پیشاندان:
7. سورة الأعراف
۞ وَإِذْ نَتَقْنَا ٱلْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُۥ ظُلَّةٌۭ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُۥ وَاقِعٌۢ بِهِمْ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱذْكُرُوا۟ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ171
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو کاتەش بکەرەوە کە کێوی طورمان لە جێی خۆی هەڵکەندو لە شوێنی خۆی بەرزمان کردەوە بەسەریاندا وەکو پەڵەهەورێک، جا ئەوکاتە (بەتەواوی ترسیان لێنیشت و) وایانزانی کە دەکەوێت بەسەریاندا، (ئەوسا پێمان وتن) دە ئیتر ئەوەی پێمان بەخشیوون بەتوندی بیگرن و لە سنوور دەرمەچن و ئەو فەرمانانەی کە پێمانداون هەمیشە لە یادتان بێت، بۆ ئەوەی ئێوە خۆتان بپارێزن.
وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنۢ بَنِىٓ ءَادَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَآ ۛ أَن تَقُولُوا۟ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَٰذَا غَٰفِلِينَ172
تهفسیری ئاسان: یادی ئەوکاتەش بکەرەوە کە پەروەردگارت پشتاو پشتی نەوەی ئادەمی کۆ کردەوە (لە جیهانی پەنهان و شاراوەدا پەیمانی لێ وەرگرتن) و کردنی بە شایەت بەسەر خۆیانەوە و (پێی فەرموون): ئایا من پەروەردگاری ئێوە نیم؟! هەموو وتیان: نابێت تۆ خوای ئێمە نەبیت، بەڵێ شایەتیمان داوە (کە تۆ پەروەردگارمانیت)، ئەمەش بۆ ئەوەی نەوەکو لە ڕۆژی قیامەتدا بڵێن: بەڕاستی ئێمە لەمە بێئاگا بوین!!
أَوْ تَقُولُوٓا۟ إِنَّمَآ أَشْرَكَ ءَابَآؤُنَا مِن قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةًۭ مِّنۢ بَعْدِهِمْ ۖ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلْمُبْطِلُونَ173
تهفسیری ئاسان: یاخود نەوەک بڵێن: جا ئێمە چی بکەین، بەڕاستی باوو باپیرانمان لە پێشدا هاوەڵیان بۆ خوا داناوە و ئێمەش نەوەیەک بووین دوای ئەوان هاتین و شوێنیان کەوتین، جا ئایا تۆ لەناومان دەبەیت بەهۆی ئەوەی کە پێشێلکەرانی حەق کردوویانە؟
وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ وَلَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ174
تهفسیری ئاسان: ئا بەوشێوەیە ئایەت و فەرمانەکان ڕووندەکەینەوە (تالێی ورد ببنەوە) و بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە (بۆ سەر ڕاستە شەقامی ئیمان و خواناسین).
وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱلَّذِىٓ ءَاتَيْنَٰهُ ءَايَٰتِنَا فَٱنسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ ٱلشَّيْطَٰنُ فَكَانَ مِنَ ٱلْغَاوِينَ175
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) هەواڵی ئەو کەسەیان بەسەردا بخوێنەرەوە کە فەرمانەکانی خۆمانمان پێبەخشی بوو، کەچی ئەویش خۆی لێ داماڵی و خۆی لێ دوورە پەرێز گرت، ئەوسا ئیتر شەیتان شوێنی کەوت و دایەپێش و چووە ڕیزی سەر لێشێواوانەوە.
وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَٰهُ بِهَا وَلَٰكِنَّهُۥٓ أَخْلَدَ إِلَى ٱلْأَرْضِ وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ ۚ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ ٱلْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ۚ ذَّٰلِكَ مَثَلُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا ۚ فَٱقْصُصِ ٱلْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ176
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بمانویستایە ئەوە بەو ئایەت و فەرمانانە بەرزمان دەکردەوە، بەڵام ئەو خۆی چەسپان بەزەویەوە و (دەستی کرد بەدنیا پەرستی و) شوێنی ئارەزووی خۆی کەوت، جا نموونەی (ئەو جۆرە کەسانە) وەکو نموونەی سەگ وایە ئەگەر دەری بکەیت و پیایدا هەڵبشاخێیت هەناسە بڕکێیەتی (زمان دەردەکێشێت)، یاخود ئەگەر وازی لێ بهێنیت ئەوە هەر هەناسە بڕکێیەتی، ئەوە نموونەی ئەو کەسانەیە کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانیوە و بڕوایان پێی نەبووە، کەوابوو ئەم جۆرە بەسەرهاتانە بگێڕەرەوە بۆ ئەوەی (دابچڵەکێن و) بیربکەنەوە.
سَآءَ مَثَلًا ٱلْقَوْمُ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ177
تهفسیری ئاسان: ئای کە چەندە نموونەیەکی ناشرینە، نموونەی ئەو کەسانەی کە بەڵگەو فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانیوەو بڕوایان پێ نەکردوە، ئەوانە هەر ستەمیان لە خۆیان دەکرد.
مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِى ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ178
تهفسیری ئاسان: ئەوەی خوا ڕێنموویی بکات ئەوە هەر ئەو ڕێنموویی وەرگرە، ئەوەش کەگومڕای بکات ئەوە هەر ئەوانە زەرەرمەندن.