پیشاندان:
7. سورة الأعراف
وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ ٱلْقُرَىٰٓ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَٰتٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ وَلَٰكِن كَذَّبُوا۟ فَأَخَذْنَٰهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ96
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خەڵکی شارەکان بەڕاستی باوەڕیان بهێنایەو خۆیان بپاڕاستایە، ئەوا بێگومان ئێمە دەرگای فەڕو بەرەکەتی ئاسمان و زەوییان لەسەر دەکردنەوە، بەڵام ئەوان کە پەیام و پێغەمبەرانی ئێمەیان بەدرۆزانی، جا ئێمەش بەهۆی ئەو کاروکردەوانەی کە دەیانکرد گرتمانن و لەناومان بردن.
أَفَأَمِنَ أَهْلُ ٱلْقُرَىٰٓ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا بَيَٰتًۭا وَهُمْ نَآئِمُونَ97
تهفسیری ئاسان: جا ئایا خەڵکی شارەکان لەوە دڵنیان و ناترسن کە تۆڵەی ئێمە بێت بۆیان لە شەودا لە کاتێکدا کە ئەوان نوستوون؟!
أَوَأَمِنَ أَهْلُ ٱلْقُرَىٰٓ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا ضُحًۭى وَهُمْ يَلْعَبُونَ98
تهفسیری ئاسان: ئایا خەڵکی شارەکان دڵنیاشن و ناترسن لەوەی کە تۆڵەی ئێمە بێت بۆیان لە چێشتەنگاودا، لەکاتێکدا ئەوان سەرگەرمی یاری و گەمەن.
أَفَأَمِنُوا۟ مَكْرَ ٱللَّهِ ۚ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْخَٰسِرُونَ99
تهفسیری ئاسان: جا ئایا دڵنیاو بێباک بوون لە نەخشەو پلانی خوا (لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵ یان لەسەر ئاستی حوکمەت و گەلان)؟! جا کەس بێباک نابێت لە نەخشە و پلانی خوا جگە لە قەومی خەسارەتمەندان نەبێت.
أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ أَهْلِهَآ أَن لَّوْ نَشَآءُ أَصَبْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ ۚ وَنَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ100
تهفسیری ئاسان: ئایا دەریشنەکەوت بۆ ئەوانەی دێن بەدوای دەستەو چینەکانی پێش خۆیان پاش لەناوچوونی ئەوانەی کە تیایدا نیشتەجێ بوون کە ئەگەر بمانویستایە، ئەوە بەهۆی گوناهەکانیانەوە تووشمان دەکردن (وەک چۆن خەڵکانی پێش خۆیانمان لەناو برد)و مۆرمان دەنا بەسەر دڵەکانیاندا، جا ئەوان نابیستن.
تِلْكَ ٱلْقُرَىٰ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآئِهَا ۚ وَلَقَدْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْكَٰفِرِينَ101
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) ئەو شارو ناوچانە هەندێک لە هەواڵ و بەسەرهاتەکانیان بۆ دەگێڕینەوە، سوێند بەخوا بێگومان پێغەمبەرانیان بۆ هات، هاوڕێ لەگەڵ چەندەها موعجیزەدا، ئیتر وەنەبێت ئەوانە باوەڕیان هێنابێت بەوەی کە پێشتر بڕوایان پێی نەبوو، ئا بەو شێوەیە خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی بێ باوەڕاندا.
وَمَا وَجَدْنَا لِأَكْثَرِهِم مِّنْ عَهْدٍۢ ۖ وَإِن وَجَدْنَآ أَكْثَرَهُمْ لَفَٰسِقِينَ102
تهفسیری ئاسان: بەشی زۆری ئەو خەڵکە سەرگەردانەمان دەست نەکەوت کە پەیمان شکێن نەبن و بەڕاستی زۆربەی ئەوانەمان بەدەرچوو لە ئاینی خوا دەستکەوت.
ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَظَلَمُوا۟ بِهَا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ103
تهفسیری ئاسان: پاشان لە دوای ئەو (پێغەمبەرانەی کە باسکران) موسامان هاوڕێ لەگەڵ موعجیزەی جۆراو جۆردا بۆ سەر فیرعەون و دارو دەستەکەی ڕەوانەکرد، کەچی ستەمیان لەخۆیان کردو پێی بێ باوەڕ بوون، جا تەماشا بکە و ببینە بزانە چۆن بوو سەرئەنجامی ئەوانەی کە چێنەری تۆوی خراپە بوون.
وَقَالَ مُوسَىٰ يَٰفِرْعَوْنُ إِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ104
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: ئەی فیرعەون چاک بزانە و دڵنیابە کە من ڕەوانە کراوو فرستادەم لەلایەن پەروەردگاری جیهانیانەوە...