پیشاندان:
6. سورة الأنعام
ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ فَٱعْبُدُوهُ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ وَكِيلٌۭ102
تهفسیری ئاسان: ئا ئەو خوایە پەروەردگارتانە، جگە لەویش هیچ خوایەکی تر نیە، بەدیهێنەری هەموو شتێکە، کەواتە هەر ئەو زاتە بپەرستن و بەندایەتی تەنها ئەو بکەن، ئەو خوایە ئاگادارو چاودێری هەموو شتێکە.
لَّا تُدْرِكُهُ ٱلْأَبْصَٰرُ وَهُوَ يُدْرِكُ ٱلْأَبْصَٰرَ ۖ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلْخَبِيرُ103
تهفسیری ئاسان: دەزگای بینایی و (بۆچوونی ئادەمیزاد) ناتوانێت ئەو زاتە ببینێت، زانیاری ئەو خوایە هەموو شتێکی گرتۆتەوە، ئاگاداریشە بەهەموو دەزگاکانی بینایی، هەر ئەوە وردبین و ئاگایە.
قَدْ جَآءَكُم بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ عَمِىَ فَعَلَيْهَا ۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِحَفِيظٍۢ104
تهفسیری ئاسان: بێگومان چەندەها بەڵگەی ڕووناکبیرتان لە لایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە، جا ئەوەی خۆی ڕوناکبیر بکات و لە ڕاستیەکان تێفکرێت و تێبگات و گۆڕانکاری لە بیرو هۆش و ژیانیدا ئەنجام بدات، ئەوە هەرخۆی قازانج دەکات، ئەو کەسەی چاو دەنوقێنێت لە ئاستی ڕوناکبیریە خواییەکاندا و لەڕاستی لادەدات، ئەویش هەر لەسەر خۆی دەکەوێت و خۆی زەرەر دەکات و من (واتە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەهیچ شێوەیەک چاودێر نیم بەسەرتانەوە.
وَكَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلْءَايَٰتِ وَلِيَقُولُوا۟ دَرَسْتَ وَلِنُبَيِّنَهُۥ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ105
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئایەتی جۆراو جۆرت بۆ ڕەوانە دەکەین لە هەموو بارەیەکەوە، دە با هەر بڵێن خوێندووتە و بەدەرس پێت وتراوە (ئێمە دەمانەوێت) بەڕاستی ڕوونی بکەینەوە بۆ کەسانێک کە بزانن و تێبگەن.
ٱتَّبِعْ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْمُشْرِكِينَ106
تهفسیری ئاسان: (تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) شوێنی ئەو بەرنامەیە بکەوە کە لەلایەن پەروەردگارتەوە بە نیگا و (وحی) پێت ڕاگەیەنراوە، جگە لەو هیچ خوایەکی تر نیە، گوێ مەدەرێ و پشت هەڵکە لە موشریک و هاوەڵگەران.
وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشْرَكُوا۟ ۗ وَمَا جَعَلْنَٰكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًۭا ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍۢ107
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر پەروەردگارت (بیویستایە و شایستە بوونایە هیدایەتی دەدان) هاوەڵگەر نەدەبوون، خۆ ئێمە تۆمان نەکردووەتە چاودێری بەسەر ئەوانەوە و تۆ دەسەڵاتت بەسەریاندا نیە (تا بەزۆر هیدایەتیان بەسەردا بسەپێنیت).
وَلَا تَسُبُّوا۟ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّوا۟ ٱللَّهَ عَدْوًۢا بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۗ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرْجِعُهُمْ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ108
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) نەکەن جوێن بدەن بەو بت و شتانەی کە (نەفامان) هاواری لێدەکەن و دەیپەرستن بێجگە لەخوا، نەوەکو ئەوانیش بەناحەق و بەنەفامی جوێن بدەن بەخوا، (چونکە ئەوانە) نایناسن و قەدری نازانن، ئا بەو شێوەیە ئێمە بۆ هەر گەل و ئوممەتێک کردەوەکەیانمان ڕازاندۆتەوە، لەوەودوا گەڕانەوەیان هەر بۆ لای پەروەردگاریانە، ئەوسا ئاگاداریان دەکاتەوە بەو کاروکردەوانەی کە دەیانکرد.
وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَئِن جَآءَتْهُمْ ءَايَةٌۭ لَّيُؤْمِنُنَّ بِهَا ۚ قُلْ إِنَّمَا ٱلْءَايَٰتُ عِندَ ٱللَّهِ ۖ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَآ إِذَا جَآءَتْ لَا يُؤْمِنُونَ109
تهفسیری ئاسان: موشریک و هاوەڵگەران سوێندی گەورەیان بەخوا دەخوارد: کە سوێند بێت ئەگەر موعجیزەیەکیان بۆ بێت ئەوە بێگومان باوەڕی پێ دەهێنن، پێیان بڵێ: بەڕاستی هەموو بەڵگەو موعجیزەکان تەنها لای خوایە و بەدەست ئەوە، جا ئێوە چووزانن، چونکە لەوانەیە ئەو داخوازی و موعجیزە و بەڵگانەشیان بۆ پێش بهێنین هەر باوەڕ ناهێنن.
وَنُقَلِّبُ أَفْـِٔدَتَهُمْ وَأَبْصَٰرَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا۟ بِهِۦٓ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَنَذَرُهُمْ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ110
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە دڵ و چاوەکانیان هەڵدەگێڕینەوە (لەنێوان جۆرەها لێکدانەوە و ئەگەردا) هەروەکو چۆن یەکەمجار لە سەرەتاوە باوەڕیان نەهێنابوو (بەدەسەڵاتی بێ سنووری خواو ئەم هەموو موعجیزە بێ شومارە کە دەوری داون) ئێمە جارێ وازیان لێ دەهێنین تا لە ستەم و سەرکەشی خۆیاندا سەرگەردان بن و ڕۆبچن (بۆ کوێ دەچن لە دەستمان دەرناچن).