پیشاندان:
6. سورة الأنعام
قُلْ أَىُّ شَىْءٍ أَكْبَرُ شَهَٰدَةًۭ ۖ قُلِ ٱللَّهُ ۖ شَهِيدٌۢ بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۚ وَأُوحِىَ إِلَىَّ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانُ لِأُنذِرَكُم بِهِۦ وَمَنۢ بَلَغَ ۚ أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ ٱللَّهِ ءَالِهَةً أُخْرَىٰ ۚ قُل لَّآ أَشْهَدُ ۚ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ وَإِنَّنِى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُشْرِكُونَ19
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەوانە بڵێ کە شایەتیان دەوێت لەسەر پێغەمبەرایەتی تۆ) چ شتێک گەورەترو ڕاستترە لە شایەتیدا؟! هەر خۆت بڵێ: اللە ڕاسترین شایەتە، کە شایەتی نێوان من و ئێوەیە، من ئەم قورئانەشم بەوەحی و نیگا بۆ هاتووە تا ئێوەو هەموو ئەوانەی پێیان گەیشتووە ئاگادارو بێدار بکەم، (لەگەڵ ئەم هەموو ڕوون کردنەوانەدا) ئایا ئێوە ئیتر شایەتی دەدەن کە بەڕاستی لەگەڵ خوادا چەند خوایەکی تر هەبێت؟! بڵێ: (من بەش بەحاڵی خۆم) شایەتی ناحەق و ناڕەوای وا نادەم و بڵێ: بەڕاستی ئەو خوایە زاتێکی تاک و تەنهایە و من بەڕاستی بەریم لە هەموو ئەو شتانەی کە ئێوە دەیانکەنە هاوەڵ و هاوتای ئەو زاتە).
ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَعْرِفُونَهُۥ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَآءَهُمُ ۘ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ20
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کتێبی (ئاسمانیمان پێداون لە گاورو جوو) پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەناسنەوە هەروەک چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسنەوە، (بەڵام) ئەوانەی کە خۆیان دۆڕاندو بڕوایان بەمحمد (صلی اللە علیە وسلم) نەهێناوە، ئەوە هەر باوەڕ ناهێنن.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓ ۗ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ21
تهفسیری ئاسان: جا کێ هەیە لەوە ستەمکارتر بێت، کە شتی نادروست و درۆ، بۆ خوا هەڵدەبەستێت؟ یان ئایەت و فەرمانەکانی خوا بەدرۆ دەزانێت؟! چونکە بەڕاستی ئەو ستەمکارانە سەرفراز نابن.
وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوٓا۟ أَيْنَ شُرَكَآؤُكُمُ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ22
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژێکدا کە هەموو (خوانەناس و) هاوەڵگەران کۆ دەکەینەوە بەگشتی و پاشان دەڵێین بەوانەی کە هاوبەشیان داناوە بۆ خوا: کوان و لە کوێن ئەو شتانەی دەتانپەرستن و دەتانوت هاوتای خوان بەخەیاڵی خۆتان؟!
ثُمَّ لَمْ تَكُن فِتْنَتُهُمْ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ وَٱللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ23
تهفسیری ئاسان: پاشان سەرئەنجامی بێ باوەڕیان هیچ نەبوو بێجگە لەوەی کە وتیان: سوێند بەخوای پەروەردگارمان ئێمە هەرگیز موشریک و هاوەڵگەر نەبووین!!
ٱنظُرْ كَيْفَ كَذَبُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ ۚ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ24
تهفسیری ئاسان: سەیرکە چۆن درۆ لەگەڵ خۆشیان دەکەن، چۆن بیروبڕوای پووچیان لێ ون بووە و ئاسەواری نەماوە.
وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ ۖ وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًۭا ۚ وَإِن يَرَوْا۟ كُلَّ ءَايَةٍۢ لَّا يُؤْمِنُوا۟ بِهَا ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوكَ يُجَٰدِلُونَكَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ25
تهفسیری ئاسان: هەندێکیش لەو (بێ باوەڕانە) گوێت بۆ دەگرن (لەکاتی خوێندنی قورئاندا، بەڵام چونکە مەبەستیان نیە شوێن حەقیقەت بکەون) ئێمە پەردەمان هێنا بەسەر دڵیاندا لە تێگەیشتنیان بۆ قورئانەکە و گوێمان سەنگین و گران کردوون (وەک ئەوە وایە کە نەبیستن) ئەگەر هەرچی نیشانەو بەڵگەیەکیش هەیە بیبینن ئەوان بڕوای پێناکەن، هەتا کاتێکیش کە دێن بۆ لات دەیکەنە موجادەلەو دەمەدەمێ، سەرئەنجام خوانەناسان دەڵێن: ئەم قورئانە هیچ نیە بێجگە لە داستانی پێشینان نەبێت!!
وَهُمْ يَنْهَوْنَ عَنْهُ وَيَنْـَٔوْنَ عَنْهُ ۖ وَإِن يُهْلِكُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ26
تهفسیری ئاسان: ئەوانە نایەڵن کەس گوێ بۆ قورئان بگرێت و خۆیشیانی لێ دوور دەخەنەوە، (جا بەو کارەیان) جگە خودی خۆیان کەس لەناو نابەن و هەستیشی پێناکەن.
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ وُقِفُوا۟ عَلَى ٱلنَّارِ فَقَالُوا۟ يَٰلَيْتَنَا نُرَدُّ وَلَا نُكَذِّبَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ27
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر ئەوانە ببینی (لە قیامەتدا) لەسەر لێواری دۆزەخ ڕاوەستێنراون (بەدەم حەسرەت و ئاهوناڵەوە) جا دەڵێن: خۆزگە جارێکی تر بیانگێڕاینایەتەوە بۆ دنیاو (لەم سەرئەنجامە شوومە ڕزگارمان دەبوو) ئەوسا هەرگیز نیشانەو بەڵگەو ئایەتەکانی خوامان بەدرۆ نەدەزانی و، باوەڕی بەتینمان پێی دەبوو...