پیشاندان:
8. سورة الأنفال
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَنَٰزَعُوا۟ فَتَفْشَلُوا۟ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ۖ وَٱصْبِرُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ46
تهفسیری ئاسان: گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەشی بکەن لە هەموو کردارو گوفتارێکداو ئاشووب و ئاژاوە مەگێڕن و مەچن بەگژ یەکدا، خۆ ئەگەر بچن بەگژ یەکداو یەکتر بشکێنن، ئەوە شکست و لاوازی ڕووتان تێدەکات و هەیبەت و شکۆداری و دەسەڵاتتان لەبەین دەچێت و دەبێت خۆگرو نەفس درێژ بن (هەم لە مەیدانی جەنگدا، هەم لەناو یەکتردا) چونکە بەڕاستی خوا یارو یاوەری خۆگرو ئارامگرانە.
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ خَرَجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِم بَطَرًۭا وَرِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌۭ47
تهفسیری ئاسان: نەکەن وەک ئەو جۆرە کەسانە بن کە لە وڵات و شوێنی خۆیان دەرچوون لەبەر کەش و فش کردن و خۆ نواندن لەبەر چاوی خەڵک و دەیانەوێت کۆسپ بخەنە بەردەم ڕێبازو ئاینی خوا، لەکاتێکدا کە خوای گەورەش بەئاگایە بە سەرەتاو سەرەنجامی هەموو ئەو کاروکردەوانەی کە دەیکەن.
وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ ٱلْيَوْمَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَإِنِّى جَارٌۭ لَّكُمْ ۖ فَلَمَّا تَرَآءَتِ ٱلْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّنكُمْ إِنِّىٓ أَرَىٰ مَا لَا تَرَوْنَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ ۚ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ48
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش شەیتان (بەوەسوەسە و خەیاڵ) هەموو کردەوە ناپەسەندو ناڕەواکانی بۆ ڕازاندنەوە، وتی: ئەمڕۆ هیچ کەس دەرەقەتی ئێوە نایەت و دڵنیابن منیش پشت و پەنام بۆ ئێوە، جا کاتێک ئەو دوو لەشکرە یەکتریان بینی، دەستبەجێ شەیتان پاشەو پاش گەڕایەوەو وتی: بەڕاستی من بەریم لە ئێوە! چونکە بەڕاستی ئەوەی من دەیبینم ئێوە نایبینن، (دیارە کە شەیتان بینیوویەتی چۆن فریشتە دەستە دەستە دادەبەزن بۆ یارمەتی ئیمانداران، بۆیە لە ترسا وتی): بێگومان من لە خوا دەترسم، خوایش زۆر سەخت و بە زەبرە لە تۆڵەدا.
إِذْ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ غَرَّ هَٰٓؤُلَآءِ دِينُهُمْ ۗ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ49
تهفسیری ئاسان: کاتێک دووڕووەکان و ئەوانەی لە دڵیاندا نەخۆشی (بێ ئیمانی) تیا جێگیر بوو (بە ئیماندارانیان) دەوت: ئا ئەوانە ئاینەکەیان لە خۆبایی کردوون (ئەگینا بەو ژمارە کەمەوە چۆن خۆیان دەگرن)، (خوایش دەفەرمووێت) ئەوەی پشت بەخوا ببەستێت، ئەوە بەڕاستی خوا باڵادەست و دانایە.
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ يَتَوَفَّى ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۙ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَٰرَهُمْ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ50
تهفسیری ئاسان: ئەگەر دەتبینی کاتێک فریشتەکان گیانی ئەوانەیان دەکێشا کە بێ باوەڕ بوون! کە دەیانکێشا بەدەم و چاو و پشتیاندا و (ڕاپێچیان دەکردن بۆ دۆزەخ و، پێیان دەوتن): دە بچێژن سزایەکی سوتێنەر...
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّٰمٍۢ لِّلْعَبِيدِ51
تهفسیری ئاسان: (هەروەها پێیان دەوتن) ئەو لێدان و سزایە هەر بەهۆی ئەوەوەیە کە خۆتان بە دەستی خۆتان پێشتان خستووە و چونکە بەڕاستی خوا بەهیچ شێوەیەک ستەمکار نیە لە بەندەکانی.
كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ ۙ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّۭ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ52
تهفسیری ئاسان: کارو کردەوەی (خوانەناسان لە هەموو سەردەمێکدا) وەکو داب و نەریتی فیرعەون و ئەو کەسانە وایە کە لە (سەردەمە) پێشووەکاندا هاتوون پێش ئەمان، ئەوانە بڕوایان نەبوو بەئایەت و فەرمانەکانی خوا، جا خوایش خەشمی لێ گرتن و لەناوی بردن بەهۆی گوناهو تاوانیانەوە، بەڕاستی خوا بە تواناو بەزەبرە لە تۆڵەدا.