پیشاندان:
9. سورة التوبة
بَرَآءَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ1
تهفسیری ئاسان: ئەمە بەری بوونێکی گەورە و گرنگە لەلایەن خواو پێغەمبەرەکەیەوە بۆ ئەوانەی کە پەیمانتان لەگەڵدا بەستبوون لە هاوەڵگەران (واتە پسان و نەمانی ئەو پەیمانانەیە کە لەگەڵ هاوەڵگەراندا بەستراوە، چونکە ئەوان دەست پێشخەر بوون لە شکاندنی پەیمانەکەدا).
فَسِيحُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍۢ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى ٱللَّهِ ۙ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُخْزِى ٱلْكَٰفِرِينَ2
تهفسیری ئاسان: جا کەواتە ئەی هاوەڵگەران بۆتان هەیە چوار مانگ بەسەر زەویدا بگەڕێن (تا شوێنێک بۆ نیشتەجێ بوونی خۆتان دەدۆزنەوە)، بشزانن بەڕاستی ئێوە دەسەوسانکەری خوا نین و لە دەست ئەو دەرناچن، بەڕاستیش خوای گەورە ڕیسواکەری بێ باوەڕانە.
وَأَذَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوْمَ ٱلْحَجِّ ٱلْأَكْبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِىٓءٌۭ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ۙ وَرَسُولُهُۥ ۚ فَإِن تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى ٱللَّهِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ3
تهفسیری ئاسان: ئەمەش بانگەوازو ڕاگەیاندنێکە لەلایەن خواو پێغەمبەرەکەیەوە بۆ هەموو خەڵکی، لە ڕۆژی حەجی گەورەدا کە: بەڕاستی خواو پێغەمبەرەکەی بەرین لە موشریک و هاوەڵگەران، جا ئەگەر ئێوە تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە لە بێ باوەڕی ئەوە چاکترە بۆتان، خۆ ئەگەر هەر یاخی بن و پشت هەڵکەن، ئەوە چاک بزانن بەڕاستی ئێوە دەسەوسانکەری خوا نین و لە دەسەڵاتی دەرناچن و مژدە بدە بەوانەی کە بێ باوەڕ بوون، بەسزایەکی پڕ ئێش و ئازار!!...
إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ثُمَّ لَمْ يَنقُصُوكُمْ شَيْـًۭٔا وَلَمْ يُظَٰهِرُوا۟ عَلَيْكُمْ أَحَدًۭا فَأَتِمُّوٓا۟ إِلَيْهِمْ عَهْدَهُمْ إِلَىٰ مُدَّتِهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ4
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەو هاوەڵگەرانەی کە پەیمانتان لەگەڵیاندا بەستووە، پاشان پابەندی پەیمانەکە بوون و هیچیان لێ کەم نەکردووە و یارمەتی کەسیشیان نەداوە دژتان، ئەوە ئێوە پەیمانەکەیان بۆ بەرنە سەرو تەواوی بکەن، تا کاتی دیاری کراویان، چونکە بەڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش دەوێت.
فَإِذَا ٱنسَلَخَ ٱلْأَشْهُرُ ٱلْحُرُمُ فَٱقْتُلُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَٱحْصُرُوهُمْ وَٱقْعُدُوا۟ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍۢ ۚ فَإِن تَابُوا۟ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَخَلُّوا۟ سَبِيلَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ5
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک مانگە حەرامەکان بەسەرچوون (کە بریتیە لە: ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم، ڕجب) ئەوە هاوەڵگەرانی پەیمان شکێن بکوژن لەهەر کوێ دەستان لێیان گیر بوو، یاخود بەدیل بیانگرن، سنوور دانێن بۆ چالاکیان، هەروەها کەمین و بۆسەیان لە هەموو شوێنێکی لەباردا بۆ دانێن، جا ئەگەر (پێش ئەوەی دەستی ئێوەیان بگاتێ) تەوبەیان کردو وازیان هێنا لەو کارەیان و نوێژیان کردو زەکاتیاندا، ئەوە وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکەن، چونکە بەڕاستی خوا لێخۆشبوو دلۆڤانە (ئەگەر ڕاست بکەن، خۆ ئەگەر بە ڕاستیشیان نەبێت ئێوە حسابی ڕواڵەت بکەن).
وَإِنْ أَحَدٌۭ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ٱسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُۥ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَعْلَمُونَ6
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر کەسێک لە هاوەڵگەران داوای پەنای لێ کردیت (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار)، ئەوە تۆیش پەنای بدە هەتا گوێی لە فەرموودەکەی خوا (قورئان) دەبێت، پاشان بیگەیەنە بەو شوێنەی دەیەوێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوە، ئەم میهرەبانیە لەبەر ئەوەیە ئەوانە کەسانێکن نازانن (خواناسی چیە).