پیشاندان:
6. سورة الأنعام
فَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل رَّبُّكُمْ ذُو رَحْمَةٍۢ وَٰسِعَةٍۢ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُهُۥ عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْمُجْرِمِينَ147
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) جا ئەگەر باوەڕیان پێ نەکردیت ئەوە بڵێ: کە پەروەردگارتان خاوەنی ڕەحمەت و میهرەبانی فراوان و بێ سنوورە (ئەگەر باوەڕ بهێنن و لەپیلان و تەڵەکە بە دوور بن، لێتان خۆش دەبێت) هێزی خەشمی خوا لە دەستەی ستەمکاران بەرگری ناکرێت (لە دەرئەنجامی بێ باوەڕیان).
سَيَقُولُ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشْرَكْنَا وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن شَىْءٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ حَتَّىٰ ذَاقُوا۟ بَأْسَنَا ۗ قُلْ هَلْ عِندَكُم مِّنْ عِلْمٍۢ فَتُخْرِجُوهُ لَنَآ ۖ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ148
تهفسیری ئاسان: لەمەودوا موشریک و هاوەڵگەران دەڵێن: ئەگەر خوا بیویستایە هاوەڵمان بۆ بڕیار نەدەدا!! باوو باپیرانیشمان موشریک نەدەبوون!! هیچ شتێکیشمان لە خۆمان حەرام نەدەکرد!! (ئەمانە هەمووی قسەی بەتاڵە و هەرگیز خوای گەورە زۆر لە کەس ناکات بۆ باوەڕ هێنان یان بێ باوەڕی) هەر بەو شێوەیە ئەوانەی پێش ئەمانیش درۆ و بوختانیان هەڵدەبەست، هەتا تووشی بەڵای ئێمە بوون و سزای ئێمەیان چەشت، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستیەکی خوایتان لەلایە، تا نیشانمان بدەن و بۆمان دەربخەن؟ ئێوە شوێنی هیچ شتێکی تر ناکەون جگە لەگومان و ئێوە هیچ شتێکی تر ناکەن مەگەر ئەوە نەبێت کە درۆ دەکەن.
قُلْ فَلِلَّهِ ٱلْحُجَّةُ ٱلْبَٰلِغَةُ ۖ فَلَوْ شَآءَ لَهَدَىٰكُمْ أَجْمَعِينَ149
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: کەوابوو هەر بۆ خوایە خۆی بەڵگە تێرو تەواوەکان، جا ئەگەر بیویستایە ئەوە هەمووتانی بەتەواوی هیدایەت دەداو بە ناچاریی هەمووان بڕوادار دەبوون (بەڵام ڕێزی لێگرتوون و سەرپشکی کردوون).
قُلْ هَلُمَّ شُهَدَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ يَشْهَدُونَ أَنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَ هَٰذَا ۖ فَإِن شَهِدُوا۟ فَلَا تَشْهَدْ مَعَهُمْ ۚ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ وَهُم بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ150
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئادەی ئەو شایەتانەتان بهێنن کە شایەتی دەدەن بەڕاستی خوا ئەم شتانەی حەرام کردووە، خۆ ئەگەر ویستیان شایەتی بدەن، ئەوە تۆ لەگەڵ ئەواندا مەبە و شوێنی ئارەزووی ئەوانە مەکەوە کە باوەڕیان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەکردووە و شوێن ئارەزووی ئەوانەش مەکەوە کە باوەڕ بەرۆژی دوایی ناهێنن و ئەوانەش کە هاوتا بۆ پەروەردگاریان دادەنێن.
۞ قُلْ تَعَالَوْا۟ أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ۖ أَلَّا تُشْرِكُوا۟ بِهِۦ شَيْـًۭٔا ۖ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًۭا ۖ وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُم مِّنْ إِمْلَٰقٍۢ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ۖ وَلَا تَقْرَبُوا۟ ٱلْفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ۖ وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ151
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: (خەڵکینە) وەرن با ئەو شتانەتان بۆ بخوێنمەوە کە پەروەردگارتان حەرامی کردووە لەسەرتان، (یەکەمیان ئەوەیە) کە هیچ شتێک نەکەن بەشەریک و هاوەڵ بۆی، (دووهەمیان ئەوەیە) کە چاک ڕەفتار بن لەگەڵ دایک و باوکتاندا، (سێهەمیان) منداڵانی خۆتان لەبەر برسێتی و نەداری مەکوژن، چونکە ئێمە (پەکتان ناخەین) ڕزق و ڕۆزی ئێوەش و ئەوانیش دەدەین، (چوارهەمیان) نزیکی گوناهو تاوانەکان مەکەون، چ ئەوەی کە ئاشکراو بووە و چ ئەوەی کە شاراوە و پەنهانە بووە، (پێنجەمیان) هیچ کەسیش مەکوژن کە خوا حەرامی کردووە مەگەر بەحەق نەبێت، ئەوەی کە خوێندمەوە بۆتان خوا فەرمانی پێکردوون بۆ ئەوەی ژیرو هۆشمەند بن.