پیشاندان:
5. سورة المائدة
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ قَالُوا۟ حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۚ أَوَلَوْ كَانَ ءَابَآؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْـًۭٔا وَلَا يَهْتَدُونَ104
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک پێیان بوترێت: وەرن بۆ لای ئەوەی خوا دایبەزاندووە و وەن بۆ لای پێغەمبەریش (بۆ ئەوەی داوەری بکات لە نێوانتاندا) ئەوە دەڵێن: هەر ئەو بەرنامەیەمان بەسە کە باوو باپیرانمان لەسەری بوون و لە مامۆستاو ڕابەرانمانەوە فێری بوین و بۆمان ماوەتەوە، ئایا ئەگەر کاتێکیش باوان و مامۆستایانیان هیچ شتێک لە حەرام و حەڵاڵ نەزانن و ڕێنموویش وەرنەگرن، ئەوە هەرشوێنیان دەکەون؟!
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ عَلَيْكُمْ أَنفُسَكُمْ ۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا ٱهْتَدَيْتُمْ ۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًۭا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ105
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە هەمیشەو بەردەوام سەرگەرمی پەروەردەی خۆتان بن و (مەترسن)، چونکە ئەوانەی گومڕان ناتوانن زیانتان لێبدەن ئەگەر ئێوە بەچاکی ڕێبازی هیدایەت و خواناسیتان گرتبێتە بەر، دڵنیابن گەڕانەوەی هەموو شتێک بۆلای خوایە، سەرەنجام هەواڵی هەموو ئەو کارو کردەوانەتان دەداتێ کە ئەنجامی دەدەن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ شَهَٰدَةُ بَيْنِكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ حِينَ ٱلْوَصِيَّةِ ٱثْنَانِ ذَوَا عَدْلٍۢ مِّنكُمْ أَوْ ءَاخَرَانِ مِنْ غَيْرِكُمْ إِنْ أَنتُمْ ضَرَبْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَأَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةُ ٱلْمَوْتِ ۚ تَحْبِسُونَهُمَا مِنۢ بَعْدِ ٱلصَّلَوٰةِ فَيُقْسِمَانِ بِٱللَّهِ إِنِ ٱرْتَبْتُمْ لَا نَشْتَرِى بِهِۦ ثَمَنًۭا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۙ وَلَا نَكْتُمُ شَهَٰدَةَ ٱللَّهِ إِنَّآ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلْءَاثِمِينَ106
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: کاتێک نیشانەی مەرگ و مردن لە کەسێکتان دەرکەوت، شایەتی نێوانتان با دووکەس بن لەکاتی وەسیەتەکەدا، دووکەسی دادپەروەر بن لە خۆتان یان دوو کەسی تر جگە لە خۆتان، ئەگەر ئێوە بۆ بازرگانی و شتی تر سەفەرتان کرد لە وڵاتداو جا مردن یەخەی گرتن، ئەگەر دوودڵ بوون لە دوو شایەتەکە ئەوا ڕایانگرن لە دوای نوێژی عەسر سوێند بخۆن بەخواو (بڵێن) ئێمە سوێندەکەمان بەهیچ نرخێک ناگۆڕینەوە با سوێند بۆ خوراوەکە نزیکترین خزمیش بێت (لە ڕاستی لا نادەین)، ئێمە شایەتیەک کە بۆ خوا ئەنجاممانداوە نایشارینەوە و ونی ناکەین، چونکە بەڕاستی ئەگەر وابکەین ئەوە کەوابوو بێگومان لە ڕیزی تاوانبارانداین.
فَإِنْ عُثِرَ عَلَىٰٓ أَنَّهُمَا ٱسْتَحَقَّآ إِثْمًۭا فَـَٔاخَرَانِ يَقُومَانِ مَقَامَهُمَا مِنَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَحَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْأَوْلَيَٰنِ فَيُقْسِمَانِ بِٱللَّهِ لَشَهَٰدَتُنَآ أَحَقُّ مِن شَهَٰدَتِهِمَا وَمَا ٱعْتَدَيْنَآ إِنَّآ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ107
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر دەرکەوت ئەو دوو شایەتەی پێشوو (درۆیان کردووەو) خۆیان گوناهبار کردووە ئەوە دووکەسی تر لە خزمی نزیکی ستەم لێکراوی مردووەکە لە جیاتی ئەوان ئامادە بکرێن و ئینجا سوێند بەخوا بخۆن و بڵێن: کە بە ڕاستی شایەتی ئێمە لە شایەتی ئەوان ڕاستترو دروستترە، ئێمە هیچ ستەم و دەستدرێژیەکمان نەکردووە و (تەماعمان لە ماڵیاندا نیە)، خۆ ئەگەر نیەتمان وابێت، ئەوە بەڕاستی کەوابوو ئێمەش لە ڕیزی ستەمکارانداین.
ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن يَأْتُوا۟ بِٱلشَّهَٰدَةِ عَلَىٰ وَجْهِهَآ أَوْ يَخَافُوٓا۟ أَن تُرَدَّ أَيْمَٰنٌۢ بَعْدَ أَيْمَٰنِهِمْ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱسْمَعُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ108
تهفسیری ئاسان: ئەوەی کە باسکرا نزیکترین و شیاوترین شێوازە بۆ شایەتی جێبەجێ کردن بۆ ئەوەی سوێند و شایەتیەکان بە ڕاستی بدرێن لەبەر خوا یان لە ترسی ئابڕوو چوونی بەدرۆ خستنەوەی سوێندەکانیان (تا مافی کەس نەفەوتێت)، لە خوا بترسن و گوێ بگرن (بۆ هەموو ڕێنموییەکی خێر) خوایش هیدایەت و ڕێنموویی هۆزو قەومی تاوانبارو گوناهکارو لە سنوور دەرچوو نادات.