پیشاندان:
7. سورة الأعراف
وَجَٰوَزْنَا بِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْبَحْرَ فَأَتَوْا۟ عَلَىٰ قَوْمٍۢ يَعْكُفُونَ عَلَىٰٓ أَصْنَامٍۢ لَّهُمْ ۚ قَالُوا۟ يَٰمُوسَى ٱجْعَل لَّنَآ إِلَٰهًۭا كَمَا لَهُمْ ءَالِهَةٌۭ ۚ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌۭ تَجْهَلُونَ138
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا نەوەی ئیسرائیلمان لە دەریاکە پەڕاندەوە، دوای تاوێک ڕێیان کەوت لە خەڵکێک کە بەدەوری بتەکانیاندا دەخولانەوەو دەیانپەرستن، (دەستەیەکیان) وتیان: ئەی موسا خوایەکیش بۆ ئێمە ساز بکە وەکو ئەوانە چەند خوایەکیان هەیە!! موسا پێی وتن: بەڕاستی ئێوە قەومێکن نەدەزانن و نەدەفامن...
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ مُتَبَّرٌۭ مَّا هُمْ فِيهِ وَبَٰطِلٌۭ مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ139
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئائەوانە ئەوەی تێدا دەژین لەناوچووە و، پووچەڵە ئەوەی ئەوان دەیانکرد.
قَالَ أَغَيْرَ ٱللَّهِ أَبْغِيكُمْ إِلَٰهًۭا وَهُوَ فَضَّلَكُمْ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ140
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: ئایا کەی ڕەوایە بێجگە لە خوا خوایەکی ترتان بۆ بخوازم، لەکاتێکدا کە ئەو زاتە لەناو خەڵکی ئەم جیهانەدا هەڵی بژاردوون و ڕێزی زیاتری لێناوون.
وَإِذْ أَنجَيْنَٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ ۖ يُقَتِّلُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ ۚ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌۭ141
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو کاتەش بکەن کە ڕزگارمان کردن لە دارو دەستەی فیرعەون کاتێک کە ناسۆرترین ئەشکەنجەیان دەدان، بەشێوەیەکی دڕندانە زۆرینەی کوڕەکانی ئێوەیان دەکوشت وئافرەتەکانی ئێوەشیان دەهێشتەوە (بۆ کەنیزەکی)، لەوەشدا بەڵاو تاقیکردنەوەیەکی گەورە هەیە بۆتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە (بۆچی زوو فەرامۆشتان کرد).
۞ وَوَٰعَدْنَا مُوسَىٰ ثَلَٰثِينَ لَيْلَةًۭ وَأَتْمَمْنَٰهَا بِعَشْرٍۢ فَتَمَّ مِيقَٰتُ رَبِّهِۦٓ أَرْبَعِينَ لَيْلَةًۭ ۚ وَقَالَ مُوسَىٰ لِأَخِيهِ هَٰرُونَ ٱخْلُفْنِى فِى قَوْمِى وَأَصْلِحْ وَلَا تَتَّبِعْ سَبِيلَ ٱلْمُفْسِدِينَ142
تهفسیری ئاسان: بەڵێنی سی شەومان بە موسادا (کە خواپەرستی تێدا بکات، تا ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی تەورات) و بە دە شەوی تر ماوەکەمان تەواوکرد، ئینجا کاتی گفتوگۆی موسا لەگەڵ پەروەردگاریدا تەواو بوو کە گەیشتە چل شەو، موسا (پێش ڕۆیشتنی بۆ کێوی طور) بە هارونی برای وت: ئیتر تۆ لە جیاتی من بە لەناو قەوم و عەشرەتمدا دەوری چاکسازی ببینە و نەکەیت شوێن ڕێبازی ئەوانە بکەویت کە چێنەری تۆوی خراپەن.
وَلَمَّا جَآءَ مُوسَىٰ لِمِيقَٰتِنَا وَكَلَّمَهُۥ رَبُّهُۥ قَالَ رَبِّ أَرِنِىٓ أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَىٰنِى وَلَٰكِنِ ٱنظُرْ إِلَى ٱلْجَبَلِ فَإِنِ ٱسْتَقَرَّ مَكَانَهُۥ فَسَوْفَ تَرَىٰنِى ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُۥ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُۥ دَكًّۭا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًۭا ۚ فَلَمَّآ أَفَاقَ قَالَ سُبْحَٰنَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْمُؤْمِنِينَ143
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک موسا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و پەروەردگاریشی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا ئەنجامدا (دیارە لە حاڵەتێکی ڕۆحی و دەروونی زۆر بەرزدا بووە، کەوتۆتە جیهانێکی زۆر سەیرو خۆشەوە کە قەڵەم ناتوانێت باسی بکات و زمان ناتوانێت وەسفی بکات، ئاخر ناحەقی نیە، پەروەردگاری ئەم بوونەوەرە گفتوگۆ لەگەڵ بەندەیەکی خۆیدا ئەنجام بدات، با پێغەمبەریش بێت، بۆیە لە خۆشیدا هاتە گفت و) وتی: (تو خوا، خوایە گیان، ئەی پەروەردگاری ئازیزم) خۆتم نیشان بدە تا تێر تەماشات بکەم، خوای گەورەش فەرمووی: هەرگیز (لە دنیادا) نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی لەوەی کە بەرگەی تەجەلای زاتی پەروەردگار ناگرێت) پێی فەرموو: بەڵام (ئەگەر هەر حەز دەکەیت) سەیری ئەو چیایە بکە، جا ئەگەر مایەوە لە جێگەی خۆیدا ئەوا لەوەودوا تۆش من دەبینیت، جا کاتێک پەروەردگاری خۆی نیشانی کێوەکەداو تەجەلای کرد، کێوەکەی سووتاند و ورد و خاشی کرد، موساش کەوت و لە هۆش خۆی چوو، ئینجا کاتێک هاتەوە هۆش خۆی (زانی داخوازیەکەی زۆر گەورە بووە) وتی: ستایش و بێگەردی و کەماڵ هەر سایشتەی تۆیە، من پەشیمانم لە داخوازیەکەم و گەڕامەوە بۆ لای تۆ و من یەکەم کەسم لە ئیمانداران.