پیشاندان:
8. سورة الأنفال
فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ قَتَلَهُمْ ۚ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ رَمَىٰ ۚ وَلِيُبْلِىَ ٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَآءً حَسَنًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ17
تهفسیری ئاسان: کەوابوو ئەی ئیمانداران: وەنەبێت ئێوە کافرانتان کوشتبێت، بەڵکو خوا کوشتنی و لەناوی بردوون، تۆش ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) کاتێک مشتێک خۆڵت ڕوو بەکافران فڕێدا ئەو کارە تەنها تۆ نەتکرد، بەڵکو خوا فڕێیداو (خۆڵی کردە چاوی کافرانەوە)، تا ئیمانداران تاقی بکاتەوە بە تاقی کردنەوەیەکی چاک، چونکە بەڕاستی خوا بیسەری (دوعاو نزایانە)، زاناشە (بەنیەتی دڵیان).
ذَٰلِكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ ٱلْكَٰفِرِينَ18
تهفسیری ئاسان: ئەو سەرکەوتن و پشتیوانیە بۆ ئێوەی ئیماندارە، دڵنیاش بن کە خوا ڕیسواکەری پیلانی بێ باوەڕانە.
إِن تَسْتَفْتِحُوا۟ فَقَدْ جَآءَكُمُ ٱلْفَتْحُ ۖ وَإِن تَنتَهُوا۟ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَعُودُوا۟ نَعُدْ وَلَن تُغْنِىَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْـًۭٔا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ19
تهفسیری ئاسان: ئیمانداران ئەگەر ئێوە داوای یارمەتی و سەرکەوتن دەکەن ئەوە بەڕاستی سەرکەوتنتان بۆ هات و ئەگەر وازبهێنن لە سەرپێچی فەرمانەکانی پێغەمبەر ئەوە چاکترە بۆتان، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ سەرپێچی کردن، ئێمەش دەگەڕێینەوە بۆ شکست پێتانداتان، ئەوکاتە دەستەو تاقمتان هەرگیز هیچ سوودێکتان پێناگەیەنێت هەرچەند زۆریش بێت (ژمارەتان) چونکە لە ڕاستیشدا هەمیشە خوا لەگەڵ ئیماندارانی دامەزراو و لێبڕاودایە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَوَلَّوْا۟ عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ20
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بن و لە بەرنامەی ئەوزاتە پشت هەڵمەکەن، لەکاتێکدا ئێوە تێدەگەن و دەبیسن.
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ21
تهفسیری ئاسان: وەک ئەو کەسانەش مەبن (بەسەر زارەکی) دەیانوت: تێگەیشتین و بیستمان، گوێڕایەڵین، لەکاتێکدا ئەوان نابیستن و تێناگەن (چونکە دڵ و مێشکی خۆیان داخستووە).
۞ إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلصُّمُّ ٱلْبُكْمُ ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ22
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خراپترین زیندەوەران لای خوا ئەو کەسانەن کە کەڕن (حەق نابیستن) و لاڵن (حەق بێژ نین)، ئەوانەی کە ژیر نابن (بیرو هۆشیان ناخەنەکارو تێنافکرن و بیرو مێشکیان قفڵ داوە).
وَلَوْ عَلِمَ ٱللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًۭا لَّأَسْمَعَهُمْ ۖ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ23
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوا خێری تیادا بەدی بکردنایە، ئەوە وای لێدەکردن کە حەق و ڕاستی ببیستن، خۆ ئەگەر حەقیشیان پێ ببیستنایە (کە ئامادەنین بۆ وەرگرتنی) ئەوە هەر پشت لە بەرنامەی خوا دەکەن لەکاتێکدا ئەوان هەمیشە نەیارن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَجِيبُوا۟ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَقَلْبِهِۦ وَأَنَّهُۥٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ24
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بەدەم بانگەوازی خواو پێغەمبەرەوە بچن کاتێک بانگتان دەکات بۆ بەرنامە و ڕێبازێک کە دەتانژێنێتەوە و ژیان بەخشە، چاک بزانن بەڕاستی خوا (زۆر بەئاسانی) دەتوانێت دەسەڵاتی بکەوێتە نێوان ئادەمیزاد و (ئاواتەکانی) دڵیەوە (بەگۆڕینیان)، (بیرتان نەچێت) بەڕاستی هەر بۆ لای ئەویش کۆدەکرێنەوە.
وَٱتَّقُوا۟ فِتْنَةًۭ لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنكُمْ خَآصَّةًۭ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ25
تهفسیری ئاسان: هەروەها خۆتان بپارێزن لە بەڵایەک تووشی ئەوانەتان نابێت بەتایبەت کە ستەمیان کردوە (بەڵکو هەمووان دەگرێتەوە)، بشزانن کە بەڕاستی خوا تۆڵەی زۆر بە زەبرە.