پیشاندان:
5. سورة المائدة
۞ يَوْمَ يَجْمَعُ ٱللَّهُ ٱلرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَآ أُجِبْتُمْ ۖ قَالُوا۟ لَا عِلْمَ لَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ109
تهفسیری ئاسان: رۆژێک دێت، خوا هەموو پێغەمبەران کۆدەکاتەوە، ئیجا پێیان دەفەرموێت: چۆن وەڵامتان درایەوەو خەڵکی هەڵوێستیان چۆن بوو بەرامبەرتان؟ تا چ ڕادەیەک هاتن بەدەمتانەوە؟ (لە سامناکی ئەو ڕۆژە و بەهۆی دڵنیاییان لە زانیاری بێ سنووری خوایی) وتیان: ئێمە نازانین و هیچ شارەزاییەکمان نیە، بەڕاستی خوایە تۆ هەر خۆت ئاگات لە هەموو نهێنی و شاراوەکانە و بە هەموو پەنهانێک دەزانیت.
إِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱذْكُرْ نِعْمَتِى عَلَيْكَ وَعَلَىٰ وَٰلِدَتِكَ إِذْ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ تُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِى ٱلْمَهْدِ وَكَهْلًۭا ۖ وَإِذْ عَلَّمْتُكَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ ۖ وَإِذْ تَخْلُقُ مِنَ ٱلطِّينِ كَهَيْـَٔةِ ٱلطَّيْرِ بِإِذْنِى فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرًۢا بِإِذْنِى ۖ وَتُبْرِئُ ٱلْأَكْمَهَ وَٱلْأَبْرَصَ بِإِذْنِى ۖ وَإِذْ تُخْرِجُ ٱلْمَوْتَىٰ بِإِذْنِى ۖ وَإِذْ كَفَفْتُ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ عَنكَ إِذْ جِئْتَهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ110
تهفسیری ئاسان: ئەوسا (لەناو هەموو پێغەمبەراندا ڕوو بە عیسای کوڕی مەریەم) خوا فەرمووی: ئەی عیسای کوڕی مەریەم یادی ئەو نازو نیعمەتەی من بکەرەوە کە ڕژاندم بەسەر خۆت و دایکتدا، کاتێک من بەهۆی فریشتە جوبرەئیلی پیرۆزەوە پشتیوانیم لێکردیت، ئەوکاتەی لە بێشکەداو بەپیریش بەڕەوانی قسەت بۆ خەڵکی دەکرد، هەروەها کاتێک فێری نووسین و دانایی و تەورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش لە قوڕ وەک شێوەی باڵندەت دروست دەکرد بەفەرمانی من، ئەمجا فووت پیادەکرد، جا دەبوو بەباڵدە بەفەرمانی من و کوێری زگماک و بەڵەکت چاک دەکردەوە بەفەرمانی من، کاتێکیش مردووەکانت بەزیندوویی بەفەرمانی من لە گۆڕ دەردەهێنایەوە، هەروەها یادی ئەوە بکەرەوە کە شەڕی نەوەی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک بەبەڵگە ئاشکراکانەوە هاتی بۆ لایان، جا ئەوانەشیان کە بێ باوەڕ بوون وتیان: ئەمە جگە لەوەی جادوویەکی ئاشکرایە هیچ شتێکی تر نیە.
وَإِذْ أَوْحَيْتُ إِلَى ٱلْحَوَارِيِّۦنَ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِى وَبِرَسُولِى قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَٱشْهَدْ بِأَنَّنَا مُسْلِمُونَ111
تهفسیری ئاسان: هەروەها کاتێک نیگام نارد بۆ هاوەڵە دڵسۆزو تایبەتیەکانی عیسا (حەواریەکان) کە ئیمان و باوەڕ بهێنن بە من و بە پێغەمبەرەکەم، ئەوانیش وتیان: ئیمان و باوەڕی تەواومان هەیە، خوایە تۆش بەشایەت بە کە بەڕاستی ئێمە موسڵمان و (ملکەچ و دڵسۆزین).
إِذْ قَالَ ٱلْحَوَارِيُّونَ يَٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَآئِدَةًۭ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ۖ قَالَ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ112
تهفسیری ئاسان: کاتێک حەواریەکانیش وتیان: ئەی عیسای کوڕی مەریەم، ئایا پەروەردگاری تۆ دەتوانێت لە ئاسمانەوە سفرە و خوانێکمان بۆ دابەزێنێت؟ عیسا وتی: لە خوا بترسن، ئەگەر ئێوە ئیماندارن، (ئەمە چ داخوازیەکە دەیکەن؟!).
قَالُوا۟ نُرِيدُ أَن نَّأْكُلَ مِنْهَا وَتَطْمَئِنَّ قُلُوبُنَا وَنَعْلَمَ أَن قَدْ صَدَقْتَنَا وَنَكُونَ عَلَيْهَا مِنَ ٱلشَّٰهِدِينَ113
تهفسیری ئاسان: (حەوارییەکان بۆ پاساوی داواکەیان) وتیان: دەمانەوێت (بۆ پیرۆزی و بەرەکەت) لێی بخۆین و دڵنیابین و چاک بزانین کە بێگومان ڕاستت لەگەڵدا کردووین و لەسەریشی ببینە شایەت (تا ئەوەی باوەڕی هەیە باوەڕی دامەزراوتر بێت).