پیشاندان:
7. سورة الأعراف
إِنَّ وَلِۦِّىَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْكِتَٰبَ ۖ وَهُوَ يَتَوَلَّى ٱلصَّٰلِحِينَ196
تهفسیری ئاسان: (هەروەها بڵێ): بەڕاستی پشت و پەنای من ئەو خوایەیە کە قورئانی دابەزاندوەو لەکاتێکدا ئەو زاتە سەرپەرشتی چاکان و پاکان دەکات.
وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَكُمْ وَلَآ أَنفُسَهُمْ يَنصُرُونَ197
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە ئێوە جگە لە خوا هاناو هاواریان بۆ دەبەن ناتوانن سەرکەوتوتان بکەن، (تەنانەت) ناتوانن یارمەتی خۆیشیان بدەن.
وَإِن تَدْعُوهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ لَا يَسْمَعُوا۟ ۖ وَتَرَىٰهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ وَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ198
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بانگیان بکەیت بۆ ڕێبازی هیدایەت، ئەوە (بانگەوازت) نابیستن (چ جای ئەوەی یارمەتیشت بدەن)، تۆ دەیانبینیت ئەوان سەیرت دەکەن، لەکاتێکدا کە نابینن.
خُذِ ٱلْعَفْوَ وَأْمُرْ بِٱلْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْجَٰهِلِينَ199
تهفسیری ئاسان: کاری ئاسان لەخەڵکی داوا بکەو چاوپۆشی لە هەڵەو کەموکوڕیەکانیان بکەو، فەرمان بدە بە چاکەو کردەوەیەک کە پەسەندی شەرعە، ڕووش وەرگێڕەو پشت بکە لە نەفام و تێ نەگەیشتوان.
وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ نَزْغٌۭ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٌ عَلِيمٌ200
تهفسیری ئاسان: ئەگەر وەسوەسەیەکت لەلایەن شەیتانەوە بۆ پێشهات و ویستی لە خشتەت بەرێت و تووشی هەڵەت بکات، جا ئەوە تۆ پەنا بگرە بەخواو پشت بەو ببەستە، چونکە بەڕاستی ئەو زاتە بیسەر و زانایە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ إِذَا مَسَّهُمْ طَٰٓئِفٌۭ مِّنَ ٱلشَّيْطَٰنِ تَذَكَّرُوا۟ فَإِذَا هُم مُّبْصِرُونَ201
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە پارێزکار و تەقوادار بوون، کاتێک خەتەرەو خەیاڵێک لەلایەن شەیتانەوە تووشیان بێت، ئەوە خێرا بێدار دەبنەوە و خوای خۆیان بیر دەکەوێتەوە و هۆشیار دەبنەوە، ئیتر دەستبەجێ بینا دەبن و بەرچاویان ڕوون دەبێت (رێبازی ڕاست بەدی دەکەن و لێیان ناشێوێت).
وَإِخْوَٰنُهُمْ يَمُدُّونَهُمْ فِى ٱلْغَىِّ ثُمَّ لَا يُقْصِرُونَ202
تهفسیری ئاسان: برا شەیتانەکانیشیان کۆمەکیان دەکەن لە گومڕایی کردنیان بەڕازاندنەوە و جوانکردنی گوناهو تاوانەکان، پاشان کۆڵ نادەن و کول نابن (لە گومڕایی کردنیاندا).
وَإِذَا لَمْ تَأْتِهِم بِـَٔايَةٍۢ قَالُوا۟ لَوْلَا ٱجْتَبَيْتَهَا ۚ قُلْ إِنَّمَآ أَتَّبِعُ مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ مِن رَّبِّى ۚ هَٰذَا بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمْ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ203
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش تۆ (لەسەر داخوازیان)، بەڵگەو موعجیزەیەکیان بۆ نەهێنیت، ئەوە خوانەناسان (بەگاڵتە پێکردنەوە) دەڵێن: دەی بۆ هەڵت نەبەست و داتنەهێنا؟! بڵێ (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) من لەو کەسانە نیم کە خۆم شت هەڵبەستم) بەڕاستی من تەنها شوێنکەوتەی ئەو نیگایەم کە لەلایەن پەروەردگارمەوە بۆم دێت، ئەم قورئانەی (کە ئێوە باوەڕتان پێی نیە) چەندەها بەڵگەو بەرچاو ڕوونیە بۆ دڵەکان لە لایەن پەروەردگارتانەوە، هیدایەت بەخش و ڕەحمەتیشە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕ دەهێنن.
وَإِذَا قُرِئَ ٱلْقُرْءَانُ فَٱسْتَمِعُوا۟ لَهُۥ وَأَنصِتُوا۟ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ204
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کە قورئان دەخوێندرێت، ئەوە گوێی بۆ بگرن و دڵی بدەنێ و بێ دەنگ بن، بۆ ئەوەی ئێوە ڕەحمتان پێ بکرێت و پەروەردگار بەزەیی پێتاندا بێتەوە (گوێ گرتن بەدڵ و بێدەنگی کار کردی خۆی هەیە لەسەر بیسەر، بێجگە لە پاداشتی بێ سنوور).
وَٱذْكُر رَّبَّكَ فِى نَفْسِكَ تَضَرُّعًۭا وَخِيفَةًۭ وَدُونَ ٱلْجَهْرِ مِنَ ٱلْقَوْلِ بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْءَاصَالِ وَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْغَٰفِلِينَ205
تهفسیری ئاسان: یادی پەروەردگارت لە دڵ و دەروونی خۆتدا بە لاڵانەوەو ترسەوە بکەو، بێ دەنگ بەرز کردنەوە ( لە نێوان چپە و ئاشکرادا)، لە بەیانیان و دەمە و ئێواراندا، لەبێئاگایان مەبە (ئەوانەی دڵیان غافڵە).
إِنَّ ٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَيُسَبِّحُونَهُۥ وَلَهُۥ يَسْجُدُونَ ۩206
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی لای پەروەردگارتن خۆیان بەگەورە ناگرن لە پەرستنی ئەو زاتەداو بەردەوام تەسبیحات و ستایشی دەکەن و سوژدە و کڕنووشی بۆ دەبەن (حەق وایە سەرجەم ئادەمیزادەکانیش چاو لەوان بکەن).