَ فِتْنَةٌۭ فَعَمُوا۟ وَصَمُّوا۟ ثُمَّ تَابَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ ثُمَّ عَمُوا۟ وَصَمُّوا۟ كَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ ۚ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ71
ته‌فسیری ئاسان: (لەولاشەوە چونکە خۆیان بەخۆشەویستی خوا دادەنا) بەتەما بوون کە تووشی بەڵاو ناخۆشی و سزا نەبن (لە سەرنجامی لادان و یاخی بوونیان) هەر بۆیە کوێرو کەڕ بوون لە ئاستی حەق و ڕاستیدا، (دوایی کە زانیان زەرەریانە) تەوبەیان کرد، خوایش چاوپۆشی لێکردن، لەوەودوا (تێهەڵچوونەوە لە تاوان و لادان) و زۆربەیان کوێرو کەڕ بوونەوە لەئاستی حەق و ڕاستیدا، خوای گەورەش بینایە بەهەموو ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەن و (بەسەریاندا تێناپەڕێت).
5:72جوزئی 6 · لاپەڕەی 120لێکچوو
لَقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ ۖ وَقَالَ ٱلْمَسِيحُ يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبَّكُمْ ۖ إِنَّهُۥ مَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ ٱلْجَنَّةَ وَمَأْوَىٰهُ ٱلنَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍۢ72
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی، ئەوانە بێ باوەڕ بوون کە وتیان: خوا هەر مەسیحی کوڕی مەریەمە (بەمەرجێک) مەسیح وتوویەتی: ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئەو خوایە بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە و دڵنیابن ئەوەی شەریک و هاوبەش بۆ خوا بڕیار بدات، ئەوە بێگومان خوا بەهەشتی لەسەر حەرامکردووە و شوێن و جێگاو سەرەنجامی ئاگرە، ئەوسا ئەوستەمکارانە هیچ جۆرە پشتیوانێکیان نی یە (کەس ناتوانێت فریایان بکەوێت).
5:73جوزئی 6 · لاپەڕەی 120لێکچوو
لَّقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ ثَالِثُ ثَلَٰثَةٍۢ ۘ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّآ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۚ وَإِن لَّمْ يَنتَهُوا۟ عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ73
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بێگومان ئەوانەش بێ باوەڕ بوون کە وتیان: خوا یەکێکە لە سێ دانە خوا (لە حاڵەتێکدا): هیچ خوایەک، هیچ پەروەردگارێک نیە جگە لە خوایەکی تاکو تەنها، خۆ ئەگەر لەو گوفتارە نابەجێ و ناقۆڵایەیان کۆڵ نەدەن، سوێند بەخوا ئەوانەیان کە بێ باوەڕ بوون سزایەکی بەئێشیان تووش دەبێت.
5:74جوزئی 6 · لاپەڕەی 120لێکچوو
أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى ٱللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ74
ته‌فسیری ئاسان: ئایا (خاوەنانی ئەو بیرو بڕوا پووچانە) حەق نیە تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خواو داوای لێخۆشبوونی لێ بکەن؟ لەکاتێکدا: خوا لێخۆشبووە و میهرەبانیشە!!
5:75جوزئی 6 · لاپەڕەی 120لێکچوو
مَّا ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌۭ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ وَأُمُّهُۥ صِدِّيقَةٌۭ ۖ كَانَا يَأْكُلَانِ ٱلطَّعَامَ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ ٱلْءَايَٰتِ ثُمَّ ٱنظُرْ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ75
ته‌فسیری ئاسان: مەسیحی کوڕی مەریەم هیچ شتێک نی یە (نە خوایە و نە کوڕی خوایە) جگە پێغەمبەرێکی خوا نەبێت، بە ڕاستی پێش ئەو چەندەها پێغەمبەری تریش ڕابوردوون، دایکیشی ئافرەتێکی زۆر ڕاست و ڕاستگۆیە، هەردووکیان خواردنیان دەخوارد (وەکو هەموو ئینسانێک) سەیر بکە و سەرنج بدە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) چۆن هەموو فەرمان و بەڵگەیەکیان بۆ ڕوون دەکەینەوە، لەوەودوا تەماشاکا چۆن ڕوویان لە حەق وەردەچەرخێنرێت و لەڕاستی لادەدرێن!
5:76جوزئی 6 · لاپەڕەی 120لێکچوو
قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًۭا ۚ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ76
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئایا (ئەوە ڕاستە) لە جیاتی خوا شتێک دەپەرستن کە نە زەرەرتانی بەدەستە نە قازانج، (بەڵکو) هەر خوا خۆی بیسەرو زانایە (ئەو شتانەی ئێوە بەدەوریدا دێن هیچیان لە دەست نایەت).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.