پیشاندان:
7. سورة الأعراف
وَقَطَّعْنَٰهُمُ ٱثْنَتَىْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا أُمَمًۭا ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ إِذِ ٱسْتَسْقَىٰهُ قَوْمُهُۥٓ أَنِ ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْحَجَرَ ۖ فَٱنۢبَجَسَتْ مِنْهُ ٱثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًۭا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍۢ مَّشْرَبَهُمْ ۚ وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلْغَمَٰمَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ ۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ160
تهفسیری ئاسان: ئێمە نەوەی ئیسرائیلمان کرد بە دوانزە تیرەو تایەفە (دوای ئەوەی بەبیابانی سینادا کۆچیان دەکرد تووشی تینویەتیەکی زۆر بوون) و وەحی و نیگامان بۆ موسا نارد کاتیک قەومەکەی داوای ئاویان لێکرد کە: بە دار عاساکەت بماڵە بەبەردەکەدا ( هەر کە ئەو کارەی کرد) بەردەکە دوانزە کانی لێ هەڵقوڵا، بێگومان هەر تیرەو تایەفەیەک کانیاوی خۆی زانی و هەوریشمان کرد بە سێبەر بەسەریانەوە (تا گەرما زۆریان بۆ نەهێنێت)و گەزۆ و باڵندەی شەلاقەشمان بەسەردا باراندن، دە بخۆن لەو هەموو ڕزق و ڕۆزیە پاکانەی کە پێمان بەخشیوون، جا وەنەبێت ئەوانە ستەمیان لە ئێمە کردبێت (بە ناشوکری کردن و بێزاری دەربڕین) بەڵکو ستەمیان هەر لە خۆیان دەکرد.
وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ ٱسْكُنُوا۟ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ وَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ وَقُولُوا۟ حِطَّةٌۭ وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطِيٓـَٰٔتِكُمْ ۚ سَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ161
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو کاتە بکەرەوە کە پێیان وترا: لەم شارەدا کە (قودسە) نیشتەجێ ببن و لەو بەروبوومانەی کە بە دەورو پشتیدا هەیە لە هەر شوێنێک ویستان بە ئارەزووی خۆتان لێی بخۆن و داوای لێخۆشبوون بکەن و بڵێن پەروەردگارا؛ لێمان خۆش ببەو گوناهەکانمان لێ هەڵوەرێنە، جا لە دەروازەی شارەوە بە کڕنووشەوە بچنە ژوورەوە، ئەوە ئیتر ئێمە لە هەڵە و گوناهەکانتان خۆش دەبین، لەئایندەدا چاکەکاران پاداشتی زیاتریان دەدەینەوە (لە هەردوو جیهاندا).
فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ قَوْلًا غَيْرَ ٱلَّذِى قِيلَ لَهُمْ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِجْزًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ162
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەیان کە ستەمیان کردبوو فەرموودەکەیان گۆڕی بەشتێک ئەوە نەبوو کە پێیان وترا بوو، جائێمەش سزاو بەڵایەکمان لە ئاسمانەوە بەسەردا ناردن بەهۆی ئەو ستەمەوە کە دەیانکرد.
وَسْـَٔلْهُمْ عَنِ ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِى كَانَتْ حَاضِرَةَ ٱلْبَحْرِ إِذْ يَعْدُونَ فِى ٱلسَّبْتِ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًۭا وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ ۙ لَا تَأْتِيهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ نَبْلُوهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ163
تهفسیری ئاسان: پرسیار لە جووەکان بکە دەربارەی ئەو شارەی کە لەسەر قەراغی دەریا بوو، لەکاتێکدا ئەوان لە ڕۆژی شەممەدا سنووریان دەشکاند (کە بڕیار بوو ڕۆژی شەممە تەرخان بێت تەنها بۆ خواپەرستی) کاتێک لە ڕۆژی شەممەکەیاندا ماسیە گەورەکانیان بەسەر ئاوەوە بۆ دەهاتن، ئەو ڕۆژەش کە شەممەیان نەدەبوو ماسیەکانیان بۆ نە دەهات، ئا بەو شێوەیە بەهۆی یاخی بوون و لادانیانەوە تاقیمان کردنەوە.