پیشاندان:
9. سورة التوبة
كَيْفَ يَكُونُ لِلْمُشْرِكِينَ عَهْدٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِۦٓ إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّمْ عِندَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۖ فَمَا ٱسْتَقَٰمُوا۟ لَكُمْ فَٱسْتَقِيمُوا۟ لَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ7
تهفسیری ئاسان: چۆن پەیمان دەبێت بۆ هاوەڵگەران (ئەوانەی کە چەندەها جار پەیمان دەشکێنن)، لای خواو لای پێغەمبەرەکەی (پەیمان نابێت)؟! جگە لەوانەی کە لە پاڵ مزگەوتی حەرام و (کەعبەدا) پەیمانتان (لەگەڵیاندا مۆرکرد) هەتا ئەوان پابەند و ڕاست و دروست بن لەسەر پەیمانەکەیان بەرامبەر ئێوەوە، ئەوە ئێوەش پابەندو ڕاست و ڕەوان بن بۆیان، چونکە بەڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش دەوێت.
كَيْفَ وَإِن يَظْهَرُوا۟ عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا۟ فِيكُمْ إِلًّۭا وَلَا ذِمَّةًۭ ۚ يُرْضُونَكُم بِأَفْوَٰهِهِمْ وَتَأْبَىٰ قُلُوبُهُمْ وَأَكْثَرُهُمْ فَٰسِقُونَ8
تهفسیری ئاسان: چۆن (پابەندی پەیمان دەبن لەگەڵ ئێوەدا، کاری چاک لەوانە ناوەشێتەوە) خۆ ئەگەر لە کاتێکدا دەستیان بەسەرتاندا بڕوات ئەوە هیچ سنوورێک ناپارێزن، نەخزمایەتی دەفامن، نەپەیمان، بەدەم و زاریان ڕازیتان دەکەن، دڵەکانیشیان دژو بێزارن لەوەی کە بەدەم دەیڵێن (دژی ڕاگرتنی پەیمانەکانیانن) زۆربەشیان لە سنوور دەرچوون و پەیمان شکێنن.
ٱشْتَرَوْا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ9
تهفسیری ئاسان: (هاوەڵگەران نرخیان بۆ ئایەتەکانی خوای گەورە دانەناوە) ئەوانە بە ئایەتەکانی خوا پارەو دەستمایەیەکی کەمی دنیایان کڕی و گۆڕیانەوە (ئایەتەکانی خوایان گۆڕیەوە بەنرخێکی کەم و هەرزان) و ئینجا پشتیان هەڵکرد لە ڕێگەی خوا، ڕێگری خەڵکیشیان لێ دەکرد، بەڕاستی ئەو (خوا نەناسانە) ناپەسەند بوو ئەو کارو کردەوەیەی کە دەیانکردو ئەنجامیان دەدا.
لَا يَرْقُبُونَ فِى مُؤْمِنٍ إِلًّۭا وَلَا ذِمَّةًۭ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُعْتَدُونَ10
تهفسیری ئاسان: ئەوانە دەربارەی هیچ ئیماندارێک سنووری خزمایەتی و پەیمان ڕەچاو ناکەن و ناپارێزن، هەر ئا ئەوانەشن دەستدرێژکاران.
فَإِن تَابُوا۟ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَإِخْوَٰنُكُمْ فِى ٱلدِّينِ ۗ وَنُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ11
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر تەوبە بکەن و پەشیمانی دەربڕن و نوێژەکانیان ئەنجام بدەن و زەکات لە ماڵ و سامانیان دەرکەن، ئەوە برای دینی ئێوەن، ئێمەیش ئایەت و فەرمانەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانێک کە دەیزانن.
وَإِن نَّكَثُوٓا۟ أَيْمَٰنَهُم مِّنۢ بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا۟ فِى دِينِكُمْ فَقَٰتِلُوٓا۟ أَئِمَّةَ ٱلْكُفْرِ ۙ إِنَّهُمْ لَآ أَيْمَٰنَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَنتَهُونَ12
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانە پەیمانەکانیان بشکێنن لەدوای بەستنی و گاڵتەو تانەوتەشەریان لە ئاین و بەرنامەکەتان دەدا، ئەوە بجەنگن دژی سەرانی کوفر، بەڕاستی ئەوان هیچ پەیمانێکیان نیە، بۆ ئەوەی کۆڵ بدەن و واز لە بێ باوەڕی خۆیان بهێنن.
أَلَا تُقَٰتِلُونَ قَوْمًۭا نَّكَثُوٓا۟ أَيْمَٰنَهُمْ وَهَمُّوا۟ بِإِخْرَاجِ ٱلرَّسُولِ وَهُم بَدَءُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ أَتَخْشَوْنَهُمْ ۚ فَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَوْهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ13
تهفسیری ئاسان: باشە، ئایا ئێوە ناجەنگن دژی کەسانێک کە بەڵێن و پەیمانەکانیان هەڵوەشاندوە و هەوڵیشیاندا کە پێغەمبەر دەرکەن لە شاری (مەککە) و هەر ئەوانیش یەکەمجار دەستیان کرد بە دژایەتیتان، ئایا لەوان دەترسن؟ جا خۆ هەر خوا شایستەیە کە لێی بترسن ئەگەر ئێوە ئیماندارن.