پیشاندان:
7. سورة الأعراف
وَلَمَّا رَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوْمِهِۦ غَضْبَٰنَ أَسِفًۭا قَالَ بِئْسَمَا خَلَفْتُمُونِى مِنۢ بَعْدِىٓ ۖ أَعَجِلْتُمْ أَمْرَ رَبِّكُمْ ۖ وَأَلْقَى ٱلْأَلْوَاحَ وَأَخَذَ بِرَأْسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُۥٓ إِلَيْهِ ۚ قَالَ ٱبْنَ أُمَّ إِنَّ ٱلْقَوْمَ ٱسْتَضْعَفُونِى وَكَادُوا۟ يَقْتُلُونَنِى فَلَا تُشْمِتْ بِىَ ٱلْأَعْدَآءَ وَلَا تَجْعَلْنِى مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ150
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک موسا گەڕایەوە بۆ لای قەومەکەی (زانی بووی خەریکی گوێرەکە پەرستین) زۆر بەتوڕەیی و پەستی و غەمباریەوە وتی: بەڕاستی دوای ڕۆشتنی من جێنشینیەکی خراپی منتان کرد، ئەوە پەلەتان کرد لە وادەی پەروەردگارتاندا؟ (ئیتر لەداخی ئەو لادان و سەرگەردانیە) تابلۆکانی (تەورات)ی فڕێداو پەلاماری قژی (هاروون)ی برای داو ڕای کێشا بۆ لای خۆی، (هاروون) وتی: کوڕی دایکم (خەتای من نەبوو، من زۆر هەوڵمدا بەڵام بێ سوود بوو) بە ڕاستی ئەو خەڵکە زۆریان بۆ هێنام و هێزیان لێسەندم، خەریک بوو بشمکوژن (کاکە گیان) کەوابوو دوژمنانم پێ شاد مەکە و لەگەڵ قەومی ستەمکاردا حسابم بۆ مەکە.
قَالَ رَبِّ ٱغْفِرْ لِى وَلِأَخِى وَأَدْخِلْنَا فِى رَحْمَتِكَ ۖ وَأَنتَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ151
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ئیتر موسا بەخۆیدا هاتەوە و) وتی: پەروەردگارا لە خۆم و براکەشم خۆش ببە و هەردووکمان بخەرە نێو ڕەحمەت و میهرەبانی خۆتەوە و تۆ لە هەموو کەس بەسۆزتر و میهرەبانتریت.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلْعِجْلَ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَذِلَّةٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُفْتَرِينَ152
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە گوێرەکەکەیان پەرست، لەئایندەدا لەلایەن پەروەردگاریانەوە خەشم و قینیان دەگاتێ و زەلیلی و خەجاڵەتییش بەشیان دەبێت لە ژیانی دنیادا، هەر بەو شێوەیەش پاداشتی ئەوانە دەدەینەوە کە درۆ بەدەم خواوە هەڵدەبەستن.
وَٱلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ثُمَّ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِهَا وَءَامَنُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ153
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە کردارە خراپەکانیان ئەنجامداوە و پاشان لە دوای کردارە خراپەکان تەوبەیان کردو پەشیمان بوونەوە و باوەڕێکی دامەزراویان هێنا، ئەوە بێگومان پەروەردگاری تۆ (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) لە دوای ئەنجامدانی ئەوکارانە لێخۆشبوو میهرەبانە.
وَلَمَّا سَكَتَ عَن مُّوسَى ٱلْغَضَبُ أَخَذَ ٱلْأَلْوَاحَ ۖ وَفِى نُسْخَتِهَا هُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّلَّذِينَ هُمْ لِرَبِّهِمْ يَرْهَبُونَ154
تهفسیری ئاسان: کاتێک تووڕەیی موسا هێور بۆوە، تابلۆکانی (تەورات)ی هەڵگرتەوە، کەلە توێیدا ڕێنموویی و ڕەحمەت و میهرەبانی تیادا دەدرەوشایەوە بۆ ئەوانەی کە لە پەروەردگاریان دەترسن و مەبەستیانە لێیان نەڕەنجێت.
وَٱخْتَارَ مُوسَىٰ قَوْمَهُۥ سَبْعِينَ رَجُلًۭا لِّمِيقَٰتِنَا ۖ فَلَمَّآ أَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُم مِّن قَبْلُ وَإِيَّٰىَ ۖ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَّآ ۖ إِنْ هِىَ إِلَّا فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَن تَشَآءُ وَتَهْدِى مَن تَشَآءُ ۖ أَنتَ وَلِيُّنَا فَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَا ۖ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْغَٰفِرِينَ155
تهفسیری ئاسان: (دوای ماوەیەک) موسا حەفتا پیاوی لە قەومەکەی هەڵبژارد (تا پەشیمانی تەواو دەربڕن لەگوێرەکە پەرستی، لەکاتی دیاری کراودا بردنی بۆ لای کێوی طور) جا کاتێک تووشی بوومەلەرزەکە بوون و گرتنی، موسا وتی: پەروەردگارا خۆ ئەگەر بتویستایە پێشتر منیش و ئەوانیشت لەناو دەبرد، ئایا ئێمە لەناو دەبەیت بەهۆی ئەوەی کە ئەو نەفامانەمان کردویانە، ئەمە هیچ شتێک نیە تەنها تاقیکردنەوەیەکی زاتی تۆ نەبێت کە ئەوەی بتەوێت پێگومڕا دەکەیت، ئەوەش بتەوێت هیدایەتی دەدەیت، هەر تۆ پشت و پەنای ئێمەی، جا (داواکارین) لێمان خۆش ببیت و بەزەییت پیاماندا بێتەوە، تۆ چاکترینی چاوپۆشیکەرانی.