پیشاندان:
8. سورة الأنفال
إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَٱسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّى مُمِدُّكُم بِأَلْفٍۢ مِّنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ مُرْدِفِينَ9
تهفسیری ئاسان: یادی ئەوکاتە بکەنەوە کەلە پەروەردگارتان دەپاڕانەوە و داوای یارمەتیتان لێ دەکرد، خوایش خێرا هات بە هاناتانەوە و فەرمووی بەڕاستی من بەهەزار فریشتەی تر یارمەتی و کۆمەکیتان دەکەم بەشوێن ئەوانی تردا.
وَمَا جَعَلَهُ ٱللَّهُ إِلَّا بُشْرَىٰ وَلِتَطْمَئِنَّ بِهِۦ قُلُوبُكُمْ ۚ وَمَا ٱلنَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ10
تهفسیری ئاسان: ئەم یارمەتیەش جگەلە مژدەیەکی خوایی شتێکی تر نەبوو، تا دڵەکانیشتان ئارام بگرێت و دڵنیابن بەو یارمەتیە، ئەگینا سەرکەوتن تەنها لە لایەن خواوە نەبێت نیە، چونکە بەڕاستی هەر خوا خۆی باڵادەست و دانایە.
إِذْ يُغَشِّيكُمُ ٱلنُّعَاسَ أَمَنَةًۭ مِّنْهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ لِّيُطَهِّرَكُم بِهِۦ وَيُذْهِبَ عَنكُمْ رِجْزَ ٱلشَّيْطَٰنِ وَلِيَرْبِطَ عَلَىٰ قُلُوبِكُمْ وَيُثَبِّتَ بِهِ ٱلْأَقْدَامَ11
تهفسیری ئاسان: ئەو مژدە و ئارامی دڵە کاتێک بوو کە خوای گەورە بەوەنەوز دایگرتن، بۆ ئەوەی هێمنیەک بێت بۆتان لەلایەن خۆیەوە و ئاوێکیشی لە ئاسمانەوە بەسەرتاندا باراند بۆ ئەوەی خاوێنتان بکاتەوە پێی و پۆخڵی شەیتانتان لێ دوور بخاتەوە (تا لە ڕووی جەستە و دڵ و دەروونەوە خاوێن بن)و دڵەکانتان بەهێزو دامەزراو بکات و بیانبەستێت بە خواوە و بەو ئاوە پێیەکانیشتان جێگیرو قایم بکات.
إِذْ يُوحِى رَبُّكَ إِلَى ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ أَنِّى مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ سَأُلْقِى فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلرُّعْبَ فَٱضْرِبُوا۟ فَوْقَ ٱلْأَعْنَاقِ وَٱضْرِبُوا۟ مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍۢ12
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) یادی ئەوە بکەرەوە کاتێک پەروەردگارت وەحی و نیگای دەکرد بۆ فریشتەکان کە: بەڕاستی من یارو یاوەرتانم، کەوابوو ئێوەش دڵی ئیمانداران پابەندو دامەزراو بکەن، لەمەودوا منیش ترس و بیم دەخەمە دڵی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون، دە ئێوەش لە سەرووی گەردنی ناپاکان بدەن و دەست بوەشێنن لە هەموو سەرپەنجەکانیان (تا کافرەکان شمشێریان پێ نەگیرێت).
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَآقُّوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ وَمَن يُشَاقِقِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ13
تهفسیری ئاسان: ئەوە لەبەر ئەوە بوو چونکە بەڕاستی ئەوان دژایەتی و سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەیان کرد، هەر کەسیش دژایەتی و سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەی بکات، ئەوە بەڕاستی خوا تۆڵەسێنەرێکی بەزەبرە.
ذَٰلِكُمْ فَذُوقُوهُ وَأَنَّ لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابَ ٱلنَّارِ14
تهفسیری ئاسان: ئەوەتە (تۆڵەی خواتان) جا ئێوەش بچێژن و بێگومان سزای ئاگری دۆزەخ هەمیشە هەر بۆ بێ باوەڕانە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ زَحْفًۭا فَلَا تُوَلُّوهُمُ ٱلْأَدْبَارَ15
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان هێناوە کاتێک بەرەنگاری ئەوانە بوونەوە کە بێ باوەڕ بوون لەکاتی لەشکرکێشیدا ئەوە پشتیان تێمەکەن و ڕامەکەن...
وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍۢ دُبُرَهُۥٓ إِلَّا مُتَحَرِّفًۭا لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٍۢ فَقَدْ بَآءَ بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأْوَىٰهُ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ16
تهفسیری ئاسان: هەرکەس لەو ڕۆژەدا ڕابکاتە دواوە و پشتیان تێبکات ئەوە بەڕاستی لەگەڵ خەشم و قینی خوادا گەڕاوەتەوە و سەرئەنجام جێ و ڕێگەی دۆزەخە کە ناخۆشترین جێگە و سەرئەنجامە مەگەر مەبەستی بەکارهێنانی هونەری جەنگ بێت یاخود مەبەستی شوێن گۆڕین و جێ گۆڕین و جێ گۆڕکێ بێت بۆ لای دەستەیەکی تر.