پیشاندان:
7. سورة الأعراف
وَلَقَدْ جِئْنَٰهُم بِكِتَٰبٍۢ فَصَّلْنَٰهُ عَلَىٰ عِلْمٍ هُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ52
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بەڕاستی ئێمە کتێبێکمان بۆ هێنان هەموو شتێکمان لەسەر بنچینەی زانستی و زانیاری تێدا ڕوون کردۆتەوە، هیدایەت و ڕەحمەت و ڕێنموویشە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕی پێدەهێنن.
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُۥ ۚ يَوْمَ يَأْتِى تَأْوِيلُهُۥ يَقُولُ ٱلَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَآءَ فَيَشْفَعُوا۟ لَنَآ أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ ۚ قَدْ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ53
تهفسیری ئاسان: ئایا (بێ باوەڕان) چاوەڕێی چی دەکەن جگە لە پێشهاتن و ڕوودانی هەڕەشە قورئانیەکان نەبێت؟ جا ئەو ڕۆژەی کە (بەڵێن و هەڕەشەکان) دێتە دی، ئەوانەی پێشتر فەرامۆشیان کردبوو دەڵێن: بەڕاستی پێغەمبەرانی پەروەردگارمان حەقیقەت و ڕاستەقینەیان هێنابوو (کەچی ئێمە بڕوامان پێنەکردن و بەکەساسیەوە دەڵێن): ئایا ئەوە کەسێک نیە تکامان بۆ بکات؟ (بەڵکو خوا بمانبەخشێت)، یاخود بگەڕێینەوە بۆ دنیاو کارو کردەوەی چاک بکەین نەک ئەوەی کە ئەوسا دەمانکرد، بەڕاستی ئەوانە خۆیان دۆڕاندو هەرچیان هەڵبەستبوو و باوەڕیان پێی هەبوو، لێیان ون بوو.
إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ يَطْلُبُهُۥ حَثِيثًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ وَٱلنُّجُومَ مُسَخَّرَٰتٍۭ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ أَلَا لَهُ ٱلْخَلْقُ وَٱلْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ54
تهفسیری ئاسان: بێگومان پەروەردگارتان (اللە)یە کە دروستکاری ئاسمانەکان و زەویە لە ماوەی شەش ڕۆژدا (مەگەر هەر خۆیشی بزانێت ئەو ڕۆژانە ماوەیان چەندە)، پاشان لەسەر عەرش و تەختی فەرمانڕەوایی وەستا (ئەڵبەتە چۆنیەتیی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایەتی و گەلێ شتی لەو بابەتانە لەرادەی بۆچوونی ئێمە بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لە پێشەوا مالیک و ئەحمەد پرسیووە، لە وەڵامدا وتوویانە: وەستانەکە حەقیقەتی هەیە، چۆنیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیار کردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، بەشەو، ڕۆژ دادەپۆشێت؛ لەکاتێکدا بەشێنەیی عەوداڵە بەدوایدا، خۆرو مانگ و ئەستێرەکان (هەر هەموویان) بە فەرمانی خوا کەوتوونەتە گەڕو لە فەرمانی دەرناچن، ئاگادار بن و بزانن و تێفکرن کە: هەرچی دروستکردن و بڕیاردانە هەر بۆ ئەوە، (کەواتە دەبا هەمووان فەرمانبەرداری ئەو بین و لە فەرمانی دەرنەچین)، موبارەک و پیرۆزو گەورەیە زاتی (اللە) پەروەردگاری جیهانیان.
ٱدْعُوا۟ رَبَّكُمْ تَضَرُّعًۭا وَخُفْيَةً ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ55
تهفسیری ئاسان: هاناو هاوار بکەن لە پەروەردگارتان بەپاڕانەوەی بەکوڵ، بەنهێنی (لەکات و شوێنی لەباردا) چونکە بەڕاستی ئەو زاتە دەست درێژکارانی خۆش ناوێت ( مەبەست ئەوانەن کە هاناو هاوار بۆ غەیری خوا دەبەن).
وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَٰحِهَا وَٱدْعُوهُ خَوْفًۭا وَطَمَعًا ۚ إِنَّ رَحْمَتَ ٱللَّهِ قَرِيبٌۭ مِّنَ ٱلْمُحْسِنِينَ56
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە) فەساد و گوناە و تاوان ئەنجام مەدەن لە زەویدا دوای ئەوەی چاکەکاریی ڕەنگی گرتووەو (خەڵکی خەریکن خووی پێوە دەگرن)، بەردەوام هاناو هاوار بۆ خوا بەرن لە ترسی سزای دۆزەخ و بەئومێدی بەدەستهێنانی بەهەشت، بەڕاستی ڕەحمەتی خوا نزیکە لە چاکەکاران و چاکەخوازانەوە.
وَهُوَ ٱلَّذِى يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَقَلَّتْ سَحَابًۭا ثِقَالًۭا سُقْنَٰهُ لِبَلَدٍۢ مَّيِّتٍۢ فَأَنزَلْنَا بِهِ ٱلْمَآءَ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ ۚ كَذَٰلِكَ نُخْرِجُ ٱلْمَوْتَىٰ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ57
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خوایەیە کە بای شەماڵ (هەڵگری هەڵمی ئاو) دەنێرێت لەکاتێکدا مژدەیە (بۆ خەڵک) لەنێوان دوودەستی ڕەحمەتی پەروەردگاردا، هەتا وای لێدێت کە ئەو بایە هەوری سەنگین هەڵدەگرێت، ئەوسا دەینێرین بۆ ناوچەو وڵاتێکی مردوو، جا بەهۆی ئەو ئاوەوە هەرچی بەروبوومە دەری دەهێنین، جا هەر ئابەو شێوەیە مردووانیش لەناخی زەوی دەردەهێنین و زیندوو دەکەینەوە، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن.