دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

6. سورة الأنعام

6:91جوزئی 7 · لاپەڕەی 139لێکچوو
وَمَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦٓ إِذْ قَالُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٍۢ مِّن شَىْءٍۢ ۗ قُلْ مَنْ أَنزَلَ ٱلْكِتَٰبَ ٱلَّذِى جَآءَ بِهِۦ مُوسَىٰ نُورًۭا وَهُدًۭى لِّلنَّاسِ ۖ تَجْعَلُونَهُۥ قَرَاطِيسَ تُبْدُونَهَا وَتُخْفُونَ كَثِيرًۭا ۖ وَعُلِّمْتُم مَّا لَمْ تَعْلَمُوٓا۟ أَنتُمْ وَلَآ ءَابَآؤُكُمْ ۖ قُلِ ٱللَّهُ ۖ ثُمَّ ذَرْهُمْ فِى خَوْضِهِمْ يَلْعَبُونَ91
ته‌فسیری ئاسان: (جولەکە) وەکو پێویست قەدری خوایان نەگرت، ڕێزیان بۆ دانەنا، چونکە وتیان: خوا هیچ کتێبێکی بۆ هیچ کەس دانەبەزاندوە، پێیان بڵێ: باشە ئەی کێ ئەو کتێبەی دابەزاند کە موسا هێنای (بۆتان)، لەکاتێکدا نوورو هیدایەتیش بوو بۆ خەڵکی، کەچی ئێوە بەش بەش و پارچە پارچەی دەکەن و ئەوەی بەدڵتان بێت نیشانی خەڵکی دەدەن و زۆریشی دەشارنەوە (بەتایبەت دەربارەی پێغەمبەر و قورئان) هەروەها بڵێ هەندێک شت فێرکران کە نە ئێوە نە باو و باپیرانتان دەتانزانی، پێیان بڵێ: هەر خوا خۆی دایبەزاندوە و فێریشی کردوون، لەوەودوا وازیان لێ بهێنە با لە بەتاڵ و نادروستی خۆیاندا ڕۆبچن و گەمەو یاری بکەن!!
6:92جوزئی 7 · لاپەڕەی 139لێکچوو
وَهَٰذَا كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ مُبَارَكٌۭ مُّصَدِّقُ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ ٱلْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا ۚ وَٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۖ وَهُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ92
ته‌فسیری ئاسان: ئەم (قورئانە) کتێبێکی پیرۆزە، دامان بەزاندوە، ڕاستی کتێبەکانی پێشوو دەسەلمێنێت (بە تایبەت تەورات و ئینجیل، کە ئەوانیش لە لایەن خواوە ڕەوانە کراون) هەروەها ناردوومانە تا شارە دێرینەکە (مەککەی پیرۆز) و هەموو دەوروبەری داچڵەکێنێت و (بانگیان بکات بۆ ئیسلام، کە دانیشتووانی هەموو گۆی زەوی دەگرێتەوە) جا ئەوانەی کە باوەڕ بەرۆژی دوایی دەهێنن، بڕوا بە قورئانیش دەهێنن و لەسەر نوێژەکانیان بەردەوامن و هەمیشە لەکاتی خۆیدا ئەنجامی دەدەن و دەیپارێزن.
6:93جوزئی 7 · لاپەڕەی 139لێکچوو
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوحِىَ إِلَىَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَىْءٌۭ وَمَن قَالَ سَأُنزِلُ مِثْلَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ ۗ وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِى غَمَرَٰتِ ٱلْمَوْتِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ بَاسِطُوٓا۟ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوٓا۟ أَنفُسَكُمُ ۖ ٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ ٱلْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ غَيْرَ ٱلْحَقِّ وَكُنتُمْ عَنْ ءَايَٰتِهِۦ تَسْتَكْبِرُونَ93
ته‌فسیری ئاسان: کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆ بۆ خوا هەڵبەستێت و یاخود بڵێت: منیش وەحی و نیگام بۆ هاتووە، لە ڕاستیشدا هیچی بۆ نەهاتبێت، هەروەها ئەو کەسەش کە وتویەتی: منیش وەک قورئان کتێبێک دادەبەزێنم وەک خوا دایبەزاندوە، خۆ ئەگەر ئەو ستەمکارانە ببینی چۆن لە ئێش و ئازاری سەرەمەرگدا (گیرێکیان خواردووە) فریشتەکانیش دەستیان لێدەکەنەوە و لێیان دەدەن و (پێیان دەڵێن): ئادەی گیانتان بدەن بەدەستەوە، دەی ڕۆحتان دەرکەن، ئەمڕۆ لە تۆڵەی (خوا نەناسیتاندا) سزاو ئەشکەنجەی ڕیسوایی و شەرمەزاری دەدرێن، چونکە شتی ناحەقتان بەدەم خواوە هەڵدەبەست و خۆتان بەگەورە دەزانی لە بەرامبەر ئایەت و فەرمانەکانی خوادا و لووت بەرزیتان نەیدەهێشت باوەڕی پێ بهێنن.
6:94جوزئی 7 · لاپەڕەی 139لێکچوو
وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَٰدَىٰ كَمَا خَلَقْنَٰكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَتَرَكْتُم مَّا خَوَّلْنَٰكُمْ وَرَآءَ ظُهُورِكُمْ ۖ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمْ شُفَعَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَٰٓؤُا۟ ۚ لَقَد تَّقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كُنتُمْ تَزْعُمُونَ94
ته‌فسیری ئاسان: (لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە ڕوو بە خوانەناسان دەفەرموێت) سوێند بەخوا بێگومان ئێوە بە تەنها و تاک تاک هاتوونەتە لامان هەروەکو یەکەم جار دروستمان کردن و هەرچی پێمان بەخشی بوون و بەکارتان دەهێنا بەجێتان هێشتووە لە دوایی خۆتانەوە و ناشبینین لەگەڵتان ئەو کەس و شتانەی کە ئێوە دەتانوت تکاکارن بۆمان و فریامان دەکەون، سوێند بەخوا بەڕاستی هەرچی پەیوەندیەک هەبوو لە نێوانتاندا بچڕاوەو هەرچی ئومێدتان پێی هەبوو لافتان پێوە لێدەدا لێتان ون بوو.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.