پیشاندان:
6. سورة الأنعام
بَلْ بَدَا لَهُم مَّا كَانُوا۟ يُخْفُونَ مِن قَبْلُ ۖ وَلَوْ رُدُّوا۟ لَعَادُوا۟ لِمَا نُهُوا۟ عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ28
تهفسیری ئاسان: نەخێر ڕاست ناکەن و بڕواناهێنن، بێگومان ئەوە ئاواتێکی ئەستەمە، هەموو ئەو کاروکردەوە و پیلانانەی کە پێشتر دەیانشاردەوە، ئێستا وائاشکرا بووە بۆیان، خۆ ئەگەر بگێڕدرێنەوە بۆ (دنیا) ئەوە هەر دەست دەکەنەوە بەو کارو کردەوانەی کە جاران دەیانکرد، بەڕاستی ئەوانە هەر درۆ دەکەن و درۆزنن.
وَقَالُوٓا۟ إِنْ هِىَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ29
تهفسیری ئاسان: ئەوانە وتیان: ژیان هەر ئەم ژیانەی دنیایەو هیچی تر نیە، ئێمە زیندوو ناکرێینەوە (بۆ لێپرسینەوە).
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ وُقِفُوا۟ عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ قَالَ أَلَيْسَ هَٰذَا بِٱلْحَقِّ ۚ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَرَبِّنَا ۚ قَالَ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ30
تهفسیری ئاسان: جائەگەر کاتێک ئەوانە دەبینیت (لەبەردەم دادگای پڕ لەدادی) پەروەردگاریاندا وەستێنراون، (خوای گەورە پێیان) دەفەرموێت: ئایا ئەمەی (کە بۆتان پێشهاتووەو دەیبینن) ڕاست و حەقیقەت نیە؟ (بەکەساسی و خەجاڵەتیەوە) دەڵێن: بەڵێ ڕاستە، سوێند بە پەروەردگارمان (ئینجا) خوا دەفەرموێت: (مادەم وایە) سزاو تاڵاو بچێژن بەهۆی بێ باوەڕی و یاخی بوونتانەوە.
قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱللَّهِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَتْهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةًۭ قَالُوا۟ يَٰحَسْرَتَنَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْنَا فِيهَا وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَىٰ ظُهُورِهِمْ ۚ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ31
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە بڕوایان بەئامادە بوونی بەردەم (دادگای) خوایی نەبوو زەرەریان کرد و خۆیان دۆڕاند، کاتێکیش قیامەت کتوپڕ یەخەیان پێدەگرێت، دەڵێن: ئاخ و داخ وپەشیمانی بۆ ئەو ڕۆژگارەی بەکەمتەرخەمی و (بەبەرەڵایی و سەرکەشی و تاوان) بردمانەسەر، لەکاتێکدا ئەوانە هەموو گوناهو تاوانیان داوە بەکۆڵیاندا، ئاگاداربن کە چەندە خراپە، کۆڵ و باری وا، کە هەڵی دەگرن.
وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا لَعِبٌۭ وَلَهْوٌۭ ۖ وَلَلدَّارُ ٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ32
تهفسیری ئاسان: ژیانی دنیا جگە لە یاری و گەمەو گاڵتەیەکی کەم نەبێت هیچی تر نیە، بێگومان ماڵی دوایی (بەهەشتی بەرین) چاکترە بۆ ئەوانەی کە پارێزکاری و خواناسی دەکەن، ئایا ئەوە عەقڵ و ژیریتان بۆ ناخەنەکار و ژیر نابن؟
قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُۥ لَيَحْزُنُكَ ٱلَّذِى يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ33
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی چاک دەزانین کە گوفتاری نادروستی خوانەناسان غەم و پەژارەت بۆ پێش دەهێنێت، چونکە بەڕاستی ئەوانە وەنەبێت تۆ بەدرۆزن بزانن، بەڵکو ستەمکاران هەر داننانێن و ئینکاری ئایەت و فەرمانەکانی خوا دەکەن.
وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُوا۟ عَلَىٰ مَا كُذِّبُوا۟ وَأُوذُوا۟ حَتَّىٰٓ أَتَىٰهُمْ نَصْرُنَا ۚ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِ ۚ وَلَقَدْ جَآءَكَ مِن نَّبَإِى۟ ٱلْمُرْسَلِينَ34
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان پێغەمبەرانی پێش تۆش بڕوایان پێنەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان دانیان بەخۆدا گرت لەسەر ئەو بڕوا پێ نەبوونەیان، ئازارو ئەشکەنجەش دران، هەتا سەرئەنجام سەرکەوتنی ئێمەیان بۆهات و بەهرەوەر بوون پێی و هیچ شتێک نیە بتوانێت ویست و فەرمانەکانی خوا بگۆرێت، سوێند بێت بەخوا بێگومان هەواڵ و دەنگوباسی هەندێک لە پێغەمبەرانت بۆ هاتووە.
وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ ٱسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِىَ نَفَقًۭا فِى ٱلْأَرْضِ أَوْ سُلَّمًۭا فِى ٱلسَّمَآءِ فَتَأْتِيَهُم بِـَٔايَةٍۢ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى ٱلْهُدَىٰ ۚ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْجَٰهِلِينَ35
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر پشت هەڵکردن و سەرپێچی خوانەناسانت زۆر لاسەختە، جا ئەگەر دەتوانیت تونێلێک لە زەویدا هەڵبکەنیت یان پەیژەیەک بەئاسماندا هەڵپەسێریت تا موعجیزەیەکیان بۆ پێش بهێنیت (بێ سوودە ئەوانە هەر باوەڕت پێناکەن) ئەگەر خواش بیویستایە لەسەر هیدایەت و ڕێبازی دروست، ئەوە کۆی دەکردنەوە (بەمەرجێک خۆیان مەبەستیان بێت)، کەواتە لەو کەسانە مەبە کە شارەزانین.