پیشاندان:
6. سورة الأنعام
۞ إِنَّ ٱللَّهَ فَالِقُ ٱلْحَبِّ وَٱلنَّوَىٰ ۖ يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَمُخْرِجُ ٱلْمَيِّتِ مِنَ ٱلْحَىِّ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ95
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا لەتکەری دەنک و دانەوێڵەیە بۆ ئەوەی یپشکوێنێت و بڕوێت، زیندووش لە مردوو دەردەهێنێت، دەرهێنەری مردووشە لە زیندوو، ئا ئەوەیە خوای پەروەردگارتان، جا ئیتر بۆ کوێ لادەدرێن و بۆ کوێ وێڵ دەکرێن.
فَالِقُ ٱلْإِصْبَاحِ وَجَعَلَ ٱلَّيْلَ سَكَنًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ حُسْبَانًۭا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ96
تهفسیری ئاسان: (هەرئەو زاتەیە) بەیانیان فەراهەم دەهێنێت و ئاسۆ ڕوناک دەکاتەوە و شەوی کردووە بەهۆی ئارامی و خامۆشی، ڕۆژو مانگیشی کردووە بەهۆی ڕاگرتنی حساب، ئەو شتانە هەمووی بەنەخشەی خوای باڵادەست و زانا کێشراوە.
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلنُّجُومَ لِتَهْتَدُوا۟ بِهَا فِى ظُلُمَٰتِ ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ97
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە، ئەستێرەی بۆ فەراهەم هێناون تا ببێتە هۆی ڕێنموویتان لەناو تاریکیەکانی سەر ڕووکاری وشکانی و دەریاکاندا، بەڕاستی ئێمە نیشانە و بەڵگەی زۆرمان (لەسەر دەسەڵاتی خۆمان و ڕێکوپێکی کارمان) ڕوون کردۆتەوە بۆ کەسانێک کە پێی بزانن و لێی تێبگەن.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ فَمُسْتَقَرٌّۭ وَمُسْتَوْدَعٌۭ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَفْقَهُونَ98
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە ئێوەی بەدیهێناوە لە تاکە کەسێک، سەردەمێک (بەشێکتانی لە پشتی باوکتاندا) نیشتەجێ کردبوو (کە گوێزرانەوە بۆ ناو سکی دایکتان) ئەو شوێنە ئێوەی گرتە خۆ (تا تیایدا نەش و نما بکەن، یاخود بۆ ماوەیەک ئێوەی لەسەر ڕووکاری زەوی دانا، دوایی لە توێیدا شاردنیەوە تا ڕۆژی قیامەت) بەڕاستی ئێمە نیشانە و بەڵگەی زۆرمان (لەسەر دروستکردنی ئێوە و دروستکاری خۆمان هێناوەتەوە) بۆ کەسانێک کە تێفکرن و وردبین بن.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ نَبَاتَ كُلِّ شَىْءٍۢ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًۭا نُّخْرِجُ مِنْهُ حَبًّۭا مُّتَرَاكِبًۭا وَمِنَ ٱلنَّخْلِ مِن طَلْعِهَا قِنْوَانٌۭ دَانِيَةٌۭ وَجَنَّٰتٍۢ مِّنْ أَعْنَابٍۢ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُشْتَبِهًۭا وَغَيْرَ مُتَشَٰبِهٍ ۗ ٱنظُرُوٓا۟ إِلَىٰ ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثْمَرَ وَيَنْعِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكُمْ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ99
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە کە لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت (دەفەرموێت): جا بەهۆیەوە چرۆو چەکەرەی هەموو شتێکی پێ دەردەهێنین و شینی دەکەین، ئینجا لاسکی سەوزی لێ پەیدا دەکەین، زنجیرە دانەی سەفتەکراوی لێ دروست دەکەین (وەک گوڵەگەنم و چوڵتوک و گەنمەشامی.. هتد) لە دارخورماش لە هەندێ لق و چڵە پۆپی هێشووی خورما شۆڕ دەبێتەوە، هەروەها باخی هەمەجۆری ڕەزو ترێ، زەیتون و هەناریش، هەیانە لە ڕواڵەتدا لەیەک دەچێت، هەشیانە لەیەک ناچێت، جا تەماشای بەرەکەی بکەن کاتێک بەر دەگرێت، پێ دەگات، (سەرەتا هەندێکی گوڵە و دوایی خۆی هەڵدەپێچێت، ڕەنگ و قەبارەیەک دەگرێتە خۆی، دوای چەند مانگێک قەبارەشی گەورەتر دەبێت، ڕەنگیشی دەگۆڕێت، ئەوسا پێ دەگات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆ دروست دەبێت) بەڕاستی ئا لەو شتانەدا (کە ئاماژەی تێداکرا بۆتان) چەندەها بەڵگەو نیشانەی تەواون بۆ کەسانێک کە ئیمان و باوەڕیان دەهێنن (بەو بەدی هێنەرەی کە ئاسەواری دەستی قودرەت و بە دەسەڵاتی لە هەموو شتێکدا بەدی دەکرێت).
وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ ٱلْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ ۖ وَخَرَقُوا۟ لَهُۥ بَنِينَ وَبَنَٰتٍۭ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ100
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەو هەموو نیشانەی دەسەڵاتداریەدا نەفامان) پەری و جنۆکەیان کردۆتە هاوبەش و هاوتای خوا، لە حاڵێکدا هەر خوا دروستکاری پەری و جنۆکەکانە و بەناحەق کوڕو کچ دەدەنە پاڵی، بێ هیچ جۆرە زانیاریەک (گاور دەڵێ: عیسا کوڕی خوایە، جوو دەڵێ: عوزەیر، هاوەڵگەران دەڵێن: فریشتەکان کچی خوان!!) پاکی و بێگەردی و بڵندی بۆ ئەو زاتەیە کە دوورە لەو سیفەتە ناقۆڵاو نادروستانەوە کە ئەوانە خوای پێی پێناسە دەکەن.
بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُۥ وَلَدٌۭ وَلَمْ تَكُن لَّهُۥ صَٰحِبَةٌۭ ۖ وَخَلَقَ كُلَّ شَىْءٍۢ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ101
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو زاتە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە لە جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوەدا، چۆن ڕۆڵەی دەبێت؟! خۆ ئەوزاتە هاوسەری نەگرتووە؟! بەڵکو هەموو شتێکی دروست کردوە، بەڕاستی ئەو زاتە بەهەموو شتێک زانایە.