پیشاندان:
6. سورة الأنعام
وَمَا لَكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا۟ مِمَّا ذُكِرَ ٱسْمُ ٱللَّهِ عَلَيْهِ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُم مَّا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلَّا مَا ٱضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًۭا لَّيُضِلُّونَ بِأَهْوَآئِهِم بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُعْتَدِينَ119
تهفسیری ئاسان: بەڵگەتان چیە کە (لە گۆشتی ئەو ئاژەڵانە) ناخۆن کە ناوی خوا براوە لە سەریان (لەکاتی سەر بڕینیاندا) لەکاتێکدا بەڕاستی ئەوەی حەرام کراوە لە سەرتان خوا بۆی جیا کردونەتەوە مەگەر ناچار بکرێن بۆی، بەڕاستی زۆربەیان خەڵکی سەرگەردان و گومڕا دەکەن بەهۆی ئارەزووەکانیانەوە نەک بەهۆی زانستەوە (هەر لەخۆیانەوە شت حەرام دەکەن) بێگومان پەروەردگارت خۆی چاک ئەو کەسانە دەناسێت کە دەست درێژکارن و خۆشیان و خەڵکیش لە سنوور دەترازێنن.
وَذَرُوا۟ ظَٰهِرَ ٱلْإِثْمِ وَبَاطِنَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْسِبُونَ ٱلْإِثْمَ سَيُجْزَوْنَ بِمَا كَانُوا۟ يَقْتَرِفُونَ120
تهفسیری ئاسان: (ئەی گرۆی ئیمانداران) واز بهێنن لە هەموو گوناهو هەڵەیەکی ئاشکراو نادیار (لەو گوناهانە بە دووربن کە بەدڵ و دەروون دەکرێت، هەروەها لەوانەش کە بەدەم و دەست و ئەندامەکان دەکرێت) بەڕاستی ئەوانەی گوناهو تاوان ئەنجام دەدەن لەئایندەدا سزاو تۆڵەی گوناهو تاوانەکانیان یەخەیان پێ دەگرێت.
وَلَا تَأْكُلُوا۟ مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ ٱسْمُ ٱللَّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُۥ لَفِسْقٌۭ ۗ وَإِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰٓ أَوْلِيَآئِهِمْ لِيُجَٰدِلُوكُمْ ۖ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ121
تهفسیری ئاسان: لەو ئاژەڵە سەر بڕاوانەش مەخۆن کە ناوی خوا لەکاتی سەر بڕینیاندا نەبراوە و بەڕاستی ئەوە لادان و گوناهە، دڵنیابن کە شەیتانەکان شت دەخەنە دڵی لایەنگرەکانیانەوە تا موجادەلەتان لەگەڵ بکەن و (بەرگری لە بەتاڵیان بکەن) جا ئەگەر ئێوە فەرمانبەرداری ئەو هاوەڵگەرو شەیتانانە بن، ئەوە بێگومان مانای وایە ئێوەش موشریک و هاوەڵگەرن.
أَوَمَن كَانَ مَيْتًۭا فَأَحْيَيْنَٰهُ وَجَعَلْنَا لَهُۥ نُورًۭا يَمْشِى بِهِۦ فِى ٱلنَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُۥ فِى ٱلظُّلُمَٰتِ لَيْسَ بِخَارِجٍۢ مِّنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَٰفِرِينَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ122
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی کە مردوو بوو (بەهۆی بێ باوەڕیەوە)، ئینجا (بەهۆی ئیمانەوە) زیندوومان کردەوە و نوورو ڕوناکیەکمان بۆ ساز کرد لە ژیانیدا (کە قورئانە) لەناو خەڵکیدا پێی دەڕوات و هەڵس و کەوتی پێدەکات (هاندەرێتی بۆ هەموو چاکەیەک و دەیگێڕێتەوە لە هەموو خراپەیەک، ئایا ئەو کەسە) وەکو ئەوە وایە کە لەناو تاریکیەکاندا گیری خواردوە و لێی دەرناچێت، هەروەها ئا بەو شێوەیە کە دەبینرێت ئەو کارو کردەوەی کە دەیکەن بۆیان ڕازێنراوەتەوە.
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا فِى كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَٰبِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا۟ فِيهَا ۖ وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ123
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە، لەناو هەموو شارو شارۆچکەیەکدا گەورەترینی تاوانباریانمان باڵادەست کردوە تا پیلان و تەڵەکە بگێڕن تیایدا، (بێ ئەوەی بزانن) کە: هیچ فێڵ و تەڵەکەیەکیش ناکەن بەزیانی خۆیان تەواو نەبێت، لەکاتێکدا هەست بەوە ناکەن، پیلان دژی خۆیان دەگێڕن و بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە (بەڵام) هەستی پێناکەن (چونکە غافڵ و بێ ئاگان کە بەرەو لێواری مەرگ هەنگاو هەڵدەگرن و لە سزای پەروەردگار دەرباز نابن).
وَإِذَا جَآءَتْهُمْ ءَايَةٌۭ قَالُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ حَتَّىٰ نُؤْتَىٰ مِثْلَ مَآ أُوتِىَ رُسُلُ ٱللَّهِ ۘ ٱللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُۥ ۗ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ صَغَارٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعَذَابٌۭ شَدِيدٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَمْكُرُونَ124
تهفسیری ئاسان: (بێ باوەڕان) کاتێک ئایەتێکی قورئانیان بۆ بێت دەڵێن: ئێمە هەرگیز باوەڕ ناهێنین هەتا وێنەی ئەوەی کە بۆ پێغەمبەران هاتووە بە ئێمە نەبەخشرێت، خوا زانایە بەو شوێن و دڵ و دەروونەی کە شایستەیە پەیامی خۆی تێدا دابنێت، لەئایندەیەکی نزیکیشدا ئەوانەی کە تاوانیان کردووە لەلایەن خواوە سووکی و ڕیسوای و بێ نرخی یەخەیان پێدەگرێت، هاوڕێ لەگەڵ سزای پڕ ئێشدا لە پاداشتی ئەو پیلان و تەڵەکەیەدا کە دەیانگێڕا.