پیشاندان:
7. سورة الأعراف
قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ23
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ئیتر هەردووکیان هەستیان بەهەڵەی خۆیان کردو) وتیان: پەروەردگارا ئێمە ستەممان لە خۆمان کرد، خۆ ئەگەر لێمان خۆش نەبیت و بەزەییت پێماندا نەیەتەوە، ئەوە بەڕاستی ئێمە سوێند بە خوا لە خەسارەتمەند و زەرەرمەندانین.
قَالَ ٱهْبِطُوا۟ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّۭ ۖ وَلَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّۭ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٍۢ24
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە فەرمووی: ئیتر دابەزن هەندێکتان دوژمنی هەندێکتانن (شەیتان و دارو دەستەی دوژمنی ئێوەن و نەوەی ئادەمیش بەهۆی پیلانی شەیتانەوە دوژمنایەتی یەکتر دەکەن)، بۆتان هەیە لە زەویدا نیشتەجێ بوون و هۆی ڕابواردن و ژیان تا ماوەیەک.
قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ25
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی (پێیان): هەر لە زەویدا دەژین و لەوێش دەمرن و (تێکەڵ بەخاکی دەبن، لە کاتی دیاری کراویشدا) هەر لە ناخیەوە دەهێنرێنە دەرەوە ( بۆ لێپرسینەوە).
يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًۭا يُوَٰرِى سَوْءَٰتِكُمْ وَرِيشًۭا ۖ وَلِبَاسُ ٱلتَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ26
تهفسیری ئاسان: ئەی نەوەی ئادەم، ئێمە بەڕاستی پۆشاکی لەبارمان بۆ فەراهەم هێناون، عەورەت و ئەوەی پێتان ناخۆشە دەربکەوێت دای ئەپۆشێت، هەروەها جل و بەرگی جوانیش کە خۆتانی پێ بڕازێننەوە (بەڵام بیرتان نەچێت) کە پۆشاکی تەقواو خواناسی چاکتر و خێردارتر و بەفەڕترە، ئەو پۆشاکە (ماددی و مەعنەویانە) لە نیشانە و بەڵگەکانی خوای گەورەن بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و (یادی بەهەشت بکەن).
يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ كَمَآ أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْءَٰتِهِمَآ ۗ إِنَّهُۥ يَرَىٰكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُۥ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ۗ إِنَّا جَعَلْنَا ٱلشَّيَٰطِينَ أَوْلِيَآءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ27
تهفسیری ئاسان: ئەی نەوەی ئادەم: شەیتان، ئێوەش لە خشتە نەبات، هەروەک باوک و دایکتانی لە خشتە بردو لە بەهەشتدا بە دەرکردنی دان، لەکاتێکدا دەستی کرد بەداماڵینی پۆشاکەکانیان تا عەورەتیان پیشانی یەکتربدات، بێگومان شەیتان و دارو دەستەی ئێوە دەبینن، لە شوێنێکدا کە (دنیایە) ئێوە ئەوان نابینن، جا دڵنیابن کە ئێمە شەیتانەکانمان کردووە بە یارو یاوەری ئەوانەی باوەڕ ناهێنن.
وَإِذَا فَعَلُوا۟ فَٰحِشَةًۭ قَالُوا۟ وَجَدْنَا عَلَيْهَآ ءَابَآءَنَا وَٱللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ۗ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِٱلْفَحْشَآءِ ۖ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ28
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش (بێ باوەڕان) تاوان و گوناهێک ئەنجام بدەن دەڵێن: باوو باپیرانیشمان دیوە ئەم کارەیان کردوەو خوای گەورە خۆی فەرمانی پێداوین بیکەین!! پێیان بڵێ: (نەخێر وانییە) چونکە بەڕاستی خوا فەرمان بەگوناهو تاوان و کاری نابەجێ نادات، چۆن (جەسارەت دەکەن) و شتێک هەڵدەبەستن بۆ خوا کە نازانن وتویەتی یان نا.
قُلْ أَمَرَ رَبِّى بِٱلْقِسْطِ ۖ وَأَقِيمُوا۟ وُجُوهَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍۢ وَٱدْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ ۚ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ29
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: پەروەردگارم فەرمانی بە دادپەروەری داوە، لەکاتی هەرپەرستن و نوێژێکدا، لە هەموو مزگەوتێکدا، ڕووی دڵ و ڕوخسارتان بەڕاستی لە پەروەردگارتان بکەن و بیپەرستن و لێی بپاڕێنەوە، لەکاتێکدا دینداری بێگەردو دڵسۆزانە هەر بۆ ئەو زاتەیە، چونکە هەر چۆن دروستی کردوون لە سەرەتاوە، لە ئایندەشدا هەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە...
فَرِيقًا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلضَّلَٰلَةُ ۗ إِنَّهُمُ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلشَّيَٰطِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ30
تهفسیری ئاسان: (جا ئەو کاتە دەبنە دوو دەستە) دەستەیەک هیدایەت و ڕێنمووی وەرگرتووە، دەستەیەکیش بڕیاری گومڕای و سەر لێشێواوی بەسەردا چەسپاوە، چونکە بەڕاستی ئەوانە بێجگە لە خوا شەیتانەکانیشیان کردە پشتیوان و خۆشەویستی خۆیان، واش دەزانن کە ڕێگەی ڕاست و دروستیان گرتۆتەبەر.