پیشاندان:
5. سورة المائدة
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْخَمْرُ وَٱلْمَيْسِرُ وَٱلْأَنصَابُ وَٱلْأَزْلَٰمُ رِجْسٌۭ مِّنْ عَمَلِ ٱلشَّيْطَٰنِ فَٱجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ90
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە دڵنیابن کە عەرەق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سەربڕاو بۆ غەیری خوا لەو شوێنانەی کە خەڵک بەپیرۆزی داناوە نەک ئیسلام، بورج حەرام و حەڵاڵ زانین بەهۆی هەڵدانی زارەوە ئەمانە هەرپیسن و لەکاروکردەوەی شەیتانن، کەواتە ئێوەش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئەوەی سەرفرازیی و بەختەوەریی بەدەست بهێنن (لە هەردوو جیهاندا).
إِنَّمَا يُرِيدُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ ٱلْعَدَٰوَةَ وَٱلْبَغْضَآءَ فِى ٱلْخَمْرِ وَٱلْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ ٱللَّهِ وَعَنِ ٱلصَّلَوٰةِ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُونَ91
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی شەیتان هەر دەیەوێت لە ڕێگەی عەرەق و قومارەوە دوژمنایەتی و بوغزو کینە بخاتە نێوانتانەوە و لەیادکردنی خوا و ناوە پیرۆزەکانی وێڵتان بکات، هەروەها سست و تەمەڵتان بکات لە ئەنجامدانی نوێژەکان بە شێنەیی، ئایا ئیتر بەس نیە؟ ئایا کۆڵ نادەن؟! (جا هەر کە ئەم ئایەتە پیرۆزە هاتە خوارەوە، جاڕ درا بە ناو شاری مەدینەدا کە عەرەق حەرام کراوە، ئەوسا ئیمانداران قەڕابە و گۆزە و دیزە و هەرچی عەرەقی تیادا بوو ڕشتیانە کۆڵان).
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَٱحْذَرُوا۟ ۚ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ92
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) فەرمانبەرداری خوا بن، فەرمانبەرداری پێغەمبەریش بن و وریابن و ئاگادار بن (نەکەن سەرپێچی لە فەرمان و ڕێنمووییەکانیان بکەن) جا ئەگەر پشت هەڵکەن و یاخی ببن ئەوە بزانن بەڕاستی کاری پێغەمبەری ئێمە تەنها ڕاگەیاندنی ئاشکراو ڕوونی پەیامەکەیە.
لَيْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جُنَاحٌۭ فِيمَا طَعِمُوٓا۟ إِذَا مَا ٱتَّقَوا۟ وَّءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ثُمَّ ٱتَّقَوا۟ وَّءَامَنُوا۟ ثُمَّ ٱتَّقَوا۟ وَّأَحْسَنُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ93
تهفسیری ئاسان: هیچ گوناهێک نیە لەسەر ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردارە چاکەکانیان ئەنجامداوە لەوەی کە خواردویانە و خواردویانەتەوە (پێش حەرامکردنیان)، کاتێک خۆیان پاڕاستبێت لە حەرامی ئەو سەردەمە و بڕوایان هەبوو بێت و کردارە چاکەکانیان ئەنجام دابێت و پاشان لە تازە حەرام کراوەکانیش خۆیان پاڕاستبێت و باوەڕیان هێنا بێت لە دوایدا خۆیان پاڕاستبێت و بەردەوامیش بووبن لەسەر چاکەکردن، خوایش چاکەکارانی خۆش دەوێت (چاوپۆشی لە ڕابوردوویان دەکات).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَيَبْلُوَنَّكُمُ ٱللَّهُ بِشَىْءٍۢ مِّنَ ٱلصَّيْدِ تَنَالُهُۥٓ أَيْدِيكُمْ وَرِمَاحُكُمْ لِيَعْلَمَ ٱللَّهُ مَن يَخَافُهُۥ بِٱلْغَيْبِ ۚ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ94
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە سوێند بێت بێگومان خوای گەورە تاقیتان دەکاتەوە بەشتی کەم هەندێکیان لە نێچیری کێوین کە دێنە پێشەوە لێتان و دەتوانن بەدەست بیانگرن و بە ڕمەکانتان ڕاویان بکەن (لەکاتی ئیحرامدا بۆ حەج و عەمرە) تا بە تەواوی لە جیهانی واقعدا خوا بزانێت کە کێ لە پەنهانیدا دەترسێت لە خوا، جا ئەوەی دەستدرێژی و نافەرمانی کردبێت لە دوای ئەو تاقی کردنەوەیە (لەکاتی ئیحرامدا) ئەوە سزای بەئێشی بۆ هیە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقْتُلُوا۟ ٱلصَّيْدَ وَأَنتُمْ حُرُمٌۭ ۚ وَمَن قَتَلَهُۥ مِنكُم مُّتَعَمِّدًۭا فَجَزَآءٌۭ مِّثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ ٱلنَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِۦ ذَوَا عَدْلٍۢ مِّنكُمْ هَدْيًۢا بَٰلِغَ ٱلْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّٰرَةٌۭ طَعَامُ مَسَٰكِينَ أَوْ عَدْلُ ذَٰلِكَ صِيَامًۭا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِۦ ۗ عَفَا ٱللَّهُ عَمَّا سَلَفَ ۚ وَمَنْ عَادَ فَيَنتَقِمُ ٱللَّهُ مِنْهُ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍ95
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە لەکاتێکدا ئێوە لە ئیحرامدان (نیەتی حەج یا عەمرەتان هێناوە) نێچیر ڕاو مەکەن، ئەوەی بەئارەزوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت لە تۆڵەیدا دەبێت قوربانیەکی وەک ئەو نێچیرە پێشکەش بکات و ئەو بڕیارەش دەبێت دووکەسی شارەزای دادپەروەر لە خۆتان بیدەن و قوربانیەکەش دەبێت پێشکەش بکرێت لە دەوروبەری کەعبەدا، یاخود بەقەدەر نرخی قۆچەکە خۆراک پێشکەش بەهەژاران بکات، یاخود بەقەدەر ژمارەی هەژاران (کە خۆراکیان بەردەکەوێت) بەڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سەرپێچی خۆی بچێژێت، لە ڕابوردووشدا هەرچی لەو بابەتانە ڕوویداوە خوا قەڵەمی چاوپۆشی بەسەردا هێناوە، جا ئەوەی ئەم هەڵانە دووبارە بکاتەوە خوا تۆڵەی لێدەسێنێت، چونکە خوا باڵادەست و تۆڵە سێنەرێکی (بە زەبرە).