پیشاندان:
6. سورة الأنعام
فَقُطِعَ دَابِرُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ۚ وَٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ45
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئیتر ئەو گەلەی ستەمیان کرد و بێ بڕوا بوون بنبڕ کران، (جا ئەوکاتە بوونەوەر هاوڕێ لەگەڵ ئیمانداران و فریشتەکاندا دەڵێن: الحمد للە ڕب العالمین).
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَخَذَ ٱللَّهُ سَمْعَكُمْ وَأَبْصَٰرَكُمْ وَخَتَمَ عَلَىٰ قُلُوبِكُم مَّنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِهِ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ ٱلْءَايَٰتِ ثُمَّ هُمْ يَصْدِفُونَ46
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەو بێ باوەڕانە) بڵێ: هەواڵم بدەنێ ئەگەر خوا دەزگای بیستن و بینینتان لێ وەربگرێتەوە و مۆر بنێت بەسەر دڵەکانتاندا، ئایا خوایەک هەیە جگە اللە ئەو دەزگایانەتان بۆ بهێنێتەوە؟ سەیر بکە و سەرنج بدە چۆن چەندەها نموونە و بەڵگەیان بۆ دەهێنینەوە، پاشان ئەوان هەر ملەجەڕێ دەکەن و ڕوو وەردەگێڕن.
قُلْ أَرَءَيْتَكُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُ ٱللَّهِ بَغْتَةً أَوْ جَهْرَةً هَلْ يُهْلَكُ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلظَّٰلِمُونَ47
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ، ئەگەر سزاو تۆڵەی خوا کتوپڕ بێ پێشەکی یەخەی پێگرتن، یان بە ئاشکرا نیشانەکانی دەرکەوت و بەرەو ڕووتان هات، ئایا ئەو کاتە هەر قەوم و دەستەی ستەمکاران نیە کە تیادەچن؟
وَمَا نُرْسِلُ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۖ فَمَنْ ءَامَنَ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ48
تهفسیری ئاسان: ئێمە پێغەمبەران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگە بۆ مژدەدان نەبێت (بۆ ئیمانداران) و ترساندن نەبێت (بۆ بێ باوەڕان)، جا ئەوەی ئیمان و باوەڕ بهێنێت و چاکسازی بکات، ئەوە نەترس و بیمیان لەسەرە، نە غەمبار دەبن.
وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَمَسُّهُمُ ٱلْعَذَابُ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ49
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بڕوایان نەهێنا بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە، سزاو ئازار یەخەیان پێ دەگرێت و پێیاندا دەچزێت بەهۆی ئەوەی دەردەچوون لە فەرمانی خوا.
قُل لَّآ أَقُولُ لَكُمْ عِندِى خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ وَلَآ أَقُولُ لَكُمْ إِنِّى مَلَكٌ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ ۚ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ ۚ أَفَلَا تَتَفَكَّرُونَ50
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: من پێتان ناڵێم گەنجینەکانی خوا لای منە، هەرەها لەنهێنی و شاراوەکانیش هیچ نازانم و ئاگادارنیم و پێتان ناڵێم بەڕاستی من فریشتەم، بەڵکو تەنها شوێنی ئەوە دەکەوم کە بەوەحی و نیگا پێم دەگات، (هەروەها) پێیان بڵێ: ئایا کوێرو چاوساغ وەک یەکن؟ (لە ڕاستیدا بێ باوەڕ وەک کوێروایە کەلە تاریکایدا گیری خواردبێت و لە هەموو تاوێکی ژیانیداو لە هەموو هەنگاوێکیدا بەتەمای کۆسپ و تەگەرەیە، لەو لاشەوە ئیماندار بیینایە، چاو ساغە، هەموو شتێکی لاروونە، دەزانێت بۆچی هاتووە، بۆچی دەژی، بەرەوکوێ دەچێت) ئایا بۆ بیرناکەنەوە و تێنافکرن (لەو ڕاستیانە).
وَأَنذِرْ بِهِ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِۦ وَلِىٌّۭ وَلَا شَفِيعٌۭ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ51
تهفسیری ئاسان: کەواتە، بە قورئان ئەوانە ئاگادارو هۆشیار بکە کە دەترسن کۆبکرێنەوە بۆ لای پەروەردگاریان، ئەوکاتە کەس نیە جگە لەو پەروەردگارە پشتیوانییان لێبکات، کەسیش نیە تکاکاریان بێت، (ئەو ئاگادار کردنەوەیە) بۆ ئەوەیە ئەوان تەقواو پارێزکاری بکەن و (لە هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی خوادا بن).
وَلَا تَطْرُدِ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِٱلْغَدَوٰةِ وَٱلْعَشِىِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُۥ ۖ مَا عَلَيْكَ مِنْ حِسَابِهِم مِّن شَىْءٍۢ وَمَا مِنْ حِسَابِكَ عَلَيْهِم مِّن شَىْءٍۢ فَتَطْرُدَهُمْ فَتَكُونَ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ52
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) نەکەیت ئەوانە دەربکەیت (لە مزگەوت و کۆڕی خواناسین) کە لە بەیانیان و ئێواراندا لە پەروەردگاریان دەپاڕێنەوە و (دەیپەرستن) مەبەستیشیان تەنها ڕەزامەندی ئەوە، حساب و لێپرسینەوەی هیچ شتێکی ئەوان لەسەر تۆ نیە و حساب و لێپرسینەوەی هیچ شتێکی تۆیش لەسەر ئەوان نیە، دەرکردنی تۆ بۆ ئەو موسڵمانانە دەبێتە هۆی ئەوەی تۆ بچیتە ڕیزی ستەمکارانەوە.